(كاريگه‌رى توند‌و تيژى له سه‌ر ده‌روونى ئافره‌ت)
نووسينى/ ديار مه‌لا گچكه
شه‌قڵاوه‌ى
* بێگومان سه‌ر به‌خۆبوون و ئازادى مرۆڤ له
هه‌موو بوارێكى كۆمه‌ڵايه‌تى سياسى و ئابووريدا ماناى سه‌ربه‌ست
بوونى كه‌سێتى ئه‌و مرۆڤه ده‌گه‌يه‌نێ به‌وه‌ى كه‌سێكى به‌هێز و
خاوه‌ن برواى تايبه‌تى خۆى بێت.
* لاى هه‌مووان ئاشكرايه كه ئافره‌ت نيوه‌ى
كۆمه‌ڵه به تايبه‌تى له كۆمه‌ڵگاى ئێمه به هۆى جه‌نگه‌كان
ژماره‌يان زياتر بووه. پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵ به‌نده به پێشكه‌وتنى
ئافره‌ت, ئه‌وه‌ى گومانى تێدا نيه ئافره‌ت شان به شانى پياوا
رۆڵێكى كاريگه‌ر و به‌رچاويان هه‌بوو له پرۆسه‌ى پێش چونى كۆمه‌ڵ
و گۆرانكارى يه‌كانيدا.
* دياره هيچ جياوازيك به‌دى ناكه‌م له نێوان
ئافره‌ت و پياو, ره‌نگه له رِووى پێكهاته‌ى چه‌سته‌ييه‌وه
هه‌ندێك ێكجياوازى هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانايه نيه كه
بڵێين ئافره‌ت كه‌م عه‌قڵ و زه‌عيفه‌يه, من گاڵته‌م به‌و پياوانه
دێت كه ده‌ڵێن ئافره‌ت كه‌م عه‌قڵه زه‌عيفه‌يه كه‌چى خۆشيان له
ئافره‌ت بوونه و ئافره‌ت دايك وخوشك و خێزان و كچيانه.
پێم وايه ئافره‌ت داهێنه‌رى پياوه, به پياوه
مه‌زنه‌كانيشمانه‌وه. به واتايه‌كى تر پياو داهێنه‌راوى ده‌ستى
ئافره‌ته( پاداشتى پياوانيش به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت
به‌كارهێنانى توندوتيژيه).
* ديارده‌ى توندوتيژى مێژوورِه‌كى دوورودرێژى
هه‌يه به درێژاى سه‌رده‌م و كات پياو زه‌بروزه‌نگى و توندوتيژى
به كارى هێناوه له دژى ئافره‌ت. هه‌ميشه ئافره‌ت دوور بووه
له به‌كارهێنانى ته‌ندوتيژى له دژى پياو.
* ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى كورته رِۆژ له دواى
رِۆژ توندوتيژى له په‌ره‌سه‌ندن دايه. له رۆژ ئاوا سه‌رچاوه‌ى
توندوتيژى له دژى ئافره‌ت ده‌گه‌رێته‌وه بۆ داب و نه‌ريته
كۆنه‌ى كه له ناو كۆمه‌ڵگادا به‌ربڵاوه كه ئافره‌ت نه‌توانن
شان به شانى پياوان به يه‌كسانى له بواره‌كانى ژياندا كار بكه‌ن
و خاوه‌ن كه‌سايه‌تى خۆيان بن. يان پياوان رێگر بوونه و بواريان
به ئافره‌ت نه‌داوه به‌شدارى له بواره جيا جياكانى ژيان دا
بكه‌ن. يان كارێك بكه‌ن چ سياسى بێت يان كۆمه‌ڵايه‌تى, بۆيه
ده‌بينين هه‌ندێك له ئافره‌تان له رێگاى(حجاب كردن) كه
ئامرازێكه بۆ ده‌ربازبوون له كۆت و به‌ندى ناو ماڵ گه‌رچى زۆر
ئافره‌ت باوه‌رى پێ نييه! چونكه(حجاب كردن) به وه‌زيفه‌كى
ئه‌خلاقى نازانن. هه‌ر بۆيه شێخ(گهگاوى) ده‌ڵێت پاكى ئافره‌ت له
خۆ پۆشينى نييه, به‌ڵو له بنه‌ماى په‌روه‌رده‌يه‌كى باش بێ يان
خراپ.
* لايه‌نێكى تر گرفتى گه‌وره‌ى ئافره‌ت ئه‌وه‌يه نه‌توانێ به
ئازادى هاوسه‌رى خۆيان ده‌ست نيشان بكه‌ن, وه به ئازادى
خۆشه‌ويستى بكه‌ن, كه ئه‌مه‌ش بچووك ترين مافيه‌تى كه پياو پێى
رِه‌وا نييه. دياره شووكردن كچان له ژێر ده‌ستى باوك و برا و
كه‌س و كاريه‌تى. چاره‌نووسى ئه‌و كچه له لايه‌ن پياوانه‌وه
ديارى ده‌كه‌ن. هۆيه‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پياوان كه باوه‌رِيان
به ئازادى ئافره‌ت نييه. جۆره لێك تێنه‌گه‌يشتن و نا
رۆشنبيريه‌ك به‌دى ده‌كرێت له كۆمه‌ڵگا. گومانى تێدانيه ئاكامى
زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌م جۆره هاوسه‌رانه هه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنه
وشكست هێنانه بۆيه شووكردنێك به‌م شێوازه بێت ئه‌نجامه‌كه‌ى به
توندوتيژى دێت يان لێك دابرِان ولێكجيابوونه‌وه.
* كه‌چى ئافره‌ت به‌شه هه‌ر گه‌وره‌كه‌ى
ژيانه.. ژيان به ئافره‌ته‌وه ماوه.. ژيان به ئافره‌ته‌وه
چێژ‌و تامى هه‌يه.. به‌بێ ئافره‌ت ژيان بوونى نييه.
*داخه‌كه‌م ئافره‌ت بێ به‌شه له ئازادى و
سه‌ربه‌ستى و خۆشه‌ويستى. گرنگترين شت ئه‌وه‌يه پياوان تاوان
ده‌كه‌ن و ئافره‌تيش ده‌بێت باجه‌كه‌ى بدات.
* ئه‌گه‌ر رۆژانه سه‌يرى لاپه‌ره‌ى رۆژنامه و
گۆڤاره‌كان بكه‌ين ئه‌و به‌ڵگه و راستيه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه
ده‌بينين باس باسى كوشتن و سووتان ئه‌ويش له رێگه‌ى كردارى
توندوتيژيه, باوك به‌رامبه‌ر كچه‌كه‌ى برا له به‌رامبه‌ر
خوشكه‌كه‌ى پياو به‌رامبه‌ر خێزانه‌كه‌ى. له ژێر ناوى ناموس و
په‌رستى وپارستى شه‌رِه‌فى خێزان. يان ئه‌گه‌ر سه‌ردانى
نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ين به تايبه‌تى له به‌شى سووتان ده‌بينين
رێژه‌ى زۆرى سووتانى له چه‌سته‌ى ئافره‌تدايه. كه
ئه‌كارێكه‌ىجيێ هه‌ڵوه‌سته كردنه هۆيه‌كه‌ش له ئه‌نجامى
توندوتيژي پياوان و كێشه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كه‌يانه. يان ئه‌گه‌ر
سه‌ردانى يه‌كه‌ى ده‌روون بكه‌ين له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌بينين
زۆربه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له ئه‌نجامى به كارهێنانى توندوتيژى
له لايه‌ن باوك و براو پياوه‌كانيان تووشىنه‌خۆشى(ده‌روونيه‌كان
psgchisorders) بوونه‌ته‌وه.
وه‌ك نه‌خۆشى (خه‌مۆكىdepression) و (هێسترياhystra) و (فۆبياphobia).
* له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رده‌مى پێشكه‌وتن و
گه‌رِان به دوه‌ى مه‌عريفه گه‌رِان به‌دواى شته نه‌بيسترا و
شته نه‌زانرا و نه‌بينراوه‌كانه له هه‌موو بواره‌كان. كه‌چى
به‌داخه‌وه هه‌ندێ له پياوان وه‌ك ئاژه‌ڵ مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ
ئافره‌ت دا ده‌كه‌ن. له ناو هه‌ندێ پياوان توندوتيژى به كاردێت
له دژى خێزانه‌كانيان كه ده‌يان شێواز له خۆ ده‌گرێ وه‌ك
تورِه‌بوون,قسه‌ى ناشيرين, ناوناتۆره‌لێنان, به كه‌م زاني, بێ
باوه‌رِبوونن, رێگه گرتن له خوێندن وچالاكى رۆشنبيرى و سياسى و
كۆمه‌ڵايه‌تى, ديارده‌ى فره‌ژنى و ژن به ژنى و ته‌ڵاقدان.
هه‌روه‌ها زه‌بروزه‌نگ ته‌نيا لێدان و ده‌ركردن نييه به‌ڵكو
بێبه‌شكردنه له هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ويستى و بيربۆچوونيان و
تێكشكاندنى كه‌سايه‌تى ئافره‌ت.
* زۆر جار ئه‌م توندوتيژي ده‌روونييه و
جه‌سته‌يه كه له گه‌ڵ ئافره‌تدا رووده‌دات كارێكى سلبى لاى
ئافره‌ت دروست ده‌كات له دژى خێزان و كۆمه‌ڵ و په‌روه‌رده‌كردنى
منداڵه‌كانى. واته ژنێك ئه‌گه‌ر نا ئارام بێت له ماڵه‌وه يان
تووندوتيژى ده‌رهه‌ق كرا به كار هاتبێت له لايه‌ن مێرده‌كه‌ى
گومانى تێدانييه ئه‌م توندوتيژيه بگوازرێته‌وه له دايك بۆ
منداڵه‌كانى له رقى پياوه‌كه‌ى تووشى هه‌ڵ چوونى خه‌مۆكى (كأبه
انفعاليه) ده‌بێت. يان هه‌وڵ ده‌دات كه‌ل و په‌لى ناو ماڵ بشكێنێت
له دژى پياوه‌كه‌ى, وه پابه‌ند نه‌بێت به‌رامبه‌ر به ئه‌ركى
پيرۆزى خێزاندارى. ئه‌مانه وه‌ك لايه‌نى ده‌روونى كه به خواستى
پياوان به‌رامبه‌ر خێزانه‌كانيان به كار دێت. له رووى
چه‌سته‌ييه‌وه‌ش كه پياوان توندوتيژى به كار دێنن له دژى
ئافره‌تان.. وه‌ك لێدان, ئه‌شكه‌نجه و شێواندى رووخسارى, هتد …
* هۆكارێكى تر كه ده‌بێته هۆى لێكترازانى
خێزان مه‌سه‌له‌ى ئابووريه. كه ئافره‌تان پشت به خۆيان نابه‌ستن
بۆيه له به‌رده‌م كێشه‌كانيان بێ هه‌ڵوێستن. يان چاوه‌رێ كورێك
ده‌كه‌ن بيانخوازێ و ئه‌رك و مه‌سره‌فيان بكات. وه‌ك ده‌زانين
بنه‌ماى ئابوورى زۆربه‌ى خێزانه‌كان ژماره‌يه‌كى كه‌ميان نه‌بێ,
له ئه‌ستۆى پياواندايه, ئه‌مه‌ش وا له پياوان ده‌كات كه خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات بن و ئه‌م هۆكاره‌ش واى لێ‌كرد كه بايه‌خ به ئافره‌ت
نه‌ده‌ن, به كه‌م عه‌قڵ و زه‌عيفه و كه‌م زانيان له قه‌ڵه‌م
بده‌ن .. وه ئه‌گه‌ر كێشه‌يه‌ك له نێوان پياو و ئافره‌ت روو بدات
هه‌ڵبه‌ته پياو زاڵ تره‌و له هه‌موو شتێك به ويستى پياو ده‌بێت.
به بۆ چوونى هه‌ندێ پياو ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئافره‌تان بۆ خۆشى و
ئاره‌زوه‌كانى پياوه, يان ئافره‌ت ته‌نيا بۆ ئه‌وه خوڵقاوه
بچه‌وسێته‌وه و ته‌نيا له ناو كۆمه‌ڵ بۆ خزمه‌ت كردنى مێرد‌و
تێركردنى ئاره‌زووه سيكسيه‌كانى پياو بكه‌وێته كار.
* هه‌روه‌ها هۆكارێكى تر كه ده‌بێته
ئاڵۆزبوونى خێزان و تێكشكاندنى بنه‌ماى خۆشه‌ويستىيه. رووحيه‌كان
له ناو خێزان. ئه‌ويش هه‌ندێ پياو رازى نين به ژنێك به‌ڵكو هه‌وڵ
ده‌ده‌ن بيكه‌ن به دوان و سيان و ده‌گاته چواريش به بيانوى
كه(شرع و دين) رێگاى پێدراوه, بێ ئه‌وه‌ى به يه‌كسانى
مامه‌ڵه‌يان له گه‌ڵدا بكات و حساب بۆ توانا‌و بژێوى خۆيى و
منداڵه‌كانى بكات, كاتێك كه شه‌رع رێگاى به چه‌ند ژن‌دا مه‌رجى بۆ
داناوه, ئه‌ويش يه‌كسانى په‌يرِه‌وه بكات و تواناى دابين كردنى
بژێوى هه‌موويانى هه‌بێ. له واقيعدا هيچ پياوێك ناتوانێ به
يه‌كسانى مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ ژنه‌كانى بكات. چ خۆشه‌ويستيه‌ك و
گيانێك هه‌يه له دڵى ئه‌و پياوه‌ى خاوه‌ن زياتر له
هاوسه‌رێكه؟؟ هه‌ر بۆيه ده‌بينين پياوان ئه‌وانه‌ى چوار ژنيان
هه‌يه هه‌ميشه له ناو كێشه و گيروگرفت و توندوتيژ و ته‌ڵاقدان
دان.
*به شێوه‌يه‌كى گشتى كۆمه‌ڵگاى رِۆژ هه‌ڵات له
سه‌ر بنچينه‌ى توندوتيژى دامه‌زراوه. مناڵان به كلتوورى
توندوتيژى له دايك ده‌بن. هه‌مان كلتووريش ده‌گوازرێته‌وه بۆناو
كۆمه‌ڵگا, كه ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ رێگاگرتن له چه‌سپاندنى
ديموكراسيه‌ت و ئازادييه‌كانى مرۆڤ.
* له كۆتايىدا ئه‌وه‌ى گرنگه باس بكرێت..
پێويسته چىتر ئافره‌ت له لايه‌ن پياوه نه‌چه‌وسێته‌وه هه‌وڵ
بدرێت هه‌موو كێشه‌يه‌ك له رێگاى وتووێژ بێت نه‌وه‌ك له رێگاى
توندوتيژى. هه‌وڵ بدرێت بايه‌خ دان به لێكۆلێنه‌وه و
توێژينه‌وه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى كه هۆكارى ديارده‌كان بكۆڵێته‌وه تا
به رێگاى زانستى چاره‌سه‌ر بكرێت. وه هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ياسايه
ره‌ت بكرێته‌وه كه له ده‌زگايه‌كانى حكومه‌ت ئافره‌ت به دوو
شايه‌ت به‌رامبه‌ر به پياوه, چونكه ئه‌م جۆر ياسا له
به‌رژه‌وه‌ندى ئافره‌ت نييه و وه جۆره سووكايه‌تى پێكردنه
ده‌رحه‌ق به كه‌سايه‌تى ئافره‌ت. وه ئافره‌تانيش خۆيان كه‌م
ته‌رخه‌من له به‌رگرى خۆيان. وه پێويسته كه‌سايه‌تى پياويش
ئه‌وانه‌ى باوه‌ريان به يه‌كسانى و مافى ئافره‌ت هه‌يه هه‌وڵ بدن
به‌رگرى له كێشه‌ى ئافره‌ت بكه‌ن به تايبه‌تى پێشنيار و ره‌خنه
ئاراسته‌ى دام وده‌زگايه‌كانى حكومه‌ت و سيسته‌م كه ئافره‌تان روو
به رووى ئه‌و ياسايانه ده‌بنه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندى ئافره‌تى
تێدا نييه. وه پێويسته قه‌ده‌غه‌كردنى فره‌ژنى به ياسايه‌كى
جيبه‌جێكردن و پراكتيزه‌كردن بێت نه‌وه‌ك ته‌نها بۆ رِاگه‌ياندن.
وه نه‌فره‌ت كردن له گشت دابونه‌ريتانه‌ى كه سووكايه‌تى به
ئافره‌ت ده‌كات.