هه‌نيسكى ماڵئاوايى
ديار مه
لا گچكه/شه‌قڵاوه‌ى
خۆشمويستى دواى ماڵئاواكرنت من هه‌ميشه له
چاوه‌روانى رووخسارى تۆ بووم..هه‌موو وه‌رزه‌كانى ساڵ له
چاوه‌روانى سه‌رهه‌ڵدانى رِه‌گى گوڵ بووم. له يادما وه‌كو ئه‌مرۆ
دوا چركه‌ى لێك دابرِان. هيواو خۆزگه‌كانى منت وه‌ك گه‌ڵاى دار
هه‌ڵوه‌راند. دواى ديدارى ژووانمان له رووخسات ديار بوو وێنه‌ى
دابرِان. له چاوانت ديار بوو بۆ سه‌ربرِينى گوڵى سوورى به‌هار.
پێم بڵێ گوڵى چوار وه‌رزه‌كه‌م چۆن له گۆرِنێن يادگاريه‌كانى
ژووانى رابردوومان؟ چۆن گوێ بيستنى گۆرانى مۆنۆمو بين؟ چۆن دواى
دابران فێرى خوێندنه‌وه‌ى چيرۆكى داستانى مه‌م وزينت كردين؟ فرمێسك
بۆ دابرانى خه‌چ و سيامه‌ندت كردين؟ چۆن له‌م بيابانه چۆڵه
ته‌نيات كردم؟ خۆشه‌ويستم له گه‌ڵ رِۆيشتنت هه‌موو رِه‌نگه‌كان
گۆرِا. به‌هارت لێ كردم به پايزى خه‌مۆكى. سروشتى قه‌شه‌نگ بوو
به قێزوه‌ن. چاران كه ده‌هاتيه لام وه‌كو چه‌ژن وابوو! ئێستا
هه‌ست ده‌كه‌م له پرسه‌يه‌كى به‌رده‌وامم. ئازيزم چاوه‌كانم
فرمێسكيان نه‌ما تاكو له به‌ر ده‌متا بگريێم.؟ خۆشه‌ويستم من
دڵنيام تاكو تۆ ماوى ئاسووده نابيت چونكه كه‌س به قه‌ده‌ر من
تۆى خۆش ناوێت! منيش چى بكه‌م گه‌ر نه‌توانم له يادتت كه‌م؟ تۆ
هه‌ر چه‌ند خۆت خۆش ويستبايه من زياتر له تۆ خۆشم ئه‌ويستى!
ئازيزم خيانه‌تت كرد .. من تاكو ئێستاكه تێناگه‌م؟ چۆن ويژانت
قبوڵى كرد دواى ئه‌و هه‌مووه ساڵه وازم لێ بينيت؟ ته‌نها چارێك
خۆت بێنه شوێنى من تاكو بزانى ده‌ردى زامدار؟؟ ئاى له ده‌ست بێ
په‌يمانى و ئازارى بێ كۆتايى… خۆشه‌وستم دواى ماڵئاوا كردنت
ساته‌كانى ته‌مه‌ن خۆمان ئاشنايى فرمێسك و گريان ده‌كه‌ين؟ خۆمان
ته‌سليمى ده‌ستى به‌رائه‌تى ژيان ده‌كه‌ين.
* تۆ چۆن بارگه‌ت له كۆڵ ناو كۆچت كرد به‌م
ناوه‌خته؟ ئه‌و په‌يمانه‌ى له نێوانمان دا هه‌موويت دايه ده‌ست
باو باران .. منيشت خسته نێو تۆفان و زريان بۆ خۆت دڵت ئارامى گرت
و منيش له نێو ئاگرى دۆزه‌خا بسووتێم و تۆش له به‌هه‌شتێكى
هه‌نده‌ران و خياڵيدا بژيت؟؟ هه‌ر چه‌نديش دوور بيت نزيكى له نيو
روح و ده‌روونم. وه‌كو باڵنده‌يه‌كى باڵ شكاوت لێ كردووم؟ ئيتر له
مه‌و دوا من چيتر باوه‌ر به چيرۆكى خۆشه‌ويستى كه‌س ناكه‌م.!
بزانه چۆن ته‌نيات كردم؟ له‌م بيابانه چۆڵه ته‌نيات كردم؟
رِه‌نجت به بادام! له كاتى خه‌م دا شاديم بووى؟ له گريان دا
بزه‌و خه‌نده‌م بووى؟؟ له شه‌وانى ته‌نيايم چراى رووناكم بووى!!
نازانم ئێستا بۆمنت بێ ئومێد كرد و به جێت هێشتم؟
تێبينى: بۆ سوود وه‌رگرتنى ئه‌م په‌خشانه( نامه جوانه‌كانى
عه‌شق) شاعر/ رِێدار سابير