رابه‌ری
سينه‌ماى كورد يه‌ڵماز گوناى
دیار مه‌لا گچکه شه‌قڵاوه‌یی
* هه‌ر كاتێ باس له سينه‌ماو سينهماسازى بكه‌ين ده‌بێت ئاماژه
بۆ هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌رى كورد (يه‌ڵماز گۆنا) بكه‌ين. كه به
رِابهرى سينه‌ما كورد داده‌نرێت. يه‌ڵماز گۆناى ئه‌ستێره‌ى
گه‌شه‌دار و نووسه‌رێكى بيلمهت و خهباتگێرێكى كوردى چاو نه‌ترس
بوو, زۆربه‌ى زۆرى ته‌مه‌نى لاويهتى له پێناو هونه‌ر و گه‌ل و نيشتمانه داگيركراوهكهى له بهنديخانهكانى توركيا بردۆتهر
سه‌ر گه‌لێ جار ههرِهشهى كوشتنى لێ كراوه. يه‌ڵماز گۆناى
مه‌به‌ستى له‌م كاره هونهريانهى بهرگرىكردن له نه‌ته‌وه‌ى خۆى
و چينى چه‌وساوه‌و هه‌ژاره‌كان. به‌م شێوه‌يه توانى جێگاى خۆى له
ناو دڵ و ده‌روونى گه‌ڵى كورد و گه‌ڵى تورك بكاته‌وه به تايبه‌تى
له ناو چينى چه‌وساوه و زه‌حمه‌ت كبێشدا.
* ناوى راسته‌قينه‌ى(يه‌ڵماز بۆتۆن)ه
ده‌رهێنه‌رو ئهكتهرهكى به‌ناو بانگى كورده‌و له ساڵى 1937 له
گوندى (يهنيجهى)ى نزيك شارى(ئه‌سته) له كوردستانى توركيا له
دايك بووه. دايكى ناوى (گولێ)يهو باوكيشى ناوى(حه‌ميد)ه. كچێك و
كورێكى هه‌يه كورهكهيان ناوى يه‌ڵماز ژماره (2) كژهكهشى ناوى
(ئه‌ليف) ه.
* يه‌ڵماز گۆناى له ساڵى 1958دا باوكى
كوژراوه. له سايهى بير تيژى و بيلمهتى توانى ببێته
ئه‌كته‌رێكى سه‌ركه‌وتوو به ناو بانگى سينه‌ما. سهرهرِاى
ئه‌وه‌ى نووسه‌رێكى لێهاتووى شانۆش بووه.
* يه‌ڵماز گۆناى ژيانى منداڵى و لاويهتى به
كارى جۆراو جۆر به سه‌ر بردووه له گه‌ڵ جوتيارانى كۆچهردا بوو.
كرێكارى كشتو‌كاڵى .. شاگردى .. قه‌سابى كردووه. له گه‌ڵ كۆمه‌لێك هاورێيدا دوو
گۆڤارى به ناوى(دۆرۆك) ده‌ركردووه به‌ڵام له به‌ر بێ پاره‌يى
گۆڤارهكهيان په‌كيان كه‌وتووه چه‌ندان چيرۆكى نووسيوه و له
رووداوه تاڵاوهكانى ژيانى رۆژانه‌يدا ئيلهامى وه‌رگرتووه.. له
سه‌ر يه‌كێك له چيرۆكه‌كانى تووشى راونان بووه گيراوه(18) مانگ
له زيدان به سه‌ر بردووه. هه‌روه‌ها بۆ (قۆنيه) دوور
خراوه‌ته‌وه وه چه‌ند مانگيشى له‌وێ به‌رسه‌ر بردووه كه به
قۆناغێكى گرنگى ژيانى داده‌نرێت. يه‌كه‌مين رۆمانى به
ناوى(گه‌ردنه پێجاو و پێچه‌كان) نووسيوهو خه‌ڵاتى( ئۆرهان
كه‌مال)ى پێ به‌خشراوه. له ساڵى 1959 سيناريوى(گوڵى بيابانى)
نووسى و به چيرۆك بڵاوى كرده‌وه به تاوانى بڵاوكردنه‌وه‌ى
بيرورِاى چهپروهى زيندانى كرا. له زيندانيش كتێبێكى به ناوى(
ئه‌وانه‌ى مردن بێ ئه‌وه‌ى سه‌ر دانه‌وێنن) بڵاوكردوه‌و, له ساڵى
1957دا سه‌ره‌تاى كارى سينه‌مايى خۆى وه‌كو يارمه‌تيده‌رى
ده‌رهێنه‌ر, يارمه‌تيده‌رى نووسه‌رى سيناريۆ, وه‌ك ئهكتهريش له
گه‌ڵ فليمى(رۆڵه‌كانى ئه‌م وڵاته) ده‌ستى پێكرد.
* له ساڵى 1958دا تاكو كۆتايى ژيانى زياتر له
(400) فليمدا وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شدارى كردووه, وه‌ك
دهرهێنهريش(18) فليمى ده‌رهێناوه‌و له ساڵى 1967 فليمى(به‌رێزان
سه‌يد خان) و (گورگه برسيهكان)ى ده‌رهێناوه له ڤيستيڤاڵى
سينه‌ماى توركى پله‌ى سێيه‌مى پێ به‌خشرا. له ساڵى 1968دا
يه‌كه‌مين ئه‌زموونى خۆى له ده‌رهێناندا له فليمى(سيدخان)
سهڵماندو(17)خه‌ڵاتى له نواندن و سيناريۆو ده‌رهێناندا
وه‌رگرتووه‌و به هۆى فليمى(هيوا) خه‌ڵاتێكى تايبه‌تى له
ڤيستيڤاڵى(كرينۆبڵى)وه‌رگرتووه(شيوه‌ن)يه‌كه‌مين فليم بوو كه به
هۆيه‌وه نوێنه‌رايه‌تى توركياى كرد له ڤێنسيادا له ساڵى 1972.
له ساڵى 1970 به هۆى فليمى(سبينێ رۆژى كۆتايىيه)دوو ساڵ زيندانى
كرا هه‌ر چه‌نده فليمى(هيوا) قه‌ده‌غه كرا. سهرهرِاى ئه‌وه‌ش
له ڤيستيسڤاڵى سينه‌مايى توركيدا به چاكترين فليم په‌سه‌ند
كراوه به باش‌ترين سيناريو دانراوه. زۆربه‌ى زۆرى فليمهكانى
گۆناى خهڵاتيان پێ دراوه بۆ نموونه فليمى(پياوێكى ناشيرين,
تورِهيى, گريان, هتد) به‌ڵام له فليمى(يۆل) واته رێگا. ده‌نگى
دايه‌وه, پاش ئه‌وه‌ى له ساڵى 1982دا له ڤيستيڤاڵى(كان) له
فره‌نسا خه‌ڵاتى يه‌كه‌مينى وه‌رگرت. (خه‌ڵاتى دار خورماى زێرِينى)
پێ به‌خشرا, له ساڵى 1984 دوا به‌رهه‌مى واته فليمى(ديوار) له
ڤيستيڤاڵى(كان) به‌شدارى كرد. هه‌روه‌ها ووتارێكى به بۆنه‌ى
چه‌ژنى نه‌وروز بڵاوكرده‌وه كه تيايدا هاتبوو(چه‌ژنى نه‌ورۆز
چه‌ژنى گه‌لى كورده له كوردستانى گه‌وره‌دا و نيشانه‌ى به‌ر
به‌ره‌كانى كردنه دژى چه‌وسانه‌وه هه‌روه‌ها نيشانه‌ى يه‌كگرتن و
ئازادى و سهربهخۆىيه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌لێك شه‌هيد دراوه
بوونه‌ته قوربانى ئه‌م رێگا پيرۆزه, چونكه بێ فيداكارى و
قوربانى سه‌ركه‌وتن به‌دى نايه‌ت, گه‌له‌كه‌مان ناگاته ئاوات,
هه‌روه‌ها نوسيويهتى سته‌م و هه‌ژارى و فرمێسك و خوێن نابێ هه‌تا
هه‌تايه به‌شى ئێمه بێت رۆژێك دێت به ده‌ستى خۆمان
ئاوهتهكانمان بێته‌دى, مێژووى گه‌له‌كه‌مان شاهيده كه هه‌رگيز
سه‌رمان بۆ دووژمن شۆرِ نه‌كردووه.
* يه‌ڵماز
گۆناى. به هۆى فليمێك كه سانسۆرى له سه‌ر بوو بۆ
بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى كه بڵاوكرايه‌وه تووشى زيندانى و ئهشكهنچهى
زۆر بوو. بۆيه به يارمه‌تى هه‌ندێ له هاورێ و كه‌س و كارى له
زيندان رای
کرد و توانی
رووبكاته فه‌ره‌نسا له شارى(پارس) له لايه‌ن هاووڵاتيان به
گشتى و هونه‌رمه‌ندان به تايبه‌تى رێزێكى زۆرى گيرا.
وه له ساڵى 1982دا له گه‌ڵ كۆمه‌لێك
سياسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و زاناى كورد بهشدارىكرد له
دامه‌زراندنى(ئهنيستيتۆى كورد)ى له باريس.
* يه‌ڵماز گۆناي له رِۆژى13ى مانگى ئه‌يلول ساڵ
ى 1984به نه‌خۆشى(سيل) كه ده‌مێك بوو تووشى ببوو, دڵه
گه‌وره‌كه‌ى له لێدان كه‌وت و مۆمى ته‌مه‌نى به‌يه‌كجارى
كوژايهوه وه له هه‌مان رۆژ له كات ژمێرى 9:30سه‌ر له به‌يانى
تا كاتژمێر( 2) ى پاش نيوه‌رۆ دوو هه‌زار كه‌س به دڵێكى غه‌مبار و
په‌ژار, وه له رِێ و رسمى گواستنه‌وه‌ى ته‌رمه پيرۆزهكهيدا
به بشداريان كرد‌و زۆر له به‌شداربووان وه كه‌سايه‌تى ناودارى
فه‌ره‌نسى بوون وه‌ك:
1) ژان لانكى وه‌زيرى فه‌رهه‌نگى فره‌نسا به
ناوى ده‌وله‌تى فه‌ره‌نسا
2) لايونيل ژورپينى سكرتێرى يه‌كه‌مى پارتى
سوسياليستى فه‌ره‌نسا
3) تانرويوسى پاپاندو باڵيۆزى يۆنان له
فه‌ره‌نسا به ناوى سه‌روك كومارى يۆنان.
4) خاتو دانيال ميتران خێزانى سه‌رۆكى پێشووى
كۆمارى فه‌ره‌نسا به ناردنى چه‌پكه گوڵێك بۆ سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ى
به‌شدارى كرد.
يه‌ڵماز گۆنايى له به‌ر ئه‌وه ى له توركيادا
يه‌كه‌مين كه‌س بوو كه له نيو هونه‌رمه‌ندانى تر‌ى سينه‌مادا له
هه‌مووان زۆرتر خه‌ڵاتى به‌ركه‌وتووه .. بۆيه لێپرسراوانى
مۆزه‌خانه‌ى سينه‌ماى ده‌ولى به هايهكى جيهانيشيان پێ به‌خشيوه
و وێنهكهشيان له نێو مۆزه‌خانه‌كه‌دا ههڵوسيوه.
گرنگترين فليمهكانى: 1) ديوار 2) شيوه‌ن 3)
هيوا 4) رێگا 5) سيدخان 6)جوماڵيى لاواز 7) بكوژێكى قوربانى 8)
باوك 9) نائومێده‌كان 10) تاڵ 11) رووبار سوور 12) ياساى سنوور 13)
هه‌رچه‌ند زياتر بمرم, هه‌ر ده‌ژيم.
سه‌رچاوه‌كان
* گۆڤارى قه‌ره‌چووغ ساڵى 1992
* گۆڤارى كاروان 1994
* رۆژنامه‌ى كوردستانى ن‌و ێ پاشكۆى ئه‌دب و هونه‌ر 1995
* چاوپێكه‌وتن و به‌رهه‌مه
سينهمهكانى(ده‌رهێنه‌ر) يه‌ڵماز گۆناى