كه‌ریم ده‌شتى:
شیعر وه‌كوو ئه‌و ئاوه وایه كه له هه‌ندێك
كه‌لێنی به‌ردیندا دێته خواره‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌شی دیار نییه.
سازدانى: رِابه‌ر فاریق
*: به درێژایى مێژووى ئه‌ده‌بى كوردى، مه‌گه‌ر تاك تاك، ئه‌گینا
ئه‌وانه‌ى وه‌كوو رِه‌خنه‌گر ناسراون، به هیچ كڵۆجێك داواى
كۆمه‌كیان له میتۆده رِه‌خنه‌یى-
زانستییه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵكوو ته‌نها بۆچوونیان ده‌ربرِیوه
(بۆچوونى ساكار)، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌وه‌ى تا ئێسته میتۆده‌كان به
رِێژه‌یه‌كى دڵخۆشكار نه‌ناسراون و رِاڤه‌یان بۆ نه‌كراوه، به
تێرِوانینى تۆ، ئه‌و هۆكارانه كامانه‌ن كه بوونه‌ته هۆى
به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م جۆره رِه‌خنانه؟
كه‌ریم ده‌شتى: یه‌كێك
له گرفته زۆر ئاڵۆزه‌كانی رِه‌خنه و پرۆسێسی رِه‌خنه له نێو
ئه‌ده‌بی كوردیدا (به‌گشتی)، ئه‌مه‌یه: هه‌میشه ئه‌و ده‌قانه
ده‌كه‌ن به جێكاری خۆیان كه هێزی ئه‌وه‌یان تێدا نییه بۆ
رِه‌خنه‌گر ببن به مایه‌ی جوڵاندنی هزر و زه‌ین، ده‌خوازم بڵێم:
رِه‌خنه‌گر ئه‌و ده‌قه هه‌ڵده‌بژێرێ كه توانای ئه‌وه‌ی نییه
ناچارى بكا تا بچێته‌وه سه‌ر ئاستی میتۆده به‌هێزه‌كانی
رِه‌خنه، به‌و مانایه‌ى كه ئه‌و جۆره ده‌قانه هه‌ڵگری ئه‌و
خوێنه نین كه مه‌عریفه بۆ رِه‌خنه‌گر به‌رهه‌مبهێنن، مه‌به‌ستم
له خودی مه‌عریفه بۆ رِه‌خنه‌گر له نێو گوتاره به‌هێزه‌كانی
نووسینی سه‌رده‌مه كه خوێنه‌ر له نێو كۆمه‌ڵێك بابه‌تدا مه‌ست
ده‌كه‌ن كه هه‌ر هه‌موویان مایه‌ی قسه‌كردن بن. مه‌رج نییه
رِه‌خنه‌گر پابه‌ندی میتۆدێك بێ و به‌رده‌وام ئیشی له‌سه‌ر بكا،
چونكه رِه‌خنه‌گری زیره‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه میتۆدی تایبه‌تی
هه‌بێ و به پرانسیپه‌كانی بۆچوونی خۆی كار له نێو ده‌قدا بكا.
له ئێسته‌ی ئه‌ده‌بیاتی خۆماندا پێویستیمان به بیرۆكه‌ی به‌هێز و
هاوچه‌رخی رِه‌خنه‌یی هه‌یه، ئه‌ویش كاتێك دێته كایه‌وه كه
رِه‌خنه‌گره‌كانمان واز بهێنن له هێزی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق و بچنه
ناوه‌وه‌ی ده‌قه‌كان و به‌دوای ئه‌و ده‌قانه‌دا بگه‌رِێن كه
شه‌خته‌ی زه‌ین هه‌ڵده‌ته‌كێنن و گوتاری به‌هێز دروست ده‌كه‌ن،
نه‌ك ئه‌و ده‌قانه‌ی كه ته‌نها و ته‌نها چه‌ند ڵاپه‌رِه‌یه‌كی
په‌خشان ئامێز ده‌خوڵقێنن، نموونه‌ی ئه‌و رِه‌خنه به‌هێزانه‌مان
له ئه‌ده‌بی جیهانیدا زۆره كه ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی زۆریشیان
به‌سه‌ردا تێپه‌رِیوه، به‌ڵام تا ئێسته سه‌رچاوه و مه‌رجه‌عی
رِۆشنبیریین، لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كرآ و قه‌ده‌رێكی زۆر له
فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه و رِۆشنبیرییه‌كی جیددی‌یان
به‌رهه‌مهێناوه، بۆ نموونه: بۆچوونه‌كانی (ت. س. ئیلیۆت)
له‌باره‌ی شیعری میتافیزیكی و كتێبه‌كه‌ی (واقعیه بڵاضفاف) ی
رِۆجی گارودی و ئه‌و رِه‌خنانه‌ی سه‌باره‌ت به رِۆمانه‌كانی
(دۆستۆیڤسكی) و (ستانداڵ) و دۆن‌كیشۆت- ى (سێرڤانتیس) نووسراون،
خوێنه‌ر كاتێك ئه‌و نووسینانه ده‌خوێنیته‌وه بابه‌تی تازه‌ی
له‌كن گه‌ڵاڵه ده‌بێ، یاخود ئه‌و كتێبه شیكاریی و
رِه‌خنه‌ییانه‌ی بۆ شیعره‌كانی (جه‌ڵاله‌دینی رِۆمی) كراون،
ئه‌وانه هه‌موویان ده‌ربرِی ئه‌وانه‌ن كه رِه‌خنه‌گر ده‌توانێ
له‌سه‌ر ده‌قه زیندووه‌كاندا، ده‌قێكی زیندووی رِه‌خنه‌یی دروست
بكا، ئافه‌تی رِه‌خنه‌ی كوردی له‌مه‌ر ئه‌ده‌بیات په‌خشان
نووسینه، كه ده‌بن به جۆرێك له ساده‌گۆیی بآ بنه‌ما و مردوو،
هاوكات هیچ ئیزافه‌یه‌ك ناكه‌نه سه‌ر كولتووری نه‌ته‌وه‌یی كه
كاریگه‌رێتیی خۆیان هه‌بێ، بۆیه له‌ڵای ئێمه‌دا هه‌ست به
پرۆسیسێكی رِه‌خنه‌ییی كاریگه‌ر ناكرێ، رِاسته هه‌ندێك جار و
هه‌ندێك نووسه‌ر ئه‌و هێزانه‌یان هه‌یه كه ده‌قێكی رِه‌خنه‌یی
جوان و هاوچه‌رخ فرِێ بده‌ن و مایه‌ی دڵخۆشیی بن، به‌ڵام كه‌من،
ئیدى له نێو ژاوه ژاوی رِه‌خنه بێسه‌ر و به‌ره‌كاندا ون ده‌بن.
له‌رِاستیدا، ده‌بێ رِه‌خنه هێزێكی كاریگه‌ر بۆ خۆی دروست بكا و
له ژێره‌وه هه‌موو خاوه‌ن ده‌قه‌كان بخاته دڵه‌رِاوكێی كه‌شف
كردنیان، هه‌ر له‌به‌ر نه‌بوونی رِه‌خنه‌ی به‌هێزیشه له‌سه‌ر
ده‌ق، شانی ئه‌ده‌بی كوردی شكاوه. ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێ من باسی
بكه‌م مه‌سه‌له‌ی زمانه كه زۆر له ده‌قه رِه‌خنه‌ییه‌كان
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، واته: كاتێك رِه‌خنه‌گرێك دێته
سه‌ر باسی رِۆمانێكی گه‌وره، له‌باتی ئه‌وه‌ى هه‌وڵی ئه‌وه بدا
كه‌شفه‌كانی خۆی به خوێنه‌ر بناسێنێ، به‌ڵكوو هه‌وڵ ده‌دا هه‌ڵه
زمانییه‌كانی رِۆمانه‌كه و نووسه‌ری رِۆمانه‌كه به خوێنه‌ر
بناسێنآ، ئه‌م جۆره رِه‌خنه‌یه مه‌به‌ستی ده‌ق نییه، به
قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی دیلكردنی نووسه‌ره‌كه‌یه، له
هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵی كوشتنی ئه‌و نووسه‌رانه‌ن له دیدی
خوێنه‌راندا. ناكرآ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی زمانه‌وانی و چه‌ند شێوازێك
له بونیادی رِسته بكه‌ین به پێوه‌ری ئه‌وه‌ی كه ده‌قه‌كه
مردووه، رِاسته داهێنان له‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌كانی بونیادی زمان
ده‌وستآ و زمان زۆر گرنگه له ده‌قدا، به‌ڵام ئه‌وه ناگرێته‌وه
كه ئێمه باس له هه‌ڵه‌ی رِێزمانی بكه‌ین و ده‌قه‌كه زه‌ربی سفر
بكه‌ین. كه‌واته: رِه‌خنه‌گر ده‌بێ بچێته نێو بابه‌ته
گرنگه‌كانی زمانی ده‌ق، هه‌ر له سینتاكس و شوفره و
ده‌ڵاله‌ته‌كانه‌وه بگره تا ده‌گاته نێو ته‌قینه‌وه
گه‌وره‌كانى ئه‌و زمانه، چونكه زانستی زمان كار له نێو
پێوه‌ندییه‌كان ده‌كا و باس له سیسته‌مه‌كانی زمان ده‌كا،
ئه‌وه‌نده به‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانه‌وه ناوه‌ستآ. نووسه‌ر و داهێنه‌ری
زۆر گه‌وره هه‌ن كه زمانێكی باویان هه‌بووه و تا رِاده‌یه‌كیش
بێبه‌ش نه‌بوون له هه‌ڵه‌ى رِێنووس، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا
ده‌قه‌كانیان گه‌لێك گه‌وره‌ن. پیشه‌ی رِه‌خنه‌گر ئه‌وه نییه
ببێه مامۆستای رِێزمانی ده‌قه‌كه، به‌ڵكوو پیشه‌ی ئه‌و
كاركردنه له نێو مانا دیار و شاراوه‌كانی ده‌ق و كه‌شفكردنی
جیهانبینیی خاوه‌ن ده‌ق كه بۆ خوێنه‌ر به ده‌رى
بخا ئه‌و ده‌قه تا چه‌ند له نێو ئاسۆیه‌كی هیومانیزمیی
ماناداردا مه‌له ده‌كا و هه‌ڵگری چ بنه‌ما و فه‌لسه‌فه و
رِۆشنبیرییێكه. ئایا هه‌بوونی هه‌زار هه‌ڵه‌ى زمانه‌وانی چ له
(دۆن‌كیشۆت) یاخود (برایانی كارامازۆف) و (جه‌نگ و ئاشتی) و
(كۆمێدیای خواوه‌ندی)ى دانتى كه‌م ده‌كاه‌وه كه خودی دانتی به
زمانێكی لۆكاڵی نووسیویه‌تى؟ رِه‌خنه‌گر ده‌بآ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی
له‌به‌ر چاو بێ كه داهێنان حاڵه‌تێكی جنونی و منداڵانه‌یه،
هه‌ڵچوونی داهێنه‌ره كه هه‌موو شته‌كان تێكه‌ڵا به قورِی جوانی
ده‌كا و په‌یكه‌ری نوور دروست ده‌كا، بۆیه ده‌بآ كه‌ڵكه‌ڵه‌ی
ئه‌وه‌ی له زه‌یندا بآ كه چۆن له‌و ده‌قه رِاڤه بكا كه
ده‌خوازێ كاری له‌سه‌ر بكا.
تۆ كه ده‌قێكی وه‌كو (هاملێت)ی شێكسپیر
ده‌كه‌ی به بابه‌تی رِه‌خنه‌ییی خۆت، ده‌بێ ئاگادار بی له مێژووی
سه‌رهه‌ڵدانی دانیماركی و بزانی هاملێت له نێو چ ده‌روونێكی
خنكاوی ترادیسیۆنی ئه‌وان سه‌رده‌ماندا نووسراوه، تا بتوانى په‌ی
به نهێنیی ده‌قه‌كه ببه‌ی. له نێو رِه‌خنه‌دا، رِه‌خنه‌گر نابێ
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرآ كه ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئارگیومێنتیی
هه‌بێ، ده‌كرێ ئه‌مه له بابه‌تێكی زانستیدا حیسابی بۆ بكرێ،
چونكه هه‌ندێك جار گوتاری رِه‌خنه‌یی هه‌موو ئارگیومێنته‌كان ورد
و خاش ده‌كا و كه‌شفی پووچیی ئه‌وان ده‌كا. سنوور له‌به‌رده‌م
رِه‌خنه‌گردا رِه‌هایه تا ده‌گاته قووڵاییی ئاسمان، بابه‌تی
هه‌یه و ده‌توانێ كاریان له‌سه‌ر بكا، هه‌موو ئه‌و له‌مپه‌ر و
به‌ربه‌ستانه‌یش به‌شێكن له بۆچوون كه رِه‌خنه‌گر پابه‌ند
ده‌كه‌ن و له نێو جغزێكی بچو‌وكدا زیندانیی ده‌كه‌ن كه رِه‌خنه‌ی
هاوچه‌رخ ئه‌مه رِه‌ت ده‌كاه‌وه.
*:
له ئه‌مرِۆدا شیعرییه‌ت و قسه‌ى ئاسایى تێكچرِژانێكى رِیشه‌یییان
به‌خۆوه گرتووه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م جۆره‌ى ده‌قنووسین له
ئه‌وروپادا ئه‌زموونكراوه، به‌ڵام شاعیرانى ئێمه‌یش سوودیان لێى
وه‌رگرتووه - ئه‌مه له‌م ده‌قگه‌ڵانه‌ى دواییى تۆیشدا
ده‌ركه‌وتووه -، ئه‌م تێكه‌ڵاوبوون و سوود وه‌رگرتنه تا چ ئاستێك
له خزمه‌تى ئه‌ده‌بى كوردیدا بووه؟
كه‌ریم ده‌شتى:
كه بچینه نێو شیعر، ئیدی زه‌مه‌نی كپی ته‌واو ده‌بێ و ژاوه
ژاو ده‌ست پێده‌كا، ئه‌وه‌ی خه‌ریكی شیعر بێ ده‌ستبه‌رداری ژیانێكی
ئاسووده و رِۆحێكی حه‌ساوه ده‌بێ، ئاسووده‌یی و رِۆحێكی حه‌ساوه
له نێو ماڵی شیعردا جێگه‌یان نابێه‌وه، چونكه شیعر خودای
پرسیاره‌كانه، ئه‌و پرسیارانه‌ی كه هه‌رگیر وه‌ڵامیان نییه،
به‌ڵام شیعر بێهووده وه‌ڵامی وه‌همی ئه‌وان ده‌داته‌وه، كه
هه‌تا وه‌ڵامدانه‌وه‌كانیشی بریتین له جۆره پرسیارگه‌لێكی دیكه.
شیعر كۆژیتۆی پرسیاره یه‌ك له نێو یه‌كه‌كانه، قه‌باره‌یه‌كی
كه‌وره‌ى هه‌یه له دنیاى وه‌همدا، به‌ڵام وه‌همێكی جوان،
جوانییه‌ك جیاواز له جوانییه‌كانی دیكه، وه‌ك ئه‌وه‌ی (تۆماس
مان) له (مه‌رگ له ڤینسیا) و (وایتمان) له (چڵه‌گیا) و (ئیلیوت)
له (خنكان له ئاودا)دا به‌دوایدا ده‌گه‌رِان، نموونه‌مان زۆرن
سه‌باره‌ت به‌و وه‌همه جوانانه‌ی كۆمه‌ڵێك رِۆحی كۆمه‌ڵێك
گه‌رِیده باسیان كردوون، له ئه‌ده‌بی كوردیشدا زۆرن، بۆ نموونه
(شێركۆ بێكه‌س) له (ده‌ربه‌ندی په‌پوله)دا گه‌وره‌ترین وه‌همی
جوانی خوڵقاندووه، له‌و پرسیاره قووڵانه‌ی له خۆی ده‌كا،
سه‌باره‌ت به‌و كچه‌ی له بارِه‌كه‌دا له‌باره‌ی باوكییه‌وه
كردبوونى، شێركۆ له رِامانی خۆیدا، خودی خۆی داده‌رِێژێته‌وه،
سه‌باره‌ت به هه‌مان پرسیار، له‌باره‌ی كچی خۆی، پرسیارێكه
كتێبێك هه‌ڵده‌گرآ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كانی (دڵشاد
عه‌بدوڵڵا) له دیوانی (شه‌وی دووه‌م)دا، له نێو رِه‌حمی
سروشتێكی جووڵه‌به‌خشدا پرسیاره‌كانی دڵشاد ده‌چنه نێو پێستی
رِامانه قووڵه‌كان، به رِاده‌یه‌ك قسه له‌گه‌ڵا به‌رد ده‌كه‌ن و
هه‌ڵوژه ده‌دوێنن، گه‌لێك نموونه‌ی دیكه‌شمان هه‌ن كه شایانی
ئه‌وه‌ن رِه‌خنه‌گره‌كان بۆیان بچن. به‌م جۆره من به درِێژایی
چه‌ندین ساڵه خه‌ون به وه‌هم و پرسیار ده‌چنمه‌وه، جوانییه‌ك
نه‌ماوه وه‌همێكی لىَ دروست نه‌كه‌م، به‌ڵام كه‌ی شاعیر له
به‌رانبه‌ر قووڵاییی كه‌وندا ده‌توانێت په‌ی به جوانیی ببات،
بۆیه شیعر عومری ده‌وآ و داوای فه‌نابوونی خۆتت لێده‌كا، منیش
قبووڵم كردووه، بۆیه شیعر له ده‌ره‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان
ده‌ژیێت، ئه‌شقییاێكی عه‌جیبه، ناتوانێت له نێو تاقه مێرگێكدا
بژیێت، ناتوانێت له ئاوێك بخواته‌وه، بۆیه شاعیری رِاسته‌قینه
هه‌میشه تایبه‌تمه‌ندییه‌كان په‌رش و بڵاو ده‌كا و له یه‌ككاتدا
له نێو هه‌زاران دێرى دژ به یه‌كتریى ده‌ژیێت و زه‌ینی خۆی تژی
هه‌را ده‌كا، هه‌رایه‌ك تا ئه‌به‌د مه‌ستانه. له مه‌زامیره‌كانی
داود دا، مه‌غزایه‌ك هه‌یه، ئه‌نگیزه‌یه‌ك هه‌یه بۆ مردن، به‌ڵام
به وردی بۆی بچین هه‌موو ئه‌نگیزه‌كانی مردن بۆ به‌تاڵكردنی چنگی
مه‌رگه، به‌وه‌ی: ئاو له‌به‌رانبه‌ریدا بووه‌ستێت. من وه‌كوو خۆم،
تا ئێستا نه‌متوانیوه بڵێم:
بۆچى شیعر ده‌نووسم؟، هاوكات نه‌مخوێندووه‌ته‌وه كه‌سێك گوتبێی بۆ
شیعر ده‌نووسم، ئه‌گه‌ر هه‌شبووبآ رِازیی نه‌كردووم، شیعر وه‌كوو
ئه‌و ئاوه وایه كه له هه‌ندێك كه‌لێنی به‌ردیندا دێته
خواره‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌شی دیار نییه. ده‌كرآ تا رِاده‌ی مه‌رگ
شیعر هه‌ڵگری گه‌مه جوانه‌كانی منداڵیی بێ، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك
هه‌وڵا بێ بۆ گه‌رِانه‌وه بۆ نێو سه‌ره‌تایه‌ك كه هێشتا وجود و
سیما و رِووخساری دیار نه‌بووبآ، نووسینی شیعر ته‌نیا ورد و
خاشكردنی به‌رانه‌ته. وه‌ك گوتم: شیعر مه‌به‌ستێك نییه
دایبرِێژین، كه كه‌وته سه‌ر كاغه‌ز هوڵامیه‌تێك ده‌خوڵقێنآ،
به‌ره‌و منداڵیت ده‌باته‌وه، به‌ڵام تۆ له بازارِه‌كانی
گه‌وره‌ییدا رِۆحی خۆت به‌سه‌ر باخچكه‌كانه‌وه ده‌بینیت، چه‌شنی
سێ‌و سوور ده‌چێته‌وه، بۆشاییێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته میانی شیعر و
منداڵێتیى، جه‌سته و رِۆح. شیعر له نێو هه‌مان ئه‌و بۆشاییه‌دا
جوانی ده‌خوڵقێنآ. (ئیلیه‌ت) له كتێبی (سوودی شیعر و سوودی
رِه‌خنه)دا شیعر نانووسێ، به‌ڵام ته‌واو وه‌ڵامی سه‌رسامییه‌كانی
ده‌داته‌وه، هێشتاش جێگه‌ی گومانه وه‌ڵام بێ. شاعیر بوون
دڵه‌رِاوكآ و نیگه‌رانیی له‌گه‌ڵا خۆی هه‌ڵده‌گرآ و هه‌رگیز لێیان
جودا نابێه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ئاورِیشیان لێ ناداته‌وه، ئه‌مه‌ش
سه‌یره، وه‌كوو ئه‌وه‌یه كه باس له دڵه‌رِاوكآ بكات، به‌ڵام
ته‌ماشاى نێوه‌رِۆكی دڵه‌رِاوكێیه‌كانی خۆی ده‌كا، چونكه شاعیر
ئه‌گه‌ر بزانێت دڵه‌رِاوكآ چییه، پێویست به‌وه ناكات
بینووسێته‌وه، جوانیی شیعر له نادیاریى سیماكانیه‌وه‌یه، له
بآ سه‌رچاوه‌یییه‌وه‌یه، له‌مه‌دا كه هه‌موو ستایله‌كانی ئه‌ده‌ب
یه‌كێكن، بۆ نموونه كه (گابرێل گاریسیا ماركیز) رِۆمانى (سه‌د
ساڵ ته‌نیایی) ى نووسی، به‌سه‌ره قه‌ڵه‌مێكی بچووك ده‌ستی پێكرد
كه نه‌یزانی ئه‌م سه‌ره قه‌ڵه‌مه چ هه‌رایه‌كی نایه‌وه، له
نێو رِۆمانه‌كه‌یدا (سلیونه) له (شاره نادیاره‌كانی) دا
وه‌همگه‌لێكی كه‌سێكى ده‌نووسییه‌وه، پاشان ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و
وه‌همانه‌ى له نێویاندا قووڵ بووه‌ته‌وه، ه‌ی خودی خۆی بوون.
(پاپلۆ نیرۆدا) شیعری ده‌نووسی، به‌ڵام شیعره‌كانى خاڵی بوون له
وه‌هم و دڵه‌رِاوكآ، (سه‌عدی یوسف) شیعر ده‌نووسآ، به‌ڵام شیعرى
خاڵییه له وهم، هه‌روه‌ها (عه‌بدوڵڵا په‌شێو)یش شیعر ده‌نووسآ،
به‌ڵام دیسان شیعرى ئه‌ویش خاڵییه له وه‌هم. ئه‌مان به جۆره
گوتارێكی دیكه له شیعر نزیكت ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵا گوتاری
رِه‌خنه‌دا دیواریكی ته‌نكیان له میانه، له به‌رداشی كۆتاییدا
وه‌هم و به‌رائه‌تی منداڵی یه‌كێكن، واته: دوو ده‌سته خوشكی
خونچه‌ى نه‌كراوه‌ی شیعرن. كه گوتمان شیعر یانی خۆ داماڵین له
هه‌موو شرِوشیتاڵی واقیع، ده‌رباز بوون له شووشه‌ی واقیع، ورد و
خاشكردنی واقیع، واته: هه‌لى خوڵقاندنى ده‌قێكى ئیبداعیى
رِه‌خساوه. ڵای ئێمه ته‌وژمی سه‌له‌فیی گوتاری رِه‌خنه له‌وه
دایه له ناواقیع بژی و ڵای ئه‌وان پیرۆزه، هیچ واقیعێكی شیعر
پیرۆز نییه، هه‌موو واقعیه‌تێكی شیعریی، زیندانێكی گه‌وره‌یه، بۆ
هه‌موو ئه‌و موفره‌داتانه‌ی شیعری نایاب ده‌خوڵقێنن. دواكه‌وتنی
شاكاری كه‌وره له شیعری كوردیدا له‌سه‌ر ئه‌وه هات كه
چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك شیعری واقیعی نووسرایه‌وه و پێمان وابوو به‌و
دروشمانه ده‌توانین نه‌وه‌یه‌ك رِزگار بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بوایه
بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه جوانترین رِزگاركاری نه‌وه، ئه‌و
شیعره‌یه كه‌وا له نێو نه‌قاوه‌تی وشه‌دا ئاسۆكان رِوون
بكاته‌وه، ئاستی داهێنان به‌ده‌ر بخات، هه‌ر كاتێك توانیمان له
پرِۆسێسی داهێناندا له‌مپه‌ری واقیعه‌كان ببه‌زێنین، سنووری
داهێنان به دیار ده‌خه‌ین و هه‌مان ئه‌و ئیرڤانایه‌ی تۆ باسی
ده‌كه‌یت كه من به (الصفا‌ء المگلق) تێی ده‌گه‌م، دروست ده‌بێ.
واقیع، ژاوه ژاوێكى گه‌وره‌یه، مرۆڤایه‌تیی هه‌بات ده‌كا له‌و
ژاوه ژاوه رِزگاری بێ، چۆن ده‌بێ ئێمه له نێو شیعردا مردن
زیندوو بكه‌ینه‌وه؟. ئیرڤانا خه‌سڵه‌تی سۆفیگه‌رانه‌یه، بۆیه
له واقیع رِایان ده‌كرد و ده‌چوونه نێو خه‌ڵوه‌ته‌وه، به
مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خودا كه هێمنییێكی رِۆحییان پآ ببه‌خشآ.
*:
شیعرى ئێسته، به شێوه‌یه‌كى به‌رفره‌وان رِووى له خه‌مه
بچووكه خودییه‌كان- شاعیر، كردووه، به پێچه‌وانه‌ى شیعرى پێشوو-
مه‌به‌ستم ئه‌زموونى شاعیرانى پێش ئێوه‌یه- كه گرنگییان ده‌دا
به خه‌مه جڤاتى/ كۆ-كان، ئه‌م گۆرِانكارییه‌ى كه ئێسته له
بوونیادى ده‌قه (هاوچه‌رخ)ه‌كانه‌وه هه‌ستى پىَ ده‌كردرێت، تا
چه‌ند خزمه‌ت به ده‌قى ئیبداعیى ده‌كا؟
كه‌ریم ده‌شتى: هه‌ر كه‌سێك بزانێ نهێنیی ده‌قی زیندوو له چی دایه، هه‌رگیز
ناكه‌وێته سه‌ر شیعر نووسین، وه‌ك گوتم: شیعر به‌وه مرۆڤ
ده‌هه‌ژێنآ و تا دوا ساته‌كانی ژیان خه‌ریكی ده‌كا كه ناتوانآ
بهێنییه‌كانی بدۆزێته‌وه، شیعر ته‌لسمێكه كه كردته‌وه،
چه‌مكه‌كانی به‌تاڵا ده‌بن، (نالی) ده‌زانآ هه‌وری ئاسمان چییه،
پێوه‌ندیی نێوان هه‌ور و خه‌مناكیی چییه، كه هاتووه كه‌شفی
ئه‌مانه بكات، به‌ڵام جۆرێك ته‌جه‌لیات ده‌به‌خشآ و ده‌یانكاته
شتێكی دیكه، وه‌ختێك كه ده‌ڵىَ:
(ئاسمان هه‌ورین ده‌بآ، ئێمه‌ش به غه‌مگینی ده‌ڵێین:
ئه‌ی خودا چ بكه‌ین له نێو ئه‌م كاوله‌ی كه‌س نه‌ماو؟)
ئه‌م دوو دێره پرسیارێكی ئه‌زه‌لیى ئینسانێكه له هه‌ور و ئاسمان
و غه‌مگینیی.
كولتووری نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵگری بابه‌تگه‌لێكی زۆره هه‌ر له خو و
رِه‌وشتی تاك تا ده‌گات به دوا به‌رهه‌مه‌كانی زانستیى و
سۆسیۆلۆژیی و مێژووییی، هه‌موو ئه‌و شتانه پێیان ده‌گوترێ
(كولتووری نه‌ته‌وه). شیعر به چاك و خراپیه‌وه ده‌بێ به
به‌شێك له كولتووری نه‌ته‌وه، له نێو كولتووردا هه‌موو
به‌رهه‌مه‌كان یه‌كسانن، پێوه‌ری چاك و خراپییان، رِۆڵی
كاریگه‌رییان، به‌رزی و نزمییان، ده‌چنه نێو گوتاری رِه‌خنه،
كه ئه‌وه‌ش به‌شێكی كولتووری نه‌ته‌وه‌یه، ناتوانین
(ئه‌رستۆڤانیس) له نێو كولتووری گرێكدا جودا بكه‌ینه‌وه له
(سۆفۆكلیس)، هاوكات ناتوانین له نێو كولتووری نه‌ته‌وه‌ی كوردیدا
(حه‌ریق) جودا بكه‌ینه‌وه له (جه‌زیری)، ئه‌مانه هه‌موویان
كولتووری نه‌ته‌وه‌ن، ده‌ستنیشان كردنی شوێن و پایه‌ی ئه‌مانه
ئه‌ركی گوتاری رِه‌خنه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له نێو
كه‌وانه‌ی كولتووری نه‌ته‌وه‌ییدا شوێنێك له شوێنێكی دی به‌رزتر
نییه، هه‌موویان پێكهاته‌ى كولتوورن، به‌ڵام جودا به‌ند كردنی
ئه‌مه ئه‌ركێكی دیكه‌ی به‌شێكی دیكه‌ی كولتووره، بۆیه، شیعر
به ته‌نیا كولتووری نه‌ته‌وه دروست ناكات، به‌ڵكوو هه‌موو
بابه‌ته‌كانی دیكه به یه‌كه‌وه كولتوور دروست ده‌كه‌ن.
هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌ك، وه‌ك ئه‌وه وایه باس
له ده‌ریا بكه‌یت كه به هه‌زاران هه‌زار رِووبار و جۆگه‌له‌ی
لىَ بووه‌ته‌وه، بۆیه ته‌قیم كردنی به‌رهه‌می نه‌وه‌یه‌ك كارێكی
ئاسان نییه، چونكه له پشتی خۆیانه‌وه كۆمه‌ڵێك هۆكار و
ده‌ره‌نجامیان هه‌ڵگرتووه، به كۆمه‌ڵێك داوی مێژوویی
دووراونه‌ته‌وه، به كۆمه‌ڵێك ته‌قه‌ڵی سیاسیی تان و پۆ بوون،
دێره‌كانیان هه‌ڵگری ترس و دڵه‌رِاوكآ بوون، فۆرِمه‌كانیان له
دایكبووی ناچاری بوون، به گشتی، شیعری نه‌وه‌ی من، شیعری دوای
شكستێكی رِۆحیى گه‌وره بوو، كه هه‌موو بنه‌ماكانی ژیانی ورد و
خاش كردبوو. ناكرآ نه‌وه‌یه‌ك هه‌بووبآ شتێكی بۆ پێش خۆی نه‌كربآ،
بۆیه هه‌موو كاتێك من پێم وایه هه‌موو نه‌وه‌یه‌كی تازه
داهێنانێكی زیاده‌ی هه‌بووه له نه‌وه‌ی پێش خۆی چ له رِووی
تێرِامان و چ له رِووی فۆرِمه‌وه، چونكه ئیقاعی ژیان ده‌گۆرِآ
كه نه‌وه‌یه‌ك ده‌رِوا و نه‌وه‌یه‌كی دیكه دێته پێشه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م باسه ده‌بێ جیاوازیی بكه‌ین له میانی قۆناغی شیعر
و رِه‌وتی رِه‌خنه‌دا، به‌رهه‌می شیعریی نابێ به سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌میشه بگه‌رِێیته‌وه سه‌ری و سوودی لێ وه‌ربگریت،
ته‌نیا بۆ خوێندنه‌وه و چێژ لێ وه‌رگرتنه، به‌ڵام ده‌كرێت مرۆڤ
بگه‌رِێته‌وه سه‌ر ته‌نزیری رِه‌خنه‌یی و سوود له
لێكدانه‌وه‌كانی وه‌ربگرێت، به‌داخه‌وه، ئێمه‌ی كورد به‌رهه‌مێكی
ئه‌وتۆی گوتاری رِه‌خنه‌یه‌یی- شیعرمانده‌ست ناكه‌وێت له نێو
كولتووری خۆماندا تا وه‌كوو سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆى بگه‌رِێینه‌وه و
له‌گه‌ڵ ئێسته‌ی گوتاره‌كاندا لێكی بده‌ینه‌وه و به‌راوردیان
بكه‌ین و بایه‌خیان پێ بده‌ین، ئه‌مه‌یان ده‌گمه‌نه، به‌ڵام من
خۆم، نه‌ك گه‌لێك جارا، به‌ڵكوو هه‌میشه ده‌گه‌رِێمه‌وه سه‌ر
به‌رهه‌مه شیعرییه كڵاسیكییه‌كان و ده‌یانخوێنمه‌وه. رِه‌نگه
له نێو داوه دووره‌كانی زه‌یندا كاریگه‌رییان بمێنآ و بآ
ئیراده تێكه‌ڵا به به‌رهه‌می شیعری تازه‌ى خۆمیان بكه‌م، به‌ڵام
سه‌رچاوه نین. شیعر نیشتمانێكی تایبه‌تی شاعیره، زۆر شاعیری بآ
نیشتمان له نێو نیشتمانی تایبه‌تی شیعری خۆیاندا ژیان و مردن،
به‌ڵام هه‌میشه نیشتمانی رِاسته‌قینه‌ی شاعیر خاكه‌كه‌یه‌تی كه
بۆن و به‌رامه‌ی ده‌چێته‌وه نێو رِه‌گی شیعره‌كانیه‌وه، هه‌موو
شیعره‌كانیشى گۆرانی بۆ نیشتمان ده‌چرِن، به‌ڵام به شێواز و
نێوه‌رِۆكی جۆراو جۆر، من كه به‌سه‌ر ته‌ونی به‌رِێكه‌وه
رِامانێك بۆ جوانی ده‌چنم، نیشتمانی خۆم ده‌دوێنم، كه باس له
وه‌رگه‌رِانی رِۆحی مرِۆڤێك ده‌كه‌م، گوزارشت له باخێكی نیشتمان
ده‌كه‌م، هه‌ر خۆی چنینه‌وه‌ی داهێنان و پێشكێشكردنی شاكارێكی
شیعرییه، جا به‌سه‌ر لێواری نه‌رسۆسیه‌تیش بێ هه‌ر گه‌وره‌ترین
رِۆحی نیشتمانییه. (لۆرانس) كه (ژنانی عاشق) ده‌نووسێت،
پێوه‌ندیی به گۆرانی گوتن نییه به نیشتمان، به‌ڵام گه‌وره‌ترین
نیشتمانپه‌روه‌رێتیی موماره‌سه كردووه، به‌وه‌ی، ئه‌و داهێنانه
گه‌وره‌یه‌ی داوه‌ته وڵاتی خۆی، هه‌روه‌ها (دانتی) له
شاكاره‌كانی خۆیدا، كازانزاكی (زۆربا) ى نووسی، به‌ڵام نیشتمانی
خۆی زیندوو رِاگرت به‌و به‌رهه‌مه، نیشتمانپه‌روه‌ری شاعیران و
ئه‌دیبان له‌وه دایه شاگاری گه‌وره گه‌وره بۆ نه‌ته‌وه‌كان
جێبهێڵن، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم: داهێنان كارێكه بۆ سه‌رجه‌م
مرۆڤایه‌تی، تایبه‌ت نییه به جوگرافیایێكی ده‌ست نیشان كراوه
وه، كه‌واته: ناكرآ بڵێین ئه‌ركی زمان له شیعردا چییه، چونكه
شیعر واته زمان، زمان له شیعر داببرِآ شتێك نامێنێته‌وه وه‌كوو
شیعر خۆى بنوێنێت. پێم وایه، هه‌ندێك جار به زمانێكی ساده
شاكارێكی گه‌وره‌ی شیعری دروست ده‌بێ، هه‌ندێك جاریش به زمانێكی
قورس و تۆكمه جۆره شاكارێكی دیكه‌ی شیعر خه‌ڵق ده‌بێ، زمانی
(سه‌عدوڵڵا په‌رۆش) و (له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) و (عه‌بدوڵڵا په‌شێو)
زمانی ساده‌ن، به‌ڵام شیعری نایابیان خوڵقاند، هه‌روه‌ها زمانی
(شێركۆ بێكه‌س) و (رِه‌فیق سابیر) و (ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د)
زمانگه‌لێكی قورسن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌گه‌لی نایابیشیان
خوڵقاندووه. زمان بۆ شیعر و خوڵقاندنی كاریگه‌ریی چ ساده و چ
قورس وه‌ستایی و كارامه‌یی ده‌وێت، زمان پێویستی به شێڵانێكی
عه‌جیب هه‌یه له نێو شیعردا، واته: گه‌مه‌كردن به زمان،
دروستكردنی مانا قووڵه‌كان به وشه، ئه‌تككردنی كاریگه‌رێتیى له
رِێگه‌ی موفرداته‌وه، پێویستیی به ئه‌شق و رِۆشنبیرییه‌كى فره
ڵایه‌ن هه‌یه.
*: ئه‌و رِێگه- انه كامانه‌ن كه‌وا ده‌بن به پردى پێوه‌ندیى
قووڵى نێوان (نووسه‌ر- وه‌رگر)؟ بۆ ئه‌وه‌ى سیحرێكى ئاگاییانه
بچه‌سپێنین له فیكرى خوێنه‌ردا تا تێكه‌ڵبوون و هاومه‌ستییه‌كى
رِه‌گئاژۆیى بخوڵقێنین، ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه چین كه له‌وه‌ها
كاتێكدا كۆمه‌كمان پىَ ده‌به‌خشن و له ماهیه‌تى شیعر نزیكمان
ده‌كه‌نه‌وه؟
كه‌ریم ده‌شتى:
پێم باشه بڵێم: شیعر له ئه‌مرِۆ دا زیاتر رِۆچوونه نێو مانا
گرنگه‌كانه، ئه‌و مانایه‌نه‌ی كه خۆیان له شوێنه قایمه‌كان
حه‌شار داوه، ئه‌و مانایانه‌ى هه‌موو كه‌سێك په‌ییان پآ نابات،
واته: شیعر ده‌بێ شۆرِ ببێه‌وه بۆ نێو ئه‌و كه‌لێن و شه‌قارانه‌ی
كه كۆدی مانا به‌رزه‌كانیان تێدا ون بووه، ئه‌مرِۆ شیعر ئه‌گه‌ر
وێڵی واته نهێنییه‌كان و واته دامه‌زرێنه‌ره‌كان نه‌بێ هه‌رگیز
ناتوانێت له نێو دنیاى پرِ له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیادا هاوشان
له‌گه‌ڵ داهێنانه‌كانیدا بژیێت، بۆیه شیعر له رِۆژی ئه‌مرۆدا
جیاوازه له‌گه‌ڵا شیعری رِابردوو، شاعیرانی ئه‌مرِۆ رِێگه به
خۆیان ناده‌ن هه‌موو شتێك كه هاته پێش قه‌ڵه‌میان بینووسنه‌وه،
به‌ڵكوو ئه‌و شتانه ده‌نووسنه‌وه كه هه‌ندێك جار قه‌ڵه‌م
ده‌شكێنن. زمه‌نی ئه‌وه به‌سه‌رچوو له نێو ئایدیای شیعردا یاری
به قژ و چاو بكه‌یت، به‌ڵكوو زه‌مه‌نی ئه‌وه هاتووه تۆ قژێكی
جوانتر دروست بكه‌یت، په‌یكه‌ری دابتاشی و رِۆحی وه‌به‌ر بێنی،
ئه‌مرِۆ شیعر ده‌چێته نێو هاوكێشه فه‌لسه‌فییه‌كان، به‌ڵام
فه‌لسه‌فه نانووسێته‌وه، رِه‌نگه فه‌یله‌سوفه‌كان بۆ نووسینی
فه‌لسه‌فه‌ی خۆیان سوود وه‌ربگرن له‌و جۆره شیعرانه‌ى كه من
گوزارشتیان لێده‌كه‌م و له باره‌یانه‌وه ده‌دوێم، به‌ڵام شیعر
ناتوانێت فه‌لسه‌فه بكات به سه‌رچاوه بۆ خۆی، چونكه شیعر له
ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌كانی فه‌لسه‌فه و حه‌قیقه‌ته فه‌رز
كراوه‌كاندا ده‌وه‌سـتآ و مانایه‌ك بۆ ژیان و بوون دروست ده‌كا.
هه‌موو ژانره‌كانی فه‌لسه‌فه له پێناو ئیقناعكردنی به‌رانبه‌ر دا
كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام شیعر له پێناو دروستكردنی واهیمه‌یه‌ك كار
ده‌كا كه مانایه‌ك بدات به ژیان، هاوكاتیش مرۆڤ له
هه‌ڵدێره‌كانی پرسیاری ترسناك رِزگار بكات. شیعری ئه‌مرِۆ هۆیێكی
گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له رِارِه‌وه‌كانی بێهووده‌یی و نائومێدی
له‌م سه‌ر زه‌وییه نه‌جات بدات و بتوانێت به سورای پشتی گه‌ڵایێك
گه‌وره‌ترین حووتی وه‌رِسی و بێزاری رِاو بكات. ئه‌گه‌ر رِابردووی
شیعری كوردی هه‌تا ئێسته‌ش له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌وه ته‌ماشاى مانگی
ده‌كرد و رِایده‌كێشایه سه‌ر زه‌وی، ئێسته شیعر له‌سه‌ر
زه‌وییه‌وه رِه‌گ و رِیشه‌ی مانگێكی جوان دروست ده‌كا، مانگێك به
هه‌زاران پارچه‌ی مانا خۆی شووشتبآ، به كورتی: شیعر ده‌بێ
پارسه‌نگی مانه‌وه بآ و جه‌دوایێك بۆ رِۆژانه‌مان دروست بكات و
نه‌هێڵێت بخنكێین. ئه‌وه دیارده‌ی هه‌موو چاخه‌كانه كه
خوێندنه‌وه له برِگه‌یه‌ك له برِگه‌كانی مێژوو دا كز ده‌بێ،
مێژوو هه‌میشه هه‌ڵگری خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كان نییه، چونكه تژی
خۆكاری جودا جودایه. خوێندنه‌وه كارێكی دژواره بۆ ئه‌وانه‌ی
ده‌زانن بخوێننه‌وه، خوێنه‌ر ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵ و
برِشت ئامێزی هه‌بێ و دیقه‌تدار بێ بۆ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی
داهێنان و كه‌ره‌سته‌كانی گواستنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان بۆ نێو هزر و
زه‌ین و تێرِامان، خوێندنه‌وه پرِۆسێسێكی مه‌عریفیی گه‌وره‌یه و
ده‌ستووری دژواری خۆی هه‌یه، من له شوێنی تر دا باسم كردووه.
خوێندنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م، بریتی نییه له
كردنه‌وه‌ی كتێب و به‌س، به‌ڵكوو بریتییه له وه‌رگرتن و گه‌مه‌ی
واتاكان، په‌یبردن به هه‌زمكردنی چه‌مكه‌كان و ئاشكرا كردنى
كۆده‌كانیان، بآ ئه‌و هاوكێشه‌یه خوێندنه‌وه ده‌بێ به رِه‌وتی
نێو پۆله‌كان، له‌م رِووه‌وه ته‌ماشای خوێندنه‌وه‌كانی (ئه‌دۆنیس)
بكه بۆ كولتووری ئه‌ده‌بی و شیعری عه‌ره‌ب له (التابت والمتحول)
دا، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌كانى (ئیدوارد سه‌عید) بۆ كاری
رِۆژهه‌ڵاتناسی و خوێندنه‌وه‌ی (صادق جڵال) بۆ كولتووری ئایینی و
خوێندنه‌وه‌ی (ت. س. ئه‌لیوت) بۆ رِه‌خنه‌ی میتافزیكی. كه ده‌ڵێم:
شیعر پارسه‌نگی ژیانه، من بۆ ئه‌وانه قسه ده‌كه‌م كه‌وا له‌و
نێوه‌نده دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، شاعیر، له پشت نووسینی
شیعره‌كانی خۆیه‌وه، هیچ هیوایێكی دیكه‌ی نییه، جگه له‌وه‌ی
كه ببێ به سه‌لوا بۆ رِۆحی خۆی، ببێ به وه‌ڵام بۆ ئه‌و
پرسیارانه‌ی كه‌وا له نێو رِۆحیدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. شاعیر،
هه‌میشه له گێژاوێك ده‌ژیێت كه خودی كتێب و قه‌ڵه‌م و نووسین
بۆیان دروست كردووه. خۆ ئه‌گه‌ر شاعیر خۆی نه‌چووبایه نێو ئه‌م
جۆره ژیانه‌وه، ئه‌وا ئه‌ویش وه‌كوو ئه‌وانی دیكه ده‌ژیا،
خولیایێكی نه‌ده‌بوو بۆ پرسیار كردن. هه‌میشه قه‌ڵه‌م و كتێب مرۆڤ
ده‌خه‌نه داوی گیرۆده‌یی و بیركدنه‌وه، وا له مرۆڤی شاعیر
ده‌كه‌ن كه هه‌میشه به دوای ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی باشتری ژیانی
فیكریدا بگه‌رِێ، وه‌های لێ ده‌كه‌ن شۆرِ ببێه‌وه بۆ نێو
قووڵاییه‌كانی بیركردنه‌وه، به كورتی: كتێب له ئه‌نجامدا وا له
شاعیر ده‌كا كه مرۆڤێكی دیكه بێ، گیانێكی جیاواز بێ، به دیدێكی
دیكه‌ى جیاواز له ده‌وروبه‌ری، ته‌ماشای دیارده‌كانی ژیانی رِۆحی
بكات. به‌م جۆره شیعر بۆ شاعیر پارسه‌نگێكی به‌هێزی ژیانه.
ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشاى ئه‌و شاعیره گه‌ورانه‌ی بواری
سۆفیگه‌رێتیی بكه‌ین، بۆمان رِوون ده‌بێه‌وه كه شیعر چۆن
پارسه‌نگێكی ژیانی ئه‌وان بووه، هه‌ندێك جار بویه‌ری شیعری
ئه‌وانی رِاپێچ داوه كه خاك و نیشتمانی خۆیان جێ بهێڵن و له نێو
ده‌قی شیعره‌كانیاندا خاك و زێدی خۆیان دروست بكه‌ن، یاخود،
هه‌ندێك جار شیعر وای لێكردوون خاك و نیشتمانى خۆیان له نێو
شه‌هاده‌تدا، له پێناو ده‌قێكی شیعریی جاویداندا، دروست بكه‌ن،
لێره‌وه‌یه من ده‌ڵێم: شیعری رِاسته‌قینه، شیعرێك كه به
هه‌ڵكفانی خوێن ده‌نووسرێت، چاره‌نووسی شاعیر ده‌گۆرِێت و له
ته‌واوی مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌ویی جودا ده‌كاه‌وه و رِووه‌و
پاكییێكی جاویدان و عه‌شقێكی ئه‌به‌دیی ده‌بات، تا وه‌های لێ ده‌كا
له ترۆپكی سۆزدا بوونی جه‌سته‌یی نامێنآ و ده‌كه‌وێته نێو
حاڵه‌تێكی هوڵامیی و به‌رجه‌سته نابێ. له كاتی خوێندنه‌وه‌كانی
خۆمدا، جیاوازی ناكه‌م له به‌رهه‌مه‌كاندا، هه‌موو ئه‌و
به‌رهه‌مانه‌ی كه له یه‌كه‌م دێره‌وه رِامده‌كێشن تا دوا برِستی
خۆم له گه‌ڵیان ده‌بم، هه‌ندێك به‌رهه‌م به رِاده‌یه‌ك سه‌رسامم
ده‌كه‌ن حه‌یفه دیقه‌تی خۆمیان پآ نه‌به‌خشم، هه‌ندێك به‌رهه‌میش
هه‌ر له یه‌كه‌م دێره‌وه پێم ده‌ڵێن: ئێمه خۆراكی رِۆحی تۆ
نیین. له بیرم دێت كه‌وا یه‌كه‌م جار شیعرى (بۆدلێر)م خوێنده‌وه،
زۆر كارى لىَ نه‌كردم، ئه‌و كاته‌ی كه خوێندمه‌وه هێنده
نه‌چووبوومه نێو دنیای ئه‌و شاعیره نێودارانه‌وه، به‌ڵام دواجار
كه گه‌رِامه‌وه سه‌ر شیعره‌كانی (بۆدلێر)، تێگه‌یشتم:
گه‌وره‌ترین شاعیرێكه كه‌وا له نێو ئافه‌تێكی ده‌روونیی دژوار‌دا
كاری كردووه، شاعیرێك بوو ژیانی رِۆژانه و شیعره‌كانی به
رِاده‌یه‌ك تێكه‌ڵا به یه‌كتریى بوو بوون، له‌یه‌كتر جودا
ناكرێنه‌وه، بۆدلێر كه به شاعیره نه‌فره‌ت لێكراوه‌كه-
نێوزه‌د كراوه، گوناهێكه مێژووی رِه‌خنه له‌كردار ده‌كا،
شاعیرێك هه‌موو ژیانی بۆ میهره‌بانی و سۆز و خۆشه‌ویستی و بینینی
به‌رانبه‌ر ته‌رخان كردبآ و ده‌قه‌كانی به‌و ئاراسته‌یه‌دا بردبن،
حه‌یفه نه‌فره‌تلێكراوێك بێ، به‌ڵام زۆر جار مرۆڤـ ده‌بێ به
قوربانیی بۆچوونه‌كانى كۆمه‌ڵگه، كه‌م بووه له شاعیر گه‌یشتبن،
(بۆدلێر) ده‌ڵێ: (عه‌بقه‌ریه‌ت ئه‌و منداڵێتیه‌یه كه به ده‌ستی
ئه‌نقه‌ست زیندووی ده‌كه‌ینه‌وه.) ئه‌و هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا له
شیعره‌كانیدا مناڵ بێ و به‌رائه‌تی منداڵیی بكات به پێوانه بۆ
ژیان.
*: ئێستێتیكا چییه و له كوێى نووسیندا تێكه‌ڵ به‌جواننووسیى
ده‌بێ؟
كه‌ریم ده‌شتى:
ئه‌ده‌ب یانی ئێستێتیكا، له‌وه زیاتر هیچ پێناسه‌یه‌ك
بۆ ئه‌ده‌ب خاڵی نییه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب، هه‌موو ده‌قێكی
ئه‌ده‌بیی زیندوو جوانی لىَ ده‌تكێته‌وه، واته: ئێمه ناتوانین
جوانی له ئه‌ده‌ب جودا بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێ، ئیدى
ئه‌ده‌ب ده‌بێ به قسه‌ی رِۆژانه، ئێستێتیكا هه‌ر به ته‌نیا
له‌وه‌دا نییه جوانی وه‌به‌ر ده‌قدا بكه‌یت، له هه‌ندێك كاتدا
ناشیرین پۆشیی جوانترین ده‌قت بۆ ده‌رِسكێنێ. ڵای زۆران وه‌ها
باوه كه ئێستێتیكا یانی جوانی، به‌ڵام وه‌ها نییه، رِه‌نگه ڵای
یه‌كێك گوڵێكی سیس كاریگه‌ریی زیاتری هه‌بێ له گوڵێكی گه‌ش،
جۆبارێكی وشك جوانتر بێ له دیمه‌نی جۆگه‌یه‌كی پرِ له خوره‌ی
ئاو. ئێستێتیكا هه‌نده‌سه‌ی رِۆحه له ده‌قدا، تۆ وه‌ره رِۆمانی
(الحارس فی حقل الشوفان) ی (سالنجر) بخوێنه‌وه، هیچ جوانییه‌ك
له‌و رِۆمانه‌دا نییه، به‌و مانایه‌ی كه‌وا له ئێستێتیكا
گه‌یشتووین، نه جوانی تێدایه، نه باسی جوانی ده‌كا، به‌ڵام
نووسه‌ر وه‌ك ئه‌ندازیارێك هێنده تۆكمه ئه‌و رِۆمانه‌ی
دارِشتووه، هێنده جوان په‌یه‌وه‌ندییه‌كان یه‌كاڵا ده‌كا، هێنده
جوان سیسته‌مه‌كانی ئاماژه‌دار كردوه، ئیدى خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه
ده‌كا كه‌وا له نێو جوانیی ده‌قێكدا خه‌ریكه ده‌خنكێت، یاخود
له رِۆمانی (میاه الربیع) ى (تۆرگینۆف) دا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر
بچینه‌وه سه‌ر رِۆمانی (الغرانیق المبكره) ی ئیتماتۆف، ئه‌وسا
ده‌زانین ئێستێتیكا ئه‌و هێزه‌یه كه ئه‌ده‌ب به‌بآ بوونی ئه‌و،
مه‌حاڵه جاویدانی به‌ده‌ست بهێنآ.
هه‌ردی- ى شاعیر ده‌ڵێ:
(ژیان و ئه‌ركی ناخۆشی په‌پووله‌ی ئاره‌زووی كوشتم)
یاخود هێمن ده‌ڵێ:
(هه‌موو عومری ئه‌به‌د تێیدا نییه خۆشی.. ده‌مێك مه‌ستى)
ئه‌مانه باس له جوانیی ناكه‌ن، به‌ڵام هێزێكی گه‌وره بۆ جوانیی
ده‌خوڵقێنن، مه‌به‌ستم له‌و نموونانه ئه‌مه‌یه: ئێستێتیكا ئه‌و
جوانییه نییه كه چه‌مكه‌كه‌ی ڵای ئێمه ناسراوه, ئێستێتیكا
شتێكی دیكه‌یه، مانایه‌كی دیكه‌یه، رِۆحی رِێكخستنه‌وه‌ی
شته‌كانه، یاخود په‌رش و بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعره به‌نێو (با) دا.
*: گه‌لێك ساڵه ده‌نووسیت و هه‌میشه تێرِوانینه‌كانت جیاوازن،
هاوكات زمانێكى تایبه‌ت به خۆیشت هه‌یه، به‌ڵام دوا به‌دواى ئه‌م
كۆئه‌زموونه فره و كراوه‌یه، چۆن باس له به‌جێهێشتنى (خودى
باو- گشتى باو) و (بوونى خود) و ئه‌فراندن و له‌حزه‌ى خوڵقاندنى
ده‌قێكى جیاواز ده‌كه‌یت؟
كه‌ریم ده‌شتى: هه‌میشه تاك و گروپى (باو) ده‌كه‌ونه په‌راوێزه‌وه.
به‌رده‌وام بوون و مه‌له‌كردن له نێو (باو) دا هیچ ئیزافه‌یه‌ك
ناكاته سه‌ر به‌رهه‌می شاعیر، بۆیه شاعیر ده‌بێ هه‌میشه رِاست
برِوات و ئاورِ نه‌داته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌و رِاست
رِۆیشتن و ئاورِ نه‌دانه‌وه‌یه، هه‌ندێك گه‌وهه‌ری شیعریی جوانمان
له‌كیس ده‌دات، بۆیه ده‌بێ زۆر به وردیى به‌رده‌وامی به‌و
سه‌فه‌ره بده‌ین. خودی شاعیر ده‌بێ خودێكی كراوه و وه‌رگرێكی
تازه‌ش بێ. بۆ ئه‌وه‌ی خودی شیعر هه‌ڵگری گه‌وره‌ترین سیحر و
جاویدانی بێ، به‌بآ په‌ره پێدانی خودی شاعیر و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی
خود به مه‌عریفه‌ی تازه و ئێستێتیكاى جیاواز و بیركردنه‌وه‌ی
قووڵ، هه‌موو خوده شیعرییه‌كان دووباره ده‌چنه‌وه نێو ئه‌و
(باو) ه‌ی كه تۆ باسی ده‌كه‌یت. ئه‌ده‌بی كوردی زۆر دره‌نگ پێى
له‌سه‌ر (باو) هه‌ڵده‌گرِێت و زۆر دره‌نگ فریای هه‌نگاوی (تازه)
و (نوێبوونه‌وه) ده‌كه‌وێت، هۆیه‌كه‌شی ئه‌مه‌یه: هه‌موو ئه‌و
(باو) انه به چه‌ندین دیواری موقه‌دده‌س ئابڵۆقه دراون، بۆیه
لێره دا، شاعیر و رِۆماننووس پێداویستییان به زات و جورئه‌تێكی
زۆر هه‌یه تا ئه‌و (باو) ێتییه ورد و خاش بكه‌ن و شمه‌كی
(هاوچه‌رخ) ی له‌به‌ر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تاكه شاعیرى كورد له
نێو نه‌مرییدا بژیێت و هه‌میشه تیشك بهاوێژێت. كولتوورێكی زۆر و
زه‌وه‌ندی (باو) مان هه‌یه، ئیدى پێویستمان به بوونی خودێكی
(خه‌لڵاق) هه‌یه، تا (باو) ه‌كان رِه‌ت بكاته‌وه و شتی تازه
بهێنێته كایه‌وه. پرِۆسێسی هه‌ڵته‌كاندنی شه‌خته‌ی باو،
پرِۆسێسى جیاوازبوونه، ده‌قی جیاواز، ئه‌و ده‌قه‌یه كه دیالۆگ
له‌گه‌ڵا ئه‌قڵ و زه‌ینی خوێنه‌ر دا بكات و به‌ره‌و به‌رزییه‌كانی
داهێنان و بیركردنه‌وه و رِووبه‌رِووبوونه‌وه و هه‌ڵته‌كاندنى
ببات، هه‌ڵگری قه‌ده‌رێكی زۆر له وه‌هم و سیحر و جوانی و
كاریگه‌رێتیی بێ.
*: كه‌سانێك هه‌ن زۆر به داخراویى و سانایى پێكهاته و
ڵایه‌نه‌كانى مه‌جازیى ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به واته‌یه‌كى تر:
ته‌نها ده‌ڵێن: (ئه‌م ده‌قه جوانه) و (ئه‌م ده‌قه ناشیرینه)،
به بىَ ئه‌وه‌ى جارێك بپرسن: بۆچى جوانه؟ بۆچى ناشیرینه؟ هۆكارى
توورِهه‌ڵدانى ئه‌م جۆره رِسته بێگیانانه بۆچى
ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟
كه‌ریم ده‌شتى: ئێمه نابآ ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ئه‌و قسانه بووه‌ستین، له
هه‌موو چاخ و زه‌مانێك ئه‌م جۆره بآ موباڵاتیه هه‌ر هه‌بووه،
شاعیری رِاسته‌قینه، ده‌بێ رِێگه بۆ ئه‌م جۆره قسانه بكاته‌وه
و نه‌خرێته ژێر باری بێ بنه‌مایی و زۆرگۆیی.
رِه‌خنه‌گری زیره‌ك خۆی له‌م قسانه به دوور ده‌گرێت، چونكه ئه‌و
كه‌ره‌سته‌ی خۆی هه‌یه بۆ به‌تاڵكردنی ده‌قێك له
نێوه‌رِۆكه‌كه‌ی. هه‌ر ده‌قێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵكری جوانیی بێ، هه‌موو
ناهه‌قییه‌كان دیلی سیحری خۆی ده‌كا، ئه‌م حاڵه‌ته زۆر ئاسایییه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قى ئیبداعیى حوكمی زه‌وقی هه‌موو خوێنه‌رێك
ناكات. هه‌ندێك ده‌ق به جوانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، رِه‌نگه
هه‌ندێك ده‌قیش به ناشیرین بشوبهێنین، مه‌سه‌له‌یه‌كی
رِێژه‌یییه، كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى دى ده‌گۆرِێت، له
خوێنه‌رێكه‌وه بۆ خوێنه‌رێكى دى ده‌گۆرِێت، زۆر ده‌قی گه‌وره
هه‌بوون، له دنیادا گه‌لێكۆییی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه كه
ڵاوازن، هاوكاتیش نێوه‌رِۆكگه‌لی ناشیرینیان هه‌بووه، به‌ڵام به
رِابردنی زه‌مانه ده‌ركه‌وتووه كه ده‌قێگه‌لێكی جاویدان بوون.
هه‌ندێك جار تێنه‌گه‌یشتن له ده‌ق وه‌ها ده‌كا چه‌مكه‌كان نه‌گه‌ن
به زه‌ینی خوێنه‌ر یاخود رِه‌خنه‌گر، بۆیه هه‌ڵوێستی له
به‌رانبه‌ر وه‌رده‌گرن. زۆربه‌ی ده‌قه زیندووه‌كانیش به ئاسانی
خۆیان ناده‌ن به ده‌سته‌وه، ده‌قی زیندوو و پرِ له داهێنان، جا
ئه‌م ده‌قه چ ساده بێ، چ ئاڵۆز بێ، هێنده شتی له ناخ و دواوه‌ی
خۆى هه‌ڵگرتووه، خوێنه‌ر و رِه‌خنه‌گرى هۆشیار به دوایاندا
ده‌گه‌رِێن تا بیاندۆزنه‌وه. كاری ئه‌ده‌ب و نووسین و خوێندنه‌وه
و رِه‌خنه، كارگه‌لێكی گرنگ و قورسن، بۆ هه‌موو كه‌سێكیش
ده‌سته‌به‌ر نابن.
*: گه‌لێك له‌و كه‌سانه‌ى وه‌كوو شاعیر و هزرڤانى (پێشه‌نگ)
ناسراون له نێوه‌ندى ئه‌ده‌بیاتى كوردیدا، وابه‌سته‌ن به
ئه‌وانیدیكه (ئه‌وروپییه‌كان)، ئه‌م وابه‌سته‌بوونه‌یش بووه‌ته
هۆى ده‌ركه‌وتنى تارماییه‌ك به‌سه‌ر ده‌قه‌كانیانه‌وه، هاوكات
ده‌خوازن داهاتوویه‌كى مسۆگه‌ر له ئێسته‌دا ئاماده‌ییى هه‌بێ،
كه‌چى ته‌نیا جارێك به چاوێكى قووڵه‌وه ته‌ماشاى رِابردوو ناكه‌ن
و هه‌وڵدناده‌ن بیگوازنه‌وه بۆ نێو ئێسته... ئه‌م جۆره‌ى
(ونبوونى خود)ه، هاوكاتیش نیشته‌جێبوون له (زمانى ئه‌وانیدیكه)
و باڵاكردنى ئه‌م نائاگایییه رِیشئاژۆییه له‌چییه‌وه
سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟
كه‌ریم ده‌شتى: ئه‌ده‌بی هیچ میلله‌تێك به‌بآ ئه‌ده‌بی ئه‌وانی دیكه
ته‌كامول ناكات، هه‌موو ئه‌ده‌به‌كان به جیاوازی بیر و
بۆچوونه‌كانیان پێویستیان به ئه‌ده‌بی ئه‌وانی دیكه‌یه، هه‌موو
ئه‌و ئه‌ده‌بانه له‌سه‌ر یه‌كتریى ئه‌زموونی ژیانی ده‌قه‌كانی
خۆیان به‌رێوه ده‌به‌ن. من له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌دا نیم كه ئه‌دیبی
كورد كه‌وتبێه ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی ئه‌وروپی، پاساویشم بۆ
ئه‌مه، ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر وه‌ها بووایه ئێسته ده‌بوو زۆر شتی
باشمان هه‌بووایه و زۆر شاكاری گه‌وره‌ی رِۆمان و شیعرمان
هه‌بووایه، له هه‌مانكاتدا زۆربه‌ی ئه‌دیبانی كورد زمانی
ئه‌وروپی نازانن، ته‌نها له رِێگه‌ی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه
شاره‌زاییان په‌یدا كردووه، له هه‌مانكاتدا كه‌وتنه ژێر
كاریگه‌رێتیی ئه‌ده‌بی ئه‌وروپی وه‌ها ناكات ئه‌ده‌به‌كه‌یان
له‌كه‌دار بكات، به پێچه‌وانه‌وه، رِه‌نگه ئه‌و كاریگه‌رێتییه
ببێ به هێزێك بۆ رِه‌نگاو رِه‌نگ كردنی ئه‌ده‌به‌كه، ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستت له (ونبوونی خود) یش ئه‌وه بێ كه ئه‌دیبان كه‌وتبنه
ژێر كۆنترِۆڵی ئه‌ده‌بی ئه‌وروپی و خۆیان ون كردبێ، ئه‌وا من
وه‌هاى نابینم، ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ستت له‌وه بێ كه ئه‌دیبی كورد
تووشی حاڵه‌ێك له ده‌ره‌وه‌نووسیی بووه و ناخی خۆی
نانووسێته‌وه، ئه‌وه‌یان تا رِاده‌یه‌ك دیاره، یه‌كێك له
ئیشكالیه‌تی ده‌قی ئه‌ده‌بی ئه‌مه‌یه: هه‌میشه كار له نێو
ده‌ره‌وه‌ی ده‌قدا ده‌كا و شته رِووكه‌ش و ساده‌كان به‌رهه‌م
ده‌هێنآ، به‌ڵام به ده‌گمه‌ن هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه گوزارشت
له ناخی خۆیان بكه‌ن وه‌كوو تاكێكی پرِ له موعانات، چونكه
له‌رِاستیدا ئه‌ده‌ب كارێكی زاتییه و هیچ هۆكارێكی ده‌ره‌كیی
نابێ به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌به‌كه به‌هێز بكات له‌كاتی گوزارشت
كردن‌دا, له‌م رِووه وه خۆرئاوا سه‌نگێكی به‌هێزی هه‌یه له
كۆنترِۆڵا كردنی جیهان، نه‌ك هه‌ر له ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیرییدا،
به‌ڵكوو له هه‌موو مه‌وداكانی ژیاندا. خۆرئاوا هه‌وڵده‌دات له
رِێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه و ته‌كنیكیدا وه‌ك سێنترِاڵێك
خۆی سه‌قامگیر بكات و رِۆژهه‌ڵات بخاته په‌راوێزی خۆیه‌وه،
ئه‌مه‌شیان له رِێگه‌ی به‌هێزكردنی ئابووری خۆی ده‌بێ و له
رِێگه‌ی كۆنترِۆڵ كردنی سه‌رچاوه ئابووریه‌كانه‌وه‌یه كه هه‌وڵ
ده‌دات هه‌موو شوێنێكی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بكات به بازارِی ئازادی
خۆى. خۆرئاواییه‌كان له ژێر هه‌ر چه‌ترێكدا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
دابرِێژن هه‌ڵگری جۆرێك له لیبرِاڵیه‌تێكی پره‌گماتیكین،
ده‌یانه‌وآ هه‌م ئازادیی بازارِ و هه‌م ئازادیی هه‌ڵسوارِانی جیهان
به ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌یه كه جیهانگیریی به‌رهه‌م ده‌هێنآ.
رِۆژهه‌ڵات پابه‌ندی كولتووری خۆیه‌تی، به‌ڵام نه‌یتوانیوه
به‌رهه‌م هێنیه‌ری ته‌كنیكیی بێ، تا ئێسته‌ش له نێو مه‌عریفه‌ی
رِۆحانییدا ده‌ژیێت.ته‌ماشاكه، له رِۆژهه‌ڵاتدا، دڵ كاریگه‌رتره
له ئه‌قڵ، نووشته به‌هێزتره له نه‌شته‌رگه‌ریی، بۆیه خۆرئاوا
هه‌میشه باڵا ده‌سته, چونكه به خه‌یاڵی سه‌ر زه‌ویى ده‌ژیێت،
له كاتێكدا رِۆژهه‌ڵات به خه‌یاڵی یۆتۆپییێكى غه‌یبیی ده‌ژیێت،
ئه‌وان هه‌میشه له ئێسته دا ده‌ژین، له نێو ئێسته دا كار
ده‌كه‌ن، ئاورِ بۆ دواوه ناده‌نه‌وه و باوه‌رِییان به پاڵه‌وان
نییه، ئه‌مه‌ش وای كردووه رِۆژئاوا دوور بكه‌وێته‌وه له
ئه‌فسانه و بآ سیمبۆڵ بژیێت. سیمبۆڵ دۆستی ڵای ئه‌وان كۆتاییی
هاتووه، ئێسته‌ش ژین گرنگه له ڵای ئه‌وان، به‌ڵام رِۆژهه‌ڵات
وه‌ها نییه، له یه‌ككاتدا پابه‌ندی هه‌زاران هه‌زار سمبۆڵ و
پیرۆزییه كه‌وا ئه‌م پیرۆزكردنه وایكردووه ئه‌قڵ له نێو
سوباتێكی ئه‌فسانه ژینیی درێژ خایه‌ندا بژیێت و بواری
به‌رهه‌مهێنانى لىَ ببرِێت، جیهانگیریی پرِیه‌تی له شتی جوان،
به‌ڵام بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه نازانن پێشوازی لێ بكه‌ن و نازانن
چۆن به‌كارى بهێنن ده‌بێ به شمشێرێكی دوو تیغیى، تیغێكیان
ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه، به تایبه‌ت نه‌ته‌وه
په‌راوێز كراوه‌كان و نه‌ته‌وه په‌رش و بڵاوه‌كان كه نازانن
به‌كارى بهێنن، به زووترین كات جیهانگیریی هێنده‌ی دیكه
په‌راوێزیان ده‌كا و له به‌رداشی كۆتاییدا له نێو یان ده‌بات،
تیغه‌كه‌ی دیكه‌ش: بۆ ئه‌وانه‌ی پێشوازییه‌كی زانستیانه‌ی لىَ
ده‌كه‌ن ده‌بێ به به‌رهه‌مهێنه‌ری به‌خته‌وه‌ریی. دواجار،
هه‌میشه و به درێژاییی مێژوو به‌خته‌وه‌رییه‌كان دێن، به‌ڵام
نه‌زانه‌كان ورد و خاشی ده‌كه‌ن. هیرمان هیسه، یه‌كێكه له شاكار
نووسه‌كانی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی، له‌م باره‌یه‌وه به‌شدارییه‌كی
ئێجگار فراوانی كردووه و رِۆمانی (لعبه الكریات الزجاجیه)
گه‌وره‌ترین شاكاری ئه‌و رِۆماننووسه‌یه كه له هه‌مان ئه‌و
رِۆمانه‌شدا به دوای ئاوی حه‌یاتدا ده‌گه‌رِێ. هیرمان هیسه
هه‌ڵگری جۆرێكی تایبه‌تی سۆفیگه‌رێتییه، به تایبه‌ت له رِۆمانی
(سیزارتا) دا، سه‌رچاوه‌ی نووسینه‌كانی (هیرمان هیسه) له نێو
ستوونه‌كانی بودایی و مه‌سیحییه‌ت و رِۆژهه‌ڵاته، رِۆمانی
(سه‌فه‌رێك بۆ رِۆژهه‌ڵات) هه‌وڵی باندێكه له چه‌ند كه‌سێك كه
نیازی هه‌ریه‌كه‌ی به ئامانجێكه‌وه شه‌ته‌ك داوه و
پاڵه‌وانه‌كانیش رِێگه‌ى خۆیان ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ره‌و ئه‌و كانی
شه‌وقه‌ی كه ئه‌وان پێیان وایه له رِۆژهه‌ڵاتدا ده‌یدۆزنه‌وه،
رِۆمانه‌كه به شێوه‌یه‌كی سیحر ئامێز رِه‌نگرِێژی كاری
پاڵه‌وانه‌كانی خۆی ده‌كا. حه‌زی (هیرمان هیسه) بۆ ئه‌ڤینی
رِۆژهه‌ڵات و فاتیمه‌ی رِۆژهه‌ڵاتی له شێوه‌ی حه‌ج كردنێكه،
به‌ڵام له نێو ته‌كنیكێكی ئه‌ندازه‌ییی به‌هێز دا، سه‌ره
داوه‌كانی تان و پۆی ئه‌م رِۆمانه زوو زوو ون ده‌بن و
ده‌دۆزرێنه‌وه، له رِاستیدا، من به عه‌شقی ئه‌مه‌وه ئه‌م
رِۆمانه‌م وه‌رگێرِاوه كه بزانن نووسه‌رانی دنیا به ئومێدی
ئه‌وه‌ن كه رِووه‌و سه‌چاوه‌كانی رِۆژهه‌ڵات به‌رِێكه‌ون و
بابه‌تی نووسینه‌كانی خۆیان بدۆزنه‌وه و به شاكار ده‌ریان ببرِن.
له رِاستیدا، هیرمان هیسه له زۆربه‌ی رِۆمانه‌كانی به دوای
ئه‌و (كاستالیایه) دا ده‌گه‌رِآ كه‌وا له رِۆمانی (گه‌مه‌ی
كه‌ڵا شووشه‌كان) دا باسی ده‌كا. ئه‌و رِۆمانه‌ی كه من
وه‌رمگێرِاوه رِۆمانێكی زۆر گرنگه، به‌داخه‌وه تیراژێكى كه‌می
لێ چاپكراوه و زۆربه‌ی خوێنه‌ران نه‌یاندیوه، به‌ڵام ته‌مام
وایه كه‌وا له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاپی دووه‌می بكه‌مه‌وه.
*: ئه‌لبێر كامو له دیمانه‌یه‌كدا گوتوویه‌تى: (جه‌نگى نووسه‌ر بۆ
گۆرِانى ژیان و ئازادییه)، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نارِۆشنه، ئه‌مه‌یه:
چیى (ژیان) بگۆرِدێت و چۆن (ئازادیى) بخوڵقێنرێته‌وه، هاوكات،
ئێمه وه‌كوو كورد چووینه‌ته نێو ئه‌م جه‌نگه‌وه؟
كه‌ریم ده‌شتى:
له رِاستیدا، من پێم وا نییه كه نووسه‌ر ئه‌و هێزه
گرێندازه‌ره‌ى هه‌بآ تا بتوانێت له رِێگه‌ی ده‌قه‌كانی خۆیه‌وه
ژیانی مرۆڤایه‌تى بگۆرِێت، به‌ڵام رِه‌نگه له هێزی ده‌قێكدا
هه‌بێ ته‌واو كاریگه‌ر بێ به‌سه‌ر ڵایه‌نه‌كانی ئه‌و ژیانه، ئیدى
نووسه‌ر ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه كه بۆ ئازادی ئینسان گۆرانی بڵآ،
ده‌قه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و تێزه‌وه دابرِێژآ كه خۆی باوه‌رِی
پێیه‌تی و پێی وایه ده‌توانێت خوێنه‌ریش بخاته ژێر كۆنترِۆڵی
خۆیه‌وه. من نازانم (ئه‌لبێر كامو) له كوێدا ئه‌م قسه‌یه‌ى
كردووه، به‌ڵام پێم وایه مه‌به‌ستی له‌وه‌یه كه نووسه‌ر له
پێناوی گۆرِینی ژیان و جیهان كار ده‌كا و له هه‌مان كاتدا، له
پێناوی ئازادیی ئینسانیشدا هزرى خۆی هه‌ڵده‌رِێژێ. هه‌موو
نووسینه‌كانی (ئه‌لبێر كامو) نه‌یانتوانی ژیان بگۆرِن، به‌ڵام له
رِێگه‌ی ده‌قه‌كانی توانیی چه‌ندین مرۆڤ بخاته ژێر كۆنترِۆڵی
بیركردنه‌وه‌ی خۆیه‌وه و گه‌لێك كه‌س هه‌ر له رِێگه‌ی
خوێندنه‌وه‌ی هه‌ستى قووڵى مرۆڤایه‌تیی و به‌رپرسیاریه‌تیی كامو-
وه شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یان گۆرِا و مرۆڤگه‌لێكی وجودیه‌تیان لێ
دروست بوو. ده‌توانم بڵێم رِێبازی ئه‌گزیستانسیالیزم به‌رهه‌می
بیركردنه‌وه‌ی كامویه، هاوكاتیش هه‌ندانێكی دیكه‌یه كه‌وا له
خه‌ڵقه‌نده‌ی ئه‌و پرسیاره‌یه: ئاخۆ جه‌دوای ژیان چییه؟ به‌ڵام
دوای تێپه‌رِبوونی چه‌ندین ساڵا، هێشتا مرۆڤایه‌تی نه‌یتوانیوه
وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كامو بداته‌وه. نووسه‌ر هه‌میشه له
جه‌نگدایه، جه‌نگ له‌گه‌ڵا ناخی خۆی، جه‌نگ له‌گه‌ڵا ئه‌وانی
دیكه، بۆیه (ژان پۆل سارته‌ر) به وردی ئه‌وه ده‌وروژێنآ كه
ده‌ڵآ: (ئاخ له دۆزه‌خی ئه‌وانی دیكه)، ئیدى ئه‌م رِسته‌یه له
مه‌وه ده‌رنابرِآ كه به‌رانبه‌ر به دوژمنان و دۆزه‌خی خۆی
بزانێت، به‌ڵكوو له‌و پێودانگه‌وه‌یه كه تێنه‌گه‌یشتن و په‌ی پآ
نه‌بردن هه‌یه له نێو رِۆحی به‌رانبه‌ردا كه وه‌ها ده‌كا ببن
به كۆسپ له رِێگه‌ی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام ئاخۆ نووسه‌ر
چۆن رِووبه‌رِووی ئه‌م هه‌موو جه‌نگانه ده‌بێه‌وه؟ كامه
كه‌ره‌سته‌ی زه‌ینی و فیكری یاخود مه‌عریفیی دادی نووسه‌ر ده‌ده‌ن
بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م جه‌نگه‌دا؟ ته‌واوی نووسه‌رانی رِابردوو- ئێستا
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ژیان جوان بكه‌ن و مرۆڤ له كۆت و پێوه‌ندی
زه‌وی رِزگار بكه‌ن تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامن، له‌م رِووه‌ش
كاریگه‌ریه‌تیی زۆریان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌مدیس هێزی ناحه‌زی
ژیان ئاواته‌كانی مرۆڤایه‌تی له ژێر گڵا ناوه. یه‌كێك له
ئامانجه سه‌ره‌كیه‌یكانی هه‌موو نووسه‌ره رِاسته‌قینه‌كانی دنیا
ئه‌مه‌یه: ئازادی بۆ مرۆڤایه‌تی دابین بكه‌ن، ده‌قگه‌لێك هه‌ن
نێوه‌رِۆكه‌كانیان هه‌ر هه‌مووی له پێناوی سازدانی مرۆڤه بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی كه لێی سه‌ندراوه‌ته‌وه بۆی
بگه‌رِێته‌وه، له‌م رِووه‌ش قوربانی زۆریان داوه. خودی (ئه‌لبێر
كامو) له‌و كاته‌ی كه فه‌ره‌نسا وه‌كوو داگیركارێك له جه‌زائیر
حوكمی ده‌كرد، ئه‌و ده‌قه‌كانی خۆى له دژی ئه‌وه داده‌رِشت،
هه‌موو كتێبه‌كانی باس له نه‌هێشتنی ناعه‌داله‌تی و هێنانه
كایه‌ی فه‌زایه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئازادییه‌كى رِه‌هاى ژێر سایه‌ى یاسا.
(ئه‌لبێر كامو) له جه‌نگێكی پیرۆز دا بوو، چ له ده‌قه
فه‌لسه‌فییه‌كانی، چ له ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانی، بۆیه ئه‌مرِۆ
وه‌كوو نووسه‌رێكی زیندوو كار له نێو ده‌قه‌كانیدا ده‌كرێت،
ئێمه پێویستیمان به‌و جۆره نووسه‌رانه هه‌یه كه نێوه‌رِۆكی
ده‌قه‌كانیان پایه‌یه‌كی گرنگی مه‌عریفییان تێدا بێ، چونكه ئه‌وه
ته‌نیا چه‌كی نووسه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی بچێته نێو جه‌نگه‌كان و
به‌سه‌ركه‌وتوویی بگه‌رِێته‌وه، ئه‌گینا به شمشێری دارین ئه‌و
جه‌نگانه ناكرێن، ئه‌گه‌ر كرایشن، مومكین نییه ئه‌نجامه‌كان
له‌گه‌ڵ ویست و ئه‌قڵدا بگونجێن.
*:
له دواى دیوانى (پیانۆى رِۆژهه‌ڵات و ئه‌وانى دیكه) وه
رِووبه‌رِووى گه‌وره‌ترین پانتایى له ساده‌یى ده‌بینه‌وه له
شیعرى كه‌ریم ده‌شتى- دا، له ئه‌مرِۆیشدا خوێنه‌رانمان
ئه‌وه‌نده‌ى ئێستێتیكا و فه‌نتازیاى شاعیران له ئه‌مجۆره
ساده‌ییه‌دا ده‌دۆزنه‌وه، تا ئه‌و ئاسته له نێو ئه‌و ده‌قانه‌ى
پێیان ده‌گوترێ (فۆرِمى گران)، نادۆزنه‌وه، به حوكمى ئه‌وه‌ى
(كه‌ریم ده‌شتى) له‌م نێوه‌نده‌دا نێوه‌ندێكى جیاوازترى هه‌یه له
ئه‌وانیدیكه، هاوكات تا ماناى قووڵ درێژ بووه‌ته‌وه، چۆن باس
له‌م وێستگه‌یه ده‌كا كه له‌وێدا ساده‌یى و ماناى قووڵ
تێكده‌چرِژێن؟
كه‌ریم ده‌شتى:
دیوانی (پیانۆی رِۆژهه‌ڵات و ئه‌وانى دى) به‌كتیبی تاقانه‌ی خۆم
ده‌زانم، نه‌ك له رِووی پیاهه‌ڵدانه‌وه، به‌ڵكوو له رِووی
هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی شیعره‌كانی نێو ئه‌م دیوانه‌وه. زۆربه‌ی
شیعره‌كانی ئه‌م دیوانه (ته‌ئه‌ممولین) واته: رِامان ئامێزن،
شاعیر له‌م دیوانه‌دا له ژێر كاریگارێتیی سروشه‌كانیدا كار ده‌كا
و دوور دوور ده‌رِوانێت، هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وه‌ی كه خه‌ونی پێوه
ده‌بینێ له شیعردا ساغی بكاته‌وه، داخی بۆ هه‌ڵبكێشێ. شیعر له‌م
دیوانه دا رِوخساری له ژێر ته‌پوتۆزی رِۆژگار و غوربه‌تی شاعیر و
نمایشی حاڵه‌ته‌كانی گریانی ناخه‌وه‌ی شاعیر ده‌شارێته‌وه،
هه‌موو شیعره‌كانی نێو ئه‌م دیوانه به كه‌ره‌سته‌ی رِۆح
نووسراون، به‌و مانایه‌ی كه‌وا له‌سه‌ر زه‌ویی دوور
كه‌وتوونه‌ته‌وه و له حاڵه‌تی فرِین دان، له‌وه‌دایه كه ئایا
مرۆڤ چۆن له‌سه‌ر زه‌وییه‌ك هه‌ڵده‌كا كه هه‌موو حه‌سانه‌وه‌یه‌كی
رِۆحیی تێدا مه‌حاڵه؟ شیعر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له خۆى ده‌كا،
به دوای یۆتۆپیاكاندا ده‌گه‌رِێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رگیز
تیشكێك له وه‌ڵامی پآ نادۆزرێته‌وه، بۆیه هه‌میشه له حاڵه‌تی
سوورِانه‌وه‌دایه. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك بابه‌تی شه‌رِانگێزین له
شیعر دا، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی پرِ له مه‌ترسین بۆ شاعیر، وه‌كوو
ئه‌و ماسییه‌ی پێمان وایه نزیكه له پێستی سه‌ره‌وه‌ی ئاو، بۆیه
ده‌ستی بۆ ده‌به‌ین تا بیگرین، به‌ڵام بۆمان ده‌رده‌كه‌وآ كه زۆر
دووره و ده‌خزێینه نێو قوڵاییى ئاوه‌كه، ئیدى ته‌رِ ده‌بین و
هیچمان بۆ ده‌ستگیر نابآ. شیعر هه‌وڵدان نییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته، به قه‌د ئه‌وه‌ی به‌دیهێنانی غایه‌ته په‌نهانه‌كانه
كه خودی شاعیریش نازانێ ئه‌و غایه‌تانه چیین كه وه‌ها رِۆحی
هه‌راسان ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه نێو گێژاوه قووڵه‌كانه‌وه،
هه‌مان ئه‌و غایه‌ته كه شاعیره‌كه تووشی كه‌ڵگه‌ڵه‌ی گه‌رِان و
سوورِان ده‌كا بۆ كه‌شف كردنی ماهیه‌تی ئه‌و غایه‌ته‌ى كه شاعیری
رِاسته‌قینه به‌و پرِسیارانه قه‌ڵس ده‌بێ كه سه‌ده‌یه‌كه
ده‌یانه‌وێ شاعیر بخه‌نه به‌ر مه‌حه‌كی دركاندنی سه‌رچاوه‌كانی
شیعر. شیعر خاوه‌نی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك نییه، ئاو له هیچ
سه‌رچاوه‌یه‌ك ناخواته‌وه، رِۆحی شڵه‌ژاوی شاعیر نه‌بێ كه خۆشی
نازانێ ئه‌م شڵه‌ژاوییه چ قه‌ده‌رێك دروستی كردووه، به‌ڵكوو
هه‌میشه له نێو نادیارییه‌كی كوشنده دا ده‌سوورِێته‌وه كه
شاعیری گه‌وره پێی وایه ئه‌گه‌ر له نێو ئه‌و نادیاری و
مه‌جهولیه‌ته ده‌ریكێشآ ئه‌وه زینده به‌چاڵی خۆی ده‌كا، چونكه
شیعر به‌و نادیارییه‌وه جوانه و هه‌ر به‌و نادیارییه‌شه‌وه
ماوه‌ته‌وه و قسه له‌گه‌ڵا دنیادا ده‌كا، ئه‌وانه‌ش كه
سه‌رچاوه خوازن قودره‌تی ئه‌وه‌یان نابێ جاویدانی ببه‌خشن به
ده‌قه‌كانی خۆیان، بۆیه ئه‌و شیعرانه‌ی قه‌ده‌رێك له مانه‌وه
هه‌ڵده‌گرن ه‌ی ئه‌و شاعیرانه‌ن كه هیچ شوناسێكیان بۆ ماهیه‌تی
شیعر پآ نییه، ئه‌وانه له بنارێكی غه‌رق بوو و له ته‌مێكی
خه‌ستی لێكدانه‌وه‌دا كار ده‌كه‌ن، پرِۆسه‌یه‌كی فیزیكی بۆ له نێو
بردنی شیعر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر به هه‌مان ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه
كه ئه‌تراكتیفی شیعری زیندوو له‌وه‌دایه تۆ له
كه‌ناره‌كانه‌وه چاوه‌رِوانی بكه‌یت، له درزه‌كانی رِۆحه‌وه
بازرقه بكه‌یت. شیعر هه‌ڵگری شووناسێكی خودایییه، جاویدانییه،
غه‌یبانییه، وه‌كوو شه‌وقێكی نادیار ده‌سورِێته‌وه، كه‌م كه‌سن
ئه‌وانه‌ی ئه‌و شه‌وقه له شیعردا دیل ده‌كه‌ن. گه‌لگامێش به‌وه
زیندووه كه به‌دوای زینده‌گیدا ده‌گه‌رِا كه گه‌رِان بوو
به‌دوای مه‌حاڵدا، ئه‌و جوانی له مه‌حاڵا بۆ ئێمه به‌جێ هێشت، بۆ
بونیاتنانی زه‌ینییه‌تێكی گه‌وره بۆ شیعر، بۆ به‌غه‌یبانی كردنی
شیعر كه خودی ئێستێتیكای شیعر له به‌غیبانی كردنیه‌تی، به‌و
مانایه نا كه به‌رهه‌مهێنه‌ری لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فیی بێ،
به‌ڵكوو به‌و چه‌مكه‌ی كه هاومانان له‌گه‌ڵا مه‌حاڵ. ئێمه له
هه‌ر شوێنێك بگه‌ین به چه‌مكه جوانه‌كانی شیعر، له‌وێوه به
ته‌نیا ده‌مێنینه‌وه، له هه‌ر شوێنێك ده‌ستمان له قژی
بیرۆكه‌یه‌كی شیعریی جوان گیر بوو، له‌وێدا شاعیر ته‌نهاترینى ئه‌و
كه‌سانه‌یه كه وێڵن به‌دوای شیعر، به‌دوای مه‌حاڵا. ده‌ستگیر
كردنی مه‌حاڵا غایه‌تی شیعره، برِوانه هاورِێیه‌كی گه‌وره
هه‌بوو بۆ شیعر دوای سه‌رهه‌ڵگرتنی رِامبۆ بۆ حه‌به‌شه و
هه‌نده‌ران كه ئه‌و هه‌واڵه‌یدا به رِامبۆ كه هه‌راو زه‌نایێكی
زۆر هه‌یه له‌باره‌ی شیعره‌كانیه‌وه له فه‌رِه‌نسا، به‌رِامبۆى
گوت: (بۆچی ناگه‌رِێیته‌وه)، ئه‌میش له وه‌ڵامدا گوتی: (ئه‌و
كاته‌ى كه له فه‌رِه‌نسا شیعرم ده‌نووسی، منداڵ بووم، هیچم
نه‌ده‌زانی، به‌ڵام ئێسته گه‌وره‌م و توانای نووسینی شیعرم
نه‌ماوه). ئه‌م گوزارشته له منداڵێتیی هونه‌رى شیعره‌وه‌یه،
هاوكات گوزارشته له‌و مه‌حاڵه‌تی منداڵا و عه‌وداڵی به‌دیهێنانی
مه‌حاڵا. بۆیه تا ئه‌به‌د شیعر رِه‌نگی منداڵێتیی فرِآ نادات كه
بۆ دواجاریش به‌ر له سه‌رهه‌ڵگرتنی و حێهێشتنی فه‌رِه‌نسا
(فرلین)ی له بارێكى خراپ‌دا بینی و بآ چه‌ند و چوون گوتی: (ده‌ستت
بخه‌ره سه‌ر مێزێك)، ئینجا ده‌رِنافیسی له ده‌ستی دا و خوێنی
(فرلین) بارزقه‌ی كرد، له‌وێوه ئاسۆی شیعری رِامبۆ كوژایه‌وه،
ئیدی ببرِای ببرِ نه‌گه‌رِایه‌وه بۆ فه‌رِه‌نسا و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی
گه‌رِان و سوورِان و سه‌فه‌ر جێی منداڵێتیی شیعریان گرته‌وه،
پاراستنی جێی مه‌حاڵگێرِییان گرته‌وه. رِامبۆ سنووری وڵاتانی برِی
و رِۆحی پرِاوپرِ له شیعری خۆی به سه‌ركێشی و بێهووده‌یی
گۆرِییه‌وه. (زه‌مه‌نی ئه‌وه به‌سه‌رچوو بتوانین به ته‌ئه‌موول
شیعرێكی گه‌وره بنووسین، زه‌مه‌نی ئه‌وه هاتوووه به شیعر
ته‌ئه‌ممولێكی گه‌وره خه‌ڵق بكه‌ین) له ته‌ئه‌ممولدا ئه‌ندێشه‌ی
ده‌ستگیر كردنی وێنه‌یه‌ك، حه‌قیقه‌تێك، جه‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ین،
كه هاته دی،ئیدى مه‌ودا بۆ شیعر نامێنێته‌وه، به‌ڵام له شیعردا
ئه‌ندێشه‌ی رِه‌ها بوون و مه‌حاڵا و غه‌یب ده‌كه‌ین كه هه‌رگیز بۆ
شاعیر نایه‌نه دی و مه‌ودا بۆ شیعر به كراوه‌یی ده‌هێڵنه‌وه.
به هه‌مه حاڵا، هێشتا نازانین كه‌وا ده‌ریا قووڵتره یاخود رِۆحی
مرۆڤ؟ شیعر تا چه‌ندی تر له نێو ئه‌م مه‌حاڵه دا ده‌ژیێت؟ شیعر
به‌م مه‌حاڵه چاوی خۆی ده‌رِێژی و هه‌ر به‌م مه‌حاڵه‌ش شه‌رِ
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دا ده‌كا كه به شمشێری سه‌رچاوه
مه‌یدانه‌كه‌یان ته‌نیوه، دوا جاریش ته‌نیا شاعیرانی مه‌حاڵ
ده‌مێننه‌وه.
*:
بۆ ئه‌وه‌ى رِابردوو به‌ره‌و جاویدانبوون بچێت، ئه‌م جاویدان
بوونه‌یش به كۆمه‌كى وشه رِابپێچرێت بۆ نێو ده‌ق، گه‌ره‌كه
تاكه‌كه‌س- نووسه‌ر چیى بكات؟
كه‌ریم ده‌شتى:
هیچ بابه‌تێكی شیعریی، چ له ئێسته‌دا بێ، چ له رِابردوودا، چ له
ئاینده‌دا، هێزی ئه‌وه‌ی نییه جاویدان بێ، ئه‌گه‌ر له نێو
ده‌قێكی ئه‌ده‌بیدا جاویدان نه‌كرێت، ئه‌و شاعیره یاخود
چیرۆكنووسه یاخود رِۆژنامه‌نووسه جاویدانی به‌و بابه‌ت و
چه‌مكانه ده‌به‌خشێت كه‌وا له نێو ده‌قه‌كانیدا رِۆحیان وه‌به‌ر
ده‌كرێت و بۆ تا هه‌تا به زیندووییان ده‌هێڵێته‌وه، له نێو
رِابردوو دا كه زه‌مه‌نێكی به‌سه‌رچووی وه‌ستاوه، گه‌وهه‌ر و
خشڵ هه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ له قورِ و لیتاوی رِابردوو پاك بكرێنه‌وه
و بكرێن به بابه‌تێگه‌لێكی سه‌رنج رِاكێش، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین
ده‌قێكی شیعریی جوانیان لىَ دروست بكه‌ین، واته: تۆ ده‌بێ هێزێكی
بیركردنه‌وه‌ی شیعریی قووڵت هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌كان له ژێر
په‌نجه‌تدا گه‌مه له‌گه‌ڵا ئه‌و رِابردووه‌دا بكه‌ن، وشه كاتێك
ده‌توانێت هه‌ڵگری ئه‌و جاویدانی كردنه بێ كه له نێو زه‌ینی
شاعیردا مه‌عریفه‌یه‌ك یاریى پێ ده‌كا و ماناكان ده‌دۆزێته‌وه.
ناتوانین داوا له نووسه‌ر یاخود تاك بكه‌ین كه چیی بكات، تاكی
شاعیر ده‌بێ له نێو هه‌موو ئه‌و ئه‌تمۆسفێرانه‌دا
سه‌ركێشییه‌كانی خۆی بخاته رِوو، بۆ ده‌ستگیرىكردنی رِسته‌ی
داهێنان.
*:
دواهه‌مین به‌رهه‌مت (به‌ره‌و منداڵى به جلى پاییزه‌وه) بوو،
كه‌وا له نێوه‌رِۆكه‌كه‌یدا باس له زه‌مه‌نى منداڵى و ئه‌زموون و
بوونیادى شیعر نووسین ده‌كه‌یت، له رِێگه‌ى گێرِانه‌وه وه،
گێرِانه‌وه‌یه‌كى جیاواز. پرسره‌كه لێره‌دا ئه‌مه‌یه:
گێرِانه‌وه به چ شێوه‌یه‌ك رِابردوو به‌ره‌و باڵاكردن و
نه‌ویبوونه‌وه ده‌بات؟
كه‌ریم ده‌شتى:
كتێبى: (به‌ره‌و منداڵی به جلی پاییزه‌وه) له نێو دوو سرووتدا
كاری كردووه، یه‌كه‌م: سرووتی منداڵێتیی، دووه‌م: سرووتی
ئه‌زموون. هه‌موو كه‌سێك له ژیانیدا بایی ئه‌وه‌نده منداڵێتیی
هه‌یه بینووسێته‌وه، به‌ڵام كاتێك شاعیر به‌و كاره هه‌ڵده‌ستێت
هه‌وڵا ده‌دات جیاوازییه‌كانی منداڵێتیی خۆی بنوێنێت، ده‌بێ له
هێزی ده‌قدا بێ ئه‌و منداڵێتییه به رِۆحێكی ئه‌ده‌بیی داهێنان
ئامێز بگێرِێته‌وه، نه‌ك گێرِانه‌وه‌ی حیكایه‌ت ئامێز. من هه‌وڵم
داوه شیعرییه‌تێك له گێرِانه‌وه‌ی منداڵێتیی خۆمدا دروست بكه‌م،
ئه‌مه‌ییش كه كردوومه له‌م باره‌یه‌وه به كه‌متر له ده‌قی
شیعریی نازانم، من له پێشه‌كییه‌كه‌ى ئه‌م كتێبه‌دا گوتوومه:
(سه‌رچاوه‌ی عه‌شق به رِابردوو، به منداڵێتیی، هێشتا وشكی
نه‌كردووه. هه‌موو نووسه‌ره ناوداره‌كانی دنیا منداڵێتیی به
به‌شێكی گرنگ ده‌زانن له ئه‌زموونی شیعریی یان چیرۆكی خۆیان، من
پێم وایه ئه‌و رِابردووه ئه‌م كاته به‌ره‌و باڵابوون
هه‌ڵده‌كشێت كه شاعیر وه‌كوو ده‌قێكی شیعری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
بكات.
*:
ئه‌گه‌ر رِابردوو وه‌كوو پێكهاته‌ى خود ته‌ماشا بكردرێت، ئه‌وا
نووسه‌رانى كورد به‌شێك له‌و پێكهاته‌یه ده‌گوازنه‌وه بۆ نێو
پرِۆسه‌ى نووسین، لێره‌دا ده‌پرسم: بۆچى رِابردووى گه‌لێك نووسه‌ر
به‌رجه‌سته‌یه له نووسینى ئێسته‌یاندا، هاوكات كه‌نگىَ سۆز بۆ
نۆستالیژیا مه‌عریفه به‌رهه‌م ده‌هێنێت؟
كه‌ریم ده‌شتى:
نۆستالژیا به‌رهه‌می دوای جه‌نگه گه‌وره‌كانی دنیایه، به‌رهه‌می
حیكایه‌ته پرِ له نه‌هامه‌تییه‌كانی مرۆڤه، به‌رهه‌می ئه‌و
ده‌روون بریندارانه‌یه كه‌وا له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا
بوونه‌ته قوربانیی، بۆیه زه‌حمه‌ته هیچ نووسه‌رێك بۆ ئه‌به‌د
ده‌ستبه‌رداری ئه‌و گه‌رِانه‌وه خه‌مگینانه بێ بۆ رِابردوو.
نۆستالژیا غه‌ریبى كردنی واقیعێكه كه مۆری خۆی له‌سه‌ر سینه‌ی
شاعیردا به‌جێ هێشتووه. ئه‌ده‌ب توانای نییه مه‌عریفه به‌رهه‌م
بهێنێت، چونكه ئه‌ده‌ب كار كردنه له نێو هه‌ست و نه‌ست و
لێكدانه‌وه، به‌ڵام مه‌عریفه ده‌توانێ ئه‌ده‌بێكی چاك به‌رهه‌م
بهێنآ. به هه‌رحاڵا، ئه‌ده‌بی نۆستالیژییش كاریگه‌رێتیی خۆی
هه‌یه، ده‌قی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێناوه، من پێم وایه، ئه‌وه‌ی
به‌رِاستی له نێو ئه‌ده‌بدا كار بكات و دڵسۆزی داهێنان بێ، ده‌بێ
زه‌خیره‌یه‌كی باشی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له هه‌موو ئه‌و
بوارانه ده‌قی چاك به‌رهه‌م بهێنێت.
*: ئه‌گه‌ر نووسه‌ر به‌رده‌ستترین كه‌ره‌سته‌ى خاو بێ بۆ بنیادنانى
ته‌ڵارێكى به‌رز به وشه، له ده‌قدا، خه‌یاڵى نووسه‌ر له
كوێوه‌ى ته‌ڵاره به‌رزه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بىَ، وه‌كوو خۆى؟
كه‌ریم ده‌شتى:
خه‌یاڵا، كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگی شاعیره، ئه‌گه‌ر هه‌موو
كه‌ره‌سته‌ى شاعیر نه‌بێ. من ئه‌ندێشه‌ی هیچ شیعر و هیچ شاعیرێك
ناكه‌م به‌نىَ خه‌یاڵا، خه‌یاڵا به‌م مانایه‌ی كه من باسی ده‌كه‌م
بریتییه له پرِۆسێسی خه‌ڵق كردنی مانا له شیعر، كه خودی ئه‌و
پرِۆسێسه به‌بآ خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی شاعیر و سه‌فه‌ری شاعیر
به‌نێو كتێبدا ته‌واو نابێ، چونكه ته‌نیا له‌م دوو چه‌مكه‌دا
مه‌عریفه‌یه‌ك له زه‌ینی خوێنه‌ردا دروست ده‌بێ كه میكانیزمی
خه‌یاڵه، واته: مه‌عریفه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌و هێزه‌یه كه
به‌رهه‌مهێنه‌ری خه‌یاڵی شاعیرانه‌یه و هه‌ر ئه‌میشه كه‌وا
شیعرییه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت به ئاستی فه‌نتازیا كه ترۆپكی خه‌یاڵه،
بۆ نموونه: (دانتی) به خه‌یاڵا و ئه‌ندێشه (كۆمیدیای خواوه‌ندی)
ى له هه‌رسآ به‌شى (دۆزه‌خ، فیرده‌وس، پاكستان)دا دۆزییه‌وه و
داهێنا، هه‌روه‌ها (جۆن میلتۆن) له ( فیرده‌وسی ون بوو) دا.
كه‌واته: هێزی خه‌یاڵ، هێزێكی موقه‌دده‌سی شاعیره.
*:
شیعر و نۆڤلێت و یاده‌وه‌رینامه- ت نووسیون، ئه‌مه
به‌ده‌رله‌وه‌ى كه‌وا چه‌ند رِۆمانێك و گه‌لێك گوتارى فیكرى و
ئه‌ده‌بیت وه‌رگێرِاونه‌ته سه‌ر زمانى كوردى، به‌ڵام تا ئێسته
(كه‌ریم ده‌شتى) ته‌نیا وه‌كوو شاعیر ناسراوه، ئه‌مه به‌ده‌ر
له‌وه‌ى نه‌مبینیوه له نووسینێكدا ئێستێك بۆ وه‌رگێرِان بكه‌یت،
ئیدى، به‌ده‌ر له‌و پێرِگه‌راییه‌ى ئه‌مرِۆى نێوه‌نده‌كه،
به‌ربه‌سته‌كانى (نه‌خوێندنه‌وه‌ى تاك) له‌ڵایه‌ن (پێرِه
ستایشكاره‌كان) ه‌وه بۆچى ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟
كه‌ریم ده‌شتى:
من بۆ كاری وه‌رگێران هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم: من وه‌رگێرانم
نه‌كردووه به پیشه‌ی خۆم، ئه‌گه‌ر چه‌ند كارێكیشم كردبێ ته‌نیا
بۆ زه‌وق و سه‌لیقه‌ی خۆم كردوومن، به كۆمه‌كى ئه‌وان خزمه‌تی
شیعرییه‌تی خۆم كردووه، شیعر خولیای سه‌ره‌كیی منه، هه‌ر له
پێناوی شیعره كه من له نێو باخچه‌ی رِۆمان و فیكر و
مه‌عریفه‌وه ده‌گه‌رِێم، مه‌به‌ستم دۆزینه‌وه‌ی گه‌وهه‌ره‌كانی
شیعره. من، به پێچه‌وانه‌ی زۆران، به‌دوای ئه‌وه‌دا ناگه‌رِێم
نووسین و ستایشی ئه‌وانی دیكه به‌رزم بكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو
ده‌مه‌وێت له رِێگه‌ی شیعره‌كانی خۆمه‌وه هه‌نگاو بۆ ئاسمان
بهاوێژم. ئه‌وانه‌ی به‌ناهه‌ق به‌رز ده‌كرێنه‌وه، زۆر زوو
ده‌كه‌ونه خواره‌وه، ڵای من ئه‌وه گرنگه كه باوه‌رِ به
هه‌موو ڵایه‌نه‌كان بهێنن كه له هێزی داهێنان داین و
به‌داهێنانیش له برِستماندا هه‌یه نه‌ته‌وه‌یه‌كی په‌رته‌واز
زیندوو بكه‌ینه‌وه.
*:
گه‌لێك شاعیر و نووسه‌ر باسیان له (له‌حزه‌ى نووسین) كردووه،
به‌ڵام بۆچى كه‌س نه‌هاتووه باس له (سیعرى نووسین) بكات؟ كه‌ریم
ده‌شتى چۆن باس له‌مانه ده‌كا، هه‌روه‌ها كاریگه‌ریشیان به‌سه‌ر
یه‌كترییه‌وه؟
كه‌ریم ده‌شتى:
من ته‌نیا باس له ساته‌كانی نووسینی شیعر ده‌كه‌م، كه بۆ من و
ئه‌زموونی شیعریم گرنگن، هیچ شیعرێك له‌خۆوه نارِسكێت، ئه‌گه‌ر
هێزی بیرۆكه‌یه‌ك له ناخه‌وه‌رِا شاعیر نه‌سووتێنێت، بۆیه
فۆرمه‌ڵه كردنی چه‌مكێكی شیعریی پێویستی به شڵه‌ژانێكی گه‌وره‌ی
زه‌ین و سینه‌وه هه‌یه، بۆ شیعر گرنگه كه تۆ له نێو
مانایه‌كدا هه‌نگاوه‌كانی خۆت ده‌ست پێكه‌یت و فۆرَمێكى تێدا
به‌رجه‌سته بكه‌یت. من زۆر جار تووشی له‌حزه‌ی نووسینی شیعر
هاتووم، دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو پێكهاته‌كانیم له ناخه‌وه‌رِا
مشت و ماڵ كردوون، به‌ڵام كه هاتوومه‌ته سه‌ر نووسینی ده‌سته
پاچه بوویمه و نه‌متوانیوه بینووسم. هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بیی
ئه‌وه‌نده‌ی نووسینی شیعر گران نییه، مه‌به‌ستم شیعری باشه، نه‌ك
رِیز كردنی وشه، چونكه شیعر له نێو وه‌هم و ئه‌ندێشه و سیحر و
دروددا دێته كایه‌وه، نه‌ك له نێو رِه‌حمی واقیع. هه‌ندێك شیعر
به نێوی واقیعه‌وه ده‌نووسرێن، به‌ڵام جاویدانییان بۆ نییه، كه
ده‌ڵێم سیحری نووسین مه‌به‌ستم له‌وه نییه كه‌وا وه‌كوو جارێكی
تریش گوتوومه چوكڵات بكه‌م به كۆتر، به‌ڵكوو مه‌به‌ستم له سیحری
نووسین ئه‌ده‌به. تۆ چۆن ده‌قێك فرآ ده‌دیته نیۆه‌ندێك كه
هه‌ڵگری قه‌ده‌رێكی زۆری سه‌رسامی و فره دیدی و جیهان و شووناس
بێ، بتوانێت گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریی به‌سه‌ر خوێنه‌ره‌وه به‌جێ
بهێڵێت، خوێنه‌ر بخاته نێو كومه‌ڵێك لێكدانه‌وه‌ی رِه‌نگاو
رِه‌نگ. هه‌ندێك جار هه‌مان ئه‌و سیحره ده‌چێته نێو یارییه‌كانی
زمان و ورد‌و خاشكردینه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ده‌ق خۆی ده‌نوێنآ وه‌ك
ئه‌وه‌ى تۆ له به‌رانبه‌ر ساختومانێكی چه‌ندین ڵایه‌نه‌دا بیت،
هه‌ندێك جاریش ده‌چێته نێو نهێنییه‌كانی مانا و خوێنه‌ر به‌ره‌و
قوڵایی ده‌بات.
*:
شاعیر ده‌توانێت پێوه‌ندییه رِۆحیه‌كانى بپچرِێنى له‌گه‌ڵ
نۆستالیژیاى؟ به‌ده‌ر له نۆستالیژیا، چیى دیكه ده‌توانێت كۆمه‌كى
شاعیر بكات و پێوه‌ندییه‌كى پته‌وتر و قووڵترى له‌گه‌ڵدا بگرێت؟
كه‌ریم ده‌شتى:
پچرِاندنى پێوه‌ندییه رِۆحییه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نى رِابردوو
كارێكى سانا نییه، هه‌روه‌ها دروست كردنى ئه‌م پێوه‌ندییه به
ئاسانى ناكرێت، چونكه شاعیر كۆمه‌ڵێك ئاوێنه‌ى هه‌یه له نێو
زه‌مه‌نه‌كانى رِابردووی خۆیدا كه ده‌شىَ بڵێم له نێو
په‌راوێزه‌كانى منداڵییدا ونى كردوون، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات
بیاندۆزێته‌وه، پرِۆسێسى دوَزینه‌وه‌ى ورده ئاوێنه‌كانى
منداڵێتیى له نێو پانتایییه دووره‌كانی زه‌مه‌ن، پرِۆسێسێكى
دژواره، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كایه هه‌ڵوه‌شاوانه دووباره
دروست بكه‌یته‌وه به زمانێكى هاوچه‌رخ و شیعریى دایبرِێژی.
ئه‌ده‌بى نۆستالیژیا له دواى جه‌نگه گه‌وره‌كان سه‌رى هه‌ڵدا،
كاتێك خه‌ڵكى له نێو حاڵه‌تێكى ده‌روونى و ئابووریى و
كۆمه‌ڵایه‌تیى دژوار‌دا ده‌ژیان، هیچ رِووناكییه‌ك له پێش چاویاندا
نه‌مابوو، دنیا تاریك و ته‌نگ بوو بوو، بۆیه به ناچارى كه‌وتنه
دواى رِابردووه‌كانى خۆیان، سه‌لواى دڵى خۆیان به غه‌ریبى كردنى
رِابردوو ده‌دایه‌وه، هه‌وڵى به‌رجه‌سته كردنى یادگارییه‌كانى
خۆیان ده‌دا و دایانده‌رِشتنه‌وه، ئه‌مه‌ش واى كرد كه كولتوورێكى
زۆرى نوَستالیژیی سه‌رهه‌ڵبدات. (ئه‌لفریدى مۆس) گه‌وره‌ترین
شاعیرى نۆستالیژیى دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانیی شیعره‌كانى
گوزارشتیان له رِابردوو كردبوو، نالی- یش له چامه درێژه‌كه‌یدا
كه‌وا وه‌كوو نامه بۆ (سالم) ى نووسیوه، ئه‌ده‌بێكى نۆستالیژیى
نووسیوه، غه‌ریبیى نیشتمانى خۆى ده‌كا، دواى نه‌فى بوونى،
ئه‌مرِوَكه‌یش كه شیعره‌كانى (مه‌وڵانا جه‌ڵاله‌دینى رِۆمى) بۆ
زمانه‌كانى دنیا وه‌رده‌گێرِدرێن، گه‌وره‌ترین به‌شى خوێنه‌ران بۆ
ڵاى خۆیان رِاده‌كێشن، ئیدى ئه‌و هه‌سته ئینسانییه گه‌وره‌یه
كه باس له‌و نۆستالیژیایه ده‌كا،گوزارشت له غوربه‌ته‌كانى ناخى
خۆى ده‌كا، دواجار، من كه‌متر شاعیرانى گه‌ره ده‌بینم كه له‌و
حاڵه‌ته دابرِا بن.
*:
چۆن ده‌رِوانیت له پێوه‌ندیى نێوان شیعر و خه‌یاڵ، شاعیر و گومان،
پێوه‌ندیى شاعیر له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه دا، پێوه‌ندیى نووسین له‌گه‌ڵ
پرسیاره‌كانى خوێنه‌ردا؟ ئه‌گه‌ر شیعر به‌تاڵ بێ له خه‌یاڵ،
هاوكاتیش شاعیر گومان نه‌كات و پێوه‌ندییه‌كى تۆكمه‌ى له‌گه‌ڵ
خوێندنه‌وه‌دا نه‌بێ و له‌پاڵیشیدا پرسیار نه‌خوڵقێنێ، شیعرى قووڵ
و شاعیرى گشتبین دێنه وجود؟
كه‌ریم ده‌شتى: خه‌یاڵ بابه‌تى سه‌ره‌كیى هه‌موو داهێنانێكه به هه‌موو
ژانه‌ره‌كانییه‌وه، به‌بێ خه‌یاڵ ئه‌ده‌ب له مانا مرۆییه‌كه‌ى
خۆى ده‌چێته ده‌ره‌وه و پۆرترێتى مژادێكى وشك هه‌ڵده‌گرێ، هه‌ر
ئه‌مه‌یشه كه ئه‌ده‌ب و داهێنان له باقیى بواره‌كانى دیكه
جوایه‌ز ده‌كاه‌وه، خه‌یاڵه، خه‌یاڵ به‌و مانایه‌ى كه
به‌رهه‌مهێنه‌رى بواره‌كانى فیكر و جوانیى بێ، بۆیه من زۆر جار
گوتوومه: (ئه‌ده‌ب به گشتى، شیعر به تایبه‌تى، جگه له وه‌هم
شتێكى دیكه نیین)، ئیدى هه‌ر كاتێك شاعیر له خه‌یاڵ و وه‌هم
داببرِێت، ئه‌وا ده‌قه‌كانى شێوه‌ى واقیعى مردوو وه‌رده‌گرن، له
سنووره‌كانى داهێنان ده‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌و خه‌یاڵه‌ى كه من به
ستوونى هه‌ره به‌هێزى شیعرى داده‌نێم ده‌گات به ئاستى فه‌نتازیا
كه هه‌رِه‌مى هه‌ره به‌رزى خه‌یاڵه، له‌وىَ شاعیر ده‌چێته‌وه
نێو هه‌موو یارییه سیحراوییه‌كان، ئه‌و یارییانه‌ى (هیرمان هیسه)
رِۆمانى (گه‌مه‌ى كه‌ڵا شووشه‌كان) ى پێ نووسیوه و دانتى
(كۆمیدیا) و ملتون (به‌هه‌شتى ون )ى پىَ نووسیوه. ئایا ئه‌گه‌ر
خه‌یاڵ له شیعره به‌نێوبانگه‌كه‌ى (ت. س. ئه‌لیوت) كه ناوى
(وێرانه خاك) ه یاخود (ده‌شتایى نه‌هاتى )ییه داببرِێنى، هیچى
تێدا ده‌مێنێته‌وه؟ هه‌روه‌ها له زۆربه‌ى شیعرى كڵاسیكیى كوردى و
شیعرى هاوچه‌رخ، بۆیه من ده‌ڵێم: خه‌یاڵ هه‌رێمێكه شاعیر یارییه
جوانه‌كانى خۆى له‌وىَ ئه‌نجام ده‌دات. پێوه‌ندیى شاعیر له‌گه‌ڵ
خوێندنه‌وه‌دا بوونى نییه، به‌ڵكوو شاعیر خۆى خوێنه‌رێكى
به‌هێزه، دابرِان له‌و سیفه‌ته دابرِانه له جوانكردنى خه‌یاڵ و
كوشتنى ئێستێتیكا. كاتێك باس له خه‌یاڵ ده‌كه‌ین، ده‌بێ بڵێین
خه‌یاڵ ده‌رگه‌كانى گومان ده‌كاه‌وه، ئه‌و گومانى خوڵقێنه‌رى
هه‌موو پرسیاره‌كانه، پرسیار له نهێنییه‌كان وكه‌ون و دروست
بوونى مرۆڤ، پرسیار له سه‌رچاوه‌كانى جوانى (ئاشنباخ) له رِۆمانى
(مردن له ڤینیسیا) عه‌وداڵى هه‌مان ئه‌و جوانییه‌یه كه جۆرێك
له وێرانى رِۆحیى له ئاستیدا دروست ده‌كا، ئه‌و هێزى خه‌یاڵه
ده‌درێت به گومان و هێزى گومانیش ده‌چێته نێو جه‌سته‌ى
پرسیاره‌وه، كه‌واته ئه‌مه پرِۆسێسى ته‌ولیدى داهێنانه، هه‌ر
ئه‌مه‌شه جیهانبینیى بۆ شاعیر دروست ده‌كا. بۆ وێناكردنى
رِیتواڵێكى شیعریى به‌رز و باڵا پێویستمان به ئه‌ندێشه و خه‌یاڵى
باڵا هه‌یه، ئه‌گینا هه‌ر له نێو چوارچێوه‌ى بىَ نێوه‌رِۆكیى
ده‌مێنینه‌وه، هه‌ر كاتێك بیرۆكه‌یه‌كى شیعریى له هزر و زه‌ینى
شاعیر دروست بوو، پێویستى به كۆمه‌ڵك كه‌ره‌سته‌ى گرنگ هه‌یه بۆ
دارِشتنى ئه‌م بیرۆكه‌یه كه گرینگ‌ترینیان پرِۆسێسى خه‌یاڵكردنه
سه‌باره‌ت به‌م بیرۆكه‌یه، ئه‌گینا بیرۆكه به ته‌نیا ناتوانێت
رِێگه بگرێت و بچێته نێو باخه پرِ له شه‌وقه‌كانى جوان
دارِشتنى ده‌ق، ده‌بێ به جۆرێك له ته‌جرید و له هه‌موو
ئه‌تراكتیفێك به‌تاڵ ده‌بێه‌وه.
*:
زمان له به‌رانبه‌ر شاعیرى باڵادا هیچى بۆ ده‌كرێت؟ شاعیر، بۆ
ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر زماندا زاڵبێ گه‌ره‌كه چیی بكات؟ ئه‌گه‌ر زمان
بكه‌وێته سه‌رووى شاعیره‌وه، شاعیر تووشى شكستى گه‌وره‌ى
به‌رهه‌م پووكێنه‌ره‌وه ده‌بێ؟
كه‌ریم ده‌شتی:
ده‌كرێت بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره، بڵێم: ئایا هیچ
شاعیرێكى باڵا هه‌یه به‌بىَ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى زمانێكى باڵا بێ؟
ئایا شاعیرى باڵا، جگه له زمانێكى تۆكمه‌ى باڵا چیى تره؟ زمانى
مردوو، زیندانى ماناى گه‌وره‌یه، واته: هه‌ر شاعیرێك ئه‌گه‌ر
بیه‌وێت مانایه‌كى باڵا ببه‌خشىَ به شیعر به زمانێكى مردوو،
ئه‌وه به‌و چه‌مكه دێت زیندانێك بۆ شیعر دروست ده‌كا و تیایدا بۆ
تا هه‌تایه خورپه رِۆحییه‌كان و هه‌ڵكفكفانىَ خوێنى شیعرى تێدا
به‌ندكراو ده‌بێ، جا بۆ ئه‌وه‌ى شاعیر به‌سه‌ر زماندا زاڵبێ،
سه‌ره‌تاییترینه‌هه‌نگاو ئه‌مه‌یه: ده‌بێ هه‌ڵگرى ئه‌و باوه‌رِ بێ
كه زمان پێویستى به خۆ تازه‌كردنه‌وه هه‌یه، پێویستى به
دووباره خه‌ڵق كردنه‌وه هه‌یه، زمان هێزى رِاكێشكارى
ده‌وروبه‌ره، چونكه هه‌موو جوانییه‌كانى شیعرى تێیدا كۆ
ده‌بێه‌وه، به‌م جۆره وه‌كوو چۆن (رِیلكه) پێى وایه كه
شاعیران لووله‌یه‌كى مووقه‌دده‌سن شه‌رابى ژیان و جاویدانى تێدا
ده‌پاێزرێت، ئه‌وهاش زمان ئه‌و خوێنه پیرۆزه‌ى شیعره كه
به‌رده‌وامى به شیعر و به شاعیران ده‌به‌خشێت. به‌داخه‌وه، له
ئه‌مرِۆى شیعرى كوردیدا به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه
ئه‌زموونه‌كه‌یان تازه‌یه، هێنده بایه‌خ به زمانى شیعریى خۆیان
ناده‌ن، بۆیه شیعره‌كانیان ناكه‌ونه به‌ر دڵان. زمان به‌و
مانایه‌ى كه من باسى ده‌كه‌م كیمیاى شیعره، پارسه‌نگه‌كانى شیعر
بۆ بابه‌ته‌كان دروست ده‌كا، نه‌شاره‌زایى له زماندا هۆیه‌كه بۆ
وردوخاش كردنى پارسه‌نگى بابه‌تى شیعر. نهێنیه‌كانى زمانى شیعرى
زۆرن، ده‌بێ پێوه‌ندییه‌كانى نێو سیستمى زمان له كاتى نووسینى
شیعردا كه‌شف بكرێن، به‌بىَ ئه‌م كاره هه‌ر زوو نێوه‌رِۆكى شیعر
فۆرِمات ده‌كرێت و ئاسه‌وارى نامێنێ. له ڵایه‌كى دیكه‌وه، هه‌موو
ئه‌وانه‌ى به زمانێكى خراپ شیعر ده‌نوسن هه‌ر زوو ده‌پووكێنه‌وه
و دینامیكیه‌تیان نامێنێ، گه‌مه كردن له نێو زماندا به‌و واته-
یه نایه‌ت كه بنه‌ما ئه‌ندازه‌ییه‌كانى زمان هه‌ڵته‌كێنی،
به‌ڵكوو به‌و مانایه دێت كه رِزگارى بكه‌یت له ده‌ست (باو)،
واته: له مانای ئاساییى خۆى ده‌رى بهێنیت. ده‌بێ زیاتر به‌ره‌و
زمانێكى هاوچه‌رخ بچیت كه بتوانێت به‌رگه‌ى فره‌وان بوونى ماناكان
بگرێت و ته‌قینه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجام بدات، ئه‌مرِۆ زمانى شیعر
خه‌ریكه كاڵ ده‌بێه‌وه و خه‌ریكه شیعر بخوات و به‌هایه‌كى
ئێستێتیكیى بۆ نه‌هێڵێت، بۆیه زمان پرِیه‌تى له نهێنیى، ئێمه
ده‌بێ گه‌وهه‌رى رِاسته‌قینه‌ى زمانى نووسین له نێو ئه‌م
نهێنییانه ده‌ربهێنین، چونكه نووسینى رِۆمانێكى گه‌وره به
زمانێكى تۆكمه و باڵا به‌شدارى كردنیه‌تى له به‌هێزكردنى
جه‌سته‌ى نه‌ته‌وه و كولتوور.
*:
له پێشه‌كى دیوانه شیعرییه‌كه‌تدا، واته (پیانۆى رِۆژهه‌ڵات و
ئه‌وانى دى)، نووسیوته: (كاتێك قه‌ڵم هه‌ڵده‌گرم و ده‌چمه نێو
ئاوایى شیعر... هتد) سه‌باره‌ت به‌م نیوه رِسته‌یه پێتوایه شیعر
ئاوایى (گوند)یى هه‌بێ؟ شیعرى تۆ له كانیى ئاوایی‌دا هه‌ڵده‌قوڵێ؟
شیعر له گونده‌وه ده‌بێ به شار و نیشتمان؟
كه‌ریم ده‌شتى: من له‌م رِسته‌یه‌دا مه‌به‌ستم نییه بابه‌تێكى وه‌ها له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ى شیعر بوروژێنم، باوه‌رِیشم به‌وه نییه، من ته‌نیا
باوه‌رِم به شیعرى ساغ و پته‌و هه‌یه، باوه‌رِم به هیچى دیكه
نییه له‌باره‌ى ئه‌م مه‌سه‌ڵانه‌وه، ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه له‌م
دێره كه تۆ پرسیارێكى وه‌هات لێ دروست كردووه، ئه‌مه‌یه: كاتێك
من ده‌مه‌وێت بچمه نێو دنیاى شیعر، مه‌به‌ستم له وشه‌ى (ئاوایى)
گوند یاخود شار نییه، ئه‌م چه‌مكه له نێو شیعرى باش‌دا
ده‌توێته‌وه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كاتێك ده‌چم بۆ نێو
دنیاى پرِ له خرۆشانى شیعر، دنیاى پرِ له خه‌یاڵ و كه‌ف وكوڵى
داهێنان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و رِووم هه‌ڵده‌كشێت، چونكه شیعر
وه‌همێكى ئێجگار ئه‌فسوونه، ناتوانین به (ده‌شت) و (شار)
بیبه‌ستینه‌وه، (یه‌سه‌نین) شاعیرێكى گونده‌واریى بوو، به‌ڵام
هێزێك له شیعره‌كانیدا هه‌یه كه تا ئێسته‌یش سه‌رسامیى بۆ شار
دروست كردووه، بۆیه شوێن له شیعردا جگه له چه‌مكى (جوانى) ى
شتێكى دیكه نییه. من خۆم كورِی شارم، به چه‌مكه‌كانى شار
گه‌وره‌بوویمه، رِه‌نگه بتوانین بۆ ئه‌م پرسیاره‌ى تۆ باس له
كاریگه‌رێتیى شوێن بكه‌ین به‌سه‌ر شیعره‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
رِه‌نگه كتێبى (جوانیى شوێن) ى (باشڵار) باشترین لێكۆڵینه‌وه بێ
له‌باره‌ى ئه‌و كاریگه‌رێتییه. نالى به‌و به‌ڵاغه‌ته‌وه له
ده‌شتى شاره‌زوور، شارێكى گه‌وره‌ى بۆ شیعره‌كانى دروست كرد كه
توحفه‌یه‌كه له گه‌مه كردن له نێو زانستى جوانییدا، هه‌روه‌ها
(مه‌وله‌وى تاوه‌گۆزى) ى شاعیر له پشت نووسینى شیعره‌وه هیچ
هیوایه‌كى دیكه‌ى نییه، جگه له‌وه‌ى كه ببێ به سه‌لوا بۆ رِۆحى
خۆى و ئه‌وانى دیكه، ببێ به وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ى كه له
رِۆحیدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
*: له شیعرى تۆدا ئه‌وه‌نده‌ى گرنگى به مانا و قوڵبوونه‌وه دراوه،
تا ئه‌م ئاسته گرنگیى به موزیك و رِیتمى دێره‌كان نه‌دراوه، به
بۆچوونى تۆ، شیعر و قووڵبوونه‌وه، شیعر و مانا، شیعر و ئێستێتیكا،
شیعر و فه‌نتازیا، كه‌نگێ و له كوێوه یه‌كترى ده‌گرنه‌وه؟
هاوكات ده‌شىَ ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ ئه‌مانه دابندرێت؟
كه‌ریم ده‌شتى: شیعر، بۆ هه‌موو ئه‌و شاعیرانه‌ى كه بۆ به‌هێز كردنى
ئه‌زموونى خۆیان شیعر ده‌نووسن، بۆ ئه‌وه‌یه كه بچنه نێو مانا
گه‌وره‌كان، مانا به‌هاداره‌كان، هه‌مان ئه‌و مانایانه‌ى كه به
ئاسانى رِاو ناكرێن و خۆیان له نێو پانتایییه قه‌به‌كان
شاردووه‌ته‌وه، ئه‌و مانایانه‌ى كه ده‌ست هه‌موو كه‌س ناكه‌ون و
هیڵاكیى زۆرى ده‌وێت بۆ ده‌ستگیر كردنیان، بۆیه هه‌میشه شاعیر
له هه‌رێمه شاردراوه‌كاندا ده‌گه‌رِێ بۆ ئه‌وه‌ى مانا به‌رزه‌كان
بدۆزێته‌وه، شاعیر ئه‌گه‌ر وێڵى مانا دامه‌زرێنه‌ره‌كان نه‌بێ،
ناتوانێت پارسه‌نگێك له نێوان په‌ره‌سه‌ندنى ته‌كنه‌لۆژیا و
رِووبه‌رِوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ شیعردا دروست بكات، هه‌ر ئه‌مه‌یشه
كه وه‌ها ده‌كا شاعیر جیاواز بێ، له پێگه‌كانى جیاوازییه‌وه
هه‌نگاو هه‌ڵبهێنێت، به‌ڵام بایه‌خدان به‌و مانا گرنگانه، نابێ
ئه‌وه‌مان له‌بیر بباته‌وه كه شیعر پێویستى به كۆمه‌ڵێك
موتیفه‌ى دیكه هه‌یه، پێویستى به جوانكاریى هه‌یه، ئه‌و
جوانكارییه‌ش خۆى له رِیتم و موزیك و زماندا ده‌بینێته‌وه،
به‌تایبه‌تى زمان كه ستوونێكى پته‌وى مانه‌وه‌ى شیعره، به‌بىَ
زمانێكى به‌هێز و هاچه‌رخ ناتوانى مانا به شیعر ببه‌خشیت،
به‌واته‌یه‌كى دیكه: شیعر به‌بىَ زمانێكى وه‌ها له هه‌موو
ماناكاندا به‌تاڵ ده‌بێه‌وه. زمان جوانى ده‌به‌خشێت به شیعر و
هه‌ڵگرى مانا به‌هێزه‌كانه، بۆیه پێوه‌ندیى نێوان زمانى به‌هێز و
ماناى به‌هێز و جوانیى به‌هێز، پێوه‌ندیگه‌لێكى پته‌ون، به‌و
مانایه ده‌ڵێم: زمانى ڵاواز ناتوانێت هه‌ڵگرى ماناى به‌هێز بێ،
هه‌روه‌ها ماناى به‌هێز له نێو زمانى به‌هێزدا جاویدانیى بۆ شیعر
دروست ده‌كا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زمان گرنگه، وه‌ك چۆن ئه‌م
پێوه‌ندییه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ مانادا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رِیتم و
موزیك و جوانیشدا پێوه‌ندیى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، پێوه‌ندییه‌ك
كه‌وا هه‌میشه درێژ ده‌بێه‌وه.