توانا ئه‌مین ده‌نگێک له ده‌نگه‌کانی نه‌وه‌ی دووه‌می دوای
ڕاپه‌ڕین، شه‌ڕێک له‌گه‌ڵ تارماییدا
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
(هه‌ر نووسه‌رێک دنیای تایبه‌تیی خۆی هه‌یه).
که‌م که‌س هه‌یه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌مه‌ی نه‌گوتبێت...
به‌لآم ئه‌و دنیایه له که‌یه‌که‌وه ده‌ستی پێ کردووه و تا که‌ی
درێژه‌ی ده‌بێت؟ ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و پرسیارانه‌ن، که به‌رده‌وام
له باره‌ی دروستبوون و به‌رده‌وامبوونی گه‌ردوونه‌وه کراون و
ده‌کرێن... به‌لآم نووسین دروستکردنی دنیا نییه، به‌ڵکو هه‌وڵێکه
بۆ تێکشکاندنی ئه‌م دنیایه. ئه‌مه باوه‌ڕێکه پێم وایه له
ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی ئه‌ده‌بی نووسه‌رانی
نه‌وه‌ی دووه‌می دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه پێی ده‌گه‌ین، که (توانا
ئه‌مین) یه‌کێکه له ده‌نگه دیاره‌کانی. ئه‌و چیرۆکنووسه
ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیه‌تی دنیای خۆی وێران بکات، ئه‌وه‌نده له
هه‌وڵی دروستکردنی دنیادا نییه. ئه‌مه‌ش پێوه‌ندیی به‌و فاکته
سیۆسیۆلۆژییه‌وه هه‌یه، که ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌زموونه‌کانی خۆی
له ناودا دامه‌زراندووه. ده‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تایشه‌وه بڵێین
مه‌به‌ستمان له (نه‌وه)، کۆی ئه‌و ناوانه نیین، که له
سه‌رده‌مێکی دیاریکراو و له ناو رووبه‌رێکی جۆگرافیی دیاریکراودا
ئاماده‌ن، به‌ڵکو ئه‌و تێڕوانینه زیاتر چۆنایه‌تی ده‌گرێته‌وة،
نه‌وه‌ک چه‌ندایه‌تی.
له کۆنتێکستی پێوه‌ندیی (من) به (ئه‌ویدیکه)وه دیاڵۆگ ڕووی
له ڕه‌گه‌زێکی دیارکراو و جۆگرافیایه‌کی ده‌سنیشانکراوه‌وه
نییه، به‌ڵکو ئاڕاسته‌یه‌که به‌ره‌و ڕه‌گه‌زی گریمانی و
جۆگرافیای وه‌همی. ئه‌مه به‌گشتی یه‌كێکه له
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌ده‌بی نه‌وه‌ی دووه‌می دوای راپه‌ڕین،
بۆیه نه‌وه‌کانی پێشوو، به هۆی نه‌بوونی، یان لاوازیی
ڕه‌خنه‌وه، که‌متر توانیویانه له زمانی ئه‌م نه‌وه‌یه تێبگه‌ن،
به‌وه‌ی ماتریالی گێڕانه‌وه پێکهاته‌یه‌کی جیاوازی له‌گه‌ڵ
ماتریالی گێڕانه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی پێشوودا هه‌یه. ئه‌وه جیاوازیی
پرۆبلیماتیکی پێوه‌ندیی نێوان واقیع و هۆشه له سه‌ر هه‌ردوو
ئاستی هه‌ستی و ئه‌قڵییه‌وه. تێڕوانینی ئه‌م نه‌وه‌یه بۆ واقیع و
وێنه‌کانی، تێڕوانینێکی جیاوازه و له ئه‌نجامی ئه‌و
گۆڕانکارییه سیۆسیۆلۆژییانه‌وه به‌ده‌ست هاتووه، که له نیوه‌ی
دووه‌می نه‌وه‌ده‌کانه‌وه، له ناکاو و خێرا له کۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا ده‌رکه‌وتن و درێژه‌یان هه‌یه. ناکرێت نه‌ڵێین سه‌رده‌می
ئه‌م نه‌وه‌یه، سه‌رده‌می کۆتایی خه‌ونی ئایديۆلۆژیایه له ناو
که‌لتووری ئێمه‌دا. ئه‌م نه‌وه‌یه له ناو عه‌ده‌مێکدا
پێگه‌یشتووه و بیری کردۆته‌وه، بۆیه به مانا ستاندارده‌که‌ی
پێشوو نه په‌یامی هه‌بووه و نه ویستویه‌تی په‌یام به
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه بگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو ئاڕاسته‌کانی
گه‌یاندنیش لای ئه‌م نه‌وه‌یه به‌ره‌و عه‌ده‌مه. ئه‌م نه‌وه‌یه
نه‌ک مه‌به‌ستی نییه نووسین بکاته ئامڕازێک بۆ گه‌یشتن به
به‌هاکان، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه له هه‌وڵی تێکشکاندنی هه‌موو
ئه‌و به‌هایانه دایه، یان به مانا (ڤیبه‌ر)ییه‌که‌ی خه‌می
گه‌وره‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه ڕزگاربوونه له به‌هاکان. ئه‌م نه‌وه‌یه
پێش ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌و واقیعه نوێیه‌دا نیشته‌جێ بێت و
ئه‌زموونی بکات، لێی یاخی بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڕاسته‌یه هه‌تا
ئێستا به ڕوونی ده‌رنه‌که‌وتبێت، ئه‌وا پێشبینیی ئه‌وه ده‌که‌ین،
له ئاینده‌دا چاکتر نیشانه‌کانی ببینین. ئه‌گه‌ر له دیدی (ئیم‌یل
دۆرکهایم)ه‌وه بڕوانین، که پێی وایه زۆربه‌ی مه‌یل و
بۆچوونه‌کانمان دروستکراوی خۆمان نیین، به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ی
خۆمانه‌وه بۆمان دێن، ئه‌وا ده‌بینین ئه‌و واقیعه نوێیه چ له
سه‌ر ئاستی کات و چ له سه‌ر ئاستی شوێندا کۆمه‌ڵێک مه‌یل و
بۆچوونی نوێی به سه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا سه‌پاندووه. ئه‌و
واقیعه‌ی (توانا ئه‌مین) وه‌کو هه‌ندێک له نووسه‌رانی دیکه‌ی
نه‌وه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و له ڕێگای زمانه‌وه سیماکانی
نیشان ده‌دات، واقیعێکی گریمانییه، به‌لآم وێنه ئۆرگیناڵه‌کانی
له ناو ئه‌و واقیعه نوێیه‌دا هه‌ن، که وه‌کو زووتر گوتم به
هۆی نه‌بوونی، یان لاوازیی ڕه‌خنه‌وه، ئه‌و وێنانه تا
راده‌یه‌کی زۆر لای نه‌وه‌کانی پێشوو شاراوه‌ن، چونکه پرۆسێسی
فانتازیا گومکردن و سڕینه‌وه‌ی ئێجگاره‌کی وێنه‌کانی واقیع نییه،
به‌ڵکو گۆڕینیانه له ڕووی قه‌باره و شێوه و جۆردا. تێگه‌یشتن
له زمان و وێنه به‌رهه‌مهێنراوه‌کانی ئه‌م نه‌وه‌یه به‌نده به
تێگه‌یشتن له کۆنتێکستی ئه‌و زمان و وێنانه له‌م هه‌لومه‌رجه
مێژووییه و له ناو ئه‌و ژینگه کۆمه‌لآیه‌تی و که‌لتورییه‌دا،
که خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی. به مانایه‌کی دیکه ئه‌گه‌ر
تایبه‌تمه‌ندیی نه‌وه‌کانی پێشوو به حوکمی له یه‌کچوونی
کۆنتێکستی مێژوویی و جۆگرافی و سیوسیۆلۆژیی نێوانیان، که‌م و زۆر
له یه‌کتر ده‌چوون، ئه‌وا تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌م نه‌وه‌یه خاوه‌نی
جیاوازییه‌کانی خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر نووسین پرۆسێسی نووسینه‌وه‌ی
یاده‌وه‌ری بێت به پێی یاساکانی ناوه‌وه‌ی خود خۆی، ئه‌وا
یاده‌وه‌ریی ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی کات و
شوێنه‌وه، بۆیه داهێنانی زمانێک، که بتوانێت گوزارشت له‌م
عه‌ده‌مه بکات، زه‌حمه‌تتره له هه‌موو ئه‌و زمانانه‌ی پێشوو،
که‌م و زۆر ده‌یانتوانی به پاڵپشتی ئایديۆلۆژیا گوازرشت له
واقیعی خۆیاندا بکه‌ن. ڕواری (العفوية
Spontaneous)،
وه‌کو شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لآتی
کرۆنۆلۆژیای مێژوو، یه‌کێکه له سیفه‌ته‌کانی ئه‌م نه‌وه‌یه به
گشتی و لای (توانا ئه‌مین) به تایبه‌تی. خۆی به شێوازێکی
دیاریکراوی ده‌ربڕین و چه‌ند وێنه‌یه‌کی چه‌سپاوه‌وه
نابه‌ستێته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێستا ئه‌م نه‌وه‌یه نه‌یتوانیبێت
تێکستی گه‌وره به‌رهه‌م بهێنێت، ئه‌وا هۆکاره‌که‌ی نه‌بوونی توانا
نییه لای ئه‌م نه‌وه‌یه، به‌ڵکو ئه‌و واقیعه توانایه‌کی
گه‌وره‌تری له واقیعه‌کانی پێش خۆیه‌وه پێویسته، بۆ
گواستنه‌وه‌ی سیماکانی له ئاستی جێگیرییه‌وه بۆ ئاستی جووڵه.
به مانایه‌کی دیکه بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌رکه‌وته‌کانی له سه‌ر
ئاستی کات و شوێنی فیزیکییه‌وه بۆ کات و شوێنی میتافیزیکی. دیاره
هه‌موو هونه‌رێک به‌رهه‌می ئه‌زموونه پێرسۆناڵییه‌کانی نووسه‌ره
له ناو کات و شوێندا، که ته‌وزیفکردنی ئه‌و ئه‌زموونه به‌نده
به توانای خه‌یاڵ و ده‌سه‌لآتی زمانه‌وه. کێشه‌ی گه‌وره له ناو
ئه‌م واقیعه نوێیه‌دا پێوه‌ندیی نێوان بینین و وێنه‌یه. له ناو
هه‌موو واقیعه‌کانی پێشوودا وێنه‌کان که‌م و زۆر جێگیر و به‌شێک
بوون له مرۆڤ خۆی، به‌لآم له‌م سه‌رده‌مه ئیلیکترۆنییکه‌دا
وێنه‌کان خێرا و بگۆڕن، به‌ته‌واوی له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤدان.
ڕووکه‌شن و دوورن له قووڵی، چونکه پابه‌ندی پرۆسێسی سوودن و کار
له سه‌ر ته‌ممه‌ڵکردنی خه‌یاڵ و ئه‌قڵ ده‌که‌ن. پێشتر له
گفتوگۆیه‌کدا گوتوومه، که له‌م سه‌رده‌مه ئێلیکترۆنییکه‌دا
وێنه‌کان ڕۆڵی دوو فاقیانه ده‌بینن، له لایه‌ک کار له سه‌ر
ڕوونکردنه‌وه‌ی واقیع ده‌که‌ن، به‌وه‌ی زۆر به ئاسانی ئه‌و زۆنه
نه‌زانراوانه چ له ناو خه‌یاڵ و چ له ناو واقیعدا که‌شف
ده‌که‌ن، که ده‌بوایه نووسه‌ر له ڕێگای زمان و خه‌یاڵی خۆیه‌وه
پێیان بگات و له لایه‌کی دیکه نووسه‌ر ده‌خه‌نه به‌رده‌م په‌لاو
(تحدی
Challenge)ی
گه‌وره‌تر، به‌وه‌ی ده‌بێت هه‌موو ئه‌و وێنانه تێپه‌ڕێنێت و
وێنه‌ی گه‌وره‌تر به‌رهه‌م بهێنێت. لێره‌وه‌یه شه‌ڕی ئه‌م
نه‌وه‌یه، شه‌ڕێکه له‌گه‌ڵ تارماییدا.
تێبینی: ئه‌م چه‌ند دێڕه بۆ پێشه‌کیی کۆمه‌ڵه چیرۆکی (کچی ناو
تابلۆکه)ی (توانا ئه‌مین) نووسراوه.