ستايشێك بۆ ماناكانى منداڵى
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
منداڵیم
وا له مۆبايله‌كه‌م زه‌نگم بۆ لێده‌داو
له مه‌سيجێكدا بۆى نووسيووم:
وه‌ره‌و وه‌ك په‌ناهه‌نده له ماڵى
مندا دانيشه
تا گه‌وره‌يى پێكه‌نينێكت پێده‌به‌خشێ له باخچه‌كانى مندا يارى بكه
تا پيربوون ئه‌ژنۆكانت ده‌شكێنێ و سه‌رت سپى ده‌كات له به‌ر
په‌نچه‌ره‌كانى مندا تێر ته‌ماشاى هه‌تاو بكه و شعر بخوێنه‌وه و
نامه‌ى دڵدارى
بنووسه
وه‌ره و تا مردن .. لێره له‌و ماڵه بچكۆڵه و قه‌رِه‌باڵغه‌دا
له‌و ماڵه نارِێك و ده‌ست و خه‌ت پشيله‌يه‌دا
لێره‌دا تا مردن يارى به ره‌نگ و دنيا و ژيان و خودا و
هه‌بوون بكه
وه‌ره لێره‌دا له ماڵى منداڵيدا ئێستا بچێنه و هه‌ر لێره‌دا ئاينده
بفرۆشه به دوێنێ و له سه‌ر هه‌ڵمى په‌نچه‌ره‌كان بنووسه:
گه‌وره‌يى ژيانه، دواتريش په‌نچه‌ره‌يه‌كه له ماڵى منداڵى
پيربوون هه‌بوونه، دواتريش باخچه‌ى پشته‌وه‌ى ماڵى منداڵييه
مردنيش ته‌واوبوونه، دواتريش تێكدانى ماڵى منداڵييه
ئێستا، ماڵى دڵمه و له‌ناويدا دانيشتووم
له‌وێوه به منداڵى باوه‌ش به نائومێدييه‌كانى تۆ و ژيان و هه‌بوون
ده‌كه‌م
هه‌ر به منداڵى پياسه‌يه‌ك به‌ناو درِكه‌كانى وجود ده‌كه‌م و ده‌ڵێم سڵاو
ئه‌ى با سڵاو ئه‌ى ئازار
سڵاو ئه‌ى خه‌م و ماڵئاواش گه‌وره‌يى
منداڵيم بۆى نووسيووم:
هه‌ر به منداڵى برِۆ ناو مێژوو
هه‌ر به‌منداڵيش برِۆ ناو دنياو
هه‌ر به‌منداڵيش برِۆ ناو عه‌ده‌م