![]() |
28/02/09 بیركردنه‌وه‌ى وشه... خه‌یاڵى رِسته له سه‌رى ئاگاییدا رِامان له (گوڵناره‌كانى شوێنپێ له باخچه‌كانى تاراوگه‌دا)دا - ى هه‌ندرێن |
|
بیركردنه‌وه‌ى وشه... خه‌یاڵى رِسته له سه‌رى ئاگاییدا رِامان له (گوڵناره‌كانى شوێنپێ له باخچه‌كانى تاراوگه‌دا)دا - ى هه‌ندرێن
رِابه‌ر فاریق (له‌م كۆچه‌دا به‌م گرِی خه‌م و به‌م دڵى چرایه‌ته‌وه كاروانێك له نوور ده‌ستپێ ده‌كا یان ده‌سووتێی یان ده‌بییه شه‌به‌نگێك له مانا). گوڵناره‌كانی شوێنپێ له باخچه‌كانی تاراوگه‌دا ل 6.
له كتێبی (گوڵناره‌كانى شوێنپێ له باخچه‌كانى تاراوگه‌دا)دا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م جۆرێك له نیگه‌رانیى كه سۆزى كاڵ بیناى نه‌كردووه، به‌ڵكوو فیكر و رِامانى قووڵى سوبێكتێكى گشبین هاریكارى رِۆنانى بوون، رِۆنانكارێك كه‌وا خه‌مى هه‌ژارى كولتوور و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیی گرتووه‌ته خۆ و له وشه‌وه، له خودى وشه‌وه، به گه‌مه‌گه‌لى زیره‌كى زمانه‌وانیی ده‌رده‌كه‌وێ و ئاشنامان ده‌كا به قه‌یرانگه‌ل و كێشه‌گه‌لى هزرى و رِۆحیى و جۆره‌كانى دیكه‌ی رِوانین. له رِێگه‌ى ته‌ئویله جوداوازه‌كانى (هه‌ندرێن)ه‌وه له‌باره‌ى گۆشه‌گیرییه‌كانى تاكه‌كه‌س له‌گه‌ڵ خود و له‌گه‌ڵ ئه‌وانیدیكه، هاوكات خستنه رِوویان به شێوه‌یه‌كى دیكه و دواندنیان، ئێمه وه‌كوو تاكى له‌نێو خودى كۆمه‌لگه‌دا، گه‌لێك پتر ئاشناى ژانه گه‌وره‌كان ده‌بین و تێده‌گه‌ین كه ئه‌م كێشه ئاڵۆز و داخراوانه رِه‌هه‌ندگه‌لێكیان لێ ده‌بێته‌وه و چتاقمان لێیان به ئاگانیین، به‌ڵام هه‌ندرێن وه‌كوو نووسه‌ر، نووسه‌رێكى جه‌ربه‌زه و به‌رجه‌سته‌كارى چه‌شه له نووسیندا، رِۆح ده‌به‌خشێ به وشه، زمانیش به رِسته، له‌بۆیه، له وێوه، ئێمه‌ى خوێنه‌رانى وابه‌سته‌ى چێژى رِسته، ده‌كه‌وینه نێو گفتوگۆ و جه‌نگێكى ئاگاییانه و نه‌رم له‌گه‌ڵ (میتا هه‌ندرێن) واته: زمانى هه‌ندرێن كه وشه‌یه. یه‌كێك له خاڵه هه‌ره سه‌ره‌كیی و دیاره‌كانى نێو ئه‌م كتێبه كه‌وا له‌لایه‌ن هه‌ندرێن ئێستگه‌لێكى فراوان و گه‌له‌ك لایه‌نیی بۆ كردراوه، نامۆبوونى (خود)ه له به‌رانبه‌ر ئه‌وانیدیكه‌دا، له نشتیمانى خۆی، له‌وێوه تێده‌گه‌ین كه ئه‌م نامۆبوونه ده‌بێ به پاڵاوتگه‌یه‌ك كه نیگه‌رانیی و رِامان به‌رهه‌مده‌هێنێ و له وشه‌دا درێژ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێمه كاتێك هه‌ندرێن ده‌خوێنینیه‌وه، واته پێكهاته‌ی (گوڵناره‌كانى شوێنپێ له باخچه‌كانى تاراوگه‌دا)ى وى به‌رجه‌سته ده‌كه‌ینه‌وه له ئه‌مرِۆدا، به سانایی د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه‌وا چه‌ند كه‌مته‌رخه‌مین به‌رانبه‌ر به هزرڤانێك كه كۆى ته‌مه‌نى به‌خشیوه به كۆمه‌ڵگه، كه‌چی به‌وپه‌رِى بێبایه‌خییه‌وه مامه‌ڵه‌ى له‌ته‌كدا ده‌كردرێ و وه‌ك مه‌ترسییه‌ك له شوێنپێكانى ده‌رِوانرێ، یاخود رِووبه‌رِووى ناشیرینیی و بچووكى رِۆشنبیران ده‌بینه‌وه به‌رانبه‌ر به وى، رِۆشنبیرگه‌لێك كه وه‌ها ده‌زانن كۆمه‌ڵگه رِووه‌و هه‌ڵكشان و وه‌رگرتنى بیرى مودێرن و گۆرِانكاریی هه‌مه‌كیی باش ده‌به‌ن و رِێز له مرۆ ده‌گرن، ئه‌وانه‌ى تا ئێسته‌یش شتێكیان له‌باره‌ى رِێزگرتن نه‌خوێندووه‌ته‌وه و په‌یتا په‌یتایش پتر ده‌نازن، ئیدى من (ئیگۆ)ى ویژدانئامێز له وه‌ها كاتێكدا ده‌خوازێ هانا بباته به‌ر نه‌خوێنده‌واره به‌رِێزه‌كانى كۆمه‌ڵگه، له‌بۆیه، رِه‌نگه ئه‌مه فاكته‌رێكیش بێ بۆ ئه‌وه‌ى كه رِێژه‌ى زۆرینه‌ى ده‌وروبه‌ر وه‌كوو مرۆیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاكتیڤ و پاكیزه له نووسه‌ران نه‌نۆرِن و هه‌میشه له هه‌وڵداندا بن بۆ ئه‌وه‌ى قولانجێك لێیان وه‌دوور بكه‌ونه‌وه تا نه‌كه‌ونه نێو كێشمه‌كێش و ئاژاوه و رِقه‌به‌رایه‌تییه بێ بونیاده‌كان كه‌وا تێرِوانینه‌كه‌یان له‌وه‌ها كاتێكدا گه‌له‌ك دروسته و ئه‌نجامه‌كه‌یشی چ گه‌ره‌كى به له‌سه‌ر وه‌ستان و هزرین نییه. كاتێك كه ئه‌م كتێبه دانسقه‌یه‌ى (هه‌ندرێن) ده‌خوێنینه‌وه تا دواهه‌مین رِسته، ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا رِه‌فیقایه‌تیمان په‌یدا كردووه له‌گه‌ڵ رِوویه‌كى واقیعى حه‌قیقه‌ت و ساده‌یی و خاكه‌رِایی و جوانى و وابه‌سته‌بوونى ئه‌م پیاوه به وشه. ئه‌وه‌ى كه‌مێك ویژدانى هه‌بێ و هزر بكا، ده‌گا به ئه‌نجامێك كه ئه‌م پیاوه گه‌له‌ك ئازار دراوه، به شێوه‌یه‌كى نامرۆڤانه و له لایه‌نى رِۆحییه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌و واته‌یه نایێ كه ئێمه وه‌كوو خوێنه‌ر به‌زه‌ییمان به‌و پیاوه‌دا بێته‌وه (مه‌گه‌ر به‌زه‌یی ناماقووڵییه له شوێنى خۆیدا)، به‌ڵكوو ئه‌مه قه‌ده‌ریه‌تى. لایه‌نێكى دیكه‌ش كه زێتر رِوونكردنه‌وه‌مان ده‌داتىَ، وابه‌سته‌بوونى ویه به‌و وشه و رِاستیی و ده‌رئه‌نجامه ترِوهاته‌كانى و شه‌رِه ده‌نووكى ئه‌وانیدیكه، كه وى تاقه‌تى ئه‌مه‌ى دواییی نییه. نووسینى هه‌ندرێن، چه‌ند له ئێسته‌دا ده‌ژیێ، ئه‌وه‌نده‌یش له داهاتووه‌وه، هه‌ندرێن، چه‌ند له ئێسته‌دا ده‌ژێیت، هێنده‌ش له رِابردووه‌وه، هێنده‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌خۆی و له وشه‌دا. هه‌ندرێن ئه‌وه‌نده نیگه‌رانه له‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ى كورده‌كان كه‌وا به ئاشكرا جارِیانداوه به‌رده‌وامبن، گه‌له‌ك له‌وه پتر برِستى خۆى خستووه‌ته كار بۆ ئه‌هوه‌نكردنه‌وه‌ى موعاناته‌كان، به‌ڵام ئێمه ده‌بینین ده‌سه‌ڵاتى حیزبیی- سیاسی تا دێ زیاد و زیاتر خراپه به‌رجه‌سته ده‌كا له هه‌ناوی خۆیدا، ته‌نانه‌ت گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه هه‌ندێك له‌و پێرِگه‌رایانه، قێز له‌م هه‌موو نایه‌كسانى و كاره نادروستانه بكه‌نه‌وه. له كوردستاندا چه‌مكى سیاسه‌ت ئاراسته‌یه‌كى ناجۆرى وه‌رگرتووه له‌لایه‌ن حیزبه به‌نێو سێكۆلاره‌كان، رِه‌نگه حیزب هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه بێ‌ئاگا بێ له‌وه‌ى كه خودى ژیان سیایه‌تكردنه و مرۆكان هه‌ر یه‌كێكیان خاوه‌نى تێرِوانین و تایبه‌تمه‌ندێتیی خۆیانن، واته: سیاسه‌ت هه‌رگیز له‌لایه‌ن گرووپكاره‌كانه‌وه مۆنۆپۆڵ ناكردرێت. رِوویه‌كى دیكه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سیاسیی حیزبه نه‌خۆش و تۆتالیتاره‌كانى كوردى ئه‌مه‌یه: هه‌وڵدان بۆ كوشتنى جوداوازى و تاكه‌كان، ئه‌م جۆره‌ى كوشتن ده‌بێ به هۆى له‌نێوبردنى (ده‌نگى رِاسته‌قینه) و داخستنى ده‌رگه‌گه‌لێك به رووى ژیانكردن و مه‌عریفه، به‌مه‌یش ده‌رده‌كه‌وێ كه یه‌كێك له خاڵه هه‌ره گرنگه‌كانى حیزبه‌كان بێده‌نگبوونى تاك و په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م رِسته‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌یه له كۆمه‌ڵێك رِه‌هه‌ندى بیرلێكراوه‌وه. كاتێك خه‌ریكى خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌فه‌رنامه و به‌شه پێكهاته‌یه‌ی (بوون) ی هه‌ندرێن ده‌بین، تێده‌گه‌ین كه خوێنه‌رى جیددى و هۆشیارى ئێسته تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك پێویستى به نووسینه‌كانى ئه‌م پیاوه‌یه. له (گوڵناره‌كانى شوێنپێ له باخچه‌كانى تاراوگه‌دا)دا، هه‌ندرێن له‌نێو زماندا ده‌ژیێ و له یاده‌وه‌ره‌یدا ده‌پشكوێ، هاوكات به‌شێك له (بوون) و قه‌ده‌رى (كورد)ایه‌تیی گیرى ده‌كه‌ن و پرِى ده‌كه‌نه‌وه له وشه. له‌وێدا، هه‌ندرێن، هه‌م له (شوێن) و (كات) و (پێكهاته‌ى نیشتمان)ێك له برین و له تاراگه‌كراویی ده‌نووسێیه‌وه، هه‌م (نامۆیی خود)یش به‌رجه‌سته ده‌كا و تێگه‌یشتووه له‌وه‌ى ئه‌و خه‌یاڵانه‌ى له كه‌له‌یدا گینگڵ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ى په‌یوه‌ستن به هێنانه‌كایه‌ى فه‌زاگه‌لێك بۆ گومان و خولانه‌وه له ئێستێتیكا و له شیعردا، پتر له‌وه مه‌حاڵ ئاماده‌گی هه‌یه و ئه‌م ئاماده‌گییه نائاگایی و نه‌ویستراوه‌یش ناكۆك و پارادۆكس ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ تێرِوانین و رِه‌هه‌ندو میتۆد و داڵغه‌ی سه‌رمه‌ست و وابه‌سته‌بوون به رِاسته‌قینه‌ی خود. له‌وێوه، هه‌ست ده‌كه‌ین كه خه‌مى هه‌ره گه‌وره‌ى نووسه‌ر خه‌مى هه‌ژارى كولتورى كوردى و جوڵانه‌وه‌ى ئه‌كادیمی و رِۆشنبیره‌كانن له‌نێو بۆشاییه‌كى گه‌وره‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نائومێدى ده‌نوێنێ له‌لاى وى و تا ئاستێك خودی خوێنه‌رى جێنشینى فیكریش نیگه‌ران ده‌كا، په‌راوێزخستنى مرۆ رِاستگۆ و ساده رِه‌وتاره‌كانه، ئه‌و مرۆیانه‌ى هه‌میشه له هه‌وڵداندان تا كایه گرنگه‌كانى رِۆشنبیریى كوردى له‌م قه‌یرانگه‌ل و تاعوونگه‌له ناته‌ندروسته قورتار بكه‌ن، له‌وێدا خه‌مى هه‌ره گه‌وره‌ی هه‌ندرێن له خودێتییه‌وه گه‌وره ده‌بێ و قووڵده‌بێته‌وه و ده‌چێته نێو فیكر، دیسان درێژ ده‌بێته‌وه تا ئه‌وپه‌رِى نیگه‌رانیی و چوونه نێو ئه‌وانیدیكه، جا لێره‌دا ده‌كرێ ئه‌مه‌ش به یه‌كێكى دی له ئاگایی و مه‌ستیی هه‌ندرێن بچووێنیین له خه‌یاڵی وشه‌دا. ئه‌و شیعرانه‌ى له‌وێدا خۆیان مانیفێست كردووه، بارگاویكراون به تێرِوانیگه‌ل و شتگه‌لێكى بچووكى پێویست، به‌ده‌ر له‌مه‌یش ده‌توانین ئه‌م كتێبه‌ی هه‌ندرێن وه‌كو ئارگیومێنتێكى گه‌له‌ك گه‌وره و پێویست ته‌ماشا بكه‌ین، به‌وه‌ى: به وردیی و ئێستێتیكیی و گشتگیرییه‌وه شوێنبرینى كولتوور و رِۆشنبیره جاهیله‌كان ده‌هێنێته به‌رده‌م رِۆشناییمان، له هه‌ندێك شوێنیش‌دا بۆ ئه‌وه‌ى ناشیرینى ئه‌وان نه‌هێڵێته‌وه، ئه‌كته‌ری ناتیڤگه‌ل و پاساوى شیاو و دروست و بیرلێكراوى هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام دیسان تووشی شۆكێكى دیكه دێته‌وه به‌رانبه‌ر به په‌راوێزخستنى ئه‌م تێرِوانین و نووسینه پشت ئه‌ستوورانه‌ى به به‌ڵگه‌گه‌لى متمانه پێكراوه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بێتوو ئێمه‌یش وه‌كوو خوێنه‌رى بێ‌دار سه‌رنج له هه‌موو په‌رِه‌گرافه‌كانى ئه‌م كتێبه بده‌ین، ده‌كه‌وینه نێو میتاپرسیار و میتاقووڵیی، واته: پرسیارگه‌لێكى له‌م چه‌شنه یه‌خه‌مان ده‌گرن و ده‌پرسن: ده‌سه‌ڵاتى تۆتالیتارى كوردیی بۆچی ئه‌وه‌نده پشت له رِۆشنبیرى جیددیی ده‌كا و رِووى وه‌رده‌چه‌رخێنێ و ته‌ماشاى مرۆگه‌لى بێمۆراڵ و بێئه‌مه‌ك و نابووت و درێژكراوه‌ى ئه‌وپه‌رِى ساخته‌یی ده‌كا، هاوكات له ئه‌واندا وجوودى ناپێوستى خۆى هه‌ڵده‌گرێته‌وه؟ تا كه‌نگىَ تاریكبیر و درۆنووس و نووسیاره‌كان وه‌ها ده‌مێننه‌وه و له هه‌وڵى به‌رهه‌مهێنانى شتگه‌لى ناماقوڵن؟ ئه‌رىَ بۆچى هه‌موو كه‌سه ساخته‌كان سه‌ربار و بنبارى كاره دزێوه‌كانیان، كه‌چى هه‌رده‌م داواى كۆمه‌ك له رِاستیى ده‌كه‌ن؟ ئه‌مه چییه وه‌هاى كردووه ده‌سه‌ڵات و حیزبى كوردى غه‌رق بووبن له نائاگایى و وابه‌سته‌بوون به خودى خۆیان و تاقمه‌كانیانه‌وه؟ گه‌لۆ، تۆ بڵێی مه‌عریفه و بیركردنه‌وه كۆمه‌كى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بكه‌ن تا تاك ببا بۆ په‌راوێز و (كۆ) وه‌كوو شوێنگره‌وه دابنێ؟ جگه له‌مانه پرسیارگه‌لێكی دیكه‌ى گرنگ رِووبه‌رِوومان ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر بێتوو مرۆبین. شتێكى دیكه كه‌وا به ئاشكراوه دیارده‌كه‌وێت له‌م كتێبه‌دا، هه‌ندرێن له‌باتى ئه‌وه‌ى بیر له سه‌رمایه و خۆى و دایك و ئارامى ژیان و ئاسووده‌گى فیكر و بیركردنه‌وه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیانی بكاته‌وه، هه‌وڵی داوه به جۆرێكى دیكه و به بینینێكى دیكه ته‌ماشاى رِووه رِاسته‌قینه و ساخته‌كانى ده‌سه‌ڵاتى حیزبه‌كان بكا، به‌ده‌ر له‌مه‌یش چه‌ندان پرسیارى هزرى و فه‌لسه‌فى و ساده‌ى فره‌ماناهه‌ڵگر له‌باره‌ی پرسگه‌لى وه‌كوو (كۆمه‌ڵگه) و (مۆراڵى سیاسى حیزب) و داته‌پینى بونیادى كۆمه‌ڵگه‌ى بێمه‌عریفه و تاریكبیر بكا و تێرِوانینه قووڵ و پانۆتیكۆنه‌كانى خۆى وه‌كوو خودێكى هۆشیار و ئاماده له نێوه‌ندى رِۆشنبیریی كورددا بخاته‌رِوو، بۆ هه‌ر یه‌كێكیش له ئه‌مانه‌ى تیشكم خستنه سه‌ر، چه‌ندین جار وه‌ستاوه و له به‌رانبه‌ریاندا رِاماوه. یه‌كێكى دیكه‌یش له‌و خاڵانه‌ى كه منى گه‌له‌ك نیگه‌ران كرد، په‌راوێزخستنى ئه‌م كتێبه‌یه له‌لایه‌ن توێژێكى ساخته‌ى كوردیی به‌نێوى (رِۆشنبیر) كه‌وا ئه‌وه‌ى رِۆشناییه له‌نێویاندا به‌دیی ناكرێ، به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه‌یش، گه‌له‌ك گه‌رِام له‌نێو كۆوار و رِۆژنامه‌كان، نووسینێك، ته‌نیا نووسینێكى كورتیشم نه‌بینى له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه، به‌ڵكوو رِانانیش، جگه له دیمانه‌یه‌كى چرِ و قووڵ و پێویستى (به‌ختیار كه‌ریم) نه‌بێ كه ده‌مێك له‌مه‌و پێش له سایتى (ده‌نگه‌كان) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئێسته‌یش له دواهه‌مین كتێبی هه‌ندرێن، واته: (خامه‌یه‌كى رِۆشنبیریی له پشت گوێى زماندا)، ئه‌م خاڵه‌یش به جۆرێك له جۆره‌كان، كۆمه‌ڵێك بیركردنه‌وه ده‌هێنێ بۆ نێو سه‌رمان، به‌وه‌ى: چونكه ئه‌م پیاوه له نێو ئه‌وانیدیدا خولناخواته‌وه و خه‌ریكى كاره‌كانى خۆیه‌تى و به هیچ جۆرێك تێكه‌ڵاوی گرووپ و پێرِگه‌راكان نابێ و رِووى رِاسته‌قینه‌ى خۆى و وشه‌كانى ون نه‌شاردووه‌ته‌وه، بۆیه به چه‌شنێكى وه‌ها مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كردرێ، هاوكات وه‌كوو كه‌سێكى نامۆیش خه‌یاڵیان كردووه له به‌رانبه‌ریدا. هه‌م له شیعر و هه‌م له گوتار و هه‌م له ئه‌زموونى هه‌ندرێن له‌نێو نووسیندا، به‌ره‌و رِووى پیاوێك نابینه‌وه كه وه‌كوو ئه‌وانیدی موماره‌سه‌ى ژیان و نووسینى كردبێ و له‌كنى وه‌هابێ كه (ئه‌وه‌ى نووسیویه‌تى، ئه‌مه نییه كه خواستوویه‌تى) و له ناخیدا وه‌كوو خه‌مێكى هه‌میشه‌یی ئاماده‌یه و وشه نه‌یتوانیوه كۆمه‌كى بكا، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م خه‌مه خود/ جیهانییه بگوازێته‌وه بۆ نێو ده‌ق، به‌ڵكوو ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌یه، واته: (خه‌مێكى تازه) سه‌رى ده‌ركردووه و گۆرِانێكى رِیشئاژۆیی له‌نێو خۆیدا ئه‌م خوده گینگڵ ده‌دا، به‌ده‌ر له‌مه‌یش، زه‌مه‌نى رِابردوو، هاوكاتیش یاده‌وه‌ری، له‌سه‌روو هه‌موویشیانه‌وه (شوێنی یه‌كه‌م) وه‌ك ماڵی بوون، به‌رده‌وام وه‌كوو ئێسته‌یه‌كى پرِ جووڵه و رِیتم خۆیان نمایان ده‌كه‌ن و به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه له نووسینه‌كانیدا، ته‌نانه‌ت ئێمه ناتوانین بچینه نێو هیچ قووڵاییه‌كی شیعره‌كانی، ئه‌گه‌ر بێتوو بیركردنه‌وه له (شوێن)، هه‌م وه‌كوو زێد، هه‌م وه‌كوو تاراوگه‌یش، كۆمه‌كمان نه‌كا. له هه‌مان كتێبدا، به‌ده‌ر له‌وه‌ى گه‌له‌ك جار له‌گه‌ڵ وشه و ده‌سته‌واژه و په‌رِه‌گرافه‌كاندا ده‌كه‌وینه نێو دیالۆگگه‌ل و رِامنگه‌لێك له‌به‌رانبه‌ر زمان، وه‌ك یه‌كه‌م كه‌ره‌سته بۆ بنیادنانی ته‌لاری به‌رز به وشه، هاوكات شیعرییه‌تێكى پرِ جووڵه و ئیعایش ده‌بینین، به‌ڵام شیعره‌كانى وى تا ئه‌وپه‌رِى جوداوازى و تایبه‌تمه‌ندیی، دوورن له ده‌قى ئه‌وانی دی، هاوكات میوزیكیش -رِیتمی دێره‌كان- به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وشه تێكچرِاژاون، كه‌وا نه‌ك بۆ خوێنه‌رى ئاسایی تا به ئاسانی له واته‌ی دێره‌كان نزیك بكه‌وێته‌وه، به‌ڵكوو گه‌له‌ك له‌و كه‌سانه‌یش كه‌وا وه‌كوو شیعرناس ناسراون تا بتوانن به هۆیه‌وه چێژ و وه‌ربگرن، ئه‌سته‌مه. كلیلێكى دی كه ده‌رگه‌ى شیعره‌كانى هه‌ندرێن- ى پىَ ده‌كرێته‌وه، ئاشنابوونه به ئه‌زموون و رِه‌نج و نیگه‌رانیى و خه‌مه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانى، به واته‌یه‌كى چرِتر: خوێندنه‌وه‌ى كتێبی: (گوڵناره‌كانى شوێنپىَ له باخچه‌كانى تاراوگه‌دا) ی وی له‌م رِووه‌وه كۆمه‌كمان ده‌كا، ئه‌م حاڵه‌ته بۆ منیش وه‌ها بوو. دواجار، دواى دووباره خوێندنه‌وه‌ى گوڵناره‌كان...، هه‌م زێتر ئاشنابووم به ژیان و ئه‌زموون و هزر و شیعره‌كانى ئه‌م رِووناكبیره‌مان، هه‌م له رِابردوو و ئێسته و خه‌مگینییه ئاگایی و به‌رده‌وامه‌كه‌یشى گه‌له‌ك زێتر تێگه‌یشتم و نزیكتر بوومه‌و. كه‌واته: له دواجاردا، ئێمه ده‌توانین نیوه‌ى (بوون) ى هه‌ندرێن له‌نێو نووسراوه‌كانیدا بدۆزینه‌وه و نیوه‌كه‌ى دیكه‌یش له ژیانیدا به‌رجه‌سته بكه‌ین. له‌نێو كورددا گه‌له‌ك كه‌سم خوێندووه‌ته‌وه كه نووسینیان به‌رجه‌سه‌كارى واقیعه له‌نێو نووسیندا، به‌ڵام هه‌ندرێن له‌لایه‌كدا واقیعى به‌رجه‌سته كردووه، له‌لایه‌كى دیكه‌یش میتاواقع و خه‌یاڵ و فه‌نتازیاكانى خود، هه‌ر ئه‌م چه‌ند هۆكارانه‌یشن كه وه‌هامان لێده‌كه‌ن له پشت هه‌ر په‌رِه‌گرافێكى گوڵناره‌كان- دا په‌رِه‌گرافێكى قووڵتر و نه‌بینراوتر ببینین و به فه‌زاگه‌لى دیكه و پێویست ئاشنا ببین، ئیدى تێده‌گه‌ین له ماندووبوون و حیكمه‌تى (من) ێكى بارگاویكراو به ئه‌زموون و پێشبینیكردن و ئیشكردن له‌نێو گومان و بیركردنه‌وه‌دا. ئه‌مانه‌ى له خواره‌وه ده‌یانخوێنیته‌وه، چه‌ند رِسته‌یه‌كن له گوڵناره‌كان-دا:
(دیواره‌كانى ئه‌و ماشێنه باڵى هه‌نگاوه‌كانى سندم كردبووم و نیگاره‌كانیشم له‌نێو كپیى دیمه‌نى شاخه‌كان غه‌واره‌یان ده‌كردم). ل 15،
هه‌روه‌ها: (مێژوو له ئێسته‌دا ده‌ستپێده‌كا، یان ئه‌وه‌ى كه ده‌ژیی مێژووه، ئه‌وه‌ى رِابردوو مێژوویه‌كى تره). ل 19،
هه‌روه‌ها: (كات به رِووخسارى خوڵاییه‌وه ئاورِى له ئێواره ده‌دایه‌وه، نیگه‌رانیى هه‌موو گیانى داگیر كردبووم و شوێنه‌كان دادیان نه‌ده‌دام). ل 50،
هه‌وره‌ها: (گه‌رماى به‌جێماوى هه‌تاو له‌نێو هه‌واى ئێواره‌دا په‌نگى ده‌دایه‌وه و هه‌ستم ده‌كرد سه‌ر ئێشه‌ى منیش وه‌ك ئاسنێك له چاوه‌كانمادا ده‌توێته‌وه). ل 51-50، بۆ زانیارى زیاتر ده‌توانن كتێبه‌كه بخوێننه‌وه...
له‌م كتێبه‌دا، هه‌م رِووبه‌رِووى وشه به مانا ساده‌كه‌ى ده‌بینه‌وه، هه‌م له‌گه‌ڵ خودى نیگه‌رانیى تاكه‌كه‌سدا ده‌كه‌وینه نێو دیالۆگێكى چرِ و قووڵى فره‌رِه‌هه‌نده‌وه، به‌ڵام ئه‌م نیگه‌رانییه‌ى كه له‌وێدا، له (گوڵناره‌كانى شوێنپىَ له باخچه‌ى تاراوگه‌دا) دا خۆی مانیفێست كردووه، چتێكى دیكه‌یه و ده‌مانباته‌وه حزوورى رِامان و هزرین له شوێنپێكانى موسافیرێكى خودئاگا. له‌م كتێبه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئینسانێك هه‌یه پارێزگارى له هه‌یبه‌تى وشه و له بوونى ئه‌خلاقى خود و حورمه‌تى زه‌مه‌ن ده‌كا، ئینسانێك كه شایه‌نى ئه‌وه‌یه بنزێته نێوان دوو كه‌وانه‌ى جوداواز له‌نێو ئه‌م هه‌موو كه‌وانه لێكچووانه‌دا تا ده‌نگى رِاسته‌قینه‌ى هه‌میشه دیار بێ، چونكه ئێمه وه‌هایین: گه‌له‌كجار ده‌خوازین له به‌رامبه‌ر كه‌سێكدا بووه‌ستین كه‌وا نه‌ك هه‌ر به‌ده‌ره له خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانى مرۆبوون، به‌ڵكوو ئه‌وى تۆزێك له رِۆشنایی نزیك بووبێته‌وه به‌لایه‌وه نائاسایییه له‌گه‌ڵ ناخودنائاگا و ده‌سته‌مۆكراوێكى رِه‌هادا خه‌ریكى پرۆسێسى ژیانكردن بێ. شوێنپێكانى هه‌ندرێن ناخرێته سه‌ر كاغه‌ز، ئاخر له ئه‌سڵدا بۆ خۆیان وشه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه كه ئه‌م كتێبه له‌گه‌ڵ شوێندا بۆشاییی تێنه‌كه‌وتووه. نووسینى هه‌ندرێن، وه‌كوو كۆمه‌ككاری هه‌میشه‌یی، هه‌ناسه ده‌گه‌رِێنێته‌وه بۆ نێو سییه‌كانمان.
په‌راوێز: كتێب: گوڵناره‌كانى شوێنپى له باخچه‌كانى تاراوگه‌دا نووسینى: هه‌ندرێن - سوێد له بڵاوكراوه‌كانى سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیكرى - ئه‌ده‌بى نما، زنجیره (64)، هه‌ولێر.
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com