![]() |
28/02/09دیمانه له‌گه‌ڵ زانا خه‌لیل، شاعیر و رِۆماننووس سازدانی: رِابه‌ر فاریق |
|
دیمانه له‌گه‌ڵ زانا خه‌لیل، شاعیر و رِۆماننووس
سازدانی: رِابه‌ر فاریق
زانا خه‌لیل یه‌كیكه له‌و شاعیره گه‌نجانه‌ی كه باش قووڵبووه‌ته‌وه و به وردیی سه‌رنجی له پرِۆسه‌كانی نووسین و به‌رپرسیاریه‌تیی داوه. ئه‌م شاعیره، له پاڵ نووسینی ده‌قی شیعرییدا، هاوزه‌مان له بواری رِۆماننووسین و وه‌رگیرِان و رِه‌خنه‌یشدا شوینپه‌نجه‌ی دیاره. ئیمه هه‌وڵمانداوه له‌م دیمانه‌یه‌دا كۆمه‌ڵیك پرسی گرنگ بوروژینین، هاوكات باس له نووسینگه‌لیكی بكه‌ین، له پاڵ ئه‌مانه‌یشدا بۆچوونیمان وه‌رگرتووه له باره‌ی كۆمه‌ڵیك پرسی تایبه‌ت به ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیریی. با سه‌رنج له وه‌ڵامه‌كانی بده‌ین:
له كتیبی (كتیبی شیوازه‌كان)دا به‌ره‌ورِووی جۆریك له ساده‌یی ده‌بینه‌وه كه ئه‌م شیوازه له نووسینی شیعری ئیمه‌دا ده‌گمه‌نه، هاوكات مۆسقای شیعره‌كانیشت پتر ناوه‌كیین نه‌ك ده‌ره‌كیی، واته: له‌نیو قووڵاییی ده‌قه‌كاندان، نه‌ك وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی دی كاریان له‌سه‌ر مۆسیقای ده‌ق كردووه، بیجگه له‌مانه‌یش، هه‌موو ده‌قه‌كان ئیش له‌سه‌ر ته‌نها شیوازیك ده‌كه‌ن، كه‌چی ناوی كتیبه‌كه‌ت (كتیبی شیوازه‌كان)ه، ئه‌م ناو-ه‌یش ده‌لاله‌ت پتر له شیوازیك ده‌كا، هۆكاری ئه‌مه بۆچیی ده‌گه‌رِیته‌وه؟ زانا خه‌لیل: نه‌ك به ته‌نیا شیعر، به‌ڵكو ده‌روون و رِۆحى مرۆڤایه‌تیى تووشى قه‌یرانى ئاڵۆزى و نه‌خۆشیى به رِۆبۆتبوون و هه‌نده‌سه‌به‌ندى رِۆح و به ماتماتیكبوونى رِۆح ببۆوه و تا ئیستایش هه‌ر به‌رده‌وامه.. ئه‌و ئاڵۆزیى و به رِۆبۆتبوون و هه‌نده‌سه‌به‌ندیی و تیكچرژانه‌ى كه به‌رهه‌مى عه‌قڵ و عه‌قڵانییه‌تیكى رِووته. ئیستا رِووگه‌ى شه‌پۆلیكى جیا له رِووى رِیكبه‌ندى كردنى ژیان به‌رِیوه‌یه كه ئه‌ویش ئاسانكردنه‌وه‌ى شته‌كانى نیو ژیانه له هه‌موو رِووه‌كانه‌وه، بیگومان پیشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا به ده‌ستپیكى ئه‌و شه‌پۆلى ئاسانكردن و ساده‌ییكردنى ژیانه داده‌نرێ. رۆشنه كه رِووگه‌ى فه‌لسه‌فیى مرۆڤى هاوچه‌رخ بریتییه له باش ژیان و خۆش ژیان دوور له ئالۆزییه‌كان، دوور له كلیشه‌به‌ندیى رِۆح به قانونه‌كانى ماتماتیك، كه‌وابێ هه‌وڵى گۆرِین ده‌درێ، مرۆڤ ده‌یه‌وێ ئه‌و ئیتاژه بگۆرِێ و رِوو له ئیتاژى سه‌رووتر بكا. ئیتاژى سه‌رووتر چییه؟ ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تى تا ئیستا گه‌یشتبیته ئه‌وه‌ى كه له‌ناو ئیتاژیكدا ژیانیك بۆ خۆى درووستبكا ئه‌و ژیانه ته‌نیا و ته‌نیا عه‌قڵ و ئاڵۆسكاویه‌كانى عه‌قڵ به‌رِیوه‌ى ببا، ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تى تا ئیستا گه‌یشتبیته ئه‌وه‌ى كه له‌ناو ئیتاژیكدا ژیانیك بۆ خۆى درووستبكا ئه‌و ژیانه بریتیى بێ له‌وه‌ى ئیسته‌تیك له ته‌عقیدات ببینیته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌لاره‌كانى نیو ئه‌و ئیتاژه هه‌مووى به په‌یكه‌ر و نه‌ققاشییكى ئاڵۆز رِازابیته‌وه و ....تاد ئه‌وا ئیستا مرۆڤایه‌تى ده‌یه‌وێ له ئیتاژیكدا ژیان ببا به‌رِیوه كه ساده‌یى دواى برِینى قۆناغى عه‌قڵ و عه‌قڵانییه‌ت ده‌یبا به‌رِیوه. به كورتى: رِووگه‌ى فه‌لسه‌فیى وڵاتانى پیشكه‌وتوو رِوو له ئاسانكردن و ساده‌ییه، رِوو له ئاسانكردنى ئاڵۆزییه‌كان و كردنه‌وه‌ى ئه‌و گرییانه‌یه كه ئیستا ( مه‌به‌ست له چاخى نوییه) به‌بێ هۆكار هیشتا هه‌ر كۆد و گرین. ئه‌و شه‌پۆلى به‌ره‌و ساده‌یى و ئاسانكردنه هه‌موو رِووه‌كانى ژیانى گرتۆته‌وه، ژیانى رِۆژانه، به نمونه: بۆچوونیك هه‌یه ده‌ڵێ، دواى چه‌ندین ساڵی‌تر هه‌وڵى ئه‌وه ده‌درێ ماركیت نه‌مینێ له دنیادا، تۆ له ماڵه‌وه به ئینته‌رنیت و ته‌له‌فۆن داواى هه‌موو پیداویستییه‌كانى ژیانى خۆت ده‌كه‌ى.. هه‌ر به ئینته‌رنیت ده‌توانى لیره‌وه له هه‌ولیر كار به پاره‌كانت بكه‌ى له هه‌موو وڵاتانى دنیادا، له بانكیكه‌وه بۆ بانكیك بیگوازیته‌وه، له بانكیكه‌وه بۆ حیسابى كه‌سیكیتر بیگوازیته‌وه، یاخود لایڤ به وینه و ده‌نگ، دیالۆگ له‌گه‌ل كچیكى خه‌ڵكى سه‌مه‌رقه‌ند بكه‌ى كه ئیستا دانیشتووى سانفرانسیسكۆیه و به‌سه‌فه‌ر چۆته هۆنكۆنگ و له‌ویش به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌چیته شاریكیدى، ته‌نیا له رِیگاى لاپتۆپیكه‌وه. ئه‌و ئاسانكاریى و ساده‌ییه هه‌موو رِووه‌كانیترى ژیانى گرتۆته‌وه، به نمونه: ته‌لارسازى، ته‌شكیل، چۆنیه‌تى درووستكردن و دانانى مۆبیلى ناو ماڵ و .....تاد. شیعر ژیانه، شیعریش كاریگه‌ریى رِیتم و مۆسیقاى چاخى به‌سه‌ره‌وه‌یه، بۆیه شیعریش به پیی قۆناغه لیكجیاكان كاریگه‌ر ده‌بێ به‌و رِیتم و مۆسیقا و رِووگه فه‌لسه‌فیانه‌ى كه ژیان به‌رِیوه ده‌به‌ن. گه‌یشتن به پرۆسه‌یه‌كى نوێ و ده‌گمه‌ن وه‌كو خۆت له پرسیاره‌كه ئاماژه‌ت پیكردووه كاریكى سانا نییه، به‌ڵكو جیهیشتنى هه‌موو ئاڵۆزییه‌كانه و ده‌رچوونیشه له‌نیو بازنه‌كانى ئاڵۆزیی، ئه‌گه‌ر ئاڵۆزیى به تونیلیك دابنیین بۆ گه‌یشتن به نوێ و شه‌فافیه‌ت له ستایلدا ئه‌وا رِه‌نگه من ئه‌و تونیله‌م برِیبێ، له چه‌ند دیوانیكى وه‌كو فیرده‌وسى به‌فره‌كان و سه‌فه‌ره‌كانى ئۆرشه‌لیم و سه‌فاى ته‌م دا، له‌سه‌ر ئیقاعى ده‌ره‌وه و سنعه‌تسازى وشه و رِه‌وانبیژى كۆن و لیكسیكۆن و فه‌رهه‌نگ و حاڵه‌ته ئاوتۆماتیكیه‌كان و گه‌مه‌كانى رِسته‌سازى و گوینه‌دان به سیمانتیك و ئیش كردن له‌نیو مۆرفۆلۆژى و فۆنۆلۆژى و ...تاد كارم كردووه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌میكى شیعریبوو، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه نییه كه شیعر ته‌نیا بۆ سه‌رده‌میك و چاخیك ده‌نووسرێ وه‌كو ئه‌وه‌ى مۆدیل بێ. نوێ دریژكراوه‌ى كۆنه، نوێ داهینراوى خۆرِسكیانه نییه، له شیعردا وه‌رچه‌رخان هه‌یه، رِامبۆ زه‌وقى شیعرى كۆن و باوى به ئاراسته‌یه‌كیتر برد، ئیلیۆت به هه‌مان شیوه، به‌ڵام دواى ئیلیۆتیش له ناوه‌رِاست و كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى بیست و له كۆتایى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى له‌سه‌ر ده‌ستى نه‌سلیكى نوێ ئه‌و زه‌وقه‌ى كه ئیلیۆت درووستى كردبوو به ئاراسته‌یه‌كیتر بردرا، داداییه‌كان و سوریالییه‌كان و دواتر گروپى 47ى ئه‌ڵمانى و ....تاد نمونه‌ى دیارى ئه‌و قسه‌یه‌ن. ئیستاى شیعرى نوێ به‌و رِیرِه‌وه‌دا ده‌رِوا كه نه‌سلى شاعیرانى دواى جه‌نگ هیناویانه‌ته پیش له گۆرِینى ئه‌و زمانه‌ى كه ئیلۆت پییده‌نووسى، له گرینگى نه‌دان به ئه‌فسانه و هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى كه له چاخى ئه‌مرِۆدا خوینه‌ر تووشى سه‌رئیشه ده‌كه‌ن. تیكستى ساده و تیكستى شه‌فافى ئیسته‌تیكئامیز و هه‌ڵگرى رِوئیا باشتر و رِیكتر ده‌گاته زمانه‌كانیتر، به پیچه‌وانه‌ى ئه‌و شیعرانه‌ى كه له‌ناو لیكسیكۆن و فه‌رهه‌نگ و مۆرفۆلۆژیا و فۆنۆلۆژیا كارده‌كات... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیكستى ساده و تیكستى شه‌فافى ئیسته‌تیكئامیز و هه‌ڵگرى رِوئیا هه‌ڵگرى هه‌مان چیژه له هه‌موو زمانه‌كانیتردا، به پیچه‌وانه‌ى شیعرى ئاڵۆز كه ته‌نانه‌ت ناتوانرێ ته‌رجه‌مه‌ى نزیكترین زمان بكرێ خۆ ئه‌گه‌ر بشكرێ ئه‌وا زۆربه‌ى تایبه‌تمه‌ندى و خاسیه‌ت و جوانییه‌كانى خۆى (ئه‌گه‌ر هه‌یبێ) له ده‌ستده‌دا. بۆ به‌شى دووه‌مى پرسیاره‌كه، هیوادارم وابێ كه به یه‌ك ستایل بخویندریته‌وه، چونكه یه‌كێ له كیشه‌كانى ئه‌و دیوانه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر چه‌ند ستایلیك كاركراوه، ئه‌وه یه‌كێ له‌و تیبینیانه‌یه كه د.سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا له‌سه‌ر ئه‌و دیوانه‌ى هه‌یه، منیش تا حه‌ددیك باوه‌رِم پیى هه‌یه. لیره‌دا پیویسته بپرسین، شیواز چییه: شیواز ئه‌و رِیگایه‌یه كه سلوكى مرۆڤ ده‌رده‌خات له گوزارشت كردنى ئه‌و بیرۆكانه‌ى كه له زه‌ینى مرۆڤدا هه‌یه.. پیناسه‌كردنى شیواز لاى جان كوهن هینده جیا نییه له پیناسه‌كه‌ى شارل برۆنو كه ده‌ڵێ: هه‌موو شتیكى نائاسایى كه له‌گه‌ڵ پیوه‌ره گشتییه‌كان یه‌ك ناگریته‌وه پییى ده‌گوترێ شیواز، لیره‌دا ده‌توانین بڵیین كه شیواز بریتییه له لادان، به‌و شیوه‌یه ئه‌و شته دیاریى ناكه‌ین كه تییدایه، به‌ڵكو ئه‌و شته ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین كه تییدا نییه. من له هه‌ر دوو دیوانى دیالۆگى لاڵیك و كتیبى شیوازه‌كان به ئاشكرا له‌سه‌ر لادان كارم كردووه، به‌ڵام لادانیك كه ئیمتیداد و دریژكراوه‌ى شته جوانه‌كانى ئه‌و تیكستانه‌ن كه من ناسیومن، به واتاییكیدى من ته‌نیا خۆمم نووسیوه‌ته‌وه، بیگومان خۆشم به‌شیكم له‌و كولتوره‌ى كه پییگه‌یشتووم و سوودم لییوه‌رگرتووه.
هه‌ر له كتیبی (كتیبی شیوازه‌كان)دا تا ئاستیك سوودت وه‌رگرتووه له شیوازی نووسینی شیعری (ئیریش فرید) كه خۆیشت چه‌ند ده‌قیكى ئه‌و شاعیره‌ت وه‌رگیرِاوه و له ژماره (126)ی گۆڤاری (رِامان)دا بڵاوت كردووه‌ته‌وه، سووده‌كه‌یش له‌م رِووه‌وه‌یه كه هه‌ردووكتان ئیش له‌سه‌ر (شته دژه‌كان) ده‌كه‌ن، كه‌چی ئاماژه‌ت نه‌كردووه به ئه‌م (سوود)وه‌رگرتنه، بۆچی؟ كه‌نگی ده‌توانین سوود له شاعیریك وه‌ربگرین، به‌بی ئه‌وه‌ی خوینه‌ر له سه‌روه‌ختی خویندنه‌وه‌ی ده‌قی ئیمه‌دا ده‌قه‌كه‌ی دیكه‌ی بیربكه‌ویته‌وه؟ زانا خه‌لیل: ئه‌گه‌ر نووسه‌ر خاڵیبكه‌ى له سوود وه‌رگرتن جا ئه‌و سوود وه‌رگرتنه له هه‌ر رِووییك بێ ئه‌وا كه‌سیكى به‌تاڵ ده‌مینیته‌وه، هه‌موو نووسه‌ریكى داهینه‌ر دریژكراوه‌ى كولتورى به‌ر له خۆیى و سه‌رده‌مى خۆیه‌تى، تۆ له‌نیو پرۆسه‌یه‌كى زانستیى رِه‌هادا كارناكه‌ى، تۆ ئه‌دیسۆن نیت كاره‌با بدۆزیته‌وه یا ئاینشتاین كه‌شفى ئه‌تۆم بكه‌یت، نووسه‌ر له‌نیو زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كاندا كارده‌كات، كه ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كى گشتگیرى كارلیكه‌ر و كارلیكراو و ئاویته‌بوونى گه‌ره‌كه، نووسینى شیعر كاریكى سانا نییه، بۆ ئه‌وه‌ى شاعیربیت پیویستیت جگه له به‌هره و عیشق به زانینه، زانینیكى گشتگیر و تیر له هه‌موو رِووه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى شاعیر بیت پیویستیت به زانینى رِووگه فیكرى و فه‌لسه‌فییه‌كانى ژیان و ده‌یان و ده‌یان تیگه‌یشتنه له خۆت و ده‌وروبه‌ر و ژیانیش. بۆیه نه‌ك ئاساییه كه نووسه‌ر سوود وه‌رگرێ، به‌ڵكو نائاساییه كه نووسه‌ر نه‌توانێ سوود وه‌رگرێ، چونكه نووسه‌رى بیئاگا و نووسه‌رى دابرِاو له كولتورى به‌ر له خۆیى و سه‌رده‌مى خۆى كه‌سیكى خۆرِسكى خاڵى و به‌تاڵ ده‌مینیته‌وه و به‌رهه‌میشى هه‌ر له‌و ئاسته‌دا ده‌بێ.
كتیبی (زایزۆنی سییه‌می زناك) قه‌سیده‌یه‌كی دریژه كه تۆ و (هاشم سه‌راج) به هاوبه‌شیی نووسیوتانه. ئه‌وه‌ی خوینه‌ری ئیوه بی هه‌ست ده‌كا كه (شیواز و زمان)ی هاشم سه‌راج به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌دا زاڵه، ئه‌مه‌یش له هه‌موو ده‌قیكی هاوبه‌شییدا هه‌ر ده‌رده‌كه‌وی، واته زاڵبوونی یه‌كیك به‌سه‌ر ئه‌ویدیكه‌دا. تۆ هه‌ستت به‌م خاڵه كردووه؟ هیی له‌مه‌یش ئه‌م زاڵبوونه زیانی هه‌یه؟ زانا خه‌لیل: هه‌رگیز ناتوانم له‌و گرنگی و كاریگه‌ریانه كه‌م بكه‌مه‌وه كه براى شاعیر هاشم سه‌رِاج له قۆناغیكدا به‌سه‌ر فراوانكردنى زه‌ینیى شیعریى مندا هه‌یبووه، وه‌ك له پیشتریش باسم كرد ئیمه دریژكراوه‌ى كولتوورى لیكجیاین، هاشم سه‌رِاج له سه‌ره‌تاى ده‌سپیكردنم له نووسیندا، له ناسینیى شیعرى جیهانیى، ئه‌و مه‌دخه‌له رِاسته‌ى نیشانیى من دا كه پیویست بوو من له‌ویوه ده‌ست پیبكه‌م... به‌ڵام سه‌باره‌ت به زایزۆن ده‌بێ ئه‌وه بڵیم كه زایزۆنى سییه‌مى زناك قه‌سیده‌یه‌كى دریژ نییه، به‌ڵكو لیرِامان و تیرِوانینه بۆ دنیا و شته‌كانى ناوى، وردكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێ تیمه‌ى هه‌ڵوارسراون و شیكردنه‌وه‌یانه( بیگومان له قۆناغیكى خویندنه‌وه و رِامانى ئیمه بۆ دنیا و بۆ ژیان و بۆ مه‌رگ). زمان له‌وێ له‌ژیر كاریگه‌رى كاك هاشم دایه یان به‌یه‌كه‌وه زمانیكى نویمان خولقاندووه ئه‌وه لایمن زۆر گرنگ نییه، چونكه له زایزۆن به رِۆحییه‌ت و رِوئیا و زه‌ینى ئاویته كارمان كردووه، زمان هه‌مان زمانه یاخود زۆر زۆر لیكنزیكه، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه دێ كه له‌نیوانى زمانى تایبه‌تیى ئه‌و و زمانى من زمانى سییه‌م هه‌یه كه نه به‌ته‌واوى زمانى ئه‌وه‌و نه به ته‌واوى زمانى منه، به‌ڵكو زمانیكى هاوبه‌شه له‌ده‌ره‌وه‌ى زمانى مجه‌رِه‌دى من و زمانى تایبه‌تیى ئه‌و.
پیتوایه نووسینی (ده‌قی هاوبه‌شی)ی داهینانی لی بكه‌ویته‌وه؟ ئه‌م پرسیاره‌یشم بۆیه كرد، چونكه بیجگه له (زایزۆنی سییه‌می زناك)، ئه‌وه‌ی من بزانم به‌شداریت كردووه له نووسینی ده‌قی (پیاڵه)یشدا كه له ژماره (121)ی گۆڤاری (رِامان)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌شه چۆن خه‌ڵق ده‌بی كه كۆمه‌ڵیك شاعیر برِیار ده‌ده‌ن له یه‌ككاتدا ده‌قیك بنووسن؟ زانا خه‌لیل: ئه‌زموونیك بوو، چركه‌ساتیكى خۆشیى و چركه‌ساتیكى چیژبه‌خش خولقاندى، ئه‌و جۆره شیعرانه كه له دوو كه‌س زیاتر به‌شدارى ده‌كا له نووسینى، هه‌ر له نووسینى یادگارییه‌كى ده‌سته‌جه‌معى ده‌چێ، داهینانى لیده‌كه‌ویته‌وه یا لییناكه‌ویته‌وه ئه‌وا تیكست برِیار ده‌دا، به‌ڵام من پیم وایه به شیوه‌یه‌كى گشتى نه‌خیر، چونكه نووسینى تیكستى داهینه‌رانه كارى ته‌نیا كه‌سیكه، كاریكى ته‌واو ئیندیڤدویلانه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ كاتیكیش زه‌ین و بیركردنه‌وه‌و تیرِوانینى دوو نووسه‌ر وه‌كو یه‌ك یا لیك نزیك بێ ئه‌وا له‌گه‌ڵ گۆرِاندا ئه‌وانیش ده‌گۆرِین، بیگومان ژیانیش هه‌میشه له گۆرِاندایه بۆیه ئه‌و كاره ده‌سته‌جه‌معیانه له نووسینى تیكستدا سه‌ركه‌وتوو نابێ.
تۆ یه‌كه‌م كه‌س بووی كه (مۆبایله شیعر)ت گواسته‌وه بۆ نیو شیعری كوردی، ئه‌م كتیبه‌ت پیشوازییه‌كی باشیشی لیكرا له لایه‌ن خوینه‌رانه‌وه، كه‌چی بیده‌نگ بووی له دوای بڵاوبوونه‌وه‌یدا، واته: هیچی دی نه‌گه‌رِایته‌وه كن ئه‌و ته‌رزه شیعره، هۆكار ئه‌وه‌یه كه ئه‌وی هه‌ستا ئه‌مه‌ی له تۆ و وه‌رگرت به شیوه‌یه‌كی خراپ به‌كاریان هینا، یان ده‌رهاویشته‌ی ئه‌وه‌یه كه نه‌تویست پتر بگه‌رِییته‌وه كنی له به‌ر هه‌بوونی پرۆژه‌ی دیكه؟ زانا خه‌لیل: له شوینى دى باسى چۆنییه‌تى درووستبوونى مۆبایله شیعرم به دریژى كردووه، به‌ڵێ پیشوازییكى زۆرى لیكرا، ئه‌وه‌بوو دواى ئه‌و كتیبه‌ى من، به ده‌یان كتیبیدى به هه‌مان ناو ده‌رچوو، به‌ڵام كیشه‌كه له‌وه‌دابوو به ئاراسته‌یه‌كیتر رِویندرا كه دوور له داهینان و جوانیى بێ، ئیستا مۆبایله شیعر وه‌كو چه‌مك لاى به‌شیك له نووسه‌ران هه‌ڵگرى چه‌مكیكى موراهیقانه و كاریكى منداڵكارانه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى من كردم بۆ ئه‌وه بوو زمانى نامه و ئیس ئیم ئیس بگۆرِم، له زمانیكى موجه‌رِه‌دى جاده‌ییه‌وه به‌ره‌و زمانیكى شیعرى نزیك له زمانى خه‌ڵك، به واتاییكیدى زمانى ئاسایى خه‌ڵك به ئاویته‌كردنى شیعرییه‌ته‌وه، من له‌و كتیبه‌دا كارم بۆ گۆرِینى زمان كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئیستا كار له‌ناو زمانى شیعریم ده‌كه‌م، له قورسیه‌وه به‌ره‌و ئاسانیى و ساده‌یى، ساده و ئاسان نووسین گرانتره له ئاڵۆز و شاراوه نووسین، كارى هه‌موو كه‌سیك نییه بتوانێ ساده بنووسێ، ساده‌نووسین دواى برِینى نووسینى ئاڵۆز و گران دیت، دواتر ئه‌وه په‌یوه‌ندى به زانین و به‌هره‌و و عیشق و رِۆحه‌وه هه‌یه، رِۆح ده‌بێ هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ى برِیبێ، ده‌بێ له گرانییه‌وه په‌رِیبیته‌وه ناو ئاسانیى و له ئاسانیشه‌وه به‌ره‌و ساده‌یى، چونكه جیاوازى به‌رچاو هه‌یه له نیوانى ئاسانیى و ساده‌یى، ئاسانیى ویستگه‌یه‌كه به‌ر له ساده‌یى، ساده‌یى به‌رز رِاگرتن و بیئه‌هه‌میه‌تكردنى شته‌كانه، ساده‌یى واتا به‌رز رِاگرتن و بیئه‌هه‌میه‌تكردنى شته‌كان له‌نیوانى عه‌قڵ و دڵدا، له‌نیوانى عه‌قڵ و بیعه‌قڵییكى دواى برِینى عه‌قڵانییه‌ت. پیم باشه لیره‌وه سڵاو بۆ ئه‌و داهینه‌ره ونه بنیرم كه له نووسینى مۆبایله شیعر له‌گه‌ڵمدا به‌شدار بوو، ئه‌و وه‌كو سیحر وابوو، هات و ونبوو، هه‌ندیجار داهینه‌رى ئاواش هه‌یه كه هه‌رگیز و بۆ تاهه‌تایى ناوى ناكه‌ویته سه‌ر ئه‌و كاره‌ى كه كردوویه‌تى، ئه‌ویش یه‌كیكه له‌و ناوه ونانه‌ى كه ده‌بووایه لیره ناوى بهاتبووایه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كتیبی (مۆبایله شیعر) حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ستوونیكی رِه‌خنه‌ییی له‌سه‌ر نووسی و تۆیش له هه‌مان رِۆژنامه‌دا وه‌ڵامیت دایه‌وه، ئه‌و رِه‌خنه‌گره نووسیبووی من یه‌كه‌م كه‌سم كه (مۆبایله شیعر)م نووسیوه، پیتوایه ئه‌مه جۆریك له مۆنۆپۆلكردن نه‌بی؟ به‌و واتایه‌ی كه هیچ ته‌رزه نووسینیك موڵكی كه‌س نییه، هیی له‌مه‌یش، له‌م دواییانه باسی (هایكۆ) هاتووه‌ته گۆرِی، كه‌چی كه‌س نه‌یگوت موڵكی منه. سه‌رنجت له‌سه‌ر ئه‌م (موڵكایه‌تی)یه چۆن ده‌رده‌برِی؟ زانا خه‌لیل: له شوینى خۆى به رِیزه‌وه وه‌ڵامى كاك (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن)م دایه‌وه، پیم وانییه كاك حه‌مه سه‌عید كه‌سیكى مۆنۆپۆلكار بێ، چونكه هیچ نووسینیكى ئه‌وم نه‌خویندۆته‌وه كه بۆن و تامى مۆنۆپۆلكردنى لیبێ، بیگومان زۆر موتابعه‌ى نووسینه ئه‌ده‌بییه‌كانى ده‌كه‌م، كه‌سیكى سه‌ركه‌وتووه له‌و بواره‌دا، من رِیزیكى زۆرم بۆى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و تیبینیانه‌یش كه هه‌ندیجار سه‌باره‌ت به نووسینه رِه‌خنییه‌كانى هه‌مه... بۆ ئه‌وانه‌ى كه ئاگادارى شیعرن هایكۆ هونه‌ریكى شیعرى نوێ نییه، جۆره شیعریكى یابانییه له سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى زاینى سه‌رى هه‌ڵداوه، له حه‌ڤده برِگه پیك دیت، 5-7-5 له سێ دیردا، به زمانیكى ساده ده‌نووسرێ، به شیوه‌یه‌كى گشتى هایكۆ له سه‌ده‌ى 17 به فراوانى له‌سه‌ر ده‌ستى (باشۆ) بڵاوبۆوه، كه مامۆستاى یه‌كه‌مى ئه‌و هونه‌ره بوو به بێ رِكابه‌ر، بۆسۆن 1716-1783 ى زاینى و ماسا ئۆكاشیكى 1867-1902ى زاینى به رِیبَبه‌رانى ئه‌و هونه‌ره داده‌نرین.
له‌و دیمانه‌یه‌دا كه (د. سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا) له‌گه‌ڵتدا كردوویه‌تی و له ژماره (106)ی گۆڤاری (رِامان)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له وه‌ڵامی پرسیاریكدا گوتووته: (له كاتیدا ده‌ستم به نووسینی شیعر كرد كه نه‌مده‌زانی شیعر چییه!، به‌ڵام له كاتیكدا ناتوانم ده‌ست له نووسینی شیعر هه‌ڵبگرم كه ده‌زانم شیعر چییه؟)، جوانه، به‌ڵام كه ئیسته له شیعر تیده‌گه‌ی، چۆن باس له جوداوازیی ئه‌م دوو سه‌روه‌ختانه و ماهیه‌تی شیعر ده‌كه‌ی؟ زانا خه‌لیل: به‌و تیگه‌یشتنه‌ى كه كورد سه‌باره‌ت به شیعر هه‌یه‌تى، ئیمه هه‌رگیز ناتوانین نه‌ك داهینان له ئاستى دنیادا به‌ڵكو له‌نیو چوارچیوه‌ى جوگرافیاى خۆشمان‌دا بكه‌ین... شیعر نووسین كاریكى ئاسان نییه وه‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه به‌شیوه‌یه‌كى خۆرِسك ده‌ست پیده‌كه‌ن و وشه‌ى پرِ له ئاخ و ئۆف رِیز ده‌كه‌ن، سێ رِه‌كیزه یا ستوونى توند هه‌یه هه‌ر كه‌سێ كه نه‌یبێ ناتوانێ شیعرى جوان بنووسێ و به‌رده‌وامبێ، (به‌هره-عیشق-زانین).. له‌شوینیدى به دریژى له لیكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌مكانه دواوم و حه‌ز ناكه‌م لیره دووباره‌ى بكه‌مه‌وه، به‌ڵام هه‌ر بۆ نمونه ئه‌گه‌ر زانین وه‌رگرین، زانینى شیعرى بریتییه له: 1- ئاگاداربوون له میژووى شیعرى زمانى خۆت له ده‌ستپیكه‌وه تا ئیستا. 2- ئاگاداربوون له میژووى شیعرى جیهانى. 3- ئاگاداربوون له وه‌رچه‌رخانى شیعر له قۆناغیك بۆ قۆناغیكیدى و له زه‌مه‌نیكه‌وه بۆ زه‌مه‌نیكیدى... زانینى خاسییه‌ت و تایمه‌ندییه‌كانى شیعر له‌و زه‌مه‌ن و قۆناغانه‌دا. 4- ئاگاداربوون له مه‌زاهیبه ئه‌ده‌بییه‌كان. 5- ئاداگاداربوون له رِووگه فیكرى و فه‌لسه‌فییه‌كان. 6- ئاگاداربوون له میتۆده رِه‌خنیى و زانسته‌كانى زمان. 7- ئاگاداربوون له زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان به شیوه‌یه‌كى گشتى. 8- سه‌ربارى هه‌موو ئه‌و شتانه لایه‌نیكیترى گرنگ هه‌یه كه هینده‌ى هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى پیش‌تر گرنگى هه‌یه بۆ ئه‌و زانین و زانیارییه كه ئه‌ویش رِۆشنبیرى چاوه، یا ئه‌زموونى دیتنه، دیتن بۆ نووسینیى شیعر گرنگییه‌كى زۆرى هه‌یه، نه‌ك هه‌ر بۆ شیعر به‌ڵكو بۆ ژیان. ئه‌وه به شیوه‌یه‌كى گشتى له‌سه‌ر زانینى شیعرى، به‌هره‌و عه‌شیقیش قسه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرن، كه‌وابێ زانینى رِیزكردنى وشه به ته‌نیا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى تیكستیكى داهینه‌رانه بنووسیت... ئه‌و خاڵانه‌ى كه باسمكردن پرۆسه‌یه‌كى دوور و دریژى گه‌ره‌كه، ئه‌وانه به ته‌نیا كارى چه‌ند رِۆژیك نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پیى سه‌رده‌مه‌كان گۆرِانكارى به‌سه‌ر ئه‌و هونه‌ر و زانستانه‌یش دیت كه‌وابێ ده‌بێ به‌رده‌وام له‌نیو ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا خه‌ریكى خۆ نویكردنه‌وه‌و موتابه‌عه‌ى به‌رده‌وام دابین، بۆیه بوونى عیشق بۆ شیعر تووشى ئیدمانت ده‌كا، ئیدمانیك كه نه‌توانى ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌ساتیكیش چییه بێ شیعر هه‌ڵبكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌یش كه باسمانكرد نه‌مان، ئه‌وا باشتره ده‌ست له نووسینى شیعر هه‌ڵبگرین و ماڵئاوایى لیبكه‌ین.
ده‌میكه ده‌بینین شیعر و قسه‌ى ئاسایى تیكچرِژانیكى رِیشه‌یییان به‌خۆوه گرتووه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م جۆره‌ى ده‌قنووسین له ئه‌وروپادا ئه‌زموونكراوه، به‌ڵام شاعیرانى ئیمه‌یش سوودیان لیى وه‌رگرتووه –ئه‌م حاڵه‌ته له كتیبی شیعریی "گومان مه‌كه خۆشمده‌ویی" تۆیشدا ده‌ركه‌وتووه-، ئه‌م جۆره‌ی تیكه‌ڵاوبوونی (شیعر و قسه) تا چ ئاستیك له خزمه‌تی ئیستیتیكای ده‌قدا بووه؟ له باره‌ی سوود وه‌رگرتنه‌كه‌یش هه‌مان پرسیارت ئاراسته ده‌كه‌م. زانا خه‌لیل: گومان مه‌كه خۆشمده‌ویى لیركه، كۆمه‌ڵه شیعریكن كه به كیش و قافیه بۆ گۆرانى نووسراون، شیعرى گۆرانى وه‌ك هونه‌ریكى شیعرى به‌رز جیاوازیى هه‌یه له‌گه‌ڵ شیعرى نوێ و خاوه‌نى كۆمه‌ڵیك تایبه‌تمه‌ندى خۆیه‌تى، ئه‌گه‌رچى شیعرى گۆرانى ده‌شتوانرێ به‌بێ كیش و قافیه بنووسرێ به‌ڵام به داخه‌وه موزیكى كوردى ئه‌وه‌نده هه‌ژاره كه ته‌نانه‌ت تواناى هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیكیشى تیدانییه له چوارچیوه‌ى میلۆدییكدا، سه‌باره‌ت به زمانى گومان مه‌كه خۆشمده‌ویى زمانیكى ئاسانه، دیاره یه‌كێ له خاسییه‌ته‌كانى زمانى شیعرى گۆرانیش ئه‌و ئاسانییه‌یه له هه‌ڵبژاردنى وشه و رِسته و وینه‌دا كه ده‌رئه‌نجام فه‌زاییكى ناسكى لیبكه‌ویته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیرك لایمن ئه‌زموونیكى خیرا و تیپه‌رِه، به كارى خۆمى نازانم بیگومان كه‌سانى سه‌ركه‌وتوومان هه‌ن كه له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن.
رِۆشنبیرانى كورد توانیویانه به كه‌ره‌سته مۆدیرن و چه‌مكه جیهانییه‌كان دۆخى گشتیى ئیسته‌ى كوردستان بخویننه‌وه و قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر په‌لكیش بكه‌ن؟ زانا خه‌لیل: چه‌مكى مۆدیردن له ده‌سپیكدا به ماناى دابرِانى ئیندڤدویلى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى له ترادتسیۆن هاتووه، دواتر ده‌بیته پرۆسه‌یه‌كى گشتگیر و هه‌موو لایه‌نه‌كانیترى هونه‌ر و بیناسازى و پیشه‌سازى و ...تاد ده‌گریته‌وه. بیگومان ئه‌و ئه‌نجامه ده‌رهاویشه‌ى كاركردنى بیوچانى فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندان و رِۆشه‌نبیرانه له قۆناغه لیكجیانى سێ تا چوار سه‌ده‌ى به‌ر له ئیستا. كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى نه‌گه‌یشتۆته هیچ قۆناغیك یا هیچ قۆناغیكى میژوویى سیسته‌مكراوى به خۆییه‌وه نه‌بینیوه، مۆدیرنه‌ته سیسته‌مى رِیكخستنى ژیانه له قۆناغیكى میژووى كۆمه‌ڵگه‌دا... ئه‌گه‌ر كورد هیشتا له قۆناغیكى داداییدا(وه‌ك سیسته‌مى به‌رِیوه‌بردن) ژیان ببا به‌رِیوه، ئه‌وه رِۆشه‌نبیران له كویوه ده‌توانن به كه‌رسته‌كانى مۆدیرنه قه‌یرانه‌كان بخویننه‌وه؟ مه‌سه‌له‌كه ئاوا نییه، ئه‌وه كارى كاریگه‌رییه‌كانى فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندانه له‌سه‌ر پۆله‌تیكاران و سیسته‌مى سیاسى، فكر ده‌كرێ به ده‌ستوور و سیسته‌م و یاساش كڵیشه‌ى و سنوورى بۆ داده‌نێ. كاریگه‌رى رِۆشنبیرانى ئیمه یه‌كجار كه‌مه له‌سه‌ر ئه‌و گۆرِانكارییانه، بۆیه من هیچ گوتاریكى جددى نابینم به‌لایه‌نى كه‌م له قۆناغى ئیستاى كوردستان.
له دنیاى (رِۆشنبیر)انى ئیسته‌ى كوردستاندا كۆمه‌ڵیك گرووپ ئاماده‌یییان هه‌یه، ئیمه ده‌توانین بڵیین ئه‌مانه بنه‌مایه‌كى ته‌ندروستیان هه‌یه بۆ دریژه دان به كاره‌كانیان؟ بۆچى ئه‌م گرووپانه هه‌ر ده‌میك و كه‌سیك وه‌كوو (رِۆشنبیرى گه‌وره‌ى كورد) ده‌ناسینن؟ زانا خه‌لیل: باوه‌رِناكه‌م كورد رِۆشنبیرى (گه‌وره)ى هه‌بێ، دواتر (گه‌وره و بچووك) له رِۆشنبیریدا وجودى نییه، تیكست و ته‌رح و میتۆد و تیۆر و رِوئیا و ....تاد هه‌یه، كه ده‌كرێ هه‌ریه‌كه و به پیوه‌رى تایبه‌تى ئه‌كادیمى هه‌ڵبسه‌نگینرێ. نووسه‌رى كوردى تا ئیستا له ئاستیى نووسینى كوردى كار ده‌كات، ئه‌و گروپانه‌ى كه كه‌سیك به رِۆشنبیرى گه‌وره‌ى كورد به بۆنیردراوى به‌دبه‌ختیى كوردى ده‌فرۆشن وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌موویان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رۆك عه‌شیره‌تیك بۆ رِۆشنبیرى كوردى دانین، ئه‌و جۆره گوتارانه به‌رهه‌مى عه‌قڵیه‌تیكى رِووكه‌شن. رۆشنبیریى سه‌رۆك و گه‌روره و ئاغاى نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى گشتگیره و هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه تییدا به‌شدارن، هه‌ر یه‌كه و خاوه‌نى دنیاى خۆیه‌تى و ئیمتیدادى به‌ر له خۆیه‌تى و ده‌بیته به‌شداربووییك له‌و پرۆسه‌ى كه هه‌موو نووسه‌ریك له هه‌ر شوینیكى دنیادا بێ تییدا به‌شداره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عومرى هه‌موو ئه‌و گوتارانه زۆر كورته كه ده‌ڵێ: (چا بوو نه‌مردم ئه‌و تیكسته‌م خویندووه) یا به پیچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵیك به زۆر خۆیان كۆك ده‌كه‌ن تا له‌قه‌بى شاعیرى گه‌وره‌و رِۆمانووسى گه‌وره به كه‌سیك یان له‌ناو خۆیان به یه‌كترى بده‌ن. تیكستى ئیبداعى پیویستى به پیاداهه‌ڵدان و ستایش و گه‌وره‌كردن نییه، به‌ڵكو شوناس و ناسنامه‌كه‌ى له‌ناوه خۆیدایه، دان براون و پاولۆ كۆیلۆ و پاموك و فیرمین و گارده‌ر و ده‌یان و ده‌یانیتریش بیپرسى هیچ كه‌سیك سنووره‌كان ده‌برِن و ده‌چنه ناو ماڵه‌كان، من پیم وایه تیكست خۆى قسه ده‌كا، خویندنه‌وه‌ى تیكست گرنگه، ئیشكردن له‌سه‌ر تیكست گرنگه، به‌ڵام قسه‌ى گه‌وره‌ى بیبنه‌ما نه ده‌توانێ تیكست گه‌وره و نه‌ده‌توانێ تیكست بچو‌وكیش بكاته‌وه.
ده‌ق ده‌توانی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بی له به‌رانبه‌ر نامۆیی و بیزارى كه ده‌قنووس ده‌ستى بۆ ببا؟ زانا خه‌لیل: رِه‌نگه بۆ ئه‌زموونى من شتیكى سه‌یر بێ كه ده‌ڵین: نووسینى ده‌ق له بیزارى و نامۆیى و غه‌بارییه‌وه دێ، به پیچه‌وانه‌وه كه من بیهز و بیزار بم ته‌نانه‌ت ناتوانم یه‌ك وشه‌ش بنووسم. نووسین لای من به‌شیكى ژیانه، ئه‌تمۆسفیرى پرۆسه‌ى نووسینیش به‌شیكه له ژیانى من، نووسین ده‌بێ به‌شیكى ژیان له جوان و خۆشییه‌وه به‌ره‌و جوانتر و خوشتر ببا، ده‌بێ له جوانتر و خۆشتریش به‌ره‌و جوانترین و خۆشترین ببا، من بۆ جوانتر و شیرینتركردنى به‌شیكى ژیانى خۆم ده‌نووسم، كه ده‌ڵیم به‌شیكى ژیان به‌و واتایه دێ كه نووسین بۆ من هه‌موو ژیان نییه، به‌ڵكو به‌شیكه له ژیان. من رِیك دژى ئه‌و بۆچوونه‌م كه نووسین له پیناوى مانه‌وه مومارسه ده‌كرێ، یا ململانییه له‌گه‌ڵ مه‌رگ، ئه‌وه گوتاریكى بی مه‌عنایه، چونكه به مردنى بایلۆجى نووسه‌ر هه‌موو شته‌كان كۆتاییان پیدێ و گه‌ردوونیش له‌نیو ده‌چێ. كه‌وابێ نووسین و پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى نووسینى تیكست بۆ ژیانه نه‌ك دژایه‌تى كردنى مه‌رگ و رِاگرتنى مه‌رگ به درۆ، رِاگرتنى مه‌رگ كارى زاناكانه، ئه‌وه‌نده‌ى من بیستبم و خویندبمه‌وه ئه‌وه به فیعلى خه‌ریكن، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه كاریكى زانستیى رِه‌هایه، پیویست به وروژاندنى ناكا. به كورتى لایمن نووسین به‌دیلیك نییه بۆ رِه‌واندنه‌وه‌ى خه‌م و خه‌فه‌ت و شتى كاریكاتۆرى و كۆمیدى له‌و بابه‌ته، من نانووسم ئه‌گه‌ر خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌ر نه‌بم... نانووسم ئه‌گه‌ر برسیم بێ...نانووسم ئه‌گه‌ر تینووى شه‌راب بم و نه‌مبێ... بیگومان رِه‌نگه ئه‌وه له كه‌سَیكه‌وه بۆ كه‌سیكیتر بگۆرِدرێ، به‌ڵام من وام.
چى له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ناتوانن بیگۆرِن؟ زانا خه‌لیل: كارى تیكستى شیعرى گۆرِینى واقیعى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى نییه، رِه‌نگه گۆرِینى زمان و ستایل و ...تاد له كۆتاییدا به شیوه‌یه‌ك له شیوه‌كان له‌و بوارانه رِه‌نگبداته‌وه، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندییكى دایركت له‌نیوانى تیكستى شیعر و گۆرِینى واقیع له ئارادانییه... وه‌ك پیش‌تر ئاماژه‌مان پیكرد گۆرِینى واقیع په‌یوه‌ندى به بیر و هزرى فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندانه‌وه هه‌یه، به مه‌رجیك پۆله‌تیككاران و یاساناسان بكه‌ونه ژیر ئه‌و كاریگه‌رییانه، نه‌ك خه‌یاڵ و فه‌نتازیاى شاعیران. شاعیران خه‌ریكى خۆیان و ناوه‌وه‌ى خۆیانن، ئه‌وه ده‌نووسن كه ده‌ركى پیده‌كه‌ن و ده‌یبستن و ده‌یبینن و له رِوانگه‌یه‌كى ئیندیڤدویلى مجه‌ره‌ده‌وه گوزاشتى لیده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و تیكستانه‌یش كه بۆ موناسه‌بات و گۆرِینى واقیع نووسراون تیكستى ناداهینه‌رانه‌ن و له‌گه‌ڵ گۆرِانى واقیع كۆتاییان پیهاتووه، له‌سه‌رووى هه‌موو شاعیرانیش هه‌ندێ شیعرى هه‌ردوو شاعیرانمان شیركۆ بیكه‌س و عه‌بدوڵڵا په‌شیون، جاروابووه به دواى ده‌رهینان و لیكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره شیعرانه‌دا گه‌رِاون له‌نیو دیوانه‌كانیان، به بۆچوونى من شاعیرى داهینه‌ر هه‌رگیز نابێ تووشى ئه‌و هه‌ڵه گه‌ورانه بێ.
یه‌كیك له تیرِوانینه‌كانى (دیرك واڵكۆت) وه‌هایه: (ئه‌ده‌ب ده‌مى زامیك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ى میژوو هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئیمه‌یش ده‌توانین به‌م شیوه‌یه بڵیین: لیكۆڵه‌ر و رِه‌خنه‌گرى كوردیى قووڵتر ده‌چنه نیو پیكهاته‌ى ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان؟ زانا خه‌لیل: من به پرسیاریكى كورت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌مه‌وه، ئایا كورد چه‌ند رِه‌خنه‌گرى حه‌قیقى شیعرى هه‌یه؟ تا قووڵتر بچنه نیو پیكهاته‌ى ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كان؟ با هه‌ر یه‌ك له ئیمه بیر بكه‌ینه‌وه و ناوى چه‌ند رِه‌خنه‌گریك بینینه‌وه یادمان و ئینجا له كاره‌كانیان رِابمینیین و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كاره‌كانیان بكه‌ین، ناوى زۆر هه‌ن له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شى زۆریان ئینتیباع ده‌نووسنه‌وه، ئه‌كادیمیه‌كانیش له‌گه‌ڵ رِیزم به‌شیكى زۆریان خاوه‌نى زه‌ینى داخراون، موتابه‌عه‌ى به‌رده‌وامیان نییه، كه دكتۆراكه‌یان وه‌رگرت ئیدى كتیبیك ناخوینیته‌وه، ئه‌و قسانه‌ى من به شیوه‌یه‌كى گشتییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكانیك به‌ڵام زۆر به كه‌مى هه‌ن كه كارى باشیان ئه‌نجامداوه‌و چاوه‌رِیى ئیشى باشتریشیان لیده‌كرێ...
له ئیسته‌دا هونه‌ر و ئه‌ده‌ب دابه‌شكراون به سه‌ر دوو جۆر: (هونه‌رى بازارِى) و (هونه‌رى نوخبه)، ئه‌مه بۆ ئه‌ده‌ب-یش به هه‌مان شیوه‌یه، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م پۆلینكردنه هاورِای، هاوكات بۆچى؟ له‌و میانه‌دا نووسه‌رى رِاسته‌قینه چۆن ده‌توانی پردیك دروست بكا بۆ به یه‌كتر گه‌یشتنی خۆى و خوینه‌رانى، هاوكات رِه‌خساندنی كه‌شیكی وتوویژیی نه‌ك (ده‌رویشایه‌تی) و (رِق به‌خشینه‌وه)؟ زانا خه‌لیل: كیشه‌یه‌كى دوو سه‌ره هه‌یه له نه‌توانینى درووستكردنى ئه‌و پرده‌ى كه ده‌بێ له‌نیوانى وه‌رگر و نیره‌ر دا هه‌بێ، گوناح نه به ته‌نیا له نووسه‌ره و نه به ته‌نیا له خوینه‌ریش. ئه‌و ماوانه‌ى دوایى كه ته‌رجه‌مه‌ى هه‌ندێ رِۆمانى جیهانیى كراوه، كه‌سانیكى زۆر رِوویان كردۆته خویندنه‌وه، كه‌چى رِۆمانى كوردى و ئه‌ده‌بیاتى كوردى نه‌یتوانیبوو ئه‌و كاره بكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر تیكستى كوردى جوان هه‌ن كه خوینه‌رى كوردى پشت گویى خستوون. به شیوه‌یه‌كى گشتى زمانى ئه‌ده‌بیاتى ئه‌ورِۆى كوردى زمانیكى سه‌قه‌ته كه برِیاریكى پیشینه‌ى بۆ خوینه‌رى كوردى درووستكردووه له نه‌توانینى خویندنه‌وه‌یدا. كیشه‌ى خوینه‌رى كوردیش ئه‌وه‌یه كه به خویندنه‌وه‌و لیكجیاكردنه‌وه رِانه‌هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رِینوینیكارى نییه، رِه‌خنه‌گرى وامان نییه كه رِووگه‌ى خوینه‌ر بگۆرِێ به ته‌نزیرات و كاریگه‌رییه فكرییه‌كانى. ئه‌وه‌ى كه هه‌یه رِیكلامه، نووسه‌رى كوردى له قۆناغى رِیكلامكردنیكى رِووتدا ده‌ژى، گرووپیك دێ رِیكلام بۆ نووسه‌ریك ده‌كا، وه‌زاره‌تیك دێ رِیكلام بۆ نووسه‌ریك ده‌كا، له‌ویوه سه‌رنجى خوینه‌ران بۆ لاى ئه‌و نووسه‌ره ده‌چێ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كارانه نه‌فه‌سى زۆر ناده‌ن، هه‌ر دواى ته‌واوبوونى كاره رِیكلامییه‌كه ته‌مه‌نى تیكسته‌كه‌ش كۆتایى پیدێ. تیكستى داهینه‌رانه له‌نیو رِۆشه‌نبیرى كوردیدا دره‌نگ ده‌رده‌كه‌وێ، رِه‌نگه ئه‌وه‌ش حاڵه‌تیكى زۆر ئاسایى بێ له‌و قۆناغه‌ى ئیمه‌دا، چونكه تا ئیستا ئاستى به‌شیكى زۆرى نووسه‌رانمان و خوینه‌رانمان له ئاستى نووسینه‌كانى سایته‌كاندابن.
نووسه‌ران هه‌میشه له سه‌فه‌ریكدان له‌گه‌ڵ خۆیان و له‌گه‌ڵ دنیادا، ئاخۆ تۆ له‌و سه‌فه‌ره‌تاندا گه‌یشتوویته كوێ؟ زانا خه‌لیل: هه‌وڵى خویندنه‌وه‌و موتابه‌عه‌كردنى زیاتر ده‌ده‌م، ده‌ژیم، رِۆمان نووسین چیژم پیده‌دا، ئه‌و كاتانه‌ى خه‌ریكى نووسین ده‌بم هه‌ست ده‌كه‌م له سه‌فه‌ریكدام له‌گه‌ڵ خۆم و له‌گه‌ڵ ناخى خۆم، شته‌كان به قورسى وه‌رناگرم، زۆر له خۆم ناكه‌م بنووسم، ئه‌گه‌ر تاقه‌تم نه‌بێ یه‌ك وشه‌ش نانووسم، پیویستیش نییه به زۆر بنووسم، یان هه‌ر بشنووسم، كه (ده‌شنووسم بۆ خۆم و دنیاى خۆم و له‌ززه‌تى خۆم ده‌نووسم به‌ڵام بیگومان بۆ خوینه‌رى بڵاوده‌كه‌مه‌وه). كه ده‌نووسم ده‌بێ جیاواز بنووسم، جیاواز له نووسه‌رانیدى، جیاواز له نووسینه‌كانى پیشووترى خۆم، گه‌یشتووم به ساده‌ییى، ساده‌ییك تا ئاستى قسه‌كانى رِۆژانه‌ى خۆم، به‌ڵام به ستراكتۆریكى ئه‌ندازیارانه... بینایه‌ى تیكستى شیعرى لایمن هه‌مان ئه‌و بینایه‌یه كه عه‌قڵییه‌تى ئه‌ندازیارى پۆست مۆدیرن له ئه‌وروپادا به‌رهه‌مى ده‌هینێ، حه‌ز له ئاڵۆزیى و سه‌رلیشیواندنى خۆم ناكه‌م، ئه‌و شته یان شتانه له تیكستیكى كورتى شیعریدا (ده‌گه‌یه‌نم) كه ئه‌تمۆسفیر و له‌حزه‌یه‌كى شیعرى داواى گه‌یاندنم لیده‌كات. نیره‌ر ئه‌گه‌ر نه‌توانێ له رِسته‌یه‌كى كورت و چرِ و شه‌فافدا فكر و وینه و جوانیى و داهینان بگه‌یه‌نێ ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانێ له سه‌دان رِسته‌شدا ئه‌وه لۆ بۆنیردراو بنیرێ كه ده‌یه‌وێ بینرێ، بنیادى شاراوه‌ى تیكست وه‌ك ئه‌وه‌ى كه به‌شیكى نووسران تییگه‌یشتوون به ته‌نیا رِاكردنه به‌ره‌و خۆ حه‌شاردان و له لایه‌كیتریش سه‌رلیشواندنى بۆنیردراوه له تواناكان و داهینانى نووسه‌ر.
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com