![]() |
|
ته‌وه‌ر نووسه‌ر و خۆكوشتن رِابه‌ر فاریق 28/02/09 |
|
ته‌وه‌ر نووسه‌ر و خۆكوشتن ئا: رِابه‌ر فاریق وروژاندنی پرسیارگه‌لیك له باره‌ی نووسه‌ر و خۆكوشتن، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك قورسه، به واته‌ی: تا ئیسته جگه له چه‌ند كه‌سیك نه‌بی، ئه‌گینا خۆكوشتن وه‌كوو ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌نیو نووسه‌رانی ئیمه‌دا ئه‌زموون نه‌كراوه، ده‌شی ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه بگه‌رِیته‌وه كه گه‌له‌ك له‌وانه‌ی نیگه‌رانییه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر پیكهاته‌ی ده‌قه‌كانیاندا زاڵه، له‌باتی خۆكوشتن له رِووی فیزیكییه‌وه، ئه‌م پرۆسیسه‌یان له نیو ده‌قدا ئه‌زموون كردووه، ئه‌نجامه‌كانیش له ئه‌نجامدا دوولایه‌نه كه‌وتوونه‌ته‌وه، واته: هه‌ندیك له نووسه‌ره كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وه‌كوو كه‌سانی گۆشه‌گیر پیشانی خوینه‌ر بده‌ن -وه‌كوو ده‌ق- ده‌قه‌كانیان بارگاویی كردوون به وشه‌ی خه‌مبارانه، هه‌ندیكی دیكه‌یش هه‌ن به‌بی ویست یان پاڵنه‌ریكی ساخته‌وه ده‌قه‌كانیان مانیفیست كردووه و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كانیشیان جوان كه‌وتووه‌ته‌وه. ئیمه هه‌ستاوین به ئاماده‌كردنی چه‌ند پرسیاریكی تایبه‌ت به هه‌مئاهه‌نگیی و پیوه‌ندییه‌كانی نیوان (نووسه‌ر و خۆكوشتن) و نووسین، هاوكاتیش به‌ره‌و رِووی چه‌ند نووسه‌ریكمان كردوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یش كۆی وه‌لاَمه‌كانه كه هه‌ر نووسه‌ریك له رِوانگه‌ی خۆیه‌وه رِاڤه‌ی پرسیاره‌كانی كردووه:
كاتیك نووسه‌ریك خۆى ده‌كوژی، چی كۆمه‌كمان ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ى بزانین له رِووى جه‌سته‌یى، یاخود رِۆحیى له‌نیو چووه؟
وه‌لاَمه‌كانی پرسیاری یه‌كه‌م عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ: ژیان به‌رده‌وام ماناكانى خۆى له ململانیى نیوان عه‌قڵ و واقیع هه‌ڵده‌گریته‌وه. تۆ ده‌ته‌ویت به‌شیوه‌یه‌كى زۆر ساده ئه‌و ململانییه داپۆشیت، ئه‌گینا چۆن له‌نیوچوونى جه‌سته‌و رۆح هاوواتا داده‌نییت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى پرسیاره‌كه‌ت له‌نیوچوونى نووسه‌ر بیت، پیویست به‌وه ناكات به ده‌سته‌واژه‌ى جه‌سته‌و رۆح پرسیاره‌كه ئاڵۆز بكه‌یت. ئه‌گه‌ر نیازت له ململانیى جه‌سته‌و رۆح بیت، ئه‌وه وشه‌ى (یاخود) له‌و نیوانه‌دا وشه‌یه‌كى زیانبه‌خشه و پیویستى به قه‌لاَچۆكردن هه‌یه. له نیوان ئه‌وه‌ى نووسه‌ر وه‌ك جه‌سته‌و رۆح له‌نیو ده‌چیت و له نیوان ئه‌وه‌ى جه‌سته‌و رۆح له ململانیى به‌رده‌وامدا مانا به ژیان ده‌به‌خشیت، دوو جۆر له تیگه‌یشتن هه‌یه یه‌كه‌میان مرۆڤ وه‌ك گشت سه‌یر ده‌كات. دووه‌م له‌سه‌ر بنه‌ماى نیودژى درووست بووه. یه‌كه‌میان ده‌رئه‌نجامه. دووه‌م هۆكاره. قسه‌كردن له‌وه‌ى نووسه‌ر وه‌ك ده‌رئه‌نجامیك له‌نیوده‌چیت، جیاوازه له‌وه‌ى له ریگه‌ى نیودژییه‌كانى ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى خۆى تووشى جۆریك له بیهوده‌یى و بىَ مانایى ژیان ده‌بیت و كۆى پیوه‌ندییه‌كان به ژیانه‌وه ده‌پچرِینیت. لیره قسه‌كردنى من له‌سه‌ر له‌نیوچوونى نووسه‌ر به مانا نیرگزى و ده‌روونییه‌كه ته‌عبیر له موعاناتى هه‌ڵنانى وشه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كى ئیبداعى ده‌كات، ته‌عبیر له موعانات له‌گه‌ڵ خودى خۆى و له‌گه‌ڵ ئاستى هوشیارى كۆمه‌ڵگه.. كۆى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى نیودژییه‌كانى ناوه‌وه دواجار هه‌ستكردن به نامۆیى لیده‌كه‌ویته‌وه، ده‌مه‌ویت بڵیم ئه‌و له‌نیوچوونه‌ى لیره‌وه قسه‌ى لیده‌كه‌م په‌یوه‌ستى ده‌كه‌م به نامۆبوونیكى پۆزه‌تیفه‌وه‌و وه‌ك چۆن ئه‌و نامۆبوونه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به دووركه‌وتنه‌وه‌و كشانه‌وه له ژیان هه‌یه، به‌و مانایه تیكچوونى پیوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ر ده‌بیته هۆى جیابوونه‌وه‌و چوونه‌وه‌ى كه‌سى نووسه‌ر بۆ ناوه‌وه‌ى خۆى، له لایه‌كى دیكه ئه‌و گۆشه‌گیرى و چوونه ناوه‌خۆیه له‌و كه‌سانه‌ش ده‌رده‌كه‌ویت كه مه‌یلى ئایینى و هه‌ڵگرى غه‌ریزه‌ى سادیین، یان ئه‌وانه‌ى دووچارى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان ده‌بن، بۆ نموونه هه‌ڵگرانى غه‌ریزه‌ى سادى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناتوانن ته‌عبیر له‌خۆیان بكه‌ن دوژمنایه‌تیه‌كه‌یان بۆ ناوه‌وه‌و ده‌گوازنه‌وه...هه‌روه‌ها جۆریك له خه‌مۆكى كاتى هه‌یه كه به‌هه‌مان شیوه كه‌سى تووشبوو هه‌ست به نامۆبوون ده‌كات. به‌لاَم چه‌مكى نامۆبوون چه‌ندان پیناسه‌ى جیا جیاى له بواره جیاوازه‌كانه‌وه بۆ كراوه، بۆ نموونه لاى هه‌ریه‌ك له (هۆبز) و (لۆك) نامۆبوون له رووه پۆزه‌تیفه‌كه‌ى كرده‌یه‌كى ویستخوازانه‌و ئازادانه‌یه، هه‌ر له‌ویشه‌وه په‌یوه‌ندى به داهینانه‌وه ده‌كات. به‌مجۆره نامۆبوونى پۆزه‌تیف له‌لایه‌ك له‌ریگه‌ى خودئازادییه‌وه داهینانى لیده‌كه‌ویته‌وه، له‌لایه‌كى دیكه ئه‌وه‌ى نامۆبوون و داهینان به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستیته‌وه ئه‌و دڵه‌رِاوكىَ قوڵه‌یه كه كه‌سى (نامۆ/داهینه‌ر) له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت، ده‌رئه‌نجامى ئه‌و دڵه‌رِاوكىَ قوڵه‌ش دواجار له خه‌یاڵدا خۆى ده‌دۆزیته‌وه، به مانایه‌كى دیكه له‌ریگه‌ى خه‌یاڵه‌وه خود له دنیاى ده‌ره‌وه جیا ده‌بیته‌وه‌و هه‌ر له‌ریگه‌ى ئه‌و جیابوونه‌وه‌و كشانه‌وه‌یه ده‌توانین سكیچیك بۆ له‌نیوچوون بكیشین به‌و مانایه له‌نیوچوون یان كشانه‌وه‌و جیابوونه‌وه له ژیان، جیابوونه‌وه له‌و مانا‌و ده‌لاله‌ته باوانه‌ى كه سنووره‌كانى ژیان دیارى ده‌كات نزیكبوونه‌وه له رۆح ده‌گه‌یه‌نیت. رۆح لاى (هیگل) بكه‌ره، جه‌وهه‌رى رۆحیش داهینانه و ماهیه‌ته‌كه‌ى ئازادییه. لیره‌وه ده‌مه‌ویت بڵیم ئه‌و له‌نیوچوونه‌ى كه باسمان كرد له پرۆسه‌ى داهیناندا ته‌عبیر له ئازادبوونى رۆح ده‌كات، ئازادبوونى رۆحیش به خاڵى راسته‌قینه‌ى داهینان داده‌نریت، به‌لاَم ئه‌و له‌نیوچوونه پرۆسیسیكى كاتییه‌و جاریكى دیكه كه‌سى داهینه‌ر بۆ ژیان ده‌گه‌رِیته‌وه ، به‌و مانایه نووسین ده‌بیته ئامرازیك یان چاره‌سه‌ریك دژ به كۆمه‌ڵیك چوارچیوه‌ى ئاماده‌و ته‌گه‌ره‌ى ده‌روونى، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌رِِه‌ته شیكردنه‌وه‌ى ده‌روونى كه‌سى نووسه‌ر به كه‌سى نیرگزى و عوسابى ناو ده‌بات.
یوسف عیزه‌دین: حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ره‌تا ئاماژه به‌دوا شیعرى "سیرگى یه‌سنین" بده‌م، كه‌پیش خۆكوشتنى نووسیویه‌تى: (ماڵئاوا هاورِیم ماڵئاوا خۆشه‌ویستم تۆ له‌سینه‌مداى ئه‌و جیابوونه‌وه‌وه‌ى كه‌رِووده‌دا نوقلآنه‌ى دیداریكه له‌دوایدا ماڵئاوا هاورِیم، به‌بآ قسه‌و خواحافیزى خه‌م مه‌خۆو نیوچاوانت گرژ مه‌كه نوآ نییه كه‌له‌م دنیایه‌دا بمرین ئه‌گه‌ر زینده‌گیش بكه‌ین بیگومان له‌و نویتر نییه). گه‌ر به‌ساده‌یى برِوانینه ئه‌م چه‌ند دیرِه شیعرییه‌ى كه‌شاعیریك پیش خۆكوشتنى نووسیویه‌تى، هیچ پشیوییه‌ك له‌بارى ده‌روونى و حاڵه‌تیكى نائاسایى نابینینه‌وه، ره‌نگه به‌پیچه‌وانه‌وه حاڵه‌تیكى زۆر ئاسایمان بیته پیش چاو كه‌هه‌ر كه‌سیكى هۆشمه‌ند له‌وه حاڵییه كه‌مه‌رگ و ژیان وه‌ك دوو چه‌مك نوآ نین، بگره هینده‌ى كۆنى میژوویى مرۆڤایه‌تى كۆنن. شایانى باسه كه‌ئه‌م شیعره شیعریكى جوانیش نییه له‌چاو شیعره‌كانى پیشترى شاعیردا. ره‌نگه هه‌بن بڵیین هه‌ر شیعر نییه‌و به‌ڵكو نامه‌یه‌كى زۆر ئاساییه‌و زۆریك له‌وانه‌ى خۆیان ده‌كوژن له‌پاش خۆیان جیى ده‌هیڵن، نامه‌یه‌كى ئاسایى بۆ راگه‌یاندنى كرده‌یه‌كى تایبه‌ت و جآ نه‌هیشتنى هیچ لوغز و په‌نهانیك، به‌واتاى ئه‌وه‌ى كه‌خۆم خۆمكوشتووه‌و كه‌س له‌مه‌دا تاوانى نییه، سه‌ربارى باس كردنى له‌هۆكارى خۆكوشتنه‌كه‌ى. به‌لآم ئه‌گه‌ر شتیك قووڵتر رۆبچینه نیو ئه‌و چه‌ند دیرِه‌ى كه"یه‌سنین" له‌پاش خۆى جیى هیشتووه، ده‌بینین نائاسایى بوون له‌وه‌دایه، كه‌زۆر ئاسایى "یه‌سنین" ده‌یه‌ویت پیش خۆكوشتنى، له‌رِیى هاورِییان و خۆشه‌ویسته‌كه‌ى وه‌ك مه‌جازیك، خوینه‌رانى له‌وه ئاگادار بكاته‌وه كه‌مه‌رگى واته خۆكوشتنى كاریكى زۆر ئاساییه‌و هیچ له‌مه‌سه‌له‌كان ناگۆرِیت و ئه‌وه‌ى ئه‌و ده‌یكات شتیكى نوآ نییه، سارد‌و سرِى له‌ده‌ربرِیندا جیگه‌ى سه‌رنجه، ته‌نانه‌ت هیچ شیكاركارییه‌كى سایكۆلۆژیش نا‌توانیت له‌میانى ئه‌و شیعره‌وه بگاته ئه‌وه‌ى كه‌خاوه‌نه‌كه‌ى پاش چه‌ند ساتیك خۆى ده‌كوژیت.بۆیه ناكریت سه‌رپیى برِوانینه ئه‌م شیعره‌و ده‌بیت هه‌وڵى خویندنه‌وه‌و كه‌شفكردنى ئه‌وه بده‌ین كه"یه‌سنین" نه‌یویستووه بیڵیت و شاردویه‌تییه‌وه. به‌هه‌رحالأ ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه نمونه‌یه‌كى واقیعى خۆكوشتنى نووسه‌ریكه كه‌هیشتاكه تیكسته شیعرییه‌كانى زیندوون و ده‌خوینرینه‌وه‌و به‌رده‌وام راڤه و ته‌ئویلیان بۆ ده‌كریت، ئه‌مه له‌كاتیكدا "یه‌سنین" مردووه. لیره‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌رِیمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌كه‌تان ئه‌وه ده‌پرسم ئاخۆ "یه‌سنین" له‌رِووى رۆحى و جه‌سته‌ییه‌وه مردووه یان زیندووه، یان ده‌بیت بپرسم مردنى رۆحى و جه‌سته‌یى چى ده‌گه‌یه‌نیت، ئاخۆ جیاكارییه‌كى له‌و چه‌شنه دروسته؟! قسه‌كردن له‌سه‌ر رۆح و جه‌سته كاریكى ئاسان نییه، هه‌روه‌ك چۆن جیاكردنه‌وه‌شیان جیگه‌ى پرسیاره‌و زۆر راڤه‌كارى جوداو جیاواز هه‌ڵده‌گریت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م گوته‌یه‌ى "هیراكلیت" وه‌بیرخۆمان بهینینه‌وه كه‌ده‌ڵیت: (هه‌موو شتیك له‌دنیاى رۆحدا، به‌بآ پسانه‌وه به‌ره‌و دژه‌كه‌ى ده‌رِوات). ئه‌مه‌و زۆر قسه‌و گوته‌ى نووسه‌ران هه‌یه سه‌باره‌ت به‌بوونیان له‌كاتیكدا كه‌هه‌ن، "سیۆران" ده‌ڵیت: (من گومان ده‌كه‌م له‌وه‌ى كه‌هه‌بم)، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م نووسه‌ره یه‌كیكه له‌وانه‌ى ته‌نزیرى بۆ خۆكوشتن كردووه، یان بابڵیین خۆكوشتنى شكۆداركردووه‌و دانى به‌وه‌شدا ناوه كه‌نووسین له‌سه‌ر خۆكوشتن ئاره‌زووى خۆكوشتنى تیدا نه‌هیشتووه؟!. دیاره هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین زه‌مه‌ن دوژمنیكى سه‌ره‌كى ئه‌و نووسه‌رانه‌یه كه‌ده‌یانه‌ویت شتیكى نویتر له‌وه‌ى پیشووتریان بڵین و به‌جدییه‌ته‌وه كار ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه "ڤرجینیا ۆڵف" پاش ئه‌وه‌ى ئه‌م دیرِانه‌ى لاى خواره‌وه ده‌نووسیت خۆى ده‌كوژیت، ده‌نووسی: (به‌لاَ ئه‌مه‌یه كه‌بیرى لیده‌كه‌مه‌وه، ئیمه به‌بآ ئاینده ده‌ژین، ئه‌مه‌شه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یى و له‌و كه‌سه ده‌چین كه‌ده‌ركه‌یه‌كى داخراو بكوتآ ). ده‌كریت لیره‌دا ئاماژه‌ش به‌ترسى "هنرى جیمس" بده‌ین له‌زه‌مه‌ن كه‌هه‌ر به‌ره‌و پیشچوونیكى هه‌نگاویك زیاتر له‌مه‌رگمان نزیك ده‌كاته‌وه، ده‌ڵیت: (ئه‌وه‌ى كه‌له‌ده‌وروبه‌رتان ده‌یبینن لیخوردبنه‌وه‌و بیقۆزنه‌وه، هاتنى ته‌مه‌ن بقۆزنه‌وه، من خۆشم تیكشكانه تایبه‌تییه‌كى خۆم ده‌قۆزمه‌وه، ره‌نگه به‌م شیوه‌یه هه‌موو شتیك به‌كه‌ڵك بیت، یان لانى كه‌م ئه‌مه به‌ئاوات ده‌خوازم، بۆیه ده‌مه‌ویت باشترین شت كه‌زه‌مه‌ن پیم ده‌به‌خشیت بیقۆزمه‌وه). كورتى زه‌مه‌ن و هه‌ستكردن به‌نزیك بوونه‌وه‌ى مه‌رگ و بیمانایى زینده‌گى كردن و خودى ژیان و چه‌ندین شتى دیكه واده‌كات كه‌نه‌ك هه‌ر نووسه‌ران به‌ڵكو كه‌سه ئاساییه‌كانیش بیر له‌خۆكوشتن بكه‌نه‌وه. زۆر له‌میژه‌وه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه بژى و بمینیته‌وه، به‌شوین نه‌مریى و ژیانیكى هه‌تا هه‌تایدا گه‌رِاوه، ته‌نانه‌ت به‌شیكى خه‌یالآتى زیندووبوونه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ى پاش مه‌رگ و ویناكردنى به‌هه‌شت وه‌ك شوینیك كه‌ده‌كریت مرۆڤ پیى بگات، له‌واقیعى ئه‌و شكسته‌وه هه‌ڵده‌قووڵیت، كه‌مرۆڤ له‌دنیاى واقیعدا لاى بۆته یه‌قین، به‌لآم قبووڵنه‌كردنى ئه‌و عه‌ده‌مه‌ى كه‌هیچ مانایه‌كى نییه‌و مرۆڤ خوازیار نییه بۆى بچآ، دنیایه‌ك شتى سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ى هیناوه‌ته نیو تیرِوانین و ئه‌ندیشه‌و خه‌یاڵگه‌ى مرۆڤه‌وه. ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌مى رینیسانسدا "داڤینچى"، وه‌ك خۆى ده‌ڵیت: (ده‌مه‌ویت موعجیزه دروستبكه‌م)، هه‌وڵى دروستكردنى دڵیكى میكانیكى داوه، كه‌رِاوه‌ستان نه‌زانیت و ئیدامه به‌ژیان بدات، شایانى باسه "داڤینچى" شه‌وانه به‌دزییه‌وه چۆته به‌شى تایبه‌ت به‌مردووه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى "سانتا مارینا" و به‌تویكاریكردنى جه‌سته‌كانه‌وه خۆى سه‌رقالأ كردووه، دیاره ئه‌م كاره‌ى به‌و مه‌به‌سته نه‌كردووه كه‌ببیته پزیشك، به‌ڵكو مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌و جاریكى تر ژیانه‌وه‌ى مردووه‌كان بووه‌و ویستویه‌تى رۆڵى ئافه‌ریده‌كاریك ببینیت، هه‌ر بۆیه له‌نیو هه‌ناوى مردووه‌كاندا به‌شوین لوغزى ژیاندا گه‌رِاوه. ئینیتیماى جه‌سته‌یى ئیمه بۆ میژوویه‌كى دیایریكراو یه‌كیكه له‌كاره‌ساته‌كان، وه‌ك "رۆلان بارت"یش ده‌ڵیت: (ئه‌گه‌ر بمه‌ویت بژیم ده‌بیت ئه‌وه له‌یاد بكه‌م كه‌جه‌سته‌م ئینتیماى بۆ میژوویه‌ك هه‌یه، به‌ڵكو ده‌بیت خۆم نغرۆى ئه‌و وه‌همه بكه‌م كه‌من هاوچه‌رخى جه‌سته كه‌م ته‌مه‌نه‌كانم نه‌ك جه‌سته‌ى رابردووم).
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: له راستیدا من ده‌مه‌وی ئه‌م دوو پرسیاره پیكه‌وه وه‌لاَم بده‌مه‌وه، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م كه زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن. ئه‌وه‌ی كۆمه‌كمان ده‌كات كۆمه‌ڵیك تیكسته كه نووسه‌ر ده‌یخاته به‌ر ده‌می خوینه‌ر.من لیره‌دا باسی له‌ناوچوونی نووسه‌ر ناكه‌م بۆ جه‌سته‌ی، چونكه ئه‌وه ته‌نها فیزیۆڵۆژییه‌و مردن ده‌گه‌یینی، ئه‌وه‌ی لیره‌دا گرنگه بۆ پرسیاره‌كه له ناوچوونیكی رِووحییه كه تیكستیك ده‌یبه‌خشیته ئیمه. هه‌ر وه‌ك چۆن له‌شی مرۆڤ پیش نه‌خۆشی كۆمه‌ڵیك هیما و ئاماژه ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی خۆی وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ، هه‌ندی تیكستیش هه‌مان وه‌زیفه‌ی هه‌یه، تۆ له‌ناو چیرۆكیكدا ، رۆمانیكدا ، شیعریكدا هه‌ستی ته‌واو ده‌كه‌یت به‌وه‌ی كه نووسه‌ره‌كه‌ی ماندووه‌و له باریكی ده‌روونی دژواردایه، هه‌ست ده‌كه‌یت تیكسته‌كه هاواریكه وخاوه‌نه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی ده‌كات، تیكستی كوردی پرِیتی له‌و هاوارانه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گه‌نجه‌كان، بۆیه ده‌بی ئیمه هه‌میشه ئاگامان لییان بیت و تیكسته‌كانیان به جدی وه‌رگرین. تۆ سه‌یری شیعر و چیرۆكی گه‌نجه‌كان، پرِن له مردن و خۆكۆشتن و ته‌نیایی و قه‌بر وتاریكیی و تارمایی و نیگه‌رانیی وته‌رم و شه‌رِو به‌دبه‌ختیی و خوین.ئه‌م فه‌رهه‌نگه حه‌ز ناكه‌م ببیته فه‌رهه‌نگی گه‌نجه‌كان ، حه‌ز ناكه‌م ببیته شیوازی نووسین و زمانی ده‌ربرِین و مۆنۆپۆڵی تیكسته‌كان بكات، به‌لاَم ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ینی كه ئه‌وان باسی ئه‌و شتانه نه‌كه‌ن كه ژیانیانی له‌ت و په‌ت كردووه.من ده‌زانم زۆر هۆ هه‌ن كه وای كردووه نووسینی كوردی ئه‌و جۆره رِه‌وته وه‌ربگری.زه‌قترینیان ره‌نگه ئه‌و باره ناجیگیره بی كه كوردستان پیای تیپه‌ر ده‌بی و سیاسییه‌كانمان رِوژ به رِۆژ خراپتری ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به هه‌موو كیشی خۆیه‌وه دابه‌زیوه‌ته ناو تیكسته‌كانه‌وه. به‌شیكی تریشی هه‌وڵنه‌دانی گه‌نجه‌كان خۆیانه بۆ خۆرِاپسكاندن له‌و فه‌رهه‌نگه‌ی كه نه‌وه‌ی پیش خۆیان بۆیان جی هیشتووه، به‌شیكی تریشی ته‌نها چاولیكردن و لاسایی كردنه‌وه‌یه‌كی رِووته‌و هیچی تر. هه‌ندیكیان وا ده‌زانن گه‌ر چیرۆكیك ئه‌و وشانه‌ی تیا نه‌بیت ناخوینریته‌وه.گه‌ر شیعریك باسی ته‌نیایی و سووتان و نیگه‌رانیی نه‌كات سه‌رنجی كه‌س رِاناكیشیت. بیگومان به‌شیكی تریشی پیوه‌ندی به ته‌مه‌ن خۆیه‌وه هه‌یه، به‌برِوای من مرۆڤ تا بیست ساڵی وا ده‌زانیت دونیا ده‌گۆرِیت و دونیا گۆرِین ئاسانه، به بی ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن؟به بی ئه‌وه‌ی بزانیت كه كاریته‌كانی دونیا هینده قووڵ رِۆچوونه كه به خه‌یاڵ نه‌ك ته‌نها نارِووخین به‌ڵكو جووڵه‌ش ناكه‌ن. له بیسته‌وه تا سی هه‌وڵده‌دات خۆی بنووسیته‌وه، خه‌می خۆی وسووتانی خۆی و ماڵی كاولی خۆی و كۆلاَنه به‌دبه‌خته‌كه‌ی، به‌لاَم له‌دوای سییه‌وه نووسه‌ران ده‌كه‌ونه نووسینه‌وه‌ی دونیا.دونیایه‌كی گه‌وره‌تر و له ئاستیكی فراوانتردا ده‌یبینن. به‌لاَم ئه‌مه‌ی من ده‌یڵیم یاسا نییه و ئه‌وه ناگه‌ینی كه نابی له چل ساڵیدا باسی خۆت بكه‌یت، یان نابی له بیستدا باسی هه‌موو دوئیا بكه‌یت. نه‌خیر من مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه ،هه‌موومان رِامبۆی شاعیرمان له‌به‌ر چاوه كه له نۆزده ساڵیدا چه‌ند قه‌سیده‌ی جوانی نووسی و كاری له‌سه‌ر هه‌موو شیعری جیهانی به‌جیهیشت،یان شاعیری رِووس ئه‌لیكسه‌نده‌ر بلوك دیسانه‌وه له نۆزده ساڵیدا به شیعره‌كانی وه‌كو ساحیریك پیشبینی رِووداوه سیاسییه‌كانی 1905 ی ده‌كرد. نه‌ك ته‌نها ئه‌وان به‌ڵكو زوری تریش له ته‌مه‌نی كه‌مدا شتی گه‌وره‌یان وتووه.ئیمه‌ش هه‌موومان كه‌م تا زۆر باسی خۆكوشتن هاتۆته به‌رهه‌مه‌كانمانه‌وه،خۆكوشتن له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا پرسیاریكی ئه‌كتویله و دیته ناو نووسینه‌وه،به‌لاَم مرۆڤ ده‌بی زۆر به ئاگاییه‌وه به‌كاری بینیت.من خۆم چیرۆكی ( زیراب) م له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا نووسی ، له كاتی خۆیدا ناردم بۆ گۆڤاری(یه‌كگرتن) كه له دانیمارك ده‌رده‌چوو ،له ژماره‌ی 5 ی ساڵی 1988 دا بلاَوكراوه‌ته‌وه، دوایش له 1991 دا له كۆمه‌ڵه چیرۆكی یه‌كه‌ممدا هه‌ر به ناوی ( زیراب)ه‌وه له سوید بلاَوكراوه‌ته‌وه،له‌ویدا من باسی گه‌نجیك ده‌كه‌م كه ده‌یه‌ویت به ژه‌هر خۆی بكوژیت، گه‌نجیك كه له سه‌ربازی رایكردووه و به ته‌نیا له ژیرزه‌مینیكدایه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵیك مشكدا ده‌ژی، من كاتی خۆی دوای ته‌واو كردنی زانكۆی مۆسڵ به‌شی زانستی فیزیا ،نه‌چووم بۆ سه‌ربازی و نه‌مویست به‌شداری شه‌رِ بكه‌م ،چووم بۆ ئیران و دووای ئه‌وه‌ش بۆ شام. له شام ئه‌و چیرۆكه‌م نووسی، له حاڵه‌تیكی ده‌روونی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیام ، ئیستا كه بیری لی ده‌كه‌مه‌وه وا دیته به‌ر چاوم كه رِه‌نگبی ئه‌و چیرۆكه منی له مردن رزگاركردبیت، وه‌ك پاڵه‌وانه‌كه له جیاتی نووسه‌ره‌كه‌ی خۆی بكوژیت.كاتی خۆی له نامه‌یه‌كدا له 1998 دا هاورِیی ئازیزم چیرۆكنووس كاروان كاكه‌سوور، ئه‌م چیرۆكه‌ی به باشترین چیرۆكه‌كانی من له قه‌ڵه‌م دا و ده‌نووسی به رِاستی ئه‌گه‌ر رۆژی له رۆژان به جدی باسی چیرۆكی هونه‌ریی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی خۆمان بكه‌ین ، ناكریت ئه‌و كۆمه‌ڵه چیرۆكه له بیر بكه‌ین و له‌سه‌ریان نه‌وه‌ستین، ئه‌و ئیستاش هه‌ر چیرۆكیك بنووسم به زیراب به‌راوردی ده‌كات و باسی ده‌كاته‌وه و حه‌ز ده‌كات من به‌و شیوه‌یه بنووسم ، منیش هه‌میشه پیی ده‌ڵیم دانیشه كاروان من قه‌ت نامه‌وی وه‌ك زیراب بنووسمه‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مه رِۆی ، نامه‌وی پاڵه‌وانه‌كانم خۆیان بكوژنه‌وه، چونكه من ئیستا پاڵه‌وانه‌كانم له‌جاران خۆشتر ده‌وین. هه‌روه‌ك چۆن من نامه‌وی وه‌ك زیراب بنووسمه‌وه، نامه‌وی كاروانیش ئیستا وه‌ك چیرۆكه باشه‌كانی كۆمه‌ڵه ئه‌سپیدیلۆن و منداڵیم ئاسكیك بوو بنووسیت، چونكه بۆ ئه‌ویش ئه‌و زه‌مه‌نه رِۆی. بۆیه هه‌ردووكمان ده‌بی شتی تر بنووسین و دونیای تر تاقی بكه‌ینه‌وه.
هیمن حه‌مه‌جه‌زا: وه‌ختیك ئیدى كه‌ده‌بینین نووسه‌ر ته‌نها له‌ناو تیكسته‌كاندا نووسه‌ره‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى كرده‌ى نووسین وه‌ك هه‌ریه‌كیكى دى ده‌بیته‌وه به‌وكه‌سه‌ى كه‌به‌هیچ جۆریك تواناى قه‌بوڵكردنى نامه‌ئلووفیه‌تى ئه‌وانى دى وهه‌ندیك ویستگه‌ى غه‌یره سوونه‌تى نیو خودى ژیانى نییه! ئه‌مه له‌حاڵیكدا نووسین بۆخۆى ده‌رخستنى یاخود كه‌شفكردنى ئه‌و سوچ وپه‌نایانه‌ى نیو ژیانه. واتا نووسین به‌برِواى من پرۆسه‌یه‌كه بۆ نوسینه‌وه‌و یاداشتكردن وكه‌شفكردنى هه‌ندىَ له‌حزه‌ى ژیان، كه‌زۆرینه (كۆمه‌ڵگا) هیڵیكى سووریا‌ن به‌ده‌وریدا كیشاوه‌و به‌هیچ جۆریك ئاماده‌ى قه‌بوڵكردنى نین! له‌لایه‌كى دى كرده‌ى نووسین پرۆسه‌یه‌كه بۆ یاداشتكردنى یاخود به‌یانكردنى ئه‌و بیرورِاو مه‌عریفه زاتییه‌ى كه‌خودى نووسه‌ر هه‌ڵگریه‌تى... تۆ ته‌ماشاكه تیكستى كوردى چه‌ند پرِه له‌میهره‌بانى وله‌گه‌رِانه‌وه بۆناو خود‌و له‌شه‌رعییه‌تدان به‌نامه‌ئلوفیه‌ت وله‌قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌نهایى وبیده‌نگى وله ده‌ستبردن بۆ حه‌رام وله خستنه‌رِووى ئه‌و حاڵه‌ته نه‌شازانه‌ى كه‌تاك هه‌ڵگریه‌تى و ... ... ... هتد. به‌لاَم پرسیاره‌كه لیره‌دایه ئاخۆ نووسه‌رى ئه‌م تیكستانه توناى یاخود قه‌بوڵكردنى ژیانیان هه‌یه، به‌وجۆره‌ى كه‌له‌تیكسته‌كانیاندا ده‌ینووسنه‌وه‌و به‌یانى ده‌كه‌ن؟ به‌داخه‌وه ئیمه زۆرینه‌ى نووسه‌ره‌كانمان هینده‌ى له‌سه‌ر ئاستى نووسینه‌وه تواناى قه‌بوڵكردنى جیاوازییان (ئیدى جیاوازى له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانى ژیان) هه‌یه، نه‌ك نیو هینده له‌ده‌ره‌وه‌ى كرده‌ى نووسین وه‌ها باوه‌رِیكیان نییه، به‌ڵكو (180)پله پیچه‌وانه‌ى ئه‌و تیكستانه له‌ژیان ده‌رِوانن وده‌ژین، كه‌هه‌ر خودى خۆیان به‌رهه‌مهین وخوڵقینه‌رو نووسه‌ره‌وه‌یان یاخود باشتر بڵیم نووسه‌ریان بوون. كه‌واته ئیمه لیره‌وه یان له‌م كه‌ناڵه‌وه تیده‌گه‌ین وده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى ئه‌گه‌ر نووسین په‌یامیك بیت، ئه‌وا ئیمه له‌به‌رده‌م په‌یامبه‌ریكى درۆزنداین! ئیدى ئه‌مه ئه‌و له‌حزه‌یه‌یه كه‌ئیمه ده‌توانین بىَ دوودڵى تیایدا به‌یانى مه‌رگى نووسه‌ر (له‌رِووى جه‌سته‌یى ورِۆحییه‌وه) بكه‌ین.
مه‌هدی زریان: نووسه‌ر، هه‌ندیك جار له پیناوی مانه‌وه‌ی خۆیدا هه‌ڵده‌ستی به كوشتنی ده‌ق، ئیدی (حه‌ربا) ئاسا رِه‌نگی له‌گه‌ڵ باره‌كه‌دا ده‌گۆرِی و خۆی ده‌گونجینی، به‌لاَم له رِاستیدا نووسه‌ر خۆی سرِیوه‌ته‌وه و ده‌قه‌كانی خۆیشی كوشتوون، بۆ ئه‌مه‌یان نامه‌وی نموونه بهینمه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نووسه‌رانه ئه‌وه‌نده زۆرن به سانایی ده‌ناسرینه‌وه و ده‌قه‌كانیشیان هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئاكتیڤ و جوان به‌جی ناهیڵن.
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی: به برِوای من، نووسین دنیایه‌كه زۆر بیبه‌زه‌یی، گه‌له‌ك كه‌ك هه‌ڵده‌كه‌وی نووسه‌رانی جیددیی و پرِ كار گه‌شبین و شادمان بن. نووسین، بخوازی و نه‌خوازی ده‌تبا به‌ره‌و خه‌ره‌نده‌كانی تیرِامان و كومانكردن، با زۆریش قووڵ و رِاست نه‌بن، به‌لاَم دواجار تاقه‌ت پروكین و پشت چه‌مینن، بۆ وینه، برِوانه ژیانی نووسه‌رانیكی له چه‌شنه‌كانی نیچه و داستایڤسكی و سادقی هیدایه‌ت و... كه‌وا له رِاستیدا به هیچ شیوه‌یه‌ك رِووبه‌رِووی شادمانیی نه‌بوونه‌ته‌وه، واته: ژیانیان هه‌مووی هه‌ر كابووس و تاڵیی و هه‌ناسه ساردیی بووه. نیچه له دوا ساڵه‌كانی ژیانیدا شیت بوو، داستایڤسكی له‌به‌ر نه‌خۆشییه‌كانی و قه‌رزباریی سه‌ری نایه‌وه، سادقی هیدایه‌ت-یش به ده‌ستی خۆی گیانی خۆی سه‌ند. رِاسته باری ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تیی كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له هه‌مبه‌ر جۆری دیدی نووسه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی مه‌رگ و ژیان، به‌لاَم خودی دیارده‌ی نووسین دۆخگه‌لیكی وه‌ها بۆ نووسه‌ر ده‌خوڵقینی كه كاریگه‌ریی ئه‌و دۆخه به سه‌دان قات له كاریگه‌ریی به‌هیزتره. نووسه‌ر، ئه‌وه‌نده‌ی به ده‌ست كیشه و مه‌رگه‌ساتی خوڵقاندنییه‌وه ده‌ناڵینی، ئه‌وه‌نده ده‌روه‌ستی جیهلنی واقیعیی و ده‌وروبه‌ری خۆی نییه و ئه‌وه‌یش یه‌كیكه له جوداوازییه‌كانی نووسه‌ری جیددیی و نووسه‌ری كه‌مته‌رخه‌م. به كورتیی و به تیرِوانینی من، نووسه‌ر تا وردتر و جیددیی تر بی، له باری جه‌سته‌یی و رِۆحییه‌وه هینده‌ی تر تیكده‌شكی.
ئه‌گه‌ر نووسین رِۆنانى دنیایه‌كى دى بی به وشه، ده‌كری له هیچ حاڵه‌تیكدا، خۆكوشتن ده‌لاله‌ت له وه‌ها حاڵه‌تیك بكا؟
وه‌لاَمه‌كانی پرسیاری دووه‌م عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ: خۆكوشتن دیارده‌یه‌كى مرۆڤایه‌تییه به پیى كه‌له‌پورو ئاستى هوشیارى و جیهانبینى كۆمه‌ڵگه دیدو بۆچوونى جیاواز له‌خۆ ده‌گریت، به مانایه‌كى دیكه خودكوژى مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندى به تاك و كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه نه‌گونجانى تاك له پیوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و هه‌ستكردن به گۆشه‌گیرى و دووركه‌وتنه‌وه‌و نیرگزییه‌ت، له لایه‌كى دیكه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى كه گۆرِانكارییه خیراییه‌كانى سه‌رده‌م به‌ریوه‌یان ده‌بات، تاك هه‌ستده‌كات تواناى ئه‌وه‌ى نییه فریاى وه‌ده‌ستهینانى ئاوات و خه‌ونه‌كانى بكه‌ویت... به‌مجۆره خودكوژى له یه‌كه‌میاندا وه‌لاَمدانه‌وه‌ى گۆشه‌گیرییه‌و ده‌كه‌ویته ناوه‌وه، له دووه‌میاندا وه‌لاَمدانه‌وه‌ى كرانه‌وه‌یه‌و ده‌كه‌ویته ده‌ره‌وه. یه‌كه‌میان ره‌فتارخوازى به‌ریوه‌ى ده‌بات، دووه‌میان فه‌زایه‌ك له بیهوده‌یى، دواجار به نه‌خۆشه ده‌روونییه‌كان و ماده بیهۆشكه‌ره‌كانه‌وه به‌ندیان ده‌كات. به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌رووى فه‌رهه‌نگییه‌وه سه‌یرى بكه‌ین خودكوژى به كرده‌یه‌كى ویستخوازانه ته‌ماشا ده‌كریت، به‌و مانایه‌ى كه كه‌سى خودكوژ ده‌یه‌ویت سنووریك بۆ ژیانى تایبه‌تى خۆى دیارى بكات، به‌لاَم له‌رووى پزیشكییه‌وه ویرانكردنى خود ده‌گه‌یه‌نیت، وه‌ك چۆن له‌رووى یاساییه‌وه مه‌رگ ده‌بىَ ئامانجى سه‌ره‌كى كه‌سى خۆكوژ بیت، نه‌ك یه‌كیك بیت له ئامانجه‌كان. (دۆركهایم) له‌رووى كۆمه‌لاَیه‌تییه‌وه پیناسه‌ى خۆكوژى كردووه‌و پییوایه خۆكوژى ئه‌و مردنه‌یه كه راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له كرده‌یه‌كى پۆزه‌تیف یان نیگه‌تیفه‌وه سه‌رچاوه ده‌گریت خودى خۆكوژ پیى هه‌ڵده‌سیت. ئاشكرایه كه پرسیاره‌كه به‌دواى ئه‌و ره‌هه‌نده زمانه‌وانى و پزیشكى و یاساییانه‌دا ناگه‌رِیت، به‌ڵكو به‌برِواى من یان من حه‌ز ده‌كه‌م دواى ئه‌و نیشتیمانه نادیاره‌ى بخه‌م كه داهینه‌ران درووستى ده‌كه‌ن. به‌رِاى من ئه‌و نیشتیمانه‌ش له‌سه‌ر خیانه‌تى به‌رده‌وامى زمان كار ده‌كات، ئه‌و نیشتیمانه‌ى كه داهینه‌ران له ریگه‌ى خیانه‌تى زمان بونیادى ده‌نین وه‌ك چۆن جیاوازییه‌كان ده‌نه‌خشینیت، به‌دیوه‌كه‌ى دیكه، به مانا (بارت)ییه‌كه‌ى جۆریكیشه له خودكوژى. له‌و سیاقه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ى نیشتیمانى نادیار و خیانه‌تى زمان و په‌یوه‌ستبوونیان به خودكوژى دووچارى به‌دحاڵیبوون نه‌بین، هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ندىَ له روونكردنه‌وه بخه‌مه به‌رچاو هه‌ر له‌ویشه‌وه ده‌ڵیم مه‌به‌ستم له نیشتیمانى نادیار نیشتیمانى داهینانه، نیشتیمانیك كه به خاوه‌نبووون ره‌تده‌كاته‌وه وه‌ك فه‌زایه‌ك بۆ جیاوازى، وه‌ك فه‌زایه‌ك بۆ هه‌ڵنانى جوانى و چیژ خۆى ده‌نوینیت، وه‌ك فه‌زایه‌ك بۆ بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵى ئه‌ویدیكه، فه‌زایه‌ك كه زه‌مه‌ن تییدا زه‌مه‌نى قولاَییه نه‌ك رووه‌كى، زه‌مه‌نى ستوونییه نه‌ك ئاسۆیى، فه‌زایه‌ك كه خیانه‌تى به‌رده‌وامى زمان نازى ده‌كیشیت... كه‌واته خیانه‌تى به‌رده‌وامى زمان وه‌ك چۆن زمان له جیوه‌بوونیدا به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى پیرۆزى و گۆرِانى به‌رده‌وامى ده‌لاله‌ت و ماناكان راست ده‌بیته‌وه، ئه‌گه‌ر رووه ئاوینه‌داره‌كه‌ى به جیوه‌بوونى زمان پرِشنگ و چیژ به‌خشین بیت، ئه‌وه دیوه‌كه‌ى دیكه‌ى یان ئه‌و دیوو ئاوینه به تیكشكانى به‌رده‌وامى مانا‌و ده‌لاله‌ت ده‌كه‌ویته‌وه، تیكشكانیك كه دواتر له‌سه‌ر بونیادنانه‌وه دیته ناوه‌وه. تیكشكان و بونیادنانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى مانا‌و ده‌لاله‌ت ئه‌گه‌ر له رووه‌ك له رووه‌كانیدا ته‌عبیرى گۆرِانى به‌رده‌وامى له‌خۆدا هه‌ڵگرتبیت، له روویه‌كى دیكه‌ى خیانه‌ت نیشان ده‌دات، به مانایه‌كى دیكه ئه‌گه‌ر له رووه ئاوینه‌ییه‌كه‌ى گۆرِانى مانا‌و ده‌لاله‌ت نیشان بدات، ئه‌وه له رووه‌كه‌ى دیكه خیانه‌تكردنه له كۆى ئه‌و مانا‌و ده‌لاله‌تانه‌ى كه پیش‌تر زمان له‌سه‌ریان وه‌ستا بوو، خیانه‌تكردنه له كۆى ئه‌و پیرۆزییانه‌ى كه كۆمه‌ڵگه بنه‌ما جیگیره‌كانى له‌سه‌ر راناوه. ئیتر ئه‌وه خیانه‌تى زمانه كه سنووره‌كانى مانا‌و ده‌لاله‌تى باو ده‌به‌زینىَ و وشه به رووه جیاوازه‌كان و ده‌لاله‌ته جیاوازه‌كانییه‌وه دووباره به‌رجه‌سته ده‌كاته‌وه و ره‌هه‌ندى جیاوازییان پیده‌به‌خشیت. ئه‌گه‌ر داهینه‌ر برِواى به خیانه‌تكردن و خه‌ڵه‌تاندنى زمان نه‌بیت، برِواى به رووه جیاوازه‌كانى وشه‌و ره‌نگه جیاوازه‌كانى وشه نه‌بیت نا‌توانیت جوانى و چیژ فه‌راهه‌م بكات. ئه‌گه‌ر داهینه‌ر برِواى به گۆرِانكارییه به‌رده‌وامه‌كانى مانا‌و ده‌لاله‌ت نه‌بیت، برِواى به له نویوه ناونانى شته‌كان نه‌بیت هه‌رگیز په‌ى به‌و نیشتیمانه نادیاره نابات، نهینى داهینان خیانه‌تى زمان به‌رِیوه‌ى ده‌بات خیانه‌تى زمانیش به‌رئه‌نجامى گۆرِانكارییه به‌رده‌وامه‌كانى ژیارییه، به‌رئه‌نجامى ئه‌و هیزه‌یه كه له‌سه‌ر ویرانكردن و بونیادنانه‌وه‌ى به‌رده‌وام راده‌بیته‌وه، نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر منى ده‌قى گه‌وره راناوه‌ستیت، به‌ڵكو له‌پیناو خه‌ڵقكردنیكى دیكه‌ى هایدگه‌رییانه له عه‌ده‌میكه‌وه به‌ره‌و عه‌ده‌میكى دیكه هه‌نگاو ده‌نیت، له‌پیناو گه‌رِان به‌دواى جوانى به مانا نیچه‌ییه‌كه‌ى.. لیره له‌و نیشتیمانه نادیاره نه به‌یادهینانه‌وه ئه‌رزشى بۆ داده‌نریت، نه منى سادى و نیرگزى و مازۆخى... له‌و نیشتیمانه نادیاره‌دا زنجیره‌ى وشه‌كان لیكده‌ترازین ئه‌وه‌ى كه ده‌مینیته‌وه ئیبداعه، به‌و مانایه‌ش به مانا ئه‌دۆنیسییه‌كه‌ى به ته‌قینه‌وه‌ى زمان ده‌گه‌ین و ده‌ق پارچه پارچه ده‌بیت و ده‌بیته چۆلاییه‌كى خه‌للاق ئه‌وه‌ش ده‌قى (نیچه)ییمان بیر ده‌خاته‌وه، ده‌قیك كه له به‌شتبوون رزگارى بووه، هه‌ر به‌و مانایه‌ش نووسین ده‌شىَ رۆنانى ناباو بیت له‌به‌رامبه‌ر دنیایه‌كى باودا، خزین بیت به‌ره‌و فه‌نابوون، هه‌لاَتن له بوون بیت، عه‌ده‌م بیت، به‌لاَم هه‌رگیز هه‌لاَتن له بوون ته‌عبیر له ونبوون ناكات، چونكه وه‌ك بوون وجودى هه‌یه، نه‌شت نیه چونكه بۆخۆى شته، وه‌ك چۆن عه‌ده‌م نییه به ماناى كۆتایى، به‌ڵكو ئه‌و عه‌ده‌مه جه‌وهه‌رى زه‌مانه ئه‌گه‌رچى له زه‌مان ده‌رناكه‌ویت، به‌و مانایه‌ش زه‌مان له ئه‌ژماركردنى جوله‌كانییه‌وه سه‌رچاوه ناگریت وه‌ك ئه‌رستۆ برِواى پی هه‌بوو، به‌ڵكو مرۆڤ له‌ریگه‌ى خیراییه‌وه له‌گه‌ڵ زه‌مان ده‌جه‌نگیت، خیرایى به‌ره‌و پیشه‌وه‌ى ده‌چیت و زه‌مه‌ن به‌ره‌و دواوه. كه‌واته نووسین رووتكردنه‌وه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كى ره‌هایه له‌سه‌ر خیرایى، هه‌ستكردن به عه‌ده‌م دوودڵییه‌كانى داهینه‌ر به‌رجه‌سته ده‌كات، دوودڵى له نووسیندا ده‌بیته چاره‌سه‌ریك كه ده‌نگى مردن رایده‌ژه‌نیت، به‌و مانایه‌ش دنیاى نووسین له‌و هیزه له‌ناوبه‌ره شه‌یتانییه بونیاد نراوه كه جیگیربوون قبوڵ ناكات. نووسین شه‌یتانییه‌تیكه له‌سه‌ر ئه‌ژماركردنى جوله‌كانى زه‌مان ناوه‌ستیت، به‌ڵكو جوله‌كانى زه‌مان ده‌هارِیت. له دنیاى نووسیندا عه‌ده‌م زه‌مانه‌و زه‌مانیش عه‌ده‌م، كه‌واته ئه‌و نیشتیمانه نادیاره له‌سه‌ر خیانه‌تى زمان درووست بووه‌و خیانه‌تكردن له زمانیش كرده‌یه‌كى ویستخوازانه‌و ئازادانه‌یه به‌و مانایه‌ى كه كاتیك له ئاستیكى بالاَدا به زمان ده‌گه‌یت، كاتیك زمان به‌ره‌و ئاستیكى بالاَ به‌رز ده‌كه‌یته‌وه نه منى غه‌رقى خیانه‌ته‌كانى زمانت ده‌كات، ئا له‌و كاته ده‌ق له جیاتى نووسه‌رى مردوو له وجود ده‌رده‌كه‌ویت یان به شیوه‌یه‌كى جیاواز له دیكارت نووسه‌ر ده‌ڵیت: من مردووم كه‌واته هه‌م، لیره‌دا من هه‌مى نووسه‌ر له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تى ئه‌و گوته‌زایه له‌ریگه‌ى ده‌قى ئیبداعییه‌وه ده‌چیته نیو نیشتیمانه نادیاره‌كه‌ى داهینانه‌وه.
یوسف عیزه‌دین: راسته‌وخۆ و به‌سانایى گه‌ر بمه‌ویت شتیك ده‌رحه‌ق به‌پرسیاره‌كه‌تان بڵیم، ئه‌وه ده‌بیت بڵیم نه‌خیر خۆكوشتن و نووسین دوو كرده‌ى جیاوازن و هیچ كاتیك نابنه ئاڵته‌رناتیڤى یه‌كترى، به‌لآم ده‌شكریت وانه‌بیت و قسه‌كه‌ى ئیوه بیت و پیوه‌ندییان هه‌بیت، دیاره بۆیه وا ده‌ڵیم چونكه مه‌سه‌له‌كه له‌بنه‌رِه‌تدا چۆنیه‌تى روانینه، هیچ كاتیكیش باوه‌رِم به‌رِاو بۆچوونیكى موتڵه‌ق نییه، هه‌رده‌م ئه‌وه‌ى كه‌ده‌یڵیین نیسبییه. هه‌میشه ئه‌وانه‌ى كه‌ده‌توانن به‌رِه‌هایى وه‌لآمى پرسیاره فیكرى و مه‌عریفییه‌كان بده‌نه‌وه سه‌رنجیان راكیشاوم، دیاره سه‌رنجرِاكیشانیكى گوماناویى، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه كه‌نووسه‌ر وه‌ك خاوه‌ن په‌یامیك سه‌یر بكریت، یان ته‌نانه‌ت وه‌ك كه‌سیكى زانا به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى لیى ده‌پرسریت، كارى نووسینیش وه‌ك كه‌شفكه‌ریكى حه‌قیقه‌ت و خستنه رووى راستییه‌كان، له‌مرِۆدا ئه‌مه چه‌مكیكى كالأ و كرچ و تیرِوانینیكى سه‌قه‌ته، به‌هه‌رحالأ ره‌نگه پیویست بكات له‌جیى دۆزینه‌وه‌ى وه‌لآم بۆ ئه‌م پرسیارانه‌ى ئیوه به‌شوین ناوه‌لآمدا بگه‌رِیین. هیچ وه‌لآمیكم پآ دروست نییه، چونكه خودى هه‌ر وه‌لآمیك دۆگمایه، كارى ئیمه راوه‌ستان نییه له‌ئاست چه‌مكیكدا یان ئاڵته‌رناتیڤیكدا، كاریك كه‌بتوانین بیكه‌ین و له‌ویوه بۆ ساته‌وه‌ختیك، بۆ ماوه‌یه‌ك بگه‌ینه شتیك، ئه‌وه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌وه‌یه كه‌هه‌یه، رزگاربوون له‌ستراتیژیه‌تى ناو و چه‌مك و شته‌كان به‌بآ وه‌گه‌رِ خستنى دژه ستراتیژیكى نوآ ئاسته‌مه.
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی ئارام كاكه‌ی فه‌لاح تیكه‌لاَوی وه‌لاَمی پرسیاری یه‌كه‌مه.
هیمن حه‌مه‌جه‌زا: ئه‌گه‌ر برِیاربیت ئیمه ته‌نها قسه له‌سه‌ر خودكوژى له‌لاى نووسه‌ران بكه‌ین، ئه‌وا به‌برِواى من، خودكوژى ده‌لاله‌ت نییه له‌چوونه نیو ژیانیكى دى، به‌ڵكو ته‌نها هه‌ڵهاتنه له‌خودى ئه‌م ژیانه. ئیدى ئه‌ویش به‌به‌هانه‌ى جیاجیا، چونكه ناكریت ئیمه چۆن مامه‌ڵه له‌ته‌ك نووسیندا ده‌كه‌ین ئاوهاش مامه‌ڵه له‌ته‌ك خۆكوشتندا بكه‌ین. به‌ڵكو نووسین وخۆكوشتن دوو كرده‌ى ئیجگار جوداو سه‌ربه‌خۆن، به‌واتایه‌كى دى نووسین قسه‌كردنه له‌سه‌ر مۆدیلیكى تر‌ى ژیان وجاریكى دى هه‌ڵوه‌سته‌كردنمانه له‌به‌رده‌م كۆى ئه‌و موفره‌دانه‌ى ژیان پیكده‌هینن، به‌لاَم وه‌ختیك نووسه‌ریك ده‌گاته ئه‌و برِوایه‌ى ئیدى ژیان كه‌ڵكى ژیانكردنى تیادانییه‌و نه‌ماوه تووشى جۆره رِه‌شبینییه‌ك ده‌بیت له‌به‌رده‌م نه‌گۆرِانى رِۆژه‌كانى نیو ژیان ولیكچوونیان! ئیدى ورد ورد تیده‌گات نووسینیش وه‌ك هه‌موو شته‌كانى دى بیكه‌ڵك ودووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كى بیمانایه‌و برِیارى ده‌رچوونى هه‌تا هه‌تایى ده‌دات له‌نیو ژیاندا‌و مه‌رگى ئیختیارى هه‌ڵده‌بژیریت. به‌گشتى مرۆڤه‌كان به‌پیى ئاستى رِۆشنبیرى وكرانه‌وه‌یان قسه‌یان له‌سه‌ر ژیان هه‌یه‌و نووسه‌رانیش له‌م نیوه‌نده‌دا كۆى قسه‌كانیان له‌نووسیندا به‌یان ده‌كه‌ن، به‌لاَم ئیدى كه‌ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ژیان هه‌ر له‌سه‌ر رِیتمى سروشتى خۆى به‌رده‌وامه‌و به‌تیپه‌رِبوونى زه‌مه‌نیش ئه‌وانى دى (كۆمه‌ڵگا) ده‌ستوپه‌نجه له‌گه‌ڵ ئه‌و رِیتمه سروشتى ودۆگمایه‌ى ژیاندا نه‌رم ده‌كه‌ن ورِازین، ته‌نها یاخیبوونیك كه‌نووسه‌ر هه‌ڵیده‌بژیریت یاخود ته‌نها هه‌ڵویسته‌یه‌ك نووسه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ژیاندا وه‌ریده‌گریت، رِه‌تكردنه‌وه‌ى خودى ژیانه به‌ته‌واوى مانا‌و پیكهاته‌كانییه‌وه، ئه‌ویش به‌خۆكوشتن وده‌رچونیكى ئه‌به‌دیى لیى! بۆیه خودكوژى هینده‌ى رِازینه‌بوونى ئینسانه‌كانه له‌ژیان، هینده بیركردنه‌وه نییه له‌چونه نیودۆخیكى تر‌ى بوونه‌وه چونكه مرۆڤى ئاگامه‌ندو هۆشیار هینده ئاگایى وهۆشیارى هه‌یه كه‌ده‌چیته ناو مه‌رگه‌وه جاریكى دى فرسه‌تى گه‌رِاندنه‌وه یاخود ژیانكردنى نامینىَ. به‌لاَم كرده‌ى نووسین ئه‌گه‌رچى رِازینه‌بوونه له‌وژیانه سوونه‌تییه‌ى كه‌هه‌یه، له‌كۆتایدا پیشنیارى مۆدیلیكى تره بۆ ژیانكردن. بۆیه هه‌رگیز ناكریت رِوانینمان له‌به‌رامبه‌ر به‌مه‌رگ یان كرده‌ى خۆكوشتن هه‌مان ئه‌و رِوانینه‌بیت كه‌له‌به‌رامبه‌ر به‌نووسین هه‌مانه! چونكه خودكوژى رِازینه‌بوونى سه‌د ده‌رسه‌دى خودى ژیانه‌و رِه‌تكردنه‌وه‌یه‌تى به‌شیوه‌یه‌كى هه‌تا هه‌تایى، به‌لاَم نووسین ده‌ستكارى كردنى ئه‌و رِیتمه‌ى ژیانه كه‌ئیمه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان پیى رِاهاتووین.
مه‌هدی زریان: ئه‌و كاته‌ی نووسه‌ر جیهانیكی جوداواز ده‌خوڵقینی، واته: كۆك ناییته‌وه له‌گه‌ڵ دیدگه‌ی سه‌ڵت و جیهانی رِۆتینیی، ئه‌وه بۆ خۆی ئه‌مه‌مان بۆ مانیفیست ده‌كا كه ئه‌و زه‌مه‌ن و شیوه ژیانكردنه (باو)ه‌ی پی قبووڵ نییه، چونكه ده‌قی ئیبداعیی له ده‌ره‌وه‌ی خه‌یاڵ و زیهنی ده‌قنووسه‌وه به‌رهه‌م نایی، به‌ڵكوو ده‌لاله‌ت له هه‌ڵكشان و داكشانی رِۆحی ئه‌و تاكه‌كه‌سه ده‌كا كه نووسیویه‌تی، به‌لاَم ئه‌وه‌ی لیره‌دا شیاوی ئه‌وه‌یه له سه‌ری بووه‌ستین، ئه‌مه‌یه: تا چه‌ند رِاستگۆیانه و ناته‌قلیدییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه و واته و ئامانجه‌كه‌ی ده‌كه‌ین؟ ئه‌گه‌ر لایه‌نه جوانه‌كه‌ی وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره له زیهنی نووسه‌ردا به‌رجه‌سته نه‌بی، داهینان مه‌حاڵ ده‌كه‌ویته‌وه و هه‌موو كه‌سیكیش به‌شیوه سرووشتییه‌كه ده‌توانی ته‌عبیر له خه‌مه وجودییه‌كانی خۆی بكا و پیشهاتی خۆكوشتنه‌كه‌ی له‌نیو ده‌قه‌كانیدا بدۆزیته‌وه. حاڵه‌ته ئیستیتیكییه‌كه‌ی سه‌ره‌وه به رِوونیی له ده‌قه‌كانی (كافكا) دا به‌رجه‌سته بووه، هه‌ندیك جاریش، نووسه‌ره‌كه له بری ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌یدا خۆی بكوژی، ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌گوازیته‌وه بۆ نیو واته‌ی وشه‌كان، ئه‌مه‌یش له پیناوی ئه‌مه‌وه‌یه كه ده‌خوازی خۆی به ته‌واویی به‌تاڵ بكا له فشاره ده‌روونیی و ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌و فشارگه‌ل و پاڵنه‌ره به‌هیزانه‌ی كه ئه‌نجامی كوشتن له به‌رده‌م نووسه‌ردا داده‌نین.
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی: رِاسته نووسین دنیایه‌كی دی ده‌هینیته ئاراوه، به‌لاَم مه‌رگیش خۆی له‌و سۆنگه‌یه‌وه دنیایه‌كه نه‌ناسراو، هاوكات شیاوی كه‌شفكردنه، بۆیه زۆر نووسه‌ر هه‌ن كه ته‌نها كه‌ڵكه‌ڵه‌یان دۆزینه‌وه‌ی دنیای نوییه، گه‌له‌ك جاریش خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌م دنیایه‌یش ده‌ده‌ن. به وته‌یه‌كی تر، مه‌یلی به‌ره‌و مه‌رگ رِۆیشتن له نووسه‌ردا ته‌نها به خاتری وه‌رِه‌زبوون له ژیان نییه (دیاره ئه‌مه لیكدانه‌وه‌ی گشتییه بۆ خۆكوشتنی تاكه‌كه‌س، له‌سه‌ر گه‌له‌ك كه‌سی ئاسایییش وه‌رِاست ده‌گه‌رِی)، به‌ڵكوو له سۆنگه‌ی وه‌سوه‌سه‌ی كه‌شفیكی تازه‌یه له پانتایی بووندا، ئه‌م رِستانه به واته‌ی سه‌لماندنی رِاست و به‌جیبوون یان نارِاست و نابه‌جیبوونی ئه‌م خواسته نییه، به‌لاَم ناكری خۆكوشتن مرۆڤیكی تیكه‌ڵ به فیكر و فه‌لسه‌فه و جوانیی به ته‌فسیریكی ساده‌ی له چه‌شنی بیئیمانیی یاخود وه‌رِه‌زیی پاساو بدریته‌وه.
كه‌نگىَ پرۆسه‌ى خۆكوشتن تیكه‌لاَوى ئاگایى یان نا ئاگایى ده‌بی؟
وه‌لاَمه‌كانی پرسیاری سییه‌م عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ: ئه‌و كاته مرۆڤ هه‌ست به نامۆبوونى خۆى ده‌كات، كه هه‌ست به وه‌همى ته‌فسیره‌كانى خۆى ده‌كات، هه‌ر له‌ویشه‌وه دووچارى بیهوده‌یى ژیان ده‌بیت، هه‌ستده‌كات ژیان كۆت و به‌ندیكه تا سه‌ر ئیسقان رۆچووه. كاتیك هه‌ستده‌كات چیدى مانایه‌ك نه‌ماوه ده‌ستى پیوه‌بگریت، ژیان گۆرِستانیكه‌و هه‌ناسه‌ى تیدا نادریت.. ئیتر له‌ویوه خودكوژى وه‌ك كرده‌یه‌كى ساته‌وه‌ختى بۆ نووسه‌ر به‌مانا (بارت)ییه‌كه‌ى و بۆ كه‌سى خۆكوژ به مانا یاساییه‌كه‌ى دیته ناوه‌وه، له یه‌كه‌میان مه‌رگ هۆكاریكه بۆ ده‌ركه‌وتنى ده‌ق، له دووه‌میان مه‌رگ وه‌ك ئامانجیكى سه‌ره‌كى ته‌ماشا ده‌كریت. له یه‌كه‌میان ده‌ركه‌وتنى ده‌ق به مانا ئیبداعییه‌كه‌ى له ئازادبوونى رۆحه‌وه‌یه، به‌لاَم له دووه‌میان ده‌لاله‌تى ئازادبوونى رۆحى له له‌نیوچوونى جه‌سته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرىَ، له هه‌ردووكیشیان خۆكوژى وه‌ك فریادره‌سیك ده‌رده‌كه‌ویت، وه‌ك فریادره‌سیك له ده‌رگاى نائاگاییه‌وه خۆى نیشان ده‌دات، تۆش دڵخۆشانه به‌وپه‌رِى ئیراده‌وه وه‌لاَمى ده‌ده‌یته‌وه. ده‌مه‌ویت بڵیم خودكوژى گه‌یشتنه به ترۆپكى بیهوده‌یى و بیزارى، ئه‌گه‌ر لاى مرۆڤى ئاسایى ترۆپكى بیهوده‌یى و بیزارى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به مه‌سه‌له ده‌روونى و ئابوورى و كۆمه‌لاَیه‌تى و سیاسییه‌كانه‌وه هه‌بیت، ئه‌وه بۆ نووسه‌ر په‌یوه‌ندى به كرده‌ى نووسینى ئیبداعییه‌وه هه‌یه، به‌و مانایه‌ى كه كرده‌یه‌كه ته‌جاوزى باو ده‌كات. خودكوژى كرده‌یه‌كى ئاڵۆزه وه‌ك چۆن ته‌مه‌ن و حاڵه‌تى گۆشه‌گیرى و خه‌مۆكى و ده‌وروبه‌ر كاریگه‌رى راسته‌وخۆیان هه‌یه، به دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش به نیسبه‌ت نووسه‌ر گه‌یشتنه به ترۆپكى مانا‌و كه‌شفكردنى مانایه‌كى دیكه، ساته‌وه‌ختیكه به‌شیكى زۆرى له‌سه‌ر نائاگایى وه‌ستاوه، جۆریكه له نامۆبوون، ئه‌و كاته‌یه كه هه‌ستده‌كه‌یت نامۆى به شته باوه‌كان. ئه‌و نامۆبوونه هه‌رگیز به شیوه‌یه‌كى ده‌ستكرد درووست نابیـت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندى به رۆحه‌وه هه‌یه، ئیتر ئه‌و رۆحه نامۆیه دواجار له داهیناندا هه‌ناسه ده‌دات، ئه‌و ونبوونه له‌نیو باو له داهیناندا خۆى ده‌دۆزیته‌وه، به‌و مانایه‌ش خودكوژى جۆریكه له ئیستیتیكا، ئیستیتیكاى خودكوژى به مانا بارتییه‌كه‌ى ده‌قى ئیبداعى لیده‌كه‌ویته‌وه. كه‌واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كرده‌ى نووسین به‌شیكى زۆرى نائاگایى به‌ریوه‌ى ده‌بات، بۆیه خودى نووسه‌ر به شیوه‌یه‌ك له شیوه‌كان له‌ریگه‌ى مه‌رگى خوده‌وه ده‌كه‌ویته په‌راویزه‌وه، هه‌ر له‌ویشه‌وه نیگا‌و خویندنه‌وه‌ى جیاواز دیته به‌رهه‌م و خوینه‌ر به‌شدارى داهینه‌رانه له پرۆسه‌كه‌دا به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نیت، به‌و مانایه‌ش ده‌ق له به‌خاوه‌نبوون رزگارى ده‌بیت، وه‌ك چۆن ده‌ق به‌رده‌وام نكۆڵى له به‌شتبوون ده‌كات، به هه‌مان شیوه‌ش له منى نیرگزى و مازۆخى و سادى و منى بیگه‌رد دوورده‌كه‌ویته‌وه. لیره‌دا، خودكوژى وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندى به فه‌زاى بیهوده‌یى و ماده بیهۆشكه‌ره‌كان و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش راسته‌وخۆ به ئیراده‌ى ئازادانه‌وه په‌یوه‌سته، چونكه ئه‌وه ئیراده‌ى ئازادانه‌یه كه‌وا له مرۆڤى ئازاد ده‌كات سنووره‌كان ته‌جاوز بكات، پیوه‌ندییه باوه‌كان ره‌تبكاته‌وه و چوارچیوه‌كان تیكبشكینیت و به‌ره‌و گۆرِِان هه‌نگاو بنیت. ئه‌وه ئیراده‌ى ئازادانه‌یه كه وه‌ها له تاكى ئه‌كتیف ده‌كات توانه‌وه له‌نیو كۆ ره‌تبكاته‌وه.. له‌و به‌دواداچوونه‌دا وه‌ك چۆن قسه له هۆكاره نه‌خۆشییه‌كان و مادده بیهۆشكه‌ره‌كان ناكه‌م، به‌هه‌مان شیوه قسه له شیوه ته‌قلیدییه‌كه‌ى خودكوژى ناكه‌م، ئه‌و شیوه‌یه‌ى كه ره‌گه‌زه بنه‌رِه‌تییه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئایین، یان له‌سه‌ر مه‌یلى ئایینى وه‌ستاوه. به مانایه‌كى دیكه: من قسه له خودكوژى له‌پیناو ناكه‌م، خودكوژى له‌پیناو خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگه، له‌پیناو كۆمه‌ڵیكى دیاریكراو، یان سیاقیكى دیاریكراو. خۆكوژى له‌پیناو و به خه‌یاڵى یۆتۆپیا و ئه‌دیوو ژیان مه‌یلیكى ئایینیى پیوه دیاره، بۆ نموونه له گروپى قه‌شه (جیم جۆنز)ى كاسۆلیكى زۆر جوان به‌رجه‌سته‌یه، ئه‌و قه‌شه‌یه‌ى كیڵگه‌یه‌كى به خه‌یاڵى به‌هه‌شت له ماده‌ى بیهۆشكه‌ر بۆ په‌یرِه‌وانى دروستكردبوو، له‌و كیڵگه‌یه‌دا به‌شیوه‌یه‌كى به‌رِه‌لاَیانه سیكسییان ده‌كردو مادده‌ى بیهۆشكه‌رییان به‌كار ده‌هیناو پییانوابوو له به‌هه‌شتدان، بۆیه ژیانى نیو ئه‌و كیڵگه‌یه‌یان به‌و په‌رِى به‌خته‌وه‌رى به‌سه‌ر ده‌برد، به‌لاَم ئیتر دواى ماوه‌یه‌ك دووچارى دامركانه‌وه‌و نائومیدى ده‌بن، پاشان قه‌شه‌ى ناوبراو له ساڵى (1978) به خۆكوشتن رازییان ده‌كات و (918) به‌خۆكوشتن كۆتایى به‌و نائومیدییه‌یان ده‌هینن. هه‌روه‌ها شه‌پۆلى رۆمانسیه‌تیش وه‌ك دیارده‌یه‌ك له‌و جۆره خودكوژییه به‌ده‌ر نه‌بوو. له هه‌ندیك كۆمه‌ڵگه‌دا خۆكوشتنى دوو ئاشقیش ده‌چیته هه‌مان خانه‌وه. لیره‌وه ده‌مه‌ویت له‌ریگه‌ى وشه‌ى (له‌پیناو) له‌نیو دوو كه‌وانه‌دا بیرتان بخه‌مه‌وه كه كرده‌ى داهینان هه‌رگیز ناكه‌ویته نیو نیاز‌و مه‌به‌سته‌وه، هه‌ر به‌و مانایه‌ش خودكوژى وه‌ك داهینان كرده‌یه‌كه وشه‌ى (له‌پیناو) ره‌تده‌كاته‌وه، یان به مانایه‌كى دیكه هه‌ركه وشه‌ى (له‌پیناو) هاته ناوه‌وه كرده‌ى داهینان به‌تاڵ ده‌بیته‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئه‌و خودكوژییه‌ى من قسه‌ى لیده‌كه‌م خودكوژییه‌كى هونه‌رى و ئیستیتیكییه. كه‌واته به‌ره‌و گۆرِبوونه‌وه‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤى ئاسایى و به‌ره‌و گۆرِبوونه‌وه‌ى خودى نووسه‌ر دوو شتى جیاوازن، من قسه‌م له به‌ره‌و گۆرِبوونه‌وه‌ى جه‌سته‌یى نه‌كردووه، قسه له مه‌رگى خودى نووسه‌ر ده‌كه‌م، ئه‌و خوده‌ى كه ده‌ق له‌برى ده‌رده‌كه‌ویته‌وه.
یوسف عیزه‌دین: زۆرجار زمانى زاراوه‌كان و زمانى شته‌كان له‌نیو واقیعدا تیكه‌لأ ده‌كه‌ین، خۆكوشتن له‌نیو زمانى زاراوه‌و تیز و بۆچوون و تیرِوانین و ئه‌رگۆمینته مه‌عریفییه‌كاندا شتیكه‌و له‌نیو زمانى واقیعیشدا، یان له‌نیو خودى واقیع خۆیدا شتیكى تره، ئه‌مه یه‌كیكه له‌و ئیشكالانه‌ى كه‌ناهیڵیت به‌ته‌واوى له‌وه بگه‌ین كه‌مه‌به‌سته لیى حاڵى بین، به‌تایبه‌ت بابه‌تیكى ئاڵۆز و فره ره‌هه‌ندى وه‌ك خۆكوشتن؟!. ره‌نگه بتوانین بڵیین خۆكوشتن ئه‌و كرده‌یه‌یه كه‌كۆتایى به‌ژیان ده‌هینیت، به‌واتاى په‌له‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنى مه‌رگ و چاوه‌رِینه‌كردنى هاتنى سروشتیانه‌ى، یان هه‌ر چه‌شنه هاتنیكى تر‌ى كه‌لامان نه‌زانراوه. "خۆسآ ساراماگۆ" سه‌باره‌ت به‌مه‌رگ ده‌ڵیت: (مرۆڤ له‌ئاستى مه‌رگدا نا‌توانیت پیبكه‌نیت، چونكه دواجار مه‌رگ به‌ئیمه پیده‌كه‌نیت، باشتر وایه به‌و چه‌شنه بیر بكه‌ینه‌وه كه‌مردن بوونیك، یان كه‌سیك نییه له‌ده‌ره‌وه چاوه‌رِیمان بكات، به‌ڵكو له‌ناخى خۆماندایه و هه‌ریه‌ك له‌ئیمه هه‌ڵگرى مه‌رگین، كاتیكیش جه‌سته و مه‌رگ ریكده‌كه‌ون، ئه‌وا هه‌موو شتیك كۆتایى دیت). ئه‌گه‌ر ئیمه خۆمان هه‌ڵگرى مه‌رگ بین، كه‌واته بۆ ده‌بیت خۆكوشتن سام و خۆفیكى تایبه‌تى هه‌بیت، یان بۆ ده‌بیت ئه‌سه‌فیكى زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سه بخۆین كه‌خۆى كوشتوه، زیاتر له‌و كه‌سه‌ى كه‌به‌مه‌رگى ئاسایى مردووه؟!.. ئه‌مه جگه له‌سه‌رسامبوون و ئیعجابمان به‌شیوه‌یه‌كى گشتى به‌وانه‌ى كه‌ده‌توانن خۆیان بكوژن، ره‌نگه زۆر هۆكار هه‌بن، به‌لآم دیاره یه‌كیكیان له‌وانه‌یه هه‌ستكردنمان بیت به‌نه‌بوونى ئه‌و جورئه‌ته له‌خۆماندا، واته نه‌بوونى جورئه‌تى خۆكوشتن، له‌كاتیكدا ئه‌گه‌ر بتوانین كردنى ئه‌و كرده‌یه و ئه‌نجامدانى به جورئه‌ت ناو ببه‌ین، ئه‌وه بیگومان به‌شیوه‌یه‌كى شاراوه‌و په‌نهان له‌رِیژه‌یه‌كى به‌رچاوى مرۆڤدا هه‌یه. "بۆرخیس" ده‌ڵیت: (زۆرجاران بیرم له‌خۆكوشتن كردۆته‌وه، به‌لآم هه‌موو جاریك خستوومه‌ته لاوه.. به‌خۆمم ده‌گوت بۆ نیگه‌ران و دوودلأ بم له‌كاتیكدا كه‌خاوه‌ن چه‌كیكى وابه‌هیزم كه‌ئه‌ویش ئینتیحاره، له‌هه‌مان كاتیش‌دا هیچ كاتیك به‌كارم نه‌هینا). ئه‌گه‌ر خۆكوشتن چه‌كیك بیت ئه‌وه زۆربه‌مان ئه‌گه‌ر نه‌ڵیم هه‌موومان خاوه‌نى ئه‌و چه‌كه‌ین، كه‌واته وه‌ك بیرۆكه‌یه‌ك بمانه‌ویت و نه‌مانه‌ویت له‌هه‌ست و نه‌ستماندا بوونى هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌دنیایه‌كدا كه‌خۆكوشتن پانتاییه‌كى زۆر به‌رفراوانى داگیركردووه. ته‌نانه‌ت تیكه‌ڵه‌یه‌كیش هه‌یه سه‌باره‌ت به‌تیرِوانینیكى روون سه‌باره‌ت به‌بیرۆكه‌ى خۆكوشتن یان ئه‌نجامدانى، سه‌یره زۆرجاران ئه‌وانه‌ى كه‌هیچ باسى خۆكوشتنیان نه‌كردووه خۆیان ده‌كوژن و ره‌نگه پیچه‌وانه‌كه‌شى راست بیت. "مایكۆفسكى" پاش خۆكوشتنى "یه‌سنین" پاش ئه‌وه‌ى هه‌ستى كرد خۆكوشتن له‌و ده‌مدا بووه دیارده‌و چاولیكه‌رى و كرده‌یه‌كى زۆرى خۆكوشتن ئه‌نجامدار، به‌مه‌به‌ستى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى چامه‌یه‌كى نووسى به‌ناوى" بۆ سیرگى یه‌سنین"، له‌دیرِیكیدا ده‌ڵیت: (قورس و گران نییه له‌م دنیایه‌دا بمرین به‌ڵكو له‌وه قورس‌تر و سه‌ختتر ئه‌وه‌یه ژیان دروست بكه‌ین). كه‌چى سه‌یر له‌وه‌دایه "مایكۆفسكى"یش خۆى كوشت (ئه‌گه‌ر وه‌ك ده‌ڵین نه‌كوژرابیت)، له‌دواى خۆكوشتنیشى نامه‌یه‌كى جآ هیشت، وه‌ك نمونه‌یه‌كى ئه‌و نامه‌یه: (بۆ هه‌مووان.... كه‌س تاوانبار مه‌كه‌ن به‌كوشتنم...دایكه، خوشكه‌كانم، هاورِیكانم، ببه‌خشن، ئه‌مه ریگه‌یه‌كى راست نه‌بوو" ئامۆژگارى كه‌سیش ناكه‌م كه‌چاوم لیبكات" به‌لآم هیچ چاریكى دیكه‌م نه‌بوو...)، له‌كۆتاییى نامه‌كه‌شیدا ده‌ڵیت: (هیواى به‌خته‌وه‌ریتان بۆ ده‌خوازم له‌مانه‌وه‌دا) ڤلادیمیر مایكۆڤسكى 12 نیسان 1930. ره‌نگه ئه‌م نمونانه زیاتر به‌خۆكوشتنمان ئاشنا بكات وه‌ك كرده‌یه‌ك كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیمه‌ى له‌ئیستادا زیندوو روویداوه، گه‌رچى ئیمه چۆن هه‌ڵگرى مه‌رگین ئاواش پیبزانین یان نا هه‌ڵگرى بیرۆكه‌یه‌كیشین كه‌له‌میانیه‌وه بتوانین كۆتایى به‌ژیانمان بهینین، ئه‌ویش بیرۆكه‌ى خۆكوشتنه.. سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌یه‌ك چه‌شن و شیوه‌ى خۆكوشتنیش نییه‌و ئه‌وانه‌ى سه‌رقاڵى لیكۆڵینه‌وه‌ى خۆكوشتنن، فه‌رهه‌نگى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌و جار هه‌یه وه‌ك چه‌مكیكى فه‌لسه‌فى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لأ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتیك ئه‌و كه‌سه‌ى خۆى ده‌كوژیت خاوه‌ن تیرِوانین و دنیابینییه‌كى تایبه‌ته سه‌باره‌ت به‌خۆكوشتن، بۆیه له‌كاتیكدا خۆكوشتنى "هیتله‌ر" و "هملر"ى فه‌رمانده‌ى هیزه‌كانى به‌خۆكوشتنیكى ته‌قلیدى ناودیر ده‌كه‌ن، ئه‌وه خۆكوشتنیكى دیكه‌و جیاواز به‌ناویكى دى ده‌ناسینن. "دۆركهایم" سه‌باره‌ت به‌كوژرانى ژنه‌كه‌ى" لویس ئه‌ڵتۆسیر" به‌ده‌ستى خودى" ئه‌ڵتۆسیر" له‌بابه‌تیكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ئه‌مه جۆریكه له‌خۆكوشتن و به" غه‌یرى یان ئیسارى" ناویده‌بات، به‌بۆچوونى ئه‌و مه‌به‌ستى"ئه‌ڵتۆسیر" له‌كوشتنى ژنه‌كه‌یدا ئه‌وه بووه كه‌له‌ئه‌شكه‌نجه چه‌شتن و ئازار كیشان رزگارى بكات، كه‌خودى "ئه‌ڵتۆسیر" هۆكار بووه له‌خوڵقاندنیدا، ئیدى ئه‌مه چه‌ند وایه یان وانییه گرنگ نییه، به‌تایبه‌ت كاتیك ده‌زانین وه‌ك خۆى نییه‌و ئه‌وه ئیمه‌ین حه‌قیقه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌مانه‌ویت ده‌یكه‌ینه حه‌قیقه‌ت. "ئارسه‌ر كیسله‌ر" یه‌كیكه له‌و بیرمه‌ندانه‌ى كه‌زۆر به‌هۆشمه‌ندى و ده‌رئه‌نجامى تیرِوانینیكى قووڵ و فره لایه‌نه گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى كه‌خۆى بكوژیت و خۆشى كوشتووه.. شایانى باسه ناوبراو سه‌ر به"كۆمه‌ڵه‌ى ده‌رچوون" بووه كه‌داواى رزگارى زاتیى تاكیان كردووه و پییان وابووه ژیان موڵكى خاوه‌نه‌كه‌یه‌تى و مافى ئه‌وه‌یه به‌مه‌رگى ئیرادى" ئه‌لیونا نیزیا" له‌ژیان خۆى رزگار بكات.
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: دیسانه‌وه من لیره‌وه پیم باشه بچینه‌وه ناو تیكسته‌كان، چونكه هه‌موو وه‌لاَمه‌كان له‌ویدان، ئیمه لیسته‌یه‌كی دریژمان له‌به‌ر ده‌ستایه، لیسته‌ی خۆكوشتنی نووسه‌ر و شاعیرانی دونیا. به‌خۆشحاڵییه‌وه تا ئیستا كوردیكی تیا نییه، نا ئه‌مه ته‌علیق نییه به‌ڵكو به‌رِاستی پیم خۆشه چونكه من خۆكوشتن به باش نازانم و شتی نییه مرۆڤ شانازی پیوه بكات ،یان هه‌ندی پییان وا بیت كه نووسه‌ری كورد له‌و ئاسته‌دا نه‌بی كه خۆی بكوژیت، نا، نووسه‌ر ورِۆشنبیر و شاعیری كورد خۆی ناكوژیت، چونكه فریا ناكه‌ویت ئه‌و كاره بكات، پیویستی به‌وه نییه چونكه یان خه‌م دایده‌رِزینیت و تووشی نه‌خۆشی دڵ وبه‌ربوونی خوینی ده‌ماغ ده‌بیت، یان ولاَت به‌جیدیڵیت و مه‌نفا ده‌یكوژیت، یان وه‌ك نه‌جمه‌دینی مه‌لا له ژووریكی ته‌نیادا پشیله ده‌یخوات و كه‌س پیی نازانیت. گه‌ر لیره‌دا باسی نووسه‌ریكی گه‌وره بكه‌ین كه لای ئیمه زۆر خۆشه‌ویست و ناسراوه ئه‌ویش (سادقی هیدایه‌ت)ه. پیش ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسه‌ره به گاز خۆی بخنكینیت، چه‌ند به‌رهه‌میكی بۆ به‌جی هیشتین كه هه‌موو ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه له نائاگاییدا ئه‌م پیاوه نه‌خۆشه و به‌رگه‌ی ژیان ناگریت، بۆیه ده‌ڵیم باشترین شت گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ تیكسته‌كان ،له‌م باره‌شدا چیرۆكی (زینده به گۆرِ) و (كونده په‌پووی كویر)، ئاماژه‌یه‌كی ته‌واون به‌وه‌ی كه ئه‌م نووسه‌ره نه‌خۆشه و پیویستی به یارمه‌تییه، به‌لاَم به بی یارمه‌تی و له ژووریكی ته‌نیادا له مه‌نفا و به تریاكیكی زۆره‌وه كه رۆژانه ده‌ستی بكه‌وتایه به‌كاری ده‌هینا،له ته‌مه‌نی 48 ساڵیدا خۆی ده‌خنكینیت.
هیمن حه‌مه‌جه‌زا: له‌نائاگایى هه‌موو كه‌سیكدا خۆكوشتن ئاماده‌یى هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن وه‌ختیك مرۆڤ هۆشمه‌ند ده‌بیت به‌وه‌ى پاش تیپه‌رِاندنى ئه‌م ژیانه‌ى كه‌ئیستاكه له‌نیویدایه‌و ده‌ژى، پاشان به‌مه‌رگ كۆتایى به‌و ژیانه‌ى دیت، ئاوهاش له‌ناونائاگایى هه‌موو مرۆڤیكدا كرده‌یه‌ك ئاماده‌یى هه‌یه، ئه‌ویش كرده‌ى خۆكوژى ورِه‌تكردنه‌وه‌ى ژیانه! به‌لاَم ئه‌م كرده‌یه واتا خۆكوشتن، ورد ورد كه‌له‌نائاگایمانه‌وه ده‌په‌رِیته‌وه ئاگایمان، هه‌رله‌خۆرِاو بیهۆنییه. به‌ڵكو له‌ئه‌نجامى تیفكرین وئه‌و موماره‌سه‌یه‌مانه‌وه دیت كه‌ئیمه له‌نیو ژیاندا ته‌مه‌نیكمان له‌گه‌ڵیدا سه‌رفكردوه‌و چه‌نده‌ها ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، له‌ئه‌نجامى ئه‌و هه‌موو دڵشكان وشكست وناعه‌داله‌تییه‌وه‌یه كه‌خۆكوشتن خۆى ده‌كاته نیو ئاگایمانه‌وه كه‌خودى ژیان به‌رامبه‌ر به‌ئیمه‌ى مرۆڤ كردوویه‌تى! هۆكارگه‌لیكى ئیجگار زۆر هه‌ن كه‌مرۆڤى هۆشمه‌ند تووشى سه‌رسورِمان وبیزارى ده‌كه‌ن، كه‌ئیدى خۆكوژى به‌دواهه‌مین چاره‌سه‌ردابنیت بۆ ده‌ربازبوون وقوتابوون له‌و ژیانه جه‌نجاڵ وناهاوسه‌نگه‌ى كه‌له‌نیویدا ده‌ژین! رِه‌نگه رِیزكردن وباسكردنیان له‌وه‌ها ده‌رفه‌تیكى كورتدا جیگاى ووتنى نه‌بیت، به‌لاَم وه‌ك وتمان مرۆڤ هه‌رگیز له‌خۆرِاو به‌بىَ هۆیه‌ك (كه‌خودى خۆى باوه‌رِى ته‌واوى پیى هه‌یه) ناگه‌یه‌نیته سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ى ژیان به‌و هه‌موو رِه‌نگ وپیكهاته‌یه‌یه‌وه رِه‌تبكاته‌وه. به‌ڵكو ئه‌وه سروشت وحه‌قیقه‌تى ژیانه كه‌وه له‌هه‌ندیكمان ده‌كات به‌وپه‌رِى متمانه‌و باوه‌رِبه‌خۆبوون وئاگایمانه‌وه برِیارى خۆكوشتن بده‌ین. ئه‌گه‌رچى من باوه‌رِم وایه ژیان هیچ كات ئه‌و سه‌نگ وقورساییه‌ى نییه كه‌مروڤ تادواسنوورى چه‌مینه‌وه‌و بیده‌سه‌لاَتى قه‌بوڵى بكات، چونكه نابیت له‌یادمان بچیت ئه‌و به‌هه‌شته‌ى مرۆڤه‌كان به‌دویدا ویڵن هه‌رگیز له‌سه‌رزه‌وى وله‌ناو ژیاندا رِیكه‌وتى ناكه‌ن وپیى ناگه‌ن، به‌لاَم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ناته‌بایى وچاره‌رِه‌شییه‌ى ژیان هه‌ڵگریه‌تى ناكریت مرۆڤ بیئه‌وه‌ى ده‌ستیك یان هه‌رنه‌بیت به‌شى ئه‌و رِووبه‌ره‌ى له‌هه‌ناوى ژیاندا داگیرى كردووه، شوناسیك به‌بوونى خۆى نه‌دات وماڵئاوایى هه‌تا هه‌تایى له‌ژیان بكات! ئاخر مرۆڤ چه‌شنى ورده بارانیكى كه‌م ته‌مه‌ن نییه، به‌ڵكو چه‌شنى تۆفانیكه تاكو ئاسه‌واریك له‌سه‌رزه‌وى و له‌ناوهه‌ناوى ژیاندا جینه‌هیڵیت، گوناهیكى گه‌وره‌یه ده‌ست بۆ مه‌رگى ئیختیارى به‌رین. وه‌ختیك ژیان به‌مه‌رگى ئیمه تووشى شۆك نه‌بیت، به‌برِواى من نه‌ژیانمان و نه‌مه‌رگمان هیچیان حه‌قیقى نه‌بوون! ئه‌مه به‌و مانایه‌ى ئیمه شیاوى هیچیان نین، ئه‌دى بۆ كردمان؟
مه‌هدی زریان: كاتیك ده‌بینین یان ده‌بیستین كه‌سیك له هه‌ڵچوونی له‌حزه‌یه‌كی بیر لی نه‌كردراوه‌دا خۆی ده‌كوژی، تووشی رِاچڵه‌كین ده‌بین، به‌لاَم ئه‌مه حاڵه‌تیكی ده‌گمه‌نه و له پشتیدا جگه له نائاگایی، چیی دیكه ئاماده نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر فریادرِه‌سیك كۆمه‌كی بكا و ئه‌و چه‌كه یاخود هه‌ر شیكی دیكه‌یه كه‌وا مرۆڤه‌كه ده‌یه‌وی خۆی پی له‌نیو ببا، لیی وه‌ربگری، خۆی ناكوژی، هاوكاتیش به‌بی هیچ گومانیك كاتیك كه ئارام ده‌بیته‌وه و ده‌بینی له چه‌ند ده‌مژمیریكی پیشوویدا خه‌ریك بووه چ كاره‌ساتیكی كوشنده بگه‌یه‌نی به مه‌به‌ستیكی كوشنده‌تر، سه‌یری به خۆی دی كه هه‌وڵی له‌و جۆره‌ی داوه، ته‌نانه‌ت ده‌شی وه‌كوو خه‌ونیكی نه‌كرده‌یش رِاڤه‌ی بۆ بكا، ئه‌مانه‌یش هه‌موو به هۆی ئه‌مه‌وه‌ن كه پیش‌تر به هیچ شیوه‌یه‌ك ئاماده‌سازییه‌كی ئه‌قلاَنیی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته نه‌كردووه... لیره‌دا ئه‌گه‌ر (سادقی هیدایه‌ت) به نموونه وه‌ربگرین، ده‌شی به‌س بی بۆ سه‌لماندنی ئه‌و رِاستییه‌ی كه زه‌مینه‌سازیی كرد بۆ پرۆسه‌كه، ئیدی خۆكوشتن كاریكه له‌كن هه‌ندیك كه‌س كرده‌كییه، بۆیه ده‌بینین گه‌له‌ك له‌وانه دوا به دوای خۆكوشتنیان نامه‌یه‌ك، ئامرازیك، یان هه‌ر شتیكی دی به‌جی ده‌هیڵن و له‌نیویدا هۆكاره بنچینه‌ییه‌كانی خۆكوشتنه‌كانیان تیدا رِوون ده‌كه‌نه‌وه، نموونه له‌باره‌ی ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه گه‌له‌ك زۆره، به‌ده‌ر له‌ویش حاڵه‌تیكی دی هه‌یه، ئه‌ویش به‌رجه‌سته‌بوونی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانه له‌نیو پیكهاته‌ی ژیانی خۆكوژدا كه ئه‌مه‌یش ناكری ئیستی بۆ نه‌كه‌ین و وه‌كوو پاڵنه‌ر و فاكته‌ر لیی نه‌رِوانین.
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی: خۆكوژی له هه‌ست و نه‌ستی هه‌ر مرۆڤیكدا هه‌یه ئه‌گه‌ر بیتوو رِازی نه‌بی به دۆخی به‌رده‌ستیی ئه‌و جیهانه‌ی كه تییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌با. نووسه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شیوه‌یه‌كی رِایدكاڵ دژی زۆر یه‌ك له نۆرِم و به‌هاكانی جیهانی خۆیه‌تی، گه‌له‌ك جار به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گا كه كه مه‌رگ ته‌نها رِیگه‌ی سه‌لماندنی ئازادیی مرۆڤه، به‌لاَم به تیرِوانینی من، ئه‌م جۆره بۆچوونه‌یش خۆی له چه‌شنیك وه‌همه‌وه سه‌رچاوه ده‌گری، چونكه رِاسته مرۆڤ له هه‌ڵبژاردنی مه‌رگ و كاڵكردنه‌وه‌ی بوونی خۆی (وه‌ك جه‌سته) ئازاده، به‌لاَم رِه‌چاوكردنی ئه‌م ئازادییه خۆی له دواجاردا گه‌یشتن به ئازادییه‌كی دی نییه، به‌ڵكوو زه‌وتكردنی ئازادییه‌كی تره له پانتاییی ژیاندا. ئیمه له هه‌ڵبژاردنی مه‌رگی خۆمان ئازادین، به‌لاَم له دوای ئه‌م ئازادییه‌دا كۆتی نه‌ژیان چاوه‌رِوانمانه‌ن به‌لاَم ئه‌گه‌ر بیتوو كه‌سیك نه‌ژیانی خۆی به جۆریك له ئازادیی تاكه‌كه‌س رِاڤه بكا، ئه‌وه دیاره ئه‌و كه‌سه له ئازادییه‌كه‌وه به‌ره‌و ئازادییه‌كی دی بازی داوه (كه من ئیسته وه‌ها بیرناكه‌مه‌وه).
خۆكوشتن پیوه‌ندیى به جورئه‌ته‌وه هه‌یه؟
وه‌لاَمه‌كانی پرسیاری چواره‌م عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ: بیگومان ئه‌و كاته جورئه‌ت ئاماده‌گى ده‌بیت كه ئیراده له‌ئارادا بیت و ویستى ئازادانه پیشرِه‌وایه‌تى بكات. ده‌مه‌ویت بڵیم خودكوژى له‌ویوه به جورئه‌ته‌وه په‌یوه‌سته كه ویست و ئازادى به‌رِیوه‌ى ده‌بات، بیهووده‌یى و یاخیبوون بنه‌ماكانى داده‌رِیژیت. وه‌ك چۆن تیگه‌یشتن و بۆ واقیع و ئاستى هوشیارى و دنیابینى سه‌رچاوه‌كانى دیارى ده‌كات. به دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش جۆریكى دیكه له خودكوژى هه‌یه تاكى باسیف پیى هه‌ڵده‌سیت و سۆز‌و خرۆشى دڵ رابه‌رایه‌تى ده‌كات و له‌پیناو، یان سه‌رمه‌ستى یۆتۆپیاو ژیانیكى نادیار ئه‌و مه‌یله‌ى تیدا ده‌چینیت و هه‌ر له‌ویشه‌وه یاخیبوونى خۆى راده‌گه‌یه‌نیت، به‌لاَم له‌بیرمان نه‌چىَ یاخیبوونى كه‌سى باسیف یاخیبوونیكى ئاراسته‌كراوه. كه‌واته خودكوژى له‌ریگه‌ى به‌ریه‌ككه‌وتنى عه‌قلاَنیه‌تى دنیا‌و ناعه‌قلاَنیه‌تى بیده‌نگى دنیا، نیودژییه‌كانى ئه‌وه‌ى مرۆڤ پیشبینى ده‌كات و ئه‌وه‌ى له واقیعدا روو ده‌دات دیته ئاراوه، به‌لاَم ده‌بىَ بزانین مه‌رج نییه ئه‌زموونى پووچى و خودكوژى دوو گوته‌زاى به‌یه‌كهه‌ڵكردوو بن. واته: مه‌رج نییه هه‌میشه وه‌ك دال و مه‌دلولى یه‌كتر سه‌یریان بكه‌ین، چونكه هه‌ندیك جاریش ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌رك به بیهووده‌یى و پووچى بوون ده‌كات دواجار ده‌گاته ئه‌وه‌ى كه ئیتر ماناكانى ژیان بۆ خۆى له ململانیى عه‌قڵ و واقیعدا دریژ ده‌بیـته‌وه. كامۆ پییوایه ئه‌وه به‌ره به‌ره به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى هوشیارییه كه به بیهووده‌ییمان ده‌گه‌یه‌نیت و له ترۆپكى بیهووده‌ییش به حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌گه‌ین. ئه‌وه‌ش به جۆریك له جۆره‌كان له تیگه‌یشتن و بوونى هایدگه‌ریمان نزیك ده‌كاته‌وه، لاى هایدگه‌ر ئه‌وه تیگه‌یشتنه ده‌بیته ئه‌ركیكى وجودیانه‌ى وه‌ها كه بوونى مرۆیى له جیهان و تیگه‌یشتنى مرۆڤ له‌و بوونه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات. لیره‌دا، مرۆڤ به پیى ئاستى تیگه‌یشتن و هۆشیارى ده‌رك به بوونى خۆى ده‌كات، هه‌ر له‌ریگه‌ى ده‌رككردنه‌وه یان به مانایه‌كى دیكه له‌ریگه‌ى هوشیارییه‌وه ده‌توانیت هارِمۆنییه‌تیك له‌گه‌ڵ ژیان درووست بكات. به‌لاَم یاخیبوونى مرۆڤى ئازاد له ژیان، ره‌تكردنه‌وه‌ى ژیان وه‌ك كامۆ ده‌ڵیت: یاخیبوونیكى میژووییه ئامانجى ئه‌و یاخیبوونه‌ش به شیوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له ئازادى و دادپه‌ره‌وه‌رییدا خۆى ده‌نوینیت. هه‌ڵبه‌ته یاخیبوونى كامۆیى په‌یوه‌ندى به شۆرِشه‌وه نییه، شۆرِشیك كه له فیكره‌وه هه‌ڵقولاَوه و ئامانجى ته‌نها له گۆرِینى ده‌سه‌لاَته سیاسییه‌كاندا ده‌بینیته‌وه، به‌ڵكو كامۆ یاخیبوون وه‌ك ئه‌زموونیكى خودى سه‌یرى ده‌كات. شۆرِش ده‌یه‌ویت مادده‌یه‌كى میژوویى له مرۆڤ درووست بكات، به‌لاَم یاخیبوون جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مكه مرۆییه‌كان و سروشتى مرۆڤایه‌تى ده‌كاته‌وه، جه‌خت له مرۆڤى ئازاد‌و تاكى ئه‌كتیف ده‌كاته‌وه. به‌كورتى ده‌مه‌ویت بڵیم له خودكوژى تاكى ئه‌كتیف، جورئه‌ت ره‌گه‌زیكه له ره‌گه‌زه‌كانى و ئاماده‌گى (خود/تیگه‌یشتن) به مانا هایدگه‌رییه‌كه‌ى وجودى هه‌یه، یان ره‌گه‌زیكه له ره‌گه‌زه‌كانى مه‌عریفه‌ى عه‌قڵى. به‌لاَم خودكوژى تاكى باسیف له وروژانى سۆز‌و خرۆشى دڵه‌وه‌یه‌و راسته‌وخۆ جورئه‌ت ده‌یجوڵینیت. له یه‌كه‌میاندا جورئه‌ت خۆى له هارِمۆنییه‌تى نیوان ره‌گه‌زه‌كاندا ده‌دۆزیته‌وه، له دووه‌میاندا پاڵنه‌ریكى سه‌ره‌كییه. له یه‌كه‌میاندا جورئه‌ت نكۆڵیكردنیكه له جه‌ختكردنه‌وه هه‌ڵقولاَوه، له دووه‌میاندا جورئه‌ت نكۆڵیكردنیكى ره‌هایه. یه‌كه‌میان كرده‌یه‌كى داهینه‌رانه به‌رهه‌م ده‌هینیت، له دووه‌میاندا كرده‌یه‌كى عه‌ده‌مى كۆتاییخوازه.. ده‌مه‌ویت بڵیم ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میان له عه‌ده‌میكه‌وه به‌ره‌و عه‌ده‌میكى دیكه‌مان بكاته‌وه و ژیانیش له‌ویوه دریژه به فره‌وان بوونى خۆى بدات، ئه‌وه دووه‌میان كۆتاخوازه‌و ژیان له‌وىَ كۆتایى دیت. یه‌كه‌میان چیژو ماناى نوىَ به ژیان ده‌به‌خشیت، دووه‌میان نه‌بوونى...
یوسف عیزه‌دین: ره‌نگه له‌سه‌ره‌وه‌رِا شتیك به‌لایدا چووبین، بیگومان ئه‌گه‌ر جورئه‌تیش نه‌بیت ئه‌وه ترسنۆكى نییه، ره‌نگه جورئه‌تیش تیپه‌رِ بكات، حه‌زیش ده‌كه‌م لیره‌دا سه‌رنجتان بۆ پرسیاریكى دیكه رابكیشم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌بۆ ده‌بیت سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى پیشه‌نگى شۆرشه‌كانى كورد بوون، له‌كاتى شكستدا ئاماده نه‌بوون خۆیان بكوژن و ته‌سلیم بوونیان پآ باشتر بووه.. له‌كاتیكدا زۆر كه‌سانى میژوویى وه‌ك هانیبال و چه‌ندینى دیكه له‌كاتى شكستدا خۆیان كوشتووه؟!.. به‌هه‌ر حالأ ئه‌مه بابه‌تیكى زۆر گرنگه‌و ده‌كریت له‌ته‌وه‌ریكى دیكه‌دا قسه‌ى له‌سه‌ر بكریت.
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: من برِوام به‌وه نییه، به‌ڵكو برِوای ته‌واوم به‌وه‌یه كه خۆكۆشتن پیوه‌ندی ته‌واوی به نه‌خۆشییه‌وه هه‌یه ، كه‌سیك خۆی ده‌كوژیت كه له حاڵه‌تیكی دژواری ده‌روونیدا بیت،هاوار بكات و كه‌س گوی له هاواره‌كانی نه‌گریت، له‌رِاستیدا زانست وه‌لاَمیكی باشی ئه‌و حاڵه‌ته‌مان ده‌داته‌وه، كه خۆكوشتن فه‌رمانی میشكه به مرۆڤ بۆ هه‌ستانی به كرداریكی له‌و جۆره ، نه‌ك جورئه‌ت و ئازایه‌تی.لای من ئازایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ختییه‌كانی ژیانه نه‌ك رِاكردن لیی، به‌لاَم ئیتر كه مرۆڤ نه‌خۆش كه‌وت كه ئه‌مه هه‌موو كه‌س ده‌گریته‌وه ،تاقه شتیك ئه‌وه‌یه ده‌بی چاره‌سه‌ربكریت و هیچی تر ده‌نا ده‌ره‌نجامی خراپی لیده‌كه‌ویته‌وه. فرۆید له كتیبیكی گرنگدا به ناوی (شارستانییه‌ت و دوودڵییه‌كانی)كه ساڵی 1930 نووسیویه‌تی، باسیكی زۆری غه‌ریزه‌كانی مرۆڤ ده‌كات ،له‌وانه‌ش غه‌ریزه‌ی مردن،ئه‌و پیی وایه كه له مرۆڤدا غه‌ریزه‌یه‌ك هه‌یه كه دژی ژیانه و شه‌رِی له‌گه‌ڵ ده‌كات ،ئه‌ویش غه‌ریزه‌ی مردنه، به‌هانه‌شی بۆ ئه‌وه ئه‌و شه‌رِانه‌یه كه به دریژایی میژوو مرۆڤی سه‌رقاڵ كردووه،بۆیه لای ئه‌و مرۆڤ چه‌ندی حه‌زی له ژیانه، ئه‌وه‌نده‌ش ئاره‌زووی رووخاندنی هه‌یه، به‌لاَم ئه‌م رِووخانه هه‌ندی جار رِووخانی شته‌كانی ده‌وروبه‌ر نییه، به‌ڵكو رِووخانه‌كه بۆ ناوه‌وه دیت و مرۆڤه‌كه داگیر ده‌كات،له تراجیترین حاڵ‌دا مرۆڤ خۆی خۆی له‌ناو ده‌بات. هاورِیی به‌ریز مه‌ریوان ووریا له ستوونیكدا له ئاوینه‌دا باسی ئه‌م كتیبه ده‌كات و به یه‌كی له كتیبه گرنگه‌كان له قه‌ڵه‌می ده‌داو زۆر جوان لایه‌نه‌كانی شیی ده‌كاته‌وه.
هیمن حه‌مه‌جه‌زا: به‌رله‌هه‌رشتیك ئیمه له‌گه‌وره‌یى كرده‌یه‌كى وه‌ك خۆكوشتن كه‌مده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌پیوه‌رى (جورئه‌ت وئازایى و... ... ... هتد) بیپیوین وته‌ماشاى خۆكوژى به‌هه‌موو رِه‌هه‌نده‌كانییه‌وه بكه‌ین، به‌ڵكو كۆى ئه‌وشتانه‌ى وه‌ك (جورئه‌ت و ئازایى و ... ... ... هتد) په‌یوه‌ندى به‌مه‌رگ وژیانه‌وه نییه! خۆكوشتن له‌ناو بیرى كه‌سى به‌ئاگاو هۆشمه‌ندا له‌حزه‌یه‌ك خۆى نمایش ده‌كات وده‌بیته كه‌ڵكه‌ڵه كه‌ئه‌و مرۆڤه هه‌ست بكات ئیدى له‌ناو پرِۆژه‌ى ژیاندا قسه‌یه‌كى نه‌ماوه بۆ ووتن. ئه‌مه به‌ومانایه‌ى كه‌سى هۆشیار هه‌میشه له‌هه‌وڵى گۆرِین وده‌ستكاریكردنى كۆى پرِۆژه‌ى ژیاندایه‌و سه‌رسه‌ختانه له‌سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ى كه‌بۆ جوانكردن وچاككردن وجدیكردنه‌وه‌ى ژیان هه‌یه‌تى هه‌وڵده‌دات وهاوشانى ئه‌م هه‌ولاَنه‌ش به‌به‌رده‌وامى له‌ته‌حقیق كردنى زاتى خۆیدایه، تاكو چیدى وه‌ك هه‌رمیروویه‌كى مشه‌خۆر له‌سه‌رزه‌وى ژیان نه‌گوزه‌رینىَ. به‌لاَم هه‌ركاتیك گه‌یشته ئه‌و متمانه‌یه‌ى كه‌به‌جدى ته‌حقیقى زاتى خۆى كردووه‌و ده‌ستیكى له‌نیو پانتایى ژیاندا جیهیشتووه، ئیدى تیده‌گات له‌وه‌به‌دواوه ژیان شتیكى ئه‌وتۆ (به‌نیسبه‌ت ئه‌مه‌وه) گرنگ نییه‌و مانه‌وه‌ى زیاتریشى زۆرتر‌و زیاتر بیهیواى ده‌كات. بۆیه ئیختیارى ئه‌م مرۆڤه هۆشیارانه له‌پاش ته‌واوبوونى كۆى كاره‌كانیان له‌ناو ژیاندا، ئه‌وه‌نده‌ى ئیختیارى مه‌رگه، هینده ئیختیارى مانه‌وه‌و دریژه‌دانیان نییه به‌ژیانیك كه‌دڵنیان ئیدى شتیك نه‌ماوه له‌نیو پانتایى ژیاندا ئاسووده‌و ئارامیان بكات وبه‌تیپه‌رِبوونى رِۆژگاریش زیاتر هه‌ست به‌پوچیتى ژیان وبیحورمه‌تى مرۆڤ ده‌كه‌ن له‌نیو ئه‌م ژیانه پرِ رِۆتین وپرِ ئه‌ته‌كیه‌ته بیماناو ناماقووڵه‌دا، تیده‌گه‌ن ژیان جگه له‌دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كى به‌رده‌وام وبیهوده‌و تیپه‌رِبوونى رِۆژ له‌دواى رِۆژ به‌بىَ بوونى هیچ مژده‌یه‌كى ئه‌وتۆ كه‌تواناى هیشتنه‌وه‌ى مرۆڤى هه‌بیت له‌هه‌ناوى خۆیدا، هیچى تر نییه! لیره‌وه ده‌كریت بڵیین، خودكوژى له‌لاى مرۆڤى ئاگامه‌ندو هۆشیار به‌رِۆژگاره یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ژیان، ئه‌وه‌نده‌ى ئیحساسكردنیه‌تى به‌پوچیتى وبیهواییه‌تى له‌و هه‌موو دووباره‌بوونه‌وه بیمانایه، ئه‌وه‌نده جورئه‌ت وچاونه‌ترسان نییه! چونكه مرۆڤى رِۆشنبیرو به‌ئاگا له‌ژیان، مه‌رگ وه‌ك پیویستییه‌ك له‌ده‌ست پوچیتى ودووباره‌بوونه‌وه ئیختیار ده‌كات، نه‌ك وه‌ك جورئه‌تیك ونمایشیك!
مه‌هدی زریان: هه‌موو بوونه‌وه‌ریك له ماهیه‌تدا به شیوه‌ییكی غه‌ریزه‌یی هه‌ڵگری هه‌ندیك له خه‌سڵه‌ته‌كانی جورئه‌ته، به‌لاَم ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مانه‌ن: به‌كارهینانی جورئه‌ت بۆ چیی و كه‌نگی و له كویدا؟ ئه‌مه پیویستی به له‌سه‌ر وه‌ستانگه‌لیك و رِاڤه‌ی جوداواز و رِوونكردنه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه: جگه له مرۆڤ كاتیك كه‌وا گیانله‌به‌ریكی بچووك و لاواز رِووبه‌رِووی گیانداریكی به‌هیز و زه‌به‌لاح ده‌بیته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی رِیگه‌یه‌ك بۆ هه‌لاَتن و خۆ ده‌ربازكردن نادۆزیته‌وه، سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش ده‌زانی ده‌چی بۆ نیو جه‌نگیكی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌نجام دۆرِاو، به ئاسانیی خۆی ناداته ده‌ست، بۆیه به‌ره‌نگاریی دوژمنه‌كه‌ی ده‌بیته‌وه. هه‌ندیك له بوونه‌وه‌ره‌كان كاتیك كه‌وا ده‌كه‌ونه نیو حاڵه‌تی مه‌رگی حه‌تمییه‌وه، ده‌چنه نیو پرۆسه‌ی خۆكوشتن و رِیگه به دوژمن ناده‌ن له‌ززه‌ت له كوشتن‌یان وه‌ربگرن و یاریی به (قه‌ده‌ر) و (بوون)یانه‌وه بكه‌ن، له رِاستیدا ئه‌مه‌یش بچووكترین مافی مرۆڤبوونی تاكه كه ده‌خوازی كلیلی ده‌رگه‌ی ژیان له ده‌ستی خۆی بی نه‌ك كه‌سیكی دی، چونكه ئه‌گه‌ر پیچه‌وانه‌ی رِوانینه‌كانمان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ (خود)ماندا كردرا، ئیدی ئیمه هیچ نیین، جگه له ئامیر، یاخود رِۆبۆت... مرۆڤه‌كانیش به شیوه‌ی جوداواز جوداواز بیر له‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌نه‌وه، جوداوازییه‌كه‌یش ته‌نها له شیوازی بیركردنه‌وه خۆی ده‌دۆزیته‌وه، نه‌ك جورئه‌ت و شتی دی، بۆ نموونه: كه‌سانیك پیش پراكتیزه‌كردنی هه‌ر برِیاریك، به قووڵیی و به وردیی بیر له ئه‌نجامی ئه‌و برِیاره ده‌كه‌نه‌وه و به شیوه‌ییكی ئه‌قلاَنیی باره‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگینن، چونكه جاری وه‌ها هه‌یه به هۆی له بیركردنی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سانی نزیك و خیزان و منداڵ، ئه‌و جۆره كه‌سانه پی له‌سه‌ر غروریی خۆیان و خاڵیكی قبووڵ نه‌كردراو، داده‌گرن، بۆیه له دیدگه‌ی كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌ره‌وه كه‌سانی وه‌ها به بی جورئه‌ت و نابه‌رپرسیار ده‌ناسرین و رِاڤه‌ی وه‌ها بۆ كه‌سایه‌تییه‌كانیان ده‌كردری، به‌لاَم ئه‌و كه‌سانه‌ی به هه‌ڵچوون و بی لیكدانه‌وه برِیار ده‌ده‌ن و بیر ناكه‌نه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌یان كه خه‌ریكن تیكه‌ڵ به دنیاكه ده‌بن، ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه به خاوه‌ن جورئه‌ت ده‌ناسرین، بۆیه كاتیك كه‌وا ده‌كه‌ونه نیو ساتی خۆكوستن و خۆیان ناكوژن و بیر له‌و حاڵه‌ته كتوپرِه ده‌كه‌نه‌وه، رِاسته‌وخۆ سه‌رتاپایان ده‌له‌رزی، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِیته‌وه كه‌وا برِیاره‌كه ئه‌قڵی له پشت نه‌بووه و زاده‌ی له‌حزه‌ی هه‌ڵچوون و گرژبوونی ماسوولكه‌كانی خوینه، به‌لاَم هه‌رچی پیچه‌وانه‌ی ئه‌م رِوانینه‌یه، خۆكوشتن وه‌كوو ئامانج ته‌ماشا ده‌كا و كوده‌تای لی به‌رهه‌م ده‌هینی و وابه‌سته‌یه به‌و فاكته‌رانه‌ی كه‌وا پیش‌تر له‌سه‌ریان وه‌ستاوم، بۆیه ئه‌گه‌ر له هه‌وڵی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو نه‌بی، ئه‌وا به‌بی دوودڵیی چه‌ندین جاری دی ده‌كه‌ویته‌وه نیو ئه‌و چركه‌ساتانه، چونكه له دواجاردا خۆی خاڵیی كردووه‌ته‌وه و ئینتیمای بۆ هیچ نه‌ماوه و جگه له خۆكوشتن پیی وه‌ها نییه چیی دیكه بتوانی له پردی ژیانی سه‌خت ئه‌نجام بیپه‌رِینیته‌وه، بۆیه ئه‌م خۆكوشتنه به ده‌گمه‌ن نه‌بی له لایه‌ن كه‌سانی ئایینیی په‌یرِه‌و ناكری و هه‌رگیزیش مایه‌ی په‌سه‌ند نییه.
عه‌بدولخالق یه‌عقوبی: وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی عه‌بدولخالق یه‌عقووبی تیكه‌لاَوی وه‌لاَمی پرسیاری سییه‌مه.
ده‌كری ده‌وروبه‌ر بچنه نیو پرۆسه‌ى خۆكوشتنه‌وه؟
وه‌لاَمه‌كانی پرسیاری پینجه‌م عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ: ده‌میكه كۆمه‌ڵیك مه‌سه‌له به‌رده‌وام قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كریت، له‌وانه‌ش ناكۆكییه‌كانى جیهان و بوون، مه‌غزا حه‌قیقیه‌كانى ژیان، پیوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئازادی‌دا، خه‌ملاَندنى شوینگه‌ى مرۆڤ و رۆڵى له جیهان و كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌لاَم له‌مرِۆى ته‌كنۆلۆژیا و پیشكه‌وتندا زیتر قسه له فه‌زاى پووچگه‌رایى و بیهووده‌یى و تریاك و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان و چیژ وه‌رگرتن له ژیان و نیودژییه‌كانى ژیان ده‌كریت، به تایبه‌تى ئه‌و نیودژییانه‌ى كه ده‌كه‌ویته نیوان مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر، مرۆڤ و ناوه‌وه‌ى خۆى.. لیره‌دا ده‌شىَ قسه له‌سه‌ر دوو جۆر مامه‌ڵه‌كردنى تاك و كۆمه‌ڵگه بكه‌ین: یه‌كه‌م تاكى ئه‌كتیف و كۆمه‌ڵگه‌ى دواكه‌وتوو: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه ئاستى هوشیارى ئه‌وه‌نده به‌رز نه‌بیت ئه‌و تاكه بتوانیت خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌كانى خۆى تیدا مماره‌سه بكات، نیودژبوونه‌وه‌كه جۆریك له گۆشه‌گیرى و نامۆیى لاى كه‌سى هوشیار درووست ده‌كات. جۆرى دووه‌م تاكى باسیف و كۆمه‌ڵگه‌ى پیشكه‌وتوو: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له رووى ژیارى و شارستانیدا له پیشڤه‌چوون و گۆرِانكارى به‌رده‌وامدا بیت، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌و تاكه به جۆریكى دیكه هه‌ست به گۆشه‌گیرى و نامۆیى ده‌كات. به مانایه‌كى دیكه، ده‌مه‌ویت بڵیم: له هه‌ردوو جۆردا پیوه‌ندیكردنى تاك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا دواجار نائومیدى و بیهوده‌ییى لی ده‌كه‌ویته‌وه. له یه‌كه‌میاندا تاكى ئه‌كتیف له‌ویوه دووچارى نائومیدى و نیرگزییه‌ت دیت كه نا‌توانیت له‌ریگه‌ى داهیناندا په‌یوه‌ندى خۆى به كۆمه‌ڵگه‌وه رابگه‌یه‌نیت، له دووه‌مدا تاكى باسیف له‌ویوه تووشى پووچگه‌رایى و بیهووده‌یى ده‌بیت كه هه‌ستده‌كات دووچارى فه‌شه‌ل بووه. له لایه‌كى دیكه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ى دواكه‌وتوو تاكى داهینه‌ر به له‌رِىَ لاده‌ر وه‌سف ده‌كات یان به ته‌جاوزكارى سنووره‌كانى داب و نه‌ریت گوناهبارى ده‌كات، به‌لاَم كۆمه‌ڵگه‌ى پیشكه‌وتوو تاكى باسیف به مشه‌خۆر وه‌سف ده‌كات و وه‌ك شتیكى بىَ سوود و زیاده سه‌یرى ده‌كات. تاكى داهینه‌ر له واقیع یاخى ده‌بیت و واقیع ره‌تده‌كاته‌وه، به‌لاَم تاكى باسیف ده‌بیته به‌نده‌ى واقیع، واقیع ره‌تیده‌كاته‌وه... دواجار هه‌ستكردن به گۆشه‌گیرى و نامۆبوون لاى تاكى یه‌كه‌م فه‌زایه‌ك بۆ داهینان ده‌خه‌مڵینیت، زۆرجار دروست نه‌بوونى ئه‌و فه‌زایه‌و نیرگزییه‌تى ئه‌و تاكه به‌ره‌و خۆكوژى هه‌نگاو ده‌نیت، به‌لاَم به نیسبه‌ت تاكى دووه‌م له‌زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا له بیهووده‌ییه‌وه به‌ره‌و هه‌لاَتن له واقیع ده‌چیت، هه‌ر له‌ویشه‌وه به‌حۆكوژى هه‌ڵده‌سیت. به‌مجۆره نامۆیى تاكى داهینه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دواكه‌وتوو نامۆبوونیكى پۆزه‌تیفه و ویستى ئازادانه رابه‌رایه‌تى ده‌كات، به‌لاَم نامۆبوونى تاكى باسیف به گشتى نامۆبوونیكى نیگه‌تیفه ئاراسته‌كردن به‌رِیوه‌ى ده‌بات. ده‌مه‌ویت بڵیم گۆشه‌گیرى و دووره په‌ریزى تاكى داهینه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دڵه‌رِاوكىَ قووڵه وه‌ستاوه كه له پرۆسه‌ى داهینان سیماكانى ده‌رده‌كه‌ویت، به‌لاَم گۆشه‌گیرى و دووره په‌ریزى تاكى باسیف له‌ویوه دیت كه ئاراسته‌كردن سیماكانى ده‌نه‌خشینیت. به كورتى: داهینه‌ر به‌رده‌وام له خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌دا خۆى ده‌دۆزیته‌وه‌و هه‌ر له‌ویشه‌وه به مانا بارتییه‌كه‌ى پرۆسیسى خودكوژى ده‌كات، به‌لاَم تاكى باسیف هه‌ندیك جار له‌ژیر فشارى گۆرِانكارییه خیراكانى سه‌رده‌م دووچارى په‌رِگیرى و شیوان ده‌بیت و له ترۆپكى بیهووده‌یى به خۆكوژى هه‌ڵده‌ستیت. به‌مجۆره ده‌شىَ بڵیین خۆكوژى وه‌ك چۆن ئیراده‌ى ئازادانه‌ى تاك رابه‌رایه‌تى ده‌كات، به جۆریك له جۆره‌كانیش پیوه‌ندیى به كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه. لیره‌شدا ده‌بىَ قسه له دوو كۆمه‌ڵگه‌دا بكه‌ین: كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى داخراو‌و كۆنترۆڵكار كه به پیى ئاستى دنیابینى و بیرورِاى ئایینى تاكى باسیف ئاماده ده‌كات. كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى كراوه كه گۆرِانكارییه خیراكانى سه‌رده‌م ده‌بن به هۆى دروستبوونى فه‌زایه‌ك بۆ پووچگه‌رایى و بیهووده‌یى. ده‌مه‌ویت بڵیم ده‌شىَ مه‌یلى ئایینى كۆمه‌ڵگه‌و خه‌یاڵى یۆتۆپى و ئه‌ودیوو ژیانى نادیار... تاكى ئاراسته‌كراو سه‌رمه‌ستى خۆكوژى بكات و تاكى باسیفیش وه‌ك ده‌رئه‌نجامیك به‌و بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵه رازى بیت. به هه‌مان شیوه ده‌شىَ بڵیین ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ى شارستانى و كراوه‌یه كه له‌سه‌ر راوه‌دوونان و ره‌تاندنه‌وه‌ى مرۆڤ كار ده‌كات، ئه‌وه‌نده مرۆڤ وه‌ك پاشكۆى خۆى سه‌یر ده‌كات و خۆى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پینیت، دواجار مرۆڤیكى شیواو، مرۆڤیك ده‌خاته‌وه كه له هه‌موو ره‌فتاره مرۆییه‌كه‌ى كه‌وتووه، ئه‌و مرۆڤگه‌له له بیهووده‌ییه‌كى موتڵه‌قدا ده‌ژین و تاكه فریادرِه‌سیان له خۆكوشتندا ده‌بینه‌وه.. به‌لاَم خودكوژى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كرده‌یه‌كى ویستخوازانه‌ى ئازادانه‌یه له‌به‌ر هه‌ندىَ ئه‌گه‌ر تاك باسیف نه‌بیت كۆمه‌ڵگه نا‌توانیت به‌پیى مه‌یل و بیركردنه‌وه‌ى خۆى ئاراسته و سه‌رمه‌ستى بكات، به دیوه‌كه‌ى دیكه‌ش له كۆمه‌ڵگه پیشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌وه ره‌وتى گۆرِانكارییه خیراكانه كه فه‌زایه‌ك بۆ بیهووده‌یى و پووچگه‌رایى ده‌سازینیت، له دووتویى ئه‌و فه‌زایه‌وه هه‌ندیك له تاكه‌كان دووچارى دژبوونه‌وه‌و هه‌لاَتن له ژیان ده‌بن و په‌نا بۆ تریاك و جۆره‌كانى دیكه‌ى مادده‌ى سرِكار ده‌به‌ن و دواتر به خۆكوژى ژیانى خۆیان كۆتایى پی ده‌هینن، واته: كۆمه‌ڵگه نا‌توانیت تاك ئاراسته بكات، به‌لاَم ئه‌وه گۆرِانكارییه خیراكانن بۆشاییه‌ك بۆ تاك درووست ده‌كه‌ن.. كه‌واته هه‌ر یاریكردنیكى كۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ تاك به نیازى خستنه نیو چوارچیوه‌و ئاراسته‌كردن ده‌ستبردنه بۆ ئازادى و شیواندنى ئازادیى لی ده‌كه‌ویته‌وه.
یوسف عیزه‌دین: "دۆسته‌یڤسكى" له‌بابه‌تیكیدا به‌ناوى "رۆژانه‌ى نووسه‌ریك"دا كه‌له‌ساڵى 1876دا نووسیوویه‌تى ده‌ڵیت: (وه‌ك وه‌لآمیكى زاتى بۆ ئه‌و پرسیاره ناوه‌كییه‌كانى خۆم ده‌رحه‌ق به‌به‌خته‌وه‌رى ده‌ڵیم هه‌رگیز له‌وه تینه‌گه‌یشتم كه‌چۆن به‌خته‌وه‌رى به‌ده‌ست بهینم... له‌كاتیكدا كه‌بۆ خۆم سه‌رجه‌م ئه‌م گاڵته‌جارِییه‌ى سروشتم پآ بآ مانا‌و هیچ و پووچه... ئه‌م سروشته تاوانبار ده‌كه‌م كه‌منى بۆ ئازار كیشان هینایه دنیاوه... سروشتیش به‌نه‌مان له‌گه‌لأ خۆم به‌نه‌مان مه‌حكوم ده‌كه‌م). " ئه‌لبیر كامۆ" خۆكوشتنى "كیریلۆڤ" پاڵه‌وانى رۆمانى"تارماییه‌كانى" "دۆسته‌یڤسكى" به‌خۆكوشتنى بالآ ناودیر ده‌كات، چونكه له‌رِوانگه‌ى دنیابینییه‌وه خۆكوشتنى لا ده‌بیته ته‌نها ریگه چاره‌یه‌ك، چونكه "كیریلۆڤ" گه‌یشتۆته یه‌قین له‌نه‌بوونى خوداوه‌ند، وه‌ك "كامۆ" ده‌ڵیت: (ئه‌گه‌ر خوداوه‌ند نه‌بیت ئه‌وه كیریلۆڤ خوداوه‌نده.. ئه‌گه‌ر خوداوه‌ند بوونى نه‌بیت، ئه‌وه ده‌بیت كیریلۆڤ خۆى بكوژیت، تاوه‌كو ببیته ئه‌و). ئه‌وه‌ى كه‌پیشتر ئاماژه‌م پیدا وه‌ك روونكردنه‌وه‌یه‌كى زیاتر سه‌باره‌ت به‌خۆكوشتن به‌تایبه‌ت له له‌تیكستیكى ئه‌ده‌بیدا. سه‌باره‌ت به‌پرسیاره‌كه‌شتان ده‌توانم بڵیم ئیمه وه‌ك میلله‌تیك تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش بیجگه له‌شیكاریكى ئه‌ركیۆلۆژى خیڵه‌كه‌ى هیچ تویكارییه‌كى دیكه په‌ى به‌په‌نهان و شاراوه سۆسیۆلۆژییه‌كانمان نابات، ئاسته‌مه باس له‌خودیكى دابرِاو بكه‌ین له‌كۆمه‌ڵ، نیسبیى بوونى ئه‌وه‌ى كه‌ئیمه له‌باره‌یه‌وه ده‌دوین وامان لیده‌كات له‌دووره‌وه تیى برِوانین و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین، چونكه زۆر له‌و بابه‌تانه‌ى لاى ئیمه واكه‌وتۆته‌وه كه‌زۆر قووڵن، راستییه‌كه‌ى زۆر رووكه‌شین، نازانم ئیشكالیك له‌راڤه‌كردندا ده‌بینمه‌وه وه‌ك "فۆكۆ" ده‌ڵیت: (نهینى شته‌كان له‌وه‌دایه كه‌جه‌وهه‌ریان نییه یان ده‌سپیكى جه‌وهه‌ره‌كه‌یان له‌و شیوانه‌دایه كه‌نامۆن پیى و هیدى هیدى لیوه‌ى سه‌رچاوه‌یان گرتووه)... نیسبییه‌تى تیرِوانین وامان لیده‌كات بگه‌ینه ئه‌وه‌ى كه‌هیچ یاسایه‌كى بنه‌رِه‌تى و تیرِوانینیكى ئه‌وتۆ نییه كه‌ببیته وه‌لآم، خۆى گه‌وره‌ترین گرفت له‌بوونى وه‌لآمدایه نه‌ك نه‌بوونى، مه‌به‌ستم له‌و وه‌لآمانه‌یه كه‌رِاپیچى نیو دۆگما‌و راوه‌ستانمان ده‌كه‌ن، ئیدى بوون و نه‌بوونى ده‌روبه‌ر هه‌رچه‌نده كیشه‌یه، به‌لآم ئه‌گه‌ر تۆ مه‌به‌ستت بیت خۆت بكوژیت، ئه‌وه هه‌ر ده‌یكه‌یت.
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی ئارام كاكه‌ی فه‌لاح تیكه‌لاَوی وه‌لاَمی پرسیاری چواره‌مه.
هیمن حه‌مه‌جه‌زا: به‌داخه‌وه، ئیمه كۆمه‌ڵیكین هه‌میشه ئه‌و مافه‌مان به‌خۆمان داوه قسه له‌سه‌ر ئه‌وى تر، به‌بىَ ئاماده‌بوونى خۆى، بكه‌ین. كه‌به‌برِواى من ئه‌مه نه‌ك ته‌نها وه‌ك دیارده‌یه‌ك له‌ناو ئیمه‌دا هه‌یه، به‌ڵكو بۆته به‌شیك له‌كه‌لتوورو مۆرِاڵ وچۆته پیكهاته‌مانه‌وه. سارتر ده‌ڵىَ: "ئه‌وانى دى، دۆزه‌خن!"... كتومت ده‌ڵیى ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌م وته‌یه‌ى بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵى ئیمه وتوه، له‌حاڵه‌تیكى ته‌واو ئاسایى ونۆرماڵدا ئیمه به‌به‌رده‌وامى ئه‌و مافه ده‌ده‌ینه خۆمان كه‌له‌غیابى ئه‌وانى دی‌دا، دونیایه‌ك قسه‌و حیكایه‌تى بیبنه‌ما له‌سه‌ر ژیانى ئه‌وانى تر درووستبكه‌ین، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئیمه هه‌میشه له‌برى ئه‌ویتر بیرده‌كه‌ینه‌وه برِیار ده‌ده‌ین وقسان ده‌كه‌ین، وه هه‌ر له‌غیابى ئه‌وانى تردان كه‌ئیمه سنوور بۆ خه‌یاڵ وبیركردنه‌وه‌و بۆچوون ورِوانینیان داده‌نیین! ئیمه هه‌میشه وه‌ك بڵیى له‌بۆسه‌دابین بۆ ته‌سككردنه‌وه‌ى سنورى خه‌یاڵ وژیان وئازادییه‌كانى ئه‌وانى دى، پرۆسه‌ى خودكوژیش ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ناوه‌كه‌یه‌وه ته‌ماشا بكه‌ین تا ده‌گاته كرده‌كه، پرۆسه‌یه‌كى ته‌واو فه‌ردانى وزاتییه! به‌لاَم ئیمه لیره‌شدا جاریكى دى، رِوخسه‌ت به‌خۆمان ده‌ده‌ین وجگه له‌قسه‌كردن، بگره حوكمى باش وخراپیشى به‌سه‌رداده‌ده‌ین وله‌برى كه‌سى خاوه‌ن كرداره‌كه‌ش هه‌ندیك وه‌لاَم به‌خۆمان وئه‌وانى دى ده‌ده‌ینه‌وه! رِه‌نگه تائیره ئاسایى بیت وحوكمى بیسه‌وادى كۆمه‌ڵگا قه‌بووڵبكه‌ین!!! به‌لاَم زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مه ته‌نها له‌ناو كۆمه‌ڵه بیسه‌وادو گشتییه‌كه‌دا مۆدیل نییه، به‌ڵكو زۆر له‌هونه‌رمه‌ندو نووسه‌ره‌كانیشمان، ئه‌وانه‌ى له‌ناو كاره ئه‌ده‌بى وهونه‌رییه‌كانیاندا دونیایه‌ك بانگه‌شه‌ى ترسناك و دونیایه‌ك ئینتیمایان بۆ یاخیبوون وخۆكوژى و... ... ... هتد، هه‌یه، ئه‌و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندانه‌ى كه‌ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى تیكست وقسه قه‌به‌كانى به‌رده‌م مایكرۆفۆنه‌كاندا، ده‌توانى جیایان بكه‌یته‌وه له‌كۆمه‌ڵگا. ئه‌گه‌ر نا! له‌كۆى ژیانى رِۆژانه‌یاندا نوسین وهونه‌ر جگه له‌وه‌زیفه‌یه‌ك هیچى ترنییه!
مه‌هدی زریان: به شیوه‌یه‌كی گشتیی و سرووشتیی، مه‌حاڵه ده‌وروبه‌ر بكه‌ونه نیو پرۆسه‌ی خۆكوشتنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر تاكیك و به‌شیوه‌یه‌كی جوداواز له ئه‌ویدی، بیر له هه‌ر شتیك ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر هاتوو بووین به به‌ربه‌ست له به‌رده‌م وه‌ها حاڵه‌تیكدا، ئیدی بمانه‌وی یان نا، له هه‌وڵی لیسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادیی ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌بین، چونكه ئیمه خواستی ئه‌و رِه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هیی خۆمان له شوینیدا داده‌نیین... به‌لاَم ده‌كری چه‌ند كه‌سیك كۆك بن له‌سه‌ر خاڵیكی هاوبه‌ش كه دواجار چاره‌نووسی هه‌موویان به‌ره‌و رِووی ئاكامیكی ویستیی ده‌كاته‌وه، مه‌رجیش نییه ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه هه‌موویان خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یان ولاَتیك بن، یاخود له ژیر هزر و ئایدیای تاكه‌كه‌سیك، به‌لاَم ناكری ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچی كه مومكینه له هه‌ندیك حاڵه‌تی وه‌هادا سیسته‌میكی سیاسیی حیزبیی وه‌كوو پاڵنه‌ر نائاماده‌ییی هه‌بی، تا له رِیگه‌ی ئه‌م رِه‌هه‌نده نائومیدكار و تیكشكاندنه كۆمه‌ڵییه‌یه‌وه بگا به ئه‌نجامه ویستخوازه نابه‌رپرسیارییه‌كانی خۆی.
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی: بۆ هه‌میشه ده‌وروبه‌ر به‌شیكی لیكدانه‌برِاوی خۆكوشتنی هه‌ر مرۆڤیكه و به‌تایبه‌ت بۆ نووسه‌ر، ئه‌مه‌یش بۆ دوو هۆ ده‌گه‌رِیته‌وه: یه‌كه‌م، نووسه‌ر هه‌وینی زۆربه‌ی هزره‌كان و كاره‌كانی، یه‌كیكیش له‌وان بیرۆكه‌ی خۆكوشتن، له كاریك یان بیركردنه‌وه‌یه‌ك له نیوان خۆی و ده‌وروبه‌ردا سه‌رهه‌ڵده‌دا، دووه‌م هۆكاریش ئه‌مه‌یه: گه‌له‌ك جار شیوازی بیر و نووسینی نووسه‌ر كاریگه‌ریی هه‌یه له هه‌ڵویستی ده‌وروبه‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌م كاره‌یدا، بۆ وینه: له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه‌دا، خۆكوشتن تا ئیسته‌یش به گوناهی گه‌وره دیته ئه‌ژمار، ئه‌مه‌یش به هۆی بالاَده‌ستیی و كارگه‌ریی و شیوه تیفكرینی ئایینیی و هیژموونی پیاوانی ئایینیی كه بنه‌مای ته‌فسیره‌كانیان ده‌قی قورئانه، نه‌ك ده‌رهاویشته‌ی بارودۆخی كۆمه‌لاَیه‌تیی و گۆرِانكارییه جوان و كوشنده‌كانی كۆمه‌ڵگه.
به‌ربه‌ستبوونى ده‌وروبه‌ر له به‌رده‌م پرۆسه‌ى خۆكوشتندا، واته‌ى لیسه‌ندنه‌وه‌ى ئازادیى تاكه‌كه‌س ده‌گه‌یه‌نی؟
وه‌لاَمه‌كانی پرسیاری شه‌شه‌م عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ: وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ تیكه‌لاَوی وه‌لاَمی پرسیاری پینجه‌مه.
یوسف عیزه‌دین: تاكه‌كه‌س له‌كۆمه‌ڵگه‌دا جگه له‌ئازادییه‌كى به‌ناو و بیمانا و ساخته خاوه‌نى هیچ شتیكى تر نییه، تاكه‌س به‌شیكه له‌و ده‌سه‌لآته‌ى كه‌بآ تاكه‌كه‌س بوونى نییه، كۆمه‌ڵگه ئه‌و زیندانه‌یه كه‌تاكه‌كه‌سى تیدا زیندانییه، تاكه‌كه‌س بیجگه له‌بوونه‌وه‌ریكى قیزه‌وون و نه‌فره‌ت لیكراو له‌رِوانگه‌ى ده‌سه‌لآت و سیستمه‌وه هیچى تر نییه، باس و خواسى لیبرالییه‌ت و سۆسیالیزم و كه‌پیتالیزم و یه‌كسانى و سه‌رجه‌م باس و خواسه‌كانى دیكه بیماناو لیكچوون، له‌وه‌ته‌ى ده‌سه‌لآت هه‌یه، مرۆڤ كۆیله‌یه، كۆیله‌ى هه‌موو شته‌كانه، ده‌ربازبوون خه‌ونه، خه‌یاڵه، یان به‌واتایه‌كى تر ئه‌و مه‌رگه ئیختیارییه‌یه كه‌پیى ده‌گوتریت خۆكوشتن، سه‌یر نییه له‌و ولآتانه‌ى كه‌به‌پیشه‌نگى دیموكراسیه‌ت لاى ئیمه ناسراوه، زۆرترین ژماره له‌گه‌نجان و به‌ڵكو ته‌مه‌نه سه‌رووتره‌كانیشیان خۆیان بكوژن، ئه‌مه جگه له‌بوونى ده‌یان ریكخراوى نهینى كه ته‌شویقى كرده‌ى خۆكوشتن ده‌كه‌ن، وه‌ك "ساتانیسته‌كان" و چه‌ندینى تر، سالآنیك له‌مه‌و پیش زۆر خۆكوشتنى به‌كۆمه‌لأ روویدا له‌نیو گه‌نجاندا، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و سیسته‌م و ده‌سه‌لآت و كۆمه‌لأ وه‌ك پیگه‌یه‌كى ته‌قلیدى و میتافیزیكى له‌تیرِوانیندا دژ به‌خۆكوشتن بیت به‌گشتى و خۆكوشتنى گه‌نجانیش به‌تایبه‌تى دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نییه، زۆر مرۆڤ دۆسته به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌قینه به‌بآ هیزى كارى نوآ و تواناى گه‌نجان نا‌توانیت ئیدامه به‌خۆى بدات.
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح: نه‌خیر من وای نابینم، چونكه من ئازادی به‌و شیوه رِه‌هایه نابینم ،به‌ڵكو له ملكه‌چی كۆمه‌ڵی یاسا و جه‌بردا ده‌یبینم.سارته‌ر ده‌ڵی مرۆڤ بوونه‌وه‌ریكی ئازاده، خۆی ئازادی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات، و ئه‌و ده‌ڵی كه ئازادی جه‌وهه‌ری بوونی هه‌موو كه‌سیكه.به‌ڵام دژ به‌مه بوونیادگه‌رییه‌كان دین و باسی ئه‌و یاسا‌و جه‌برانه ده‌كه‌ن كه سنوور بۆ ئازادییه‌كان داده‌نین و پییان وایه كه ئازادی مرۆڤ ملكه‌چی كۆمه‌ڵی یاسای تره و كۆمه‌ڵی جه‌بری هه‌یه كه پیمان ده‌ڵیت كه به‌ڵی رِاسته مرۆڤ ئازاده و به ئازادی له‌دایك ده‌بی ،به‌ڵام ئازادی رِه‌ها نییه و پیویستی به سنووریك هه‌یه ده‌سنیشانی رِه‌هه‌نده‌كانی بكات، بۆیه منیش مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌ریكی ته‌واو ئازاد نابینم و برِوام به‌وه نییه كه بۆ نموونه له كرده‌یه‌كی خۆكۆژییدا سه‌ربه‌ست بیت و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش له ئاگاییه‌وه بیت یان نا ئاگایی ،كاری خراپ نه‌كاته سه‌ر ده‌وروبه‌ر.
هیمن حه‌مه‌جه‌زا: وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌ی هیمن حه‌مه‌جه‌زا تیكه‌لاَوی وه‌لاَمی پرسیاری پینجه‌مه.
مه‌هدی زریان: ئه‌و ده‌مه‌ی له دیدگه‌ی كه‌سیك ژیان ده‌بی به دۆزه‌خ و پرِ ده‌بی له نابه‌رابه‌ری، هاوكات، هیچ جوانیی و پیرۆزییه‌ك نامینیته‌وه و سه‌رجه‌م گۆرِانه‌كان به پیچه‌وانه‌ی ویسته‌كانی ئه‌م (خود)ه خۆیان نمایش ده‌كه‌ن و له بازنه‌یه‌كی پووچ و قیزه‌وندا ده‌خولینه‌وه، كاتیك كه‌سیك هه‌ست به‌مه ده‌كا كه ژیان بیابانیكی وشكی هه‌ڵپرِووكینه‌ری بی سه‌روبه‌ره و نائومیدیی و ته‌نیاییش وه‌كوو داڵ به ئاسمانی بیركردنه‌وه‌یدا ده‌سوورِینه‌وه، كه ده‌بینی له بازارِی (بوون)دا هه‌موو شتیك نرخ و ژماره و پیوانه‌ی بۆ داندراوه، جگه له مرۆڤ، سه‌ره‌تا بیر له گۆرِینی ئه‌و واقیعه بی رِه‌نگه ده‌كاته‌وه، تا له رِیگه‌ی ئه‌م گۆرِانكارییه‌ی بتوانی ده‌سه‌لاَتی ئه‌قڵیی خۆی بنوینی، به‌لاَم كاتیك له ئه‌نجامدا بۆی ده‌رده‌كه‌وی گۆرِانه‌كان له سه‌روو ده‌سه‌لاَتی ئه‌و دان، هاوكاتیش فریادرِه‌س و كۆمه‌ككار و هاورِیگه‌لیكی بۆ نادۆزرینه‌وه، تا هیچ نه‌بی به كۆمه‌كی ئه‌مانه هه‌ندیك له خه‌مه گه‌وره‌كانی كاڵ ببنه‌وه، ئیدی ناچاره ده‌ستبه‌رداری كۆی خه‌ون و پرۆژه‌كانی ببی، كه وه‌هایشی كرد وه‌كوو شووشه هارِه‌ی دی... كاتیك كه‌سیك به ته‌واویی متمانه‌ی به بوون و كاریگه‌ریی خود نامینی به‌سه‌ر ژیان و كۆمه‌ڵگه و ئه‌وانیدی، ئیدی بخوازی یان نا، بوون و نه‌بوونی خۆی وه‌كوو یه‌كتریی ته‌ماشا ده‌كا و ده‌كه‌ویته به‌رانبه‌ر ئه‌نجامگیرییه‌كی وه‌ها كه خۆكوشتنی ئه‌و هیچ شتیك له به‌هاكانی و دنیا و ده‌وروبه‌ر ناگۆرِی، بۆیه وه‌ها لیكی ده‌داته‌وه كه تاڵه مووییكیش نایبه‌ستیته‌وه به جیهانی زیندووه‌كان، دواجار، خۆی وه‌كوو بارگرانییه‌ك و ئه‌ركیكی قورس دیته پیش چاو له به‌رانبه‌ر ژیاندۆسته‌كاندا، هه‌ر ئه‌مه‌یشه كه ده‌بی به یه‌كه‌م هۆكار بۆ خۆ ده‌ربازكردن له ته‌لبه‌ندی نامۆبوون و ئازاره ویژدانیی و رِۆحییه‌كان، كه‌واته: له ئه‌نجامدا ته‌نها شتیك كه مایه و شیاوی په‌سه‌ند بی له‌كن وه‌ها كه‌سیك، له خۆكوشتن بترازی هیچی دیی نییه، ئه‌وه بۆیه پیی وه‌ها ده‌بی كه‌وا به چوونه نیو ئه‌م پرۆسه‌یه كوده‌تایه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ژیاندا ده‌كا و به كۆمه‌كی سرِینه‌وه جوانییه‌ك ده‌ئه‌فرینی. ئه‌گه‌ر ئیمه بیر له خاڵی حه‌قیقه‌ت بكه‌ینه‌وه، رِوانینه‌كه هیچ ناكۆكییه‌ك به‌رهه‌م ناهینی له‌گه‌ڵ خود-دا، چونكه تا ئه‌و كه‌سه هه‌یه پرۆسه‌ی ژیانكردن و چه‌مكی (بوون) هه‌ڵگری هیچ واته‌یه‌كی ئینسانیی و ئه‌خلاقیی نیین، ئیدی ئه‌مه‌یش یه‌كیكه خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی مرۆڤ له كاتی ژیانكردندا، واته په‌یرِه‌وكردنی بنه‌ماكانی ئه‌خلاق و به‌ها دانان بۆ كه‌سی به‌رانبه‌ر، كاتیك كه ده‌خوازی پیگه و ئامانجی تایبه‌تیی خۆی هه‌بی و وه‌كوو خودیكی ئازاد و جوداواز ته‌ماشای بكردری. پیموایه، ده‌وروبه‌ر كاتیك ده‌توانی ئه‌و جۆره كه‌سانه له برِیاری خۆكوشتن په‌شیمان بكاته‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌ستكردن به نامۆبوونیان له‌كن بسرِنه‌وه و رِیرِه‌وی ئامانجه‌كانیان لی نه‌گۆرِن، ئه‌م خاڵه‌یش كاتیك به مه‌نیقیی په‌یرِه‌و ده‌كری كه دركیان بكه‌ن و جوانییه‌كانیان پیشان بده‌ن، ئه‌و جوانییانه‌ی كه پیش‌تر نه‌كه‌وتوونه‌ته پیش چاوی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا بیر له پرۆسه‌یه‌كی وه‌ها ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وی بوونی خۆی بسرِیته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر توانستی ئه‌وه‌یان هه‌بی كه ئه‌مه پراكتیزه بكه‌ن، ئه‌وه پیش هه‌ر شتیك كاریكی ئینسانیی و ئه‌خلاقیی ده‌كه‌ن، نه‌ك لیسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادیی تاكه‌كه‌س، چونكه ئه‌م فاكته‌ر و نیشانانه‌ی كه‌وا له‌سه‌ره‌وه باسم كردن، وه‌كوو: نامۆبوون، تیكشكان، بیده‌سه‌لاَتیی، بیبه‌هاییی و... ... ... به ته‌واویی حه‌زی تاكه‌كه‌س خاڵیی ده‌كه‌نه‌وه له ژیانكردن و به‌رده‌وامیدان به بوون، بۆیه ئه‌وه به سانایی ده‌بینین كه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه نیو پرۆسه‌ی خۆكوشتن، ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سانی بیركه‌ره‌وه‌ن-بیركه‌ره‌وه‌ی جوداواز...-، ئه‌وه‌نده ئه‌و كه‌سانه نیین كه ئاسایی ته‌ماشای (بوون) و (نائومیدیی) و (به‌های تاكه‌كه‌س- خود-) ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ی لیره‌دا ئیمه مه‌به‌ستمانه به ته‌واویی رِۆشنایی بكه‌ینه سه‌ر، ئه‌مه‌یه: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ده‌كوژن ده‌خوازن پیمان بڵین كه مادام ئیمه له‌م ژیانه‌دا نه‌گه‌یشتین به حه‌قیقه‌تی ئامانجه‌كانمان، بۆیه چاوه‌رِوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین له ژیانی دووهه‌مدا هه‌وڵ بده‌ین و به شیوه‌یه‌كی دی به‌ره‌و رِووی ئامانجه‌كانمان ببینه‌وه-لیره‌دا ژیانی دووه‌م مه‌به‌ست له به‌هه‌شت نییه، به‌ڵكوو شتگه‌لیكی دی كه تا ئیسته په‌ییان پی نه‌بردراوه-، چونكه ئه‌و كه‌سه بیركارانه پییان وه‌هایه كه به كۆمه‌كی ئازاره‌كانی ئه‌م ژیانه ژیانه‌كه‌ی دی خۆی جوان ده‌نوینی، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وانه به‌سه.
عه‌بدولخالق یه‌عقووبی: له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لیبرِاڵدا مرۆڤ مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌موو شتیكی هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زه‌ره‌ری گشتیی به‌دواوه نه‌بی. ئازادیی ئه‌و كاته شیاوی رِیز لیگرتنه كه له خزمه‌ت گه‌شه‌كردنی قابیلییه‌ته‌كانی مرۆڤدا بی، سه‌رباری ئه‌وه خۆكوشتن له وه‌ها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا په‌سه‌ند نه‌كردراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌یه‌كه دژ به پرانسیپه‌كانی سه‌روه‌ریی مرۆڤ، چونكه به كوشتنی مرۆڤ ئه‌م سه‌روه‌رییه ده‌كه‌ویته نیو دۆخیكی پرِ له شڵه‌ژان و مه‌ترسییه‌وه، به‌لاَم به پیچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه سوننه‌تگه‌راكان، له‌م گۆمه‌ڵگایانه‌دا مرۆڤی خۆكوشتوو بیرِیزیی به‌رانبه‌ر نانوینری، به‌ڵكوو هه‌ر خۆكوژییه‌ك ده‌بی به مایه‌ی هه‌رِه‌شه‌یه‌ك له نه‌زمی كۆمه‌لاَیه‌تیی، بۆیه له بری ته‌كفیركردنی كه‌سی خۆكوژهه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی پشت ئه‌م حاڵه‌ت و پرۆسه‌یه ده‌ده‌ن.
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com