![]() |
|
له باره‌ی ئه‌ده‌ب و ئه‌دیب- ه‌وه رِابه‌ر فاریق 28/02/09 |
|
له باره‌ی ئه‌ده‌ب و ئه‌دیب- ه‌وه رِابه‌ر فاریق
ئه‌ده‌ب جگه‌ره‌یه‌كه، مومكین نییه هیچ ئه‌دیبیك بتوانی تا دواهه‌مین قووم بیكیشی، ئه‌ده‌ب، به ده‌ر له كۆمه‌كی خه‌یاڵ، هیچ نییه جگه له (بی ئه‌ده‌ب)یی ئه‌دیب، ئه‌ده‌ب كۆتریكه، باڵه‌كانی هی واقیعن، لێ په‌رِه‌كانی هی خه‌یاڵن. نزیكترین شت له ئه‌دیب، ئینسان نییه، به‌ڵكوو په‌رِاوه سپی و رِه‌شه‌كانن، ئه‌دیب بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه وشه‌كانی ته‌رِ بنوینن، وه‌ها باشه گومانیار بی، گومان بكات، ته‌نانه‌ت له خودی گومانیش، هاوزه‌مان له (مه‌حاڵ) و (وه‌هم)دا، هه‌م (ده‌كری) بدۆزیته‌وه و هه‌م (ئافراندن)یش خه‌ڵق بكات. ئه‌دیب، كاتیك ده‌بی به خالێق، كه له‌سه‌ر كورسی وشه‌دا دابنیشی، وشه‌گه‌لێك كه بۆنی نوستالژیا و ئیسته و داهاتوویان لێ بی، هاوزه‌مان هیچ خوینه‌ریكیش به مه‌خلوقی خۆی نه‌زانی، چونكه رِه‌نگه دواجار، هه‌مان ئه‌و خوینه‌ره‌ی به كاڵفام و ده‌به‌نگ و گه‌مژه و بیده‌ماغی شوبهاندووه، هیند له‌و به‌رزتر بفرِی، بگاته ئاستیك كه ئیره‌ییی پی ببات و نه‌توانی له فه‌نتازیاكانی نزیك بكه‌ویته‌وه. ئه‌دیب له كاتی بیركردنه‌وه‌دا، ته‌نها شتیك زۆر كۆمه‌كی بكات و پیویست بی بۆی، كاته، ئاخر به بی وی نه دكاری چاو له ئه‌فراندن دابگری، نه نووسینیكی پیكراو ده‌خاته به‌رده‌م رِۆشناییی رِۆشنی خوینه‌ری بیدار و گشتبین. شاعیری بالاَ ده‌فرِی، ئه‌مما پیویستی به باڵ نییه، به‌ڵكوو خه‌یاڵ، بۆ ئه‌وه رِاناكا به كه‌سیك بگات، به‌ڵكوو ده‌گه‌رِی به دووی فیكر و باسی به لادا نه‌چووی سپی و پاكژ. ئه‌دیب، ئه‌و ده‌مه‌ی له واقیعدا ده‌ژی، ده‌ستی له كه‌مه‌ری خه‌یاڵ و ته‌نیایییه، ئه‌م كاته‌یش ته‌نهایه، له‌گه‌ڵ وه‌هم و شته بچووك و په‌راویزخركراوه‌كان چا ده‌خواته‌وه و چاره‌ك چاره‌ك مه‌ستی هه‌ڵده‌قورتینی. شاعیری بالاَ، ئافرینه‌ره، زمانی جودایه و هه‌میشه له هه‌وڵداندایه بۆ گه‌یشتن به قوولاَییی شته بینراو و په‌ی پی نه‌بردراوه‌كان، له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه. شاعیر هیچ ئه‌ركیكی له كۆڵ نییه، سه‌ربه‌سته، بۆیه كه وسڵ له: (بخوینه، پیرۆزیی، گه‌وره‌یی) ده‌رده‌كا، ته‌نها پیویستی به ئاو هه‌یه. شاعیری بالاَ خوڵقینه‌ریكی پانۆتیكۆنه، جوایه‌ز له‌وه‌ی موتربه‌كراوه به وه‌همه سه‌روبن و (نه‌كه‌ی) سه‌ر په‌رِاو و شوین سوژده‌كان، بۆیه وه‌كوو دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى ده‌ڵىَ: (خوڵقاندنی ده‌قیكی شیعریی، له زۆر رِووه‌وه له یه‌كه‌مین رِۆژی خوڵقاندنی دنیا ده‌چی)، دنیایه‌ك پرِاوپرِ له په‌رجوو و مه‌عریفه و بویری و ئازادی و فه‌لسه‌فه و پرسیار و گومان، ئه‌و گومانه‌ی كه دواجار كه‌شكۆڵیك له گومانی دیكه‌ی پرِ له نهینیی هه‌ڵگرتووه و هه‌میشه‌یش عه‌وداڵه به دووی دۆزینه‌وه‌ی سیمای مه‌حاڵ و خورافات و (نه )ه كوفرباره جوانهینه‌ره‌كان. مرۆڤی گه‌مژه، هه‌میشه وه‌ها بیر ده‌كاته‌وه كه له نیو تیكسته پیرۆزه‌كاندا، هه‌ڵكشان و گه‌وره‌بوون و به‌هه‌شتی وه‌همی ده‌دۆزیته‌وه، ماسییه‌ك رِاو بكات له زه‌ریای سنوور نه‌ژیابی، به‌لاَم ئه‌مه رِیك دژی خواست و خه‌ون و فه‌نتازیایه‌تی، كه دواجار ئه‌مانه‌ش به لای مرۆڤگه‌لێكی وه‌هاوه، جۆریكی دیكه‌ن له تیاچوونی ئه‌زه‌لیی. كاره‌سات و تراژیدیای گه‌وره له‌ویدایه، له‌م كاتانه‌دا نه مۆراڵی تاكه‌كه‌س وجودی ده‌مینی، نه میتۆد و نه په‌یبردن به پرسیار‌و گومان و مه‌حاڵ، به لای ئه‌مانیشه‌وه كوفری رِاسته‌قینه له وه‌ها حاڵه‌تیكدا له لایه‌ن ئه‌وانی دیكه‌وه، ده‌خوڵقیندری. بیركردنه‌وه و ده‌رچوون له سنوور، تیكشكاندنی پیرۆزی و خالێقی نه‌بینراو، دیسانه‌وه په‌لكیشمان ده‌كا به‌ره‌و نوشوستی و دارِمان و به رِۆبۆتبوونی خه‌یاڵ و جه‌سته و مه‌عریفه، ئه‌وه‌ی هیزی گشتبینی له كه‌ڵكه‌ڵه و زمان و فه‌نتازیای مرۆڤی بالاَ ده‌رِوینی، شكستی به‌رده‌وامه، تیكشاندنییه‌تی له لایه‌ن گه‌مژه‌كانه‌وه. ژیان له كاتیكدا ده‌بی به جه‌نگه‌ڵیكی په‌مه‌ییی گه‌وره، كه ئینسانه‌كان تاكی جاهیل و گه‌مژه به‌رهه‌م ده‌هینن، ئاخر گه‌مژه هه‌میشه برِیار به ده‌سته، وه‌لێ قودره‌تی جیبه‌جیكردنی له كه‌ڵكه‌ڵه‌دا نییه. نووسین رِووتبوونه‌وه‌ی ئینسانه له شمه‌كی واقیعه بیماناكانی ژیان، له‌به‌ركردنی شمه‌كی خه‌یاڵه و خۆداپۆشینه به گومانی ئیستیتیكیی. شاعیری پانۆتیكۆن، له نیو خه‌ونه‌كاندا به دوای مه‌حاڵ رِاده‌كا، هه‌میشه دیلێ نووسینه و هیچی دی، ئاخر ئه‌وه نووسینه وه‌های لێ ده‌كا ئایدیاكانی لێوان‌لێو بن له فه‌نتازیا و شته بچووكه ناشرینه‌كان، ئه‌وانه‌ی له بنه‌رِه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده جوانن، كه‌م كه‌س هه‌یه هه‌ستی به‌و حاڵه‌ته كتوپرِه و نیان و جوایه‌زه‌یان بكا. هه‌میشه ئه‌و كه‌سانه رِۆحی خوڵقاندن و مه‌عریفه‌یان تیایه، كه بیركه‌ره‌وه‌ن و له ته‌نیاییدا لێواولێو ده‌بن له خه‌یاڵ، ئه‌وانه‌یش كه له قه‌ره‌باڵغیدا چاوه‌نۆرِی هه‌م له زمانی خۆیان و به‌رانبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن (گوته)ی تازه و نایاب بدركینن، گه‌مژه و نابووتن. شاعیر له كاتیكدا سه‌ربه‌سته كه ئیشه خاكییه‌كانی له نیو گومان و خه‌یاڵدا به‌ره‌و برِیار رِاده‌پیچی، تا ده‌گاته ئه‌نجامدان، ئه‌وه ته‌فسیر نییه كه مانا و ده‌لاله‌ته‌كانی شیعرییه‌ت و خۆرِسكی پیته‌كان ده‌دۆزیته‌وه، به‌ڵكوو خودی خویندنه‌وه و جوایه‌زییه‌كانن، كه دواجار قه‌ڵه‌م له برستیدا نییه بیانخاته سه‌ر په‌رِاو. مۆراڵی شاعیر، نه له‌و كاته‌دا خۆی ده‌نوینی كه ستاییشی ئافره‌ت ده‌كا، نه ئه‌م كاته‌یش كه كرِنووش ده‌با له‌سه‌ر دووگردی ئیمانیكی نه‌بینراو، به‌ڵكوو لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وی كه شیعره‌كانی دوورن له رِیگه‌ی په‌ی پی بردراو و به ته‌نیشت مۆراڵیكه‌وه‌ین، جوایه‌ز و نه ناسراو. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشبه‌ختییه‌كی هه‌میشه‌یی قبووڵ ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌ژین، توانای خوڵقاندنی خه‌یاڵی تۆكمه و سه‌رسوورِهینه‌ریان نییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بنه هه‌وینی بالاَكردنی جه‌هیل و گه‌مژه له كۆمه‌ڵگه‌ی كپ بوودا. كۆمه‌ڵگه‌ی خه‌وتوویش له وه‌ها كاتیكدا مه‌عریفه‌ی سه‌قه‌ت و خه‌ونی ته‌نراو به خورافات و نیهلێزم به‌رهه‌م ده‌هینی و ئینسانه‌كانی پرِ ده‌بن له نائاگایی و رِه‌وتاری وه‌ها نابه‌جی، كه نوكته له‌سه‌ر لێوی منداڵه‌كان جیبهیڵن.
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com