![]() |
|
به‌فره سپى و هه‌فت كورته باڵاكان تێكستى ماورين سپۆرگسيۆن / بڕاون واتسۆن وه‌رگێڕانى له ئينگليزييه‌وه بۆ كوردى هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د |
|
به‌فره سپى و هه‌فت كورته باڵاكان تێكستى ماورين سپۆرگسيۆن بڕاون واتسۆن وه‌رگێڕانى له ئينگليزييه‌وه بۆ كوردى هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د شيفێڵد 17/6/2007
هه‌بوو نه‌بوو، له كۆنه‌وه، شاژنێك له‌به‌ر په‌نچه‌ره‌ى كۆشكه‌كه‌يدا دانيشتبوو دروومانى ده‌كرد، ته‌ماشاى ئه‌و به‌فره سپييه‌ى ده‌كرد كه له‌ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ با دا به چوارچێوه‌ره‌شه‌كه‌ى په‌نچه‌ره‌كه‌ى ده‌كه‌وتن. په‌نچه‌يه‌كى خۆى بريندار كرد و سێ دڵۆپ خوێنى لێڕژان. گووتى : (ئه‌گه‌ر ته‌نيا كچێكم ده‌بوو، پێستى وه‌ك ئه‌و به‌فره سپى بووايه ، روومه‌ته‌كانيشى وه‌ك خوێن سووربان، پرچه‌كه‌شى وه‌ك چوارچێوه‌ى په‌نچه‌ره‌كه ره‌ش بووايه، ئه‌وه ناوم ده‌نا به‌فره سپى) رۆژان هان و چوون، خۆزگه‌ى شاژنيش به‌جێهات، هه‌موو خه‌ڵكى ئاهه‌نگيان به‌م بۆنه‌يه‌وه سازكرد، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕينى ساڵه‌كان، به‌فره سپيش هه‌رجوان و جوانتر ده‌بوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه كاته خۆشه‌كان تا سه‌ر نين، له‌پڕ شاژنى باش نه‌خۆش كه‌وت و مرد. دواى چه‌ند ساڵێك باوكى به‌فره سپى ژنێكى ديكه‌ى هێنايه‌وه. ژنه‌كه چه‌ند جوان بوو ئه‌وه‌نده‌ش دڵڕه‌ق بوو. شاژنى نوێ زۆر له خۆبايى بوو، سامانى هه‌ره‌گه‌وره‌ى ئاوێنه‌يه‌كى ئه‌فسووناوى بوو، هه‌موو رۆژێك هه‌مان پرسيارى ده‌كرد: (ئاوێنه، ئاوێنه‌كه‌ى سه‌رديوار كێ له‌هه‌مووان جوانتر و دڵبه‌رتره؟) ئاوێنه ئه‌فسووناوييه‌كه‌ش هه‌مووجار هه‌مان وه‌ڵامى ده‌دايه‌وه: (له هه‌موو خاكه‌كاندا ئه‌وه تۆى .. ئه‌ى شاژن له هه‌مووان جوانتر و دڵبه‌رتر!) رۆژێكيان ، ئاوێنه‌كه وه‌ڵامێكى جياوازى دايه‌وه: (نه‌خێر پاكيزه‌كه پێش ئێستا كه‌س له تۆ جوانتر نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌فره سپى له تۆ جوانتره!) شاژن زۆر توڕه‌بوو، به‌سه‌ر پاسه‌وانى كۆشكدا هاوارى كرد، ( بڕۆ به‌فره سپى ببه دارستان تا بمرێ، كه‌هاتييه‌وه‌ش دڵه‌كه‌ييم بۆ بێنه) پاسه‌وانه‌كه زۆرى پێ‌ناخۆش بوو، به‌ڵام ده‌شيزانى ده‌بوايه به گوێى شاژن بكات، به‌ڵام كاتێ ئه‌و و به‌فره سپى گه‌يشتنه دارستان، بير‌ى کرده‌وه كه ئه‌و ناتوانێت هيچ كارێكى خراپ بكات، بۆيه به به‌فره سپى گووت:
بهفرهسپى بێگوناه، هه‌رگيز نه‌يده‌زانى كه‌سێك هه‌یه ئه‌وه‌نده رقى لێده‌بێته‌وه، به دارستاندا رايكرد، زۆر تارمايى له هه‌موو لايه‌كه‌وه ده‌هاتنه سه‌ر رێى، هه‌ندێ له تارماييه‌كان وه‌ك په‌نچه‌ى پيرهه‌ڤييه‌كان دياربوون، به‌په‌له راى ده‌كرد. خۆشى نه‌يزانى چه‌ند هه‌ڵاتووه. ماندووبوو، له كاتێكدا هه‌روه‌ك خه‌ون ببينێت وابوو، كاتێك له پڕ بينى خانووێكى بچكۆڵانه‌ى له به‌رامبه‌ره. چووه ناوخانووه‌كه بانگى كرد:(كه‌س له ماڵه؟) خانووه‌كه زۆر تۆزاوى و نارێكوپێك بوو، به‌ڵام به‌فره سپى زۆر خۆشحاڵ بوو كه شوێنێك هه‌يه تيايدا ئارام بگرێ. ده‌ستى به‌كاركردن كرد، ئاگرى هه‌ڵكردو خواردنى ئاماده‌كرد. ته‌ماشاى هه‌فت كورسييه تۆزاوييه‌كانى ده‌وروبه‌رى مێزه‌كه كرد‌و گووتى:
ده‌ستى به‌شووشتنى قاپ و قاچاغه‌كان كرد، هه‌فت قاپ و هه‌فت قۆرى و هه‌فت چه‌قۆ و كه‌وچك و چه‌نگاڵ. هه‌فت جێی نووستنيشى چاك كردن. به‌فره سپى هه‌ستى كرد زۆر ماندوو بووه، نيازى بوو كه‌مێك پشوو بدات، به‌ڵام خه‌وى لێكه‌وت. كاتێك به ئاگاهاته‌وه بينى هه‌فت كورته باڵا به خه‌نده‌وه ته‌ماشاى ده‌كه‌ن. كورته باڵاكان زۆر خۆشحاڵ بوون كه بينييان ماڵيان گه‌رم و گوڕ و خاوێنه و ژه‌مه خواردنێكى خۆشيش چاوه‌ڕێيانه كه به‌ده‌ستى كچێكى شۆخ و شه‌نگه‌وه لێنراوه. دواى كه‌مێك كورته باڵاكان زانييان چى به‌سه‌ر به‌فره سپى هاتووه، پێيان وت ده‌توانى لێره بمێنينته‌وه. به‌فره سپى كه له‌مێژبوو خۆشى نه‌ديتبوو، پێى خۆش‌بوو بزانێت دواى كورته باڵاكان چى رووده‌دات. كورته باڵاكان پێيان ووت:
به‌فره سپيش ده‌يزانى ، كه به‌ڵێ ئه‌مه راسته. له‌و لاوه ئاوێنه‌ى ئه‌فسسوناوى به شاژنى وت:
شاژن به توڕه‌ييه‌وه رۆيشت بهفرهسپى ببينێته‌وه، سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كۆتايى پێ بێنێ. خۆى كرده فرۆشيارێكى گه‌ڕۆك و سێوێكى سوورى ژه‌هراوى كرد. شاژن به‌هۆى هێزه ئه‌فسووناوييه‌كانى زوو خانووه‌كه‌ى ديته‌وه و له‌ده‌رگه‌ى دا و هاوارى كرد:
به‌فره سپى هاته به‌رپه‌نچه‌ره‌كه، شاژن پێيگووت:
به‌فره سپى نه‌يويست دڵى پيره‌ژنه‌كه بشكێنێ، بۆيه سێوه‌كه‌ى لێوه‌رگرت. قه‌پاڵێكى له سێوه ژه‌هراوييه‌كه دا‌و كه‌وته خواره‌وه. قاقاى پێكه‌نينى شاژنى دڵڕه‌ق به‌هه‌موو دارستاندا گه‌ڕا. كورته بالاكان زۆر خه‌مبار بوون كه به‌فره سپييان وا ديت، ده‌يانه‌ويست تا هه‌تاهه‌تايه به‌فره سپى له‌گه‌ڵ ئه‌وان بێت، بۆيه خستييانه ناو تابووتێكى كريستالى و له خۆشترين شوێنى دارستانه‌كه‌يان دانا، رۆژان به‌سه‌رچوون، چيرۆكى به‌فره سپى بڵاوبۆوه كه له‌ناو تابووتێكى كريستاڵیدا نووستووه. رۆژێكييان ميرێكى گه‌نجى جوان بريارى دا راستى به‌سه‌رهاتى ئه‌م كچه ببينێته‌وه. كه مير بهفرهسپى ديت، خۆى به‌سه‌ردا شۆڕكرده‌وه و ماچى كرد. برژانگه‌كانى به‌فره سپى جوڵانه‌وه. كاتێ ته‌ماشاى رووى ميره گه‌نجه‌كه‌ى كرد زانى كه ئه‌ويش خۆشيده‌وێ وه‌ك چۆن كوڕه گه‌نجه‌كه‌ش ئه‌وى خۆشده‌وێ. زۆر زوو كورته باڵاكان داوه‌تى زه‌ماوه‌ندى به‌فره سپى بوون. ته‌نها شاژنه دڕنده‌كه بۆ ئاهه‌نگه‌كه بانگ نه‌كرابوو. كه هه‌واڵه‌كه‌ى بيست له‌تاوان زۆر هه‌ڵچوو وه‌ك دوكه‌ڵ بڵاوبۆوه و نه‌ما.
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com