![]() |
|
(یه‌كێتیی نووسه‌رانی هه‌ولێر) نووسه‌ری تێدا نییه رِابه‌ر فاریق |
|
(یه‌كێتیی نووسه‌رانی هه‌ولێر) نووسه‌ری تێدا نییه رِابه‌ر فاریق
یه‌كێتیی نووسه‌رانی هه‌ولێر، یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه هه‌موو كه‌سێك- شتێكی لێیه، ته‌نها (نووسه‌ر) نه‌بێ. له‌م (یه‌كێتیی نووسه‌رانه‌ی هه‌ولێر)ه‌دا، ته‌نها ئه‌دیبێك هه‌بێ خه‌می ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیریی له كۆلێ گرتبێ، كه‌ریم ده‌شتی-یه. له‌م بارِه‌دا، ئێواران- شه‌وان، نه‌ك هه‌ر باس له پرۆسه‌كانی خوێندنه‌وه و نووسین ناكرێ، به‌ڵكوو ته‌نها شه‌راب ده‌خورێته‌وه، ئه‌وی پێرِی ئه‌وان (نووسه‌ر)ان نه‌بێ، بۆی نییه له ده‌رگه بچێته ژووره‌وه. نووسه‌ران تا ئێسته كه‌سانێكیان به‌رهه‌م نه‌هێنا، به‌ڵكوو كه‌سێكیش، كه توانستی قوولێبوونه‌وه‌ی پتر بێ، تا بتوانێ جوداواز ده‌ربكه‌وێ و وه‌كوو كه‌سێكی رِوانینوان ده‌ربكه‌وێ. له هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌دا بگه‌رِێی، ده‌شێ ده‌سته- گرووپ- پێرِ هه‌بن، به‌ڵام پێرِی نووسه‌رانی هه‌ولێر -به شێوه‌یه‌كی گشتیی-، پێرِێكن لێوان‌لێو له نه‌خوێنده‌واریی، گۆڤارێك به دوومانگ جارێك بلاوده‌كه‌نه‌وه، له هیچ ژماره‌یه‌كی ئه‌م دوو ساڵه‌ی رِابردوویدا، دوو بابه‌تی به سوودی تێدا نه‌بووه، ئاخر به‌رِێوه‌به‌ران و ده‌سته‌ی نووسیارانی ئه‌م گۆڤاره، هه‌موو نووسینه جوانه‌كانیان (ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی جوانی بۆ ئێره هه‌ڵه نه‌بێ) بۆ كۆواره‌كانی دی ده‌نێرن، ئاخر له‌مێژه له‌وه دڵنیان خوێنه‌ری جیددیی و جوداواز نایانخوێنێته‌وه، به‌لێكوو ته‌نها به‌شێك له كۆله‌واره‌كان خه‌ریكیان ده‌بن، خه‌ریكبوونێكی به‌له‌نگاز، هه‌ر ده‌لێی سركێتن و فیوزیان كردووه، پێش ئه‌وه‌ی كاره‌با (وزه‌ی جوانی نووسین) دابه‌ش بكه‌ن. نازانم هۆكار چییه، لێ ئه‌وه رِۆشنه كه تا ئێسته دوو ئافره‌تم نه‌بینیوه له‌وێدا، ده‌شێ له پشت نا ئاماده‌گیی ئافره‌ت له وه‌ها شوێنێكدا شتگه‌لێك هه‌بن و ئه‌و شتگه‌لانه‌یش بخرێنه ژێر پرسیارگه‌لێكی لۆژیكییه‌وه، ئاخر ناكرێ ئێمه بانگه‌شه‌ی (یه‌كێتیی) بكه‌ین و ئافره‌ته‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و (یه‌كێتییه پێرِگه‌راییه)دا درێژه به ئه‌زموونی خۆیان بده‌ن. ئه‌گه‌ر بێتوو ئێواره‌یه‌ك رِێمان بكه‌وێته ئه‌و (نووسه‌ران)ه، 10 ده‌قیقه‌یه‌ك دابنیشین و كه‌مێك هۆشیار بین، قێز له وه‌ها (نووسه‌ر)انێك ده‌كه‌ینه‌وه، ئاخر گه‌لێك كه‌س رِوو له‌وێ ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر نووسه‌ربوونیان ئه‌زموون نه‌كردووه، به‌لێكوو هێشتا مرۆڤبوونیشیان ئه‌زموون نه‌كردووه. له نووسه‌راندا، شه‌راب هه‌یه، چای هه‌یه، رِۆژنامه زه‌رده‌كانی حیزبه بۆهێمییه‌كان هه‌ین، نووسه‌ری له‌تریارمان هه‌یه، ته‌نها كتێب و وتووێژی رِۆشنبیریی نیین. له‌و (یه‌كێتیی نووسه‌ران)ه‌دا، به دوای كه‌نالێه عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه به، نا ئومێدت ناكه‌ن، لێ ده‌شێ كه‌ناڵه كوردییه‌كانیان دیلێت كردبێ. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌ختێك له ده‌رگه‌ی باره‌گای یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد- لقی هه‌ولێر ده‌چووینه ژووره‌وه، ده‌مانبینی پۆسته‌یه‌ك داندراوه، له‌سه‌ری نووسراوه (پۆسته‌ی د. فه‌رهاد پیربالێ)، به‌ڵام ئێسته نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی د. فه‌رهاد له وتووێژێكی رِۆژنامه‌ڤانیی دا، گوتبووی: (یه‌كێتیی نووسه‌ران بووه‌ته باڕ)، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌م رِسته‌یه كه هیچ زیاده‌گۆیییه‌كیشی تێدا نییه، قه‌لاچۆیان پێ كرد. له‌م نووسه‌رانه‌دا، تا ئێسته نه‌مانبینی رِه‌خنه ئاراسته‌ی ده‌سه‌لاێت بكرێ له‌سه‌ر ئازاردان و رِێگه‌گرتن له ئازادیی رِاده‌ربرِین، هه‌میشه ستاییشمان بینیوه، هه‌میشه به‌ره‌ورِووی رِسته و وه‌عزه بێماناكان بووین- ده‌بین... من دژایه‌تیی نووسه‌ران ناكه‌م، به‌ڵام هه‌ر رِه‌خنه‌یه‌كیشم هه‌بێ، له سه‌ر هه‌ر ده‌زگه، نووسین، شتێكی له‌م بابه‌تانه‌وه، نایشارمه‌وه، ئاخر یه‌كێك له كاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه‌ی به‌رپرسیار به‌رانبه‌ر به هه‌ر شتێك، ئه‌مه‌یه: بێده‌نگ نه‌بین له به‌رانبه‌ر دیاره قێزه‌ونه‌كان، كاره ناپه‌سند و بێماناكان، به تایبه‌ت كاتێك كه‌سانێكی خۆ به نووسه‌رزان و رِۆشنبیر زان ئه‌و به‌دكارییانه ده‌كه‌ن. ئه‌و هۆڵه‌ی له یه‌كێتیی نووسه‌راندا هه‌یه و بۆ كۆرِی ئه‌ده‌بییه، له لایه‌ن خودی ئه‌ندامانی ئه‌وێنده‌رێوه، مۆنۆپۆل كراوه، ئه‌وی نه‌چێته بن (به‌ڵێ)كانی ئه‌وانه‌وه، بۆی نییه له‌وێ كۆرِ بگێرێ، ئه‌وی دۆستێك، لایه‌نگیریی حیزبیی نه‌بێ، مومكین نییه سلاێویشی به دروستیی لێ وه‌ربگیردرێته‌وه. نووسه‌رانی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر برِیار بێ كه‌سانێكی گۆش كردبێ، ئه‌وا ئه‌و گۆشكردنه ته‌نها له لایه‌نی ماددیی، بێده‌نگیی له به‌رانبه‌ر دیارده دزێوه‌كان، نكۆلێیی كردن له رِاستییه‌كان بووه، ئه‌گه‌ر وه‌ها نییه كوا رِه‌خنه‌كانی ئه‌وان په‌روه‌رده‌كراوان؟ ئه‌وی رِه‌خنه ئاراسته‌ی نووسه‌ران، ئه‌ندامێكی شپرِێوی كاره‌كانیان، یان هه‌ر شتێكی دیكه بكا، وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه، یان ئه‌وه‌تا رِقه‌به‌رایه‌تیی له به‌رانبه‌ردا ده‌نوێنن. له‌م رِۆژانه، واته: رِۆژی سێ شه‌ممه، به‌رواری 10ی 2ی 2009، له كاتژمێر 3دا، 29هه‌مین ساڵڕِۆژی نووسه‌ران بوو، له‌گه‌ڵ دوو هاورِێی رِۆژنامه‌نووسمدا به‌ره‌و نووسه‌ران رِۆییشتین، ئه‌مه‌یش بۆ گرنگیی ساڵیاده‌كه ناگه‌رِێته‌وه، به‌ڵكوو بۆ ئه‌مه بوو بزانین "چ باسه؟" و "كێ خه‌ڵات ده‌كرێ؟". لێره‌دا نامه‌وێ ناوی خه‌ڵاتكراوه‌كان بنووسم، نه‌كا به دوژمنكار، دنه‌دار، لێم برِوانرێ، به‌ڵكوو ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌لێم: ته‌نها 2 كه‌س ده‌ربچن له 25 كه‌سه‌كه، هیچ یه‌كێك له ئه‌وانیدی شیاوی خه‌ڵاتكردن نه‌بوون، ئاخر نه‌ك له رِوانگه‌ی منه‌وه، به‌ڵكوو له رِوانگه‌ی گه‌لێك له‌و كه‌سانه‌یش كه خه‌ڵاتیان وه‌رگرتبوو، ئه‌وه به‌یان كرا كه كه‌سانێكی زۆریان نه (نووسه‌ر) بوون، نه (رِۆشنبیر)، نه (رِۆژنامه‌نووس)ێكی پرۆفیشناڵ، بۆیه ده‌نگۆیه‌كی هێمن دروست بوو له كۆتایییه‌كه‌دا، به‌ڵام چاوپۆشیی لێ كرا. ده‌كرا ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی دران به‌و (پیره‌نووسه‌ر)انه، بدرێن به گه‌نجگه‌لێك له گه‌نجه جیددیی و فه‌رامۆشكراوه‌كان، تا بتوانن گه‌رم و به گورِتر بنووسن و زێتر داهێنان ئه‌زموون بكه‌ن، به‌ڵام چیی بكه‌ین كه ئه‌وان ناتوانن نووسه‌ر ده‌ستنیشان بكه‌ن و توانای نووسه‌ران هه‌لێبسه‌نگێنن، ته‌نانه‌ت له رِێگه‌ی لیژنه‌یشه‌وه. له سه‌ره‌تای وته‌كانیدا، سه‌عدوڵا په‌رۆش-ی سه‌رۆكی نووسه‌ران، رِسته‌یه‌كی جوانی گوت: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ساسی داهێنان ئه‌مانه خه‌ڵات ناكه‌ین، كه‌وابێ: گه‌لۆ، ئه‌و هه‌موو نا داهێنه‌ره چییه له ده‌وری خۆتاندا كۆتان كردوونه‌ته‌وه؟ دواجار، تا ئێسته له هه‌ولێر (یه‌كێتیی نووسه‌ران) نییه، به هیواش نیم له‌مه‌ودوا دروست ببێ، ئاخر دڵنیام تاعوونێكی له‌مه خراپتر به دوای خۆیدا ده‌هێنێ. 10ی 2ی 2009- هه‌ولێر
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com