شه‌ڕێك له دواوه، شه‌ڕێك له پێشه‌وه
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر شه‌ڕی كێ ده‌كات؟
هۆشه‌نگ شێخ
محه‌مه‌د
ئه‌م گوتاره سه‌ره‌تایه‌كه بۆ دیتنی بزافێكی نوێ له نێوه‌ندی
ئه‌ده‌بیات و رِۆشه‌نبیریی كوردیدا، به مه‌به‌ستی رِێخۆشكردن بۆ
كۆمه‌ڵێك قسه و رِاگۆڕینه‌وه نوسراوه؛ وه‌ستانێكه له ساتێكی
مێژویی گرنگدا، سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه
ده‌یه‌وێ شه‌ڕی سه‌نته‌رێك بكات، ده‌سته‌واژه‌ی شه‌ڕ له‌و
گوتاره‌دا به مانای ململانێیه‌كی رِه‌وا و جوان به كار بردراوه،
كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ ئیراده و ته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤ
ده‌گه‌ڕێته‌وه... ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له
پڕۆژه‌ی دیكه‌دا وردتر و تایبه‌تتر قسه بكه‌ین.
له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا، نه‌وه‌یه‌ك هات،
كه
شه‌ڕی نه‌وه‌ی پێش خۆی (شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانی) كرد. ده‌ق و
تێگه‌ییشتن و دنیابینیی نوێی خسته سه‌ر رِۆشه‌نبیریی كوردییه‌وه،
ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك نوسه‌ر بون: كه‌ریم ده‌شتی، به‌ختیار عه‌لی،
فه‌رهاد پیرباڵ، ئه‌حمه‌دی مه‌لا، دڵشاد عه‌بدولاَ، هه‌ندرێن،
رِێبوار سیوه‌یلی، مه‌ریوان وریا قانیع، هاشم سه‌رِاج، عه‌باس
عه‌بدوڵا یوسف، قوبادی جه‌لیزاده، نه‌وزاد رِه‌فعه‌ت، ئیسماعیل
به‌رزنجی و دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی و چه‌ندین ناوی تر، ئه‌وانه
توانییان كۆمه‌ڵێك تێكستی نوێ و جوان و جوایه‌ز بخه‌نه
به‌رده‌ستمانه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵی ئه‌و نه‌وه‌یه، شه‌ڕێك هاته
پێشه‌وه، له نێوان ئه‌وان و ئه‌وانه‌ی پێش خۆیانه‌وه، كه
نوێنه‌رایه‌تی شیعری كوردی‌یان ده‌كرد، ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا له
نوسینی تێكستدا رِه‌نگی نه‌دایه‌وه، به‌وه‌ی ئه‌و ناوانه تێكستی
جوایه‌ز و جوانتر و داهێنانه‌تر بنوسن و ده‌رگه و په‌نچه‌ره‌ی
نوێتر به رِوی شیعری كوردیدا بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو شه‌ڕی دو
تێگه‌یشتنی جوایه‌ز و دو رِوانینی جوایه‌ز بو، له هه‌مبه‌ر چه‌مك
و بابه‌ت و دنیا و ژیاندا، دواتریش گوێزرایه‌وه بۆ نێو نوسینی تر
(له ده‌ره‌وه‌ی تێكستی شیعریه‌وه) وه‌ك گوتار و لێكۆڵینه‌وه و
رِه‌خنه.
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان، توانییان له رِێی
تێكستی شیعرییه‌وه جوایه‌زی و داهێنانی خۆیان نیشان بده‌ن، بۆ
ماوه‌یه‌كی درێژیش به‌رده‌وام بون، چه‌ندین ده‌ره‌نجامیشیان دایه
ده‌ستمان، كه گرنگترینیان شكاندنی ئه‌فسونی تاكده‌نگی، یان چه‌ند
ده‌نگێكی كه‌م بو، به‌وه‌ی یه‌ككه‌س (بۆ نمونه) وه‌ك پێشتر گۆران،
یان دوای ئه‌و شێركۆ بێكه‌س به ته‌نیا، یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا
په‌شێو، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ سه‌ركاروانی شیعری كوردی بن. ئه‌و
ده‌نگانه توانییان وه‌ك ده‌نگی تاك و جوایه‌ز له یه‌كتر، له‌یه‌ك
ماوه‌دا ده‌قه‌كانیان نماییش بكه‌ن و كۆمه‌ڵێك تێگه‌ییشتنی دیكه
بۆ خوێندنه‌وه و رِه‌خنه له شیعر، بێننه نێو كایه‌ی رِۆشنبیریی
كوردییه‌وه. به كورتی، ئه‌وان ده‌رگه‌یه‌كی نوێ و گه‌وره و
جوایه‌زیان به رِوی رِۆشنبیریی كوردیدا كرده‌وه، به‌رده‌وامیش
له نوسینی زۆریاندا ئه‌وه‌یان نه‌ده‌شارده‌وه كه ئه‌وان
به‌رده‌وام له شه‌ڕی كۆنخوازیی و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی حه‌فتاكان و
پێشوتردان.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان، شه‌ڕی نه‌وه‌ی پێش خۆیان، حه‌قیقه‌تێك بو،
له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كایه‌ی رِۆشنبیرییدا رِه‌نگدانه‌وه‌ی
هه‌بو. واته شه‌ڕێك نه‌بو ته‌نیا له خه‌یاڵی ئه‌وانه‌دا دروست
بوبێت، به‌ڵكو نه‌وه‌ی حه‌فتاكانیش له ئه‌ده‌بدا به‌رپه‌رچی ئه‌و
نوێخوازی و تازه‌گه‌رییه‌یان ده‌دایه‌وه، ته‌نانه‌ت رِه‌نگه له
ژێر ناو و به‌های جوایه‌زی ئه‌ده‌بی و نیشتمانی و سیاسی و
رِۆشنبیرییدا گه‌یشتبێ به ئاستی رِه‌تكردنه‌وه و گاڵته‌كردن به
ده‌قی یه‌كتر و ناوزڕاندن و به كه‌م زانین و دروستكردنی توهمه و
تاوان بۆ نه‌وه‌ی نوێ... نه‌وه‌ی هه‌شتاكان، رِه‌نگه ئه‌وانیش
كه‌وتبنه ژێر كاریگه‌ریی شێواز و نێوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ڕانه و به
هه‌مان ماهیه‌ت و هه‌بونی ئه‌وانه‌وه، وه‌رامیان دابنه‌وه، یان
درێژه‌یان به‌و شه‌ڕانه دابێت و كۆمه‌ڵێك تاوانی وه‌ك كۆنپه‌رستی
و نه‌زانی و كاڵفامی و جه‌هل و ناو و ناتۆره‌ی تریان دابنه پاڵ.
له كاتی شه‌ڕه‌كه‌دا، به تایبه‌ت له نه‌وه‌ده‌كاندا، ئه‌و
نه‌وه‌یه خۆی به نوێخواز و هه‌ڵگری تێگه‌ییشتنێكی دیكه ده‌بینی،
كه كۆنزه‌رڤاتیڤ و كۆنخوازه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌و كاروانه رِاگرن-
په‌كی بخه‌ن و ئه‌و ناوه نوێیانه نه‌بن به ده‌نگ و سه‌دای
تایبه‌ت به خۆیان نه‌بێت، به‌ڵام، سه‌رئه‌نجام شه‌ڕه‌كه به‌وه
گه‌ییشت، كه بۆ زیاتر له ماوه‌ی بیست ساڵ ئه‌و ده‌نگانه
به‌رده‌وام بنوسن و تێكست و لێكۆڵینه‌وه و رِۆژنامه و كۆوار و
ده‌یان و سه‌دان كتێب به‌رهه‌م بهێنن و كاروانی ئه‌ده‌بیاتی كوردی
به‌ره‌و قۆناغێكی نوێتر و گه‌شاوه‌تر ببه‌ن.
به‌ڵام، ئێسته له ساڵی 2009دا ده‌بێ ئه‌و پرسیاره بكه‌ین: ئه‌و
شه‌ڕه (شه‌ڕی نێوان نه‌وه‌ی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان، له‌گه‌ڵ
پێش خۆیاندا) مه‌رجه‌كانی به‌رده‌وامبونی پاراستوه، یان له
ده‌ستی داوه؟
لێره‌دا من هه‌وڵ ده‌ده‌م، وه‌رامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه و
دواتریش زۆر شادمان ده‌بم به‌وه‌ی كه ببێت به ته‌وه‌رێك بۆ هه‌ر
كه‌سێك، كه تاقه‌تی وه‌رامدانه‌وه‌ی هه‌بێت.
من پێم وایه: ئه‌و شه‌ڕه مه‌رجه‌كانی به‌رده‌وامبونی خۆی له
ده‌ست داوه، له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار، كه گرنگترینیان
سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێتره دوای ئه‌و ناوانه‌ی له
سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كردن؛ دوای ئه‌وان هاتونه‌ته دنیا و
ئه‌ده‌بێكی دیكه پێشكه‌ش به رِۆشه‌نبیریی كوردی ده‌كه‌ن (كه
ده‌ڵێم نه‌وه‌یه‌كی دی، مه‌به‌ستم له‌و ده‌نگانه‌یه كه
نه‌كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و ده‌نگانه‌ی ناوم بردن،
ئه‌گه‌رنا خۆ له پاڵ نه‌وه‌ی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌نگی
دیكه دروست بون، به‌ڵام چونكه وه‌ك ئه‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه و
ده‌نوسن، نه‌یانتوانیوه ببن به پارچه‌یه‌ك له‌و نه‌وه نوێیه‌ی
ئه‌ده‌بێكی نوێ ده‌خوڵقێنێ).
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی پێش‌و، كه تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له نوسین و
چاپكردنی كتێب و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ق و گوتار و لێكۆڵینه‌وه و
وه‌رگێرِان و خوێندنه‌وه، پێیان وایه هێشتا له ژێر فشاری
نه‌وه‌ی پێش خۆیانن و هێشتا ئه‌وان رِێگرن له‌به‌رده‌میاندا،
به‌ڵام ئێسته هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه هه‌ست
بكه‌ن كه ئه‌وان شه‌ڕێكیان له لایه‌نێكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌كرێ؛ نه
له لایه‌ن نه‌وه‌ی پێشوتر، نه له لایه‌ن ده‌سته‌ڵات و نه له
لایه‌ن ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن و نه ده‌زگه‌كانی چاپ و
بڵاوكردنه‌وه‌ش- هه‌ر هه‌مویان به‌رده‌وام كتێب و به‌رهه‌مه‌كانیان
له لایه‌ن جۆره‌ها رِۆژنامه و كۆوار و ده‌زگه‌ی كتێب و
ته‌له‌ڤیزیۆن و سه‌ته‌لایت بڵاو ده‌كرێنه‌وه؛ زۆربه‌یان رِێكلامی
ناته‌ندروستیان بۆ ده‌كرێت؛ رِاسته‌وخۆ یان نارِاسته‌وخۆ، له
وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری و ده‌زگه جۆراوجۆره حزبی و حكومی و
ناحكومیه‌كاندا ده‌سته‌ڵاتیان هه‌یه و ده‌توانن به ئاسانی ده‌ق و
كتێب و نوسینه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه و ده‌نگیان بگه‌یه‌نه
ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش رِه‌خنه‌ی له
نوسراوه‌كانیان گرتبێت، به ویستی خۆیان و له رِوبه‌رێكی
فره‌واندا وه‌رامیان داوه‌ته‌وه.
-----------------------------------------------
بۆیه، ئه‌و نه‌وه‌یه پێش ئێسته و ئێستاش، له هه‌مو كاتێك زیاتر
بونه‌ته سه‌نته‌ر و هه‌رگیز له په‌راوێزه‌كانه‌وه نین، نه‌وه‌ی
پێشوتریش زۆربه‌یان ئه‌وه‌نده كاڵبونه‌ته‌وه، كه‌وتونه‌ته
په‌راوێزی سه‌نته‌ری رِۆشنبیریی كوردی و كاریگه‌ریی ئه‌وتۆیان
نه‌ماوه. زۆربه‌ی نوسه‌رانی له نه‌وه‌ی پێشوتر، به كاری
ده‌زگه‌یی و حكومی و حزبی و راگه‌یاندن و كاری دیكه‌وه خۆیان
سه‌رقاڵ كردوه و تاقه‌تی شه‌ڕی ئه‌ده‌بی و ته‌نانه‌ت
فكرگۆرِینه‌وه و رِه‌نگه خوێندنه‌وه‌شیان نه‌مابێت. ئه‌گه‌ریش
ده‌نگێكی حه‌فتاكان مابێت، له ماوه‌ی ئه‌و بیستساڵه‌ی دواییدا
ناچار بوه خۆی بگۆرِێت و له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی هه‌شتاكان خۆی رِێك بخات
و له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌واندا درێژه به نوسین بدات، ئه‌گه‌رچی
من گومانیشم هه‌یه ده‌نگێكی حه‌فتاكان تا ئێسته وه‌ك تاك له
سه‌نته‌ری رِۆشنبیریدا به كاره ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه خه‌ریك بێت؛
بۆیه له ئێسته‌دا نه‌وه‌ی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان خۆیان
سه‌نته‌رن، به ئه‌خلاق و مانا و به‌ها رِۆشنبیرییه‌كانی خۆیان
هه‌یمه‌نه‌یان له رِۆشه‌نبیریی كوردیدا هه‌یه.
سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌یه‌كی نوێتر، كه رِه‌نگه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر تا
ئێسته زۆر لێی به ئاگا نه‌بێت، به حوكمی ئه‌وه‌ی دوای ساڵی 2000
نه‌وه‌ی پێش‌و زیاتر به سه‌نته‌ربونی خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بو، چه‌ندین
مانیفێستیان بڵاوكرده‌وه و هه‌وڵی گروپ و گروپكاری و شار و
ده‌زگه‌یییان دا؛ چه‌ندین كۆوار و رِۆژنامه و به‌رهه‌میان چاپ
كرد، زۆربه‌یان له ئه‌ده‌ب و زمان و تێكست و خوێندنه‌وه و
رِه‌خنه و فكر و تیۆر و بیردۆز و فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه‌دا دوان،
زۆربه‌شیان ئێستا - له‌و ساته‌دا - پێیان وایه بونه‌ته خاوه‌ن
ئه‌زمون و رِێچكه و مۆركی تایبه‌تیان هه‌یه، به‌مه‌ش
كارئه‌كته‌ری تایبه‌تی و ده‌نگی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و
كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌ده‌بییان بۆ خۆیان دروست كردوه. نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر تێگه‌ییشتنێكی ئاشكرای له به‌رابه‌ر ماهیه‌تی خۆیان
هه‌یه و وه‌ك شاعیر و ده‌نگ و ئه‌دیب و نوسه‌ر، خۆیان قبوڵ
كردوه. خۆیان به خاوه‌نی دیوان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می چه‌ندین
ساڵ و چاپكردنی وه‌ك كۆبه‌رهه‌م، ته‌نانه‌ت چاپكردنه‌وه‌ی
چه‌ندجاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیش هاتوه‌ته به‌رچاو؛ ته‌نانه‌ت
گه‌ییشتونه‌ته قه‌ناعه‌تێك، كه هه‌رده‌م نوسه‌رن، بۆیه ده‌نوسن،
نه‌ك بۆ ئه‌وه بنوسن، تا ببن به نوسه‌ر.
بۆ من ئه‌و قه‌ناعه‌ته، بڕوابون به نوسه‌ربونی نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر، خاڵێكی مێژوییی گرنگه له چركه‌ساتی ئێستاماندا،
ئێسته، چركه‌ساتێكی مێژویییه، به‌و مانایه‌ی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر
له ئێسته‌دا توشی دوباره‌بونه‌وه و خۆخواردنه‌وه و
خۆپاتكردنه‌وه بونه و باوه‌ڕی ته‌واویان به‌وه هه‌یه، كه
بونه‌ته داهێنه‌ر و هه‌رچی ئێسته‌ش ده‌ینوسن، درێژبونه‌وه‌ی
كاروانی ئه‌و داهێنانه‌یه. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئێسته به نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر ناوی ده‌به‌م، نه‌وه‌یه‌كه پێی ناوه‌ته ناو مه‌رگی
خۆیه‌وه، ئێسته ئه‌و نه‌وه‌یه، نوسه‌ره، بۆیه به ده‌وری
خۆیدا خول ده‌خوات و له‌و قاوغه‌دا خۆی توند ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به سه‌ر كایه‌ی رِۆشه‌نبیریدا درێژ بكاته‌وه،
ئه‌مه‌ش بۆ من له خه‌یاڵێكی ترسناك زیاتر نییه.
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، تا ئێسته شه‌ڕی نه‌وه‌ی پێش خۆی (حه‌فتاكان)
ده‌كات، نه‌وه‌یه‌ك، نه رِه‌نگی ماوه، نه تاقه‌ت، نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ریش ئه‌خلاقی خۆی به سه‌ر كایه‌ی رِۆشنبیریدا زاڵ كردوه و
ده‌یه‌وێ به شه‌ڕێكی وه‌همی درێژه به سه‌پاندنی ئه‌و ئه‌خلاقه
بدات، كه بۆ نه‌وه‌ی په‌راوێز، كۆن بوه، بۆیه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر
ئێسته ده‌بێ ئاگه‌داری ئه‌وه بن كه شه‌ڕی حه‌قیقیی ئه‌وان
له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌كی تره، كه له دوای ئه‌وانه‌وه هاتون و له
پێش ئه‌وانه‌وه‌ن، نه‌ك له دوایانه‌وه.
نه‌وه‌ی نوێ، كه ئێسته له په‌راوێزه، كۆمه‌ڵێك ده‌نگن، كه
ده‌یانه‌وێ دیتن و تێگه‌ییشتن و دنیابینی و ئه‌ده‌بێكی نوێتر
رِابگه‌یه‌نن و به‌ها و مانای نوێی ئه‌ده‌بی بخه‌نه سه‌ر كاروان
رِۆشه‌نبیری كوردییه‌وه. ئه‌م هه‌وڵدانه خۆی له خۆیدا ململانێ و
شه‌ڕێكی نوێی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، شه‌ڕێك كه له سه‌ره‌تایه و
گه‌نجه‌كان ده‌ستیان پێ كردوه، هه‌ر ئه‌و ده‌سپێكه‌ش دوای
ماوه‌یه‌كی كه‌م وا له نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر ده‌كات تێ بگه‌ن له‌وه‌ی،
كه شه‌ڕی ئه‌وان ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وه نوێیه‌یه، نه‌ك
له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی كۆنی پێش خۆیان، چونكه ئه‌وه نه‌وه‌یه‌ك دوای
ئه‌وان له‌سه‌ر لاقی خۆیه‌وه وه‌ستاوه و خه‌ریكی دنیاگڕینه،
خه‌ریكی ئه‌ده‌بگۆڕینه؛ ده‌ستكاریی ئه‌و ئه‌خلاقه ده‌كات كه
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر بیست ساڵ و زیاتره بینای ده‌كات.
تێكدانی ئه‌خلاقی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، بێ بگره و به‌رده نابێت،
بگره‌ی تێكستی نوێ و به‌رده‌ی تێكستی كۆن، كه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر
هێشتا باوه‌ڕ ناكه‌ن، كه ئه‌وان بۆ ئه‌م ساته‌وه‌خته كۆنن و ناوی
كۆن و كۆنخوازی و كۆنزه‌رڤاتیڤیان پێویسته، چونكه ئه‌وان هێشتا
پێیان وایه گه‌نجن و شه‌ڕی نه‌وه‌یه‌كی پیر ده‌كه‌ن، من پێشتریش
له شوێنی تردا و به وردی ئاماژه‌م بۆ ئه‌م پرسه‌ی سه‌ره‌وه
كردوه، كه گوتاری دینی و سیاسیش له نێو كورددا به هه‌مان ئه‌و
ئه‌قڵییه‌ته ئیش ده‌كه‌ن، كه ئێسته رِۆشه‌نبیرانیش به هه‌مان
رِه‌وت سه‌وڵی خۆیان له ئاوه‌كه ده‌ده‌ن.
گوتاری سیاسیی كوردی تا ئێسته‌ش وا وێنای دنیا ده‌كات، كه له
شه‌ڕێكی گه‌وره دایه له دژی كورد و ئێمه هێشتا به‌رگری
ده‌كه‌ین و پێویسته خۆڕاگر بین، گوتاری دینیش هه‌رده‌م خه‌ڵكانی
دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به كافر ده‌زانێت و شه‌ڕی ناته‌ندروست و
نامڕاڵییان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، نه‌وه‌ی سه‌نته‌ری رِۆشنبیریی كوردیش
به هه‌مان شێوه‌یه: هێشتا ده‌یوێ نه‌وه‌ی پێش خۆی به‌و هێزه
كاریگه‌ر و ده‌ستوه‌شێنه بزانێت، كه ئه‌وانی به‌و شه‌ڕه‌وه
سه‌رقاڵ كردوه، به‌ڵام شه‌ڕی ئه‌و گوتارانه شه‌ڕێكی وه‌همییه و
ته‌نیا له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و ئه‌خلاقه‌یه، كه
خۆیان وه‌ك سه‌نته‌ر ده‌یانوێ به سه‌ر دنیا و ژیان و ئه‌ده‌بدا
ده‌سته‌ڵاتیان بیسه‌پێنن.
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، ئێسته رِوبه‌ڕوی شه‌ڕێك ده‌بێته‌وه، كه
ده‌مامكه‌كانی مه‌عریفه و حه‌قیقه‌تی ئه‌وان (تا ئاستێكی باش)
داده‌ماڵێت، تا ئاستێكی باش كۆمه‌ڵێك پرسیار سه‌باره‌ت به
ماهیه‌تی ئه‌و قه‌ڵه‌م و ده‌نگ و تێكستانه دروست ده‌كات؛ زۆر
پرسیار له رِوی به‌ها و مانای ئه‌و ده‌نگانه ده‌كات، كه
وه‌رامدانه‌وه‌یان بایه‌خ و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی ده‌بێت. ئه‌و
شه‌ڕه ده‌مانباته نێو خوێندنه‌وه‌ی جومگه‌كانی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر
و ئه‌قڵییه‌ت و باوه‌ڕ و ئه‌خلاقیان؛ ده‌رگه‌یه‌كی گه‌وره بۆ
رِه‌خنه ئاراسته‌كردنیان ده‌كاته‌وه.
ئه‌م شه‌ڕه دێت، نه‌وه‌ی نوێش ئاماده بێت،
یان نا، ناچاره بیكات، به‌ڵام چۆن ده‌یكات؟ ئه‌وه كێشه و
پرسیارێكی جه‌وهه‌ری و گه‌وره‌ی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ره، له هه‌مان
كاتیش‌دا گه‌نجه‌كان چۆن ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن؟ ئه‌وه‌ش كێشه‌ی
ئه‌وانه.
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه: له كۆتایی دا، جوایه‌زییه‌كان ده‌ستنیشانی
ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی گه‌نجه‌كان چه‌ند
جوایه‌زی له تێگه‌ییشتن و دنیابینی و زمان و ته‌كنیكی خۆیان
رِاده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ش بیر كردنه‌وه و وردبونه‌وه
له‌وه‌ی چۆن مرۆ، یان مرۆی نوسه‌ر تێگه‌ییشتنه‌كانی جوایه‌ز بكات
له نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، شتێكی تره؟ چۆن وه‌ك ئه‌و بیر نه‌كاته‌وه
و نه‌ژی و نه‌نوسێ و نه‌خوێنێته‌وه؟ وه‌ك ئه‌و شه‌ڕی نه‌وه‌ی پێش
خۆی نه‌كات و دوایی بكه‌وێته ئه‌و وه‌همه‌ی كه هێشتا خه‌ریكی
شه‌ڕێكه، شه‌ڕێك، كه ده‌مێكه ته‌واو بوه!
به كورتی: ئه‌و شه‌ڕه كه له پێش نه‌وه‌ی سه‌نته‌ره، نه‌ك هه‌ر
ده‌رگه‌یه‌ك، به‌ڵكو ده‌رگه‌ی كۆمه‌ڵێك پرسیار به رِوی نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر و نه‌وه‌ی نوێ‌دا ده‌كاته‌وه، وه‌رامدانه‌وه‌ی ئه‌و
پرسیارانه‌ش بایه‌خێكی گه‌وره‌یان بۆ رِۆشه‌نبیریی كوردی ده‌بێت.
ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند ته‌حه‌دایه‌ك ده‌خاته پێش نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ره‌وه:
-
قبوڵكردنی سه‌نته‌ربونی خۆیانه. چونكه زۆربه‌ی ئه‌و
ده‌نگانه، هێشتا پێیان وایه ئه‌وان له ژێر ده‌ستی
ده‌سته‌ڵات و نه‌وه‌ی حه‌فتاكاندا ده‌چه‌وسێنه‌وه، ئه‌مه‌ش
رِوانینێكه له رِاستییه‌وه دوره و شته به‌رچاوه‌كان
ده‌یسه‌لمێنن كه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر له هه‌مو رِویێكه‌وه
گه‌وره‌ترین، سودمه‌ندن له‌و رِه‌وشه‌ی كوردستان، كه له رِوی
سیاسی و ئابوری و رِۆشه‌نبیرییه‌وه پێی دا تێده‌په‌رِێ، بۆیه
چۆن گوتاری سیاسی و دینی هه‌میشه خۆی به شه‌هید و مافخوراو و
چه‌وساوه پێناس ده‌كات، نه‌وه‌ی سه‌نته‌ری رِۆشنبیریی كوردیش
توشی هه‌مان نه‌خۆشی بوه، بۆیه سه‌نته‌ر ئه‌و وێنه‌یه بۆ
خۆی قبوڵ ناكات و ده‌یوێ وێنه‌ی خۆی وه‌ك چه‌وساوه، یاخی، دژ،
نوێخواز و به توانا و ... هتد ده‌ربخات و كۆمه‌ڵێك به‌های
گه‌وره و هاوخواستی به‌رژوه‌ندییه‌كان، به خۆی بدات.
-
قبوڵكردنی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی حه‌فتاكان كاڵبوه‌ته‌وه و
مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر نه‌ماوه، ئه‌مه‌شیان
وه‌همێكه رِه‌نگه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر به ئاسانی ده‌ستی لێ
هه‌ڵنه‌گرێت، به‌وه‌ی ئه‌و نه‌وه‌یه بێ دوژمنه، بێ به‌ربه‌ست
و رِێگره؛ ئه‌وان ده‌یانوێ ئه‌و وه‌سفه‌ی ئه‌وان پێش بیست و
پێنچ ساڵ بۆ نه‌یاره‌كانی خۆیان كردویانه، وه‌كو خۆی
بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌م خزمه‌تی وێنه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كات و
هه‌میش ده‌بنه‌وه رِێگر له به‌رده‌م باسكردنی نه‌وه‌ی نوێی
دوای خۆیان، چونكه باسكردن و قسه‌كردن له نه‌وه‌یه‌كی نوێتر
و په‌راوێز، ته‌حه‌دای سێیه‌م دروست ده‌كات.
-
قبوڵكردنی به ته‌مه‌نبون و پیربونی فیزیكی و رِوحیی خۆیان،
ره‌نگه ته‌حه‌دایه‌كی قورس بێت بۆ هه‌ر یه‌كێك كه له
به‌رابه‌ر ته‌مه‌ن و تێگه‌ییشتن و بیر و نوسین و تێكسته‌كانی
خۆی و نه‌وه‌ی نوێ‌دا بوه‌ستێ و باوه‌ڕ بكات كه ئه‌و پیر
بووه. پیربوون وشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، به تایبه‌ت له
ته‌مه‌نێكدا كه له نیوه‌ی خۆی شۆرِبوه‌ته‌وه و به‌ره‌و
ته‌واوبون ده‌رِوات. ده‌زانم پێشبه‌ریكردنی ئه‌م ته‌حه‌دایه
له رِوی ده‌رونییه‌وه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر زۆر ماندو ده‌كات و
وێنه‌ی نه‌وه‌ی نوێش بێ میهر ده‌كات، بۆیه قبوڵكردنی ئه‌و
ته‌حه‌دایه ئازایه‌تی و دانپێدانانی پێویسته، پیربوونیش
ته‌نیا پیربوونی جه‌سته‌یی و ته‌مه‌ن نییه، به قه‌د ئه‌وه‌ی
پیربونی تێگه‌ییشتن و دیتن و بینینی ژیان و دنیا و تێكست و
خوێندنه‌وه‌یه؛ پیربونی زمان و ته‌كنیكه، دیتنی ئه‌وه‌یه
كه ئه‌و پیربوونه چۆن په‌ڕیوه‌ته‌وه نێو نوسینه‌كان و
رِوحه‌كانی دیكه‌ش به‌و پیرییه ئاشنا ده‌كات و ته‌مه‌نه‌كانی
دیكه‌ش پیر ده‌كات.
-
قبوڵكردنی نه‌وه‌ی نوێی په‌راوێز و باوه‌شكردنه‌وه و خۆخستنه
ژێر كاریگه‌ری و ده‌نگ و رِه‌نگی ئه‌وانه‌وه، چونكه گومانی
تێدا نییه كه نه‌وه‌ی حه‌فتاكان چۆن نه‌وه‌ی سه‌نته‌ری
ئێستایان كرد به دوژمن و به ده‌یان تاوانیان دانه پاڵ،
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ریش خه‌ریكه ئه‌و گه‌مه‌یه دوباره
ده‌كاته‌وه. ته‌حه‌داكه له‌وه‌دایه كه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ری
ئێستا، نه‌وه‌ی په‌راوێزی ئێستا به دوژمن نه‌بینێت و به لانی
كه‌میه‌وه دڵی به ده‌قی جوان و ناوازه توند نه‌بێ، خۆ
ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر وه‌ك ئێسته هه‌ندێك نمونه‌ی تاك و
ته‌را هه‌ن، كه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی په‌راوێز ده‌خوێننه‌وه و
ده‌نوسن و به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه
باوه‌شیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه و وه‌ریانده‌گرن، هه‌روه‌ك
هه‌وڵه‌كانی د. ئه‌حمه‌دی مه‌لا و هاشم سه‌راج و هه‌ندرێن و
فه‌رهاد پیرباڵ بۆ؛ ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌كی دڵخۆشكارن به‌وه‌ی
هه‌ندێك له ده‌نگه‌كانی سه‌نته‌ر قبوڵیانه ده‌نگێكی نوێی
په‌راوێز وه‌رگرن و كارلێكێكی جوانیشی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام
له هه‌مان كاتدا؛ ده‌یان ناوی دیكه‌مان هه‌یه له نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر، ئایا ئه‌وان تا چه‌ند ده‌توانن ئه‌و ده‌نگه
نوێیانه وه‌ك یار وه‌ربگرن، نه‌وه‌ك وه‌ك نه‌یار سه‌ودایان
له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟
-
هه‌ندێك له ده‌نگه‌كانی سه‌نته‌ر ده‌توانن دان به جوانی و
ناوازه‌یی ئه‌و ده‌نگه په‌راوێزانه‌دا بنێن و خۆیان بخه‌نه
ژێر كاریگه‌ریی تێگه‌ییشتن و ته‌كنیك و زمان و جیهانبینی
ئه‌وانه‌وه؟ رِه‌نگه ئه‌مه سه‌خت بێ، چونكه ئه‌گه‌ر
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر به جوایه‌زیی ده‌نگه‌كانه‌وه بڕوایان كردبێ
كه ئه‌وان نوسه‌رن، ده‌بێت ده‌ست له‌وه بشۆینه‌وه كه
ئه‌وان كاریگه‌ری نه‌وه‌ی نوێیان له‌سه‌ر به جێ بهێڵرێ،
چونكه ئه‌وان له ژێر كاریگه‌رییه‌وه چونه‌ته ده‌ر. كه
وابوو: چه‌ند له ده‌نگه‌كانی سه‌نته‌ر ئه‌مجاره ده‌توانن
گومان بكه‌ن كه ئه‌وان نوسه‌ر نین؟! قبوڵكردنی نوسه‌رنه‌بوون،
ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤه له
دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێكی دیكه‌ی هزری و ده‌رونی، كه گومانی زۆرم
هه‌یه نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر ئه‌و ئڕاده‌یه‌ی هه‌بێت و بتوانێ خۆی
له ده‌ره‌وه‌ی نوسه‌ریبووندا ببینێته‌وه و خۆی قبوڵ بكات.
-
قبوڵكردنی ئه‌و پێنچ ته‌حه‌دایه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، چونكه
ئه‌وه‌ی له كن نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر خه‌ساوه، ئڕاده‌یانه،
ئڕاده‌یه‌ك، كه كه‌ڵه‌كه‌بوونی خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی
زانیاریی له كه‌ناڵه مه‌عریفییه جۆراوجۆره‌كانه، له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندییه ماددی و ئه‌ده‌بی و رِۆشه‌نبیری و
نارِۆشه‌نبیرییه‌كان، كه‌وتنه ژێر باری ژیان و حزب و دین و
رِاگه‌یاندن و رِێكلام و بازرگانیكردن و پاوانكردنی هه‌موو
شتێك، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی و ته‌ماشاكردنی تێكست وه‌ك
موعجیزه و ماف سه‌ندنه‌وه له خوێنه‌ر، به‌وه‌ی بۆ خۆی له
كه‌ناڵه مه‌عریفییه‌كانی ئه‌وه‌وه ده‌ستی پێ بگات بڵاوی
بكاته‌وه؛ ته‌ماشاكردنی تێكست وه‌ك موڵكی تایبه‌ت دوای چاپ و
بڵاوكردنه‌وه‌ی، چه‌ندین هۆكار و نه‌خۆشی دیكه‌ش بنه‌مایه‌كی
ئه‌وتۆی ئڕاده‌گه‌ری له كن نوسه‌رانی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر
نه‌هێشتوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به جورئه‌ته‌وه دانپێدان بكات
و ناشیرینییه‌كانی خۆی قبوڵ بكات و دۆڕان و شكست و نابوتی و
ناهه‌موارییه‌كانی خۆی له بواری فكر و نوسین و مه‌عریفه‌دا
ببینێته‌وه؛ پرسیارێكی گرنگ كه نوسه‌رانی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر
له خۆیان بكه‌ن: ئڕاده‌ی ئینسانی ئه‌وان چی به‌سه‌ر هات؟
-
من ده‌موێ نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر بۆ یه‌ك جاریش بێت، پرسیاری
ئڕاده‌ی بكات، پرسیاركردنێك كه بتوانێ تێكسته‌كانمان له
فه‌لسه‌فه و بیركردنه‌وه و كه‌ناڵه جوایه‌زه‌كان و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و پاوانخوازی خاوێن بكاته‌وه. پرسیارێك
سه‌باره‌ت به بێگه‌ردی ئڕاده‌ی خۆی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پێش
هه‌مو كه‌سێك خۆی بزانێ ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، له ئڕاده
و ناوه‌وه‌ی خۆیدا وه‌ك مرۆ چی هه‌یه؟ ئڕاده‌ی بێگه‌ردیی
ئه‌و، ده‌لاله‌ت له چ ده‌كات؟ ته‌حه‌دایه‌كی زۆر گه‌وره‌یه
مرۆ له به‌رابه‌ر (پرۆژه ئڕاده‌ییه‌كانی) خۆی دا بوه‌ستێ و
بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پرۆژه فكرییه‌كانیدا ژیان نه‌كات!
-
حه‌فته‌م ته‌حه‌دا: نوسین له كن نه‌وه‌ی سه‌نته‌ره،
هۆكارێكیش بۆ به‌رده‌وامی و ته‌نانه‌ت سه‌ركه‌وتنیشیان به‌سه‌ر
نه‌وه‌ی پێشوتر و بوون به‌سه‌نته‌ربوونیان بۆ ئه‌وه
ده‌گێرِمه‌وه، كه ئه‌و پرِۆژه فكرییانه‌ی ئه‌وان هێنایانه
ئارا و له تێكسته‌كانیاندا به شێوه‌یه‌كی گه‌وره په‌ره‌یان
پێی دا... لێره‌دا باسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پرۆژه فكرییانه
ناكه‌م كه چه‌ند رِاست و چه‌ندیش وه‌همن، به‌ڵكو قسه‌م
له‌سه‌ر هێنان و كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و چه‌مك به شێوه‌یه‌كی نوێتر
و فراوانتر و جه‌ریئتر و جوانتره، به به‌راوردكردن به كاتی
نه‌وه‌ی پێش خۆیان، به‌ڵام ئێستا كاتی هاتوه پرسیار له‌و
پرۆژه فكرییانه بكه‌ین، كه هێنان و قسه له‌سه‌ركردنییان
چیان به‌سه‌ر ئڕاده و خودی نوسه‌ره‌كان هێناوه؟ به هه‌ردو
دیوه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كه‌وه.
قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له هه‌ردو باری ئه‌رێنی و
نه‌رینیی دا، رِه‌هه‌ند و مانا و به‌های جوایه‌ز و فراوانی هه‌یه.
وه‌ك چۆن ناكرێ رِه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌می فكریش له‌سه‌ر نوسه‌رانی
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، به‌چاوێك بخوێنیه‌وه و بێ وردبوونه‌وه له
هه‌ر نوسه‌رێك، به‌ڵام ئه‌مه لێره‌دا خه‌می من نییه، من ده‌موێ
به‌هایه‌كی سه‌ره‌كی و هاوبه‌شی به‌رهه‌مه فكرییه‌كان باس بكه‌م،
كه رِه‌نگدانه‌وه‌ی رِاسته‌وخۆی له‌سه‌ر زۆربه‌ی نوسه‌رانی
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ر رِه‌نگدانه‌وه‌كه‌ش به رِێژه‌ی
جوایه‌ز بێت.
رِه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه فكرییانه‌ش، من له‌و به‌هایه
كورتی ده‌كه‌مه‌وه، كه نوسه‌ری كوردی له ئیراده‌یه‌كی بێگه‌رد
به‌تاڵ كردوه، به‌و مانایه‌ی: به‌های تێكستی نوسه‌ری نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر توشی چه‌ندین ئیشكال كردوه، بۆ نمونه:
یه‌كه‌م:
تێكست، شیعر، یان خوێندنه‌وه‌ی تێكست، بوه‌ته به‌رهه‌مێكی هزری،
ئه‌وه‌ی قسه ده‌كا ته‌نیا مێشكێكی وه‌رگری زانیارییه له رِێی
خوێندنه‌وه‌دا. نوسین رِه‌نگدانه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌كانی نوسه‌ره،
كه له رِێی كه‌ناڵه مه‌عریفییه‌كانه‌وه، فه‌لسه‌فه و فكر و
ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت و هتد ...، وه‌ری گرتوه. ئه‌وه‌ی نابینرێ،
نوسه‌ر خۆیه‌تی، چونكه ئه‌و به‌رهه‌مانه سێبه‌ر و كۆپی
تێكسته‌كانی دیكه‌ن، ئه‌و قسه‌یه‌ش زۆر باوه: "هه‌مو شتێك
گوتراوه، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوترێ، ته‌نیا گۆرِینی شێوه‌كانن"،
شێوه‌ی گۆرِینی قسه‌كردنه‌كانیش دیسانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی قسه‌ی
تره و قسه‌ی نوسه‌ری سه‌نته‌ر نییه، واته یه‌كێك له كێشه‌كان
نه‌بوونی قسه‌ی نوسه‌ره، ئه‌وه‌ی قسه ده‌كات، كه‌ناڵه
مه‌عریفییه‌كانن، نوسه‌رانی ترن.
دووه‌م:
ئه‌وه‌ی له‌به‌ر سێبه‌ر قسه ده‌كا، یان كۆپی قسه‌كانی
كه‌ناڵه‌كانی دیكه ده‌كا، مێشكی نوسه‌ره، بیركردنه‌وه‌یه‌تی له‌و
خوێندنه‌وانه‌ی كردویه‌تی، بۆ نمونه: كه‌باس له (دار) ده‌كات،
كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ی زانیاریی هه‌یه له‌سه‌ر دار، وشه و زمانی
ده‌داتێ، بۆ كۆپیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناسینه، جوایه‌زییه‌كه رِه‌نگه
له‌وه‌دا بێت، كه دار له كن من سێبه‌ری زانیارییه‌كی دینییه و
له كن یه‌كێكی دیكه زانیاریی فه‌لسه‌فه‌یه و له كن یه‌كێكی
دیكه‌یش زانیاریی زانسته...، هتد. دیاریشه وه‌رگرتنی زانیاریی
پێویستییه‌كه ناتوانین خۆمانی لێ ببوێرین، به‌ڵام ئایا زانیاری
وه‌رگرتن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی وشه و زمان و تێگه‌ییشتنمان بداتێ، بۆ
ئه‌وه‌ی ببین به سێبه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه مه‌عریفییانه؟ واته
نوسینی ئێمه ببێت به گوێزانه‌وه‌ی فكر له شوێنێكه‌وه بۆ
شوێنێكی دیكه؟ ئایا نوسین ته‌نیا له پێناو گوێزانه‌وه‌دا چی
به‌رهه‌م ده‌هێنێ، فكر یان سێبه‌ری فكر؟ سێبه‌ر به‌و مانایه‌ی
كۆپیكردنه‌وه‌ی تێگه‌ییشتنێكی دیكه و به ده‌ق كردنه‌وه‌ی به
زمانێكی دیكه، كه ئه‌م ده‌قه هه‌رگیز نابێت به ده‌قی نوسه‌ر،
یان قسه‌ی نوسه‌ر، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و گوێزانه‌وه‌یه له‌و ده‌قه
ده‌ربكه‌ین، چی نوسه‌رمان بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر نوسینه‌كانی
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر، ئه‌گه‌ر له‌و خوێندنه‌وانه دابماڵین، شتێكی
ئه‌وتۆ نه‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ئیشكالییه‌ته، ته‌نیا وه‌رگرتنی زانیاریی
دروستی ناكات، به‌وه‌ی بابه‌ت و تێكسته‌كان ده‌كاته كۆپی و
سێبه‌ر، به‌ڵكو خودی بابه‌ته ناوه‌كییه‌كانی جوگرافیا و مێژو و
جه‌سته‌ی نوسه‌ریش ده‌كاته‌وه به سێبه‌ر، چونكه پێوه‌ری نوسه‌ر
بۆ تێگه‌ییشتن و دیتن و قسه له‌سه‌ركردنی دنیا به‌و كه‌ناڵانه‌وه
ده‌وره دراوه. سه‌رچاوه‌ی تێكست ئه‌و مێشكه‌یه كه به زانیاریی
تژی كراوه، بۆیه ئه‌و بابه‌تانه‌ی چه‌مك و تێگه‌ییشتن
ده‌خوڵقێنن، دیسانه‌وه كۆپین و سێبه‌رن، به‌و مانایه نین، كه
پێوه‌ندییان به ئیراده‌ی بێگه‌ردی نوسه‌ره‌وه هه‌بێ، به‌ڵكو
پێوه‌ندیی رِاسته‌وخۆیان به مێشكی نوسه‌رانیانه‌وه هه‌یه.
سێیه‌م:
ئه‌وه‌ی له تێكستی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر قسه ده‌كات، مێشكی نوسه‌ره،
قسه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌ی نییه، مێشك به‌شێكی جه‌سته‌ی
له خۆ گه‌وره‌تره، به‌ڵام له كرده‌ی نوسینی كوردی دا، ته‌واوی
جه‌سته‌ی داپۆشیوه، جه‌سته‌ی تێكستی كوردی، ته‌نیا به‌شی مێشكی
نوسه‌ری كورد، یان مرۆڤی كورده. تا ئێسته تێكستێكمان نییه باس
له قسه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته بكات، هه‌ر بۆ نمونه: مرۆ
وێنای ئه‌وه بكات ده‌ست و پێ و دڵ و چاو و گوێچكه و به‌شه‌كانی
دیكه‌ی جه‌سته‌ی قسه‌ی خۆیان هه‌بێ. تا ئێسته نوسه‌ری كورد رِێی
نه‌داوه مێشك تۆزێك بێده‌نگ بێت و ئیراده قسه‌ی به‌شه‌كانی
دیكه‌ی جه‌سته بكا، چونكه مێشك هه‌م له رِێی پێكهاته‌ی قوڵ و
ئاڵۆز و وزه‌ی خۆیه‌وه، هه‌م له رِێی زانیاری وه‌رگرتنه‌وه؛
هه‌میشه كۆنترۆڵی جه‌سته‌ی كردوه. جه‌سته ته‌نیا له‌و ساته
كه‌مانه‌دا له مێشك ئازاد ده‌بێ، كه كۆنترۆڵی مێشكی له‌سه‌ر
نامێنێ، ئه‌و ساته كه‌مانه‌ش ته‌نیا له سات و مه‌رجی تایبه‌تدا
دێنه دی، كه ئه‌و سات و مه‌رجانه كه‌متر خزیونه‌ته نێو تێكستی
نه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌وه. لێره‌دا، مه‌به‌ست له نه‌ست، یان لاشعور
نییه به مانا فرۆیدییه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ین به پاساو بۆ
ئه‌و تێكستانه‌ی ئیدیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه له بێ ئاگایی، یان
لاشعوردا نوسراون، مه‌به‌ستمان ئه‌و گه‌مانه‌ش نییه، كه شاعیر
به ئه‌نقه‌ست و به‌وپه‌رِی ئاگایییه‌وه ده‌یكا، بۆ ئه‌وه‌ی
تێكستێك بنوسێته‌وه و تێیدا وێنای دنیایه‌كی دیكه و
كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه بۆ خۆی بكات و له رِێی بیركردنه‌وه‌وه
بیكات به تێكست، ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه
ئڕاده تێیدا به‌رِه‌ڵا ده‌بێ، نه‌ك مێشك؛ ئازادبونی مێشك، یان
بیركردنه‌وه، هه‌رگیز ئه‌و حاڵه‌ته ئیراده‌ییه نییه كه من
مه‌به‌ستمه. ئازادبونی بیركردنه‌وه له كاری ره‌خنه و هه‌تا
داهێنانیش به مانا ته‌قلیدییه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ناكات، - ئه‌و
داهێنانه‌ی نه‌وه‌ی سه‌نته‌ر كردویه‌تی - به‌رِه‌ڵابوونی ئڕاده
به بێگه‌ردی خۆی، دوور له ده‌ستتێوه‌ردانی مێشك، تا ئێستا
نه‌رِژاوه‌ته سه‌ر تێكستێك.
ده‌قمان هه‌یه باس له حاڵه‌تی جنونێك و بی ئه‌قڵانییه‌ت بكات،
وه‌ك چۆن تێگه‌ییشتنێكی نوێتر و به‌به‌هاتر به زمان ببه‌خشێت، بۆ
نمونه ده‌قگه‌لی هاشم سه‌رِاج، كه له‌و بواره‌دا ده‌توانین به
نمونه وه‌ریان بگرین، به‌ڵام دیسانه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و جنونه
چییه؟ هه‌ر ئه‌و مێشكه‌یه كه گیرۆده‌ی زمان ده‌بێت و له نێو
سیستم و رِێساكانیدا، یان له تێكشكاندنیان و ده‌نگی وشه و
جریوه‌ی لێكخشاندنی حه‌رفه‌كاندا دروست ده‌بێ؟ سه‌رچاوه‌كه‌ی
خوێندنه‌وه‌ی زمانه و له سێبه‌ر شتێكی دیكه‌ی زیاتر ناڕێژێ،
چونكه تێكست دێ، دنیا و زمان و شیعر و ژیان مه‌حكوم ده‌كات به
چه‌ند مانایه‌ك، كه ئه‌و مانایانه له تێكست ده‌ربێنین، هیچمان
نامێنێ بۆ خوێندنه‌وه.
چواره‌م:
كه نوسه‌ر ئیڕاده‌ی خۆی و جه‌سته‌ی خۆی له پشت مێشكیه‌وه
شارده‌وه، تێكستیش خۆی له پشت نوسینه‌كانی تر و ده‌نگه‌كانی
تره‌وه، ده‌شارێته‌وه، وێنه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌و شاردنه‌وه‌یه له
رِێی ناوی فه‌یله‌سوف و زانا و بیرمه‌نده‌كانه‌وه ده‌كرێ، چونكه
رِه‌پێشكردنی وێنه‌ی هه‌ر فه‌یله‌سوفێك و ناوێكی دیاری فكری،
نوسه‌ر مه‌حكوم ده‌كات به خۆشاردنه‌وه، ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی نوسه‌ری
كورد ده‌یكات له رِێی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه فكرییه‌كان و
ناوه‌كانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆی ده‌ربخات، له تێكستدا له
رِووی ناوه‌وه‌دا، نوسه‌ری كوردی كردوه‌ته شه‌به‌ح و مه‌سخێكی بێ
رِه‌نگ. دیسان ئه‌وه ده‌ڵێمه‌وه: به ده‌یان گوتار و
لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و رِه‌خنه‌یی كوردیمان هه‌یه؛ با بێین و
ناو و تێگه‌ییشتنی ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌یان لێ بێنینه ده‌ره‌وه و
بزانین نوسه‌ری كورد چیی بۆ گوتن هه‌یه؟! من ئه‌مه ده‌ڵێم و
گوتاره فكرییه‌كانی به‌ختیار عه‌لی و فاروق رِه‌فیق و مه‌ریوان
وریا قانیع ئاراس فه‌تاح و چه‌ندین ناوی دیكه‌ش ده‌كه‌م به
نمونه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و نوسه‌رانه بابه‌ته‌كانیان تا
چه‌ند زاده‌ی ئیڕاده‌ی بێگه‌ردی خۆیانه و تا چه‌ندیش زاده‌ی
كه‌ناڵه مه‌عریفییه‌كانیانه.
دیسانیش، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و ناوانه بكه‌ین به نمونه بۆ ئه‌و
رِاو بۆچونانه‌ی وه‌ك خۆیان و به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌یه‌كی
فكریی (گه‌وره، تیۆری و شایانی ستاییش) بن، - وه‌ك نه‌وه‌ی
سه‌نته‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی پۆستمۆدێرنیزمیش- هێشتا بڕوایان پێیه،
كه باس له كێشه و گرفته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، چه‌ندین
لێكدانه‌وه‌ی وه‌همی به خوێنه‌ر ده‌ده‌ن؛ چه‌ند به ساده‌یی
ده‌توانین ئه‌وه بدۆزینه‌وه كه نوسه‌ری كورد له پشت
پۆستمۆدێرنیزمه‌وه هێشتا چه‌ندین كێشه‌ی له پێشه و پێویسته
چاره‌سه‌ریان بكا، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌وه‌یه‌كی نوێی پێ بكات،
ئه‌وه‌ش ته‌حه‌دایه‌كی دیكه‌یه، كه نوسه‌رانی سه‌نته‌ر ده‌بێت
بیكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و ململانێیه‌كی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ن، كه
گه‌نجه‌كان رِایانگه‌یاندوه.