![]() |
تێروانينى كۆمه‌ڵگا بۆ ئامێرى چاره‌سه‌رى ده‌روونى كاره‌با E.C.T ديار مه‌لا گچكه/ به‌شى ده‌روونى |
تێروانينى كۆمه‌ڵگا بۆ ئامێرى چاره‌سه‌رى ده‌روونى كاره‌با E.C.Tديار مه‌لا گچكه/ به‌شى ده‌روونى
گومانى تێدانيه كۆمه‌ڵێك هۆكار و كێشه هه‌ن مرۆڤ تووشى نه‌خۆشيه‌كانى ده‌روونى ده‌كات. كه ده‌بێته هۆى ئاڵۆزبوونى ده‌روِونى مرۆڤ. گرنگترين هۆكارى سه‌ره‌كى تێر نه‌كردنى ئاره‌زووه‌كانى له سه‌رده‌مى منداڵی‌دا وه‌ك پێداويستيه مادى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونيه‌كان. بوونى رووداوێكى كتوپرو چاوه‌روان نه‌كراو _ وه‌ك له ده‌ستدانى كه‌سێكى نزيك ئه‌مه‌ش كار له مرۆڤ ده‌كاو به‌تايبه‌تى مرۆڤى ساده كه كه‌ره‌سته‌یه‌کی خاوه و زياتر له مرۆڤى تر مايه‌ى تووشبوونه به نه‌خۆشى ده‌رووني. هه‌روه‌ها په‌رپابوونى جه‌نگ كه خاڵێكى گرنگه ده‌بێته هۆى نيگه‌رانى و دڵه‌راوكێ و دڵته‌نگى بۆ مرۆڤه‌كان و بێزاريان ده‌كات ئه‌مه‌ش وايانلێده‌كات ره‌شبين بن و دووره په‌رێز بن له كۆمه‌ڵ و كێشه‌كان يان له واقيعى كۆمه‌ڵايه‌تى. هۆكارێكتر بارى ئابوورييه مرۆڤ ئه‌گه‌ر بارى ئابوورى ناله‌بار بێ و بێكار و نه‌بوون بێ گوزه‌رانى خۆى و كۆمه‌ڵ خراب بێ نائارامى دايده‌گرێ و تووشى يه‌كێك له نه‌خۆشيه‌كانى ده‌روونى ده‌كات. دياره نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان زۆرن كه مرۆڤ تووشى بێت. به‌ڵام گرنگترين و به‌ربلاَوترين نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان ئه‌مانه‌ن.( خه‌مۆكى به گشتى) به تايبه‌تى خه‌مۆكى هه‌ڵچوون و (كه‌رته ژيرى واته فصام و دا‌ء الهوس( هه‌ر كاتێك مرۆڤ به هۆى ئه‌و هۆكار و نه‌خۆشيانه كه له سه‌ره‌تاوه باسمان كرد تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بێت. بێگومانى ده‌بێت سه‌ردانى لاى بزيشكى پسپۆرى ده‌روون بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشيه‌كه‌ى به هاوكارى و رێنمايكردنى كه‌س و كارى نه‌خۆش. (سووده‌كانى چاره‌سه‌رى (E.C.T * دياره سووده‌كانى كاره‌با زۆره گرنگترينيان له نيشانه‌كانى نه‌خۆش به ديار ده‌كه‌وێت. ئامێرى چاره‌سه‌رE.C.T به‌كاردێت ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆش بارى ده‌روونى خراب بوو يان روو له خرابى بچێت. يان بيرۆكه‌ى خۆكوشتنى هه‌بێت له ئه‌نجامى(كۆمه‌ڵيك فاكته‌ر وه نيشانه‌كانى نه‌خۆشى ده‌روونى كه كاريگه‌رى خراپى هه‌بێت) واته نه‌خۆش له ناو كۆمه‌ڵێك خه‌ياڵدا ده‌ژێت وه خه‌ياڵه‌كانيان فه‌رمانى جۆراو جۆرى هه‌يه يه‌كێك له خه‌ياڵه‌كانى نه‌خۆش كه په‌يره‌وى خه‌ياڵه‌كان ده‌كات خۆكوشتنه. يان نه‌خۆش بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر دابرابێت له نان خواردن. يان كه‌م خه‌و بێت، يان هه‌ميشه چاوه‌كانى پڕ بێت له فرمێسك واته به گريان بێت نه‌خۆش،وه دڵ ته‌نگ و بێزار بێت له ژيان به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ڕه‌شبين بن له ژيان. هه‌روه‌ها سوودێكى تر‌ى E.C.T كه زۆر گرنگه نه‌خۆش ئه‌گه‌ر له نيو كێشه بێت به تايبه‌تى گرفته‌كه‌ى چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و هه‌ميشه له نيو لێكدانه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ى بێت، هه‌ر كاتێك نه‌خۆش ياخۆد مرۆڤ به‌هۆى ئه‌و هۆكار و نه‌خۆشيانه كه له سه‌رتاوه باسمان كرد تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بێت. بێگومان ده‌بێت سه‌ردانى لاى بزيشكى بسپۆرى ده‌وون بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشيه‌كه‌ى به هاوكارى و رێنمايكردنى كه‌س و كارى نه‌خۆش. * چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش به وه‌رگرتنى ئامێرى كاره‌با E.C.T ئه‌گه‌ر له نه‌خۆشخانه بێت ياخۆد له نۆڕينگه هيچ جياوازيكى نيه. هه‌ندێ جار بزيشكى ده‌روون له به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه زۆر پێويستى به _ كاره‌بايه E.C.T _ ئه‌گه‌ر بۆى نه‌كرێت ڕه‌گدانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت نه‌خۆش بۆ خۆى و ده‌ورووبه‌رى. به‌ڵام ده‌بينين كۆمه‌ڵگا به تايبه‌تى له لايه‌ن كه‌س و كارى نه‌خۆشى تووش بوو. به هۆى ئاست نزمى ڕۆشنبيريان له بواره‌كانى جۆرى نه‌خۆشى ده‌روونى، ئاماده‌نين بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش له رێگاى _ كاره‌با E.C.T _ . ديار كۆمه‌ڵگا به تايبه‌تى كه‌س و كارى نه‌خۆش پرسيار و گومان و مه‌ترسيان هه‌يه پێيان وايه _ كاره‌با E.C.T _ لايه‌نى خراپى هه‌يه ده‌بێته هۆى له ناوچوونى نه‌خۆش واته پێيان وايه نه‌خۆشه‌كه (ده‌مرێ). يان پێيان وايه نه‌خۆش ئه‌گه‌ر هاتوو يه‌ك جار كاره‌باى وه‌رگرێت فێر ده‌بێت ياخوود ئالووده ده‌بێت. يان پێيان وايه چاره‌سه‌رى كاره‌باE.C.T نه‌حۆشه‌كه خراپتر ده‌كات. پێم وايه ئه‌م جۆره بيرۆكه‌يه هه‌ڵه‌يه له لايه‌ن كۆمه‌ڵگاو كه‌س و كارى نه‌خۆش. دياره كه‌س به قه‌ده‌ر بزيشكى ده‌روون شاره‌زاى نيه ده‌رباره‌ى نه‌خۆشيه‌كانى ده‌روونى و چاره‌سه‌ركردنيان. كارى بزيشكى كارێكى زانستى و مرۆڤانه و خزمه‌ت كردنه. له كۆتايىدا دوا په‌يڤم هيوادارم گۆمه‌ڵگا و كه‌س و كارى نه‌خۆش، رێنمايه‌كانى بزيشك و كارمه‌ند وه‌رگرن. چوونكه پزيشك و كارمه‌ند هه‌ردووكيان ته‌واوكه‌رى يه‌كن بۆ خزمه‌ت كردنى كۆمه‌ڵگا و نه‌خۆش به شێوه‌يه‌كى زانستى. سه‌رچاوه : پيشه و كاركردنم له به‌شى ده‌روونى
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com