![]() |
|
هۆكار و چاره‌سه‌رى وه‌سواسى Obgcssine Combusting Disorders ديار مه‌لا گچكه/ به‌شى ده‌روونی |
|
هۆكار و چاره‌سه‌رى وه‌سواسى Obgcssine Combusting Disorders ديار مه‌لا گچكه/ به‌شى ده‌روونى
يه‌كێك له به‌ربلاَوترين نه‌خۆشى ده‌روونييه‌كان(وه‌سواس)يه، كه له نيو زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان به چين و ڕه‌گه‌زه‌وه دياره (وه‌سواسى) كه حاڵه‌تێكى نائاساييه گرنگى دانه به جه‌سته و ته‌ندروستى. دياره گرنگى دان به ته‌ندروستى و چه‌سته كارێكى ئاساييه، به‌ڵام ئه‌و گرنگه دانه سنوورى خۆيى هه‌يه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سنوورى خۆى ده‌رچوو ئه‌وه ده‌بێته كارێكى نائاسايىٍ ره‌نگدانه‌وه‌ى نێگه‌تيفى ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى(وه‌سواسن) بيرۆكه‌يه‌كى خۆسه‌پاندى دياريكراوى كه له لاى نه‌خۆش ده‌سورٍێته‌وه. له ناو مێشكى چه‌ند جارێك دووباره ده‌بێته‌وه وه ناتوانى سانسۆرى له سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتى بكات واته ناتوانێ ڵىى ده‌رباز بێت. بۆ نموونه، كرينى جل و به‌رگێك كه ده‌يان دوكان به‌ر سه‌ر ده‌كاته‌وه، يان ده‌ست و چاو شوشتن زياد له چارێك دووباره‌ى ده‌كاته‌وه، وه يان بۆ قسه‌و باسێك زياد له پێويست تاكيد ده‌كاته‌وه. وه ئه‌گه‌ر پرسيارى ئه‌و كه‌سانه‌ى بكه‌ين كه وه‌سواسيان هه‌يه خۆيان نازانن هۆيه‌كه چيه؟ وه هه‌ر چه‌نديش خۆى هه‌وڵبدات ناتوانێ چاره‌سه‌رى خۆى بكات و سه‌ر بكه‌وێ.
((هۆكاره‌كانى وه‌سواسى)) * ٍتاكو ئێستاكه پێم وايه زۆربه‌ى هۆكاره‌كانى نه‌خۆشى ده‌روونى روون و ئاشكرا نين، وه به هه‌مان شێوه‌ش نه‌خۆشى وه‌سواسى هۆكاره‌كه‌ى ديار نيه، به‌ڵام گومان و تێبينى و بيرۆكه‌ى جۆراو جۆر هه‌يه سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانى(وه‌سواسى) له گه‌ڵ سه‌رچاوه زانستيه‌كان، وه له لايه‌كى تريشه‌وه ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن ئه‌زموونن بروانامه‌ى به‌رزيان هه‌يه وه‌ك بزيشكى ده‌روون _ كۆمه‌ڵناسييه‌كان _ زانسته ده‌روونييه‌كان. به‌م شێوه‌يه ئاماژه به هۆكاره‌كانى وه‌سواسى ده‌ده‌ن. * هۆكارى پشتاوپشت واته ماوه‌يى(وراپ) هه‌ندێك كات له نيو خێزاندا به تايبه‌تى دايك و باوك تووشى(وه‌سواسى) بوونه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له سه‌ر نه‌وه‌كانيان ده‌بێت، كه ز ۆربه‌ى كاته‌كانى باوك و دايك به‌رده‌وام پێكه‌وه هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كه‌ن وايان لێ دێت مناڵه‌كانيان لاساييان بكه‌نه‌وه.* يان هه‌ندێك له پزيشكه‌كان پيان وايه له ئه‌نجامى(هه‌وكردن ده‌ماغ) واته(التهاب الدماغ) مرۆڤ تووشى وه‌سواسى ده‌بن. هه‌ر چه‌نده ئه‌م بيرۆكه‌يه نه‌چه‌سپاوه چونكه هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نيه بيسه‌لمێنێ. * هۆكارێكى تر هۆكارى ده‌روونييه. واته هه‌ڵچوونى ده‌روون و ململانێى ده‌روونى كه ده‌بێته هۆى خه‌مۆكى و دڵه‌ڕاوكێى به‌رده‌وام دوا جار ئه‌م خه‌مۆك و دڵه‌راوكييه ده‌گوڕدرێت بۆ وه‌سواسى. * هه‌روه‌ها هۆكارێكى تر‌ى وه‌سواسى هۆكارى فيسولۆجىيه وه‌كو ئاڵۆزبوونى شه‌پۆڵى كاره‌با له مێشك. * به بووچونى فرۆيديش: بريتييه له ترسێكى نه‌ستى له كاتى روودانى ئه‌زيه‌تێكى له‌ش له ئه‌نجامى هه‌ڵسان به حه‌زێكى ناماقول و شاراوه ده‌يگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ته‌مه‌نى منداڵى كه هۆكارێكى سه‌ركييه له‌م نه‌خۆشييه‌دا.
((چاره‌سه‌رى وه‌سواسى)) *دياره چاره‌سه‌رى ئه‌م جۆره نه‌خۆشيه(وه‌سواس)يه زۆره به‌ڵام له هه‌موو گرنگتر و به‌رچاوترين ديارى ده‌كه‌ين و ده‌يخه‌ينه روو، پێويسته كه‌س و كارى نه‌خۆش هاوكارێكى ته‌واو نه‌خۆش بكات له كار و هه‌ڵس و كه‌وتى رۆژانه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت نه‌خۆش زاڵ بێت به سه‌ر نه‌خۆشيه‌كه‌ى. * پێويسته نه‌خۆش خۆى دوور بكاته‌وه له‌و كه‌سانه‌ى كه وه‌كو خۆى نه‌خۆشن و ه‌سواسيان هه‌يه. يان هه‌ڵس و كه‌وتى له گه‌ڵ كه‌سانى دوو دڵ كه كاريگه‌رييه‌كى راسته و خۆى هه‌يه. * وه چاره‌سه‌رى تر پێويسته نه‌خۆش سه‌ردانى پزيشكى ده‌روون بكات. بۆ ماوه‌ى پێنچ تاكو شه‌ش هه‌فته بۆ وتوو وێژكردن(جلسات) له گه‌ڵ نه‌خۆش زياتر له بيست دانيشتنى پێويسته له گه‌ڵ پزيشكى ده‌روون له گه‌ڵ پراكتيزه‌كردنى وتوو وێژكردن ڕۆژانه به ئه‌نچام ده‌گه‌يه‌نێ. هه‌روه‌ها وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ده‌رمان كه له لايه‌ن بزيشك پسپۆرى ده‌روون.
سه‌رچاوه‌كان 1)ئه‌زموونى كاركردنم له به‌شى ده‌روونى
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com