سه‌باره‌ت به هێرِشه به‌رده‌وامه‌كانى مه‌لاو ئيسلامييه‌كان بۆ سه‌ر نووسه‌ران
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
ئه‌و جاره‌يان، شاعير (زانا خه‌ليل) و (فه‌رهاد پيرباڵ) كۆوارى (وێران) كرانه ئامانجى ئيسلامييه‌كان، ئه‌وانه هێرِشييان كرايه سه‌ر و له‌سه‌ر مينبهرهكاندا سووكايه‌تييان پێ كرا و ناو و ژيان و ئه‌ده‌ب و داهێنانيشييان خرايه به‌ر مه‌ترسيدا.
له كوردستاندا، ئه‌وه خه‌ريكه ئيدى كه‌س نه‌وێرێت نه بنووسێت و نه قسه بكات. هه‌ر كه‌سێك، بهههوهستى خۆى ده‌قێكى شيعريى راڤه كرد و به دڵى نه‌بوو، دێت و به‌ماناى خۆى ئيدانه‌ى شاعير و سه‌رنووسه‌ر و كۆوار و بڵاوكراوه‌كه ده‌كات. به‌ناوى پێشيلكردنى ئازادى و هێرِش كردنه سه‌ر پيرۆزييهكانى ئيسلام ده‌رگه‌ى مزگه‌وته‌كان وه‌ك ده‌ركه‌ى جه‌هه‌نه‌م له نووسه‌ر و شاعيران ده‌كه‌نه‌وه و ميلله‌تێك ده‌كه‌نه دوژمنى.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌و جۆره كارانه هه‌ڵده‌ستن، جا چ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى وه‌ك (مه‌لا به‌شير) بێت، يان مه‌لاى هه‌ر مزگه‌وتێك له‌هه‌ر شارێكى كوردستان، يان راگه‌ياندنى (يه‌كگرتووى ئيسلامى) كه مانعى نييه باسى ژنى شاعيرهكانيش بكات؟! له پێناو بهرژهوهندييه ته‌سك و تاريكهكانى خۆيان‌دا، هيچ شتێك نابێته رێگريان بۆ ئه‌وه‌ى نووسه‌ران بخه‌نه زيندان و ژيانيشييان بخه‌نه مهترسييهوه.قه‌ت ترسييان له (فتنه) نييه.
من لێره‌دا به راشكاوى ده‌ڵێم، پێويسته ئيسلامييه‌كان تێبگه‌ن. كه‌لتوورى ئيسلام پێش هه‌موو كه‌ره‌سته‌يه‌كى ديكه. موڵكى هه‌موو كه‌سێك و شاعيرێك و ئهديبێكه، موڵكه له خوێندنه‌وه و راڤه و نووسين له‌سه‌رى و به‌كارهێنانه‌وه‌ى له ده‌يان و سه‌دان نووسين و ده‌قدا. كه‌س مافى ئه‌وه‌ى نييه له‌سه‌ر ناوى پێغه‌مبه‌ران يان ناوى هه‌ر ره‌مزێكى دينى. خه‌ڵكى له دژ نووسه‌رێك هان بدات و به كافر و زه‌نديق و بێ ئه‌خلاق و ناو ناتۆره‌ى ديكه هێرِشى بكاته سه‌ر.
ئه‌گه‌ر هه‌ر پاڵه‌وانێكى دين و ئيسلام، له پێناو راستى و ههقيقهتێكدا خه‌بات ده‌كات، ئه‌وه فه‌رموو با بێت وه‌ك شاعيران و نووسه‌ران، به به‌ڵگه و سه‌رچاوه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانى هزريى ئيسلامى و ئه‌ده‌بى و ره‌خنه‌يى و رۆشنبيريى وه‌ڵامى ئه‌و نووسه‌ر و شاعيرانه بداته‌وه، كه ئه‌و پێى وايه ئه‌و شاعيره كفرى كردووه يان هه‌ڵه‌يه‌كى كردووه، به‌ڵام تا ئێستا هێزه ئيسلامييه‌كان ئه‌و رێيهى ديالۆگ و ململانێيه هزرييه رهخنهييهيان هه‌ڵنه‌بژاردووه. ئه‌وان يهكسهر په‌نا بۆ ته‌كفير كردن و سووكايه‌تى پێكردن و هێرِش كردنه سه‌ر ناو و ژيانى نووسهركان ده‌به‌ن.بێ گومان بۆ ئه‌مه‌ش هۆكارگه‌لێك هه‌ن. له پێش ههمووشياندا به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌يه كه هه‌رگيز به ديالۆگ و هزر گۆرِينهوه مه‌يسه‌ر نابێت.
گهرِان به دووى بهرژهوهندييهكان، ته‌نيا له لايه‌ن هێز و گروپه ئيسلامييه‌كاندا ره‌نگى نه‌داوه‌ته‌وه. به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ردا، توێژى رۆشنبير و نووسهرانيش و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكى ديكه‌ش هه‌يه. بۆ نموونه له‌م مه‌سه‌له‌يه‌ش دا تا ئێستا نووسه‌ران و رۆشنبيران بێده‌نگن، و به بێدهنگييان بهرژهوهندييه تايبه‌ت و مادييهكانى خۆيان ده‌پارێزن.
ئه‌ركى يه‌كيێتى نووسه‌ران و سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانى ديكه‌ى مافه مه‌ده‌نييه‌كان و ته‌نانه‌ت حكومه‌ت و وهزارهتهكانيش چييه، ئه‌گه‌ر پاراستن و به‌رگريكردن نه‌بێت له وشه‌ى ئازاد؟!
بۆيه ئه‌و ده‌زگه و رێكخراو و وه‌زاره‌ته بێ وزه و هێزانه، ته‌نيا شايانى يه‌ك ترِحێوى گه‌وره‌ن. ئه‌گه‌ر نا نزانم بۆ ده‌بێت له هه‌موو كێشه‌كاندا، مهلايهكان ده‌نگييان به‌رز بێت و بێ گوێدانه هيچ رێسايهك و قانونێك به ئاشكرا خه‌ڵكى هان بده‌ن بۆ رق لێبوونه‌وه له نووسه‌ر و ته‌نانه‌ت ژيانيشييان ده‌خه‌نه مهترسييهوه؟
ئه‌و رق و كينهيه چييه ئيسلامييه‌كان دهيرِێژن له به‌رامبه‌ر وشه‌دا؟ تێناگه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌وانه برِوايان به (اقرأ) هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌نده له خوێندنه‌وه و نووسين ده‌ترسن؟! پارادۆكسى ئيسلامييه‌كان تێمان ده‌گه‌يه‌نێ هێزه ئيسلامييه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له نێو په‌رله‌مان و حكومه‌ت و حزب و رێكخراوه‌كانى ديكه‌دا، ته‌نيا كار بۆ بهرژهوهندييه تايبه‌ته‌كانى خۆيان ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رنا كه‌سييان له خه‌مى ههقيقهتێك و راستييه‌ك و خۆشهويستييهك و ميهرهبانييهك دا نييه.
ديندارهكان، بۆ وا دڵرِهق و توندوتيژن؟ به راستى ده‌بێت ئه‌و پرسياره بكرێت، ئايا ئه‌وه ئيسلامه وا توندوتيژ و دڵرِهقه به‌رامبه‌ر به مرۆڤ؟ يان ئه‌وه ئه‌خلاقى ئه‌و ره‌وت و هێزه ئيسلامييانه‌ى كوردستانه؟! ئه‌گه‌ر ئيسلام وايه، ئه‌وه با بزانين كه ئيسلام دينى شهرِ و تاوانه. ئه‌گه‌ريش ئيسلام وانييه ده‌با بزانين ئه‌و هێزه ئيسلامييانه هێزى شهرِ و تاوانن. ناكرێت يه‌كێك له‌مانه سه‌رچاوه‌ى ئه‌و هه‌موو توند‌و تيژييه نه‌بێت.
بۆيه نووسه‌ران و رۆشنبيران، ئه‌ركێكى بهپهلهيان هه‌يه، كه ئه‌ويش ريسواكردنى ئه‌و توندوتيژيى و هێرِشه پرِ له كينه و قينانهيه كه ئيسلامييه‌كان دهيرِێژنه كوردستان. ئه‌ركى هه‌مووانه وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و داد ئاگهداركهنهوه كه ئه‌وه خه‌ريكه ژيان دهرِزێت و ئێوه له كوێن؟ ئه‌ركى ئێمه‌يه به وه‌زاره‌تى رۆشهنبيريى بڵيێن ئه‌رێ كاكه كه‌س هه‌ست ناكات تۆ ههبوونێكت هه‌يه!
كارى زۆرمان له پێشه، به‌ڵام كێ ده‌يكات؟ ئه‌و نووسه‌رانه‌ى شه‌وانه سه‌رخۆشن و خه‌ريكى خواردنه‌وه و گيرفان و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆيانن؟ يان ئه‌و سهنديكايانهى هه‌ر خۆيان برِوايان به ئازادى و داهێنان نييه، يان ئه‌و حزبانه‌ى هيچ ههقيقهتێك نابينننهوه تا خه‌باتى بۆ بكه‌ن؟!
نزانم كێ ئيش بكات؟!
نووسه‌رێك كه تووشى كێشه‌يه‌كى وا ده‌بێت، هه‌ست ده‌كات له ده‌شتێكى پان و به‌رينى ترسناك دايه، نه‌كه‌س پشتى ده‌گرێت، نهكهسيش خهمييهتى سه‌رى ده‌كه‌ن به چ قه‌برێكدا. نووسه‌ر دهرِزێت، ده‌گيرێت، ميلله‌تێكى لێ ده‌كه‌نه دوژمن، ته‌قه‌ى لێ ده‌كرێت. سووك و ريسوا ده‌كرێت. يه‌كێتى نووسه‌ران و سه‌نديكا و باره‌گاى حزب و راگه‌ياندنى حزبه‌كانيش ده‌بنه گهرِێك بۆ نه‌خۆشيى و ئابرِووبردنى نووسين و مرۆڤ و جيهان و ژيان.
ئيدى كار چييه؟ چۆن له پێناو ئه‌و نووسه‌رانه و وشه‌ى ئازاد و رادهربرِيندا ئيش بكه‌ين؟ چۆن ئه‌و كه‌سانه كۆبكهينهوه سه‌ر يه‌ك كه خه‌مێك له‌و ره‌وشه ده‌خۆن. ئيمزا كۆكردنه‌وه و به‌ياننامه ده‌ركردن و پارێزه‌ر گرتن به‌س نين بۆ ئه‌و جۆره كاره‌ساتانه. ئه‌وه ئيشى زياترى ده‌وێت.
په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌و هێز و كه‌سانه، په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر پۆخڵه‌واتى رۆشنبيريى كورد. داماڵينى ده‌مامكى توندوتيژيى له‌سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان. له‌سه‌ر وه‌زير و گزيرى حكومه‌تێك كه ناتوانێت به‌رگرى له نووسه‌رێك بكات. ماهييهتى ئه‌و هه‌موو به‌ناو سه‌نديكا و يه‌كيێتى و رێكخراو و كۆوار و رۆژنامه و هه‌فته‌نامه و بڵاوكراوه‌كان. ئه‌و قانونانهى تا ئێستا له كوردستان كاريان پێ ده‌كرێت. ئه‌ركى مزگه‌وت و دادگه‌كان؟
پێويسته ئه‌و ره‌وشه رۆشنبيرييهى كوردستان، به راستى ئاورِێكى ره‌خنه‌گرانه‌ى لێ بدرێته‌وه، ئه‌و فه‌وزا ئيعلامى و ريكلامييهى كه هه‌يه، رابگيرێت. قانونى تازه ده‌ربكرێن. به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌و گروپ و حزب و ده‌سه‌ڵاتدارانه له‌و بواره‌دا پاك بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌و پێناوه‌دا كار نه‌كرێت، ئه‌وه هه‌موومان ده‌بێت چاوهرِێ بكه‌ين كه‌ى و چۆن هێرِشمان ده‌كرێته سه‌ر و چۆنيش ريسوا دهكريێن؟!
