![]() |
|
نيشانه‌ى هه‌لوه‌سه له نه‌خۆشيه‌كانى ده‌روونى ديار مه‌لا گچكه/ شه‌قڵاوه‌يى |
|
نيشانه‌ى هه‌لوه‌سه له نه‌خۆشيیه ده‌روونییه‌کان ديار مه‌لا گچكه/ شه‌قڵاوه‌يى
هه‌لوه‌سه Hallucinationيه‌كێكه له نيشانه‌كانى Sign سايكۆسس Psgchosis له نه‌خۆشيه ده‌روونيه‌كان Psgchicdisorders به ديار ده‌كه‌وێ به تايبه‌تى نه‌خۆشيه سه‌ره‌كى و گرنگه‌كان وه‌ك نه‌خۆشى فصام Shizophrenia و خه‌مۆكى Depression و دا‌ء الهوس Mania كه‌سانێك تووشى هه‌لوه‌سه Hallucination ده‌بن هه‌ست ده‌كه‌ن بارى ده‌روونيان ناسروشتيه,ئه‌گه‌ر هه‌لوه‌سه به به‌رده‌وامى بێت و شێوه‌يه‌كى نه‌گۆڕى وه‌رگرتبێت ئه‌وه به‌ڵگه‌يه بۆ نه‌خۆشى ژيرى, بۆيه هه‌ندێك مرۆڤ به ئاسايى سه‌ردانى پزيشكى پسپۆرى ده‌روون ده‌كه‌ن, بۆ چاره‌سه‌ركردنيان. به‌ڵام ئه‌وانه‌ى چاره‌سه‌رى خۆيان ناكه‌ن به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى خۆى و ناله‌بارى بارى ئابوورى و هاوكارى نه‌كردنيان له لايه‌ن كه‌س و كارى, هۆيه‌كى تريش تووشبوو ئه‌گه‌ر سه‌ردانى پزيشكى ده‌روونی بكات ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگا به شێتى له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن, بۆيه حاڵه‌ته‌كه‌ى و نه‌خۆشيه‌كه‌ى درێژخايه‌ن ده‌بێت. هه‌لوه‌سه كاريگه‌رى تايبه‌تى خۆى هه‌يه له ژيانى مرۆڤدا ئه‌وانه‌ى هه‌لوه‌سه‌يان هه‌يه ڕۆژانه قسه‌ى(هه‌ڵبزركاندن و و‌ڕينه) ده‌كه‌ن يان خه‌ريكى(گوێ را‌گرتن) و (لێوجولاَندن) و له به‌ر خۆيان(بۆڵه‌بۆڵيانه). هه‌لوه‌سه چه‌ند جۆرى هه‌يه. 1) جۆرى گوێبيستن Auditorg Hallucination گوێ له ده‌نگێك ده‌بێت به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ده‌نگه‌كه هه‌ر بوونى نیه له واقيعى ژيانى ڕۆژانه‌دا, كه‌چى لاى ئه‌و كه‌سه وه‌ك راستيه‌كی به‌ڵگه نه‌ويست ده‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگدانه‌وه‌شى له سه‌ر بيركردنه‌وه و هه‌ڵس و كه‌وتى ده‌بێت له سه‌ر ده‌روون و جه‌سته‌ىمرۆڤ, هه‌ندێ جار ده‌گاته راده‌ى وتووێژكردن له نێوان خۆى و خه‌ياڵه‌كانى, زۆر جاريش خه‌ياڵه‌كانی فه‌رمانى كارى خراپيان پێ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردن و پراكتيزكردنى خه‌ياڵه‌كانيان. 2) وێنه Visual Hallucinationوێنه‌كانيش ده‌بنه وێنه‌ى سه‌يرو سه‌مه‌ره وه‌ك ئاژه‌ڵ .. يان هه‌ندێك كات كه‌سانێك ياخۆد دوو كه‌س بۆ خۆيان وتووێژ له گه‌ڵ يه‌كترى ده‌كه‌ن نه‌خۆشی تووشبوو وا هه‌ست ده‌كات باسى ئه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌م هه‌لوه‌سه‌يه مرۆڤ تووشى هه‌ڵه‌ى گه‌وره ده‌كات. هه‌ندێ جار ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سانى چوار ده‌وريان, چونكه وا هه‌ست ده‌كات چوار ده‌وريان گاڵته‌يان پێده‌كات, هه‌ندێ جاريش به هۆى ئه‌م ديارده‌يه دڵيان ته‌نگ ده‌بێت خه‌مۆكيان داده‌گرێت و خه‌ياڵه‌كانيان فه‌رمانى خۆ كوشتنى پێده‌دات, چونكه خه‌ياڵه‌كانيان زاڵه به سه‌ريان بۆيه له كۆتاييدا هه‌ندێك نه‌خۆش له هه‌وڵى خۆكوشتن دايه. 3)جۆرێكى تر هه‌لوه‌سه‌ى پێسته Tactile Hallucinationئه‌م جۆره‌ش هه‌ندێ كه‌س وا هه‌ست ده‌كه‌ن له شيان بچوك بۆته‌وه, يان وا هه‌ست ده‌كه‌ن يه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانى له شيان بچوك بۆته‌وه يان به پێچه‌وانه‌وه .. يان هه‌ست ده‌كه‌ن مێروويه‌ك له ژێر پێستياندا ده‌ڕوات. 4) هه‌لوه‌سه‌ى بۆن Oltactorg Hallucination ئه‌م جۆره زۆر كه‌م روو ده‌دات, مرۆڤ هه‌ست ده‌كات به بۆنى ژه‌هراوى وا ده‌زانێت ده‌خنكێت. به‌گشتى له زۆربه‌ى نيشانه‌كانى نه‌خۆشى ده‌روونى به تايبه‌تى نه‌خۆشى فصام شكوكى تووشبوان گومانيان له هه‌موو شتێك هه‌يه به تايبه‌تى به‌رامبه‌ر به ژينگه‌و ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگا. ديارده‌ى هه‌لوه‌سه له ناو كۆمه‌ڵگاى ئيسلام‌دا به تايبه‌تيش له نيو چينى عه‌شاير و خێله‌كيش به هۆى ئاست نزمى راده‌ى ڕۆشنبيرى له بواره‌كانى نه‌خۆشيه‌كانى ده‌روون و سايكۆلۆژى كه‌سانێك وا بير ده‌كه‌نوه مه‌سه‌له‌ى هه‌لوه‌سه له ئه‌نجامى هه‌بوونى(جن) له ناو جه‌سته و عه‌قليه‌تى مرۆظه. بۆيه كه‌س و كارى نه‌خۆش كه‌سانى تووش بوو به‌م هه‌لوه‌سه‌يه سه‌ردانى لاى(مه‌لا و سه‌يد و شێخ) ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنيان. وه چاره‌سه‌ركردنيان به رێگاى لێدان و توندوتيژى ده‌بێت ئه‌مه‌ش هه‌ڵيه‌كى گه‌وره‌يه ده‌رحه‌ق به مرۆظ و نه‌خۆشه‌كه. تاكو ئێستاكه زانست به ته‌واوه‌تى هۆكاره‌كانى ديارى نه‌كردوه‌و به‌ڵام زانايان و پزيشكان له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌لوه‌سه هۆكارى جه‌سته‌يى و فسيولوژى خۆى هه‌يه نه‌وه‌ك بنه‌ماى ده‌روونى. زانايان پێيان وايه له ئه‌نجامى ژه‌هراوى بوون يان له ناوچونى هه‌ندێك له خانه‌كان يان به هۆى تێكچوونى ئه‌ندامانى له‌شيه‌وه‌يه. ((رێنمايى بۆ نه‌خۆش و كه‌س و كارى تووشبوان به نه‌خۆشى ده‌روونى)) پێويسته مرۆڤ به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى ئه‌م جۆره نيشانانه‌ى هه‌يه له نه‌خۆشى ده‌روونى سه‌ردانى پزيشكى پسپۆرى ده‌روون بكه‌ن, به تايبه‌تى كه‌س و كارى نه‌خۆش له هه‌وڵدان بێت بۆ بردنى نه‌خۆش بۆ لاى پزيشكى دروون, هه‌روه‌ها پێويسته كه‌س و كارى نه‌خۆش ئاگارى نه‌خۆش و نه‌خۆشيه‌كه‌يان بێت بۆ ئه‌وه‌ى زيان به خۆى نه‌گه‌يه‌نێ و له هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى نا به‌جێ وه‌ك ده‌ستدرێژى كردنى سه‌ر كه‌سانى چوار ده‌ورى و پێچه‌وانه‌وه.
سه‌رچاوه/ · خوڵى ئاست به‌رزكرنه‌وه‌ى له به‌شى ده‌روونى · ووتوێژم له گه‌ل تووشبوانى به نه‌خۆشى ده‌روونى له به‌شى ده‌روونى
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com