![]() |
|
ماڵئاوا گوڵى غه‌م ديار مه‌لا گچكه/ شه‌قڵاوه‌يى |
|
ماڵئاوا گوڵى غه‌م ديار مه‌لا گچكه/ شه‌قڵاوه‌يى
له يادمه ئه‌و ڕۆژانه‌ى بۆت ئه‌مردم وه‌ك كاكه مه‌م .. بۆم ئه‌مردى وه‌ك خاتوو زين. له يادمه ئه‌و ڕۆژانه‌ى تيرێكى ترمى وشكى عه‌شقم به ستێرى جاوه‌كانى تۆوه پێ وشكيم ده‌كرد حه‌وت ساڵ باڵنده‌ت كردوه به ده‌ريا و ماسى خۆشه‌ويستى تۆ تيا مه‌له ئه‌كا. به‌ڵام گيانه نه‌م زانى تۆ دڵت به‌لاى منا نه‌ماوه به ئاسانى به جێم دێڵى. شه‌وانه به‌ده‌م ياده‌كانى تۆوه ئه‌ستێركانى ئاسمان خه‌وبارى منى ده‌ژمارد ژوانيشم له گه‌ڵ مانگ بوو, زۆريشم خۆش ئه‌ويستى. كه‌چى هه‌ر زوو هه‌ورى خه‌فتت كرده رێژنه بارانێك به سه‌ر كێلگه‌ى دڵى منت دا باراند. ده‌ستت كرده ته‌ورى بێ وه‌فايى و كه‌وتيه بڕينه‌وه‌ى گه‌روى پڕ گريان. نازانم چێت پێ بڵێم و چێت بۆ بنووسم, ماسيێكى نيو ده‌ريا بووم تۆڕى عه‌شقت بۆ دانام و منت بێ گرت. مامزێكى ده‌شتى دڵت بووم له گه‌ڵ ئه‌و پر له سۆزدا بووى به‌ڕاوچێكى خۆشه‌ويستى تيرى نيشانه‌ت كوتايه دڵم, گوڵێك بووم له باخچه‌ى دڵى پر زامنت هاتى به ده‌ستى ره‌نگينت منت هه‌ڵبژارد بۆنى خۆشه‌ويستى خۆت پێ نوساند و دوايش هه‌ڵت وه‌راند. بۆ وا به ئاسانى به جێت هێشتم؟ ئه‌ڵقه‌ى بۆكێنيت كرده ده‌ست ده‌زگيرانى تازه‌ت؟ هه‌رگيز ناڵێم پيرۆزت بێ چونكه حه‌وت ساڵه من ڕێگاى دڵى تۆم گرتۆته به‌رو به دواى ئه‌وه بووم بگه‌مه ته‌لارى عه‌شقت .. به‌ڵام كه نزيك بوومه‌وه لێت هه‌ر زوو ئاگرت بۆم هه‌ڵ كرد و به گڕى بێ وه‌فايى عه‌شقى منت سووتاند. هه‌موو يادگاريه تاڵ و شيرنه‌كانى تۆم له ياد ماون, دياره‌كانيش تيا ماوه به‌ڵام هه‌رگيز دڵم نايێ سه‌يريان بكه‌م چونكه هه‌موويان ده‌بنه وێنه‌ى تۆ له به‌ر چاوم. به‌رامبه‌رم مه‌گرى تازه باوه‌ر به فرمێسكى درۆت ناكه‌م سه‌رى حه‌وت ساڵى رێكه من ده‌روێشى ئاسا له كۆڕى عه‌شقى تۆ حاڵم گرتووه. هه‌موو هاوڕێ و دۆستانى خۆم لێ بوون به دوژمن له سه‌ر تۆ؟ به‌ڵام گوێم به هيچيان نه‌دا چونكه ئومێدى زۆرم پێت بوو, خۆشه‌ويستم له‌وه‌ته‌ى ماڵئاوايت لێ كردووم ژيانم بۆته سه‌راب باش ده‌زانم دوورى تۆش ده‌نگم ناتگاتێ.* زۆر ئه‌ترسم رۆژێ به ژانى عه‌شقى تۆ له نيو بچم .. من له دوورى تۆ هه‌ست به مردنى خۆم ده‌كه‌م .. ئه‌ترسم له دوورى تۆ روح بده‌م.. به ژانى عه‌شقى تۆ له نيو بچم.. به ژانى بێتۆى بمرم.. من كۆژرانى ئه‌وينى تۆم. ئه‌وه‌ند ماندوو شه‌كه‌ت بووم وه‌نه‌وزم دا له ئاست جوانيت.. ئه‌وه‌نده سه‌رم هه‌ڵبڕى بۆ ئاسمان چاوه‌كانم ڵێل بوون.. هێنده شيعرو په‌خشانم نووسى بۆت په‌نچه‌كانم هه‌ڵوه‌رى.. هێنده ده‌ستم خسته نيو ده‌ستت په‌نچه‌كانم بۆى ده‌ستى تۆيان لێ دێت. ج كاره‌ساتێكه دواى ئه‌و هه‌موو ساڵه هه‌ناسه‌ى يه‌كتر هه‌ڵنامژين! ئيتر له‌مه‌ودوا به‌بێ ويستى دڵى خۆم به‌ره‌و رێگاى پيرى ده‌بڕم. يادگاره‌يه‌كانيشت به‌ره‌و مه‌نفاى غه‌ريباتيم ده‌باته‌وه .. مه‌نفاى عه‌شق .. مه‌نفاى لێكدابڕان.* چۆن بارگه‌ت له كۆڵ ناو كۆچت كرد به‌م ناوه‌خته؟ ئه‌و په‌يمانه‌ى له نێوانمان بوو هه‌موويت دايه ده‌ست باو باران منت خسته نيو تۆفان و بۆ خۆت دڵت ئارامى گرت. منيش له نيو ئاگرى دۆزه‌خا بسووتێم و تۆش له به‌هه‌شتێكى هه‌نده‌ران و خه‌ياڵيدا بژيت. بزانه چۆن ته‌نيات كردم؟ ڕه‌نجت به بادان له كاتى خه‌م دا شاديم بووى له گريان دا بزه‌و خه‌نده‌م بووى. له شه‌وانى تاريكى دا چراى رووناكم بووى. نازانم ئێستا بۆ منت بێ ئومێد كرد؟. چه‌ند خۆش بوو ڕۆژانى رابردوومان ئه‌وساتانه‌ى به‌يه‌كه‌وه كوێگرى مۆسقاى مۆنه‌مۆ و مه‌م و زين و قاڵه مه‌ڕ بووين. يان ئه‌و ساتانه‌ى كه نامه و په‌خشانم ده‌نووسى بۆت زياتر له جارێك ووشه‌ى خۆشه‌ويستيم تۆمار ئه‌كرد.(ئێستا چى بنووسم)؟ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌رگيز دڵم نايێ دووعاى مه‌رگت لێ بكه‌م چونكه تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ئه‌بمه ميوانى گۆرستان هه‌رگيز خۆشه‌ويستى تۆ له ياد ناكه‌م. هه‌ر چه‌ند تۆ بێ وه‌فا بووى .. بێ دين بووى .. بێ به‌ڵێن بووى به‌رامبه‌ر منى زامدار. ئێستاش شه‌وانه هه‌ر به‌ده‌م يادگاريه‌كانى حه‌وت ساڵه‌ى رابردووى خۆشه‌ويستيمان خه‌و ئه‌بێته ميوانى چاوه‌كانم. زۆرم خۆش ده‌ويستى وام ئه‌زانى به‌وه‌فاى نه‌م زانى له سه‌ر به‌ڵێنى خۆت نه‌ماوى. چ په‌له‌يه‌كى ڕه‌ش و ناشيرينت خسته سه‌ر ئه‌و مێژووه پاكه‌ى ژيانت.* نيگه‌رانم ئه‌وانه‌ى به‌م عه‌شقه‌م ده‌زانن سۆراغى تۆم ئه‌پرسن لێم. من نازانم چيان پێ بڵێم! به چ ڕوويێ بۆيان بدوێم! بڵێم چى بوو!.. كرده‌ى جادووكه‌ر بوو .. ياخۆد حه‌قيقه‌ت ..كابوسى خه‌وێكى قووڵ بوو يا ئۆقيانووسى مه‌حببه‌ت خۆت پێم بڵى نوقمى فرمێسكم؟ بڵێم چى؟؟ ئێستاكه من چى بكه‌م؟ ڕوو له كوێ كه‌م و چۆن وه‌لاَميان بده‌مه‌وه؟؟ بڵێم چێ؟ ئه‌تزانى وازم لێ ده‌هێنى .. بۆچى تووشى عه‌شقت كردم؟ بۆچى ئاوا به فێڵه‌وه بۆ دونيايى عىشقت بردم. بۆ له‌من بوويته گه‌وهه‌رى نيو چيرۆكه ئه‌فسانيه‌كان. له وه‌ته‌ى من له تۆد دوورم خوێنى عه‌شقم لێده‌چۆرێ.. بێ شه‌رمانه به جێت هێشتم؟ زاڵمانه دابراى لێم؟؟ تۆ تا ئه‌مرى ناونيشانى بێ وه‌فايى و دابڕانى .. نه‌ت بوو هه‌ناسه‌ى ڕاستى دڵدارى .. شێواندت نه‌خشه‌ى پيرۆزى ژينم .. هه‌رچى خۆشى هه‌بوو خستۆته كۆشى خه‌م .. تۆ بێباكانه به‌ڵێنت گۆڕى. دڵنيابه ئه‌ى مامۆستاى شه‌رمه‌زار.. ئه‌ى پاڵه‌وانى دۆڕاوى دڵ به‌زيوو تۆ له مێژووى عاشقانا سه‌رچاوه‌ى شه‌رمه‌زارى.* ئه‌ى برينى ڕۆحى عه‌شقم ئه‌ى حه‌يرانى حه‌زينى ژينم ويستم ببمه سێبه‌رى تۆ .. بۆ چاوانت ببمه په‌رژين .. چاوه‌رێ بووم وه‌ك فريشته كتێبى دڵ بخوێنم. به‌ڵێنم دابوو گه‌ر بۆ من بى پشت له دونيا ڕوو له تۆ بم.. هه‌تا ئه‌مردم وه‌ك ده‌روێش هه‌ميشه عه‌وداڵى تۆ بوومايه. ويستم فرمێسكه‌كانت بۆ بكه‌م به خه‌نده, پايزت بۆ بكه‌م به به‌هار, ويستم تۆ بگه‌ينمه لوتكه‌ى سه‌وزى به‌هار, ويستم پايزى خه‌مۆكى له ته‌مه‌نت دوور بێ و بمێنى به فريشته. ژيانى منيش هه‌ميشه به تۆوه چوان بوو .. سه‌فه‌ر و ژينم به تۆوه خۆش بوو.. به‌ڵام جى بكه‌م كه فوو له چراى ژين بكه‌ى. له ميحرابى ئه‌وينا به‌ڵێنى پيرۆزت شكانه .. قه‌ده‌ريش ڕێگه‌ى نه‌داين دامركێنين كلۆكۆى حه‌سره‌ت .. ئه‌بێ تامى ژيان چى بێ كه هه‌مووى ژه‌هرى دابڕانه .. خۆ من هێشتا پێكى تۆخه‌م نه نۆشى تۆ چۆن ژه‌هرت پێنۆشيم؟.. دياره له تابلۆى به‌ختمان نوسراوه ده‌بێت بمرين به‌و مه‌راقه. من چگه له تۆ ده‌رگه‌ى به‌ختم بۆ كه‌س نه‌كرده‌وه ئه‌ى تۆ؟ چۆن له‌م سه‌رده‌مه و رۆژگاره گه‌لاَى حه‌ز و خۆزگه‌مان هه‌ڵوه‌رانت ئه‌ى بێ وه‌فا. له‌وه‌ته‌ى ماڵئاوايت لێ كردووم جاوه‌كانم غه‌رقى خوێنى سوور بووه؟. بۆجى وا بێ به‌زييانه پێكى حوزنت دايه ده‌ستم.. كه ده‌تزانى منى عاشقت ده‌مێكه به جوانيه‌كه‌ت مه‌ستم ئه‌ى بۆجى ماڵئاوايت لێ كردم. پێم بڵێ؟ چ خۆشيت دى له دابڕان؟ ده‌پێم بڵێ چۆن بتوانم جارێكى تر ده‌رگاى دڵت بكه‌مه‌وه؟ من دلأَنيام جارێكى تر به ديدارت ناگه‌مه‌وه.. بێ ڕه‌حمانه بڕيارتدا كه جارێكى تر نه‌ت بينم.. چۆن باوه‌شت بۆ ماڵى خيانه‌ت كرده‌وه. تابلۆى ديمه‌نى تۆ دۆزه‌خێكى بێ‌ئامان بوو.. نامه‌كانيشت پڕه له درۆ و تاوان.. گره‌وى عه‌شقيشت دۆڕاند. دياره له‌م ولاَته.. له‌م شاره دابڕان و خيانه‌ت بونه‌ته مۆدێل.. عاشق له ژوانيش درۆ ئه‌كا. * چه‌ند گوناهن ئه‌و په‌نچانه‌م كه تامه‌زرۆى ئه‌ڵقه‌يه‌كى بووكێنيت بوون! چه‌ند گوناهن ئه‌و لێوانه‌م كه حه‌سره‌تى ماچێكى لێوه‌ت بوون! چه‌ند گوناهن ئه‌و جاوانم كه تێر بينين نه‌بوون! چه‌ند گوناهيش بوو ئه‌و دڵه‌م به ئاوات نه‌گه‌يشت! دڵمت كرده ئاوێنه‌ێكى شكاوى ئه‌به‌ديمان.. كه‌ژاوه‌ى خۆشه‌ويستيمان وا به‌ره‌و گۆڕستان ئه‌چێ.. حه‌شاماته.. كه‌سێ نيه گوێ له ئاوازى سه‌مفۆنياى لێكداربڕانى دڵ بگرێ. نازانم چۆن ده‌زگيرانى هه‌نده‌رانت هه‌ڵبژارد؟ چۆن خۆشت ويست؟ بێ ئه‌وه‌ى بيبينى! چۆن شوو كردنێك بوو؟ كه كيشورێك و ده‌يان سنوور له تۆ دووره؟ ئاى چه‌ند سه‌خته دڵمت هه‌ر به گه‌نجى شكاند! ئاگرت به‌ردايه خه‌رمانه‌ى ژينم. بێ وه‌فا قه‌ڵه‌م لێم زيزه‌و خه‌نده لێم تۆراوه ووشه‌ى به‌خشانه‌كانم ئه‌كه‌ن به خۆڵه‌مێش. هێشتا زۆر قسه‌ى ترم له دڵ دايه.. به‌ڵام كه‌وتوومه‌ته ناو ڕووبارى فرمێسك. و قوڵپه‌ى گريانيشم له دڵ دايه هه‌ر ئه‌وانيش بوارم ناده‌ن چى تر بنووسم. بڕۆ ئيتر گه‌ردنت ئازا .. سه‌فه‌رت خێر‌و خوات له گه‌ڵ. بڕۆ ئيتر له گه‌ڵ زاواى تازه‌ى هه‌نده‌رانت.( منيش لێره به ته‌نهايى تا ئه‌و كاته‌ى بۆم دێ ئه‌جه‌ل)........ بۆ دوا جار پێت ده‌ڵێم ؟ بۆ كۆچت كرد له‌م هه‌واره ؟... كۆچى تۆ مايه‌ى ئازاره سوێن دبه فرمێسكى چاوانم ... وه‌ك شێت عاشقى كێوانم بۆ كۆجت كرد؟.. بۆ جێت هێشتم؟ به ته‌نهايى به‌ڵێنت گۆر و نه‌ترساى.. له نه‌فره‌تى خوا‌و تۆفانى ئاهه‌كانم. (( كۆتايى))
تێبينى: بۆ نووسينى ئه‌م په‌خشانه سوودم له هه‌ندێ نامه جوانه‌كانى عه‌شق شيعر (رێدار سابير)وه‌رگرتووه چاپى 2003 Diyar 1970@yahoo.com
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com