نووسه‌ر و ديپلۆمات جه‌نگيز ئيتماتۆڤ ،چل
ساڵ پێش
ئێستا كه رۆمانى (جه‌ميله) بڵاوكرده‌وه،
پێگه‌يه‌كى قايمى له ئه‌ده‌بى
جيهانيدا په‌يداكرد، ئه‌م
گفتوگۆيه له‌گه‌ڵ شاعيرى ديپلۆمات جه‌نگيز
ئيتماتۆڤ باسى رۆمانه نوێيه‌كه‌ى
و سرووشتى جوان و ره‌گه رۆشنبيرييه‌كانى
هاوبه‌شى ئاسياى ناوه‌راست ده‌كات.
له رۆمانه نوێيه‌كه‌تدا، (پڵنگى به‌فرين)
سه‌راودوونانێكى توند هه‌يه به‌دواى
پڵنگدا،كه (ئازايه) و نابه‌زێت. له‌م
رۆمانه‌دا پێده‌چێ چيا له سرووته‌كانى خۆى ده‌رچووبێت؟
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ: سه‌وداى مرۆڤ
له‌گه‌ڵ سرووشتدا له لاى
ئێمه‌ش ده‌ستى پێكردووه ببێته ئيشكالييه‌ت،هه‌رچه‌نده
ژماره‌ى دانيشتوانى
وڵته‌كه‌م له پێنچ مليۆن كه‌س
تێنپه‌رِن، جاران خه‌ڵكى مه‌رِو
مڵتيان به‌خێوده‌كرد،له‌سه‌ر
پشتى ئه‌سپه‌كانييان به‌و
چيايانه‌دا ده‌گه‌رِان،به تير و كه‌وان ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌ى
پێويستييان پێ‌بوو راويان
ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مرِۆ ئه‌و گه‌شتيارانه‌ى له‌ناوچه عه‌ره‌بييه‌كانه‌وه به
فرِۆكه‌ى تايبه‌تييه‌وه دێنه سه‌رچياكان، به
چه‌كێكى نوێوه، راوى
پڵنگى
به‌فرين ده‌كه‌ن، دووربينى زۆر ورد به‌كاردێنن بۆ ئه‌وه‌ى سێره‌يان لێ‌بگرن و
هيچ ده‌رفه‌تێكيان بۆ
ناهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رابكه‌ن. مرۆڤ به شێوه‌يه‌كى
توندوتيژ ده‌ست له سرووشت وه‌رده‌دات، له كاتێكدا
پێويسته ئه‌وه فێربين چۆن
له‌گه‌ڵ سرووشت بگونجيێن.
ئێوه نوێنه‌رايه‌تى وڵاتتان ده‌كه‌ن له يه‌كيێتى ئه‌وروپا
له شارى برۆكسل، ئايا ئه‌وروپا بۆ وڵاتانى ئاسياى ناوه‌رِاست نموونه‌يه
بۆ ئه‌وه‌ى چاوى لێبكه‌ن؟
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ: ئه‌كيد، هه‌وڵده‌ده‌م بۆ خه‌ڵكانى ئاسياى
ناوين ئه‌وه روون كه‌مه‌وه كه يه‌كيێتى ئه‌وروپا ده‌سكه‌وتێكى
گه‌وره‌يه له مێژووى به‌شه‌رييه‌تدا،
پێويسته له ئاسياى ناويندا سوود له ئه‌زموون و
شاره‌زايى يه‌كيێتى وه‌ربگرين،
بێ گومان ناتوانين ئه‌و ئه‌زموونه به‌ئاسانى
و به‌خێرايى بگوێزينه‌وه، به‌تايبه‌تيش كه باره ئابوورى و دۆخه
كۆمه‌ڵيه‌تييه‌كان به ئه‌وروپا به‌راورد ناكرێن،
پرۆسه‌كه كاتى زۆر
ده‌خايه‌نێ، به‌ڵام خۆشحاڵم كه ئه‌وروپا ده‌ستى
پێكردووه له رێى
به‌رنامه‌كانى
گه‌شه‌پێدان و كارى هاوبه‌ش كاريگه‌رى له ئاسياى ناوه‌رِاست
هه‌بێت.
به‌ڵام ئايا هوشيارييه‌ك هه‌يه به
بوونى مێژوويه‌كى
هاوبه‌ش و ئايينده‌يه‌كى هاوبه‌ش له ئاسياى ناويندا ئه‌ساڵه‌ن؟
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ:ناتوانين رابردووى هاوبه‌شمان
نه‌فيكه‌ينه‌وه،له‌و رابردووه هاوبه‌شه‌دا
پرسيارى هاوبه‌شمان هه‌يه سه‌باره‌ت به
ئايينده. وڵته‌كه‌مان له‌بن كاريگه‌ريى يه‌كيێتى شۆره‌وى بوو، زۆر سيفه‌تى
ئه‌رێنى و نه‌رێنى شۆره‌وى
گرت، چين نزيكترين دراوسێمانه،
به‌ڵام تا
ئه‌مرۆكه‌ش غه‌ريبه به ئێمه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه له
ساڵانى داهاتوودا
بگۆرِێت، به‌ڵام روانينمان "به‌ئه‌وروپى بووه" به تايبه‌تى له رێى
يه‌كيێتى شۆره‌وييه‌وه. هه‌موومان هه‌ستمان ده‌كرد شۆره‌ويين له
ژێر بڵى
ئه‌م رژێمه‌دا ژياوين،تا ئێستاش يادگارى
و رێگاوبانه‌كان ماون..
... رێگاوبانه‌كان؟
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ:به‌ڵێ، سه‌ره‌رِاى هه‌موو ئه‌و هه‌ڵنه‌ى
سرووشتێكى كۆڵۆنياڵيانه‌يان هه‌بوو،
به‌ڵام مۆسكۆ له پێناو گه‌شه‌كردن
و پێشكه‌وتنى وڵاته‌كه‌مان زۆر شتى كرد،به‌ده‌يان
ساڵ پاره‌ى خسته وڵات و
له دروستكردنى شاره‌كانه‌وه خه‌رجى
كرد،رێگا‌و بانى هێنا.هێلى ئاسنى
كێشا و فرۆكه‌خانه و كارگه‌ى دروست كرد.
گرنگى روسيا له حڵى حازردا بۆ ئێوه
چيه؟
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ:ئاسياى ناوين به‌ره‌و رۆژئاوا مل ده‌نێت.
به‌ڵام پێموايه ته‌نيا به‌ره‌و ئه‌وروپا نارِۆين به‌ڵكو به‌ره‌و رووسياش.
چونكه روسيا هه‌روه‌ك دۆستێك ده‌مێنێته‌وه كه زۆر ديارى به قه‌رغيزيا
به‌خشيوه.ره‌نگيشه زمانى روسى
گرنگترين ديارى بێت.
تۆ ئه‌ديبى، به‌زمانى روسى ده‌نووسيت، بۆيه سه‌ير نيه كه
شته‌كه وا ببينى. به‌ڵام له ئۆزبه‌كستان بۆنموونه زمانى روسيايان وه‌لا
ناوه. و پيته كريلييه‌كانيشيان (روسييه‌كان) به
پيتى لاتينييه‌وه
گۆرِيوه.
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ: رۆژێ دێ ئۆزبه‌كستان حه‌سره‌ت بۆ ئه‌وه
بكێشێ كه وازى له زمانى رووسى هێنا،
چونكه ئه‌و ميراتێكى
مێژوويى پرِ سوود بوو. زمان رێگر نيه، به‌ڵكو
پرده. پێويسته به‌رده‌وام بين له بڵوكردنه‌وه‌ى زمانى رووسى نه‌وه‌ك
وه‌لاى بنيێن. چونكه زمانى هاوبه‌شه له ئاسياى ناويندا. ئاسانكارى
بۆ گۆرِينه‌وه له نێوانماندا ده‌كات.
ئه‌گه‌ر
پيتى لاتينيش به‌كار ببرێت با به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه
پيتى كريليش به‌لاوه
نه‌نرێت. پێويسته هه‌ردووكيان
له‌گه‌ڵ يه‌ك به‌كارببرێن.چونكه هه‌ردووكيان
كه‌ره‌سته‌يه‌كن بۆ كارى هاوبه‌ش له ئێستا و له داهاتوودا.
قه‌رغيزيا دابه‌ش بووه، له باكووره‌وه به رووسياوه
كاريگه‌ره، له باشووريشه‌وه له ئيسلام نزيكتره. له داهاتوودا ئيسلام
چ
رۆلێك ده‌بينێ؟
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ: له‌سه‌رده‌مى شۆره‌وييدا دينه‌كان له
ژيانى
رۆژانه‌ى هه‌ندێ شوێنى بچو‌وكدا به‌رده‌وام بوون له
ژيان. ئه‌مرِۆ
سه‌حوه‌يه‌كى ئيسلامى له قيرغيزيا هه‌يه. بۆمن شه‌خسى دين وه‌ك شتێكى غه‌ريب
ماوه‌ته‌وه. چونكه من له ده‌وله‌تێكى عه‌لمانى بووم و
گه‌وره‌بووم. به‌ڵام
رێزى دينه‌كان ده‌گرم،به‌و
پێيه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌پارێزێ.
پێشم وانيه
توندرِه‌وى ئيسلام له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا قه‌رغيزيا دابه‌ش بكات.وه‌ك ئه‌وه‌ى
هه‌ندێ له چاودێران بۆى ده‌چن.
كه‌واته ترستان له ئاراسته ئيسلامييه‌كان نيه؟
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ:ره‌نگه ئيسلاميى له‌زۆر وڵتدا كێشه
بێت، كاتێك ئه‌م وڵاتانه ناتوانن ره‌وشى ميلله‌ته‌كانيان باش بكه‌ن
به‌تايبه‌تيش باره ئابورييه‌كان. بۆيه
پێويسته هه‌وڵه‌كانمان بۆ باشكردنى
ره‌وشه‌كان بێت.
ئێوه ماوه‌ى شازده
ساڵه له ئه‌وروپا ده‌ژين، ئايا غه‌ريبى
چياو ده‌شته‌كانى وڵات ناكه‌ن؟
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ:له
گه‌نجيدا حه‌كايه‌تێكم هه‌يه بيرم
دێته‌وه، ئه‌و كات له قه‌رغيزيا وه‌ك
په‌يامنێرى ئاژانسێكى هه‌واڵى
شۆره‌وى كارم ده‌كرد، له مۆسكۆوه ته‌له‌فۆنێكم بۆهات،
پێيان گووتم
رۆژنامووسێكى هندى ناسراو ده‌يوێت سه‌ردانى قه‌رغيز بكات و
پێويسته
منيش ئه‌و ماوه‌يه
له‌گه‌ڵى بم، چوومه فرِۆكه‌خانه بۆ ئه‌وه‌ى
پێشوازى
لێبكه‌م.كاتێ له فرِۆكه دابه‌زى يه‌كسه‌ر
چياكانى ديتن.مه‌فتونى
چياكان
بوو، پرسيارى كرد، بۆچى لووتكه‌ى
چياكان سپين؟ وه‌ڵامم دايه‌وه به‌فرى
له‌سه‌ره. گووتى : به‌فر
چييه؟ هه‌وڵمدا باسى ئه‌وه‌ى بۆ بكه‌م كه كه‌ش له
شوێنه به‌رزه‌كاندا سارد ده‌بێت
، باران ده‌گۆرِێته سه‌ر به‌فر.گووتى باشه
كاتێ گه‌رِامه‌وه هندستان هه‌ندێ به‌فر
له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م. به پێكه‌نينه‌وه
گووتم: بێ گومان كارێكى سه‌خت ده‌بێ.
له ئه‌وروپا موغره‌يات زۆرن، جوانى سروشت، و هه‌ندێ شت كه
نه‌گه‌يشتۆته لاى ئێمه، وه‌ك ره‌فاهييه‌تى
ژيان بۆ نموونه.
به‌ڵام من
ئه‌مرِۆ له برۆكسل باش له هاورِێيه هندستانييه‌كه‌م
ده‌گه‌م، هيوادرام
هه‌ندێ به‌فرى چياكانم هه‌بێت.
ئه‌م گفتوگۆيه توبياس ئه‌سمۆت كردوويه‌تى و يوسف حجازيش
كردوويه‌تييه عه‌ره‌بى.