خوێندنه‌وه‌ى
جه‌نگيز ئيتماتۆڤ، له سێ رۆمان‌دا، (يه‌كه‌مين مامۆستا ، رۆژه‌كه له
سه‌ده‌يه‌ك درێژتر ده‌بێته‌وه و شاخى سه‌گه به‌لَه‌ك) كه به‌م دواييه ده‌رفه‌تى
خوێندنه‌وه‌يانم بۆ ره‌خسا. ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر يه‌كه‌مين مامۆستا، بابه‌تێكى
كورتم نووسى، پێشم باش بوو، ئه‌گه‌ر به كورتيش بێت تيشكێك بخه‌مه سه‌ر
ئه‌و دوو رۆمانه‌ى تر، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته هانده‌رێك بۆ خوێنه‌ر تا
بيانخوێنێته‌وه.
له‌و دوو
رۆمانه‌دا، (شاخى سه‌گه به‌له‌ك، كه له‌لايه‌ن عوبێد رۆژبه‌يانى له
عه‌ره‌بييه‌وه وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر كوردى و له ده‌زگه‌ى ئاراس سالَى 2007
چاپ
كراوه)، و (رۆژه‌كه له‌سه‌ده‌يه‌ك
زياتر درێژ ده‌بێته‌وه، وه‌رگێرِانى جه‌ليل
كاكه وه‌يس، چپكردنى ده‌زگاى وه‌رگێرِان.2007) له هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌دا، كه
يه‌كه‌ميان شاخى سه‌گه به‌لَه‌ك ، زياتر له
چيرۆكێكى درێژ ده‌كات تا له‌وه‌ى
رۆمان بێت، ئه‌وه‌ى دووه‌ميشيان، رۆژه‌كه له سه‌ده‌يه‌ك
درێژتر
ده‌بێته‌وه،رۆمانێكى قه‌باره
گه‌وره‌يه 555 لاپه‌رِه. له رووى رووداو و
كه‌سايه‌تى و سرووشتيشه‌وه به‌رفره‌وانتر و ده‌ولَه‌مه‌ندتره، به‌لاَم له هه‌ردوو
رۆمانه‌كه‌دا ، گيانى مرۆيى و رۆماننووسينى جه‌نگيز به‌سه‌ر كه‌شى
نووسينه‌كاندا زالَه و هه‌روه‌ك رۆمانى جه‌ميله و مالَئاوا
گۆلَسارى و
يه‌كه‌مين مامۆستادا. به شێوازێكى لووس و ناسك و راسته‌وخۆ، خوێنه‌ر
ده‌گوێزێته‌وه نێو روحى مرۆڤه‌كان و رووداوه‌كان و سروشت و دواتريش نێو
دلَى جيهان و
ژيان و هه‌بوون.
يه‌كێك له‌و
ته‌وه‌رانه‌ى جه‌نگيز به‌رده‌وام ئيشى له‌سه‌ر ده‌كات،
ژيان و په‌يوه‌ندى نێوان مرۆڤ و ژيانه. به‌رده‌وام كارئه‌كته‌ره‌كانى له ململانێيه‌كى ئه‌به‌ديدان
له‌گه‌لَ هه‌بوون و سروشت و سسته‌م و ده‌سه‌لاَت و روحى خۆشيان. به‌رده‌وام
ململانێ ده‌كه‌ن له‌گه‌لَ هه‌بووندا بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه
و مرۆڤانه بژين،
بۆ ئه‌وه‌ى به گورِو تين و تاوه‌وه باوه‌ش به سرووشت و
ژياندا بكه‌ن.
كارئه‌كته‌ره‌كان وزه و هيزێكى سه‌ير و له بن نه‌هاتوويان هه‌يه بۆ
په‌يوه‌نديكردن به
مرۆڤ و به ده‌وروبه‌ر و سرووشتدا، فره رووداوى جياواز و
جۆراوجۆرى وه‌ها ده‌خولَقێنن بۆ ئه‌وه‌ى
نيشانمان بدات، مرۆڤ پێويسته چه‌ند ده‌ست به
ژيان و جيهان و هه‌بوونه‌وه بگرێت،
چه‌ند پێويسته مرۆڤ
ده‌ست به خۆيه‌وه بگرێت.
ئه‌و
په‌يوه‌ندييانه‌ش،
په‌يوه‌ندى مرۆڤ و ژيان، له
پنتێكدا جه‌نگيز له سروشتدا
ده‌يته‌قێنێته‌وه،چ له رۆمانى رۆژه‌كه له سه‌ده‌يه‌ك
درێژتر ده‌بێته‌وه،چ له
شاخى سه‌گه به‌لَه‌ك.له رۆمانى يه‌كه‌مدا، له‌سه‌ر
زمانى پێره‌مێردێكدا،
(يه‌ديگى) ته‌واوى
ژيانى چه‌ند كه‌سانێكمان بۆ ده‌گێرِێته‌وه،كه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاى ژيانيياندا تا مردنييان، به‌رده‌وام له ململانێ و
كێشمه‌كێشێكى به‌رده‌وامدان له‌گه‌لَ
چاره‌نووس و ژياندا، له رۆمانى
دووه‌مدا، له رێى مندالَێكه‌وه، (كيريسك) ديسان، به‌لاَم به شێوه‌يه‌كى
كورتتر، هه‌مان مانامان ده‌داتێ به‌وه‌ى
مرۆڤ له چ ململانێيه‌كى سه‌خت دايه
له‌گه‌لَ ژيان و سرووشت و خۆي‌دا.
(يه‌ديگى) له
رێى گه‌رِانه‌وه بۆ زه‌مه‌نى زووى خۆى و براده‌ره مردووه‌كه‌ى كه ته‌رمه‌كه‌ى
ده‌با بيشارێته‌وه، له
رێگه‌ى به خاك سپاردنى
گيانى
براده‌ره‌كه‌ى(كازانگاب)، ده‌يان و سه‌دان رووداوى جۆراوجۆرمان بۆ باس
ده‌كات، كه هه‌موويان به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان،ده‌ربرِين له
گيانى كۆمه‌لَه
كه‌سانێك ده‌كه‌ن، كه ده‌يانه‌وێت ئازادانه و سه‌ربه‌ستانه و به خۆشه‌ويستى و
عه‌شق و ته‌باييه‌وه له‌گه‌لَ خودا و خۆيان و ده‌وروبه‌ر و ولاَت و سسته‌م و
سرووشتدا بژين، كارئه‌كته‌ره‌كانى، نموونه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه خه‌باتكار و
ململانێكه‌رن له
پێناو ئازادى و جوانى و
ژياندا، ده‌يانه‌وێ به
روحى مرۆڤێكى ئازا، پاك و بێگه‌رد بژين و مندالَه‌كانييان
گه‌وره بكه‌ن و په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه‌ش له‌گه‌لَ
ئژه‌لَ و سرووشتدا دامه‌زرێنن.
له شاخى سه‌گه
به‌لَه‌كدا، كيريسك له‌گه‌لَ باوك و
پيره‌مێردێك و براده‌رێكييان ده‌چنه
ناو زه‌ريا، بۆ راوى سه‌گاو، له ده‌ريادا تووشى شه‌پۆلَ و زريان و ته‌م و
تاريكى و بزربوون ده‌بن، هه‌ر سێ كه‌سه
گه‌وره‌كان، يه‌ك له‌دواى يه‌ك خۆيان
ده‌كه‌نه قوربانى بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى خواردنه‌وه بۆ (كيريسك) ى ته‌مه‌ن يازده
سالَه بمێنێت و ده‌ربازى بێت. ئيدى له‌و رۆمانه‌دا، كۆمه‌لَێ ماناى
ئينسانى قولَ له رووداوه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، كه ئه‌و مانايانه، راسته‌وخۆ
واتاى مرۆڤبوون به‌و شێوازه‌ى جه‌نگيز ده‌يبينێت به ئينسانى
ده‌به‌خشێت.بۆيه له هه‌ردوو رۆمانه‌كه و رۆمانه‌كانى تر‌ى جه‌نگيزدا، هه‌ميشه
گه‌رِانێكى هه‌م قولَ و هه‌م فره‌وان بۆ
ماناكانى مرۆڤايه‌تى و به ئينسانى
بوون هه‌يه.له شاخى سه‌گه به‌لَه‌كدا،
چه‌ند مرۆڤ و سرووشت له
ململانێ دان،مرۆڤ له‌گه‌لَ خۆيشى ئه‌وه‌نده له ململانێ دايه، سه‌ره‌تا هه‌ر
چوار
كه‌سه‌كه، خۆيان له تورِه‌يى و تاريكى و ته‌م و نوته‌كى زه‌ريا ده‌پارێزن،
به‌لاَم دواتر له
پێناو مندالَه‌كه‌دا، هه‌ر سێكييان ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و
ململانێيه ده‌بن، ئه‌وجاره‌يان له‌گه‌لَ خۆيان ده‌كه‌ونه ململانێ بۆ ئه‌وه‌ى
ژيانى خۆيان به (كيريسك) ببه‌خشن، بۆيه هه‌رسێكييان له‌دواى يه‌ك، باوه‌ش
بۆ (مردن) ده‌كه‌نه‌وه و خۆيان فرِێ ده‌ده‌نه زه‌ريا، بۆ ئه‌وه‌ى كيرسك رزگارى
بێت.
له رۆژه‌كه له
سه‌ده‌يه‌ك درێژتر ده‌بێه‌وه، به هه‌مان شێوه،
چه‌ندين چيرۆكى قوربانى
ده‌بينينه‌وه، كه ديسان ئه‌و
چيرۆكانه، ده‌ربرِين له جيهان و روانينى
جه‌نگيز ده‌كه‌ن، كه له
مرۆڤه‌كاندا به‌رجه‌سته‌ى كردوون، روحى ئه‌و
مرۆڤانه،
به شێوه‌ى جياواز، به‌تايبه‌تى له شاخى سه‌گه به‌لَه‌كدا، هه‌مان روحى
پيره‌مێرده‌كه‌ى زه‌رياى هێمنگوايه، له (پيره‌مێرد و زه‌ريادا)، كه به‌يه‌ك
رسته پێمان ده‌لَێت، مرۆڤ ده‌به‌زێت، به‌لاَم نادۆرِێت، كارئه‌كته‌ره‌كانى
جه‌نگيزيش ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مووشيان نه‌بن، ئه‌وه زۆربه‌ى زۆريان، له‌و توخمه
مرۆڤانه‌ن، كه ده‌به‌زن، به‌لاَم نادۆرِێن و له روحيياندا، ناكه‌ونه
بارێكى سلبى به‌رامبه‌ر به
ژيان و هه‌بوون.كارئه‌كته‌ره‌كان، هه‌ميشه له
شه‌رِێكدان، له خه‌باتێكدان، كه نازانن ته‌سليم بن، مردن و له‌ناوچوونى
جه‌سته‌يى كارئه‌كته‌ره‌كان، ماناى مردن ناداته ئيرِاده‌يان، كه‌سيان حه‌زيان
له مردن نييه، به‌لاَم كه
پێويستيش ده‌كات له
پێناومندالَه‌كانييان، يان
رۆلَه‌كانييان، عه‌شق و نيشتمانى هه‌قيقييان دا، بمرن، ئه‌وه به
ئيرِاده‌يه‌كى پاك و بێگه‌رد، باوه‌ش به مردن‌دا ده‌كه‌ن.
جه‌نگيز، له
خه‌لَقكردنى رووداو و كه‌شى
رووداو و په‌يمانى نێوان مرۆڤ و سرووشتت و
جيهان و هه‌بووندا، چه‌ندين شێوه‌ى جياواز و سرووشتى جياواز
هه‌لَده‌بژێرێت، له‌هه‌موو باره‌كانيشدا،
چ له ناو ئاو و زه‌ريا،
چ له
وشكانى و خاكدا، هه‌تا له فه‌زاى ده‌ره‌وه‌ى زه‌ويدا، وه‌ك له رۆمانى رۆژه‌كه
له سه‌ده‌يه‌ك درێژتر ده‌بێته‌وه،
چ له هه‌ساره و ئه‌ستێره‌يه‌كى ديكه‌دا،
چ
له گونده‌كانى قه‌رغيزيا،
چ له شاره‌كانى رووسيادا،
چ له‌سه‌نگه‌رى شه‌رِدا و
چ له وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى ئه‌وپه‌رِى دنيادا،
چ له ده‌شت و چ له‌ناو
مێرگوزارى چيايه‌كى ختم له‌به‌هاردا، به‌كورتى له‌هه‌ر كوێيه‌كى ئه‌م
گه‌ردوونه‌دا، جه‌نگيز كاربكات، يه‌كه‌م شاره‌زايه و زانيارى ورد ده‌داته
خوێنه‌ر، دووه‌ميش روحى هه‌ميشه‌يى ئه‌و
مرۆڤانه له‌و شوێنانه‌دا به‌رهه‌ڤ
ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ماناى ئينسانيبوون به
گه‌ردوون و دنيا و هه‌رێمه‌كان
ببه‌خشێت.له لاى جه‌نگيز،
چ كات و چ شوێن ئه‌بستراكت نين و بێ وجودى
هه‌ناسه‌ى مرۆڤ، ناتوانن كار بكه‌ن، ناتوانن ماناكانى جوانى و ته‌بايى و
ئارامى و ئاسووده‌يى ببه‌خشن، زه‌مه‌ن واته كار‌و
چالاكى و وزه‌ى مرۆڤ،
به‌تايبه‌تى له رۆژه‌كه له سه‌ده‌يه‌ك
درێژتر ده‌بێته‌وه،ئه‌مه زۆر روونه، يه‌ك
رۆژه، به‌لاَم له گيانى (يه‌ديگى) دا، سه‌ده‌يه‌ك قسه‌ى
پێيه، سه‌ده‌يه‌ك، وزه
و چالاَكى و ئيرِاده‌ى كه‌سانێك دروستى ده‌كه‌ن.له‌يه‌ك رۆژيشدا كۆمه‌لَه
كه‌سانێك وێنه‌ى ده‌كێشنه‌وه،كه به‌وانه‌وه، زه‌مه‌نى رۆژێك ده‌بێته
سه‌ده‌يه‌ك و بێ ئه‌وانيش سه‌ده‌يه‌ك نابێته زه‌مه‌نه رۆژێك.
زۆر به‌كورتى،
خوێندنه‌وه‌ى جه‌نگيز
ئيتماتۆڤ، خوێندنه‌وه‌يه‌كى روحييه، بۆ
مرۆڤ،
خوێندنه‌وه‌يه‌كه به‌ر له‌هه‌ر شتێك ده‌تباته
پشت ئه‌و ئاوێنه‌يه‌ى لێره
هه‌لَتده‌گرێت و به‌نه‌رمى له لايه‌كى ديكه‌ى جوانى ئه‌و
ژيانه‌وه
داتده‌نێته‌وه، ئيدى ئه‌وه جوانى جه‌نگيزه، به رۆمانه‌كانى، جوانى به
قه‌رغيز و دنيا ده‌به‌خشێت، ته‌نانه‌ت جوانى به خوێنه‌ره‌كانيشى.