ئه‌مین مه‌علوف:
ئه‌مین مه‌علوف رۆماننوسێكى مه‌سیحى لوبنانییه، له ساڵى 1949 له
دایكبووه، له 1976 كۆچى كردووه به‌ره‌و فرِه‌نسا، له
هه‌شتاكانیشه‌وه به زمانى فرِه‌نسی ده‌ستى به نووسینى رۆمان
كردووه، له گرنگترین كاره‌كانى:
الحروب الصلیبیه كما رآها العرب
لیون الافریقی
سمرقند
حدائق النور
القرن الاول بعد بیاتریس
صخره گانیوس
سلالم الشرق - موانىء المشرق
الهویات القاتله
الحب عن بعد
رحله بالداسار
بدایات
وه‌ك هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن: (رۆمانى فرِه‌نسی روو له مردن بوو،
ئه‌گه‌ر هاتباو دوو كه‌س نه‌بان، ئه‌وانیش فرانسوا میتران و ئه‌مین
مه‌علوف). (1) ئه‌مین مه‌علوف یه‌كێكه له نووسه‌ره به
نێوبانگه‌كانى فرانكۆ فۆنییه‌كان، واته ئه‌و نووسه‌رانه‌ى بنه‌چه‌یان
عه‌ره‌به و به فرِه‌نسی ده‌نووسن. هه‌ر ئه‌و ره‌خنه‌گرانه، سیما
بنه‌رِه‌تییه‌كانى نووسینه‌كانى ئه‌مین مه‌علوف له چه‌ند خاڵێك
كۆده‌كه‌نه‌وه، كه یه‌كێكییان دروستكردنى پرده له نێوان رۆژهه‌ڵات
و رۆژئاوادا. به گه‌رِانه‌وه بۆ رووداوه مێژووییه‌كان و
كارئه‌كته‌ره‌كانى، ئه‌و مێژووه‌ی دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى پردێك له
نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوادا دروست بكات و له رِێگه‌ى ئه‌ده‌به‌وه
به یه‌كترییان بگه‌یه‌نێت. سه‌مه‌رقه‌ند كه به فرِه‌نسی نووسراوه،
وه‌رگێرِدراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین زمانانى تر‌ى دنیا، وه‌ك ئینگلیسى،
ئیتاڵى و ئه‌سپانى، ئه‌حمه‌دى مه‌لاش كردوویه‌تییه كوردى.
سه‌مه‌رقه‌ند، وه‌ك له مێژوودا باسى ده‌كرێت، شارێكه له سه‌ده‌ى
پێنچه‌مى پێش زایینییه‌وه په‌یدا بووه، ناوى ئه‌فراسیاب بووه، كه
ناوى پادشایه‌ك له پادشاكانى سوخدان بووه، كه نیوه‌ى خودا و
نیوه‌كه‌ی تری مرۆڤ بووه. گریكه‌كان پێیان گوتووه فه‌راقه‌ندا،
هه‌روه‌ها ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌قدۆنیش له‌وێ دۆرِاوه. سه‌مه‌رقه‌ند
یه‌كێكه له شاره كۆنه‌كانى دنیا، ئه‌مرِۆ دووه‌مین شارى كۆمارى
ئۆزبه‌كیستانه. ئه‌م شاره چه‌ندین هێرشى جۆراوجۆرى عه‌ره‌به‌كان و
ته‌یمور له‌نگ و جه‌نگیزخانى كراوه‌ته سه‌ر، له سه‌رده‌مى جیاوازدا
شارى رۆشنبیرى و جوانى و حیكمه‌ت و زانست بووه، چه‌ندین جاریش ته‌خت و
وێران كراوه. (2)
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م له سه‌ر كه‌سایه‌تیی خه‌یام و
كه‌سایه‌تییه‌كانى تر‌ى ئه‌م رۆمانه قسه بكه‌م، به تایبه‌تی له دوو
كتێبى یه‌كه‌مى ئه‌م رۆمانه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه دوو
كتێبه‌كانى تر‌ى رۆمانه‌كه جێگه‌ى بایه‌خى من نه‌بن، به‌ڵام بۆ ئه‌م
نووسینه كتێبى یه‌كه‌م و دووه‌م به‌سن، بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ى من ده‌مه‌وێ
قسه‌ى له باره‌وه بكه‌م، ئه‌گه‌ر نا كتێبه‌كه له یه‌كه‌م
لاپه‌رِه‌وه تا دوا لاپه‌رِه بایه‌خ و جوانى و چێژ و بۆن و به‌رامه‌ى
تایبه‌ت به خۆى هه‌یه.
پێشه‌كی، هه‌ڵبژاردنى ئه‌م رۆمانه و وه‌رگێرِانى بۆ كوردی:
نازانم ره‌نگه ته‌نیا بۆ من وا بێت، یان بۆ زۆر كه‌سانى دیكه‌ش، كه
كۆمه‌ڵه ناوێك له رۆشنبیرى ئێمه‌دا، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى دیار و
ده‌ستنیشانكراو له‌به‌ر چاوماندا ده‌نه‌خشێنن، بۆ نموونه ناوى
سه‌مه‌رقه‌ند، عومه‌ری خه‌ییام، نه‌یشاپور و بوخارا، كه به‌شێكن له
مێژووى رۆژهه‌ڵات، ئه‌وا ره‌نگه یه‌كسه‌ر وێنه‌ى بخور و بۆنى رێحان و
گوڵه‌باغ و شیعر و مه‌ى و باده و كچى جوان و عود، مۆزیك و ئه‌سپ و باغ
و باغات و تاڤگه و شیر و هه‌نگوین و عونناب، بولبول و مه‌ستى و
باده‌نۆشى و ده‌ركردنى خه‌م و خه‌فه‌ت و شادمانیمان پێ ببه‌خشن، ئه‌م
جۆره ناوانه كاریگه‌رییه‌كى راسته‌وخۆیان له سه‌ر ده‌روونى ئێمه
هه‌یه، یانی ده‌زانین ده‌ماغمان پێیان شاد ده‌بێت و گیانیشمان
ده‌گه‌شێته‌وه. ئیدى ئه‌و ناوانه ره‌مزى دنیایه‌كن، یان وه‌ك (مام
هێمن) گوته‌نى عاله‌مێكن، دواى كچ و مانگه شه‌و و شه‌راب و لێوى ته‌رِ
و باده، داواى عاله‌مێكى دیكه بكه‌ین؟ ئیدى، رۆژهه‌ڵات له یه‌كێك
له وێنه گه‌شه‌كانیدا له‌م رۆمانه‌دا قایم كراوه، به كوردى
كردنه‌كه‌شى به‌رِه‌ڵاكردنى ئه‌و وێنه‌یه‌یه بۆ نێو چاو و مێشك و روح
و ئیراده‌مان، بۆیه پێویسته دوو جار سوپاسى ئه‌حمه‌دى مه‌لا بكه‌م،
یه‌كه‌م: چونكه ئه‌م رۆمانه‌ى كردووه‌ته كوردى، دووه‌م: چونكه جوان
كردوویه‌تیه كوردى، بێجگه له ده‌ستخۆشى، هیچى دیكه‌م بۆ ئه‌حمه‌دى
مه‌لا نییه، ره‌نگه ئه‌ویش وه‌ك زۆر كه‌سى تر دنیاى رۆژهه‌ڵات به
ناوه ره‌مزئامێز و سحرئامێزه‌كانى رای كێشابێ، بۆ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ش
به‌شداریی له‌و چێژه بكه‌ین كه له ده‌روونى ئه‌و رۆمانه‌وه خۆى
ته‌قه‌ت كردووه و به خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و تام و چێژه بگه‌یه‌نینه
روحمان.
سه‌مه‌رقه‌ند، ناوى شارێكه، به‌ڵام دنیایه‌كى له سینگى خۆیدا
هه‌ڵگرتووه، ده‌توانم بڵێم گه‌ردوونێكى له سینه‌یدا ته‌قه‌ت كردووه،
دوو جیهانى له خۆ گرتووه، یه‌كه‌میان جیهانى بچووك، كه له (جیهانى
ژنى خه‌ییامه‌وه وێنه‌ى گرتووه)، دووه‌میشیان (جیهانى گه‌وره، كه
له مه‌رسه‌ده‌كه‌ى خه‌ییام و له مێژووى حوكم - سیاسه‌تى نیزامولمولك
و ئه‌وانى تریش، دین – تۆقاندنى حه‌سه‌ن سه‌باح و حه‌شاشه‌كان و
قه‌ڵاى هه‌ڵه‌مووت، جه‌ماله‌دینى ئه‌فغانى و رووداوه به هێز و شه‌رِ
و مێژووى سه‌لجوقییه‌كان و به‌شێك له مێژووى ئیسلام و وێنه
جۆراوجۆره‌كانى، یان فۆرمه پارادۆكسه‌كانى ئیسلامن.
به كورتى، سه‌مه‌رقه‌ند دنیایه‌كه له شارێكدا، جیهانێكه له
ده‌ستنووسێكدا، ئیسلامه له چه‌ند فۆرمێكدا، شیعر و عه‌شق و شه‌رِ و
حوكم، ده‌سه‌ڵات و كوشتن و خیانه‌ت و ژه‌هر، سه‌ما و فرِین و كه‌وتن و
سه‌فه‌رێكى زۆر زۆر دوور و درێژه.
دواى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م رۆمانه، ده‌بێت وێنه‌كانى سه‌ر فه‌رش و
ده‌ستنووسه‌كانى خه‌ییام له بیر خۆمان ببه‌ینه‌وه و ته‌ماشاى وێنه
جۆراوجۆره‌كانى سه‌مه‌رقه‌ند بكه‌ین. سه‌مه‌رقه‌ند ته‌نیا بخور و
شه‌رابى شیرازى و باده‌ى تامى میسك و ئاهه‌نگ و كچ و سه‌ما و مه‌ستى و
شیعر و موزیك نییه، ته‌نیا سه‌فه‌ر و مه‌رجان و موروو و رووبار‌ى شیر و
هه‌نگوین و سێكس و شه‌هوه‌ت نییه، سه‌مه‌رقه‌ند ته‌نیا ئه‌و وێنانه
نییه، كه له‌گه‌ڵ شعره‌كانى خه‌ییامدا به هێڵى باریك و ره‌نگى شین،
له سه‌ر كاغه‌زێكى شه‌ككه‌رى كێشرابن، ئه‌و وێنه ره‌نگاوره‌نگانه‌ش
نییه كه دوو چاوى ره‌شى مه‌ست و خومار په‌لكێشمان ده‌كه‌ن بۆ نێو
دنیاى مه‌ستى و نه‌شوه‌گرتن به جوانى. له‌گه‌ڵ باڵنده و كۆتر و
كێشكه‌كان بمانفرِێنن به سه‌ر باخى سه‌وز و رووبار‌ى شین‌دا، باى چیاكان
به نێو مێرغوزاره‌كانه‌وه هه‌ڵبكات و خۆى له روومان هه‌ڵسوێت.
خه‌ییامیش ته‌نیا شاعیرى مه‌ست و خوانه‌ناس نییه، سۆفییه‌كى دیندار و
براده‌رێكى نیزامولمولك و حه‌سه‌ن سه‌باح نییه، خه‌ییامیش ته‌نیا وشه
و ته‌لیسكۆب و ماتماتیك و ژماره و وشه نییه، ته‌نیا قه‌له‌نده‌رێكى
سه‌رخۆش و گه‌رِیده‌یه‌كى بێ برِوا نییه؛ یانی سه‌مه‌رقه‌ند گه‌رِانه
به نێو وێنه‌ى شاره‌كان ، كارئه‌كته‌ر و كه‌سه‌كان، رووداوه‌كان ،
جوانییه‌كان، وشه‌كان ، شه‌رِ و جیهانه‌كان. من پێش ئه‌وه‌ى بچمه نێو
دنیاى سه‌مه‌رقه‌ندى ئه‌مین مه‌علوف و ئه‌حمه‌دى مه‌لا، هه‌ندێك
زانیاریم له باره‌ی خه‌ییام و نیزامولمولك و حه‌سه‌ن سه‌باحه‌وه
هه‌بوو، ئاگه‌دارى ئه‌وه بووم ئه‌م كه‌سایه‌تییانه وه‌ك
كارئه‌كته‌رگه‌لێكى مێژوویى، ده‌كرێ ببنه نیشانه‌ى شیعرى و ده‌سه‌ڵات
و دین و میهره‌بانى و دادپه‌روه‌رى و تۆقاندن، ئه‌م كارئه‌كته‌رانه
ده‌كرێت ببنه وێنه‌ى ئیسلام له سێ فۆرمدا، یه‌كه‌میان فۆرمى خه‌یام،
كه فۆرمى شیعرى و سۆفیگه‌رییه، فۆرمى ده‌سه‌ڵات، كه فۆرمى
نیزامولمولكه، فۆرمى حه‌سان سه‌باح، كه فۆرمى تیرۆر و بێهۆشی و
حه‌شیشه‌كێشه‌كانه. به‌ڵام ره‌نگه من ته‌سه‌ورم نه‌كردبێت كه ده‌كرێ
له‌به‌ر رووداوه مێژووییه‌كانى سه‌رده‌مى ئه‌و سێ كارئه‌كته‌ره
زیندووه، رۆمانێكى ئاوا جوان و قووڵ و پرِ له وێنه‌ى جۆراوجۆر
بگیرێته‌وه. گرتنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو وێنه‌یه له سه‌مه‌رقه‌نددا، له
مێژوودا، كارێكه هه‌موو فۆتۆگرافه‌رێكى نووسه‌ر و شێوه‌كارێكى نووسه‌ر
ناتوانێت بیكات، قووڵبوونه‌وه به نێو مێژوودا، قووڵبوونه‌وه به نێو
روحى ئه‌و سێ كارئه‌كته‌ره كارێكى ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، بۆ ئه‌وه‌ى
له به‌رگى رۆمانێكدا بێته‌وه ناومان و ئه‌و وێنه و فۆتۆیانه له
زه‌ینماندا بسرِێته‌وه و كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى تر‌ى ره‌نگاوره‌نگتر و جوانتر
و وردترمان پێشكه‌ش بكات. له‌زه‌تى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و رۆمانه‌ش
سه‌ره‌تا له‌و وێنه نوێیانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، كه حه‌ز ده‌كه‌ین
تێر تێر ته‌ماشایان بكه‌ین و به زه‌وقه‌وه له وێنه‌یه‌كه‌وه
بازده‌ینه سه‌ر وێنه‌یه‌كى دى، وێنه‌كانیش گه‌لێك زۆرن، ئه‌لبوومێكى
زێده نازدار و ره‌نگینه.
كه‌سایه‌تییه‌كانى سه‌مه‌رقه‌ند: یه‌ك تا سێ كه‌س
سه‌مه‌رقه‌ند چوار كتێبه، یه‌كه‌میان: شاعیران و عاشقان. دووه‌میان:
به‌هه‌شتى حه‌شاشه‌كان. سێیه‌میان: كۆتایى هه‌زاره. چواره‌میان:
شاعیرێك له نێو زه‌ریادا.
سه‌ره‌تا به باسى خه‌ییام ده‌ست پێ ده‌كات، له هاوینى 1072دا، كه
خه‌ییام ته‌مه‌نى بیست و چوار ساڵه و چووه‌ته سه‌مه‌رقه‌ند. دواتریش
به‌دواداچوونێكى ورد بۆ ژیانى ده‌كات تا مردنى، به‌ڵام سه‌مه‌رقه‌ند
ته‌نیا باسى خه‌ییام نییه، ئه‌گه‌ر به وردیش نه‌بێت، نیزامولمولك و
حه‌سه‌ن سه‌باح و جیهان و جه‌ماله‌دینى ئه‌فغانى و شیرین و شا و
هه‌ندێك له ره‌مزه‌كانى شۆرِشى مه‌شروتیه‌شى تێدایه. هه‌روه‌ها
وێنه‌ى كۆمه‌ڵێك كه‌سى بیانى و رۆژئاوایى ده‌بینینه‌وه، هه‌ر
هه‌مووشیان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پانتاییه‌كى كه‌م یان زۆر له
ئه‌لبوومه‌كه ده‌گرن، به‌ڵام ره‌نگه وێنه‌ى خه‌ییام هه‌ندێك له
وێنه‌ى كارئه‌كته‌ره‌كانى تر زیاتر بێت، له پشت ئه‌م وێنانه‌ش
باكگراوندى وێنه‌كان گرنگیی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، بۆ نموونه له
پشت وێنه‌ى شعره‌كانى خه‌ییام، یان ژیانى خه‌ییامه‌وه كۆمه‌ڵێك به‌هاى
مێژوویى و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى ده‌بینینه‌وه، ده‌توانین له
باكگراوندى وێنه‌كانى نیزامه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌تى دینى و ده‌سه‌ڵات
و حوكم و ئیداره و ده‌سیسه‌كان ببینین، له باكگراوندى حه‌سه‌ن
سه‌باحه‌وه كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ى دینى و ترس و تۆقاندن و خواناسین و
نووسین و شۆرِش و یاخیبوون و خه‌ڵقكردنى جیهانه‌وه له فۆرمێكى
سه‌رپه‌رِدا ببینین. ته‌نانه‌ت له باكگراوندى كه‌سایه‌تییه‌كانى تریش،
وه‌ك جه‌ماله‌دینى ئه‌فغانى و جیهان و شیرین و فازیل و ئه‌وانى تر،
كۆمه‌ڵێك ده‌لاله‌تى تر‌ى جۆراوجۆر ده‌بینینه‌وه، واته له‌و رۆمانه‌دا
دوو ره‌وت، یان دوو هێڵ به هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌رِۆن،
یه‌كه‌میان ئه‌و وێنه و روخساره زه‌قانه‌ن، كه له سیماى خه‌ییام و
نیزام و حه‌سه‌ن و ئه‌وانه‌ى تر ده‌یانبینینه‌وه، دووه‌میان ئه‌و
هێڵه گشتییه‌یه كه بۆته باكگراوندى روخساره زه‌قه‌كان، ئه‌گه‌ر
ئه‌مه روون بكه‌مه‌وه، ده‌بێ بڵێم: ئه‌و رۆمانه هه‌ر له تابلۆیه‌كى
شێوه‌كاریی ده‌چێت، كه یه‌كه‌مجار ئێمه وێنه‌ى روخسارێكى دیار
ده‌بینین، به‌ڵام كه وردتر ته‌ماشاى ده‌كه‌ین، به ده‌یان هێڵ و
شێوه‌ى دیكه‌ى ورد ورد ده‌بینین، كه روخساره دیاره‌كه پێك ده‌هێنن.
واته رۆمانه‌كه تابلۆیه‌كى گه‌وره‌یه و روخسارى خه‌ییامیش له
هه‌موویان دیارتر و تۆختره، روخساره‌كانى تریش دیار و به‌رچاون،
به‌ڵام كه‌مێك دوورتر، ئینجا له سه‌ر روخسارى هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه
چه‌ندین وێنه و هێڵ و پنت و سێبه‌رى جیاواز و جۆراوجۆر هه‌ن، كه به
هه‌موویان تابلۆیه‌كى یه‌كگرتوو دروست ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌كێكیشیان بۆ
خۆى تابلۆیه‌كه.
به‌ڵام خاڵى گرنگ له كه‌سایه‌تییه‌كانى ئه‌م رۆمانه‌دا ئه‌وه‌یه، كه
كه‌سایه‌تییه‌كان له لایه‌كى تره‌وه ده‌بن به دوو به‌ش، به‌شى
یه‌كه‌میان ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى ژیانییانه كه ئه‌مین مه‌علوف له
سه‌رچاوه مێژووییه‌كانه‌وه راسته‌وخۆ وه‌ریگرتوون و
دایرِشتوونه‌ته‌وه، به‌شى دووه‌میان پێكهاته‌ى روحى و ئیرِاده‌ییی
ئه‌و كه‌سانه‌یه كه مه‌علوف به نارِاسته‌وخۆ ده‌یانكێشێ و ئه‌ركى
دۆزینه‌وه‌شى ده‌خاته ئه‌ستۆى خوێنه‌ر.
به‌شى یه‌كه‌مى ئه‌و كارئه‌كته‌رانه له سه‌رچاوه‌ى جۆراوجۆرى
مێژوویی‌دا ده‌ست ده‌كه‌ون، یانی خوێنه‌ر ده‌توانێت دوور له‌م رۆمانه
بیاندۆزێته‌وه، به‌ڵام به‌شى دووه‌مى راسته‌وخۆ پێوه‌ندییان به‌و
رۆمانه‌وه هه‌یه و خوێنه‌ر ده‌بێت لێره‌دا، ته‌نیا لێره‌دا له
ده‌نگى مه‌علوفه‌وه له دوایاندا بگه‌رِێت، واته دۆزینه‌وه‌ى ده‌نگى
مه‌علوف كاتێك له نێو رووداوه فیزیكییه‌كاندا باسى رووداوه
روحییه‌كانى كارئه‌كته‌ره‌كان ده‌كات، یانى لایه‌نه فیزیكییه‌كانى
كه‌سایه‌تییه‌كان موڵكى مێژوون، به‌ڵام لایه‌نه روحییه‌كانیان، یان
شێوازى نه‌خشى ئه‌مین مه‌علوف بۆ لایه‌نه روحییه‌كانى
كه‌سایه‌تییه‌كان موڵكى ئه‌مین مه‌علوفن، خوێنه‌ریش لێره‌دا ده‌توانێ
له‌م لایه‌نه‌دا بگاته هه‌ندێك ئه‌نجام، كه ره‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌مین
مه‌علوف ته‌با، یان دژ بێت. من بۆخۆم ئه‌و لایه‌نه، واته لایه‌نه
روحى و ئیراده‌گه‌رییه‌كه‌ى ئه‌و كه‌سانه به تام و چێژتر بوون بۆ
گه‌رِان و سورِان به نێویاندا، بۆ دۆزینه‌وه‌ى گرێ و پنت و جوانى و
گه‌شانه‌وه و تاریكى و نوته‌كى و ململانێ و ئارامى و ئاژاوه و شه‌رِ
و ئاشتییه‌كانیان. ئیدى بۆ خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سایه‌تییانه پێویسته
ئاگادارى ئه‌وه بین، كه هه‌ر كه‌سێكییان ده‌كرێت ببن به دوو كه‌س و
سێ كه‌س. كه‌سى مێژوویى، كه‌سایه‌تیى ئه‌مین مه‌علوف، كه‌سایه‌تیی
خوێنه‌ر.
كتێبه‌كانى سه‌مه‌رقه‌ند:
(بنیامێن ئۆ. لاساژ) له 14 له سه‌ر 15ى بانه‌مه‌رِى ساڵى 1912، له
نێو كه‌شتیی تایتانیك دایه، ده‌ستنووسێكى چوارینه‌كانى عومه‌ر
خه‌ییامى پێیه، له‌گه‌ڵ نوقمبوونى تایتانیكدا ده‌ستنووكه‌ش ده‌بێته
یه‌كێك له قوربانییه‌كان. سه‌مه‌رقه‌ند، له سه‌ر زمانى لۆساژ ده‌ست
پێ ده‌كات، ئه‌و لۆساژه‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ناوى عومه‌ریان وه‌ك دووه‌م
ناو پێ به‌خشیوه؛ دێته رۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ى سۆراخى ئه‌و عومه‌ر
ناوه بكات، ئاخۆ چ چیرۆكێكى له پشته؟ دواتریش بێجگه له
چیرۆكه‌كانى پشت ئه‌م ناوه، چه‌ندین چیرۆكى تر‌ى دواى ئه‌و ناوه
ده‌بنه رووداوى نێو ئه‌م چوار كتێبانه.
بنیامێن ئۆ.لاساژ به كتێبى (شاعیران و عاشقان) ده‌مانباته نێو
سه‌ره‌تاى گه‌رِانێكى مێژوو- فه‌نتازیی به سه‌مه‌رقه‌ند، كه خه‌ییام
تازه پێى خستووه‌ته نێویه‌وه، هه‌ر له یه‌كه‌م په‌رِه‌گرافه‌وه،
مێژوو و خه‌یاڵ، رووداوه مێژووییه‌كان و رووداوه‌كانى مه‌علوف ده‌ست
پێ ده‌كه‌ن، خه‌ییام له جاده‌یه‌كى سه‌مه‌رقه‌نددا پیاسه ده‌كات و
شارێكى نوێ به له‌زه‌ته‌وه به سه‌ر ده‌كاته‌وه، هه‌ر له‌م
سه‌ره‌تایه‌دا مه‌علوف ده‌مانباته نێو دوو مێژووه‌وه، مێژووى
سه‌ردانى خه‌یام وه‌ك له سه‌رچاوه مێژووییه جۆراوجۆره‌كان باسكراوه
و مێژووى روحى خه‌ییام، كه ئه‌مین مه‌علوف ده‌یبینێت و نیگارى
ده‌كێشێت، بۆ نموونه ئه‌وه مێژووه پێمان ده‌ڵێ: (عومه‌ر خه‌ییام له
هاوینى 1072دا له دایك ده‌بێ. عومه‌ر خه‌یام ته‌مه‌نى بیست و چوار
ساڵه و ده‌مێكیش نییه له سه‌مه‌رقه‌نده) لاپه‌رِه 7 له
رۆمانه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه مه‌علوفه پێمان ده‌ڵێت: (ئه‌و ئێواره‌یه
روو ده‌كاته مه‌یخانه‌كه، یان رێككه‌وتى پیاسه ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌و
شوێنه؟ بست به بست به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شارێكى نوێ له‌زه‌تێكى ته‌رِ و
پاراوى هه‌یه، چاوان ده‌كه‌ونه سه‌ر هه‌زاره‌ها شوێنى ده‌ست
پێكه‌وتووى ئه‌و رۆژه‌ى كه به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێ) لاپه‌رِه 7ى
رۆمانه‌كه.
واته، له سه‌ره‌تادا مه‌علوف به پشتبه‌ستن به رووداوه‌كانى مێژووى
خه‌ییام و ژیانى، هه‌وڵ ده‌دات شۆرِبێته‌وه بۆ نێو روح و ئیراده و
هه‌سته‌كانى خه‌ییام، له دیتن و هه‌ستكردن و كه‌شفكردنى بست به بستى
سه‌مه‌رقه‌ند، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رۆمانه‌كه تا كۆتایى ئه‌و دوو هێڵه
ته‌ریبانه بپارێزێت و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانى تریشدا مێژوو بكاته
دوو پارچه، پارچه‌ى مێژووى فیزیاییی رووداوه‌كان، پارچه‌ى مێژووى
روحه‌كان له دیدى مه‌علوفه‌وه، بۆیه رۆمانه‌كه ته‌نیا نابێته
رۆمانێكى مێژووییی رووت، كه گێرِانه‌وه‌ى سه‌رگوزشته‌ى رووداوه‌كانى
خه‌ییام، یان كه‌سایه‌تییه‌كانى تر، یان شارى سه‌مه‌رقه‌ند بێت،
به‌ڵكوو له پاڵ ئه‌مه‌دا ده‌بێته دۆزینه‌وه‌ى روحى خه‌ییام و روحى
كه‌سایه‌تییه‌كانى تر، روحى سه‌مه‌رقه‌ند و ته‌نانه‌ت روحى مێژووش،
بۆیه ئه‌م كتێبانه‌ى بنیامێن ئۆ. لۆساژ ده‌یانگێرِێته‌وه، ته‌نیا
مێژوو نین، به‌ڵكوو ستاتیكا و خه‌یاڵ و فه‌نتازیایه‌كن له روحى مرۆڤ و
روحى شار و روحى مێژوو و دنیا ده‌دوێن. شاعیران و عاشقان، له
لاپه‌رِه 7 ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته لاپه‌رِه 108، له‌م
لاپه‌رِانه‌دا كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌م رۆمانه
ده‌رده‌كه‌ون، عومه‌ر خه‌ییام، ئه‌بو تایه‌ر قازى سه‌مه‌رقه‌ند،
ناسرخان گه‌وره‌ى هه‌موو ئۆزبه‌گیستان، جیهان ژنه شاعیرى بوخارا،
نیزامولمولك بلیمه‌تترین پیاوى ده‌وڵه‌تى سه‌لجوقى سه‌رده‌مى ئه‌لپ
ئه‌رسه‌لان، مه‌لیكشا كورِى ئه‌لپ ئه‌رسه‌لان، حه‌سه‌ن كورِى عه‌لى
سه‌باح، به‌ڵام دیاره ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سه جۆراوجۆر و پارادۆكس
و جیاوازانه له رۆمانه‌كه‌دا پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه، خه‌ییامه، بۆ
باسى خه‌ییامیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سێ وێنه‌ى جیاواز ده‌بینینه‌وه،
ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: فۆتۆى خه‌ییام وه‌ك خه‌ڵكى گشتى ده‌یبینن:
خه‌یام شاعیره، خوانه‌ناس و خاوه‌ن چوارینه‌ى له‌م جۆره‌یه:
هاتیت و گۆزه‌ت شكاندم خودا
رِێى له‌زه‌تت لێ گرتم خودا
له سه‌ر ئه‌م خاكه شه‌رابت رِشتم
لێم ببووره، ئه‌رێ تۆ مه‌ست نیت خودا؟
دیاریشه وه‌ك له سه‌رچاوه‌ى تردا باسى ئه‌م وێنه‌یه‌ى خه‌یام كراوه،
بۆ نموونه (ئه‌حمه‌د حامد سه‌راف) (3) كه په‌رتووكێكى به ناوى
عومه‌ر خه‌ییام به عاره‌بى نووسیوه، سه‌باره‌ت به ژیان و سه‌رده‌مى
سیاسى و زانستى و زاناكانى سه‌رده‌مى خه‌یام و ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه و
سه‌رچاوه‌كانى، چوارینه‌كانى و نامه‌كانی. ئه‌و سه‌باره‌ت به ناسینى
خۆى بۆ خه‌ییام، چیرۆكێكى خۆش ده‌گێرِێته‌وه: "یه‌كه‌م جار له
دادۆكه‌كه‌م (ژن ئاغا) گوێم له ناوى خه‌ییام بوو، له شه‌وێكى زستانى
ساڵى 1918دا. راهاتبووین كه له ژووره‌كه‌یدا شه‌وچه‌ره بكه‌ین و
قاوه و چای بخۆینه‌وه. خه‌ییامى به شاعیرێكى به‌رِه‌ڵا وه‌سف كرد،
كه گوێ به هیچ قسه و برِیارێك نادات، تیزكه‌ر و مه‌یخۆر و له رێ
لاده‌ره، ئینجا دواى ئه‌و قسانه، ئه‌و ئه‌فسانه‌ى گێرِایه‌وه:
رۆژێكیان عومه‌ر خه‌ییام سه‌ر كه‌وته لووتكه‌ى چیایه‌كى نه‌یشاپور،
گۆزه مه‌یه‌كیشى له‌گه‌ڵ خۆى برد، له كاتێكدا كه پیاڵه‌ى داده‌گرت،
بایه‌كى توند هات و گۆزه و پیاڵه‌كه‌ى شكاند، مه‌یه‌كه‌ى رِژایه سه‌ر
ئه‌رز، خه‌ییام ئازارى پێ گه‌یشت و تورِه بوو، ئه‌م چوارینه‌یه‌ى
ئاراسته‌ى خوا كرد:
شووشه‌ى مه‌یه‌كه‌ت بۆچى رژاندم، خوایه ؟
وه‌ك شووشه، نه شه‌و دڵت شكاندم، خوایه؟
مه‌یخۆره منم، كه‌چى یه‌كێ تر ده‌گرێ
بمبوره له په‌رده گه‌یاندم، خوایه.
(3)
له‌و گێرِانه‌وه‌یه‌ى سه‌ره‌وه‌دا ده‌توانین له‌وه بگه‌ین كه خه‌ییام
له سه‌رده‌مى رۆمانه‌كه و سه‌رده‌مانى تریش، له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌وه
به كه‌سێكى به‌رِه‌ڵا و مه‌یخۆر و له رِێ لاده‌ر و زه‌ندیق و
شاعیرێكى قه‌له‌نده‌ر ناسراوه، دیاره كه ئه‌م تێگه‌یشتنه له سه‌ر
ئاستى خه‌ڵكى گشتى باوبووبێت و ئه‌فسانه و چیرۆك و حه‌كایه‌تى زۆر له
ده‌ورى خه‌ییام و ژیان و مه‌یخواردنه‌وه و تورِه‌بوونى له خوا و
چوارینه‌كانى ده‌بن، ئه‌مه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه كه خه‌یام له رووى
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به به‌رِه‌ڵا و زه‌ندیق ناوى ده‌ركردووه،
شیعره‌كانى دژى شه‌ریعه‌تى ئیسلام بوونه و گازى و هاوارێكى ئاشكرایان
تێدایه بۆ سه‌رخۆشى و خواردنه‌وه و چێژوه‌رگرتن و فه‌نابوونى دنیا و
نه‌بوونى دنیاى تر و رۆژى كۆتایى و كۆمه‌ڵێك تێگه‌یشتنى ئیسلامیی، دواى
ئه‌وه‌ش له رۆمانه‌كه‌دا وه‌ك سیمیاناس وه‌سفى ده‌كه‌ن، سیمیاناسیش
سزاى مه‌رگى ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت راده‌ستى قازى بكرێت.
دووه‌م: فۆتۆى خه‌یام وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ده‌یبینێت:
ئه‌بو تایه‌ر به خه‌ییام ده‌ڵێت: ناسراویت له سه‌مه‌رقه‌ند، زانیاریت
نموونه‌یین و به‌سه‌رهاته‌كانت له قوتابخانه‌كاندا باس ده‌كرێن،
ئه‌هلى مه‌عریفه‌یت و له حه‌قیقه‌ت ده‌گه‌رِیێت. دواتریش ئه‌و
پرسیاره‌ى لێ ده‌كات: (ئایا تۆ ئه‌و كافره‌ى كه خه‌ڵكى باست ده‌كات؟)
لاپه‌رِه 18، له لاپه‌رِه‌كانى دواتریشدا كه ئه‌بو تایه‌ر پێشوازیی
له خه‌ییام ده‌كات، وه‌ها وه‌سفى ده‌كات: (یاخوا ئیمام عومه‌رى
خه‌ییام به‌خێر بێت، كه‌سێك نییه له مه‌رِ زانیارى حه‌دیسه‌وه شان
له شانى ئه‌و بدات و مه‌رجه‌عێكه كه‌س ناتوانێت رِه‌تى بكاته‌وه و
ده‌نگێكه كه‌س ناتوانێت به‌رپه‌رچى بداته‌وه.) ل22.
خه‌ییام (له وڵاتى خوراسان و فارس و مازه‌نده‌راندا شه‌ره‌فمه‌نده)
ل23.
(هه‌موو میرانى دنیا حه‌ز ده‌كه‌ن ببێته میوانیان) ل23.
كه خه‌یام ده‌گاته لاى نیزام واى پێ ده‌ڵێت: (هاتنت بۆ ئێره زۆر دڵى
خۆش كردووم و شه‌ره‌فمه‌ندیشم ده‌كات!) ل86.
سێیه‌م: فۆتۆى خه‌یام وه‌ك خۆى ده‌یبینێت:
(من له‌و كه‌سانه نیم كه ئیمان و باوه‌رِى ته‌نها توندوتیژیى حوكمدان
هه‌بێت، من له‌و كه‌سانه نیم كه نوێژكردنه‌كانى ته‌نها پشت
چه‌مانه‌وه بێت و به‌س، شێوه‌ى نوێژكردنى من؟ له گوڵێك ورد
ده‌بمه‌وه، ئه‌ستێران ده‌ژمێرم، سه‌رم سورِده‌مێنێ له جوانیى
مه‌خلوق، له كه‌مالى نیزامه‌كه‌ى، له ئینسان ورد ده‌بمه‌وه كه
جوانترین شاكارى خودایه، له مێشكى، كه تینووى مه‌عریفه‌یه، له دڵى
ورد ده‌بمه‌وه كه تینووى عیشق و خۆشه‌ویستییه، له هه‌ستى، له
هه‌موو هه‌سته‌كانى ورد ده‌بمه‌وه، چ وریا، یان پرِ) ل 18- 19.
له فۆتۆى یه‌كه‌م و دووه‌مدا، تێ ده‌گه‌ین كه خه‌ییام مه‌سته،
خوانه‌ناسه، زانایه، ئه‌هلى مه‌عریفه‌یه، گه‌رِیده‌ى حه‌قیقه‌ته،
به‌ڵام له فۆتۆى سێیه‌مدا كه خه‌یام باسى خۆى ده‌كات، ده‌زانین
ئیمانداره، به‌ڵام جیاواز. ئه‌و نوێژكاره، به‌ڵام نوێژكارێكى جیاواز،
وه‌ك ئه‌و كه‌سانه نییه كه بۆ سێبه‌ر ده‌چنه مزگه‌وت، (ته‌نها
ئینسانێك ده‌توانێ له‌به‌ر سێبه‌رى مزگه‌وته‌كاندا چاوى بچێته خه‌و،
كه له‌گه‌ڵ خۆیدا له ئاشتیدا بێت) ل18. ئیدى فۆتۆى یه‌كه‌م و دووه‌م،
فۆتۆى مێژوون بۆ خه‌ییام، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سێیه‌میان فۆتۆى روحى
خه‌ییامه، ئیدى لێره‌وه ئه‌و گه‌رِانه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین كه
خه‌ییام و كه‌سه‌كانى تریش چه‌ندین وێنه‌ى جیاواز و ره‌هه‌ندى جۆراوجۆر
ده‌به‌خشنه روخسارى مێژووییی خۆیان و ئه‌م مێژووانه‌ش پێكه‌وه
روخسارێك دروست ده‌كه‌ن، كه سه‌خت بێت په‌ى به‌وه ببه‌ین حه‌قیقه‌تى
روخساره‌كان له كوێیه و له كوێشدا په‌رده‌پۆش كراون؟ له‌م كتێبه‌دا،
رووداوه گشتییه‌كان كه خۆى له هێرشى سه‌لجوقییه‌كان ده‌بینێته‌وه
بۆ سه‌مه‌رقه‌ند و رووداوه تایبه‌تییه‌كانیش له سه‌فه‌رى خه‌ییامدا
بۆ سه‌مه‌رقه‌ند ئۆقره ده‌گرێ، سه‌لجوقییه‌كان ده‌یانه‌وێ له رِێگه‌ى
جه‌نگ و سوپاوه سه‌مه‌رقه‌ند داگیر بكه‌ن، خه‌ییامیش مه‌ست به جوانى
و چوارینه‌وه، روو ده‌كاته سه‌مه‌رقه‌ند. (قه‌ت قینم له‌م شاره
نابێته‌وه، با ئه‌و ژنه‌ى ده‌م گۆله‌كه‌ش سه‌رابێك بێت، با واقیعیش
ته‌نها روخسارى شه‌قبووى قوتابییه‌كه‌ى هه‌بێت، با ئه‌م شه‌وه فێنكه‌ش
دوا شه‌وم بێت) ل14، بۆیه له‌گه‌ڵ رووداوه گشتییه‌كان، له سه‌ر
وێنه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌په‌رِینه‌وه بۆ وێنه‌ى سه‌مه‌رقه‌ند.
خه‌ییام، وه‌ك له سه‌ره‌وه دیمان، وه‌ها باسى خۆشه‌ویستى ئه‌م شاره
ده‌كات، به‌ڵام فاڵچییه‌كان رایه‌كى تریان له باره‌ی
سه‌مه‌رقه‌نده‌وه هه‌یه: (هه‌ر له به‌ره‌به‌یانى زه‌مانه‌وه،
فاڵچییان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه و به درۆش نه‌خراونه‌ته‌وه:
سه‌مه‌رقه‌ند و مه‌ككه و شام و پالێرمه! ئه‌گه‌ر به زه‌برى هێز
نه‌بووبێ، به زه‌برى شمشێر نه‌بووبێ، قه‌ت نه‌چووه‌ته ژێر بارى
حوكمداران و مومكین نه‌بووه رێى راستیان گرتبێ) ل29. لێره‌دا وێنه‌ى
سه‌مه‌رقه‌ند بۆ خه‌ییام و فاڵچییان، كه گه‌وره‌ى ئۆزبه‌گیستان
ناسرخان برِواى پێیه‌تى، له لایه‌كى تریشه‌وه وێنه‌ى خه‌ییام و
وێنه‌ى سه‌مه‌رقه‌ند رووبه‌رِووى یه‌كتر ده‌بنه‌وه، سه‌لجوقییه‌كان
ده‌یانه‌وێ سه‌مه‌رقه‌ند بخه‌نه ژێر رِكێفى خۆیانه‌وه، گه‌وره‌ى
ئۆزبه‌گیستانیش ده‌یه‌وێ كه‌پووى سه‌مه‌رقه‌ند بشكێنێ. هه‌م خه‌ییام و
هه‌م سه‌مه‌رقه‌ند رووبه‌رِووى كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى و رووداو
ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش له یه‌ك كاتدایه.
كه‌سایه‌تییه‌كان:
یه‌كه‌م: ده‌موچاو شه‌قبووه‌كه:
ئه‌و كابرایه كه له نێو بازارِدا تووشى خه‌یام دێت و ده‌بێت به
شه‌رِیان، كابراى ده‌م و چاو شه‌قبوو خه‌ییام به بێ ته‌قوا و
خوانه‌ناس وه‌سف ده‌كات و تیزى پێ ده‌كات، كه ده‌م و چاو شه‌قبوو
چوارینه‌یه‌كى خه‌ییامى بۆ ده‌ڵێته‌وه، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ
خوانه‌ناسى و تیزكردن به خه‌ییام، خه‌ییام به چوارینه‌یه‌كى تر
وه‌ڵامى ده‌داته‌وه، له شوێنى تریش له دایالۆگێكى كورتى نێوان
خه‌ییام و ده‌م و چاو شه‌قبوودا، ئه‌وه ده‌بینین كه كابرا هه‌ندێك
مێوژ پێشكه‌شى خه‌ییام ده‌كات، پێى ده‌ڵێت: ده‌زانم حه‌زت ده‌كرد
ببایه شه‌راب! خه‌ییامیش ده‌ڵێت: كه شه‌راب ده‌خورێته‌وه بیر له
ساقى و هاوده‌م و ئه‌هلى زه‌وق ده‌كرێته‌وه، كابرا ئه‌وه‌ى پێ ده‌ڵێت
كه ئه‌و شه‌راب ناخواته‌وه و به ته‌ماى به‌هه‌شته، به‌ڵام خه‌ییام
ده‌ڵێ خودا په‌یمانى شتى تر‌ى پێ داوین، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ دیتنى
به‌هه‌شت و ئیسلام و خودا و ته‌ما، نیاز و ئومێده‌كانى موسڵمانان، كه
ئیسلام ته‌نها یه‌ك فۆرم و نێوه‌رِۆك نییه، به‌ڵكوو زۆر ئیسلامه و
هه‌ر ته‌نها به ناو یه‌ك شته، ته‌نیا له نێوان خه‌یام و ده‌م و چاو
شه‌قبووه‌كه‌دا دوو ئومێد و دوو كارئه‌كته‌رى ئیسلامى جیاواز ده‌بینین،
هه‌ر یه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى جیاواز ته‌ماشاى ئیسلام و به‌ڵێنه‌كانى
خوا ده‌كه‌ن. دوو كه‌سایه‌تیی ئیسلام، به‌ڵام جیاواز، پارادۆكس. هه‌ر
له رێى ئه‌م كابرایه‌وه خه‌ییام ده‌گاته لاى ئه‌بو تایه‌ر، قازى
قوزاتى سه‌مه‌رقه‌ند.
دووه‌م: ئه‌بوتایه‌ر: ئه‌بو تایه‌ر رێز له خه‌ییام ده‌گرێت، ده‌زانێت زانایه و
حه‌كیمه و له زۆر زانست‌دا زانیاریی ورد و زۆرى هه‌یه، له سه‌ر
ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵى ده‌كه‌وێته موناقه‌شه، به‌وه‌ى كه خه‌ییام
بیروباوه‌رِه‌كانى نه‌دركێنێ و فێره بێده‌نگى ببێت له ترسى عه‌وام،
ئه‌بو تایه‌ر پێى ده‌ڵێت: (تا له ئاخ و هه‌ناسه‌ى ژیانیش تێ ده‌گه‌ى.
هیوادارم كه خودا له حیكمه‌تیش بێ به‌شى نه‌كردبیت، حیكمه‌تى بێ
ده‌نگبوون) ل19. خه‌ییامیش وه‌ها وه‌ڵامى ده‌داته‌وه: (ئایا ده‌بێ
چاوه‌رِوانى پیریى بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانم ته‌عبیر له
بیركردنه‌وه‌كانم بكه‌م؟) ل19. دواتر ئه‌بو تایه‌ر ئه‌و ده‌فته‌ره‌ى
ده‌داتێ كه خه‌ییام چوارینه‌كانى له سه‌ر ده‌نووسێته‌وه و ده‌بێته
میحوه‌رى رۆمانه‌كه، تا له‌گه‌ڵ تایتانیك غه‌رق ده‌بێت.
له نێوان ئه‌بو تایه‌ر و خه‌یامدا، دوو كارئه‌كته‌رى جیاواز
ده‌بینینه‌وه بۆ مرۆڤانێكى حه‌كیم و گه‌رِیده‌ى حه‌قیقه‌ت، ئه‌بو
تایه‌ر پێى وایه مرۆڤ ده‌بێت دوو رِووى هه‌بێت، یه‌كێكیان نیشانى خودا
بدات، ئه‌وه‌ى تریشیان نیشانى خه‌ڵكى بدات، بۆ ئه‌وه‌ى چاو و گوێ و
زمانت بپارێزێ، ده‌بێت چاو و گوێ و زمانت فه‌رامۆش بكه‌یت. لێره‌شدا
دیسانه‌وه ئیسلام وه‌ك دین ده‌بێته‌وه دوو شێوه و نێوه‌رِۆكى
جیاواز، تێ گه‌یشتن بۆ خودا‌ش دوو جووت وێنه‌ى جیاواز وه‌رده‌گرێت:
یه‌كه‌میان له نێوان ئه‌بو تایه‌ر و خه‌ییام، دووه‌میشیان له نێوان
ئه‌بو تایه‌ر و خه‌ڵكى عه‌وام، جووته‌كه‌ى تر له نێوان خه‌ییام و
ئه‌بو تایه‌ر، ئه‌وه‌ى تریش له نێوان خه‌ییام و خه‌ڵكى عه‌وامدا، كه
هه‌ر وێنه‌یه‌ك له‌م وێنانه جیاواز و پارادۆكسانه‌یه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ى تر، ئه‌بو تایه‌ر برِواى وایه خوداى ته‌عالا به‌هاترین دیارى
داوه‌ته به‌نى ئاده‌م، زیره‌كی و هونه‌رى قسه‌كردن و ته‌ندروستی و
جوانى له‌زه‌تبردن و هتد.. به‌ڵام ده‌بێت مرۆڤ حه‌كیمیش بێت،
حه‌كیمبوونیش ئه‌وه‌یه بیر و جه‌وهه‌ر و حه‌قیقه‌تى خۆت نیشانى خه‌ڵكى
عه‌وام نه‌ده‌یت، به‌ڵكوو ته‌نها بۆ خۆت و خواى خۆت بێت، واته خواى تۆ
له خواى خه‌ڵكى جیاوازه، ئیدى هه‌ر كه‌سێك خواى خۆى هه‌یه و ده‌بێت
بیروباوه‌رِه‌كانى خۆى ته‌نیا نیشانى ئه‌و بدات. هه‌ر لێره‌شدا گفت و
به‌ڵێنه‌كانى خودا له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر جیاواز ده‌بێت؛
یه‌كێك به ته‌ماى به‌هه‌شته، یه‌كێك به ته‌ماى حه‌قیقه‌ته، یه‌كێك
چاوه‌رِێى په‌پمانى تره.
ئه‌بو تایه‌ر پێی وایه ژیانیش ئه‌وه‌نده ناهێنێ له پێناو شیعر، یان
چوارینه‌یه‌ك بخرێته مه‌ترسییه‌وه، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات كه چ
ململانێیه‌ك له نێوان ده‌سه‌ڵات و پیاوه دینییه‌كان هه‌یه و دینیش
چۆن بووه‌ته حه‌فتا و دوو تیره و هه‌ر هه‌مووشیان مه‌ترسین له سه‌ر
ژیان و سه‌مه‌رقه‌ند و شاره‌كانى تریش، به شێوه‌یه‌ك ره‌نگه ئه‌گه‌ر
زۆر وشیار و ئاگه‌دار نه‌بن، ئه‌وه دوور نییه (قه‌ت شارانى
ئیسلامه‌تیت له یاد نه‌چێت، مه‌به‌ست مه‌ككه و مه‌دینه و ئیسفه‌هان
و به‌غدا و شام و بوخارا و مارڤه و قاهیره و سه‌مه‌رقه‌نده: ته‌نها
مێرگن، هه‌ر كه فه‌رامۆشت كردن ده‌بنه‌وه به بیابان. هه‌میشه
هه‌رِه‌شه‌ى با و تۆزى لماوییان له سه‌ره!) ل27.
سێیه‌م: میر ناسر:
ئه‌بو تایه‌ر خه‌ییام به میر ده‌ناسێنێت: (گه‌وره‌ترین زاناى
خوراسان، چه‌ند رۆژێكه له ژێر سایه‌ى جه‌نابى عالیت دایه، بۆ ئه‌و
گیا و گۆڵ نهێنییان نییه و ئه‌ستێره‌كانیش بێ ئه‌فسوونن) ل37. میریش
ده‌یه‌وێ وه‌ك شاعیره‌كانى تر‌ى ده‌ربار، زێرِ خواردى خه‌ییام بكات،
به‌ڵام خه‌ییام ده‌ڵێت به‌رِۆژووم و هۆكارى تریشم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى
زێرِه‌كانت نه‌خۆم: به‌م چوارینه‌یش وه‌ڵامى پرسیارى خان ده‌داته‌وه:
رووم كردۆته تۆ، ئایا له به‌ر هه‌ژارییه؟
گه‌ر ئاره‌زوو ساده بێت كه‌س هه‌ژار نییه.
گه‌ر بتوانى ئینسانى راست و ئازاد شه‌ره‌فمه‌ند بكه‌ى
له شه‌رِه‌ف زیاتر، هیچى ترم داوا نییه.
دواى ئه‌وه خان ده‌یكاته هاورِێى، ئه‌بو تایه‌ر پێى ده‌ڵێت ئه‌وه
بوویته هاورِێى خان، به‌ڵام خه‌ییام راشكاوانه بۆیان روون
ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و چاوى له‌وه نییه ببێته هاورِێى میر و
چاره‌نووسى ژیان و پیشه‌ى خۆى ته‌سلیمى بیلات بكات، ئه‌و ده‌ڵێت:
(ژیانى بیلات بۆ من نه‌كراوه، خه‌ونى سه‌ره‌كیی من ئه‌وه‌یه كه
رۆژێكیان له ده‌زگه‌ى روانگا و گوڵجارِێكم هه‌بێت، دێوانانه‌ش سه‌یرى
ئاسمان بكه‌م، باده‌یه‌كم له ده‌ست و ژنێكى جوانیشم له ته‌نیشت) ل40.
ئه‌بو تایه‌ر ده‌ڵێت: جوان وه‌كوو جیهانى ژنه شاعیر؟
چواره‌م: جیهان:
یه‌كه‌م جار خه‌ییام جیهان له دیوانى ناسر خاندا ده‌بینێت،
كه شیعرێك له به‌رده‌مى خاندا ده‌خوێنێته‌وه، خان‌یش زێرِى ده‌رخوارد
ده‌دات، خه‌ییام به دیقه‌ت گوێ له شیعره‌كه‌ى ده‌گرێت و به
هه‌سته‌وه گوێى لێ رِاده‌گرێ. شیعره‌كه‌ى ده‌چێته دڵه‌وه، به‌ڵام
پێی وایه به زێرِ ده‌رخواردنه‌كه‌ى ئیهانه‌یان كردووه. له كاتی
شه‌ودا جیهان جورئه‌ت ده‌كات و ده‌چێته ژووره‌كه‌یه‌وه، لێره‌وه
خه‌ییام و جیهان یه‌كترى ده‌ناسن، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ش (هه‌ردوو رِاكشاو،
ئاوێزانى یه‌كتربوون و دیوارى كۆشكه‌كه‌ى سرِیبووه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى
دۆشه‌گێكى گیاییان بۆ رِاخات، كه به گوڵه‌باغ رازاندرابێته‌وه و
جۆگه‌له‌یه‌كى زیوینیش به ته‌نیشتیانه‌وه خورِه‌ى بێت. جیهانیش به
دوو مه‌مكى خرپنى ژنه خوداوه‌نده‌كانى هیندییه‌وه، عومه‌ریش به
ده‌ستێك نه‌وازش له‌گه‌ڵ قژى ده‌كات و له ده‌سته‌كه‌ى تریشى
باده‌یه‌ك) ل45.
چیرۆكى عه‌شق له نێوان خه‌ییام و جیهاندا دروست ده‌بێت، جیهان
یه‌كێكه له ژنه‌كانى حاشییه‌ى بیلات و حه‌ریمى خان، له
سه‌فه‌ره‌كانیدا له‌گه‌ڵ حاشییه‌ى میر سه‌فه‌ر ده‌كات و كاته‌كانى له
كۆشكیش بن، ئه‌وه شه‌وانه له لاى خه‌ییامه. جیهان ئاگاى له
سه‌ینوبه‌ینه سیاسییه‌كانى میر هه‌یه، بۆیه ده‌زانێت له
سه‌مه‌رقه‌نده، چونكه سه‌لجوقییه‌كان نیازى داگیركردنى
سه‌مه‌رقه‌ندیان هه‌یه. جیهان شوێنى خۆى له كۆشكدا هه‌یه، وه‌ك خۆى
ده‌ڵێت: (به قه‌ده‌ر ده پیاوان له پێناوى ئه‌م جێگه‌یه جه‌نگاوم)
ل73، به‌ڵام خه‌ییام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌وه، تموحى ژیانى بیلاتى
نییه و نایه‌وێ بۆ ئه‌م به‌زمانه وه‌ك جیهان بجه‌نگێت. شه‌رِى
سه‌لجوقى و سه‌مه‌رقه‌ند به كوشتنى میر ئه‌لپ ئه‌رسه‌لان كۆتاییی دێت،
دواتریش میر سه‌فه‌ر ده‌كات و جیهان له‌گه‌ڵى ده‌چێت، عومه‌ریش
سه‌مه‌رقه‌ند به جێ ده‌هێڵێت.
پێنچه‌م و شه‌شه‌م: نیزام و حه‌سه‌ن سه‌باح:
دواى كوشتنى میر ئه‌لپ ئه‌رسه‌لان، خه‌ییام چاوى به نیزام ده‌كه‌وێت،
نیزام داواى لێ ده‌كات دواى ساڵێكى تر له ئه‌سفه‌هان بیبینێ، ئه‌مه
ده‌بێته سه‌ره‌تاى ناسینى ئه‌و دوو پیاوانه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ى
خه‌ییام بگاته ئه‌سفه‌هان، حه‌سه‌نى كورِى عه‌لى سه‌باح ده‌ناسێ.
سه‌باح مرۆڤێكى زیره‌كه و ده‌توانێت كار له خه‌ییام بكات و ببێته
هاورِێى سه‌فه‌رى بۆ ئه‌سفه‌هان، له رِێگه‌دا قسه و باسى زۆریان
ده‌بێت و لێره‌دا خه‌ییام زیاتر وه‌ك سۆفی ده‌رده‌كه‌وێت (ده‌ته‌وێ چ
بڵێم، ئه‌م شتانه نهێنین و په‌رده‌یان له سه‌ره، ئێمه‌ش، من و تۆ
له‌م دیوى په‌رده‌كه‌ین، كاتێكیش په‌رده‌كه ده‌كه‌وێ، ئێمه ئیتر
لێره نابین) ل81.
نیزام به هاتنى خه‌ییام شه‌ره‌فمه‌ند و دڵخۆشه، داواى لێ ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئیش بكات، خه‌ییام داواى دامه‌زراندنى روانگایه‌ك و
سێكستایه‌ك ده‌كات، ئامێرى ئه‌سته‌ر لۆبیك و چه‌ندین ئامێرى تریش،
ده‌یه‌وێ درێژایى ساڵى هه‌تاوى بپێوێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى موحتاج نه‌بێت.
نیزام هه‌موو شتێكى بۆ دابین ده‌كات، داواى ئه‌وه‌شى لێ ده‌كات ببێته
ساحێب خه‌به‌ر، به‌ڵام خه‌ییام ئه‌م كاره رِه‌ت ده‌كاته‌وه و پێشنیاز
ده‌كات حه‌سه‌ن سه‌باح ئه‌م كاره بگرێته ده‌ست. دواتریش نیزام رازى
ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه، خه‌ییام و نیزام و حه‌سه‌ن به یه‌كتری
ده‌گه‌ن، ئه‌و سێ كه‌سه‌ی وه‌ك مێژوو باسیان ده‌كات: (خه‌ییام جیهانى
رِه‌سد كرد، نیزام جیهانى حوكم كرد، حه‌سه‌ن جیهانى تۆقاند). پێوه‌ندیی
حه‌سه‌ن و نیزام تێك ده‌چێت و خه‌یام له‌م نێوه‌دا وه‌ك ناوبژیوان
ده‌یه‌وێ رِه‌وشه‌كه هێور بكاته‌وه، به‌ڵام دواتر كار به ده‌ركردنى
حه‌سه‌ن ته‌واو ده‌بێت، نه‌ك كوشتنى له به‌ر خاترى خه‌ییام. له‌م
به‌شه‌ى ژیانى خه‌ییامدا، هه‌لى ئه‌وه‌ى بۆ هه‌ڵده‌كه‌وێ كه پله و
پایه‌ى مه‌زن په‌یدا بكات، ئه‌گه‌ر بێتوو به پلانى ته‌ركه‌ن خاتوون
رازى ببێت، كه له سه‌ر زارى جیهانه‌وه پێى ده‌گات، به‌ڵام خه‌ییام
ده‌ڵێت: (توخوا وازم لێ بهێنه و بمده‌ره ده‌ستى چاره‌نووسى خۆمه‌وه)
ل102.
ئیدى لێره‌وه كتێبى یه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت، وێنه‌ى خه‌یام لێره‌دا
گه‌نجه، شاعیره، حه‌كیمه، زانایه، له بیلاته گه‌وره‌كانى
سه‌مه‌رقه‌نده، له لایه‌ن قازى قوزات و میر و خانى ئۆزبه‌گیستانه‌وه
رێزى لێ ده‌گیرێت، له ئیسفه‌هان و لووتكه‌ى حوكمى سه‌لجوقییه‌كاندا،
نیزام ده‌یكاته نزیكترین كه‌س و هه‌موو پێداویستییه‌كى ژیانى بۆ دابین
ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى كار بكات و به كامى دڵی بژیێت، چیرۆكى عه‌شقێكى
مه‌ست و هه‌وه‌سباز و پرِ چێژ له‌گه‌ڵ جیهاندا؛ خاوه‌ن قسه و بیر‌و
رِاى خۆى له مه‌جلیسه‌كانى كۆشكه‌كان و نووسه‌ره‌وه‌ى هزره‌كانى له
چوارینه‌كان و ده‌ستنووسه‌كه‌یدا، ئاماده نییه تێكه‌ڵى پلان و
ده‌سیسه‌كانى سیاسه‌ت بێت، ئه‌و ده‌یه‌وێ كارى زانستى بكات و چێژ له
ژیان وه‌ربگرێت، به رِوحى عاشقێكى ته‌با له‌گه‌ڵ حوكمرِانى و خودا و
گه‌ردوون و مه‌عریفه‌دا ژیان بكات.
كتێبى دووه‌م: به‌هه‌شتى حه‌شاشه‌كان:
له كتێبى دووه‌مدا، خه‌ییام مێردى جیهانه، سه‌ره‌رِاى
جیاوازییه‌كانییان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا له چیرۆكى دوو عاشقى بێ
وێنه‌دان، خه‌ییام له به‌هه‌شتێكدا ده‌ژیێت (ته‌ماشاى ل108- 109)ى
رۆمانه‌كه بكه. بێ پێشه‌كى، حه‌سه‌ن سه‌باح دێت و خۆى ده‌كات به‌و
به‌هه‌شته‌ى خه‌ییامدا، حه‌سه‌ن دێت و دنیاى نوێ، جیهانى نوێ، ئیسلامى
نوێ، ده‌عوه‌ى نوێ به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتى سه‌لجوقییه‌كان، مێژووى
نوێ، په‌یامى نوێ كه هى ئیسماعیلییه‌كانه، به دنیا ببه‌خشێت. ئیدى
له‌م به‌شه‌دا مه‌علوف به درێژى مێژووى حه‌سه‌ن سه‌باح
ده‌گێرِێته‌وه، دواتریش كه چۆن ئه‌بو تایه‌ر له سه‌مه‌رقه‌ند
ده‌یگرێت و ره‌وانه‌ى كۆشكى خانى ده‌كات و حه‌سه‌ن ده‌توانێت گه‌وره‌ى
ئۆزبه‌گیستان بێنێته سه‌ر په‌یامه نوێكه‌ى، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌بو تایه‌ر
په‌نا ده‌باته به‌ر نیزام، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌مه‌رقه‌ند بخاته ژێر ده‌ستى
سه‌لجوقییه‌كانه‌وه، نیزام ده‌كه‌وێته پلاندانان بۆ ئه‌وه‌ى حه‌سه‌ن
له نێو ببات و سه‌مه‌رقه‌ند بگرێت؛ نیزام سه‌رده‌كه‌وێت و
سه‌مه‌رقه‌ند داگیر ده‌كات، به‌ڵام حه‌سه‌ن سه‌باح ناگیرێت و هه‌ڵدێت،
له‌م هه‌ڵاتنه‌ى حه‌سه‌ندا مێژوویه‌كى نوێ له ئیسلامدا ده‌ست پێ
ده‌كات، حه‌سه‌ن ده‌چێته قه‌ڵاى هه‌ڵه‌مووت و له‌وێ جیهانێكى نوێ
داده‌مه‌زرێنێت، جیهانێك وه‌ك مێژووناسان ده‌ڵێن: (حه‌سه‌ن جیهانى
تۆقاند) جیهانى تیرۆر و تۆقاندن و كوشتن و ئغتیالاتى سیاسى و دینی.
دیاره سه‌باره‌ت به حه‌سه‌ن سه‌باحیش دوو وێنه‌ى پارادۆكس هه‌ن،
یه‌كه‌میان به‌وه‌ى حه‌سه‌ن سه‌باح داهێنه‌رى فۆرمێكى نوێى ئیسلامه،
كه فۆرمى توندوتیژى و تۆقاندن و تیرۆره، حه‌شیشه‌ى به‌كارهێناوه بۆ
فریودانى خه‌ڵكى و به‌كارهێنانییان بۆ كارى كوشتن و ئیغتیالات، به‌ڵام
وێنه‌ى دووه‌م ئه‌وه‌یه كه حه‌سه‌ن حه‌شیشه و مادده‌ى بێهۆشكارى به
كار نه‌هێناوه، به‌ڵكوو ئیمان و په‌یامى دینیی به لایه‌نگره‌كانى
داوه و كاریان بۆ ئیسلام كردووه. هه‌ر كامه وێنه‌ى حه‌سه‌ن بگرین،
ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئیسلام دواى مردنى پێغه‌مبه‌ر مه‌حه‌ممه‌د،
ده‌بێت به چه‌ندین تیره و تایه‌فه‌ى جودا، ئیسماعیلییه‌كان، یان
باتنییه‌كان، یان حه‌شاشه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه گرووپى
تایبه‌تن، ده‌ربرِین له فۆرمێكى ئیسلام ده‌كه‌ن، كه كارى تیرۆر و
توندوتیژى داده‌هێنن و په‌ره‌ى پێ ده‌ده‌ن و ده‌یگه‌یه‌ننه لووتكه‌ى
چالاكییه‌كى سیاسی دینیی، كه حه‌سه‌ن رِابه‌رایه‌تییان ده‌كات و
خه‌ڵكى زۆر له ده‌ورى كۆده‌بنه‌وه و كۆمه‌ڵێك كارى تیرۆر و تۆقاندن
ئه‌نجام ده‌دات، له‌و كارانه‌ش كوشتنى نیزام، به‌م كوشتنانه حه‌سه‌ن
خه‌ڵكى زیاتر له ده‌ورى مه‌زه‌بى ئیسماعیلییه‌كان كۆده‌كاته‌وه،
كۆمه‌ڵێك رووداوى كوشتن له‌م به‌شه‌دا روو ده‌ده‌ن، مه‌لیكشا، توركه‌ن
خاتوون، له ساتێكى مێژوویی‌دا كه (باركییارووك) كورِى نیزام گیراوه و
توركه‌ن خاتوون كوژراوه، سه‌ره‌داوى گه‌مه‌یه‌كى سیاسیی ده‌كه‌وێته
ده‌ست جیهانى ژنى خه‌ییام و نازانێت چى بكات؟ بۆیه به دواى خه‌یامدا
ده‌نێرێت، به‌ڵام خه‌ییام نایه‌وێ خۆى به‌م شتانه‌وه ئیزعاج بكات و
ده‌ڵێت: (زارۆیه‌كى سوڵتان جێگه‌ى زارۆیه‌كى تر ده‌گرێته‌وه، وه‌زیرێك
وه‌زیرێكى تر رِاو ده‌نێت، توخوا جیهان، چۆن ده‌توانیت جوانترین
ته‌مه‌نى خۆت له نێو ئه‌م كولانه‌ى درِندانه به‌ریته سه‌ر؟ وازیان
لێ بێنه با سه‌رى یه‌كترى لێ كه‌نه‌وه. ئایا به‌مه هه‌تاو رووناكى
كه‌متر ده‌بێت و شه‌رابیش تامى تاڵتر ده‌بێت؟) ل158.
(با بگه‌رِیێنه‌وه ماڵى خۆمان، تۆ شیعر بهۆنه‌وه و منیش سه‌رنجى
ئه‌ستێره‌كان ده‌ده‌م، هه‌موو ئێواره‌یه‌كیش وه‌ره به رووتى خۆ
بساوه له‌شى منه‌وه و شه‌رابى میسكداریش گۆرانیمان بۆ ده‌چرِێ و دنیا
له به‌رده‌ممان ده‌سرِێته‌وه و به بێ ئه‌وه‌ى بیبینین، به نێویدا
تێ ده‌په‌رِین، به بێ ئه‌وه‌ى گوێمان لێى بێت، نه خوێنى دنیا، نه
قورِى دنیا به پاژنه‌كانمانه‌وه نالكێ.) ل159، له‌م به‌شه‌دا دنیاى
سیاسه‌ت و دنیاى دین، به ته‌واوى مرۆڤ ده‌شێوێنێت و كۆمه‌ڵێك رووداو و
پلان و ده‌سیسه و كوشتن و ژه‌هرده‌رخواردن روو ده‌ده‌ن، هه‌موویان
به‌ڵگه‌ى مێژوویین بۆ روحى ژه‌هراوى دنیاى سیاسه‌ت و دین، له
به‌رانبه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌دا خه‌ییامى سۆفى و شاعیر و ئه‌ستێره‌ناس
ده‌یه‌وێ له نێو ئه‌م پیسییه‌دا دنیایه‌كى ئایدیالیانه بۆ خۆى دروست
بكات و له نێویدا به پاك و بێگه‌ردى ژیان به سه‌ر ببا، دیاره
جه‌وه گشتییه‌كه‌ى ژیان له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، وێنه‌یه‌كى زۆر ترسناك
ده‌كێشیێت؛ هه‌موو كارئه‌كته‌ره‌كان له‌وپه‌رِى ناكۆكى و ململانێ و
ته‌سفیه‌كردنى یه‌كدیدان، به گشتى لێره‌دا مرۆڤ ده‌بینینه‌وه له
كایه‌كانى سیاسه‌ت و دیندا، رِوحیان ته‌سلیمى شه‌یتان ده‌كه‌ن،
شه‌یتانێك كه خۆى له ده‌سه‌ڵات و كورسى و ته‌خت و تاراجدا
ده‌بینێته‌وه، كه‌س سڵ ناكاته‌وه له‌وه‌ى ده‌ست درێژ بكاته سه‌ر
رِوحى ئه‌ویتر و له نێوى ببا، لێره‌دا كارئه‌كته‌ره‌كان هه‌ر یه‌كه و
به شێوه‌یه‌ك روحى خۆیان ون ده‌كه‌ن، تاكه كه‌س كه ده‌توانێت گیانى
خۆى له پیسى و پۆخڵه‌واتى ئه‌و رۆژگاره بپارێزێت خه‌ییامه. له‌م
به‌شه‌دا رِوونترین وێنه‌ى رِوحى خه‌ییام ده‌بینینه‌وه، به‌وه‌ى وه‌ها
ناكات ده‌سه‌ڵات و پاره و سامان له روحى بێگه‌ردى خۆى دووری
بخه‌نه‌وه، ئه‌و ته‌نیا ده‌یه‌وێ وه‌ك شاعیرێكى جوانپه‌رست و مه‌ست
به باده و شه‌راب و ژنێكى جوان و كتێب و ئه‌ستێره دنیاى خۆى پرِ
بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه خه‌ییام یه‌كێكه له‌و
كارئه‌كته‌رانه‌ى ئیراده‌ى كۆنترۆڵى ده‌وروبه‌ر و ژیان ده‌كات، نه‌ك
به پێچه‌وانه‌وه، كارئه‌كته‌ره‌كانى تر ئیراده‌یان ته‌سلیم به شتێك
ده‌كه‌ن، جا چ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى بێت، یان ده‌سه‌ڵاتى دینیی، ململانێ و
ناكۆكى و كوشتن و برِیشیان له‌م پێناوه‌دایه، خه‌یام تاكه كه‌سێكه
ده‌یه‌وێ به بێگه‌ردى بمێنێته‌وه و تێكه‌ڵى ئه‌و گه‌مه پیسانه
نه‌بێت، بۆیه به جیهان ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر كه‌مترین به‌ها و نرخ بۆ
عه‌شقمان داده‌نێیت، وه‌ره له‌گه‌ڵم جیهان، سفره له هه‌یوان
رازاندراوه‌ته‌وه، كزره بایه‌كیش له گرده زه‌رده‌وه دێت، دوو
سه‌عاتى تر هه‌ردوو مه‌ستین، پاشان ده‌چین لێى ده‌نووین، به
خزمه‌تكاره‌كانیش ده‌ڵێم تا ئیسفه‌هان سه‌رۆكى خۆى هه‌ڵده‌بژێت، با
ئاگادارمان نه‌كه‌نه‌وه.) ل160. بۆ به‌یانییه‌كه‌ى جیهان ده‌كوژرێت و
سه‌مه‌رقه‌ند ده‌كه‌وێته ده‌ستى باركییارووك، حه‌سه‌ن سه‌باحیش له
قه‌ڵاى هه‌ڵه‌مووت بنكه‌ى خۆى قایم ده‌كات، خه‌یام ئیسفه‌هان به‌جێ
ده‌هێڵێت، ده‌چێته حه‌ج و به‌سرا، له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك خۆى وه‌سفى
ده‌كات: (سوڵتان نییه له من شادتر بێت، ده‌رۆزه‌كاریش له من
غه‌مبارتر) ل172.
خه‌ییام له‌م ماوه‌یه‌دا له مه‌ره‌ڤه ژیان به سه‌ر ده‌بات، هه‌روه‌ك
جاران له‌گه‌ڵ روانگه و مه‌ى و كتێب و نووسینى چوارینه‌كانى، هه‌موو
خه‌میشى ئه‌وه‌یه كه‌شكۆڵه‌كه‌ى چوارینه‌كانى بپارێزێت و نه‌كه‌وێته
ده‌ست كه‌سانێكى سووك و چرووك و ناپاكه‌وه، به‌ڵام حه‌سه‌ن سه‌باح
ده‌توانێت كه‌شكۆڵه‌كه‌ى لێ بدزێت و له هه‌ڵه‌مووت توندى بكات.
لێره‌شدا كه‌شكۆڵه‌كه‌ى خه‌ییام، ده‌بێت به (كۆشكه بچووكه‌كه‌ى
خه‌ییام، كه له‌كاغه‌ز دروستى كردووه) له به‌رانبه‌ر كۆشكه‌كه‌ى
حه‌سه‌ن و كۆشكه‌كانى نیزام و جیهان و هه‌موو سه‌ركرده‌كانى تردا، كه
له سه‌ر خاكى سیاسه‌ت و دیندا به‌رزیان كردوونه‌ته‌وه، وێنه‌ى سێ
كۆشكن كه ته‌واو له‌یه‌كتریی جیاوازن، كۆشكى خه‌ییام، كۆشكى رِوحى
خۆیه‌تى، كه له سه‌ر كاغه‌ز به چوارینه‌كانى نووسیویه‌تیه‌وه،
كۆشكێكه ده‌توانێت له زه‌مه‌نى شۆرِش و ئینقیلاباته‌كاندا خۆى
رِاگرێت و بمێنێته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا كۆشكێكه له وشه، له
كاغه‌ز، بۆ ئه‌وه‌ى رِووبه‌رِووى جیهانى رِۆژهه‌ڵات ببێته‌وه.
خه‌ییام ده‌گه‌رِێته‌وه نه‌یشاپوور و له‌وێ له 4ی به‌فرانبارى 1131دا
دنیا به‌جێ دێڵێ، دواى ئه‌مه‌ش چیرۆكى كه‌شكۆڵه‌كه‌ى خه‌ییام ده‌ست پێ
ده‌كات، كه له هه‌ڵه‌مووته‌وه ده‌گاته ده‌ست جه‌ماله‌دینى ئه‌فغانى
و كۆمه‌ڵه كه‌سێكى تر، تا له لاى بنیامێن ئۆ لۆساژ له‌گه‌ڵ تایتانیك
غه‌رق ده‌بێت، ئه‌و سه‌فه‌ره دوور و درێژه‌ى كه‌شكۆڵه‌كه‌ى خه‌ییام،
هه‌ر وه‌ك ژیانى خه‌ییام خۆیه‌تى، چه‌ندین مه‌ترسیی له‌نێوچوون و
سووتان و بزربوون ده‌برِێت، دواجاریش كه‌شكۆڵه‌كه كه جیهانى وشه‌ى
خه‌ییام و روحیه‌تی، له زه‌ریادا غه‌رق و ون ده‌بێت.
روحى خه‌ییام له سه‌مه‌رقه‌نددا، روحێكه پارادۆكس له‌گه‌ڵ روحى
رۆژهه‌ڵاتدا، خه‌ییام له ئیراده‌ى خۆیدا خه‌ون به‌وه ده‌بینێت كه
شاعیرانه و عاشقانه دنیا به‌رِێ بكات، له روانگه‌ى خۆیه‌وه
ته‌ماشاى دنیا بكات، بێ ئه‌وه‌ى نه حوكمى بكات و نه بیتۆقێنێ،
به‌ڵكوو ته‌ماشاى جوانییه‌كانى بكات و له‌گه‌ڵ سرووشتى له بن
نه‌هاتووى، مه‌ستانه، چاو به جوانییه‌كانیدا بگێرِێ و له چوارینه‌ى
كه‌شكۆڵه‌كه‌یدا هزر و باوه‌رِه‌كانى له مه‌رِ ژیان و دنیا و خودا و
گه‌ردوون و مه‌ى و شه‌راب و مه‌ستى و ژن و ماچ و ده‌سبازى و جه‌سته و
خۆشه‌ویستى بنووسێته‌وه. خه‌ییام له گه‌رِاندایه به دوى دنیای
ئارام و هێمن و پرِ له شه‌راب و جوانى و مه‌ستى و سه‌رسامى به
سرووشت، دنیاى خۆى، وردبوونه‌وه له گوڵ، له مرۆڤ، له شه‌راب،
ده‌كرێت بكرێته مه‌ستترین نوێژى رِاستگۆیى بۆ خودا، په‌رستنى شه‌راب و
مه‌ستى، ده‌كرێت ببێت به عیباده‌تى روحێكى سه‌رگه‌ردان به دووى
ئارامى و سه‌رنجدانه دنیا، به‌هه‌شتى مرۆڤ سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌یه
ئه‌گه‌ر پرِی بكه‌یت له جوانى و ده‌سبازى و شیعرگوتن و مۆسیقا و
گۆرانى چرِین، په‌رستنى خودا‌ش ده‌كرێت په‌رستنى گوڵ و ژن و جوانى و
شه‌راب و باده بێت، ئه‌وه‌یه رِوحى خه‌ییام ئه‌و رِوحه‌ى له
رِۆژهه‌ڵاتدا ون ده‌بێت و له جێى ئه‌ودا جاهیل و نه‌زان ده‌كه‌ونه
پلان دارِشتن بۆ خوێنرِشتن و سرِینه‌وه‌ى یه‌كتر.
زۆر به كورتى، سه‌مه‌رقه‌ندى ئه‌مین مه‌علوف گه‌رِانێكى خۆش و به
له‌زه‌ته به دنیاى خه‌یام له رۆژهه‌ڵاتدا، گه‌رِان به رۆژهه‌ڵات
له خه‌ییامدا، وه‌ك چۆن سه‌مه‌رقه‌ندیش گیانى سه‌رده‌مى خه‌ییام بزر
ده‌كات، وه‌ك چۆن جیهانى وشه‌ى خه‌ییام له زه‌ریادا ون ده‌بێت،
ئه‌مرِۆش له دنیاى ئێمه‌دا، له نێو روحى هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌دا،
خه‌ییامێك كوژراوه، روحێك كوژراوه بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌رِووى جیهانى پێ
ببینه‌وه، روحێك كه له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستمان پێیه‌تى، بۆ
ئه‌وه‌ى جارێكى تر وه‌ك خۆمان، به روحێكى بێگه‌رد و ئیراده‌یه‌كى
ئازاد، پرسیار له هه‌بوون و نه‌بوون و ئازادى و دین و سیاسه‌ت و شیعر
و روح و عه‌شق و خۆشه‌ویستى و مه‌ستى خۆمان بكه‌ینه‌وه؟
سه‌رچاوه‌كان:
1. د.
أسامه القفاش أمین معلوف.. أدیب عربی یقرۆه العالم بالفرنسیه!
http://www.islamonline.net/arabic/arts/2003/06/article05.shtml
2.
اعداد محمد حجیری / سمرقند یاقوته المدن
http://www.aljarida.com/aljarida/Article.aspx?id=75953
3.
احمد حامد الصراف، عمر الخیام الحكیم الریاچی الفلكی النیسابورى.
الگبعه الپالپه، مگبعه المعارف بغداد/ 1961
4.
چوارینه‌كانى خه‌یام وه‌رگێرِاوى هه‌ژار، سروش،
تهران 1370.