دڵشاد عه‌بدوڵلاَ شاعیرێكی ناسراوه و ده‌مێكه ده‌نووسێ، ئه‌زموونێكی
قووڵ و درێژی هه‌یه له شیعر نووسیندا، تایبه‌تمه‌ندیی خۆی پاراستووه
و به‌رده‌وام ده‌قه‌كانی فرچك داون به رِه‌هه‌ندگه‌لێكی ئێستێتیكیی،
هاوكات زمانێكی جوداوازی هه‌یه، هێی له‌مه‌یش، له‌نێو ئه‌زموونێكی
سه‌ڵتدا گیری نه‌كردووه. ئه‌و شاعیرێكه زۆر ده‌نووسێ، به‌لاَم به
ئاگاییه‌وه، گه‌له‌ك دیمانه‌ی له‌گه‌ڵدا كراون، به‌لاَم له هه‌ر
یه‌كێكیاندا جوداواز له ئه‌ویدی رِوانینه‌كانی خستوونه‌ته رِوو،
له‌باره‌ی ئه‌ده‌ب، تایبه‌ت شیعر.
*:
له دیمانه‌یه‌كدا كه گۆظارى (رِامان) له‌گه‌ڵى كردووی، له
رِسته‌یه‌كدا گوتووته: (نه‌وه‌ى شیعرى پێش ئێمه، كولتوورێكى باشیان
بۆ جێنه‌هێشتین)، پێش هه‌ر وشه‌یه‌ك، له‌كنت وه‌هایه (نه‌وه‌ى شیعر)یش
هه‌بووبێ، وه‌ك (نه‌وه‌ى شاعیر) هه‌یه؟ دواتر له‌كنت وه‌هایه ئێوه‌ى
شاعیرانى پێش رِاپه‌رین، كولتوورێكى ئێستێتیكاتان جێهێشتبێ تا ببێ به
هه‌وێنى پتر بوونى مه‌عریفه‌ى گه‌نجانى ئێسته؟
دڵشاد عه‌بدوڵلآ:
مه‌به‌ستم شاعیرانى پێش ئێمه بووه. شیعرى كوردى، به‌و ته‌مه‌نه
كورته‌ى كه هه‌یه‌تى ئه‌گه‌ر له (بابا تاهیر) ه‌وه ده‌ست پێ‌بكا، كه
ئه‌وه‌ش تا ئێسته سه‌لمێنراوه، ده‌بینین ئه‌و ته‌مه‌نه كورته پرِ
نییه له ئه‌زموونى ده‌وڵه‌مه‌ند، جگه له چه‌ند ئه‌زموونێك نه‌بێ،
ئه‌گینا ئه‌وانى تر زۆربه‌یان له یه‌كتر ده‌كه‌ن. برِوانه، جگه له
(جزیرى) و (نالى) و (مه‌وله‌وى) و (شێخ رِه‌زا) و یه‌ك دوو ئه‌زموونى
تر، شیعرى كلاسیكى كوردى چی تێدا ده‌مینێ؟ پاشان له شیعرى دواتردا
جگه له (گۆران) و به‌م شێوه‌یه هه‌تا له شیعرى نوێی كوردیشدا تا
هه‌شتاكان جوداوازى هه‌ر ئێجگار كه‌م بووه، جگه له‌مه‌یش گرفتێكى تر
هه‌یه له ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌یه كه رِه‌نگه لاى كه‌م میلله‌تى تر
هه‌بێ، ئه‌ویش نه‌بوونى رِه‌خنه و نووسینه‌وه‌ى ئه‌زموون و جیهانبینیى
و هه‌ڵسه‌نگاندنه. شاعیرانى پێش ئێمه رِۆژێك نه‌هاتوون ئه‌زموونى
گه‌نجێك هه‌ڵبسه‌نگێنن و خاڵه ئیجانی و سلبییه‌كانى دیارى بكه‌ن، یان
له‌باره‌ى دیارده‌یه‌كى شیعریى بنووسن. ئه‌گه‌ر لێره و له‌وێ له
چاوپێكه‌وتنێكدا نێویان بهێنن و هه‌ر هێنده‌یان پێ رِه‌وا بینیون،
كه‌چی شیعرى رِاسته‌قینه‌ى كوردى له سه‌رده‌مى تازه، واته: له
هه‌شتاكانه‌وه ده‌ست پێده‌كا، ئه‌وى تر شیعرێك بووه بارگاوى كراوه
به جۆره‌ها ئایدیۆلۆژیا و فیكرى پێشوه‌خت. من هه‌مان گله‌ییم له
نه‌وه‌ى نوێش هه‌یه، ئه‌وانیش زۆرجاران موجامه‌له‌یه‌كى بێ سوودى
نه‌وه‌ى پێش خۆیان كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌یه‌كى تازه‌یان
هه‌بێ بۆیان. شیعر تێپه‌رِاندنه، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دروستكردنى
جوداوازى، بریتییه له تێپه‌رِاندنى ئه‌وه‌ى كه هه‌یه.
ئه‌وانه‌ى له هه‌شتاكانه‌وه ده‌ركه‌وتن و رِیتمێكى تازه‌یان
دۆزییه‌وه، تا ئه‌مرۆ هه‌ندێكان به گورِ و تین به‌رده‌وامن،
دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و رِیتمانه و دروستكردنى جوداوازى، ئه‌وه خۆى له
خۆیدا دروستكردنى كولتوورێكى ئێستێتیكیى تازه‌یه. ئه‌وانه‌ى
نه‌یانتوانیوه ئه‌وه‌ى پێیانه جگه له شیعر تیوَریزه‌ى بكه‌ن،
ئه‌وه رِه‌نگه كه‌موكورِییه‌ك بێ و زۆرجاریش ده‌بێت به مایه‌ى
دروستكردنى گومانێكى مه‌شروع له دژى پرۆژه شیعرییه‌كه خۆیشی،
ئه‌گینا چۆن شاعیرێك ئیدعاى دوا مۆدێلى تازه‌گه‌رى بكا، ناتوانێ ئه‌و
قه‌ناعه‌ته ئه‌ده‌بییانه‌ى بنووسێته‌وه.
*:
پێموایه نه‌ك ته‌نها شاعیرانى كورد، ته‌نانه‌ت جیهانییه‌كانیش، چه‌ند
نه‌رم و پاكژ و مرۆظدۆست و داهێنه‌رن، هێنده‌یش به پێچه‌وانه‌وه.
ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌كى بچو‌وكیش بهێنمه‌وه، له ئه‌ده‌بی فارسی‌دا (فروغى
فه‌روخزاد) هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى فه‌رامۆش كرد، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌ستبه‌ردارى شیعر نووسین نه‌بێ، پێتوایه مرۆظ له شیعر بالاَتربێ؟
سه‌باره‌ت به‌یه‌كه‌م بۆچوون چی ده‌ڵێی؟
دڵشاد عه‌بدوڵلآ:
شیعر منداڵێكى سروشته كه مرۆظ به خێوى كردووه، بۆیه هه‌موو ئه‌و
پاكى و جوانى و دڵگیرییه‌ى له سروشتدا هه‌ن هاتوونه نێو شیعر و
هه‌موو به‌خشنده‌یی و سۆزێك كه له مرۆظدا هه‌یه، شیعر پێی گۆش
كراوه، به‌لاَم شیعر له مێژووى ئه‌فراندنى خۆیدا په‌رِیوه‌ته‌وه نێو
هه‌ندێك شوێنى زۆر تاریك و ته‌سكیشه‌وه، له‌وانه نه‌ست كه
سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ندى شیعر بووه، له‌و شۆرِبوونه‌وه‌یه‌دا
شیعر زۆرجاران له شێتبوون نزیك بووه‌ته‌وه. ئه‌و حاڵه‌تى
تێكه‌ڵبوونه ئاسایی نییه، ئه‌وه له‌كن مرۆظى ئاسایی به‌و شێوه‌یه
ده‌رناكه‌وێ، ئه‌و له كاره‌كانى خۆییدا هۆش ده‌كاته پێوانه، كه‌چی
پێوانه‌ى شاعیر جودایه. شیعر له سه‌رووى هه‌موو شتێكى تر‌ى
بوونه‌وه‌یه، به‌و مانایه‌ى كه مرۆییترین حاڵه‌تى هه‌سته له
جولاَنیدا له‌نێو رِووناكى رِوح، چۆن سۆفییه‌ك له حاڵه‌تى سۆفیانه‌یدا
نوورى خوداوه‌ند ده‌بینێ، به‌و شێوه‌یه‌یش شاعیر له رِوحى شیعر نزیك
ده‌بێته‌وه، رِوحى شیعریش ئه‌و رِووناكییه‌یه كه له بووندا
رِه‌هایه و گه‌رمایی ده‌به‌خشێ به هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانى تر. لاى
بوزییه‌كان (ئاتمان) هه‌یه، ئه‌و هێزه‌ى ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى
مه‌رگیشه‌وه شیعر ئه‌و ئاتمانه‌یه.
فروغ فه‌روخزاد و جیابوونه‌وه‌ى
له په‌رویز شاپوورى مێردى، مه‌رج نییه به هۆى شیعره‌وه بووبێ،
به‌ڵكوو ئه‌و گیانه سه‌ركێشه‌ى كه له فروغدا بووه به زه‌حمه‌ت له
لایه‌ن پیاوى خۆرهه‌لاَتییه‌وه ته‌حه‌مول ده‌كرێ. له بیرمه،
نووسه‌رێك ده‌رباره‌ى ئه‌و گیانه نووسیویه‌تى: ئاگرێك له ناخى
فروغدا كڵپه‌ى سه‌ندبوو، فروغیش بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى و كورِه‌كه‌ى
له‌و ئاگره دوور رِابگرێ لێیان جیابووه‌وه. به هه‌ر حاڵ، ئه‌وه
حاڵه‌تێكه له حاڵه‌ته‌كانى شاعیریه‌ت. له به‌رانبه‌ردا ئه‌راگۆن
هه‌یه كه زۆربه‌ى شیعره‌كانى بۆ ئیلزا و له رِێگه‌ی ئیلزاوه بۆ
دنیای گوتوون.
*:
ئێوه‌ى شاعیرانى حه‌فتاكان تا ئه‌وانیش
له دواى رِاپه‌رین ده‌ركه‌وتن، هێنده‌ى گرنگیى به ئاماده‌بوونى
رِه‌مز ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده ساده نه‌بوونه‌ته‌وه. هۆكارى ئه‌مه
سیاسیه‌تى ئه‌وسا بوو یاخود شتێكى دی؟
دڵشاد عه‌بدوڵلآ:
په‌نابردن بۆ رِه‌مز بۆ دوو هۆ ده‌گه‌رِێته‌وه، یه‌كیان په‌یوه‌ندیى
به پێویستى ده‌ربرِینه‌وه هه‌یه، واته دۆزینه‌وه‌ى هاوكێشه‌ى
بابه‌تى ئه‌وه‌ى كه (تی. ئێس. ئیلیۆت) باسى كردووه، ئه‌وى تریان بۆ
شاردنه‌وه‌ى مه‌به‌سته، واته دووركه‌وتنه‌وه له چاوى سانسۆرِى
ده‌سه‌لاَتداران. دیاره له‌و حاڵه‌تانه‌دا خه‌ڵك وریاتره له‌و چاوه
و ئه‌وان له شیعره‌كه ده‌گه‌ن، كه‌چی سانسۆر به هۆى گه‌مژه‌ییه‌وه
لێی حاڵى نابێ یا سه‌رچیغ ده‌چێ. له رِۆژگارى توند‌و تیژیى به‌عسدا،
ئه‌و جۆره شیعره (باو) بوو، به‌لاَم گرنگ ئه‌وه‌یه رِه‌مز
رِه‌هه‌ندێكى تر بداته شیعر نه‌ك هه‌موو رِه‌هه‌نده‌كانى تر بكوژێ له
پێناو رِه‌هه‌ندێكى دیاریكراودا. له‌و ماوه‌یه پێشانگایه‌كم دی،
هونه‌رمه‌ندێك كۆڵه دارێكى سووتاوى له‌سه‌ر ستوونێك دانابوو، داره‌كه
خۆی زۆر جوان بوو و یه‌ك دنیا مه‌عناى تێدا حه‌شار درابوو، كه‌چی ئه‌و
براده‌ره هاتبوو دوو هه‌ڵه‌ى هونه‌رى گه‌وره‌ى كردبوو، یه‌كیان به
وارنیش رِه‌نگى كردبوو كه جۆره باق و بریقێكى سه‌قه‌تى دابوو به‌و
بارستاییه‌ى سرووشت، پاشان له‌نێو قه‌دى دره‌خته‌كه‌یش نووسیبووى
(كوردستان)، ئه‌گه‌ر كۆلكه داره سووتاوه‌كه كه هه‌ندێك ئاسنى پێوه
بوو، وه‌كى خۆى نمایش كرابا، ئه‌وا پارچه‌یه‌كى هونه‌ریى جوان ده‌بوو،
به‌لاَم به‌و شێوه‌یه ئه‌و جوانییه‌ى كوژرابوو. واته: رِه‌مز ده‌بىَ
بۆ به‌رزتر كردنه‌وه‌ى ئاستى ده‌ربرِین بىَ.
*:
ده‌كرێ ئه‌وه‌ى شیعرێكى نووسی، وه‌كوو شاعیر
سه‌رنجى بدرێ؟
دڵشاد عه‌بدوڵلآ:
ئه‌وه‌ى شاعیر نه‌بىَ شیعرى پىَ نانوسرىَ.
*:
هه‌تا ئێسته‌یش سه‌رسامبوونى نووسه‌ران/
خوێنه‌ران به‌رانبه‌ر به شیعره‌كانى (نالى) به‌رده‌وامه و
به‌رده‌وامیش رِه‌خنه و لێكۆڵینه‌وه‌یشى له‌گه‌ڵدان، كه‌چی زۆرى تریش
هاوئه‌زموونى ئه‌و بوون، هه‌ندێكیان كاڵبوونه‌وه و ئه‌وانى دیكه‌یش
تاك و ته‌را ده‌كه‌ونه ناو مشتومرِه‌كان، تۆ چاوه‌رِوانى حاڵه‌تى
یه‌كه‌م ده‌كه‌ی، یاخود دوایى؟
دڵشاد عه‌بدوڵلآ:
شیعر به هه‌وه‌نته نانووسرىَ و شاعیریش له خۆرِا و به ئاسانى دروست
نابىَ. هه‌موو كارێكى جیددیى قوربانى و له خۆبووردن و گه‌رِان و
پشكنینى به‌ردوام و شه‌ونخوونیى ده‌وىَ. ئه‌وه‌ى ئاماده بێ بۆ
قوربانى، ده‌توانىَ دارێك بخاته سه‌ر به‌ردێك، به‌لاَم ئه‌وه‌ى
بیه‌وىَ له ناوه‌ندان بخوا و له رِوَخان پاڵ بداته‌وه، ئه‌وه له
شیعردا نییه. پێموایه له هه‌موو كارێكى تردا دروست نییه. شیعر
موغامه‌ره‌یه كه چووینه قولاَیییه‌وه گه‌رِانه‌وه‌ى مه‌حاڵه.
(نالى) یه‌كێكه له ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى شیعرى كوردیى، ئه‌و
هه‌ر ته‌نها شیعرى بۆ هه‌وا و هه‌وه‌س نه‌نووسیووه، شیعر موغامه‌ره
بووه لاى ئه‌و، بۆ دۆزینه‌وه و تێپه‌رِاندنى مانا و زمان و خوڵقاندنى
موعجیزه. من خۆم به كه‌س له‌و ناوه گه‌ورانه ناشوبهێنم و ئه‌وه‌ى
كردوومه شتێكى كه‌مه له چاو ئه‌و زاتانه، به‌لآم ئه‌وه‌ى به
لامه‌وه گرنگه، تا چه‌ند ویستوومه جیاواز بم، تا چه‌ند زمان و مانام
بۆ خۆم دروست كردوون كه تایبه‌تمه‌ندیى تێدا بىَ؟ جا ئه‌و كارانه
زۆرن یان كه‌م، ئه‌وه من نیم حوكمى له سه‌ر ده‌ده‌م، ئه‌وانه
خوێنه‌رانن كه من خۆم پێموایه خوێنه‌ر هه‌رگیز دیاریكراو نییه به
زه‌مه‌نه‌وه.
*:
له شیعره‌كانى تۆدا هه‌م واقیعیه‌تى په‌تى،
هه‌م خه‌یاڵى خۆرِسك ده‌بینرێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌م دووانه‌یه‌شت
تێكه‌ڵ به یه‌كترى كردوون. سه‌ركه‌وتنى خۆت له كامه‌یاندا
ده‌دۆزیته‌وه؟
دڵشاد عه‌بدوڵلآ:
هه‌ردووكیان.
*:
بۆچی رِێژه‌ى زۆر شاعیرانى كورد باسی كاره
خراپه‌كانیان ناكه‌ن، به‌ڵكوو هه‌رده‌م پاكژیی تیفكرین و بیریان،
هه‌ڵسوكه‌وتى رِۆژانه‌یان ده‌خه‌نه به‌ر رِۆشنایی خوێنه‌ران. خۆ
ئه‌گه‌ر له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بیش بنوارِین ده‌رده‌كه‌وێ كه (محه‌مه‌د
شوكرى) به هۆى یاداشتنامه‌ى (نانى رِووت)ه‌وه رِاستییه‌كانى ژیانى تا
ته‌مه‌نى (20) ساڵی ئاشكرا كرد. پێتوایه نووسه‌رانمان بترسن
به‌رانبه‌ر به دركاندن یاخود به پێچه‌وانه‌وه؟
دڵشاد عه‌بدوڵلآ:
ته‌ماشاكردنى خۆت و دیتنى خۆت وه‌كى ئه‌وه‌ى هه‌ی جورئه‌تى ده‌وىَ،
كه‌چى وه‌ك چۆن له فه‌لسه‌فه‌دا یه‌كه‌م پرسیار ئه‌وه‌یه (خۆت
بناسه) له شیعریشدا یه‌كه‌م پرسیار ئه‌ویه (دنیا بناسه)، به‌لاَم
ئه‌وه به‌و واته‌یه نییه كه شیعر نابىَ یه‌كه‌مجار خۆى بناسىَ،
چونكه شیعر حاڵه‌تێكى زۆر تایبه‌تیی تاكه، هه‌ست و نه‌ستى تاكه،
بۆیه شیعرى بابه‌تى و شیعرى به كۆمه‌ڵ و چى و چى... نیین، ئه‌وانه‌ى
شیعرى به كۆمه‌ڵیشیان نووسیووه ده‌بینین له‌نێو ده‌قه‌كه‌دا رِسته‌ى
ئه‌م و ئه‌و ته‌واو دیارن، ئه‌مه‌یش له رِێى په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ
زمانه‌وه‌یه. شیعر حاڵه‌تى رِه‌هایه، به‌لاَم شاعیر مه‌حكوومه به
زۆر پێوه‌ندى سیاسى و كۆمه‌لاَیه‌تى و كولتوورییه‌وه، به‌لاَم لێره‌دا
پرسیار ئه‌مه‌یه: تا چه‌ند ده‌توانرىَ خۆت رِابپسكێنى و
هه‌ڵیانده‌ته‌كێنى؟ ئه‌وه‌یه شتێكى تره، به‌لاَم مه‌رج نییه ئه‌وه‌ى
به‌و شێوه‌یه نووسراوه‌ته‌وه شعر یا ئه‌ده‌ب بىَ و ئه‌وه‌ش شێوازێكى
نووسینه و ئه‌ده‌ب به‌و رِه‌نگاڵه‌ییه‌وه جوانه.
*:
له دیوانى (به‌فرنووس و ئه‌وانى تر) دا، له لاپه‌رِه (223)دا
ملوانكه شیعرێكت هه‌یه ناوی (گوڵدان)ه، ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌یش
ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
گوڵدانێك له چه‌شنى كازیوه
گوڵى
شه‌وى تێدا ده‌رده‌كه‌وىَ
ده‌ستێك له شێوه‌ى ئاسمانه
ئه‌ستێره‌ى شیعرى لىَ هه‌ڵدىَ
دڵێك هه‌ر هێنده‌ى سێوێكه
گوَى زه‌وى تێدا ده‌نوىَ.
به‌لاَم به‌روارى نووسینى نادیاره. شێركۆ بێكه‌س- ى شاعیریش له كتێبى
(رِوبار)دا كه ساڵى (1984) چاپكراوه، له لاپه‌رِه (3)دا شیعرێكى بێ
ئه‌درێسى هه‌یه، ئه‌مه نیوه‌ى خواره‌وه‌یه‌تى:
ئا ئه‌م دڵه بچكۆله‌یه
كه ئه‌وه‌نده‌ى هه‌رمێیه‌كه
نه‌ك سه‌رزه‌مین،
گه‌ردوون جێگه‌ى تیا بۆته‌وه
زمانیشم ته‌نها نووكى
به‌گینگڵى قه‌ڵه‌مێكه!
پرسیار ئه‌مه‌یه: ئه‌م دوو شیعره له هیچ كوێیه‌كدا یه‌كتریى
ده‌گرنه‌وه؟
دڵشاد عه‌بدوڵلآ:
له كوىَ یه‌كتریی ده‌گرنه‌وه، ناگرنه‌وه، ئه‌وه كارى من نییه،
ده‌كرىَ رِه‌خنه‌گرێك یاخود خوێنه‌رێك ئه‌وكاره ئه‌نجام بدا، به‌لاَم
من برِوام وه‌هایه كه شیعرى پاكیزه نییه. شاعیر بۆ ئه‌وه
ده‌خوێنێته‌وه كه ئه‌زموونى شیعرى خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكا، بۆیه
زۆرجار وشه رِه‌نگ و تام و بۆى ئه‌و ئه‌زموونانه وه‌رده‌گرێ.
من
خۆم هه‌موو ئه‌زموونى ده‌وڵه‌مه‌ندى (شێركۆ بێكه‌س)م خوێندووه‌ته‌وه و
زۆریش رِێز له ئه‌زموونى ئه‌و ده‌گرم و به قه‌ناعه‌تیشه‌وه ده‌ڵێم
له شیعرى كوردیدا ئه‌زموونى ئه‌و یه‌كێك له ئه‌زموونه ده‌گمه‌نه‌كان
و سه‌ركه‌وتووه‌كان. شێركۆ بێكه‌س نه‌ك له‌نێو ئێمه‌دا، به‌ڵكوو له
لاى زۆر میلله‌تانیش ناسراوه، ئه‌وه‌ش بۆ من مایه‌ى خۆشحاڵییه،
به‌لاَم ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه من موعجیببم به‌و ئه‌زموونه،
پێشتر راى خۆم نووسیوه كه من له سه‌ره‌تاى نووسینیشمدا كه ئه‌و
كاته‌ى زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌ستمان دابووه نووسین له ژێر تارماییی
شیعرى شێركۆ ده‌یاننووسى و من ئه‌وكاتیش موعجیب نه‌بووم به ئه‌زموونى
ئه‌و، به‌ڵكوو حه‌زم له شیعرى په‌شێو بوو، حه‌زم له شعرى جه‌لال
میرزا كه‌ریم بوو، به‌لاَم ئه‌وه په‌یوه‌ندیى به سه‌لیقه و زه‌وقى
شه‌خسیى منه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندیى به ته‌ماشاكردن و تێگه‌یشتنى
منه‌وه هه‌یه، ئه‌گینا ده‌زانم شیعرى كوردى ئه‌گه‌ر ده ئه‌زموونى
كه‌ڵه‌گه‌تى وه‌ك ئه‌ده‌بى شێركۆى هه‌با، ئه‌وا ئێسته له بارێكى تردا
ده‌بوو. له‌و ماوه‌ى دواییدا (سامان دزه‌یی) به‌راوردێكى له نێوان
شیعرێكى (ئیلیوَت) و شیعرێكى مندا كردبوو، كه ئێستا نامه‌ى
ماجستێره‌كه‌یه‌تى و ته‌واویشى كردووه كه له گۆظارى (رِامان)دا
بلاَوى كردووه‌ته‌وه. ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه جۆره لێك
تێنه‌گه‌یشتنێك دروست ببىَ، من ده‌ستخۆشیم لێ‌كرد، چونكه جۆره
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك هه‌یه به ناوى به‌راوردكارى و له‌نێو زۆر له
میلله‌تاندا زۆر شتى له‌سه‌ر نووسراوه، پاشان كاریگه‌ریى ئاساییه و
من لێى ناترسم، به‌لاَم چۆن و له كوىَ؟ ئه‌وه‌یان شتێكى تره.
رِاستییه‌ك هه‌یه نابىَ له لێكدانه‌وه‌ى شیعردا پشت گوىَ بخرىَ،
ئه‌ویش زمانى شاعیره كه ئه‌وه‌یان نابىَ له ژێر كاریگه‌رییدا بىَ،
به‌ڵكوو ده‌بىَ تایبه‌تمه‌ندیى خۆى هه‌بىَ.
*:
بۆچى رِه‌خنه‌نووسانى ئێمه ئه‌گه‌ر
بیانه‌وىَ ستایشى كه‌سێك بكه‌ن، با به‌رهه‌مه‌كانیشى كاڵبن، ئه‌گه‌ر
په‌یوه‌ندیى هاورِێیه‌تى له نێوان نووسه‌ر و رِه‌خنه‌نووسدا هه‌بێ،
له‌بیر ناكرێنن ئه‌مه چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه؟
دڵشاد عه‌بدوڵلآ:
نه‌خۆشییه‌كى كوشنده‌ى نێو (رِه‌خنه!)ى كوردییه.