سامی شۆرِش له‌و شاعیرانه‌ی ئێمه‌یه، كه هه‌ستی به‌وه كرد شیعر له
ده‌روونیدا قه‌لاَچۆی كردووه، سیاسه‌تی هه‌ڵبژارد. ئه‌م شاعیره،
ته‌نها كتێبێكی به چاپ گه‌یاند، كتێبێك كه قه‌باره‌كه‌ی بچووكه،
به‌لاَم هه‌وڵێكی جوان بووه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی رِوانینی تایبه‌ت و
بینینی جوایه‌ز و گۆرِینی نه‌خشه‌ی شیعری كوردیی. دره‌وشانه‌وه‌ی
شیعره‌كانی وی، له‌وێوه دێت كه هێمنیی ده‌بێت به، كلیل بۆ
كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌كانی مانا و مه‌جاز و ئێستێتیكا. له‌م گوتوبێژه‌دا،
سامی شۆرِش، له باره‌ی ئه‌زموونی شیعریی خۆیه‌وه، هاوكاتیش وه‌ستانی
ئه‌م ئه‌زموونه، دواتریش چوونی بۆ نێو سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی، دواجاریش
كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه، كه پێوه‌ندییان به ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیر و
رِۆشنبیرانه‌وه هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی هێمن، هاوكاتیش هه‌ندێكجار
ورد؛ هه‌ر ده‌ڵێی هێشتا خه‌ریكی ئه‌زموونی شیعرییه‌تی، وه‌رامه‌كانی
پرسیارگه‌لێكی داونه‌ته‌وه:
رِابه‌ر فاریق: ئێوه ته‌نها كۆمه‌ڵه‌شیعرێكتان به چاپ گه‌یاندووه،
كه ناوی (هه‌ڵسانه‌وه)یه، له دوای ئه‌م كۆمه‌ڵه‌شیعره، ئیدی له
ئه‌ده‌ب وه دووركه‌وتنه‌وه، هۆكاره‌كانی ئه‌م دووره‌كه‌وتنه‌وه‌یه
چین؟
سامی شۆرِش:
ئه‌وه‌ی رِاستی بێت، (هه‌ڵسانه‌وه) كۆمه‌ڵه‌شیعرێكی به ژماره
كه‌مه. شیعره‌كانی نێو ئه‌م كتێبه له نیوه‌ی یه‌كه‌می حه‌فتاكانی
سه‌ده‌ی رِابردوو نووسراون و له رِۆژنامه و چاپكراوه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه بلاَو كردوونه‌ته‌وه. له‌و سالاَنه‌دا، به هۆی
ده‌ربه‌ده‌ری و خه‌ریك بوونم به ژیانی رِۆژنامه‌گه‌ری و حیزبیی،
نه‌متوانیبوو كۆیان بكه‌مه‌وه. به‌لاَم پێش چه‌ند ساڵێك، به پێویستم
زانی كۆیان بكه‌مه‌وه و له دووتوێی كورته دیوانێكدا چاپیان بكه‌م.
له‌و سالاَنه‌ی دواییدا، به هاندانی چه‌ند براده‌رێك، سه‌ر له نوێ
گه‌رِامه‌وه جیهانی شیعره كۆنه‌كانم. له‌ملا و له‌ولا، له
لاپه‌رِه‌ی ئه‌رشیف و رِۆژنامه كۆنه‌كان، له كتێب و كۆواره‌كان،
كۆمكردنه‌وه و به چاپم گه‌یاندن. پێشه‌كییه‌كی به په‌له‌یشم بۆ
نووسی. مه‌به‌ستم له‌و چاپكردنه پاراستن و نه‌فه‌وتانی شیعره‌كان بوو.
ئه‌م شیعرانه، ئه‌گه‌رچی به ژماره كه‌م و كورتن، به‌لاَم به‌شێكی
گرنگی ژیان و تاقی كردنه‌وه‌ی رِۆشنبیریم پێك ده‌هێنن. له ته‌كیان
درِم به دیواره ئه‌ستووره‌كان داوه. له رِۆژانی سه‌ختی و زه‌حمه‌تی
و نه‌هامه‌تیدا هاورِێی نزیكم بوون. بۆیه به چاكم زانی وه‌ك كورته
دیوانێك بلاَویان بكه‌مه‌وه. هه‌ر نه‌بێت، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و دێر
و وشه و چه‌مك و خه‌یالاَنه‌ی له نێو دڵ و ده‌روونمدا زه‌مانێك پێیان
ده‌گوترا شیعر.
له باره‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌م له جیهانی شیعر، ئه‌وه‌ی رِاستی بێت، دوا
پارچه شیعری خۆم له مانگی ئابی ساڵی 1975دا نووسیوه. ئه‌وسا له
ئه‌ڵمانیا، له شاری به‌رلین- ی رِۆژئاوا گیرسابوومه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی
رِه‌شه‌بای نسكۆ وه‌ك سه‌دان و هه‌زاران رِۆڵه‌ی ئه‌و میلله‌ته، له
سه‌نگه‌ره‌كانی شۆرِش و پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه هه‌ڵیانگرتبووم و فرِێیان
دابوومه هه‌نده‌ران. ئه‌وسا، ئه‌ندامی قیاده‌ی مه‌ركه‌زی هه‌بوو، باڵی
چین له حیزبی شیوعیی عیراقی. هه‌موو جیهانم له كونی ده‌رزیی ئه‌و
حیزبه‌وه ده‌دی. شیعریش به‌شێك بوو له‌و دیده‌م.
له‌و مانگه‌دا، واتا مانگی ئابی 1975، تازه گه‌یشتبوومه به‌رلین.
شوێنم نه‌بوو تێیدا بخه‌وم. نان نه‌بوو بیخۆم. په‌نا نه‌مابوو بمگرێته
خۆی. دیواری شۆرِش و به‌رگری كردن تووشی نسكۆ هاتبوو، به هۆی پیلانه
رِه‌شه‌كانی دوژمنانه‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا، به‌رِێز (عه‌بدڵلاَ
په‌شێو) به سه‌فه‌ر هاته به‌رلین و شه‌وێك له باغچه‌یه‌كی سارد و
باراناویدا، به یه‌كه‌وه دانیشتین و تا به‌یانی خه‌ریكی خه‌ونی به
ئاگایی و قسه و رِازو خه‌م و خه‌فه‌ت بووین.
سه‌رباری ئه‌وانه، شه‌رِه ئه‌هلییه‌كه‌ی لوبنان، كه ئه‌وسا تازه
داگیرسا بوو، تۆز و گه‌ردی له سه‌ر شانی منیش نیشتبوو. به‌ر له هاتنم
بۆ به‌رلین، ماوه‌یه‌ك له به‌یرووت بووم. ئینجا له دیمه‌شق. له
سوریا رِێكخراوێكی كۆمۆنیستیی توندرِه‌و دروست بوو بوو. دژی سوڵته و
حكوومه‌تی سوریا بوو. له‌وێش هه‌وای ئایدیۆلۆژیام هه‌ڵمژیبوو. دواتر،
به رِۆژی نیوه‌رِۆ، ئه‌و رِێكخراوه‌یش خنكێنرا.
تروسكه‌ی هیوا له نێو چاوانمدا كوژابووه‌وه. هه‌موو خورپه‌یه‌كی دڵ
رِوو له كزی بوو. هه‌موو دره‌ختێك له نێو دارستانه‌كانم دا ته‌ورێكی
به‌سه‌ره‌وه بوو. هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌ك په‌تی له گه‌ردن كرا بوو.
ئه‌وه‌ی ته‌نها و ته‌نها لای من به سافی مابووه‌وه، كانیاوی شیعر
بوو. له‌و كاته‌دا دوا پارچه شیعری خۆم له یه‌كێك له باغچه
گشتییه‌كانی به‌رلین نووسی. به‌لاَم ئیتر له‌و كاته‌وه، بارودۆخه‌كه
ئه‌وه‌نده قورس بوو، ته‌نانه‌ت كانیاوی شیعریش رِوو له وشكی بوو.
ئه‌وسا پێم وابوو، شیعر توانستی به‌رگری كردنی ئه‌و رِژێمه
درِنده‌یه‌ی ئه‌وسای عیراقی نه‌ماوه. هێزی رِوو به رِوو نه‌وه‌ی زوڵم
و ناعه‌داله‌تیی له ده‌ست داوه. بێ ده‌سه‌لاَتتر بووه له‌وه‌ی
بتوانێت ئه‌و هه‌موو به‌رفراوانییه‌ی خه‌بات و تێكۆشان و ده‌ربه‌ده‌ری
و خه‌م و خه‌فه‌ت و نسكۆیه بگرێته خۆی. بۆیه رِووم له سیاسه‌ت و
حیزبایه‌تیی كرد. وام ده‌زانی ته‌نها له‌و رِێگه‌یه‌وه ژیان قودره‌تی
به‌رگریی ده‌خاته به‌ر ده‌ماره‌كانی مرۆظه‌وه.
ئه‌وسا، جیهان له هه‌ژان بوو، به تایبه‌تی جیهانی رِۆژهه‌لاَتی
نێوه‌رِاست. نسكۆ خه‌مێكی گه‌وره‌تری له دڵ و ده‌روونی كورد دروست
كردبوو. له هه‌مان كاتدا سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆرِش، شۆرِشی گولاَن،
نمه‌ی بارانی هیوایه‌كی تازه‌ی دروست كردبوو. بارودۆخی كورد ئه‌وه‌نده
قورس و ئاڵۆز و دژوار بوو بوو، وای لێ هاتبوو ئیتر رِۆشنبیر و ئه‌دیب و
هونه‌رمه‌ندانیش كه‌متر چاویان تا پشتی دیواری دووكه‌ڵ برِی ده‌كرد.
بۆیه، تێكه‌لاَو بوون به سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی، بۆ شاعیرێكی
ده‌ربه‌ده‌ری وه‌كو من، كه مشتێك قورِی كۆنه قه‌لاَتی هه‌ولێری له
رِه‌گورِیشه هه‌ڵگرتبوو، كارێكی ئاسایی بوو. لێره‌وه، ئیتر ورده
ورده چراوگی شیعر له دڵ و ده‌روونمدا كوژایه‌وه. كوژانه‌وه‌ی شیعر،
رِێگه‌ی خۆش كرد بۆئه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی، زۆرتر
مه‌ودا له نێو فه‌زای ناوه‌وه‌مدا په‌یدا بكه‌ن. ئه‌وه بوو زۆری
نه‌برد، یه‌كه‌م و تاكه قوربانیی تفه‌نگی حیزبایه‌تی له لای من شیعر
بوو. ئه‌و شیعره‌ی پتر له پێنج ساڵی ته‌مه‌ن تێكه‌لاَوی خوێن و
هه‌ناسه و جووڵه‌م بوو بوو.
لێره‌وه، من و شیعر، هه‌ر له ساڵی 1975ه‌وه له یه‌كدی جودا
بووینه‌وه. كۆمه‌ڵه‌شیعری (هه‌ڵسانه‌وه)، وه‌ك ئه‌و یادگارییه وایه
كه پیاوێكی به ساڵداچوو بیه‌وێ له په‌نای دیواری پیریدا، رِۆژگارێكی
ته‌مه‌نی خۆی له چركه‌یه‌كدا یاد بكاته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: له‌م كۆمه‌ڵه‌شیعره‌تاندا، له گه‌لێك شوێندا
ده‌ربرِینتان نزیكه له (عه‌بدوڵلاَ په‌شێو)، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك
په‌ره‌گرافدا وێكچوونیش دیاره له فۆرم و ته‌كنیكدا، ئه‌مه بێجگه
له‌وه‌ی وه‌رامێكی شیعریشتان نووسیوه بۆ شیعری (منداڵه‌كان)ی په‌شێو.
هۆكاره‌كانی ئه‌م وێكچوونانه چین، هاوكاتیش بۆچی وه‌رامشیعرتان بۆ
په‌شێو نووسیوه؟
سامی شۆرِش:
من
و (عه‌بدوڵلاَ په‌شیو)ی برای به‌رِێز، زاده‌ی یه‌ك قۆناغین. له
ته‌مه‌نیش زۆر له یه‌كدییه‌وه نزیكین. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا هاورِێی
نزیكی یه‌كتریش بووین. زۆر خه‌م و خه‌فه‌ت و ئاوات و خه‌ونی رِۆژانه
كۆی ده‌كردینه‌وه. له تاقی كردنه‌وه‌ی شیعرییه‌وه لێك نزیك بووین.
له گۆرِه‌پانی ژیان و سیاسه‌ت له یه‌كدی نزیك بووین. له گوزه‌رانی
رِۆژانه و چایخانه‌ی وه‌سمان و چاپخانه‌ی مام گیو و باغچه‌كانی
شه‌قلاوه له یه‌كدی نزیك بووین. بۆیه له شیعر و شێوازیش
نزیكایه‌تیمان هه‌بوو. رِاستیشه كه په‌شێو له من شاعیرتر بوو و
كوردییه‌كه‌یش له من باشتر ده‌زانی. له بیری مه‌كه؛ من لاوێكی
هه‌ولێریی خه‌ڵكی قه‌لاَت بووم و زمانی رِۆژانه‌م تازه له ته‌وقی
زمانی توركمانی ده‌چووه ده‌ره‌وه. بۆیه ئاسایی بوو، له‌و سه‌رده‌مه
جه‌نجاڵه‌دا، له په‌شێوه‌وه فێری به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی شیعریی
بم. فێری زمانی شیعر بم. فێری خه‌یاڵ و فه‌نتازیا بم.
لێره‌دا، حه‌ز ده‌كه‌م هێما بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌م، كه له سالاَنی حه‌فتا
به سه‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ په‌شێو له رِووی فیكر و سیاسه‌ته‌وه هه‌تا
رِادده‌یه‌كی زۆر له یه‌كدی جودا بووینه‌وه. هه‌ر براده‌ر بووین،
به‌لاَم ئیتر نێوه‌رِۆكی سیاسیمان كه‌وتبووه دوو ئاقاری جیاوازه‌وه.
ئه‌وسا من له بواری ژیانی رِۆژانه‌دا قوتابیی زانكۆ بووم له به‌غدا.
له بواری ئه‌ده‌بیدا به‌ره‌و بزووتنه‌وه‌ی رِوانگه ده‌رِۆییشتم، له
بواری سیاسی و فیكریشدا به‌ره‌و چه‌پایه‌تی ده‌چووم. به‌لاَم په‌شێو
به پێچه‌وانه‌ی من، خۆی دوور گرتبوو له رِوانگه‌وه، هه‌ر له
هه‌ولێر مایه‌وه. دوای ساڵێك، یان دوو ساڵ، چووه مۆسكۆ. له فیكر و
سیاسه‌تیش زۆرتر به‌ره‌و بیری نه‌ته‌وه‌ییی رِۆییشت. بۆیه ئاسایی بوو
وه‌لاَمه شیعر بۆ هه‌ندێك له شیعره‌كانی بنووسم، به تایبه‌تی ئه‌و
شیعرانه‌ی له‌گه‌ڵ ئاسۆ فیكرییه‌كانی من رِێك نه‌ده‌كه‌وتن.
رِابه‌ر فاریق: ئێوه له پاڵ چه‌ند شاعیرێكی دیكه‌دا، له حه‌فتاكان،
به تایبه‌تیش له هه‌ولێردا، به جۆرێكی دی له هاونه‌وه‌كانی خۆتان،
هاوكانیش ئه‌و ناوانه‌ی پێش ئێوه ده‌یاننووسی، ده‌ستتان به نووسیی
شیعر كرد. ئه‌م گۆرِانكارییه‌ی ئێوه له كوێوه هات، دواجاریش بۆچی
درێژه‌ی نه‌كێشا، له كاتێكدا بناخه‌كانی پته‌و بوون؟
سامی شۆرِش:
له نیوه‌ی دووه‌می شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رِابردوو، بزاظێكی زۆر چالاكی
شیعر و ئه‌ده‌بیات له هه‌ولێردا ده‌ستی پێكرد بوو. سه‌ره‌تا،
ئه‌وانه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌وژمه ئه‌ده‌بییه‌كانی نێوچه‌كه‌دا
گونجاندبوو، دوو كه‌س بوون، كه هه‌ولێر هه‌تا ئێسقان له بواری
رِۆشنبیری و ئه‌ده‌بیدا قه‌رزداریانه: پیرباڵ مه‌حمود و مه‌حمود
زامدار. دوای ئه‌وانه، نه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌ستی پێكردبوو، كه پێك
هاتبوو له په‌شێو و جه‌میل رِه‌نجبه‌ر و سه‌عدوڵلاَ په‌رۆش و نه‌وزاد
رِه‌فعه‌ت و من.
دوای ئێمه، خه‌ڵكی دیكه له بواری شیعر په‌یدابوون و جێ ده‌ست و
په‌نجه‌یشیان كاریگه‌ر بوو به سه‌ر ژیانی رِۆشنبیریی هه‌ولێره‌وه،
به‌لاَم ئه‌و بازنه‌یه‌ی ئێمه زۆرتر له نێو جه‌رگه‌ی
رِووداوه‌كانه‌وه هاتبوو. زۆرتر سه‌روبه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت په‌یدا
كردبوو. بۆیه تاقی كردنه‌وه‌كه‌ی تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو،
به‌رهه‌مه‌كانیشی به پێزتر و كامڵتر بوون.
رِاسته، من هه‌ر له‌و سالاَنه‌دا كه‌مێك له هاونه‌وه‌كانی خۆم
جیاوازتر بووم، هۆیه‌كه‌یش ئه‌وه بوو كه من له نێو پرِۆسه‌ی
خوێندندا مابوومه‌وه و له‌و سه‌رده‌مه‌دا چووبوومه زانكۆ و زۆر زوو
تێكه‌لاَوی ژیانی رِۆژنامه‌گه‌ریی بوو بووم. ئینجا زمانه
عه‌ره‌بییه‌كه‌م له براده‌ره‌كانم باشتر بوو، بۆیه ئاسانتر ده‌متوانی
موتابه‌عه‌ی رِۆشنبیریی عه‌ره‌بی بكه‌م. له رِێگه‌ی ئه‌و
زمانه‌یشه‌وه موتابه‌عه‌ی رِۆشنبیریی جیهانی بكه‌م. له‌وه‌ش زۆرتر، من
وه‌ك پێشتریش گوتوومه، زووتر تێكه‌لاَوی سیاسه‌ت و چه‌پایه‌تیی بووم،
ئه‌مه‌ش ئاسۆیه‌كی تازه‌ی له به‌رده‌م رِۆشبیری و تاقی كردنه‌وه
شیعرییه‌كه‌مدا كردبووه‌وه.
بۆ
درێژه‌ی نه‌كێشا؟ وه‌ك هێمام بۆ كرد، هۆیه‌كه سیاسه‌ت و حیزبایه‌تیی
بوون. هه‌میشه حیزبایه‌تی ته‌وقی خنكاندن له ده‌وری گه‌ردنی داهێنان
ده‌ئاڵێنێت. ئه‌وه‌ی زۆرتریش ئه‌م دیارده‌یه‌ی زه‌قتر كردبووه‌وه،
ئه‌و هه‌لومه‌رجه سیاسییه ناخۆش و ئاڵۆز و دژواره بوو، كه ئه‌وسا
له عیراقدا باو بوو.
رِابه‌ر فاریق: ئێوه تا چه‌ند كاریگه‌ریی شیعری عه‌ره‌بیتان له سه‌ر
بووه؟ له سه‌رده‌مێكدا ده‌ستتان به نووسینی شیعر كرد، كه سانسۆر
ئه‌ده‌بی كوردیی گه‌مارۆ دابوو. سوودوه‌رگرتن له وه‌ها دۆخێك‌دا،
رِه‌نگه سانا نه‌بێ، ئه‌مه‌یش له‌به‌روه‌ی ئازادیی له شه‌ست و
حه‌فتاكاندا سنووری بۆ دانرابوو. ئه‌و سنووردارێتییه‌ی ئه‌وكات له
به‌رده‌متانه‌وه بوو، بوو بووه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م فراوانتركردن
و دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌زموونی شیعریتان؟
سامی شۆرِش:
به‌ڵێ، شیعری عه‌ره‌بی به تایبه‌تی و رِۆشنبیریی عه‌ره‌بیی به گشتی،
سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌زموونه شیعرییه‌كه‌م بوو. بۆ نه‌وه‌ی
ئێمه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زمانی عه‌ره‌بی په‌نجه‌ره‌یه‌كی گه‌وره بوو،
چونكه هیچ زمانێكی دیكه‌مان نه‌ده‌زانی، له غه‌یری زمانی كوردی.
بۆیه ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی شیعری عه‌ره‌بی به سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌ی من و
هاونه‌وه‌كانم هه‌بووبێت، ئه‌وا حاڵه‌تێكی ئاسایی بووه. بگره ئه‌و
سه‌رچاوه‌یه ده‌مارێكی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئاسۆ مرۆییه‌كانی
تاقی كردنه‌وه‌ی رِۆشنبیریی كوردی پێكهێنا بوو.
له نێو شیعری عه‌ره‌بیشدا، ئه‌وسا شیعری شاعیرانی فه‌له‌ستینیی رِۆڵی
گه‌وره‌یان له دارِشتنی كه‌سایه‌تیی شیعرییانه‌ی من و هاونه‌وه‌كانم
هه‌بوو؛ ئه‌وسا شیعری به‌رگریی فه‌له‌ستینی رِۆڵی كاریگه‌ری له
گه‌شه‌پێدانی بیر و ئاسۆكانی میلله‌تانی رِۆژهه‌لاَتی نێوه‌رِاستدا
ده‌گێرا؛ هیوایه‌ك بوو رِۆشناییی ده‌به‌خشییه رِێگه‌ی لاوان.
ئه‌وه‌ی رِاستی بێت، سانسۆر و كۆت و به‌ندی رِێگه‌گرتن له رِۆشنبیری
كوردی، له‌و سالاَنه‌دا، واته له نیوه‌ی یه‌كه‌می حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی
رِابردوو، وه‌ها نه‌بوو، وه‌ك باستان كرد. ئه‌وسا رِێككه‌وتننامه‌ی
ئازاری ساڵی 1970 له ئارادا بوو. كورد تا رِاده‌یه‌كی زۆر، حاكمی خۆی
بوو له كوردستان. ئازادی هه‌بوو. رِاسته، ئه‌وسا من له به‌غدا بووم،
به هۆی خوێندنی زانكۆوه، به‌لاَم له به‌غداش له‌و سالاَنه‌دا
ئازادییه‌ك بۆ چاپه‌مه‌نی و رِۆژنامه‌گه‌ریی كوردی هه‌بوو؛ ئه‌وسا
هێشتا به‌عس له سه‌ره‌تای قایم كردنی چه‌پۆكی بوو، به سه‌ر كۆمه‌ڵگه
و ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه. هێشتا ددانه ژه‌هراوییه‌كانی وه‌ك نیوه‌ی
دووه‌می حه‌فتاكان نه‌چه‌قاندبووه بینه‌قاقای گه‌لانی عێراقه‌وه.
بۆیه سه‌ربه‌ستانه‌تر ده‌جوولاَینه‌وه و شیعرمان ده‌گوت و بلاَومان
ده‌كردنه‌وه. له‌و سالاَنه‌دا رِۆژنامه‌ی (هاوكاری) رِۆڵێكی زۆر
گه‌وره‌ی له په‌ره‌پێدانی رِۆشنبیریی كوردیدا هه‌بوو.
به هه‌رحاڵ، من بۆ خۆم، هه‌روه‌ها میلله‌ته‌كه‌یشم، هاونه‌وه‌كانم،
هه‌ر یه‌كه و به جۆرێك، له دوای 1975وه تووشی نه‌هامه‌تی و رِێگه
لێ گرتن هاتین. ئه‌وسا من له رِیزه‌كانی شۆرِشه‌وه ده‌ربه‌ده‌ری
ئێران بوو بووم. له‌وێشه‌وه ده‌ربه‌ده‌ری سوریا و لوبنان بووم. ئینجا
سه‌ری كۆچباری خۆمم بۆ ئه‌ڵمانیا هه‌ڵگرت. بێ ده‌ره‌تانی و غه‌ریبی و
دابرِان له نیشتمان، گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره بوون له پێشمدا.
كۆسپه‌كانی سانسۆر و هه‌لومه‌رجی درِنده‌ییی رِژێم، رِێگه‌ی له
براده‌ره‌كانم گرتبوو له نێو ولاَت، به‌لاَم به نیسبه‌ت من
بارودۆخه‌كه جیاوازتر بوو، چونكه له چووبوومه ده‌ره‌وه‌ی ولاَت.
رِابه‌ر فاریق: ئایا ئێوه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن له نووسینی شیعر،
یان به یه‌كجاره‌كی لێی دووركه‌وتوونه‌ته‌وه؟ بۆیه ئه‌م پرسیاره‌م
ورووژاند، چونكه ماوه‌ی سالاَنێكی زۆره ده‌قی ئه‌ده‌بیتانم
نه‌بینیوه، كه بلاَوی بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر دووركه‌وتوونه‌ته‌وه
هۆكاره‌كان كامانه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیشن، بۆچی ده‌قه‌كانتان
بلاَوناكه‌نه‌وه؟
سامی شۆرِش:
ئه‌وه‌ی رِاستی بێت، شیعر لای من، یان وردتر بڵێم: نووسینی شیعر له
لای من كۆتاییی پێ هاتووه. ئێستا زۆرتر خه‌ریكی نووسینی
رِۆژنامه‌گه‌ریم، به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی، هۆیه
سه‌ره‌كییه‌كه‌یش (وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد) حیزبایه‌تیی بوو. ئیتر
دوای ماوه‌یه‌ك له‌و دابرِانه، به هۆی كاری حیزبی و سیاسییه‌وه،
ئینجا به هۆی ده‌ست كردنم به كاری نووسینی رِۆژنامه‌گه‌ریی، شیعر
نووسینم به یه‌كجاری له بیر چووه‌وه. باوه‌رِ ناكه‌م جارێكی دیكه
سه‌ر به كۆلاَنی شیعردا بكه‌مه‌وه. ئه‌وه‌ی خۆشم ده‌ویست له‌و
كۆلاَنه باری كرد و رِۆیشت. ئیتر بۆ بچمه‌وه هه‌مان كۆلاَنی
ته‌نگه‌به‌ر؟
رِابه‌ر فاریق:
له نێو (رِۆشنبیر)انى ئێسته‌ى كوردستاندا كۆمه‌ڵێك گرووپ ئاماده‌یییان
هه‌یه، ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه بنه‌مایه‌كى ته‌ندروستیان
هه‌یه، بۆ درێژه‌دان به كاره‌كانیان؟ بۆچى ئه‌م گرووپانه هه‌رده‌مێك
و كه‌سێك وه‌ك (رِۆشنبیرى گه‌وره‌ى كورد) ده‌ناسێنن؟
سامی شۆرِش:
په‌یدابوونی گرووپی شیعری و ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی، هه‌میشه و له هه‌ر
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، كارێكی ئاسایی و ته‌ندروسته. هه‌ق وایه ئه‌م
گرووپانه كه زۆرتر نوێخوازو چاو له دوارِۆژن، ده‌ست بگیرێن و هان
بدرێن، بۆئه‌وه‌ی كێبرِكێیه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی په‌یدا ببێت. كاتی
خۆی، رِوانگه وه‌ك گرووپێكی ئه‌ده‌بیی له نێو رِۆشنبیریی كوردیدا
دروست بوو. له بواری خۆیدا ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی به جێ گه‌یاند و
به‌ردێكی گه‌وره‌ی خسته نێو گۆمی رِۆشنبیریی كوردی و به توندی
شڵه‌قاندی. ئه‌و رِێچكه و گرووپانه‌ی دواتر له‌و پانتاییه‌دا دروست
بوون، هه‌ر یه‌كه و به شێوه‌یه‌ك درێژه‌كێشانی نه‌فه‌سی رِوانگه
بوون.
بۆ
مه‌سه‌له‌ی رِۆشنبیری گه‌وره و ناگه‌وره، ناتوانم هیچی ئه‌وتۆ بڵێم،
غه‌یری ئه‌وه‌ی كه رِۆشنبیری و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، گه‌وره‌یی پله و
پایه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تیان تێدا نییه، به‌ڵكوو گه‌وره‌ییه‌كه‌یان له
داهێناندایه.
رِابه‌ر فاریق: به رِای ئێوه، كه سالاَنێك ئیشتان له نێو ئه‌ده‌بدا
كردووه،
چى له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و
فه‌نتازیا ناتوانن بیگۆرِن؟
سامی شۆرِش:
مه‌رج نییه واقیع هه‌میشه تاڵ و كرچ و پێویست به گۆرِان بێت. زۆر
جار واقیع شتی جوانی تێدایه، داهێنانی تێدایه، گه‌شانه‌وه‌ی تێدایه.
بۆ نموونه، واقیعی ئه‌مرِۆی كورد به لای هه‌ندێكه‌وه تاڵه، به‌لاَم
هه‌ر ئه‌و واقیعه كه به تاڵ ده‌زانرێت، ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و
بووژانه‌وه‌ی ئابووری و حكوومه‌تی كوردی و پارله‌مانی نه‌ته‌وه‌ییی
تێدایه. ئه‌ی ئه‌مانه جوان نین؟ ئه‌ی ئه‌مانه ئه‌و ئامانجانه
نه‌بوون كه كورد خوێنی خۆی بۆ ده‌رِشتن؟ ئه‌ی ئه‌مانه ئه‌و شته
جوانانه نین دوژمنان تا ئێسته‌یش ده‌یانه‌وێ ته‌فروتونایان بكه‌ن؟
بۆیه هه‌ق وایه، چاو و بیری كورد ئه‌وه‌نده تیژ بێت، كه شتی جوان و
ناشیرین له واقیعدا ببینێت و له یه‌كدییان جودا بكاته‌وه. به
نه‌رمی و له رِێگه‌ی دیموكراسی و ته‌باییه‌وه هه‌وڵی گۆرِینی شته
ناشیرینه‌كان بدات، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵی پته‌وكردن و به‌هێزكردنی
شته جوانه‌كان بدات.
دیسانه‌وه، مه‌رج نییه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا كاریان گۆرِینی واقیع بێت.
خه‌یاڵ زۆر جار به‌ره‌و ئاسۆكانی دوارِۆژ ده‌رِوات، بۆئه‌وه‌ی واقیعی
ئه‌مرِۆی پێ جوان بكات. خه‌یاڵ سه‌ره‌تای هه‌موو داهێنان خوڵقاندنێكه.
ئێمه میلله‌تێكین بێزار نین له واقیعی خۆمان؛ بێزارین له‌و
رِابردووه‌ی دوژمن لێمانی كردبووه گۆماوی خوێن و پانتاییی ئیعدامی
فیكر و كوێر كردنه‌وه‌ی خه‌یاڵ و ته‌فروتوناكردنی جه‌سته. مرۆظایه‌تی
خه‌یاڵی بۆ پێشكه‌وتن و جوانكردنی واقیع به كار هێناوه، بۆیه
هه‌میشه ده‌رگه‌ی والاَ بووه له به‌رده‌م داهێنانی زانستی و
ئه‌ده‌بیدا.
رِابه‌ر فاریق:
یه‌كێك له رِوانینه‌كانى (دێرك واڵكۆت) وه‌هایه: (ئه‌ده‌ب ده‌مى
زامێك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ى مێژوو هه‌ڵیده‌داته‌وه).
ده‌توانین به‌م شێوه‌یه‌یش بڵێین: لێكۆڵه‌ر و رِه‌خنه‌گرى كوردیى
قووڵتر ده‌چنه نێو پێكهاته‌ى ده‌قه‌كانه‌وه؟ ئه‌و نووسه‌ر و
رِه‌خنه‌گر، ته‌نانه‌ت خوێنه‌رانه‌یش، كه سه‌ره‌تا شیعره‌كانت
بلاَوبوونه‌وه، چۆن له ده‌قه‌كانیان ده‌رِوانی؟ ئایا تا ئێسته هیچ
یه‌كێك له‌وانه‌ی كه پێیان ده‌گوترێ "رِه‌خنه‌گر"، توانیویانه
لۆژیكییانه رِاظه بۆ ده‌قه‌كانت بكه‌ن؟
سامی شۆرِش:
رِاسته، شیعر ده‌ربرِی ناخه، بۆیه زۆر جار رِاستگۆتره له مێژوو،
برینه‌كانیشی به سوێترن. هۆمیرۆس به هه‌وای ئه‌فسانه و شیعر و
فه‌لسه‌فه‌ی گریكیی كۆن، مێژووی نووسییه‌وه. بێ شیعر و ئه‌فسانه،
مه‌حاڵ بوو هۆمیرۆس ئه‌و مێژووه‌ی تۆمار بكردایه.
له‌وه‌ش به‌ولاتر، مێژوو ده‌نووسرێته‌وه و ده‌گێردرێته‌وه، بۆیه زۆر
جار نارِاستی و نائه‌مانه‌تیی تێ ده‌كه‌وێت، به‌لاَم شیعر هه‌ڵده‌قوڵێت
و نه‌مریی خۆی له رِاستگۆییدا ده‌بینێته‌وه. شیعر ته‌نها زمانی مێژوو
نییه، به‌ڵكو كه‌ره‌سته رِوحییه‌كه‌یه‌تی. بۆیه ئه‌و زامانه‌ی
هه‌ڵیان ده‌داته‌وه، هه‌میشه قووڵترن له زامه‌كانی مێژوو.
به هه‌رحاڵ، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه له نێوان شیعر و مێژوو،
كاری رِه‌خنه‌گرانه. كاری فه‌لسه‌فه‌یه. ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و
مه‌سه‌له‌یه پێوه‌ندیی به تاقی كردنه‌وه شیعرییه‌كه‌ی منه‌وه
هه‌بێت، ئه‌وه‌یه كه له‌و سه‌رده‌مه‌ی من تێیدا شیعرم ده‌نووسی،
رِه‌خنه‌ی كوردیش له گه‌شانه‌وه‌دا بوو. مشتومرِی زۆر هه‌بوون له
سه‌ر شیعر و تازه‌گه‌ریی؛ شیعر و كلاسیك، شیعر و كولتوور؛ شیعر‌و مێژوو.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا شیعره‌كانی منیش وه‌ك ئه‌وانه‌ی هاونه‌وه‌كانم
مایه‌ی تێرامانی رِه‌خنه‌گران بوون. هه‌ندێكیان به چاوی رِێزه‌وه
هه‌ڵیانده‌سه‌نگاندن، هه‌ندێكی دیكه به چاوی (جمود)ی ئایدیۆلۆژی و
تاكرِه‌وێتی و ته‌وسكردن به تازه‌گه‌رییه‌كه‌ی. ئه‌مه مه‌نتیقی
ژیانه، هه‌میشه كه كارێكی تازه ده‌كه‌ی، كۆنخوازان به چاوی
گومانه‌وه ته‌ماشای به‌رهه‌مه‌كانت ده‌كه‌ن، به‌لاَم وه‌ك ده‌زانین
ده‌ماری ژیان له تازه‌گه‌ری و خۆتازه‌كردنه‌وه‌دایه.
رِابه‌ر فاریق:
شیعر و چیرۆك و رِۆمانى كوردیى، تا چ ئاستێك توانیویانه سوودى
ته‌ندروست له ئه‌ده‌بیاتى جیهانیى وه‌ربگرن، هاوكاتیش له
به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌ده‌ب و (داهێنان)ى كولتوورى كوردییدا به كارى بێنن؟
سامی شۆرِش:
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م بۆ كرد؛ تا نێوه‌رِاستی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی
رِابردوویش، تاكه زمانی بێگانه كه كورد پێی ئاشنا بوو، زمانی
عه‌ره‌بی بوو. هه‌ر له‌و رِێگه‌یه‌وه ئاشنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ تاقی
كردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و سامانی رِوحیی میلله‌تانی دیكه په‌یدا ده‌كرد.
زمانی عه‌ره‌بی پردی گه‌یاندنمان بوو به رِۆشنبیریی میلله‌تانی دیكه‌ی
جیهان.
به‌لاَم دوای نێوه‌رِاستی حه‌فتاكان، شه‌پۆلی په‌نابه‌رانی كورد رِووی
له ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا و ولاَتانی رِۆژهه‌لاَتی نێوه‌رِاست كرد.
یه‌كه‌م زمان و كولتوور و رِۆشنبیریی، كه هه‌ر زوو له‌و ساڵه‌وه
رِه‌نگی له نێو رِۆشنبیریی كوردیدا، دایه‌وه، زمانی فارسیی بوو.
ئه‌وسا به هۆی شۆرِش و پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه، پاشانیش
ده‌ربه‌ده‌ربوون، به‌شێكی به‌رچاو له لاوانی كورد فێری زمانی فارسی
بوون؛ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییان به‌و زمانه ده‌خوێنده‌وه؛ ده‌لاقه‌یه‌كی
دیكه‌ی ئه‌ده‌بیان له رِووی كورد ده‌كرده‌وه، غه‌یری ده‌لاقه‌ی
عه‌ره‌بیی.
هه‌ر له‌و كاته‌دا، مه‌ودای فێربوونی زمانی ئینگلیسی و زمانه
زیندووه‌كانی دیكه، له نێو خه‌ڵكی كورد گه‌شه‌ی كرد. به‌ر له‌و
سالاَنه، زمانی رِووسی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كی زۆری به‌خشیبووه
رِۆشنبیریی كوردی، به تایبه‌ت له مه‌یدانه ئه‌كادیمی و
رِۆژهه‌لاَتناسیه‌كه‌ی دا، به‌لاَم تاقی كردنه‌وه‌ی تازه و بزاظی
رِۆشنبیریی به‌رفراوان له زمانی رِووسیه‌وه پێمان نه‌ده‌گه‌ییشت،
به‌ڵكو له رِێگه‌ی زمانی عه‌ره‌بییه‌وه بوو. ئینجا به پله‌ی دووه‌م
له رِێگه‌ی ئینگلیسی و فرِه‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئیتاڵیه‌وه بوو. بۆیه
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م زمانانه ئاسۆیه‌كی گه‌وره‌یان له به‌رده‌می
رِۆشنبیریی كوردیدا كرده‌وه. ئه‌وه‌نده هه‌یه ده‌رگه‌كه زۆرتر بۆ
ئه‌وانه بوو كه ده‌ستیان له خاكی نیشتمان هه‌ڵگرتبوو، یان
رِاوه‌دوونرابوون و به ده‌ربه‌ده‌ریی له ئه‌ورووپادا جێگیر بوو بوون.
له نێوه‌وه‌ی كوردستاندا، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به هۆی به‌عس هه‌موو
ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌كان به سه‌ر كورددا داخرابوون، غه‌یری
په‌نجه‌ره‌ی عه‌ره‌بی.
دوای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رِابردوو، ته‌كانێكی تازه درایه شالاَوی
كۆچكردنی كورد بۆ ئه‌ورووپا، ئه‌مجاره‌یان تا ده‌هات ژماره‌كه زۆرتر
ده‌بوو، بۆیه كارتێكردنه رِۆشنبیرییه‌كه‌یش زۆرتر ده‌بوو. پاشان كه
كوردستان ئازاد بوو، دوای رِاپه‌رِین و دامه‌زرانی پارله‌مان و
حكوومه‌ت، ئیتر مه‌ودا زۆر فراوانتر بوو، بۆ تێكه‌لاَوبوونی كورد به
جیهان. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا، هێشتا پێم وایه
كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك هه‌یه له بواری كه‌ڵكوه‌رگرتن له شاكاره‌كانی
ئه‌ده‌بی جیهانیی، هێشتا كه‌مته‌رخه‌میه‌ك هه‌یه له بواری وه‌رگێرانی
ئه‌و شاكار و كاره مه‌زنانه‌ی ئه‌ورووپا و جیهان، بۆ سه‌ر زمانی
كوردیی.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێ رِاسته‌وخۆ وه‌رامی پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه، ده‌ڵێم:
تا رِادده‌یه‌كی زۆركه‌م سوودمان له ئه‌ده‌بیاتی جیهانیی وه‌رگرتووه.
ئه‌وه رِاسته، ئه‌گه‌رچی جیهانی ئه‌مرِۆ جیهانی كۆمپیوته‌ر و
ئینته‌رنێت و شۆرِشی په‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانه.
رِابه‌ر فاریق:
ئه‌و هۆكارانه ده‌رهاوێشته‌ی چین، كه بوونه‌ته پاڵنه‌ر تا
خوێنه‌رانی
ئێسته‌ی ئه‌ده‌بی كوردیی، تا ئه‌م ئاسته فراوانه له ده‌وری رِۆماندا
كۆ ببنه‌وه؟
سامی شۆرِش:
هۆی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه ژیان قورس‌تر و ئاڵۆزتر بووه، ده‌رفه‌تیش بۆ
خه‌یاڵی شیعریی ته‌سك بووه‌ته‌وه. سه‌رده‌م سه‌رده‌می
ته‌كنه‌لۆژیایه، سه‌رده‌می گه‌شه‌كردنی ئابووری و پیشه‌سازیی قورسه.
كۆمه‌ڵگه‌كان تا دێن بنه‌ما رِوحییه‌كانیان زۆرتر بۆ قازانجی بنه‌ما
ماددیه‌كان له ده‌ست ده‌ده‌ن؛ مرۆظایه‌تی به‌ره‌و سه‌رده‌می په‌خشان و
ژرِكردنه‌وه‌ی زه‌مه‌ن هه‌نگاو ده‌نێت و له سه‌رده‌می شیعر و حافیزه
و خه‌یاڵ و وێنه‌ی ناسكی شیعریی ده‌رده‌چێت، بۆیه ئاسایییه شیعر له‌و
هه‌لومه‌رجه‌دا پاشه‌كشێ بكات و جێگه بۆ په‌خشان، یان رِۆمان و چیرۆك
و نووسینی رِۆژنامه‌گه‌ریی چۆڵ بكا.
شاعیری ئه‌مرِۆ، وه‌ك جاران، شاعیری نێو كۆرِ و مه‌یدان نییه؛ زۆرتر
به هۆی كه‌سادكردنی كه‌ره‌سته هونه‌رییه‌كه‌ی، خۆی دابرِاندووه و
خه‌ڵوه‌تی گرتووه. ئه‌گه‌ر بیه‌وێ بێته رِه‌هایی، بێته ده‌ره‌وه،
بێته نێو بزاظ و جووڵه، ئه‌وا ده‌بێت رِوو له هونه‌رێكی دیكه‌ی
ده‌ربرِین بكات، به تایبه‌ت له بواری په‌خشان. ئه‌مه حوكمی ژیانه:
شیعر بۆ چۆله‌كه و په‌خشان بۆ مرۆظ؛ حوكمێكی قورسه، زه‌حمه‌ته،
زبره، به‌لاَم دیاره ژیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌و ئارِاسته‌یه
گه‌شه ده‌كات.
رِابه‌ر فاریق:
ئینسان كاتێك دێته دنیا، له سه‌فه‌ردایه، سه‌فه‌ره‌كانیش جوایه‌زن.
ئێوه چۆن ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی خۆتان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، واتا ئێسته له
كوێی رِه‌وته‌كه‌دان؟
سامی شۆرِش:
سه‌فه‌رێكی سه‌خت و ئاڵۆز‌و قورس و تاڵ. با پێت بڵێم: من له
خانه‌واده‌یه‌كی قه‌لاَتیم. باوكم مامۆستای قوتابخانه بوو، له
مامۆستا زۆر سه‌ره‌تاییه‌كانی شاری هه‌ولێر بوو. خانه‌واده‌كه‌م
ده‌یویست وه‌ك منداڵێكی بێ ده‌نگ و بێ جووڵه و بێ خه‌ون و خه‌یاڵ
په‌روه‌رده بم. له چوارچێوه‌ی ژیانێكی ئاسایی، دوور له هاتوهوریا و
رِاكه رِاكه، ژیان دابمه‌زرێنم. به كورتی، خوازیاری ئه‌وه بوو
سه‌فه‌رێكی بێ ده‌نگ و بێ چرپه بكه‌م. بۆیه تا ته‌مه‌نم بووه
حه‌ظده ساڵ، وام ده‌زانی به‌غدا كۆتاییی جیهانه، وام ده‌زانی خۆشترین
جێگه شه‌قلاَوه‌یه، وام ده‌زانی جوانترین خه‌ون ئه‌و خه‌ونانه‌ن له
سه‌ربانه‌كانی قه‌لاَ شه‌وانی هاوین ده‌یانبینین.
دوا ئه‌نجام، ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌كه‌م ویستی، وه‌ها ده‌رنه‌چوو.
هه‌لومه‌رجی ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده، قوتابخانه و براده‌ر و
كه‌شوهه‌وای ده‌وروبه‌ر، كاری له كه‌سایه‌تیم كرد، كه‌مێك بزێوی و
كه‌مێك خه‌یاڵ و كه‌مێك نه‌ترسی و نارِه‌زایی، له نێوه‌وه‌مدا
رِه‌نگیان دایه‌وه. رِاسته ئێستاش وه‌ك هه‌ر قه‌لاَتییه‌كی دیكه‌ی
هه‌ولێری بێ ده‌نگ و شه‌رمنۆكم، كه‌م ده‌دوێم و كه‌م حه‌ز به
تێكه‌لاَوی و كه‌م خۆم له قه‌ره‌ی كێشه و گیروگرفت ده‌ده‌م. هه‌میشه
حه‌زم له وه‌ستانی سه‌ر شۆسته‌یه، نه‌ك چه‌قی رِێگه. به‌لاَم
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا، هێشتا وه‌ك هه‌ر كوردێك، دڵ پرِ جووڵه و
ده‌روون پرِ حه‌ز و نه‌فس پرِ جورئه‌ت و چاو له دوورم. پتر له
دوانزه ساڵی ته‌مه‌نی خۆم له پێشمه‌رگایه‌تیی به‌سه‌ر برد، نزیكه‌ی
بیست و پێنج ساڵیش له ده‌ربه‌ده‌ریی. به كورتی، سه‌فه‌ره‌كه‌م
سه‌فه‌رێكی سه‌خت و ئاڵۆز بوو، به‌لاَم ئه‌وه‌نده‌م به سه شانازیی
به‌و سه‌فه‌ره‌وه ده‌كه‌م، كه هه‌گبه‌كه‌ی هه‌میشه پرِ بووه له
شیعر و پێشمه‌رگایه‌تی و وێنه‌یه‌كی ماوتسی تۆنگ.
ئێسته له كوێم؟ ئێستا گه‌رِاومه‌ته‌وه ناو قورِی رِه‌گورِیشه،
قورِی قه‌لاَتی هه‌ولێر، قورِی كوردستان. ئه‌مانه هه‌ر قورِ نین،
به‌ڵكو كه‌ره‌سته‌ی پرِ گیانی ژیان و به‌رده‌وامین. جۆره قورِێكی به
پیت و به‌ره‌كه‌تن. ئێستا ئه‌وه‌ی پێوه‌ی خه‌ریكم، چ برِ كه‌متر نییه
له‌وه‌ی پێشتر خه‌ریكی بووم: ئێستا نووسه‌ری حه‌فتانه‌م له سێ
رِۆژنامه‌ی زۆر گه‌وره‌ی عه‌ره‌بیدا: ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌نی و
ئه‌لغه‌دی ئوردونی و ئه‌وان- ی كوێتی، هه‌روه‌ها له گۆظاری گولاَنیش
هه‌فتانه به زمانی كوردی ده‌نووسم. بێجگه له‌وانه، به‌رده‌وام له
بواری رِادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباسی جیهانیدا، دیدار
و گوتووبێژم هه‌ن، به تایبه‌ت له باره‌ی كورد و كێشه سیاسییه‌كانی
رِۆژهه‌لاَتی نێوه‌رِاسته‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم شیعر نییه، پێشمه‌رگایه‌تیی نییه؛ به‌لاَم
سه‌رچاوه‌كانی له‌و دوو كانگا ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن. ئێسته،
ئیتر بۆ یه‌كجاره‌كییش، كۆتام به سه‌رگه‌ردانیی خۆم هێناوه و وه‌ك
كورِێكی گه‌رِیده‌ی بزر، دوای سالاَنێكی دوورودرێژ له بزری و
سه‌رگه‌ردانیی، گه‌رِاومه‌ته‌وه سێبه‌ر و په‌نای ماڵه باوكانم.
ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر شانازییه‌كی گه‌وره‌یه، بگره مانایه‌كی
گه‌وره‌یشه ده‌یبه‌خشم به سه‌فه‌ره‌كه‌م.