بیۆگرافیا:
- له ساڵی (1961) له كه‌ركووك له دایك بووه.
- ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی ته‌كنه‌لۆژیی به‌غدایه.
- تا ئێسته حه‌وت كتێبی له نێوان لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگێراندا به چاپ
گه‌یاندوون.
- جێگری سه‌رنووسه‌ری رِۆژنامه‌ی (سێبه‌ر) و كۆواری (نه‌وشه‌فه‌ق)ـه.
رِابه‌ر فاریق: هه‌موو ئه‌و كێشه گه‌وره و
بچووكانه‌ى له كاتى وه‌رگێرانى ئه‌م رۆمانه‌دا یه‌خه‌یان گرتی، چیین؟
چۆن توانیت به‌سه‌ریاندا زاڵ ببیت؟ چییش كۆمه‌كى كردوویت بۆ ئه‌م
زاڵبوونه و نه‌هێلاَنى كه‌وتنه‌وه‌ى بۆشایى؟
سه‌باح ئیسماعیل:
هه‌ڵبه‌ت له وه‌رگێرانی رِۆمانی (وه‌رزی كۆچ به‌ره‌و باكور)ى
ئه‌لته‌یب ساڵحدا كۆسپ وته‌گه‌ره‌ی زۆرم هاتنه پێشێ. له‌وانه كێشه‌ی
زمان, بۆ نموونه زاراوه‌و وشه‌یێلی له فه‌رهه‌نگ به‌ده‌ری وام تووش
ده‌هاتن له عه‌ره‌بیزانترین كه‌سم ده‌پرسی ده‌یگوت نه‌مبیستووه.
بۆیه ناچار رِووم كرده بازارِی ئه‌حمه‌د ئاغای كه‌ركووك, تا
له‌وێ په‌نا بۆ ئه‌و پینه‌دۆزو تایه دووره سوودانییانه
به‌رم,به‌داخه‌وه چونكه زۆربه‌یان خوێنده‌وارییه‌كی وایان نه‌بوو
یاخود سه‌رو ساختیان له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بدا نه‌بوو، تا ئه‌و هۆنراوانه‌ی
به دیالێكتی ناوخۆیی سوودانی نووسراون بۆم شی بكه‌نه‌وه,سوودێكی
وایان پێ نه‌گه‌یاندم تا دڵم ئاو بخواته‌وه. ناچار له رِێگه‌ی
ئه‌نته‌رنێته‌وه پێوه‌ندیم به دوو نووسه‌ری سوودانییه‌وه كرد,
چونكه خۆشیان ئه‌دیب بوون, هۆنراوه‌كانیان هێند به رِوونی بۆ شی
كردمه‌وه, ده‌تگوت به‌كوردی كراون. ئینجا گرفتی پاراستنی كێش و سه‌روا
و مۆسیقا و رِیتمی هۆنراوه‌كانم هاتنه پێشێ. پاشان پێویستی ده‌كرد
زانیاری له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وا و جوگرافیای سوودان كۆ بكه‌مه‌وه,
هه‌ڵبه‌ت جیاوازیی له‌گه‌ڵ لای خۆماندا زۆره و له په‌راوێزه‌كاندا
رِوونم كردوونه‌ته‌وه. پاشان بینیم ئه‌گه‌ر رِۆمانه‌كه‌بێ پاشه‌كی و
به رِووت و قووتی بخه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران, ئه‌وا رِه‌نگه
ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌بێت، كه من چاوه‌رِوانم ده‌كرد, بۆیه به‌ناچاری
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر رِۆمانه‌كه كرد به‌ناونیشانی (هه‌وڵێك بۆ
كردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی رِۆمانه‌كه)، تا خوێنه‌ر له رِه‌هه‌نده‌كانی
رِۆمانه‌كه بگه‌ن و به رِۆمانێكی تاك رِه‌هه‌ندی وێنا نه‌كه‌ن.
ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی له رِێگه‌ی پۆسته‌وه نامه‌م بۆ ئه‌لته‌یب خۆی
نارد و پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم پێوه كرد و كاك ئه‌دیب نادریش له‌به‌ر من
چووه ماڵیان له له‌نده‌ن، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌كییه‌ك بۆ چاپه
كوردییه‌كه‌ی بنووسێت, به‌لاَم مخابن هه‌وڵه‌كانمان بێ سوودبوون و
به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هات.
رِابه‌ر فاریق: له‌و پێشه‌كییه‌ى كه‌وا بۆ
رۆمانه‌كه نووسیوته، برِگه‌یه‌ك وه‌هایه (توانیم رۆمانه‌كه
بكوردێنم)، پێت وایه مافى وه‌رگێر بێت زمانى ئه‌ویدى بگوازێته‌وه بۆ
نێو زمانه‌كه‌ى خۆى و بیخاته ژێر تارمایییه‌كه‌یه‌وه؟ ئایا
(كورداندن)ى ئه‌م رۆمانه واته‌ى: (به كوردیكردنى زمانێك)
ده‌گه‌یه‌نێت؟ كورداندن چییه؟
سه‌باح ئیسماعیل:
من كه نووسیومه (توانیم رِۆمانه‌كه بكوردێنم)، ته‌نیا مه‌به‌ستم
ئه‌وه بووه بڵێم توانیم رِۆمانه‌كه وه‌ربگێرمه سه‌ر زمانی كوردی,
ئه‌گینا كورداندن به مانا فره رِه‌هه‌نده‌كه‌یم پێ رِاست نییه و
ناكرێت كولتووری میلله‌تێك ده‌ستكاری بكرێت و بكوردێندرێت, هه‌ر
كاتێكیش ئه‌مه كرا، ئه‌وا من خۆم به دزییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌زانم و
به‌لاى منه‌وه ده‌چێته خانه‌ی لادان له دابونه‌ریتی وه‌رگێران. چۆن
بتوانم بیكوردێنم و گه‌رمای سووتێنه‌ری بیابان بگۆرِمه‌وه به سه‌رمای
رِه‌قهه‌ڵێنی چیاكانی كوردستان؟! یاخود له بری دیشداشه و گه‌له‌بیه
كورته‌ك و شه‌رواڵیان له‌به‌ر بكه‌م! له وه‌رگێراندا جوانترین
كورداندن ئه‌وه‌یه شته‌كان به بێ ده‌ستكاری بگوازینه‌وه. من هه‌وڵم
داوه ئه‌مه بكه‌م، جا نازانم تا چه‌ند سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ست هێناوه،
ئه‌وه ئه‌وانی دی ده‌توانن برِیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
رِابه‌ر فاریق: له زۆربه‌ى رۆمانه
گه‌وره‌كانى دونیادا، تیشكى هه‌ره گه‌وره‌ى رووناكى خراوه‌ته سه‌ر
چه‌مكه‌كانى (خۆكوژیى - مردن) ئه‌مه بۆ ئه‌م رۆمانه‌یش هه‌ر وایه،
به‌و واته‌یه‌ى له كاتى خوێندنه‌وه‌ى رۆمانه‌كه‌دا ده‌بینین كه
هه‌ریه‌ك له: (شیلا گرێنود، ئان هه‌مند، دوێته‌ى مه‌حموود، مسته‌فا
سه‌عید، جین مۆرس، ولدره‌یس) خۆیان ده‌كوژن و ده‌كوژرێن و ده‌مرن، به
تێروانینى تۆ (خۆكوشتنى كارئه‌كته‌ره‌كان) بۆچى ده‌گه‌رِێته‌وه، به
تایبه‌ت له رۆمانى (وه‌رزى كۆچ به‌ره‌و باكور)دا؟
سه‌باح ئیسماعیل:
مرۆظ به‌نرخترین سه‌رمایه‌یه. چه‌ندێك زیاتر تیشك بخرێته سه‌ر
خۆكوژی, یاخود مردنی كه‌سایه‌تییه‌كان، ئه‌وا ژیان به‌نرختر و جوانتر
وێنا ده‌كه‌ین. تۆ كه ده‌ڵێیت خۆكوژی یا مردن قێزه‌ونه، به‌مانا
ده‌ته‌وێت بڵێیت ژیان شرینه. مرۆظ به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ر له
سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تاكو ئه‌مرِۆش به‌دوای نه‌مریدا گه‌رِاوه و له
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌دا بووه چۆن له ده‌ست مردن رِابكات. رِه‌نگه
تاقه ئاوات و خواستی مرۆظایه‌تی بێت نه‌هاتبێته دی و مرۆظ
به‌ده‌ستییه‌وه دامابێت.
ئه‌مرِۆ له دنیادا نایه‌كسانی و ناعه‌داله‌تی به‌ربلاَوه, مرۆظ له
سه‌رمایه‌ی حكوومه‌ته‌كاندا هه‌رزانترین كالاَیه. ئه‌مه‌ش خۆی له
خۆیدا نامۆیییه‌ك دروست ده‌كات, كه هه‌ندێكجار ده‌گاته رِاده‌ی
گۆرِینه‌وه‌ی ژیان به مردن. ئا له‌و كاته‌دا مرۆظه‌كان هه‌موو
ده‌رگاكانیان لێ گیراوه و ئومێدی والاَبوونیان لێ ناكرێت, مرۆظه‌كان
ده‌سته پاچه ده‌بن و دۆش داده‌مێنن و بێ وه‌لاَم ده‌مێننه‌وه،
هه‌ستی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی مه‌وداكانیان له به‌رابه‌ر ژیاندا له‌لا
چه‌كه‌ره ده‌كات. مرۆظێك بێ به‌ری له خۆشه‌ویستی، بێبه‌ری له كار و
ساده‌ترین مافی مرۆیی، هه‌میشه و به‌رده‌وام له ژێر هه‌رِه‌شه‌ی
ژیاندایه، ناعه‌داله‌تییه‌كان ده‌چن به چاویاو چاوی هه‌ڵده‌كۆڵن و
ئۆپۆزسیۆن و ئه‌ڵته‌رناتیظێك به‌دی ناكات، هه‌ژار گوته‌نی كه‌واته
(ئه‌ی مردن له كوێی ژیان كوشتمی), ئیدی ده‌رفه‌تێك بۆ ژیان
نامێنێته‌وه په‌نابردن بۆ خۆكوشتن نه‌بێت. كه‌سایه‌تییه‌كانی رِۆمانی
(وه‌رزی كۆچ به‌ره‌و باكور) خاڵی نیین له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی باسمان كردن.
سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی زۆریان بێ به‌رین له خۆشه‌ویستی و چێژی
رِاسته‌قینه‌ی سێكسی. من وای ده‌بینم نووسه‌ر له رِێگای كوشتنی یاخود
به‌كوشتدانی كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت بڵێت، ژیاره‌كان تێكه‌ڵ
نابن و پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن، هه‌ر نزیكبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌یه‌ك
ئه‌نجامه‌كه‌ی پێكدادانه و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌م، كه ئه‌لته‌یب ساڵح
به‌ر له سامۆئێل هه‌نتگتۆنی بیریاری ئه‌مریكی باسی له (پێكدادانی
ژیاره‌كان) كردووه.
رِابه‌ر فاریق: له گه‌له‌ك په‌رِه‌گرافى
رۆمانه‌كه‌دا ده‌بینین كه نووسه‌ر باس له‌و قه‌یرانانه ده‌كات له
جظاته‌كه‌ى كه‌وا به هۆى قه‌یرانى سێكس سه‌ریان هه‌ڵداوه، به‌لاَم
به زمانێك تێكه‌ڵ به زمانى مه‌جازیى و ئاسایى، به ده‌ر له‌وه‌ى كه
زمانى شیعر له سه‌ره‌تادا پانتایییه‌كى فراوانى داگیركردووه، ته‌نیا
دووانه‌یه‌ك نه‌بێت كه‌وا ئێجگار كه‌م رووبه‌روویان ده‌بینه‌وه،
ئه‌وانیش خه‌یاڵ و فه‌نتازیان، پێتوایه له باتى ئه‌مانه (واقیع)
ئه‌ڵته‌رناتیظ بێت، یاخود چى؟
سه‌باح ئیسماعیل:
فرۆیدی گه‌وره زانای ده‌روونناسی، سێكسی به بزوێنه‌ری هه‌موو شته‌كان
داناوه, ته‌نانه‌ت گۆرِانكارییه گه‌وره‌كانی مێژوویش بۆ چه‌پاندنه
سێكسییه‌كان ده‌گه‌رِێنێته‌وه. له‌م رِۆمانه‌شدا هه‌موو ئامانجه‌كان
رِووه‌و سێكس ده‌جووڵێن. رِایش ده‌ڵێت (هه‌موو به‌خته‌وه‌رییه‌كانی
ژیان له به‌خته‌وه‌رییه‌كانی سێكسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن), ئێمه‌ی
رِۆژهه‌لاَتی زۆربه‌ی ناته‌واوییه‌كانمان له وێوه سه‌رچاوه ده‌گرن،
كه چه‌پاندنی سێكسیمان زۆرن و نه‌سته‌كانمان به‌رِێوه‌مان ده‌به‌ن.
ئێمه وا ده‌زانین گوێگرتن له خواسته رِه‌واكانی له‌ش گوێگرتنه له
بانگی ئه‌هریمه‌ن، له كاتێكدا ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی رِاسته.
هه‌ڵبه‌ت یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی رِۆمانه‌كه، زمانه
شیعرییه‌كه‌یه‌تی. رِۆمانه‌كه چونكه زمانێكی شیعریی پۆشیوه، بایه‌خی
زمانه‌كه‌ی زێتر بووه، ئه‌مه جگه له‌و ساده‌یی و نائاڵۆزییه‌ی به
جه‌سته‌ی زمانه‌كه‌وه‌یه. ژان كۆكتۆ ده‌ڵێت (ئه‌ده‌ب شێوه‌یه‌كی ئاڵۆز
نییه بۆ ده‌ربرِینی شته ساده‌كان، به‌ڵكو ساده‌ترین شێوه‌یه بۆ
ده‌ربرِینی كێشه ئاڵۆزه‌كان).
رِۆمان نووسین كاركردنه له ناو پانتایی خه‌یاڵدا. نووسه‌ر چه‌نده
هۆشیار و زرنگ و جیهانبینییه‌كه‌ی فراوان بێت، هێنده مه‌ودای خه‌یاڵ
دروستكردن و كاركردن له‌ناویدا زیاتر ده‌بێت. فه‌نتازیاش دروستكردنی
واقعێكه، وه‌لێ له‌م واقعه ناچێت، فه‌نتازیا (به‌زاندنی سنووری
پێوانه ته‌قلیدییه‌كانی نێوان مه‌عقوول و نامه‌عقووله، رِاست و
درۆیه). نووسه‌ر له نووسینی رِۆمانه‌كه‌دا هێند له واقیع نزیك
بۆته‌وه، وا ده‌زانین رِووداوێكی رِاسته‌قینه‌یه و ته‌نیا ئه‌ركی
گێرانه‌وه‌كه‌ی به‌و سپێرراوه.
ته‌نانه‌ت زۆرێك له لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن (مسته‌فا سه‌عید)
(ته‌یب ساڵح) خۆیه‌تی. چونكه ئه‌میش وه‌كو مسته‌فا سه‌عید له
ئینگلته‌ره خوێندوویه‌تی و ژنه‌كه‌ی ئینگلیزه و له سه‌رده‌می
داگیركه‌ردا ژیاوه و زۆر شتی دییش. من پێم وا نییه واقیع
ئه‌ڵته‌رناتیظی خه‌یاڵ و فه‌نتازیا بێت، وه‌لێ ده‌شێت بڵێین ده‌كرێت
خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ئه‌ڵته‌رناتیظى واقیع بن. ئه‌وه شێوازی نووسه‌ره
به‌كارهێنانیان دیار ده‌كات، یاخود چه‌نده ده‌سته‌مۆی كردوون و زاڵه
به‌سه‌ریاندا, هه‌ڵبه‌ت ناكرێت به‌زۆر فه‌نتازیا بئاخنرێته
رِۆمانه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن نووسه‌رێكی فه‌نتازییه و سوودی له
فه‌نتازیا بینیوه، هه‌ندێكجار شێوازی گێرانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه برِیار
له‌سه‌ر به‌كارهێنان یاخود به‌كارنه‌هێنانی فه‌نتازیا ده‌دات. له هه‌ر
تێكستێكیش فه‌نتازیا به‌زۆر مه‌زرێنرا (ته‌وزیف كرا) ئه‌وه بزانه
گه‌وره‌ترین غه‌در له‌و تێكسته كراوه و به فه‌نتازیا شێوێنراوه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر بێت‌و به وردى
ته‌ماشاى سه‌رجه‌م كۆپله‌شیعره‌كانى ئه‌م رۆمانه بكه‌ین،
ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا وه‌كو وه‌رگێران جیاوازییان تێدا به‌دیده‌كرێت.
له یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م شیعردا هه‌ست ده‌كه‌ین كه میوزیك
نائاماده‌یه، له هه‌ندێك دێریشدا ئه‌وه‌نده‌ى قسه‌ى ئاسایى ده‌بینین
ئه‌وه‌نده شیعرییه‌ت خۆى نانوێنێت، له چواره‌میشدا شیعرێكى
(كوردێنراو) ئاماده‌گیى هه‌یه، له پێنجه‌م و شه‌شه‌میشدا رووبه‌رِووى
سه‌روا ده‌بینه‌وه له هه‌ندێك كۆپله‌دا، هاوكات دێرى (سه‌ربه‌ست)یش،
پێت وانییه ئه‌مانه به جۆرێك له جۆره‌كان گومان و پارادۆكس له
زاكیره‌ى خوێنه‌ردا جىَ بهێڵن؟
سه‌باح ئیسماعیل:
نووسه‌رێك كه به‌داخه‌وه ناوه‌كه‌یم له یاد نییه,ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر
وه‌رگێران به شێوه‌یه‌كی گشتی ناپاكی بێت، ئه‌وا وه‌رگێرانی شیعر
ناپاكییه‌كی مه‌زنه). رِه‌خنه‌گرێكیش ده‌ڵێت (كه شیعر وه‌رده‌گێرین,
نه‌شته‌رگه‌ریی له دڵیدا ده‌كه‌ین, دوای وه‌رگێرانه‌كه, یان رِاستتر،
دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له دڵیدا، ده‌شێت شیعره‌كه بژی، ده‌شێت
بمرێت).
من وه‌كو له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌شدا وتوومه و له ولاَمی یه‌كه‌م
پرسیاریشدا دووباره‌م كردووه‌ته‌وه، كێشه‌ی زیاترم له‌گه‌ڵ
هۆنراوه‌كاندا بوو، یه‌كیان شاعیرێكی ئینگلیزی له‌باره‌ی جه‌نگی
یه‌كه‌می جیهانییه‌وه نووسیویه‌تی، پاشان هۆنراوه‌ی ئه‌بی نه‌واسی
تێدایه، ئینجا سێ هۆنراوه‌ی فۆلكلۆری سوودانی و پاشان هۆنراوه‌یه‌كی
شاكه‌سی رِۆمانه‌كه مسته‌فا سه‌عید خۆی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هۆنراوانه
یه‌ك كه‌س نه‌ینووسیون، بۆیه ئاسایییه جیاوازییان له لایه‌ن كێش و
سه‌روا و رِیتم و مۆسیقاوه تێ بكه‌وێت. ناكرا خۆمیان لێ ببوێرم، بۆیه
دوای وه‌رگێرانیان بۆ زیاتر دڵنیابوون په‌نام برده به‌ر وه‌رگێری
ناودار مامۆستا (ئه‌مین شوان), پاشان پیشانی شاعیر و وه‌رگێر (ئه‌دیب
نادر)م دان، تا وه‌كو شاعیرێك به شیعره‌كاندا بچێته‌وه. له دوا
هۆنراوه‌دا كه مسته‌فا سه‌عید نووسیویه‌تی، حیكایه‌تخوان كه دكتۆرای
له‌سه‌ر شاعیرێكی گومناوی ئینگلیزی وه‌رگرتووه، له باره‌ی
هۆنراوه‌كه‌وه ده‌ڵێت (چامه‌یه‌كی كرچوكاڵ و لاوازه، له‌سه‌ر
چوونیه‌ك و به‌راورد رِۆنراوه، خاڵییه له هه‌ستی پرِ له رِاستگۆیی
و ورووژاندنی رِاسته‌قینه... خه‌تێكم به‌سه‌ر دوا دێردا هێنا و
ئه‌مه‌م له شوێن نووسی "لاجانگی بێ ده‌نگ و ئه‌نیه‌ی كپ") ل152. واتا
له ئه‌سڵدا هۆنراوه‌كه خۆی لاوازه، هه‌ڵبه‌ت شیعره
فۆلكلۆرییه‌كانیش له هه‌ندێك كۆپله‌دا ده‌گه‌نه ئاستی قسه‌ی ئاسایی.
رِابه‌ر فاریق: هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه ده‌قێك
وه‌رده‌گێرن، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان چه‌ندین هۆكار هه‌ن كه ده‌بن
به كۆمه‌ككارى وه‌رگێره‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌قه‌كه وه‌كوو خۆى
بگوازێته‌وه بۆ نێو كولتوور و زمانه‌كه‌ى تر، ئه‌و هۆكارگه‌له‌ى كه
بوون به به‌ربه‌ست و ئه‌وانه‌یش كه به‌كێشیان كردیت بۆ وه‌رگێرانى
رۆمانه‌كه، چیین؟
سه‌باح ئیسماعیل:
له وه‌لاَمی پرسیاری یه‌كه‌مدا باسی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌م كرد، كه
له‌كاتی وه‌رگێرانی كتێبه‌كه‌دا به‌ره‌نگاریان بوومه‌وه. وا لێره‌دا
باسی ئه‌و هۆكارگه‌له ده‌كه‌م كه دنه‌ی وه‌رگێرانی رِۆمانه‌كه‌یان
دام. له سه‌ره‌تاوه حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم، من ئه‌م رِۆمانه‌م بۆ
خۆم وه‌رگێرا. كاتێك له قۆناغی ئاماده‌ییدا بووم، واتا له سالاَنی
نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاكاندا، كاتێك ئه‌م رِۆمانه‌م خوێنده‌وه زۆری كار
لێ كردم، ئه‌و كات هه‌رزه‌كار بووم، تاسه‌ی ده‌رچوون بۆ هه‌نده‌ران و
خوێندن له زانكۆیه‌كی ئه‌وروپی له كه‌لله‌ی دابووم، وامده‌زانی
ئه‌گه‌ر بچمه هه‌نده‌ران مسته‌فا سه‌عید ئاسا كچان هه‌نگ ئاسا له منی
گوڵ ده‌نیشن. ئه‌مه له لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیشه‌وه زمانه شیعری
وساده‌یییه‌كه‌ی زۆریان كار تێ كردم. پاشان بوێریی نووسه‌ر له خستنه
رِووی تابوكان و باسكردنیان. هه‌موو ئه‌م شتانه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه له
هێلانه‌ی یاده‌وه‌ری و نه‌ستمدا مابوونه‌وه و جار جار سه‌ریان ده‌كرد
و بیرم ده‌كه‌وتنه‌وه. كاتێك له ساڵی 2006دا جارێكی دی خوێندمه‌وه،
هه‌مان چێژی جاری یه‌كه‌مم تێدا بینییه‌وه، بۆیه برِیاری وه‌رگێرانیم
دا. له‌سه‌رخۆ وه‌رمده‌گێراو په‌له‌م لێ نه‌ده‌كرد. ده‌كرا به دوو
مانگ وه‌ریبگێرم، وه‌لێ ناوبه‌ناو چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌كم لێ وه‌رده‌گێرا
و ده‌چوومه سه‌ر شتێكى دى، تا به‌ساڵێك ته‌واوم كرد. له
هه‌فته‌نامه‌ی (باسه‌رِه)دا گۆشه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیم هه‌بوو، وتارێكم له
سه‌ر رِۆمانه‌كه نووسی و له په‌راوێزی وتاره‌كه‌دا نووسیبووم (ئێستاش
رِۆمانه‌كه چاوه‌رِێی مه‌رحه‌مه‌تی چاپی ده‌زگایه‌كه) ئه‌وه‌بوو
به‌رپرسی ده‌زگای ئاراس كاك به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب گۆشه‌كه‌ی
خوێندبووه‌وه، ناردی به دوامدا و به‌ڵێنی چاپكردنی رِۆمانه‌كه‌ی پێ
دام.
رِابه‌ر فاریق: ده‌توانین وه‌رگێران وه‌كو
ته‌ئویلكردنى كولتوور و شارستانییه‌تى ناوچه و ولاَتێك ته‌ماشا
بكه‌ین؟ به واته‌یه‌كى تر: له ئێسته‌دا ئێمه كه‌م تا زۆر كارمان
له‌سه‌ر (لێ وه‌رگێردراو) كردووه، به‌لاَم بۆ (وه‌رگێردراو)
ئه‌وه‌نده ئیشى بۆ نه‌كراوه، قه‌یرانه‌كانى ئه‌مانه چین كه له
كاتى وه‌رگێراندا تووشى وه‌رگێر ده‌بن؟
سه‌باح ئیسماعیل:
خۆی
له خۆیدا هونه‌ری وه‌رگێران دیالۆگه له‌گه‌ڵ كولتووره‌كانی دی‌دا و
بنیاتنانی پردی ئه‌زموون لێ وه‌رگرتنه له‌وانی دی و لێك
نزیكبوونه‌وه‌ی كلتووره‌كانه. ئێستا بزاظی وه‌رگێران لای ئێمه
سه‌ره‌رِای كه‌موكوورِییه‌كانی هه‌نگاوی باشی به‌ره‌و پێش ناوه. لێ
مخابن بێ به‌رنامه‌یییه‌ك له وه‌رگێراندا له ئارادایه
چاره‌سه‌ركردنی هه‌روا سانا نییه. هه‌ڵبه‌ت باشترین وه‌رگێران
ئه‌وه‌یه له زمانی یه‌كه‌مه‌وه بكرێت. داخه‌كه‌م لای ئێمه وا نییه
و به‌كه‌می ئه‌مه په‌یرِه‌و كراوه. جگه له وه‌رگێران بۆ زمانی
كوردی پێویسته به پێچه‌وانه‌شه‌وه، ده‌قی كوردیش وه‌ربگێررێته سه‌ر
زمانانی دی. من دڵنیام بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شاكاری وه‌كو (دواهه‌مین
هه‌ناری دونیا) یاخود (شاری مۆسیقاره سپییه‌كان)ی به‌ختیار عه‌لی
بكرێنه عه‌ره‌بی، ئه‌وا له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رده‌گێررێنه سه‌ر
زۆرێك له زمانه‌كانی دی و ئاورِ له ئه‌ده‌بی كوردی ده‌درێته‌وه.
ئه‌مه‌ش كاری ده‌زگا رِۆشنبیرییه‌كانه، ئه‌گینا لای ئێمه كتێب
چاپكردن به زمانانی دی زۆر زه‌حمه‌ت و بێ به‌رهه‌مه. من به پێویستی
ده‌زانم ئه‌و پرۆژانه له رِێی وه‌زاره‌تی رِۆشنبیرییه‌وه كاریان بۆ
بكرێت و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی چاپ و په‌خشی لوبنانیدا ببه‌سترێ
و له رِێگه‌ی ئه‌وانه‌وه چاپ و بلاَوبكرێته‌وه . ئه‌گینا لای خۆمان
هه‌ر كتێبێك بۆ نموونه به عه‌ره‌بی چاپ بكرێت سنووری هه‌رێمی
كوردستان نابه‌زێنێت. واتا ئێمه به زمانه‌كانی دییش هه‌ر بۆ خۆمان
ده‌نووسین.
من تا نووكه چه‌ندین نووسه‌ری عه‌ره‌بی وه‌كو (یاسین نصیر له
هۆڵه‌ندا و دینا سه‌لیمی فه‌ڵه‌ستینی له ئوسترالیا) داوای ده‌قی
كوردی‌یان لێ كردووم تا بۆیان بنێرم. منیش جگه له چه‌ند چیرۆكێك زیاتر
نه‌متوانیوه هیچیان بۆ بنێرم! چونكه ده‌زانم ئه‌وان مه‌به‌ستیانه
رِۆمانی وه‌رگێرراویان بۆ بنێرم. من لێره‌وه پێشنیازی ئه‌وه ده‌كه‌م،
له رِێگه‌ی وه‌زاره‌تی رِۆشنبیریی هه‌رێمه‌وه كۆمه‌ڵێك وه‌رگێری
كارامه و به ئه‌زموون هه‌ڵبژێرن، چه‌ندین ده‌قی كوردی (دوور له
هه‌موو حیساباتێكی ده‌ره‌وه‌ی داهێنان)، وه‌ربگێرنه سه‌ر (به‌لانی
كه‌مه‌وه) زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی و فارسی و توركی و ئینگلیزی)، دڵنیام
ده‌قیێلی زۆرمان هه‌ن ئه‌گه‌ر وه‌ربگێررێن ئه‌وا كورد و كولتووره‌كه‌ی
له رِێگه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌وه ئاورِیان لێ ده‌درێته‌وه.