پیشه‌كی:
جۆریك له هیمنییه‌كی سه‌یر له شیعری (ناڵه حه‌سه‌ن)دا
ده‌بینریت، ئه‌م هیمنییه له كه‌سایه‌تییه‌وه
په‌رِیوه‌ته‌وه نیو ئه‌زموونی نووسینی. كه‌واته نووسین
ته‌رجه‌مه‌كردنی رِوانینه‌كانی مرۆڤه بۆ سه‌ر كاغه‌ز. له‌م
دیمانه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا (ناڵه حه‌سه‌ن) به شیوه‌یه‌كی هیمن
له باره‌ی پرسیاره‌كانه‌وه وه‌رامه‌كانی خستوونه‌ته رِوو،
له سه‌روه‌ختی خویندنه‌وه‌یشیاندا بۆمان ده‌رده‌كه‌ویت كه
ئه‌م شاعیر و نووسه‌ره، به شیوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئاگاداری
ئه‌ده‌ب و رِه‌هه‌نده‌كانی، هاوكاتیش رِۆشنبیرییه، هه‌م له
خۆرهه‌لاَت و هه‌م له خۆرئاوایش. ئیسته‌ش 3 كتیبی ئاماده‌ن بۆ
چاپكردن كه بریتین له‌مانه: دیوانیكی شیعر, رِۆمانیك, كۆمه‌ڵیك
لیكۆڵینه‌وه و دیراسه و بابه‌تی وه‌رگیرِان له سه‌ر هونه‌ری
شیوه‌كاریی, هاوكات له پاڵ ئه‌مانه‌شدا، له زۆریك كۆوار و
رِۆژنامه‌كانی كوردستان، هه‌ندیك له ماڵپه‌رِه كوردییه‌كانیش،
به‌رده‌وام شیعر و نووسین و بابه‌تی جۆراوجۆری بلاَوكردوونه‌ته‌وه. با
وه‌رامه‌كانی بخوینینه‌وه:
بیۆگرافیا:
-
له دایك بووی ساڵی (1965)ی هه‌ولیره،
گه‌رِه‌كی ته‌یراوه.
-
ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی پزیشكیییه له موسل، ساڵی 1986.
-
له نیوه‌رِاستی هه‌شتاكانه‌وه ده‌ستی به نووسینی شیعر كردووه.
-
رِاسته‌وخۆ له دوای رِاپه‌رِینه‌وه نووسین و به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی
بلاَو كردوونه‌ته‌وه.
-
له ساڵی 1999وه تا ئیسته‌یش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و مندڵه‌كانی له
كه‌نه‌دا ده‌ژیی.
ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به چاپ گه‌یاندوون:
1-
مۆمیكی نویی ته‌مه‌نم، كۆمه‌ڵه شیعر، ساڵی 1993.
2- رِه‌شبه‌ڵه‌كی رِۆح، كۆمه‌ڵه شیعر، ساڵی 1996.
3- عه‌شق و به‌رائه‌تی ئاو، كۆمه‌ڵه شیعر، ساڵی 1999.
4-
رِه‌نگه ئیرۆسیه‌كانی ئاگر، كۆمه‌ڵه شیعر، ساڵی 2003.
5- نیگایه‌ك به‌سه بۆ مردن، كۆمه‌ڵه شیعر، ساڵی 2007.
6-
نه‌رسیسیزم، دیراسه و لیكۆڵینه‌وه (وه‌رِگیرِان له ئینگلیزییه‌وه)،
ساڵی 2007.
رِابه‌ر فاریق: كه‌سانیك هه‌ن زۆر به داخراوه‌یی
و سانایی پیكهاته و لایه‌نه‌كانی مه‌جازیی ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگینن, به
واتایه‌كی تر: ته‌نها ده‌ڵین (ئه‌م ده‌قه جوانه)، یان (ئه‌م ده‌قه
ناشیرینه), به بی ئه‌وه‌ی بپرسن: بۆچی جوانه، یان ناشیرینه؟ هۆكاری
ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه بۆ چی ده‌گه‌رِینیته‌وه؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
من پیم وایه كات به خه‌رجدانیكی به خۆرِاییه، ئه‌گه‌ر خۆمان
بخه‌ینه نیو گیژاو، یان بازنه‌ی خویندنه‌وه سه‌رپیییه‌كان و حوكمدانه
سه‌رپیییه‌كانه‌وه. ئه‌م جۆره خویندنه‌وه و حوكمدانانه، دوور و
نزیك پیوه‌ندیان به شیعر و نووسین و داهینانه‌وه نییه, ئه‌وه‌تا
(ئه‌زرا پاوه‌ند) داینه‌مۆ و رِۆح و هه‌ناسه‌ی نویخوازی و هاوچه‌رخی
شیعری ئه‌مریكییه, هه‌روه‌ها (ئیف ئار لیڤیس) كه نووسه‌ریكی دیاری
ئه‌و سه‌رده‌مانه‌یه، له كتیبیكدا ده‌نووسیت: (ناتوانم باوه‌رِ به
په‌خشانه شیعرییه‌كانم بینم، تا له‌گه‌ڵ په‌خشانه شیعرییه‌كانی
ئه‌زرا پاوه‌ند سه‌دایان نه‌بی). زۆریك له شاعیرانی نویخوازی ئه‌و
سه‌رده‌مانه‌ی خۆی، هاوكات نه‌وه‌كانی دوای خۆیشی، له ژیر
كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مدا بووینه, كه‌چی كه‌سانیك به ئاگاهانه
ویستوویانه له بایه‌خی داهینانه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه و ده‌یانگوت:
(پاوه‌ند شیعره‌كانی سه‌ره‌تای داهینانی تیدا بوو، به‌لاَم شیعره‌كانی
ئیستای هیچ داهینانیكیان تیدا نییه، به‌ڵكوو ته‌نها شتیكی
ئه‌دڤه‌رتازیانه‌یه و هیچی تر).
من
باوه‌رِم وایه كه داهینان شتیكی دیكه‌یه, دووره له‌م قسه فرِیدان
و خویندنه‌وه‌ی رِووكه‌شیانه. داهینان, رِوانین و قووڵبوونه‌وه و
دۆزینه‌وه‌ی رِووناكییه له نیو رِووبه‌ره تاریكه‌كانی ژیان دا.
داهینان ئه‌و پله و ئاسته‌یه كه شیكسپیر و دۆستۆیڤسكی و بتهۆڤن و
داڤنشی و بۆدلیر و سه‌دان مرۆڤی گه‌وره‌ی دیكه پیی گه‌ییشتوون, كه بۆ
تا هه‌تایه میژووی مرۆڤایه‌تی شانازییان پیوه ده‌كات، هاوكات
هه‌میشه ستایشیان ده‌كات.
(سیگمۆند فرۆید) له باره‌ی دۆستۆیڤسكی و داهینانه‌كانییه‌وه ده‌ڵیت:
(خاڵیكی پرِشنگدار له مه‌عریفه‌ی دۆستۆیڤسكیدا ئه‌وه‌یه كه
خۆشه‌ویستیه‌كی بی سنووری بۆ ئازادیی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی هه‌بووه)، یان
ده‌ڵیت: (وه‌ها پیویست ده‌كات كه ئایینده‌ی مرۆڤایه‌تی سوپاسگوزاریی
دۆستۆیڤسكی بكات). كه‌سی داهینه‌ر له ژیر سایه‌ی ئه‌و ساباته
رِاده‌كشیت، كه گه‌لاَكانی به جوانی و خۆشه‌ویستی و سه‌روه‌ریی مرۆڤ
داپۆشراون. ئه‌م چه‌مكانه پرِاوپرِن له به‌ها ئیستیتیكییه‌كان.
داهینان
جیگه‌ی دڵرِه‌شی و بوغز و رِق و قینه‌ی تیدا نابیته‌وه. داهینان
جیگه‌یه‌كی نییه بۆ مه‌به‌ست و مه‌رامی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به
ئاگاهانه و به نویژی نیوه‌رِۆ له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های
جوانی و داهینانه‌كانی كه‌سانی ترن, وه‌ك ئه‌و هه‌وڵه شه‌رمنۆكانه‌ی
به پاساوی بی بناغه‌ی نا ئه‌ده‌بیی، رِۆمانیكی پینج سه‌د- شه‌ش سه‌د
لاپه‌رِه‌یی رِه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه له بنه‌رِه‌تیشدا رِۆمانه‌كه
پرِاوپرِه له داهینان, یان به مه‌به‌ستی جۆراوجۆر له هه‌وڵی
كه‌مكردنه‌وه و بی بایه‌خكردنی داهینانه‌كانی (شیركۆ بیكه‌س)ی شاعیرن،
كه هه‌مووشمان ده‌زانین نیو سه‌ده‌یه ئه‌م شاعیره‌مان خه‌ریكی
نویبوونه‌وه و داهینانه.
ده‌بی
ئه‌وه‌شمان له بیر بیت، كه جوانی و ناشیرینیی دوو چه‌مكی رِیژه‌یین
له هه‌موو شتیكدا، پاشان ناتوانین به هیچ ده‌قیك بڵیین ئه‌م ده‌قه
(ناشیرین)ه, ده‌كریت خویندنه‌وه‌ی جیاوازمان بۆی هه‌بی, قسه‌ی
جۆراوجۆرمان له‌باره‌یه‌وه هه‌بی, ده‌كریت بڵیین زمان له‌م ده‌قه
شیعرییه‌دا وه‌ك پیویست چرِ نه‌بووه‌ته‌وه, ده‌كریت بڵیین وشه‌كان و
وینه‌كانی ئه‌م ده‌قه شیعرییه نه‌گونجاو و ناته‌بان له‌گه‌ڵ
یه‌كترییدا... ده‌كریت له هه‌ر ده‌قیكی شیعرییدا رِه‌خنه‌ی شیعرییانه
بگرین, چونكه هیچ ده‌قیك له سه‌رووی رِه‌خنه‌وه نییه! له هه‌مان
كاتیش‌دا هه‌موو ده‌قیك، به جۆریك له جۆره‌كان رِیژه‌یه‌ك له جوانیی
تیدایه, وه‌ك چۆن هه‌موو رِه‌نگه‌كانی سروشت وه‌ك یه‌كتریی
سه‌رنجرِاكیش نین, وه‌ك چۆن هه‌موو ژان و ئازار و خه‌مه‌كانی مرۆڤ وه‌ك
یه‌كتریی به سۆ نین, وه‌ك چۆن هاژه و ورشه‌ی هه‌موو تاڤگه‌كان و
شه‌پۆله‌كانی سروشت وه‌ك یه‌كتریی نین, ئاسایییه جوانیی نیو
ده‌قه‌كانیش هه‌موویان وه‌ك یه‌كتریی نه‌بن.
له
ئه‌نجامدا، هۆكاره‌كان هه‌رچییه‌ك بن، گرنگ نییه، به‌ڵكوو ئه‌مه
گرنگه كه لیكدانه‌وه‌كان پیوه‌ندییان به نووسین و داهینان و
به‌هاكانی جوانییه‌وه نیه، به‌ڵكوو شتی دیكه‌ن...
رِابه‌ر فاریق: كه‌نگی ده‌توانین بڵیین ئه‌م ئه‌ده‌به (زاره‌كییه) و
ئه‌ویدی به (نووسراوكراو)ه، هاوكات ئه‌و رِه‌خنه‌یه (بنیاتنه‌ر)ه و
ئه‌ویدی (رِوخینه‌ر)ه؟ ئه‌م دابه‌شكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنانه له
چییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و كه‌نگی و بۆچی ده‌توانین ئه‌م پرسیار
و پیودانگانه ده‌رببرِین؟ ئه‌گه‌ر پیویستیش نییه باسیان بكه‌ین،
هۆكاره‌كان كامانه‌ن؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
هه‌موو ئه‌ده‌بیك كه له رِیگه‌ی ده‌مه‌وه ده‌گوازریته‌وه، له
كه‌سیكه‌وه بۆ كه‌سیكی دی، یان له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی
دی, پیی ده‌ڵین (ئه‌ده‌بی زاره‌كی). بۆ نموونه: فۆڵكلۆر, ئه‌ده‌بی
فۆڵكلۆر به هه‌موو شیوه و لقه‌كانییه‌وه ئه‌ده‌بیكی زاره‌كییه,
چونكه له رِیگه‌ی ده‌مه‌وه ده‌گوازریته‌وه, به‌لاَم ئه‌ده‌بی
نووسراو جیاوازه, ئه‌ده‌بیكی رِینووسكراوه، واته نووسراوه‌ته‌وه,
هاوكات جیاوازییش زۆره له نیوان ئه‌م دوو شیوازانه‌دا، واته شیوازی
زاره‌كی و شیوازی به رِینووسكراو، ئه‌مه‌یش چ له رِووی شیوه و
ناوه‌رِۆكه‌وه بی، چ له رِووی زمانه‌وه.
ئه‌ده‌بی زاره‌كی زیاتر به زمانیكی ساده و ساكار ده‌گوتریت،
هه‌روه‌ها مانایه‌كی رِوون و ئاشكرای هه‌یه، به مه‌به‌ستی تیژتر
گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌كان و ئاسانتر بۆ تیگه‌ییشتن و گواستنه‌وه و
پاراستنی. ده‌كری ئه‌ده‌بی زاره‌كیی بشنووسریته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له
فه‌وتان رِزگاری ببیت، به‌لاَم له باره‌ی رِه‌خنه‌ی رِوخینه‌ر و
بنیاتنه‌ره‌وه, با له سه‌ره‌تاوه قسه له‌سه‌ر رِه‌خنه‌ی
رِوخینه‌ر بكه‌ین, به‌ر له‌وه‌ی بیینه سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی له
كویوه رِه‌خنه‌كه رِووخینه‌ره، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵیم: زۆر جار
ئه‌م وشه‌یه له شوینی خۆی به كار ناهینری, بۆ نموونه: هه‌ر كه‌سیك،
یان لایه‌نیك كه رِه‌خنه و گله‌ییه‌كیان ئاراسته ده‌كری، یان
رِووبه‌رِووی نارِه‌زایی ده‌بنه‌وه, سوود له‌م ده‌سته‌واژه‌یه
ده‌بینن و رِه‌خنه و گله‌یی و نارِه‌زایه‌تیه‌كان به رِه‌خنه‌ی
رِوخینه‌ر ناو ده‌به‌ن. ئه‌مه له شیوه گشتییه‌كه‌یدا, به‌لاَم
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ده‌ق و رِه‌خنه بكه‌ین، له‌م رِووبه‌ره باس له
رِه‌خنه‌ی رِوخینه‌ر بكه‌ین, ده‌توانین به‌و رِه‌خنانه بڵیین
رِه‌خنه‌ی رِوخینه‌ر كه (رِه‌خنه‌گر ئیشی له‌سه‌ر ده‌قه‌كه
نه‌كردبیت!)، بینیومانه و زۆریشمان خویندووه‌ته‌وه كه رِه‌خنه‌گر
له بری ده‌ق، زۆر جار رِه‌خنه‌ی له چۆنیه‌تیی ژیانی نووسه‌ره‌كه
گرتووه, له عه‌یب و عاره‌كانی, له بیروباوه‌رِی, ته‌نانه‌ت له
ژیانی تایبه‌تی و شته تاكه‌كه‌سییه‌كانیشی.
به
كورتی ئه‌م رِه‌خنه‌گره له هه‌موو شتیكی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی رِه‌خنه‌ی
گرتووه، ته‌نها له ده‌قه‌كه نه‌بیت! لیره‌وه رِه‌خنه‌كه ناچیته
نیو خانه‌ی رِه‌خنه‌وه، هه‌روه‌ها خویندنه‌وه‌كه‌ش بایه‌خی پی نادری,
چونكه رِه‌خنه‌كه خویندنه‌وه‌یه‌ك نییه بۆ ده‌قه‌كه, به مانای
ئه‌وه‌ی كه رِه‌خنه‌كه هیچ خزمه‌تیك به پرِۆسه‌ی نووسین و
داهینان ناكات, هیچ ده‌ستگرتنیك و كۆمه‌كیكیش به ده‌قنووس
ناگه‌یه‌نیت.
له
باره‌ی رِه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ریشه‌وه، ئه‌و رِه‌خنه‌یه كه
(رِه‌خنه‌گر ئیش له‌سه‌ر ده‌قه‌كه بكات)، هاوكات پیوه‌ندییه‌كی
توندوتۆڵ له نیوان رِه‌خنه‌گر وه‌ك خوینه‌ریك و ده‌قه‌كه‌دا هه‌بیت,
وه‌ك ئه‌و پیوه‌ندییه توندوتۆڵه‌ی نیوان خوینه‌ر و ده‌ق كه (رِۆلان
بارت) له گوتاری (مه‌رگی نووسه‌ر)دا باسی ده‌كات, چونكه كاتیك ئه‌و
پیوه‌ندییه توندوتۆڵه هه‌بیت، مه‌علومه رِه‌خنه‌گر یان خوینه‌ر, به
نیو قوولاَییه‌كانی ده‌قه‌كه‌دا شۆرِ ده‌بیته‌وه، له ئاكامیشدا
خویندنه‌وه‌یه‌كی دروستی له‌سه‌ر ده‌قه‌كه ده‌ست ده‌كه‌ویت.
رِه‌خنه‌گرتن، برِیاردانیكی خیرا نییه، به واته‌یه‌كی دی: به مانای
جیاكردنه‌وه‌ی رِه‌ش و سپیی نییه له یه‌كتری, له ئاكامی ئیشكردن
له‌سه‌ر میتۆده‌كان و قووڵبوونه‌وه به نیو ده‌قدا، بۆ به‌رهه‌مهینانی
ده‌قیكی دی، به گۆشه‌نیگا و به رِوانینیكی تره‌وه‌یه, چونكه هه‌موو
رِه‌خنه‌یه‌كی جیددی، خۆی له خۆیدا یان له بنه‌رِه‌تدا داهینانیكی
جیددییه, هه‌روه‌ك (ئه‌ریك فرۆم) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵیت: ((بیری
داهینان هه‌میشه له بیری رِه‌خنه‌دایه، چونكه دوورم ده‌خاته‌وه
له نارِۆشنی و لیڵبینیی؛ هۆشیارم ده‌كاته‌وه و نزیكم ده‌كاته‌وه له
حه‌قیقه‌تی (رِاستی)، بۆیه رِه‌خنه‌گر ده‌بیت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه
ئیش بكات، هاوكات میتۆده‌كانیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بخاته كار))، نه‌ك
شتگه‌لی بیمانا و نا په‌یوه‌ست به رِه‌خنه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و رِیگایانه كامانه‌ن كه ده‌بن به پردی پیوه‌ندیی
قووڵی نیوان (نووسه‌ر و وه‌رگر)؟ بۆئه‌وه‌ی سیحریكی ئاگاییانه
بچه‌سپینری له فیكری خوینه‌ردا، تا تیكه‌ڵبوون و هاومه‌ستییه‌كی
رِه‌گئاژۆیی بخوڵقیت, ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كیانه چین، كه له وه‌ها
كاتیكدا كۆمه‌كمان ده‌كه‌ن؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
به برِوای من، ده‌قی سه‌ركه‌وتوو پیویسته وه‌ك ئاوینه‌یه‌ك بیت, تا
خوینه‌ر خۆی و دیوی ناوه‌وه‌ی خۆی له نیودا ببینی. ده‌ق ده‌بیت
خوینه‌ر سه‌رسام بكات و پرِی بكات له تامه‌زرۆیی, ده‌ق ده‌بیت وه‌ك
مافووریكی سیحریی وابی، خوینه‌ر له‌سه‌ر پشتی خۆیدا هه‌ڵگری و بیبات,
كیشوه‌ر به كیشوه‌ری نیو غه‌ریزه و خه‌ونه‌كانی بیگیرِی! ئاسمان به
ئاسمانی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی بیگیرِی, خه‌نیی بكا له‌گه‌ڵ چیژ و
ده‌موچاوی پرِ بكات له زه‌رده‌خه‌نه، هه‌ندیك جاریش تا ئه‌ندازه‌ی
ترس، پرِی بكات له نیگه‌رانیی, له نیو سه‌رسورِمان و شاگه‌شكه‌یی
بیهیڵیته‌وه، واته نه‌هیڵیت چاوه‌كانی بتروكینی، به‌ڵكوو وه‌های لی
بكات كه هه‌ر برِوانیت!
(ئۆكتاڤیۆ پاز) له كتیبی (له‌سه‌ر شاعیران و ئه‌وانی تریش)ه‌وه،
باس له داهینانه شیعرییه‌كانی (واڵت ویتمان) ده‌كات: چۆن به (خه‌ونی
ئه‌ده‌بی ئه‌مریكا) ناویان ده‌برد, یه‌كیك له‌و شاعیره مۆدیرنیستانه
بوو كه خه‌ونی مرۆڤایه‌تی و ژیانی واقیعی- كۆمه‌لاَیه‌تیی به هه‌موو
پیكهاته‌كانییه‌وه هینابووه نیو شیعره‌كانییه‌وه)، كه‌واته:
خوینه‌ر له‌م جۆره ده‌قانه‌دا، نه‌ك ته‌نها خۆی، به‌ڵكوو ژیانی خۆی و
ده‌وروبه‌ره‌كه‌یشی تیدا ده‌بینیته‌وه! ده‌قنووس له رِیگه‌ی
زمانه‌وه، بۆ قووڵترین قووڵییه‌كانی نیو ناخی خۆی، بۆ رِووبه‌ره
په‌نهانه‌كانی نیو خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی شۆرِ ده‌بیته‌وه, بوخچه
شاراوه‌كان و چه‌پینراوه‌كانی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی ده‌كاته‌وه، یان
خه‌مه گه‌وره و بچووكه‌كانی ده‌هینیته نیو پانتاییی ده‌قه‌كه‌ی.
ئه‌م جۆره ده‌قانه، جودا له‌وه‌ی ده‌بنه ئاوینه‌یه‌ك بۆ خوینه‌ر،
له هه‌مان كاتدا خۆیان ده‌خزیننه نیو خه‌یاڵه‌كانی خوینه‌ر،
له‌ویشه‌وه تیكه‌ڵ به یاده‌وه‌رییه‌كانی خوینه‌ر ده‌بن، دواجاریش
هه‌ر له‌ویدا ده‌میننه‌وه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه بڵیم: ئه‌م
جۆره ده‌قانه ده‌بن به به‌شیك له خوینه‌ر, بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر
له بیر و له نیو خه‌یاڵی خوینه‌ردا ده‌میننه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: له مرِۆدا شیعر و قسه‌ی ئاسایی تیكچرِژانیكی
رِیشه‌ییان له خۆ گرتووه, ئه‌گه‌رچی ئه‌م جۆره‌ی ده‌ق نووسین له
ئه‌وروپادا ئه‌زموون كراوه, به‌لاَم شاعیرانی ئیمه‌یش سوودیان لیی
وه‌رگرتووه. ئه‌م تیكه‌لاَوبوون و سوودوه‌رگرتنه، تا چ ئاستیك له
خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كورد دا بووه؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
پیم وایه له‌سه‌ر ئاستیكی به‌رفراوان شیعرنووسین رِووی له شه‌فافیه‌ت
و خۆ ساده‌كردنه‌وه‌یه, به‌لاَم نه‌ك به‌و مانایه‌ی سیما و شیوازی
شیعرییانه‌ی خۆی له ده‌ست بدا. له نیو شیعری ئیسته‌ی (كه‌نه‌دی) و
(ئه‌مریكی)شدا جۆریك له‌م شه‌فافیه‌ته هه‌ستی پی ده‌كری, له نیو شیعر
و ئه‌ده‌بی كوردیشدا شاعیرمان هه‌یه به زمانیكی ساده ده‌نووسیت،
به‌لاَم داهینانی گه‌وره‌ی كردووه, مه‌به‌ستمه ئه‌وه بڵیم: به
زمانیكی ساده نووسین، به مانای كاڵبوونه‌وه و سرِینه‌وه‌ی داهینان
نییه له ده‌قدا.
زۆر
گرنگه ئه‌گه‌ر بتوانیت ساده بنووسیت، له هه‌مانكاتدا داهینان
بكه‌یت، له نویبوونه‌وه‌شدا بیت, هه‌روه‌ك (تی. ئیس. ئیلیه‌ت) له
كتیبی (رِه‌خنه‌گرتن له رِه‌خنه‌دا) باس له‌وه ده‌كات، كه چه‌ند
گرنگه شاعیر- به تایبه‌ت شاعیره تازه‌كان- هه‌میشه له گۆرِان و
نویبوونه‌وه‌دا بن, هه‌روه‌ها سوود له نه‌وه‌ی پیش خۆیان ببینن و
به‌جییان بهیڵن و سنووریكی دیكه تیبپه‌رِینن.
ئیلیه‌ت پیی وابوو كه گۆرِان و نویبوونه‌وه‌ش رِه‌گه‌كانیان له
دوینیدایه، گرنگ نییه به چ زمانیك ده‌نووسی، به‌لاَم گرنگه ئه‌وه‌ت
له كنت رِۆشن بیت كه زمانی شیعر، زمانی خودیكی نا ئارام و یاخی و
سه‌ركه‌شه, زمانی شیعر زمانی هه‌وره تریشقه‌یه، ده‌كریت هه‌ندی جار
ئاگر له هه‌موو شتیك به‌ر بده‌یت, یان زمانی رِوخساریكی نا جیگیره و
رِه‌گه‌كانی له نیو جیوه‌دایه, له‌وانه‌یه هه‌ندیك جار رِیگه‌ت پی
بدا له كه‌نار ده‌ریاوه پشوویه‌ك بده‌یت و له نیو ئه‌تمۆسفیریكی
رِۆمانسییانه له جوانییه‌كانی ئاو بنۆرِیت، هه‌ندی جاریش رِۆ بچیت
به نیو قوولاَییه‌كانی ده‌ریا و له‌سه‌ر پشتی شه‌پۆله سه‌رشیته‌كان،
له‌گه‌ڵ رِه‌شه‌با و برووسكه و سرووده‌كانی یاخیبوون، له پیناو بوون
و جوانی و ئازادیی مرۆڤ گۆرانی بڵییت.
زمانی
شیعر، زمانی خودیكی ده‌روون شیواو و نه‌خۆشه, یان رِۆحیكی
(ڤانكوخ)یانه‌ی لیوانلیو له عه‌شق و جوانی، ده‌میك ئارام و ده‌میكیش
به‌گژ خودا و داروبه‌رددا چوونه‌وه‌یه. نووسه‌ر ئازاده به چ زمانیك
ده‌نووسی، زمانیكی ئاسان یان چرِ و تیكچرِژاو, گرنگ ئه‌وه‌یه
رِوئیایه‌كی مۆدیرن و پیشكه‌وتووانه‌ی هه‌بی, نه‌ك له نیو واقیعی
كۆمه‌لاَیه‌تیی ناوچه‌گه‌ری گیربخۆیت و له نیویدا خۆت ون بكه‌یت.
ئیلیه‌ت هه‌ر له‌م كتیبه‌دا باس له گرنگیی رِوئیای جیهانیانه‌ی شاعیری
نویخواز ده‌كات، هاوكات رِوئیای ته‌سكبینی ناوچه‌گه‌ریتیی (Cosmoporitanism)
رِه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئیلیه‌ت
له‌و گوتاره‌یدا -بۆ نموونه- باس له هه‌وڵه جوانه‌كانی (ئه‌دگار
ئالان پۆ) ده‌كات، كه چۆن وه‌ك نووسه‌ریكی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست
رِوئیا و بیركردنه‌وه‌كانی جیهانی و گه‌ردوونین، هاوكات ئه‌وه‌ش
ده‌ڵیت: باوه‌رِ ناكه‌م كه‌سیك، یان نووسه‌ریك رِوئیایه‌كی جیهانیانیی
هه‌بیت، به بی ئه‌وه‌ی به نیو بازنه‌ی ناوچه‌گه‌ریتی دا رِه‌ت بووبی.
به‌و مانایه‌ی: تۆ نا‌توانیت واقیعی كۆمه‌لاَیه‌تی و ژیان و خه‌مه‌كانی
خۆت فه‌رامۆش بكه‌یت، له‌و سه‌ریشه‌وه باس له رِوئیایه‌كی جیهانی و
خه‌م و ئومیده گه‌ردوونیه‌كان بكه‌ی. واته: وه‌ها دروسته له نیو
واقیعی كۆمه‌لاَیه‌تیی خۆته‌وه به‌ره‌و دنیا و له نیو خه‌م و ناخی
خودی خۆته‌وه، به نیو ناخی هه‌موو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی دا شۆرِ
ببیته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: شیعر له ئیسته‌دا، به شیوه‌یه‌كی به‌رفراوان رِووی
له خه‌مه بچووكه خودیه‌كان, یان خودی شاعیر كردووه, به
پیچه‌وانه‌ی شیعری پیشوو، كه گرنگیی ده‌دا به خه‌مه (كۆ)كان, ئه‌م
گۆرِانكارییه‌ی ئیسته له بنیاتی ده‌قه (هاوچه‌رخ)ه‌كانه‌وه هه‌ستی
پی ده‌كری, تا چه‌ند خزمه‌ت به ده‌قی ئیبداعیی ده‌كات؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
ده‌توانم بڵیم كه ئیسته شیعر كه‌وتووه‌ته سه‌ر رِیچكه‌ی خۆی, به
رِیگه‌ی دروستی خۆیدا ده‌رِوات, له رِۆژگاری دوینیمان, هاوكات له‌گه‌ڵ
خه‌بات و تیكۆشانمان بۆ رِزگاری و ئازادییه‌كانمان, به‌شیكی زۆری ئه‌م
خه‌مه گه‌ورانه‌مان خستبووه سه‌رشانی شیعر, وه‌ك هه‌میشه ده‌یڵیین:
شیعر لای ئیمه هۆكار بوو، نه‌ك ئامانج, ئه‌وه نه‌ك هه‌ر له لای
ئیمه، به‌ڵكوو لای خه‌ڵكانی مه‌مله‌كه‌تی دیكه‌ش، تا ئاستیك هه‌ر
وه‌ها بووه. ئه‌گه‌ر به خیرایی چاویك به میژووی شیعر و ئه‌ده‌بدا
بگیرِین، به رِۆشنی ئه‌وه ده‌بینین كه له سه‌رده‌مانی
رِینسانسه‌وه، لای سیكۆلاریسته‌كان و هیومانیسته‌كان, لای
لیریكییه‌كان, هاوكات له دوای ئه‌وانه‌وه، واته له سه‌ده‌ی
هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌م، له لای رِۆمانسییه‌كان و رِیالیسته‌كان، تا
كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده و هاتنی سیمبولیزم له‌و سه‌رده‌مانه‌دا،
شیعر رِووی له خه‌مه گه‌وره‌كان بووه، ئارِاسته‌ی نیگا و رِوانین و
بیركردنه‌وه‌كان رِوو له ده‌ره‌وه بوونه, نووسینه‌وه و رِه‌سمكردنی
ژیانی واقیعی و وه‌زع و گوزه‌رانی خه‌ڵك و داستان و ئه‌فسانه و
رِووداوه گشتیه‌كان و جوانیه‌كانی سروشت و بوونی خودا و ئایینه‌كان،
ئه‌مانه هه‌موویان نیوه‌رِۆك و باسه گه‌رمه‌كان و هیڵه گشتییه‌كانی
شیعر بوون.
ئه‌وه‌تا له كتیبی (كورته‌یه‌ك له میژووی ئه‌ده‌بی فه‌رِه‌نسادا)دا،
له پیوه‌ند به رِۆمانسییه‌كان ده‌ڵیت: (ئایینه‌كان قسان ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ ورشه ورشی گه‌لاَكان و ده‌نگی داره‌كاندا، شاعیره‌كانیش له
نیو دوعا و نزاكانیان گۆرانیی ده‌ڵین و به گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگاری
خودا دا هه‌ڵده‌ده‌ین، له نیو ئه‌م هه‌ست و سۆز و چه‌شه و
زه‌وقه‌یاندا، پییان وابوو كه به‌رز ده‌بنه‌وه و له خودا نزیكتر
ده‌بنه‌وه).
مرۆڤ
وه‌ك بوونه‌وه‌ریكی هۆشمه‌ند، پیویستیی ژیان وه‌های لی خواستووه،
هه‌میشه له گه‌رِانی به‌رده‌وام دا بیت، له‌گه‌ڵ دۆخه تازه و
نویكانیش خۆی بگونجینی و نوی بیر بكاته‌وه. هاتنی سیمبولیسته‌كان
ئاڵوگۆرِی گه‌وره‌ی به سه‌ر زمان و شیعردا هینا, به سه‌ر ستایل و
بیركردنه‌وه و خه‌ون و خه‌یاڵه شیعرییه‌كان وه‌ك بازدانیكی گه‌وره
بوو, كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و رِه‌نگدانه‌وه‌كانی
به سه‌ر رِۆح و ده‌روونی مرۆڤه‌كانه‌وه، له‌و كاته‌دا په‌یدابوونی
دادائیه‌كان و پاشان سوریالییه‌كان و قسه‌كردن له رِووی رِه‌ش و
كاولكارییه‌كانی جه‌نگ، وه‌ستانه‌وه له دژی مه‌زهه‌ب و عادات و
ته‌قالیده دواكه‌وتووه‌كان، قسه‌كردن له سه‌ر ناخ و خه‌م و ده‌روونی
مرۆڤ و خویندنه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كان و هه‌سته نه‌ستییه‌كان،
نیگه‌رانییه‌كان و برینه‌كانی رِۆحی مرۆڤ، ببوونه بابه‌تی شیعر،
ببوونه بابه‌تی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به گشتی.
ئیشكردن
له‌سه‌ر زمان و گرنگیدان به ناخ و ده‌روون و خه‌مه ناوه‌كییه‌كانی
خودی مرۆڤ، له هه‌ر یه‌كیك له‌م قوتابخانه نوییانه كاری زۆری له
سه‌ر كرا, له‌و سه‌رده‌مانه‌دا بیردۆز و شیكاره ده‌روونییه‌كانی
(سیگمۆند فرۆید) كۆمه‌كیكی زۆر باشی به رِه‌وشه ئه‌ده‌بی و ئه‌م
گرنگیدانه به خود و وه‌ستانه‌وه له دژی عادات و ته‌قالیدی
دواكه‌وتووانه و خویندنه‌وه‌ی رِووبه‌ره نه‌ستییه‌كان، له لای
سوریالیسته‌كان به‌وپه‌رِی گه‌یشت. له دوای ئه‌وانیش، چ وینه‌ییه‌كان،
یان ئایینده‌ییه‌كان و بوونگه‌راكان و مۆدیرنیسته‌كان و بنیاتگه‌راكان
و پۆست مۆدیرنیسته‌كان و...، رِۆژگاری ئه‌مرِۆشمان هه‌موویان به
هه‌مان شیوه, بۆیه ده‌بینین جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له نیوان زمانی
شیعریی له لای لامارتین، له‌گه‌ڵ مالارمی یان ڤالیری دا, جیاوازیی زۆر
هه‌یه له نیوان زمانی شیعریی مایكۆفسكی و ئه‌لیكسانده‌ر بلۆك دا،
جیاوازیی له نیوان (مه‌حمود ده‌رویش) و (ئه‌دۆنیس) دا، له لای خۆشمان
جیاوازیه‌كی زۆر ده‌بینین له نیوان زمانی شیعر له لایه‌ن (عه‌بدوڵلاَ
په‌شیو) و (سه‌باح رِه‌نجده‌ر)دا. هه‌ر یه‌كیك له‌مانه، به شیوه‌ی
جیاواز له شیعر و زمانی شیعریان رِوانیوه, هه‌روه‌ها جه‌وهه‌ری هه‌ر
یه‌كیك له قوتابخانه نویكان و داهینان و نویخوازیه‌كانیش زمان بووه.
نه‌وام
چۆمسكی له كتیبی (زمان و فیكر)دا ده‌ڵیت: (چۆن وا بكه‌ین له رِیگه‌ی
زمانه‌وه، له سروشتی مرۆڤ تی بگه‌ین؟) یان ده‌ڵیت: (سروشتی زمان
ئاوینه‌یه‌كه بۆ بیری مرۆڤ، یان زمان پیگه‌یه‌كه، مرۆڤ و ئه‌دگاری
مرۆڤی تیدا ده‌رده‌كه‌ویت).
له لای
مرۆڤه داهینه‌ر و نویخوازه‌كان، بۆ ناسینی ناخی مرۆڤ و خه‌م و خه‌ون و
خه‌یاڵه‌كانی، بۆ ناسینی سروشتی مرۆڤ، به چرِی ئیشیان له سه‌ر زمان
كردووه, ویستوویانه له رِیگه‌ی زمانه‌وه مرۆڤ و حه‌قیقه‌تی مرۆڤ
بناسن.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خوینه‌ر هاوشانی ده‌قنووس بی له خولقاندنی
مانادا, ئه‌دی ده‌قنووس چۆن هاوشانی له‌گه‌ڵ (پیكهاته‌ی ده‌ق)دا
فه‌راهه‌م ده‌كات، به ده‌ر له سه‌روه‌ختی له دایك بوونی ده‌قیكی
شیعریی؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
ده‌مه‌وی پی له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرم؛ وا باشتره شاعیر له كاتی نووسینی
شیعردا بیر له مانا نه‌كاته‌وه. مه‌به‌ستمه ئه‌وه بڵیم: ئه‌گه‌ر
زۆر خۆت به بابه‌ت و مانا ببه‌ستیته‌وه، نا‌توانیت دوور دوور بۆ نیو
قوولاَییه‌كانی خه‌یاڵ برِۆی.
من بۆ
خۆم له كاتی نووسینی شیعردا، هینده‌ی گرنكیی به زمان ده‌ده‌م، یان
رِۆده‌چم به نیو خه‌ون و خه‌یاڵ و ده‌روونی خۆمدا، هینده كارم به
سه‌ر مانا و جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌كه‌وه نییه، چونكه له رِیگه‌ی
زمانه‌وه‌یه به قوولاَییه‌كانی خه‌یاڵ، به قوولاَییه‌كانی ناخ و
ناوه‌وه‌ی خۆم ده‌گه‌م, هاوكات ئه‌وه زمان و رِووبه‌ره‌كانی خه‌یاڵن
كه جه‌وهه‌ری ماناكان دیاریی ده‌كه‌ن. من، مانایه‌كی قووڵ له
ئاستیكی بالاَدا، له رِیگه‌ی ئیشكردنی چرِوپرِه‌وه له سه‌ر زمان،
به ده‌ست دینم. به‌و مانایه: له شیعردا زمان كلیلیكه بۆ كردنه‌وه‌ی
هه‌موو ده‌رگه‌كان, یان وه‌ك چرایه‌كه بۆ رِۆشنكردنه‌وه‌ی هه‌موو
گۆشه و كه‌لین و قوژبن و بنی بنه‌وه‌ی هه‌موو قوولاَییه‌كان. ده‌قیش
هه‌ر هینده له ژیر ده‌سه‌لاَتی منی شاعیره، تا ئیشی تیدا ده‌كه‌م و
ته‌واو نه‌بووه، كه ته‌واو بوو ئیتر ده‌بیته موڵكی گشتی, گرنگیشه
ئه‌گه‌ر مانایه‌كی دیاریكراو له نیو خه‌یاڵ و له زیهنی شاعیردا
هه‌بیت و به شیوه‌یه‌كی زه‌ق و دیار په‌خش نه‌بیت به سه‌ر جه‌سته و
رِووبه‌ری ده‌قدا, بۆئه‌وه‌ی خوینه‌ر له كاتی خویندنه‌وه‌یدا، به
قووڵیی تیكه‌ڵ ببیت له‌گه‌ڵ ماهییه‌تی ده‌قه‌كه.
رِابه‌ر فاریق: پیت وایه هۆی داته‌پینی بناغه‌ی هه‌ر ده‌قیك, به‌شیكی
بۆ ئه‌وه بگه‌رِیته‌وه كه بنیاتی ده‌ق له مانا داخراوه‌كانه‌وه
سه‌رچاوه بگریت؟ به واته‌یه‌كی دی: بۆئه‌وه‌ی پیكهاته‌ی ده‌ق
بپاریزین له كاڵبوونه‌وه، چی بكه‌ین باشه؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له مانا داخراوه‌كان ئه‌وه‌یه كه كۆده‌كانی زمان
له شیعردا به ئاسانیی ناكرینه‌وه، یان خۆیان ناده‌ن به ده‌سته‌وه,
ئه‌وه من هه‌ر وه‌ك چۆن گوتوومه و باوه‌رِم به ته‌مومژ نییه له
شیعردا, هه‌روه‌ها باوه‌رِم به‌وه‌ش نییه، ئه‌گه‌ر كۆده‌كان به یه‌ك
خویندنه‌وه خۆیان نه‌ده‌ن به ده‌سته‌وه، ئه‌وا ده‌شی ببن به هۆكاری
داته‌پینی بناخه‌ی ده‌ق, به‌ڵكوو به پیچه‌وانه‌وه, له‌م جۆره
ده‌قانه‌دا زمان له ئاستیكی بالاَ و به چرِی ئیشی له‌سه‌ر كراوه و
خه‌یاڵ له رِووبه‌ریكی به‌رفراوان و قووڵدایه, به‌لاَم ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستیشت له مانا داخراوه‌كان ئه‌وه بیت كه ده‌ق ته‌نها یه‌ك
خویندنه‌وه له خۆ ده‌گریت و بوار بۆ خویندنه‌وه‌ی دی ناهیڵیته‌وه,
لیره‌دا منیش هاورِاییی خۆم پیشان ده‌ده‌م, منیش پیم وایه هه‌موو ئه‌و
ده‌قانه‌ی ته‌نها یه‌ك خویندنه‌وه له خۆ ده‌گرن، رِه‌نگه ته‌نها
پیویست نه‌كات به قووڵی بخوینرینه‌وه.
ئه‌م
جۆره ده‌قه تاكرِه‌هه‌ندانه، ده‌كریت پییان بڵیین ده‌قی داخراو، كه
ده‌رگه به رِووی خویندنه‌وه‌كانی دی داده‌خه‌ن, به‌لاَم كۆد و وینه
و هیماكانی شه‌فاف و رِوون و كراوه‌ن. ئه‌م جۆره ده‌قانه كه‌متر چیژ
به خوینه‌ر ده‌به‌خشن, هه‌روه‌ها ناچنه خانه‌ی داهینانه‌وه, له
به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا، ده‌قی سه‌ركه‌وتوو ئه‌و ده‌قه‌یه كه
خویندنه‌وه‌یه‌ك زیاتر له خۆ بگریت, سیسته‌می زمان تییدا به هه‌موو
كۆد و هیما و وینه‌كانییه‌وه, فره‌رِه‌هه‌ند بن و له كاتی
خویندنه‌وه‌یان خوینه‌ر سه‌رسام بكه‌ن، له هه‌مانكاتیشدا ببن به
ئاوینه‌یه‌ك به رِووی خوینه‌ردا.
رِابه‌ر فاریق: بۆچی رِه‌خنه‌ی به‌راوردكاریی كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه،
به شیوه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌مان له‌م باره‌وه هه‌بیت, له كاتیكدا
ده‌بوو ئیسته زیاتر له جاران بایه‌خی پی بدرابا، چونكه نائاماده‌ییی
له رِۆژگاریكی وه‌ك ئه‌مرِۆدا، هه‌م (بۆشایی) و هه‌م (قه‌یران) و هه‌م
ده‌رگه‌ی (داخستنی سه‌رده‌میك)یشمان به رِوودا ده‌كاته‌وه؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی رِه‌خنه‌ی به‌راوردكاریی كاری له سه‌ر
نه‌كراوه؟ دیاره هۆكاره‌كان زۆرن, به برِوای من سه‌ره‌كیترین هۆكار
ئه‌وه‌یه كه ئیمه‌ی كورد، به هۆی ئه‌و جه‌ور و سته‌مه‌ی له سه‌رمان
بووه، هه‌میشه وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراو له بازنه‌یه‌كی داخراودا
ژیانمان به سه‌ر بردووه, كه‌مترین ئاگاییمان بووه له سه‌ر ئه‌ده‌ب
و هونه‌ر و مه‌عریفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان, جا كه ئاگاییشت له ته‌ره‌فی
به‌رانبه‌ر نه‌بیت، به‌راورد له‌گه‌ڵ چی ده‌كه‌یت؟ ئه‌گه‌ر قسه
له‌سه‌ر وه‌زعی ئیسته‌شمان بیت، رِاسته ئیسته له زۆربه‌ی ولاَتانی
دنیادا خه‌ڵكی كوردزمانمان هه‌ن، كه خه‌ریكی گوزه‌ران و ژیانن له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكانی غه‌یره كورددا، خه‌ریكی فیربوونی زۆریك له زمانه
زیندووه‌كانی جیهانن, به‌لاَم هیشتا نووسه‌رانی كۆچبه‌ر له سیرچ دان.
به
مانایه‌كی دی: هیشتا هه‌ر خه‌ریكی به‌دوادا گه‌رِانن. من گومانم له‌وه
نییه كه له داهاتوودا ئه‌م شه‌ونخوونی و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی
نووسه‌رانی كۆچبه‌ر به‌رهه‌می ده‌بیت و ده‌رگه‌یه‌كی رِۆشنیش به رِووی
داهینان و نووسین، به رِووی ته‌واوی مه‌عریفه ده‌كریته‌وه، ئه‌وكات
بوار بۆ رِه‌خنه و ئه‌ده‌بی به‌راوردكارییش له بارتر و گونجاوتر
ده‌بیت.
هه‌ر
چه‌نده ئه‌م باره به ئاسایی ده‌بینم, به مانای نه‌بوونی رِه‌خنه و
ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریی، بۆشایی و قه‌یرانیش جی بهیلیت له دوای خۆیدا,
به‌لاَم چونكه له ئیسته‌دا زه‌مینه واقیعییه‌كه له بار نییه،
بۆیه وه‌ك ده‌ڵیین: له به‌رده‌م ئه‌مری واقیع داین. دواجار، هینده
رِه‌شبین نه‌بین باشه, هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داخراوی وه‌كوو ئیمه
به‌م قۆناغه‌دا تیپه‌رِیون، ئه‌وه‌تا خودی ئه‌ده‌بی ئه‌مریكا، تا
سه‌رده‌مانی نویخوازی و مۆدیرنیته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی (واڵت ویتمان)
و (ئه‌زرا پاوه‌ند) و (ئه‌دگار ئالان پۆ) و (تی. ئیس. ئیلیه‌ت) و
چه‌ندانی دی، له ئاستیكی به‌رفراواندا تیكه‌ڵ به ئه‌ده‌بی ده‌ره‌وه‌ی
خۆیان ده‌بن, هاوكات ته‌واوی ئه‌ده‌بی ئه‌وروپی و ئینگلیزی و
فرِه‌نسییان هینایه نیو رِووبه‌ری ئه‌ده‌بیی خۆیانه‌وه, له‌ویدا
توانییان خویندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌ده‌بی خۆیان و ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن.
رِابه‌ر فاریق: له ئیسته‌دا، داهینان و رِیكلام هاوئاستن له خستنه
رِووی ده‌ق له كوردستاندا, به‌لاَم ئه‌و رِیكلامه‌ی من لیره‌دا
مه‌به‌ستمه، دابه‌شبووه به سه‌ر خوینه‌ر و رِاگه‌یاندن و
ده‌سه‌لاَتی سیاسیی حیزبه‌كان. نووسه‌ری ئیبداعكار، بۆئه‌وه‌ی پردیك
دروست بكات بۆ به یه‌كتر گه‌یشتنی داهینان و رِیكلام, چی ده‌بیت به
كۆمه‌ككاریكی ته‌ندروست بۆ وی؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر رِاگه‌یاندن و داهینان
بكه‌ین، له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وی باس له رِاگه‌یاندن بكه‌م, دواتر
ئه‌و پیوه‌ندییه‌ش دیاری بكه‌ین كه له نیوان رِاگه‌یاندن و داهیناندا
هه‌یه. رِاگه‌یاندن له شیوه گشتییه‌كه‌یدا، رِه‌نگه زۆر مانا
بگریته خۆی, به‌لاَم سه‌ره‌كیترینیان، یان باشتر بڵیم: ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستمه، ئه‌وه‌یه كه نه‌وام چۆمسكی له كتیبی (كۆنترۆڵی
میدیا)دا به‌م شیوه‌یه باسی ده‌كات: (رِاگه‌یاندن هۆكاریكه بۆ
ده‌سته‌به‌ركردنی پیوه‌ندییه گشتییه‌كان، له پیناو كۆنترۆلكردنی بیری
گشتی دا). دیاره هه‌ر له‌و گوتاره‌یدا باس له هه‌وڵه‌كانی ولاَته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، كه چۆن له دوای سالاَنی 1930، له
بردنه پیشه‌وه‌ی نه‌خشه‌كانیه‌تی، بۆ كۆنترۆڵكردنی بیری گشتی, به
مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی مانیفاكتۆر و كارخانه گشتییه‌كانی
ده‌ره‌وه و كرِینی هیزی كار به نرخیكی هه‌رزان.
له
هه‌مان كاتدا كۆنترۆڵكردنی بازارِه‌كانیش, جگه له‌وه‌ی ده‌میكه له
كتیبه‌كانی (ماركس و ئه‌نگڵس) گوتراوه: (ئه‌و هیزانه‌ی خاوه‌نی
ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهینانی ماددین، له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی
ئامرازه‌كانی به‌رهه‌مهینانی فیكریشن!)، له‌م نیوه‌شدا رِاگه‌یاندن
رِۆڵ و كاریگه‌ریی هه‌بووه, دوای ئه‌و ده‌ورانه‌یش، ده‌ورانیكی تر
ده‌ستی پی كردووه به ناوی (دیمۆكراسی) و (بازارِی ئازاد)ه‌وه,
ده‌زگای رِاگه‌یاندنه‌كانیشیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خستووه‌ته كار،
له‌م دواییانه‌شدا به ناوی هینانی ئازادیی بۆ خه‌ڵكی عیرِاق و شه‌رِ
له دژی تیرۆریزم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رِاگه‌یاندنیان خسته كار,
هه‌رچی درۆی شاخدار هه‌بوو به نیوی رِاستییه‌كی بی خه‌وش، به فاكته
بی بنه‌ماكان/ رِاستییه‌كانیان لیڵ ده‌كرد و گاڵته‌یان به میشكی خه‌ڵك
ده‌كرد, دیاره له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌به‌سته ژیر په‌رده‌كه‌شیان
رِوون و ئاشكرا بوو, بۆ داگیركردنی بیره نه‌وته‌كانی رِۆژهه‌لاَتی
نیوه‌رِاست و پاراستنی ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و
زاڵكردنی هه‌یمه‌نه و كویخایه‌تیی خۆیان و بوون به سه‌روه‌ر و
سه‌رداری دنیا.
ئه‌گه‌ر
له ئاستیكی فراوان و گشتیدا, ئه‌مه بچووك بكه‌ینه‌وه بۆ ولاَتیكی
وه‌كوو كوردستان, ده‌بینین رِاگه‌یاندن هه‌مان مانا و هه‌مان مه‌به‌ست
و هه‌مان ئامانجی هه‌یه، له هه‌مان كاتدا هه‌مان رِۆڵیش ده‌گیرِیت,
ده‌سه‌لاَت یان حیزبه بالاَ ده‌سته‌كان، بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی
خۆیان و هه‌رچی زیاتر پاراستنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و
ئابورییه‌كانیان, به‌كاری ده‌هینن و له پیوه‌ندیی گشتی دان، بۆ
كۆنترۆڵكردنی بیری گشتی. ئه‌گه‌ر باس له پیوه‌ندیی رِاگه‌یاندن و
داهینانیش بكه‌ین، ئه‌وه پیم وایه كه رِاگه‌یاندن پیوه‌ندییه‌كی
ئه‌وتۆ و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی به داهینانه‌وه نییه, رِاسته
رِیكلام یان ده‌زگه‌ی رِاگه‌یاندن له شیوه گشتییه‌كه‌یدا ده‌توانن
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندان و به‌رهه‌مه‌كانیان له ئاستیكی به‌رفراوانتر
بناسینن, به‌لاَم ئه‌وه چ بۆ داهینان ده‌كات؟ مه‌به‌ستمه ئه‌وه
بڵیم: ئه‌گه‌ر نووسه‌ریك خۆی داهینه‌ر نه‌بیت، هه‌موو ده‌زگاكانی
رِاگه‌یاندنیش بچنه پشتیه‌وه و به درۆی شاخدار و فس‌فس پاڵه‌وان
بیناسینن، پوڵیكی سووتاو ناهینیت، چونكه ئه‌م داهینه‌ره به زۆر
كراوه به دكتۆرانه، مه‌گه‌ر ته‌نها له كن خوینه‌ری ساده و ساكار
ئه‌م جۆره هه‌ولاَنه به داهینان وه‌ربگیریت, ئه‌مه‌ش له كاره‌سات
به‌و لاوه، هیچ شتیكی دی نییه, هه‌روه‌ها به ئاشكراش ده‌زگه
رِاگه‌یاندنه‌كان، به هه‌موو كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه، نووسه‌ران و
رِه‌خنه‌گرانی ژیر ساباتی ده‌سه‌لاَت و حیزبه بالاَده‌سته‌كان، به
هه‌ڵۆی به‌رزه‌فرِی نیو رِووبه‌ره‌كانی داهینان وه‌سف ده‌كه‌ن و
نووسه‌ران و رِه‌خنه‌گرانی ده‌ره‌وه‌ی ساباتی خۆشیان ده‌ده‌نه به‌ر
سه‌ره‌نیزه و له هه‌وڵی بچووك كردنه‌وه و بی به‌هاكردنی
داهینانه‌كانیاندان, هه‌ندیك جاریش ده‌رگه‌ی زیندانه‌كانیان بۆ
ده‌خه‌نه سه‌ر گازه‌رای پشت.
له
بنه‌رِه‌تیشدا، كه‌سی داهینه‌ر و داهینان له شه‌قامه هیمنه‌كان
سیمفۆنیاكانی خۆیان ده‌ژه‌نن و كه‌سانی بی به‌هره و بی تواكانیش،
باشتر بڵیین: داهینه‌رانی ده‌زگه‌كانی رِاگه‌یاندنه‌كان و
ده‌سه‌لاَتیش، له گه‌رِه‌كه‌كانی دوور له‌م شه‌قامانه‌وه
ده‌هۆڵه‌كانیان ده‌كوتن, له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا رِاگه‌یاندن خاڵی ئیجابیی
خۆی زۆره و كاریگه‌ریشی به سه‌ر رِه‌وشی پیشكه‌وتن و ژیانی
شارستانیه‌ت و مه‌ده‌نیه‌تی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه, هه‌روه‌ها
ده‌ستكه‌وتیكی گرنگه تا كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی سوودی زۆری لی ببینیت,
به‌لاَم ئیمه زیاتر قسه‌مان له سه‌ر لایه‌نه نیگه‌تیڤه‌كانی
رِاگه‌یاندن و پیوه‌ندیی رِاگه‌یاندن به داهینان و ئافراندنه‌وه كرد.
رِابه‌ر فاریق: كه‌نگی زمان و گوتن رِووبه‌رِووی به‌ریه‌ككه‌وتنیكی
قووڵ و ئیستیتیك و بابه‌تیانه ده‌بنه‌وه؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
پیم وایه پرسیاره‌كه به‌م شیوه‌یه بی دروستتره؛ (كه‌نگی زمانی ده‌ق
و زمانی گوتن رِووبه‌رِووی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بنه‌وه؟).
زمان
له باره ئاساییه‌كه‌یدا، وه‌ك چۆمسكی گوتوویه‌تی: (كۆی هه‌موو
ده‌نگه‌كان و ماناكانه، به مه‌به‌ستی گه‌یاندن و تیگه‌ییشتن له
چوارچیوه‌ی سیسته‌میكی رِیزمانیدا). مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌ریكی
كۆمه‌لاَیه‌تی، بۆ دریژه‌دان به ژیان و پیوه‌ندییه
كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی، پیویستی به هۆكاریكی گه‌یاندن و تیگه‌ییشتن
هه‌یه، ئه‌ویش (زمان)ه, ئه‌گه‌ر زمان له شیوه گشتییه‌كه‌یدا وه‌ك
هۆكاریكی له یه‌كتر تیگه‌یشتن، وه‌ك به‌رهه‌م هینه‌ری پیوه‌ندییه
كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان باس بكه‌ین، زمانی گوتن رِه‌وش و باری
پیوه‌ندیه‌كان و واقیعی كۆمه‌لاَیه‌تیمان بۆ دیاری ده‌كات. له پیشدا
باسی پیوه‌ندییه‌كانی زمان و بیری مرۆڤ و به‌رهه‌می بیری مرۆڤمان كرد،
لیره‌دا ده‌ق وه‌ك به‌رهه‌می بیری مرۆڤ جیگه‌ی مه‌به‌ستی ئیمه‌یه،
لیره‌وه رِۆشنتر ده‌توانین باسی پیوه‌ندییه‌كانی زمانی گوتن بكه‌ین،
كه ته‌عبیره له واقیعی كۆمه‌لاَیه‌تی، له‌گه‌ڵ زمانی ده‌ق، كه
ته‌عبیره له چه‌مكی جوانی و خه‌ون و خه‌یاڵ و غه‌ریزه‌كانی نیو ناخی
مرۆڤ. ئه‌گه‌ر پیوه‌ندی و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كه‌ش به كیشانی وینه‌یه‌كی
(تۆرنادۆ) واته (گه‌رده‌لوول) رِوون بكه‌ینه‌وه -كه چۆن له
پنتیكه‌وه ده‌ست پی ده‌كات، بازنه‌ی خولانه‌وه‌ش به ده‌وری
پنته‌كه‌دا ده‌گیرِیت و ورده ورده بازنه‌ی خولانه‌وه‌كه‌یش گه‌وره‌تر
ده‌بی- ده‌كریت پنتی ده‌ستپی كردنه‌كه به زمانی گوتن، یان واقیعی
كۆمه‌لاَیه‌تیی دابنیین, بازنه‌كانی خولخواردنه‌وه‌ش به زمانی ده‌ق و
شۆرِ بوونه‌وه، یان گه‌رِان و خولخواردنه‌وه، به نیو خه‌ون و خه‌یاڵ
و رِووبه‌ره نه‌ستییه‌كانی ناخی مرۆڤدا، چونكه غه‌ریزه‌كان و خه‌ون و
خه‌یاڵه‌كانی مرۆڤ، پیوه‌ندییان به‌و پنته‌وه هه‌یه كه واقیعی
كۆمه‌لاَیه‌تییه.
بۆ
نموونه: مه‌زهه‌ب و دابونه‌ریتیكی دواكه‌وتووانه كاریگه‌ریی
رِاسته‌وخۆی به‌سه‌ر برینداربوون و تیكشكانه‌كانی رِۆحی مرۆڤه‌وه
هه‌یه. ده‌كریت جاری واش هه‌بیت كه بازنه‌كانی خول خواردنه‌وه‌كه
هیچ پیوه‌ندیه‌كیان به واقیعی كۆته‌لاَیه‌تیه‌وه نه‌بی و له ده‌وری
پنتیكی وه‌همیی چه‌ق ببه‌ستن. مه‌به‌ستمه ئه‌وه بڵیم كه رِه‌نگه
هه‌ندی جار هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنیك رِوو نه‌دات، یان نه‌یه‌ته ئاراوه،
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زۆر جار له كن سوریالیسته‌كان، یان ئه‌بستراكته‌كان،
یان پۆستمۆدیرنیسته‌كان ده‌بینریت, له‌م بارودۆخه‌دا زمانی ده‌ق یان
زمانی شیعر هه‌ندیك جار (كۆی هه‌موو ئه‌و كۆده وه‌همییانه‌یه كه له
نیو په‌یكه‌ره بی ده‌نگه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی مرۆڤ، كه پرِاوپرِه له
غه‌ریزه‌ی چه‌پینراو و پرسیاری وه‌همی، له پشت هه‌ر كۆدیكیش بوونیكی
وه‌همیی خۆی حه‌شارداوه), رِه‌نگه دژوار و قورس بیته پیش چاو، كه
باس له‌و كۆده وه‌همییانه و پرسیاری وه‌همی و بوونی وه‌هم بكه‌ین،
یان بڵیین: (مرۆڤ په‌یكه‌ریكی بی ده‌نگه و پرِاوپرِه له كۆده‌كانی
وه‌هم)، یان بڵیین: (شیعر هینانه گۆی ئه‌م په‌یكه‌ره بی ده‌نگه‌یه،
یان نووسینه‌وه‌ی میلۆدییه نا شازه‌كانی ورِینه‌ی ئه‌م
په‌یكه‌ره‌یه).
ئه‌گه‌ر
له رِوانگه‌یه‌كی مه‌تریالیستانه‌ش برِوانین، لاپه‌رِه‌كانی شه‌رِه
كۆنینه‌كه‌ی نیوان مادده و فیكر بهینینه‌وه گۆرِی، - دیاره خۆم
رِوانینیكی مه‌تریالیستانه‌م هه‌یه بۆ ژیان و بوون، گومانیكیشم له‌وه
نییه كه مادده له پیش فیكره‌وه هاتووه‌ته بوون، هه‌روه‌ها فیكر
به‌رهه‌می مادده‌یه, به‌لاَم ئه‌وه‌ش هه‌یه له گۆشه‌ی رِوانینی
ماددیانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ دواوه بگه‌رِیینه‌وه و له بوون و ژیان
بكۆڵینه‌وه, به‌وه ده‌گه‌ین (یه‌كه‌م خانه‌ی بوون) له سه‌ره‌تادا
به (رِیكه‌وت) په‌یدابووه، ئیدی ورده ورده ئه‌م خانه‌یه
دابه‌شبووه و گه‌شه‌ی كردووه، تا به‌م رِۆژگاره‌ی ئه‌مرِۆ
گه‌ییشتووه-.
كه
ده‌ڵیین له سه‌ره‌تاوه بوون به رِیكه‌وت په‌یدا بووه, ئه‌م
رِیككه‌وته بۆ منیكی شاعیر یانی وه‌هم، به مانایه‌كی دی: به پیی
ئه‌م لیكدانه‌وه و گه‌رِانه‌وه بۆ دواوه: ئاسایییه ده‌ڵین: (بوون
له وه‌همه‌وه هاتووه، مردنیش گه‌رِانه‌وه‌یه بۆ نیو ئه‌و وه‌همه،
ژیانیش كۆی كۆمه‌ڵیك نیگاری وه‌همی و كۆدی وه‌همی و خه‌ون و خه‌یاڵی
وه‌همییه، له به‌رگیكی ئیستیتیكیدا), شیعریش نووسینه‌وه‌ی میلۆدی و
ئاواز و ورِینه‌كانی ئه‌م په‌یكه‌ر و كۆد و هیما وه‌همییانه‌یه، بۆیه
ده‌بینین له‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی هۆشی هاتووه‌ته به‌ر و
بیرده‌كاته‌وه، شیعریش هه‌یه, به‌لاَم تا ئیسته پیناسه و
چوارچیوه‌یه‌كی دیاریكراومان بۆ شیعر نییه.
له
شوینیكی دی‌دا گوتوومه: (شیعر وه‌ك خوداوه‌ند پیناسه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی
توانا و بیركردنه‌وه‌كانی مرۆڤه)، له سه‌ره‌تاوه هه‌ندیك له‌م
گوتنه رِارِا و به حه‌زه‌ربووم، به‌لاَم دوای زیاتر قووڵبوونه‌وه‌م
له زمان و شیعر، ئیدی هه‌موو گومانه‌كانم رِه‌وینه‌وه, خۆشبه‌ختانه
(كه‌ریم ده‌شتی)ی شاعیریش له دواهه‌مین دیمانه‌یدا، له باره‌ی شیعر و
نووسینی شیعره‌وه، شتیكی له‌و بابه‌ته‌ی گوتووه, ده‌میك ساڵیشه
نووسه‌ر و شاعیری ئه‌مریكی هیدۆبرۆHuidobro
گوتوویه‌تی:
(شاعیر خوداوه‌ندیكی بچكۆلانه‌یه), یان ئه‌گه‌ر بپرسین شیعر چییه؟
ئه‌م پرسیاره یه‌كیك له‌و پرسیاره ئاڵۆز و قورسانه‌یه، كه وه‌ك
پرسیاره قورس و ئاڵۆزه‌كانی تری فه‌لسه‌فه له باره‌ی بوون و ژیان و
سروشت و خوداوه‌ند، بی وه‌لاَم ماونه‌ته‌وه و هه‌ركه‌سیك له رِوانگه
و تیگه‌ییشتنی خۆیه‌وه وه‌لاَمی داونه‌ته‌وه. بۆ نموونه،
وه‌لاَمه‌كان له كه‌سیكه‌وه بۆ كه‌سیكی تر، له سه‌رده‌میكه‌وه بۆ
سه‌رده‌میكی تر، له میزاژیكه‌وه بۆ میزاژیكی تر، له چركه‌یه‌كه‌وه
بۆ چركه‌یه‌كی تر، جیابوون.
هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی كه پیناسه ناكرین، بوونیان له وه‌همه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه، به‌و مانایه‌ی كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌همییه‌وه
هاتوونه‌ته بوون، یان ته‌نها له نیو سنوور و رِووبه‌ره‌كانی خه‌ون و
خه‌یاڵ بوونیان هه‌یه، بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌ندی جار زمانی ده‌ق
و زمانی گوتن هیچ به‌ریه‌ككه‌وتنیك له نیوانیاندا رِوونه‌دات.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خودی نووسه‌ر به‌رده‌ستترین و سه‌ره‌كیترین
كه‌ره‌سته‌ی خاو بی، بۆ بنیاتنانی ته‌لاریكی به‌رز به وشه، خه‌یاڵی
نووسه‌ر له كویی ئه‌م ته‌لاره به‌رزه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بیت؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ی ده‌ق، یان جه‌سته‌ی شیعر به ته‌لاریك بچوینین, به
برِوای من ده‌روازه‌كه‌ی (زمان)ه له شیوه گشتییه‌كه‌یدا،
كۆڵه‌گه‌كانیشی وشه‌كانن, ژوور و مه‌رِمه‌رِ و هۆڵه‌كانیش خه‌یاڵی
شاعیرن، نیوه‌وه‌ی ژوور و هۆڵه‌كان و دیوی ده‌ره‌وه‌ی ته‌لاره‌كه‌ش
به نه‌خش و نیگاری سه‌رسورِهینه‌ری جوان و سه‌رنجرِاكیش
ده‌رِازینرینه‌وه, بۆیه گوتمان زمان ده‌روازه‌یه، چونكه زمان
برِبرِه‌ی پشتی شیعره, له پرِۆسه‌ی نووسینی شیعردا، زمان له
پیوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵدا ده‌بیت، بۆ به‌دواداگه‌رِان و دۆزینه‌وه
له‌گه‌ڵ ناخ و دیوی نیوه‌وه‌ی مرۆڤ و بیر و خه‌یالاَته‌كانی. بۆ
نموونه: وشه‌ی (ته‌نیایی) ئه‌گه‌ر له رِووی زمانه‌وه ته‌ماشای
بكه‌ین، ته‌نها وشه‌یه‌كه، وه‌ك هه‌ر وشه‌یه‌كی دی و هیچی تر, به‌لاَم
له ئه‌نجامی بیركردنه‌وه له وشه‌كه و قووڵبوونه‌وه بۆ نیو
رِووبه‌ره په‌نهانه‌كانی، هاوكات له رِیگه‌ی خه‌یاڵه‌وه به پیگه و
شوینه نادیاره‌كانی ده‌گه‌ین, تا قووڵتر ببینه‌وه كۆد و هیماكانی
ته‌نیاییمان زیاتر بۆ ده‌كریته‌وه، زیاتر مۆری و مه‌رجانه‌كانی بنی
بنه‌وه‌ی قوولاَییه‌كان ده‌بینین, یان باشتره بڵیین: له نیو رِوانین
و بیركردنه‌وه‌كانمان، له پاڵ ئه‌مه‌شدا نغرۆبوونمان له نیو
قوولاَییه‌كان، یان بۆ نیو بۆشاییه‌كانی خه‌یاڵ و دۆزینه‌وه‌ی
رِووبه‌ره په‌نهانه‌كانی وشه‌ی ته‌نیایی, له ئه‌نجامی ئه‌م
به‌دواداگه‌رِانه‌ماندا, كۆد و هیما و شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌مان ده‌ست
ده‌كه‌ویت, ناخی خۆمان و منداڵی و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان، هه‌ندی له
غه‌ریزه چه‌پینراوه‌كانی خۆمانمان بینی، هه‌ندی شتیشمان ده‌بینی سه‌یر
و نامۆ بوون, كۆد و هیماكانیان نه‌ده‌كرانه‌وه. بۆ من ئه‌وه پیوه‌ندی
و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی نیوان زمان و وشه و خه‌یاڵ و وینه‌ن، كه وه‌ك
پیكهاته و بنیاته‌كانی جه‌سته و ته‌لاری شیعر خۆیان ده‌نوینن.
ده‌مه‌وی ئه‌وه بڵیم: شاعیر له نیو قوولاَییی رِووبه‌ره‌كانی
خه‌یاڵدا، له ئه‌نجامی وردبوونه‌وه و به دوادا گه‌رِانه‌كانی، به
هه‌ندی نهینی و شته شاراوه‌كان ده‌گات، واته ده‌سه‌لاَتی به سه‌ر
هه‌ندی هیما و كۆده‌كان ده‌شكی و بۆی ده‌كرینه‌وه، به‌لاَم هه‌ندی
هیما و بوخچه و كۆده‌كان هه‌ر به نه‌كراوه‌یی ده‌گوازرینه‌وه نیو
رِووبه‌ری شیعر، بۆیه ده‌بینین هه‌ندیك له شیعره‌كان خویندنه‌وه و
رِامان و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتریان ده‌وی, رِه‌نگه هه‌ندیك له بوخچه
و كۆده‌كان هه‌ر نه‌كرینه‌وه، ئه‌وه نه ته‌مومژ، نه داخراوبوونی
ده‌قه, به‌ڵكوو سروشتی زمانی شیعر و خه‌یاڵی شیعرییه و هیچی تر.
بۆیه
ده‌بینین هه‌مان وشه چه‌ند جاری دی له شیعر و وینه‌ی دی‌دا به‌كاریان
ده‌هینینه‌وه, چونكه هه‌ر جاره‌ی ئیش له سه‌ر چه‌ند كۆد، یان دیویك
له دیوه‌كانی ده‌كه‌ین, قه‌ت مومكین نییه به ته‌نها رِۆچوونیك به
نیو قوولاَییه‌كانی هه‌ر وشه‌یه‌ك، بتوانین هه‌موو نهینی و كۆد و
بوخچه و هیماكانمان بۆ بكریته‌وه، یان به هه‌موو كه‌لین و گۆشه و
قوژبنه‌كان بگه‌ین، بۆیه بی ویستی خۆمان، بی پلان و بی هیچ
ئاگاهییه‌ك، وشه‌كان به‌كارده‌هینینه‌وه و هه‌ر جاره‌ی له وینه‌یه‌كی
جیادا وینه‌یان ده‌كیشینه‌وه, نویخوازی و نویبوونه‌وه‌ش لیره‌دا مانا
په‌یدا ده‌كه‌ن.
رِابه‌ر فاریق: دیكارت رِوانینیكی وه‌هایه: (من بیر ده‌كه‌مه‌وه،
كه‌واته هه‌م), به‌لاَم ئه‌وه‌ی شاراوه ماوه‌ته‌وه, ئه‌مه‌یه: كام
(بیركردنه‌وه) ده‌توانیت (بوون)یكی پرِ جووڵه و ئیبداعكاریی
به‌رده‌وام به‌رهه‌م بینی, هاوكات بیركردنه‌وه له كن تاكی هۆشیار، تا
چه‌ند په‌یوه‌سته به (ئاگایی) و (ئه‌وانی دیكه)وه؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته هه‌م, واته له پشت هه‌ر
بیركردنه‌وه‌یه‌ك بوونیكی ماددیی هه‌یه. ئه‌گه‌ر بیركردنه‌وه به
دیارده‌یه‌ك دابنیین، وه‌ك له كن (بوونگه‌راكان) هه‌یه، له پشت هه‌ر
دیارده‌یه‌كیش بوونیك هه‌یه, هه‌روه‌ك (هایدگه‌ر) ده‌ڵی: (بوون به بی
ئه‌ویتریش وینه‌یه‌كه له وینه‌كانی بوون له‌گه‌ڵ كه‌سی تردا,
نیگه‌رانیش بوون و پیوه‌ندییه‌كانمان بۆ دیاری ده‌كات). بۆ نموونه:
پیوه‌ندیی دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان، یان پیوه‌ندیی مامۆستا
له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانیان و...
.
له
باره‌ی ئه‌وه‌ی كام (بیركردنه‌وه) ده‌توانیت بوونیكی پرِ جووڵه و
ئیبداعكاریی به‌رده‌وام، به‌رهه‌م بینی؟ من پیم وایه ئه‌و
بیركردنه‌وه‌ی له ئاكامی مه‌عریفه‌یه‌كی پیویست له ده‌رگه‌ی جوانییه
نه‌بینراوه‌كان و شته شاراوه‌كان ده‌دات، له‌م نیوه‌دا ده‌قی نوی
به‌رهه‌م بینی و ئه‌و شتانه بڵیت كه نه‌گوتراون، له هه‌مان كاتیش‌دا
پرِن له دید و خه‌یاڵی نوی بۆ وه‌سفكردنی جوانییه‌كانی دنیایه‌كی
نویتر.
رِابه‌ر فاریق: چی له‌و واقیع تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا
ناتوانن بیگۆرِن؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
براده‌ری ئازیزم, ئه‌م واقیعه تاڵه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی, مرۆڤ خۆی
به‌رهه‌می هیناوه، مرۆڤ هه‌ر خۆیشی به‌رپرسه له گۆرِانی,
كاره‌ساتیكی گه‌وره و جه‌رگبرِه كه چاوه‌رِوانی ئه‌وه بین خه‌یاڵ و
فه‌نتازیا واقیعی كۆمه‌لاَیه‌تیمان بۆ بگۆرِن، ده‌بی ئه‌وه‌مان له كن
رِۆشن بیت كه گۆرِانی واقیع كاری خه‌یاڵ و فه‌نتازیا و شیعر و ئه‌ده‌ب
نییه له به‌رگه گشتییه‌كه‌یدا.
ده‌كری
خه‌یاڵ و فه‌نتازیا مرۆڤ بخه‌نه نیو ئه‌و باره‌ی خه‌ون به واقیعیكی
تر، یان دنیایه‌كی تره‌وه ببینین، یان ئه‌و جوانییانه‌ی شیوینراون و
خه‌ونبینین به گه‌رِانه‌وه‌ی جوانییه‌كان, یان ئه‌و ئومیدانه‌ی له
ده‌ستمان داون، خه‌ونبینین به گه‌رِاندنه‌وه‌ی ئومیده‌كانمان و... زۆر
شتی تریش، ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌گه‌ری رِوودان و ده‌سته‌به‌ربوونیان
هه‌یه له نیو رِووبه‌ره‌كانی خه‌یاڵ و فه‌نتازیادا, به‌لاَم
مه‌سه‌له‌ی (گۆرِان) كاری مرۆڤ خۆیه‌تی, مرۆڤ بۆ گۆرِانی واقیع
پیویسته بیر له كه‌ناڵ و رِیگه‌ی دیكه بكاته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: (دوریس لیسینگ) رِوانینی وه‌هایه: (هه‌ندیك كه‌س
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تیی له مرۆڤدا كاڵ
ده‌كاته‌وه, به‌لاَم ئه‌گه‌ر من رِه‌سه‌نایه‌تی و داهینانم هه‌بن,
ئه‌وا له رِیگه‌ی رِه‌خنه‌وه به ده‌ستم هیناون). ئه‌م رِسته‌یه‌ی
لیسینگ له كویوه ناكۆك یان ته‌با ده‌كه‌ویته‌وه له‌گه‌ڵ (داهینه‌ر)
و (داهینانی) ئه‌ده‌بی دا؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
من هه‌رگیز ناتوانم باوه‌رِ به‌وه بهینم، یان باوه‌رِی وه‌هام هه‌بیت
كه رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تیی له مرۆڤدا كاڵ ده‌كاته‌وه, به‌ڵكوو به
پیچه‌وانه‌وه, رِه‌خنه رِۆڵ و كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌یه له
پیگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوی و تۆختركردنی رِه‌سه‌نایه‌تی و داهینان به
ئاراسته‌ی نویوه, هاوكات كاریگه‌ریی داده‌نیت له سه‌ر ته‌واوی
رِه‌وشی رِوناكبیری و مه‌عریفیی ئیمه‌دا. لیره‌دا مه‌به‌ستمان له
رِه‌خنه و رِه‌خنه‌گره پیشرِه‌و و جیددیه‌كانه, به‌لاَم له باره‌ی
ناكۆكییه‌وه، من هاودژییه‌ك له قسه‌كانی لیسینگدا ده‌یبینم كه
ده‌ڵی: (ئه‌گه‌ر من رِه‌سه‌نایه‌تی و داهینانم هه‌بن، ئه‌وا له
رِیگه‌ی رِه‌خنه‌وه به ده‌ستم هیناون)، رِه‌نگه ئه‌م گوته‌یه بۆ من
و نووسه‌رانی كورد به‌م شیوه‌یه نه‌بی, به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر
داهینانمان هه‌بیت له رِیگه‌ی رِه‌خنه‌وه به ده‌ستمان نه‌هیناون،
رِه‌نگه ئه‌م گوته‌یه بۆ خودی لیسینگ، یان كه‌سانی وه‌ك ئه‌و له
جیگه‌ی خۆیدا بیت و ته‌واو و گونجاو بیت, به‌لاَم من بۆ خۆم،
به‌رانبه‌ر به ئه‌زموونی خۆم، به ناته‌با و هاودژی ده‌یبینم.
لیره‌وه ده‌مه‌وی ئه‌وه دووپات بكه‌مه‌وه و بڵیم: هه‌میشه داهینان
له شیعر و ئه‌ده‌بی كوردیدا هه‌بووه، به‌لاَم رِه‌خنه‌مان له ئاستی
داهینانه‌كانمان نه‌بووه، كه‌چی به پیچه‌وانه‌وه، ده‌بووایه
رِه‌خنه‌گرانمان هه‌میشه پیشرِه‌وبان له بواری داهینان و گه‌شه‌ی
بیری كۆمه‌ڵگه و نویخوازی و بیری پیشكه‌وتنخوازیدا، له هه‌مان
كاتیش‌دا نامه‌وی هه‌موو هه‌وڵه جوانه‌كانی رِه‌خنه و رِه‌خنه‌گره
به‌رِیزه‌كانمان له‌گه‌ڵ سفر لیكده‌م. من ده‌ڵیم هاوكیشه‌كان وه‌ها
نین، كه ئه‌گه‌ر ئیمه داهینانمان هه‌بووبی له رِه‌خنه‌وه به
ده‌ستمان هینابن. دیاره له دواوه‌بوونی رِه‌وشی رِه‌خنه، وه‌ك
پیویست نه‌بوونی رِه‌خنه‌گری جیددی و داهینه‌رانه، به تایبه‌ت له
رِۆژگاری دوینیماندا، ئه‌مه‌ش هۆكاری زۆر واقیعی و مه‌وزوعیی خۆی
هه‌یه، ده‌كریت قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌لاَم لیره‌دا
مه‌به‌ستمان له باسكردنی هۆكاره‌كان نییه.
میژووی
مرۆڤایه‌تی تا هه‌تایه قه‌رزباری هه‌وڵه جوانه‌كانی رِوناكبیر و
رِه‌خنه‌گرانی وه‌ك (بلیخانۆف) و (جۆرج لۆكاش) و (ستانلی فیش) و
نووسه‌ر و رِه‌خنه‌گری فیمینیست (جولیا كریستیڤ) و (ئه‌دوارد سه‌عید) و
(هه‌ربیرت ماركۆز) و... زۆرانی تره، میژوو بۆ هه‌میشه به شكۆمه‌ندی
باسیان ده‌كات، هه‌وڵه جوانه‌كانیان بۆ پیگه‌یاندنی نه‌وه و بیری
نوی، به‌رز ده‌نرخینیت. رِۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی رِه‌خنه‌گران و
بیرمه‌ندانی جیددی، تا هه‌تایه به سه‌ر رِه‌وشی رِوناكبیری و
مه‌عریفه و داهینان و نویخوازی و پیشه‌وه‌چوونی ژیان هه‌ر ده‌مینیت.
رِابه‌ر فاریق: یه‌كیك له رِوانینه‌كانی (دیرك واڵكۆت) وه‌هایه:
(ئه‌ده‌ب ده‌می زامیك هه‌ڵده‌داته‌وه, قووڵتر له‌و زامه‌ی میژوو
هه‌ڵیده‌داته‌وه)، ئیمه‌یش ده‌توانین به‌م شیوه‌یه بڵیین: لیكۆڵه‌ر و
رِه‌خنه‌گرانی كورد، قووڵتر ده‌چنه نیو پیكهاته‌ی ده‌قه‌كانه‌وه؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، قسه‌یه‌كی (شیرزاد حه‌سه‌ن) هه‌یه,
له یه‌كیك له نووسین یان دیمانه‌كانیدا خویندوومه‌ته‌وه، یان
ئه‌وه‌تا له یه‌كیك له چاوپیكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان له خۆیم
بیستووه، گرنگ ئه‌وه‌یه قسه‌كه نزیكه‌ی به‌م شیوه‌یه بوو
(پاڵه‌وانیكم له چیشتخانه‌یه‌ك، یان له چایخانه‌یه‌ك، یان به رِیگه‌یه‌كدا,
له‌و كاته‌دا كارم به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه نییه كه چی ده‌كات و چۆن به
رِیگه‌كه‌دا ده‌رِوا, له‌و كاته‌دا كارم به‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه بیر له
چی ده‌كاته‌وه). من كاتی خۆی زۆر سه‌رسام بووم به‌م قسه‌یه، ئیسته‌یش
زۆر به گونجاوی ده‌بینم، كه بیگونجینم له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره‌ی ئیوه
و گوته‌كه‌ی دیرك واڵكۆت.
منیش
پیم وایه (ئه‌ده‌ب ده‌می زامیك هه‌ڵده‌داته‌وه, قووڵتر له‌و زامه‌ی
میژوو هه‌ڵیده‌داته‌وه), ئه‌گه‌ر بشگه‌رِیینه‌وه سه‌ر قسه‌كه‌ی
(شیرزاد حه‌سه‌ن)ی چیرِۆكنووس، ده‌كریت خویندنه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌ی
بۆ بكه‌ین و به هه‌مان به‌رئه‌نجامیش بگه‌ین, به‌و
مانایه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و
جووڵه‌ی كه‌سه‌كان بۆ میژوو جی بیڵین و دیوی ناوه‌وه و خه‌ون و خه‌یاڵ
و غه‌ریزه و بیركردنه‌وه‌كانیش بۆ ئه‌ده‌ب, ئیدی به‌و ئاكامه
ده‌گه‌ین كه بۆ مرۆڤ و
رِووداوه‌كان, رِه‌سمكردن و خویندنه‌وه‌ی دیوی ده‌ره‌وه بۆ میژوو،
رِه‌سمكردن و خویندنه‌وه‌ی دیوی ناوه‌وه‌ش بۆ ئه‌ده‌به,
چونكه له بنه‌رِه‌ته‌وه به‌شیك له ئه‌رك و مه‌هامه‌كانی میژوو, كار
و ئه‌رك و مه‌هامیكی كرۆنۆلۆژییه, زیاتر نووسینه‌وه‌ی رِووداوه‌كان و
كات و شوینی رِووداوه‌كان و كه‌سه‌كان و زیانه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كان
و... .
هه‌ر
رِووداویك به قه‌باره‌ی رِووبه‌ره‌كه‌ی خۆی, دوو دیوی هه‌یه, دیوی
ده‌ره‌وه و دیوی ناوه‌وه، بۆ نموونه كاره‌ساتی جینۆسایدی
(ئه‌نفال)، كاره‌ساته‌كه له چ سه‌رده‌میك بوو؟ له دژی كی بوو؟
بكه‌ره‌كان كی بوون؟ هۆكاره‌كان چی بوون؟ ئه‌نجامدانه‌كه‌ی بۆ چ
مه‌به‌ستیك بوو؟ زیانی كاره‌ساته‌كه چه‌ند بوو؟ چاره‌نووسی كه‌سه‌كان
به كوی گه‌ییشت؟ زۆر پرسیار و گۆشه‌ی دی هه‌ن، ده‌كری ئه‌مه كاری
میژوو بیت و میژوونووس به‌وپه‌رِی رِاستگۆییه‌وه بیاننووسیته‌وه,
به‌لاَم له‌و كاته‌ی كه‌سه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرین, نووسینه‌وه‌ی قیژه و
هاواره‌كانیان, ترس و فۆبیا و نیگه‌رانییه‌كانیان, له‌رزینی
ده‌ماره‌كانی لیو و جه‌سته و رِۆحیان, وشكهه‌لاَتن و زه‌رد و سپی
هه‌ڵگه‌رِانی رِه‌نگی پیستیان, گرمۆڵه‌بوونه‌وه و چوونه نیو باوه‌شی
یه‌كتریی، چرپه و هه‌نسكه‌كانیان, نوزانه‌وه و سه‌ردولكه و
لاوژه‌كانیان, نه‌خه‌وتن و كابووسی شه‌وه‌كانیان، له كاتی
تیربارانكردنیان, رِاوه‌ستان و به‌ربوونه‌وه‌یان, میز به‌خۆداكردنیان,
خه‌ون و ئومیده‌كانیان و... زۆر شتی تر, ئه‌م خویندنه‌وه سایكۆلۆژی و
ده‌روونیانه كاری ئه‌ده‌بن، نه‌ك میژوو, قسه‌مان له‌سه‌ر گرنگیی
نییه.
رِۆشنه
كه رِۆڵی میژوو چه‌نده گرنگه، چه‌نده ئه‌ركیكی چاره‌نووسساز و له
هه‌مانكاتیش مرۆڤایه‌تییه, ئه‌ده‌بیش به هه‌مان شیوه, به‌لاَم لیره
قسه‌مان له هه‌ڵدانه‌وه‌ی زامه‌كان بوو, بۆیه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه
ئه‌ده‌ب خه‌ون و خه‌یاڵ و خه‌م و خۆزگه‌كانی مرۆڤ ده‌نووسیته‌وه،
قووڵتر ده‌رِوانیت، له هه‌ر رِووداویكیشدا زامه‌كان قووڵتر
ده‌نووسیته‌وه. له دواجار، نووسه‌ر
و لیكۆڵه‌ره‌وه و رِه‌خنه‌گرانی كورد، له‌م باره‌یه‌وه دریخییان
نه‌كردووه.
رِابه‌ر فاریق: پیوه‌ندیی نیوان (ده‌ق) و (چیژ) له نیو ئه‌ده‌بی
ئیمه‌دا, تا دی كاڵ و كاڵتر ده‌بیته‌وه, تا ئیسته‌یش ئیستگه‌لیك بۆ
ئه‌م دوو زاراوانه نه‌كراون له لایه‌ن رِه‌خنه‌گرانمان، - ئه‌گه‌ر
برِیاره رِه‌خنه‌گرمان هه‌بیت-. بۆئه‌وه‌ی تیكه‌لاَوبوونیكی
رِه‌گئاژۆیی بخولقینین، پیویسته له كویوه ده‌ست پی بكه‌ین؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
چیژ پیوه‌ندیی به دوو شته‌وه هه‌یه,
یه‌كه‌م: پیكهاته‌ی ده‌ق، واته زمانی ده‌ق و ستایل و شیوازی ده‌ق.
دووه‌م: پیوه‌ندیی نیوان ده‌ق و خوینه‌ر, واته سه‌لیقه و توانا و
مه‌عریفه‌ی خوینه‌ر، هاوكات باری سایكۆلۆژیی خوینه‌ریش، ئه‌وه‌ی دوایی
كارده‌كاته سه‌ر پیوه‌ندییه‌كانیش.
مه‌به‌ستمه ئه‌وه بڵیم كه
رِاده‌ی چیژ له ده‌قیكی شیعریی، له لایه‌ن خوینه‌ریكی وریا و به
سه‌لیقه و خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه‌كی پیویست زۆر جیاوازه، یان رِه‌نگه
زۆر زیاتر بیت له ئاستی چیژ له هه‌مان ده‌قی شیعریی له لایه‌ن
خوینه‌ریكی بی سه‌لیقه و بی ئاگا له هه‌موو شتیك. ده‌قی سه‌ركه‌وتووش
به هه‌مان شیوه‌یه, هه‌میشه ده‌قه سه‌ركه‌وتووه‌كان چیژی زیاتر به
خوینه‌ران ده‌به‌خشن, به گویره‌ی ده‌قی سه‌ركه‌وتووش زمان كاریگه‌ریی
زۆری هه‌یه, چونكه ده‌قی پرِ چیژ له نیو خه‌یاڵ و زاكیره‌ی خوینه‌ر
بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و دریژ ده‌مینیته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ر
خویندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌یش، خوینه‌ر چیژیكی تازه
وه‌رده‌گریت, ئه‌مه چ بۆ ده‌قی شیعریی، چ بۆ ژانره‌كانی تری ئه‌ده‌ب
وه‌كوو یه‌كترییه. بۆ نموونه: رِۆمان و چیرۆكه‌كانی (دۆستۆیڤسكی,
ئه‌میل زۆلا, به‌لزاك, یه‌شار كه‌مال, پاولۆ كۆیلۆ, چیخه‌ف, كافكا,
شیرزاد حه‌سه‌ن, به‌ختیار عه‌لی...)، ده‌قه‌كانیان هه‌ر له
لاپه‌ره‌كانی سه‌ره‌تاوه خوینه‌ر ده‌خه‌نه ژیر رِكیفی ده‌ق و نیو
خه‌یاڵ و رِووبه‌ره‌كانی ده‌ق, له هه‌مان كاتدا چیژیكی زۆریش به
خوینه‌ر ده‌به‌خشن, ئه‌مه به شیوه‌یه‌كی گشتی پیوه‌ندیی نیوان چیژ و
ده‌ق و خوینه‌ره, به‌لاَم له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه (تا دی پیوه‌ندیی
نیوان چیژ و ده‌ق له نیو ئه‌ده‌بی ئیمه‌دا كاڵ و كاڵتر
ده‌بیته‌وه)وه, من پیم وانییه وه‌هابی. ئیمه نابیت ته‌نها له
ده‌قی شیعرییه‌وه ته‌ماشای هه‌موو پانتاییه‌كانی ئه‌ده‌ب بكه‌ین,
ئه‌گه‌ر ئه‌و گومانه‌مان له‌وه‌وه بۆ دروست بووه كه خوینه‌ری
شیعرمان كه‌مه و خوینه‌ر وه‌ك پیویست له‌ززه‌ت له شیعری ئیسته
نابینی به هۆی چرِی زمانه‌وه، دیاره من رِازیم به‌وه‌ی كه خوینه‌ری
شیعر له به‌رانبه‌ر خوینه‌ری رِۆمان، یان بینه‌ری سینه‌ما كه‌متره،
بۆ ئه‌مه له هه‌موو دنیادا رِه‌وشه‌كه وه‌هایه.
له
ئه‌مریكا و كه‌نه‌دادا, تا دیوانه شیعریك ده‌كه‌ویته بازارِه‌وه،
به سه‌دان رِۆمان ده‌رده‌چن، تا دیوانه شیعریك ده‌خویندریته‌وه، به
هه‌زاران رِۆمان. له كن ئیمه‌ش له دوای رِاپه‌رِینه‌وه هه‌م
نووسه‌ری رِۆمان زیادی كردووه، هه‌م خوینه‌ریش, له باره‌ی چرِیی
زمانیش له شیعردا، ده‌بی سه‌رچاوه‌یه‌ك بی بۆ به‌خشینی چیژی زیاتر,
چونكه له رِیگه‌ی چرِییه‌كه‌وه به‌دواداچوون و گه‌رِان و
قووڵبوونه‌وه زیاتر ده‌بن و له رِیگه‌ی ئه‌م گه‌رِان و قووڵبوونه‌وه
و زۆر مانه‌وانه‌وه، له نیو پانتاییی ده‌قدا سه‌رسامی و پرسیاره‌كانی
زیتر ده‌بن و كۆده‌كان و هیماكانی زیاتر بۆ ده‌بنه‌وه و چیژی زیاتریش
وه‌رده‌گریت.
له
باره‌ی ئه‌وه‌ی كه رِه‌خنه‌گرانمان وه‌ك پیویست گرنگییان به‌م
چه‌مكانه نه‌داوه و لایان لی نه‌كردووه‌ته‌وه, له پیشدا قسه‌مان
له‌سه‌ر رِه‌خنه و رِه‌وشی رِه‌خنه كردووه و گوتمان: هه‌وڵه‌كان
وه‌ك پیویست نه‌بوون, ئه‌وه بۆ هه‌موو چه‌مكیك و بۆ هه‌موو بواریكیش
وه‌هایه, بۆ نموونه: به‌رانبه‌ر به سینه‌ما كه‌مترین دیراسه و
لیكۆڵینه‌وه و رِه‌خنه‌ی سینه‌مایی نووسراون, له باره‌ی شانۆ و
هونه‌ری ته‌شكیلی و زمان و بابه‌تی سایكۆلۆژیش به هه‌مان شیوه... تا
دوایی، رِه‌وشی رِوناكبیری و كتیبخانه‌ی كوردی له‌م بوارانه‌ی
سه‌ره‌وه كه باسم كردوون، زۆر لانه‌واز و هه‌ژاره, هه‌ر چه‌نده له
دوای رِاپه‌رِینه‌وه هه‌وڵه‌كان هه‌مه‌لایه‌نتر و رِوو له
پته‌وتربوونن، به‌لاَم هیشتا وه‌ك پیویست نییه، ئه‌گه‌ر به‌راوردیكی
خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه چالاك و ئاكتیڤه‌كان.
رِابه‌ر فاریق: ده‌ق ده‌توانی ببی به ئه‌ڵته‌رناتیڤ له به‌رانبه‌ر
نامۆیی و بیزاریدا، تا ده‌قنووس له سه‌روه‌ختی ته‌نگانه‌دا ده‌ستی بۆ
ببات؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
چه‌مكی نامۆیی، چه‌مكیكی قووڵه، قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گری، پیوه‌ندیی به
زۆر هۆكاره‌وه هه‌یه, بۆ نموونه: مرۆڤ و دابونه‌ریت, مرۆڤ و ئایین,
مرۆڤ و واقیعی كۆمه‌لاَیه‌تیی, مرۆڤ و پیوه‌ندییه
كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان, مرۆڤ و بیروباوه‌رِی سیاسیی, مرۆڤ و ده‌سه‌لاَت,
مرۆڤ و ته‌كنه‌لۆژیا و..., هه‌ریه‌ك له‌مانه جیاواز له یه‌كتری،
كاریگه‌ری و رِه‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌كان و
خه‌ون و خه‌یاڵ و نامۆییی مرۆڤ.
نامۆیی
و بیزاریی پیوه‌ندیه‌كی رِاسته‌وخۆیان به یه‌كترییه‌وه هه‌یه, بۆ
نموونه: كه‌سی نامۆ هه‌میشه بیزاره و كه‌سی بیزاریش زۆرجار نامۆ
ده‌بیت. پیوه‌ندیی ئه‌م باره ده‌روونییه‌ی ده‌قنووس به ده‌قه‌وه،
یان ئایا ده‌ق ده‌بیته ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ و یارمه‌تیده‌ر بۆ نووسه‌ر، له
كاتی نامۆیی و بیزاریدا؟ وه‌كوو باسم كرد؛ نامۆیی و بیزاریی
پیوه‌ندییان به زۆر شته‌وه هه‌یه, من باوه‌رِ ناكه‌م ده‌ق ئه‌و
ده‌سه‌لاَت و هیزه خودایی و هیزه خه‌یاڵییه بی و بتوانی
یارمه‌تیده‌ر و وه‌لاَمده‌ره‌وی گونجاو و به‌رده‌وامی هه‌بی به باری
ده‌روونی كه‌سیكی نامۆ و بیزار, به‌و مانایه ده‌توانم بڵیم: وه‌كوو
ده‌رمانی (بیهۆشكار), رِه‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وه‌رامده‌ره‌وه
بیت، چونكه -به تایبه‌ت شاعیر- له كاتی نووسینی ده‌قه‌كه‌دا،
رِه‌نگه تا ئاستیك مه‌ست و حه‌یران بیت بۆ ماوه‌یه‌ك، هاوكاتیش خۆی ون
بكات له نیو بیركردنه‌وه و خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی، بۆ ماوه‌یه‌كیش
خه‌م و نامۆیی و بیزارییه‌كانی له بیر بچیته‌وه، له‌گه‌ڵ شته
جوانه‌كان له ژواندا بیت, خه‌ونه جوانه‌كان و مه‌راقه خۆشه‌كانی خۆی
له باوه‌ش بگریت و بیانلاوینیته‌وه, له واقیعی (باو) دوور
بكه‌ویته‌وه و له فرِیندا بیت, به‌لاَم ئه‌مه ئه‌ڵته‌رناتیڤ و
وه‌رامده‌ره‌وه‌یه‌كی كاتییه.
كاتیك
نووسه‌ر له نیو خه‌ونه خۆشه‌كانی نیو پانتایی و قوولاَییه‌كانی ده‌ق
به ئاگا دیته‌وه، ئه‌وكات زیاتر هه‌ست به نامۆیی و بیزاریه‌كانی
ده‌كاته‌وه، بۆیه به شیوه‌یه‌كی گشتی ناتوانین بڵیین:
وه‌رامده‌ره‌وه و ئه‌ڵته‌رناتیڤه، چونكه ئه‌ڵته‌رناتیڤی گونجاو و
دروست و به‌رده‌وام گۆرِانی هۆكاره‌كانه, ئه‌و هۆكارانه‌ی له
سه‌ره‌وه باسمان كردوون.
ته‌كنه‌لۆژیاش كاریگه‌ریی زۆری هه‌یه له سه‌ر نامۆیی و بیزارییه‌كان
له دنیای هاوچه‌رخدا، له‌گه‌ڵ پیشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیادا
ده‌بینین كه پیوه‌ندییه كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان به‌ره‌و لاوازی و
داته‌پین رِۆیشتوون، مرۆڤ زیاتر له نیو بازنه داخراوه‌كان و
ته‌نیاییدا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه, زیاتر ژیان به‌ره‌و ئارِاسته‌ی
ئیندیڤیدویل ده‌رِوا, واته: ژیان به‌ره‌و ته‌نیایی و تاكه‌كه‌سیتیی
ده‌رِوا، ئه‌مه‌ش وه‌های كردووه كه له‌م جۆره پیوه‌ندییه
كۆمه‌لاَیه‌تییانه، مرۆڤ له باری رِۆحییه‌وه، هه‌میشه هه‌ست به
نامۆیی و بیزاریی بكات.
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانی كورد توانیویانه به كه‌ره‌سه‌ی مۆدیرن و
چه‌مكه جیهانییه‌كان، دۆخی گشتیی ئیسته‌ی كوردستان بخویننه‌وه و
قه‌یرانه‌كانی به‌ره و چاره‌سه‌ر په‌لكیش بكه‌ن؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
له نیو كورددا رِوناكبیر و رِه‌خنه‌گری وشیار و جیددیمان هه‌ن، كه
زۆر مۆدیرنیستانه و پیشرِه‌وانه و جه‌ریئانه دۆخی كوردستان
ده‌خویننه‌وه و رِه‌خنه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاَت و سیسته‌می
به‌رِیوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه و په‌روه‌رده و فیركردن و زانكۆكان و چه‌مكی
دیمۆكراسی و ئازادیی تاكه‌كه‌س و رِه‌وشی رِوناكبیری، ته‌نانه‌ت
قسه‌كردن له ئاینده‌ی كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و... زۆر شتی
دیكه‌ش هه‌بووه, ئه‌مانه‌یش گوتاره‌كانیان به دیدیكی زۆر رِۆشن و
مه‌ده‌نیانه ده‌ركه‌وتووه، واته: رِه‌خنه و شیكار و رِوانگه‌كانیان
ده‌خه‌نه‌رِوو، هه‌ندیك له‌و رِوناكبیره به‌رچاو رِۆشنانه‌یش كه
جیگه‌ی مه‌به‌ستی منن، هه‌قی خۆیانه ناوی هه‌ندیكیان بینم، له‌وانه:
(مه‌ریوان وریا قانیع, ئاراس فه‌تاح, نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د,
به‌ختیار عه‌لی, عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵلاَ, كاروان عومه‌ر كاكه‌سوور,
رِیبین هه‌ردی و... ...) چه‌ند تاك و ته‌رایه‌كی تر، به‌لاَم
كاره‌سات و ئافاتی میلله‌تی ئیمه
لیره‌وه‌یه كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شه‌ش ملیۆنیدا, شه‌ش رِوناكبیر و
شه‌ش رِه‌خنه‌گری جیددیمان هه‌بی. په‌لكیشكردنی قه‌یرانه‌كانیش
به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن، ئه‌مه‌ش كاری رِه‌خنه‌گر و رِوناكبیره‌كانمان
نییه، وابزانم له دوایین ژماره‌ی رِه‌خنه‌ی چاودیر له دیمانه‌یه‌كدا
پرسیاریكی له‌و بابه‌ته‌یان له (مه‌ریوان وریا قانیع) كردووه, له
باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مان ته‌نها رِه‌خنه ده‌گرن و خۆیان له
چاره‌سه‌ره‌كان ده‌دزنه‌وه، ئه‌ویش زۆر رِۆشنانه وه‌رامی دروستی خۆی
داوه‌ته‌وه و پیویست به‌وه ناكات قسه‌كانی ئه‌و، یان وه‌رامیكی له‌و
چه‌شنه دووباره بكه‌مه‌وه.
من
ئه‌گه‌ر لیره‌دا نموونه‌یه‌ك بهینمه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینم
رِوناكبیر و رِه‌خنه‌گرانمان ده‌توانن له سه‌رچاوه‌كه‌وه ئاوه‌كه
بپاڵیون و رِوونی بكه‌نه‌وه، به‌لاَم ناتوانن، كاری ئه‌وانیش نییه
ئارِاسته‌ی جۆگه‌كان بگۆرِن، بۆیه ئاوه پاڵیوراو و رِوونه‌كه تیكه‌ڵ
به هه‌مان سه‌رچاوه‌كانی جه‌هل و نه‌زانینی ده‌سه‌لاَت و سیسته‌می باو
ده‌بیته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: له نیو رِۆشنبیرانی ئیسته‌ی كوردستاندا كۆمه‌ڵیك گرووپ
ئاماده‌ییان هه‌یه, ئیمه ده‌توانین بڵیین ئه‌مانه بنه‌مایه‌كی
ته‌ندروستیان هه‌یه بۆ دریژه‌دان به كاره‌كانیان؟ بۆچی ئه‌م
گرووپانه هه‌ر ده‌میك و كه‌سیك وه‌ك (رِۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد)
ده‌ناسینن؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
به‌ر له هه‌ر شتیك، ده‌مه‌وی ئه‌وه بڵیم: به هۆی دووری و
سه‌رقاڵیمه‌وه زۆر ئاگاداری ئه‌و گرووپ و ده‌سته و تاخمانه نیم، كه
به‌رِیزتان باسیان ده‌كه‌ن, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من بۆ خۆم پشتیوانیی
له هه‌ر گرووپ و كه‌سیك و ده‌نگیكی تازه و نویخواز و داهینه‌رانه
ده‌كه‌م, هه‌ر ده‌نگیك و هه‌وڵیكی نوی و پیشرِه‌و و مۆدیرن، كه
مایه‌ی خۆشحاڵی و دڵفرازیم بی. دوای ئه‌وه‌ش، هه‌ر گرووپ و كه‌س و
لایه‌نیك ئازادن كی به رِووناكبیر و داهینه‌ری گه‌وره ده‌ناسینن,
له‌م باره‌یه‌وه نابیت هیچ نیگه‌رانییه‌كمان هه‌بی، چونكه چۆن ئازادی
بۆ خۆمان به رِه‌وا ده‌بینین، پیوسته بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌شمان به
هه‌مان شیوه بیبینین, به‌لاَم دیسانه‌وه ده‌مه‌وی له‌وه دڵنیاتان
بكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سیك خۆی رِوناكبیر و داهینه‌ر نه‌بی، هه‌موو
دنیا و هه‌موو ده‌زگاكانی رِاگه‌یاندن، هه‌موو كه‌سه‌كان و گرووپه‌كان
بچنه پشتی و ده‌هۆڵی بۆ بكوتن، من به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵیم: هه‌موو
هه‌وڵه‌كان و ناوهینان و له سه‌ر یه‌كتری نووسینه‌كان، هه‌موو
ده‌هۆڵه‌كان وه‌ك بڵقی سه‌رئاو ده‌بن و هیچی تر, بۆ دوایین قسه‌شم
حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بڵیم: دنیای داهینان و ئافراندن هینده به‌رین و
فراوان و قووڵه، جیگه‌ی هه‌موو كه‌س و گرووپ و ده‌سته و تاقم و
ده‌نگیكی تیدا ده‌بیته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: نووسه‌ران هه‌میشه له سه‌فه‌ریكدان له‌گه‌ڵ خۆیان و
دنیادا, ئاخۆ تۆ له‌و سه‌فه‌ره‌تدا به كوی گه‌ییشتووی؟
ناڵه حه‌سه‌ن:
من چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه ده‌نووسم, به‌لاَم رِاسته‌وخۆ له دوای
رِاپه‌رِینه‌وه نووسین و به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانم
بلاَوكردوونه‌ته‌وه. به‌و مانایه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه له نیو
دنیایه‌ك دام كه به ته‌واوی مانای وشه هه‌ست به ئارامی و رِه‌هایی
و ئازادیی ده‌كه‌م, له‌ویدا هه‌موو شته‌كان جوانن، وه‌كوو خۆیان هه‌موو
شته‌كان ناسك و رِه‌نگین و سه‌رنجرِاكیشن، وه‌كوو خۆیان هه‌ر جاره‌ی
پیم ده‌نیمه نیو رِووبه‌ره‌كانیان، له نیو پانتایییه قووڵ
قووڵه‌كانیان سه‌رخه‌ویك ده‌شكینم, ئومیدی ئه‌وه ده‌كه‌م بۆ تا
هه‌تایه له‌م خه‌وه خۆشه‌م به خه‌به‌ر نه‌یه‌م, له‌ویدا ته‌نانه‌ت
مه‌رگ و یاخیبوون و نیگه‌رانییه‌كانیش جوانن, هه‌موو شته‌كان جوانن،
به ئه‌ندازه‌ی به‌فر و گیا و په‌پووله و شه‌ونم, هه‌موو شته‌كان
جوانن، به ئه‌ندازه‌ی ئاو و دره‌خت و خاك.
له
سه‌فه‌ری نیو ئه‌م دنیا پرِ له سیحر و جوانییه‌دا به كوی
گه‌ییشتووم؟ هه‌ر هینده هه‌یه: له ئیسته‌دا ده‌توانم بڵیم كاتیك به
نیو ده‌ریا قووڵه‌كانی ئه‌م دنیا جوانه‌دا شۆرِده‌بمه‌وه، یان بۆ نیو
ئاسمانه به‌رزه‌كانی، به نیو هه‌وره سپیه‌كانیدا رِه‌ت ده‌بم،
نامۆیی و هه‌سته ته‌نهاكانم زیاتر ده‌بن, ته‌نیاییه‌كی كوشنده‌تر له
ناخی موسافیریكی ده‌شته كاكی به كاكیه‌كانی مه‌مله‌كه‌تی غوربه‌ت,
ته‌نیایی و نامۆییه‌كی كوشنده‌تر له پیده‌شت و رِۆحه پرِ له
برینه‌كه‌ی عاشقیكی دڵشكاو, هه‌سته نامۆ و ته‌نیاكانم له‌م ده‌قه
شیعرییانه‌ی ئه‌م سالاَنه‌ی دواییمدا به ئاشكرا هه‌ستیان پی ده‌كریت.
هه‌ندی جار له نیو پانتاییی ده‌قه شیعرییه‌كانم خۆم وه‌ك سوارچاكیكی
یاخی و سه‌رشیت دیته پیش چاو, یاخی له بوون و له ژیان و له
ئایینده‌م، له هه‌موو شتیك, یان وه‌كوو كه‌سیكی نیهلیست، ژیان و
هه‌موو شتیكم هیچ و پووچ و بی مانا دیته به‌رچاو، هه‌ندی جاریش كه
ده‌قیكی شیعریم ته‌واو ده‌بیت و بۆ خۆم وه‌ك خوینه‌ر ده‌یخوینمه‌وه،
له‌و ده‌مه‌دا بزه‌یه‌ك دیته سه‌ر رِِوخسارم، له‌گه‌ڵ خۆم و
مرۆڤه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆم ده‌كه‌ومه حیوار و گفتوگۆی بی ده‌نگ، ئیدی
نیگاكانم پرِ ئومید ده‌بنه‌وه و ده‌ڵیم: ده‌بی بنووسین و هه‌ر
بنووسین، هه‌میشه وینه‌ی ئه‌و شته جوانانه بكیشینه‌وه كه ژیان و
بوون به هۆیانه‌وه هه‌ناسه ده‌ده‌ن, دڵنیام رِۆژیكیش دادی ژیان وه‌ك
خه‌ونه‌كانی ئیمه، وه‌ك خه‌یاڵه شیعرییه‌كانی ئیمه، وه‌ك خۆزگه و
ئومیده‌كانی ئیمه جوان و رِازاوه ده‌بیته‌وه, مرۆڤیش وه‌ك
بوونه‌وه‌ریكی پرِ له به‌هاكانی جوانی، پرِ له به‌هاكانی گه‌وره‌یی،
ته‌ماشای ده‌كریت.