سازدانی: رِابه‌ر فاریق
(پشكۆ نه‌جمه‌دین)ی شاعیر و نووسه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌دا له باره‌ی
كۆمه‌ڵێك پرس، كه پێوه‌ندییان به ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیریی و
رِه‌هه‌نده‌كانیانه‌وه هه‌یه، رِوانینه‌كانی خۆی خستوونه‌ته رِوو،
هاوكاتیش له رِوانگه‌ی خۆیه‌وه له باره‌یانه‌وه ده‌دوێت، زۆر به
كورتیی، به‌لاَم جوان رِسته‌كانی ده‌ربرِیون.
پشكۆ نه‌جمه‌دین خاوه‌نی چه‌ند كۆمه‌ڵه شیعرێكه، ئه‌گه‌رچی كه‌م
ده‌نووسێت، به‌لاَم له سه‌روه‌ختی خوێندنه‌وه‌ه‌ی شیعره‌كانیشیدا
هه‌ست به رِوانینی تایبه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی وی ده‌كه‌ین له
ته‌ماشاكردنی دنیا و هه‌موو شته‌كانی دیكه‌وه. جگه له‌مه‌یش، شیعری
وی به جۆرێك له جۆره‌كان له یاده‌وه‌رییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت،
ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه یادگه‌ی ئه‌م شاعیره هه‌رده‌م
زیندووه، له پاڵ ئه‌مه‌یشدا ئه‌و "شت"انه‌ی دوێنێ تێكه‌ڵ به
فه‌نتازیا و بینینی ئێسته ده‌كات و له باره‌یانه‌وه ده‌دوێ، له
ده‌قدا. با به یه‌كه‌وه وه‌رامه‌كان بخوێنینه‌وه، تا پتر له
دیده‌كانی نزیك ببینه‌وه:
رِابه‌ر فاریق: كه‌سانێك هه‌ن زۆر به داخراوه‌یی و سانایی
پێكهاته‌كانی ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به واته‌یه‌كی دی، ته‌نها ده‌ڵێن:
(ئه‌م ده‌قه جوانه)، (ئه‌م ده‌قه ناشیرینه)، به بێ ئه‌وه‌ی جارێك
بپرسن: بۆچی؟ هۆكردی ئه‌م (هه‌ڵده‌سه‌نگاندن)انه بۆ چی
ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رپێیی و ساده بۆ پێكهاته‌كانی ده‌ق و
په‌ینه‌بردن به مانا دیار و نادیاره‌كانی، ناكارایی و كه‌متوانستی بۆ
شیكردنه‌وه‌ی وێنه نووسراوه‌كان و خوێندنه‌وه‌یان له ئاستێكدا كه
مانا و مه‌غزای نه‌بینراو‌ی ده‌ق، به رِه‌هه‌ند و بارێكی دیكه‌دا
بخوڵقێنێته‌وه، نیشانه‌ی بێئاگایی و ناشاره‌زاییی رِه‌خنه‌گره، له
كاری رِه‌خنه‌گرتن و خوڵقاندنی تێكستی رِه‌خنه‌ییدا.
رِابه‌ر فاریق: كه‌نگێ ده‌توانین بڵێین ئه‌م ئه‌ده‌به (زاره‌كی)یه و
ئه‌ویدیكه (نووسراوكراو)ه؟ هاوكات ئه‌م رِه‌خنه‌یه (بنیاتنه‌ر)ه و
ئه‌ویدیكه (رِووخێنه‌ر)ه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئه‌ده‌بی زاره‌كی، ئه‌و ژانرانه‌ی ئه‌ده‌ب ده‌گرێته‌وه كه
مێژووی ئافراندنیان كۆنه و رِه‌نگه پێش مێژووی په‌یدابوونی نووسین
كه‌وتبن، یاخود خوڵقێنه‌ران و داهێنه‌رانیان، له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك،
بواری به نووسینكردنی ئه‌و ژانرانه‌یان بۆ نه‌رِه‌خساوه و ئیدی
بابه‌ته‌كه ده‌ماوده‌م له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه
گوزێراوه‌ته‌وه. ئه‌م ژانرانه‌ی ئه‌ده‌ب كه ده‌شێت شیعر، چیرۆك و
سه‌رگوزشته، به‌یت و بالۆره، په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق و زۆر
شتی دیكه‌ش بگرێته‌وه كه خاوه‌نه‌كانیان له سۆنگه‌ی به
نووسراونه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كاندا، بزر و نادیارن. پرۆسه‌ی به نووسین
نه‌كردنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی، موڵكییه‌تی ئافراندنه‌كان له تاكی
بگۆوه بۆ كۆمه‌ڵ ده‌گوێزێته‌وه، هه‌رئه‌مه‌شه كه دواتر له ژێر
ناوی (فۆلكلۆر)دا ده‌نووسرێته‌وه و خه‌سڵه‌تێكی میللیی وه‌رده‌گرێ.
رِه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر و رِوخێنه‌ر، دوو تێرم و دوو چه‌مكن كه زیاتر
سێبه‌ری سیاسه‌تیان به‌سه‌ره‌وه‌یه و كه‌متر سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ
ئه‌ده‌بدا هه‌یه.
ئه‌م تێرمانه، داهێنراوی سیاسه‌تكارانی ده‌سه‌لاَتن و دیدی ئه‌وانه
بۆ پرۆسه‌ی رِه‌خنه‌سازی و رِه‌واییدانه به ده‌مكوتكردنی
رِه‌خنه‌گران،
رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌كوو زانستی رِه‌خنه‌سازی، هه‌میشه
بنیاتنه‌ره، بنیاتنه‌ر به‌و مانایه‌ی به میتۆده جیاوازه‌كانی خۆی
ده‌ق ده‌خوێنێته‌وه و له ئه‌نجامی شیته‌ڵكارییه‌كانیدا، دووباره
ده‌ق ده‌خوڵقێنێته‌وه و دروستی ده‌كاته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: رِه‌خنه‌گرانمان، به‌ده‌ر له كاری خۆیان
(رِه‌خنه‌گرایی) به‌دیل دۆزه‌ره‌وه‌شن. ئه‌م دوانه گه‌ره‌كیان به
كه‌سی تایبه‌تمه‌ند و ئاكادیمیست هه‌یه؟ كه‌نگێ ده‌قی ئه‌ده‌بیی
ئه‌ڵته‌رناتیڤ ده‌خوازێ؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: دیاره رِه‌خنه‌گه‌ر گه‌ره‌كه كه‌سی تایبه‌تمه‌ند و شاره‌زا
بێ، باكگراوندێكی رِۆشنبیریی قووڵی له بواری مێژوو و تیوری ئه‌ده‌بدا
هه‌بێ.
رِه‌خنه‌گر، رِۆشنبیرێكه له‌به‌ر رِۆشناییی تیوره جیاوازه‌كانی
رِه‌خنه‌دا و به میتۆدی تایبه‌تی خۆی، ده‌ق ده‌خوێنێته‌وه،
هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێ، لایه‌نه نهێنی و نادیاره‌كانی ئاشكرا ده‌كا. پێم
وانییه، مه‌رجی ئاكادیمیستبوون بۆ رِه‌خنه‌گر دابنێین، به‌لاَم دیاره
كه ئاكادیمیستبوون، كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی پۆزه‌تیڤ به كاری رِه‌خنه‌گر
ده‌به‌خشێ، هاوكاتیش كاره‌كه‌ی میتۆدیك و سیسته‌ماتیكتر ده‌كا.
ئه‌ده‌ب، زاده‌ی فیكر و خه‌یاڵی تاكی نووسه‌ره. به‌رزیی هه‌ر
داهێنانێكی ئه‌ده‌بییش، به‌نده به ده‌سه‌لاَتی فیكر و فراوانیی
فه‌نتازییا و ئه‌زموونی نووسه‌ره‌وه.
پێم وانییه چ ده‌قێكی ئه‌ده‌بیی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بخوازێ، یانژی
چاوه‌رِێی ده‌قی ئه‌ڵته‌رناتیڤی رِه‌خنه‌گر بێ. له رِاستیدا ئه‌ركی
رِه‌خنه‌گر، دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ڵته‌رناتیڤ نییه، به‌ڵكوو
خوڵقاندنی ده‌قێكی نوێیه، له‌سه‌ر دنگه و رِایه‌ڵه‌كانی ده‌قی
نووسراو.
ئه‌گه‌ر رِه‌خنه‌گر دۆزینه‌وه‌ی (ئه‌ڵته‌رناتیڤ) به ئه‌ركی خۆی بزانێ،
ئه‌وه هه‌م ده‌قی رِه‌خنه‌لێگیراو و هه‌م نووسه‌ریش رِه‌ت
ده‌كاته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و رِێگایانه كامانه‌ن كه ده‌بنه پردی پێوه‌ندیی
قووڵیی نێوان نووسه‌ر و وه‌رگر، بۆئه‌وه‌ی سیحرێكی ئاگاییانه
بچسه‌پێنن له فیكری خوێنه‌ر، تا تێكه‌ڵبوون و هاومه‌ستییه‌كی
رِه‌گئاژۆیی بخوڵقێ. ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه چین كه له وه‌ها
كاتێكدا كۆمه‌كمان ده‌كه‌ن؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: رِێگه ئه‌فسووناوی و نه‌بینراوه‌كانی نێوان نووسه‌ر و
خوێنه‌ر، له میانه‌ی تانوپۆ و رِایه‌ڵه چنراوه‌كانی سه‌ر جه‌سته‌ی
تێكستی خوڵقێنراوه‌وه تێپه‌رِ ده‌بن. ئه‌م رِێگایانه پێش هه‌رشتێك
له ماڵه سیحراوییه‌كانی زماندا كار ده‌كه‌ن. زمانی بالاَ، رِۆحی
تیشكباری تێكسته. ئه‌وه زمانی دیار و نادیاری خوڵقێنراوی پرِ
رِووداوی نێو جه‌سته‌ی ده‌قه كه ده‌كارێ پرده‌كانی موعجیزه له
نێوان نێره/ نێردراو/ وه‌رگردا رِۆبنێ. زمان كه ناكرێ ته‌نها وه‌كوو
ئامرازی گه‌یاندن لێی برِوانرێ، بگره ده‌شێ خودی رِووداو بێ له
ده‌قدا، ده‌توانێ له زه‌ینی خوێنه‌ردا جۆرێك له تێكه‌ڵبوون و
هاومه‌ستییه‌كی سۆفیستانه بخوڵقێنێ.
خه‌یاڵ یاخود فه‌نتازیا كه به‌رهه‌می هزرین و بینینی نووسه‌ره بۆ
واقیعی ته‌ڵخ و دابارینی جوانییه‌كانه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی پرِ نهێنیی
ئه‌و واقیعه دزێوه‌دا كه ژیانی له ئامێز گرتووه. واته هه‌وڵدان بۆ
خه‌پاندن و فریودانی خوێنه‌ر له رِێگه‌ی دارِشتنه‌وه‌ی (درۆ
جوانه‌كانه)ه‌وه، تا بتوانێ له‌م گوڵشه‌نی خه‌یاڵه‌دا، په‌ی به
كه‌مۆكه‌یه‌ك له رِاستییه جوانه‌كان ببات و كه‌شفیان بكا. ئه‌مه
رِێگه‌یه‌كه كه نووسه‌ری به ئه‌زموون، له میانه‌یه‌وه ده‌كارێ
خوێنه‌ر له مه‌یخانه‌ی واقیعی پرِ له مه‌ینه‌ت و ده‌ردیسه‌ریدا مه‌ست
بكات و له‌و حاڵه‌تی مه‌ستبوونه‌دا به‌رز و به‌رزتر بفرِێ. توانستی
نووسه‌ر بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له هزردا ده‌بارن و ده‌خوازن
ئه‌م دنیای بالاَده‌ست و باوه، نغرۆ بكه‌ن و تێكی بشكێنن. جێخستنی
ئه‌م وێنانه و كۆكردنه‌وه‌یان له فیگۆر و كۆد و ده‌لاله‌ته‌كانی
زماندا، رِۆڵێكی زێده‌گرنگ له بازنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان
(نووسه‌ر/ خوێنه‌ر، ده‌ق/ خوێندنه‌وه)دا، ده‌گێرِن.
میتۆد و ته‌كنیكی نووسین و ستایلی تایبه‌ت و جوداهه‌ڵكه‌وتوو، ده‌شێ سێ
رِێگای دیكه بن كه نووسه‌ری به ئه‌زموون، وه‌كوو ئه‌ندازیاری تێكست،
بتوانێ ئه‌و پێوه‌ندییه قووڵه دوولایه‌نه دروست بكا.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌رمایه و كه‌ره‌ستانه كه بۆ رِۆنانی
پرده‌كانی پێوه‌ندیی گرنگن، ده‌شێ له ماڵی خوێنه‌ردا بن. ئاوه‌ز و
هۆشیاریی خۆێنه‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و توانستی ئه‌و بۆ كه‌شفكردنی
نهێنییه‌كانی ده‌ق، دۆزینه‌وه‌ی جوانییه‌كان و چێژ لێ بردنیان،
خوڵقاندنی گفتوگۆیه‌ك له نێوان خۆی و نووسه‌ردا، ده‌شێ مه‌رجه‌كانی
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست بن كه ببنه مایه‌ی خوڵقاندنی ئه‌و
ئامێته‌بوون و لێكهه‌ڵپێچرانه‌ی نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ر.
رِابه‌ر فاریق: ئێسته، شیعر و قسه‌ی ئاسایی تێكچرِژانێكی رِیشه‌ییان
به خۆوه گرتووه، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م جۆره‌ی ده‌قنووسین له ئه‌وروپادا
ئه‌زموون كراوه، به‌لاَم شاعیرانی ئێمه‌یش سوودیان لێی وه‌رگرتووه.
ئه‌م تێكه‌لاَوبوون و سوود لێ وه‌رگرتنه، تا ئاستێك له خزمه‌تی
ئه‌ده‌بی كورددا بوونه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: شیعر ئه‌گه‌ر جۆره خزمایه‌تییه‌كیشی له‌گه‌ڵ ئاخاوتن و
ده‌ربرِینی ئاسایی‌دا هه‌بێ، دیسان شیعر بوونه‌وه‌رێكه له ده‌ره‌وه‌ی
واقیعی قسه‌ی ئاسایی‌دا ده‌ژی و خه‌سڵه‌تگه‌ل و سیمای تایبه‌ت به خۆی
هه‌ن. شیعر، چرِكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی زه‌ینی
شاعیره له ماڵی زماندا و ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
وێنانه‌یه كه ئێمه له پانتاییه‌كانی دیالۆگی ئاسایی‌دا ده‌یانبینین
و دركیان ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی كه له ئه‌وروپادا، پرۆسه‌ی خوڵقاندنی شیعر له رِیشه‌ی
په‌یڤینی ئاسایی ئاڵێنرابێ و ئه‌زموون كرابێ، رِه‌نگه خراپ تێگه‌یشتنی
ئێمه بێ بۆ ئه‌و ئه‌زموونه شیعرییانه‌ی ئه‌ورپا. ده‌شێ شیعر
هه‌نده‌كجاران، له بواری دارِشتن، زمان، سینتاكس و وێنه‌كاندا، به
شێوازێكی ساده و نا ئاڵۆز خوڵقێنرابێ، به‌لاَم له ژێر پێستی ئه‌و
ساده‌یی و به رِواڵه‌ت رِوونییه‌دا، قوولاَییه‌كی ئێجگار قووڵ، خۆی
حه‌شارداوه و خوێنه‌ری زیره‌ك و ئاوه‌زدار ده‌یبینێ و
ده‌یخوێنیته‌وه. هه‌وڵدان بۆ رِاكێشانی شیعر، بۆ نێو دنیا
ئاساییه‌كه‌ی ئاخاوتن، جگه له نا شیعر، چیی دیكه به‌رهه‌م ناهێنێ.
رِابه‌ر فاریق: شیعری ئێسته، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراون رِووی له
خه‌مه بچووكه‌كان، یاخود خودی شاعیركردووه، به پێچه‌وانه‌ی شیعری
پێشوو كه گرنگیی به خه‌مه(كۆ)كان ده‌دا. ئه‌م گۆرانكارییه‌ی كه
ئێسته له بونیادی ده‌قه هاوچه‌رخه‌كاندا هه‌ستی پێ ده‌كرێ، تا چه‌ند
خزمه‌ت به ده‌قی ئیبداعی ده‌كا؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئه‌و گۆرِانه سۆسیۆلۆگییه‌ی له‌م دوو سێ ده‌یه‌ی دواییدا
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا رِووی داوه، جێگۆرِكێی به هه‌موو ماناكان،
له هزر و دیدی ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا كردووه. ئیدی ماناكان، خه‌مه‌كان و
به‌هاكان، هه‌مانی پێشوو نابن و نین. ئیدی خه‌مه‌كانی سیاسه‌ت و كورد و
نیشتمان، بچووك ده‌بنه‌وه و له ماڵی خه‌مه گچكه‌كانی خودی (تاك)دا
ده‌خه‌ون و جێگه بۆ خواست و خولیا و نیگه‌رانییه‌كانی تاك چۆڵ
ده‌كه‌ن. ئه‌م ئازوگوێزه، وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی له تێما و مانا‌كانی
ده‌قی شیعریدا كردووه و بووته ناسنامه‌ی دنیای نوێی شیعر. ئاخر شیعری
بالاَ، ئه‌و ده‌قه‌ی كه له دنیای داهێنان نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌و
شیعره‌یه كه رِیشه‌كانی له خودی خۆیدا قووڵ رِۆچووبن و قه‌رزار و
منه‌تباری ده‌ره‌وه‌ی خۆی نه‌بێ. به واته‌یه‌كی دیكه، ده‌قی شیعریی
سه‌ركه‌وتوو، له خۆیدا هه‌ڵده‌قوڵێ و به هه‌موو
رِه‌گه‌زه‌كانییه‌وه، ده‌رِژێته‌وه نێو خۆی.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هاوشانی ده‌قنووس بێ له خوڵقاندنی
مانادا، ئه‌دی ده‌قنووس چۆن هاوشانیی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی ده‌قدا
فه‌راهه‌م ده‌كا؟ به ده‌ر له سه‌روه‌ختی له‌دایكبوونی ده‌قێكی
شیعریی.
پشكۆ نه‌جمه‌دین: خوڵقاندنی مانا له ده‌قی بالاَ و داهێنراودا، له پله‌ی
یه‌كه‌مدا سه‌روكاری له‌گه‌ڵ توانست، رِوئیا و بنینی نووسه‌ردا هه‌یه،
بۆ پرۆسه‌ی خوڵقاندنی مانا له ده‌قدا. گه‌مه‌كردن له نێو
پانتاییه‌كانی زماندا، داهێنانی تێرم و موفره‌داتی نوێ، هه‌وڵدان بۆ
نوێكردنه‌وه‌ی زمان له هه‌موو رِه‌هه‌ند و ئارِاسته‌كانیدا، كاری
نووسه‌ری داهێنه‌ره و ئه‌م رِه‌گه‌زانه‌ش رِۆڵی گرنگ له خوڵقاندنی
مانای ده‌قی نووسراودا ده‌بینن.
دروسته كه ته‌كاملبوونی مانا‌كانی ده‌ق، به پرۆسه‌یه‌كدا تێده‌په‌رِێ
كه ته‌نها میكانیزمی نووسین و خوێنده‌وه، پێكرِا ته‌واوی ده‌كه‌ن و
به لوتكه‌ی ده‌گه‌یه‌نن. به‌شی دووه‌می پرۆسه‌كه و قۆناغه
كۆتاییه‌كه‌ی، پێبه‌ستی خوێنه‌نده‌وه‌ی خوێنه‌ر و توانای ئه‌وه بۆ
بینینی رِه‌گه‌زه جوداوازه‌كانی ده‌قی نووسراو، دواتر پێكه‌وه گرێدان
و لێكهه‌ڵپێچانیان به شێوازێك كه له خزمه‌تی ته‌كامولبوونی مانا‌كانی
ده‌قدا بێ. ئه‌م هه‌ڵكشان و ته‌كا‌مولبوونه، ئه‌گه‌ر به رِێچكه‌یه‌كی
دروستدا رِه‌وت بگرێ، رِۆڵی خۆی له خوڵقاندنی ئه‌و هاوشانییه‌دا
ده‌بینێ، به‌مه‌ش خواستی نووسه‌ر جێبه‌جێ ده‌بێ.
رِابه‌ر فاریق: پێت وایه هۆی داته‌پینی بناغه‌ی هه‌رده‌قێك، به‌شێكی
بۆ ئه‌وه بگه‌رِێته‌وه كه بونیادی ده‌ق له مانا داخراوه‌كانه‌وه
سه‌رچاوه بگرێ؟ به مانایه‌كی تر: بۆئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ده‌ق له
كاڵگه‌رایی و بوونی كاتیی بپارێزین، ده‌بێ چی بكه‌ین؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: كه‌مته‌مه‌نی و كاڵگه‌راییی ده‌ق، هه‌ر له سه‌ره‌تای
ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی نووسینه‌وه، به‌شێكن له نیگه‌رانی و
دڵه‌رِاوكێكانی نووسه‌ر. ئه‌وه‌ی ده‌ق، به‌شێكی گه‌وره‌ی بونیادی خۆی
له مانا داخراوه‌كانیه‌وه سه‌رچاوه بگرێ، نابێته هۆی داته‌پین و
كاڵگه‌رایی و ته‌مه‌نكورتیی ده‌ق، بگره كێشه‌كه په‌یوه‌سته به
چۆنییه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ زمان و داله‌كانی زمان له
لایه‌ك و له لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌وه توانستی نووسه‌ره له
كێشكردنی دیارده و ده‌ركه‌وته ده‌ره‌كییه‌كان، بۆ نێو زه‌ینی خۆی و
پاشان ئامێته‌كردن و تێكهه‌ڵكێشكردنیان له پرۆسه‌یه‌كی (زه‌ینی-
مه‌عریفی)دا، هاوكاتیش دارِشتنه‌وه‌یان له بونیادی ده‌قدا، ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه یه‌كلا ده‌كاته‌وه. نووسه‌ر كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو
له مه‌رزه‌كانی داهێنان و نوێخوازی نزیك ببێته‌وه و رِوانین و
دیده‌كانی خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستێكی به‌رزی ده‌لاله‌تی نوێ، مانا
نوێیه‌كان له بونیادی زماندا بدۆزێته‌وه و جێگیریان بكا، ئه‌وسا ترس
و نیگه‌رانییه‌كانی له‌مه‌رِ كاڵگه‌رایی ده‌ق ده‌رِه‌ونه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: كه‌نگێ زمان- گوتن، رِووبه‌رِووی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی
قووڵ و ئێستێتیك و بابه‌تیانه، ده‌بنه‌وه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: پێوه‌ندیی نێوان زمان- گوتن، پێوه‌ندییه‌كی هه‌مه‌یشه‌ییی
هه‌ستیاره، به جۆرێك كه كرده‌ی گوتن هه‌موو ده‌لاله‌ت و مانا ئاشكرا
و شارا‌وه‌كانی خۆی، له سرووشته كراوه و داخراوه‌كانی زمانه‌وه
وه‌رده‌گرێ.
نه‌خشه‌ی دارِشتنه‌وه‌ی بیر و جیهانبینی له پرۆسه‌ی (ته‌وزیف)كردنی
زماندا، لای نووسه‌ر و گرنگیدان به وردینه‌كانی ئه‌و نه‌خشه‌یه و
یه‌كخسته‌نه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی خوڵقاندنی ده‌قدا، كاریگه‌رییه‌كی
دیار و كاربرِی له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه ده‌بێ.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خودی نووسه‌ر، به‌رده‌ستترین و سه‌ره‌كیترین
كه‌ره‌سه‌ی خاو بێ، بۆ بنیاتنانی ته‌لارێكی به‌رز به وشه، خه‌یاڵی
نووسه‌ر له كوێی ته‌لاره به‌رزه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: خه‌یاڵ، رِه‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌ر ده‌قێكی ئیبداعییه.
نووسه‌ر بێ فه‌نتازیا و به‌كاربردنی فه‌نتازیا (تا ئه‌و كاته‌ی قسه‌مان
له‌سه‌ر ده‌قی ئافرێندراوی ئه‌ده‌بی بێ)، ناكارێ له دنیای داهێنان
نزیك ببێته‌وه و تێكستێك بخوڵقێنێ كه هه‌ڵگری خه‌سڵه‌ت و مانا‌كانی
ده‌ق بێ.
خه‌یاڵ، پرِاوپرِی هه‌موو نهۆمه‌كانی ئه‌و ته‌لاره به‌رزه به وشه
رِۆنراوه‌یه و له بنه‌چه‌وه بۆ ساپیته و سه‌ربان، وجودی هه‌یه.
خه‌یاڵیش له ته‌لاری ده‌قدا، ته‌نها به مانا ئه‌بستراكته‌كه‌ی به‌كار
نابه‌ین، مه‌به‌ستمان له مانا گشتگره‌كه‌ی فه‌نتازیایه له پرۆسه‌ی
داهێنانی ده‌قی بالاَدا.
رِابه‌ر فاریق: دێكارت رِوانینێكی هه‌یه: (من بیرده‌كه‌مه‌وه،
كه‌واته من هه‌م)، به‌لاَم ئه‌وی شاراوه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یه: كام
(بیركردنه‌وه) ده‌توانێ (بوون)ێكی پرِجووڵه و ئیبداعكاریی به‌رده‌وام
به‌رهه‌م بهێنێ، هاوكات بیركردنه‌وه له كن تاكی هۆشیار، تا چه‌ند
په‌یوه‌سته به (ئاگایی) و (ئه‌وانیدی)كه‌وه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: دیاره هه‌موو (بیركردنه‌وه)یه‌ك توانستی به‌رهه‌مهێنانی
(بوون)ێكی ماناداری نابێ، هاوكاتیش ناكارێ خوڵقێنه‌ری جووڵه و ئیبداعی
به‌رده‌وام بێ.
ئێمه، لێره‌دا بواری ئه‌وه‌مان نییه باس له توێژینه‌وه و
شیكاركردنی پێوه‌ندییه فیسیۆلۆگی و فیزیكییه‌كانی (بوون) له پرۆسه‌ی
بیركردنه‌وه‌دا بكه‌ین. من پێم وایه، بیركردنه‌وه ته‌نها كاتێك
ده‌توانێ سیما و خه‌سڵه‌تێكی ته‌ندروست و به‌رهه‌مدار به (بوون) بدات،
كه رِه‌هه‌ندێكی فه‌لسه‌فییانه‌ی قووڵ و گشتگری بۆ دیارده و شته‌كان
هه‌بێ.
بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان، له ئاست و شێوازه جوداوازه‌كانیاندا، ساتێك
بازنه داخراوه‌كانی (بیركردنه‌وه) ده‌به‌زێنن و به هه‌ر ئامراز و
رِێگه‌یه‌ك، له بازنه‌ی (خود)ه‌وه بۆ پانتاییی (گشت) ده‌په‌رِنه‌وه،
كارلێك ده‌كه‌ن و یه‌كدی ده‌بزوێنن.
رِابه‌ر فاریق: چی له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا
ناتوانن بیگۆرِن؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئێمه ته‌نها ده‌توانین ئه‌م واقیعه دزێوه، له
ته‌لاره‌كانی فه‌نتازیادا جوان بكه‌ین و له وێدا، له‌ودیو
شووشه‌به‌نده‌كانی خه‌یاڵه‌وه، ژیان بكه‌ین. ئه‌مه‌یه قه‌ده‌ری
ئێمه‌ی مرۆڤه نامۆكان.
رِابه‌ر فاریق: یه‌كێك له رِوانینه‌كانی (دێرك واڵكۆت)، وه‌هایه:
(ئه‌ده‌ب ده‌می زامێك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ی میژوو
هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئێمه ده‌توانین به‌م شیوه‌یه بڵێین: لێكۆڵه‌ر و
رِه‌خنه‌گری كوردی، قووڵتر ده‌چنه نێو پێكهاته‌ی ده‌قه‌كان؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئه‌م بۆچوونه، ده‌بێ ئه‌ركی بنه‌رِه‌تیی ئه‌ده‌بمان پیشان
بدا. هه‌رده‌قێكی ئه‌ده‌بیی، بۆئه‌وه‌ی به لوتكه‌ی خۆی بگا، ده‌بێ
خوێندنه‌وه‌كانی (نووسه‌ر/ رِه‌خنه‌گر/ خوێنه‌ر)، له هاوكێشه‌یه‌كی
ته‌ندروست و هاوتادا، لێك هه‌ڵبپێچرێن و گفتوگۆیه‌ك بخوڵقێنن.
رِه‌خنه‌گر و توێژه‌رانی ئێمه، هه‌تا كوێ توانیویانه په‌ی به شوێن و
رِۆڵی خۆیان، له‌و هاوكێشه‌یه‌دا ببه‌ن؟ چۆن كار له شیكردنه‌وه‌ی
بونیاده جوداوازه‌كانی ده‌قدا ده‌كه‌ن و له رِێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی
ئاماژه‌كانی زمانه‌وه، له دوی ستره‌كتۆره جیاوازه‌كانی ده‌ق
بگه‌رِێن، تۆره‌كانی فره‌مانایی لێك هه‌ڵوه‌شێنن؟، ده‌ڵێم: ئه‌م
توانسته، جارێ لای رِه‌خنه‌گرانی ئێمه سنوورداره و له ئاستێكدایه
كه هاوشانی بزووتنه‌وه‌ی رِه‌خنه‌سازیی ئه‌ده‌بی ئێمه‌یه.
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانی كورد توانیویانه به كه‌ره‌سه‌ی مۆدێرن و
چه‌مكه جیهانییه‌كان، دۆخی گشتیی ئێسته‌ی كوردستان بخوێننه‌وه و
قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر به كێش بكه‌ن؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: ئێمه به خوێندنه‌وه‌مان بۆ دۆخی ئێسته‌ی واقیعی كۆمه‌ڵگه و
ده‌سه‌لاَتی كوردی و ته‌نگژه و وێرانییه‌كانیان، ده‌توانین دادوه‌ری
له‌سه‌ر وه‌ها پرسێك بكه‌ین. ئێمه، له پانتاییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
رِۆشنبیریی كوردیدا، رِه‌وتێك، ئارِاسه‌ته‌یه‌ك له توێژین و
خوێندنه‌وه، بۆ دۆخی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تیی كۆمه‌ڵگه ده‌بینین،
له‌واندا، به‌شێك له كه‌ره‌سه و میتۆدی مۆدێرن بۆ كاری لێكۆڵینه‌وه
بوونیان هه‌یه، له‌وێدا، هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای زانستییانه‌ی
كۆڵینه‌وه وه‌ستاون. ئه‌م ئارِاسته‌یه بۆ خوێندنه‌وه، له
بزووتنه‌وه‌ی رِۆشنبیریی ئێمه‌دا كه‌مته‌مه‌نه، واته، جارێ نه‌بووته
ئه‌و هێزه مه‌عریفییه‌ی هه‌ژانی كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسیی بخوڵقێنێ.
بونیادی فره‌رِه‌هه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه و ئه‌و مێژووه‌ی له
پشتییه‌وه ئاماده‌یه، هێنده سه‌خت، داخراو، زه‌برئامێز و
مه‌رگدۆسته، وا به ئاسانی خۆی به ده‌سته‌وه نادا، واته، بوار بۆ
گۆرِانكاری و چاره‌سه‌ره‌كان ساز ناكا.
ده‌سه‌لاَتدارانی سیاسیی كورد، له پاش رِاپه‌رِینه‌وه، تا ئێسته‌ش،
له سۆنگه‌ی ئه‌و ترسه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌گه‌ری گۆرِان بۆ ئه‌وانی دروست
ده‌كا، به‌شێكی دیاری نه‌خشه‌كانیان بۆ ئیفلیجكردنی بزاڤی رِۆشنبیری و
له قه‌یرانخستنی رِۆشنبیر بووه. رِۆشنبیر (ئه‌و بوونه‌وه‌ره
ئه‌كتیڤه‌ی كه ئه‌ركه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی خوڵقاندنی قه‌یرانه)،
ئێستا خۆی له قه‌یرانێكی جیددیدایه.
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانی كورد، ده‌زانن بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه و
له پشت بیركردنه‌وه‌كانیاندا چ مه‌به‌ستێك خۆی نوواندووه؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: قسه‌كردن له‌سه‌ر وه‌ها پرسێك و گشتاندنی خوێندنه‌وه و
تێگه‌یشتنه‌كانمان بۆ مه‌رام وخواسته‌كانی رِۆشنبیر، له پرۆسه‌ی كاری
رِۆشنبیریدا، ئه‌سته‌مه و ناتوانین بۆچوونێكی گشتگرمان هه‌بێ.
رِۆشنبیران ئێلیتێكن، وێرِای خه‌سڵه‌ته گشتییه هاوبه‌شه‌كانیان (له
كاری به‌رهه‌مهێنانی فیكر و مه‌عریفه‌دا)، دیسانیش له خانه و ماڵێكدا
پۆلێن ناكرێن و ناتوانین له به‌ر تیشكی خوێندنه‌وه و
تێگه‌یشتنه‌كانماندا بۆ چه‌مكی (رِۆشنبیر)، كه خۆی چه‌مكێكی ئاڵۆز و
فره‌مانا و رِه‌هه‌نده، خه‌مڵی زانینی بیركردنه‌وه و مه‌رام و
مه‌به‌سته‌كانی پشت بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌وان، لێ بده‌ین.
ناخوازم بێمه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسیاره سواوه بێتامه‌ی كه بوونی
رِۆشنبیر له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. من،
چه‌مكێكی (ستاندارد( بۆ (رِۆشنبیر) نابینم. ئه‌م بوونه‌وه‌ره
فیكربه‌رهه‌مهێنه، خه‌سڵه‌ته‌كانی رِێژه‌یین (به‌لاَم جیوه‌یی نین) و
هه‌ر سه‌رده‌مێكیش، رِۆشنبیر یاخود رِۆشنبیرانی خۆی هه‌بووه و
ئێسته‌یش هه‌یه‌تی. ئه‌وه‌ی كه رِۆشنبیری كورد، له وێرانترین واقیعی
سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تیی میلله‌تی ئێمه‌دا، نه‌یتوانیوه ته‌نگژه
بخوڵقێنێ، هێزی پرس و گومان له كۆمه‌ڵگه‌دا، له هه‌مبه‌ر
ده‌سه‌لاَتێكی پره‌ماتیڤ، له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا بخاته‌گه‌رِ، بۆ
ئه‌و برِوایه‌مان ده‌با كه رِۆشنبیری كورد، هێشتا خودانی
ئاخاوته‌یه‌كی رِۆشنبیریی نییه و ئه‌مه‌ش، كه‌مۆكه‌یه‌ك له وه‌رامی
پرسه‌كه‌ی ئێوه نزیك ده‌بێته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: له نێو (رِۆشنبیر)انی ئێسته‌ی كوردستاندا، كۆمه‌ڵێك
گرووپ ئاماده‌ییان هه‌یه، ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه بنه‌مایه‌كی
ته‌ندروستیان بۆ درێژه‌دان به كاره‌كانیان، هه‌یه؟ بۆچی ئه‌م
گرووپانه هه‌رده‌مێك و كه‌سێك وه‌كوو (رِۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد)یی
ده‌ناسێنن؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: بۆ داوه‌رییكردن له‌سه‌ر بنه‌مای تۆكمه و ته‌ندروستی
پرِۆژه‌ی كاری هه‌ر رِۆشنبیر یاخود گرووپێك له رِۆشنبیران، گه‌ره‌كه
خودی پرۆژه و كار و به‌رهه‌می ئه‌وان، له بوار و كایه جوداكاندا،
هه‌مه‌لایه‌نه بخوێندرێنه‌وه، به‌ها فیكری و مه‌عریفییه‌كانی ده‌قی
ئافرێندراوی ئه‌وان شی بكرێنه‌وه، میتۆده‌كانی نووسین و سیسته‌می
پاشخانی بیركردنه‌وه‌یان هه‌ڵبسه‌نگێندرێن. بنه‌مای ته‌ندروست بۆ
درێژه‌دان به كاركردن و به‌رهه‌مهێنان، له كایه‌كانی ئه‌ده‌ب و
مه‌عریفه‌دا، له‌سه‌ر گه‌لێك فاكته‌ر و سه‌رمایه وه‌ستاوه كه
پێوه‌دندییان له‌گه‌ڵ پاشخانی هۆشیاریی و رِۆشنبیریی، توانست و ئاگایی
و سیسته‌می دنیابینیی، قووڵبوونه‌وه و فره‌لابینینی (رِۆشنبیر)ه‌وه
هه‌یه، كۆمه‌ڵگه و ده‌وروبه‌ر و سیسته‌می سیاسیش، له‌و بواره‌دا رِۆڵ
ده‌گێرِن.
پێناسه‌ی (رِۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد) یاخود هی هه‌ر میلله‌تێكی دیكه،
له‌سه‌ر وه‌لابردن و پێبه‌ستبوونی گرووپێك به رِۆشنبیرێك یاخود
به‌رهه‌می داهێنراوی رِۆشنبیرێكی گریمانه‌وه نه‌وه‌ستاوه. به‌خشینی
ئه‌م خه‌سڵه‌ته، كه‌م و زۆریش له‌گه‌ڵ به‌خشینی پاداشت و رِێزلێنان و
خه‌لاَته لۆكاڵی و جیهانییه‌كاندا سه‌روكاری نییه. له دنیادا، زۆرن
ئه‌و رِۆشنبیره گه‌ورانه‌ی شیاوی خه‌لاَتی (نۆبڵ)ن و تا ئێسته‌ش
له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ، ئه‌و شانسه‌یان نه‌بووه. ئه‌م بۆچوونه‌ی من،
له گه‌وره‌ییی رِۆشنبیرانی بواری فیكر و مه‌عریفه‌ی خه‌لاَتی نۆبڵ
وه‌رنه‌گرتوو، كه‌م ناكاته‌وه.
من ده‌مه‌وێ بڵێم: پێوه‌ر و پێودانگه‌كان له شوێنێكی دیكه‌دان، هه‌مان
ئه‌و رِێوشوێنانه‌ی بۆ خوڵقاندنی كاریزمای سیاسی به‌كار ده‌برێن، ناكرێ
بۆ نێو كایه‌كانی فیكر و ئه‌ده‌ب و بگوێزرێنه‌وه، له پانتاییی
رِۆشنبیریدا (كاریزما) یاخود (رِۆشنبیری گه‌وره) بخوڵقێنن. من نكۆڵی
له بوونی رِۆشنبیری جیددی و ده‌قی بالاَ و هه‌وڵ و ته‌قاللای پرِ مانا
و به‌رده‌وام، له ئێسته‌ی بزاڤی رِۆشنبیریی كوردیدا ناكه‌م. من پێم
وایه میلله‌تی ئێمه، شاعیری گه‌وره، رِۆماننوسی گه‌وره، نووسه‌ر و
لێكۆڵه‌ری گه‌وره‌ی هه‌ن، به‌لاَم كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو
(گه‌ورانه)، له چه‌مكی رِۆشنبیری (گه‌وره‌ی كورد)دا، جارێ هه‌م
سه‌خته و هه‌میش پێشوه‌خته.
رِابه‌ر فاریق: نووسه‌ران له سه‌فه‌ردان، سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ خود و
دنیادا، داخۆ تۆ له‌م سه‌فه‌رانه‌تدا به كوێ گه‌یشتووی؟
پشكۆ نه‌جمه‌دین: سه‌فه‌ری ئێمه، سه‌فه‌رێكی نه‌برِاوه و ناكۆتایه،
سه‌فه‌رێكه به رِێگه په‌نهان و نامه‌كشووفه‌كانی ناخی خۆمان و
دیوه نه‌بینراوه‌كانی واقیعی ده‌وروبه‌رێك كه لێوانلێوه له خه‌م و
نیگه‌رانییه‌كانی مرۆڤ، مرۆڤی بێچاره و گوناه.
ئێمه له وێستگه‌كانی شوێنكاتی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا، وچانیكی بۆ ده‌رگرین
و گا له حاڵه‌تێكی مه‌ستیدا و گا له دۆخێكی ئارام و داساكاودا، له
ئه‌فسوونه‌كانی بوون و نا بوون، ده‌رِوانین.
من له سه‌فه‌ری خۆمدا، جارێ به هیچكوێیه‌ك نه‌گه‌یشتووم، هه‌روا كاس
و سه‌راسیمه، له ئه‌فسوونه‌كانی ژیان و ده‌روبه‌ر ده‌رِوانم. ئێمه
ناشێ به شوێنێك بگه‌ین، شوێن بۆ ئێمه دیارده‌یه‌كی رِێژه‌یی و
ناواقیعییه. وێستگه، خاڵێك نییه بۆ گه‌یشتن، هێنده‌ی پردێكه بۆ
په‌رِینه‌وه و به‌رده‌وامبوون. مه‌رگی من، له گه‌یشتنمدایه به دوا
وێستگه، هه‌ربۆیه ناخوازم به هیچكوێ بگه‌م.
من له سه‌فه‌ری نووسین و هزریندا، ده‌شێ له مه‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵێك
هه‌قیقه‌ت و گومان نزیك ببووبێتمه‌وه، وه‌لێ هێشتا به هیچ
هه‌قیقه‌تێك نه‌گه‌یشتووم، ته‌نها حه‌قیقه‌تی ونبوون نه‌بێ.