نووسه‌ران هه‌موویان ده‌نووسن. ده‌شێت ئه‌م رِسته‌یه ده‌روازه‌یه‌كی
باش بێت، بۆ چوونه نێو باسێك كه رِه‌هه‌ندگه‌لی بێ شوماری لێ
ده‌بێته‌وه و كۆمه‌ڵێك باسی جوداواز، رِه‌نگه دژبه یه‌كیش له خۆ
بگرێت. نووسین ئاسانه، به‌ڵام ئه‌و پاڵنه‌ر و كۆمه‌ك و بیركردنه‌وه،
یان هه‌ر شتێكی دیكه‌یه‌ی كه هه‌یه، ئاسان نییه دۆزینه‌وه‌ی. من
ده‌نووسم، به‌ڵام ده‌بێ ئاگادار بم چی ده‌نووسم، چونكه نووسین
موماره‌سه‌كردنی شتێكی لاوه‌كی و ساكار نییه، به‌ڵكوو
شۆرِبوونه‌وه‌یه به‌نێو رِه‌هه‌نده‌كانی به‌رپرسیاری و
ئاورِدانه‌وه‌یه له گه‌لێك شتی جێماو و ده‌ست لێ نه‌دراو و
كه‌بتكراو، پرۆسه‌یه‌كه تێكه‌ڵ به ئاگایی و نائاگایی، بۆیه ئه‌مه
ده‌ڵێم، چونكه نووسه‌ر له سه‌روه‌ختی نووسیندا هه‌م بیرده‌كاته‌وه و
قووڵده‌بێته‌وه له‌و شتانه‌ی كه خه‌ریكیانه، هه‌م له دنیا و
ده‌وروبه‌ر و ئه‌و شوێنه‌ی لێیه‌وه دانیشتووه، ئه‌و ژووره‌ی لێیه‌تی،
ئه‌و قاڵییه‌ی پێ، یان رِانه‌كانی پاراستوون له گه‌رما و شێ و ساردیی؛
داده‌برِێت. نووسین ئه‌گه‌ر ده‌رهاوێشته‌ی خه‌مێكی خودیی، ده‌ست لێ
نه‌دانی په‌راوێكراوه‌كان و نزیكتربوونه‌وه نه‌بێت له بوونی
تاكه‌كه‌س و قسه له‌سه‌ركردنی، مومكین نییه وه‌كوو نووسین ته‌ماشای
بكه‌ین، ته‌نانه‌ت خۆشی وه‌كوو نووسین خۆی مانیفێست ناكات، به‌ڵكوو
ده‌شێت وه‌ك پێكه‌وه‌لكاندنی وشه‌كه‌لی نائاشنا به یه‌كتر و بێزاركار
بخوێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌رپرسیاری و قووڵ
رِۆچوونه نێو لایه‌نه‌كانی بێ خه‌به‌رییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رانبه‌ر
به‌م پرۆسه‌یه. ئێمه نووسه‌رگه‌لێكمان هه‌ن شته ساده‌كان به
شێوه‌یه‌كی ناته‌واو ئاڵۆز ده‌كه‌ن و رِێگه له خوێنه‌ر ده‌گۆرِن، به
مه‌به‌ستی به‌ره‌و به‌رزایی بردن، به‌لاَم ئه‌نجامه‌كانیان به بێ
ویستی ئه‌وان و خوێنه‌ری وشیار و ده‌روێش، پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه.
نووسه‌رگه‌لێكمان هه‌ن ناتوانین له دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ق،
كتێبێكیان، چێژ وه‌ربگرین و له گۆرِینی رِه‌هه‌ندێكی هزرمان نزیكتر
بكه‌وینه‌وه، گۆمی مه‌نگی رِوانینه‌كانمان بشڵه‌قێت، وردترمان
بكه‌نه‌وه له شته بچووك و په‌راوێزكراوه‌كان. ئه‌وانه ده‌گمه‌نن
كه به‌رپرسیارێتیی نووسینیان هه‌ڵگرتووه. به‌شی زۆری نووسه‌رانی كورد
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه ده‌نووسن تا دانه‌برِێن له كاروانێك كه لێوان
لێوه له وێرانیی، چونكه هه‌میشه ئه‌وانه‌ی له پاڵ كاروانه‌كان رِێ
ده‌كه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیانن، بیر له ته‌نها شتێك
نه‌كه‌نه‌وه، جوایه‌زییه، هه‌ر وه‌ختێكیش نووسه‌ر تووشی ئه‌م
په‌تایه هات و (ویستی جوایه‌زیـ)ـی له كن كاڵبووه‌وه (ویستی
بیركردنه‌وه) و (ویستی ئازادیـ)ـش له كنی كاڵ ده‌بنه‌وه.
نووسه‌رگه‌لێكی ترمان هه‌ن، بۆیه ده‌نووسن، چونكه له نێوه‌نده
وه‌همییه‌كه‌دا شوێنێكیان بۆ داگیر كرداوه، له لایه‌ن خوێنه‌ری
خودئاگاوه نا، به‌ڵكوو له لایه‌ن هاورِێیان و پێرِچییان و
خۆیانه‌وه، ئه‌م ته‌رزه وه‌كوو ئه‌وانیدی نین، به‌ڵكوو له‌وانه‌ن كه
رِه‌گی (نووسه‌ر)ێتییان قووڵتر له زه‌وییدا رِۆبردووه، چونكه
(ناو)ن، ناوه‌كانیش له‌هه‌ر شتێك داببرِێن، له خۆنواندن و سینگ
ده‌رپه‌رِاندن به شێوه‌یه‌كی (ئیدیۆلـ)ـیی، كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك
(رِه‌شه‌خوێنه‌ر) و وابه‌سته‌بوو به رِه‌مز، یان رِه‌هه‌ندێك و خودی
نووسه‌ر، نه‌ك نووسینه‌كانی، وابه‌سته‌ی هیچی دی نین، بۆیه له
سه‌روه‌ختی گوتوبێژ، وه‌رامدانه‌وه‌ی پرسیار، نووسین، یان هه‌ر شتێكی
تر، پێش هه‌رشتێك برِیاری ئه‌وه‌یان داوه وه‌عز بده‌ن، وه‌كوو پیاوه
ئایینییه‌كان، به‌لاَم به شێوه‌یه‌كی جوایه‌ز. پیاوه ئایینییه‌كان
به (ده‌نگی به‌رز) و هوتافكێشان، له هه‌وڵی ده‌سته‌مۆكردنی مرۆظدان،
به‌لاَم هه‌رچی نووسه‌رانن، جوولاَندنه‌وه‌ی ده‌ست له سه‌روه‌ختی
قسه‌كردندا، نووسینی وشه‌ی قه‌به له سه‌روه‌ختی نووسیندا، باسكردنی
ئه‌و كه‌سانه‌ی له باره‌یانه‌وه نووسیویانه، لاواندنه‌وه‌ی رِابردوو
و پیرۆزاندی، ستاییشكردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ی تروسكاییی گه‌وره‌یان تێدا
به‌دی ده‌كرێ؛ له‌و شته لاوه‌كییانه بترازێت، توانای شتێكی ئه‌وتۆیان
نییه، تا ئێمه په‌لكێش بكه‌ن بۆ له‌سه‌ر وه‌ستانیانی. جۆرێك له
نووسه‌رانی دیكه‌ی نوخبه‌مان هه‌ن، له دووره‌وه ته‌ماشای هه‌ر
دیارده‌یه‌ك ده‌كه‌ن، ته‌ماشای هه‌ر گرووپێك ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌كانی
نووسینیان به‌ڵگه‌نه‌ویستتر ده‌بێت، ئه‌و جۆرانه خه‌می هه‌ره
گه‌وره‌یان ده‌لاله‌تكردنه له ئینسانێك، كه له نێو ده‌روونیاندا
هه‌میشه گینگڵ ده‌دات، داناسه‌كنێت و كۆی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی و
ده‌وروبه‌ریشی قووت كردووه‌ته‌وه له خه‌مه وجودییه‌كانی و به
شێوه‌یه‌كی ئاكتیظ و بیرلێكراوه، بیر ده‌كاته‌وه و ده‌زانێت خه‌ریكی
خه‌مهه‌ڵگرتنی چییه، هاوكات بۆ چی، ته‌نها تروسكاییه‌كیش له‌م نێوه‌ند
و دۆخه ئه‌ده‌بی و رِۆشنبیرییه‌ی ئێسته‌دا به‌دی بكرێت، ئه‌وانه‌ن،
بۆیه له‌و پێم وایه هه‌ركاتێك ئه‌وان به ده‌نگ هاتن، جووڵانه‌وه
رِێگه‌مان بۆ وازی ده‌كات، كه به‌م رِه‌هه‌نده‌ش ئاشنا بووین، له
هه‌وڵی بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه له شته‌كان و ئافراندن و
جوایه‌زیی نزیك ده‌بینه‌وه و فه‌زاگه‌لێك ده‌بنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی تاك
وه‌ك كه‌سی خودئاگا و جودا له مێگه‌ل و كه‌ڵه‌گاكان، خه‌ریكی پرۆسه‌ی
به گۆهێنانی زمانێك بێت، كه به ویستی ده‌ستكرده‌وه گه‌مارۆ
نه‌دراوه.