رِۆمانی (خه‌ونی پیاوه ئێرانییه‌كان)، دوا ئه‌زموونی نووسینی
بلاَوكراوه‌ی (ماردین ئیبراهیم)ه، له بلاَوكراوه‌كانی گۆڤاری
(ئاینده)ی ساڵی 2008.
ماردین ئیبراهیم، سه‌ره‌تا به كتێبی شیعریی (ساسه‌مینه‌كانی مردن) و
پاشان (كراس رِه‌ش)، له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بیی كوردیدا، ده‌ركه‌وت،
وه‌كوو یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه، كه
كتێبه‌كه‌ی دووهه‌م به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی (لازۆ) چاپ
كراوه. ئێمه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت،
بۆچوونی خۆمان له باره‌ی رِۆمانه‌كه‌وه بخه‌ینه رِوو.
ئه‌م رِۆمانه وه‌ك رِۆمانێكی مێژوویی دێته ئه‌ژمار، ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت كه نووسه‌ر وه‌ك خۆی رِووداوه‌كان بگێرِێته‌وه، واته
ئه‌ركی مێژوونووس ناگێرِێت، به‌ڵكوو به فه‌نتازیا و خه‌ون و خه‌یاڵ و
گۆرِینی زمانی مێژوونووسین بۆ زمانی ئه‌ده‌بیی، به كرده‌كه
هه‌ڵده‌ستێت، ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌ڵێم، چونكه رِۆمانی مێژوویی سه‌ختتره
له نووسینی رِۆمانێك، كه رِه‌وته‌كه‌ی بۆ خۆی دیاری ده‌كرێت، یان به
كۆمه‌كی نووسه‌ره‌كه‌ی بۆی ده‌دۆزرێته‌وه. ئه‌گه‌ر رِووداوه
مێژووییه‌كان به شێوه‌ی هونه‌ری بنووسرێنه‌وه، بۆ دروستكرنی
مێژوویه‌كی تر، واته گومان دروستكردن له لای خوێنه‌ران به پله‌ی
یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر به باشی ئاگاداری و شاره‌زاییی كون و كه‌له‌به‌ری
مێژووه‌كه نه‌بین، مه‌حاڵه ده‌قێك بنووسین وه‌كوو ده‌قێكی
سه‌ركه‌وتوو بێته ئه‌ژمار، ئه‌وجا رِۆمانیش.
ئه‌وه‌ی له رِۆمانی (خه‌ونی پیاوه ئێرانییه‌كان)ه‌وه ده‌بینرێت، هیچ
نییه بێجگه له رِووداوی ده‌ستنووسی (مه‌م و زین)ی (ئه‌حمه‌دی خانی)ی
شاعیر، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی لاواز. باقی رِووداوه‌كانی دی، ته‌نها
مێژوون و ئه‌ركی نووسه‌ریش ئه‌وه‌یه له‌م رِۆمانه‌دا، ته‌نها
رِووداوه حازره‌كان بنووسێته‌وه.
ده‌بوو رِۆمانه‌كه له پشت رِووداوه‌كانه‌وه هه‌ندێك شتمان پێ بڵێت،
یان به واتایه‌كی دیكه: هه‌ندێك نهێنیی سه‌رسوورِهێنه‌ر، یان
فه‌نتازیی بخوڵقێنێ و كه‌شفیان بكات، یان مێژوو هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه...
بۆ نموونه، ئێمه ده‌توانین سه‌یری رِۆمانه‌كانی (نیكۆس كازانتزاكیس)
بكه‌ین، كه وه‌ها باس له مه‌سیح و مه‌سیحییه‌ت ده‌كات، رِه‌نگه هیچ
پێویست به‌وه نه‌كات (ئینجیل) بخوێنینه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی
رِۆمانه‌كانی ئه‌و ئینجیلگه‌لێكی دیكه بن، كه ده‌كرێت لێره‌دا
نموونه‌یه‌ك بهێنینه‌وه كه (مه‌سیح له خاچ ده‌ده‌نه‌وه‌یه)، یان
(خه‌نده‌لێو)ی (ڤیكتۆر هۆگۆ).
به ده‌یان چیرۆكی دووباره له‌م رِۆمانه‌دا بوونیان هه‌یه،
رِووداوه‌كان پچرِ پچرِن و یه‌كتریی ناگرنه‌وه له هیچ شوێنێكدا، زۆر
به خێرایی رِوو ده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌له كرابێت له گێرِانه‌وه‌ی
رِووداوه‌كان و نووسینی رِۆمانه‌كه‌دا. خوێنه‌ری وشیار له سه‌روه‌ختی
گرتنه ده‌ستی كتێبه‌كه‌دا، هه‌ست به‌وه ناكات كه رِۆمان
ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش ناسه‌ركه‌وتووییی نووسراو و نه‌بوونی
ده‌سه‌لاَتێكی گه‌وره‌ی نووسه‌ر، به سه‌ر رِۆمانه‌كه‌وه، ده‌رده‌خات.
لایه‌نێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه نووسه‌ر نه‌یتوانیوه وه‌سفی (شوێن)
بكات. به خوێندنه‌وه‌ی رِۆمان ده‌چێته نێو ژیان و خاك و ماڵ و
شوێنێكی دیكه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه ئه‌فسانه
خه‌یاڵییه‌كانیش بێت، پێویست به‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك رِوونكاریی له
ده‌ربرِین و رِه‌وتی نووسیندا هه‌بێت. رِۆمانه جوانه‌كانی دنیا چۆن
ده‌كرێنه فیلمی سینه‌مایی، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر له هزری خوێنه‌ردا وێنه‌ی
شوێنێكی نه‌كێشابێت؟ ئه‌گه‌ر نووسه‌ر توانای به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا نه‌شكا
حاڵه‌تێكی وه‌ها به‌رهه‌م بهێنێت، خوێنه‌ر خۆی به دوایدا ده‌گه‌رِێت.
كاتێك به‌دیلێكی دیكه جێگه‌ی چێژ ده‌گرێته‌وه له هونه‌ری نووسیندا،
به‌دیله‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه زیان به ئه‌ده‌ب ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكوو
خوێنه‌ریش تووشی سه‌دمه‌ی گه‌وره گه‌وره ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته
له كوردستاندا ده‌بینین، به جۆرێك ده‌توانین بڵێین خوێنه‌رمان نییه،
به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها نووسه‌ره‌كانمانن، كه به‌رهه‌می
یه‌كتریی ده‌خوێننه‌وه.
له به‌شی كۆتاییی رِۆمانه‌كه‌دا، (ئوفیلیا)، كه یه‌كێكه له
كارئه‌كته‌ره‌كان، دوای مردنی خۆی، یادداشته‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات،
ته‌نها ئه‌م به‌شه هه‌ندێك چێژی به ئێمه‌ی به‌خشی رِایگرتین؛ ده‌شێت
ئه‌مه‌ش وێنه‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت، كه له كه‌سێكدا
به‌رجه‌سته‌ی كردووه، رِه‌نگه سرِ بوونی عه‌قڵی كورد بێت، به
مانایه‌كی دیكه...
ئێمه چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌م رِۆمانه‌مان خسته به‌رباس، برِواشمان
به‌وه هه‌یه ئه‌مه دوا خوێندنه‌وه نییه، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س دوا
خوێندنه‌وه ده‌كه‌ن، وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی له سه‌ر
رِۆمانه‌كانی (به‌ختیار عه‌لی) ده‌نووسرێن. له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا
ویستمان هه‌وڵی گه‌نجێك بۆ نووسینی رِۆمان، بخه‌ینه رِوو، ده‌شتوانین
ئه‌وه بڵێین كه هه‌وڵه‌كه خراپ نییه، به‌لاَم له‌به‌رئه‌وه‌ی
نووسه‌ره‌كه‌ی گه‌نجه، تا ئێسته شتێكی وه‌های له سه‌ر نه‌نووسراوه،
كه ببێته جێگه‌ی دڵخۆشكردنی ئێمه‌ی خوێنه‌ر... رِه‌نگه ئه‌م
خوێندنه‌وه كورته‌ی ئێمه، وه‌رامی ئه‌م پرسیاره دابێته‌وه: سوودی
رِۆمان چییه؟