سازدانی:
رِابه‌ر فاریق
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده، یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی كه له نێوه‌ندی
رِۆشنبیریی كوردیدا، نه‌ناسراوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه
كه هه‌م كه‌م ده‌نووسێت، هه‌میش وه‌كوو مامۆستای زانكۆ، خۆی پێشان
ده‌دات. ئه‌و رِه‌خنه و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌م نووسه‌ره نووسیونی،
جێگه‌ی مشتومرِگه‌لێكی زۆرن. چه‌ند ساڵێكیش پێش ئێسته، له باره‌ی
زمان و رِه‌هه‌نده‌كانییه‌وه، د. ئه‌حمه‌دزاده رِوانینگه‌لی
ئارگیومێنتی و تایبه‌ت به خۆی خستوونه‌ته رِوو، هاوكاتیش بوون به
هۆكاری زه‌قكردنه‌وه‌ی پرسێكی گرنگی وه‌ك زمان، وه‌ك یه‌كێك له
كه‌ره‌سته گه‌وره‌كانی هه‌ر میلله‌تێك، بۆ بنیاتنانی كولتوور و
به‌رفراوانتربوونی پانتایی ماریفه‌یان. ئه‌وه‌ی هانی دام گوت‌وبێژی
له‌گه‌ڵدا بكه‌م، یه‌كێكیان ئه‌ویه كه ئه‌م نووسه‌ره رِای تایبه‌ت و
جیاوازی هه‌یه، به تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر ئه‌و رِۆمانانه‌ی به
كوردیی نووسراون و هه‌ندێكیان كه‌س له باره‌یانه‌وه ناپه‌یڤێ و
نانووسێت، هه‌ندێكی دیكه‌شیان كراونه‌ته شاكار، ئه‌و دێت، ئه‌م نه
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م رِه‌ت ده‌كاته‌وه، نه ئه‌وی دیكه‌شیان به‌رزتر
بنرخێنێت، به‌ڵكوو بایه‌خ و تایبه‌تمه‌ندی و لایه‌نه جوان و
ناشیرینه‌كانی هه‌ردووكیان شی ده‌كاته‌وه
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده ساڵی 1961 له رِۆژهه‌لاَتی كوردستان له دایك
بووه. قۆناغه‌كانی خوێندنی تا پله‌ی به‌كالۆرێس له زمان و
ئه‌ده‌بییاتی ئینگلیسی، له ئێران ته‌واو كردووه و له ساڵی
1988ه‌وه چووه‌ته ولاَتی سوێد. دوای خوێندنی ده‌وره‌ی به‌كالۆرێس و
ماسته‌ر له به‌شی رِۆژهه‌لاَتناسیی زانكۆی ئوپسالای سوێد، هه‌ر له‌م
به‌شه‌دا دكتۆراكه‌شی وه‌رده‌گرێت. كتێبی د. ئه‌حمه‌دزاده (نه‌ته‌وه
و رِۆمان: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر گوتاری گێرِانه‌وه‌یی فارسی و
كوردی)، له ساڵی 2003دا له لایه‌ن زانكۆی ئوپسالاوه چاپ و بلاَو
ده‌بێته‌وه. ئه‌م كتێبه دواتر وه‌رگێرِدراوه‌ته سه‌ر زمانه‌كانی
فارسی و توركی. له ساڵی 1999وه له زانكۆی ئوپسالا وه‌ك مامۆستا
وانه‌ی گوتووه‌ته‌وه، دواتریش له ساڵی 2005دا ده‌چێت بۆ زانكۆی
ئێكسێتێر، له بریتانیا، دائ ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌رپه‌رشتی نێوه‌ندی
لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی، له به‌شی زانسته مرۆڤی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانی
ئه‌م زانكۆیه‌دا ده‌ست به كار ده‌بێت. د. ئه‌حمه‌دزاده چه‌ندین وتار
و وه‌رگێرِان و لێكۆڵینه‌وه‌ی به زمانگه‌لی ئینگلیسی، سوێدی، فارسی و
كوردی و توركی بلاَو كردوونه‌ته‌وه.
له‌م گوتوبێژه‌ی خواره‌وه‌دا، له باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس، كه
پێوه‌ندییان به رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، خودی ئه‌ده‌ب به گشتی و رِۆمان و
چیرۆك به تایبه‌تی، هاوكاتیش ئه‌ركی رِۆشنبیر و پرسێكی وه‌ك
رِۆشنبیریی، به شێوه‌یه‌كی قووڵ، له هه‌ندێك شوێنیش‌دا به نموونه
هێنانه‌وه، رِوانینه‌كانی ده‌خاته رِوو.
رِابه‌ر فاریق: كه‌سانێك هه‌ن زۆر به داخراوه‌یی و سانایى پێكهاته و
لایه‌نه‌كانى مه‌جازیى ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به واته‌یه‌كى تر:
ته‌نها ده‌ڵێن (ئه‌م ده‌قه جوانه)، (ئه‌م ده‌قه ناشیرینه)، به بێ
ئه‌وه‌ى بپرسن: بۆچى جوانه؟ بۆچى ناشیرینه؟ هۆكاری ئه‌م جۆره
هه‌ڵسه‌نگانانه بۆ چی ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
له رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و تیۆریی ئه‌ده‌بیدا، وه‌ك هه‌ر بوارێكی تری
زانسته ئینسانی و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان، چه‌مكه‌كان ده‌بێ له‌سه‌ر
بناخه‌یه‌كی تۆكمه و پێوه‌ندیدار به به‌ستێنی خۆیانه‌وه ده‌كار بێن.
ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دونیای سه‌رده‌می نوێباو، له هه‌لاواردنی
خۆی له سه‌رده‌مانی پێشتر، بریتی بێ له مه‌وداگرتن و خۆپاراستن له
ده‌ربرِینه گشتییه‌كان، ده‌بێت كه‌سانێك كه به جۆرێك له جۆره‌كان
خۆ له قه‌ره‌ی ئافراندن و رِاڤه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌ده‌ن، خۆیان به
پێناسه‌ی وردی چه‌مكه ده‌كارهاتووه‌كان ته‌یار بكه‌ن و به یه‌كجاری و
بۆ هه‌میشه له ده‌ربرِینه گشتی و سواوه‌كان مالاوایی بكه‌ن. ئه‌م
پرسیاره‌ی ئێوه‌ش هه‌ڵگری چه‌شنێك له گشتگرییه كه له هه‌نگاوی
یه‌كه‌مدا به‌رسیڤێكی گشتگرانه ده‌خاته زه‌ینی مرۆڤه‌وه. كاتێك
ده‌گوترێ "كه‌سانێك هه‌ن" رِه‌نگه هه‌م منی وه‌لاَمده‌ره‌وه و هه‌م
خوێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌م وه‌لاَمه له ئێوه‌ی
پرسیاركار بپرسین تكایه بفه‌رموون ئه‌م كه‌سانه كێن. هه‌ر
كاتێك ئێوه به ئاشكرایی و له‌سه‌ر
بنه‌مای وردبوونه‌وه‌یه‌كی قووڵ ئه‌م "كه‌سانه‌ت"ان ده‌ستنیشان كرد،
منیش هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی وه‌لاَمێك ده‌ده‌م كه ئاكامی خوێندنه‌وه و
لێكۆڵینه‌وه‌ی من بێت سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی ئه‌م چه‌شنه
ده‌ربرِینانه له لایه‌ن كه‌سانی ئاماژه‌پێكراوه‌وه.
ئیزنم بده هێندێكی تریش ئاورِ له پرسیاره‌كه بده‌مه‌وه و هه‌وڵی
شكاندنی پێكهاته‌كه‌ی بده‌م. من پێموایه ئه‌گه‌ر چه‌مكه‌كان به
دروستییه‌كی وه‌ستایانه ده‌كار نه‌هێنین سه‌رجه‌می باسه‌كه‌مان تووشی
ئاڵۆزییه‌ك دێت كه پرسیار و به‌رسیڤ و خوێندنه‌وه ده‌بن به كۆمه‌ڵێك
چالاكیی رِووتینی كه دواجار نه‌ك هه‌ر نابنه یارمه‌تیده‌ری
دۆزینه‌وه‌ی گرێ پێچه‌ڵپێچه‌كانی نووسین و به‌رهه‌م و رِاڤه،
به‌پێچه‌وانه ته‌لاری تێگه‌یشتنمان نزمتر و نزمتر ده‌كه‌ن. ئاخر نابێ
من پێشتر بزانم "پێكهاته و لایه‌نه‌كانی مه‌جازیی ده‌ق" چین، هه‌تا
بتوانم وه‌لاَمێكی شیاوی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه؟ ئایا ئه‌م پرسیاره
له هه‌ناوی خۆیدا باوه‌رِی به دوو "پێكهاته و لایه‌نی" ده‌ق هه‌یه
و یه‌كییان به "مجازی" ناو ده‌بات و ئه‌وی تریشیان له من و
خوێنه‌ره‌وه ده‌شارێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر مه‌جاز له ئافراندنی ئه‌ده‌بی و
ته‌نانه‌ت ئاخافتنی رِۆژانه‌شدا بریتی بێت له به‌كارهێنانی پێناسه
یان ئاماژه‌یه‌ك بۆ كه‌سێك، شتێك یان تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌سه‌ر
بنه‌مای نزیكیی پێناسه و ئاماژه‌ی ده‌كارهاتوو له‌گه‌ڵ كه‌س و شت و
تایبه‌تمه‌ندیی ئاماژه‌بۆكراو و پێناسه‌كراودا، ئه‌وكات ده‌كارهێنانی
ئه‌م چه‌مكه بۆ ناساندنی لایه‌نێكی ده‌ق له جێی خۆیدا نییه.
ئه‌گه‌ر ده‌ق فۆرم و ناوه‌رِۆكێكی لێكجیانه‌كراوه بێ، ئیتر لایه‌نی
مه‌جازی و "نامه‌جازی" یاخود "رِاسته‌قینه‌ی" نییه. به‌لاَم ئه‌گه‌ر
له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆماندا بمهه‌وێت
ئاورِ له‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، ده‌توانم هه‌ست بكه‌م كه مه‌به‌ستی
ئێوه چییه. هه‌روه‌ك بۆخۆتان "به واته‌یه‌كی تر" له پرسیاره‌كه‌دا
ده‌ڵێن، قسه له ده‌قی "جوان" و "ناشیرین" ده‌كرێت و ئێوه‌ش
ده‌تانهه‌وێت بزانن "هۆكاری ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنانه" چییه.
ئه‌وه شتێكی جێگای سه‌رنجه و منیش پێموایه ئه‌م دیارده‌یه به
شێوه‌یه‌كی گشتی له زۆر جێگادا هه‌بوونی هه‌یه و رِه‌نگه لای ئێمه
به‌رفراوانتر بێت. ده‌ڵێم رِه‌نگه! چونكی ئه‌گه‌ر رِاستیت بوێت من له
ده‌ربرِینی ئه‌وا گشتی ده‌ترسێم و ناوێرم وا به تێرِادیوی حوكمێكی
ئه‌وتۆ بده‌م. رِه‌نگه لایه‌نێكی ئه‌م دیارده‌یه بگه‌رِێته‌وه سه‌ر
تایبه‌تمه‌ندیی كۆمه‌ڵناسانه‌ی كۆمه‌ڵگای كورد. من زۆر به
پارێزه‌وه له شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونناسانه نزیك ده‌بمه‌وه.
ئه‌گه‌رچی پێموایه بۆچوون و پێناسه‌ی ده‌روونناسانه زۆر باون و به
شێوه‌یه‌كی ستریۆتایپییانه قسه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای جیاواز ده‌كرێت،
به‌لاَم ده‌بێ به هه‌ستیاریی له‌م باره‌وه قسه بكه‌ین و هۆكاره‌كانی
كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی وه‌پێش لێكدانه‌وه‌یكی له‌م
چه‌شنه بخه‌ین. وێده‌چێت كۆمه‌ڵگای ئێمه هێشتا له ئاستی پۆلینكردنی
پێكهاته‌كانی خۆیدا كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌ییو نه‌بێت. ئه‌گه‌ر له‌م
باره‌وه بمانهه‌وێت وه‌لاَمه‌كه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئافراندن و
خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بیدا به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه ده‌بێت ئاورِێك
له نه‌ریتی نووسین و خوێندنه‌وه له كۆمه‌ڵگای خۆمان بده‌ینه‌وه.
ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ سه‌رقاڵی داكۆكی
له ناسنامه‌ی حاشالێكراوی خۆی بووه، رِوویه‌كی سیاسیی داوه‌ته
هه‌موو لایه‌نێكی ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تیی مرۆڤی كورد. له كه‌شێكی
به‌مجۆره‌دا سه‌رجه‌می هێز و وزه‌كان ده‌رگیری كێبه‌ركێیه‌ك بوونه كه
ئاورِدانه‌وه له لایه‌نی جوانیناسانه‌ی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی
نه‌بووه‌ته كه‌ڵكه‌ڵه‌ی زه‌ینی ئێمه.
نووسین ئه‌و به‌ستێنه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی بنه‌رِه‌تیی خۆی له
دونیای زاره‌كی جیا ده‌كاته‌وه. له به‌راوردی كۆمه‌ڵگای نوێباو و
نه‌ریتیدا جیاوازییه‌كی سه‌ره‌كی بریتییه له پشتكردن له "ده‌ڵێن" و
له جیاتان پشتبه‌ستن به "ده‌بینین"، بینینێك كه به‌رهه‌می
لێخوردبوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و رِاڤه‌كردنی دیارده‌كان و
"فاكته‌كان" بێت. ئه‌گه‌ر نه‌ریتی چاپ و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بی له
ئوروپا پێشینه‌یه‌كی پتر له پێنجسه‌د ساڵی هه‌یه، لای ئێمه ته‌مه‌نی
ئه‌م دیارده‌یه له شێوه‌ی خۆماڵی و كوردانه‌ی خۆیدا ته‌نیا ده‌گاته
چه‌ند ده‌یه. خۆیایه ماوه‌یه‌كی
ئه‌وا كورت ناتوانێت ئافرێنه‌ری شێوازێكی ئاوه‌زخوازانه بێت كه هه‌ر
ده‌ربرِینێك پشتئه‌ستوور بێت به كۆمه‌ڵێك بنه‌مای هزریی ورد و
بیرلێكراوه. برِیاردان له‌سه‌ر بنه‌مای بیستن ده‌بێته په‌تایه‌ك كه
جێگا به وردبینی لێژ ده‌كات و هه‌راوهوریا ده‌بێته جێگره‌وه‌ی
ژیربێژی و پسپۆرِی.
با
به‌خێرایی ئاورِێك له ئه‌ده‌بی گه‌لانی ناوچه‌ی خۆمان بده‌ینه‌وه و
بزانین ئاست و پێگه‌یان له ئه‌ده‌بی جیهانیدا چه‌نده‌یه. له
سه‌دوده ساڵی رِابردوودا ته‌نیا نووسه‌رێكی عه‌ره‌ب و نووسه‌رێكی
تورك خه‌لاَتی نۆبێلیان وه‌رگرتووه. كه‌چی لێروله‌وێ ده‌بیسین و
ده‌بینین كه نووسه‌رێكی كورد له‌لایه‌ن هێندێك خوێنه‌ره‌وه‌ی
كورده‌وه ده‌كرێت به كاندیدای خه‌لاَتی نۆبێلی ئه‌ده‌بی. من له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا نیم كه خۆمان پێ كه‌م بێت، به‌لاَم له هه‌مان كاتدا
پێموایه ده‌بێ به به‌رپرسیارییه‌وه له‌گه‌ڵ داواكاریی له‌م
چه‌شنه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ده‌بینین كه كتێبی نووسه‌رێكی
ئێمه له ده‌هه‌زار ژماره‌دا بلاو ده‌بێته‌وه، ده‌بێ خێرا له خۆمان
بپرسین هۆكاره‌كانی دیارده‌یه‌كی له‌م چه‌شنه كامانه‌ن. ئاخر مه‌گه‌ر
ئێمه له دراوسێ عه‌ره‌ب و فارس و توركه‌كانمان تێپه‌رِاندووه، كاتێك
ده‌بینین كه ژماره‌ی چاپی به‌رهه‌می نووسه‌رانی گه‌وه‌ره‌ی ئه‌م
نه‌ته‌وانه زۆر له خواره‌وه‌ی ده‌هه‌زاره؟ ئه‌گه‌ر ئێمه به
شێوه‌یه‌ك به‌راوردی ژماره‌ی دانیشتوانی وه‌لاته‌كه‌مان و ئه‌و ژماره
مه‌زنه‌ی چاپی به‌رهه‌مێك بكه‌ین، ده‌بێ زۆر دڵخۆش بین به
دیارده‌یه‌كی وا. به‌لاَم چۆن ده‌توانین ئه‌م داوایه له‌گه‌ڵ
داوایه‌كی تر كه ده‌ڵێت ئێمه خوێنه‌ره‌وه‌مان نییه بگونجێنین؟ چۆن
ده‌توانین قسه له‌وه بكه‌ین كه رِه‌خنه‌گرمان نییه، له كاتێكدا
كه رِه‌خنه‌گرێكی كورد ده‌ڵێت كه چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه رِه‌خنه
ده‌نووسێت و هه‌ر به هۆی نوسینه‌كانیشییه‌وه بژێوی ژیانی مسۆگه‌ر
ده‌كات؟ ده‌بێ لایه‌نه‌ێكی ئه‌م هاوكێشه‌یه هه‌ڵه بێت، ئه‌گینا
ئه‌سته‌مه مرۆڤ به پێوه‌رێكی چاوی و به‌رهه‌ستانه سه‌ر له‌م گرێ
كوێره‌یه ده‌ركات. تۆ ناتوانی رِه‌خنه‌گرێكی ئاوا لێهاتووت هه‌بێ و
ژماره‌ی چاپی كتێبێكت بگاته ئه‌م ئاسته به‌رزه و دیسانیش بێی و
هه‌روا له گۆتره بڵێی فلاَن ده‌ق "جوانه" و فلاَن ده‌قیش
"ناشیرنه". ئه‌گه‌رچی ئه‌وه مافی حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌ر كه‌سێكه رِای
خۆی له‌سه‌ر به‌رهه‌مێك ده‌رببرِێت، به‌لاَم ته‌نیا بۆچوونێك ده‌بێ به
هه‌ند وه‌رگیرێت كه ئاكامی لێوردبوونه‌وه‌یه‌كی پسپۆرِانه بێت. له
كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه خوێنه‌ره‌وه‌كانی پۆلێن كرابن، هه‌موو كه‌س له‌سه‌ر
هه‌موو به‌رهه‌مێك خاوه‌نرِا نییه. به‌ڵكو ئه‌وه هۆگرانی جۆره‌یه‌كی
دیاریكراوی ئه‌ده‌بن كه به پێی تێگه‌یشتن و ئاستی خوێنده‌واری و
شوێنی كۆمه‌لاَیه‌تییان به‌یه‌كه‌وه توێژێكی تایبه‌ت پێكده‌هێنن و
ده‌بنه "كۆمه‌ڵێكی رِاڤه‌یی".
ئێمه له باشووری ولاَتدا سه‌ره‌رِای گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی چاپ و
بلاوكردنه‌وه، هێشتا گۆڤارێكی تایبه‌تیی پێداچوونه‌وه‌ی كتێبمان
نییه. له رِۆژاوادا و بگره له ئێران و توركیا و ولاَتانی
عه‌ره‌بیدا گۆڤارگه‌لێكی مانگانه و ته‌نانه‌ت حه‌وتووانه تایبه‌تن
به پێداچوونه‌وه‌ی كتێبه تازه چاپكراوه‌كان. له رِاستیدا ئه‌وه
سه‌ركه‌وتوویی به‌رهه‌مه‌كان له پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م
گۆڤاراندایه كه سه‌ركه‌وتوویی به‌رهه‌مه‌كان له بازارِی فرۆشدا
دیاری ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه لای ئێمه‌ش ببێت به بوارێكی
پرِۆفیشێناڵ، ئه‌وده‌م تا رِاده‌یه‌كی زۆر رِێگا له‌به‌ر رِاده‌ربرِینی
گۆتره‌یی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌گیرێت. له‌بیرمان بێت
كه نێپۆتیسم و دیارده‌ی خزمگه‌رایی و دۆستایه‌تیی ته‌نیا گرفتێكی
سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تیی نییه و له نێو چالاكانی بواری نووسینیشدا
بوونێكی تێكده‌رانه‌ی هه‌یه.
رِابه‌ر فاریق: كه‌نگێ ده‌توانین بڵێین ئه‌م ئه‌ده‌به (زاره‌كییه) و
ئه‌ویدیكه به (نووسراوكراو)ه؟ هاوكات ئه‌و رِه‌خنه‌یه
(بنیاتنه‌ر)ه و ئه‌ویدیكه (رِوخێنه‌ر)ه؟ ئه‌م دابه‌شكردن و
هه‌ڵسه‌نگاندنانه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌یان كرتووه و كه‌نگێ و بۆچى
ده‌توانیین ئه‌م پرسیار و پێودانگانه ده‌رببرِین؟ ئه‌گه‌ر پێویستیش
نییه باسیان لێوه بكه‌ین، هۆكاره‌كان كامانه‌ن؟
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
له دابه‌شكردنی ئه‌ده‌ب به سه‌ر جۆره ئه‌ده‌بییه جیاوازه‌كاندا
بنه‌مای جۆراوجۆر رِه‌چاو ده‌كرێن. یه‌ك له شێوه‌كانی دابه‌شكردنی
ئه‌ده‌ب به‌پێی ئه‌وه‌ی كه نووسرابێته‌وه، یان هه‌ر به شێوه‌ی
زاره‌كی به‌رهه‌م هاتبێت، ئه‌ده‌بی زاره‌كی له به‌رامبه‌ر ئه‌ده‌بی
نووسراو داده‌نێت. ئه‌مجۆره ئه‌ده‌به له رِه‌وتێكی مێژوویی‌دا و له‌و
كۆمه‌ڵگایانه كه نه‌خوێنده‌وار یان نیوه‌خوێنده‌وار بوونه بره‌وی
هه‌بووه. له هێندێك پۆلێنكردندا ئه‌مجۆره ئه‌ده‌به ده‌خه‌نه
خانه‌ی فۆلكلۆره‌وه. له چه‌ند ده‌یه‌ی رِابردوودا رِه‌وتێكی
رِۆژاوایی بۆ داكۆكی كردن له كۆمه‌ڵگا نه‌ریتتیه‌كان سه‌رنجی زۆریان
داوه به نه‌ریتی زاره‌كیی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه. ئه‌م شێوه
پۆلێنكردنه ته‌نانه‌ت لكوپۆپی هاویشتووه‌ته بواری مێژوونووسییش و
ئێستا گێرِانه‌وه‌ی زاره‌كی مێژوو وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌كی گرنگی
لێكۆڵینه‌وه سه‌یر ده‌كرێت. كۆمه‌ڵگای كورد یه‌ك له‌و
كۆمه‌ڵگایانه‌یه كه نه‌ریتی ده‌وڵه‌مه‌ندی زاره‌كی تێدا هه‌بووه و
ئێستاش تێیدا هه‌یه. له زۆر ولاَتدا هه‌ر ئه‌م نه‌ریته زاره‌كییه
بووه‌ته هه‌وێنی دۆزینه‌وه و بونیادنانی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌وڵه‌كانی ئیلیاس لوێنرووتی فینلاندی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كالێڤالا وه‌ك
حه‌ماسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی فینلاند، هه‌وڵه‌كانی باوكی ناسیۆنالیزمی تورك،
زیا گوێگالپ، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامانی زاره‌كیی توركه‌كان، دوو هه‌وڵی
جیددی بوونه بۆ سه‌لماندنی نرخ و بایه‌خی ئه‌مجۆره له ئه‌ده‌ب و
كارتێكه‌رییان له‌سه‌ر ئافراندنی ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، به‌هۆی
میراتی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگییه‌وه. وه‌ك خاڵێك ده‌بێ ئاماژه به
دیارده‌یه‌كی تا رِاده‌یه‌ك باو له نێو خۆماندا بكه‌م و ئه‌ویش
نێرِینێكی سووكه بۆ نه‌ریتی زاره‌كی.
له رِاستیدا هیچ بنه‌مایه‌كی تیۆری له ئارادا نییه كه بتوانێت
پاساوی چاكتربوون و بالاده‌ستی بدات به جۆره‌یه‌كی ئه‌ده‌بی. رِه‌نگه
زۆر كه‌س له‌گه‌ڵم هاورِا بن كه له ئه‌ده‌بی زاره‌كیی كوردیدا
ئه‌وه‌نده جوانی و مانا شاردراوه‌ته‌وه كه هێشتاش ئه‌ده‌به
نووسراوه‌كه‌ی ئێمه نه‌یتوانیوه خۆی له قه‌ره‌ی بدات. هه‌ر بۆیه
هه‌ست ده‌كه‌م جێگای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و به‌ربلاوی ئه‌و هه‌مووه
به‌یته كوردییه له لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردیدا به‌تاڵه. هه‌میشه
ئاواته‌خواز بوومه كه پێداویستی و ده‌رفه‌تی كارێكی وا به زوویی بۆ
خه‌ڵكانی شاره‌زا و پسپۆر برِه‌خسێت. له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌بیدا
لایه‌نی رِه‌سه‌نایه‌تی له هه‌موو فه‌رهه‌نگێكدا زۆر به‌رز
ده‌نرخێندرێت. رِه‌نگه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌پێز ده‌ریبخات كه هێشتاش
رِه‌سه‌نترین ده‌قی كورده‌واری ئه‌و سامانه فه‌رهه‌نگییه‌یه كه له
پۆلینكردنێكی خێرادا ناوی ئه‌ده‌بی زاره‌كی به خۆیه‌وه گرتووه و
هه‌ر بۆیه‌ش ئاورِێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه. ئه‌و چه‌ند كاره‌ش
كه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بی زاره‌كیی كوردی كراون، چه‌ند دانه‌یه‌كیان لێ
هه‌لاوێری، ئه‌وانی تریان هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوونه له
رِه‌واندنه‌وه‌ی جیلی نوێی كوردی، له‌م میراته گرانبه‌هایه.
هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان بێت له تیۆریی ئه‌ده‌بیی چه‌ند ده‌یه‌ی
رِابردوودا تێرِوانینێك له‌مه‌رِ تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌ده‌بیی ده‌قی
نووسراودا هاتووه‌ته ئاراوه كه تێیدا دووانه‌ی ده‌قی نووسه‌رانه و
ده‌قی خوێنه‌ره‌وانه ده‌ستنیشان ده‌كرێت. ئه‌م دوو چه‌مكه نابێ
له‌گه‌ڵ دووانه‌ی زاره‌كی و نووسراودا تێكه‌ڵ بكرێن. له دووانه‌ی
نووسره‌رانه/خوێنه‌ره‌وانه‌دا ئه‌وه ته‌نیا ده‌قی نووسراوه كه
هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. پێشینه‌ی ئه‌م تیۆرییه ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر
به‌رهه‌می به‌ناوبانگی رِۆلان بارت، س/ز كه بریتییه له
خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی بارت له رِۆمانێكی بالزاك به‌ناوی سارازین.
ناوی كتێبه‌كه‌ی بارت سه‌رنجرِاكێشه و بووه‌ته بنه‌مای خوێندنه‌وه و
بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر ئاماژه شاردراوه‌كانی ناو ئه‌م دوو پیته‌دا.
به گوێره‌ی بارت ده‌قێك كه مه‌جالی كارتێكارییه‌كی ئافرێنه‌رانه بۆ
خوێنه‌ره‌وه له خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكدا نه‌هێڵێته‌وه، ده‌قێكی
خوێنه‌ره‌و‌انه‌یه. مانا له‌مجۆره ده‌قه‌دا پانتاییه‌كی ئه‌وتۆی
نییه كه خوێنه‌ره‌وه له كاتی خوێندنه‌وه‌دا هێزی هزریی خۆی ده‌كار
بهێنێت و له پانتاییی زه‌ین و خه‌یاڵی خۆیدا به‌رده‌وام مانای تازه و
پێشبینینه‌كراو بۆ ده‌ق بدۆزێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌مجۆره
ده‌قه‌دا ئاسۆكانی زه‌ینی خوێنه‌ره‌وه پێشتر به برِیاره‌كانی
نووسه‌ری ده‌قه‌كه‌وه كوژراون. ئه‌گه‌ر له ده‌قی خوێنه‌ره‌وانه‌دا
كرده‌ی ماناكردنه‌وه‌ی ده‌ق به‌و جۆره‌ی له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌وه
دارِێژراوه پێش به گه‌شه‌ی زه‌ینیی خوێنه‌ره‌وه ده‌گرێت، له ده‌قی
نووسراوه‌ییدا ئه‌وه خوێنه‌ره‌وه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی
ئه‌زموونی خۆی مانا به ده‌ق ده‌به‌خشێت و وه‌ك بارت گوته‌نی ده‌ق
ده‌نووسێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه بنه‌مای تیۆرییانه‌ی ئه‌م
خوێندنه‌وه‌یه‌ی بارت ده‌بینین كه تێگه‌یشتنی پێكهاته‌خوازانه‌ی ئه‌و
له زمانه‌كه، ده‌بێته هۆكاری ئه‌مجۆره دابه‌شكردنه‌ی ده‌ق.
تێگه‌یشتنێك كه پێوه‌ندیی داله‌كان دواجار گرێدراوی مه‌دلوله له
كۆتایی نه‌هاتووه‌كان ده‌بینێت و ئه‌ستمه له كۆتاییدا مه‌دلولێك
ببێته ئاڵقه‌ی كۆتاییی ئه‌م زنجیره‌یه. هه‌ر ئه‌م پێگه‌ی
تێگه‌یشتنه‌یه كه ده‌ربرِینه به‌ناوبانگه‌كه‌ی بارتی لێ
ده‌كه‌وێته‌وه: "مه‌رگی نووسه‌ر"! هه‌ر بۆیه له كاتێكدا له
كوردستان له چه‌ند ساڵی رِابردوودا قسه له‌سه‌ر "خوێنه‌ری كوشه‌نده"
ده‌كرێت، باشتره هاوكێشه‌كه بگۆرِین به "نووسه‌ری كوشه‌نده"، واتا
نووسه‌رێك كه رِێگا به خوێنه‌ره‌وه نادات له رِه‌وتی خوێندنه‌وه‌دا
به‌رهه‌مهێنه‌ری مانا و له‌رِاستیدا ده‌قێكی نوێ بێت. بارت له‌به‌ر
قینێك كه له ده‌قی خوێنه‌ره‌وانه هه‌یبوو گرنگیی به ده‌قی
نووسه‌رانه دا و بۆ رِه‌هابوونی خوێنه‌ره‌وه له ده‌سه‌لاَتی زاڵی
نووسه‌ر به‌سه‌ر ده‌قدا، بوێرانه مه‌رگی نووسه‌ری رِاگه‌یاند. ئه‌م
بۆچوونه‌ی بارت دواتر له بواری تیۆرییه‌وه ده‌ستكه‌وتی تری به شوێن
خۆیدا هێنا و مه‌سه‌له‌ی پێچه‌ڵپێچی مانا و پێوه‌ندیی ئه‌و به نیشانه
و خوێندنه‌وه و ده‌ق و نووسه‌ره‌وه، له كاره‌كانی فوكۆ و دێریدا و
ئێكۆدا بووه هه‌وێنی كۆمه‌ڵێك باس و خواستی چرِوپرِی تر و هاتنه
كایه‌ی كۆمه‌ڵێك چه‌مكی تر، بۆ لێكدانه‌وه‌ی رِه‌مز و رِازی ده‌ق و
سێحری ئافراندن.
به‌لاَم به‌شه‌كه‌ی تری پرسیاره‌كه و كێشه‌ی رِه‌خنه! من له چه‌ند
شوێنی تریشدا باسی گرفتی چه‌مكییانه‌ی "رِه‌خنه"م كردووه و له‌سه‌ر
ئه‌و باوه‌رِه‌م كه ئه‌م وشه‌یه هه‌ڵگری باری مانایی چه‌مكی (criticism)ی
رِۆژاوایی، بۆ نموونه به‌وجۆره‌ی له زمانی ئینگلیسی‌دا كه‌ڵكی لێ
وه‌رده‌گیرێت، نییه. ده‌بێ له هه‌لومه‌رجی نه‌بوونی چه‌مكێكی
خۆماڵییانه بۆ كاركردێكی به ئه‌مانه‌توه‌رگیراو به‌ستێن و
رِه‌چه‌ڵه‌كی چه‌مكییانه‌ی بواری جێگای باس به‌پارێزه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی
له‌گه‌ڵ بكرێت. كاتێك له رِۆژاوا به‌رهه‌مێك دێته بازارِ، هه‌ر زوو
ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌بێته سووژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار و رِۆژنامه
بابه‌تییه‌كانه‌وه. له‌رِاستیدا ئاستی
سه‌ركه‌وتوویی به‌رهه‌مێك گرێدراوی ئه‌وه‌یه كه به چ شێوه‌یه‌ك
له‌لایه‌ن پسپۆرِانی بواره‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگێندراوه.
لێره‌دا "رِه‌خنه" به هیچ شێوه‌یه‌ك مانای له‌قاودانی "كه‌له‌به‌ر" و
"درزه"كانی به‌رهه‌مه‌كه نییه. به‌پێچه‌وانه، ئه‌وه‌ی
خوێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌م پێداچوونه‌وه و خوێندنه‌وانه به‌دوایدا
ده‌گه‌رِێت، ئاستی سه‌ركه‌وتوویی به‌رهه‌مه‌كه‌یه له پێكانی ئه‌و
ئامانجانه‌ی به‌رهه‌مه‌كه له پێناویدا نووسراون. چاوێك له
هه‌ڵسه‌نگاندنی پشتبه‌رگه‌ی كتێب و فیلمه رِۆژاواییه‌كان بكه‌ین،
بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا لایه‌نی ئه‌رێنی
به‌رهه‌م سه‌رنجی رِه‌خنه‌گران رِاده‌كێشێت و هه‌ربۆیه زۆر ئاساییه
كه ده‌ربرِینی له‌م چه‌شنه به به‌رفراوانی رِازێنه‌ره‌وه‌ی
پشتبه‌رگی فیلم و كتێب بن: "ته‌قینه‌وه‌یه‌كی سیاسی"، "رِێكوپێك تا
سنووری ئیمكان". ئه‌گه‌ر ئێمه دوو هه‌ڵسه‌نگاندنی وا له‌سه‌ر
به‌رهه‌مێكی كوردی ببینین، خێرا هه‌ست به جۆرێك پێداهه‌ڵگوتن ده‌كه‌ین
و به درِدۆنگی له ده‌ربرِینگه‌لێكی له‌م چه‌شنه نزیك ده‌بینه‌وه.
ئه‌گه‌ریش بێتوو له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مێكدا، بۆ نموونه، بڵێین
نووسه‌ره‌كه‌ی لێمان بووه‌ته پێغه‌مبه‌ری هه‌مووشتزان و مه‌جالی
بیركردنه‌وه‌مان بۆ ناهێڵێته‌وه، ئه‌وه خێرا به‌وه تاوانبار
ده‌كرێین كه حه‌زمان له خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌كه نییه. وه‌ك ده‌بینین
"رِه‌خنه"ی ئێمه چ وه‌ك باری مانایی و چ وه‌ك كرده‌وه، هه‌ڵگری دوو
تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كیی رِه‌خنه، واتا هه‌ڵسه‌نگاندنی
هه‌مه‌لایه‌نا‌نه‌ی ده‌ق به چاك و خراپه‌وه، نییه.
ئه‌گه‌ر رِه‌خنه له‌سه‌ر بنه‌ما تیۆری و هزرییه‌كانی ناسراو
دابرِێژرێت، ئه‌وكات دوانه‌ی بونیاتنه‌ر و رِووخێنه‌ر مانای خۆی
له‌ده‌ست ده‌دات. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و رِاستییه كه له
رِۆژاوادا نه‌ریتێكی رِه‌خنه‌یی هه‌ر له سه‌رده‌می ئه‌ره‌ستوو رِا،
هه‌تا رِۆژگاری ئێستا له گه‌شه‌كردن دا بووه (به چاوپۆشین له
هه‌ڵكێشداكێشی ئه‌م دیارده‌یه له سه‌رده‌می جیاوازدا) رِه‌خنه نه
یه‌كجۆر به‌ڵكو چه‌ندین جۆره. هه‌ر له ناوه‌رِاسته‌كانی سه‌ده‌ی
رِابردوودا، به‌ملاوه، دوای ململانێیه به‌رده‌وامه‌كانی رِه‌خنه‌ی
نه‌ریتی، مێژوویی و ده‌ره‌كی، له‌گه‌ڵ رِه‌خنه‌ی هه‌نووكه‌یی، ده‌قی و
ناوه‌كی، ده‌یان قوتابخانه‌ی تازه‌ی رِه‌خنه‌یی هاتوونه‌ته ئاراوه
كه له هێندێك بواردا ته‌واو دژبه‌ری یه‌كترن. ته‌نانه‌ت كار
گه‌یشتووه‌ته جێگایه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌مای لێكدانه‌وه‌كانی ستانلی
فیش و ئیده‌ی "كۆمه‌ڵگای رِاڤه‌یی" و "ئاسۆی چاوه‌رِوانییه‌كان"ی تێری
ئیگلتۆن و جاوس و "رِه‌هه‌ندی رِۆحی"ی ده‌قی ئیسێر بتوانین بانگی
"مه‌رگی رِه‌خنه‌گر" بده‌ین و خوێنه‌ره‌وه نه‌ك هه‌ر له داوی
نووسه‌ر، به‌ڵكو له چنگی رِه‌خنه‌گریش رِزگار بكه‌ین. له
هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا پرسیاری رِه‌خنه‌ی بونیادنه‌ر و رِووخێنه‌ر
هێنده سه‌ره‌تایی دێته به‌رچاو، كه باشتر وایه مرۆڤ هه‌ر له
بێوه‌لاَمیدا بیهێڵێته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: رِه‌خنه‌گرانمان به ده‌ر له كارى خۆیان
(رِه‌خنه‌گر)یى، هاوكات (به‌دیل دۆزه‌ره‌وه)یشن، پێتوایه ئه‌م
دووانه گه‌ره‌كیان به كه‌سى تایبه‌تمه‌ند و ئه‌كادیمیستى تایبه‌ت به
خۆیان هه‌بێت؟ كه‌نگێ ده‌قى ئه‌ده‌بیى (ئه‌ڵته‌رناتیڤ) ده‌خوازێ؟
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
ئه‌گه‌ر ئاكامی رِه‌خنه‌ی رِه‌خنه‌گرێك
دواجار ئه‌وه بێت كه پێمان بڵێت ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌بوایه ئاوا
نه‌نووسرابا و ئاوا نووسرابا، ئه‌وه هه‌ر ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه
رِه‌خنه‌یه‌كی وا پێشكه‌شی خۆی بكه‌ینه‌وه و بیرێك له حاڵی
خۆمان بكه‌ینه‌وه كه هه‌بوونی ئه‌م دیارده‌یه له ناوماندا چه‌نده
دووری كردووینه‌ته‌وه له تێگه‌یشتنی هه‌موو ده‌ستكه‌وته تیۆری و
هزرییه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه. له هیچ زانكۆیه‌كی دونیاشدا من
دیسیپلینێك شك نابه‌م كه تێیدا خوێندكار په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
ئالترناتیڤ بۆ كاری خه‌ڵكی تر بدۆزێته‌وه. به واتایه‌كی تر كه‌س
ئه‌م ئیزنه به خۆی نادا كه به كه‌سێكی تر بڵێت تۆ ده‌با وات
نووسیبا و وات نه‌نووسیبا.
رِه‌نگه بپرسی باشه ئێمه ئه‌گه‌ر كتێبێك بخوێنینه‌وه و سه‌دان
هه‌ڵه‌وپه‌ڵه‌مان تێدا بینی نابێ بڵێین ئه‌وانه نادروستن؟ ئه‌مه‌یان
شتێكی تره و رِه‌نگه هه‌ر به‌شمه‌ینه‌تیی ئێمه‌ی كورد بێت كه هێشتاش
سه‌رمان به‌مجۆره گرفتانه‌وه قاڵه و له كۆلانه‌كانی رِاستنووسی و
رِێنووسی و رِێزمانیدا سه‌رگه‌ردان ماوین. له رِۆژاوادا ئه‌ركی چاپ و
بلاوكردنه‌وه ئه‌وه‌نده سه‌قامگیر و نه‌هادینه بووه كه كتێبێكی
له‌م چه‌شنه قه‌ت رِووی چاپ به خۆیه‌وه نابینێت. ئه‌ده‌بیش
ئه‌وه‌نده به جیددی وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر رِسته‌یه‌ك و وشه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ نۆرمی باو یه‌كی نه‌گرته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت به سووژه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی خاوه‌نرِایان. بۆ نموونه بیهێنینه به‌ر چاومان
كه جه‌یمس جۆیسێكمان له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا لێ په‌یدا بێت و هێندێك
وشه‌ی باو تێكدا و هێندێك وشه‌ی "سه‌یر و سه‌مه‌ره" داتاشێت. كێ
هه‌یه بڵێت ئه‌مه داهێنان و ئافراندنی ئه‌ده‌بییه؟ هێندێك "زمان‌ناس"
(دیارده‌یه‌ك كه به كه‌س ناچێته‌وه سه‌ریه‌ك ئه‌وه‌یه، گه‌لۆ ئه‌م
"زمان‌ناسان"ه‌ی ئێمه له كوێ وانه‌كانییان خوێندووه و فێریان بوونه)
هه‌ر زوو تاوانباری ده‌كه‌ن كه نازانێت به كوردی بنووسێت و خیانه‌ت
له زمانه‌كه‌مان ده‌كات.
بۆ
دڵنیابوون له تێگه‌یشتنی پرسیاره‌كه‌ت پێمخۆشه ئاماژه‌یه‌ك به
ئه‌ده‌بی ئالترناتیڤ له رِوانگه‌یه‌كی تره‌وه بكه‌م. ئالترناتیڤ نه‌ك
به مانای پێشنیاری رِه‌خنه‌گر بۆ نووسه‌ری به‌رهه‌م و ویستنی ئه‌وه‌ی
كه شتێكی تر له جێگای به‌رهه‌مه‌كی دا‌نێت، به‌ڵكو به مانای ئه‌وه‌ی
كه له هه‌لومه‌رجی دواكلۆنیالیستیدا نۆرم و به‌ها خۆماڵییه‌كان
له‌به‌رامبه‌ر نۆرم و به‌ها داسه‌پاندراوه‌وه‌كاندا زه‌ق بكرێنه‌وه.
بۆ ئێمه‌ی كورد بۆ نموونه ئافراندنێك له ده‌ره‌وه‌ی جووتنه‌وه‌ی
به‌رهه‌مه عه‌ره‌بی و فارسییه‌كان ده‌توانێت شێوه‌یه‌ك بێت له
ئه‌ده‌بی ئالترناتیڤ. ئه‌ده‌بێك كه سه‌ره‌رِای پێبه‌ندبوونی به
ده‌ستكه‌وته جیهانییه‌كانی ئه‌ده‌ب، دواجار كوردبون و كوردیبوونی خۆی
زه‌ق ده‌كاته‌وه و له دیالێكتیكی نێوان خۆماڵی و جیهانیدا بالانسێك
رِاده‌گرێت كه ببێته مۆركی ناسنامه‌یه‌كی جیا له‌وانی تر. "ئه‌ده‌بی
كه‌مایتیی" به‌و جۆره‌ی دلۆز و گوتاری ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌كرێت
وه‌ك جۆرێك له ئه‌ده‌بی ئالترناتیڤ ببیندرێت.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و رِێگایانه كامانه‌ن كه ده‌بن به پردى پێوه‌ندیى
قووڵى نێوان (نووسه‌ر- وه‌رگر)؟ بۆ ئه‌وه‌ى سێحرێكى ئاگاییانه
بچه‌سپێنین له فیكرى خوێنه‌ردا تا تێكه‌ڵبوون و هاومه‌ستییه‌كى
رِه‌گئاژۆیى بخوڵقێ، ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه چین كه له‌وه‌ها
كاتێكدا كۆمه‌كمان ده‌كه‌ن؟
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
رِه‌نگه له وتووێژێكدا دروست و له هه‌مان كاتدا گونجاویش نه‌بێت كه
مرۆڤ باس له سه‌رجه‌م لایه‌نه پێچه‌ڵپێچه‌كانی شێوازی گه‌یشتنی
په‌یامی نووسه‌ر و به‌رپرسیارییه‌تی ده‌ق و رِۆڵی خوێنه‌ره‌وه بكات
له چلۆنایه‌تی پێوه‌ندییان به یه‌كتره‌وه. بۆ كه‌سانێك كه هۆگری
زانینی میكانیزمی چلۆنایه‌تیی كاركردی گواستنه‌وه‌ی په‌یام له
نووسه‌ره‌وه بۆ خوێنه‌ره‌وه‌ن، خشته ساكار به‌لاَم پرِمانایه‌كه‌ی
رِۆمه‌ن جاكوبسۆن یارمه‌تیده‌رێكی باشه. ئه‌گه‌ر ئاڵقه‌ی پێوه‌ندیی
نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ره‌وه بریتی بێت له كۆده‌ق و نووسین و كۆده
جیاوازه‌كان، تێكه‌لاَوێك له رِه‌وتی كارتێكه‌ری و كارلێكه‌ری په‌یامی
نووسه‌ر ده‌گه‌یه‌نێته خوێنه‌ره‌وه. لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم كه
كاركرد و رِۆڵی هه‌ر یه‌ك له‌م لایه‌نانه له رِه‌وتی مێژوویی‌دا
گۆرِانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه و نووسه‌ری خودایی و ده‌قی پیرۆز و
خوێنه‌ره‌وه‌ی بێ هه‌ڵوێست و مانای تاقانه جێگای خۆیان داوه به
سه‌ربه‌خۆیی خوێنه‌ره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونه‌كانی خۆی، له
شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌قدا.
ئیتر نه نووسه‌ر خودایه كه نهێنییه‌كانی ژیانمان بۆ ئاشكرا بكات و
نه ده‌ق ئه‌و دیارده پیرۆزه‌یه كه خاوه‌نی یه‌ك مانا بێت و نه
خوێنه‌ره‌وه‌ش ئه‌و كه‌سه پاسیڤه‌یه كه دالانه‌كانی زه‌ینی بداته
ده‌ست شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای نووسه‌ر و ئیشكارۆی ده‌ق و نه
رِه‌خنه‌گریش ئه‌و زاته‌یه كه بتوانێت خوێندنه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌ر
كه‌سدا زاڵ بكات و نه ماناش قه‌تیسكراوی مه‌به‌ستی نووسه‌ره. ئه‌وه
بۆچوونێكی لیبرالانه نییه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌موو خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ك
نووسه‌ره و له كاتی خوێندنه‌وه‌دا ده‌ق ده‌نووسێته‌وه و له هه‌مان
كاتیش‌دا به‌پێی تواناییی خۆی، رِه‌خنه‌گره. هه‌روه‌ها هیچ شاكارێكیش
نییه كه بڵێین چه‌ندمانایی له سه‌رده‌می ئێستادا ئه‌و دیارده
رِۆژانه‌یه‌یه كه هه‌موو ده‌مێ تووشی دێین و بۆچوونه‌كانمان له
ساته‌وه‌خته جیاوازه‌كاندا گۆرِانییان به‌سه‌ردا دێت. لێره‌دا
مه‌به‌ست كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هیچكام له‌و لایه‌نانه نییه كه به
یه‌كه‌وه جغزی نووسین و خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن پێكدێنن.
مه‌به‌ست داننانه به گۆرِانێكی سه‌ره‌كی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه و به‌ها حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی ئه‌و وه‌ك
بوونه‌وه‌رێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ. ئه‌گه‌ر له جیهانی ده‌ره‌وه‌ی
زه‌ینی ئێمه‌دا شته‌كان ئاوا نین كه ئێمه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كه‌ین،
یاخود ده‌خوازین وا بن، ئه‌وه گرفتێكی تره و باسێكی تر ده‌خوازێت.
رِابه‌ر فاریق: له ئه‌مرِۆدا شیعر و قسه‌ى ئاسایى تێكچرِژانێكى
رِیشه‌یییان به خۆوه گرتووه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م جۆره‌ى ده‌قنووسین له
ئه‌وروپادا ئه‌زموونكراوه، به‌لاَم شاعیرانى ئێمه‌یش سوودیان لێى
وه‌رگرتووه، ئه‌م تێكه‌لاَوبوون و سوود وه‌رگرتنه تا چ ئاستێك له
خزمه‌تى ئه‌ده‌بى كورد دا بووه؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
رِاستییت بوێت، من به‌وردی ئاگاداری هه‌لومه‌رجی ئێستای شیعری كوردی
نیم. ئه‌گه‌رچی ده‌زانم كه شیعر نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو
سه‌رده‌مانێك له هه‌موو جیهاندا ته‌نیا پێوه‌ر و دووانگه‌ی ئه‌ده‌ب
بووه و تا ناوه‌رِاسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌میش له زۆر فه‌رهه‌نگدا
شیعر ناوێكی تر بووه بۆ ئه‌ده‌ب، به‌لاَم ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بییه‌ش زۆر
كه‌وتووه‌ته به‌ر شالاوی گۆرِانكارییه به‌ربلاوه‌كانی بواری
ئێپستیمۆلۆژیا و پێداویسته‌ییه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاوه. ئه‌گه‌ر
مێژووی ئه‌ده‌بی هێندێك نه‌ته‌وه و فه‌رهه‌نگ یارمه‌تیده‌رمانن بۆ
تێگه‌یشتن له گۆرِانكارییه شێوازی و مانایی و ده‌لالییه‌كانی
شیعرییانه، به‌داخه‌وه كه‌مایه‌سییه‌كی به‌رچاو له تۆێژینه‌وه‌ی
شیعری كوردیدا خۆ‌یا ده‌كات. ئێمه
نه‌ك هه‌ر به زمانێكی ئوروپایی، به‌ڵكو هه‌ر به زمانه‌كه‌ی خۆشمان
مێژوویه‌كی تۆكمه‌ی شیعری كوردیمان نییه. تاك و ته‌را لێره‌وله‌و‌ێ
هێندێك زانیاری ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌لاَم بۆ ده‌ربرِینی رِایه‌كی شیاو
و نزیك له رِاستی، ده‌بێ خۆمان به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و
نووسراوه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی به گشتی و شیعر به‌تایبه‌تی،
پشتئه‌ستوور كه‌ین. ئه‌مه‌ش شتێكه من شكی نابه‌م.
جێگای خۆیه‌تییه لێره‌دا پێداگری بكه‌م له‌سه‌ر پێداویستییه‌كی له‌م
چه‌شنه و ئاواته‌خواز بم كه به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگیی كوردستان و
داموده‌زگا زانستییه‌كانی ولاَت بیرێك له پرِۆژه‌گه‌لی له‌م چه‌شنه
بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت خۆمان به دونیای ده‌ره‌وه بناسێنین،
ناچارین له‌وه‌ی كه لانی كه‌م گوڵبژێرێك له میراتی فه‌رهه‌نگی و
ئه‌ده‌بیمان ئاراسته‌ی دونیا بكه‌ین. ئێستا كه ئه‌م دێرِانه ده‌نووسم
بێ ئه‌وه‌ی بمهه‌وێت بیری ئه‌و قسانه كه‌وتمه‌وه كه باراك ئۆباما
له رِۆژی دووشه‌ممه نۆی مانگی دووی ساڵی 2009 له كۆنفرانسه
رِۆژنامه‌وانییكه‌یدا له‌سه‌ر ئێران كردی و تێیدا هێنده په‌سنی
فه‌رهه‌نگی كۆنی ئێرانی دا. هه‌ر چه‌ند رِۆژ پێشتریش جۆ بایدنی جێگری
ئۆباما، له ئالمان به شان و باڵی ژیاری فارس و
ئێرانی‌دا هه‌ڵگوت. ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو
ئه‌م وتارانه مه‌به‌ستی سیاسی‌یان له پشته، به‌لاَم له بیرمان
نه‌چێت كه فارسه‌كان له پێشكه‌شكردن و ناساندنی ئه‌ده‌بی خۆیاندا زۆر
سه‌ركه‌وتوو بوونه. چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌رگێرِانی شیعره‌كانی
مه‌لای رِۆمی له رِیزی پرِفرۆشترین كتێبه‌كانی ئامریكادا بوو. خاڵێكی
تریش كه ده‌مهه‌وێت به خێرایی ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه، لای من
زۆر رِوون نییه بۆ ده‌بێت ژماره‌یه‌كی زۆر له شاعیرانی كورد هێنده
هۆگری ئه‌ده‌بی دراوسێكانیان بن.
من
هێندێك شیعری كوردی ده‌خوێنمه‌وه زۆر به هاسانی شوێنپێی
لاساییكردنه‌وه‌ی شاعیرانی ئێرانی‌یان تێدا ده‌بینم. رِه‌نگه ئه‌گه‌ر
شاره‌زای شیعری عه‌ره‌بییش بام وێكچووییه‌كی له‌م چه‌شنه‌م له‌نێوان
شیعری ئه‌م شاعیرانه و به‌رهه‌می شاعیرانی عه‌ره‌بدا دۆزیباوه. به
باوه‌رِی من لاساكردنه‌وه‌ی ده‌قاوده‌ق زۆر ئه‌سته‌مه له
درێژخایه‌ندا سه‌ركه‌وتوو بێت. ئه‌گه‌ر شیعری فه‌رِانسه‌ویی
ده‌یه‌كانی په‌نجا و شێستی سه‌ده‌ی پێشوو هه‌ڵگری كارتێكه‌رییه
كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسیی و زانینناسییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بووه،
نازانم لاسكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شاعیرێكی كورده‌وه چه‌نده ده‌توانێت
مانا به هه‌بوونی ئه‌ده‌بێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردی بدات.
رِابه‌ر فاریق: شیعرى ئێسته، به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان رِووى له
خه‌مه بچووكه خودییه‌كان، یاخود شاعیر كردووه، به پێچه‌وانه‌ى
شیعرى پێشوو كه گرنگیی ده‌دا به خه‌مه كۆ-كان، ئه‌م گۆرِانكارییه‌ى
كه ئێسته له بوونیادى ده‌قه (هاوچه‌رخ)ه‌كانه‌وه هه‌ستى پێ
ده‌كررێ، تا چه‌ند خزمه‌ت به ده‌قى ئیبداعیى ده‌كا؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
كاك رِابه‌ری ئازیز! ئیزنم بده بڵێم پرسیارێكی وا ده‌توانێت بابه‌تی
لانی كه‌م وتارێكی به‌پێز بێت. نازانم ورووژاندنی پرسیارێكی ئاوا گشتی
له وتووێژێكدا چه‌نده كارێكی شیاوه. ئه‌گه‌ر قه‌رار با ئه‌و
وتووێژه به‌شێك با له پرِۆژه‌یه‌كی بیرلێكراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و منیش
كه‌سێك بام كه توانیبام و ویستبام له‌م پرِۆژه‌یه‌دا به‌شدار بم،
ئه‌وده‌م ده‌كرا به ته‌رخانكردنی كاتێكی شیاو و گونجاو و پێویست قۆڵم
لێ هه‌ڵماڵیبا و ده‌ستم به ڵیكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بابه‌تییانه و مه‌یدانی
كردبا و ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م خستبا به‌رده‌ستی ئێوه‌ی ئازیز. ئاخر
خه‌می بچووك چییه و خه‌می كۆ كامه‌یه و چۆن پێناسه ده‌كرێن؟ من به
گوێره‌ی كامه پێناسه ده‌بێ شوێنپێی ئه‌م جۆره خه‌مانه له
به‌رهه‌مه شیعرییه كوردییه‌كاندا هه‌ڵگرم. رِه‌نگه دیسان به
شێوه‌یه‌كی گشتی بتوانم بڵێم كه گۆرِانكارییه جیاوازاه‌كانی بواری
كۆمه‌ڵگا و مرۆڤ ده‌بنه هۆكاری سه‌ره‌كیی بۆ گۆرِانكاریی له جۆره‌ی
ئه‌ده‌بی و فۆرِمه‌كانیاندا. به‌لاَم رِه‌نگه شتێك به نه‌گۆرِی
بمێنێته‌وه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ئه‌ده‌بێكی
تایبه‌ت دێته ئاراوه و ئه‌م ئه‌ده‌به‌ش به نۆره‌ی خۆی كار ده‌كاته
سه‌ر خه‌ملاندنی بیر و هۆشی مرۆڤه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. ئه‌گه‌ر
به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مه‌ن و شوێنی خۆی هه‌ر
كارتێكه‌ریی ده‌مێنێت، ئه‌وه ئه‌و رِازه له‌مێژینه‌یه‌ی ئه‌ده‌به
كه به‌رده‌وام جێگای مشتومرِی تیۆریی ئه‌ده‌بی بووه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هاوشانى ده‌قنووس بێ له خولقاندنى
مانادا، ئه‌دى ده‌قنووس چۆن هاوشانى له‌گه‌ڵ (پێكهاته‌ى ده‌ق)دا
فه‌راهه‌م ده‌كا، به ده‌ر له سه‌روه‌ختى له‌دایكبوونى ده‌قێكى
شیعریى؟
هاشمی ئه‌حمه‌د زاده:
ده‌قێك چۆن به‌رهه‌م دێت و نووسه‌رێك چۆن ده‌بیته ئافرێنه‌ری
گێرِانه‌وه‌یه‌ك كه به میلیۆنان خه‌ڵك ده‌كاته خولیای خۆی؟
ئه‌گه‌رچی له هه‌موو جۆره‌كانی ئه‌ده‌بدا شتێك هه‌یه كه نێوی
تێكنیكه و زاڵبوونی به‌رهه‌مهێنه‌ر به تێكنیكه جیاوازه‌كانی
جۆره‌یه‌كی ئه‌ده‌بی ده‌بێته هۆكارێكی گرنگی سه‌ركه‌وتووبوونی،
به‌لاَم ئافراندنی هونه‌ری دواجار هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه
ته‌نیا له قۆناغی تێكنیكیدا نامێنیته‌وه.
شاره‌زایی نووسه‌ر به تایبه‌تمه‌ندییه تیكنیكییه‌كانی به‌رهه‌می
ئه‌ده‌بی له رِه‌هه‌ندێكی ئێستایی و دیرۆكیدا به‌س نییه بۆ ئافراندنی
هونه‌ری. ئه‌دی ئه‌وه چییه كه به‌رهه‌مێك ده‌كاته شتێكی هونه‌ریی
سه‌ركه‌وتوو و ئه‌وی تریان نا‌گه‌یه‌نێته ئه‌م ئاسته؟ ئه‌مه
پرسیارێكه كه وه‌لاَمێكی سانای نییه. رِۆڵی نه‌ریت، میراتی
فه‌رهه‌نگی، گوتاری سه‌رده‌ست و باو، وێرای گرنگیی حاشاهه‌ڵنه‌گریان،
ناتوانن پێمان بڵێن بێكێت و داستایۆڤسكی چۆن بوون به‌و ئافرێنه‌رانه
كه بوون. ئه‌وه‌ی به توانایی و زه‌وق و ئیستیعداد ناسراوه، ئه‌و
شته پرِ له رِاز و رِه‌مزه‌یه كه زه‌ینی مرۆڤی هه‌موو كاتێ داگیر
كردووه و ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم وه‌لاَمێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ
نه‌بیندراوه‌ته‌وه.
میریام ئالۆت له كتێبی رِۆمان به گێرِانه‌وه‌ی رِۆماننووسان
باس له چه‌ندین رِۆماننووس و بۆچوونیان له‌سه‌ر رِۆمان ده‌كات.
به‌لاَم سه‌یره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ر كامه‌یان به جۆری تایبه‌تیی خۆی
له نووسین ده‌رِوانێ و هه‌ر كامه‌شیان شێوازی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه.
رِه‌نگه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی دواجار به پێوانه‌یه‌كی
به‌رهه‌ست و چاوییانه ئه‌ندازه گیرابا و ئه‌و قسه‌ی رِه‌خنه‌گرانی
نوێ و فۆرِمالیسته‌كان رِاست بوایه كه ده‌قی ئه‌ده‌بی دواجار به‌پێی
تێكنیكه ده‌كارهاتووه‌كانی هه‌ڵسه‌نگێندرابا، ئێمه هه‌موو كاتێ
له‌گه‌ڵ شتێك یان شتگه‌لێكی وێكچوو رِووبه‌رِوو ده‌بووینه‌وه. به‌لاَم
ئه‌و یارمه‌تییه گه‌وره‌ی ئه‌وان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جوانییه‌كانی شیاوی
ئه‌ندازه‌گرتنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی قه‌ت نه‌بووه ئه‌و كره‌سه‌یه‌ی كه
بتوانێت دوا قسه له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب بكات و كاروانی تیۆریی ئه‌ده‌بی
هه‌رده‌م له رِۆیشتن به‌رده‌وام بووه. رِه‌نگه چه‌مكی داهێنراوی
شكلۆڤسكی و ئاخێنباومی فۆرمالیست له‌مه‌رِ "ئه‌ده‌بییه‌ت" هێشتاش دوای
ده‌یان ساڵ زایه‌ڵه‌یه‌كی خۆشئاهه‌نگی له زه‌ینی هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌دا هه‌بێت كه خولیای ئه‌ده‌بن و به دوای وه‌لاَمێكدا وێڵن
كه ده‌بێ سێحری ئه‌م ئه‌ده‌بییاته چی بێت و چۆن به‌رهه‌م بێت.
سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه باوه‌رِ به توانایی تاك له ئافراندندا
باوه‌رِێكی به‌هێزه، به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه دواجار هه‌موو
ده‌قێك له گفتوگۆیه‌كی نێوانده‌قییانه‌دایه له‌گه‌ڵ ده‌قگه‌لی تر،
هه‌م له ئێستا و هه‌میش له رِابردوو و داهاتوودا، ئه‌سته‌مه هیچ
به‌هره‌یه‌ك بتوانێت به ته‌نیایی و له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌زایی و
زانیاریی تێكنیكیی ئه‌ده‌بی، خوڵقێنه‌ری ده‌قی سه‌ركه‌وتوو بێت. له
بیرمان بێت هه‌ر ئه‌و لایه‌نه له پێناسه‌نه‌هاتوویه ده‌بێته هۆكاری
بوونی ده‌قی ئه‌ده‌بی به دیارده‌یه‌كی چلۆنایه‌تی نه‌ك چه‌ندایه‌تی.
ئاشكراشه جیاوازیی چلۆنایه‌تییه‌كان ئیزنی ئه‌وه به مرۆڤ نادا به
شێوه‌یه‌كی ئاندازیارانه بچێته ناو دونیای پێوانی به‌رهه‌مه
ئه‌ده‌بییه‌كان، به پێوه‌ری به‌رهه‌ست. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ مرۆڤ لوا
با، ده‌كرا كرده‌ی ئافراندنی ئه‌ده‌بی درابا به كامپیۆته‌ر و شیاوترین
به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ببوایه ئاكامی دارِشتنی پرِۆگرامێك بۆ
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ده‌بی. جا بۆیه ئه‌سته‌مه بتوانین وه‌لاَمی ئه‌م
پرسیاره بده‌یه‌نه‌وه كه ده‌قنووس و ده‌ق چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ
یه‌كتر ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی كه ده‌ق ده‌قنووس ده‌نووسێته‌وه یان
به‌پێچه‌وانه، هیچ گرێیه‌ك له‌م گڵۆڵه سه‌روبنتێكه‌لاَوه
ناكاته‌وه. ئایا ده‌كرێ بڵێین ده‌قی سه‌ركه‌وتووی ئه‌ده‌بی ئه‌نجامی
كۆبوونه‌وه‌ی زانایی و به‌هره‌یه له‌لای نووسه‌رێكی دیاریكراودا؟ من
پێموایه وه‌لاَمی پرسیارێكی له‌م چه‌شنه ده‌بێ ئه‌رێنی بێت.
رِابه‌ر فاریق: پێت وایه هۆى داته‌پینى بناغه‌ى هه‌ر ده‌قێك، به‌شێكى
بۆ ئه‌وه بگه‌رِێته‌وه كه بنیاتى ده‌ق له مانا داخراوه‌كانه‌وه
سه‌رچاوه بگرێ؟ به واته‌یه‌كى تر: بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى ده‌ق
بپارێزین له كاڵگه‌رایى و بوونى كاتیى، چی بكه‌ین باشه؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
چاك له مه‌به‌ستی ئه‌م پرسیاره ناگه‌م. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه
كه ده‌قێك بریتییه له كۆمه‌ڵێك بونیاد یان پێكهاته، ئه‌وه‌ی كه
ئه‌و پێكهاتانه چین و چۆن خۆیان له ته‌نیشت یه‌كتردا ده‌بیننه‌وه،
پرسیارێكی گرنگه كه جێگاكه‌ی ده‌بێ وانه‌یه‌كی ده‌رسیی زانكۆ بێت.
ده‌قێك كه باس له پرسه هه‌میشه‌ییه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، ده‌توانێت له
به‌رامبه‌ر تێپه‌رِبوونی زه‌مه‌ندا مانه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت و ببێت به
ئاوێنه‌یه‌كی بالانوێن له شێوه‌ی تێگه‌یشتنی مرۆڤه‌كانی سه‌رده‌مێكی
دیاریكراو له كۆمه‌ڵێك گرفتی هه‌رده‌م ئاماده له ژیاندا.
بۆ
نموونه پرسی مه‌رگ و ئه‌و رِاستییه كه مرۆڤ هه‌رده‌م به‌ده‌م ئه‌م
پرسه‌وه نالاندوویه‌تی، بووه‌ته هه‌وێنی زۆر به‌رهه‌می ئه‌ده‌ب له
رِه‌وتی مێژوودا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتاش مه‌رگ ئه‌و
دیارده‌یه‌یه كه رِووبه‌رِوومان ده‌بێته‌وه، خوێندنه‌وه‌ی
چلۆنایه‌تیی رِه‌نگدانه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی وا له ده‌قێكی سه‌ركه‌وتووی
ئه‌ده‌بیدا ده‌توانێت لانی كه‌م له كه‌ڵكه‌ڵه‌ی زه‌ینی
هاورِه‌گه‌زه‌كانمان له سه‌رده‌مێكدا ئاگادارمان كاته‌وه و ببێته
هۆی سوكنایی ئێستامان. به‌لاَم لێره‌شدا جوانیناسی و تێكنیكی ئه‌ده‌بی
ئه‌و شتانه‌ن كه ده‌بێ له ده‌قه‌كه‌دا ئاماده‌ییان هه‌بێت، ئه‌گینا
چێژبه‌خش نابن و له باشترین حاڵه‌تدا ده‌بنه كه‌ره‌سه‌یه‌ك كه له
تێرِوانینی مرۆڤ، له دیارده‌یه‌ك له كات و زه‌مه‌نێكی دیاریكراو
ده‌دوێن.
ئافراندن و به‌نامۆكردنی دیارده‌كان له ئه‌ده‌بدا هه‌موو كاتێ جێگای
سه‌رنج بووه. كاتێك دیلان تۆماس ده‌سته‌واژه‌ی نه‌بیستراو و
نه‌بیندراوی وه‌ك "په‌ژاره‌یه‌ك پێشتر" ده‌كار دێنێت، ئاماژه بۆ
سه‌رده‌مانێك ده‌كات كه پێوانه‌ی ئه‌ندازه‌گرتنی كات له كاتژمێر و
خوله‌ك و چركه‌وه ده‌بێته "په‌ژاره". به‌م كاره ئاستێكی جوانیناسی
و له‌هه‌مان كاتدا پرِمانا ده‌به‌خشێت به نووسین. "مانگی تورِه"شی
ده‌توانێت هه‌وێنی ماناكردنه‌وه‌ی جیاواز بێت و ئاسۆكانی زه‌ینی
خوێنه‌ره‌وه دوورتر و دوورتر بكاته‌وه. رِه‌خنه‌گرێكی ئینگلیسی،
جۆناتان كه‌یپ، له هه‌ڵسه‌نگاندنی رِۆمانه پرِفرۆش و
سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی ئیه‌ن مه‌كیوان، تۆبه‌دا، ده‌ڵێت كاتێك
مه‌كیوان له باره‌ی "په‌رداخێك بیره‌دا" ده‌نووسێت، ئێمه ته‌نیا
په‌رداخه بیره‌كه نابینین، به‌ڵكو به ئیشتیایه‌كی زۆره‌وه حه‌ز
ده‌كه‌ین بیخۆینه‌وه.
باشه ئه‌وه ده‌بێ ئاكامی كامه تایبه‌تمه‌ندیی نووسین بێت كه ده‌قێك
بتوانێت كارتێكه‌رییه‌كی ئه‌وا له‌سه‌ر خوێنه‌ره‌وه دابنێت؟ له‌م
پێوه‌ندییه‌دا ده‌توانین بپرسین ئه‌وه چ كه‌موكورِییه‌كه له
رِۆمانێكی كوردیدا ده‌یبینین كه سه‌ره‌رِای ده‌یان لاپه‌ره باسكردن
له مۆسیقا و ئیعجازه‌كانی، هێشتا ده‌نگێك ناگاته گوێی خوێنه‌ره‌وه؟
له‌هه‌مان كاتدا پێوه‌ندیی رِۆمانێكی دیاریكراو به پێشێنه و نه‌ریتی
نووسین له ئاستی ناوخۆ و جیهانیدا ئه‌و خاڵه گر‌نگه‌یه كه من وه‌ك
خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ك له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رِۆمانه كوردییه‌كاندا
نایبینم. ئه‌گه‌ر هه‌ر باسی تۆبه‌ی مه‌كیوان بكه‌ین، ده‌بینین
كه سه‌رتاپای رِۆمانه‌كه ئه‌نجامی درۆی كچێكی ده‌سالاَنه‌یه.
به‌لاَم چ شتێك ئه‌م رِۆمانه هێنده خۆشه‌ویست و كارتێكه‌ر ده‌كات له
لای خوێنه‌ره‌وه كه شتێكی ئاسایی، واتا درۆكردنێك ببێته هه‌وێنی
ئافراندنی وردترین سه‌فه‌ر به كۆلانه‌كانی ده‌روونی مرۆڤدا؟
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م رِۆمانه بۆ شاره‌زایه‌كی بواری رِۆمان ده‌ریده‌خات
كه نووسه‌ره‌كه‌ی په‌ره‌پێده‌ری تێكنیكی گێرِانه‌وه‌ی لاورێنس، وۆلف،
ئامیس، فۆرستێر، رِوشدی و فاوڵزه، نه‌ك هه‌ر به شێوه‌یه‌كی میكانیكی،
به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی ئافرێنه‌رانه. مرۆڤ ده‌توانێ دڵنیا بێت ئه‌گه‌ر
مه‌كیوان ئاگادرای ئه‌م به‌رهه‌مانه نه‌بوایه و ده‌قه‌كه‌ی شێوه‌یه‌ك
له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی پێشتردا نه‌بوایه، نه‌یده‌توانی
ببیته ئاڵقه‌یه‌ك له زنجیری به‌رده‌وامیی رِۆمانی ئینگلیسی.
هه‌ربۆیه به سانایی ده‌كرێ بگوترێ كه به‌رهه‌می سه‌ركه‌وتوو دواجار
ئه‌نجامی زانین و ئه‌و شته‌یه كه له كوردیدا به به‌هره ناوی
ده‌بردرێت.
رِابه‌ر فاریق: بۆچى رِه‌خنه‌ى به‌راوردكاریی كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه،
به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌مان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێ، له كاتێكدا
ده‌بوو ئێسته زیاتر له جاران بایه‌خى پێدرابا، چونكه نا ئاماده‌ییى
له رِۆژگارێكى وه‌كوو ئه‌مرِۆدا هه‌م (بۆشایى) و هه‌م (قه‌یران) و
هه‌م ده‌رگه‌ى (داخستنى سه‌رده‌مێك)یشمان به رِوودا ده‌كاته‌وه؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
كاك رِابه‌ری ئازیز، كامه بواری كۆمه‌ڵگای كورد كاری له‌سه‌ر كراوه
كه رِه‌خنه‌ی به‌راوردیی له‌سه‌ری نه‌كرابیت؟ ئێمه ده‌زانین له‌به‌ر
زۆر هۆكاری مێژوویی، سیاسی، كۆمه‌لاَیه‌تی و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگییش،
ئێمه بێبه‌ری بووینه له هه‌بوونی داموده‌زگای تایبه‌ت به
لێكۆڵینه‌وه. له رِۆژگاری ئێستاشماندا، سه‌ره‌رِای هێندێك
ده‌ستكه‌وتی هێشتا سه‌قامگیرنه‌بوو، هێشتا دوورین له‌و به‌ستێنه‌ی كه
بواری وامان بۆ برِه‌خسێنێت، تا ئاورِی تێروپرِ له پرسه‌كانمان
بده‌ینه‌وه.
من
ئه‌گه‌رچی هێندێكجار باوه‌رِێكی بوونگه‌رایانه‌م لا دروست ده‌بێت كه
هانم ده‌دات له‌سه‌ر توانایی مرۆڤ به دوور له هه‌لومه‌رجی ژیانی
حیساب بكه‌م، به‌لاَم دواجار ئه‌وه هه‌لومه‌رجی شیاو و له‌باره كه
بره‌و به لێكۆڵینه‌وه ده‌دات. تۆ برِۆ ماڵپه‌رِی زانكۆكانی ئێمه،
له‌گه‌ڵ هه‌ر زانكۆیه‌ك له ولاَتانی دراوسێماندا له بواری
لێكۆڵینه‌وه و بلاوكردنه‌وه به‌راوه‌رد بكه، بزانه له كوێی ئه‌م
جیهانه‌دا رِاوه‌ستاوین؟
ئه‌گه‌رچی رِه‌خنه‌ی به‌راوردی له سالاَنی رِابردوودا له‌لایه‌ن
كه‌سانی وه‌ك سپیواكه‌وه، وه‌ك دیسیپلینێكی مردوو ناوزه‌د كراوه،
به‌لاَم من پێموایه ئه‌گه‌ر هه‌موو بنه‌ماكانی ئه‌م جۆره رِه‌خنه‌یه
له‌به‌ر چاو بگرین، ده‌توانێت تیشك بخاته سه‌ر زۆر لایه‌نی نارِوونی
جیهانی ئه‌ده‌ب. گرنگه له ده‌لاقه‌ی بۆ نموونه سه‌رهه‌ڵدانی رِۆمان
له زمانی توركی و فارسی و عه‌ره‌بیدا چاو له ئاستی فه‌رهه‌نگی و
كۆمه‌لاَیه‌تیی كۆمه‌ڵگای خۆمان بكه‌ین. گرنگه بزانین چه‌نده له‌ژێر
كارتێكه‌ریی ئه‌وان داین و چه‌نده‌ش ده‌توانین له دانوستاندنی
فه‌رهه‌نگیدا، خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی ئه‌وتۆی ئه‌ده‌بی بین كه شیاوی
به‌خشین به ئه‌وان بێت.
رِابه‌ر فاریق: له ئێسته‌دا، داهێنان و رِێكلام هاوئاستن له
خستنه‌رِووى ئاستی ده‌ق له كوردستاندا، به‌لاَم ئه‌و رِێكلامه‌ى
لێره‌دا مه‌به‌ستمه، دابه‌شبووه به سه‌ر خوێنه‌ر و رِاگه‌یاندن و
ده‌سه‌لاَتى سیاسیى حیزبه‌كان. نووسه‌رى ئیبداعكار بۆ ئه‌وه‌ى پردێك
دروست بكا بۆ به یه‌كتر گه‌یشتنى داهێنان- رِێكلام، چی ده‌بێ به
كۆمه‌ككارێكى ته‌ندروست؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
ئه‌گه‌رچی هه‌ر بوارێكی نووسین ده‌سته‌واژه و چه‌مكی تایبه‌تی خۆی
هه‌یه، به‌لاَم له سه‌رده‌می ئێستادا كارتێكه‌ریی جوانیناسانه‌ی
نووسین هه‌موو بوارێكی گرتووه‌ته‌وه. به واتایه‌كی تر ئیتر
ده‌ربرِینی ئه‌ده‌بی و ئه‌دیبانه هه‌ر له ماڵی ئه‌ده‌بدا میوان
نییه، به‌ڵكو كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی
رِێكلامیش ئه‌م شێوازه نووسینه رِه‌چاو ده‌كه‌ن و خوازیاری
كارتێكه‌ریی ته‌واون له‌سه‌ر كرِیارانی شتومه‌كه‌كانیان. هانس بێرتێنز
له كتێبه‌كه‌ی له‌سه‌ر تیۆریی ئه‌ده‌بیدا باسی شیركه‌تێكی رِێكلام
به‌نێوی هینز ده‌كات كه بۆ فرۆشتنی فاسۆلیا رِێكلامێكی به‌م
ناوه‌رۆكه ساز ده‌كات: "فاسۆلیا یانی هینز" (هه‌ڵبه‌ت گه‌مه‌ی زمانی و
ماناییه‌كه له زمانی ئینگلیسی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك شتێكی
سه‌رنجرِاكێش له ئاكامی گۆرِینی رِێنووس و خوڵقاندنی ئاهه‌نه‌گێكی
تایبه‌تدا دێته كایه‌وه: "Beanz
Meanz Heinz").
سیاسییه‌كانی سه‌ركه‌وتووی جیهانی ئه‌مرِۆ، كه‌ڵك له دوا تێكنیكه‌كانی
ئاخافتن وه‌رده‌گرن. كه‌سانێكی وه‌ك ئولاف پالمه‌ی سویدی، تۆنی بله‌یری
ئینگلیسی و ئێستاش ئۆبامای ئامریكایی به هۆی توانایی به‌رزی
ئاخافتنیان جێگای سه‌رنجی كه‌سانێك بوونه كه كار له‌سه‌ر كاركرد و
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاخافتن و هونه‌ری وتاربێژی ده‌كه‌ن.
سیاسه‌تمه‌دارانی دونیا تواناترین نووسه‌ران بۆ نووسینی وتاره‌كانی
خۆیان به‌كار ده‌هێنن و به‌مجۆره ده‌یانهه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی
په‌یامه‌كانیاندا گه‌ڵك له ئیعجازی وشه و شێوه‌ی ده‌ربرِین وه‌رگرن.
رِه‌نگه ئه‌و رِاستییه كه ژیاننامه‌ی ئۆباما تژییه له جوانیناسیی
نووسین، بێ كارتێكه‌ری نه‌بووبێت له رِاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكی ئا‌مریكا
بۆ لای ئه‌و. هه‌ڵبه‌ت سێحری وشه‌ی جوان و ئاخافتنی به پلان هه‌ر له
یونانی كۆنه‌وه خولیای بیرمه‌ندان بووه و كاریان له‌سه‌ر كردووه و
ده‌وره‌ی فێربوونیان بۆ داناوه. به‌مجۆره گرفت له ده‌كارهێنانی
ده‌قی ئه‌ده‌بی بۆ رِێكلام گرفتێك نییه و رِه‌نگه زۆر ژیربێژانه‌ش
بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و رِایه‌ی جۆناتان كالێرمان له‌لا په‌سه‌ند بێت كه
ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌توانێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌رِپێكراو بۆ
لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی به‌كار بێت، ئیتر بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت كه نووسینی جوان ته‌نیا له ئافراندنی ئه‌ده‌بیدا
به‌رته‌سك نابێته‌وه. مێژووی رِووسیای ترۆتسكی هه‌ر لایه‌نه فاكتایی
و مێژووییه‌كانی نییه كه كردوویانه‌ته خاوه‌نی ناوبانگێكی زۆر،
به‌ڵكو شێوازی نووسینه زه‌ریف و جوانه‌كه‌شی بووه‌ته هۆی
به‌رزنرخاندنی. ئه‌م نرخاندنه له‌سه‌ر كاره‌كانی مێژوونووسی
ئینگلیسی، ئێریك هابسباومیش كراوه و ئاستی جوانیی نووسینه‌كه‌ی
سه‌رنجراكێشه.
سه‌ره‌رِای ئه‌م رِاستییانه، تا ئه‌و جێگایه‌ی من ئاگاداری نووسینه
جیاوازه‌كانی كوردی بم، وێكچووییه‌كی زمانیی سه‌یر به‌دی ده‌كه‌م.
ئه‌گه‌ر له نووسینه‌كانی نووسه‌رێكی ناسراو و ناوبه‌ده‌ره‌وه‌ی كورد
ورد ببینه‌وه ده‌بینین هه‌م شیعر و هه‌م وتار و هه‌میش رِۆمانه‌كانی و
ته‌نانه‌ت شێوه‌ی ئاخافتنیشی هه‌ر یه‌ك شته. ئه‌مه به باوه‌رِی من
كه‌موكورِییه. ده‌كرێ زمانی ئه‌ده‌بی و دارِشتنی هونه‌ری له هه‌موو
ئه‌م جۆره نووسینانه‌دا هه‌بێت، به‌لاَم نه‌ك به یه‌ك ژارگۆن و به
یه‌ك شێواز. من ده‌توانم ده لاپه‌رِه‌ی رِۆمانێكی كوردی به جیا بلاو
كه‌مه‌وه و ناوی وتارێكی له‌سه‌ر بنێم و رِه‌نگه كه‌سیش هه‌ستی پێ
نه‌كات. ئه‌مه خۆی له خۆیدا كارێكی شیاو نییه. ده‌كرێ مرۆڤ وه‌ك
میلان كۆندێرا وتار و گێرِانه‌وه تێكهه‌ڵكێشی یه‌كتر بكات، به‌لاَم
هه‌ر كه یه‌كییان ته‌واو ده‌بێت و ئه‌وی تریان ده‌ستپێده‌كات،
خوێنه‌ره‌وه زوو هه‌ست به گۆرِانی شێواز و ته‌نانه‌ت وشه‌كانیش
ده‌كات.
رِابه‌ر فاریق: كه‌نگێ زمان- گوتن رِووبه‌رِووى به‌ریه‌ككه‌وتنێكى قووڵ
و ئێستێتیك و بابه‌تییانه ده‌بنه‌وه؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
هه‌ر وه‌ك له وه‌لاَمی پێشترمدا ئاماژه‌م پێ كرد، جۆره‌كانی نووسین
هه‌مبانه‌ی وشه و چه‌مكی تایبه‌تیی خۆیان هه‌یه. نووسینێكی
بابه‌تییانه ده‌توانێت لایه‌نی جوانیناسیی ئه‌ده‌بیی تێدا رِه‌چاو
بكرێت، به‌لاَم دیسانیش جیاوازه له به‌رهه‌مێك كه له پۆلێنكردنی
جۆره‌ییدا ده‌خرێته خانه‌ی به‌رهه‌می هونه‌رییه‌وه. له‌خۆرِا نییه
ئێستا له زانكۆكانی جیهاندا وانه‌ی چۆن نووسین له به‌شی زانسته
سرووشتی و پزشكییه‌كانیشدا ده‌گوترێته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خودى نووسه‌ر به‌رده‌ستترین و سه‌ره‌كیترین
كه‌ره‌سته‌ى خاو بێ بۆ بونیادنانى ته‌لارێكى به‌رز به وشه، خه‌یاڵى
نووسه‌ر له كوێوه‌ى ته‌لاره به‌رزه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
ئایا ده‌كرێت نووسه‌ر داهێنه‌ر بێت و خه‌یاڵ كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی
داهێنانه‌كه‌ی نه‌بێت؟ خه‌یاڵ ئه‌و دیارده له قیمه‌تنه‌هاتوویه‌یه
كه به تێكه‌لاَوی له‌گه‌ڵ زانین و ئه‌زموون ده‌توانێت ناوت به‌رێته
نێو ناوان.
رِابه‌ر فاریق: دێكارت رِوانینێكی وه‌هایه: "من بیر ده‌كه‌مه‌وه،
كه‌واته هه‌م"، به‌لاَم ئه‌وه‌ى شاراوه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یه: كام
(بیر كردنه‌وه) ده‌توانێ (بوون)ێكى پرِ جووڵه و ئیبداعكاریى
به‌رده‌وام به‌رهه‌م بهێنێ، هاوكات بیركردنه‌وه له كن تاكى هۆشیار تا
چه‌ند په‌یوه‌سته به (ئاگایى) و (ئه‌وانیدیكه)وه؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
دڵنیام له منت ناوێت ده‌ست بكه‌م به شیكردنه‌وه‌ی وته به
ناوبانگه‌كه‌ی دێكارت و ئه‌وه‌ی ئێستا دوای تێپه‌رِبوونی سێسه‌د و شێست
ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌ودا چ له‌سه‌ر
ئه‌م ده‌ربرِینه گوتراوه و چ گۆرِانكارییه‌ك به‌سه‌ر ناوه‌رۆكی ئه‌م
چه‌مكه و چلۆنایه‌تیی بیركردنه‌وه و گرنگیی بیركردنه‌وه و پێوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ هه‌ستی و بووندا هاتووه، رِاستییه‌كه‌ی نه بواری منه و نه
پێشموایه بابه‌تێكی ئاوا له چوارچێوه‌ی وتووێژێكدا ده‌گونجێت. خۆزگه
له داهاتوودا پرسیاری هاورِێیانی رِۆژنامه‌نووسی ئێمه به
تێبینییه‌كی وردتر و پسۆپرِانه‌تر ئاراسته بكرێن. رِه‌نگه له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌ی دێكارتدا له جێی خۆیدا بێت شتێك
وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه و ئه‌ویش رِه‌سه‌نایه‌تیی ئه‌ندێشه و
خاوه‌ندارییه‌تی بیرێكی تایبه‌ته له‌لای هیندێك بیریاری گه‌وره.
ئه‌وه له‌خۆرِا نییه ده‌ربرِینی "كۆگیتۆ ئێرگۆ سوم" (بیرده‌كه‌مه‌وه
واتا هه‌م)ی دێكارت و سه‌گه‌كه‌ی پاولۆڤ و تیۆریی رِێژه‌ییی
ئه‌نیشتاین له‌خودی دێكارت و پاولۆڤ و ئه‌نیشتاین به‌ناوبانگترن.
رِابه‌ر فاریق: چى له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا
ناتوانن بیگۆرِن؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
واقیع دواجار ئاكامی شێوه‌ی رِوانینی ئێمه‌یه بۆ شته‌كان. ئه‌گه‌ر
ئێمه له رِوانینی خۆماندا گۆرِانكاریی پێك بهێنین هه‌موو ئه‌و
واقیعانه‌ی له‌گه‌ڵ شێوه رِوانینی به كۆمه‌ڵی ئێمه نایه‌نه‌وه،
ده‌بێ بگۆرِدرێن. من شتی نه‌گۆرِ شك نابه‌م. وه‌ك ده‌ڵێن ته‌نیا شتی
نه‌گۆرِ، گۆرِان خۆیه‌تی. هه‌رچی هه‌یه ده‌بێ كه‌ره‌سه‌كانی گۆرِان
ته‌یار بكرێن. تا ئه‌وجێگایه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر واقیعه
كۆمه‌لایتییه‌كان، گۆرِانیان نه‌ته‌نیا هه‌لومه‌رجی له باری خۆی
ده‌وێت، پلاندارِێژیی ئاگایانه‌ش شه‌رتی سه‌ره‌كیی شێواز و رِه‌وتی
گۆرِان و ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانییه‌تی.
رِابه‌ر فاریق: (دۆریس لێسینگ) رِوانینى وه‌هایه: (هه‌ندێك كه‌س
بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تیى له مرۆڤدا
كاڵده‌كاته‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر من رِه‌سه‌نایه‌تى و داهێنانم هه‌بن،
ئه‌وا له رِێگه‌ى رِه‌خنه‌وه به ده‌ستم هێناون). ئه‌م رِسته‌یه‌ى
لێسینگ له كوێوه ناكۆك و ته‌با ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ (داهێنه‌ر) و
(داهێنان)ى ئه‌ده‌بیى؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
زۆرم پێخۆش ده‌بوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌ربرِینه‌ی رِۆماننووسی خاوه‌ن
خه‌لاَتی نۆبێل خاتوو دۆریس لێسینگت ده‌ستنیشان كردبا. بۆیه ئه‌م
خۆزگه‌یه ده‌رده‌برِم، بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌سه‌ر گرنگیی چلۆنایه‌تیی
ئاماژه به قسه‌ی خه‌ڵكانی تر له ئاخاوتن و وتاره‌كانماندا بكه‌م. من
كه بۆخۆم له جیلی ماركسیسته‌كانی سه‌ره‌تای هه‌شتاكانم، كۆمه‌ڵێك
بیره‌وه‌ریی تاڵم له‌م شێوه ئاماژه‌دانانه به قسه‌كانی پێشرِه‌وانی
ماركسیسم هه‌یه. ئێمه زۆرجاران ته‌نیا به گێرِانه‌وه‌یه‌كی پچرِاو
له كۆده‌ق و هه‌لومه‌رجی نووسین، یان ده‌ربرِینی قسه‌ی پێشه‌نگێكی
ماركسیستی به‌رامبه‌ری خۆمان به ئه‌رێنی یان نه‌رێنی ده‌خسته به‌ر
شالاوی هێرشی "تیۆریك" و هه‌موو جارێ سه‌ركه‌وتوو له‌و شه‌رِه
ده‌هاتینه ده‌ر. نه‌ریتێكی وا له نێو خه‌ڵكانی باوه‌رِمه‌ند به
ئایین و به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می ئێستادا هۆگرانی ئیسلامی سیاسی‌دا
هه‌یه كه قسه‌كانی خۆیان به هێنانه‌وه‌ی نموونه له حه‌دیس و
ئایاتی قورئان ده‌رِازێننه‌وه. زۆرجاران مه‌به‌ستێكی شاراوه یان
دیار، ئاگایانه یان ناخودئاگایانه له‌م كاره‌دا ئه‌وه‌یه كه
لایه‌نی به‌رامبه‌رت له به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌دا بێچه‌ك بكه‌ی و به
شێوه‌یه‌ك له مه‌شروعییه‌تی به‌رز و بانتر كه‌ڵك وه‌ر‌گری بۆ
به‌زاندن و ده‌مكوتكردنی كه‌سانی تر.
له رِاڤه‌ی هه‌موو ده‌قێكدا له‌به‌رچاوگرتنی كۆده‌ق و زه‌مینه و
پێشخانی ده‌ق زۆر گرنگه. له هه‌مان كاتدا له‌بیرمان بێت كه هیچ دوو
دیارده‌یه‌ك و دوو قۆناغێك و دوو كۆمه‌ڵگایه‌ك كۆپیی یه‌كتر نین و
سه‌ره‌رِای كۆمه‌ڵێك وێكچوویی له نێوانیاندا، هه‌ر یه‌كه‌و
تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. بۆیه ده‌ربرِینێكی گشتی دروست نییه به
ته‌نیا ببێته هۆكاری باوه‌رِی ئێمه به دروستی و نادروستیی شتێك.
هه‌ر بۆیه‌شه له كاری ئاكادێمیكدا ده‌بێت پێوه‌ندییه‌كی قووڵ له
نێوان لێكۆڵینه‌وه و چه‌مك و ئامرازی لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندندا
هه‌بێت. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خالانه
نابێت ئێمه پێداویستیی رِه‌خنه‌گرتن به‌ته‌نیا له‌م قسه‌یه‌ی خاتوو
لێسینگ وه‌رگرین. ئه‌گه‌ر نووسین و خوێندنه‌وه دوو دیارده‌ی به‌رهه‌ست
و حاشاهه‌ڵنه‌گرن، ئه‌وا رِه‌خنه‌ش وه‌ك گۆشه‌ی سێهه‌می ئه‌م
سێگۆ‌شه‌یه ده‌بیندرێت. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر پێی وانه‌بێت له
شێوه‌ی خوداكانه و وه‌ك ئه‌وان ده‌نووسێت، بێگومان نووسینه‌كانی
ده‌بنه ئامانجی رِه‌خنه. ئه‌گه‌ر نووسه‌ر پێی وانه‌بێت كه هه‌موو شت
ده‌زانێت و له سه‌رووی تێگه‌یشتنی خوێنه‌ره‌وه‌كانییه‌تی، گومانی تێدا
نییه كه ده‌بێ ببێت به سووژه‌ی رِه‌خنه. ئه‌گه‌ر له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا ته‌ماشای ده‌ربرِینه‌كه‌ی لێسینگ بكه‌ین، بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێت كه كارتێكه‌ریی رِه‌خنه له‌سه‌ر نووسه‌ری ئازاد و
تینووی فێربوون، چه‌نده‌یه. داهێنانی ئه‌ده‌بییش به‌و مانایه نییه
كه له رِه‌خنه به‌دووره. به‌پێچه‌وانه‌وه، چونكه داهێنان دواجار
شتێكی زه‌ینییه و به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كه‌وێته به‌ر خوێندنه‌وه‌ی
زه‌ینگه‌لێك كه له باری شناسه‌وه (كاگنێتیڤ) جیاوازییان هه‌یه و
هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سازبوونی دیالۆگێكی هانده‌ر بۆ ناسین و
دۆزینه‌وه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و له
زه‌ینی ئازاد‌دا ئه‌سته‌مه داهێنان نه‌بێته هۆی پرسیار و باس، له‌سه‌ر
به‌رهه‌می داهێنه‌رێك.
ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی پرسخوڵقێن نه‌بێت و هانده‌ری بیركردنه‌وه
نه‌بێت و له‌وه‌ش گرنگتر، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ره‌وه به چاوی
رِه‌خنه‌ییه‌وه نه‌رِوانێته ده‌ق، مانای ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا
هێشتا ئه‌سیری باوه‌رِه ئایدۆلۆژیك و دۆگماكانه. من
له‌م وه‌لاَمه‌دا وه‌ك هه‌موو جێگایه‌كی ئه‌م ئاخافتنه "رِه‌خنه" به
مانای كریتیسیزمی ئینگلیسی ده‌كار ده‌هێنم كه شتێك نییه جگه له
هه‌ڵسه‌نگاندن، خوێندنه‌وه، رِاڤه‌كردن و لێكدانه‌وه، به یارمه‌تیی
تیۆریگه‌لی ئه‌ده‌بی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵێنجانی مانا و دووره‌په‌رێزی
له باوه‌رِهێنان به یه‌كمانایی و ته‌نیامانایی و دواماناییی
ده‌قێك.
رِابه‌ر فاریق: یه‌كێك له رِوانینه‌كانى (دێرك واڵكۆت) وه‌هایه:
(ئه‌ده‌ب ده‌مى زامێك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ى مێژوو
هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئێمه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه بڵێین: لێكۆڵه‌ر و
رِه‌خنه‌گرى كوردیى، قووڵتر ده‌چنه نێو پێكهاته‌ى ده‌قه‌كان؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
رِه‌نگه جیاوازییه‌كی سه‌ره‌كی له‌نێوان گێرِانه‌وه‌ی مێژوویی و
گێرِانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیدا، جگه له لایه‌نی هونه‌ریی ئه‌ده‌ب، ئه‌و
سه‌فه‌ره ده‌روونییه بێت كه گێرِانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ناو ناخی
كاراكتێره‌كانیدا ده‌یكات. ئه‌گه‌ر مێژوونووس و ته‌نانه‌ت
دیسیپلینه‌كانی تری زانسته كۆمه‌لاَیه‌تی و ئینسانییه‌كان دیوی
ده‌ره‌وه‌ی رِووداوه‌كان و كارتێكه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگا باس
ده‌كه‌ن، ئه‌دیبه‌كان دیوی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
دیارده جۆراجۆره‌كاندا ده‌خه‌نه رِوو. ئه‌گه‌ر مێژووی شۆرِشی
فه‌رِانسه گێرِانه‌وه‌ی شیكارانه‌ی هۆگران و دژبه‌رانی شۆرِشه‌كه
بێت، ئه‌وه ڤیكتۆر هۆگۆیه كه به تیفتیفه‌دانی كه‌سیاتییه‌كانی،
به‌ناو ده‌روونیاندا شۆرِ ده‌بێته‌وه و دیمه‌نه‌كانیان بۆ هه‌میشه
له زه‌ینی ئێمـه‌دا ده‌هێڵێته‌وه. كامه سه‌رچاوه‌ی مێژوویی
ده‌توانێت ژاوێر و كۆزێت و ژان والژانمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت؟ ئه‌گه‌ر
مێژووی شه‌رِی رِووسیا و فه‌رِانسه گێرِانه‌وه‌ی رِووداوگه‌لی
به‌ره‌كانی شه‌رِه، بۆ تێگه‌یشتن له كارتێكه‌ریی شه‌رِه‌كه له‌سه‌ر
هه‌ست و ده‌روونی مرۆڤه‌كان، تۆ ده‌بێ په‌نا بۆ تۆلستۆی به‌ری، تا
بزانی شه‌رِ چ ئاسه‌وارێك له‌سه‌ر هه‌بوونی مرۆڤدا به‌جێ ده‌هێڵێت.
ئه‌گه‌ر نه‌داری و قاتیوقورِی لایه‌نێكی به‌رچاوی ده‌وره‌یه‌ك له
مێژووی كۆمه‌ڵگای رِووسه‌كان بێت، ئه‌وه له برایانی كارامازۆڤ
و تاوان و سزادایه كه ده‌بێ به‌شوێن چلۆنایه‌تیی
رِه‌نگدانه‌وه و كارتێكه‌ریی ئه‌م دیاردانه له‌سه‌ر ده‌روونی
ئینسانه‌كاندا بگه‌رِێی. ئه‌گه‌ر ئادرێسی دروستت بۆ ئاگاداربوون له
كارتێكه‌ریی كۆلۆنیالیزم به‌سه‌ر مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای كۆلۆنیالكراودا
ده‌وێت، ده‌بێ په‌نا بۆ شته‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنی ئاچێبێ و
دڵی تاریكیی كۆنراد به‌ری. ئه‌گه‌ر رِوانینێكی ورده‌كارانه‌ت به
تاكرِه‌هه‌ندیبوونی مرۆڤدا ده‌وێت، رِه‌نگه باشتر له‌هه‌ر ده‌قێكی
ده‌روونشێكارانه رِۆمانی كازو ئیشیگارۆ، پاشماوه‌كانی رِۆژێك،
ده‌هاناته‌وه بێت، كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی پێشخزمه‌تی
كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له ماوه‌ی سی ساڵدا ده‌بێته هه‌وێنی
سه‌ره‌كیی رِۆمانه‌كه‌ی و كێبه‌ركێی هه‌ست، ئه‌ڤین، رِاستگۆیی،
ئه‌ركناسی و نه‌ریت، له‌وپه‌رِی ورده‌كاریدا وێنا ده‌كرێت.
له ئه‌ده‌بییاتی خۆشمان‌دا به‌رهه‌مگه‌لی وامان هه‌ن كه له
نه‌خشاندنی رِووداوه مێژووییه‌كانی كورددا توانیوییانه وه‌ستایانه
هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانیاندا بكه‌ن و كۆمه‌ڵێك رِووداوی
تاڵی كۆمه‌ڵگای ئێمه به گێرِاندنه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری زیندوو رِاگرن.
تاوانه‌كانی رِژێمی به‌عس بۆ سرِینه‌وه‌ی بیری مرۆڤی كورد، رِه‌نگه
به جوانترین شێوه له كه‌سایتیی جه‌لاده‌تی كۆتردا خۆ بنوێنێت، كاتێك
ئه‌و ده‌بێ هه‌موو هونه‌ری ژه‌نینی مۆسیقا له‌بیر خۆی به‌رێته‌وه.
ئه‌و دایكه‌ی له تاریكی‌دا جه‌نازه‌كان له بیابانان كۆ ده‌كاته‌وه
ئه‌و ئافراندنه هونه‌رییه‌یه كه كاره‌ساتی ئه‌نفال له فه‌رامۆشكردن
ده‌رباز ده‌كات. ژنكووژی كه‌نگێ ده‌توانێت تا ئه‌و ئاسته له بیری
ئێمه‌دا زه‌ق بێته‌وه، ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی هه‌لاڵه نه‌بێته ئه‌و
گێرِانه‌وه هونه‌رییانه‌ی كه عه‌تای نه‌هایی بۆمانی ده‌سته‌به‌ر
ده‌كات. كارتێكه‌ریی نامۆییسازانه‌ی تاراوگه له باڵنده‌كانی ده‌م
بادا جوانتر له هه‌ر دیسیپلینێكی تر، خۆی ده‌ر ده‌خات و ئاكامی
ناهومێدكه‌رانه‌ی شكستی كۆماری كوردستان پتر له هه‌ر به‌رهه‌مێكی
مێژوویی له چاره‌نووسی لاس و یادگاردا خۆی ده‌نوێنێت.
به‌ره‌ورِووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَتی كوردی و ئیدێئالی، مرۆڤی كورد
ده‌بێته سووژه‌ی گێرِانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانی
غه‌زه‌لنووس و باغه‌كانی خه‌یاڵ و به‌مجۆره ده‌بنه سامانی
گێرِانه‌وه‌ی كوردی. كه‌ڵكه‌ڵه‌ی زه‌ینیی گه‌نجی كۆمه‌ڵگای نه مۆدێرن
و نه نه‌ریتیی كورد، ئه‌و سووژه ناوه‌ندییه‌یه كه له‌سه‌ر باران
ده‌نووسمی جه‌بار جه‌مال غه‌ریب بۆ
وێناكردنی قۆڵ هه‌ڵده‌ماڵێت. كارتێكه‌رییه‌كانی تاراوگه و
په‌رۆشیی بۆ جیهانی بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌ده‌ستچوو، هه‌وێنی ته‌می
سه‌ر خه‌ره‌ندی شێرزاد حه‌سه‌ن و پاییزی دره‌نگی
فیرات جه‌وه‌ریین.
رِه‌نگه به‌سه‌رهاتی تاڵی كوردان له هاواری دیجله‌ی ئوزوندا
ئه‌وپه‌رِی بوار بۆ ده‌رخستنی خۆی بدۆزێته‌وه و له گاوا ماسی تی
ده‌بنی حه‌لیم یوسف‌دا گێرِانه‌وه‌ی چاره‌نووسی سیزێفانه‌ی مرۆڤی
كورد و باری كوردایه‌تییه‌كه‌ی، خۆی بگه‌یه‌نێته ئاستی به‌رزی
گێرِانه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی.
رِابه‌ر فاریق: پێوه‌ندیى نێوان (ده‌ق) و (چێژ)، له نێو ئه‌ده‌بى
ئێمه‌دا، تا دێ كاڵ و كاڵتر ده‌بێته‌وه، تا ئێسته‌یش ئێستگه‌لێك بۆ
ئه‌م دوو زاراوانه نه‌كراون له لایه‌ن رِه‌خنه‌گرانمان - ئه‌گه‌ر
برِیاره رِه‌خنه‌گرمان هه‌بێ-، بۆ ئه‌وه‌ى تێكه‌لاَوبوونێكى
رِه‌گئاژۆیى بخوڵقێنین، پێویسته له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
ناكرێ ده‌قێكی سه‌ركه‌وتوو، چێژبه‌خش نه‌بێت. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ بڵێین چێژ
له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر و له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی
تر، تووشی گۆرِان دێت. به‌لاَم، چێژوه‌رگرتن له خوێندنه‌وه‌ی
به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیدا رِه‌نگه ئه‌و خاڵه گرنگه بێت كه هانده‌ری
مرۆڤه‌كان بێت كه په‌نا بۆ ده‌ق به‌رن. ئه‌وه چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
ده‌قی ئه‌ده‌بییه كه له نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاس و فرِۆكه‌دا و له
كاتی حه‌سانه‌وه له رِۆخی ده‌ریادا مرۆڤه‌كان په‌نا بۆ خوێندنه‌وه‌ی
ده‌به‌ن؟ وێده‌چێت له ته‌نیشت حه‌زی مرۆڤ بۆ فێربووندا، چێژوه‌رگرتن
ئه‌و نهێنییه بێت كه هانده‌ری خوێنه‌ره‌وه‌یه بۆ به‌سه‌ربردنی كات،
به خوێندنه‌وه‌وه. كه‌ڵكوه‌رگرتن له میراتی خۆماڵی و جیهانی،
ده‌توانێت ده‌رفه‌تی ئافراندنی وا بۆ نووسه‌ر ده‌سته‌به‌ر بكات كه چێژ
بكاته به‌شێكی جیانه‌بۆوه له ده‌ق.
ستێرن و سێرڤانتێس و بۆلگاكۆڤ، ئافرێنه‌ری ئه‌و ده‌قانه‌ن كه
تێپه‌رِینی زه‌مه‌ن له چێژبه‌خشینی به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌م ناكاته‌وه.
ئایا ده‌كرێت نووسه‌ری كورد له گێرِانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی
تراژێدییانه‌ی كورددا بتوانێت سووژه‌ی چێژی خوێندنه‌وه بۆ
خوێنه‌ره‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات؟ ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی هه‌ڵگری
هه‌موو لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ده‌قێكی به‌رز بێت و نووسه‌ری كورد
مه‌له‌وانی چاكی ده‌ریای ئه‌ده‌ب بێت، ئه‌وه وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره
به بێ هیچ گومانێك، ئه‌رێنییه.
رِابه‌ر فاریق: ده‌ق ده‌توانێ ببێ ئه‌ڵته‌رناتیڤ له به‌رانبه‌ر نامۆیی
و بێزاریدا، كه ده‌قنووس له سه‌روه‌ختی ته‌نگانه‌دا ده‌ستى بۆ ببا؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
باش له مه‌به‌ستی پرسیاره‌كه ناگه‌م، چونكه نازانم سه‌ره‌وه‌ختی
ته‌نگانه چ جۆره سه‌ره‌وه‌ختێكه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه بۆ
هێندێك كه‌س نووسین جۆرێكه له تراپی،
واتا شێوه‌یه‌ك له چاره‌سه‌ری و ده‌رمان. زۆر نووسه‌ر هه‌بوونه و
گوتوویانه و هه‌ن كه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر نه‌یاننووسیبا و نه‌نووسن دیقیان
ده‌كرد و دیق ده‌كه‌ن.
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانى كورد توانیویانه به كه‌ره‌سته مۆدێرن و
چه‌مكه جیهانییه‌كان دۆخى گشتیى ئێسته‌ى كوردستان بخوێننه‌وه و
قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر په‌لكێش بكه‌ن؟
هاشمی ئه‌حمه‌د زاده:
زۆر حه‌ز ده‌كه‌م له باری مانایی و ده‌كارهێنانی چه‌مكی رِۆشنبیر له
ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردیدا باش تێبگه‌م. رِاستییه‌كه‌ت بوێت، له ناوی
وه‌زاره‌ته‌كه‌وه تا ئاڵۆزیی ناخۆش و سه‌ره‌گێژه‌هێنه‌ری ئه‌وانه‌ی
هه‌ڵگری ئه‌م ناوه‌ن، هه‌موویان بۆ من پرسیارن. ئه‌وه‌نده‌ی من ئه‌م
چه‌مكه له كوردستان ده‌بیسم، قه‌ت له ئوروپا نایبیسم. ئه‌وه‌نده‌ی
رِۆشنبیری كورد ناز به‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت و زه‌مه‌ن و زه‌میندا ده‌كات،
ئه‌وه‌نده خاوه‌نی به‌رهه‌م نییه. ئه‌گه‌ر خێرا چاو به كاركردی
بیریارانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهاندا بخشێنین، هه‌موو بیرمه‌ندانی
گه‌وره، خاوه‌نی كارێكی دیاریكراو و بوارێكی دیاریكراوی زانست و زانین
بوونه. من قه‌ت ناتوانم سارتر له كاره‌كه‌ی جیا كه‌مه‌وه و ته‌نیا
نازناوی رِۆشنبیری به به‌ردا هه‌ڵدرووم. فوكۆی بێكار و دێریدای بێ
كتێب، قه‌ت نه‌یانده‌توانی ببنه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌بوون. له
كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه كار دابه‌ش ناكرێت، به‌رپرسیایه‌تی دیاری ناكرێت،
زۆر سانایه كه سنووری پێناسه‌كان تێكه‌ڵ بكرێت.
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانى كورد ده‌زانن بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه و له
پشت بیركردنه‌وه‌كانیاندا چ مه‌به‌ستێك خۆى نواندووه؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
ئه‌م پرسیاره وا دارِێژراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه باش ده‌زانین كه
رِۆشنبیره‌كان كامانه‌ن و له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
تێروته‌سه‌لمان كردووه و ئێستا وه‌لاَمه‌كانمان لایه. ئه‌م وه‌لاَمه
لانی كه‌م لای من نییه. به‌س ته‌نیا یه‌ك شت ده‌زانم و پێمخۆشه باسی
بكه‌م و ئه‌ویش ئه‌مه‌یه كه هه‌ر سه‌رده‌مه و هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك
بیریار و خاوه‌نرِای خۆی هه‌یه. هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی نازناوه‌كان
به دوور له تێگه‌یشتنێكی ورد و قووڵ، له قۆناخی گه‌شه‌ی سیاسی و
فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌لاَیه‌تیی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیاریكراودا، تووشی
به‌لارِێداچوونمان ده‌كات.
رِابه‌ر فاریق: له نێو (رِۆشنبیر)انى ئێسته‌ى كوردستاندا كۆمه‌ڵێك
گرووپ ئاماده‌ییان هه‌یه، ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه بنه‌مایه‌كى
ته‌ندروستیان هه‌یه بۆ درێژه دان به كاره‌كانیان؟ بۆچى ئه‌م
گرووپانه هه‌ر ده‌مێك و كه‌سێك وه‌كوو (رِۆشنبیرى گه‌وره‌ى كورد)
ده‌ناسێنن؟
هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
دیسانیش دووپاتكردنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بڵێم من ئه‌م پۆلینبه‌ندییه
نابینم. جیاوازییه‌كان به باوه‌رِی من ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و
ئافراندنی له بنه‌رِه‌تدا جیاواز نین، به‌ڵكو پتر ئه‌نجامی هۆگرییه
ئایدۆلۆژیك و سیاسییه‌كانن. من دڵنیام كۆمه‌ڵێك مرۆڤی دڵسۆز و به‌توانا
له گۆرِه‌پانی هزری كوردیدا هه‌بوونیان هه‌یه. به‌لاَم به
شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسه‌واری كاری به پلان و ئاماده‌بوون له ئاستی
ناوچه‌یی و جیهانیدا، ئه‌و شتانه‌ن هه‌تا وه‌دیهاتنیان رِێگایه‌كی
دووریان له‌به‌ره. ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێكی زۆر به ده‌ست
پارچه‌پارچه‌بوونی سیاسی‌دا ناڵیومانه، پێمخۆشه و ئاواته‌خوازم له
ئاستی فكر و ئه‌ندێشه‌دا جێ به هه‌ڵسوكه‌وتی خۆبه‌زلزانانه و
خۆناوه‌ند نه‌ده‌ین. دوگمای خۆ به رِاستزانین و ئه‌وانی تر به
نه‌زان دانان، په‌تایه‌كی كوشه‌نده‌یه.
مرۆڤ ده‌بێ دڵی بۆ فه‌زایه‌ك لێ بدات كه تێیدا رِێز و هاوده‌نگی
پێششه‌رتی سه‌ره‌كیی هه‌موو جۆره پێشبرِكێ و كێبه‌رِكێیه‌كی هزرییانه
بێت. دواتریش هه‌ر سه‌رده‌مه و پێشه‌نگیی فیكریی خۆی هه‌یه، له
هه‌موو باره‌كاندا. فكر و ئه‌ندێشه و شیوازی نوێ هه‌تا له كۆمه‌ڵگادا
سه‌قامگیر ده‌بن، زه‌مه‌ن ده‌خایه‌نێت. ئێمه هه‌موو به‌سه‌رهاتی
دۆزینه‌وه وه‌رچه‌رخێنه‌ره‌كه‌ی گالیله و چاره‌نووسی ئه‌م مرۆڤه
ده‌زانین و رِه‌نگه تۆبه‌ی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه له پشتی
سه‌ده‌كانه‌وه هێشتا بانگه‌وازی شه‌رمه‌زاریی ده‌وره‌یه‌ك له
ده‌سه‌لاَتی كه‌نیسه بكات و ئه‌وه‌ی كه ئێستا كه‌نیسه دوای ئه‌و
هه‌موو ساڵه هه‌ستی به‌وه‌ی كردووه، ده‌بێ داوای لێبوردنی لێ بكات،
ده‌رسێكی گه‌وره بێت بۆ هه‌ر بۆچوونێكی دۆگمایی و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت
له‌گه‌ڵ بیری نوێ، له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه، جا چ ئایینی چ سێكیولار.
ئێمه كاتێك باس له تیۆری و داهێنانی نوێ ده‌كه‌ین، ده‌بێ هه‌میشه
له‌بیرمان بێت زه‌مه‌ن یه‌ك له فاكتۆره‌كانی دانپێداهێنان و
سه‌قامگیربوونیانه. چاره‌نووسی میشێل فوكۆ و هه‌ڵسوكه‌وتی
سه‌رپرشتیاری تێزه‌كه‌ی له زانكۆی به‌ناوبانگی ئوپسالا، ته‌نیا چوار
ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر رِووی دا. ئه‌گه‌ر ئه‌و كات مامۆستایه‌كی زانكۆ له
فوكۆ تێنه‌گه‌یشت، ته‌نیا چه‌ند ساڵێك دواتر لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و
بوون به هه‌وێنی وانه سه‌ره‌كییه‌كانی زانسته مرۆڤی و
كۆمه‌لایتییه‌كان، له ئاستێكی جیهانیدا. له ساڵی 1980 زانكۆی
كه‌مبریجی بریتانیایی كۆلین مه‌ككه‌یب دانامه‌زرێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
بۆچوونه پێكهاته‌خوازه‌كانی مه‌ككه‌یب له هزری چه‌قبه‌ستووی
دامه‌زرێنه‌رانیدا جێگایان نه‌ده‌بۆوه. ئه‌م رِووداوه ده‌بێته
ته‌قینه‌وه‌ی چه‌مكی "پێكهاته‌خوازی" له‌م ولاَته‌دا و ئه‌مرِۆ
مه‌ككه‌یب و لێكۆڵینه‌وه‌كانی شوێنێكی گرنگیان له ئاستی جیهانیدا
هه‌یه و كه‌مبریج له‌و‌كاته‌وه هه‌تا ئێستا سه‌دان وتار و كتێبی له
رِوانگه‌ی پێكهاته‌خوازییه‌وه و له‌سه‌ر پێكهاته‌خوازی چاپ و بلاو
كردووه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان بێت تیۆرییه‌كان گۆرِینیان به‌سه‌ردا دێت و دێن و
ده‌رِۆن. بۆ خوێندكارێكی زمانناسیی سه‌ره‌تای هه‌شتاكان، چامسكی
ناوه‌ندی سه‌ره‌كیی باسه‌كان بوو و كه‌س نه‌بوو له خوێندنه‌وه‌ی
گرامێری تێپه‌رِییانه و ژێرخان و بنخانی ئه‌و قوتاری ببێت. به‌لاَم
ئێستا دوای سی ساڵ شته‌كان ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌ن و ناوه‌رۆكی
وانه‌كانی زمان‌ناسی هاتنه كایه‌ی ده‌یان چه‌مك و باوه‌رِی تریان
به‌خۆوه بینیوه.
جا
بۆیه ئه‌وه شتێكی ئاسایییه كه ناو و ناوبانگی پێشه‌نگه هزرییه‌كان
له هه‌ڵكشان و داكشاندابێت. ئه‌گه‌ر تۆ له هه‌موو سه‌رده‌مانێكدا
هه‌ر جه‌مسه‌رێكی هزری و ناوێكی ناوه‌ندییت هه‌بێت، ده‌بێ شك له ئاستی
گۆرِانی كۆمه‌ڵگاكه‌ت بكه‌ی. ئاشكرایه له گه‌مه‌ی نێوان هێزه
جیاوازه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌لاَت و زانین هه‌موو ده‌مێ له
پێوه‌ندییه‌كی تێكه‌لاَودان و به شێوه‌ی جۆراجۆر یه‌كتر به‌رهه‌م
دێننه‌وه. خاڵی گرنگ له‌م پێوه‌ندییه‌ی ده‌سه‌لاَت و زانیندا،
ناتوانێت به‌س به گوێره‌ی پێوه‌ره ئه‌خلا‌قییه‌كان بێت و به گوێره‌ی
ویستێكی ئیدێئالیستانه به‌ره‌و پێش برِوات. هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی
بالانسێكی شیاو له‌نێوان ئه‌م دوو دیارده‌یه‌دا و تێگه‌یشتن له
میكانیزمی هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر، خاڵێكی به‌رچاوه له
ئاستی پێگه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به پێداویستیی له حاشانه‌هاتووی
یه‌كتر.
هه‌روه‌ها له جێگای خۆیدایه ئاماژه به ئه‌و رِاستییه بكرێت كه
له سه‌رده‌می ئێستادا شوێنێك بۆ رِووناكبیری جیهانی نییه و كه‌سێك
ناتوانێت به‌م داوایه بێته مه‌یدانه‌وه كه كلیلی چاره‌سه‌ریی
گرفته‌كانی مرۆڤایه‌تیی له ئاستێكی جیهانیدا پێیه. تێبینیی فوكۆ
له‌سه‌ر به‌رپرسیارییه‌تی ناوچه‌یی رِووناكبیر، ده‌رسێكی مه‌زنی بۆ
ئێمه تێدایه. ئه‌گه‌ر ئێمه له شوێنی كار و ژیاندا به‌ره‌نگاری
ده‌سه‌لاَت (به‌مانای به‌ربلاوه‌كه‌ی خۆی) ببینه‌وه، ئه‌وا رِێگامان
بۆ چاره‌سه‌ریی زۆر گرفتی كۆمه‌لاَیه‌تی و فكریی خۆمان خۆش
كردووه.
رِابه‌ر فاریق: كۆمه‌ڵگه و تاكى كوردیى توانیویانه له گۆرِانه
به‌رده‌وامه‌كاندا خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن و جۆرێك له
فره‌رِه‌هه‌ندیى رِوانین به‌رهه‌م بهێنن؟
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
ئه‌م پرسیاره زۆر گشتییه. كامه كۆمه‌ڵ و تاكی كورد و له كوێ و
كه‌نگێ؟ ئه‌گه‌ر گۆرِان رِوویدابێت له كام بوار و له چ ئاستێكدا
ده‌بێ شوێنپێی هه‌ڵگرین؟ پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ناكات كه بۆمان
ده‌ركه‌وێت كۆمه‌ڵگای كوردی له هه‌موو به‌شه‌كانیدا له زۆر باره‌وه
گۆرِاوه و من پێموایه ئه‌وه له ئاستی ئه‌ده‌بیشدا رِاستییه‌كه و
به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی ئێستامان له‌چاو پێشتر تایبه‌تمه‌ندیی تری
به‌خۆوه گرتووه. به‌لاَم تا گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تێیدا
فره‌رِه‌هه‌ندی ببێته شێوه رِوانینی زاڵ، به‌سه‌ر هزر و بۆچوون و
هه‌ڵسوكه‌وتی ئێمه‌ی كورددا، هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا رِێگایه‌كی درێژمان
له‌به‌ره. ئه‌گه‌ر رِۆژێك رِۆمانی كوردی بوو به هه‌ڵگری ئه‌و شته‌ی
كوندێرا پێی ده‌ڵێت رِۆحی رِۆمان و ئه‌ویش شتێك نییه جگه له
ژیربێژیی گفتوگۆ، ئه‌و كات مرۆڤ ده‌توانێت دڵخۆش بێت كه بۆ نموونه
له ئه‌ده‌بی كوردییشدا گۆرِان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز. ئاخر
دواجار گفتوگۆ ئه‌و رِه‌مزه‌یه كه رِازه نه‌گوتراو و نه‌دۆزراوه‌كان
ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ته‌لیسمی جادووكراوی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌كان
ده‌شكێنێت. ده‌بێ جارێكی تریش بچینه‌وه سه‌ر هۆكاره‌كانی گرنگیدانی
كه‌سێكی وه‌ك باختین به گفتوگۆ و چه‌ندده‌نگی و رِه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م
دیاردانه، له جۆره‌ی ئه‌ده‌بیی رِۆماندا.
رِابه‌ر فاریق: زۆر له چیرۆكنووسان رِوانینیان وه‌هایه كه ژانری
چیرۆك پلیكانه‌ی یه‌كه‌مه، مه‌رجه بیبرِی، دوای ئه‌وه نۆڤێلێت دێ،
دواجاریش رِۆمان، ئه‌و هاوكێشه پله‌داره چۆن ده‌بینن؟
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
باسی دابه‌شكردنی جۆره‌كانی ئه‌ده‌ب و پێوه‌ری ئه‌م دابه‌شكردنه
مێژوویه‌كی درێژی هه‌یه و له رِاستیدا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رده‌می
یۆنانی كۆن و كاتێك یۆنانییه‌كان شێوازه‌كانی دراما و ئێپۆس و شیعری
غه‌زه‌لییان له یه‌كتر جیا ده‌كرده‌وه. ئه‌فلاتون له كۆماردا
لێدوانه‌كه‌ی سۆقرات بۆ ئادیمانتوس ده‌گێرِێته‌وه كه تێیدا ئاماژه
به كۆمێدی، تراژێدی، میتۆلۆژی، شیعر و شێوازه‌كانی جۆراجۆری
گێرِانه‌وه ده‌كات. پۆئێتیكسی ئه‌ره‌ستوو له‌سه‌ر بنه‌مای
وێكچوویی و جیاوازیی شێوازه ئه‌ده‌بییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی باس له
تراژێدی، كۆمێدی، شیعر، دراما و ئێپۆس ده‌كات و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی
و پێناسه ده‌داته هه‌ر كام له‌م جۆرانه‌ی ئه‌ده‌ب. له سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌م به‌ملاوه نه‌ریتی كۆنی یۆنانییه‌كان له ده‌ستنیشانكردنی
جۆره ئه‌ده‌بییه‌كان پتر په‌ره‌ی ساندووه و سه‌ره‌رِای هێندێك ده‌نگی
دژ به پێویستبوونی پۆلێنكردنی ده‌قی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، ئه‌م
نه‌ریته وه‌ك دیارده‌یه‌كی جێكه‌وتوو له ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی
ئه‌ده‌بیدایه و وه‌ك كالێر ده‌ڵێت بووه‌ته كرده‌یه‌كی به‌كه‌ڵك بۆ
دیاریكردن و وه‌لاَمدانه‌وی چاوه‌رِوانییه‌كانی خوێنه‌ره‌وه. به‌لاَم
له سه‌رده‌می ئێستادا ئه‌و پێوه‌رانه‌ی رِۆژگارێك كارناسانی ئه‌ده‌بی
و هونه‌ری ده‌یانتوانی له‌سه‌ریان رِێككه‌ون تووشی ئاڵۆزی هاتوون و
په‌ره‌گرتنی به‌رده‌وامی شێوازه ئه‌ده‌بییه‌كان دیارده‌ی جۆره‌ی
ئه‌ده‌بییان پتر له پێشتر تووشی بیر و بۆچوونی جیاواز كردووه. یه‌ك
له‌م جۆره ئه‌ده‌بییانه كه سنووری ده‌ستنیشانكراوی جۆره‌كانی
ئه‌ده‌بیی تووشی گرفت و نابه‌رده‌وامی كردووه رِۆمانه.
وه‌ك رِیكۆر ئاماژه‌ی پێ ده‌كات به‌ر له رِۆمان جۆره‌كانی ئه‌ده‌بی
به سنووره شكڵگرتووه‌كانی خۆیان خاڵه جیاوازه‌كانی نێوان خۆیان زه‌ق
ده‌كرده‌وه، به‌لاَم رِۆمان دێ و رِێككه‌وتنه‌كانی پێشوو تێكده‌دات و
به‌مجۆره پێناسه گشتی و سه‌قامگرتووه‌كان ده‌شێوێنێت. ئه‌م
پێشه‌كییه‌م بۆیه خسته پێش وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره بۆ ئه‌وه‌ی
ئاماژه‌یه‌كم كردبێت به پێشینه و رِه‌وتی پێناسه‌ی جۆره
ئه‌ده‌بییه‌كان. سه‌ره‌تا ده‌بێ باوه‌رِ به‌وه بێنین كه باشترین
سه‌رچاوه بۆ پێناسه‌ی جۆره‌كانی ئه‌ده‌ب ئه‌دیبان خۆیان نین. له‌و
ئاماژانه‌ی كه به سه‌رچاوه‌كانی یۆنانیم دا ده‌رده‌كه‌وێت كه
دارِێژه‌رانی تیۆریی ئه‌ده‌بی نه‌ك ئه‌دیبان به‌ڵكو تیۆریزانانی
ئه‌ده‌بن. ئاخر خۆ ئه‌ره‌ستوو و ئه‌فلاتون و سیسێرۆ و سۆقرات ئه‌دیب
نه‌بوون، هه‌روه‌ك چۆن كالێر و رِیكۆریش ئه‌دیب نین. هه‌ربۆیه به
باوه‌رِی من ده‌بێ له شوێنێكی تر و له هه‌گبه‌ی كه‌سانی تردا سۆراغی
پێناسه‌ی جۆره‌كانی ئه‌ده‌ب بكه‌ین. گرفتێكی چه‌مكی "چیرۆك" ئه‌وه‌یه
كه ئه‌وه‌نده گشتییه ده‌توانێت هه‌موو جۆره‌كانی گێرِانه‌وه
ده‌خۆیدا بشارێته‌وه، له شێوه‌ی زاره‌كییه‌وه بۆ شێوه
جۆراجۆره‌كانی نووسراو. گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه سه‌رچاوه‌ی
پێناسه‌كانمان رِۆژاوایین و له رِۆژاواشدا رِه‌وتی سه‌رهه‌ڵدان و
گه‌شه‌ی جۆره‌كانی ئه‌ده‌بی ته‌واو وه‌ك ئه‌زموونی ئێمه‌ی رِۆژهه‌لاَتی
نین. هه‌ر بۆیه گواستنه‌وه‌ی چه‌مك و واته‌گه‌لی رِۆژاوایی بۆ
به‌ستێنی رِۆژهه‌لاَتی كه خاوه‌نی ئه‌زموون و مێژوویه‌كی جیاوازه له
ئاستی نووسیندا گرفتخوڵقێنن.
ئێستاش دوای تێپه‌رِبوونی نزیكه‌ی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی
نوێی گێرِانه‌وه‌یی فارسی‌دا ئێمه ده‌بینین كه فارسه‌كان چه‌ندین
ناویان بۆ ده‌ستنیشانكردنی شێوازه‌كانی ئه‌م جۆره ئه‌ده‌بییه هه‌یه
و هێشتاش نه‌یانتوانیوه رِێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان له‌م
باره‌وه هه‌بێت. له كوردییشدا پێموایه تا رِاده‌یه‌ك تووشی گرفتی
له‌م چه‌شنه هه‌ین و به له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازیی زاراوه‌ییش هێشتا
بۆ ده‌ستنیشانكردنی جۆره‌كانی ئه‌ده‌بی گێرِانه‌وه‌یی پێویستیمان به
كاری وردتری فه‌رهه‌نگنووسیانه و چه‌مكشیكا‌رانه هه‌یه. ئه‌گه‌ر
پێناسه‌ی درووستی چیرۆك، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر لێره‌دا ته‌نیا به مانای
گێرِانه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كاری بێنین، كورته چیرۆك یاخود
چیرۆكی كورت، نۆڤێلێت و رِۆمان، بكه‌ین زوو بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه
گریمانه‌ی پرسیاری ئێوه له جێی خۆیدا نییه و له رِاستیدا ئه‌م سێ
جۆره ئه‌ده‌بییه وه‌ك پلیكانه‌كانی په‌یژه‌یه‌ك به‌و شێوه‌ی ئێوه
رِیزتان كردوون به دوای یه‌كتردا نایه‌ن. هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م
تێبینییه پتر له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌واره‌یی خۆی دارِشتووه و پێیوایه
چیرۆك زۆر كورته، نۆڤێلێت دورودرێژتره و دواجاریش رِۆمان له هه‌ر
دووكیان دورودرێژتره و ژماره‌ی لاپه‌رِه‌كانیشی زیاتره. له هه‌مان
كاتیش‌دا ئه‌م بۆچوونه قه‌واره‌یی و په‌یژه‌ییانه تێگه‌یشتنێكی
گه‌شه‌یی هێگلیانه‌شی تێدایه و وه‌ك ئه‌و بۆچوونه ده‌چێت كه
داخوازیی سیاسیی كوردان به خودموختاری و فیدرالی و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك
سێ قۆناخی جودا و گه‌شه‌ییانه دابه‌ش ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ
جۆره ئه‌ده‌بییه یان وه‌ك ئێوه ده‌ڵێن ژانره ئاكامی سیستمی
پۆلێنكردنی رِۆژاوایین، ده‌بێ دواجار بچینه‌وه سه‌ر سه‌رهه‌ڵدان و
گه‌شه‌ی مێژووی ئه‌م ژانرانه له رِۆژاوادا. ئه‌گه‌ر وه‌لاَمێكی خێرا
مه‌به‌ست بێت، ده‌توانم بڵێم ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی گریمانه‌ی
پرسیاره‌كه‌ی ئێوه ئه‌وه رِۆمانه كه به‌ر له چیرۆكی كورت و
نۆڤێلێت سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
جا
ئه‌گه‌ر له‌نێو ئێمه‌دا وا نه‌بووه ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌ر
تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌ده‌ییاتی كوردی و هه‌لومه‌رجی گه‌شه‌كردنی. بۆ
نموونه ئه‌م رِه‌وته له ئێران‌دا به‌پێچه‌وانه‌یه و به‌ر له ساڵی
1920 كه وه‌ك ساڵی له‌دایكبوونی كورته چیرۆكی فارسی ناوبانگی
ده‌ركردووه، لانیكه‌م مێژوویه‌كی 25 ساڵه‌ی رِۆماننووسیمان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی كه‌سانێكی وه‌ك ئالێن پو، دومۆپاسان و گوگۆل
بكه‌ینه سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كورته چیرۆكی نوێ، ده‌بینین مێژووی
رِۆمانی رِۆژاوایی لانیكه‌م ده‌گه‌رِێته‌وه 250 ساڵ پێشتر له
سه‌رهه‌ڵدانی كورته چیرۆكی نوێی رِۆژاوایی. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئاماژه
به خاڵێكی گرنگ بكه‌م له‌مه‌رِ ده‌كارهێنانی چه‌مك و واته‌كانی
ئه‌ده‌بی كاتێك ده‌مانهه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی له
چوارچێوه‌ی چه‌مكگه‌لی باودا هه‌ڵسه‌نگێنین. ئه‌گه‌رچی چه‌مكه‌كان تا
رِاده‌یه‌كی زۆر رِێگاخۆشكه‌رن و هاسانكاریمان بۆ ده‌كه‌ن، به‌لاَم
قه‌ت نابێ ببن به زیندانێك بۆ به به‌ندكێشانی ئه‌زموونه
تایبه‌تییه‌كانی بوارێكی دیاریكراوی لێكۆڵینه‌وه. جه‌یمز رِۆزێناو
له‌م پێوه‌ندییه‌دا داهێنه‌ری چه‌مكێكی تایبه‌ته به ناوی "زیندانه
چه‌مكییه‌كان". به‌پێی ئه‌م چه‌مكه لێكۆله‌ره‌وه نابێت به‌ستێنی
لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی تووشی زیندانی چه‌مكه‌كان كات و به‌زۆری بیانخاته
ناو چواردیواریی چه‌مكێكی دیاریكراوه‌وه. هه‌ر بۆیه هه‌بوونی كورته
چیرۆكی كوردی به‌ر له رِۆمانی كوردی و ئه‌و رِاستییه كه ئه‌م
دیارده‌یه له‌گه‌ڵ نۆرِمی باوی ئوروپایی نایه‌ته‌وه، نابێته خاڵێكی
لاواز له رِه‌وتی ئه‌ده‌بی كوردیدا. به‌پێچه‌وانه ئه‌مه
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سرنجرِاكێشه و ده‌كرێت مرۆڤ له هۆكاره‌كانی
ئاگادار بێت، نه‌ك به پشتبه‌ستن به‌م دیارده‌یه برِیارێكی تیۆریك
بدات و بڵێت رِۆمان جۆره‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه كه دوای چیرۆكی كورت و
نۆڤێلێت سه‌ر هه‌ڵده‌دات.
رِابه‌ر فاریق: كاتێك بمانه‌وێ بگه‌رِێینه‌وه بۆ حه‌فتاكانی رِۆمان و
چیرۆكی كوردی، ده‌بینین وه‌ك هه‌بوون، چیرۆكمان هه‌یه و دیدی
بیبلۆگرافیانه‌ی نووسه‌ره‌كانیان هه‌رده‌م هه‌وڵی سه‌لماندنه‌وه‌ی
بوونی ده‌قه‌كان ده‌ده‌ن، نه‌ك پرسیار، جا بۆئه‌وه‌ی چیرۆكیش ببێ به
پرسیار له‌به‌رده‌م مرۆڤدا، له رِوانگه‌ی ئێوه‌وه رِه‌وته‌كه چۆن
وه‌ربچه‌رخێنین؟
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
پێموایه ده‌بێ مه‌به‌ستت له "دیدی بیبلۆگرافیانه" رِوانینی
بیۆگرافییانه واته ژیاننامه‌ییانه بێت. ئه‌گه‌ر باش له مه‌به‌ستی
پرسیاره‌كه‌ت تێگه‌یشتبم ده‌تهه‌وێت بڵێی كه چیرۆك و رِۆمانی
حه‌فتاكان پرسخوڵقێن نه‌بوون و ئێستا ده‌بێ كارێكی وا بكه‌ین ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییه بده‌ین به ئه‌ده‌بی سه‌رده‌م. رِه‌نگه به‌ر له
هه‌ر شتێك پێویست بێ جیاوازییه‌ك له‌نێوان فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بییات
دابنێین. له‌سه‌ر ئه‌ده‌بییات و چیبوونی زۆر كار كراوه. له یۆنانی
كۆنه‌وه هه‌تا گوركی و سارتر و كالێره‌وه ئه‌م باسه به‌رده‌وام
بووه و وێناچێت قه‌ت كۆتایی بێت. قوتابخانه جیاوازه‌كانی ئه‌ده‌بی
هه‌ركام به نۆره‌ی خۆیان لێكدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بییات
هه‌بووه. رِه‌نگه خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو پێناسه و بۆچوونه
جیاوازه‌كان ئه‌وه بووبێت كه ئه‌ده‌بییات و فه‌لسه‌فه یه‌ك شت نین.
له ئه‌ده‌بییاتدا ده‌كرێت ئامانجی فه‌لسه‌فی و پرسی فه‌لسه‌فی
بورووژێنرێن، به‌لاَم ئه‌ركی ئه‌ده‌بییات سه‌ره‌رِای كه‌ڵكوه‌رگرتنی
به‌رده‌وامی له فه‌لسه‌فه جیاوازه له ئه‌ركی فه‌لسه‌فه. رِه‌نگه
قه‌تیسكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه جوانیناسانه و هزرییه‌كانی ده‌قی
ئه‌ده‌بی به ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ پرسخوڵقێن بێت، له جێگای خۆیدا
نه‌بێت.
له هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی ده‌وره‌یه‌كی تایبه‌ت له
مێژووی ئه‌ده‌بییاتێكدا ده‌بێ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رده‌می
به‌رهه‌مه‌كه‌مان له یاد نه‌چێت. به واتایه‌كی تر ده‌بێ سه‌رمایه‌ی
ئه‌ده‌بی و هه‌لومه‌رجی كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیی ئه‌و
سه‌رده‌مه به وردی له‌به‌ر چاو بگرین. شتێك كه هێندێك جار من
به‌په‌رۆش ده‌كات رِوانینی نزمی هێندێك نووسه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه بۆ
به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی پێشتر له خۆیان. هێندێك له رِۆماننووسانی
ئه‌ورِۆی ئێمه به قێزه‌وه ده‌رِواننه رِۆمانه‌كانی چه‌ند ده‌یه‌ی
پێشتری خۆیان. ئه‌م كاره له رِوانگه‌یه‌كی مێژوویی و كارتێكه‌ریی
رِابردوو له‌سه‌ر ئێستاماندا درووست نییه. ئه‌ده‌بی ئێستا دواجار
ناتوانێت خۆی له میراتی ئه‌ده‌بی و سه‌رمایه‌ی فه‌رهه‌نگیی رِابردووی
بێبه‌ری بكات. ئه‌گه‌ر ئه‌ركی ئه‌ده‌ب به ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه
پرس بخوڵقێنێت، ئه‌وه رِه‌وا نییه كه به نه‌بوونی ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییه له ده‌وره‌یه‌كی گه‌شه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا زۆر به
سانایی حوكم بده‌ین كه ئه‌م ئه‌ده‌به نزم بووه و ئامانجی خۆی
نه‌پێكاوه. ژماره‌ی رِۆمانه چاپكراوه‌كانی كوردی تا ده‌یه‌ی حه‌فتا
له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست تێناپه‌رِن. ژماره‌ی چیرۆكه
چاپكراوه‌كانی كوردی له شێوه‌ی كتێبیشدا هه‌ر به‌مجۆره بووه.
رِه‌نگه له رِوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسیی ئه‌ده‌بییه‌وه بتوانین ئه‌م
دیارده‌یه باشتر شی بكه‌ینه‌وه و بێینه سه‌ر ئه‌م باوه‌رِه كه
سامانی كۆمه‌لاَیه‌تیی كورد له‌م ده‌وره‌یه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه.
لێره‌دا تاوانباركردنی هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان ته‌نیا ده‌توانێ
ئارامییه‌كی كاتییمان پێ ببه‌خشێت، ئه‌گینا دواجار ئه‌وه بووین كه
بووین.
خوێندنه‌وه‌ی هێندێك له‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی كه له‌م سالاَنه‌ی دواییدا
بلاَو بوونه‌ته‌وه و باس له به‌سه‌رهاتی كورد له شێسته‌كان و
حه‌فتاكان ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ئاوێنه شكاو و چێشتی مجێو‌ر،
بۆمان ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌لومه‌رجی ژیان و ئاسۆ لێڵه‌كانی بوونی كوردی
نه‌یده‌توانی پتر له‌وه‌ی له هه‌گبه‌دا هه‌بێت. مێژوویه‌كی ئه‌ده‌بیی
رِه‌خنه‌گرانه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ستیی كۆمه‌لاَیه‌تیی كورد له
سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا ئه‌و دیارده پێویسته‌یه كه من له
لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردیدا به‌رده‌وام جێگاكه‌ی به‌تاڵ ده‌بینم. رِه‌نگه
به پێوه‌ری ئه‌مرِۆیی، رِۆمانه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی ئینگلیسی قه‌ت
نه‌توانن وه‌لاَمده‌ره‌وه‌ی ئاسته‌كانی جوانیناسی و هزری بن، به‌لاَم
ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆكاری وازهێنان له‌م میراته ئه‌ده‌بییه و بۆیه
ده‌بینین به‌رده‌وام خوێندنه‌وه‌ی تازه له به‌رهه‌مه كۆنه‌كان
ده‌كرێت. رِۆمان و چیرۆكه فارسی و توركییه‌كانی كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی
نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ئێستا كه‌ره‌سه‌یه‌كی
گرنگی لێكۆڵینه‌وه بۆ رِه‌خنه‌گران و لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌م دوو
ئه‌ده‌بییاته پێك دێنن.
مانگی مای رِابردوو له كۆنفرانسێكدا له زانكۆی قادر خاسی ئیستانبول
باسێكی چرِ له‌سه‌ر میراتی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌ده‌بی جیاوازی
وه‌ك وێڵشی، نۆروێژی، رِووسی و توركی و كوردی پێشكه‌ش كرا. له‌م
باسانه ده‌رده‌كه‌وت كه ده‌قی ئه‌ده‌بی چه‌نده گرنگیی هه‌یه له
كردنه‌وه‌ی ده‌روازه داخراوه‌كانی مێژووی مرۆڤه‌كاندا. هێندێك جار
هه‌ست ده‌كه‌م ئێمه ده‌رهه‌ق به رِابردووی خۆمان له هه‌موو
بارێكه‌وه كه‌مته‌رخه‌مین. له ئه‌ده‌بی ئینگلیسی‌دا ژماره‌ی
توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر هاملێتی شێكسپیر له هه‌زاران
لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوان تێپه‌رِیوه. به‌رزاییه باگره‌كانی
برۆنته به شێوازی جۆراجۆر له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م
ده‌گونجێندرێت و جێگۆرِكێی ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یی به كاراكتێره‌كانی
ئه‌م رِۆمانه ده‌كردرێت و كاراكتێره ئینگلیسییه‌كان جێگای خۆیان
ده‌ده‌ن به كاراكتێری هیندی و شوێنی رِۆمانه‌كه له ئینگلستانه‌وه
ده‌چێت بۆ هیندوستان و كاتی رِۆمانه‌كه‌ش ده‌بێته سه‌رده‌می ئیشتا.
له بریتنایا زیاتر له دووسه‌د ساڵه گۆڤارێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر
شێكسپیر ده‌رده‌چێت و به‌رهه‌مه كلاسیكه‌كانی ئه‌ده‌بی ئینگلیسی
به‌رده‌وام له شێوه‌ی نوێ‌دا چاپ ده‌كرێنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی نوێیان
بۆ ده‌كرێت.
فارسه‌كان ساڵ نییه چه‌ند چاپی تازه له دیوانی حافز چاپ و بلاَو
نه‌كه‌نه‌وه. توركه‌كانیش كارێكی له‌م چه‌شنه بۆ فزوولیی شاعیر
ده‌كه‌ن. چاپی رِۆمانه به‌راییه‌كانی توركی و لێكدانه‌وه‌یان
ته‌نانه‌ت به زمانی ئینگلیسییش پتر له‌وه‌ی له‌به‌ر لایه‌نی
جوانیناسیی ئه‌م به‌رهه‌مانه بێت، له‌به‌ر درێژكردنه‌وه‌ی میراتی
ئه‌ده‌بیی خۆیان و گرنگیی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له
سه‌رده‌می نووسین و بلاَوبوونه‌وه‌یان. له بیرمان نه‌چێت كه
ئه‌ده‌بییات فاكتۆرێكی گرنگ و هێندێكجار برِیارده‌ره له‌سه‌ر
ئافراندنی ناسنامه و خه‌ملاَندنی هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر ورد له چیرۆكنووس و رِۆماننووسه‌كانی
حه‌فتاكان برِوانین، ده‌بینین گه‌وره‌ترین كێشه‌یان ته‌كنیك بووه،
هاوكات له گوتاره‌كانیاندا به‌كارهێنه‌ری زۆرترین وشه‌ی (داهێنان) و
(نوێخوازی)ین و خۆیان به كۆكه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت هاتووه‌ته پێش چاو،
ئه‌مه له كاتێكدایه كه وا نین، ئه‌و گوتارانه‌ی له ئێستای
(رِۆماننووس و چیرۆكنووسه‌كان)دا ده‌یانبینی، تا چه‌ند نزیكن له
حه‌قیقه‌ت؟
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
جیهانی ئه‌ده‌بییات به‌تایبه‌ت ئه‌ده‌بی گێرِانه‌وه جیهانێكه له زۆر
رِووه‌وه گرێدراوی جیهانی ده‌ره‌وه‌یه و به نۆره‌ی خۆشی كارتێكه‌ریی
هه‌یه له‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی كه ئێمه به جیهانی واقیعی
ناوزه‌دی ده‌كه‌ین. گه‌رِان به شوێن حه‌قیقه‌تدا وه‌ك تێگه‌یشتنی
درووستی ئێمه له واقیع ئه‌و هه‌وڵه بێوچانه بووه كه مرۆڤ
به‌رده‌وام به‌دوایدا هه‌ڵوه‌دا بووه. هونه‌ر به گشتی و ئه‌ده‌بی
داستانی به‌تایبه‌ت له ته‌نیشت چێژبه‌خشی به خوێنه‌ره‌وه‌وه
كه‌ره‌سه‌یه‌ك بووه بۆ نزیكبوونه‌وه له جیهانی پرِ له رِه‌مز و
رِازی بوون. له هه‌ر ئێپیستیمه‌یه‌كدا بواره جیاوازه‌كانی زانستی و
هونه‌ری له چوارچێوه‌ی توانایی خۆیاندا ئامرازگه‌لێك بوونه بۆ
تێگه‌یشتن له خود و ده‌وروبه‌ر. هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ده‌قه
به‌رهه‌مهاتووه‌كانی ده‌یه‌ی حه‌فتای سه‌ده‌ی رِابردووش به‌ده‌ر نین
له ئاستی سه‌رمایه و هه‌ستونه‌ستی كۆمه‌لاَیه‌تیی سه‌رده‌می خۆیان.
ئه‌ده‌بییات ئه‌گه‌ر به پێناسه‌ی خۆی له باری هونه‌رییه‌وه وه‌فادار
بێت ناتوانێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه نوێنه‌ری حه‌قیقه‌ته و یان
خودی حه‌قیقه‌ته. من پێموایه كێشه‌ی تێكنیك ئێستاش یه‌ك له كێشه
سه‌ره‌كییه‌كانی رِۆمان و چیرۆكی كوردییه. رِۆمانی كوردیی به‌ر له
نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ره‌رِای هه‌موو كه‌موكورِییه‌كانی
ده‌ره‌فه‌تی گێرِانه‌وه‌یی به زمانی كوردی به‌خشی و لانیكه‌م توانیی
كۆمه‌ڵێك گرفتی كۆمه‌لاَیه‌تیی و ناسنامه‌ییی مرۆڤی كورد له
هه‌لومه‌رجی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی و فه‌رهه‌نگیی ئه‌و كاتدا
به‌رجه‌سته بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر له هێندێك رِۆمانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی
رِابردوو بگوزه‌رێین، ئێستاش رِۆمانی كوردی نه‌یتوانیوه توانا
شاراوه‌كانی زمانی كوردی بدۆزێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت
گێرِه‌رِه‌وه‌ی پێچه‌ڵپێچییه‌كانی سووژه‌ی كوردی بێت و له هه‌مانكاتدا
ببێت به تێشووی بیر و هزری مرۆڤی كورد له ئاستی ناوخۆ و
ده‌ره‌وه‌دا.
له وه‌لاَمی به‌شی كۆتایی پرسیاره‌كه‌تدا، ئه‌گه‌ر رِۆژێك زانیم
حه‌قیقه‌ت چییه، ده‌توانم پێت بڵێم رِۆمانه‌كانی ئێمه‌ش چه‌نده نزیكن
له حه‌قیقه‌ت. ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم نه‌ك ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌ڵكو
هه‌ر ده‌قێكی تر كاتێك به به‌رزه‌فرِییه‌كی خۆناوه‌ندانه‌وه قسه له
حه‌قیقه‌ت و نوێنه‌رایه‌تیی حه‌قیقه‌ت ده‌كات زۆر له ئامانجی
ئه‌ده‌بییات دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و بووه‌ته كه‌ره‌سه یاخود
مانیفێستۆیه‌كی ئایدۆلۆژیك. رِه‌نگه پێویست بێت له كاتی
به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌ده‌بدا به‌رده‌وام چاره‌نووسی
ئه‌ده‌بییاتی ژێدانۆڤی وه‌بیر خۆمان
بهێنینه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: رِۆحی مرۆڤ (به تایبه‌ت نووسه‌ری رِۆمان) ته‌نها
ئاوێنه‌ی خۆیه‌تی، یان له‌نێو مرۆڤدا هه‌موو ئه‌و به‌شه بچووك
بچووكانه هه‌ن كه به‌شی تایبه‌تی ئه‌و نین و ه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تین؟
هاوكات ئایا مرۆڤ جگه له خۆی نیشته‌جێی هه‌زاران دیارده و ده‌نگی
كپكراو و بێده‌نگی تر نییه كه سه‌رچاوه‌كانیان ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی
نێو خود- ه‌وه؟
د. هاشمی ئه‌حمه‌دزاده:
هیچ زانستێك هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه پێمان بڵێت مرۆڤ به هه‌موو
رِه‌هه‌نده‌كانی بوونییه‌وه چییه و تواناكانی له زه‌مه‌نه
جیاوازه‌كاندا كامانه‌ن. رِه‌نگه ئه‌فسانه كۆنه‌كان، ئایین و
ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كان ته‌نیا توانیبێتیان شیكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه
بن كه دواجار وه‌ك ئایدیالی خۆیان به شوێنی‌دا هه‌ڵوه‌دا بوونه. له
هه‌موو بۆچوونه مونیستی و دوئالیستییه‌كانیشدا جێپێی باوه‌رِی
رِه‌حمانی و شه‌یتانی خۆی ده‌رده‌خات. له رِه‌وتی مێژووییشدا
به‌رده‌وام لایه‌نی سه‌یر و پێشتر هه‌ست پێنه‌كراوی مرۆڤمان بۆ
ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر زانسته جیاوازه‌كانی سرووشتی و ئینسانی
به‌رده‌وام لایه‌نه شاراوه‌كانی فیزیك و رِه‌وانی مرۆڤه‌كان ده‌خه‌نه
به‌ر لێكۆڵینه‌وه و هه‌رده‌م به ئاكامی تازه‌تر ده‌گه‌ن،
ئه‌ده‌بییاتیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دۆزینه‌وانه خۆی له قه‌ره‌ی
كێشه‌كانی مرۆڤ ده‌دات.
به‌ده‌ر له لایه‌نه كۆمه‌لاَیه‌تیی و ده‌روونییه‌كانی به‌رهه‌می
ئه‌ده‌بی و كارتێكه‌ریی دوولایه‌نه‌ی ئه‌م دوو بوارانه له‌سه‌ر
یه‌كتر، جوانیناسیی ئه‌ده‌بییش شتێكی قه‌تیسماوی یه‌كجار بۆ هه‌میشه
شكڵگرتوو نییه. ئه‌گه‌رچی ئێمه ئێستاش حه‌ز له مه‌لای جزیری
ده‌كه‌ین و چێژ له شیعره‌كانی وه‌رده‌گرین، به‌لاَم قه‌ت وه‌ك ئه‌و
نانووسین. رِه‌وان، ده‌روون یان وه‌ك ئێوه گوته‌نی رِۆحی
رِۆماننووسیش جیاواز نییه له هه‌ناوی ئێپیستێمه‌ی سه‌رده‌می خۆی.
ئه‌گه‌ر ناسین له پێناسه‌یه‌كی ساكاردا بریتی بێت له كارتێكه‌ریی
ده‌وروبه‌ر به مانا به‌رفراوانه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ، دیاره
كه زه‌ینی رِۆماننووسیش به‌ده‌ر نییه له شوێنێك كه تێیدا
ژماره‌یه‌كی نادیار فاكتۆر ده‌بنه پێكهێنه‌ری سابجێكتیڤی‌تییه‌كه‌ی.
به باوه‌رِی من گرنگیی ئه‌ده‌بییات، به‌تایبه‌تی رِۆمان له‌وه‌دایه
كه زۆر جاران و پێشتر له زۆر بواره‌كانی تری زانستیی، نیشانده‌ری
تواناییه‌كانی مرۆڤ و رِه‌هه‌نده جیاوازه‌كانی زه‌ینی ئه‌و بووه.