سازدانی: رِابه‌ر فاریق
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانی كورد توانیویانه به كه‌ره‌سه مۆدێرن و
چه‌مكه جیهانییه‌كان دۆخی گشتیی ئێسته‌ی كوردستان بخوێننه‌وه و
قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر به كێش بكه‌ن؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:
بێگومان لێره‌دا ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م پرسیاره گشتگیره‌دا تووشی
ئیشكالیه‌ت ده‌بین. به هه‌رحاڵ، گومان له‌وه‌دا نییه كه قسه كردن
له سه‌ر رِۆشنبیری كورد زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وه ته‌وه‌ره‌یه‌كی
تایبه‌تی ده‌وێت... به‌لاَم بۆچی نه‌یانتوانیوه؟ ئه‌دی كێیه تێزی
رِه‌خنه‌گرانه‌ی له سیاسه‌ت و سیستێم و بننیاتی كۆمه‌ڵگه‌ی بینا
كردووه. ته‌ماشای ئه‌و رِۆشنبیره جیددیانه بكه، كه له دوای
رِاپه‌رِینه‌وه چه‌نده خوێندنه‌وه‌یان بۆ دنیای كوردی، بۆ رِه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بی، بۆ فیكر كردووه، چه‌نده تێزی رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و
فه‌لسه‌فی و كۆدیان له هه‌موو بواره‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه و كاریان
كه‌شفكردنی مه‌وداكانی زۆرانبازی و جیاوازی و ئیندڤیدوالییه‌ت بووه.
ئه‌م هه‌موو بانگه‌شانه‌ی گۆرِان، له دنیای ئێمه‌دا پێش چه‌ند ساڵێك
له‌مه‌وبه‌ر، ته‌نها بانگه‌شه‌ی تاك و ته‌نهای رِۆشنبیر بوون، كه
خۆشبه‌ختانه ئه‌مرِۆ له هه‌موو بواره‌كاندا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه رِۆشنبیران تاكه میراتگری ئه‌م دۆخه‌ن،
به‌لاَم كاریگه‌ریی رِۆشنبیرانی جیددی به سه‌ر رِووداوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی ئێسته‌دا ئاشكرایه. دیاره به بێ ئه‌و خوێندنه‌وه
جیددیه، تیۆرییه. به بێ دروستكردنی فه‌زایه‌ك بۆ رِه‌خنه‌ی جیددیی،
كه له تیۆره‌كردنی كێشه‌به‌ندییه‌كانی دنیای كوردییه‌وه هاتووه،
باسكردن له ستركتوری ده‌سه‌لاَت و بزواتی كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌ها گه‌رم،
باس له گۆرِان بكات، كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بوو.
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانی كورد ده‌زانن بیر له چیی ده‌كه‌نه‌وه و
له پشت بیركردنه‌وه‌كانیاندا چ مه‌به‌ستێك خۆی نواندووه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:
بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك، وه‌ك ئه‌دۆرنۆ ده‌ڵێت، له لاوازییه‌وه
بێت، یان له به‌هره‌مه‌ندیی، پیشه‌ی رِۆشنبیریی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبێت،
ده‌زانێت بیر له چیی ده‌كاته‌وه، بیركردنه‌وه پیشه‌ی رِۆشنبیره...
رِابه‌ر فاریق: له نێو رِۆشنبیرانی ئێسته‌ی كوردستاندا كۆمه‌ڵێك گرووپ
ئاماده‌ییان هه‌یه، ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه بنه‌مایه‌كی
ته‌ندروستیان هه‌یه بۆ درێژه‌دان به كاره‌كانیان؟ بۆچی ئه‌م
گرووپانه هه‌رده‌مێك و كه‌سێك وه‌كوو (رِۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد)، یان
(شاعیری گه‌وره‌ی كورد) ده‌ناسێنن؟ ئه‌م (گه‌وره‌ییـ)ـیه
ده‌سته‌واژه‌یه‌كی لۆژیكییه، یان هه‌رِه‌مه‌كیی؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:
كامه گرووپه باسی ده‌كه‌یت؟ ئه‌وه ده‌بێت به شه‌فافتر قسه
بكه‌یت... سه‌باره‌ت به‌وه‌ی (رِۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد)، یان (شاعیری
گه‌وره‌ی كورد)... من ئه‌م ده‌سته‌واژانه به میراتگری ئه‌قڵییه‌تێكی
پاوانخوازی و باوكسالاری و دیسپۆتی تێ ده‌گه‌م، كه له ماناكانی
ئه‌ده‌ب و كوولتور تێ نه‌گه‌یشتوون. ئه‌مانه ئه‌و كۆمه‌ڵه
ئه‌قڵیه‌ته‌ن، كه یه‌كێك ده‌كه‌ن به سه‌ركرده‌ی ئه‌به‌دی و سیاسه‌ت و
ئه‌ده‌بیش ده‌كان به پیرۆزییه‌كی ده‌ست لێ نه‌دراو. رِه‌هه‌ندێكی
ئایینیی ترسناك له پشت ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژانه‌وه خۆی حه‌شار
داوه، كه ده‌یه‌وێت وه‌زیفه‌یه‌ك ببه‌خشێت به رِۆشنبیری و ئه‌ده‌ب،
كه ه‌ی ئه‌و نییه...
رِابه‌ر فاریق: كه‌سانێك هه‌ن زۆر به داخراوه‌یی و سانایى پێكهاته و
لایه‌نه‌كانى مه‌جازیى ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به واته‌یه‌كى تر:
ته‌نها ده‌ڵێن (ئه‌م ده‌قه جوانه)، (ئه‌م ده‌قه ناشیرینه)، به بێ
ئه‌وه‌ى جارێك بپرسن: بۆچى جوانه؟ بۆچى ناشیرینه؟ هۆكاری ئه‌م جۆره
هه‌ڵسه‌نگانانه بۆ چی ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:
تێ نه‌گه‌یشتنه له جه‌وهه‌ری ده‌ق، وه‌ك كرده‌یه‌كی ئێستێتیكی و
رِاڤه‌یی، وه‌ك بیركردنه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به جیهان، تێ
نه‌گه‌یشتنه له ئه‌ده‌ب، وه‌ك بوارێك بۆ بلاَو كردنه‌وه‌ی خود له
سه‌ر رِووبه‌ره‌كانی جیهان.
رِابه‌ر فاریق: كه‌نگێ ده‌توانین بڵێین ئه‌م نووسراوه (زاره‌كییه) و
ئه‌وه به (نووسراوكراو)ه؟ هاوكات ئه‌و رِه‌خنه‌یه (بنیاتنه‌ر)ه و
ئه‌ویدیكه (رِوخێنه‌ر)ه؟ ئه‌م دابه‌شكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنانه له
چییه‌وه سه‌رچاوه‌یان كرتووه، هاوكاتیش؛ كه‌نگێ و بۆچى ده‌توانیین
ئه‌م پرسیار و پێودانگانه ده‌رببرِین؟ ئه‌گه‌ر پێویستیش نییه باسیان
لێوه بكه‌ین، هۆكاره‌كان كامانه‌ن؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:
رِه‌خنه نییه رِوخێنه‌ر و ئه‌ویتر دروستكار، رِه‌خنه له جه‌وهه‌ری
خۆیدا ئاماده‌یه وه‌ك رِه‌خنه، وه‌ك جیهانبینییه‌ك له سه‌ر بابه‌تێك
كاری كردبێت. رِه‌خنه دابه‌ش نابێت بۆ دروستكار و رِوخێنه‌ر،
مادامه‌كی ده‌چێته ژێر پێناسه‌ی رِه‌خنه‌وه. ئه‌گه‌ر رِه‌خنه
بتوانێت سیستمێكی بیركردنه‌وه‌ی باو تێكوپێك بشكێنێت، ئه‌وا پێویسته
پێشوازیی لێ بكه‌ین، چونكه كارێكی باشی كردووه، شتێك له ناشیرینی و
خواروخێچیی به ئێمه ناساندووه، خواری و لاریی شته‌كانی كه‌شف
كردووه، به مانای خودی ئه‌وه‌ی تۆ به رِوخاندنی تێ ده‌گه‌یت، خۆی
له خۆیدا تێكشكاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌یه له به‌رانبه‌ر دۆزی
هه‌قیقه‌تدا. ئیشی رِه‌خنه‌ی جیددی ناولێنانی شته‌كانه وه‌ك خۆیان،
نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرێت، واتا رِووتكردنه‌وه‌ی
شته‌كانه له ماسكه‌كانیان. ئه‌مه ئه‌گه‌ر رِووخان بێت، ده‌بێت
بنیاتنانه‌وه ناوی چی بێت! ئه‌م پرِۆسه‌ی ماسك لابردنه ئیدۆلۆژیسته
ماركسیه‌كان زۆر لێی ترساون، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی ئایدیۆلۆژیی
له دگۆماتیزیه‌تی خۆیدا، جێگه‌ی هه‌قیقه‌تی ئایینیی گرتووه‌ته‌وه و
قبووڵی ئه‌و ماسك لێكردنه‌وه و په‌چه لابردنه ناكات. ئیدۆلۆژیا و
بیره تاكرِه‌هه‌نده‌كان هه‌میشه ئه‌م پۆڵێنكردنه‌یان، (رِه‌خنه‌ی
رِووخێنه‌ر و دروستكار)، بۆ چه‌واشه‌كاریی ئه‌قڵی ساده به كار
هێناوه. ده‌نا رِه‌خنه هه‌میشه له جه‌وهه‌ری خۆیدا دروستكاره، به
هه‌موو توخمه رِووخێنه‌ره‌كانیشیه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌رِووخێنێت توانای
دروستكردنه‌وه‌ت نابێت.
رِابه‌ر فاریق: بۆچى رِه‌خنه‌ى به‌راوردكاریی كارى له سه‌ر نه‌كراوه،
به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌مان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێ، له كاتێكدا
ده‌بوو ئێسته زیاتر له جاران بایه‌خى پێ درابا؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:
ئه‌وه هه‌ژاری و ته‌مه‌ڵیی بواری رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه لای ئێمه...
ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌م نه‌بوونه‌وه وه‌ستاوه، تێنگه‌یشتنه له گرنگیی
فیگوری رِه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بیی، له ژیانی ئه‌ده‌بدا. رِه‌خنه‌گرێكی
ئه‌ڵمانی وه‌ك (مارسێل رِایخ رِاینسكی) به باوكی ئه‌ده‌بی ئه‌لمَانیی
ده‌ژمێردرێت، ئه‌و پیاوه به‌م ته‌مه‌نه پیرییه‌وه تا ئێستا شه‌رِ
له سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بی جوانی ده‌كات... لای ئێمه ترسێكی گه‌وه‌ره
هه‌یه له بوون به كه‌مانچه‌ژه‌نی پله‌دوو، هه‌مووی ده‌یه‌وێت
له‌سه‌ری بنووسرێت، نه‌ك له سه‌ر ئه‌وانی تر بنوو‌سێت... ئه‌مه ئه‌م
ئه‌قڵیه‌ته زاڵخوازه‌یه كه چه‌نده‌ها ساڵه رِێگره له به‌رانبه‌ر
دروستبوونی فیگوری رِه‌خنه‌گری جیددیی ئه‌ده‌ب...
رِابه‌ر فاریق: چى له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا
ناتوانن بیگۆرِن؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:
به
پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه مردنی خه‌یاڵه كه ئه‌م واقیعه تاڵه‌ی
به‌رهه‌م هێناوه و ئه‌وه‌ش بوونی فه‌نتازیایه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تی و
تاكرِه‌وییه، كه واقیعی تاڵ ژێره‌وژه‌به‌ر ده‌كات. فیكر و ئه‌ده‌ب و
زانست كه كایه‌كانی گۆرِانكاری رِیشه‌یی له كۆمه‌ڵگه و جیهان و
جه‌سته‌دا دروست ده‌كه‌ن، له فه‌نتازیایه‌كی دروسته‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن. ئه‌وه غیابی فه‌نتازیایه كه واقیعی كوردی پرِی بووه له
ئه‌كتی ناشیرینی سیاسی و نه‌خۆشیی كۆمه‌لاَیه‌تی و سیستمی گه‌نده‌ڵ.
هه‌چ كاتێك فه‌نتازیامان له ده‌ستدا، ئه‌وا ئازادیی كه‌سی خۆشمان له
ده‌ست ده‌ده‌ین...
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر ورد له چیرۆكنووسی حه‌فتاكان برِوانین،
ده‌بینین گه‌وره‌ترین كێشه‌یان ته‌كنیك بووه، هاوكات له
گوتاره‌كانیاندا به‌كارهێنه‌ری زۆرترین وشه‌ی (داهێنان) و (نوێخوازی)ین
و خۆیان به كۆكه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت هاتووه‌ته پێش چاو، ئه‌مه له
كاتێكدایه كه وه‌ها نیین. ئه‌و گوتارانه‌ی كه له ئێسته‌ی
چیرۆكنووسانی هاونه‌وه‌ی خۆتدا ده‌یانبینی، تا چه‌ند نزیكن له
حه‌قیقه‌ت؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: زۆر باسی حه‌فتاكان ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی
رِوانگه تاوانێكیان كردبێت كه ناوی كاركردنه له نێو ئه‌ده‌بدا.
دیاره زۆر قسه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی رِوانگه كراوه، من خۆم یه‌كێكم
له‌وانه‌ی رِه‌خنه‌ی توندم لێ گرتوون، به‌لاَم با ئێمه به چاوێكی
دیكه ته‌ماشای ئه‌زموونی نه‌وه‌ی حه‌فتاكانی كایه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیی
بكه‌ین. ته‌نها ئه‌و دیارده‌ی بانگه‌وازكارییه‌ی كه له یه‌كه‌م
به‌یاننامه‌ی (رِوانگه)وه له سه‌ره‌تاكانی ساڵی حه‌فتای سه‌ده‌ی
رِابردوودا پێـی ناسران، نه‌بێته رِێگر له‌وه‌ی كه ئێمه ئه‌م
ئه‌زموونه وه‌ك ده‌ربرِینێك له رِۆحی سه‌رده‌م ته‌ماشا بكه‌ین، وه‌ك
خه‌ونێكی كوردی، به‌ڵكوو وه‌كوو هیوایه‌ك بۆ گۆرِانكاری، لێـی
برِوانین. نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كه له 1968دا خۆرئاوا - به
گشتی - له به‌رده‌م گۆرِانكاریی نه‌وه‌ی نوێ‌دا بوو، موحافزكاری نێو
ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵ و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌لاَتیش
كه‌وتبوونه به‌رده‌م پرسیار و وه‌لاَم و رِه‌خنه‌وه، ته‌نانه‌ت
پێكدادانی سه‌رجاده له نێوان خوێندكاران و ده‌زگاكانی توندوتیژیی
ده‌وڵه‌تی وه‌ك پۆلیسدا، رِوویدا. ئازیزم، ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌ستێك
هه‌بوو به‌وه‌ی هه‌مووان به‌شدارین له جیهانێكدا، هه‌ستێكی
ئونیڤێرسالی و جیهانگیریی شۆرِشگێرانه بوو، پێویستییه‌ك هه‌بوو بۆ
گۆرِان و گۆرِانكاری كردن له دنیادا. ئه‌نتی ئه‌مریكانیزم و دژه
سه‌رمایه‌داری تێكه‌ڵ به هه‌ستی نه‌وه‌ی گه‌نج بوو بوو، بۆ ئه‌وه‌ی
زیاتر سنووره‌كانی ئازادی فراوان بكات. به گشتیی، ئه‌مه ده‌م و چاوی
ئه‌و زه‌مه‌نه بوو كه له پشتیه‌وه بیرورِای چه‌پرِه‌وانه‌ی توند،
یورگن هابرماز گوته‌نی (چه‌پرِوی فاشیانه) و ماركسیزم، هه‌موو تێزێكی
داپۆشیبوو. به مانای هه‌موو داواكردنێك، خه‌ونێكی ئه‌ده‌بی و شیعریی
بۆ گۆرِانكاری زیاتر له رِێگه‌ی تێزی ئایدیۆلۆژیه‌وه ته‌عبیری له
خۆی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش به رِوونی به به‌رهه‌می نه‌وه‌ی رِوانگه‌وه
دیاربوو. ئه‌مه چیرۆكی ئه‌و كاریگه‌رییانه بوون كه نه‌وه‌ی رِوانگه
له حه‌فتاكاندا، تێدا نه‌شونمایان كرد. هه‌مان خه‌ون بۆ گۆرِانكاریی،
نه‌وه‌یه‌كی سیاسیی له نێو كوردا پێگه‌یاند كه ئێستا به توندییه‌وه
گه‌رِاونه‌ته‌وه بۆ نێو باوه‌شی خێله‌كیه‌ت و دواكه‌وتوویی.
به هه‌رحاڵ، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره. رِوانگه له‌و
سه‌رده‌مه‌دا بانگه‌شه‌ی گۆرِینی دنیای ده‌كرد، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و
هه‌قیقه‌ته ساده‌یه بزانێت كه ئه‌ده‌ب ناتوانێت وه‌ك ئایدیۆلۆژیا
كار بكات، ئه‌ده‌ب و ته‌نانه‌ت رِێبازه ئه‌ده‌بییه‌كانیش خۆیان لێره‌و
له‌وێ، بێ بوونی پرِۆگرام و په‌یرِه‌و و بانگه‌شه‌كردن و به‌یاننامه
دروست ده‌بن. ئه‌گه‌ر نه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی بوونی هه‌بێت و بتوانین له
سه‌ر ئاستی تیۆریی ده‌م و چاوی سه‌رده‌مێكی پێ ده‌ستنیشان بكه‌ین،
ئه‌وا نه‌وه‌یه‌كه له ئه‌زموونی تاكرِه‌وی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و
بیریاره‌كانیه‌وه دروست ده‌بێ، نه‌ك له رِێگه‌ی به‌یاننامه و
دروشمه‌كان. ئه‌وه‌ی من وه‌ك لایه‌نێكی جوان له رِوانگه‌دا ده‌یبینم،
ئه‌و خه‌ونه گه‌نجانه بوو بۆ گۆرِان، ئه‌و گه‌رم و گورِی و
هه‌ڵچوونه بوو بۆ لێدانی بنه‌ماكانی خێڵ، له‌گه‌ڵیشیدا ئه‌و برِوایه
بوو كه ئه‌ده‌ب ده‌توانێت جیهان بگورِێت!، دنیای كوردی بگۆرِێت. ئه‌و
برِوایه‌ی كرداری نوێ و بیری نوێ، كۆمه‌ڵێك پرِنسیــبی ئه‌خلاقین كه
ئێستای واقیعی ئێمه پێویستی پێــیه‌تی، ئه‌و گه‌رم و گورِیه بۆ
ئه‌ده‌ب و شیعر و ئه‌و برِوابوونه به وشه، هه‌میشه جێگه‌ی
سه‌رنجدان و رِێز و سه‌رسامی من بووه. ئیدی وه‌همه‌كان له كوێدان،
ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌ده‌ب ناتوانێت هه‌ڵگری هه‌قیقه‌تێكی رِه‌ها
بێت... ئازیزم، پرسی هه‌قیقه‌ت پرسێكه جێگیر نییه، كه ته‌نها من
یان ئه‌ویتر خاوه‌نی بێت، هه‌قیقه‌ت له هه‌موو شوێنێكدا بوونی هه‌یه،
ئه‌وه‌ی گرنگه له ئه‌ده‌بدا بوونی هه‌قیقه‌ت نییه وه‌ك خۆی، به‌ڵكو
چۆنێتیی رِوانینه له هه‌قیقه‌ت، چۆنێتیی دۆزینه‌وه‌ی
كێشه‌به‌ندییه‌كانی هه‌قیقه‌ته، وه‌همه‌كانی هه‌قیقه‌ته، ته‌نانه‌ت
دیكتاتۆرییه‌تی هه‌قیقه‌ته. كاری ئه‌ده‌ب درزخستنه نێو هه‌موو
دیوارێكی هه‌قیقه‌تێكی جێگیره.
رِابه‌ر فاریق:
رِۆحی مرۆڤ (به تایبه‌ت نووسه‌ری رِۆمان) ته‌نها ئاوێنه‌ی خۆیه‌تی،
یان له نێو مرۆڤدا هه‌موو ئه‌و به‌شه بچووك بچووكانه هه‌ن كه به‌شی
تایبه‌تیی ئه‌و نیین و ه‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تیین؟ هاوكات ئایا مرۆڤ جگه
له خۆی نیشته‌جێی هه‌زاران دیارده و ده‌نگی كپكراو و بێده‌نگی دی
نییه كه سه‌رچاوه‌كانیان ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی خوده‌وه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: ئومبێرتۆ ئیكۆ ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر رِۆمانه‌كانم خۆم بن،
ئه‌وا من چیتر خۆم ناناسمه‌وه). رِۆمان وردناكرێته‌وه بۆ سه‌ر
گه‌رِان به دووی بیبلۆگرافیای نووسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر وابكه‌ین ئه‌وا
رِۆماننـووس ده‌بێته خاوه‌نی ته‌نها یه‌ك رِۆمان، كه تێدا
بیبلۆگرافیای خۆی تۆمار ده‌كات، كه‌واته له‌م حاله‌ته‌دا بیره‌وه‌ری و
بیبلۆگرافیا كارێكی زیاده‌ن. رِۆحی مرۆڤ دابه‌ش ده‌بێت به سه‌ر
ورده‌كاریه بچووك و نه‌بینراوه‌كان، دابه‌ش ده‌بێت به سه‌ر
ورده‌كارییه‌كانی سه‌رده‌مێكی مێژوو‌یی، دابه‌ش ده‌بێت به سه‌ر تۆنی
موزیكالی له نێو قه‌ره‌باڵغیی رِووداوه‌كاندا. ئه‌وه‌ی ناوی رِۆحی
مرۆڤه به‌و میتافیزكالیه‌ته‌وه كه باسی لێوه ده‌كرێت، چیرۆكی
كه‌سه له‌بیركراوه‌كانی ئه‌م دنیایه‌ن. من پێم وایه فیگوری
رِۆمانه‌كان له نێو ده‌قدا خۆیان به سه‌ر خودی رِۆماننووسدا
ده‌سه‌پێنن، بیرورِای فیگوره خه‌ڵقبووه‌كانی نێو رِۆمان و جوله‌یان
له نێو پرِۆسه‌ی گێرِانه‌وه‌دا، ژیانێكی تایبه‌تن، به جۆرێك كه له
كه‌سێتیی رِۆماننووس دوورده‌كه‌ونه‌وه. ئه‌مه ئه‌زموونێكی پرِ چێژه،
كه فیگوری ده‌قه‌كان خۆیان برِیارده‌ری چاره‌نووسی خۆیان ده‌بن، نه‌ك
نووسه‌ر چاره‌نووسیان بۆ دیاری بكات. ئه‌وانه له‌و شوێنه‌دا
رِووداوه‌كان به‌جێده‌هێڵن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، نه‌ك كه نووسه‌ر
نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه.
من خۆم له رِۆمانی (كه‌وتنه‌خواره‌ی گورگێك)دا برِیارمدابوو كه
فیگورێكی وه‌ك (سه‌ربرِاوی گه‌وره) له ئاوده‌سته‌كانی مزگه‌وتی
گه‌وره‌ی شاری سلێمانی، به كوشت بده‌م. ته‌واوی چاره‌نووسی ئه‌و
فیگوره‌م به‌و شێوه‌یه نه‌خشه‌كێش كردبوو، كه له لایه‌ن كۆنه
دوژمنه‌كانی یان به‌عسییه‌كانه‌وه له ئاوده‌سته‌كاندا بیخنێكنن و
فرِێیده‌نه گۆلاوی ئاوده‌سته‌كه‌وه. له نووسینه‌وه‌ی به‌شه‌كانی
دواییدا و دوای زیاتر له سێ سه‌د 300 لاپه‌رِه، چاره‌نووسی فیگوری
رِۆمانه‌كه‌م، له كاتی سه‌رئاودا دڵی ده‌وه‌ستێت، له‌و كاته‌دا بیری
ده‌كه‌وێته‌وه كه مه‌سینه‌كه ئاوی تێدا نییه و له بیری چووه پرِی
بكاته‌وه و به‌لوعه‌كه‌ش ده‌مێكه مردووه، له‌و چركه‌ساته‌دا دڵی
ده‌وه‌ستێت، ده‌كه‌وێته نێو چالاَیی قووڵی بن قوونی خۆیه‌وه. به
پێچه‌وانه‌ی نه‌خشه‌كانی من وه‌ك نووسه‌ری ده‌قه‌كه كه‌س نایكوژێت،
به‌ڵكو زۆر ئاسایی لار ده‌بێته‌وه بۆ نێو پیسایی. ئه‌مه چاره‌نووسێك
بوو خۆم چاوه‌رِێم نه‌كردبوو. هه‌روه‌ها ئێستا له كاتی كاركردنم له
سه‌ر ئه‌م رِۆمانه‌ی ئێستام دا تووشی هه‌مان گرفت بوومه‌ته‌وه، هه‌موو
نه‌خشه‌كێشانێكم لێ تێكده‌چێت، هه‌موو پیلانداننێكم بۆ رِووداوه‌كان و
ئارِاسته‌كانیان ده‌چنه ئه‌و رِاره‌وانه‌وه‌ی كه نازانم له كوێوه
په‌یداده‌بن، من به‌ر ئه‌و هه‌قیقه‌ته تاله كه‌وتووم، كه من وه‌ك
گێرِه‌وه و حیكایه‌تخوانی ئه‌م چیرۆكانه له زۆر شوێندا ده‌سه‌لاَتی
خۆم ونده‌كه‌م، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان من به‌ند و كۆیله‌ی ئه‌و
رِوداو و كه‌سانه‌م كه له نێو چیرۆكه‌كانمدا خاوه‌نی ژیانی تایبه‌تیی
خۆیانن، چیتر من ئه‌و كه‌سه نامێنمه‌وه كۆنترۆڵی ژیانی ئه‌وان بكه‌م،
به‌ڵكو ئه‌وه خۆیانن رِووداوه‌كان پێكدێنن و خۆیان ده‌كه‌نه
پاله‌وانی، من ته‌نها گێرِه‌وه‌یه‌ك، یان وه‌كو كاتبێكی به‌رده‌ستی
ئه‌وانم، من له‌م قۆناغی پێگه‌یشتنی رِووداوه‌كانی نێو رِۆمانه‌كه‌مدا
وه‌ك ئه‌و پیاوه وه‌هام كه به دووی ئه‌م و ئه‌وه‌وه‌م، وه‌ك
عه‌ریزه‌نووس و كاتبێكی زه‌مه‌نی والیه‌كان، چیرۆكی ئه‌م و ئه‌و
ده‌نوسمه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بتوانم ده‌ست وه‌ربده‌مه هیچ
كاروبارێكه‌وه. به‌م شێوه‌یه رِۆحێك نیه ناوی خودی رِۆحی رِۆماننووس
بێت، به قه‌د ئه‌وه‌ی رِۆحێك هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م یاریی
خۆی ده‌كات. وه‌ك هه‌میشه گوتوومه پاله‌وانی رِۆمانی باش ته‌نها له
سه‌ر حسابی خۆی ده‌ژی، نه‌ك له سه‌ر حسابی نووسه‌ره‌كه‌ی.
رِابه‌ر فاریق: ئایا مرۆڤ ئه‌و كتێبه نییه كه كۆی مێژووی پێشووی
مرۆڤایه‌تیی له سه‌ر نووسراوه؟ ئایا هه‌ر ئه‌و جه‌سته‌ی ئێمه كه
له نێو دیواره‌كانیدا به‌ندین، بۆ خۆی ئه‌و جه‌مسه‌ری لێكچوونه نییه
كه ئێمه به هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌وه گرێ ده‌دا؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: پرسیاره‌كه‌ت زیاتر شیعرییه، به‌لاَم ده‌توانین له
گۆشه‌نیگایه‌كی سایكۆلۆژییه‌وه وه‌لاَمی بده‌ینه‌وه. (كارل گۆستاف
یۆنگ) كه قوتابی (سیگمۆند فرۆید) بوو، به سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی نه‌ستی
(كۆ) یان چاكتر وایه بڵێم كۆ نه‌ستدا كه‌وت. (كۆنه‌ست) ئه‌و نه‌سته
دێرین و له‌بیركراوه‌یه نه‌وه‌یه‌ك وه‌ك بۆماوه بۆ نه‌وه‌یه‌كی تری
به‌جێیده‌هێڵت، ته‌واو وه‌ك چۆن رِه‌نگی چاو و نه‌خۆشی و زۆر سیفه‌تی
دیكه له نه‌نك و باپیره دووره‌كانه‌وه وه‌ك بۆماوه له ئێمه‌دا
ده‌رده‌كه‌ون. یۆنگ پێی وابوو: ئه‌گه‌ر رِیخۆڵه كوێره یان كلێنچك
پاشماوه‌ی جه‌سته‌یی كۆن بن، پاشماوه‌ی جه‌سته‌یی مرۆڤی چاخه
به‌ردینه‌كان بن له جه‌سته‌ی ئێستاماندا ئاماده‌بن، ئه‌وا ده‌روونمان
به هه‌مان شێوه هه‌ڵگری خه‌ون و دڵه‌رِاوكێ و ترس و وێنه‌كانی
باپیرانی دووره... پرِۆسه‌ی نووسین، داهێنانی هونه‌ریی، ته‌نانه‌ت
زانستیش قووڵبوونه‌وه‌یه بۆ نێو ئه‌و مێژووه دێرینه‌ی خه‌ون و
وێنه‌كان. رِۆماننووس له ئه‌زه‌له‌وه هه‌ڵگری وێنه دێرینه‌كانه،
ئه‌و وێنانه‌ی كه تۆ به مێژوو ناوی ده‌هێنیت.
رِابه‌ر فاریق: كه چیرۆك ده‌دوێ، چیی ده‌دوێ؟ ئایا خودێكی ناوازه و
تایبه‌تمه‌ند ده‌دوێ، یان رِوحێكی گشتیی؟ ئه‌وه منی مرۆڤه‌كانه كه
قسه ده‌كا، یان منێكه ده‌لاله‌ت له ده‌نگێك ده‌كا له نێو خودی
چیرۆكنووسدا نیشته‌جێیه و چیرۆكنووسی كردووه‌ته نا خود؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: پێم وایه چێژوه‌رگرتن له گێرِانه‌وه، له پشت
هه‌موو كرده‌یه‌كی چیرۆكنووسیندا ئاماده‌یه. چیرۆكنووس له پێشدا
چیرۆك بۆ خۆی ده‌نووسێت، حه‌زكردن له گه‌رِان به دووی حكایه‌ته‌كان
كه‌ڵكه‌ڵه‌ی چیرۆكنووسه، وه‌ك تلیاكخۆر وه‌هایه كه موعتاد ده‌بێت
له‌سه‌ری. ئه‌و خووه بۆ گێرِانه‌وه، ئه‌و منه، ئه‌و سوبێكته،
پێكدێنێت كه پێیده‌ڵێن رِۆماننووس. ئیدی له چ گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه
بابه‌تی چیرۆك هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌وه پابه‌نده به رِۆشبیری و
جیهانبینی و سایكۆلۆژیه‌تی چیرۆكنووسه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر كه‌مێك وردبینه‌وه، ده‌بینین كه چیرۆكی
هه‌فتاكان، چیرۆكێكه به‌رده‌وام ته‌مێكی به‌سه‌ره‌وه بووه، بۆ
نموونه؛ له گه‌لێك لایه‌نه‌وه بارگاویكراوه به ئایدیۆلۆژیا، یان
فیكرێكی پێشوه‌خت. ده‌توانین بڵێین ئه‌م (ته‌م)ه‌ی ئه‌وسا تا ئێسته‌یش
له پاڵ چیرۆكدایه، به‌لاَم گۆرِانكاریی تێدا كراوه و زمانێكی شیعریی
زاڵه به سه‌ر به‌شی زۆری چیرۆكه‌كانی ئێسته، ئه‌مه‌یش به شێوه‌یه‌ك
له شێوه‌كان وه‌كوو سیحری زمان خوێنه‌ر فریو ده‌دا. ئه‌و رِوانینه
له به‌رانبه‌ر كام له چیرۆكنووسه‌كاندا كورت ده‌هێنێ، یان ده‌توانین
بڵێین: كامانه‌ن ئه‌و چیرۆكنووسانه‌ی دوور له‌و ته‌مه‌ی زمانی شیعر
گۆرِانكاریی بونیادییان له سه‌ر پێكهاته‌ی چیرۆكدا كردووه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: پرسیارێكی زۆر زیره‌كانه‌یه. به هه‌قیقه‌ت وایه.
وه‌ك ئاماژه‌م پێدا، نه‌وه‌ی رِوانگه بارگاوی بوون به خه‌می گۆرِانی
دنیا، ئایدیۆلۆژیا وه‌ك ئایینێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرا، فیگوری
نێگه‌تیف و فیگوری پۆزه‌تیف پێوه‌ر بوون بۆ چیرۆكی سه‌ركه‌وتوو.
ده‌بووایه فیگوری چیرۆكه‌كان پاڵه‌وان بن به مانای وشه،
نه‌ده‌بووایه شكسته‌خواردوو و تێكشكاو و لامسه‌لا بوونایه.
بابه‌ته‌كانی وه‌ك نه‌به‌زین و به‌ره‌نگاریكردنی ئه‌و واقیعه تاڵه،
تێمای گشتی بوون. ئه‌مانه هه‌مووی له ته‌كنیكێكی پرِ ته‌م و مژ و
سمبۆلیزم به‌رهه‌م ده‌هێنران. بۆ نموونه؛ شوێن له خۆڵه‌مێشی
ئایدیۆلۆژیا قوتاری نه‌بوو، هه‌موو شتێك له خزمه‌تی به‌رگریدابوو،
شوێن له چیرۆكدا گوندی كوردی یان وه‌كو گه‌رِه‌كی هه‌ژاران بوو.
به‌مه‌ش دۆزی به‌رگری له هه‌موو به‌ها ئیستاتیكیه‌كانی دابرِابوو.
ئه‌م سمبۆلیزمه له شیعردا، له تێمای نووسین بۆ فه‌له‌ستین و
ئه‌فریكا خۆیان نمایش ده‌كرد. له هونه‌ری شێوه‌كاریدا رِه‌مزیه‌ت و
ته‌عبیركردن له ماناكانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی زۆر به زه‌قی له‌سه‌ر
حسابی ئیستاتیكای بالاَ كاری بۆ ئایدیۆلۆژیا ده‌كرد، ده‌بووایه
هونه‌رمه‌ند رِه‌مزی كۆتر و رِه‌مزی به‌ندیخانه و مانا حازر
به‌ده‌سته‌كان نمایش بكات، رِه‌نگ له‌و زه‌مه‌نه‌دا دیلی چێژبینینی
ئایدیۆلۆژیا بوو... هه‌موو ئه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی به سانسۆردا
تێپه‌رِبن، ده‌بووایه به ته‌مومژاوییه‌وه بخرێته سه‌ر ئاستی
ده‌ربرِین. سالاَنێكی زۆر نه‌وه‌ی ئێمه به‌و وه‌همه هه‌ڵخه‌له‌تاین،
له‌به‌رئه‌وه‌ی چیرۆكنووسه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر
سانسۆری رِژێمی به‌عس نه‌بێت، ئه‌وا هه‌گبه‌ی ئێمه زۆر بابه‌تی دیكه‌ی
تێدایه... له دوای رِاپه‌رِینه‌وه كه بوارێكی ئازاد رِه‌خسا بۆ
بلاَوكردنه‌وه، بۆمان ده‌ركه‌وت له‌و چه‌ند دێرِه زیاتر نه‌بێت هیچی
دیكه‌یان پێنه‌بوو... ئه‌و شیعرییه‌ته‌ی ئێوه باسی لێوه ده‌كه‌ن
رِه‌گه‌كانی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و شێوازه باوه‌ی جاران. جۆرێكه
له لاوازی له دروستكردنی رِووداو و گرێچن و فیگوری ئه‌كتیڤی
سه‌رنجرِاكێشانه. چیرۆك به ئاسانی گیرِانه‌وه‌ی رِووداوێكه به
پرِاوپرِی، ئه‌م رِووداوه بێگومان كه‌س و شوێن و بونه‌وه‌ر و
ته‌نانه‌ت شته‌كانیش رِه‌گه‌زی بنچینه‌یی چیرۆك و رِۆمانن. شیعرییه‌ت
له رِۆماندا له دروستكردنی چۆنێتیی رِووداودایه، نه‌ك
په‌خشانخوازی به‌تاڵ له هه‌موو مانایه‌ك... شیعرییه‌ت له هونه‌ری
گێرِانه‌وه‌دا، مانای دروستكردنی ژیانه له سه‌ر په‌رِه‌ی سپی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ له زۆر گۆڤاردا ده‌یخوێنمه‌وه، هه‌موو شتێكه،
ته‌نها چیرۆك نه‌بێت.
رِابه‌ر فاریق: چیرۆكی ئێسته‌ی كوردیی، به ده‌ر له گوتنی حه‌رام و
حه‌لاَڵه‌كان، ده‌یه‌وێ چیمان پێ بڵێ؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: چیرۆك هه‌ڵگری په‌یامێكی دیاریكراو نییه، چیرۆكنووس
بونه‌وه‌رێكی سه‌رلێشێواوه له‌م دنیایه‌دا، بۆهیمییه له سروشتی
خۆیدا، جۆرێك له حه‌زكردن بۆ دروستكردن و تێكدان خودی ئه‌وی
پێكهێناوه، بارانۆیایه‌كی سه‌یر له نێویدا ده‌هێنێت و ده‌یبات.
پرسیاره‌كانی مردن و ژیان، دۆزینه‌وه و رِووخاندن، جیابوونه‌وه و
ئه‌شق و له‌دایكبوون، له هه‌ر چیرۆكێكدا به جۆرێك له نێو بابه‌ت و
گرێچن و جوڵه‌ی پاڵه‌واندا دێته سه‌ر ئاستی ده‌ربرِین. ئه‌وه
ئایدیۆلۆژیایه كه پێمان ده‌ڵێت چیرۆك خاوه‌نی چه‌ند گوتراوێكه.
لێره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم كه چیرۆك له خودی خۆیدا نایه‌وێت هیچ
شتێكی دیاریكراو بڵێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك بڵێت.
رِۆماننووس دوای شتی سه‌یر سه‌یر ده‌كه‌وێت، وێنه‌یه‌ك، بیرۆكه‌یه‌كی
رِاگوزه‌ر، ده‌نگێك له نادیاره‌وه، خه‌ونێكی به‌ره‌به‌یان
به‌رِه‌نگێكه‌وه، سریوه‌ی بایه‌ك، سه‌رنجدان له بۆشایییه‌ك، زۆر
ئه‌زموونی ئاوه‌ها ورد و مرۆیی گوتنه‌كانی چیرۆك و چیرۆكننووس دیاری
ده‌كه‌ن. هه‌ر كاتێك چیرۆك له خزمه‌تی گوتراوێكی دیاریكراودا بێت،
بیه‌وێت شتێكی دیاریكراو بڵێت، ئه‌وا زۆر له به‌های ئه‌ده‌بیی و
ئیستاتیكیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. له‌وانه‌یه بۆ سه‌رده‌مێكی دیاریكراو
خوێنه‌ر بۆ خۆی رِاكێشێت، به‌لاَم له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی ئه‌و قۆناغه،
چیتر ناخوێنرێته‌وه. نابێت ئه‌وه له یاد بكه‌ین كه ئه‌ده‌ب
مێژوو‌یی نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وام به سه‌ر مێژوودا باز هه‌ڵده‌دات.
له هه‌موو ئه‌و میر و چه‌كدارانه‌ی ئیماره‌تی بابان، ته‌نها ئه‌و
پیاوه (نالی) به نێو ئه‌و مێژووه‌دا گه‌یشتۆته ئێمه، كه به
دڵشكاوییه‌وه سلێمانی به‌جێهێشتووه بۆ مه‌نفا. نالی و سالم گره‌وی
ئه‌ده‌بیان برده‌وه، به مانای سه‌ربه‌ستی رِۆحی خۆیان بردۆته‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌روو هه‌موو گوتراوێكی پێشوه‌خته‌وه بوون.
به‌م شێوه‌یه ئه‌وان بوونه‌ته ئاوێنه‌كی رِاسته‌قینه‌ی ژیانی ئه‌و
سه‌رده‌مه، نه‌ك میر و گزیره دۆرِاوه‌كان. گوتراوه‌كانی سه‌رده‌می
باو ئه‌وه‌نده سه‌رسامی نه‌كردوون، به قه‌د هێنده‌ی دۆزینه‌وه‌ی
نه‌گوتراوه‌كان، دۆزینه‌ی جوانییه‌كان له سه‌رده‌مێكدا كورد سه‌رقاڵی
شه‌رِی براكان بوو، خه‌می یه‌كێكی وه‌ك نالی و سالم بووه. ئاوه‌ها
ئه‌ده‌ب گوتنی نه‌گوتراوه‌كانه، نه‌ك گوتنی گوتراوه باوه‌كان...
رِابه‌ر فاریق: خوێنه‌رانی ئێمه ئه‌و توانسته‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ
رِه‌وته فیكرییه‌كانی رِۆماندا پتر یه‌كتریی بگرنه‌وه، تا ئازار و
نیگه‌رانییه‌كان؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: به‌داخه‌وه، تا ئێستا خوێنه‌ر به مانای وشه، له
نێو ئێمه‌ی كوردا دروست نه‌بووه، ئه‌وه‌ش شتێكه به‌رده‌وام ئازارم
ده‌دات...
رِابه‌ر فاریق: بۆچی رِێژه‌ی زۆری خوێنه‌رانمان به دوای ئازاردا
ده‌گه‌رِێن له نێو ئه‌و رِۆمانانه‌ی كه ده‌یانخوێننه‌وه، به‌رِاست،
ئه‌گه‌ر رِۆمانێك ئه‌م لایه‌نه‌ی به شێوه سه‌ڵته‌كه ته‌وزیف نه‌كرد،
خراپه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: له ئێواره‌یه‌كی ئه‌ده‌بیدا به هاوه‌ڵێكی
رِۆماننووسی ئه‌ڵمانم گوت: ده‌زانی ئێمه‌ی رِۆماننووسانی كورد بۆ
خوێنه‌رێك ده‌نووسین كه هێشتا له دایك نه‌بووه. ئه‌گه‌ر هه‌شبێت
ئه‌وا خۆی نووسه‌ره... غیابی خوێنه‌ری رِۆمان كاتێكه كه نه‌ته‌وه
به گشتی نه‌خوێنده‌وار بێت، ئه‌مه‌ش به داخه‌وه ئه‌زموونی
ئێستامانه. ئه‌و نیمچه خوێنه‌ره كوردییه سیخناخه به حوكمی
پێشینه، سیخناخه به سیاته‌تی سه‌قه‌ت، به ئایدیۆلۆژیای حیزبیی،
قوربانی سیستێمێكی ئۆلیگاریشیه‌ت و خێڵه‌كییه، گه‌مارۆ دراوه به
سیاسی گه‌نده‌ڵ و سه‌قه‌ت، گه‌مارۆ دراوه به هێزێكی گه‌وره كه
توانایه‌كی ماددیی زۆری بۆ له‌ناوبردنی كولتووری خوێندنه‌وه ته‌رخان
كردووه. ئیدی له نێو ئه‌م هه‌موو خواروخێچیه‌تدا سروشتییه كه
هه‌ڵبژاردنه‌كانی خوێنه‌ر له ئاستێكی زۆر خراپ‌دا بێت. نووسه‌ری
رِاسته‌قینه ده‌بێت شه‌رِ بۆ ئه‌وه بكات كه ئه‌م خوێنه‌ره له نێو
ئه‌م زه‌لكاوه ده‌ربهێنێت، ئه‌مه‌ش كارێكی قورس و غه‌مباره...
رِابه‌ر فاریق: رِه‌خنه‌گرانمان به ده‌ر له كارى خۆیان
(رِه‌خنه‌گر)یى، هاوكات (به‌دیل دۆزه‌ره‌وه)یشن، پێتوایه ئه‌م
دووانه گه‌ره‌كیان به كه‌سى تایبه‌تمه‌ند و ئه‌كادیمیستى تایبه‌ت به
خۆیان هه‌بێ؟ كه‌نگێ ده‌قى ئه‌ده‌بیى (ئه‌ڵته‌رناتیڤ) ده‌خوازێ؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: هه‌ر كاتێك رِه‌خنه‌گر ویستی ئه‌ڵته‌رناتیف بۆ ده‌قێكی
ئه‌ده‌بیی بدۆزێته‌وه، ئه‌وا هه‌موو مه‌رجه‌كانی رِه‌خنه‌گری له
ده‌ست ده‌دات. باشتر وایه بچێت له سیاسه‌تدا كار بكات.
رِابه‌ر فاریق: پێتوایه هۆى داته‌پینى بناغه‌ى هه‌ر ده‌قێك، به‌شێكى
بۆ ئه‌وه بگه‌رِێته‌وه كه بوونیادى ده‌ق له مانا داخراوه‌كانه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ به واته‌یه‌كى تر: بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى ده‌ق
بپارێزین له كاڵگه‌رایى و بوونى كاتیى، چی بكه‌ین باشه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین:
من تێناگه‌م مه‌به‌ستت چیه له بونیادی داخراوی ده‌ق،
ئه‌وه‌نده ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی كاڵ و كرچ نه‌بێت،
پێویسته له پشتیه‌وه رِۆشنبیرییه‌ك و خوێنده‌وه‌یه‌كی فراوان
ئاماده بێت.
رِابه‌ر فاریق: دیكارت رِوانینێكی وه‌هایه: "من بیر ده‌كه‌مه‌وه،
كه‌واته هه‌م"، به‌لاَم ئه‌وه‌ى شاراوه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یه: كام
(بیر كردنه‌وه) ده‌توانێ (بوون)ێكى پرِ جووڵه و ئیبداعكاریى
به‌رده‌وام به‌رهه‌م بهێنێ، هاوكات بیركردنه‌وه له كن تاكى هۆشیار تا
چه‌ند په‌یوه‌سته به (ئاگایى) و (ئه‌وانیدیكه)وه؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: كۆجیتۆی دیكارتی سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی ئه‌قلاَنیه‌ت
بوو له خۆرئاوادا، ئه‌و ئه‌قلاَنیه‌ته ئێستا هابرماز گوته‌نی بۆته
(ئه‌قلاَنیه‌تێكی بێبه‌زه‌یی) یان چاكتر وایه بڵێم ئه‌قلاَنیه‌تێكی
ته‌كنیكی و به‌كاربه‌ر. له رِۆژئاوای ئێستادا مرۆڤه‌كان زیاتر
بیرده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك له‌وه‌ی هه‌ستیار و ئینسانی بن به‌رامبه‌ر
یه‌كتریی. هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ لۆژیكدا ته‌با بێت، به‌ر‌ژه‌وه‌ندی
پارێزبێت، ئه‌گه‌ر سه‌رئه‌نجامی كاره‌ساتاویش بێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی،
به‌لاَم مه‌رجی ئه‌وه‌ی تێدا بێت، بوونی ئه‌و، لێره‌بوونی ئه‌و
فه‌راهه‌م بكات، ئه‌وا په‌سه‌ندی ده‌كات. ته‌ماشای ئه‌م دنیایه بكه
هاورِێكه‌م چه‌نده ناشیرینه، پێم بڵێ كه ته‌نها چاره‌كێكی سه‌ر ئه‌م
زه‌مینه دیموكراس و تێر بێت، ئه‌قلاَنیه‌ت له كوێدایه؟ به ناوی
ئه‌قلاَنیه‌ته‌وه نا دیموكراتیه‌ت و چه‌ك و نه‌هامه‌تی بۆ میلله‌تانی
دیكه رِه‌وانه ده‌كه‌ن، پشتگیریی هێزه گه‌نده‌ڵ و ئۆلیگاریشه‌ت و
خێڵه‌كییه‌كان ده‌كه‌ن، گرووپه‌ی توندرِه‌و دامه‌زرێنن و له دوایشدا
كه كاریان پێ نه‌ما، سیاسه‌تی دژه تیرۆریی ده‌كه‌ن به گژدا، ئیدی
ئه‌م ئه‌قلاَنیه‌ته جگه له ئه‌قلاَنیه‌تێكی بێ به‌زه‌ییانه نه‌بێت،
ده‌بێت چ پێناسه‌یه‌كی دیكه هه‌بێت بۆی؟
به نیسبه‌ت پێوه‌ندیی نێوان (من و ئه‌وانیتر)ه‌وه،ئه‌و پرسیاره
وجودیانه كه ئه‌ده‌ب له چیرۆكی ئاده‌م و حه‌واوه خۆی پێوه خه‌ریك
كردووه، ئه‌مه هوشیاری نووسه‌ره‌كه‌یه كه ده‌توانێت هه‌موو
ئه‌مانه له ده‌قی داهێنه‌رانه‌دا ته‌وزیف بكات.
رِابه‌ر فاریق: چى له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا
ناتوانن بیگۆرِن؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: كاری ئه‌ده‌ب و فیكر و رِۆشنبیریی – به گشتی-،
گۆرِینی واقیع نییه به رِاسته‌وخۆیی، به‌ڵكو سارته‌ر گوته‌نی:
(دروستكردنی نێوه‌ندێكی شلێگیره، كه تێدا بیرورِاكان له‌دایك بن و
گه‌شه بكه‌ن، له هه‌مانكاتیشدا هه‌ندێكیان بمرن...).
رِۆشنگه‌ری، مۆدێرنه، سه‌رده‌می له دایكبوونی ئه‌و هه‌موو
نێوه‌ندانه‌دا بوو، كه له هه‌موو بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری
شێوه‌كاری و شانۆ و فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تدا گه‌شه‌ی به خۆیه‌وه
بینیوه. هه‌موو پێكرا به‌شداربوون له‌و یۆتۆپیایه‌دا كه ناوی
مۆدێرنه بوو. پێكهێنانی یۆتۆپیا، فانتازیا و خه‌یاڵێكی فراوانی
پێویسته بۆ مه‌زنده‌كردنی دوارِۆژ. هه‌ر كاتێك نه‌ته‌وه‌یه‌ك،
گرووپه‌یه‌كی كۆمه‌لاَیه‌تیی، ته‌نانه‌ت مرۆڤ به رِووتی و ته‌نیایی،
خه‌یاڵی له ده‌ستدا، ده‌بێته نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ خه‌یاڵ و فانتازیا،
وه‌ك ئێستای كوردی، خه‌ونی پاشه‌رِۆژ له ده‌ستده‌دات. یه‌كێك له
كاره‌كانی نووسینی جیدی به‌خشینی ئه‌و هێزه‌یه بۆ گۆرِان. من پێم
وایه گۆرِان به بێ یۆتۆپیا و خه‌یاڵێكی دروست، له فاشییه‌ت و
دواكه‌وتوویی هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
رِابه‌ر فاریق: (دۆریس لێسینگ) رِوانینى وه‌هایه: (هه‌ندێك كه‌س
بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تیى له مرۆڤدا
كاڵده‌كاته‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر من رِه‌سه‌نایه‌تى و داهێنانم هه‌بن،
ئه‌وا له رِێگه‌ى رِه‌خنه‌وه به ده‌ستم هێناون). ئه‌م رِسته‌یه‌ى
لیسینگ له كوێوه ناكۆك و ته‌با ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ (داهێنه‌ر) و
(داهێنان)ى ئه‌ده‌بیى؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م رِایه، پێم وایه، ئه‌وه
رِه‌خنه‌یه كه هه‌موو شتێك بینا ده‌كات كه خۆی هه‌ڵگری تۆوی
گه‌شه‌كردنه. ئه‌وه رِه‌خنه‌شه كه ماسكی ئه‌و درۆ ناشرینانه
هه‌ڵده‌داته‌وه، به ناوی رِه‌سه‌نایه‌تی و بالاَییه‌وه ده‌یه‌وێت
هه‌ڵمانخه‌ڵه‌تێنێت. رِه‌خنه جه‌وهه‌ری رِاسته‌قینه‌ی شته‌كان ئاشكرا
ده‌كات، هه‌موو ئه‌و ئیدیانه ده‌رِووخێنێت، كه تۆوی رِووخانی
له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه. من پێم وایه ئه‌وه رِه‌خنه‌یه كه
رِه‌سه‌ن له پووچ جودا ده‌كاته‌وه، درۆ له هه‌قیقه‌ت جودا
ده‌كاته‌وه. دیدی رِه‌خنه‌یی، دیدێكی ئیستاتیكیه كه شه‌رِ بۆ
جوانییه‌كان ده‌كات.
رِابه‌ر فاریق: یه‌كێك له رِوانینه‌كانى (دێرك واڵكۆت) وه‌هایه:
(ئه‌ده‌ب ده‌مى زامێك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ى مێژوو
هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئێمه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه‌یش بڵێین: لێكۆڵه‌ر و
رِه‌خنه‌گرى كوردیى قووڵتر ده‌چنه نێو پێكهاته‌ى ده‌قه‌كان؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: جادووی چیرۆك و رِۆمان و هونه‌ری گێرِانه‌وه - به
گشتی - له‌وه‌دایه كه ئه‌و مێژووه ده‌نوو‌سێته‌وه، مێژووی گشتی
فه‌رامۆشی كردووه. مێژووی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی مێژووی
گشتیدا به نێو ژیاندا تێپه‌رِیوون. بیرت نه‌چێت ئه‌وه غیابی
رِه‌خنه‌گره كه خوێنه‌ر ئاوه‌ها به په‌رِه‌وازه‌یه‌وه نازانێت چی
بخوێنێته‌وه. نازانێت كامه مێژوو پرِێتی له درۆ و جوانییه‌كان، له
كوێشدا درێژه به بوونیان ده‌ده‌ن...
رِابه‌ر فاریق: پێوه‌ندیى نێوان (ده‌ق) و (چێژ) له نێو ئه‌ده‌بى
ئێمه‌دا تا دێ كاڵ و كاڵتر ده‌بێته‌وه، تا ئێسته‌یش ئێستگه‌لێك بۆ
ئه‌م دوو زاراوانه نه‌كراون له لایه‌ن رِه‌خنه‌گرانمان - ئه‌گه‌ر
برِیاره رِه‌خنه‌گرمان هه‌بێ-، بۆ ئه‌وه‌ى تێكه‌لاَوبوونێكى
رِه‌گئاژۆیى بخوڵقێنین پێویسته له كوێوه ده‌ستپێ بكه‌ین؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: پێش ئه‌وه‌ی بنووسیت، پێویسته خوێنه‌رێكی هه‌راش بیت،
به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت شاعیر و هونه‌رمه‌نده‌كانمان ناخوێننه‌وه، چ
جای به نێو رِه‌خنه‌گره‌كانمان.
رِابه‌ر فاریق: ده‌ق ده‌توانێ ببێ ئه‌ڵته‌رناتیڤ له به‌رانبه‌ر نامۆیی
و بێزارى كه ده‌قنووس له سه‌روه‌ختی ته‌نگانه‌دا ده‌ستى بۆ ببا؟
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین: هه‌ر كاتێك ده‌ق بووه ته‌نه‌كه‌خۆڵی بێزارییه‌كانی
نووسه‌ر، ئه‌وا هه‌موو شتێكه، ته‌نها ده‌قی داهێنه‌رانه نه‌بێت...