![]() |
|
17/08/09 دايه؛ بۆ نانى نيوه‌رِۆ نايێمه‌وه له ته‌ماشاكردنى ئاسمان دام: به‌شدار سامى |
|
دايه؛ بۆ نانى نيوه‌رِۆ نايێمه‌وه له ته‌ماشاكردنى ئاسمان دام
به‌شدار سامى
هێنده‌ى ساڵه‌كانى ته‌مه‌نم، پتريش، ماڵى خودا هه‌يه؛ لێ ماڵى يه‌كه‌مى ئاسمانه.
0 ئاسمان له ته‌ماشاكردنى زه‌ويدايه له ته‌ماشاكردنى زه‌وى دا تێر نابێ بۆيه له سايه‌يدا ميقاتي كردووه.
1 ئاسمان له ده‌رياكان به‌خت ده‌گرێته‌وه؛ به‌ختى ئاسمان له ده‌رياكان دايه. 2 ئاسمان ته‌نها له ده‌رياكاندا ته‌ماشاى شێوه‌ى خۆى ده‌كا؛ ده‌رياكان ئاوێنه‌ى ئاسمانن. 3 كه زه‌وى زامدار ده‌كرێ ئاسمان بۆى ده‌گرى.
4 له‌گه‌ڵ ئاسمان ئارام بن جنێو به ئاسمان مه‌ده‌ن ئاسمان تورِه بێ به‌رد ده‌بارێ.
5 ئه‌گه‌ر ئاسمان تاوانى تێدا نه‌كرێ شينه.
6 ئاسمان ئاوه ئه‌ستێره‌كان مه‌له‌وانى تێدا ده‌كه‌ن.
7 هه‌ر مه‌خلوقێك باڵى ببێ له ئێستادا له زه‌وی دا دانانيشێ ده‌رِوات بۆ دوورترين ئاسمان.
8 كۆتره‌كانم بۆ پياسه چوونه ئاسمان بۆ هه‌ميشه نه‌گه‌رِانه‌وه.
9 ئاسمان پۆشاكى زه‌وييه ئه‌گه‌ر خۆر بيدزێ زه‌وى هه‌م رِووت ده‌رده‌كه‌وێ هه‌م سه‌رماى ده‌بێ.
10 ئه‌گه‌ر ئاسمان نزيك بوايه من پارچه‌يه‌كيم لێ ده‌كرده‌وه بانى ذوره‌كه‌م پێى داده‌پۆشت. 11 ئاسمان له من به ته‌مه‌نتره باوكم گوتى: به‌بيرم دێ كه تۆ له دايكبووى له دايكبوونى ئاسمانم به‌بيرنايێ.
12 هه‌واڵى زه‌وى له باڵنده‌كانه‌وه ده‌رِوا بۆ ئاسمان. 13 كه زه‌وى چڵكن ده‌بێ ئاسمان سه‌رى ده‌شوات.
14 ده‌بێ كێ ناوى له ئاسمان نابێ (ئاسمان)؟
15 با فوى ئاسمانه.
16 بۆ هه‌ر شوێنێك چوو بم ئاسمانم له‌وێ دا بينيوه؛ ئاسمان له هه‌موو شوێنێكه.
17 ئاسمان هێنده گه‌وره‌يه له به‌رزايي دا نه‌بێ له هيچ شوێنێكي تر جێگه‌ى نابێته‌وه.
18 جه‌نگ له زه‌وي دا داگيرسا جه‌نگ له زه‌وي دا په‌ره‌ى سه‌ند؛ جه‌نگى زه‌وى ئاسمانيشى گرته‌وه.
19 تا ئاسمان نه‌نوێ شه‌و دانايێ ئه‌و كاته شه‌ودا دێ كه ئاسمان ده‌نوێ.
20 ئاسمان تايبه‌ت نه‌كراوه تا ئه‌و شوێنه‌ى حه‌زت لێيه‌تى كۆيكه‌ره‌وه.
21 ئه‌ى ئاسمان زه‌ويم نييه پێشكه‌شتكه‌م ئه‌وه‌ى هه‌مه دوو چاوه و به‌س ئه‌وانيشم ده‌مێكه به‌خشيون به تۆ.
22 ئاسمان شوێنێكى خۆشه بۆيه خودا له‌وێ دا بێزارى ده‌رنابرِێ. مانگی 12ی ساڵی 2008/ هه‌ولێر
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com