ناكرێت باس له رِۆشنبیریی دوای رِاپه‌رِین بكه‌ین و باز به‌سه‌ر
نووسراوه‌كانی (به‌ختیار عه‌لی)دا بده‌ین، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر
هۆكارگه‌لێك:
1-
له پێش گرووپی رِه‌هه‌ندییه‌كانه‌وه، كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رِۆشنبیر
هه‌بوون له كوردستان، كه به شێوه‌یه‌كی قووڵ كه‌وتبوونه ژێر
ئایدیۆلۆژیا و حیزب و لایه‌ن و گرووپكه‌لێكه‌وه، ئه‌مه‌ش بوو بوو به
هۆكار، تا نه‌وه‌ی دوای خۆیان له سه‌ر ئه‌وه رِابێنن، كه
به‌رده‌وامیی به رِه‌وتێكی نامومكینی وه‌ها بده‌ن، به‌لاَم به‌ختیار
عه‌لی و مه‌ریوان وریا قانیع، هاوكاتیش فارووق رِه‌فیق و رِێبوار
سیوه‌یلی، له ده‌ره‌وه‌ی گرووپی رِه‌هه‌ندیشه‌وه، هه‌ندرێن؛ توانییان
گورزێك له‌و رِوانینه تاكرِه‌هه‌ند و تۆقێنه‌ره بده‌ن، كه
ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن رِه‌وتی رِۆشنبیری و رِۆشنبیرانی ئه‌وسا تێی
كه‌وتبوون، ئه‌گه‌ر به وردیش له‌م هه‌نگاوانه بكۆڵینه‌وه و دوور له
پێوه‌ندییه هاورِێتییه‌كان، دژایه‌تی و دۆستاتییه ناپێویسته‌كان
برِوانین، ئه‌و رِاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه
ئه‌م ناوانه و كۆمه‌ڵێك ناوی تر، به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر، هه‌م له
لایه‌ن ده‌سه‌لاَتی سیاسی و هه‌م له لایه‌ن گرووپگه‌ل و كه‌سگه‌لێكی
دۆگما و لاته‌ریكبینه‌وه، دژایه‌تیی سه‌رنج و ده‌قه‌كانیان، هاوكاتیش
كه‌سایه‌تییه‌كانیان كراوه، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دراوه كه
ده‌قه‌كانیان له كۆوارگه‌ل و رِۆژنامه‌گه‌لی حیزبی و ناحیزبی و
لایه‌نگیره‌كانی ئایدیۆلۆژیاكان، به تایبه‌تیش له لایه‌ن
پۆلیسگه‌لێكی ئه‌ده‌بیییه‌وه، بخرێنه ژێر تیر و نه‌خوێندنه‌وه و
حاشاكردن له رِه‌هه‌نده جوانه‌كان و بلاَونه‌كردنه‌وه‌یان.
به‌رده‌ستترین نموونه‌ش بۆ ئه‌م حاڵه‌مان، ئه‌و نووسینانه‌ن كه
حه‌مه‌سه‌عید له باره‌ی نووسراوگه‌لی ئه‌م نووسه‌رانه نووسیونی.
2-
به‌ختیار عه‌لی توانیی به زمانێكی تر بنووسێت، له هه‌مان كاتیش‌دا له
ته‌نها رِه‌هه‌ندێكه‌وه ته‌ماشای كۆی كێشه سیاسیی و فه‌رهه‌نگییه‌كان
نه‌كات، به‌ڵكوو له كۆمه‌ڵێك لایه‌نه‌وه سه‌رنجیان بدات و شرۆڤه‌یان
بكات. له‌م هه‌نگاوه‌شیدا نووسه‌رگه‌لێكی جێماو له رِه‌وتی گۆرِانه
خێراكان، وه‌كوو دز وێنایان كرد و رِسته‌گه‌لی بێشوماری وه‌هایان
به‌ره‌ورِووی خوێنه‌ر كرده‌وه، به‌لاَم هه‌موو ئه‌و هه‌ولاَنه له
ئه‌نجامدا توانه‌وه، چونكه هه‌ڵگری فیكر و بیركردنه‌وه‌ی پێشینه
نه‌بوون، یانی له رِقه‌به‌رایه‌تی و شارچێتییه‌وه سه‌رچاوه‌یان
گرتبوو، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه نووسه‌رانی وه‌ها، ئه‌و توانسته‌یان
نه‌بوو وه‌كوو به‌ختیار ده‌ست له مه‌ئلوفه‌كان بده‌ن و بیانكه‌ن به
نامه‌ئلوف، له بری ئایدیۆلۆژیاكان، بۆیه په‌نایان بۆ هه‌وڵی له‌م
چه‌شنه برد و هه‌ندێكیان وازیان هێنا و هه‌ندێكی دیكه‌ش به‌رده‌وامن
له‌و رِه‌وته‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر، به بێ ئه‌وه‌ی به‌وه بزانن، یان
كه ده‌زانن وازبێنن و بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان سوود
ناگه‌یه‌نن.
3-
به هاتنی به‌ختیار عه‌لی، فیكر رِیشه‌ی بۆ په‌یدا بوو، ئه‌مه به‌و
مانایه نییه كه ئێمه پێشتر فیكرمان نه‌بووبێت، به‌ڵكوو مه‌به‌ست
له‌وه‌یه كه پێشتر به شێوه‌یه‌كی وه‌ها فراوان و تۆكمه ئیشی بۆ
نه‌كرابوو، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌ركه‌وت كه كۆواری (رِه‌هه‌ند)
ده‌رچوو، هاوكاتیش كتێبگه‌لی وه‌ك (ئیمان و جه‌نگاوه‌رانی)، (خوێنه‌ری
كوشنده)، (غه‌مه جڤاتییه‌كان) و (شووناس و ئاڵۆزی) و (وه‌رچه‌رخان
له بیركردنه‌وه؛ دابرِان له سته‌مگه‌ریی)، (دنیای شته بچووكه‌كان)،
(ماڵێكی لێكترازاو و ویژدانێكی بیمار)، (ناسیۆنالیزم و سه‌فه‌ر) و
كتێبگه‌لێكی دیكه، كه گۆرِانكاریگه‌لی بنیاتییان دروست كرد له نێو
كولتووری فه‌رهه‌نگی و سیاسیی كورداندا. ئه‌مه‌ش هۆیه‌ك بوو تا
(كرانه‌وه) زیاتر ته‌نگ به (داخرانی كولتوور) هه‌ڵبچنێت، مه‌به‌ستیش
له كرانه‌وه، ئه‌و گۆرِان و وه‌رچه‌رخانه قوولاَنه بوون، كه
كتێبگه‌له‌كانی سه‌ره‌وه و هی تر، دروستیان كرد، هاوكاتیش داخرانی
كولتوور؛ مه‌به‌ست له رِۆشنبیریی كوردییه، كه تا سالاَنی
نه‌وه‌ده‌كان، ته‌نها له ده‌وری ناسیۆنالیستییه‌كی په‌رِگیر و حیزبی و
خێڵه‌كییدا سورِاوه‌ته‌وه.
4-
رِه‌خنه بنیاتی فیكره‌ی به‌ختیار عه‌لییه. هه‌ر وه‌ختێك رِه‌خنه‌مان
له نووسراوه‌كانی وی جودا كرده‌وه، ناتوانین په‌ی به لایه‌نه
دره‌وشاوه‌كانی ماریفه‌ی ببه‌ین. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وای كرد ده‌رگه‌گه‌لی
تر به رِووی رِۆشنبیریی كوردیدا بكرێنه‌وه و ئازادیی وه‌كوو
سه‌ره‌تاییترین ماف و خواست ته‌ماشای بكرێت و له‌قاڵبدانی رِوانین و
هه‌بوونی ترس ئێكسپایه‌ر ببن، بۆیه ناكرێت ئه‌م خاڵه په‌راوێز بكرێت.
هۆكارگه‌لێكی دیكه‌ش هه‌ن، به‌لاَم ئه‌م گوتاره شوێنی ئه‌وه نییه
كه ئاماژه بۆ هه‌موویان بكات، به‌ڵكوو ئه‌مه ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو،
تا بڵێین به‌ختیار نووسه‌رێكی گۆرِانكاری ئێمه‌یه، كه فه‌رهه‌نگ و
ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیریی هه‌ڵته‌كاندووه، به تایبه‌ت له ده‌یه‌ی دوای
رِاپه‌رِین، كه خه‌ریك بوو حیزب هه‌موو ئه‌و لایه‌نه جوانانه‌ی له
نێو فه‌رهه‌نگی كوردیدا هه‌ن، بیانشارێته‌وه و به‌دیلگه‌لێكی نابه‌جێ
له شوێنیانه‌وه دابنێت.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ له باره‌ی كۆمه‌ڵه‌شیعری (ئه‌ی به‌نده‌ری دۆست،
ئه‌ی كه‌شتی دوژمنـ)ـه‌وه بدوێین، كه له دوای كۆشیعری (تا ماته‌می
گوڵ، تا خوێنی فریشته)وه بلاَو بووه‌ته‌وه. ئه‌م
كۆمه‌ڵه‌شیعره - هه‌ڵبه‌ته له لاپه‌رِه
3ی كتێبه‌كه‌دا نووسراوه شیعر، ده‌نا ئێمه له یه‌ك كاتدا هه‌م وه‌ك
خوێنه‌ر، هه‌میش وه‌ك نووسه‌ر، ناتوانین به‌م كتێبه بڵێین شیعر،
هۆكاری ئه‌مه‌ش له درێژه‌ی ئه‌م گوتاره‌دا رِوون ده‌كه‌ینه‌وه؛
به‌ڵكوو له هه‌وڵێكی خراپی نووسه‌رێكی باش ده‌چێت، بۆ نووسینی
ده‌قی شیعریی، كه پێشتر ئه‌م هه‌وڵه ده‌قگه‌لی جوانتری به‌رهه‌م
هێناون (بۆ نموونه، خوێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌رِێته‌وه بۆ قه‌سیده‌ی
ده‌رگاكان)، به‌لاَم لێره‌دا كورتی هێناوه، ده‌شێت یه‌كێك له
هۆكاره‌كانیش شكستی خه‌یاڵ بێت، كه یه‌كێك له بنه‌ماكانی
نووسینه‌وه‌ی ده‌قی ئافرێنراو ئه‌م خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یه - خراپترین
ئه‌زموونی نووسینی به‌ختیار عه‌لییه، له هه‌موو ئه‌و نووسراوانه‌ی
وه‌شاندوونی تا ئێسته. بۆچی؟ له به‌ر چه‌ند هۆكردێكی سه‌ره‌كیی:
1-
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، له نێو شیعره‌كانی پێشووتریدا (به تایبه‌ت له
قه‌سیده‌ی "ئای له‌و رِۆژگاره خۆشانه" برِوانه: تا ماته‌می گوڵ...
ل269 تا ل292) فیكر ئاماده‌ییی هه‌بووه، هاوكاتیش قووڵبوونه‌وه له
بوون و ده‌رهاوێشته‌كانی؛ وه‌ستاندنی خوێنه‌ر و دره‌وشانه‌وه‌ی
شیعرییه‌ت له به‌رده‌مماندا قوت ده‌بنه‌وه، به‌لاَم له‌م ئه‌زموونه
ساوایه‌دا، ته‌نها شتانێك خوێنه‌ر نه‌توانێت ده‌ستیان لێ بدات: شیعر و
شیعرییه‌تن، له بری ئه‌مانه (من- خوێنه‌ر) به‌ره‌ورِووی په‌خشانگه‌لی
خراپ ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م په‌خشانگه‌له ناتوانن ئێستمان پێ بكه‌ن،
ئه‌مه‌ش له وه‌ختێكدایه كه په‌خشانی باش هیچی كه‌متر نییه له
شیعری باش (بۆ نموونه خوێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌رِێته‌وه كن "به‌له‌مێكی
سه‌رخۆش"ی ئارتۆر رِامبۆ، كه د. فه‌رهاد پیرباڵ له فرِانسییه‌وه
وه‌ری گێرِاوه و له ژماره 3ی وه‌رزنامه‌ی "شیعر"دا بلاَو
بووه‌ته‌وه. ل59 تا ل64). ته‌نها نالی و مه‌حوی، وه‌فایی و كوردی، له
ئه‌زموونه ئه‌ورِۆییه‌كانیشدا ماردین ئیبراهیم و رِامیار مه‌حموود،
لازۆ و دڵشاد عه‌بدوڵلاَ و به‌رِۆژ ئاكره‌یی-یان لێ ده‌رچێت، كۆی
ئه‌زموونه‌كانی تری شیعری كوردیی، له سه‌روه‌ختی دۆزینه‌وه‌ی فۆرِم و
ته‌كنیك و جواننووسیی تایبه‌ت به خۆیان، به‌ره‌و پووكانه‌وه كشاون،
رِه‌نگه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی دواییی به‌ختیار عه‌لیش به هه‌مان شێوه
بێت.
2-
له‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌دا، به‌ختیار ده‌یه‌وێ له رِێگه‌ی
نائومێدییه‌وه، به شیعر و وردبوونه‌وه‌كانی تاكه‌كه‌سێكمان ئاشنا
بكات، به‌لاَم ئه‌م "ویستـ"ـه تووشی شكست هاتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
ئه‌وه نائومێدی خۆیه‌تی، كه دێته نێو نووسین، یان مرۆڤه‌وه، نه‌ك
مرۆڤ بچێته نێو ئه‌وه‌وه. نائومێدیی له‌وێدا له خۆی نزیك
ده‌بێته‌وه، كه: نه نووسین به قوربانی ئه‌و بكرێت، نه ئه‌ویش به
قوربانی نووسین بكرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت له رِێگه‌ی بیركردنه‌وه
قووڵه‌كان و ماریفه‌مانه‌وه، له یه‌كترییان بترنجێنین. كێشه ئه‌وه
نییه نووسین باس له شادمانیی، یان نیگه‌رانی و بێهووده‌ییه‌كان
ده‌كات، یان نا، كێشه ئه‌وه‌ش نییه كه یه‌كیه‌تیی بابه‌ت رِه‌چاو
كراوه یان نا، هه‌روه‌تریش: جوایه‌زیی ته‌كنیك و فۆرِمی دابرِاو له
كولتوور و رِه‌وتی شیعری كوردیی، هه‌یه یان نا؛ به‌ڵكوو كێشه‌كه
له‌وێوه‌یه كه هونه‌ر فه‌رامۆش ده‌كرێت له‌م ئه‌زموونه‌دا، كه
ئه‌مه‌ش سه‌ره‌كیترین كۆڵه‌كه‌ی هه‌ر نووسراوێكی جیددییه. هه‌ر
وه‌ختێك هونه‌ر كرایه قوربانیی هه‌ر شتێك، ئه‌وا ئه‌و هونه‌ره له
نێو بۆته‌ی شته‌كاندا ده‌توێته‌وه و هونه‌رێتیی له مردن نزیك
ده‌بێته‌وه، نه‌ك هه‌ناسه‌دان، له وه‌ها وه‌ختێكیشدا، ته‌نها
تروسكه‌یه‌ك هه‌بێت، كه وه‌ك پێوه‌ندیی نووسراو و خوێنه‌ر
لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، له گۆرِێدا نامێنێت.
3-
وه‌ك له (تا ماته‌می گوڵ...)دا به‌رچاومان ده‌كه‌وێت، له‌وێدا
به‌ختیار بایه‌خی به ته‌كنیك و فۆرِمی نووسین نه‌داوه، ئه‌م
"بایه‌خنه‌دانـ"ـه‌ش ته‌نها كێشه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه نییه له شیعری
كوردیدا، به‌ڵكوو زۆرێك له ئه‌زموونه رِێكلامییه‌كانیش له‌م دوو
لایه‌نه كورتیان هێناوه، بۆ نموونه ده‌توانین سه‌رنج له شیعرگه‌لی
سه‌باح رِه‌نجده‌ر و جه‌مال غه‌مبار و... بده‌ین. له‌م كۆشیعره‌شدا،
به‌ختیار تووشی هه‌مان حاڵه‌ت بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به یه‌كێكی تر
له‌و خالاَنه داده‌نرێت، كه ده‌كرێ له مردنی شیعر، له لایه‌ن
وییه‌وه نێوزه‌دی بكه‌ین.
بایه‌خی ته‌كنیك و فۆرِمی تایبه‌تی نووسین، هیچیان كه‌متر نییه له
مانا و وێنه شیعرییه‌كان، چونكه ئه‌وه ته‌كنیك و فۆرِمن له مانا و
وێنه‌كان نزیكمان ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
4-
له سه‌روه‌دا ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كردبوو، كه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی
به‌ختیار، نزیكبووه‌ته‌وه له مردنی شیعر، له لایه‌ن بنووسه‌وه،
ئه‌مه‌ش هۆكارگه‌لی هه‌ن، كه ده‌توانین لێره‌دا تیشك بخه‌ینه
سه‌ریان. خاڵی یه‌كه‌م: هاتنه پێشه‌وه‌ی ساكارییه (له بری ساده‌یی و
شیعر)، كه ده‌كرا له ساده‌یییه‌وه به‌ره‌و قوولاَییی كێشه و خولیا
و نیگه‌رانییه‌كانی تاكه‌كه‌س، هه‌ڵكشابوایه، به‌لاَم وه‌ها نییه.
ده‌كرێت له شیعردا "قسه" هه‌بێت، قسه‌ی ئاسایی، به‌لاَم بكه‌ێته
ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌بێت له‌وێدا بێت، ئه‌مه بۆ ئاخاونتیش هه‌روایه،
یانی ناكرێت وشه‌كان له شوێنی خۆیاندا نه‌بن، چونكه، ئه‌گه‌ر هاتوو
قسه‌كردن له رِه‌وتی خۆی لایدا، له قسه‌وه ته‌رجه‌مه‌ی درزتێكه‌وتنی
مانا و رِیتم و جوولاَنی زمان ده‌بێت، ده‌شێت نزیكیش بكه‌وێته‌وه له
ورِێنه‌یه‌ك، كه بیركردنه‌وه كۆمه‌ككاری نییه، یان هه‌ر ناوێكی تر،
كه بشێت لێی بنرێت (بۆ زێتر ئاشنابوون، خوێنه‌ر ده‌توانێت
بگه‌رِێته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئێمه، كه له ژماره "142"ی
حه‌وته‌نامه‌ی "رِه‌خنه‌ی چاو‌دێر"، له ل7دا بلاَو بووه‌ته‌وه،
له‌وێشدا وردتر تیشك خراوه‌ته سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان شیعر و قسه).
خاڵی دووهه‌م: نه‌وه‌ستاندنی خوێنه‌ره به وێنه شیعرییه‌كان.
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی شیعری جوان ئه‌وه‌یه، كه
له سه‌روه‌ختی خوێندنه‌وه‌یدا به‌ره‌و بیركردنه‌وه‌مان ببات، یان دوای
ته‌واوبوون، چونكه شیعر هه‌ر ئه‌وه نییه كه ته‌نها چێژ ببه‌خشێت،
چێژیش له رِێگه‌ی دێر و رِسته‌ی رِازێنراوه‌وه مه‌یسه‌ر نابێت،
به‌ڵكوو له هه‌بوونی فیكر له پشتییه‌وه، به تایبه‌تیش بۆ شیعر، كه
به هۆ و كۆمه‌كه پێویسته‌كانی فیكره‌وه له "مانه‌وه"دا خۆی
ده‌دۆزێته‌وه، بۆ نموونه، ده‌توانین سه‌رنج له شیعرگه‌لی فارووق
رِه‌فیق بده‌ین، كه چۆن به هۆكردی پێوه‌ندیگه‌لی توندوتۆڵی نێوان
شیعر و وێنه و فیكره‌وه، خوێنه‌ر تووشی رِامان و بیركردنه‌وه
ده‌كه‌ن.
هۆكارگه‌لی دیكه‌ش هه‌ن، به‌لاَم ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌سن، بۆ
ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمان دیار بێت.
له‌م نووسینه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێ نموونه بێنینه‌وه،
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه، یه‌كه‌م: خوێنه‌ر ده‌توانێت له
رِێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ورد و بێ لایه‌نگیریی هیچ كه‌سێك، ده‌قه‌كان
بخوێنێته‌وه و ببێته دادوه‌ر. دووه‌م: چونكه پێمانوایه ئه‌م كتێبه
– مه‌گه‌ر چه‌ند دێرێك، له چه‌ند "شیعر"ێكدا، ئه‌مه‌ش له هه‌ر
كتێبێكدا ده‌بێت، یانی تۆ كه خوێنه‌رێكی باش بیت، سوود له هه‌موو
كتێبێك وه‌رده‌گریت، ته‌نانه‌ت له‌و لایه‌نانه‌ش كه دوورن له
پێوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسێتیی نووسه‌ر له به‌رانبه‌ر
نووسراوه‌كه‌یدا... – چه‌ند دێرێكی لێ ده‌رچێت، ده‌قێكی تێدا نییه،
كه – به شێوه‌یه‌كی گشتیی – ده‌ق بێت، یانی ئافرێنراو بێت و له
به‌رانبه‌ریدا تووشی سه‌رسورِمان بین. سێیه‌م: له كتێبێكی پتر له
سه‌د لاپه‌رِه‌ییدا، ناكرێت 2 پارچه له دوو شیعر، یان چه‌ند دانه‌ی
تر ده‌ربێنین و به‌وان خوێنه‌ران فریو بده‌ین، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێ
رِاستیی – ئه‌گه‌رچی رِاستیی شتێكی رِێژه‌یییه – كۆمه‌كی خوێنه‌ر
بكات، ئه‌مه‌ش له ته‌نها كاتێكدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه خوێنه‌ر خۆی
كتێبه‌كه به ده‌سته‌وه بگرێت و به وردی و چاوی رِه‌خنه‌گرتنه‌وه
سه‌رنج له دێر به دێری بدات.
دوای ئه‌و سه‌رنج و رِه‌خنه و باسانه‌ی، كه به شێوه‌ی ئاماژه‌بۆكردن
له سه‌ره‌وه‌دا، له باره‌یانه‌وه دواین، پێویسته ئاماژه بۆ
ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه كۆی پاڵنه‌ره‌كان، مه‌به‌ستم له‌وانه‌یه كه بوون
به هۆكردی ئه‌م نووسینه، له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه دێنه ده‌ره‌وه، كه
ویستمان ئه‌م ئه‌زموونه ناپێویسته وه‌كوو هه‌ر ئه‌زموونێكی تری
ناپێویست و قسه‌لێنه‌كراوی نووسه‌ران، تێپه‌رِ نه‌بێت و به لانی
كه‌مه‌وه بتوانین ئه‌وه‌انه‌ی هه‌مانه، بیاننووسین و له قسه‌وه
رِوانینه‌كانمان بكه‌ین به كردارگه‌ل و دووریش بكه‌وینه‌وه له‌و
بۆچوونه تاریكانه‌ی كه پێیان وایه به ستاییش خۆشه‌ویست و به
رِه‌خنه و سه‌رنجی رِه‌خنه‌كارانه‌ش رِقه‌به‌ر دروست ده‌كه‌ین.
له نووسینی كاری رِه‌خنه‌ییدا، ته‌نانه‌ت له رِه‌هه‌نده‌كانی تری
كایه فه‌رهه‌نگییه‌كانه‌وه، ئه‌وه گرنگ نییه به‌رانبه‌ر چۆن له
ئێمه و نووسراوه‌كه‌مان ده‌رِوانێت، به‌ڵكوو ئه‌مه گرنگه، كه
هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌كه بخه‌ینه كرداره‌وه و له نووسینه‌وه‌ی
هیچ فیكر و فه‌نتازیایه‌كمان نه‌ترسین، به‌لاَم له بلاَوكردنه‌وه‌یان،
به پێچه‌وانه‌وه.