-
كرده‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له
رِووی ئێستێتیكی و ده‌روونییه‌وه، بریتییه له كرده‌ی
خۆئاسووده‌كردن، نه‌ك وه‌رِسكردن.
-
تێكرِای بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كانی
كوردستان، ئه‌وانه‌شی له دوای نسكۆی 1975ه‌وه له دایكبوون،
بریتی بوون له پرۆسه‌ی مه‌كیاجكردنی خه‌باتی چه‌كداریی، به
ئیدۆلۆگی و تیۆره باوه‌كانی شۆرِش، نه‌ك خۆ موتوربه‌كردن بێت به
رِۆحێكی مێژوویی و فه‌لسه‌فیی.
-
ئه‌گه‌ر مێژووی به‌ر له رِاپه‌رِین،
بریتی بووبێت له مێژووی تێكه‌ڵبوونی سه‌رانسه‌رییانه‌ی ژیانی
سیاسی و ئه‌ده‌بیی، ئه‌وا له پاش رِاپه‌رِینه‌وه تێبینیی ئه‌وه
ده‌كرێت كه ئه‌م تێكه‌ڵییه یه‌كالاَ بووبێته‌وه... كایه‌كان
سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمیی خۆیان به‌ده‌ست هێنابێته‌وه.
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: له باره‌ی رِۆشنبیر و رِۆشنبیریی كوردییه‌وه
رِابه‌ر فاریق: ئایا رِۆشنبیری كوردی تا چ رِاده‌یه‌ك توانیویه‌تی به
كه‌ره‌سه‌ی مۆدێرن دۆخی گشتیی كوردستان بخوێنێته‌وه، واته رِۆشنبیری
كورد چ سیفه‌تێكی هه‌یه؟ ئایا رِۆشنبیری كورد بیر له چی
ده‌كاته‌وه؟ ئایا ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت (شاعیری گه‌وره، یان
نووسه‌ری گه‌وره) به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی لۆژیكی داده‌نێن؟ ئه‌دی دۆخی
سیاسی و رِۆشنبیریی تا چ ئاستێك تێكه‌ڵ به یه‌كترین؟ لای ئێمه كاری
رِه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن چۆن ئه‌نجام دراوه؟ له باره‌ی پۆلێنكردنی
رِه‌خنه به سه‌ر (رِوخێنه‌ر/ بنیاتنه‌ر)دا ده‌ڵێن چی؟ پێشنیاركردنی
ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌م بواره‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ ئه‌دی بایه‌خی
رِه‌خنه‌ی به‌راوردكاری بۆ ئه‌ده‌بیات و رِۆشنبیری كوردی له چیدایه؟
به‌كر عه‌لی:
من پێم وایه ئێمه هه‌ڵه‌یه‌كی بابه‌تیی ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به پێی تیۆره باوه‌كانی پێناسه‌كردنی
رِۆشنبیر و رِۆشنبیری، هه‌وڵی سه‌پاندنی سیفه‌ته دنیاییه‌كان بده‌ین
به سه‌ر رِۆشنبیری كوردیدا. له‌به‌ر هیچ نا، رِه‌نگه ته‌نها له به‌ر
ئه‌وه‌ی كه دۆخی سیاسیی كورد هیچ خاڵێك و هیچ سیفه‌تێكی هاوبه‌شی
له‌گه‌ڵ دۆخه‌كانی تری دنیادا نه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ش كه
رِۆشنبیری هاوچه‌رخی كورد له دۆخی سیاسیی كوردییه‌وه له دایك بووه،
ئه‌وا ئه‌وه‌ی بخوازێت هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنی سیفه‌ته‌كانی رِۆشنبیری
كوردی بدات، ده‌بێت له پێشمه‌رجه سیاسییه‌كانی دۆخی كوردستان تێ
بگات.
با
ئێمه له نزیكترین سه‌ده‌ی هاوچه‌رخه‌وه هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م
بوونه‌وه‌ره‌مان بده‌ین... له ته‌واوی سه‌ده‌ی 20دا ئه‌م به‌شه‌ی
كوردستان له نێو بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری موزمندا ژیانی سیاسی و
كۆمه‌لاَیه‌تی و ئه‌ده‌بی و په‌روه‌رده‌ییی خۆی ژیاند. له‌م
سه‌ده‌یه‌دا كورد له به‌رده‌م ترسناكترین هه‌رِه‌شه‌ی قرِكردن و
دزێوترین ماشێنه‌ی رِژێمه‌كانی فاشیزم دا توانیی هه‌م له رِووی
بیۆلۆگییه‌وه و هه‌م له رِووی مه‌عنه‌وییه‌وه، سیسته‌مێكی به‌رگری
بۆ خۆی چێ بكات، كه له پرۆسه‌ی له‌نێوچوون خۆی ده‌رباز بكات و له
رِووی ئیراده‌وه، ئیراده‌ی به زیندوویی مانه‌وه
Überleben,Survive
ببێته سه‌ره‌كیترین ته‌كنیكه‌كانی عه‌قلانیه‌تی سیاسی ئه‌و. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌م رِه‌هه‌نده‌ی من لێره‌دا وا به خێرایی ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌م،
پێویستی به كارپێكردنی فراوانتر هه‌یه و گرێدراوه به گرنگترین
كێڵگه‌ی مه‌عریفییه‌وه، كه ئه‌ویش مرۆڤناسییه
Anthropolgie،
كێڵگه‌یه‌ك تا هه‌نووكه – به داخه‌وه – نووكی پێنووسی هیچ
نووسه‌رێك (به ده‌ر له پێنووسی مه‌سعود محه‌مه‌د) ئه‌م كێڵگه‌یه‌ی
نه‌ك هه‌ر نه‌كێلاَوه، به‌ڵكوو رِتووشی نه‌كردووه.
له‌م
ده‌ستپێكه‌وه، كه رِه‌نگه ده‌روازه‌یه‌كی كورت و چرِ بێت بۆ
وه‌لاَمدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئێوه، ئێمه‌ش با بپرسین: ئایا به چ
كه‌ره‌سه‌یه‌ك رِۆشنبیر توانیویه‌تی دۆخی خۆی بخوێنێته‌وه، ئایا
رِۆشنبیری كورد بیر له چی ده‌كاته‌وه؟ پێم وایه كۆششێكی گرانی
ناوێت، تا بمانه‌وێت له‌وه تێ بگه‌ین كه له سه‌ده‌ی 20دا ته‌نها دوو
ته‌وژمی ئیدیۆلۆگی زاڵبوون به سه‌ر كه‌شوهه‌وای زه‌وی و ئاسمانی ئه‌م
كایه‌یه‌دا، كه بریتی بوون له ناسیۆنالیزم و ماركسیزم. هه‌ردوو ئه‌م
ته‌وژمه، كه دوو دیارده‌ی سه‌رده‌می نوێی خۆرئاوابوون و هاتبوونه
نێو ناوچه‌كه‌وه، بوونه تاكه كه‌ره‌سه‌ی فیكریی، له دنیای سیاسه‌ت
و ئه‌ده‌بیاتی ناوچه‌كه‌دا، واته بریتی بوون له بارگاوی كردنی
ئیدیۆلۆگییانه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌ی كورد پیاده‌ی ده‌كرد؛
مه‌كیاجكردنێكی ئیدیۆلۆگییانه‌ی بزووتنه‌وه‌كه بوون. له رِاستیدا
تێكرِای بزووتنه‌وه چه‌كدارییه‌كانی كوردستان، ئه‌وانه‌شی له دوای
نسكۆی 1975ه‌وه له دایكبوون، بریتی بوون له پرۆسه‌ی مه‌كیاجكردنی
خه‌باتی چه‌كداریی، به ئیدۆلۆگی و تیۆره باوه‌كانی شۆرِش، نه‌ك خۆ
موتوربه‌كردن بێت به رِۆحێكی مێژوویی و فه‌لسه‌فیی، كه لێوه‌ی
تیۆرییه‌كی سیاسی دابرِێژێت، كه ئه‌م پرۆسه مێژووییه و ئه‌م
كارلێكردنه رِۆحی و فه‌لسه‌فییه رِووی نه‌داوه، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه ئه‌مرِۆ كه ده‌سه‌لاَتی كوردی مه‌شقی فه‌رمانرِه‌وایی و
سیاسه‌ت ده‌كات و چ ئاگاییه‌كی له باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسه‌ت و
ئه‌خلاقه‌وه نییه، بۆیه ده‌بینین چه‌ند زه‌لیل و كز، هه‌م له
به‌رده‌م كێشه‌كانی ناوه‌وه و هه‌م له رِووی كێشه‌كانی ده‌ره‌وه،
دانیشتووه.
دیاره دۆخی سیاسی كاریگه‌ریی توندی له سه‌ر دۆخی ده‌روونی و رِه‌وشتی
و عه‌قڵیی كۆمه‌ڵگه هه‌یه. به‌م پێیه، ئه‌ده‌بیاتی كوردی
رِه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه چه‌كدارییه فیزیكییه بووه، كه
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌میش ببێته ماشینه‌ی به‌رگری كردن. ئه‌ده‌ب له
ژیانی سیاسیی سه‌ده‌ی 20ی ئێمه‌دا، بێجگه له سیسته‌مێكی به‌رگریی،
هیچی تر نییه. ئه‌مه داوایه‌ك بووه به‌ر له‌وه‌ی حیزبی كوردی
بیسه‌پێنێت به سه‌ر رِووناكبیراندا، به‌رته‌كێكی رِۆحیی ئه‌دیبی كورد
بووه، له پاڵ به‌رته‌كه بیۆلۆگییه‌كه‌یدا، به رِووی ئه‌و ماشێنه
زه‌به‌لاحه‌ی رِژێمه‌كانی قرِكردندا.
تا
ئێره ده‌شێت بڵێین لۆگیكێك له نێوان سه‌رخان و ژێرخانی كوردیدا
هه‌بووه، به‌لاَم هه‌ر له‌و سه‌ده‌یه‌دا و هه‌ر له‌و كایه‌یه‌دا، به
ده‌ر له‌م دوو ته‌وژمه، دیارده‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی، كه به‌شه
زیندووه ئێستێتیكییه‌كه‌ی ژیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن، به پێی برِستی
خۆی و رِووبه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو بۆی له كاردا بووه. له رِاستیدا هه‌موو
سه‌رده‌مێك دیارده‌ی ناوازه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌موو مێژوویه‌كیش قۆناغی
جیاكه‌ره‌وه و دابرِكاری خۆی دێنێته ئاراوه، به نموونه له
سه‌رده‌مێكدا ئێمه كه (نالی)مان هه‌بووه، دواتریش (مه‌حوی) شك
ده‌به‌ین، پاشان كه (پیره‌مێرد) و (بێكه‌س) رِووی سیسته‌مه
به‌رگرییه‌كه ده‌نه‌خشێنن، به بانگه‌شه‌كردنی هاندانی كۆمه‌ڵگه بۆ
خوێندن، (گۆران) دێت و رِۆحه جوانه‌كه‌ی ژیان و سروشتی ئه‌و هه‌رێمه
ده‌نووسێته‌وه، تا ده‌گاته له‌حزه‌ی (شێركۆ بێكه‌س) و دار و چیا‌و
كانی و ئاسمان و زه‌مینی كوردستان ده‌كاته پێشمه‌رگه‌ی به‌رگریی.
له
هه‌شتاكاندا (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) سه‌رهه‌ڵده‌دات و له‌حزه
بێهووده و بێماناكانمان پێ ئاشنا ده‌كاته‌وه، ئازارێكمان بۆ ده‌كاته
شیعر، كه هه‌ر ته‌نیاكان نایچێژن، به‌ڵكوو له بنه‌رِه‌تدا كۆمه‌ڵگه
پێوه‌ی ده‌تلێته‌وه. كه‌واته له هه‌ر یه‌كێك له‌و سه‌رده‌مانه‌دا
رِۆحێكی هه‌ڵكه‌وتوو په‌یدا بووه، كه شیاوی ئه‌وه‌یه پێی بگوترێت
(مامۆستا) و نه‌وه‌كانی دواتر، واته ئێمه و ئه‌وانه‌ی دێن، ئاوی
رِۆحی و فیكرییان لێ ده‌خۆنه‌وه. واته، من هیچ هه‌ڵه‌كارییه‌ك و چ
كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نابینمه‌وه به داهێنه‌رێك، به رِۆحێكی خه‌لاق،
به عه‌قلێكی ئه‌فرێنه‌ر بگوترێت مامۆستا، یان هه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌كی
تری له‌و شێوه‌یه. تا ئێسته‌ش له خۆرئاوداا به پلاتۆن ده‌ڵێن باوكی
فه‌لسه‌فه، به هیگڵ ده‌ڵێن مامۆستا و باوكی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرن، به
نیتچه ده‌ڵێن مامۆستای رِه‌خنه و په‌روه‌ردیاری ئیندیڤیدوالیزم.
له
پاش رِاپه‌رِینیشه‌وه، كه دۆخی سیاسیی كورد گۆرِا و به‌ره‌و
خودفه‌رمانرِه‌وایی ده‌رِۆیشتین، ئیدی جیهانی ژیانی كوردی گۆرِا و
ئه‌ده‌بێكی تر و رِۆشنبیرییه‌كی تر، با بڵێین، جیهانبینییه‌كی تری نوێ
هاته گۆرِێ. واته ئه‌م وه‌رچه‌خانه سیاسییه بووه مایه‌ی
وه‌رچه‌رخانێكی رِۆشنبیری و ده‌روونی و رِه‌وشتی. لێره‌وه، مادامه‌كی
ئێمه له دۆخێكی سیاسیی نوێ‌دا ده‌ژین، ئه‌وا ده‌بێت ته‌كنیكی نوێمان
بۆ رِاڤه‌كردن هه‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ش كه رِۆحی سه‌رده‌م
Zeitgeist
له قه‌واره و بیچمێكی تردا خۆی شێوه‌گیر ده‌كات، ئه‌وا ده‌بێت هه‌م
سیاسه‌ت و هه‌م رِۆشنبیری هه‌ڵگری رِه‌وتار و ئاكارێكی تر بن، به‌لاَم
به داخه‌وه له (رِاپه‌رِین) به دواوه، ئه‌م لۆگیكه ئیشی نه‌كرد،
له رِاپه‌رِین به‌دواوه، نالۆگیك، ناعه‌قلانیه‌ت، ناسیاسه‌ت، نا
مۆرال
Amoral
بووه ئاره‌زووی ئیشكردنی حیزب و ده‌سه‌لاَتی كوردیی. پێده‌چێت ئه‌مه
شاهۆی به‌رپابوونی بیری رِه‌خنه‌ی مۆدێرنه‌ی كوردی بێت له ده‌سه‌لاَتی
كوردی، رِه‌خنه‌یه‌ك له به‌ر ئه‌وه‌ی له دۆخێكی گرژ و مۆنه‌وه
هاتبوو، ئه‌ویش گرژ و مۆن ده‌ینواند. واته با بڵێین بیری رِه‌خنه‌ی
كوردی له رِووی سایكۆلۆژییه‌وه ئاسووده نه‌بوو.
ئه‌گه‌ر تا ئێره سه‌ركه‌وتوو بووبێتم له نیگاركردنی وێنه‌یه‌كی گشتیی
دۆخی كوردستاندا، ئه‌وا ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی وامان لێ ده‌كات له‌و مێژووه
جه‌نجاڵ و تێكه‌ڵه‌ی سیاسه‌ت و رِۆشنبیریی كوردی حاڵی ببین، ته‌نها
خوێندنه‌وه‌یه‌كی كولتوورناسییه، كه بریتییه له پێكه‌وه گرێدانی
هه‌موو ئه‌و سوبیه‌كت و ئۆبیه‌كتانه‌ی كۆی سته‌ره‌كتوری رِۆحی و عه‌قلی
و ئه‌خلاقی و ده‌روونیی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان پێك ده‌هێنێت. هه‌ڵبه‌ت
هێنده‌ی من ئاگایی و زانیاریم لابێت، كولتوورناس و كولتوورخوێن له نێو
كایه‌ی رِۆشنبیریی كوردیدا، هێشتا له دایك نه‌بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م
ده‌ستنیشانكردنه‌م دروست بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانین به ئاسانی
له‌وه تێ بگه‌ن، كه رِۆشنبیری كوردی بیر له چی ده‌كاته‌وه. دیاره
ئه‌گه‌ر سه‌لماندمان كه رِۆشنبیری كورد بیر ده‌كاته‌وه، ئه‌وا ئه‌م
رِۆشنبیره بیر له هه‌ر چییه‌ك بكاته‌وه، هێشتا بیر له
(بیركردنه‌وه) ناكاته‌وه. ئه‌وه‌ی من له سه‌راپای ئه‌ده‌بیاتی
كوردیدا هه‌ڵمهێنجاوه، ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ته‌نها بیر له سۆزه‌كان،
له هه‌سته جوانه‌كان، له‌شیعر ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌روكاری پتر
له‌گه‌ڵ رِامان و تێرِامانه‌كاندا
Kontemplation
هه‌یه، كه به‌ده‌ره له كایه‌ی بیركردنه‌وه‌ی عه‌قلی و فه‌لسه‌فیی.
رِۆشنبیری كورد بیر له هه‌بوون و كات، بیر له مێژوو، له
ده‌روونناسی، له مرۆناسی و له كۆمه‌ڵناسی ناكاته‌وه.
كه
ئه‌م كێڵگانه‌ش تێكرِا ده‌بنه كولتووری هه‌ر كۆمه‌ڵگه و هه‌ر
شارستانیه‌تێك، ئه‌وا كولتوورناس نه‌ك هه‌ر مێژووی به‌رپابوونی ئه‌م
دیاردانه ده‌نووسێته‌وه، به‌ڵكوو كارلێكردنی ئه‌م توخمانه له‌گه‌ڵ
یه‌كتریدا بۆ خۆی ده‌بێته مێژوویه‌ك، كه له نێو گه‌شه‌ی
شارستانییانه و كولتوورییانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رده‌وام ئاماده‌ییی
ده‌بێت.
تێكرِای كه‌لێن و خه‌وشه‌كانی نێو رِۆشنبیریی كوردی، ئا له‌م
نه‌بوونییه كولتوورییه‌وه دێنه ده‌رێ، كه ئه‌فسووس تا ئێسته هیچ
ده‌ستێك نه‌یتوانیوه ده‌ستنیشانی سیفه‌ته تایبه‌تی و گشتییه‌كانیمان
بۆ بكات. لێره‌وه، من هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه
ده‌ستنیشانكارمان نییه، واته دیاگنۆستیكه‌ر
Diagnostiker.
له
نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا، ده‌ستنیشانكار زۆر به په‌له حوكمی داوه
به سه‌ر ده‌قه‌كان و رِووداوه‌كاندا، به‌م ده‌قی گوتووه جوان و
زیندوو، به‌ویتر تێ نه‌په‌رِ و مردوو. ئا ئه‌مه رِووه
وه‌رِسكاره‌كه‌ی نێو كولتوور و ئه‌ده‌بیاتی كوردییه.
هه‌ڵبه‌ت چ كولتوورێكی ته‌واو و ته‌ندروستی رِه‌ها له نێو هیچ
شارستانیه‌تێكدا شك نابرێت، هه‌ر كولتوورێك له نێو خۆیدا رِووبه‌رێكی
فراوانی هه‌ڵه‌كاری و ناته‌واوی ده‌یگرێته‌وه، هه‌ر كولتوورێك پرِێتی
له برِێكی گه‌وره‌ی توخم و رِه‌گه‌زه وه‌رِسكاره‌كان. له نێو كایه‌ی
رِۆشنبیریی كوردیدا، له به‌ر ئه‌وه‌ی رِه‌گه‌زی فه‌لسه‌فه، فیكر و
تیۆری شك نابه‌ین، ئه‌وا ئاسۆی بیركردنه‌وه‌مان و رِێزمانی
هه‌ڵسه‌نگاندنمان ته‌نگ و ته‌سك بووه‌ته‌وه. به‌م پێیه بێت، دیارده‌ی
حوكمدانی خێرا له دایك ده‌بێت. ئه‌وه‌ی حوكمی خێرای له‌م شێوازه‌ش
بسه‌پێنێت، ئه‌وه له بیركردنه‌وه‌ی ئێستێتیكیی هه‌ڵدێت.
وه‌ك
هه‌مووان ده‌شزانین، كاری رِه‌خنه هیچ نییه بێجگه له كاری
هه‌ڵسه‌نگاندن، ئه‌میش له لایه‌ن خۆیه‌وه بریتییه له كرده‌ی
خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و رِۆچوونه ناویه‌وه، له پێناوی هێنانه
ده‌ره‌وه‌ی گوتاره په‌نهانه‌كه‌ی، كه پێده‌چێت مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی
ده‌قه‌كه بێت. ئه‌م هێنانه ده‌ره‌وه‌یه‌ی ده‌ق، بۆ به‌ر رِووناكیی،
بریتییه له پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، واته با بڵێین هه‌ڵسه‌نگاندن
كرده‌ی وردكردنه‌وه و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵه‌شاندنه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌كانی
خۆی و بۆ ئه‌و كایه‌یانه‌ی كه تێیدا خۆی په‌خش ده‌كاته‌وه.
هه‌ركاتێك ئه‌م وردكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێك كرا، ئیدی
مانای ئه‌وه‌یه ئێمه خۆمان له حوكمی په‌له دووره‌په‌رێز
رِاده‌گرین، ئه‌مه‌ش رِێگری ئه‌و حوكمه ناكات ئه‌گه‌ر ده‌قێكی كلاسیكی
تا هه‌نووكه هه‌ر زیندوو مابێته‌وه، پێی بڵێین نه‌مر، یاخود جوان،
یان ده‌قێكی هاوچه‌رخ، یان ته‌نانه‌ت گوتارێكی جوان، حوكمی جوانی به
سه‌ردا نه‌ده‌ین.
به‌م
پێیه بێت، كرده‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له رِووی ئێستێتیكی و
ده‌روونییه‌وه، بریتییه له كرده‌ی خۆئاسووده‌كردن، نه‌ك وه‌رِسكردن.
لێره‌وه بیری رِه‌خنه‌یی دروست ده‌بێت، كه له ئیشكردنی ئه‌وه‌دا بێت
ئه‌و وه‌رِسییه كولتوورییه برِه‌وێنێته‌وه، ده‌بێت كاری ئه‌ده‌بیی،
كاری رِه‌خنه‌یی، پرۆسه‌ی زانین، ئاسووده‌یی و كامه‌رانیمان تێدا
به‌رپا بكه‌ن، وه‌ك هه‌وڵه‌كه‌ی نیتچه بۆ (زانستی شاد)، نه‌ك وه‌رِسی
و بێزاریی. ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ئه‌ده‌بیاتی دوای رِاپه‌رِین بكات، تێ
ده‌گات كه كایه‌ی رِۆشنبیریی كوردی هیچ نییه، بێجگه له ماشینه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی وه‌رِسیی. زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و ده‌قانه‌ی شادمانی
ده‌هێنن، زۆر كه‌من ئه‌و گوتارانه‌ی زانستی شاد و ئاره‌زووی زانینمان
پێ ده‌به‌خشن. لێره‌وه‌یه، وه‌ك له سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌م پێ دا،
نووسینی كوردی گرژومۆنه، هه‌روه‌ك واقیعی كوردیی.
به‌م
پێیه بێت، من دوو جۆر نووسین، جا ئه‌و نووسینه گوتار بێت، رِه‌خنه
بێت، یان ده‌ق بێت، له نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا ده‌ستنیشان ده‌كه‌م:
نووسینی وه‌رِس و نووسینی شاد.
ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ گۆرِینی ئه‌و پۆلێنكردنه باوه‌ی نووسین و
رِه‌خنه، بۆ رِه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر و رِه‌خنه‌ی رِوخێنه‌ر، هه‌ڵبه‌ت
ئاوه‌ڵناوی (رِوخێنه‌ر/ بنیاتنه‌ر) له نێو رِێزمانی ئیدیۆلۆگییه‌وه
خواستراوه، به‌لاَم هه‌ردوو ئاوه‌ڵناوی (وه‌رِس/ شاد) هه‌م له
جوانیناسی و هه‌م له ده‌روونناسیه‌وه خواستراون. له به‌ر ئه‌وه‌ی
رِه‌خنه‌ش بریتییه له خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێستێتیكییانه و
فه‌لسه‌فییانه و سایكۆلۆگییانه و مێژووییانه‌ی ده‌ق، ئه‌وا كۆی ئه‌م
توخمانه كرده‌ی رِه‌خنه وه‌ك كرده‌یه‌كی مه‌عریفی شادیهێن
به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. له به‌ر هیچ نا، زۆر به ساده‌یی، له به‌ر
ئه‌وه‌ی كاری رِاسته‌قینه‌ی رِه‌خنه، نه بریتییه له رِووخاندن، نه
بریتیشه له بنیاتنان، به‌ڵكوو بریتییه له پێدانی خۆشبه‌ختی و
شادمانیی به خوێنه‌ر. من كه رِۆمانی (شاری مۆسیقاره سپییه‌كان)م
خوێنده‌وه، هه‌ستم كرد ده‌قێك ده‌خوێنمه‌وه كه سه‌راپامی كردووه
به گوێچكه، بووم به بوونه‌وه‌رێك ته‌نها ئاره‌زووی بیستن ده‌كه‌م،
گوێم له تاكه ده‌نگێكه: ئه‌ی مرۆڤ خۆشبه‌خت به، كه ده‌توانی
ببیستی. ئایا هیچ خوێنه‌رێك هه‌یه ده‌قێكی له‌و جۆره بخوێنێته‌وه و
خۆشحاڵ و شادمان نه‌بێت؟ ئایا ده‌قێكی له‌مجۆره پێویستی به رِه‌خنه‌ی
بنیاتنه‌ر و رِوخێنه‌ره، یان داوای هه‌ڵسه‌نگێنه‌رێكی شادیهێن ده‌كات،
كه به جۆری پیته‌ر سلۆته‌ردایك فه‌رمانێكی ئێستێتیكیی
Ästhetische Imperativ
هه‌ڵگرتبێت، كه ئه‌میش له فه‌رمانی كاتیگۆرییانه‌ی ئیمانۆیل
كانته‌وه خواستوویه‌تی.
ئه‌م
فه‌رمانه داخوازیكاره، وای له من كرد هه‌وڵی خوێندنه‌وه‌یه‌كی
ئێستێتیكیی بۆ بده‌م، ئه‌وه‌بوو نووسینێكم له سه‌ر نووسی: له
دایكبوونی موزیك له رِۆحی رِۆمانه‌وه، كه سه‌ره‌تای هه‌وڵێكه بۆ
له‌دایكبوونی رِه‌خنه‌ی شاد. رِه‌نگه ئه‌م داخوازییه‌ش به‌س بێت بۆ
دیتنی بنخان و پشتخانی هه‌ر ده‌قێك، كه له پێناویدا رِه‌خنه
چاویلكه‌ی فه‌لسه‌فی و ئێستێتیكی و ده‌روونشیكاری و مێژوویی ده‌كاته
چاوی. به‌م جۆره، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئیدی بیانووی ئه‌وه‌مان پێیه كه
چیدی نابێت ئه‌و پۆلێنكردنه ئیدیۆلۆگییه رِزیوه چالاك بكه‌ین،
به‌ڵكوو بیربكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی پتر له چاوێك بۆ دیتن، پتر له
ده‌ستێك بۆ گرتن، پتر له پێیه‌ك بۆ رِۆییشتن، پتر له گوێیه‌ك بۆ
بیستن، پتر له زه‌مینێك بۆ دامه‌زراندن، پتر له ئاسمانێك بۆ
كرانه‌وه ببه‌خشینه كرده‌ی رِه‌خنه و وشیاریی رِه‌خنه.
رِۆشنبیری كوردی، تا له‌و نه‌خۆشییه ئیدیۆلۆگییه ساغ نه‌بێته‌وه،
ئه‌وا به‌رده‌وام له رِووی ئیدیۆلۆگییه‌وه جۆرێك له ئه‌لته‌رناتیڤ
ده‌سه‌پێنێت به سه‌ر واقیع دا، كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كرده‌ی
رِه‌خنه‌ش ده‌بێته ده‌ردێكی تری ئه‌و جه‌سته‌یه، له كاتێكدا
رِه‌خنه‌ی شادیهێن هیچ كات پێشنیازی ئه‌لته‌رناتیڤ ناسه‌پێنێت، چونكه
ئه‌و ناخوازێت گوتارێك، سیسته‌مێك وه‌لابخات و یه‌كێكی تر بسه‌پێنێت.
ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت، یه‌كێك له هه‌ره نیشانه‌كانی رِه‌خنه، كه
بریتییه له جووڵه و بزاوت، ده‌دۆرِێنێت، له كاتێكدا رِه‌خنه وه‌ك
ده‌ستنیشانكردنی پزیشك بۆ نه‌خۆشییه‌كانی نه‌خۆشێك، كارده‌كات،
ده‌توانێت ئامۆژگاریی ئه‌وه بدات به نه‌خۆشه‌كه، كه شێوازی ژیانت
هه‌ڵه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی چاك بیته‌وه و ته‌ندروست بیت، ئه‌وا ده‌بێت
شێوازی ژیانت بگۆرِیت؛ ئه‌مه ئه‌و فه‌رمانه ئێستێتیكییه‌یه كه
رِه‌خنه هه‌ڵگرێتی.
ئه‌وه‌شی سه‌باره‌ت به (رِه‌خنه‌ی به‌راوردكاری)یه، ئه‌وا به دیدی
ئێمه ئه‌م بواره بریتییه له هه‌ره زیندووترین ئۆرگانی نێو
ئه‌ده‌بیاتی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، چونكه له رِێی ئه‌م به‌شه‌وه
رِه‌خنه نه‌ك هه‌ر له سه‌رچاوه خۆماڵییه‌كانه‌وه، به‌ڵكوو له
كانیاوه بایه‌خداره‌كانی مرۆڤایه‌تیشه‌وه ئاوی رِه‌خنه
ده‌خواته‌وه. ئه‌م شێوازه له رِێی به‌راوردكردنه‌وه هه‌وڵی
هاوتاكردن و هاوشێوه كردنی ده‌ق ده‌دات، له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانی ده‌ره‌وه
و ناوه‌وه‌ی خۆیدا، كه له رِێیه‌وه گه‌لێك نهێنیی په‌نهانی خۆی و
گه‌لێك ئاستی هاوتا و هاوبه‌شی خۆماڵێتی و گه‌ردوونێتیی ده‌ق
ده‌دۆزرێته‌وه.
رِه‌خنه‌ی به‌راوردكاریی، ده‌توانین كتومت بیچوێنین به‌و جۆره
ده‌رگایانه‌ی نه‌ك ته‌نها هه‌ر به رِووی ده‌ره‌وه‌دا، یان ته‌نها به
رِووی ناوه‌وه‌دا ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵكوو له یه‌ك كاتدا ده‌ر‌گایه‌كه
هه‌م به رِووی ناوه‌وه و هه‌م به رِووی ده‌ره‌وه‌شدا ده‌كرێته‌وه.
له‌م
رِووه‌شه‌وه، ئه‌فسووس ئه‌ده‌بیاتی كوردی هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی
نه‌هاوێشتووه. هه‌ڵبه‌ت ناكرێت له‌م ده‌رفه‌ته‌دا یه‌كێك له‌و هه‌وڵه
جیددییانه باس نه‌كه‌ین، كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمیی ئاسته
تیۆرییه‌كه‌ی ئه‌ده‌بی به‌راوردكاریی بۆ هێناین، ئه‌ویش كاره‌كه‌ی
مامۆستا (عه‌زیز گه‌ردی)یه له‌سه‌ر رِه‌خنه و ئه‌ده‌بی
به‌راوردكاریی. له رِووی پراكتیكیشه‌وه كاره تاقانه‌كه‌ی مامۆستا
(عومه‌رمه‌عروف به‌رزنجی) له‌سه‌ر رِه‌خنه‌ی به‌راوردكاریی، له نێوان
(گۆران) و ئه‌ده‌بی ئینگلیزیی، كه هه‌میشه شایانی باسكردنه.
ئه‌گه‌ر مێژووی به‌ر له رِاپه‌رِین، بریتی بووبێت له مێژووی
تێكه‌ڵبوونی سه‌رانسه‌رییانه‌ی ژیانی سیاسی و ئه‌ده‌بیی، ئه‌وا له پاش
رِاپه‌رِینه‌وه تێبینیی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌م تێكه‌ڵییه یه‌كالاَ
بووبێته‌وه... كایه‌كان سه‌ربه‌خۆیی و ئۆتۆنۆمیی خۆیان به‌ده‌ست
هێنابێته‌وه، ئیدی له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر كه‌موكورِییه‌ك له بواره
جیاجیاكانی ژیانی ئه‌ده‌بیمان هه‌بێت، مایه‌ی تورِه‌بوون و رِه‌خنه‌یه
و ده‌توانین به‌رۆكی لایه‌نی شاره‌زا و تایبه‌تمه‌ند به بواره‌كه‌ی
خۆی بگرین.
واته
ده‌بوو له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21دا نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م
دیارده‌یه ببینین. به هیوای ئه‌وه‌ی زانكۆكان و رِووناكبیران كاری
فراوان بۆ ئه‌م بواره گرنگه بكه‌ن، له پێناوی به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ر
و ئه‌ده‌بێكی دروستدا، چونكه له رِۆژگاری ئه‌مرِۆدا ئه‌و ده‌رفه‌ته
رِه‌خساوه كه پرسیاره‌كانی مرۆڤی كورد بگوازرێنه‌وه سه‌ر ئاستێكی
وجودی و گه‌ردوونیانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی تا رِادده‌یه‌كی گه‌لێك گرنگ،
قۆناغی هه‌رِه‌شه‌ی ده‌ره‌كیمان ئه‌گه‌ر كۆتاییشی پێ نه‌هێنابێت، ئه‌وا
رِامانگرتووه. لێره‌وه، ئه‌ده‌بیاتی سه‌ده‌ی 21، ده‌بێت هه‌وڵی
گواستنه‌وه‌ی ئه‌و رِۆحی به‌رگری و حه‌ماسییه بگوازێته‌وه سه‌ر بیری
تێگه‌یشتن له جیهان. له‌و قۆناغه‌دا، ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب هۆكارێكی
به‌رگریكردن بووبێت، له پێناوی به‌زیندوویی مانه‌وه له نێو جیهاندا،
ئه‌وا ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه ببێته رِێچكه‌یه‌كی كولتووری و
شارستانییانه، بۆ چوونه نێو جیهان. لێره‌وه، ئه‌ده‌ب و رِه‌خنه‌ی
به‌راوردكاری ئیشی رِاسته‌قینه‌ی خۆی به‌جێ ده‌هێنێت و ئه‌و
ده‌رگایانه ده‌كاته‌وه، كه له یه‌ك كاتدا به رِووی ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه دا ده‌كرێنه‌وه.
ته‌وه‌ری دووه‌م: له باره‌ی ئاره‌زووی گۆرِانه‌وه
رِابه‌ر فاریق: گۆرِان له رِووی تیۆری و پراكتیكه‌وه چییه؟ ئایا
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی تا چه‌ند گۆرِانی به‌رپا كردووه، واته ئایا گۆرِان
به سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و رِووناكبیری و ئاكار و ده‌روونی ئه‌م
كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌گه‌رنا، ئه‌وا ئێمه چی له واقیعێك بكه‌ین
كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیاكان نایگۆرِن، یان ناتوانن بیگۆرِن؟
به‌كر عه‌لی:
وه‌ك چۆن مێژووی مرۆڤایه‌تی هیچ نییه، بێجگه له مێژووی (گۆرِان)،
ئه‌وا گۆرِانیش بۆ ئه‌وه به‌رپابووه كه واقیعه تاڵ و تاریكه‌كان
بگۆرِیت. مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه هه‌میشه شتی زۆرتر و چاكتری ده‌وێت،
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێسته له ئارادا هه‌یه،
كه خراپ و كه‌مه و له به‌ر ئه‌وه پێویسته بگۆرِێت. هه‌ر واقیعێكیش
چه‌نده تاڵ بێت، نابێت تفی تێ بكه‌ین، یان به‌رشه‌قی بده‌ین،
وه‌رِسمان بكات، به‌ڵكوو ده‌بێت رِووناكیی بخه‌ینه سه‌ر و رِۆشنی
بكه‌ینه‌وه، واته شیی بكه‌ینه‌وه و لێی تێ بگه‌ین و دواتر بیگۆرِین.
ده‌بێت ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌مان لا دروست بێت، كه هیچ هێزێكی سته‌م و
به‌رباد و نامه‌عقول ناتوانێت ته‌مه‌نێكی هه‌میشه‌ییی هه‌بێت. مێژووی
مرۆڤایه‌تی لێوانلێوه له نموونه‌ی وه‌ها، كه رِاستیی ئه‌م
قسه‌یه‌مان بۆ ساغ ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماركسیش گوتوویه‌تی، فیلۆسۆفان تا ئێسته جیهانیان
لێكداوه‌ته‌وه، له كاتێكدا مه‌سه‌له‌كه گۆرِینێتی. لێره‌دا كورت
ده‌هێنێت، واته ده‌شێت كه‌رتێكی دروست بێت كه گۆرِانه‌كه‌یه‌تی،
چونكه جیهان سه‌ره‌تا پێویستی به شی كردنه‌وه و لێ تێ گه‌یشتنه،
پاشان ده‌شێت بگۆرِدرێت. ئه‌گه‌رچی هایدێگه‌ریش ئه‌م گوته‌یه ده‌خاته
به‌رده‌م رِه‌خنه‌وه، به‌لاَم شۆپنهاوه‌ر دروست گوزارشتی له‌م دۆخه
كردووه و ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر جیهان له رِووی تێۆرییه‌وه نه‌بێته
كێشه، ئه‌وا له رِووی پراكتیكیشه‌وه نابێته كێشه)، كه‌واته
ده‌بێت سه‌ره‌تا كێشه‌كه، واقیعه‌كه، دنیاكه بخوێنرێته‌وه، ئه‌وسا
تێ ده‌گه‌ین كێشه‌یه‌ك له ئارادا هه‌یه و داوای گۆرِان ده‌كات.
لێره‌وه، شێوازێك له شێوازه‌كانی سته‌مكردن له واقیع، بریتییه
له‌وه‌ی بگوترێت ئه‌م واقیعه شیاوی گۆرِان نییه. له رِاستیدا
یه‌كه‌مین گۆرِان ده‌بێت به سه‌ر ئه‌م جۆره خه‌یاڵ و عه‌قڵ و
سه‌ره‌دا بێت، چونكه ئه‌وه‌ی نه‌توانێت واقیع بگۆرِێت، ناچار ئیلغای
ده‌كاته‌وه. لێره‌وه، به دیوێكدا پرۆسه‌ی گۆرِان له سه‌ر زه‌مینی
واقیعدا كاتێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، كه له ژێرزه‌مینی واقیعه‌وه
ته‌نگژه‌یه‌ك بۆ گۆرِان خۆی مه‌لاَسدابێت، به دیوێكی تریشدا، گۆرِان
له سه‌ره‌وه داده‌به‌زێته خواره‌وه، واته ئه‌گه‌ر له نێو سه‌ردا،
له نێو هۆشدا گۆرِان چێ بوو، ئه‌وا داده‌به‌زێته خواره‌وه بۆ
به‌رپێ، بۆ سه‌رزه‌وی، واته ده‌بێته رِه‌وتار و رِه‌وشت. لێره‌وه
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی مرۆڤایه‌تی بكه‌ین، ده‌بینین گۆرِان بووه له
سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
ئه‌گه‌ر په‌نا به‌رینه به‌ر نموونه‌ی كۆنكرێتیی، ئێمه ده‌توانین ئه‌و
گۆرِانكارییه له نێو تاك و له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیشدا ببینینه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا قه‌واره‌یه‌كی فه‌رمانرِه‌وایی و
خۆبه‌رِێوه‌بردن چێ بووه، واته له‌وه‌ته‌ی ژیانی سیاسیی تاك و
كۆمه‌ڵگه له فۆرمێكی سیاسیی تردا ده‌ژی، له‌و كاته‌وه وشیارییه‌ك و
مۆدێلێكی تری جیاواز پیاده ده‌كرێت، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی
ئه‌مریكییه‌كاندا، كه دۆخی سیاسی و ئابووریی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی گۆرِی،
پاشاگه‌ردانییه‌كی سیاسی و فه‌رمانرِه‌وایی، هاوشان له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی
بازارِ و ئابووریی، به رِووی بازارِه‌كانی جیهاندا، ئیشكردنی سیاسیی
حیزبه‌كانی كوردستانی گۆرِی بۆ ئیشكردنی بازرگانی و خۆدۆزینه‌وه له
نێو بازارِ و بانكه‌كانی دنیادا، بۆ ئه‌مه‌ش رِێبازی قۆرخكردنی
ده‌سه‌لاَت و مۆنۆپۆلكردنی پاره و سامانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان گرته‌به‌ر.
ئیدی نه‌ك هه‌ر دۆخی سیاسی و ئاسمانی ژیانی ئه‌م هه‌رێمه شێوا و
گه‌نده‌ڵ بوو، به‌ڵكوو دۆخی رِۆحی و ده‌روونیی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی
شڵه‌قاند و هاوكێشه‌یه‌كی تری دیاله‌كتیكی ژێرخان و سه‌رخانی بۆ ئه‌م
قۆناغه دارِشتووه. ئه‌م شڵه‌قاندنه بووه مایه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی
سامان و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیی، لای نوخبه‌ی ده‌سه‌لاَت به دیوێكدا، به
دیوێكی تریشدا زۆربوونی رِووبه‌ری هه‌ژاری و نه‌داری له سه‌ر
دیمۆگرافیای چینه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا. ئه‌مه ئه‌گه‌ر بگه‌رِێیته‌وه
بۆ گوتاری (ئه‌فسانه‌ی شار... سه‌باره‌ت به كولتووری به‌فیرِۆدانی
ژیاری- رِۆژنامه‌ی هاولاَتی) و گوتاری (كۆمه‌ڵگه و دژه‌كه‌ی...
كۆپله‌یه‌ك له نهێنییه نوێكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی- رِۆژنامه‌ی
رِه‌خنه‌ی چاو‌دێر)، ده‌بینیت كه له‌وێدا یه‌كه‌مین هه‌وڵه‌كانی
ده‌ستنیشانكردنی برِێك له‌و دیارده نوێیانه‌مان داوه، كه له
هه‌نووكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و كولتووره‌كه‌یدا ده‌ژین. دیارده‌ی
كه‌ڵه‌كه‌كردنی پاره و قۆرخكردنی ده‌سه‌لاَت، لای دوو حیزبی پاوانخواز
رِه‌نگی دایه‌وه به سه‌ر سایكۆلۆژیای تاك و كۆی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا.
به‌رپرسه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به شێوه‌یه‌كی رِێكخراو
ململانێیه‌كی شێوێنه‌ریان خسته نێو كایه‌كان و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه،
واته كایه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تیی كوردی‌یان بارگاوی كرد به ململانێ، له
پێناوی زۆرهه‌بوونی و ده‌سه‌لاَتدا، ململانێیه‌ك كه باركراوه به
هێزه هه‌ستییه ناوه‌كییه‌كانی مرۆڤ، واته ئیره‌یی و چنۆكی و لاسایی
كردنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و دیارده نوێیانه‌ی نێو
كۆمه‌ڵگه، كه پێش رِاپه‌رِین بوونی نه‌بوو. ئه‌م دیارده‌یه
كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رچه‌رخاند بۆ سه‌ر ئاستێكی تری به‌رهه‌م هێنانی
كولتووریی، كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ قۆناغی پێش رِاپه‌رِیندا به‌راوردی
بكه‌ین، چ خاڵێكی هاوبه‌شی تێدا نابینینه‌وه. واته ئه‌گه‌ر له‌و
سه‌رده‌مه‌دا تێۆرییه‌كه‌ی ماركس بۆ گۆرِانی دیالێكتیكیانه‌ی نێوان
(سه‌رخان/ ژێرخان)، یاخود لێكدانه‌وه‌كانی مه‌سعود محه‌مه‌د بۆ
كاریگه‌ریی ئیراده‌ی مرۆڤ له سه‌ر واقیع و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، دروست
بووبێت، ئه‌وا له مرِۆ به دواوه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی پێویستی به
ته‌كنیكێكی تری شی كردنه‌وه و لێكدانه‌وه هه‌یه، ئه‌و ته‌كنیكه‌ش
ده‌بێت به (ته‌كنیكی مرۆیی
Anthropotechnik)
ئیش بكات، كه رِێچكه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییه بۆ ناسینی مرۆڤ له نێو
گه‌شه‌ی كولتووریی خۆیدا.
مرۆڤ
هونه‌رمه‌ندترین بوونه‌وه‌ره، ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو ته‌كنیكه‌كانی
ناسینی جیهان و ده‌ستگرتن به سه‌ر جیهانه. هه‌موو مێژووی گه‌شه‌ی
ته‌كنیكی و كولتووریی مرۆڤ، ده‌شێت به‌م جۆره كورت بكه‌ینه‌وه: مرۆڤ
سه‌ره‌تا ئاگری دۆزییه‌وه، پاشان ئاگردانی بۆ دروست كرد، دواتریش
مقاشی بۆ داهێنا. ئایا ئه‌م دۆزینه‌وه و دروستكردن و داهێنانه بریتی
نییه له ته‌كنیك و هونه‌ره‌كانی نه‌مری و به‌زیندوویی مانه‌وه و
گه‌شه و گۆرِانی مرۆیی؟
لێره‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی پاش رِاپه‌رِین، نه‌ك له رِووی
سیاسییه‌وه جیاوازه له ه‌ی پێش رِاپه‌رِین، به‌ڵكوو ئه‌ده‌به‌كه‌شی
له ه‌ی پێش رِاپه‌رِین ناچێت. زۆر به كورتی ده‌توانین بڵێین: ئه‌مرِۆ
سوبیه‌كت و ئۆبیه‌كت له نێو هاوكێشه‌یه‌كی ته‌وا جیاواز له‌وه‌ی پێش
رِاپه‌رِین فۆرمه‌له ده‌كرێن.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: له باره‌ی رِه‌خنه‌ی ئایینه‌وه
رِابه‌ر فاریق: بۆچی ئه‌مرِۆ پرسی ئایین دووباره خۆی
ده‌سه‌پێنێته‌وه؟ ئایا ده‌شێت له جیهانی مۆدێرندا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به
بێ ئایین هه‌بێت؟ ئایا به بێ هه‌بوونی ده‌سه‌لاَت و یاساكان، مرۆڤ
ناتوانێت ئازادانه‌تر باس له هه‌بوون و ژیان و ئاوه‌زی خۆی بكات؟ ئایا
ئایین به‌رگری له ئازادیی فیكر و ژیانی تاكه‌كه‌س ده‌كات؟ كه‌نگێ
ئایین ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كرانه‌وه به رِووی جیهاندا؟
بۆچی مێژووی ئایین گرێدراوی مێژووی مرۆڤه؟
به‌كر عه‌لی:
ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌ی له باره‌ی ئایینه‌وه كردووتانه، پێم باش بوو
تێكرِا پێكه‌وه گرێیان بده‌مه‌وه و ته‌وه‌رێكی سه‌ربه‌خۆی لێ
پێكبهێنم، بۆ ئه‌مه‌ش ناچارم بیۆگرافیایه‌كی گشتی ئه‌م دیارده دێرینه
بنووسمه‌وه و دواتر پیشانی بده‌م كه چۆن ئاین وه‌ك فاكتۆرێكی
سایكۆلۆژییانه ده‌بێته ئامرازی ترساندنی مرۆڤ به پرسیاره‌كانی
زیندووبوونه‌وه و دوارِۆژ و قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ.
به‌رله‌وه‌شی ئه‌و بیۆگرافییه ده‌ستپێبكه‌م، ده‌پرسم ئێمه له چ
سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین وا مه‌سه‌له‌ی ئاین دووباره پاش پتر له‌چه‌ند
سه‌ده‌یه‌ك خۆی ده‌سه‌پێنێته‌وه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و
سیاسی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا به‌ر له كۆمه‌ڵگا پاشكه‌وتووه‌كان؟
واته ئه‌وه چییه كه پێی ده‌گوترێت گه‌رِانه‌وه‌ی ئایین؟
له
ناوچه‌ی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌رِاستدا، له‌دوای ئه‌وه‌ی مه‌لاكانی ئێران
توانییان شۆرِشی گه‌لانی ئێران وه‌رچه‌رخێننه سه‌ر چه‌رخی ئاینی
ئیسلام و دواتر حكومه‌تی ئیسلامی دابمه‌زرێنن و ده‌ست بكه‌ن به
بلاَوكردنه‌وه و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئینقیلابی ئیسلامی (ئه‌م
میراتییه‌ش له خودی ئیسلامه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه نه‌ك داهێنراوێكی
ئێرانییه‌كان بێت) ئیدی لووتی مرۆڤ به ئاسانی ده‌یتوانی بۆنی
هالاَوێكی ئیسلامی بكات كه پێده‌چێت به‌ته‌واوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا
بلاَوببێته‌وه. ئه‌وه بوو هه‌ر له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی20دا له
لوبنان دا خۆیان سه‌پاند، بۆ عێراقیش له‌رِێی حیزبی ده‌عوه و
ئه‌نجومه‌نی بالاَی شۆرِشی ئیسلامی زه‌مینه‌كه ئاسانتر بوو، هه‌ر خودی
حكومه‌تی ئێران بووه زه‌مینه و پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی مه‌عنه‌وی بۆ
ئیسلامییه رِادیكاله‌كانی تاڵیبان (ئه‌گه‌رچی جیاوازی ئاینزاییان
هه‌بوو)، ئه‌م په‌لهاویشتنه درێژ ده‌بێته‌وه تا ده‌گاته دوای شكستی
سه‌دام له‌ناوگۆرِه‌پانی فه‌له‌ستیندا، له‌وده‌مه‌وه ئێرانییه‌كان
توانییان ئیسلامییه فه‌له‌ستینییه‌كان له‌رِێی پرِچه‌ككردنی مادی و
مه‌عنه‌وییه‌وه كۆنترۆل بكه‌ن و شه‌رِی رِزگاركردنی قودس
رِابگه‌یه‌نن. شه‌رِێك وای له فیلۆسۆفێكی وه‌ك ژاك دێریدا بكات، بڵێت:
شه‌رِی جیهان ئه‌مجاره شه‌رِ ده‌بێت له‌سه‌ر ئۆرشلیم/ قودس. ئه‌مه‌ش
وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی فیلۆسۆف به سه‌رده‌می پاشكۆمۆنیزم. ئیدی له‌گه‌ڵ
ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی ئیسلامی سیاسی له بیچمه رِادیكاله‌كه‌یدا
له‌لایه‌ن قاعیده و تاڵیبانی ئه‌فگانستانه‌وه و دواتر په‌لاماره‌كانی
11ی سێپتێمبه‌ر، خۆرئاواییه‌كانی رِووبه‌رِووی گرانترین مه‌سه‌له‌ی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كرده‌وه له‌به‌رده‌م هه‌رِه‌شه‌یه‌كی
زۆرگه‌وره و سامناك و لێزانه‌وه، كه به‌شێكی ئه‌و هه‌رِه‌شه‌یه
له‌نێو ماڵه‌كانی خۆیاندا نیشته‌جێن، چونكه زۆربه‌ی
په‌لامارده‌ره‌كانی ئه‌و هێرشه نیشته‌جێی ولاَته ئه‌وروپییه‌كان
بوون. لێره‌وه پاراستنی ئاسایش بووه ئه‌ركی سه‌ره‌كی سیاسی و
سه‌ربازی ئه‌م ولاَتانه. له پال ئه‌م لایه‌نه‌دا زانكۆكان و
كه‌ناڵه‌كانی رِاگه‌یاندن و ماسمیدیا كه‌وتنه سه‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه
له سه‌ر دیارده‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی ئایین، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر بیرمه‌ند
لێكۆڵینه‌وه و بۆچوونیان رِاگه‌یاند، له‌وانه ژاك دێریدا و بۆدریار و
هابه‌رماز و سلۆته‌ردایك و سلاڤۆی زیزه‌ك و جیۆرگیۆ ئاگامبن.
عه‌قلی خۆرئاوا كه‌وته سه‌ر بیركردنه‌وه له سه‌ر ئایین و خودا و
تیرۆریزم، هه‌مووشیان له‌و خاڵه‌وه ده‌رچوون كه ئاینه
مۆنۆتایزمه‌كان (تاكخوداپه‌ره‌ستی، واته، جوله‌كایه‌تی، مه‌سیحی و
ئیسلام) سه‌رچاوه‌ی گێچه‌ڵه‌كه‌ن. (مۆنۆتایزم له رِووی مێژووییه‌وه
ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ فیرعه‌ونه‌كان، واته كاتێك ئه‌خناتۆن له‌سه‌ده‌ی
14ی پێش زایین، ئایینزای ئاتۆنی تاكخودایی داهێنا. موساش كه
له‌رِاستیدا هه‌ر سه‌ر به فیرعه‌ونییه‌كانه وه‌ك میسریناس جان ئاسمان
لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی لێكردووه ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌هێنێته نێو
جووله‌كایه‌تییه‌وه. فرۆیدیش له كتێبی موسای پیاودا هه‌مان شت ساغ
ده‌كاته‌وه. ئه‌م رِه‌گه‌زه تا ساتی ژاك دێریدا درێژه‌ی هه‌یه، وه‌ك
فیلۆسۆف پیته‌ر سلۆته‌ردایك له كتێبی "دێریدای میسری"دا زۆر
وردكارانه ئه‌م ئیله‌مێنته ئاشكرا ده‌كات، ئه‌م كتێبه ئێمه
كردوومانه‌ته كوردی و له ده‌رفه‌تێكدا بلاَوی ده‌كه‌ینه‌وه.)
جه‌نگی یه‌كه‌می دنیا فاشیزم و كۆمۆنیزمی به‌رهه‌م هێنا، جه‌نگی دووه‌م
شه‌رِی ساردی لێ كه‌وته‌وه، ته‌واوبوونی شه‌رِی ساردیش ئه‌و شه‌رِه‌ی
به‌رهه‌م هێنا، كه پێی ده‌گوترێت تیرۆریزم، شه‌رِێك كه ته‌نیا
مۆنۆتایزمه‌كان لێی به‌رپرسیارن. ئیدی له بری ئه‌وه‌ی باس له
پێكدادانی كولتووره‌كان بكرێت، له رِاستیدا ده‌بێت باس له پێكدادانی
مۆنۆتایسته‌كان بكرێت. پێكدادانێك ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ك بیباته‌وه،
ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی له‌نێوبردنی هه‌موو لایه‌كان، وه‌ك هانا ئارێندت
ده‌ڵێت. له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌م ئایینه جیهانییانه كار بۆ
دروستكردنی هاوسه‌نگییه‌كی كولتووری و شارستانی بكه‌ن، وه‌ك
سلۆته‌ردایك له كتێبی (جۆشی خودا)دا ده‌ڵێت.
ئه‌م
سێ یه‌زدانه مۆنۆتایسته هه‌رسێكیان هه‌مان بنه‌رِه‌تییان هه‌یه،
هه‌مان رِیشه و هه‌مان خێزانیان هه‌یه. هه‌رسێكیان هه‌مان شت
ده‌جوونه‌وه كه له سێ تێكستی پیرۆزی نێو جیاوازدا دایانرِشتووه.
به پێی خودی ده‌قه‌كان سیفه‌ته‌كانی هه‌رسێ یه‌زدانه‌كه (ئه‌ڵلاَ،
یه‌هوا، یه‌زدانی باوك) له یه‌كه‌وه نزیكن، تۆڵه‌خواز، به‌زه‌بر،
تورِه، سزاده‌ر، بالاَ، تاقانه، هه‌رسێكیان داوای جه‌نگ و خۆسه‌پاندن
و جیهاد ده‌كه‌ن. هه‌رسێكیان مه‌به‌ستیانه هه‌موو ئه‌وانه
له‌نێوبه‌رن كه برِوایان به‌وان نییه و توندترین سزایان ده‌ده‌ن،
ئایا بیرۆكه‌ی دۆزه‌خ چییه، وه‌ك سلۆته‌ردایك ده‌ڵێت جگه له بانكی
كه‌ڵه‌كه‌كردنی تورِه‌یی خودا تیایدا.
له
نێو كتێبی ئه‌م ئایینانه‌دا خودا هه‌موو شتێكی ورد و درشتی سه‌باره‌ت
به‌م دنیا و ئه‌ودیو دنیا نووسیوه، هه‌موو شته‌كان به چاره و
قیسمه‌ت و نسیب پێشتر دیاریكراون، مرۆڤ ده‌ستی له‌هیچ شتێك‌دا نییه.
خودای ئیسلام وه‌های سه‌پاندووه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌یكه‌ین و
نایكه‌ین و به‌سه‌رماندا دێت و نایه‌ت پێشتر له سه‌رمان نووسراوه.
له قورئاندا هاتووه: (بشڵێ ئه‌وه‌ی خودا بۆی نه‌نووسیبین توشمان
نایه‌ت.) كه‌واته چی ده‌مێنێته‌وه بۆ ئیراده و ئازادیی مرۆڤ، چی
ده‌مێنێته‌وه بۆ زه‌مه‌ن و مێژوو، بۆ ئێسته و داهاتوو، بۆ مرۆڤ وه‌ك
بوونه‌وه‌رێكی هونه‌رمه‌ندی خه‌لاق و داهێنه‌ر له نێو جیهاندا،
ئه‌گه‌ر شته‌كان مه‌حكووم بن به‌و حه‌تمیه‌ته فه‌ناتیزمه؟ ئه‌ی چ
به‌هایه‌ك ده‌درێت به ئازادی؟ دیاره له نێو رِووبه‌ری ئاییندا چ
سووچ و قوژبنێك بۆ ئازادی نییه. لای جووه‌كانیش مرۆڤ بۆ ئه‌وه
هه‌ڵبژێردراوه تاوه‌كو ببێته به‌رپرسیاری ئه‌وانیتر،ئه‌مه‌ش جۆرێكه
له فشارێك له‌هێزێكی بالاَوه ده‌خرێته سه‌ر مرۆڤ،به‌رپرسیارێتییه‌ك
كه چ ئازادییه‌كی تێدا نییه و جۆرێكه له‌ناچاركردنێكی رِه‌ها.
باوه‌رِ مرۆڤی له مرۆڤبوون خستووه، ژیانی ژه‌هراوی كردووه، رِێ
له‌مرۆڤ ده‌گرێت به خۆی و به جیهان بئاوزێت. له‌رِاستیدا ئه‌وه‌ی
مرۆڤ پێویستێتی پیڤاژۆیه‌كی تره، مرۆڤ پێویستی به ئیشكردن و كاری
داهێنانه ((به‌ر له هه‌رشت و یه‌كه‌مین شت كاره‌كان. واته مه‌شق،
مه‌شق، مه‌شق.)) وه‌ك نیتچه ده‌ڵێت. ئیشكردن، رِاهێنان، مه‌شقكردن
بریتین له رِێچكه‌ی گوزه‌راندنی ژیان به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی. واته
بریتین له داهێنانی نوێ و ده‌ربازبوون له دووباره‌بوونه‌وه. له
باوه‌رِدا هه‌موو شته‌كان له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا هه‌ر
دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌كی رِووتن و هیچی تر، هه‌ڵه ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر
پێمان وابێت ئایین سیسته‌مێكه چ نێوه‌رِۆكێكی مه‌عریفی
هه‌ڵنه‌گرتووه،به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هه‌ڵگری جۆرێك مه‌عریفه‌ی
تایبه‌ته كه ناوده‌برێت به مه‌عریفه‌ی رِه‌های دڵنیا، بێ هۆكار
نییه كه‌سی ئایینی دڵنیایه له‌وه‌ی هه‌موو شت ده‌زانێت، له كاتێكدا
كه‌سی ئایینی ده‌زانێت كه هیچ نازانێت.
ئیشكردن و رِاهێنان ئه‌فراندنی به‌رده‌وامی مرۆڤه به كارلێكردنی
له‌گه‌ڵ ژیاندا. ((ئه‌مه ته‌وه‌رێكی زۆر گرنگه كه بابه‌تی نوێترین
كتێبی فه‌یله‌سوف پیته‌ر سلۆته‌ردایكه به ناوی: تۆ ده‌بێت ژیانت
بگۆرِیت، كه ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێت له‌ده‌رفه‌تێكدا شتێكی له باره‌وه
ده‌نووسین له‌و كتێبه‌دا سلۆته‌ردایك ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه مرۆڤ
بوونه‌وه‌رێكی مه‌شقكاره، ئاینیش له‌م بواره‌دا هیچ نییه، بێجگه له
به‌كۆدكردنی ئه‌م سیسته‌می مه‌شقكردنه. لێره‌وه ئه‌و وته پرِ لوغزه
ده‌ڵێت، كه نه ئایین هه‌یه و نه ئایینه‌كان هه‌ن، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی
له ئارادایه ته‌نها به هه‌ڵه تێگه‌یشتنێكی سیسته‌می مه‌شقكردنی
رِۆحانیه‌ته، واته هه‌وڵی ئه‌م كتێبه رِزگاركردنی ژیانه له مانا
هه‌ڵه‌كانی ئه‌و سیسته‌مه به‌دحاڵه.)) .
مۆدێرنه توانی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه بگۆرِێت و گومان له باوه‌رِ
بكات، مۆدێرنه مرۆڤی له تارمایی باوه‌رِه‌وه گه‌یانده عه‌قل،له
حه‌تمییه‌ته‌وه گه‌یانده ئازادی. رِسته‌یه‌كی ناوداری ئه‌ڵمانی
هه‌یه ده‌ڵێت : هه‌میشه شتێكی تر دێت جیاواز له‌وه‌ی پیاو بیری لێ
ده‌كاته‌وه. ماناكه‌شی دیاره ئه‌وه‌یه مرۆڤ چه‌ندێك بیر بكاته‌وه و
پلان دارِێژێت به‌ڵام دواجار له‌لایه‌ن هێزێكی تره‌وه شتی تر دێت
ئه‌وه نییه كه تۆ ویستووته و بیرت لێكردۆته‌وه. به‌ڵام مۆدێرنه
هاتوو پیشانی داین كه مرۆڤ هه‌موو ئه‌وشتانه ده‌كات كه ده‌یخوازێت.
بۆیه فیلۆسۆف پیته‌ر سلۆته‌ردایك ده‌ڵێت هه‌موو مۆدێرنه بریتییه له
گۆرِینی ئه‌و رِسته‌یه.
مرۆڤی
مۆدێرن پێی وایه ده‌توانێت تا ئه‌وپه‌رِی سنوور، تا دوا تخوبی ناكۆتا
هه‌رشتێك بخوازێت به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت، بۆیه هه‌روا سووك و سانا
باوه‌رِ به باوه‌رِ ناهێنێت. له شارستانی خۆرئاوادا پرۆسه‌ی
سێكولاریزاسیۆن له ماوه‌ی 300 ساڵی رِابردوودا وه‌ك پرۆگرامێكی به
جیهانیكردن و به دنیاییكردنی مرۆڤ به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی
مرۆڤێكی نوێی داهێنا، كه له رِێگه‌یه‌وه مرۆڤی خۆرئاوایی تا
رِاده‌یه‌كی به‌رچاو توانیی له ژێر ده‌سه‌لاَتی یه‌زدان و له تارمایی
باوه‌رِ ده‌ربهێنێت. له‌م بواره‌شدا، ده‌سپێشخه‌ری تاقانه نیتچه‌ی
فیلۆسۆف و شاعیر بوو كه خۆی له‌و تێمایه هه‌ڵقورتان كه هیچ كه‌س
له‌وه‌وبه‌ر جورئه‌تی ناوهێنانی نه‌ده‌كرد، وه‌ك سلۆته‌ردایك ده‌ڵێت
ئه‌و له مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا یه‌كه‌مین كه‌س بووه كه حیكایه‌تخوانی
خورافه غه‌یبییه‌كانی رِه‌وانه‌ی بیمارخانه و مه‌صه‌حه‌كان كرد،
چونكه لای ئه‌و فیلۆسۆف پزیشكی كولتووره، به‌لاَم له دنیای
خۆرهه‌لاَتدا هێشتا مرۆڤ كۆیله‌ی باوه‌رِه، هێشتا مرۆڤ نه‌بووه‌ته
بوونه‌وه‌رێكی جیهاندار. تا ئێستاش له كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆرهه‌لاَتدا
ئایین تاكه سه‌رچاوه‌ی رِه‌وشت و ئه‌خلاقه، تاكه سه‌رچاوه‌ی زانینی
میتافیزیكه، تاكه سه‌رچاوی پیاده‌كردنی رِه‌گه‌زه رِۆحییه‌كانی
ناوه‌وه‌ی مرۆڤه، تاكه سه‌رچاوه‌ی رِاڤه‌كردن سروشته. تا ئێستاش
رِۆحێكی نیمچه نیتچه‌یی شك نابه‌ین، له كاتێكدا ده‌شێت له
ده‌ره‌وه‌ی ئایین هه‌موو ئه‌و ژێده‌ر و سه‌رچاوانه ببینرێنه‌وه كه
ئایین هیچیان له باره‌وه نازانێت و كه‌سانی ئایینی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه
ده‌كه‌ن، گوایه ئایین له باره‌ی هه‌موو شتێكه‌وه گوتنی خۆی هه‌یه.
جوله‌كایه‌تی شتێكیان نه‌بووه به ناوی ئایینه‌وه، گریكه‌كانیش
هیچیان له باره‌ی ئایینه‌وه نه‌ده‌زانی و مه‌زنترین شارستانیه‌تیشیان
به‌رپا كرد، هینده‌كان و چینییه‌كانیش ته‌نها شتێكی كه‌میان ده‌زانی.
له
سه‌رده‌می نوێ به دواوه ئیدی ئایین ده‌ره‌قه‌تی رِاڤه‌ی هه‌موو
كایه‌كانی ژیانی مۆدێرن نایه‌ت، ئایین چی ده‌ڵێت به‌رانبه‌ر به
پرِۆگرامی په‌روه‌رده‌كردن و فێربوونی مرۆڤ، به‌رانبه‌ر به سیسته‌می
پزیشكایه‌تی، به‌رانبه‌ر به سیسته‌می سیاسی، به‌رانبه‌ر به زانست و
ته‌كنه‌لۆژیا. پێم وایه بێ هیچ خۆماندووكردنێك هه‌مووان ده‌زانین
وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه چین، كه‌چی سه‌مه‌ره‌كه له‌وه‌دایه مرۆڤ
هێشتا له ده‌ست ئه‌و خورافه‌یه ده‌رباز نه‌بووه، وه‌ك ده‌زانین
ژماره‌ی ئایینپه‌روه‌ران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه، سالاَنه
ملیۆنه‌ها حه‌جاج ده‌چنه مه‌ككه و مه‌دینه، رِۆژانی یه‌كشه‌مانیش
50000 تا 60000 كه‌س بۆ نوێژكردن له ڤاتیكان كۆده‌بنه‌وه. كه‌واته
ئه‌مه كێشه‌یه‌كی هه‌م خۆرهه‌لاَتییه و هه‌م خۆرئاواییه، به‌لاَم
مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دایه خۆرئاواییه‌كان ئه‌م كێشه‌یه ده‌خوێننه‌وه
و ده‌یكه‌ن به پرسیار، به‌لاَم خۆرهه‌لاَتییه‌كان زۆر خه‌مساردانه
به‌رخورد ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیدا، هه‌ربۆیه تا ئێسته عه‌قڵی خۆرهه‌لاَتی
ناتوانێت ده‌ستنیشانی سیفته‌كانی خۆی بكات، دواجاریش ئه‌و پرسیاره
ئایینیانه دروست نه‌بوون، كه له رِاستیدا پرسیاری ژیاری و
كولتوورین. ئه‌گه‌ر كولتوورێكیش خۆی نه‌ناسێت، پێم وانییه بیه‌وێت
كولتووری ئه‌ویتر بناسێت، له‌به‌ر یه‌ك هۆی ساده، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
ئه‌و چ بایه‌خێك به ناسین نادا، واته با بڵێین ئه‌و بیر ناكاته‌وه،
چونكه وه‌ك زانایه‌ك گوتوویه‌تی كولتووری ئیسلام له سه‌ده‌ی 13 به
دواوه له بیركردنه‌وه رِاوه‌ستاوه. ئه‌مه‌ش ئه‌و خاڵه‌یه كه گرێی
ده‌ده‌مه‌وه به‌و پرسیاره بایه‌خداره‌تانه‌وه سه‌باره‌ت به ناسینی
كولتووره‌كان له ده‌ره‌وه ته‌ماشایان بكرێت، یان له ناوه‌وه،
واته له رِگه‌ێی خۆمانه‌وه ته‌ماشای خۆمان بكه‌ین، یان به چاوی
ئه‌ویتر خۆمان ببینین.
هه‌ڵبه‌ت پێ ناچێت عه‌قڵی مرۆڤ به ته‌واوی له ده‌ست تارماییی
باوه‌رِی ئایینی قوتار بووبێت، چونكه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه
بیركردنه‌وه‌ی میتافیزیكی كه‌رتی هه‌ره گه‌وره‌ی رِۆحی ئه‌و پێك
ده‌هێنێت، بیركردنه‌وه له (نادیار) دیوه دیاره‌كه‌ی ژیانی ئه‌وی
فه‌رامۆش كردووه. ئه‌وه‌شی هایدێگه‌ر ناوی ده‌نێت به ((له‌یادكردن و
فه‌رامۆشكردنی بوون)) پێده‌چێت هه‌مان په‌یام بێت. بێجگه له‌وه‌ش، ترس
له مردن بووه‌ته مایه‌ی پرسیاری مرۆڤ له‌ودیو دنیا و له‌دوای مردن.
ئه‌م خالاَنه‌ش كه رِۆحی ئایین پێك ده‌هێنن، وامان لێ ده‌كه‌ن بڵێین
ناتوانین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ ئایین بهێنینه به‌ر چاومان.
با
ئێمه بپرسین: بۆچی له پاش هه‌ر كاره‌ساتێكدا، وه‌ك زریان و مانگگیران
و خۆرگیران، ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به نوێژكردن و نزاكردن بۆ یه‌زدانی
مه‌زن، كه بمانپارێزێت؟ بۆچی له پاش هه‌ر جه‌نگ و وێرانه و
خاپوورییه‌ك، ئێمه ده‌گه‌رِێینه‌وه بۆ شوێن رِزگاركار و
فریادرِه‌سێك، كه ئه‌ویش خودای مه‌زنه؟ ئه‌مه له نێو رِۆحی هه‌موو
شارستانیه‌ته‌كاندا ئاماده‌یه. هایدێگه‌ر فیلۆسۆفێكی چه‌ند مه‌زنی
هه‌بوونگه‌را و ئۆنتۆلۆگی بناغه‌ییه، له پاش ئه‌و خاپووری و
وێرانه‌یه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهان هێنای، هه‌ر نه‌یتوانی له‌و
تارمایییه ده‌رباز ببێت، كاتێك له وه‌لاَمی پرسیارێكدا ده‌ڵێت:
ته‌نها خودایه‌ك فریامان ده‌كه‌وێت. جا ئێمه نازانین مه‌به‌ستی له‌و
خودایه كامه‌یه. كه‌واته شێوازی هه‌بوونی مرۆڤ له نێو جیهانیشدا،
هێشتا ناتوانین بڵێین شێوازێكی عه‌قلاَنییه، وه‌ك بانگه‌شه‌كارانی
ئه‌م تیۆره هه‌میشه ئه‌مه ده‌جوونه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و
بوونه‌وه‌رێكی عه‌قلاَنیی بێت، ژیرانه رِه‌وتار و بیركردنه‌وه
ده‌نوێنێت و خۆی له كاره‌سات و جه‌نگه وێرانكاره‌كان لاده‌دات؛
ئه‌گه‌ر عه‌قلاَنیی بێت، چیتر نابێت تارمایی باوه‌رِ گه‌مژانه رِۆحی
زه‌وت بكات، به‌ڵكوو ده‌بێت ژیرانه ئیراده و عه‌قڵی خۆی به
شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خۆیانه بخاته گه‌رِ. بێ هۆ نییه كه هه‌موو
پرِۆژه‌ی رِۆشنگه‌ریی بریتی بێت له‌و رِسته‌یه‌ی كانتی فیلۆسۆف:
رِۆشنگه‌ری واته ده‌رچوون له دۆخی كاڵفامیی عه‌قڵ، واته ده‌رچوون
له گێلییه‌وه بۆ عه‌قڵ.
ئایین
كایه‌یه‌كی ناعه‌قلاَنییه، كه رِێگه له‌وه‌ش ده‌گرێت بخوازێت ببێته
بوونه‌وه‌رێكی عه‌قلاَنیی... له ئاییندا مرۆڤی عاقڵ مرۆڤێكه ته‌نها
(باوه‌رِ) ده‌هێنێت. له دیندا، له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌لاَمی پێشتر
ئاماده‌ییی هه‌یه، ئه‌وا ده‌رفه‌تی پرسیار و گه‌رِان و گومانكردن له
پله‌ی ژێر سفره‌وه‌یه. جیهانی سێكولار توانیی ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ
مرۆڤ، دیاره سه‌ره‌تا بۆ مرۆڤی ئه‌وروپاییی خۆرئاوا برِه‌خسێنێت، كه
گومان بكات، پرسیار بكات، له تارماییه‌وه بچێت به‌ره‌و عه‌قڵ. هه‌ر
ئه‌م شارستانیه‌ته له رِێی چوونه‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و جیهان، توانیی
هه‌م خۆی بسه‌پێنێت به سه‌ر كولتووره‌كانی تردا، هه‌م خۆی بناسێنێت
به‌وان و هه‌م ئه‌وانیش بناسێت. لێره‌وه به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی
سه‌رچاوه‌كانی شارستانیه‌تی خۆرهه‌لاَتییان له كتێبه ده‌گمه‌ن و
توحفه نایابه‌كانیان، برده‌وه بۆ مۆزه‌خانه‌كانی خۆیان و له‌وێدا
بوونه ئه‌و دۆكومێنتانه‌ی لێیانه‌وه زانستی خۆرهه‌لاَتناسییان
داهێنا. كه‌واته كێڵگه‌ی ناسینی شارستانی و كولتووره‌كان، به پله‌ی
نایاب
per
excelenc
خۆرئاواییه، لێره‌وه، ئێمه‌ش هه‌ر به‌م چاویلكه‌یه ته‌ماشای خۆمان
كردووه.
ده‌ڵێن ئازار و كاره‌سات مرۆڤ وشیار ده‌كه‌نه‌وه. پێ ده‌چێت وه‌ها
بێت، چونكه له پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، دیارده‌ی كولتووری
تۆلێرانس و به‌خشنده‌یی و لێبوردن و قبووڵكردنی ئه‌ویتر و بیرۆكه‌ی
جیاوازی به نێو ئه‌وروپییه‌كاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند. ئه‌م كولتووره
سه‌ره‌تا له سایه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌ری، دواتریش ته‌وژمی مۆدێرنه
و پاشمۆدێرنه گه‌یشته نێو سه‌ر و دڵی گه‌ڵێك له كۆمه‌ڵگه‌كانی
تریشه‌وه، به رِادده‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ له كوردستاندا بانگه‌شه‌ی
هه‌ر بیرێكی ئازادی و هه‌ر دانپێدانانێك به جیاوازی و هه‌ر
رِێزگرتنێكی مافی مرۆڤ ده‌درێت، ئه‌وا سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و ته‌وژمه
فه‌لسه‌فییانه‌ی خۆرئاوا بوون، كه چه‌ند رِۆشنبیر و نووسه‌ر و
ئه‌دیبێك هێنایان. به‌م پێیه بێت، دنیای كوردیش به شێوه‌یه‌ك له
شێوه‌كان به‌شداریی له‌م كولتووره‌دا كردووه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و
به‌شدارییه‌ی نه‌بێت، مانای وایه ئێمه میلله‌تێك نین له سه‌ر ئه‌م
زه‌مینه، ماسییه‌ك نین له نێو ئه‌م ئاوه‌دا.
ئێسته‌ش، به‌شداری كردنمان ده‌بێت به‌و ئارِاسته‌یه بێت، كه رِووه
شارستانیه‌تیه‌كه‌ی كێشه‌كه بگرێته‌وه، واته هه‌وڵ بدرێت ئایین وه‌ك
سیسته‌مێكی رِۆحییانه‌ی مرۆڤ، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ژیان به
شارستانی بكرێت و بكرێته توخمێكی پێكهێنه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
گوتاری ئایینی، كه تا ئێسته تاكه سه‌رچاوه‌مان بووه، تا ئێسته
شارِووبه‌ری ئه‌م هه‌رێمه‌ی پێك هێناوه، ئیدی ببێته یه‌كێك له
به‌شداریكارانی پرۆسه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی و شارستانیی، نه‌ك تاكه
یاریكاری یاریگاكه بێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایینیش گوتارێكی ناعه‌قلانییه، ئه‌وا نابێت له
لایه‌ن رِۆشنبیری مۆدێرنه‌وه وه‌ك هێزێكی تاریك ته‌ماشا بكرێت، چونكه
عه‌قل كه خۆی به توخمێكی رِووناك و كراوه ده‌بینێت، ده‌بێت
به‌رانبه‌ر توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی كولتوور، كراوه بێت، چونكه هه‌ست
ده‌كه‌م ئه‌مرِۆی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، هه‌م ئیراده‌ی باوه‌رِی هه‌یه،
هه‌م ئاره‌زووی عه‌قل. ئه‌گه‌ر ئایین (به‌ڵگه) به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كانی
بۆ دابینكردبێت، ئه‌وا رِۆشنبیر و عه‌قل فێری گومان و پرسیاری
كردووه. هیوادارم ئه‌م قسه‌یه‌م به حوكمێكی رِادیكاڵی بێ بناغه لێك
نه‌درێته‌وه، كاتێك ده‌ڵێم عه‌قڵ فێری كردووین، لێره‌دا بواری ئه‌وه‌م
نییه پتر سۆراغی ئه‌م حوكمه بكه‌م، به‌لاَم ئه‌وه‌ش به لامه‌وه
رِوونه كه له نێو كایه‌ی رِۆشنبیری ئێمه‌دا پرسیار له گه‌ردوون،
له سروشت و هێزه‌كانی، له ده‌وروبه‌ر و ژینگه‌ی ئیكۆلۆگی، پرسیار له
رِۆح، له بوون و له گه‌لێك شتی تریش، كه سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی
عه‌قڵن، هێشتا له منداڵدانی نه‌بووندا خامۆش و مته، چونكه
له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌قلی ئایینی پێی وایه ته‌نها مزگه‌وت هه‌یه، لای
ئه‌و شوێنه‌كانی تری سروشت؛ چیاكان و دارستانه‌كان و بیابانه‌كان و
ده‌ریاكان و زه‌مین و ئاسمان شوێنی لاوه‌كین، شوێنه‌كانی تری شارستانی
وه‌ك زانكۆكان و شانۆكان و سینه‌ماكان و یاریگاكان و گونده‌كان و
شارۆچكه‌كان و شاره‌كان، بواری دۆزینه‌وه‌ی خودایان تێدا نییه. ئه‌م
عه‌قڵیه‌ته ده‌بێت كۆتاییی پێ بێت و ئیتر تێ بگات كه مرۆڤ له
پێوه‌ندییه‌كی جیۆگرافی و ئیكۆلۆگی و ئۆنتۆلۆگیدا ژیان دروست ده‌كات،
ئه‌گه‌ر ئه‌و بوارانه‌ش تا ئێسته شتی لاوه‌كی بووبن، ئه‌وا له‌مه‌وپاش
كاری سه‌ره‌كیی رِۆشنبیری كوردی، بریتییه له بایه‌خدان به لایه‌نه
لاوه‌كییه فه‌رامۆشكراوه‌كان. ئایا تا ئێسته‌ش مه‌سعود محه‌مه‌دی لێ
ده‌رچێت، هیچ مێشكێكی كوردی پرسی له كاریگه‌ری ژینگه و ده‌وروبه‌ر
به سه‌ر ئیراده و عه‌قڵی مرۆڤه‌وه كردووه؟ غیابی ئه‌م پرسیارانه
ئاماژه‌ن له سه‌ر نه‌بوونی ته‌وژمی بیركردنه‌وه له‌م به‌ریانه‌دا،
بۆیه كاری گرنگ له سه‌ده‌ی 21دا، له نێو كایه‌ی رِۆشنبیری كوردیدا،
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له رِووی سیاسییه‌وه خه‌ریكی سازكردنی
قه‌واره‌یه‌كی ئۆتۆنۆمه، بریتییه له كۆششكردن بۆ هاندانی كولتووری
رِاهێنان و مه‌شقكردنی رِۆح و عه‌قلی مرۆڤ له نێو ژیاندا، بۆ
پیاده‌كردنی ئاره‌زووه رِۆحییه‌كان، له‌و كاته‌شدا كه ده‌خوازین
بچینه نێو جیهانه‌وه، ده‌بێت دید و رِه‌وتاره‌كانمان بگۆرِین، چونكه
ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌مانتوانی جیهان بگۆرِین، خۆ ده‌توانین خۆمان بگۆرِین،
وه‌ك سلۆته‌ر دایك- ی فیلۆسۆف ده‌ڵێت.
له
رِووی ئه‌ده‌بیاتیشه‌وه، ده‌بێت هه‌م نووسه‌ر و هه‌م خوێنه‌ر ده‌قی
تاكئارِاسته نه‌نووسن و نه‌خوێننه‌وه، ئه‌وان ده‌بێت مه‌شقی فیكری و
ئاكاری كولتووریی فره‌ئارِاسته بكه‌ن، ئه‌وسا نه ئایین ده‌توانێت
ببێته له‌مپه‌ری گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه و نه جیهانی مه‌ده‌نیش
به‌رپه‌رچی ئایین ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای له‌دایكبوونی
بیركردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازه، كه نه هێزی میتافیزیكی و نه هێزی
نامیتافیزیكی شوناسی پێ ناده‌ن، به‌ڵكوو ململانێ و دیالۆگ گه‌شه‌ی پێ
ده‌ده‌ن؛ كولتووری ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌وه‌یه كه له نێو خۆیدا فره‌كێشه
بێت، كولتووری هه‌ژاریش ئه‌وه‌یه تاك كێشه بێت و له كێشه‌دا هه‌ژ‌ار
بێت.
رِابه‌ر فاریق:
ده‌وری مێژوو چییه له ناساندن و په‌رده‌پۆشکردنی داهێناندا.
به‌كر عه‌لی:
ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، ئه‌وا پێم وایه ئێوه لێره‌دا
مه‌به‌ستتان له مێژوو بریتی نییه له کۆی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له
زنجیره‌یه‌کدا پێکه‌وه گرێ ده‌درێنه‌وه و کتێبی مێژوو پێک
ده‌هێنن، به‌ڵکو مه‌به‌ستتان له‌و زه‌مه‌نه‌یه که تیایدا ڕێ
له‌به‌رده‌م کارێکی داهێنان یان خۆش ده‌کات، یان ده‌گرێت. ئه‌گه‌ری
ئه‌وه‌ی (مێژوو) وه‌ک زه‌مه‌نی کارلێکردنی چالاکییه هونه‌ری و زانستی
و ئه‌ده‌بی و داهێنانه‌کان ته‌ماشا بکه‌ین، ده‌رگای ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌کاته‌وه که ئه‌م چالاکییانه، با بڵێین ئه‌م داهێنانه مرۆییه
ببه‌ستینه‌وه به ڕۆحی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی لێوه‌ی داهێنراوه. من
باوه‌ڕم وایه کاری داهێنان ته‌نیا ئاوێنه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیع
نییه، به‌ڵکو کردنه‌وه‌ی لۆچه‌کانیشێتی. لێره‌دا ده‌بێت به
ئاگاییه‌وه له ده‌سته‌واژه‌ی (واقیع) تێ بگه‌ین. دیاره مه‌به‌ست
له‌وه‌یه بگوترێت، ئێمه ئه‌مڕۆ واقیعێکی ساخته، گه‌نده‌ڵ، به‌رباد،
ئازاراوی، بێ ڕه‌هه‌ند و بێ
Perspektiv
ده‌ژین، ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب ئاوێنه بێت، که‌واته ئه‌میش ده‌بێته
به‌شێکی نووسراوی ئه‌و واقیعه به‌رباده. به‌مه‌ش ئه‌ده‌ب وه‌ک میدیۆم
و هۆکارێکی هه‌ره سه‌ره‌کییانه‌ی ناساندن و پشکنینی لۆچه شاراوه‌کانی
ناو واقیعی هه‌ر کولتورێک ده‌بێته کامێرایه‌کی فۆتۆگراف و به‌س.
به‌مه‌ش هه‌موو سیفه‌ته ئیستاتیکی و فه‌لسه‌فییه‌کانی خۆی
ده‌دۆڕێنێت. چونکه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بێت ئه‌وا له‌مڕۆدا
کامێرایه‌کی دیگیتال زۆر جوانتر وێنه‌ی کورسییه‌کت بۆ ده‌گرێت که زۆر
له کورسییه‌که‌ی ڤان گۆخ جوانتره. به‌ڵام دیاره وه‌ها نییه، چونکه
هونه‌ری کورسی دروستکردنه‌که،تێکه‌ڵه‌یه‌که له هه‌سته ناوه‌کییه
جوانه‌کان و له ڕووه سروشتییه‌که و له ده‌ستڕه‌نگینی ئه‌وه‌ی
کورسییه‌که‌ی دروستکردووه. له ئاستێکی تریشدا ده‌بینین له
ئه‌ده‌بیاتیشدا شته‌که هه‌مان جۆره، (پیره‌مێرد) و (گۆران)
تاڕاده‌یه‌ک له‌هه‌مان واقیع و زه‌مه‌ندا ژیاون، که ئه‌گه‌ر به پێی
ئه‌و تێۆرییه بووایه ده‌بوو ئه‌م دووانه و ته‌واوی ئه‌و شاعیر‌و
ئه‌دیبانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ک یه‌ک شیعریان بنووسییایه و
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان واقیع بن. به‌ڵام دیاره خوێندکارێکی ناوه‌ندی
به ئاسانی ده‌توانێت ئه‌و دووانه له‌یه‌کتر جیا بکاته‌وه. لێره‌وه
ده‌بینین له‌ناو مێژوو/ زه‌مه‌ندا دوو ئاوێنه هه‌یه، یه‌کێکیان
ڕواڵه‌ت و ڕووکار‌ی واقیع پیشان ده‌دات، بێگومان ئه‌مه‌ش ناکرێت
فه‌رامۆش بکرێت، ئه‌ویتریان ئاوێنه‌ی بنه‌وه‌ی مێژوو، نهێنییه
شاردراوه‌که‌ی ژێره‌وه‌ی واقیع. ئه‌گه‌ر له‌م دوو ئاوێنه‌یه‌وه
قۆناغه زه‌مه‌نییه‌کانی له‌دایکبوونی داهێنان ده‌ستنیشان بکرێت،
ئه‌وسا تێ ده‌گه‌ین داهێنان و مێژوو له چ په‌یوه‌ندییه‌کدان. با دوو
نموونه‌ی تر بهێنینه‌وه که پێمان ده‌ڵێن داهێنان که له ساتێکی
مێژوویدا له‌دایک ده‌بێت، ته‌نیا ته‌عبیر له‌و زه‌مه‌نه ناکات، به‌ڵکو
بۆ زه‌مه‌نه‌کانی داهاتووشن، ئایا سۆفیزمی (مه‌حوی)، یان شیعریه‌تی
(محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) ته‌نیا بۆ ئه‌و واقیعه کاتییه نووسراون که
له کۆتایی سه‌ده‌ی 19 لای مه‌حوی و له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 20 لای
محه‌مه‌د عومه‌ر گوزه‌راندوویانه، یان ئه‌وانه داهێنانێکن که پێم
وایه پتر بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌م زه‌مه‌نه، بۆ ئه‌م سه‌ده‌یه و
سه‌ده‌کانی دادێن نووسراون، هه‌ست ده‌که‌م ئه‌م دوو شاعیره دوو
کۆچه‌ری هه‌میشه‌یی ناو ڕۆح و ده‌روونی کۆمه‌ڵگای کوردین که له هیچ
هه‌وارگه‌یه‌ک و له هیچ وێسته‌گه‌یه‌کی مێژوودا بارگه ناخه‌ن و
نیشته‌جێ نابن. به‌م پییه مانای ئه‌وه نییه که پێمان وابێت
ئه‌ده‌ب کارێکی ناواقیعییه، به‌ڵکو ئه‌مه دیوێکی وێنه‌یه‌که‌یه‌تی و
دیوه‌که‌ی تری بریتییه له کردنه‌وه‌ی لۆچه‌کانی و پشکنینی
نهێنییه‌کانی. لێره‌وه‌یه مێژوو هیچ نییه جگه له هۆشیاری به‌و
ڕووداوانه‌ی له داهاتوودا له‌ناوه‌وه‌ی هه‌نووکه‌وه دێنه‌ده‌رێ. هه‌ر
داهێنه‌رێکیش هۆشیاری ئه‌وه‌ی هه‌بوو که به‌ته‌نیا له‌سه‌ر ڕواڵه‌ت
نه‌نیشێته‌وه، به‌ڵکو ڕۆچێته جیهانی ژێره‌وه‌ی واقیع ئه‌وه
داهێنانه‌که‌ی بۆ هه‌میشه‌یی ده‌بێت.
رِابه‌ر فاریق: پێم وایه پێویسته زۆر به وردی وه‌رامی ئه‌و پرسیاره
بدرێته‌وه له لایه‌ن رِۆشنبیران و وه‌رگێرِان و نووسه‌رانمانه‌وه:
بۆچی له‌م بیست ساڵه‌ی دواییدا رِۆماننووسین و وه‌رگێرِان، به
شێوه‌یه‌كی لێشاو له نێو كولتووری كوردیدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن؟
بۆچی خوێنه‌رانی ئێمه له سه‌روه‌ختی خوێندنه‌وه‌ی كاریگه‌رترین و
گه‌وره‌ترین رِۆمانی دنیادا، وه‌ها هه‌رِه‌مه‌كی پێشوازی له‌م ژانره
ده‌كه‌ن؟ هاوكاتیش تۆ بڵێیت رِۆمان ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌موو بۆشاییه‌كانی
(ئه‌ده‌ب) بێ؟ له ئێسته‌دا رِۆمان به لێشاو وه‌رده‌گێرِدرێت،
خوێنه‌رانی و نووسه‌رانیشمان به رِێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر رِوویان له‌م
ژانره‌ی نووسین كردووه، به‌لاَم به بێ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌گه‌لی
قووڵ و كاریگه‌ر له باره‌ی ئه‌م ته‌رزه نووسینه بخوێننه‌وه،
پرسیاری منیش لێره‌دا ئه‌مه‌یه: بۆچی ژانره‌كانی دیكه‌ی نووسینی له
كوردستاندا تا ئه‌و ئاسته به‌رزه رِوو له فه‌رامۆشبوون ده‌چن، هه‌م
له لایه‌ن خوێنه‌ر و هه‌م له لایه‌ن نووسه‌رانیشه‌وه (ته‌نانه‌ت
گه‌لێك له‌وانه‌یش كه پێشتر چیرۆك و شیعریان نووسیوه، ئێسته وازیان
له‌م دوو ژانره هێناوه و رِوویان به‌ره‌و لای رِۆمان
وه‌رچه‌رخاندووه، هاوكاتیش به‌شی زۆری ئه‌و هه‌وڵه رِۆماننووسینانه
شكستیان هێناوه له به‌رانبه‌ر رِه‌وتی داهێناندا، بێجگه له‌وه‌ی كه
ده‌زگه‌كانی چاپ و وه‌شاندنیش بایكۆتی شیعریان كردووه، هه‌ڵبه‌ت به
رِای زۆرێك له شاعیرانیشه‌وه، ئه‌مه بۆ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی رِۆمان
ده‌گه‌رِێته‌وه). له پاڵ ئه‌مانه‌یشدا، ناكرێت نه‌پرسین: تۆ بڵێیت
رِۆمان ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌موو بۆشاییه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردیی بێت؟
به‌كر عه‌لی:
شتێکی لۆگیکییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی شیعری خۆماڵی له‌ئاویلکه و
گیانه‌ڵادایه، ئه‌وا ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌گه‌ڕاندایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی
دووربینێکی تر بۆ ته‌ماشاکردنی دنیا و بۆ داهێنانی وردبینێکی تری
بینینی دیارده و نهێنێیه‌کانی ناوخۆی. شته‌که وه‌هایه تاڕووبه‌ری
سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیی فراوانتر بێت هۆشیاری فراوانتر ده‌بێت.ڕۆمانیش
تاکه ژانری ئه‌ده‌بییه که ئه‌و هۆشیارییه مێژووییه‌ی تێدا
به‌رجه‌سته ببێت. دۆخی سیاسی ئێستای کوردستانیش که هۆشیارییه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری ته‌واو جیاواز ده‌ژی، ئه‌وا له ناو
خۆیدا حه‌شارگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی چێ کردووه که ته‌نیا ڕۆمان، جا
خۆماڵی بێت یان وه‌رگێڕدراو، ده‌ره‌قه‌تی پشکنینی ئه‌و لۆچه
تاریکانه‌ی ناو ده‌روونی مرۆڤی نوێی کوردی و ئه‌و ڕووبه‌ره
گرمۆڵه‌کراوانه‌ی ناو ئێستای کۆمه‌ڵگای کوردی دێت. مرۆڤ تا زیاترهه‌ست
بکات به جیهان و به مێژوو، زیاتر پێویستی به شانۆ و به‌ڕۆمان هه‌یه
وه‌ک له شیعر. چونکه ته‌نیا ئه‌م دووانه ده‌توانن ڕۆحی سه‌رده‌م
نمایش بکه‌ن. به داخه‌وه گڕی شانۆ له کزبوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام
ڕۆمان تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو ساته پڕ ته‌وژمه‌کانی خۆی ده‌ژێنێت. له
ماوه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌م 10 ساڵه‌ی ڕابوردوودا چه‌ند ڕۆمانێکی
گه‌وره‌ی خۆماڵی و وه‌رگێڕدراو هاته نێو کتێبخانه‌ی کوردییه‌وه که
من به سه‌ره‌تای له‌دایکبوونی ئه‌و هۆشیارییه مێژووییه‌ی تێ ده‌گه‌م
که لای مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای کوردی به ڕۆحی جیهان
Weltgeist،
وه‌ک هیگڵ ده‌ڵێت، دروست ده‌بێت. به‌لای منه‌وه ئه‌مه پێڤاژۆیه‌کی
زۆر لۆگیکییه کاتێک کۆمه‌ڵگا به‌ده‌نگ ڕۆحی جیهانه‌وه ده‌چێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ی، به‌پێی هیگڵ دۆخی کۆمه‌ڵگا بریتییه له دۆخی جیهان.
به مانایه‌کی تر، له‌ناو ڕۆماندا ڕووبه‌رێکی کراوه هه‌یه بۆ
ئیش‌کردنی سایکۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه،به‌وه‌شدا له‌ناو کایه‌ی ڕۆشنبیر
ئێمه‌دا ئه‌گه‌ری فه‌لسه‌فه و پسایکۆلۆژیا ئه‌گه‌رێکی دووره، ئه‌وا
نووسه‌ری کوردی هه‌وڵ ده‌دات به‌و پاشخانه فیکرییه‌ی هه‌یه‌تی خه‌یاڵ
و فانتازیا بارگاوی بکات به توخمه فه‌لسه‌فییه‌کان، دیاره بۆ
ئه‌مه‌ش سوودی له‌سه‌رچاوه ئه‌ده‌بییه‌کانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی
وه‌رگرتووه، ئه‌م ته‌وژمه‌ش ده‌توانین بڵێین له دوای کاره‌کانی
ده‌ستۆیڤسکی و نیتچه، دواتر نووسه‌ر و فیلۆسۆفه وجودییه‌کانه‌وه
ده‌رکه‌وت، دیاره کامۆ و سارتر پێشه‌نگی ئه‌م بواره‌ن، به لای
ئه‌مانه‌وه خودی فه‌لسه‌فه‌ش جگه له کارێکی ئه‌ده‌بی چیتر نییه،
بۆیه ئێستا له خۆرئاوا زۆرجار له بری ئه‌وه‌ی بگوترێت کاره‌کانی
سارتر، ده‌گوترێت ئه‌ده‌بیاتی سارتر.
ئه‌مڕۆش له کوردستاندا،
له پاڵ ئه‌م زه‌مینه سیاسی و فیکرییه‌دا ناشبێت چاوپۆشی بکه‌ین له
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی تری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌ی ڕۆمان، که
بریتییه له به‌رفراوانبوونی زه‌مینه‌ی ماددیی، واته بازاڕی ئابووری
له‌بار بۆ ئه‌م دیارده‌یه. بازاڕێک که له‌به‌ر هۆکاره سیاسییه‌که
ته‌نیا له کوردستانی به‌شه‌که‌ی خۆماندا قه‌تیس نییه، به‌ڵکو
ته‌شه‌نه‌شی کردووه بۆ پارچه‌کانی تری کوردستان، به تایبه‌تی
کوردستانی خۆرهه‌ڵات که به‌شێکی فرۆشتنی کتێبه چاپکراوه‌کانی لای
خۆمان پێم وایه له‌وێیه.
رِابه‌ر فاریق: دیكارت رِوانینێكی وه‌هایه: "من بیر ده‌كه‌مه‌وه،
كه‌واته هه‌م"، به‌لاَم ئه‌وه‌ى شاراوه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یه: كام
(بیر كردنه‌وه) ده‌توانێت (بوون)ێكى پرِ جووڵه و ئیبداعكاریى
به‌رده‌وام به‌رهه‌م بهێنێ، هاوكات بیركردنه‌وه له كن تاكى هۆشیار تا
چه‌ند په‌یوه‌سته به (ئاگایى) و (ئه‌وانیدیكه)وه؟
به‌كر عه‌لی:
به بێ درێژکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌م ڕسته‌یه له سه‌ر بیری
فه‌لسه‌فی و له‌سه‌ر هێزی ژیان، ڕاسته‌وخۆ ده‌چمه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
پرسیاره‌که، ئه‌ویش پرسیاره له چۆنێتی و له شێوازی بوونێکی
داهێنه‌ر...
دیاره مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه له ناو بووندایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
بیریش نه‌کاته‌وه، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌یاندا مرۆڤ ده‌بێته ئاژه‌ڵێکی
دووپێ و به‌س، به‌ڵام شێوازی له‌ناو بووندا بوون، به‌و ڕێچکه
هایدیگه‌رییه‌ی ده‌یناسین، بریتییه له‌وه‌ی مرۆڤ له په‌رۆشیدا بۆ
مه‌سه‌له‌ی (بوون)، له بیرکردنه‌وه‌یدا له بوون بۆ یادهێنانه‌وه‌ی
بوون ده‌بێته بوونێکی ڕه‌سه‌ن، ئه‌وه‌شی به‌ر‌ده‌بێته‌وه ناو
ئاره‌زووی دابینکردنی شتگه‌له پووچه‌کانی ڕۆژانه‌وه، ئه‌وه‌ی
هایدیگه‌ر پێی ده‌ڵێت بوونه‌وه‌ره‌کان و شته‌کان، ئه‌وه ده‌بێته
بوونێکی ناڕه‌سه‌ن. لێره‌وه ده‌بینین بیرکردنه‌وه لای هایدێگه‌ر
کرده‌وه‌یه‌که له کرده‌وه‌کانی بایه‌خدان و په‌رۆشبوون بۆ (بوون).
ئه‌م دۆخه هایدێگه‌رییه لای فۆکۆ له ڕێی پیاده‌کردنی هونه‌ر و
ئیتیکی بوونه‌وه ده‌بێته شێوازێکی هونه‌رییانه‌ی (خودپه‌رۆشی)، هه‌مان
ئه‌م گوتاره ئیتیکه‌یه لای فیلۆسۆفی نوێی ئه‌ڵمانی پیته‌ر
سلۆته‌ردایک ده‌بێت ڕێچکه‌ی مه‌شقکردن و ڕاهێنانی مرۆڤ. هه‌ڵبه‌ت گه‌ر
ته‌ماشای سه‌رهه‌ڵدانی فیلۆسۆفی بکه‌ین، ده‌بینین به‌درێژایی پتر له
2500 ساڵی مێژووی درێژی خۆی، فه‌لسه‌فه هیچ نه‌بووه جگه له
مه‌شقکردنێکی ڕۆحی و ڕاهێنانێکی عه‌قلی و وه‌رزشێکی ئه‌خلاقییانه‌ی
مرۆڤایه‌تی له پێناوی په‌روه‌رده‌کردنی خودی خۆیدا... سلۆته‌ردایک
لێره‌وه پێی وایه مێژووی بیرکردنه‌وه و ئاکار بریتیه له
کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌تله‌تیکی و ئه‌کرۆباتیکی که مرۆڤ له چالاکییه‌کی
ئاسکێتیکیدا (زوهدگه‌رادا) توانیویه‌تی شارستانی پێ بگه‌یه‌نێت. له
ڕاستیدا له نێوانان (تاک) و (ئه‌وانیتر)دا ته‌نیا بایه‌خدان و
په‌رۆشی
Sorge
هه‌یه. هه‌نگاوی یه‌که‌می بیرکردنه‌وه لای تاک له گه‌ڕانه‌وه بۆ
کرداری غه‌می خۆخواردن یاخود خودپه‌رۆشییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات،
لێره‌دا ئه‌م خودپه‌رۆشییه له مانا ئیگۆیزم و منپه‌رستییه‌که‌وه
دووره، به‌ڵکو پتر په‌یوسه‌ته به هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری ئه‌و که‌سه‌ی
له ناو خودی خۆیدا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دژه‌کانی خۆیدا ده‌کات، واته ئه‌و
(خود)ه‌ی له ناو خۆیدا (ئه‌وانیتر) ده‌دۆزێته‌وه. هه‌ر خودێک ئه‌م
په‌رۆشییه‌ی بۆ خۆی تێدا بوو، ئه‌وه ڕێز له‌تاکایه‌تی له مانا
گشتییه‌که‌یدا ده‌گرێت. نیتچه فێری کردووین ئه‌وه‌ی سووکایه‌تییه‌کانی
خۆی بناسێت ئه‌وه ڕێز له‌خۆی ده‌گرێت. به‌و مانایه‌شی که ئێوه
ده‌تانه‌وێت ئه‌وا تاکی داهێنه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه ڕه‌خنه له خۆی
بگرێت، خۆی له‌به‌ر یه‌کهه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، تاکی داهێنه‌ر که‌سێکه
هه‌ست بکات داهێنانی ئه‌و له خۆیه‌کاڵاکردنه‌وه و له
خۆڕوخاندندایه. کافکا له شوێنێکدا زۆر جوان باس له‌م حاڵه‌ته
ده‌کات و ده‌ڵێت: "له شه‌ڕی نێوان خۆت و جیهاندا، جیهان بکه‌ره
دووه‌م،" واته یه‌که‌مین شه‌ڕی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خۆتدا
به‌رپای بکه‌یت. له ئاگاییشدا به ئه‌وانیتره‌وه، ئه‌وا هه‌موو
ده‌زانین مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه، من هیچ کاتێک ناتوانم
مرۆڤی دابڕاو بهێنمه پێشچاوی خۆم. سیفه‌تی هه‌ره‌سه‌ره‌کی مرۆڤ
ئه‌وه‌یه که ئه‌و له ناو (کۆ)دا هه‌یه... له ڕووی وجودیشه
دیسانه‌وه ده‌زانین که بوونی مرۆیی بوونه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا. هه‌ر
تاکێک گه‌ر له‌م پرینسیپه تێ گه‌یشت ئه‌وسا ده‌زانێت ڕێچکه‌ی ژیان
بریتییه له‌و ڕاهێنانه‌ی که په‌روه‌رده‌ی عه‌قل و سه‌رمان ده‌کات و
لێوه‌ی پێکانمان هه‌ڵده‌هێنینه‌وه. واته ئاگایی و ڕه‌فتار به
شێوه‌یه‌کی زوهدگه‌رییانه، وه‌ک (هونه‌رمه‌نده برسی)یه‌که‌ی کافکا و
وه‌ک ژیانه شاعیرییه‌که‌ی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی خۆمان پێکه‌وه
مه‌شق بکه‌ین. بۆ من ئه‌م شاعیره له پاش مه‌حوییه‌وه گه‌وره‌ترین
هونه‌رمه‌نی زوهدگه‌رایه. نیتچه‌ش پێی وابوو زه‌مین بریتییه له
هه‌ساره‌یه‌کی زوهدگه‌رایی.
که مێژووی مرۆڤایه‌تیش بریتی بێت له مێژووی گه‌شه‌کردنی هۆش و
ڕه‌فتار، واته بریتییه له گه‌شه‌کردنی (سه‌ر) بۆ سه‌ره‌وه.
ده‌سته‌واژه‌ی ((سه‌ر/ سه‌روو)) بریتییه له نیشانه‌یه‌کی نه‌ک هه‌ر
زمانه‌وانییانه‌ی گه‌شه‌کردن، به‌ڵکو عه‌قلییانه‌ی گه‌شه‌کردنی
شاقووڵییانه و ستوونییانه‌ی مرۆڤ. که سلۆته‌ردایک به‌م گه‌شه‌یه
ده‌ڵێت گه‌شه‌ی ستوونی
Vertikalisch.
له‌م په‌یوه‌ندییه‌شدا وشه‌گه‌لی وه‌ک ((سه‌رخانی مارکس، به‌رزه‌من
یاخود سه‌روومنی فرۆید، هه‌روه‌ها سوپه‌رمان یاخود سه‌روومرۆڤی
نیتچه)) هیچ نین جگه له و گه‌شه فیکرییه‌ی به سه‌ر ڕۆحی مرۆڤدا
هاتووه و دواجاریش دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه بۆ به‌رپێ و کراوه‌ته
سوپه‌رمارکت و سوپه‌رستارو سوپه‌ر...
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر بۆ رِابردوو بگه‌رِێینه‌وه، ده‌بینین كه
ئێسته‌ی (یۆنان) له به‌رانبه‌ر سه‌رده‌می (ئه‌فلاتوون) و (ئه‌رستۆ
تاتلیس) و ئه‌وانیدی دا، فه‌لسه‌فه نه‌ك هه‌ر رِووی له كزیی كردووه،
به‌ڵكووو له‌م رِووه‌وه (به ده‌گمه‌ن نه‌بێت) باس له ئێسته‌ی یۆنان
ناكرێت، به‌و مانایه‌ی كه: به‌رده‌وام بن له فه‌لسه‌فه، هاوكات ئه‌م
دیده بۆ (رِووسیا)یش به هه‌مان شێوه له به‌رده‌مماندا قووت
ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه؛ ئێسته‌یش بێجگه له (تۆڵستۆی) و (فیۆدۆر
دۆستۆیێڤسكی)، باس له ئه‌ده‌بیان ناكرێت، به شێوه‌یه‌ك كه
رِه‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر رِه‌وتی ئه‌ده‌ب هه‌بێت له جیهاندا. ئه‌مه
به نیسبه‌ت ئه‌و ولاَتانه، به نیسبه‌ت خۆیشمان: پێت وایه ئێمه
ئه‌زموونگه‌لێكی ناوازه‌ی وه‌هامان هه‌بن، تا به‌رده‌وام وه‌ك
سه‌رچاوه بگه‌رِێینه‌وه كنیان؟ له ئێسته‌دا (ده‌ق)ێكی وه‌هامان
هه‌یه (بێجگه له فیكر، بۆ نموونه چیرۆك و رِۆمان و یادداشت)
وه‌ربگێرِدرێت و له ئاستی به‌رهه‌مه ئێستێتیكییه‌كانی جیهاندا له
كێبه‌رِكێدا بێت (له رِووی فره‌رِه‌هه‌ندی و جواننووسییه‌وه)؟
به‌كر عه‌لی:
ئه‌م پرسیاره چه‌ندێک درێژ داتانڕشتووه، هێنده‌ش پێویستی
به‌وه‌ڵامێکی درێژه، له‌به‌رئه‌وه‌شی لێره‌دا ئه‌و ده‌رفه‌ته شک
نابه‌م ناچارم به‌خێرایی ئاماژه به‌وه بده‌م، که سوڕی شارستانی هه‌ر
وه‌ک سوڕی ژیان وه‌هایه، واته هه‌موو زینده‌ووه‌رێک،هه‌موو
دیارده‌یه‌ک، وه‌ک تاک و وه‌ک کۆ، شیاوی مردن و ئاوابوونن. ئه‌وه
ته‌نیا مرۆڤ نییه که ده‌مرێت به‌ڵکو شارستانیش ده‌مرێت.ئایا مێژووی
مرۆڤایه‌تی بریتییه له مێژووی تاکه یه‌ک شارستانی،یان ده‌یه‌ها
شارستانی جۆراو جۆر، هه‌ر له ژاپۆن و چین و هیندستانی ئاسیاوه بیگره
تا به‌ناو میزۆپۆتامیای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێپه‌ڕده‌بیت بۆ
سه‌ره‌وه لای گریکه‌کان و پاشان بۆ سه‌رووتر لای ڕۆمه‌کان و تا
ده‌گاته ئه‌مه‌ریکای خواروو ژوروو... گریکه‌کان و ڕۆمه‌کان به‌ر له
هاتنی مه‌سیح یه‌که‌مین هه‌نگاویان نا بۆ چوونه ناو جیهانه‌وه،
سه‌رده‌می ئه‌وان ئاوابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌واوی شارستانی خۆرئاوا
درێژه‌پێده‌ری ئه‌و ده‌ستپێکه‌ی ئه‌وانه. هه‌موو شارستانییه‌ک شیاوی
نغرۆبوونه، چونکه وه‌ک پۆل ڤالێری ده‌ڵێت: چاڵی مێژوو هێنده
فراوانه جێی هه‌موو شتێکی تێدا ده‌بێته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: هه‌ر ئینسانێك كه دێته دنیا، له سه‌فه‌رگه‌لێكدایه،
تۆ وه‌كوو (به‌كر عه‌لی)، كه یه‌كێكیت له رِۆشنبیره‌كانی كورد، له‌م
سه‌فه‌رگه‌له‌دا به كوێ گه‌ییشتوویت؟
به‌كر عه‌لی:
من
هه‌میشه له دۆخی هیوا خواستندام، واته هه‌میشه چاوم بڕیوه‌ته
ئه‌وه‌ی به ئامانجێک بگه‌م، به‌ڵام هه‌ر ده‌ڕۆم و پێی ناگه‌م،
به‌مپێیه له‌به‌رئه‌وه‌ی له ژیاندام ئه‌واهه‌میشه له ڕه‌وتکردندام،
واته له جووڵه و گۆڕاندام ئه‌م خودڕه‌وکردنه‌ش جۆرێکه له‌و
خودپه‌رۆشییه‌ی له سه‌ره‌وه باسم لێوه کرد. پێم وایه هه‌موو که‌س
هه‌مان ئه‌م دۆخه‌ی من ده‌ژی، به‌ڵام هه‌ندێک ده‌رکی پێ ناکه‌ن،
هه‌ندێک ناڕاستگۆیانه ده‌یشارنه‌وه و هه‌ندێکیش نا‌وێرن هه‌قیقه‌تی
به ئامانج نه‌گه‌یشتن وه‌ک شکستی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن. ئه‌وه‌شی ئه‌م
حاڵه‌ته‌ی تێدا نه‌بێت مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاڵۆز نییه، چونکه ئه‌وه‌ی پێی
نه‌بێت پێویستی به پێڵاو نییه.