(ئازاد عه‌بدولواحید)، یه‌كێك له رِووناكبیر و رِه‌خنه‌گره هه‌ره
جیددییه‌كانه و زێتر له (30) ساڵه له‌نێو كایه ئه‌ده‌بی و
مه‌عریفییه‌كاندا كار ده‌كات و خاوه‌نی تێرِوانین و دنیابینیی تایبه‌ت
به خۆیه‌تی، هه‌میشه‌ش بێده‌نگییه‌كی گه‌وره له پاڵیدا ئاماده‌ییی
هه‌یه، ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه ئه‌م پیاوه
نایه‌وێت بێته نێو ئه‌و فه‌زا رِۆشنبیرییه‌ی كه پرِاوپرِه له
ئاژاوه و رِقه‌به‌رایه‌تی دوور له گیانی داهێنان و میهره‌بانی
رِۆشنبیرانه، هاوكات له رِێگه‌ی گۆڤارێكی سه‌نگینی وه‌ك (رِامان)،
خزمه‌تێكی گه‌له‌ك گه‌وره و پرِ به‌خششی به كتێبخانه‌ی رِۆشنبیری
كوردی به‌خشیوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كتێبی به‌نرخی هه‌یه،
دواترینیان له‌م ماوانه‌دا به‌رگی یه‌كه‌می دیوانی (شێخ نووری شێخ
ساڵح)ی چاپ و بلآوكرده‌وه و له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ش كه گۆڤاری
(رِامان)یان تێدا بلآوكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ (سه‌ركه‌وت وه‌لی)
توانیویانه هه‌موو هێزی مه‌عریفی و فیزیكیی و ته‌نانه‌ت و
كاته‌كانیشیان به‌و گۆڤاره ببه‌خشن، به‌بێ ئه‌وه‌ی رِۆژێك له رِۆژان
پارادۆكسێك له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كه‌دا، یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ
خوێنه‌رانیشدا به‌رهه‌م بهێنن.
ده‌مێك بوو ته‌مه‌ننام ده‌كرد له نزیكه‌وه ئاگاداری تێرِوانینه
تازه‌كانی و باس و خواسی گۆڤاری (رِامان) و شتگه‌لێكی تریش بم، به
هه‌مه‌حاڵ ئه‌وی ویستم گه‌یاندى و ئه‌نجامیشدا ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه
پوخته‌ی لێ كه‌وته‌وه:
*:
گۆڤاری رِامان له یه‌ك كاتدا چه‌ند كتێبێكه، له رِووی
بایه‌خدانی به‌لایه‌نی زمان و به كوردی كردنی زاراوه و رِێنووس و
خاڵبه‌ندی له هه‌موو بلآوكراوه‌كانی دیكه‌ی بواری ئه‌ده‌بی و
رِۆشنبیری زیاتر بایه‌خ به‌و لایه‌نانه ده‌دات و له‌م رِووه‌وه
به‌رچاوتر خۆی ده‌نوێنێ.. ئێوه بۆ ئه‌وه ده‌ڵێن چی?
ئازاد عه‌بدولواحید:
ئێمه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌شێوه‌یه‌كی دیراسه‌تكراو كارمان كردووه،
له‌هه‌ر قۆناغێكی ده‌رچوونی، رِامان جۆره تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌بووه
تا به‌پیر داوا رِۆشنبیرییه‌كانی ئه‌و كات و سه‌رده‌مه‌وه بچێ. كه
سه‌ره‌تا رِامان ده‌رچوو، گۆڤاری رِۆشنبیری- ئه‌ده‌بی زۆر كه‌م بوو،
بۆیه به‌جۆرێك كارمان ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڤاری ئه‌ده‌بی و
رِۆشنبیری و هونه‌ری زۆر بوون، شێواز و نه‌فه‌سی كاركردنی ئێمه‌ش
گۆرِا. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یفه‌رموون چه‌ند كتێبێكه، ئه‌وه‌یان برِیارێكه
له لای خوێنه‌ران و رِه‌خنه‌گران و هه‌وادارانی رِامان-ه، ئاینده‌ش
وه‌ك دادوه‌رێكی خاوه‌ن ئینساف ئه‌م قه‌زاوه‌ته ده‌كات و
ده‌یبرِێنێته‌وه، به‌لآم ستراتیژی كاری ئێمه ئێستاش هه‌روه‌ك خۆی
ماوه كه به قووڵی و فراوانی ئیش كردنه له‌سه‌ر گرفت و ئاریشه
ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فیكری و رِووناكبیرییه‌كانمان. پێشم وایه هه‌ر
گۆڤارێك- بلآوكراوه‌یه‌ك بۆ بواری ئه‌ده‌بی و رِۆشنبیری ته‌رخان كرابێ
ده‌بێ بایه‌خێكی به‌رچاو به زمان بدات، چونكه هیچ چه‌مك و فیكر و
فه‌لسه‌فه و نووسینێك كه په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی كورد بكات
نابێ ئه‌و بایه‌خه پشتگوێ بخا، ئیش كردن له‌سه‌ر بواری رِه‌خنه و
فیكر و فه‌لسه‌فه و داهێنان داوای بایه‌خی زیاتر ده‌كات به‌زمان،
واته بایه‌خ به‌كوردی بیركردنه‌وه و نووسین و زاراوه و رِێنووس و
خاڵبه‌ندی و په‌ره‌گراف دانان تاد، چونكه جاری وا هه‌یه له وتارێكی
فیكریدا فاریزه‌یه‌ك له شوێنی خۆی دانه‌نرێ چه‌مكه‌كه ده‌شێوێ و
ناگاته خوێنه‌رانه‌وه.
*:
ئه‌ی بۆچی قه‌باره‌كه‌ی بچووك كرایه‌وه و ئێستا وه‌ك جاران نییه?
ئازاد عه‌بدولواحید:
بمبووره بڵێم ئه‌و جۆره بیرورِایانه به هی كه‌سانێك ده‌چن كه
خوێنه‌ری باشی رِامان نین. ئێستا رِامان به‌باوه‌رِی من و خوێنه‌ره
به‌رده‌وام و جددییه‌كانی، زۆر له جاران قووڵتر و تۆكمه‌تره. من به
ته‌واوی نازانم مه‌به‌ست له‌جاران چییه? ئه‌گه‌ر گه‌وره‌یی
قه‌باره‌كه‌ی جارانی مه‌به‌ست بێ، ئه‌وه كاری رِۆشنبیری به قه‌باره‌ی
گه‌وره و به بست ناپێورێ، ده‌شبوو دوای (11) مانگ وه‌ستانی
گۆڤاره‌كه و پاش ئازادكردنی عیراق، له‌وه‌ها وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی
گه‌وره‌دا كه گۆرِانكاری رِیشه‌یی خسته نێو سستمی سیاسی و ئابووری،
ئه‌و گۆرِانه لایه‌نی رِۆشنبیری و رِۆژنامه‌وانیش بگرێته‌وه، بۆیه
ئێمه‌ش به‌كاری خۆماندا چووینه‌وه، چونكه زۆری نه‌برد به لێشاو
گۆڤار و رِۆژنامه‌ی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رِووناكبیری ده‌رچوون، بگره
زۆر گۆڤاری تایبه‌تمه‌ند بۆ زۆر بواری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فیكری و
زانستی و تاد ده‌ركه‌وتن، بۆیه ئێمه هه‌ندێ ته‌وه‌ره‌مان لێ لابرد و
ژماره‌ی لاپه‌رِه‌كانیشمان كه‌م كرده‌وه.
قسه‌ی
خۆمان بێ كاركردن له‌ناو میلله‌تی ئێمه‌دا به‌ده‌ردی كورِه‌كه و
باوكه‌كه و كه‌ره‌كه چووه، كه زۆربه‌مان حه‌كایه‌ته‌كه‌یان
ده‌زانین، تۆ هه‌ر چۆنێ كار بكه‌یت بایی ئه‌وه‌نده خه‌ڵكی
ده‌مێننه‌وه كه قسه‌یان هه‌بێ و گله‌یی و گازانده بكه‌ن. ئێمه كه
به شه‌ونخوونی و رِه‌نجی فه‌رهادانه گۆڤارێكی قه‌باره گه‌وره‌مان
ده‌رده‌كرد، هه‌ر به هه‌مان مووچه و توانای ماددی مته‌وازیعی
به‌رده‌ستمان ئه‌و كار و ئه‌ركانه‌مان بۆ خۆمان زیاد كردبوو، به
برِیارێكی سه‌رووی خۆمان ئه‌وه‌مان نه‌كردبوو، واته ئه‌گه‌ر گۆڤارێكی
(120) لاپه‌رِه‌یی و كه‌متریشمان ده‌ركردبا كه‌س لێمانی
نه‌ده‌پرسییه‌وه، به‌لآم ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و
بۆشایی و كه‌له‌به‌ره گه‌وره‌یه پرِ بكه‌ینه‌وه كه ئه‌وسا هه‌ستی
پێ ده‌كرا، یان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو نووسه‌رانه بگرینه خۆمان و
باوه‌شیان بۆ بكه‌ینه‌وه كه رِوویان تێكردبووین، ئه‌و قه‌باره (60)
لاپه‌رِه‌ییه‌ی ژماره‌ی (1) ی گۆڤاره‌كه ژماره دوای ژماره رِووی له
زیادبوون كرد، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئه‌ركی پێوه‌ندی كردن به‌نووسه‌ران و
په‌یداكردنی بابه‌ت و نووسینی قووڵ و جوان بۆ ئێمه زۆر گرانتر بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جاری وا هه‌بوو زیادكردنی (1) به‌ند كاغه‌ز له
چاپخانه كێشه‌ی بۆ من ده‌نایه‌وه، تا ده‌گه‌یشته خه‌لآتی
نووسه‌ره‌كان كه به هۆی زۆربوونی لاپه‌رِه‌كانی گۆڤاره‌كه‌وه زیاد
ده‌بوون، ئه‌وه بێجگه له ئه‌ركی هه‌ڵه‌گری ئه‌و لاپه‌رِانه و تایپ
كردنیان و پێداچوونه‌وه‌ی زمانه‌وانی و چاكردنی رِێنووس و تاد.. كه‌چی
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی رِێز له‌و شه‌ونخوونی و ئه‌ركه‌مان بگیرێ و سوپاس
بكرێین، زۆرجار زمانیان لی ده‌داین به‌وه‌ی گوایه رِامان به‌قه‌ده‌ر
بلۆكێكه و له ماوه‌ی مانگێكدا ناخوێنرێته‌وه و كه‌س ده‌ره‌قه‌تی
خوێندنه‌وه‌ی نایه‌ت، له‌كاتێكدا خوێنه‌ری ئاسایی هه‌بوون له‌و سه‌ر بۆ
ئه‌وسه‌ری رِامان-یان ده‌خوێنده‌وه، گرنگ ئه‌وه بوو له‌ناو لاپه‌رِه
و ته‌وه‌ره‌كانی رِاماندا هه‌موو خوێنه‌رێك ده‌یتوانی به‌شی خۆی بۆ
خوێندنه‌وه بدۆزێته‌وه، له هه‌موو دنیاشدا له خوێندنه‌وه‌ی گۆڤار
ئه‌وه باوه‌و هه‌ر وایه، ئه‌مرِۆكه سه‌رده‌می ئینتیقائییه‌ته،
واته جاری وا هه‌یه له گۆڤارێكدا خوێنه‌ر دوو سێ بابه‌ت
هه‌ڵده‌بژێرێ بۆ خوێندنه‌وه، كه‌م رِێك ده‌كه‌وێ كه‌سێك ئه‌مسه‌ر
هه‌تا ئه‌وسه‌ری گۆڤارێك بخوێنێته‌وه.
ئه‌وكاته‌ی رِامان به‌و قه‌باره‌یه ده‌رده‌چوو، نه به كۆبوونه‌وه و
نه به نووسراو له هیچ شوێنێكه‌وه برِیارم بۆ نه‌هاتبوو كه به
چه‌ند لاپه‌رِه و مه‌لزه‌مه، یان به چ نه‌هجێك ده‌ری بكه‌ین، ئێمه
ده‌مانویست و ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌بوو له‌و قۆناغ و ده‌رفه‌ته‌دا
گۆڤارێكی وا ده‌ربكه‌ین كه بتوانین ئیستعابی ئه‌و هه‌موو نووسه‌رانه
بكه‌ین كه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له‌ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا
رِوویان تێكردبووین و ئێمه‌ش رِوومان لێیان نابوو بۆمان بنووسن، ئه‌وه
ئه‌وكاته بوو كه گولله به گولله و تۆپ به‌ر تۆپ ده‌كه‌وت و
چه‌رِه دووكه‌ڵی شه‌رِی نه‌گریسی ناوخۆ له لوتكه‌یدا بوو. نائومێدی و
یه‌ئس باڵی به‌سه‌ر هه‌موو كوردستان و به‌تایبه‌تیش توێژی رِۆشنبیران و
نووسه‌راندا گرتبوو، ئه‌وكاته گۆڤاری تایبه‌ت به ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیری
نه‌ك هه‌ر كه‌م، بگره له رِیزی نه‌بوون ده‌ژمێردرا، به‌ڵێ ئه‌وكاته
ئێمه بووین له سۆنگه‌ی عیشق و خۆشه‌ویستی خۆمانه‌وه بۆ كاری
كولتووری و ئه‌ده‌بی ئه‌و ئه‌ركه قورس و گه‌وره‌یه‌مان گرتبووه
ئه‌ستۆی خۆمان بۆ ده‌ركردنی گۆڤارێك به‌و شێوه و قه‌باره‌یه.
خۆ
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه بڵێن ئه‌وسا نووسه‌ری به‌ناوبانگ له
هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆمانیان ده‌نووسی و ئه‌وانه‌ی ئێستا بۆمان
ده‌نووسن به‌ناوبانگ نین، ئه‌وه دیسان خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر درشتی
گۆڤاری رِامانه و ئه‌مه‌یان گورگه لۆقه‌ی پێ ده‌ڵێن، چونكه
له‌لایه‌ك مه‌رج نییه هه‌موو نووسه‌رێكی به‌ناوبانگ، نووسه‌رێكی باش
بێ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه قسه له ته‌عمیماتدا ناكرێ، چونكه
نووسه‌ره‌كانی ئێستاش بۆمان ده‌نووسن هه‌ر نووسه‌ره‌كانی جاری جارانن،
سه‌ره‌رِای به‌شدار بوونی نووسه‌ری جددی و باشی دیكه‌ش كه به‌جوانترین
و قووڵترین نووسینه‌كانی خۆیان له‌رِاماندا به‌شداری ده‌كه‌ن. رِاسته
ئێمه مانگانه (100) لاپه‌رِه و زیاترمان له گۆڤاره‌كه كه‌م
كردووه‌ته‌وه، به‌لآم ئه‌و (42) ته‌وه‌ره‌یه‌ی جاران له رِاماندا
هه‌بوون، ئێستاش ژماره‌یه‌ك ناژماره‌یه‌ك به‌نۆره دایانده‌نێینه‌وه،
ئه‌وانه‌ی به پێویستمان نه‌زانین له رِاماندا هه‌بن لامان بردن وه‌ك
ته‌وه‌ره‌ی (كۆمپیووته‌ر) و (ئینته‌رنێت) و (ئه‌لبوومی رِامان) و
(نامه‌ی زانكۆیی) و (تیراژ) كه بریتی بوو له هه‌ندێ هه‌واڵ و كورته
وتار و چاوپێكه‌وتنی كورت و ورده‌واڵه تاد. ئه‌وكاته له‌هیچ
كونێكه‌وه بایه‌خ به نووسینی وتار و لێكۆڵینه‌وه و كتێب سه‌باره‌ت
به (كۆمپیووته‌ر) و (ئینته‌رنێت) و بواری دیكه نه‌ده‌درا كه ئێمه
ئه‌و كاره‌مان ده‌كرد، به‌لآم دواتر كه بینیمان نووسین و كتێب له‌م
بوارانه‌دا زۆر بوون، ئێمه بۆ ئه‌و گۆڤار و چاپكراوه
تایبه‌تمه‌ندانه‌مان به‌جێ هێشتن و ده‌ستمان لێیان به‌ردا، یان كاتێك
بینیمان كورته وتار و هه‌واڵه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان زۆر بوار و
ده‌رفه‌ت و پانتایی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌مدا كراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت
له‌لاپه‌رِه‌ی رِۆشنبیری و كولتووری رِۆژنامه‌كانیشدا ئه‌و كاره
ده‌كرێ، بۆیه ده‌بوو ئێمه بۆ تۆكمه‌تر كردن و گورجتر كردنی
گۆڤاره‌كه‌مان زیاتر بكه‌وینه بایه‌خدان به‌لێتوێژینه‌وه‌ی بواری
ئه‌ده‌بی و رِه‌خنه‌یی و فیكری و هونه‌ری و... ته‌نانه‌ت له
بلآوكردنه‌وه‌ی هه‌ڤپه‌یڤین و دیمانه‌كانیشماندا جاران كه (3) دانه
بوون ئێستا (1) دانه، یان جاروبار دوو دانه بلآو ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ
ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانیش (شیعر، چیرۆك، نۆڤلێت، شانۆنامه) ئێستاكه
نه نۆڤلێتی درێژ و نه شانۆنامه‌ی درێژ بلآوناكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی
خاتری خاوه‌نه‌كانیشیان نه‌گرین ئێستا نیوه‌ی تێكسته‌كانی جاران
بلآوده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و سه‌دو ئه‌وه‌نده لاپه‌رِه‌یه‌شمان كه له
گۆڤاره‌كه كه‌م كردووه‌ته‌وه برِیاردرا مانگانه كتێبێك بۆ
نووسه‌رێكی چالاك كه به‌درێژایی ئه‌و (13) ساڵه‌ی رِامان ده‌رده‌چێ و
تێیدا به‌شدار بووه چاپ بكرێت.
*:
ئه‌ی نووسه‌رانی تاراوگه ناویان له‌نووسه‌رانی رِۆژهه‌لآت كه‌متر
نییه?
ئازاد عه‌بدولواحید:
نه
نووسه‌رانی رِۆژهه‌لآت له‌سه‌ر حیسابی نووسه‌رانی تاراوگه، نه
نووسه‌رانی تاراوگه له‌سه‌ر حیسابی نووسه‌رانی ئێره، نه نه‌وه‌یه‌ك
له‌سه‌ر حیسابی نه‌وه‌یه‌كی دی، نه شارێك و ولآتێك له‌سه‌ر حیسابی شار
و ولآتێكی دی نووسینیان له‌لای ئێمه بلآو ناكرێته‌وه. ئێمه ئه‌و
هاوسه‌نگییه‌مان له رِاماندا رِاگرتووه و تا ئێستا پاراستوومانه،
به‌لآم ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه كه نووسه‌رێكی تاراوگه ده‌قێكی
لاواز، یان نووسینێكی ساكارمان بۆ بنێرێ ئێمه گورج بۆی بلآو
بكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وێوه هاتووه. ئێمه به ده‌یان و
سه‌دان نووسینی تاراوگه و رِۆژهه‌لآت و ئێره‌شمان به‌لاوه ناوه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاواز بوون، بوونی نووسه‌رێك له هه‌نده‌ران نایكات
به داهێنه‌ر و نووسه‌ری باش، ئه‌گه‌ر بۆ خۆی نووسه‌رێكی باش نه‌بێ،
تاراوگه نایپه‌رِێنێته‌وه و پاسه‌پۆرتی بلآوكردنه‌وه‌ی
به‌رهه‌مه‌كه‌ی ناداتێ.
*:
ئه‌و پێوه‌رانه چین كه بۆ بلآوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێك له رِامان- دا
پێرِه‌وی لێده‌كه‌ن?
ئازاد عه‌بدولواحید:
له‌لای ئێمه ناو شه‌فاعه‌ت بۆ نووسینه‌كه ناكات، ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ره‌تای كاریشمانه‌وه تارِاده‌یه‌ك ئه‌وه كرابێ، ئێستا كه‌متر
له‌لای ئێمه‌دا به‌دی ده‌كرێ. زۆرجار نووسه‌ری به‌ناوبانگ لێمان عادز،
یان نیمچه عادز بووه، چونكه ویستوومانه پێوه‌ری قووڵی نووسین، یان
پێوه‌ری داهێنه‌رانه به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌یدا پێرِه‌و بكه‌ین، چونكه له
ده‌قدا تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازبوون و چۆنیه‌تی وتن و هه‌بوونی
دیدگایه‌كی تایبه‌ت پێویسته نه‌ك چوون یه‌كی و باسی چی ده‌كات. زۆرجار
كه‌سانێك به‌و پێوه‌ره به‌رهه‌مه‌كه‌ی بلآو ده‌كرێته‌وه كه
نایناسین، یان دووراو دوور ده‌یناسین. كه‌سانی خۆشه‌ویست و نزیكیش
لێمانه‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌ربلآوكردنه‌وه ناكه‌وێ، له‌كاتێكدا
حه‌زمان لێ بووه خزمه‌تی بكه‌ین، به‌لآم خۆ ناكرێ به‌موجامه‌له‌كردن
گۆڤارێك پرِ بكرێته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنێك هه‌بێ، ئه‌وه
به‌رهه‌می ئه‌و نه‌فه‌س و شێوازه‌ی كاركردنی ئێمه‌یه، ته‌نانه‌ت جاری
وا هه‌یه به‌رپرس و كه‌سانی ده‌سه‌لآتدار كه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆمان
ده‌نێرن و بلآوناكرێته‌وه، لێره‌دا هه‌موویان وه‌ك یه‌ك و به
رِوحیه‌تێكی وه‌رزشوانانه ئه‌مه‌مان لێ وه‌رناگرن، هه‌ندێكیان زۆر له
دڵی ده‌گرن و له‌وانه‌یه هه‌ندێ جار بكه‌وینه بازنه و داوی ناحه‌زی
و شه‌رِانگێزییانه‌وه، به‌لآم به‌گشتی خه‌ڵكی له‌وه تێگه‌ییون ئێمه
به‌گیانێكی داهێنه‌رانه و پێوه‌رگه‌لێكی رِۆشنبیرانه
به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و پێوه‌ری دیكه‌مان نییه، له‌وه
تێده‌گه‌ن له لای ئێمه لیستی رِه‌ش نییه، رِق هه‌ڵگرتن و ته‌سفیه‌ی
حسابات و هه‌ڵم گره و هه‌ڵت ده‌گرم و لێكدانه‌وه‌ی سیاسیانه بۆ ناوی
نووسه‌ر و داهێنه‌ر نه‌كراوه و نایكه‌ین، به نه‌فه‌سێكی كوردانه و
نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی نیشتمانی كارمان كردووه، هه‌ر ئه‌و شێواز و نه‌فه‌سی
كاركردنه‌ی ئێمه‌شه ئه‌مرِۆكه په‌رِیوه‌ته‌وه بۆ ناو شێوازی
كاركردنی زۆر له گۆڤار و رِۆژنامه‌كانی تایبه‌تن به بواری ئه‌ده‌بی و
رِۆشنبیری و هه‌ندێكیان تا بینه‌قاقا خه‌ریكی لاسایی كردنه‌وه‌ی
ئێمه‌ن، ده‌ستیشیان خۆش بێ.
*:
هه‌ست ده‌كه‌ین رِامان له رِووی ئیمكاناته‌وه به‌پێی پێویست نییه،
ئه‌مه وایه?
ئازاد عه‌بدولواحید:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له مووچه‌یه ئه‌وه ئه‌و برِی مووچه‌یه‌ی ده‌درێته
كارمه‌ندانی گۆڤاری رِامان ئه‌گه‌ر كه‌متر نه‌بێ له مووچه‌ی
كارمه‌ندانی داموده‌زگا و كه‌ناڵه‌كانی دیكه، ئه‌وه هه‌رگیز زۆرتر
نه‌بووه و نییه، بۆیه زۆرجار كه‌ناڵ و ده‌زگا خوا پێداوه‌كان
ده‌چنه بن كڵێشه‌ی كارمه‌ندانی ئێمه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به مووچه‌ی
چه‌ورتر له دینیان وه‌ربگێرِن، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئێستامان خۆیان
كه‌سانی دڵسۆزن و به قسه‌ی ئه‌وان ته‌فره ناخۆن. وه‌ك ئاگاداریشن زۆر
پرِۆژه‌ی رِۆشنبیری و هونه‌ری پاره‌وپوول و بودجه‌ی زۆر و گه‌وره‌یان
بۆ ته‌رخان كراوه و ده‌كرێ، به‌لآم له ئه‌نجامدا نه‌یانتوانیوه و
ناتوانن تا سه‌ر به‌رده‌وام بن و به‌پێوه بوه‌ستن و سه‌رنجی
رِۆشنبیران بۆ لای خۆیان رِابكێشن و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر جوولآنه‌وه‌ی
رِۆشنبیرییه‌وه هه‌بێ. پرۆژه‌ی رِۆشنبیری و ئه‌ده‌بی به بودجه‌ی
گه‌وره، گه‌وره نابێ. رِامان وا بۆ سێزده ساڵ ده‌چێ به‌رده‌وامه،
ئه‌مرِۆكه له هه‌موو رِۆژێك زیاتر كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر بڵندی ئاست و
پێگه‌و سه‌ركه‌وتن و ته‌ئسیری كاركردنی هه‌یه. دیاره خواست و خه‌ون و
ئاواتی ئێمه له شوێنێكدا چه‌ق نابه‌ستێ و ده‌مانه‌وێ به‌رده‌وام
خۆمان نوێ بكه‌ینه‌وه و شان به‌شانی گۆرِانكارییه‌كان برِۆین، بۆیه
ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا خواكردی باشتر پشتیوانیمان لێكرا و باربوو كراین،
ئه‌وه ده‌توانین كاری گه‌وره‌تر و جوانتر و كاریگه‌رتر بكه‌ین و
كاریگه‌ری زیاتریشمان به‌سه‌ر بزاڤی رِۆشنبیرییه‌وه هه‌بێ.
*:
سالآنه چه‌ند كتێبێك به‌چاپ ده‌گه‌یه‌نن، ئایا له‌م رِووه‌وه
وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری، یان هیچ لایه‌نێك هاوكاریتان ده‌كه‌ن، یان
پاداشت ده‌درێنه‌وه?
ئازاد عه‌بدولواحید:
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م بۆ كرد له‌و لاپه‌رِانه‌ی له رِامان-مان گرته‌وه
و به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه‌مان برد، رِه‌زامه‌ندی دراوه مانگانه كتێبێ
چاپ بكه‌ین، به‌لآم له‌به‌ر گرفتی چاپخانه ئه‌وه‌شمان به‌پێی پێویست
پێ نه‌كراوه، ئێمه هه‌ر به هه‌مان ستاڤ و خه‌تی به‌رهه‌مهێنانی
گۆڤاره‌كه كارمان بۆ چاپی كتێبه‌كانمان كردووه. تا ئێستا چه‌ند
كتێبێكمان چاپ كردووه و كۆمه‌ڵێكیشمان له‌به‌رده‌سته و ئاماده‌ن بۆ
چاپ كردن. كتێبه‌كانمان تا دیزاین كردنی به‌رگ و ناوه‌وه و قۆناغی
ترێس كردنیان ئێمه لێیان به‌رپرسین، كاغه‌ز و كه‌ره‌سته‌كانی چاپ كردن
و كرێی چاپخانه له لایه‌ن مه‌كته‌بی ئیعلامه‌وه دابین ده‌كرێت، ئیتر
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری پێوه‌ندی به‌كاری ئێمه‌وه
نییه، بۆیه نه كۆمه‌ك و هاوكاری كردووین نه پاداشتی بۆ
نووسه‌ره‌كانی ئێمه و دانه‌ره‌كه‌ش دانه‌ناوه، ئێمه ئه‌م كارانه
خۆبه‌خشانه ده‌كه‌ین.
*:
تا چه‌ند گۆڤاری رِامان كۆمه‌كی تۆی كردووه? یان تا چ ئاستێك كاتی لێ
گرتووی? هیچ كاتێك ویستووته كارێك بكه‌یت و گۆڤاری رِامان بووبێته
به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م خۆت و كاره‌كانت?
ئازاد عه‌بدولواحید:
هه‌رچه‌نده نازانم به ته‌واوی مه‌به‌ست له‌كۆمه‌ك چییه، به‌لآم كاری
من له‌گۆڤاری رِامان درێژه‌پێده‌ری كاری رِۆشنبیری و ئه‌ده‌بی له‌وه
پێشتری خۆمه. واته كارێكی جیاواز و دوور نییه له‌كاری نووسین و
خوێندنه‌وه و ئه‌ده‌بیات، كه هه‌ر له تافی مێردمنداڵی و
هه‌رزه‌كاریمه‌وه خۆم بۆی ته‌رخان كردووه و سه‌رومرِ ژیانی منی داگیر
كردووه، بۆیه بۆ نووسه‌رێك ئه‌و كاره باشتره له‌وه‌ی كاری ئیداری و
وه‌زیفی له شوێنێكی دیكه ببینێ، یان كارێك بكات له‌و كه‌شوهه‌وایه‌ی
خۆی كه دنیای نووسین و خویندنه‌وه‌یه دوور بكه‌وێته‌وه، بۆیه
له‌سه‌رێكه‌وه رِامان كۆمه‌كی به‌من كردووه، چونكه له‌رِێگه‌ی ئه‌و
گۆڤاره‌وه ئاگاداری ته‌واوی جوولآنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و رِۆشنبیری كوردی
هه‌م، چ لێره و چ له ئه‌ورووپا و چ له رِۆژهه‌لآت و پارچه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان، به‌لآم له هه‌مان كاتیش‌دا زۆربه‌ی كاتی منی گرتووه،
چونكه تۆ مولزه‌می به‌رهه‌می رِه‌وانه‌كراو بۆ ئه‌و گۆڤاره
بخوێنیته‌وه تا وه‌لآمی خاوه‌نه‌كانی بده‌یته‌وه، به‌شێكی زۆری
به‌رهه‌مه‌كانیش كاڵوكرچ و لاوازن، ئه‌مه له‌لایه‌ك كاتی ده‌وێ و
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كار له نووسین و به‌خششی من ده‌كات، بۆیه
ئه‌گه‌ر رِۆژنامه‌گه‌ری، یان رِاستتر وایه بڵێم (رِامان) نه‌بوایه،
ئه‌وه حه‌تمه‌ن به‌رهه‌م و به‌خششێكی زۆر زۆرترم له‌وه‌ی هه‌مه
به‌رهه‌م ده‌هێناو ده‌نووسی و چه‌ندین پرۆژه‌ی خۆم جێبه‌جێ ده‌كرد كه
تا ئێستا جێبه‌جێم نه‌كردوون. له كه‌س شاراوه نییه رِامان به‌شێكی
زۆری له ژیانم گرتووه و ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌ئسیری كردووه‌ته سه‌ر
هه‌موو به‌رنامه‌و ئیشوكاره‌كانی من.
*:
رِۆشنبیر چۆن ده‌توانێ كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و خوێندنه‌وه و مه‌عریفه
ببات?
ئازاد عه‌بدولواحید:
ئه‌وه ته‌نیا ئه‌ركی رِۆشنبیر و نووسه‌ران نییه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و
خوێندنه‌وه و مه‌عریفه په‌لكێش بكه‌ن، هه‌رچه‌نده توێژی رِۆشنبیران
و نووسه‌ران زۆریش حه‌ز له‌وه بكه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌و ئاقاره‌دا
ببه‌ن، چونكه ئه‌وه كارێكی ئاسان نییه و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی
ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو داووده‌زگاكانی په‌روه‌رده و كولتوور و
له‌دواجاریشدا ئه‌ركه‌كه ئه‌ركی تێكرِای كۆمه‌ڵگایه، ئه‌ركی خێزان و
تاكه‌كان و قوتابخانه و هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگایه.
به‌داخه‌وه تا ئه‌مرِۆكه‌ش خوێندنه‌وه و خۆ رِۆشنبیركردن له
كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نه‌بووه به زه‌رووره‌ت و پێداویستی و نه‌ریت،
بگره وه‌ك ئاره‌زوومه‌ندی و هیوایه‌ت ماوه‌ته‌وه، رِۆشنبیرێك نابینی
حه‌ز به‌وه نه‌كات په‌یامه‌كه‌ی نه‌گاته ناو كۆمه‌ڵگا، ته‌نانه‌ت
ئه‌وانه‌ی باوه‌رِیان به‌و په‌یامه‌ش نییه و له‌ناو زاتییه‌تی
خۆشیاندا نوقم بوون، هه‌مدیسان حه‌ز ده‌كه‌ن نووسینه‌كانیان، بیرورِاو
په‌یامه‌كانیان بگاته شوێنی خۆی، به‌گوته‌ی رِۆلآن بارت-یش مه‌رگی
نووسه‌ر له‌وكاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ
و ده‌یداته ده‌ست خوێنه‌رانه‌وه، چونكه له‌وكاته‌وه خوێندنه‌وه
ده‌ست پێده‌كات
*:
ئه‌ی ته‌نیا له رِێگه‌ی خوێندنه‌وه‌وه مه‌عریفه‌یه‌كی
تۆكمه‌مان چنگ ده‌كه‌وێ?
ئازاد عه‌بدولواحید:
ئه‌و
مه‌عریفه‌یه‌ی كه له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌وه به‌ده‌ستمان ده‌كه‌وێ،
مه‌عریفه‌یه‌كی زیهنی گرنگه كه چه‌ندی ته‌كنۆلۆژیا پێشكه‌وێ ناتوانین
ده‌ست به‌رداری بین، به‌لآم له‌پاڵ خوێندنه‌وه‌ش ناكرێ ئه‌زموونی
به‌رجه‌سته‌و حسی ناو ژیانیش فه‌رامۆش بكه‌ین كه له‌پاڵ رِۆشنبیری
وێنه‌یی و بینین ده‌بنه ته‌واوكه‌ری یه‌كتری و دیدگا و جیهانبینی
كه‌سه‌كان زیاتر قووڵ ده‌كه‌نه‌وه. پێشم سه‌یره خوێندنه‌وه له‌لای
ئێمه ته‌نیا بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، واته خوێنه‌ر و
رِۆشنبیری ئێمه ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنن كار ناكاته
سه‌ر گۆرِینی قه‌واره و چێژ و كه‌سایه‌تییان، بۆیه‌شه ئه‌و
رِۆشنبیرییه كار له گۆرِانی كۆمه‌ڵگاش ناكات.
*:
ئه‌و كاته‌ی رِه‌خنه كاڵ ده‌بێته‌وه، داهێنان به‌ره‌و هه‌ڵدێر
ده‌رِوا?
ئازاد عه‌بدولواحید:
هیچ
كاتێك به‌كاڵ بوونه‌وه و پاشه‌كشه‌ی رِه‌خنه، داهێنان نه‌ك به‌ره‌و
هه‌ڵدێر نه‌چووه، بگره له رِه‌ونه‌ق و سیحری خۆی نه‌كه‌وتووه، پێش
سه‌رهه‌ڵدانی رِه‌خنه، ده‌ق و داهێنان هه‌بووه، پاشان رِه‌خنه
گوتاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و تێكست و ده‌قانه به‌رهه‌م هێناوه و بووه‌ته
ده‌قی دووه‌م، بیریشمان نه‌چێ داهێنه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌خۆرسك و
به‌بێ رِۆشنبیری و مه‌عریفه‌یه‌كی قووڵ ده‌قی گه‌وره و شاكاری پێ
نانووسرێ، بۆیه هه‌موو داهێنه‌ره‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان
رِه‌خنه‌گری خۆشیان بوون، ون بوون و غیابی ئه‌و (رِه‌خنه‌گر)ه له‌لای
خودی داهێنه‌ر، كوژانه‌وه‌ی هۆشیاری و سنوورداركردنی
داهێنانه‌كه‌یه‌تی، كه له ئه‌نجامدا ناتوانێ خۆی تێپه‌رِێنێ، بۆیه
ده‌كرێ بڵێین داهێنان به‌بێ رِه‌خنه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ، به‌لآم به
ئاماده نه‌بوونی پێوه‌ری رِه‌خنه‌یی و ئیستێتیكی، داهێنان و سه‌دا و
په‌راوێزی داهێنان تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌بن و له‌و پاشاگه‌ردانییه‌دا
زۆرجار خوێنه‌ران سه‌ریان لێ ده‌شێوێ و به‌زه‌حمه‌ت پشكۆی ناو ئه‌و
داهێنانه گه‌وره و نه‌مرانه له‌ناو قه‌لآی خۆڵه‌مێشین پێ
ده‌دۆزرێته‌وه.
*:
پێت وایه بۆ رِه‌خنه‌گر پێویسته چاویلكه‌ی میتۆدێك له‌چاو بكات?
ئازاد عه‌بدولواحید:
بوونی
میتۆدی رِه‌خنه‌یی وه‌ك چرای ده‌ستی رِه‌خنه‌گر وایه، كه به‌رچاوی بۆ
رِووناك ده‌كاته‌وه و ده‌توانێ به كورتترین رِێگا خوێندنه‌وه‌ی
مه‌نهه‌جیانه بۆ ده‌قێكی داهێنه‌رانه بكات، بۆیه رِه‌خنه‌ی جددی و
قووڵ، ئه‌وانه‌ن كه میتۆدێك رِێنوێنی نووسینه‌كه‌یان كردبێ، بۆیه‌ش
له‌دنیای پێشكه‌وتوودا باشترین رِه‌خنه‌گر و جۆری رِه‌خنه هه‌ر
ئه‌وانه‌ن كه له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆكاندا چاو هه‌ڵدێنن، واته چه‌ند
میتۆدێكی ئه‌كادیمی به‌رِێوه‌یان ده‌به‌ن و ته‌ئسیر ده‌كه‌نه سه‌ر
جوولآنه‌وه‌ی فیكری و رِۆشنبیری و ئه‌ده‌بی ولآته‌كه‌یان، لێره‌وه‌یه
باس له ده‌وری زانكۆ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندێكی تیشكدانه‌وه‌ی شارستانی ده‌كرێ
كه كار ده‌كاته سه‌ر سستمی سیاسی و كۆمه‌لآیه‌تی و ..تاد. بوونی ئه‌و
میتۆده رِه‌خنه‌ییه له‌لای رِه‌خنه‌گر له ئه‌نجامی رِۆشنبیرییه‌كی
قووڵ و هه‌مه لایه‌ن دروست ده‌بێ و دێته دی، ئه‌مه كارێكی هه‌روا
هه‌رِه‌مه‌یی و سه‌رپێی نییه، نه‌بوونی ئه‌و میتۆده رِه‌خنه‌ییانه
بۆ خۆی شه‌رحی حاڵی رِه‌خنه‌ی لای ئێمه ده‌كات، نه‌بوونی رِه‌خنه‌ی
ناو زانكۆكانیش شه‌رحی حاڵی ئاستی رِۆشنبیری و شارستانی ناو
زانكۆكانمان بۆ ده‌كات، بۆیه نه‌ك پێم وایه بگره ده‌بێ و پێویسته
هه‌ر رِه‌خنه‌گرێك به‌و چاویلكه‌یه‌وه برِوانێته ده‌قی ئه‌ده‌بی،
ده‌نا وه‌ك پێشتر وتوومه نووسینی رِه‌خنه‌یی وه‌ك گۆرانی سه‌رخۆشێكی
به‌دمه‌ست و ورِێنه‌ی نه‌خۆشێكی لێدێ، یان له باشترین حاڵه‌تدا له
بازنه‌ی رِه‌خنه‌ی سه‌رپێیی و ئینتیباعی ده‌رناچێ.
*:
رِه‌خنه‌گری گشتبین (پانۆتیكۆن) تا چه‌ند گرنگی به ئه‌ڵته‌رناتیڤ
ده‌دا، به‌رِای تۆ ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه پێویسته?
ئازاد عه‌بدولواحید:
پرۆسه‌ی رِه‌خنه‌گرتن و كاری رِه‌خنه‌یی، بۆ خۆی پرۆسه‌ی رِووخاندن و
سه‌رله‌نوێ بنیاد نانه‌وه‌یه، هیچ رِووخاندنێك به‌بێ بنیادنانه‌وه
نابێ، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ ده‌یبینین كه ته‌نیا رِووخاندن له
پێناوی رِووخاندن بێ، هیچ بنیادنانێكیش به‌بێ رِووخاندن نابێ، چونكه
هیچ تێپه‌رِاندن و گۆرِانێك به‌بێ سه‌رله‌نوێ دارِشتنه‌وه‌ی ژیان و نوێ
كردنه‌وه‌ی جیهانبینی مرۆڤه‌كان نایه‌ته دی. بۆیه ئه‌گه‌ر كارێكی
ئه‌ده‌بی و هونه‌ری به په‌یكه‌رێك بشوبهێنین كه كه‌موكورِی تێدا بێ،
ئه‌وه رِه‌خنه ئه‌و كه‌موكورِییانه ته‌واو ده‌كات و په‌یكه‌ره‌كه
به‌ره‌و كامڵ بوون ده‌بات، بۆیه گرامسكی ده‌ڵێ (تێكۆشان له‌پێناوی
هێنانه ئارای هونه‌رێكی نوێ، به واتای تێكۆشان له‌پێناوی
رِۆشنبیرییه‌كی نوێ، ئه‌مه‌ش ژیانێكی ئه‌خلاقیانه‌ی نوێ ده‌گه‌یه‌نێ).
رِه‌خنه‌و كاری رِه‌خنه‌گری جه‌وهه‌ری پێشكه‌وتنی شارستانیانه‌ی
مرۆڤه. هیگڵ-یش پێی وابوو جه‌وهه‌ری كاره‌سات له‌وه‌دایه كه
هه‌میشه هه‌موو لایه‌ك خۆی به رِاست بزانێ، ئه‌مه‌ش ده‌رگا به‌رِووی
رِه‌خنه داده‌خات) ئه‌وسا ژیانیش وه‌ك گۆمێكی مه‌نگ و وه‌ستاوی لێدێ،
قه‌وزه ده‌رده‌كات و نوێ نابێته‌وه.
*:
ئه‌ی پێت وایه نووسینی جددیش جۆرێكی تر له خوڵقاندن بێ، كه تێیدا
نووسه‌ر به تێكه‌لآوكردنی (واقیع) و (خه‌یاڵ) ده‌توانێ داهێنان
به‌رهه‌م بهێنێ?
ئازاد عه‌بدولواحید:
نووسینی جوان بۆخۆی كارێكی شۆرِشگێرِانه‌یه و وه‌ك هه‌ر كارێكی دیكه‌ی
داهێنه‌رانه ئامانجی گۆرِینی ژیان و سه‌رله‌نوێ دارِشتنه‌وه‌یه‌تی،
چونكه ده‌توانێ حافزی گۆرِان له ئینسانه‌كاندا دروست بكات، به‌لآم
تێكه‌لآوكردنی (واقیع) و (خه‌یاڵ) و (خه‌ون) ئه‌وه زیاتر كاری
داهێنانه له‌بواری شیعر، چیرۆك، نۆڤلێت، رِۆمان، شێوه‌كاری،
شانۆنامه‌نووسین... تاد، ئه‌و تێكه‌لآوكردنه‌ش یه‌كێكه له بنه‌ما
سه‌ره‌كییه‌كانی كاری داهێنه‌ران و له دنیای نووسیندا شێوازێكی زاڵه،
له‌پاڵ بنه‌مایه‌كه‌ی دیكه كه داهێنانه‌كه سه‌رله‌به‌ر له‌سه‌ر
خه‌یاڵ و فه‌نتازیا بینا ده‌كرێ.
*:
ئه‌دی ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بگریت و ئه‌وی دیكه فه‌رامۆش بكه‌یت مومكینه
بمانباته ناو جه‌نگی جوانی?
ئازاد عه‌بدولواحید:
هه‌ردوو شێواز و حاڵه‌تی نووسین له رِابردوودا هه‌بووه، ئێسته‌ش هه‌ر
هه‌یه، واته شاكاری جوانی واقیعیانه‌ش هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن شاكاری
جوانی دیكه‌ش هه‌ن كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیایان تێدا كراوه‌ته بنه‌مای
نووسین، ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر وزه و توانای داهێنه‌رانه‌ی
داهێنه‌ر و رِۆشنبیری و قووڵی جیهانبینی و ده‌سه‌لآت شكاندنی به‌سه‌ر
نووسیندا.
*:
پێت وایه له‌شاری هه‌ولێر ئه‌ده‌بیات تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره
بووبێته‌وه، ئه‌گه‌ر وایه هۆكار و به‌ربه‌سته‌كان كامانه‌ن?
ئازاد عه‌بدولواحید:
ناتوانین شاری هه‌ولێر له باقی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان و كوردستانی
باشووریش له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی گه‌وره داببرِین، بۆیه
ئه‌گه‌ر ته‌نگژه و قه‌یرانێك هه‌بێ ئه‌وه قه‌یرانێكه به‌رۆكی
سه‌رجه‌م رِۆشنبیری و ئه‌ده‌بیاتی كوردی گرتووه. من بۆ خۆم بیرورِام
وایه له هه‌ر بوارێكدا ئه‌گه‌ر یه‌ك داهێنه‌ریشت هه‌بێ، ئه‌وه
چه‌مكی قه‌یران له گۆرِێدا نامێنێ، بۆیه دیمه‌ن و تابلۆی داهێنان
به‌و رِه‌ش و سپییه نابینم وه‌ك ئێوه لێی ده‌دوێن. نووسین و كاری
ئه‌ده‌بی و رِۆشنبیری پێوه‌ندی به خودی نووسه‌ره‌كه‌وه هه‌یه،
نووسه‌رێك نووسه‌ر بێ، به‌ربه‌ستیش له‌پێشی هه‌بن رِێگه‌ی داهێنان و
كاركردنی لێ ناگرن و له‌هه‌موو بارودۆخ و قۆناغێكدا ده‌توانێ
به‌شداربوون و ئاماده‌یی خۆی بسه‌لمێنێ، به‌لآم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌وه
ئه‌گه‌ر كوردیش وه‌ك هه‌ر میلله‌تێكی دیكه‌ی ئه‌م دنیایه ئاواتی
گه‌وره‌ی هه‌بێ و خه‌ون به شاكار و به كاری گه‌وره‌تره‌وه ببینێ و
كتێبخانه‌كه‌ی خۆی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكا، ئه‌وه كارێكی ئاسایی و
رِه‌وایه، بۆیه به‌لای منه‌وه هه‌ست به قه‌یران و ته‌نگژه كردن
حاڵه‌تێكی ته‌ندروسته و مایه‌ی رِه‌شبینی نییه.
*:
له دیمانه‌یه‌كدا كه (زانا خه‌لیل) له‌گه‌ڵتدا سازی دابوو، گوتبووت
كاری جوان و به‌رهه‌می جددی له‌ناو هه‌موو نه‌وه‌كاندا هه‌یه. به
بۆچوونی ئێوه ئه‌وانه كێن كه نه‌نووسراوه‌كان ده‌كه‌ن به نووسین و
نه‌كراوه‌كان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، به‌تایبه‌تی نه‌وه‌ی دوای
رِاپه‌رِین?
ئازاد عه‌بدولواحید:
به‌ڵێ من له‌سه‌ر ئه‌و بیرورِایه‌ی پێشتری خۆم پێداگیری ده‌كه‌م و
ده‌یڵێمه‌وه كه به‌رهه‌می جوان و ناوازه له‌هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێك
نووسرابن كاڵ نابنه‌وه، چونكه له‌گۆشه‌نیگایه‌كی تایبه‌تمه‌ندانه‌وه
نووسراون، واته شێوه‌ی وتنه‌كه‌یان تایبه‌تی و جوانه، نه‌ك چی‌یان
گوتووه، بۆیه ئه‌و جۆر\ه ده‌قانه هه‌ست و ناخ و ئینسانیه‌تت
ده‌جووڵێنن، ئه‌وانه‌ی نه‌نووسراوه‌كانیش ده‌كه‌ن به نووسین و
نه‌كراوه‌كان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن ئه‌وانه كه‌سانێكن كه
به‌رهه‌می نائاشنا و نا مه‌ئلووفمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌م نائاشنایی و
نوێباوییه زۆرجار ئینسان تووشی شۆك ده‌كات و رِایده‌ته‌كێنێ، به‌لآم
له‌و ده‌هشه‌ت و سه‌رسورِمانه‌وه پرسیاری نوێ دێنه پێش، چونكه
به‌زمانێكی تایبه‌تی نووسراون كه جیان له‌و زمانه گشتییه‌ی خه‌ڵكی
پێی ده‌دوێن، بۆ ناوهێنانی ئه‌وانه‌ش كه له‌پاش رِاپه‌رِین ده‌ركه‌وتن
ناوی زۆر هه‌ن له‌بواری رِۆمان و شیعر و چیرۆك و سینه‌ماو شانۆ و موزیك
و گۆرانی و نۆڤلێت و رِه‌خنه و لێكۆڵینه‌وه و تاد. هه‌ر ده‌شبێ وابێ
ئه‌وه یاسای ژیان و مه‌نتیقی پێشكه‌وتن و مێژووه، ناكرێ میلله‌تێك
به هیچ بیانوویه‌ك له هیچ سه‌رده‌م و زه‌مانێكدا له داهێنان و
به‌خشش دوابكه‌وێ.
*:
پێت وایه به پێی پێویست بایه‌خ به لایه‌نی رِۆشنبیری درابێ?
ئازاد عه‌بدولواحید:
كاركردن له بواری رِۆشنبیری، كاركردنه له بوارێكی زۆر گرنگ و
حه‌ساس، چونكه ئیش كردنه له‌سه‌ر رِۆح و بیركردنه‌وه و
بیناكردنه‌وه‌ی ئینسان، ئه‌م لایه‌نه گرنگه‌ش له لای ئێمه‌دا به‌پێی
پێویست كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم به ته‌واوی پشتگوێ
خراوه.
*:
هۆی ئه‌م پشتگوێ خستنه بۆچی ده‌گه‌رِێته‌وه?
ئازاد عه‌بدولواحید:
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌نده هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان
پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، كه‌چی نه‌مانتوانیوه هه‌ر شته و
هه‌قی خۆی بده‌ینێ، رِۆشنبیری كارێكی ستراتیژیانه‌ی دوور خایه‌نه،
ناكرێ له پێودانگێكی سیاسیانه‌وه وه‌ك ته‌كنیكی قۆناغێك ته‌ماشای
بكه‌ین، به‌داخه‌وه سیاسه‌توانه‌كان ده‌سكه‌وت و به‌رهه‌مێكی
رِاسته‌وخۆیان له‌و كاره ده‌وێ كه له قۆناغێكی دیاری كراودا
ده‌یكه‌ن، به‌لآم كار و پرۆژه‌ی رِۆشنبیری به سستی و نارِاسته‌وخۆ
كاری خۆی ده‌كات و ئه‌نجامی كاره‌كانیش زیاتر له داهاتوودا
به‌ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه خوڵقاندنی كه‌شوهه‌وای ئه‌و كاریگه‌رییه بۆ
سه‌ر كه‌سایه‌تی و رِۆح و جیهانبینی و بیركردنه‌وه‌ی ئینسانه‌كان زۆر
گرنگه، بگره ده‌توانم بڵێم سیپه‌لاكی دووه‌مه بۆ هه‌ڵمژینی ئۆكسجین.
له‌و رِوانگه‌یه‌وه ده‌بێ داووده‌زگا نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆمان بایه‌خی
زۆر به لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی ئینسانی كورد بده‌ن و كاری له‌سه‌ر
بكه‌ن، تا بۆ ئاینده ئاماده بكرێ، چونكه كاری ئێمه ته‌نیا دروست
كردنی پرد و بالآخانه‌ی گه‌وره نییه، تا به‌و كۆشك و ئه‌پارتمانه
گه‌ورانه‌ی دروست ده‌كرێن ئینسان بچووك بكه‌ینه‌وه، چونكه ئینسان
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه و چه‌قی گه‌ردوونه، پیرۆزی ئینسان شایانی
ئه‌وه‌یه له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه، ماددی و مه‌عنه‌وی خزمه‌ت بكرێ.
*:
بۆچی بێده‌نگن به‌رانبه‌ر به‌و نووسینانه‌ی هه‌ندێ جار لێره‌و له‌وێ
له باره‌ی خۆتان، یان نووسینه‌كانتان ده‌نووسرێن?
ئازاد عه‌بدولواحید:
به‌داخه‌وه، زۆرێك له‌و نووسینانه درۆی شاخدار و جنێو و بوختان و
قسه‌ی بێ بنه‌ما بوون، بۆیه به پێویستم نه‌زانیوه وه‌لآمیان بۆ
بنووسم، ئه‌م په‌تا و به‌رِه‌ڵلآییه‌ی نووسین كه‌س نه‌ماوه به‌رۆكی
نه‌گرێ، من ئه‌و واهیمه نه‌خۆشانه‌یه و ئه‌و درۆ و ده‌له‌سانه‌م
داوه‌ته ده‌ست داهاتوو و مێژوو وه‌لآمیان بداته‌وه، چونكه ناتوانم
بۆ نووسینی هه‌ڵه‌شه و دوور له به‌رپرسیاری وه‌لآم بنووسم كه
خه‌ڵكانێك به كه‌سانی به‌له‌سه و فوتێكراو و قورمیشكراوی ده‌سپێرن و
به ئامانجێكی سیاسیانه‌ی دیاری كرا‌و ده‌نووسرێن، ئه‌وانه تووشی گرێ
كوێره‌ی ده‌روونی هاتوون و رِق به‌ری چاویانی گرتووه، بۆیه چاویان
به كه‌سانی چالاك و كاری جوان هه‌ڵنایه‌ت، یان ده‌یانه‌وێ قاچت
رِابكێشنه ناو دنیا قێزه‌ونه‌كه‌ی خۆیانه‌وه تا به زمانه
بازارِییه‌كه‌ی ئه‌وان بنووسی، من له‌لای خۆمه‌وه برِیاری خۆم داوه
كه وه‌لآم نه‌ده‌مه‌وه، چونكه كاتی نه‌ك وه‌لآمدانه‌وه، بگره
خوێندنه‌وه‌شیانم نییه، من ناتوانم نووسینێكی قووڵ و جدی له‌سه‌ر
شه‌رِه جنێو بنیاد بنێم، مێژووش به كه‌سانی گێره‌شێوێن و بووده‌ڵه
نانووسرێته‌وه. دواجار من كه‌سایه‌تییه‌كی سیزیفیم هه‌یه، نه
ده‌به‌زم و نه كۆڵ ده‌ده‌م و نه تووشی
بێهووده‌یی
و
نائومێدی
ده‌كرێم.