وشک هه‌ڵات کێڵگه‌که‌ی من
له‌لای کێڵگه‌ی دراوسێکه‌م
گه‌رچی ده‌ڵێن:
له که‌ناری نزیک خۆمان
له ڕه‌شپۆشی نێو ره‌شپۆشان دێ
ده‌نگی شین وهاوارێ
قاسیدی رۆژانی هه‌ور، ئه‌ی ”داروه‌ک“!
که‌ی ده‌بارێ؟
له سه‌ر ئه‌م خوانه ناسازه که سه‌راسه‌ر بێڕه‌نگییه
له نێو کۆخه تاریکه‌که‌م،
که زه‌ڕڕه‌یه‌ک خۆشی و شادیی تێدا نییه
وه لێواری په‌راسووی نه‌ی به دیواری ئه‌م ژووره‌وه
له به‌ر وشکی، وا شه‌ق ده‌با
هه‌ر له‌چه‌شنی دڵی یاران له به‌ر دوور که‌وتنه‌وه‌ی یارێ
قاسیدی رۆژانی هه‌ور، ئه‌ی "داروه‌ک"
که‌ی ده‌بارێ؟
داروه‌ک: یان داروه‌گ، له ڕاوێژی خه‌ڵکی مازه‌ندراندا، ناوی
گیانله‌به‌رێکی بچووکه، له چه‌شنی بۆق، ڕه‌نگی سه‌وزه، له
بۆق بچووکتره، ده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ی باران ببارێ، پێده‌زانێ و
ده‌چێته سه‌ر لقی دارێک.
ئه‌من چاوم له ڕێگاته
12
Apr 2009
ئه‌من چاوم له رێگاته
شه‌و دره‌نگان، له‌وده‌مه‌ی دا سێبه‌ر له نێولقی ته‌لاجن دا
ڕه‌ش ده‌چنه‌وه و
ئه‌وینداری دڵخه‌سته‌ی تۆ، به‌تاریکیی شه‌وگار ماته،
له‌و ده‌مه‌ی دا
ئه‌من چاوم له ڕێگاته!
شه‌و دره‌نگان، له‌و ده‌مه‌ی دا که‌شیو و دۆڵ،
چه‌شنی جه‌سته‌ی ماری بێ گیان
له بزووتن داده‌مێنێ
له‌و ده‌مه‌ی دا گوڵی لاو لاو
ده‌ست له به‌ژنی سه‌روی شاخان ده‌هاڵێنێ،
ئه‌تۆ یادم بکه‌ی یان نا
ئه‌من بیرم هه‌ر له لاته
چۆنی که بووم، ئه‌مێستاکه‌ش
ئه‌من چاوم له رێگاته