![]() |
|
09/08/09 زۆر شین ده‌ناسم: كارزان رِه‌حمان |
|
زۆر شین ده‌ناسم
كارزان رِه‌حمان
1 له خۆم ده‌نۆرِم فه‌زای بینینم ناگاته هه‌موو شوێنێك واته من خۆمم لێ دیار نییه مادام جه‌سته‌ی من كون كونه پێم بڵێ: خۆت له كامه‌یان مه‌لاَس داوه؟
2 سه‌گێكی ون ئێسقانێكی لێ بزر بووه ئێسقان، به دوای ته‌رمی مندا ده‌گه‌رِێت ته‌لامی من؛ به دوای كێ؟َ
3 له دیمه‌نێكدا: كورِێك تا پێلاَوی ده‌درِێ، ده‌رِوا كورِێك شه‌رم له جه‌سته‌ی خۆی ده‌كا كورِێك پرِ به ژووره‌كه‌ی پێ ده‌كه‌نێت به خۆی! كورِێك غارده‌دات و هه‌ر له شوێنی خۆی چه‌قیوه كورِێك خۆی رِووت ده‌كاته‌وه به دیار وێنه‌ی كیژێكه‌وه كورِێك جگه‌ره‌ی ده‌ستی گۆچان! "ئه‌مه یادداشتی منه"
4 ژن: ماست پیاو: ئاو فێنكاییی هاوین له جامێك ماستاو دایه!
5 له رِۆژنامه خوێندمه‌وه: كه من مردووم ئیتر به دوای ته‌رمی خۆم دا ده‌گه‌رِێم چاكترین جێگه‌ش كێڵگه‌یه كه‌س ناناسم له‌وێ... باكم نییه چێڵ و رِووبار و گرد و دار و گژوگیا خزمی هه‌موو كه‌سن.
6 تاقه‌تم نییه كه‌س بمناسێته‌وه خوردیكه‌ره‌وه ئه‌و وشه‌یه‌ی له قولاَییم چه‌ماوه‌ته‌وه سێبه‌رم له (رِووبار) پرد قافڵه‌یه‌ك به‌رِێوه‌یه.
7 توند پێ ده‌كێشم به سه‌ر زه‌ویدا مردووه‌كان وه خه‌به‌ر دێنم ((وابزانم ئه‌م شیعره به من ته‌واو ناكرێت!)).
8 باڵنده‌كان به خۆرِایی له ئاسمان ده‌فرِن هه‌روا مه‌به‌سته‌كانمان... چاڵێك ماوه‌ته‌وه: - نه‌فه‌رێك نییه؟!
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com