![]() |
|
12/08/09 گوندی خۆڵه‌مێش: كارزان رِه‌حمان |
|
گوندی خۆڵه‌مێش
كارزان رِه‌حمان
1 كه مرۆڤ ده‌خنكێ: ئه‌ی ئاو چه‌ند دڵرِه‌قی!
2 من هیچ كاتێكم ناوێ، ته‌نها ئه‌م سه‌ره چزووانه‌م لێكه‌نه‌وه. سه‌ره‌مێكوته ده‌بێژێ: سوره‌تی یاسینم بۆ بخوێنن.
3 له‌و كاته‌وه مه‌مك خرِه، كه حه‌وا سێوی دزیوه!
4 له نێوان قامیشه‌كاندا سه‌ده‌یه‌ك ترووكا، دیتم رِووت بوو پاش ئه‌مه پێویستمان به چوارچێوه‌یه‌ك ده‌بێ!
5 باڵنده‌كان به خۆرِایی له ئاسمان ده‌فرِن هه‌روا مه‌به‌سته‌كانمان... چاڵێك ماوه‌ته‌وه نه‌فه‌رێك نییه!
6 كه وێنه‌كه‌تم بینی سێبه‌رم تا ئه‌وبه‌ری شار چوو!
7 مه‌رِه‌كان به چه‌ند ده‌نكێك به‌فر ده‌چن. گوندێك ده‌ڵێ: مه‌رِه‌كان له سه‌وزایی، له نێو ده‌نكه‌كانی به‌فر، ده‌خنكێن!
8 سبه‌ینان، خۆر وه‌ك هه‌نار خۆی به ئاسماندا هه‌ڵده‌واسێت كه شه‌و هات به‌رده‌بێته‌وه!
9 ژن هێللانه‌یه به‌سه‌ر لكی دارێكی له‌رزۆكه‌وه نیشتووه. پیاوێك ده‌یه‌وێ جێنشینی هێلكه بێ؛ ئیدی ئه‌ویش فێر ده‌بێ چۆن بترووكێ و چۆن جریوه‌ی بێ، چۆنیش بفرِێ!
هه‌ولێر/ سه‌ره‌تای 2008، تا مانگی 6ی 2009
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com