*: له‌و دیمانه‌یه‌ی كه (عه‌بدولخالق یه‌عقووبی) له‌گه‌ڵتدا
كردوویه‌تی و له ژماره (116)ی كۆواری (رِامان)دا
بلاَوكراوه‌ته‌وه، له شوێنێكی وه‌لاَمی پرسیاری یه‌كه‌مدا باس
له‌وه ده‌كه‌ی كه سه‌ره‌تای نووسینت به شیعر و رِه‌خنه
پێكه‌وه ده‌ست پێ كرد، هاوكات باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ی كه (مارف
ئاغایی) جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له پاڵ شیعر، به‌رده‌وام
بیت له بواری رِه‌خنه‌یشدا. بۆچوونه‌كه‌ی مارف وه‌های كردووه كه
تا ئێسته‌یش به ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه سه‌رقاڵ بیت، یان هۆكارگه‌لی
دیكه؟
ساڵح سووزه‌نی: وه‌ك له‌و وتوێژه‌دا هاتووه مارفی جوانه‌مه‌رگ یه‌كێك له‌و
كه‌سانه بوو كه هانی ده‌دام بۆ وه‌ی جگه شیعر رِه‌خنه‌كانیشم
بلاَوبكه‌مه‌وه و بۆخۆشی شیعره‌كانی خۆی بۆده‌ناردم بۆ ئه‌وه‌ی
شرۆڤه بكرێ... ئه‌گینا مارف له‌ئێمه گه‌نجتر بوو و زۆر دوای
ئێمه (من و جه‌لال مه‌له‌كشا) ده‌ستیكرد به نووسین... له بیرمه
له‌یه‌كه‌م كۆرِگه‌لی ئه‌ده‌بی ساڵه‌كانی دوای شۆرِشدا له‌بانه
ئه‌حمه‌دقازی نۆره‌كه‌ی خۆی دا به من بۆ وه‌ی وتارێكی رِه‌خنه‌یی
بخوێنمه‌وه به نێوی: ئیجاز (كورتكردنه‌وه) یان درێژدادرِی (كه
كاتی خۆی له‌مه‌رِ ده‌قێكی حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی نووسرابوو...
جگه‌ئه‌وه‌ش بار و دۆخی ئه‌وساكه وا بوو كه تۆ یان ده‌بوو شت
بلاَو نه‌كه‌یته‌وه یان له‌سروه‌دا (وه‌ك یه‌كه‌م و تاقانه‌گۆڤار)
بلاَوی كه‌یته‌وه و جه‌لال و مارفیش هه‌ردووكیان(مارف دوای
جه‌لال) له‌سروه‌دا بوون... نامه‌وێ له گرینگی‌پێدانی به‌رێز مارف
به رِه‌خنه كه‌م بكه‌مه‌وه به‌لاَم گرینگیی كاری رِه‌خنه‌یی لای
من له‌وه زێده‌تربوو كه به‌هاندان یان نه‌دانی دۆستێك
درێژه‌پێبدرێ... هه‌رواكه له‌و وتوێژه‌شداهاتووه مارف به‌هه‌موو
هه‌وڵیه‌وه نه‌یتوانی به‌شی دووهه‌می وتاری (شاعیرانی لاو له
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌بی)دا بلاَوبكاته‌وه و ئه‌و چاپ نه‌كردنه‌ش
نه‌بووه هۆی ئه‌وه كه من كاری رِه‌خنه‌یی وه‌لابنێم؛ رِه‌خنه
له‌سه‌ر (هاواره‌به‌ره)م بلاَوكرده‌وه و (ناشیرین‌ترین ئالاَ
ئالاَی ره‌شه)م له‌سه‌ر چیرۆكی عه‌تا نه‌هایی نووسی و زۆر وتاری
دیكه ... تا چه‌ندخوێندنه‌وه‌ییه‌كانم له‌مه‌رِ نالی و گوڵی شۆران
و ته‌می سه‌رخه‌ره‌ند و... ... چه‌ندخوێندنه‌وه‌یی ده‌ق كارێ بوو
كه تا ئێستاش له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و فارسیشدا به‌و شیوه‌یه
نه‌كراوه...
*: ئه‌گه‌ر كه‌مێك ورد ببینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌شی زۆری
ئه‌وانه‌ی هاوكات شیعر و رِه‌خنه‌یشان نووسیوه، ده‌قه
شیعرییه‌كانیان جوداوازتر و قووڵترن له هی ئه‌وانیدیكه، ده‌كرێ
له باره‌ی ئه‌زموونی (ساڵح سووزه‌نی)یش وه‌ها بڵێین؟
ساڵح سووزه‌نی: شیعر و رِه‌خنه مافی خۆیانه وه‌ك دوو ژانری جیاواز بناسین و
ئاشكراشه ئه‌و دوو ژانره به درێژایی مێژوو له هه‌ڵس و كه‌وت
له‌گه‌ڵ یه‌كدی تووشی نوشه‌ست و گه‌شه بوونه... واته به بێ
هه‌بوونی ده‌قی ئه‌ده‌بی (به گشتی) رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بێ مانا
ده‌بوو و به پێچه‌وانه‌وه نه‌ك هه‌ر شیعر، هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی
و ته‌نانه‌ت هونه‌ری و زانستی و فه‌لسه‌فیش، به بێ خوێندنه‌وه و
رِه‌خنه‌كاری گه‌شه‌ی نه‌كردووه؛ برِواننه سه‌رهه‌ڵدانی
قوتابخانه هونه‌ری و فه‌لسه‌فییه‌كانی مێژوو (له رِۆژئاوا و
رۆژهه‌لاَت) و ره‌وتی گه‌شه‌كردنیان بۆ وه‌ی ده‌رك به گرینگیی
رِه‌خنه بكه‌ین. به‌وحاڵه‌ش هه‌بونه شاعیرانێكی جیهانی (و لای
خۆشمان) كه به‌رِواڵه‌ت رِه‌خنه‌گر نه‌بوونه و شیعرگه‌ل
قه‌شه‌نگیان پیشكه‌شكه‌ش كردوه. گرینگ ئه‌ویه ئه‌و دوو ژانره
چۆن پێناسه بكه‌ین. من لام وایه شاعیران و نووسه‌رانی
سه‌ركه‌وتووی جیهان (كاری رِه‌خنه‌یان كردبێ یان نا) هه‌موویان
رِه‌خنه‌گر بوونه و به‌له‌ونێ به‌رِه‌خنه‌كاریی زێهنیی خۆیان
له‌مه‌ر ده‌قی پێشتر و ئاشنابوونیان به ده‌ق و زێهنییه‌تی پێشوو،
به‌رهه‌می نوێیان خۆلقاندوه. كه‌ئه‌وه له پێناسه‌ی
هه‌نووكه‌ییدا ده‌بێته هه‌مان رِه‌خنه و رِه‌خنه‌كاری؛
(قه‌وی مه‌شهووره كو ناڤێ ته مه‌لا خه‌مسه عه‌شه‌ر
تۆ به شیعرا نه ته گوتی خودكی قه‌ند و شه‌كه‌ر...)
(ئه‌حسه‌ن ژ ڤێ نه‌زمێ له‌تیف... ... چه‌نده سه‌بوك هاتی خه‌فیف
مه‌حبووب بده‌ستێ خۆی شه‌ریف... ... نه‌قدی مه موهر و سككه دا
ئه‌حسه‌ن ژ ڤێ وه‌سفێ ره‌فیع... ... ئه‌شكال و ئه‌وزاعین به‌دیع
تێتن ژ نوورێ وه‌ك ره‌قیع... ... بێ عه‌یب و نه‌قس و رِه‌خنه دا)
1
(نالی یه‌ك و ئه‌و كه‌س كه ته‌مامی غه‌زه‌لی بیست
مه‌علوومی بووه زۆر و كه‌می خاریقی عادات)2
ئه‌مانه رِه‌خنه نین، ئه‌ی چین؟
زۆركه‌سی ناحاڵیش لایان وایه رِه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بیی، شاعیران و
نووسه‌رانی ناسه‌ركه‌وتوو بوونه و... تاد. كه ئه‌وه‌ش
ده‌گه‌رِایه‌وه بۆ ئه‌ركی رِه‌خنه‌ی كلاسیكی و ئه‌وه‌ی كه وه‌ك
سه‌نگی محه‌كێك له‌ده‌قی ده‌رِوانی و بایه‌خ و نابایه‌خدارانه
ده‌ق و نووسه‌ری ره‌فزده‌كرده‌وه... یان هه‌ڵیده‌كشان و بای
تێده‌كرد... ئاشكرایه كه نووسه‌ریش له‌مه‌ر رِه‌خنه‌گر
ده‌یكرده دژایه‌تی و ناحه‌زی پێكردن( هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شاعیر و
نووسه‌رانه‌ی كه به‌رهه‌مه‌كانیان به‌كاڵ و كرچ
هه‌ڵده‌سه‌نگێندران یا سووكایه‌تیان پێ ده‌كرا...) رِه‌خنه‌یه‌كی
دیكه كه ئه‌وسا ئاراسته‌ی رِه‌خنه‌گرانی هۆنه‌رمه‌ند ده‌كرا
میكانیكی بوونی ده‌ق و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌یان بوو به‌هۆی
به‌ده‌قكردنی هه‌نێ تێئۆری له پێشدا ئاماده... ئه‌مه‌ش دوو
حاڵه‌تی هه‌بوو؛
ئه‌لف - ئاستی به‌رهه‌مه‌كه له‌ئاستی هونه‌ری هاوكات به‌رزتر و
سه‌نگینتر بوو و بۆ خوێنه‌رانی ئاسایی و مامنێوه‌ند ده‌رك
نه‌ده‌كرا...
باْ - رِه‌خنه‌گر یان هونه‌رمه‌ندی گه‌نج له‌بری گرینگی‌دان به
لایه‌نی هونه‌ریی به‌رهه‌م زانیاریه‌كانی خۆی ده‌كیشا به رووی
خوێنه‌ر دا و هه‌ر بۆیه میكانیكی ده‌نوێنراو... ... له‌م
حاڵه‌ته‌دا حه‌ق به خوێنه‌ری چالاك بوو... به گشتی ده‌بێ بڵێم؛
پێداویستی سه‌ره‌كی بۆ رِه‌خنه‌گر خوێندنه‌وه و متالای زۆره و
ئاشنایی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی رێبازه ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی و
زانستییه‌كان و له‌هه‌موویان گرینگتر ده‌قه هونه‌رییه‌كان...
كه‌وایه ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێندنه‌وانه له‌نه‌ستی ئه‌ودا
كاریگه‌ری هه‌بێ و به‌رهه‌می جیاوازتر بخولقێنێ... به‌و مه‌رجه‌ی
ئه‌وخولقاندنه میكانیكی نه‌بێ... به‌خۆشیه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من
تا ئیستا چه‌ندین قۆناخی شیعریم (له دیاری و سه‌مفۆنیاوه تا
حه‌بێكی هه‌نگوینی داده‌نێی) و (تۆمنترین ده‌مامك) برِیوه و
له‌خۆرا نه‌كه‌وتووم به‌سه‌ریا... ده‌قه شیعریه‌كانم رِه‌خنه‌ی
میكانیكی بوونی ئاراسته نه‌كراوه... ساڵح سووزه‌نی كڵۆل هه‌موو
ژیانی له‌پای ئه‌م ئه‌زموونی نوێگه‌رییه‌دا دانا و په‌شیمانیش نیه
بۆ وه‌ی شوێنی خۆی هه‌رئێستاس دانێوه و دڵنیایه رۆژی خۆی
خوێنه‌رانی چالاك زێده‌تر تێیده‌گه‌ن و به‌سه‌ری ده‌كه‌نه‌وه...
*: له وه‌لاَمی پرسیارێكی دیكه‌ی هه‌مان دیمانه‌دا، له باره‌ی
ئه‌ده‌بی كوردی و ده‌رچوونی له كوردستانه‌وه، واته: به
جیهانیبوونی؛ باس له‌وه ده‌كه‌ی كه ئه‌گه‌ر (شاری مۆسیقاره
سپییه‌كان) وه‌رگێرِدرابووایه سه‌ر زمانێكی زیندووی جیهان، ئه‌وا
پێشوازییه‌كی باشی لێ ده‌كرا. پرسیاری ئێمه، ئه‌مه‌یه: جگه ئه‌و
رۆمانه، ده‌قگه‌لی دیكه‌مان هه‌یه كه، ئه‌گه‌ر وه‌ربگێرِدرێن،
به وردیی بخوێندرێنه‌وه و شوێنپێیه‌ك له‌سه‌ر خاكی زمان به‌جێ
بهێڵن؟
ساڵح سووزه‌نی: من له‌زۆر دیمانه‌ی دیكه و له‌وتاریكی تێر و ته‌سه‌لدا
(ده‌سه‌لاَتدارێتی زمان) ئه‌و باسه‌م شیكردۆته‌وه و حه‌زناكه‌م
درێژدادرِی له‌سه‌ربكه‌م. مه‌به‌ستی من له‌و وتوێژه‌دا وه‌رگێرِان
نیه، به‌ڵكوو خودی زمان و سیسته‌می نیشانه‌یی زمانه و ئه‌وه‌ی
كه زمانی كوردی زمانێكی نامۆیه و نه‌ك هه‌ر هیچ ده‌سه‌لاتێكی
مه‌عریفی و سیاسی و ئابووری پشتی نه‌گرتووه، به‌ڵكوو سه‌ركوتیشی
كردوه... له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌جیهانیبوونی ئه‌ده‌بی كوردی
ئه‌سته‌مه و به‌ده‌سه‌لاَتكردنیشی بۆ نووسه‌رانی مه
ئه‌سته‌متر... من له‌و وتوێژه‌دا ده‌ڵێم؛ (به له‌به‌رچاوگرتنی
ره‌وتی ده‌سه‌لآت- مه‌عریفه وسازكردنی یه‌كدی، ئاسایی‌یه ئه‌گه‌ر
زمانی ئه‌ده‌بی مه‌ش له جیهاندا هێند به‌رچاو نه‌كه‌وتبێ...
دڵنیام ئه‌گه‌ر (شاری مۆسیقاره سپییه‌كان) به زمانی ئاڵمانی-
فه‌ره‌نسی یان ئینگلیسی و چووزانم ئێسپانێولی بنووسرابا ئیستا
رۆمانێكی ئه‌وپه‌رِجیهانیش بوو... به‌ڵگه‌ش بو قسه‌كانم...
فیلمه‌كانی یلماز گونای و به‌همه‌ن قوبادی‌یه... له به‌ر
ئه‌وه‌ی زمانی وێنه زمانێكی جیهانی‌یه... باوه كوو هیچ
مێژوویه‌كی كاری سینه‌مایی له پشت سینماكارانی كورد نیه...
ده‌بینن چۆن بوونه‌ته به‌رهه‌می جیهانی و نێوبانگ دێننه‌وه...
(بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زمانگه‌له خوێنه‌ری چالاكیان فره‌تره و
ده‌رفه‌تی نواندن و رِه‌خنه‌كاریی و به‌راوه‌رد و كۆرِ و
كۆبوونه‌وه‌ی ئاكادمیك و نائاكادمیكیان هه‌روه‌تر و ده‌یان و
سه‌دان خه‌لاَتی جۆراوجۆر كه ده‌بنه هۆی ناساندنی به‌رده‌وامی
نووسه‌ران و ده‌قه‌كانیان و... دیاره وه‌رگێرِانیش بۆسه‌ر
زمانگه‌لی زیندووی جیهان له‌پال ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌دا ده‌وری
تایبه‌ت ده‌گێرِێ و یارمه‌تی ده‌ق و نووسه‌رده‌دا بۆ وه‌ی پێ
بنێته پانتاگه‌لی گه‌وره‌تره‌وه... بێ ئه‌وه‌ی بمهه‌وێ
له‌بایه‌خی وه‌رگێرِان كه‌م بكه‌مه‌وه (بۆ وه‌ی بۆ ئه‌ده‌بی
مه‌زڵوومی ئێمه به‌راستی پێوێسته) ده‌بێ بڵێم: ده‌قی
وه‌رگێرِدراو هه‌رگیز نه‌یتوانیوه هه‌موو گه‌مه‌زمانیه‌كان و
جوانكاریه‌كانی ده‌ق بگۆزێته‌وه بۆ سه‌ر زمانی دووهه‌م. ئینجا؛
وه‌ك ده‌زانن له دێ بچووكه‌كه‌ی مارشاڵ دا بتهه‌وێ و نه‌تهه‌وی
سیاسه‌ت ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌گێرِی و كه‌ی و چۆن و له‌كوێوه سه‌رنج
بدرێته كام ولاَت و نه‌ته‌وه و به‌رهه‌مه‌هونه‌ریه‌كانی، گرینگیی
تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌و لوتفه ده‌رحه‌ق به ده‌ق و ولاَت و
نووسه‌رانی مه نه‌كراوه و ده‌یان فاكتۆری دیكه... كه له‌م
دیمانه‌دا جێی نابێته‌وه. به‌كورتی؛ به‌ڵێ من لام وایه زۆر ده‌قی
كوردی هه‌ن كه جیهانین و شایانی جیهانی بوونن... هه‌ر له ده‌قی
شیعری نالی یه‌وه تا (باڵنده‌كانی ده‌م با( و (پێده‌شتی كارمامزه
كوژراوه‌كان) و (غه‌زه‌لنووس...) و ... ... (هه‌ركام به
بۆنه‌گه‌لی ستاتیكی و بابه‌تیانه‌ی خۆیانه‌وه) با به نێو باسی
كه‌س نه‌كه‌ین بۆ وه‌ی رِه‌خنه‌ی نوێ زیده‌تر له‌ده‌ق
ده‌كۆڵێته‌وه نه‌ك نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی تایبه‌ت.
*: موزیك و واتای شیعره‌كانی ئێوه نێوه‌كیین، نه‌ك ده‌ره‌كیی، واته
له قوولاَیی ده‌قه‌كانتان خۆیان مانیفێست ده‌كه‌ن، پێرِه‌و كردنی
ئه‌م شێوازه‌یش زیاتر له لای ئێوه و كورده
تاراوگه‌نشینه‌كانه‌وه ئیشی بۆ كراوه. ئه‌م حاڵه‌ته له كۆشیعری
(به ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی عاله‌م) به ته‌واویی رِه‌نگی
داوه‌ته‌وه. جوداوازییه‌كانی ده‌قی رِِووكه‌ش (له هه‌موو
لایه‌نێكی پێكهاته‌كه‌یه‌وه) و ده‌قێكی قووڵبووه‌وه له چیدا
ده‌بینی؟
ساڵح سووزه‌نی: نێوه‌كی كردنی كێش و واتا به‌شێكن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
شیعری نوێترخواز! بۆ وه‌ی ده‌ق له چوارچێوه‌یی بوونی موزیك و
دروشمگه‌ل نێوه‌رۆكی ده‌ربازبكا. به‌رۆژ (ئاپده‌یت)كردنه‌وه‌ی زمان
و چه‌ندده‌نگیی بوونی ده‌ق و مه‌ودادان به نه‌ستی تاك و كۆ
(به‌شێوه‌ی هاوردنه‌وه‌ی گۆرانی و شیعری پێشوو و سێلاَوی هۆش و...)
یارمه‌تی (به ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی عاله‌م(ده‌دا بۆ وه‌ی خۆی
له به‌رهه‌مه‌وه بۆ ده‌ق بپه‌رِێنێته‌وه... من پێشتر له‌زمانی
بارته‌وه باسی جیاوازیه‌كانی به‌رهه‌م (له بری ده‌قه
رووكه‌شه‌كه‌ی جه‌نابت) و ده‌قم كردوه و نامه‌وێ دووپاتی
بكه‌مه‌وه. (برِواننه وتوێژ سه‌باره‌ت به رِه‌خنه‌ی نوێ
له‌گه‌ڵ به‌رێز شه‌ریف فه‌لاح) به‌س پێویسته به‌كورتی ئاماژه
بكه‌مه چه‌ند خاڵێ سه‌ره‌كی؛ به‌رهه‌م یه‌كده‌نگ و یه‌كمانا و تاك
ره‌هه‌نده، به‌لاَم ده‌ق چه‌ند ده‌نگ و فره‌مانا و
فره‌ره‌هه‌نده. به‌رهه‌م پێخۆری خوێنه‌رانی ئاسایی و
مامنێوه‌نده، به‌لاَم ده‌ق ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌داته خوێنه‌رانی
چالاك كه چه‌ندین جار بخوێنرێته‌وه و هه‌رجاره‌و چێژ و بۆچوون و
ره‌هه‌ندی نوێتری لێ ببیننه‌وه و هه‌رگیز به واتا
سه‌ره‌كییه‌كه‌ی نه‌گه‌ن... به‌رهه‌م به به‌رچه‌سپی
نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌ناسرێته‌وه به‌لاَم ده‌ق هیچ باوكێكی نیه
و له نووسه‌ره‌كه‌شی یاخی ده‌بێ و سه‌ربه‌خۆیی خۆی له
خوێندنه‌وه‌جیاوازه‌كاند ا(جوانناسانه و بابه‌تیانه)
ده‌پارێزی... هه‌ربۆیه رووكه‌شێتی به به‌رهه‌مه‌وه دیاره و
قووڵی و مه‌نگی له‌ده‌ق ده‌وه‌شێته‌وه و...
*: خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر ته‌واو وردببێته‌وه له كتێبی (شیعره‌سات)ی ئێوه،
په‌ی به‌قووڵ روانین و زمانێكی تۆكمه ده‌با، له پاڵ ئه‌مانه‌یشدا
كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌گه‌لێكی چرِ له چه‌ند دێرێكی كورتدا، هێی
له‌مانه‌یش فۆرِمیش پرِیه‌تی له سیمبۆڵ. هه‌بوونی ئه‌م بالاَییه
له (قووڵ رِوانین) له شته‌كان و (زمانی تۆكمه‌ی ده‌ق) و
(وێنه‌گه‌ای چرِ له دێری كورتدا) بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه كه
سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌تان به‌رفراوان بووه، هاوكات
وردبوونه‌وه‌تان له چه‌مكه‌كان و ده‌وروبه‌ر بووه‌ته هۆكاری
ئه‌وه‌ی كه (شیعره‌سات) هێنده كاریگه‌ر بكه‌وێته‌وه؟
ساڵح سووزه‌نی: ئه‌وه لوتفی جه‌نابته له خوێندنه‌وه‌ی وردی
شیعره‌ساته‌كاندا... راستییه‌كه‌ی دوای ئه‌زموونی (دیاری)،
(هه‌زار دیوانی كه‌ڵه‌گه‌ت له پرسه‌دا) و (درۆ موقه‌دده‌سه‌كان)
(شیعره‌سات) هه‌وڵێكه بۆ بچرِان (گشت) له زمانی پێشووی شیعری
خۆم و (ئه‌گه‌ر توانیبێتم) له زمانی لووتكه‌كانی شیعری ئه‌و
سه‌رده‌مه كه ببوونه ده‌سه‌لاَتیی زمانیی و تا ئه‌وساكه
كه‌سانێكی دیش هه‌وڵی ده‌ربازبوونیان لێدابوو و هه‌ركام
به‌شێوه‌یه‌ك نه‌یانده‌ویست ئیتر وه‌ك شێركۆ بنووسن و ئه‌وزمانه
سه‌دپات بكه‌نه‌وه... (خوایه به‌گوناحی نه‌نووسی!! و ئه‌م قسه
به بێبایه‌خ نواندنی ده‌قی شێركۆ و ئه‌وقوتابخانه شیعریه
له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌ی.) ئه‌وه‌ش نه‌ده‌كرا جگه به زمان و پێكهات و
فۆرمی دیكه‌وه و من زمانی دیالۆگی هه‌ست و نه‌ستی شاعیر و باوانم
هه‌ڵبژارد له درێژایی مێژوودا... لادان له سینتاكسی زمانی
باو(به‌مه‌به‌ستی هه‌لاَتن له‌ده‌ست هه‌مان زمان و ئپیستمه‌ی
زاڵ)... مابه‌قی جوانكاری و ناجوانكارییه‌كانی شیعره‌سات با
بێڵینه‌وه بۆ رای خوێنه‌رانی چالاكی نێو مێژووی ئه‌ده‌بیمان.
(بازجۆكانم به‌قه‌ده‌ر ئیستالین رۆشنبیر بوون و
هه‌ڵیانده‌كابلاندم م م
منیش شێت بووم و
ئه‌م نیچه اند د د...) (شیعره‌سات)
*: نووسه‌رانی هه‌ولێر و سلێمانی، به ده‌گمه‌ن نه‌بێ ئاورِ
ناده‌نه‌وه له شیعری ئێوه و هاوشارییه‌كانتان، له كاتێكدا
ئێوه باش ئاگادارن له شیعری ئه‌وان. هۆكاری ئه‌م فه‌رامۆشكردنه
بۆ پێرگه‌رایی (شارچییه‌تیی) ده‌گه‌رِێته‌وه، یان ئه‌وه‌یه كه
تا ئێسته نه‌توانراوه ته‌واو نزیك بكه‌ونه‌وه له شیعری ئێوه؟
ساڵح سووزه‌نی: وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م كرد؛ سازكردن و
به‌ده‌سه‌لاَتكردنی زمانێكی شیعری دیكه له به‌رانبه‌ر زمانێكی
به‌ده‌سه‌لاَتبوودا هاسان نیه و چه‌ندین هۆكاری گرینگ ده‌ور
ده‌بینن كه هه‌نێ له‌وانه له‌ده‌ستی من (وه‌ك شاعیر یان نووسه‌ر)
دا نیه؛
ئه‌لف- به‌هۆی هه‌نێ كێشه‌ی سیاسییه‌وه (زیندانی و) اخراج و
انفصال دایم از تمام خدمات دولتی () ده‌رفه‌تی چاپ و
بلاَوكردنه‌وه، وه‌ك كتێب، نه‌درا به شیعره‌سات و هیچ كام له
ده‌فته‌ره شیعرییه‌كانی من. بۆ وێنه شیعره‌ساتی (1) ساڵی 95
نووسراوه و له 97 دا شیعره‌ساتی(10) كۆتایی هاتوه، له 2000دا
به‌شێوه‌ی كۆر پیشكه‌شكراوه و فیلمه‌كه‌ی به
CD
(ئه‌ویش نه به شێوه‌یه‌كی فرمی) بلاَو بۆته‌وه (جگه گۆڤاره‌كان
ئه‌ویش دوای 2000 چه‌ند دانه(!!) شیعره‌سات له زرێبار و سروه و
هێما و ...دا بلاَو بۆوه و كاردانه‌وه‌ی باشیشی هه‌بوو و وه‌ك
شیعری جیاواز خوێندرایه‌وه) دواجار چاپی دیجیتاڵی شیعره‌سات له
كوردستان نێت و په‌رتووك و... له جیهانی هه‌زاران سیمای
ئینتێرنێتدا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی لێسه‌ند كه خوێنه‌رانی جیددی شیعر
بیبینن و بیخوێننه‌وه...
باْ - به هۆی زمانی نامۆ و رووكردی زمانشكێنانه‌وه زۆركه‌سان و
به‌تایبه‌ت سه‌له‌فییه‌تی ئه‌ده‌بی وه‌ك ئاجووری بیانی چاویان
لێ‌كرد و ده‌ركیان نه‌كرد و به‌س فلش ( )ه‌كانیان له لا زه‌ق
ببۆوه...
ج- ئه‌و دۆستانه‌ی ده‌ركیانكرد لێیان هه‌ڵكرِاند و خۆیان وه‌ك
شاعیر پێبرده سه‌ره‌وه و له‌و ده‌رفه‌ته‌ی له گۆڤار و
حه‌وته‌نامه‌كاندا هه‌بوویان ویستان خۆیانی پێبكه‌ن به ئه‌وه‌ڵ و
یه‌كه‌م و پێشرِه‌و و... ...
د- رِێكلامی ده‌سه‌لاَت سه‌رپۆشێكی دابوو به سه‌ریا و... هات و
چۆی من بۆ كۆرِ و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ودیو به‌شێوه‌ی فرمی
قه‌ده‌غه بوو و تا ئه‌مسالاَنه‌ی دوایی پاسپۆرتیان نه‌دامێ و...
به‌و حاڵه‌ش هه‌بوونی كه‌سانی وه‌ك ئێوه نه‌یهێشتوه شیعره‌سات و
به‌ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی عاله‌م و... بدرێنه ده‌ست فرامۆشی و
خودی ئه‌م وتویژه و چه‌ندین دیمانه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ دۆستانی
ئه‌ودیو ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه ده‌ق ده‌مێنێته‌وه و به‌رهه‌م
به‌ره‌له‌دوای به‌ره كه‌مرِه‌نگ ده‌بێته‌وه... دڵنیام حه‌ق به
نوێخوازانه و نوێترخوازی به‌شێكی سه‌ره‌كییه له ژیانی ئه‌ده‌بی
و ته‌نانه‌ت كۆمه‌لاَیه‌تی مروڤ...
*: زمانی نووسینی شیعری ئێوه، بارگاوی كراوه به (فیكر)، ئه‌مه‌یش
له‌نێو نووسه‌ره كوردییه‌كاندا تا ئاستی نه‌بوون ئه‌زموون
كردراوه. نووسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئێستێتیكیی - له
ده‌قێكی شیعرییدا- فیكر ته‌وزیف بكا، گه‌ره‌كی به چییه، جگه
له مه‌عریفه؟
ساڵح سووزه‌نی: ئاشكرایه مه‌عریفه به‌ته‌نێ مه‌عریفه‌یه و نابێته شیعر و
ئه‌گه‌ر له فۆرمێكی نوێ‌دا نه‌نوێنرێته‌وه، له مه‌عریفه‌كه‌شی
كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌بێته كاوێژژژ... من پێشتر به‌تێر و
ته‌سه‌لی وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌م له وتاری (دالی شیعر مه‌به‌ستی
خۆیه‌تی و به‌س((زرێبار- ژ-11)+ داوه‌ته‌وه و له چه‌ند یاداشتی
بێمانای (3)ێشدا، له‌دیالۆگ له‌گه‌ڵ وتویژێكی به‌رێز به‌ختیار
عه‌لی، جۆنیه‌تی پێوه‌ندیه‌كانی فۆرم و نێوه‌رۆكم شی كردۆته‌وه++
له‌به‌ر حورمه‌تی پرسیاره‌كه‌ی جه‌نابت ناچارم هه‌نێكیان به‌كورتی
دووپات بكه‌مه‌وه؛ (نیچیه( گوته‌یه‌كی جوانی هه‌یه كه:
(فه‌یله‌سووفان هه‌رچی خۆیان هه‌ڵمسێنن، فرِوفیشاڵ به‌كه‌ن، كتێبی
قه‌به‌قه‌به چاپ بكه‌ن یان هه‌ڵیت و پڵیت بڵێن و ریشی پان دانێن و
گاڵته به‌وانی تر بكه‌ن، جگه خۆیان و ده‌روونی خۆیان هیچیان
نه‌گوتووه. (نیچه: ئه‌وپه‌رِی چاكه و خراپه). من له‌سه‌ر ئیزنی
نیچه فه‌یله‌سووفان ده‌كه‌مه شاعیران و ده‌پرسم كه؛ به‌لاَم
ئه‌و خوده كێ بێ؟ مه‌عریفه‌ی به نه‌ست بوو له ده‌روونی شاعیری
خوێنده‌واردا به شێوه‌ی نائاگا و ناراسته‌وخۆ ئاماده‌یی هه‌یه و
له‌شیعره‌كه‌شیدا به‌رده‌وامه و به‌هاسانی له‌گه‌ڵ فۆرمی ته‌بادا
تێكه‌ڵده‌بێ و ده‌بێته ده‌قێكی فره‌ره‌هه‌ند... به‌لاَم شاعیری
نه‌خوێنده‌وار له‌نه‌ستی خۆیدا جگه هه‌ست و غه‌ریزه(مه‌یل) و
ده‌سه‌لاَتی زمانیی نه‌ریتی چی هه‌یه بینوێنێته‌وه؟ له راستیدا
چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وتی شاعیر له‌گه‌ڵ زماندایه كه فۆرمگه‌ل
جیاواز بۆ ره‌هه‌ندگه‌لی مه‌عریفی و جوانناسانه‌ی لێ
ده‌كه‌ویته‌وه... به بێ ئه‌و گه‌مه زمانییه... نه‌ك هه‌ر شیعری
جوان به‌ڵكوو فیكری نوێشمان بۆ نابینرێته‌وه... ئینجا جگه له
ده‌ق و جوانكاریه‌كانی شیعری و توانای ده‌ربرِینی شاعیر، له‌و
گه‌مه‌زمانییه‌دا، چالاَكی و خوێنده‌واریی وچۆنیه‌تی بۆچوون و
وه‌رگرتنه‌كانی خوێنه‌ریش له هه‌ڵدانه‌وه‌ی توێگه‌ل مانایی و
جوانیناسی ده‌قدا گرینگه؛ خوێنه‌ری ئاسایی جێژ له شیعری (تی-
ئێس- ئلیووت) وه‌رناگرێ و ناتوانێ خوازه شیعریه‌كانیشی به‌نێو
مێژوو و ئوستووره‌دا بپه‌رِێنێته‌وه بۆ ئێستا و داهاتوو... له
(شیعره‌سات)دا ته‌مه‌نی باوان به‌قه‌ده‌ر ته‌مه‌نی مێژووی
مرۆڤایه‌تییه و ئه‌شق و ده‌مامكیش هه‌روه‌تر... ناس سرینه‌وه
(نامۆكردنه‌وه)شمان له‌و پرۆسه‌یه‌دا نابێ له بیر بچێ... كه
گه‌وره‌ترین ده‌ور ده‌بینێ له خۆلقاندنی ده‌قی هونه‌ریدا...
*: ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى ولاَته ئه‌وروپییه‌كان بكه‌ین ده‌بینین له‌گه‌ڵ
پێشكه‌وتنى رِه‌وتى ژیاندا، وه‌كوو بیركردنه‌وه‌یش گه‌شه ده‌كه‌ن،
به‌لاَم به‌نیسبه‌ت كوردستان ئه‌م پرِۆسه‌یه وه‌ها نییه. ئێمه
بیركردنه‌وه‌كانمان لاوازن، یاخود قووڵ رِۆناچینه نێو
رِه‌هه‌نده‌كانى كێشه گه‌وره ئینسانییه‌كانه‌وه؟
ساڵح سووزه‌نی:
گه‌شه‌ی ژیان و بیركردنه‌وه به‌هۆی مه‌یل و خواستی مرۆڤه
به نوێخوازی و ئه‌و ره‌وته‌ش (ره‌وتی نوێترخوازی) پێبه‌ند نیه
به نێوچه و ولاَت و رۆژئاوا و رۆژهه‌لاَته‌وه... به‌ڵكو
پێوه‌نده به بارودۆخی ئابووری, كۆمه‌لاَیه‌تی, رامیاری و
له‌وانه‌ش گرینگتر؛ سیسته‌مه‌كانی ده‌سه‌لاَت- مه‌عریفه‌ی ئه‌و
ولاَتانه‌وه. له ولاَته ئه‌وروپیه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لاَتی
زمانیی زانست و فه‌لسه‌فه‌یه (وه‌ك سیسته‌مێكی كراوه) كه
ده‌سه‌لاَت ده‌نێته‌وه و لای ئێمه ئه‌وه ده‌سه‌لاَتی زمانیی
پێعه‌مبه‌رانه (وه‌ك سیسته‌مگه‌لێكی داخراو) كه بوونه‌ته
كولتوور و ئپیستمه‌ی زاڵ. به ئاورِدانه‌وه له سه‌ده‌كانی
نێوه‌راستی ئه‌وروپا (ده‌سه‌لاَتی كلیسا و ئه‌نگیزاسیۆن) ده‌بینین
چۆن له‌وێش پێش به ره‌وتی ژیان و رووناكبیری و... گیرابوو و بۆ
ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده ئه‌و سیسته‌مه داخراوه له‌وێش كپبوونی
سازكرد و ده‌ربازبوونی ئه‌سته‌م كردبوو و كه‌س مه‌ودای نه‌بوو كه
قووڵ برِوانێته كێشه گه‌وره‌كانی مرۆڤ... هه‌رچه‌ند له‌ئاكامدا
ئه‌و دۆخه له‌وێ شكستی هێنا... بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یانی وه‌ك
گاریباڵدی و كوپرنیك و گالیله و... ئه‌رزیان به نه‌وێستاوی و
دانه‌خراویی لا جوانتر بوو... رِه‌نگه لای ئێمه‌شه‌وه
(حه‌للاج)گه‌لێك بوونه كه جاربه‌جار ئه‌نه‌لحه‌قێكیان چرِیبێ.
به‌لاَم له‌به‌ر سه‌قامگیربوونی سیسته‌مه داخراوه‌كان
نه‌یانتوانیوه ئه‌رز به‌لای سه‌ره‌وه‌ی ئاسماندا بسوورِێننه‌وه و
له‌رِێوه زمانیان به برِین چووبێ و زۆركه‌سانی وه‌ك منیش له به
ده‌قكردنی سوورِانه‌وه‌ی زه‌وی په‌ژیوان بووبێتنه‌وه؛
(به هه‌زار جار ده‌ینووسمه‌وه ئه‌رز ناسوورِێ!
ده وێڵم كه‌ن
من شاعیرم... خۆ رۆسته‌م نیم!) (درۆ موقه‌دده‌سه‌كان)
كورده‌واریش له‌دوای شكستی (ماده‌كان)ه‌وه زمانی به برِین چووه
و هه‌ر باشیشه نه‌فه‌وتاوه... نووسراوه‌ی نه‌بووه تا گه‌شه‌ی
(بیركردنه‌وه)شی هه‌بێ؛
(زمان ته‌نیا ئالاَی سه‌ده‌ی بیسته باوان
به‌كام زمان بتخۆشه‌ویستێنم؟) (شیعره‌سات)
ئه‌مه‌ش كه هه‌یه‌تی به‌رهه‌می (نێوانده‌قێتی)یه له فه‌لسه‌فه،
زانست، كولتوور، هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و...ی باوه‌پیاره‌كانی و
له‌زمانی ئه‌وان (عه‌ره‌بی، فارسی، تووركی و له‌م دواییانه‌وه
زمانه‌كانی رۆژئاوایی)ی هه‌ڵكرِاندوه... و شیعراندوویه‌تی و
ئه‌زقه‌زا باشیشی گه‌یاندۆته ئێره... بۆ سه‌لماندنی قسه‌كه‌م
هه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دیوانی نالی به‌س بێ... ئینجا ئێمه وه‌ك
كورده‌واری چ گه‌شه‌یه‌كمان كردووه كه گوایه ره‌نگدانه‌وه‌ی
نه‌بووه له‌سه‌ر فیكر و به‌رهه‌مه‌كانمان؟ به پێچه‌وانه‌وه من
لام وایه به‌رهه‌می به‌ده‌قبووی كوردی زۆر له‌به‌ر گه‌شه‌ی
كۆمه‌لایه‌تیه‌كه‌یه‌وه‌یه... و له چه‌ندین ژانری هونه‌ریدا
خه‌لاَتگه‌ل جیهانیشی هێنێوه‌ته‌وه. وه‌ك له‌سه‌ره‌وه
ئاماژه‌مكرد ده‌سه‌لاَت و مه‌عریفه به‌ر ده‌وام له سازكردنی
یه‌كدیدان و ئێمه هیچكام له‌وانه‌مان نه‌بووه و لانی كه‌م وه‌ك
قبتییه‌كان (له میسر) نه‌بووینه‌ته عه‌ره‌ب!! ئه‌وه خۆی
زۆره...
*: كولتوور و زمان تا چ ئاستێك ده‌توانن یه‌كتریى به‌ره‌و
(گۆرِان)كاریی ببه‌ن؟
ساڵح سووزه‌نی: له پێناسه‌ی ئه‌مرۆژیانه‌دا، به‌و مه‌رجه‌ی زمان وه‌ك
سیسته‌مێكی نیشانه‌یی (سروشتی، خوازه‌یی،نمادین... ...) پێناسه
بكه‌ین، زمان هه‌مان كولتوور و كولتوور هه‌مان زمانه...
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاَتدارێتی زماندا ئاشكرایه؛ هه‌موو
دیارده‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تی له ژێر سێبه‌ری باڵه
تیژپه‌رِه‌كانی زمان و گه‌مه‌كانی زماندا دێنه گه‌شه و
نوشه‌ست... هه‌وڵه‌كانی مرۆڤ له‌پانتای زماندا(له مێژوودا كولتوور
و ورده‌كولتوور سازده‌كه‌ن و سه‌قامگیر ده‌بن و ده‌بنه ده‌سه‌لاَت
(له پێناسه فۆكۆییه‌كه‌یدا) له كولتوورێكی بستراودا زمانیش
به‌رده‌وام خه‌ریكی چه‌ندپاتبوونه‌وه‌یه و له ئه‌ره‌ستوو
تێناپه‌رِێنێ... به پێچه‌ونه‌وه زمانی (پوویا( (پرِجم وجۆڵ)
فه‌رهه‌نگگه‌ل كراوه سازده‌كا و ئه‌یگه‌یه‌نێته شارستانییه‌تی
ئه‌مرِۆژینه و تاك و كۆ تیایدا به‌شدارده‌بن و ده‌سه‌لاَتی مه‌رگ
تیایدا ده‌بێته ده‌سه‌لاَتی ژیان...
*: چى له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ناتوانن
بیگۆرِن؟
ساڵح سووزه‌نی: سه‌رچاوه‌كانی خه‌ون و فه‌نتازیاش هه‌مان واقیعه تاڵ و شیرین
و سوێرانه‌ی ژیانی مروڤن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شت و دیارده‌كان
ومه‌یله سه‌ركوتكراوه‌كانیدا... و ناراسته‌وخۆ شوێنی خۆی له‌سه‌ر
واقیع(تاڵ یان شیرین)داده‌نێته‌وه ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌كانی
(یۆنگ)یشمان له‌مه‌ر نائاگای كۆ (ناخودآ گاه جمعی) قه‌بووڵ بێ،
ئه‌وه پێوه‌ندییه‌كه قووڵتریش ده‌بێته‌وه)؛ ژێرده‌ریاییه
فه‌نتازیاییه‌كه‌ی (ژوول وێرن)ت له بیره؟ قاڵییه‌كه‌ی حه‌زره‌تی
سولێمان چی؟ خه‌ون و فانتزیش رێگه‌یه‌كی تری جگه زمان بۆ
ده‌ربرِین نیه و ناچاره به‌وه‌ی له‌گه‌ل واقیع هه‌ڵس و كه‌وت بكا
و شوین دانێ و شوین هه‌ڵبگرێ... به‌لاَم نابێ لێی به په‌له
بین... بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ترازووه‌دا لایه‌كیش كاته و ئه‌ویش
ده‌وری خۆی ده‌بینێ... نیچه وته‌نی: هونه‌ر جیهانمان بۆ
والێده‌كات كه مرۆڤ بتوانێت تێیدا بژی.
(هنرزندگی را ممكن و شایسته‌ی زیستن می‌كند).
*: (لیسینگ) رِوانینى وه‌هایه: (هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ى ئه‌وه
ده‌كه‌ن كه رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تیى له مرۆڤدا كاڵده‌كاته‌وه،
به‌لاَم ئه‌گه‌ر من رِه‌سه‌نایه‌تى و داهێنانم هه‌بن، ئه‌وا له
رِێگه‌ى رِه‌خنه‌وه به‌ده‌ستم هێنێون). ئه‌م رِسته‌یه‌ى لیسینگ
له كوێوه ناكۆك و ته‌با ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ (داهێنه‌ر) و
(داهێنان)ى ئه‌ده‌بیى؟
ساڵح سووزه‌نی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ره‌سه‌نایه‌تی هه‌مان ترادسیۆنی
سه‌قامگیربووی نێو كۆمه‌ڵه؟ دیاره رِه‌خنه به‌رده‌وام
رووبه‌رِووی ئه‌و به‌شه‌ی ده‌بێته‌وه كه نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ
ره‌وتی كات و ژیان و شارستانیه‌تدا هه‌ڵكشێ و خۆی نوێ بكاته‌وه.
به‌لاَم هه‌موومان ده‌زانین مه‌به‌ستی رِه‌خنه‌ی نوێ
له‌كاڵكردنه‌وه‌ی هه‌نێ دیارده‌ی ره‌سه‌ن، پرِره‌نگ كردنه‌وه‌ی
ئه‌و به‌شانه‌یه‌تی كه توانای كراژخستن و نوێبوونه‌وه‌یان هه‌یه.
گادامێر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: (تێگه‌یشتنی هێرمۆنتیكی
له‌گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌وه‌یه كه تێبگه‌ین گه‌شه یان ره‌وتی
فه‌رهه‌نگی له‌ئێستادا چ مانایه‌كی هه‌یه، تێگه‌یشتنی هێرمۆنتیك
به‌رهه‌می وتووێژی ره‌سه‌نی ئێستا و رابردووه، ئه‌وه‌ش كاتێك
رووده‌دات كه له‌نێوان ئێستا‌و رابردوودا پێكهاته‌یه‌ك
له‌سنووره‌كانمان له‌به‌رده‌ستدابێت، مه‌رجی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ش
خودی سوننه‌ته)، واته رِه‌خنه ده‌بێ به‌رده‌وام شوێنپێیه‌كی
پته‌وی له‌نێو كولتووری پێشوودا هه‌بێ كه بتوانێ له‌وێوه
قه‌ڵه‌مباز بدا و به بێ ئه‌م (سه‌كۆی قه‌ڵه‌مبازه) رِه‌خنه‌گر
داهێنانه‌كانی لێ ون ده‌بێ و ده‌كه‌وێته بۆشاییه‌وه... به‌رهه‌می
ئه‌ده‌بیش دێته نێو هه‌مان تێگه‌یشتنه‌وه؛ هیچ ده‌قێكی
داهێنه‌رانه نابینن كه ئه‌و سه‌كۆی قه‌ڵه‌مبازه‌ی له‌نێو
نه‌ریتدا نه‌بێ. (مارسێل پرۆست) هه‌مان نه‌ریتی (بیره‌وه‌ری) به
شێوه‌ی نوێ و ده‌ستكاری كردنی كاتی زانستی نووسییه‌وه... جۆیس و
ڤاگنێر و ڤۆلڤ یش هه‌وڵی سرینه‌وه‌ی كاتی واقیعییاندا له نێو
نه‌ریتی تائه‌وساته‌ی رۆمان‌دا... نووسه‌رانی رۆمانی نویش كات و
شوێنیان پێكه‌وه موتوربه‌كرد و كات- شوێنیان داهێنێو شتیان
به‌رجه‌سته‌تر كرده‌وه... پاشمودێرنه‌كان گه‌رانه‌وه بۆ ته‌وس و
توانج و ناپێكهاته‌یی و له‌ێوه بازیاندا...
*: یه‌كێك له رِوانینه‌كانى (دێرك واڵكۆت) وه‌هایه: (ئه‌ده‌ب ده‌مى
زامێك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ى مێژوو
هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئێمه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه‌یش بڵێین:
لێكۆڵه‌ر و رِه‌خنه‌گرى كوردیى قووڵتر ده‌چنه نێو پێكهاته‌ى
ده‌قه‌كان؟
ساڵح سووزه‌نی:
زۆربه‌ی مودێرنیسته‌كان، به‌پێچه‌وانه‌ی پاشمودێرنخوازه‌كان،
ره‌شبینییه‌كی خه‌ستیان ده‌هێنایه نێو ده‌ق و به‌س زامیان پێ
هه‌ڵده‌دایه‌وه... من لام وایه ئه‌ده‌ب ده‌توانێ ئه‌گه‌ر بخوازێ
چێژه‌كانیش به‌ده‌قبكا و هیواوئاواته‌كانیش بنووسێته‌وه...
به‌لاَم چبكه‌ین له‌دۆخی كورد و نووسه‌ر و رِه‌خنه‌گری كوردی كڵۆڵ
كه به‌رده‌وام ده‌بێ ده‌می زام هه‌لبداته‌وه و ئه‌نفاڵ و
هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌قبكاته‌وه... به‌ڵێ راسته ئه‌گه‌ر لێكۆڵه‌ر و
رِه‌خنه‌گر قووڵتر نه‌چنه نێو پێكهاته‌ی ده‌ق ئیتر نابێ لێكۆڵه‌ر
و رِه‌خنه‌گر بن... به‌لاَم وه‌ك گوتم كورد هه‌موو شتێكی جیاوازه،
رِه‌خنه‌گری (!!) كورد نایهه‌وێ هه‌ست به‌و قوولاَییه بكا،
هه‌رده‌قێك له‌چه‌ند گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه به‌راوه‌ردبكاته‌وه و
په‌رده‌له‌سه‌ر نه‌نووسراوه‌كانی هه‌ڵبداته‌وه و به‌گشتی ده‌ق
بكاته مه‌رجی خوێندنه‌وه جیاوازه‌كان، نه‌ك خاوه‌ن ده‌ق و
نووسه‌ره دۆست یان نادۆسته‌كه‌ی...
به خۆشیه‌وه جیلێكی نوێ سه‌ریان هه‌ڵداوه كه هه‌وڵئه‌ده‌ن
قووڵتر له ده‌ق برِوانن و به‌س ده‌ق بكه‌نه پێوه‌ری
خوێندنه‌وه‌كانی خویان... من به‌م جیله گه‌شبینم...
به‌وئاواته‌وه...
*: په‌یوه‌ندیى نێوان (ده‌ق) و (چێژ) له‌نێو ئه‌ده‌بى ئێمه‌دا تا دێ
كاڵ و كاڵتر ده‌بێته‌وه و تا ئێسته‌یش ئێستگه‌لێك بۆ ئه‌م دوو
زاراوانه نه‌كراون له لایه‌ن رِه‌خنه‌گرانمان-ئه‌گه‌ر برِیاره
رِه‌خنه‌گرمان هه‌بێ-، بۆ ئه‌وه‌ى تێكه‌لاَوبوونێكى رِه‌یشئاژۆیى
بخوڵقێنین پێویسته له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین؟
ساڵح سووزه‌نی: ده‌قی سه‌رده‌مانه خوێنه‌ری سه‌رده‌مانه‌شی ده‌وێ و وه‌ك
به‌رهه‌م نیه كه ره‌حه‌ته‌لقوم بێ و بدرێ به‌ده‌ست
هه‌مووكه‌سه‌وه... دڵنیام خوێنه‌ری چالاك چێژی ره‌گاوه‌ژۆی نێو
ده‌ق هه‌ست پێده‌كا و خۆشی تیایدا به‌شدار ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی
نه‌نووسراوه‌كان و توێگه‌ل ستاتیكی و واتایی ده‌قی بۆ
هه‌ڵده‌دریته‌وه و ده‌ركی ده‌كا... كاتی خۆی (بووف كور) واته:
(كونده‌بووی كوێر)ی (سادق هیدایه‌ت) نووسه‌ری به‌نێوبانگی ئێرانی
له په‌نجا به‌رگدا بلاَوكرایه‌وه و ئێستا ملوێنان كه‌س چێژی
لێوه‌رده‌گرن، (ڤانگۆگ) تان له‌بیره؟ كاتی خۆی له ئه‌وروپاش كه‌س
تاقه‌تی خوێندنه‌وه (گه‌رِان به‌دوای كاتی له‌ده‌ستچوو)ی پرۆست ی
نه‌بوو و چێژیان لێوه‌رنه‌ده‌گرت... ئه‌مانه له ئه‌ده‌بی ولاتانی
دیكه‌دا رِه‌نگه ئاسایی بێ... به‌لاَم له ئاست ئه‌ده‌بی كوردیدا
من ئه‌و نیگه‌ران بوونه‌ی جه‌نابت هه‌ست پێ ده‌كه‌م؛ بۆ ئه‌وه‌ی
ئێمه هه‌رئه‌و په‌نجاخۆێنه‌ره چالاكه‌شمان نیه، خوێنه‌ری
مامنێوه‌ندیشمان كه‌مه و ده‌سه‌لاَتی زمانی وێنه و سه‌ته‌لایت و
موبایل و... هه‌مووخوێنه‌رانی ئاساییشی كێشاوه به‌دوای خۆیدا...
وه‌ك ئه‌وه وایه بڵێی: ئێستاكه ئێمه فێره پامه‌له بووینه
ئاوی قووڵمان ده‌ست ناكه‌وێ هیچ، هه‌ر ئاو بۆ خواردنه‌وه‌ش كه‌مه.
راسته به‌لاَم (خاریقی عادات( ه‌كه‌ی نالی و ئه‌وپه‌رِ
به‌نه‌وشه‌كه‌ی (ژید( ت له‌بیر نه‌چێ! رِه‌خنه‌گریش (ئه‌گه‌ر وه‌ك
جه‌نابت ده‌فه‌رمووی بمانبێ) ئێستا خوێندنه‌وه‌ی خۆی ئاراسته‌ی
ده‌قه‌كان ده‌كا و ئه‌و ئه‌ركه كلاسیكییه‌ی نه‌ماوه كه ببێته
پردی پێوه‌ندی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ری ناحاڵی... به‌و حاڵه‌ش كاتێ
ده‌قێك چه‌ندین خوێندنه‌وه‌ی باشی ئاراسته بكرێ، به‌رۆژ
ده‌كریته‌وه و ژماره‌ی خوێنه‌ره‌كانی زێده‌تر ده‌بێ... ئه‌وه
حاشاهه‌ڵنه‌گره. له‌كورده‌واریدا له‌هه‌ركویوه ده‌ستپێبكه‌ین
باشمان پێكاوه بۆ وه‌ی هیچ نه‌كراوه یان زۆركه‌م كاری بۆ كراوه.
كه‌وایه با خوێندنه‌وه‌كانمان له‌مه‌رِ ده‌قی كوردی (له به‌یته
كانمانه‌وه تا غه‌زه‌ڵنووس و...) بلاَو بكه‌ینه‌وه و دڵنیام
شوێنی خۆی داده‌نێ و ئه‌وتێكه‌لاَوبوونه‌ی كه جه‌نابت ده‌ڵێی
سازده‌بێ...
*: بۆچى رِه‌خنه‌ى به‌راوردكاریى كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه به شێوه‌یه‌ك
كه سه‌رچاوه‌مان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێ، له كاتێكدا ده‌بوو
ئێسته زیاتر له جاران بایه‌خى پێدرابا، چونكه نائاماده‌ییى له
رِۆژگارێكى وه‌كوو ئه‌مرِۆدا هه‌م (بۆشایى) و هه‌م (قه‌یران) و
هه‌م ده‌رگه‌ى (داخستنى سه‌رده‌مێك)یشمان به رِوودا ده‌كاته‌وه؟
ساڵح سووزه‌نی: 2 ده‌بێ له‌گه‌ڵ 1 یان 3 به‌راوه‌رد بكرێ. كاتێ هه‌م 1 و هه‌م
2 و هه‌م 3، هی خۆت نه‌بوو، به‌راوه‌رد كاری 2ی نه‌بوو و 3ی
قه‌رزمان له‌گه‌ڵ 2008ی ئه‌وان گه‌مه‌یه‌كی خۆش نیه... بۆئه‌وه‌ی
ئێمه دوو00 و 8ێكمان كه‌مه!! ئه‌مه رِه‌نگه پارادۆكسێك له‌گه‌ڵ
وه‌لاَمه‌كانی سه‌ره‌وه‌م ساز بكا و راستت ده‌وێ من خۆشم له‌گه‌ڵ
ئه‌و جۆره به‌راوه‌ردی پێكهاته‌یی و پۆزیتیویستیانه‌دا نیم...
به‌لاَم قسه قسه‌دێنێ قسه‌ی زل هیچی تێناچێ... پیاو (!!) نه‌یكا
ده‌ته‌قێ. من كاتی خۆی به‌راوه‌ردی نالی و كانتم كرد (برِواننه
نالی و جوانیناسی كانت) یا (نالی و یارییه زمانیه‌كانی
ویتگونشتاین له كتێبی نالی و خوێندنه‌وه‌نوێكانی سه‌رده‌مدا) و
زۆرم پێ سه‌یر بوو كه پرۆفسۆره‌كانمان له سلێمانی ده‌یانگوت كه
هیچی لێ حاڵی نه‌بووین (نالی و جوانیناسی كانتم له فستیواڵی نالی
له‌سلێمانی خوێنده‌وه) به‌لاَم گرینگ حاڵی بوون یان نه‌بوونی
ئه‌وان نیه گرینگ ئه‌وه‌یه من به‌شبه‌حاڵی خۆم به‌رده‌وام
خه‌ریكی ئه‌و به‌راوه‌ردكارییه‌م و رِه‌خنه‌گرانی دیكه‌ش مافی
خۆیانه كاری وابكه‌ن یان نا... حه‌وزه‌كه قووڵه و هه‌ركه‌س
له‌هه‌ر كوێوه خۆی تێده‌هاوێ با بفه‌رمێ؛ به‌لاَم نابێ له‌بیرمان
بچێ (گۆم تا قووڵ بێ مه‌له‌ی خۆشتره) پێویستیمان به‌مه‌له‌وان
هه‌یه و هیوادارم مه‌له‌وانه‌كانمان به‌رده‌وام بن و به‌ته‌ما
نه‌بن له (جۆگه‌له‌یه‌كی گچكه‌دا مرواریی قه‌به بدۆزنه‌وه)!!
*: شیعر و چیرۆك و رِۆمانى كوردیى، تا چ ئاستێك توانیویانه سوودێكى
ته‌ندروست له ئه‌ده‌بیاتى جیهانیى وه‌ربگرن و له به‌رژه‌وه‌ندیى
ئه‌ده‌ب و (داهێنان)ى كولتوورى كوردییدا به‌كارى بهێنن؟
ساڵح سووزه‌نی: شیعری كلاسیكی كوردی به‌سوودوه‌رگرتنی به‌جێ له بنه‌ماكانی
عه‌رووز و به‌دیع و قافیه و نێوانده‌قێتی شیعری دراوسێكان (فارس و
عه‌ره‌ب) خۆی گه‌یانده نالی و دواجار گۆران و سواره
به‌سوودوه‌رگرتن له شیعری نوێی توركی و فارسی له شیعری كلاسیكیان
تێپه‌رِاند و ئێستا نویترخوازان به سوودوه‌رگرتن له سوورریالیسم
و قوتابخانه‌كانی فۆرمالیسم، پێكهاته‌خوازی، دیارده‌ناسی، زمان و
نیشانه‌ناسی تا پێكهاته‌هه‌ڵوه‌شێنی... ئه‌یانهه‌وێ مه‌وداو
فاسڵه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ شیعری جیهان كه‌م بكه‌نه‌وه... و...
به‌لاَم چیرۆك و رۆمانی كوردی و فارسی و عه‌ره‌بیش، هه‌ر راسته‌وخۆ
سه‌رقاڵی سوودوه‌رگرتنن (ته‌ندروست یان ناته‌ندرست) له ئه‌ده‌بی
رۆژئاوا و ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌یر نیه بۆ وه‌ی زۆربه‌ی رووناكبیران
لایان وایه هۆنه‌ر و زانست جیهانی‌یه و هه‌مووكه‌س مافی ئه‌وه‌ی
هه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و نا به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری بهێنێ...
هیچكه‌س بیر له‌وه ناكاته‌وه دووچه‌رخه(پاسكیل) كێ سازی كردوه؟
به‌ڵكوو بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه خۆی چۆنی به‌كاربهێنێ و چۆنی
بسازێنێته‌وه كه سوودی باشتری بۆی هه‌بێ... راستییه‌كه‌ی من بیر
له ته‌ندروستی و ناته‌ندروستی ئه‌ده‌ب ناكه‌مه‌وه بۆ وه‌ی
ئه‌ده‌ب نێوی خۆی به خۆیه‌وه‌یه و ناته‌ندروسته‌كه‌شی رۆژی خۆی
به ته‌ندروست ده‌خوێنرێته‌وه... بۆ وه‌ی ئه‌ده‌بی پێشرِه‌و
به‌هۆی ره‌گه ئانارشیستیه‌كه‌یه‌وه به‌رده‌وام ناته‌ندروست
ده‌نوێنێ...
*: ئه‌مرِۆ شیعر و قسه‌ى ئاسایى تێكچرِژانێكى رِیشه‌یییان به‌خۆوه
گرتووه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م جۆره‌ى ده‌قنووسین له ئه‌وروپادا
ئه‌زموونكراوه، به‌لاَم شاعیرانى ئێمه‌یش سوودیان لێى وه‌رگرتووه
- به‌تایبه‌تی تاراوگه‌نشینه‌كان -، ئه‌م تێكه‌لاَوبوون و سوود
وه‌رگرتنه تا چ ئاستێك له خزمه‌تى ئه‌ده‌بى كورد دا بووه؟
ساڵح سووزه‌نی: وه‌ك گوتم شیعر رووداو یان گه‌مه‌یه‌كی زمانییه و مافی
خۆیه‌تی له‌هه‌موو تواناكانی زمان كه‌ڵك وه‌ربگرێ و نه‌كه‌ویته
تۆرِی هیچكامیانه‌وه... گرینگ ئه‌وه‌یه بتوانێ رێرۆشتنی ئاسایی
وشه‌كان بكاته ره‌قس و سۆزی هه‌ڵپه‌رِكێیان بداتێ... شیعری
(گوفتار((گفت)یش به‌شێكه له‌و هه‌وڵدانه بۆ ده‌ربازبوون له
زمانی وشك و ئه‌شرافیانه‌ی كه نێو به نێو ده‌سه‌پێ به‌سه‌ر
شیعردا و له‌زمانی ئاسایی دووری ده‌خاته‌وه... له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
زمانی شیعری كوردی زمانێكی به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده، باشترین سوودی
نێوانده‌قێتی له ئه‌ده‌ب و زمانی دراوسكانی وه‌رگرتووه و جگه
ئه‌وه‌ش چه‌ندین زاراوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، شیعری (گفتار)
(ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ئه‌سێح بێته كایه‌كه‌وه) خزمه‌یی باشده‌كا و
زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كا؛
(جۆشكارێكیان بانگ كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ترومپای ماڵه‌كه چاك
كاته‌وه
گوتم پووڵی تیا خه‌رج مه‌كه‌ن
ئه‌وه دڵم!
رۆژی چۆمێ زووخاوی ره‌ش له‌لای چه‌پیه‌وه ده‌خوات و
هه‌رئه‌وه‌نده له راسته‌وه ده‌ده‌ڵێنێ...
بیخه‌نه جێی
با لانی كه‌م ئاوی روونتان بۆ ده‌ربێنێ) دیاری- 1989
*: له ئێسته‌دا، داهێنان و رِێكلام هاوئاستن له خستنه‌رِووى ئاستی
ده‌ق له كوردستاندا، به‌لاَم ئه‌و رِێكلامه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمه
دابه‌شبووه به سه‌ر خوێنه‌ر و رِاگه‌یاندن و ده‌سه‌لاَتى سیاسیى
حیزبه‌كان،
نووسه‌رى ئیبداعكار بۆ ئه‌وه‌ى پردێك
دروست بكا بۆ به یه‌كتر گه‌یشتنى داهێنان- رِێكلام، چیى ده‌بێ به
كۆمه‌ككارێكى ته‌ندروست؟
ساڵح سووزه‌نی: داهێنان و رِێكلام بۆ (وه‌ك ئادرنۆده‌لێ؛ سه‌نعه‌ت فه‌رهه‌نگ)
ئه‌سته‌مه یه‌ك بگرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رِێكلام له هونه‌ری
عه‌وام (كیچ) بۆ مه‌به‌ستی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ و داهێنان
پێوه‌نده به نوخبه‌وه. جیاوازیه‌كانیان جیاوازی نێوان به‌رهه‌م
و ده‌قه (كه له وه‌لاَمی پرسیاره‌كانی سه‌ره‌وه‌داباسمكردن.
به‌و حاڵه‌ش زۆرجار نوێخوازیی ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان له‌باری
مێژووی سیاسی و كومه‌لاَیه‌تیه‌وه ده‌كه‌ونه سه‌رده‌مێكه‌وه و
له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی رفۆرمخوازی زمانی ده‌سه‌لاَت له‌یه‌ك به‌ره‌دا
ئیشده‌كه‌ن... له‌و دۆخه‌دا به‌شێك له‌رِێكلام هه‌وڵده‌دا
راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ باسی داهێنانی نوخبه‌ی نویخواز بكا و
هه‌وڵی به‌ده‌سه‌لاَتبوونی بۆ ئه‌دا... نموونه‌ی مێژوویی حاڵی
ئیستای ئێران و به‌ربه‌ره‌كانێی دووباڵی نه‌ریتی و رفۆرمخوازی نێو
ده‌سه‌لاَته... ده‌بینین كه هه‌ركام له‌و به‌رانه به شێوه‌ی خۆ
رِێكلام بۆ نوێخوازان و نه‌ریتخوازان ده‌كه‌ن و به‌و بۆنه‌وه له
ده‌رفه‌تێكی چه‌ند ساڵه‌دا باشترین گۆڤار و رۆژنامه و كتێب و
شانۆنامه و فیلم و... بلاَوكرایه‌وه و رِێكلامیشی بۆكرا و زۆرێ
له هونه‌رمه‌ندانیش دۆخه‌كه‌یان قۆزته‌وه و... نموونه‌ی لای
خۆشمان هاوكاتبوونی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی ئازادی و ره‌هه‌ند (وه‌ك
رِه‌خنه‌گرانی ده‌سه‌لاَتی كوردی و نویخوازانی بواری رووناكبیری و
ئه‌ده‌ب) و هه‌ست به دموكراتیزه‌كردنی ده‌سه‌لاتی كوردییه له
باشووری كوردستان، ده‌بینین كه خه‌لاَتی هه‌ردی له ده‌هه‌مین
فستیواڵی گه‌لاوێژدا ده‌درێ به به‌ختیارعه‌لی (كه‌سێك كه هه‌موو
نووسینه‌كانی له رِه‌خنه‌ی توندوتیژدایه بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاتی
كوردی) ئه‌مه‌ش هیچ له پله‌وپایه‌ی ده‌قه‌كانی به‌ختیارعه‌لی كه‌م
ناكاته‌وه و... ده‌بێته رِێكلامێكی باشیش بۆ بلاَوكردنه‌وه‌ی
زیده‌تر و خوێندنه‌وه‌ی زۆرتری ده‌قه‌كانی... خوێندنه‌وه‌ی
چه‌ندلایه‌نه‌ی ده‌قی داهێنه‌رانه له‌لایه‌ن رِه‌خنه‌گران و
ئاماده‌بوونی داهێنه‌ران له‌بۆنه‌ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌كاندا و
پێشكه‌شكردنی ده‌ق و ئاشناكردنی خوێنه‌ران به‌ده‌ق... ئه‌توانێ
جۆره‌رِێكلامێكی سه‌رده‌مانه‌شبێ (به تایبه‌ت سایت و وێنلاگه
جیددییه‌كان بۆ رِێكلامی هونه‌ر و ئه‌ده‌بی داهێنه‌رانه
سوودبه‌خشن...)
*: رِه‌خنه‌گرانمان به ده‌ر له كارى خۆیان (رِه‌خنه‌گر)یى، هاوكات
(به‌دیل دۆزه‌ره‌وه)یشن، پێتوایه ئه‌م دووانه گه‌ره‌كیان به
كه‌سى تایبه‌تمه‌ند و ئه‌كادیمیستى تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت؟
كه‌نگێ ده‌قى ئه‌ده‌بیى (ئه‌ڵته‌رناتیڤ) ده‌خوازێ؟
ساڵح سووزه‌نی: سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ری- ئه‌ده‌بی
له‌راستیدا هه‌وڵێكه بۆ به‌دیل دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێتر له‌پانتای
هۆنه‌ریدا و به‌ده‌سه‌لاَتكردنی زمانێكی دیكه و جیاواز... پێویست
ناكا حه‌تم هه‌وڵه‌كه ئاكادمیك بێ. هه‌رچه‌ند له‌و ولاَتانه‌ی به
سیسته‌مێكی كراوه راهاتوونه ئاكادمیا ئه‌توانێ پشتیوانی ئه‌و
به‌ده‌سه‌لاَتكردنه بێ و بیكاته سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی بۆ
جیلی داهاتوو. به‌لاَم مێژووی هونه‌ر نیشانی داوه هه‌ركات
بزووتنه‌وه‌یه‌كی هونه‌ریی سه‌قامگیربووه له‌رِێوه جیلێكی دیكه
سه‌ریهه‌ڵداوه و هه‌وڵی سازكردنی ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی دیكه‌دراوه...
برِواننه سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه و نوشستی بزووتنه‌وه
هونه‌رییه‌كانی كلاسیسم و رێئالیسم تا رۆمانسی و سووررێئال و
ئاوانگارد و...
سه‌یر ئه‌وه‌یه دواجار هه‌موو ئه‌و قوتابخانانه دێنه‌وه نێو
پێناسه‌ی هه‌مان دال ی سه‌ركیی هونه‌ر و سه‌رله‌نوێ
هه‌وڵه‌كه‌به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه... برِواننه وتاری (دال ی شیعر،
مه‌دلوولی خۆیه‌تی و به‌س(+
*: ئه‌و رِێگایانه كامانه‌ن كه‌وا ده‌بن به پردى په‌یوه‌ندیى قووڵى
نێوان (نووسه‌ر - وه‌رگر)؟ بۆ ئه‌وه‌ى سیحرێكى ئاگاییانه
بچه‌سپێنین له فیكرى خوێنه‌ردا تاكوو تێكه‌ڵبوون و هاومه‌ستییه‌كى
رِه‌گئاژۆیى بخولقێنین، ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه چین كه له‌وه‌ها
كاتێكدا كۆمه‌كمان پێ ده‌به‌خشن؟
ساڵح سووزه‌نی: پیش‌تر زۆركه‌سان رِه‌خنه‌یان به پردی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر
پێناسه‌ده‌كرد و راستت ده‌وێ، من ئه‌و پێناسه‌یه‌م قه‌بووڵ نیه!
من لام وایه رِه‌خنه خوێندنه‌وه‌جیاوازه‌كانی خوێنه‌ر یان
خوێنه‌رانی چالاكه له سه‌ر ده‌ق و هه‌ركام له‌و خوێندنه‌وانه
به‌راڤه‌یه‌ك ده‌زانم به‌پێی وزه‌ی نێوه‌كی ده‌ق و میزانی زانست و
پێشئاگایی و نائاگایی خوێنه‌ره‌كه‌ی و هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك مافی
ئه‌وه‌ی نیه خۆی به‌سه‌رخوێندنه‌وه‌كانی دیكه‌دا بسه‌پێنی و خۆی
له‌وانی دیكه به سه‌ره‌كتر بزانێ و... هه‌رچه‌ند هه‌مان
چه‌ندخوێندنه‌وه‌یی ده‌ق یارمه‌تی خوێنه‌رانی مامنێوه‌ند و
ئاساییده‌دا كه ده‌قه‌كه كراوه‌تر ببینن و باشتری بخوێننه‌وه...
به‌لاَم ئه‌وه ناراسته‌وخۆیه و هیچكات رِه‌خنه‌گر نابێ به‌و
مه‌به‌سته‌وه ده‌قێك بخوێنێته‌وه كه گوایه ئه‌یهه‌وێ مه‌به‌ستی
سه‌ره‌كی نووسه‌ر بۆ كه‌سانێكی دیكه(خوێنه‌رانی ناحاڵی!!)
روونبكاته‌وه... ئه‌وقازیقوزاتییه نه ده‌وری ماوه و نه باو.
*: پێتوایه هۆى داته‌پینى بناغه‌ى هه‌ر ده‌قێك، به‌شێكى بۆ ئه‌وه
بگه‌رِێته‌وه كه بوونیادى ده‌ق له مانا داخراوه‌كانه‌وه
سه‌رچاوه بگرێ؟ به واتایه‌كى تر: بۆ ئه‌وه‌ى پێكهاته‌ى ده‌ق
بپارێزین له كاڵگه‌رایى و بوونى كاتیى، گه‌ره‌كه داواى كۆمه‌ك
له چیی بكه‌ین، تا وه‌كوو فریادرِه‌سێك به هانای ده‌قه‌وه بێ،
هاوكات ته‌مى عه‌ده‌مییه‌ت و مه‌رگی ده‌ق له گۆرِێدا نه‌مێنن
به‌شێوه‌یه‌كی ئاگایی تۆوى مانا بگه‌رِێنینه‌وه بۆ نێو ده‌ق، تا
به هۆى ئه‌م تۆوه وه رِووبه‌رووى (مانای كراوه)ی ده‌ق
ببینه‌وه؟
ساڵح سووزه‌نی: من لام وایه ئه‌وه ماناكان نین كه داخراون، به‌ڵكوو
چۆنیه‌تی ئیشكردن به‌ماناكانن كه زۆرجار ده‌ركه له‌رووی ماناكان
داده‌خه‌ن؛ متۆد یان رێسا و سیسته‌می گه‌مه‌زمانییه‌كانن كه
ئه‌توانن (دال)گه‌لێكی گشتی وه‌ك ژیان، مه‌رگ، ئه‌شق، جیهان،
خه‌بات، ئازایه‌تی و خیانه‌ت و... به‌كراوه‌یی یان داخراوه‌یی
بنوێنن... ئه‌گینا ساڵه‌هایه ئه‌ده‌ب و هونه‌ر خه‌ریكی
نواندنه‌وه‌ی ئه‌شقه و حافز(شاعیری فارس) گوته‌نی؛ له هه‌ر
زمانێكه‌وه ئه‌یبیستمه‌وه دووپاتنه‌كراوه‌یه... +++، ئینجا
ئه‌وه وزه‌كانی نێو ده‌قه كه له‌خوێندنه‌وه‌ی په‌یتاپه‌یتادا
ئاپده‌یت(به‌رۆژ) ده‌بێته‌وه و له‌بوونی كاتیی
ده‌یپه‌رِێنێته‌وه... هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر دیسانه‌وه ده‌ق و
به‌رهه‌م تێكه‌ڵ نه‌كه‌ین! مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ده‌ق خۆی
هه‌ڵگری ئه‌و تۆوه‌یه كه قه‌قنه‌س ئاسا له خۆڵه‌مێشی
نێوئاگره‌كه‌ی خۆیدا سه‌رله‌نوێ ده‌ژیێته‌وه و به‌س پێویستی به
خوێندنه‌وه هه‌یه وه‌ك یارمه‌تی، كه هه‌ڵبه‌ت وه‌ك جه‌نابت
ئاگاداری ئه‌و خوێندنه‌وه‌ش ده‌ره‌كی نیه بۆ ئه‌وه‌ی
خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ری چالاَك پشتئه‌ستووره به‌هه‌مان وزه‌ی
ده‌ق...
*: ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌رنج له رِۆمانه كوردییه‌كان بده‌ین،
ده‌بینین به‌شی زۆری كارئه‌كته‌ر و پاڵه‌وانه‌كانیان ئه‌فسانه‌یی و
سوپه‌رمانیین. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی رِامانه ئه‌مه‌یه: بۆچی
زینده‌وه‌ران و سروشت تا ئاستێكی باش ته‌وزیف نه‌كراون له‌نێو ئه‌م
ژانره فره‌رِه‌هه‌نده‌دا؟
ساڵح سووزه‌نی:
رۆمانه‌كوردییه‌كان شتێكی گشتی نین كه پێكه‌وه له
مه‌نجه‌ڵێكدا بیانكوڵینین... ئه‌م به‌گشتی بینینه (یان به‌گشتی
خوێندنه‌وه) هه‌مان متۆدی داخراوه كه نه‌ك هه‌ر یارمه‌تی ده‌ق
نادا بۆ خۆنواندنی ئاوه‌لاَتر به‌ڵكوو له‌ژێر قورسایی به‌رهه‌مدا
ده‌یخنكێنێ. زۆر رۆمانی كوردیمان راسته‌وخۆ پرژاونه‌ته سه‌ر مرۆڤ
و سروشت و هه‌نی له رۆمان و نۆڤلێت نووسانی جیلی نوێ
هه‌وڵیانداوه فه‌نتازیا و هیزی خه‌یاڵینی مروڤ زێده‌تر
به‌رجه‌سته بكه‌نه‌وه... كه ئه‌وه‌ش به‌له‌ونێ هه‌مان
په‌رژانه‌سه‌ر مرۆڤه له گۆشه‌نیگایه‌كی دیكه‌وه... كێ ده‌توانێ
بڵێ (دواهه‌مین هه‌ناری دنیا) یان (له‌سه‌رباران ده‌نووسم) یان
(پێده‌شتی كارمامزه كوژراوه‌كان) و (باڵنده‌كانی ده‌م با)
نه‌پرژاونه‌ته سه‌ر مرۆڤ و سروشت؟؟؟
*: رِۆماننووسه كورده‌كان تا چه‌ند توانیویانه له سایه‌ی
گێرِانه‌وه‌دا كه‌ڵك له زمان وه‌ربگرن؟
ساڵح سووزه‌نی: هێند نیه (وه‌ك زه‌مه‌ن) رووناكبیرانی كورد به شێوه‌ی
جیددی رۆمان ده‌نووسن، به‌وحاڵه‌ش من لام وایه باشترین كه‌ڵكیان
وه‌رگرتووه له‌سیسته‌مه‌كانی گێرِانه‌وه و هه‌ڵبژاردنی
گۆشه‌نیگای به‌جێ و كات- شوێن ی ته‌با و كه‌س و رووداو و...
برِواننه سیسته‌می گێرِانه‌وه له (باڵنده‌كانی ده‌م با)دا؛
چیرۆكنووسێك ژیانی جیرۆكنووسێكیتر ده‌نووسێ كه ئه‌ویش خه‌ریكی
نووسینی چیرۆكێكی تره له‌مه‌رِ چیرۆكنووس یان هونه‌رمه‌ندێكی تر
و... ئه‌م گێرِانه‌وه له‌نێو گێرِانه‌وه‌دا به‌رِاستی ئه‌وپه‌رِی
یه‌كگرتنه‌وه‌ی فۆرم و نێوه‌رۆكه له ئه‌ده‌بی كوردیدا... یان له
دواهه‌مین هه‌ناریدنیادا هه‌ر سێ من( لید و ئێگۆ و سووپێرئێگۆ)ی
ناخی مروڤ وه‌ك سێ كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ دێنه نێو سیسته‌مه‌كانی
گێرِانه‌وه... یان كه‌ڵكوه‌رگرتن له زمانی به‌یته‌كانمان له
(پێده‌شتی كارمامزه‌كوژراوه‌كان) داسیسته‌مێكی ره‌وایه‌تی- ستاتیكی
ی خولقاندوه و جێی سه‌رنجه... نموونه زۆره: برِواننه
هه‌ڵبژاردنی گۆشه‌نیگای ره‌سم و وینه له (له‌سه‌رباران ده‌نووسم)
و كه‌ڵكوه‌رگرتن له شێوه گێرِانه‌وه‌ی ریالیسمی جادوویی له شاری
مۆسیقاره سپیه‌كان و به‌كارهێنانی زمانی ئرۆتیكی له (بیربا)دا
و... ئه‌م یاریگه‌له له‌نێو سیسته‌می نیشانه‌یی زماندا دێنه‌گه‌ر
و دڵنیام زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كا...
*: زۆر له چیرۆكنووسان رِوانینیان وه‌هایه كه ژانری چیرۆك پلیكانه‌ی
یه‌كه‌مه، مه‌رجه بیبرِی، دوای ئه‌وه نۆڤلێت دێ، دواجاریش
رِۆمان. ئه‌و هاوكێشه پله‌داره چۆن ده‌بینی؟
ساڵح سووزه‌نی: به‌گشتی ئه‌ده‌ب ناچێته ژێرباری هیچ ئه‌بێ و نه‌بێیه‌كه‌وه
و ئه‌و مه‌رجه‌ی ئه‌مرۆ قه‌بووڵیده‌كا رِه‌نگه سبه‌ینی ره فزی
بكاته‌وه... چیرۆك و رۆمان هه‌ركام له هه‌وڵی قوازتنه‌وه‌ی سات
یان ساتگه‌لێكی ژیانی تاك و كۆی مرۆڤدان و مه‌رجی سه‌ره‌كی نیه
هه‌موو چیرۆكنووسان ببنه رۆماننووس... هه‌رچه‌ند پشوودرێژی زۆرێ
له‌چیرۆكنووسان ئه‌نجام نۆڤلێت و دواتر رۆمانی لێكه‌وتۆته‌وه...
ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه چیرۆكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌د رۆمانی
لاواز دێنێ... مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه رِه‌خنه‌گر به بست ده‌ق ناپێوێ
و رۆماننووس له‌خۆرِا له چیرۆكنووس به سه‌رتر یان خوارتر
ده‌ستنیشان ناكا... ئه‌وه گرینگه... نه‌ك ره‌وتی پلیكانه‌یی و
ناپلیكانه‌یی...
*: نووسه‌ران هه‌میشه له سه‌فه‌رێكدان له‌گه‌ڵ خۆیان و له‌گه‌ڵ
دنیادا، ئاخۆ ئێوه له‌و سه‌فه‌ره‌تاندا گه‌یشتوونه‌ته كوێ ؟
ساڵح سووزه‌نی: سه‌فه‌ری من له‌گه‌ڵ دنیادا زۆری نه‌خایاند و هه‌ر له
گه‌نجێتییه‌وه زیندان كرام، له مامۆستایی ده‌ركرام و بێكاریی و
كرێكاریی و نه‌گبه‌تی ژیان و... به‌لاَم له‌سه‌فه‌ری له‌گه‌ڵ
خۆمدا، باشم پێكردوه و به‌رده‌وام خوێندوومه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵیان
چوومه‌ته ولاَتانی؛ (سه‌مفۆنیا)، (دیاری)، (هه‌زاردیوانی
كه‌ڵه‌گه‌ت له پرسه‌دا)، (درۆ موقه‌دده‌سه‌كان)، (شیعره‌سات)،
(به ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌كانی عاله‌م)، (وه‌همه‌كانی ئه‌شق و
تابۆكانی ده‌مامك) (حه‌بێكی هه‌نگوینی داده‌نێی مه‌ترسه) و ئێستا
تازه گه‌یشتوومه‌ته (تۆمنترین درۆ... منتۆترین ده‌مامك)؛
له‌م 23 نه‌گبه‌ته‌دا
چ
گیرێك چه‌قیوم
... ... ... ... ... ... ... ... ... ... ... له سه‌رووتانه‌وه
هێلكه‌م
ته‌مه‌نێك
به‌ره‌ودوا خزیوه
چ
سه‌رسامم به‌و ناحه‌زانه‌وه
كه چ شیرینن تا... ...
... ... ... ... ... ... ... ... ... ... من
برِوا، چ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی حیزه!
له‌م شه‌رابه قاوه‌ییه‌ی تۆدا
،،،،، شله‌ف له‌باتی شه‌ره‌ف... ... ... ...
=======
1- مه‌لای جه‌زیری
2- نالی
++ ئه‌و وتاره له كتێبی (له‌ژێر تیشكی رِه‌خنه‌دا( بلاَو
بۆته‌وه و له وێبلاگه‌كه‌شمدا هه‌یه و خوێنه‌رانی به‌رێز
ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ ده‌توانن بیخوێننه‌وه؛
http://sozeni.blogspot.com
+++ یك قصه بیش نیست غم عشق و زین عجب... . از هر زبان كه می
شنوم نامكرراست
+ - «دال»ی شیعر مه‌دلوولی خۆیه‌تی و به‌س
«شوێن ئاسكێكی وه‌حش كه‌وتین
ئه‌و كاته‌ی لاو بووین
هه‌زارمان گرت هه‌و نه‌بوون
هه‌ر هیچیشیان
هه‌ویش بوون
هه‌ر هه‌مووشیان... »
«درۆكانی موقه‌دده‌س»
شیعر چیه‌و چۆن پێناسه ده‌كرێت؟
به‌رامبه‌ری ئه‌م پرسیاره ئه‌مه‌یه، زه‌ریا چۆن له‌هێڵه‌ك
ده‌درێت؟
به‌پێی دیارده‌ناسی (فنۆمنۆلوژیا) راسته هه‌ر كه‌سه له‌گۆشه
نیگای خۆیه‌وه ویستوویه بیبه‌ستێ به‌مانێو هه‌ستێكی كاتیه‌وه،
به‌لآم هه‌ر ئه‌وكه‌سه دوای ماوه‌یه‌ك رِه‌نگه پێناسه‌كه‌ی خۆی
ره‌فزكاته‌وه‌و به‌جۆرێكی تر بۆی بچێت، ده‌ڵێت زمان سه‌ره‌تای
بوونی مرۆڤه... كه‌وایه دایه گه‌وره‌مان فێر باوه ئاده‌می كرد‌و
بووه هۆی ده‌ركردنمان له‌به‌هه‌شتی خوایی... یان ئه‌و داسه
گوازه «ئیستعاره»ییه بوو كه «گایا» دایه ده‌ست «كرۆنووسی»
كورِی بۆ ئه‌وه‌ی باوكی خۆی «ئۆرانۆسی» پێ له‌تله‌ت بكات و... ...
هه‌ر بۆیه شیعر به‌پێچه‌وانه‌ی زانست مل ناداته (تابۆ) یاساكانی
باوك و له‌هه‌موو «یۆتۆپیا» یه‌ك فرِێ ده‌درێته ده‌ره‌وه،
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كچی دایكی خۆی بێت، ئاخر شیعر بنه‌ی دایكانه‌ی
هه‌یه‌و ئێستاش ملكه‌چی دایكسالاریی رۆحی نه‌رم و ژنانه‌ی ئیلاهه
«ئۆرفه»ییه‌كانی ئاسمان و زه‌وییه! هه‌ر بۆیه به‌نێوی
«ته‌ئنیسی» (مێی) په‌ری و فریشته‌و ئیلاهه‌وه گۆشكراوه،
Orphee
(ئۆرفه) له‌میتۆلۆژیا یۆنانییه‌كاندا، نێوی شاعیرێكی ده‌نگخۆش و
سازێنه‌ری (چه‌نگ)ه كه به هێزی شیعره‌كانی گیانله‌به‌ران،
ته‌نانه‌ت دار‌و به‌رد ده‌هه‌ژێنێت... بۆ ئه‌وه‌ی ناتوانێت داوی (evridice)
ئوریدسی خێزانی بژی به ئیزنی خواكان؟ ده‌چێته جیهانی مه‌رگ،
به‌لآم له گه‌رِانه‌وه‌دا، با وه‌كو ئاورِدانه‌وه‌ی لێ مه‌نع
كراوه... ئاورِداته دواوه و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئوریدیس بۆ تا
هه‌تایه ون ده‌بێت و ئورفه‌ش ده‌بێته ئوستووره‌ی شاعیرێك كه به
بێ خه‌یاڵی ئوریدیس ناتوانێت بژی و به‌رده‌وام له شیعره‌كانیدا
ئوریدیس ده‌ژێنێته‌وه...
رِه‌نگه مۆسیقای شیعر ده‌نگدانه‌وه‌ی «نا»كانی ئورفه بێت له
چه‌نگه‌كه‌یدا بۆ نه‌زمی دڵرِفێنی سروشت و نمه‌ی باران و جوانی
ئه‌ستێران له‌چاوه‌كانی ئوریدیسدا نازانم، به‌لآم ده‌زانم خه‌یاڵی
ئورفه سێیه‌م كه‌ره‌سه‌ی شیعری بوو (دوای زمان و موسیقا) بۆ ژیانی
به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئوریدیس و نوستالژی شیعری... ... یان شیعر
رِه‌نگه كه‌مه‌ربه‌نده‌كه‌ی (ئافرودیت) بێ كه
paris (پاریس)ی هاندا له نێوان (ویێرا) و (ئاتنا)دا
یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت و به‌رده‌وام ناچار بووه له‌گه‌ڵ دێ‌و و
درنجان به‌شه‌رِ بێت و چه‌كی به‌ره‌نگاری له‌شان بكات... هه‌رچی
بێت، گومان له‌وه‌دایه نییه كه شیعر له جنسی ئیلاهییه و حه‌زی
له یاساكانی به‌ستنه‌وه‌ی پیاوانه نییه شیعر جگه زمان هیچی تر
نییه، ده‌سه‌لآته‌كان زمان سازیان ده‌كات و شیعریش له‌و
ده‌سه‌لآتانه‌یه كه به‌یاری وشه ساز ده‌كرێت و ده‌فرِێت...
(یاریه‌كی ئازاده، به‌لآم وا ده‌نوێنێ كه به‌رِاستی خه‌ریكی
یاریی ئه‌قڵه)، هه‌ر بۆیه ده‌سه‌لآته‌كانی ئه‌قڵ و مانێو
یۆتۆپیاكانی سه‌ركه‌وتن و ریوایه گه‌وره‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵی
راو كردن و هاوردنه ژێر ركێفی خۆیانیان بۆ داوه و هه‌رگیز وه‌ك
ده‌سه‌لآتێك دانیان پێ دا نه‌ناوه، به‌لآم راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
شیعر له‌مێژه ئالآی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵداوه، هه‌رچه‌ند
مقه‌سته‌كانی زانست- ده‌سه‌لآت له زۆر برِگه‌ی مێژوویی‌دا
په‌لوپۆیان كردبێت، دیسانه‌وه وه‌ك قه‌قنه‌س له ئاگری له‌شی خۆی
بووژاوه‌ته‌وه و بانگی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
(شمشێره تیژه‌كانتان فرِده‌ن
شه‌ونم ئه‌یانرِزێنێ... شیعر نه‌یانبه‌زێنێ) (2) (شكسپیر)
(گۆشتی من راخه‌ن به ماشا
له من خه‌ن تیر‌و كه‌ڤانا
ناچمه دیوانی... میروحاكما) (فه‌قێ ته‌یران)
به‌لآم ئایا شیعر ده‌توانێت تا هه‌تایه خۆی له بازنه‌ی زانست-
ده‌سه‌لآت بپارێزێت و ئه‌و كه‌له‌بچه نه‌چێته پای، كه پێشتر له
مێژوودا سه‌دان جار به زۆر چه‌پاندوویانه‌ته پای و زه‌ویشیان
پێوه به‌ستووه‌ته‌وه؟
(به سه‌دان جار ئه‌ینووسمه‌وه
كه ئه‌رز هه‌رگیز ناخولێته‌وه
ده وێڵمكه‌ن
من شاعیرم! خۆ رۆسته‌م نیم!) دیاری (له زمانی گالیله‌وه)
دیاره شاعیر له نێو هه‌ر كۆمه‌ڵێكدا بژی زمانی چه‌ند
هه‌زارساڵه‌ی ئه‌و گه‌له‌ی له پشته شه‌رِ و ئاشتی، ئومێد‌و
ره‌شبینی، ره‌نج و شادی، داگیركراوی و داگیركه‌ری، براكوژی و
ئاواره‌یی، مۆسیقا‌و گۆرانی و خۆشه‌ویستی، یاری و گه‌مه و به‌یت و
باو و... داب و نه‌ریتی ئه‌و گه‌له وه‌ك ئه‌زموونێكی مێژوویی له
ناخودئاگایی بیروهه‌ستیدا ده‌ژی و ده‌كوڵێت و سارد ده‌بێته‌وه‌و
له‌گه‌ڵ ئه‌زموون و رۆشنبیری كه‌سی خۆیدا تێكه‌ڵ ده‌بێت و له كاتی
خولیاییدا بێ ئه‌وه‌ی بیر له«فرمۆڵی» شیعر بكاته‌وه، ته‌نیا
رێگه ده‌داته هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێلآوه بۆ نێو
ده‌ماره‌كانی خامه، شاعیر بیر له فرمۆڵی شیعر وه‌ك پێناسه
ناكاته‌وه، وه‌ك چۆن هه‌نگ بیر له فرمۆڵی هه‌نگوین ناكاته‌وه»
وه‌ك چۆن په‌پووله بیری لای سووتان نامێنێت، وه‌ك چۆن بولبول
ئاگای له په‌نجه تیژه‌كانی هه‌ڵۆی ده‌سه‌لآت نییه، ئه‌و گوڵی
له لا مه‌به‌سته و گۆرانی، كه هه‌زاران ساڵه فێری بووه‌و
دڵنیام ئاگای له ده‌زگا و نۆته‌ی گۆرانییه‌كانیشی نییه، ئه‌وه
كێشه‌ی ئێمه‌یه كه ده‌مانه‌وێت پێناسه بۆ چرِینی بولبول
سازكه‌ین، هه‌نگوین فرمۆڵه بكه‌ین یان ئه‌شقی په‌پووله بپێوین.
شیعر دۆزینه‌وه‌ی پێوه‌ندیگه‌لێكی نوێیه له نێوان دیارده‌كانی
سروشتدا، له نێوان سروشت و مرۆڤدا، له نێوان من و تۆدا، من و
كۆمه‌ڵدا، له نێوان من و خۆمدا، له به‌ین زه‌وی و ئاسماندا، له
نێوان هه‌ست و نه‌ستا، له نێوان شیعر و په‌خشان و فه‌لسه‌فه‌و
زانست‌دا له نێوان ئێستا و مێژوو و ئایه‌نده‌دا، شیعر ئه‌شق و نفرت
و بێلایه‌نی زمانه، ئه‌رێ شیعر چی نییه؟ شیعر هه‌رخۆیه‌تی و
به‌س.
شیعر منم كه ره‌نج ئه‌به‌م
شیعر تۆشی كه ئه‌مكوژی
شیعر ئێمه‌ین كه ره‌نج كوژین... ...
به‌مۆسیقاوه یان بێ مۆسیقا
به‌مارشه‌وه یان به‌دزیه‌وه‌و له‌به‌ندیخانه‌یه‌كی قۆرِدا...
«نیچه» ده‌ڵێت فه‌یله‌سووفان هه‌رچی خۆیان هه‌ڵمسێنن، فرِوفیشاڵ
بكه‌ن، كتێبی قه‌به قه‌به چاپ بكه‌ن یان هه‌ڵیت و پڵیت بڵێن و
ریشی پان دانێن و گاڵته به‌وانی تر بكه‌ن، جگه له خۆیان و
ده‌روونی خۆیان هیچیان نه‌گوتووه. (نیچه: ئه‌وپه‌رِی چاكه‌و
خراپه). منیش ده‌ڵێم راسته! شاعیریش قه‌ت له خۆی تێ
نه‌په‌رِاندووه، جا ئه‌و خۆیه كێ بێت؟ یه‌كێك بێت بازنه‌یه‌كی
ده‌سه‌لآت هه‌ڵیمساند بێت؟ یان: ئه‌وینێك ئاگری دابێت و ده‌ردێك
پلیشاندبێتیه‌وه و زلهێزێك پای نابێت به‌سه‌ریا، یان: گیری كردبێت
به ده‌ست (ژوزێفین) و (سالوومه) و (ناتالیا)یه‌كه‌وه؟ كانت شیعر
ده‌به‌سێت به جوانییه‌وه و سه‌رچاوه‌ی جوانیش به سروشت و نه‌زمی
سروشت ده‌زانێت، به‌لآم هه‌ر به‌ته‌نیا لاساییكردنه‌وه‌ی
راسته‌وخۆی سروشتیش به هونه‌ر نازانێت و باسی نبووغ ده‌كات و
داهێنان كه پێی وایه هونه‌ر له‌زانین (كارله‌رِووی زانسته‌وه)
جوێ ده‌كاته‌وه، به‌لآم كاتێك دێته سه‌رپێناسه‌ی نبووغ و
داهێنان، ئه‌وه ئیتر داده‌مێنێت: (ده‌توانین هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی
(نێوتۆن) له‌به‌رهه‌مه هه‌رمانه‌كه‌یدا «بنه‌مای حكمه‌تی سروشت»
(اچول حكمت گبیعی) هاوردوویه‌تی به باشی فێربین، سه‌رفه‌نه‌زه‌ر
له‌وه‌ی چ مێشكێكی گه‌وره پێویست بووه بۆ خوڵقاندن و دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌و بنه‌مایانه، به‌لآم ناتوانین شیعرێكی ره‌وان بڵێین،
هه‌رچه‌نده یاسای هونه‌رو ئامۆژگاری شاعیرانی باش و سه‌ركه‌وتوو
بخوێنینه‌وه و فێری بین 1 دیاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیوتون خۆی
ده‌یزانی چی كردووه و ده‌شی توانی هه‌ر ئه‌و شته فێری
قوتابیه‌كانی بكات، به‌لآم شاعیران له كاتی خوڵقاندندا بیر له
فرمۆڵی شیعره‌كه‌یان ناكه‌نه‌وه. وه‌ك باسیكرا ئه‌وه به‌كێشه‌ی
خۆیان نازانن. ئه‌وه كێشه‌ی كانته كه ده‌یه‌وێت بزانێت نبووغ و
داهێنان چییه؟ (عین القچاه) ده‌ڵێت ئه‌ی جوامێر! ئه‌م شیعرانه
به‌ئاوێنه بزانه ده‌زانی خۆ ئاوێنه خۆی سیمای نییه، به‌لآم
ئه‌وه‌ی لێی برِوانێت خۆی تیا ده‌بینێت، هه‌وه‌ها ئه‌وه بزانه
كه شیعر له خۆیدا بێمانایه، به‌لآم هه‌ر كه‌سه و ئه‌وه‌ی لێ تێ
ده‌گات كه رِه‌خنه‌ی رۆژگار و كه‌ماڵی كاری خۆیه‌تی (ده‌یه‌وێت
یان حه‌ز ده‌كات تیا ببینێت)2 ئه‌مه بۆچوونێكه كه دواجار
دیارده‌ناسانی ئه‌ورووپی له هۆسرێله‌وه تا دوایی... سه‌باره‌ت
به ده‌ق و خوێنه‌ر دایان و ئه‌نجام گرنگی داهێنان له نووسه‌ر و
شاعیره‌وه گوێزرایه‌وه لای خوێنه‌ر. رِه‌نگه له‌سه‌رده‌می «عین
القچاه»دا هه‌ردوو جۆره ئاوێنه (ساف و ژه‌نگدار) هه‌بووبێت و
ئه‌و باشی بۆ چووبێت، به‌لآم ئێستا زانستی درۆ و سه‌نعه‌ت
فه‌رهه‌نگ ئه‌وه‌ند ئاوێنه‌ی جۆراو جۆریان سازكردووه كه ده‌توانن
ماست به رِه‌ش و ره‌ش به سپی بنوێنن كه وایه هه‌روا كه شاعیری
به توانا و له شاعیرچوومان زۆره، خوێنه‌ری چالاك و نا
خوێنه‌ریشمان زۆره. كه‌وایه ده‌بێت ئه‌و گرینگییه‌مان له بیر
نه‌چێت كه شاعیر و خوێنه‌ری به توانا هه‌ڵبژێرین ئه‌گینا
ده‌كه‌وینه داوی سه‌نعه‌تفه‌رهه‌نگه‌وه. زمانی سه‌نعه‌ت یانی
كارخانه‌ی شێوه‌سازی له رِووی ئه‌وچوارچێوانه‌وه كه باوه یان
به‌پێی ده‌سه‌لآتێك ده‌یانه‌وێت باو بێت. شیعره‌كه‌شی یانی شیعری
شه‌وچه‌ره بۆ كاتی بێكاری و گه‌مه یانی (سه‌رپۆشێك بۆ سه‌ر
درِندایه‌تی نێوكۆمه‌ڵگاو به‌ئه‌سپایی رۆیشتن به‌لای درِنده‌دا، بۆ
ئه‌وه‌ی هاشاوڵت بۆ نه‌با... . یانی نه‌فیی ئاڵوگۆرِی سوڵته و
سوپای دڵنیایی بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌ری له عه‌داله‌ت و سه‌ربه‌خۆیی
و ئازادیی (شیعری وا، واتا دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ شیعر- له‌گه‌ڵ
سه‌ربه‌خۆیی هونه‌ر و زمانی ئانارشی هۆنه‌ریی، دژی بینای كۆن؛ بۆ
ئه‌و شتانه‌ی كه نییه، واتا نوقم كردنی ده‌نگی تاكه‌كه‌س له نێو
كۆمه‌ڵدا ء واتا سازكردنی زه‌وقی گشتیی بۆ په‌ره‌دان به سه‌رمایه
و قازانجی زیاتر واتا سازكردنی (سیستم) له لایه‌ن ده‌زگاكانی
پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ره‌وه... واتا ئازادكردنی له‌ش و هێرش بۆ سه‌ر
ده‌روون 3، به‌لآم زمانی هونه‌ر به‌پێچه‌وانه (داڵده‌ی تاكه‌كه‌س
ده‌دات له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵدا. وه‌ك ئادرنۆ ده‌ڵێت: هونه‌ر،
(ئپۆزسیون)ی سه‌نعه‌ت فه‌رهه‌نگه: زمانی هونه‌ر واتا زمانی
نامۆكردنه‌وه، واتا ده‌رچوون له بازنه‌ی زمانی ئه‌وانیتر... واتا
تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یتا په‌تیای ده‌قه‌كان، ماناكان، یان
بێماناییه‌كان... واتا زمانی ده‌روونی من به هه‌موو
جیاوازیه‌كییه‌وه كه له‌گه‌ڵ زمانی تۆ هه‌یه‌تی زمانی هونه‌ر
وه‌ك كانت ده‌ڵێت واتا زمانی نبووغ. به داخه‌وه كه‌سیش مانای
نبووغ نازانێت!! رِه‌نگه نبووغ یاریكردنێك بێت به‌سه‌ر پردی
سیراته‌وه، خلیسكان به‌هه‌رلایه‌كدا (ده‌یكوژێت) ده‌بێته یاری
مه‌رگ! شیعر، به‌رهه‌می ئه‌شقه به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی! هه‌ركات
(دال)ه‌كانی شیعر كه‌وتبێتنه تۆرِی مانایه‌كه‌وه ئه‌وه‌یان
دركاندوه. شیعر دژی یاساكانی موقه‌دده‌سه! بۆ ئه‌وه‌ی شیعر مێژوو
به مێژووی مرۆڤ نازانێت، مێژوو درۆیه‌كی گه‌وره‌یه، درۆیه‌ك كه
ده‌یه‌وێت وابنوێنێت كه راسته، به‌لآم شیعر راستێكه كه به جلی
درۆوه دێته گفتوگۆ و ئێستا؟ له جیهانێكی دۆرِاودا ئه‌ژین! له
سه‌رده‌می مه‌سخی وشه به نرخه‌كاندا... سه‌رده‌می ده‌سه‌لآتداریی
و دیكتاتۆریه‌تی زمانی باوكدا: له جیهانی زمانی دوو هه‌زار رووی
ئینته‌رنێت و سیبرنتیكا، ئه‌و وشانه‌ی سه‌رده‌مانێك خه‌ڵكی له
خه‌و راده‌چڵه‌كاند، ئێستا بوونه‌ته تۆرِ و شیعری پێ راو ده‌كرێت
و خه‌ڵكی پێ گه‌وج ده‌كرێت. سه‌رده‌مانێك كه عه‌قلآنییه‌ت و
زانستی پوزیتیویسته‌كان، بووه‌ته بۆمبای قه‌ڵه‌و قه‌ڵه‌و و
كوشتاری قه‌به قه‌به: له (ئاشویتس)ه‌وه تا جینۆساید... ...
وشه‌گه‌لی ئازادیی و عه‌داله‌تی كۆمه‌لآیه‌تی و یاسا‌و ئه‌وین،
كه‌وتوونه‌ته زیندانی سه‌نعه‌ت فه‌رهه‌نگ له‌ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ‌و
گۆڤاره‌كانی درۆدا... له‌سه‌رده‌می مه‌رگی واقعییته‌كاندا،
له‌جیهانی شبهی واقعی و (وانموو(دا جیهانی شاعیر‌و نووسه‌رو
هونه‌رمه‌ندسازی له‌شه‌و و رۆژێكدا، جیهانی گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی
سیمای نێواقعی (له‌شیعرچوو و له‌شاعیر چوو) به‌نێوی شیعر‌و
شاعیره‌وه، له‌جیهانی حیزبایه‌تی و شۆرِشگێرِی درۆدا... ... شیعری
به‌سته‌زمان چی له ده‌ست دێت؟! جگه له هه‌لآتن و په‌نا بردن به
قوولآیی ده‌رووندا، جگه هه‌وڵدان بۆ شكاندنی ئه‌و زمانه كڵێشه
ده‌سه‌لآتانه، جگه له هه‌واڵدان بۆ ده‌رچوون له‌و بازنه
نه‌حسانه، جگه كوشتنی ئه‌و باوكه زمانییه، ئه‌سڵه‌ن كێ ده‌ڵێت
شیعر ده‌بێت حه‌تمه‌ن ئه‌ركێكی هه‌بێت... تاكه‌ی له كۆڵ شیعر
نابنه‌وه؟!...