دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی یه‌كێكه لو شاعیرانه‌ی ئێمه كه بێده‌نگه و
هه‌میشه پرِبه‌رهه‌م بووه، هێمنییه‌كی سه‌یر له شیعره‌كانیدا به‌دی
ده‌كه‌م. واهه‌ست ده‌كه‌م له كن دلاوه‌ر پێوه‌ندییه‌كی قووڵ هه‌بێت
له نێوان نووسین و ئارامیدا. منداڵێك به‌رده‌وام له نێو وشه‌كانی
ئه‌م نووسه‌ره ده‌گریێت، زمانێكی سفت و بێ گرێ گه‌مارۆی وشه‌كانی
ده‌دات له. قه‌ت وه بیرم دا نایێت به خوێندنه‌ه‌وه‌ی شیعر و
وه‌رگێرِدراوه‌كانی ماندووبوون به‌ره‌ورِووم بووبێته‌وه. ئه‌گه‌ر
ئێسته چه‌ند كه‌سێك هه‌بن بایه‌خ به جواننووسین بده‌ن، وه‌ك مام
هه‌ژار له سه‌روه‌ختێكی زوودا ئیشی بۆ ئه‌مه كردووه، ئه‌وا یه‌كێك
له‌وانه‌ی ئێسته، دلاه‌ر قه‌ره‌داغی-یه. له‌وه‌ته‌ی ده‌گه‌ڵ شیعر و
وه‌رگێرِانه‌كانی دلاوه‌ر ئاشنایه‌تیم هه‌یه، تا ئاستێكی باش نیكۆس
كازانتزاكی و گوڵی ته‌ره‌قیم ناسیون، هاوكاتیش ئه‌وه‌م زانیوه كه
شیعرییه‌ت له هه‌ر رِسته‌یه‌كدا خۆی حه‌شارداوه كه ده‌ری ده‌برِین.
له زۆربه‌ی شیعره‌كانی دلاوه‌ردا رِیتمێكی خێرا خۆی ده‌نوێنێ، به‌لاَم
ئه‌مه بۆ وه‌رامی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه، وه رِاست
ناكه‌وێته‌وه. لێره‌دا، به كورتی، به رِسته‌ی كورت كورت، وه‌رامی بۆ
پرسیاره‌كان نووسیوه.
رِابه‌ر فاریق: ئێوه تا ئێسته سێ كتێبی (نیكۆس كازانتزاكیس)تان
وه‌رگێرِاوه، دووانیان رِۆمانن، واته: (مه‌سیح له خاچ ده‌ده‌نه‌وه)
و (فرانسیسكۆس قه‌دیسی من)، ئه‌ویدیكه‌یش یاده‌وه‌رییه، واته:
(رِاپۆرت بۆ گریكۆ)، هه‌رسێ كتێبیش به زوبانێكی سه‌رنجكێش
وه‌رگێرِدراون، وه‌ك ئه‌وه‌ی "كورداندرابن". له‌م رِوانگه‌یه‌وه:
برِواتان به كورداندنی به‌رهه‌می "ئه‌وانیدی"یه‌وه هه‌یه؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
پێم وایه به‌كارهێنانی زاراوه‌ی كورداندن بۆ پۆشینی به‌رگێكی خۆماڵی
به به‌ری به‌رهه‌مێكی دیاریكراودا و به تایبه‌تیش بۆ شانۆ گو‌نجاوتر
بێت، یاخۆ بۆ سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی نووسینێك به شێوه‌یه‌ك كه
ناوی كه‌سایه‌تیی و جێگه و فه‌زا و ته‌نانه‌ت رِووداویش ده‌سكاری
بكرێن و بكوردێنرێن. ئه‌وه‌ی من كردوومه ناچێته خانه‌ی
كورداندنه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵێكه بۆ وه‌رگێرِانی به‌رهه‌مێك بۆ سه‌ر
زمانی كوردی، له رِێی هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رِیتمی كاره لێوه
وه‌رگێرِدراوه‌كه و رِامان به دیارییه‌وه و ژیانكردن له‌گه‌ڵیدا.
خۆتان ده‌زانن له بواری تیۆرییدا بیروبۆچوون و رِای جیاواز له باره‌ی
كاری وه‌رگیرِانه‌وه هه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن پاساو و
ئارگیومێنتی خۆیانن. پێم وایه گرنگترین شتێك له‌و پرۆسه‌یه‌دا
هه‌ڵگۆزان و دۆزینه‌وه‌ی هێڵ و پێوه‌ندییه‌كه كه له نێوان تێكسته
لێوه‌رگیرِدراو و بۆوه‌رگێرِدراوه‌كه‌دا هه‌یه، جگه له زمان زانین،
مه‌سه‌له‌ی كات و له‌سه‌ر وه‌ستان و پشوودرێژیی و سه‌لیقه و له
هه‌موویشی گرینگتر خۆشه‌ویستییه‌ك تا رِادده‌ی یه‌كانگیربوون كه به
تێكسته‌كه‌وه گرێمان ده‌دا، رِۆڵی كاریگه‌ر له هێنانه‌دی
وه‌رگێرِانێكی جوان‌دا ده‌بینن.
رِابه‌ر فاریق: ئازاد سوبحی له دوو دێری شیعرێكدا كه بۆ كۆشیعری
(ماڵێك له ناو زه‌ریا، ماڵێك له ته‌نیشت بیابان)ی ئێوه نووسیویه‌تی،
ده‌ڵێ: "له به‌ر كورد رِێ نییه برِۆین، له به‌ر كورد رِێ هه‌یه
بمرین"، ئه‌م "رِێگه‌گرتن" و "رِێگه‌كردنه‌وه"یه چۆن
لێكده‌ده‌یته‌وه؟ مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه: ئایا ئه‌وه (كوردبوون)ی
نووسه‌ره كه بووه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م شته‌كاندا، یاخود چیی؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
له رِاستیدا ئازاد سوبحی ئه‌و شیعره‌ی بۆ كۆشیعری (ماڵێك له ناو
زه‌ریا.... ماڵێك له ته‌نیشت بیابان) نه‌نووسیوه، به‌ڵكو خۆم له‌وێم
داناوه. شیعره‌كه سیازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌میانه‌ی شه‌رِی
ناوخۆدا بۆ سه‌فه‌رێك نووسراوه كه من نه‌مكرد و له بری ئه‌وه بۆ
رِه‌و چووم. شیعره‌كه‌م هێند پێ جوان بوو كه كردمه پێشه‌كی بۆ
كتێبه‌كه. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره‌ی ئازادم له له‌حزه‌ی خۆیدا كه
دنیا‌ی ئێمه به بۆنی شه‌رِ و بوغز و دووكه‌ڵی بارووت قانگ درابوو، له
رِووی رِۆحییه‌وه پارسه‌نگی ئه‌و شكسته‌ی دامه‌وه و بگره له كردنی
سه‌فه‌ره‌كه‌م (ئه‌گه‌ر كرابا) پێ خۆشتر بوو.
رِابه‌ر فاریق: ئێوه هه‌م له شیعر و هه‌م له وه‌رگێرِانیش، خوێنه‌ر
دیلی زمان ده‌كه‌ن، ئایا به‌ده‌ر له زمان، چی دیكه هه‌یه تا له
رِێگه‌یه‌وه به هه‌مان شێوه خوێنه‌ر تێكه‌ڵ بكه‌ین به هێزه
ئه‌فسوونكێش و ناوه‌كییه‌كانی ده‌ق؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
من تا سه‌ر ئێسك به‌رانبه‌ر نووسینه‌كانی خۆم (چ شیعر و چ وه‌رگێرِان)
درِدۆنگم و پێم وانییه كارێكی ئه‌وتۆم كردبێ كه شایانی پیاهه‌ڵدان و
باس بێت. هه‌موو هه‌وڵم و هێنده‌ی ده‌ره‌قه‌ت هاتووم بۆ ئه‌وه بووه
كه به‌رهه‌مێكی تا رِادده‌یه‌ك شایسته به كه‌مترین خه‌وشه‌وه
بده‌مه خوێنه‌ر. له رِاستیدا ئه‌ده‌بیات و شانۆ و مۆسیقا و بزاوتی
سینه‌مای ئێمه، تا رِادده‌یه‌كی زۆر غه‌دری له خوێنه‌ر و گوێگر و
بینه‌ری ئێمه كردووه و ده‌كات، به‌وه‌ی زۆر كه‌من ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی
چ له‌سه‌ر ئاستی خوێندنه‌وه و چ له‌سه‌ر ئاستی گوێگرتن و بینین، كاری
قووڵ و جیددی و هه‌ڵگری چێژێكی ئیستاتیكیی به‌رز بن و له ئاستی ئه‌و
چاوه‌رِوانییانه‌دا بن كه خه‌ڵك له ئێمه‌ی هه‌یه. ده‌بێ ددان
به‌وه‌دا بنێین كه ئێمه به گشتی نه‌ك هه‌ر له ئاست
چاوه‌رِوانییه‌كانی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌رانماندا نه‌بووین، به‌ڵكو
له هه‌ندێك كاتدا ئه‌و چێژ و سه‌لیقه پریمیتیڤه‌شمان كوشتووه، كه
هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی خاوه‌نێتی و به كارێكی ئه‌ده‌بیی و هونه‌رییه‌وه
گرێی ده‌دات.
رِابه‌ر فاریق: ئێوه زۆر ده‌نووسن، به‌لاَم له پاڵ ئه‌م (زۆر)ییه‌دا
هه‌ست به (بۆر)ی ناكردرێت له ده‌قه‌كاندا، هۆكاری ئه‌م زۆرنووسی و
جواننووسییه له یه‌ككاتدا، چییه، هاوكات كامانه‌ن ئه‌و ده‌قانه‌ی
ده‌بن به كۆمه‌ككارتان تا به‌رده‌وام بن له نووسینه‌وه‌ی
جوانییه‌كاندا؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
سوپاستان ده‌كه‌م كاكه رِابه‌ر كه ئه‌و سه‌رنجه‌م له باره‌ی
زۆرنووسییه‌وه كه دیارده‌یه‌كی ته‌ندروست نییه، ده‌ده‌نێ و به
گرنگی پێدانه‌وه لێتان وه‌رده‌گرم. له رِاستیدا من كه‌متر هه‌ستم به
زۆرنووسیی له خۆمدا كردووه، به‌تایبه‌تی كه له ساڵێكدا
ئه‌وپه‌رِه‌كه‌ی چوار پێنج شیعر ده‌نووسم و گه‌ر كاروبار و گوزه‌رانی
ئه‌م ولاَته‌ش لێمگه‌رِێت كتێبێك یان دوو كتێب وه‌رده‌گێرِم. به‌لاَم
حه‌قیقه‌تێك هه‌یه ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی زۆر‌ی نووسه‌ران
دواجار چه‌ند كارێكی كه‌م و جوان له هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌یان (به
تایبه‌تی شیعر) بۆ ده‌مێنێته‌وه كه به درێژایی ژیانیان ده‌ینووسن.
من هه‌میشه له‌نێو قه‌له‌قی نووسه‌ربوون و نه‌بووندا ده‌ژیم، ئه‌و
زۆرنووسینه‌ش (ئه‌گه‌ر هه‌بێ) ئه‌وا ده‌شێ به دیوێكیدا هه‌وڵدانێكی
بێهوده بێت بۆ گه‌یشتن به جۆرێك له دڵنیایی و یه‌قین.
رِابه‌ر فاریق: ئێوه یه‌كێكن له‌و نووسه‌رانه‌ی كه سالاَنێكه له
تاراوگه ده‌ژین و ده‌قگه‌لێكی جیهانییشتان وه‌رگێرِاوه. ئایا
ده‌توانین بڵێین ئێمه وه‌كوو كورد ئه‌ده‌بمان هه‌یه له تاراوگه‌دا؟
رِاڤه‌تان بۆ ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌ده‌بی تاراوگه) چۆنه؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
له رِاستیدا له بنه‌رِه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ناونانێكی وه‌ك (ئه‌ده‌بی
تاراوگه)دا نیم، گه‌ر مه‌به‌ست له ئه‌ده‌بی تاراوگه ئه‌و نووسینانه
بن كه خاوه‌نه‌كانیان له دوور و له ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان ده‌ژین، به
تایبه‌تی له‌م نه‌زمه جیهانگیرییه‌ی ئێستادا كه كه‌ناڵه‌كانی
پێوه‌ندیی و زانیاریی له‌وپه‌رِیی زۆریی و خێراییدان و دنیایان هێنده‌ی
گوندێك بچكۆله كردۆته‌وه،. ناكرێ به‌هه‌مان پێودانگه‌كانی سالاَنی
حه‌فتا و هه‌شتاكان چه‌مكێكی له‌و جۆره بخوێنرێته‌وه. ده‌كرێت
هه‌نووكه له‌بری ئه‌وه، قسه له ئه‌ده‌بێك بكرێت كه له ولاَت و
زێدی خۆیشیدا ئه‌ده‌بێكی تاراوگه‌نشینه و هه‌ڵگری رِه‌هه‌ندگه‌لی
تاراوگه‌ییه و خاوه‌ن رۆحێكی نامۆ و غه‌واره‌یه. پێموانییه ته‌نها
نیشته‌جێبوونی نووسه‌رێك له جوگرافیایه‌كی تردا، نووسینه‌كه‌ی بكاته
ئه‌ده‌بێكی تاراوگه‌یی، ئه‌گه‌ر خۆی له ناوه‌وه‌رِا به‌و رِۆحه
دووگیان نه‌بێت، هه‌مان رِۆحێك كه ده‌كرێ له ئه‌ده‌بێكیشدا
بدۆزرێته‌وه كه له نیشتمان ده‌نووسرێت.
رِابه‌ر فاریق: ته‌وزیفكردنی موزیك له هه‌ر یه‌كێك له كتێبه‌كانی
(ماڵێك له ناو زه‌ریا، ماڵێك له ته‌نیشت بیابان) و (پاییزانه) و (من
له شارێكی زۆر دوورم)دا، جوداوازه، مه‌به‌ستم ئه‌مه‌یه كه له
یه‌كه‌میاندا موزیك له هه‌موو رِوویه‌كه‌وه خۆی نمایش ده‌كا، له
دووهه‌میاندا زیاتر له ناوه‌وه‌ی ده‌ق دا نیشته‌جێ ده‌بێ، له
سێهه‌میشیاندا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر موزیكه‌كه ناوه‌كیی خۆی
پیشانی خوێنه‌ران ده‌دا. لێره‌وه، ده‌توانین بڵێین كه ئێوه
به‌رده‌وام موماره‌سه‌ی جوداوازیتان كردووه. ئه‌و شێوه جوداوازانه‌ی
ئیشكردن، ده‌رئه‌نجامی بیرلێكردنه‌وه‌یه یاخود ئه‌وه سروشتی
ده‌قه‌كانن وه‌ها ده‌خوازن، یان رِێرِه‌وی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
نازانم ئه‌و جیاكارییه‌ی ئێوه بۆ ئه‌و سێ كتێبه چۆنه، به‌لاَم
ده‌كرێ بڵێم كه هه‌ر تێكستێك رِیتم و مۆسیقای ناوه‌كیی خۆی له
هه‌ناویدا هه‌ڵگرتووه. ئه‌وه مۆسیقای ناوه‌كیی شیعرێكی دیاریكراوه
كه له به‌رایی ئیشكردن تیایدا، خۆیم پێ ده‌ناسێنێ و ده‌منووسێته‌وه.
به‌م مانایه شیعر لای من رِایه‌ڵێكی هارمۆنێكی و یه‌كه‌یه‌كی به
مۆسیقا تانوپۆ چنراوه. پێشتر له دیدارێكی گۆڤاری رِامان دا له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌ته قسه‌م كردووه و رِه‌نگه پێویست نه‌بێ له ئێستاشدا
بگه‌رِێمه‌وه سه‌ری. ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگ بێت لێره‌دا بیڵێم
ئه‌وه‌یه كه رِه‌نگه گه‌رِان به دوای ئه‌و جیاكارییه‌دا له نێوان
كۆمه‌ڵه شیعرێك و كۆمه‌ڵه شیعرێكی ترمدا زه‌حمه‌ت بێت، به‌ڵكو
ده‌كرێت هاسانتر ئه‌و جیاكارییه له نێوان شیعرێك و شیعرێكی تری
هه‌مان كۆمه‌ڵه شیعردا بدۆزرێته‌وه. بۆ نموونه ده‌كرێت له‌م
رِووه‌وه سه‌رنج له هه‌ردوو قه‌سیده‌كانی (وژه‌ی باڵی با) و (شه‌رِ و
ئاشتی) نێو هه‌مان كۆمه‌ڵه شیعری (په‌یكه‌رێك له باران) بدرێت.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و هۆكارانه چی بوون كه وه‌هایان كرد (دڵشاد
عه‌بدوڵلاَ) پێشه‌كیی بۆ كۆشیعره‌كه‌تان -مه‌به‌ستم له ماڵێك له ناو
زه‌ریا... ماڵێك له ته‌نیشت بیابان-ه، بنووسێت، له كاتێكدا خۆتان
له لایه‌نی رِۆشنبیرییشه‌وه په‌كتان ناكه‌وێ؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
ئه‌وه حه‌زێكی خۆمه كه پێم خۆشه كه‌سێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی شاعیر
خۆیه‌وه قسه له‌سه‌ر شیعر و ئه‌زموونی ئه‌و شاعیره بكات، به
تایبه‌تی گه‌ر ئه‌و كه‌سه له سه‌ره‌تاوه جۆره ئاشنایه‌تییه‌كی به
ده‌سپێكردن و یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانی ئه‌زموونی شاعیره‌كه هه‌بێت.
دڵشاد عه‌بدوڵلاَ بۆ من یه‌كێكه له‌و كه‌سانه، به تایبه‌تی ئه‌و
كاته‌ی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (سبه‌ی) بوو، یه‌كه‌مین شیعری به‌نده‌ی كه
به ناونیشانی (په‌یكه‌رێك له باران) بوو، له دوای رِاپه‌رِین له‌و
گۆڤاره‌دا چاپ كرد، هه‌ر به‌هۆی هه‌مان شیعره‌وه له‌گه‌ڵ هاشم سه‌رِاج
و هه‌ندێك له براده‌رانی تری گۆڤاره‌كه و چه‌ند نووسه‌رێكی
هه‌ولێریی هاوته‌مه‌نی خۆم یه‌كترمان ناسی. دڵشاد عه‌بدوڵلاَ یه‌كێك
بوو له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاگاداری شیعری من بوو،
كاره‌كانمی ده‌خوێنده‌وه و به گرنگیی پێدانه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر
ده‌كرد. كاتێك كۆمه‌ڵه شیعری (په‌یكه‌رێك له باران)م له ساڵی
1992دا چاپ كرد، حه‌زم كرد چه‌ند دێرِێكم بۆ پیشه‌كی نامیلكه‌كه و
دواتریش بۆ (ماڵیك له‌ناو زه‌ریا ماڵێك له ته‌نیشت بیابان) بۆ
بنووسێت. كه (ته‌یره‌كانی ئیسماعیل)یشم چاپ كرد، به هه‌مان شێوه
رِێبین هه‌ردی كه موتابه‌عه‌یه‌كی چرِوپرِی بۆ شیعری دوای رِاپه‌رِین
هه‌یه، رِوووم لێنا و په‌یڤێكی وه‌ك پێشه‌كیی بۆ نووسی.
رِابه‌ر فاریق: كه‌سانیك هه‌ن زۆر به داخراوه‌یى و سانایى پێكهاته و
لایه‌نه‌كانى مه‌جازیى ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به واته‌یه‌كى تر:
ته‌نها ده‌ڵێن (ئه‌م ده‌قه جوانه)، (ئه‌م ده‌قه ناشیرینه)، به بێ
ئه‌وه‌ى جارێك بپرسن: بۆچى جوانه؟ بۆچى ناشیرینه؟ هۆكاری ئه‌م جۆره
هه‌ڵسه‌نگاندنانه بۆچی ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
قسه‌كردنی قووڵ و جیددیی له‌سه‌ر هه‌ر ده‌قێكی ئه‌ده‌بیی و
خوێندنه‌وه‌ی، ئاماده‌گیی و له‌سه‌روه‌ستان و له‌خۆرِابینین و
رِۆشنبیرییه‌كی قووڵی ده‌وێت. خۆت ده‌زانیت ئاسته‌كانی قسه‌كردن
له‌سه‌ر كارێكی ئه‌ده‌بیی جۆراوجۆرن و له خوێنه‌رێكه‌وه بۆ
خوێنه‌رێكی تر و له رِه‌خنه‌گرێكه‌وه بۆ رِه‌خنه‌گرێكی تر و له
رِه‌خنه‌گره‌وه بۆ خوێنه‌رێك ده‌گۆرِێن و به‌و پێیه گوتن و
نووسینه‌كان له‌سه‌ر ده‌ق له یه‌ك ئاستدا نابن. له‌راستیدا ئه‌م
پرسیاره‌ی ئێوه هه‌مدیس ده‌مانخاته‌وه به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره دێرین
و زۆرگوتراوه‌ی دنیا‌ی نووسینی كوردی كه ئایا ئێمه خاوه‌نی
رِه‌خنه‌ین و ئه‌و بزاڤه رِه‌خنه‌ییه‌مان هه‌یه كه ئیشی جیددی
له‌سه‌ر ده‌ق بكات و بیخوێنێته‌وه... ئیشكالییه‌ته‌كه لای من ئه‌وه
نییه كه له دنیا‌ی ئێمه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی رِاگوزه‌ریی به ده‌قی
جوان ده‌گوترێت جوان و به ناشیرین ده‌گوترێت ناشیرین كه رِه‌نگه
ئه‌مه‌یان جۆره رِه‌وایه‌تییه‌كی هه‌بێت كه لانی كه‌م ده‌ره‌نجامی
سه‌رسامبوونێكی ساته‌وه‌ختییانه‌ی خوێنه‌رێكه به ده‌قێكی دیاریكراو،
به‌ڵكو گرفته‌كه زیاتر ئه‌وه‌یه كه له به‌شێكی زۆر‌ی رِه‌خنه‌ی
ئێمه‌دا ده‌قی ناشیرین به جوان پیشان ده‌درێت و وه‌ك ده‌قێكی
داهێنه‌رانه له‌سه‌ری ده‌نووسرێت و ئه‌رگومێنتی بۆ ده‌هێنرێته‌وه و
تیۆریزه ده‌كرێت و قسه‌ی بیریاران و فه‌یله‌سوفانی تێهه‌ڵكێش
ده‌كرێت. كه‌م نین ئه‌و ده‌قه لاواز و كه‌مخوێن و بی ئاسۆیانه‌ی كه
لای رِه‌خنه‌ی ئێمه بوونه‌ته بابه‌ت بۆ قسه له‌سه‌ركردن و
پیاهه‌ڵدان و پرِكر‌دنه‌وه‌ی لاپه‌رِه‌ی رِۆژنامه و گۆڤاره‌كان...
رِه‌خنه‌ی ئێمه زۆر كه‌م به‌لای تێكستی جوان‌دا چووه و ده‌چێ... زۆر
جار من ئه‌و كۆمێنتانه‌م پێ باشتره كه خوێنه‌ران له ماڵپه‌رِه‌كاندا
له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه ئه‌ده‌بییانه كه ده‌یخوێننه‌وه، ده‌ینووسن.
ده‌قی جوان لای ئێمه له ئێستایدا ده‌بێ چ گرینگییه‌ك به
هه‌راوزه‌نای ناوه‌نده ئه‌ده‌بییه‌كه نه‌دا و پارێزگاری به بوونی
خۆی و دنیا‌ی جیاوازی خۆیه‌وه بكات و به‌بێ گوێدانه پێوه‌ندیی و
هاوپه‌یمانییه سه‌یر و جاڵجاڵۆكه‌ییه نائه‌ده‌بییه‌كان، درێژه
به‌كاری خۆی بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من به‌شبه‌حاڵی خۆم زۆر رِه‌شبین
نیم و هه‌ستده‌كه‌م تروسكه‌یه‌ك له هه‌وڵیی جیددی رِه‌خنه‌یی هه‌یه و
جاروبار لێره‌و له‌وێ له‌نێوه‌ندیی ئه‌و قه‌ره‌باڵخییه‌دا به‌حاڵ پرشنگ
ده‌ده‌ن.
رِابه‌ر فاریق: كه‌نگێ ده‌توانین بڵێین ئه‌م ئه‌ده‌به (زاره‌كییه) و
ئه‌ویدیكه به (نووسراوكراو)ه؟ هاوكات ئه‌و ره‌خنه‌یه (بنیاتنه‌ر)ه
و ئه‌ویدیكه (رِوخێنه‌ر)ه؟ ئه‌م دابه‌شكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنانه له
چییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و كه‌نگێ و بۆچى ده‌توانین ئه‌م پرسیار
و پێودانگانه ده‌رببرِین؟ ئه‌گه‌ر پێویستیش نییه باسیان لێوه بكه‌ین
هۆكاره‌كان كامانه‌ن؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
ناوه‌ندی رِۆشنبیری ئێمه به‌تایبه‌تی بواری لێتوێژینه‌وه و رِه‌خنه‌ی
ته‌قلیدیی له ده‌مێك ساڵه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ناو و
ناوناندا هه‌یه و شه‌رِی زۆر‌ی له‌و پێناوه‌د‌ا كردووه و چه‌ندین
نووسین و هه‌وڵی رِه‌خنه‌یی تا رِاده‌یه‌ك جیددییشی له به‌رایی
رِسكانیاندا پێ ناشیرین كردوون، زوربه‌ی زۆر‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ش لای
ئێمه له ئایدۆلۆژیا و شانه‌كانی حیزب و بواری ئیشكردنی سیاسییه‌وه
بۆ نێو ئه‌ده‌ب گواستراوه‌ته‌وه. خۆشبه‌ختانه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی
دوایی و دوابه‌دوای ئه‌و زنجیره گۆرِانكارییه رِیشه‌ییانه‌ی كه له
دنیادا رِوویانداوه، زۆر له‌و ناو و ناولێنانه سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ش
خه‌ریكه له بواری رِه‌خنه و لێكدانه‌وه‌ی ده‌قدا كه‌م ده‌بنه‌وه و
ئیشێكی ئه‌وتۆیان پێ ناكرێ مه‌گه‌ر له فه‌رهه‌نگی هه‌ندێك كه‌س و له
به‌شێك له سیستمی خوێندنی ئه‌ده‌بیاتدا مابن كه چه‌ندین ساڵه وه‌ك
خۆیانن و ده‌سكاری نه‌كراون.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و رِێگایانه كامانه‌ن كه ده‌بن به پردى
په‌یوه‌ندیى قووڵى نێوان (نووسه‌ر – وه‌رگر)؟ بۆ ئه‌وه‌ى سیحرێكى
ئاگاییانه بچه‌سپێنین له فیكرى خوێنه‌ردا تا تێكه‌ڵبوون و
هاومه‌ستییه‌كى ره‌گئاژۆیى بخوڵقێ، ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه چین كه
له وه‌ها كاتێكدا كۆمه‌كمان ده‌كه‌ن؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
نووسه‌ر و خوێنه‌ر له كارێكی ئه‌ده‌بییدا دوو جه‌مسه‌ری كارێكی
داهێنه‌رانه‌ن و یه‌كدی ته‌واو ده‌كه‌ن.... نازانم ئه‌و رِێگایانه
كامانه‌ن كه ده‌بن به پرد‌ی نێوان نووسه‌ر و وه‌رگر، ئه‌وه‌ی
ده‌یزانم ئه‌وه‌یه كه ئایا نووسه‌ر چ ده‌داته وه‌رگر بۆ
خوێندنه‌وه، چ فه‌زایه‌كی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كا تا خوێنه‌ر تیایدا
بكه‌وێته پراكتیزه‌كردنی ئازادانه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مانا و بیری
پێ بكاته‌وه و تا سه‌ر ئێسقان رِایچڵه‌كینێ و گۆمی دڵنیاییه‌كانی
بشڵه‌قێنێ. نووسه‌ر له‌رێی نووسینه‌یه‌كه‌وه چ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ
خوێنه‌ر ده‌رِه‌خسێنێ تا قه‌ناعه‌ته‌كانی پێ له‌ق بكا و بیخاته
به‌رده‌م چێژ و نۆرم و رِوانینێكه‌وه جیاواز له چێژی باو له نۆرمی
باو و له رِوانینی باو. له‌م پێوه‌ندییه‌دا نووسه‌ر ئاوێنه‌یه‌ك
ناداته خوێنه‌ر تا ته‌ماشای خۆی پێ بكات و خوێنه‌ریش چاوه‌رِێی ئه‌وه
له كتێبێك ناكات كه خۆی تێدا ببینێ و چێژ له‌و شتانه ببینێت كه وا
رِاهاتووه چێژیان لێ ببینێت، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته به‌رده‌م كارێكه‌وه
كه به بینینێكی نوێی رِوخساری خۆی و به بیركردنه‌وه و چێژ و
فه‌زاگه‌لی نوێ ئاشنای ده‌كات.
رِابه‌ر فاریق: له ئه‌مرِۆدا شیعر و قسه‌ى ئاسایى تێكچرِژانێكى
رِیشه‌ییان به خۆوه گرتووه، ئه‌گه‌رچى ئه‌م جۆره‌ى ده‌قنووسین له
ئه‌وروپادا ئه‌زموونكراوه، به‌لاَم شاعیرانى ئێمه‌یش سوودیان لێى
وه‌رگرتووه، ئه‌م تێكه‌لاَوبوون و سوود وه‌رگرتنه تا چ ئاستێك له
خزمه‌تى ئه‌ده‌بى كورد دا بووه؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له پرسیاره‌كه‌تان جیاوازی نێوان دوو جۆر ئیشكردن
بێت به زمان له شیعردا، ئه‌وا ده‌بێ بڵێم كه به‌پێی ئه‌زموونی كه‌می
خوێندنه‌وه‌م بۆ شیعر، من بۆ خۆم زیاتر ئه‌و شیعرانه له‌گه‌ڵ پیاسه‌ی
خۆیاندا ده‌مبه‌ن و سه‌رنجم رِاده‌كێشن كه گه‌مه‌كردنی هه‌وانته به
زمان، له خۆرِاو به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی تێكشكاندنی زمانیان تێدا
نه‌دراوه.... شیعر هه‌یه به زمانێكی ئاسایی و رِۆژانه نووسراوه و
دووره له هه‌ر گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانیی، به‌لاَم شتگه‌لێك له
رِوانینی ئاسایی و باوی ئێمه‌ی بۆ دنیا‌ی تێدا تێكوپێك شكێنراوه ....
پێموایه ئیشی شیعر به‌ر له هه‌وڵی تێكوپێكشكاندنی زمان،
تێكوپێكشكاندنی رِوانینی باو بۆ ژیان و وردوخاشكردنی شووشه‌ی ئه‌و
ئاوێنانه‌یه كه رِاهاتووین خۆمان و دنیایان تێدا ببینین.
رِاستییه‌كه‌ی گومانم هه‌یه كه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی شیعرنووسین تایبه‌ت
به یه‌ك نه‌ته‌وه و كولتوور بێت و له‌وه‌ش زیاتر پێ داده‌گرم كه
تایبه‌ت ئه‌زموونێكی ئه‌وروپی بێت.... ئه‌ده‌بییاتی دنیا به‌تایبه‌تی
شیعری كۆمه‌ڵگا ئه‌فریقیه‌كان و باشووری خۆرهه‌لاَتی ئاسیا لێوانلێون
له‌و نموونه شیعرییانه. سه‌باره‌ت به تێكه‌لاَوبوون و سوود وه‌رگرتن
له كولتوور و دنیا‌ی یه‌كتری و رِه‌وایی ئه‌و پرۆسه‌یه، وابزانم
له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه به‌تایبه‌تی له‌دوای رِاپه‌رِینه‌وه قسه و
باسێكی زۆر كراوه و رِه‌نگه قسه‌كردنی ئێمه‌یش لێره‌دا هه‌ر
دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و رِا و دیدگایانه بێت.
رِابه‌ر فاریق: شیعرى ئێسته، به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان رِووى له
خه‌مه بچووكه خودییه‌كان، یاخود شاعیر كردووه، به پێچه‌وانه‌ى
شیعرى پێشوو كه گرنگیی ده‌دا به خه‌مه كۆكان، ئه‌م گۆرِانكارییه‌ى
كه ئێسته له بوونیادى ده‌قه (هاوچه‌رخ)ه‌كانه‌وه هه‌ستى پێ
ده‌كرێ، تا چه‌ند خزمه‌ت به ده‌قى ئیبداعیى ده‌كا؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
چ شتێك نییه كه پێشوه‌خت برِیاربێ ده‌قێك بكاته ده‌قێكی ئیبداعیی.
گرینگ ئه‌وه نییه شاعیر چی ده‌كاته شیعر، به‌ڵكو گره‌وه‌كه
له‌وه‌دایه كه چۆنیان ده‌كاته شیعر... ئێمه دواجار ده‌قێكی
داهێنه‌رانه ده‌خوێنینه‌وه، ئه‌و ساته‌وه‌خته ئه‌زموون ده‌كه‌ین كه
ئێمه به ده‌قه‌كه‌وه رِایه‌ڵ ده‌كات به جیاوازی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و
ده‌قه خه‌می بچووك یان كۆی له‌خۆی گرتووه. خۆ ده‌قی زۆر ئیبداعیش
هه‌یه هیچ خه‌مێكی له‌خۆنه‌گرتووه به بچووك و گه‌وره‌یه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: له ئێستادا، دا‌هێنان و رِیكلام هاوئاستن له
خستنه‌رِووى ئاستی ده‌ق له كوردستاندا، به‌لاَم ئه‌و رِیكلامه‌ى
لێره‌دا مه‌به‌ستمه دابه‌شبووه به‌سه‌ر خوێنه‌ر و رِاگه‌یاندن و
ده‌سه‌لاَتى سیاسیى حیزبه‌كان. نووسه‌رى ئیبداعكار بۆ ئه‌وه‌ى پردێك
دروست بكا بۆ به یه‌كترگه‌یشتنى دا‌هێنان - رِیكلام، چیى ده‌بێ به
كۆمه‌ككارێكى ته‌ندروست؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
رِاسته رِاگه‌یاندن له رِیكلامكردندا بۆ كارێكی ئه‌ده‌بیی و
بلاَوبوونه‌وه‌ی له ئاستێكی به‌رفراواندا رۆڵ ده‌بینێ، به‌لاَم چ
كاریگه‌رییه‌كی نییه له‌وه‌ی كه ده‌قێكی ناداهێنه‌رانه له خوێنه‌ر
بكاته ده‌قێكی داهێنه‌رانه... ده‌كرێت ئێمه له‌م رِووه‌وه
رِاسته‌وخۆ بدوێین و بپرسین كامانه‌ن ئه‌و نووسینه خراپانه‌ی كه
رِاگه‌یاندن یان وه‌ك خۆت گوته‌نی ده‌سه‌لاَتی سیاسیی حیزبه‌كان له
خوێنه‌رانیان كردبێته ده‌قێكی ئیبداعی... ده‌كرێت كه‌سێك یان كه‌سانێك
رِاسپێردرێن كه به‌سه‌ر نووسین یان كتێبێكی شیعری خراپ‌دا هه‌ڵبڵێن و
بانگه‌شه بۆ خوێندنه‌وه‌ی بكه‌ن، به‌لاَم ئه‌و له‌سه‌ر نووسین و
بانگه‌شانه له هه‌مان ساته‌وه‌ختی چاپبوونی نووسینه‌كاندا، هه‌ر له
چاپخانه‌كه‌دا به‌ر له هاتنه ده‌ره‌وه‌یان مردار ده‌بنه‌وه.
نووسین، رِیكلام نایكاته نووسینێكی ئیبداعی، نووسینی ئیبداعی
دره‌وشانه‌وه‌ی خۆی له ناوه‌وه‌ی خۆیدا هه‌ڵگرتووه و له دوورترین
كونج و كه‌له‌به‌ری دنیادا خوێنه‌ری خۆی ده‌دۆزێته‌وه. نووسینی
ئیبداعی غه‌می ئه‌وه‌ی نییه كه خوێنه‌ری زۆر ده‌بێت یان كه‌م، له
له‌حزه‌ی ئێستادا ده‌خوێنرێته‌وه یان نا، به‌ڵكو به گورِی جیاوازیی و
خه‌یاڵی دابرِانه‌كانییه‌وه درِ به قه‌ره‌باڵخییه‌كان ده‌دا و به
زه‌مه‌ن و چركه‌ساته‌كاندا تێده‌په‌رِێت. رِاسته رِیكلام رِۆڵ
ده‌بینێ له دروستكردنی بازارِ و زووتر گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كه به
خوێنه‌ر، به‌لاَم ئه‌وه‌یان شتێكه پێوه‌ندی به بازارِی كتێب و
ساخكردنه‌وه‌ی و ئه‌و ده‌زگایه‌وه هه‌یه كه كتێبه‌كه‌ی چاپ
كردووه.
رِابه‌ر فاریق: ده‌ق ده‌توانێت ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ له به‌رانبه‌ر
نامۆیی و بێزارى كه ده‌قنووس له سه‌روه‌ختی ته‌نگانه‌دا ده‌ستى بۆ
ببا؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
ئه‌م پرسیاره دواجار پرسیارێكی تایبه‌تییه و ناتوانرێ به شێوه‌یه‌كی
رِه‌ها قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێ و له بری خه‌ڵكی تر وه‌لاَم
بدرێته‌وه. هه‌رچی پێوه‌ندی به منه‌وه هه‌بێت ئه‌وا وه‌لاَمه‌كه‌م
به نه‌خێره و له بناخه‌یشه‌وه ئه‌وه به رِوانینێكی هه‌ڵه
ده‌زانم. من بۆ خۆم تا دڵم خۆش نه‌بێت ناتوانم بنووسم،
ساته‌وه‌خته‌كانی نووسین له شادمانانه‌ترین ساته‌كانی ته‌مه‌نی منن.
ئه‌و ساتانه‌شی كه ناتوانم بنووسم ئه‌و ساتانه‌ن كه بێزار و دڵته‌نگ
و غه‌مگینم. له بنه‌رِه‌تدا نووسین لای من خۆ شاردنه‌وه‌یه له
غه‌مگینیی و گوڵه‌وه‌چنیكردنی شادمانییه. ئه‌و قسه‌یه به‌سه‌رچووه
كه ده‌گوترا نووسین له دۆخێكی غه‌مگیندا ده‌نووسرێ و ده‌بێ نووسه‌ران
و شاعیران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بنووسن ده‌بێ ژیانیان تاڵ بێ و نامۆ و
برسی بن و ئازار بچێژن. جارێكی تریش قسه‌یه‌كی یۆهان سباستیان باخ ی
مۆسیقاری ئه‌ڵمانی به نموونه ده‌هێنمه‌وه كه كاتێ هه‌واڵی مردنی
دوو مناڵه‌كه‌ی و ژنه‌كه‌ی ده‌بیستێ، رِووده‌كاته ئاسمان و ده‌ڵێ:
"خودایه لێمه‌گه‌رِێ شادمانیم له‌ده‌ست بده‌م..." باخ مه‌به‌ستی له
له‌ده‌ستنه‌دانی شادمانیی، له‌ده‌ستچوونی ساته‌وه‌ختی دا‌هێنان و دنیا
مۆسیقاییه‌كه‌یه‌تی كه بووه‌ته بوونی و هه‌ناسه‌ی بۆ دا‌هێنان و
به‌رده‌وامیی پێده‌دا. له‌رِاستیدا هه‌موو هه‌وڵی من بۆ
به‌رده‌وامبوون له نووسین پارێزگاری كردنه به له‌حزه‌كانی شادمانی و
ئارامیی و دڵخۆشیمه‌وه. له فیلمی بۆنی ژن دا، ئالپاچینۆ له زاری
ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌وه كه رِۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێ ده‌ڵێ: "دوو جۆره مرۆڤ
له دنیادا هه‌ن، یه‌كێكیان له‌به‌رده‌م غه‌م و گیرگرفته‌كاندا
ده‌مێنێته‌وه و به‌رگری ده‌كات، ئه‌ویتریشیان لێیان رِاده‌كات تا
به‌رگریی له‌خۆی بكات..." ئه‌و له‌حزه‌ی رِاكردنه، ساته‌وه‌ختی
باوه‌شكردنه‌وه‌یه بۆ ژیان و گوشینییه‌تی تا دوایین دڵۆپ... به‌م
مانایه نووسین به‌رگریی كردنه له بوون و له‌و ساته‌وه‌ختانه‌ی
شادمانیی و دڵخۆشیی كه نووسه‌ر لێیانه‌وه خۆی به ژیاندا ده‌كات.
رِابه‌ر فاریق: رِۆشنبیرانى كورد توانیویانه به كه‌ره‌سته مۆدێرن و
چه‌مكه جیهانییه‌كان دۆخى گشتیى ئێسته‌ى كوردستان بخوێننه‌وه و
قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر په‌لكێش بكه‌ن؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
ناكرێت هه‌وڵی چه‌ند رِۆشنبیرێكی كه‌م له خوێندنه‌وه‌ی واقیعی ئێستای
كوردستان، له هه‌وڵی رِۆنانی هزرێكی رِه‌خنه‌یی، له رِۆشنكردنه‌وه‌ی
شتێك له‌و تاریكییه زۆره‌ی كه گه‌مارۆی دنیا‌ی ئێمه‌ی وه‌ك تاك و
وه‌ك كۆمه‌ڵگه داوه، له هه‌وڵدان بۆ لێدان و لێكبه‌رهه‌ڵوه‌شاندنی
هه‌ندێك نۆرم و به‌ها كه تا چه‌ند ساڵێك له‌وه‌وبه‌ر ده‌ست لێدانیان
جۆرێك بوو له رِیسك و به تابوری پێنج تاوانباركردن و له دروستكردنی
جۆرێك گوشار، نادیده بگیرێت. ئه‌وه‌یان بابه‌تێكی تره كه كاتێك ئه‌و
جۆره خوێندنه‌وانه به مه‌به‌ستی دروستكردنی شتێك له گۆرِانكاری
(نه‌ك گۆرِینی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت واقیع) به‌ر دیواری میكانیزمی
به‌رِێوه‌بردن و كولتوور و ئه‌و قۆناغه ده‌كه‌ون كه كۆمه‌ڵگای كوردی
تێدایه، چۆن و به چ جۆرێك رِووبه‌رِووی نائومێدیی ده‌بنه‌وه...
له‌رِاستیدا گۆرِانكاریی رِیشه‌یی پرۆسه‌یه‌كی سه‌خت و دوورودرێژ و
هه‌مه‌لایه‌نه و سه‌راپاگیره كه كۆمه‌ڵگه له قۆناخێكه‌وه
به‌ره‌و قۆناخێكی مۆدێرنتر ده‌گوازێته‌وه، رِۆشنبیر ته‌نها لایه‌نێكی
هاوكێشه و ململانێكه‌یه، ده‌نگێكی نارِازیی رِه‌خنه‌یی و
گوشارهێنه‌ره... كاری رِۆشنبیر گۆرِینی واقیع نییه و ئه‌ركێكی
ئاوهاشی له تواندا نییه، به‌ڵكو كاری رِۆشنبیر خوێندنه‌وه‌ی واقیع و
قه‌یرانه‌كان و رِه‌خنه‌گرتن و رِه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گۆرِانكارییه.
رِابه‌ر فاریق: له نێو (رِۆشنبیر)انى ئێسته‌ى كوردستاندا كۆمه‌ڵێك
گرووپ ئاماده‌ییان هه‌یه، ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه بنه‌مایه‌كى
ته‌ندروستیان هه‌یه بۆ درێژه‌دان به كاره‌كانیان؟ بۆچى ئه‌م
گرووپانه هه‌ر ده‌مێك و كه‌سێك وه‌كوو (رِۆشنبیرى گه‌وره‌ى كورد)
ده‌ناسێنن؟
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی:
به داخه‌وه هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆم له باره‌ی ئه‌و گرووپانه‌وه
نییه و ناتوانم چ شتێكیان له باره‌وه بڵێم.... رِه‌نگه دوور به
دوور ناوم به‌رگوێ كه‌وتبێت، به‌لاَم نه‌بوونه‌ته جێگای گرنگی پێدانم،
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی رِام وایه گه‌ر كه‌سێك رِۆشنبیر بێت ناچێته
ناو گرووپه‌وه و كه‌سی داهێنه‌ر له گرووپ و پۆلدا جێی نابێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هاورِێیانی گۆڤاری رِه‌هه‌ند كه به داخه‌وه هه‌ندێك
كه‌س به گرووپ ناویان ده‌بات، پێم وایه رِه‌هه‌ند گرووپ نییه و
بانگه‌شه‌ی گرووپ بوونیشی نه‌كردووه، به‌ڵكو رِه‌هه‌ند یه‌كێكه له
پرۆژه رِۆشنبیرییه جیددییه‌كانی دنیا‌ی رِه‌خنه و رِووناكبیریی
ئێمه. رِه‌هه‌ند بڵێ چی كه هه‌ندێك كه‌س بۆ خۆ بردنه پێشه‌وه و
رِایی كردنی كاروباره‌كانیان، خۆیان وه‌ك گرووپی رِه‌هه‌ند و سه‌ر به
گرووپی رِه‌هه‌ند ده‌ناسێنن. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ناساندنی
كه‌سێكیش وه‌ك رِۆشنبیری گه‌وره، پێموایه ئه‌ویش یه‌كێكی تره له
ناونانه سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی تری نێوه‌ندی ئه‌ده‌بیی و رِۆشنبیریمان
كه ئه‌میش رِه‌گی هه‌ر له كولتوور و سیاسه‌ت و له‌و (من)ه چۆڵ و
لاوازه‌دا‌یه كه بێ بت و سه‌نه‌م توانای ژیان و هه‌ناسه‌دانی نییه،
ئه‌گینا شتێك نییه ناوی رِۆشنبیری گه‌وره و رِۆشنبیری بچووك بێت.