د. هیمداد حوسێن:
به درێژاییی مێژووی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی كوردی، تا
ئێسته‌ش كه من و تۆ به یه‌كه‌وه دانیشتووین و خه‌ریكی گوتوبێژین،
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا كه‌س نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی جیددی ئاشنای
رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی بووبێت
گوت‌وبێژی: رِابه‌ر فاریق
له‌م گوتوبێژه‌ی خواره‌وه‌دا (د. هیمداد حوسێن) وه‌رامی پرسیارگه‌لێكی
ئێمه‌ی داوه‌ته‌وه، له باره‌ی سه‌ره‌تای ئه‌زموونی نووسینی
خۆی،
هاوكاتیش تێكه‌ڵبوونی به نووسه‌ران و دۆخی سالاَنی هه‌شتاكان و ژیان و
رِه‌وتی ئه‌ده‌بی كوردیی له كوردستان، به تایبه‌تیش له هه‌ولێر.
بێجگه له‌مانه‌یش، له كۆمه‌ڵێك پرس دواوه، كه پێوه‌ندییان به
ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیری و گۆرِانكاریی له رِه‌هه‌ندگه‌لێكی ئه‌ده‌بیی
ئه‌وسا و ئێسته‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت سالاَنی هه‌شتاكان و
دروستبوونی گرووپی ته‌ڵیعییه‌كان و پرسگه‌لێكی تر،
كه
تێكه‌ڵ ده‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و باسانه‌ی له سه‌ره‌وه تیشكمان
خستووه‌ته سه‌ریان.
-
نووسین و هونه‌ر پێویستیان به جووڵه‌یه،
هه‌ركاتێك له جووڵه كه‌وتن، ده‌بێت گومان له رِێكیی رِه‌وتی ئه‌و
كولتووره بكه‌ین، كه لێیانه‌وه به‌رهه‌م ده‌ه‌هێنرێن
-
رِه‌خنه، رِاڤه‌كردنی بیر و شته ئاڵۆزه‌كان و وردكردنه‌وه‌یانه
بۆ خوێنه‌ر. ئه‌مرِۆ له لای ئێمه وای لێهاتووه زۆربه‌ی میتۆده‌كانی
رِه‌خنه تێكه‌ڵ به یه‌كتریی ببن، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌كاریان
ده‌هێنن، ئاگاداری ئه‌م حاڵه‌ته بن
-
داهێنه‌ر گه‌لێك زۆرن، كه په‌رِاگه‌نده بوونه له سه‌رده‌می
خۆیان و دواتر زانراوه وه‌ها كه‌سانێك ده‌ستی بالاَیان هه‌بووه له
پێش خستنی جوانییه‌كان و په‌رِاندنه‌وه‌ی كولتوور، له قۆناعه
داخراوه‌كانه‌وه به‌ره‌و قۆناغی مۆدێرن و كرانه‌وه
-
یاسایه‌كی ساده، به‌لاَم قبووڵنه‌كراو هه‌یه له ژیاندا،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه كاره تازه‌كان جێگه به كاره
كۆنه‌كان له‌ق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر خوێنه‌ر و نووسه‌رێك ئه‌مه
قبووڵ نه‌كات، پێم وانییه بتوانێت نیوه‌ی ئه‌و نووسراوه جوانانه‌ش
به جوان بزانێت، كه ده‌یانخوێنێته‌وه
رِابه‌ر فاریق: با سه‌ره‌تا له‌وێوه ده‌ست پێ بكه‌ین؛ چۆن به
خوێندنه‌وه و نووسین ئاشنا بوویت؟
د. هیمداد حوسێن:
ئه‌وه‌م له‌بیره كه پۆلی 1 یان 2ی قۆناغی ناوه‌ندیی بووم، ده‌ستم به
خوێندنه‌وه‌ی كتێب كرد، به هۆی ئه‌وه‌ش كه من له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
داخراو و گه‌رِه‌كێكی داخراوتری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، واتا (كوران)،
قۆناغی منداڵێتیی خۆمم تێپه‌رِاندووه، ئه‌و وه‌خته، كه سالاَنی 75 و
76 بوو،
خۆرِسكانه حه‌زێكم بۆ دروست بوو، ئه‌ویش خوێندنه‌وه و گوێگرتن له
رِادیۆ و كۆمه‌ڵێك شتی دیكه بوو، ته‌نانه‌ت به هۆی ئه‌وه‌ی له وه‌ها
كاتێكدا ده‌مخوێنده‌وه، هه‌ندێك له هاورِێ و هاوته‌مه‌نه‌كانم نامه‌ی
دڵدارییان پێ ده‌نووسیم، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان وابوو شێوازێكی تایبه‌ت
و جوان و سه‌رنجكێشم هه‌یه بۆ نووسین، یه‌كێك له
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشم بۆ ئه‌مه، ئه‌وه بوو كه په‌خشاننامه‌م
ده‌نووسی. له‌بیرمه ئه‌و كاته، ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌گه‌ڵ من دا
ده‌یانخوێند، له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی (14ی ته‌مموز)، كه له
گه‌رِه‌كی (زانیاری)ی شاری هه‌ولێر بوو، به یه‌كه‌وه كۆده‌بووینه‌وه
و داده‌نیشتین و شه‌رِه‌شیعرمان ده‌كرد، بۆئه‌وه‌ی بزانین كێ زۆرترین
شیعری ئه‌زبه‌ر كردووه، ئه‌و شیعرانه‌یش كه زۆر ده‌مانخوێندنه‌وه،
پتر له‌وه‌ی شیعری تازه بن، هی قۆناغه‌كانی كلاسیك بوون، بۆ نموونه:
شیعره‌كانی نالی و مه‌حوی و كوردی و تاهیر به‌گی جاف و هه‌ندێك شاعیری
دیكه. له سه‌روه‌ختی منداڵیم دا، ئه‌و پاره‌یه‌ی رِۆژانه دایكم یان
باوكم ده‌یاندامێ، له بری ئه‌وی به‌و شتانه‌ی بده‌م كه
هاوته‌مه‌نه‌كانم ده‌یانكری، كۆم ده‌كرده‌وه، كه زۆریش ده‌بوو،
كتێبیم پێ ده‌كرِی، ئه‌ویش له ژێر قه‌لاَت، كه ئه‌وكات مامۆستا گیوی
موكریانی چاپخانه‌ی هه‌بوو، ئێسته‌یش شوێنه‌كه‌ی ماوه، كه
په‌یكه‌رێكی ئه‌وی تێدا دروست كراوه. ئه‌و شوێنه چاپخانه‌ی
(كوردستان) بوو، خاوه‌نی چاپخانه و كتێبفرۆشییه‌كه‌ش مام گیو بوو. له
به‌رده‌می دوكانه‌كه‌یدا جامخانه‌یه‌كی بچووكی دانابوو، ئه‌ویش بۆ
فرۆشتنی كتێبی شاعیرانی كلاسیك، ژووره‌وه‌شی كردبووه چاپخانه.
له‌وێوه ئاشنای كتێبكرِین و خوێندنه‌وه بووم، ئه‌گه‌رچی كتێبه‌كان
قه‌باره‌یان زۆر بچووك بوو، واته له 50 تا 60 لاپه‌رِه تێ
نه‌ده‌په‌رِین، به‌لاَم زانیاریشیان تێدا هه‌بوو بۆ منێكی گه‌نج، كه
تازه حه‌زم چووبووه سه‌ر خوێندنه‌وه. له وه‌ها كاتێكدا گه‌وره‌ترین
خه‌ونم ئه‌وه بوو زۆرترین شیعر ئه‌زبه‌ر بكه‌م، رِه‌نگه ئه‌مانه
سه‌ره‌تایه‌كی زۆر ساده و ساكار بووبن، به‌لاَم دواتر كه چووم بۆ
قۆناغی دواناوه‌ندیی، دوو هاورِێم دۆزینه‌وه، كه سه‌ر به حیزبی
(دێمۆكراتیی ئێران) بوون، ئه‌و دوو كه‌سانه، وه‌كوو په‌ناهه‌نده
كه‌وتبوونه هه‌ولێر و له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندیی (ئاماده‌ییی
هه‌ولێر) ده‌مانخوێند. به هۆی ئه‌وانه‌وه، زۆر جار حه‌زم ده‌كرد وشه
و زاراوه‌گه‌لی موكریانی و فارسیی فێر بم، ئه‌وانیش هانیان ده‌دام
زمانی فارسیی فێر بم، ئه‌وه بوو دواتر كه هاتمه كۆلێژ، له به‌شی
كوردیی ئاداب، كه ئه‌م كۆلێژه‌یش له ساڵی 1981، له سلێمانییه‌وه
گوازرابووه‌وه هه‌ولێر، منیش وه‌ك هه‌ر كه‌سێك ده‌ستم به خوێندن كرد،
ئیدی له‌وكاته‌وه پتر كتێبم ده‌خوێنده‌وه، دواتریش حه‌زێكی گه‌وره
له ده‌روونم دا دروست بوو، كه بتوانم له كۆوار و رِۆژنامه
كوردییه‌كاندا نووسین بلاَو بكه‌مه‌وه. ئه‌وسا كه مامۆستا كامه‌ران
موكری منی زۆر خۆش ده‌ویست، گه‌لێك جار به ده‌م پیاسه‌وه گفتوگۆمان
ده‌كرد، ئه‌مه‌ش كۆمه‌كی گه‌وره بوو بۆ من، به تایبه‌ت له‌و كاته‌دا،
كه قه‌ڵه‌مگه‌لێكی وه‌ها نه‌بوون به زمانی كوردیی بنووسن. یه‌كه‌مین
به‌رهه‌می بلاَوكراوه‌ی خۆم، له ساڵی 1983، له رِۆژنامه‌ی
(هاوكاری)دا بلاَو كرده‌وه، نێونیشانی بابه‌ته‌كه‌شم (چه‌ند وشه و
زاراوه‌یه‌كی ناوچه‌ی ده‌شتی هه‌ولێر) بوو، ئه‌مه‌ش بوو به هاوكارم،
تا حه‌زی گه‌وره‌ترم هه‌بێت، ئه‌وه بوو دواتر له كۆواری (كاروان)،
كه له ساڵی 1982دا دامه‌زرا و مامۆستا حوسێن عارف له‌وێ بوو، ئێمه‌ی
گه‌نجی هان ده‌دا بنووسین. قسه‌كانی مامۆستا حوسێن عارف وایان لێكردم
نووسراوه‌كانم بۆ كۆواری (كاروان) بنێرم، ئه‌وه بوو چه‌ند چیرۆكێكم
نارد و بلاَو بوونه‌وه، دواتریش له ساڵی 1985دا یه‌كه‌م كتێبی خۆم
به چاپ گه‌یاند، كه كۆمه‌ڵه چیرۆكی (كلك برِاوه‌كان)ی عه‌زیز نه‌سین
بوو و له فارسییه‌وه كردبووم به كوردی. ئیدی له‌وساوه تا ئێسته
به‌رده‌وامم، كه توانیومه 22 كتێب بخه‌مه نێو كتێبخانه‌ی
كوردییه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: له‌و سه‌روه‌خته‌دا كه ماڵتان له گه‌رِه‌كی (كوران)
بوو، هاوته‌مه‌نه‌كان و هاورِێكانت كێ بوون، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی
ده‌یانخوێنده‌وه، یان ده‌یاننووسی و وه‌كوو سه‌ره‌تای ده‌ست پێ كردنت
كاریگه‌رییان به سه‌ر گه‌شه‌كردنی فیكر و مایفه‌ته‌وه هه‌بووبێت؟
د. هیمداد حوسێن:
ئه‌وكات و ئێسته‌یش گه‌رِه‌كی (كوران) گه‌رِه‌كێكی میللی و هه‌ژارنشین
بووه. ئه‌وكات سه‌نته‌رێكی رِۆشنبیریی نه‌بوو، كه ئێمه‌ی گه‌نج تێیدا
كۆ ببینه‌وه و یه‌كتر بناسین و گفتوگۆ بكه‌ین و كاریگه‌رییمان به
سه‌ر یه‌كترییه‌وه هه‌بێ. من و چه‌ند هاورِێیه‌كم، كه ئه‌وسا قوتابی
بووین، ده‌چووینه دارستانێك، كه پێیان ده‌گوت (دارستانی ئه‌لبان)،
له‌وێشدا زۆرترین كات خه‌ریكی خوێندن بووین، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌وه
بوو كه كێبرِكێ له نێوانمان دا هه‌بوو، به‌لاَم له خوێندنی
قوتابخانه‌دا، كه هه‌رده‌م ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێك نمره‌كانی
له‌ویدی پتر بن. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه، ئێمه كاتی گفتوگۆی
ئه‌ده‌بیمان نه‌بوو، به‌لاَم كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری زۆر باش له‌وێدا
ده‌ژیان، كه یه‌كێكیان تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه، ئه‌ویش مامۆستا
(شێرزاد حه‌سه‌ن)ی چیرۆكنووس و رِۆماننووسه و تایبه‌تمه‌ندی و پله‌ی
خۆی هه‌یه له نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا. دارا محه‌مه‌د عه‌لی، وه‌كوو
هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كار، كه زیاتر واقیع له نێو به‌رهه‌مه‌كانیدا
رِه‌نگی داوه‌ته‌وه، یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی له (كوران) ده‌ژیا.
بێجگه له‌ویش د. مه‌ولوود ئیبراهیم حه‌سه‌ن له كوران بوو، كه ئێسته
دكتۆرای وه‌رگرتووه، هاوكاتیش عه‌بدولرِه‌حمان مه‌عرووف و سه‌ركه‌وت
رِه‌سووڵ، كه ئێسته سه‌ركه‌وت یه‌كێكه له شاعیره گه‌نجه
دیاره‌كان. له سالاَنی هه‌ستاكان، كه ئه‌وكات شێرزاد حه‌سه‌ن
كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌كانی (ته‌نیایی) و (گوڵی رِه‌ش)ی بلاَو كرده‌وه،
هاوكاتیش كاك مه‌ولوود 2 نامیلكه‌ی بلاَو كرده‌وه، به تایبه‌ت
یه‌كێكیان كه نێونیشانی (وریا بن خه‌وتان لێ نه‌كه‌وێت) بوو و تایبه‌ت
بوو به دنیای مندالاَن.
رِابه‌ر فاریق: تۆ وه‌كوو گه‌نجێك پێوه‌ندیت هه‌بوو له‌گه‌ڵ شێرزاد
حه‌سه‌ن، یان نووسه‌رێكی تردا؟
د. هیمداد حوسێن:
هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌كمان نه‌بوو، چونكه شێرزاد حه‌سه‌ن ته‌مه‌نی له
من گه‌وره‌تر بوو، دواتریش به یه‌كه‌وه نه‌مانخوێندووه، واتا ئه‌و
له هه‌ولێر نه‌بوو، كه بوو به خاوه‌ن هاوسه‌ریش، چوو بۆ سلێمانی،
به‌لاًَم له رِێگه‌ی نووسینه‌كانییه‌وه ده‌مناسی، هاوكاتیش ده‌مزانی
خه‌ڵقی هه‌ولێره و له كوران ژیاوه.
رِابه‌ر فاریق: كاتێك ده‌ستت به نووسین كرد (مه‌به‌ستم سه‌ره‌تایه)،
تا چه‌ند له‌گه‌ڵ هاورِێكانت داده‌نیشتیت و له باره‌ی
نووسراوه‌كانته‌وه گفتوگۆتان ده‌كرد؟
د. هیمداد حوسێن:
ئه‌وكاته وه‌ها نه‌بوو، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه شوێنێك نه‌بوو تێیدا
كۆ ببینه‌وه وه‌كوو گرووپ. ئه‌وكاته رِۆژنامه و كۆواریش كه‌م بوون،
ته‌نها له رِۆژنامه‌ی (هاوكاری)دا لاپه‌رِه‌یه‌ك هه‌بوو، ئه‌و
لاپه‌رِه‌یه‌ش ته‌رخانكرابوو بۆ ئه‌ده‌ب و رِۆشنبیری و هونه‌ر، بۆیه
ده‌توانم بڵێم ته‌نها لاپه‌رِه‌یه‌ك ناتوانێت گفتوگۆی گه‌وره گه‌وره
دروست بكات. ئه‌وكاته (پاشكۆی عێرِاق)یش هه‌بوو، كه حه‌وتانه بلاَو
ده‌بووه‌وه، جاری وا هه‌بوو ده‌بوو به دووحه‌فته و ته‌نانه‌ت
مانگێكیش، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌مه‌وه بوو كه شه‌رِی نێوان عێرِاق و
ئێران له گۆرِێ بوو و بارودۆخه‌كه باش نه‌بوو. وه‌ك من بزانم، بیرم
نایێت له‌و سه‌رده‌مه‌ی گه‌رِه‌كی كوراندا گفتوگۆی وه‌ها كرابێت، كه
تۆ باسی لێوه ده‌كه‌یت، به‌لاَم زۆرجار هه‌ندێك له هاورِێكانم، كه
زۆربه‌یان خوێنه‌ر و نووسه‌ر نه‌بوون، جار جار ته‌ماشای رِۆژنامه‌ی
(هاوكاری) و كۆواری (به‌یان)یان ده‌كرد، له دوای خوێندنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌كانم له‌م دوو بلاَو كراوانه‌دا، ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كردم و
پتر هانیان ده‌دام، به‌لاَم ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه ببووبێته
هۆكاری ئه‌وه‌ی رِه‌خنه‌ی رِووبه‌رِوو دوروست ببێت و نووسراوه‌كان له
دوای چاپبوونیان، هه‌ڵبووه‌شێنرێنه‌وه و ببنه جێگه‌ی هه‌ڵوێسته‌گه‌لی
جیددی، له لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سانێكه‌وه. له ساڵی 1985دا، كاتێك
كتێبی وه‌رگێرِدراوی (كلك برِاوه‌كان)ی (عه‌زیز نه‌سین)م به چاپ
گه‌یاند، خوێنه‌ر و نووسه‌ره‌كان سه‌رره‌یان بۆ ده‌گرت، به تایبه‌ت
له كتێبخانه‌ی (هه‌ژار)، كه خاوه‌نی كتێبخانه‌كه بۆی چاپ كردم. له‌و
سه‌رده‌مه‌دا به‌شداری نه‌كردن له به‌ره‌كانی جه‌نگ، له دژی ئێران،
خه‌ڵكانێك هه‌بوون پێیان ده‌گوترا (جاش)، زۆركه‌س وه‌های ده‌زانی
مه‌به‌ست له (كلك برِاوه‌كان) ئه‌وانن، ئه‌مه‌ش بوو بووه هۆكاری
پرِفرۆشیی كتێبه‌كه. بیرمان نه‌چێت، ئه‌وكاته ته‌نها شوێنێك هه‌بووبێ
بۆ كۆبوونه‌وه و قسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێب و نووسراوه‌كانمان،
(قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆ) بوو. ئه‌گه‌ر له مێژوو و كولتووری ولاَته
ئه‌وروپییه‌كاندا ساڵۆناتی گه‌وره گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بیی هه‌بووه، یان
ماڵی هه‌ندێك له نووسه‌ره گه‌وره‌كانی وه‌ك (مه‌دام دیستایل)
هه‌بووه له فرِه‌نسا و بووه‌ته هۆی له دایك بوونی چه‌ندین رِێبازی
ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی وه‌كوو سوریالیزم و دادایزم، ده‌توانم بڵێم له
هه‌ولێریشدا شوێنێكی وه‌ها هه‌بووه، كه مه‌چكۆیه. به‌شی هه‌ره زۆری
ئه‌و نووسه‌ر و رِۆشنبیر و رِۆژنامه‌وانانه‌ی ئێسته له
نێوه‌نده‌كه‌دا به‌رچاون، هه‌موویان پێگه‌ییشتووی قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆن.
مه‌حموود زامدار ده‌ورێكی بالاَی هه‌بوو له رِۆشنبیر كردنی ئه‌و
نه‌وه‌یه‌ی له هه‌شتاكان، له هه‌ولێردا سه‌ریان هه‌ڵدا. ئه‌و
مشتومرِانه‌ی له باره‌ی ته‌ڵیعییه‌كانه‌وه هاته ئارا، مه‌حموود
زامدار هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری پتر ناساندنی ئه‌م
گرووپه ئه‌ده‌بییه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تۆ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشتی و
گوتوبێژتان ده‌كرد له (قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆ)، كێ بوون؟
د. هیمداد حوسێن:
برِوا ناكه‌م ناوی هه‌موویانم بیر بكه‌وێته‌وه، به‌لاَم عه‌باس
عه‌بدوڵلاَ یووسف، ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی، كه‌ریم ده‌شتی، هاشم سه‌رِاج،
دڵشاد عه‌بدوڵلاَ، نه‌ژاد عه‌زیز سوورمێ، نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سووه‌د،
سه‌باح رِه‌نجده‌ر، حه‌مه‌ساڵح فه‌رهادی و گه‌لێك كه‌سی دیكه‌ش
ده‌هاتنه مه‌چكۆ و له‌گه‌ڵیان دانیشتووم و گوتوبێژمان كردووه له
باره‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و رِه‌خنه و گه‌لێك كایه‌ی جیاوازی دیكه‌دا.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و نووسه‌رانه ته‌مه‌نیان له من گه‌وره‌تر
بوو، به‌لاَم رِوحیان گه‌نجانه بوو، وه‌كوو گه‌نج بیریان ده‌كرده‌وه
و له دیارده و كێشه و هه‌موو رِه‌هه‌نده‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ریان
ده‌رِوانی. ئه‌وكات، ئه‌گه‌ر كۆرِی ئه‌ده‌بیی هه‌بووایه، له هه‌ر هۆڵ
و سه‌نته‌ر و شوێنێك، ته‌نانه‌ت له (یه‌كیه‌تیی نووسه‌ران)یش، كارتی
داوه‌تكردنه‌كانیان بۆ ئێمه ده‌هێنایه مه‌چكۆ. ئه‌وكات گوتارێكم
نووسی له (پاشكۆی عێرِاق) و سه‌لاَح شوان وه‌رامی نووسینه‌كه‌می
دایه‌وه، منیش وه‌رامی نووسینه‌كه‌یم دایه‌وه، دواتر دیسان وه‌رامی
دامه‌وه و ئه‌مه‌ش بووه جێگه‌ی مشتومرِ، رِه‌نگه هه‌ندێك جار وشه‌ی
نه‌شیاویش كه‌وتبێته وه‌رامه‌كانمانه‌وه، به‌لاَم ئامانجی
سه‌ره‌كیمان رِوونتر كردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كانمان بوو.
رِابه‌ر فاریق: باست له‌وه كرد كه له رِێگه‌ی نووسینه‌وه تۆ و
سه‌لاَح شوان رِه‌خنه‌تان له یه‌كتریی گرتووه. له‌وكاته‌وه تا
ئێسته، دوو تێرم هه‌ن كه باون له نێوه‌ندی رِه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و
هونه‌ریی كوردی دا، ئه‌وانیش (رِه‌خنه‌ی رِووخێنه‌ر) و (رِه‌خنه‌ی
بنیاتنه‌ر)ن. بۆ ئه‌وكات و ئێسته‌ش ئه‌م ده‌سته‌واژانه، تا چه‌ند شیاو
و به‌جێن بۆ قسه‌لێكردن و به‌كارهێنانیان وه‌كوو دوو چه‌مك، یان دوو
زاراوه‌ی به‌جێ؟
د. هیمداد حوسێن:
به درێژاییی مێژووی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی كوردی، تا ئێسته‌ش كه من و
تۆ به یه‌كه‌وه دانیشتووین و خه‌ریكی گوتوبێژین، له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه‌دا كه‌س نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی جیددی ئاشنای رِه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بیی بووبێت. رِه‌نگه هه‌وڵگه‌لێكی تاكوته‌را هه‌بن، كه
مه‌یلیان هه‌بووبێت و هه‌بێت، بۆ پتر تێگه‌ییشتن له‌م چه‌مكانه،
به‌لاَم ئه‌مانه مایه‌ی شادمانیی نین، چونكه رِه‌خنه هێنده
فراوانه، كه كولتووری رِه‌خنه‌یی به كه‌سێك و دوان دروست نابێت و
به‌رهه‌م هێنراوه‌كانی هه‌ر كولتوورێكی هه‌ر میلله‌تێكیش، به بێ
رِه‌خنه تێ بپه‌رِێت، ئه‌م به‌رهه‌مانه وه‌كوو زینده‌وه‌ری بێ بایه‌خ
ده‌بن، چونكه ناجووڵێن. نووسین و هونه‌ر پێویستیان به جووڵه‌یه،
هه‌ركاتێك له جووڵه كه‌وتن، ده‌بێت گومان له رِێكیی رِه‌وتی ئه‌و
كولتووره بكه‌ین، كه لێیانه‌وه به‌رهه‌م ده‌ه‌هێنرێن. له سه‌ده‌ی
هه‌ژده‌مه‌وه، له فرِه‌نسا، پرِۆژه‌یه‌ك هه‌بووه به ناوی
(ئینسكلۆپیدیا)، بۆ فره‌زانیاریی ئه‌وروپا و فرِه‌نسا به تایبه‌تی،
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بووه تا ماریفه له باره‌ی هه‌موو بواره‌كانی
ژیانه‌وه په‌یدا بكه‌ن و نیمچه رِۆشنبیرییه‌ك له هه‌موو
كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا به‌رده‌وام هه‌بێت. ئێمه‌ش ئێسته له كوردستاندا
پێویستمان به شۆرِشێكی رِۆشنبیریی به‌رفراوانی وه‌ها هه‌یه، كه
ببێته هۆكاری پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگه و ئاشناتربوونی ئه‌دیب و نووسه‌ر
و هونه‌رمه‌ندانمان، به هه‌ر كایه‌یه‌ك، كه ئیشی تێدا ده‌كه‌ن، یان
له باره‌یه‌وه ده‌نووسن و ده‌خوێننه‌وه. رِه‌خنه، رِاڤه‌كردنی بیر
و شته ئاڵۆزه‌كان و وردكردنه‌وه‌یانه بۆ خوێنه‌ر. ئه‌مرِۆ له لای
ئێمه وای لێهاتووه زۆربه‌ی میتۆده‌كانی رِه‌خنه تێكه‌ڵ به یه‌كتریی
ببن، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌كاریان ده‌هێنن، ئاگاداری ئه‌م
حاڵه‌ته بن. به كورتی، رِه‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر و رِووخێنه‌ر، ئه‌و دوو
چه‌مكانه‌ن كه له بنچینه‌دا به سه‌قه‌تیی دانراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌مه كاری رِه‌خنه نییه، رِه‌خنه نووسراوه‌كان شرۆڤه ده‌كات.
رِه‌خنه‌ی رِووخێنه‌ر یانی چی؟ ئه‌گه‌ر رِه‌خنه رِووخێنه‌ر بێت، یانی
هه‌ر رِه‌خنه نییه، به‌ڵكوو شتێكی دیكه‌یه. زۆر جار له رِه‌خنه‌ی
ئه‌ده‌بیی عه‌ره‌بیدا باس له ده‌سته‌واژه‌ی (رِه‌خنه‌ی برِیارده‌ر)
ده‌كرێت، كه كه‌سانێك پێش ئه‌وه‌ی نووسین و شته‌كان بخوێننه‌وه،
برِیار له سه‌ر باش و خراپیی ده‌ده‌ن، ئه‌م برِیارانه‌یش میزاجین،
یانی ئه‌مانه ئیشی رِه‌خنه نین، هه‌ربۆیه ده‌بینین به زووترین كات
له نێو ده‌چن و هیچ سوودێك له دوای خۆیانه‌وه به‌جێ ناهێڵن. زۆرجار
له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی و رِۆشنبیریی ئێمه‌دا، رِه‌خنه بووه‌ته
قوربانیی ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت، ئه‌مه‌یش به‌رِوونی دیاره له
رِووپه‌رِی رِۆژنامه و كۆواره‌كاندا، كه گه‌لێك كه‌س ویستوویانه و
ده‌یانه‌وێ لایه‌نه خراپه‌كانی نووسین و دیارده‌كان بهێننه پێشچاوی
خوێنه‌ر، لایه‌نه جوانه‌كانیش بشارنه‌وه. هه‌رچی رِه‌خنه و تێرم و
چه‌مكی دنیا هه‌ن، ناتوانن كه‌مترین جوانیی ده‌قێك، نه‌ك كتێب، بۆ
هه‌میشه بشارنه‌وه. نموونه‌ی ئه‌و نووسراوانه‌مان زۆره، كه له
سه‌رده‌می خۆیانه‌وه نه‌ناسراون، بۆ نموونه رِۆمانه‌كانی (فیۆدۆر
دۆستۆیڤسكی)، كه تا مابوو، نه‌خوێنرانه‌وه، ناسرانیشی ئه‌وكاته بوو
كه فرۆید هات رِه‌هه‌نده ده‌روونییه‌كانی خۆی له سه‌ر رِۆمانه‌كانی
بنیاتنا و به وردیی رِۆمانه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره‌ی خوێنده‌وه.
داهێنه‌ر گه‌لێك زۆرن، كه په‌رِاگه‌نده بوونه له سه‌رده‌می خۆیان و
دواتر زانراوه وه‌ها كه‌سانێك ده‌ستی بالاَیان هه‌بووه له پێش خستنی
جوانییه‌كان و په‌رِاندنه‌وه‌ی كولتوور، له قۆناعه داخراوه‌كانه‌وه
به‌ره‌و قۆناغی مۆدێرن و كرانه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: به‌لاَم من باسم له رِه‌خنه كرد، واته (رِه‌خنه‌ی
بنیاتنه‌ر)، كه وه‌ك ستاییش
خۆی ناساندووه و (رِه‌خنه‌ی رِووخێنه‌ر)یش ئه‌و رِه‌خه‌یه‌یه كه
رِوانینی تایبه‌تی تێدایه، یانی قسه‌كردنه له سه‌ر نووسراوه‌كان،
به شێوه‌ی ئه‌كادیمیك و له رِوانگه‌ی زاتیی، له هه‌مان كاتیش‌دا جنێو
و به‌رپرسیار نه‌بوون به‌رانبه‌ر به‌و رِستانه‌ی ده‌نووسرێن. من
حه‌زده‌كه‌م به وردی باس له‌مانه بكه‌یت. ئایا به‌كارهێنانی رِه‌خنه
به وه‌ها شێوه‌یه‌ك، تا چه‌ند دروسته؟
د. هیمداد حوسێن:
پێشتر گوتم كه هه‌ر كه‌سێك له چه‌مكی رِه‌خنه تێ بگات، به‌و
شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه ده‌زانێت كه هه‌موو ده‌قێك، له هه‌موو
شوێنێكدا، هه‌ڵگری دوو لایه‌نه، ئه‌وانیش پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤن.
ئه‌ركی سه‌ره‌كیی رِه‌خنه ئه‌وه‌یه كه دێت لایه‌نه
ئێستێتیكییه‌كانی ئه‌و ده‌قه ده‌ناسێنێت، كه ئیشی له سه‌ر ده‌كات،
له سه‌ر مه‌نهه‌جێكی دیاریكراو. ئێمه له نێوه‌ندی رِۆشنبیریی
كوردیدا، گه‌لێك جار رِه‌خنه ده‌بینین، به‌لاَم ئه‌و رِه‌خنانه
رِوئیایان له پشته‌وه نییه، به‌رنامه‌ی زانستیی كۆمه‌كی
نووسه‌ره‌كانیان ناكات. بۆ نموونه، كاتێك تۆ رِه‌خنه له هه‌ر
نووسراوێك ده‌گریت، ده‌بێ له‌وه ئاگادار بیت ئه‌م رِه‌خنه‌یه له
سه‌ر بنچینه‌ی (رِه‌خنه‌ی ده‌روونی)، یان (رِه‌خنه‌ی بنیاتگه‌ری) و
لێكدانه‌وه‌ی كۆده‌كانی زمانه، یان (رِه‌خنه‌ی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌ری)، یان (رِه‌خنه‌ی ده‌قئاوێزانی)، یان هه‌ر
یه‌كێكی دیكه‌یه. تۆ وه‌كوو رِه‌خنه‌گر، هه‌ركاتێك ئه‌مانه‌ت نه‌زانی،
ئه‌وا رِه‌خنه‌گر نیت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ده‌بێت رِێبازێكی
دیاریكراوت هه‌بێت، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رِه‌هه‌نده‌كانی هه‌ر شتێك/
ده‌قێك، كه به نیازیت له باره‌یه‌وه بنووسیت. ئه‌وه‌ی من باسی
ده‌كه‌م، رِێنوێنیی رِه‌خنه‌گر ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی
ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كی دروست و ئارگیومێنتیی ده‌رببرِێت،
ئارگیومێنتیان له پشته‌وه بێت.
رِابه‌ر فاریق:
باست له‌وه كرد كه دۆستۆیڤسكی نه‌ناسرا، به‌لاَم كاتێك فرۆید هات و
خوێندنه‌وه ده‌روونییه‌كانی له سه‌ر رِۆمانه‌كانی نووسی، ناسرا.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئێمه بێینه سه‌ر ئه‌ده‌بی كوردیی، هه‌ست به‌وه
ده‌كه‌ین كه به درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیی كورد، كه‌سانێك هه‌بوون و
هه‌ن، پێیان وایه دوای مردنیان ده‌ناسرێن، یان به‌م شێوه‌یه له
لایه‌ن ده‌وروبه‌ریانه‌وه باس له كار و نووسراوه‌كانیان كراوه. تۆ
ئه‌م حاڵه‌ته له نێو ئه‌ده‌بی كوردیدا چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
د. هیمداد حوسێن:
خوێندنه‌وه له سه‌رده‌می نووسه‌ر و نووسراوه‌كاندا، تا ئێسته قورس
بووه، به‌لاَم لێره‌دا هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه
هه‌موو نووسراوێكی رِچه‌شكێن و داهێنراوانه، دژایه‌تیی ده‌كرێت و
كه‌سانێكی زۆر دروست ده‌بن بۆ له نێو بردنی لایه‌نه
ئێستێتیكییه‌كانی. یاسایه‌كی ساده، به‌لاَم قبووڵنه‌كراو هه‌یه له
ژیاندا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه كاره تازه‌كان جێگه به كاره
كۆنه‌كان له‌ق ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ر خوێنه‌ر و نووسه‌رێك ئه‌مه
قبووڵ نه‌كات، پێم وانییه بتوانێت نیوه‌ی ئه‌و نووسراوه جوانانه‌ش
به جوان بزانێت، كه ده‌یانخوێنێته‌وه، یان له دوای لێ رِامانیان
باسیان لێوه بكات. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ئه‌ده‌بیاتی كوردیی بده‌ین،
گۆران و شێخ نووری شێخ ساڵح، هه‌وڵیان داوه له دوای جه‌نگی جیهانیی
یه‌كه‌مه‌وه، شێواز و رِیتمی جیاوازتر له ئه‌زموونه‌كانی پێشتر له
خۆیان، بێننه نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردییه‌وه، ئه‌گه‌ر بگه‌رِێینه‌وه بۆ
سه‌رده‌می ئه‌و نووسه‌رانه‌ش، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه به‌ره‌ورِووی
كۆمه‌ڵێك كێشه و ململانێ و گرفتاریی بوونه‌ته‌وه. بۆ نموونه، به
درێژاییی هه‌زار ساڵ، شیعری كوردیی به‌وه رِاهاتبوو كه ده‌بێت كێشی
شیعره‌كانی وه‌كوو میلله‌تانی دیكه‌ی رِۆژهه‌لاَتی ئیسلامیی، له سه‌ر
كێش، یان به‌عره‌كانی عه‌رووز بێت، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت قافیه‌ی
یه‌كگرتوو هه‌بێت، یان كۆمه‌ڵێك قاڵبی تایبه‌ت و ئاماده‌كراوی وه‌كوو
غه‌زه‌ل و قه‌سیده و به‌یت و... تاد، كه شاعیران نه‌یانتوانیوه
لێیان لابده‌ن، زۆرێك له‌و شاعیرانه‌ی قاڵبه كلاسیكییه‌كانیان پێرِه‌و
كردووه، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان حه‌زیان به‌وه كردووه ئه‌م
پێوه‌نده له لاق و ده‌ستی شیعر بكه‌نه‌وه، به‌لاَم رِه‌وته‌كه
بووه‌ته به‌ربه‌ست، هه‌ڵبه‌ته (حاجی قادری كۆیی) له شوێنێكدا
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته كردووه، یان نالی، كه له سه‌رده‌می خۆیدا
سه‌ره‌تایه‌كی رِه‌خنه‌ییی جوانی دامه‌زراندووه، له نێو شیعره‌كانیدا
و به‌راوردكردنی خۆی، به ئه‌زموونگه‌لی ولاَتانی دراوسێ. نالی ده‌ڵێت:
شیعری خه‌ڵقی كه‌ی ده‌گاته شیعری من له نازكی
كه‌ی له دیقه‌تدا په‌تك ده‌عوا له‌گه‌ڵ هه‌ودا ده‌كا.
ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تایه‌كی رِه‌خنه‌ییی جوانه له شیعری كوردی دا، كه
ئه‌وكات دژایه‌تیی كراوه و نه‌خوێنراوه‌ته‌وه، به‌لاَم گرنگییه‌كه
لێره‌وه‌یه كه نووسه‌ره‌كه هه‌ستی به‌وه كردووه توانای چه‌نده،
خه‌یاڵی چه‌ند قووڵه و چه‌ند به جوانیی باس له كێشه فه‌ردی و
كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان ده‌كات و رِاڤه‌یان ده‌كات. پێش ساڵی 1986،
پرسیارم له مامۆستا كامه‌ران موكری كرد، گوتم: له‌به‌ر چی وازت له
نووسینی شیعر هێناوه؟ له وه‌رامدا گوتی: ناتوانم له‌وه جوانتر
بنووسم، كه پێشتر نووسیومه، بۆ ئه‌وه‌ی جوانییه‌كانیشم رِه‌هه‌ندێكی
ناشیرین وه‌رنه‌گرن، ئیدی نانووسم. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد:
هه‌ست ده‌كه‌م ئێسته تایبه‌تمه‌ندیی خۆم هه‌یه و له‌سه‌ر
لووتكه‌یه‌كم، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبم تایبه‌تمه‌ندییه‌كانم كاڵ
ده‌بنه‌وه و لووتكه‌كه‌ش به هێمنیی ده‌رِمێت. له باره‌ی شیعری
سه‌ربه‌ستیش پرسیارم له كامه‌ران موكری كردووه، ئه‌و ده‌یگوت: تا
سالاَنی په‌نجاكانیش خوێنه‌ر و نووسه‌رانی كورد گاڵته‌یان به شیعری
سه‌ربه‌ست ده‌كرد و هه‌زم نه‌كراوه. به‌لاَم دواتر، كاتێك ئه‌و
گه‌نجانه ده‌ركه‌وتن، گوێیان به رِوانگه باوه‌كه نه‌دا؛ بۆ
نموونه، گۆران له پێشه‌كیی كۆمه‌ڵه شیعری (به‌هه‌شتی یادگارا)دا
ده‌ڵێت: "ئه‌وه بۆ هه‌میشه وازم له عه‌رووزی عه‌ره‌بیی هێنا، ئیدی
پێم وایه ده‌بێ شیعر به‌و زمانه بنووسرصت، كه مرۆڤێكی ساده‌ی
گوندێك، پێی ده‌دوێت، له بری "كه‌ره‌ب ئارا" و "به‌زم ئارا" و "خاڵی
هیند" و "میسك و عه‌نبه‌ر" و.. به كار بهێنرێت". تۆ كه شیعرێكی گۆران
ده‌خوێنیته‌وه، بۆ نموونه:
به ئاسمانه‌وه ئه‌ستێره‌م دیوه
له باخچه‌ی به‌هار گوڵم چنیوه
په‌لكه زێرِینه‌ی پاش بارانی زۆر
چه‌ماوه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر به خۆر...
یان پیره‌مێرد، كه ده‌ڵێت:
له خه‌و هه‌ڵسام به‌یانی بوو، كه رِوانیم به‌فرێ باریوه
سلێمانی ئه‌ڵێی به‌ڵقیسه، تارای زیوی پۆشیوه
ته‌ماشا ده‌كه‌یت هێنده ساده و قووڵ و ناسكه، به زمانێكی كوردیی
نێو كۆمه‌ڵ نووسراوه و تینوویه‌تیی خوێنه‌ریش ده‌شكێنێت، به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئارِاسته‌یه‌ی كه شیعری كلاسیكی كوردیی گرتبوویه
به‌ر. مه‌به‌ستم له‌م نموونانه ئه‌وه‌یه، كه كێشه‌كان ته‌واو نابن،
ته‌نانه‌ت له ئێسته و پێشووتری ئه‌ده‌بیاتی كوردی دا، هه‌مان حاڵه‌ت
هه‌بووه و هه‌یه، به‌لاَم به شێوه‌یه‌كی دی. له نێوه‌رِاستی
سالاَنی هه‌شتاكاندا، كاتێك ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی و هاشم سه‌رِاج و سه‌باح
رِه‌نجده‌ر و محه‌مه‌د باوه‌كر ده‌ركه‌وتن، هه‌ر یه‌كێكیان به زمانی
جیاوازه‌وه هاتن، واته جیاوازبوون له‌و زمانه‌ی له سالاَنی شه‌ست و
حه‌فتاكان له نووسیندا پێرِه‌و ده‌كران، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری
ئه‌وه‌ی، كه له هه‌ندێك كات و حاڵه‌تدا گاڵته به‌و شێوازه
نووسینه‌ی ئه‌وان بكرێت و نووسراوه‌كانیان به ساخته و ناته‌واو له
قه‌ڵه‌م بدرێن، له لایه‌ن كه‌سگه‌لێكی زۆره‌وه، به‌لاَم ئه‌وان
به‌رده‌وام بوون. ئێسته، كه نزیكه‌ی دوای تێ په‌رِینی پازده ساڵێك
ده‌بێ، ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له شاعیر هه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت
لاسایییان بكه‌نه‌وه. زمانی شیعری كوردیی حه‌فتاكان به‌رانبه‌ر زمانی
ئه‌و چه‌ند شاعیره‌ی به نموونه هێنامنه‌وه، زمانێكی زۆر ساكاره،
ده‌بینین هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته پاڵنه‌ری ئه‌م چه‌ند داهێنه‌رانه، كه
به شێوه‌كی دابرِاو له رِه‌وته‌كه، ده‌ربكه‌ون و ئه‌زموونه‌كانیان
بخه‌نه به‌رچاوی خوێنه‌رانه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌دی له دوای ئه‌زموونی ئه‌و ناوانه‌ی ئاماژه‌ت بۆ
كردن، ئه‌زموونی دیكه‌مان هه‌یه له شیعری كوردیدا، كه ته‌قینه‌وه‌ی
تایبه‌تیان
كردبێت له نێو زماندا، هه‌روه‌ها جێگه‌ی مشتومرِ بن؟
د. هیمداد حوسێن:
بێگومان هه‌ن... عه‌بدولقه‌هاری شێخ، یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی شیعری
جوانی ده‌نووسی، به‌لاَم ئێسته وازی له نووسین هێناوه، ئه‌م شاعیره
گه‌نجه، گه‌لێك جار سه‌رسامیی خۆی ده‌رده‌برِی به‌رانبه‌ر به
ئه‌زموونی ئه‌و شاعیرانه‌ی له وه‌رامی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا
ئاماژه‌م بۆ كردوون. بێجگه له عه‌بدولقه‌هاری شێخ، گه‌نجگه‌لێكی
دیكه‌ش هه‌بوون و هه‌ن، كه به‌رده‌وام به شێوه‌ی جوان نووسیویانه و
ده‌نووسن، به تایبه‌ت رِێدار سابیر و سه‌ركه‌وت رِه‌سووڵ. له دوای
ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی و سه‌باح رِه‌نجده‌ر و عه‌باس عه‌بدوڵلاَ یووسف و
ئه‌وانی دیكه‌وه، ئه‌و سێ گه‌نجانه‌ی باسم له شیعریان كرد، ده‌توانم
ئه‌وه بڵێم كه هه‌ر یه‌كێكیان توانییان به شێوه‌یه‌كی دیكه
ده‌ربكه‌ون له نێو ئه‌ده‌بیاتی كوردی دا. هه‌ڵبه‌ته من گومانم له‌وه
نییه كه بێجگه له‌مانه گه‌نجانی دیكه‌ش هه‌ن، به‌لاَم نامه‌وێت له
ناوهێناندا هه‌ندێكیان له‌بیر بكه‌م، ئه‌گینا ده‌شێت ئه‌زموونی
جیاوازتریش ده‌ركه‌وتبن له نه‌خشه‌ی شیعری كوردیدا، به تایبه‌ت له
دوای رِاپه‌رِین، كه كه‌سانێكی زۆر كاری وه‌رگێرِان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش
ده‌بێته هۆكای پتر رِۆشنبیر بوونی گه‌نجه‌كان.
رِابه‌ر فاریق: به‌لاَم لێره‌دا پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه
رِێدار سابیر و سه‌ركه‌وت رِه‌سووڵ، پتر له‌وه‌ی وه‌كوو شاعیر
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، پێویسته وه‌كوو تێكستنووس سه‌رنج له‌و
نووسراوانه‌یان بده‌ین، كه بلاَویان كردووه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ته من
له‌وه‌ش ئاگادارم كه سه‌ركه‌وت دوو كتێبی چاپ كردوون له سالاَنی
رِابردوودا، به‌لاَم ده‌توانم بڵێم ئه‌وان هێنده سه‌ركه‌وتوو نین، كه
وه‌ك دوو ئه‌زموونی باش سه‌رنجیان بدرێت. به نیسبه‌ت عه‌بدولقه‌هاری
شێخیشه‌وه، چه‌ند ده‌قێكیم خوێندووه‌ته‌وه و گومانیشم له‌وه‌دا نییه
تایبه‌تمه‌ندێتیی خۆی هه‌بووه، ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامیش نه‌بوو. تا
ئاستێك نووسینی ئه‌و چه‌ند گه‌نجه‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی هاشم
سه‌رِاج و عه‌باس عه‌بدوڵلاَ یووسف و ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی شوبهاند،
به‌لاَم وه‌ها نین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ته‌كنیك و نووسین و فۆرِم و
رِوانینیشیان، ئه‌م دوو كۆمه‌ڵه كه‌سانه‌ی باست لێوه كردن، له
یه‌كتریی ناچن. ئه‌م تێكه‌ڵكرنه چۆن بوو؟
د. هیمداد حوسێن:
تۆ رِاست ده‌كه‌یت، منیش ئه‌وه ده‌زانم، كه سه‌ركه‌وت و رِێدار به
گشتی شیعری لیریك و رِۆمانسیی ده‌نووسن، واته بۆ گۆرانی، به‌لاَم به
تایبه‌ت سه‌ركه‌وت، شیعری دیكه‌شی زۆره، كه ناچنه نێو ئه‌م
قاڵبه‌وه، بۆ نموونه، ئه‌و دوو دیوانه‌ی له سالاَنی رِابردوودا به
چاپی گه‌یاندن؛ (فاته شێت)، قه‌سیده‌یه‌كی درێژه، هه‌ربۆیه
ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه ته‌نها شیعری رِۆمانسیی نه‌نووسیوه.
سه‌ركه‌وت وه‌رامه‌شیعری بۆ شیعرێكی (كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د) نووسیوه، ئه‌و
شیعره‌ی له لایه‌ن منه‌وه زۆر جوان بوو.
رِابه‌ر فاریق: شتێكی دیكه هه‌یه، كه حه‌زده‌كه‌م تیشكی بخه‌مه
سه‌ر، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وت له (فاته شێت)دا گه‌لێك جار
درێژدادرِیی كردووه، به‌لاَم بۆ نموونه ئێمه كاتێك ده‌گه‌رِێینه‌وه
بۆ ئه‌زموونی شیعریی ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی و هاشم سه‌رِاج و عه‌باس
عه‌بدوڵلاَ یووسف، ده‌بینین ئه‌مانه حورمه‌تی وشه ده‌گرن. من
نامه‌وێت زۆر ناوی چه‌ند كه‌سێك دووباره بهێنین، ئه‌مه‌یش بۆ
ئه‌وه‌یه تا وه‌ك رِقه‌به‌رایه‌تیی ته‌ماشای قسه‌كانمان نه‌كرێ،
به‌لاَم له شیعری ئه‌و ناوانه‌ی به نموونه‌ی جواننووس باست كردن،
ده‌توانین كۆپله ده‌ربهێنین و چ كێشه‌یه‌كیش له كۆرِێ دا نه‌بێت، له
كاتێكدا شیعری ئافرێنراو به زیادكردن و قرتاندنی وشه‌یه‌ك،
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هۆكاری ئه‌مه بۆ چی ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟
د. هیمداد حوسێن:
وه‌ك چۆن هه‌موو په‌نجه‌كانی ده‌ست و لاق وه‌كوو یه‌كتر نین، پێم وایه
هه‌موو نووسراوه‌كانی هه‌موو نووسه‌رێكیش باش نین. بۆ نموونه، كاتێك
ته‌ماشای دیوانی (نزار قه‌ببانی)ی شاعیری عه‌ره‌ب ده‌كه‌ین، به ئاشكرا
ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، كه هه‌موو شیعره‌كانی له یه‌ك ئاستدا
نین. نموونه‌یه‌كی شیعری (گۆران) هه‌یه، حه‌زده‌كه‌م لێره‌دا
بیهێنمه‌وه، كه ده‌ڵێت:
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم
بۆم ناخرێته ناو چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستم
لێكدانه‌وه‌ی ده‌روون، قسه‌ی زوبانم
بۆچی وه‌ها دوورن له یه‌ك، نازانم
ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه شاعیر پێی وایه هه‌رگیز ئه‌و
شته‌ی نه‌گوتووه له شیعره‌كانیدا، كه پێویسته بگوترێن، ئه‌مه
رِاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌و مانایه‌ی كه شاعیر پێی وایه
ئه‌وه‌نده ئێستێتیكا له ده‌روونیدا كۆ بووه‌ته‌وه، توانای
به‌سه‌ریدا ناشكێت، تا بیگوازێته‌وه نێو خه‌یاڵی، دواتریش بۆ سه‌ر
كاغه‌ز و به‌رده‌م خوێنه‌ر. زانا خه‌لیل، كه یه‌كێكی دیكه‌یه له
شاعیره گه‌نجه‌كان، ئه‌م گه‌نجه، پتر له‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم
كردن، توانیویه‌تی سوود له ئه‌زموونی هه‌شتاكان و شیعری جیهانیی
وه‌ربگرێت، به تایبه‌ت له زمان و فۆرِمی شیعری هاشم سه‌رِاج؛ گرنگیی
ئه‌زموونی ئه‌م گه‌نجه‌ش له‌وه‌دایه كه تایبه‌تمه‌ندێتیی خۆی هه‌یه،
به تایبه‌ت له زمان و وشه‌سازیدا. له باره‌ی ئه‌وه‌ش كه بتوانین
كۆپله له شیعر لابه‌رین له نێو شیعری سه‌ركه‌وت و رِێدار، ته‌نها
ده‌توانم ئه‌وه‌نده بڵێم كه ده‌كرێ ئه‌مه بۆچوونی تایبه‌ت به خۆت
بێت.