قسه‌كردن له باره‌ی ئه‌زموونی كه‌سیك كه چیرۆكنووسه، قسه‌كردنیكی
فره‌رِه‌هه‌ند نه‌بی له دواجاردا بۆشاییه‌كی گه‌وره ده‌خوڵقینی،
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م قسه‌یه‌یش دریژبووه‌وه و بوو به هه‌ڤپه‌یڤین و
وه‌ستان له‌سه‌ر گه‌لیك ویستگه‌ی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی چیرۆكنووس،
ئه‌وا ئه‌ركه‌كه‌ی دیمانه‌كار قورس‌تر ده‌بی، به‌لاَم ئه‌م ماندووبوونه
له به‌رئه‌نجامدا سوودیكی گه‌وره‌ی ده‌بی، زۆر به كورتی، یه‌كیكیان
ئه‌مه‌یه: هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه ده‌چیته نیو ئه‌رشیفی خوینه‌ره‌كانی
چیرۆكنووسه‌كه‌وه و هه‌مووانیش پتر له رِوانگه‌ی وییه‌وه نزیكتر
ده‌كه‌ونه‌وه و ده‌زانن ئاستی مه‌عریفه‌ی ئه‌و نووسه‌ره چه‌نده،
هه‌ڵبه‌ت له دوای خویندنه‌وه‌یه‌كی خوینه‌رانه‌ی جیددیی. له‌م
هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا (ئارام كاكه‌ی فه‌لاح) له‌سه‌ر گه‌لیك ویستگه‌ی ژیانی
تایبه‌تیی خۆی، هاوكات سه‌ره‌تای چیرۆكنووسین و بلاَوكردنه‌وه‌ی و
دریژبوونه‌وه‌ی پرِۆسه‌ی خویندنه‌وه و نووسین، ده‌دوی. لیره‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی پیشه‌كییه‌كه نه‌بی به ته‌ره‌ف، یاخود پیداهه‌ڵگوتن، وه‌ها
باشتره خودی وه‌لاَمه‌كان بخویندرینه‌وه، تا له‌ویوه پتر ئاشنای
ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌م چیرۆكنووسه بین. ئه‌مه‌یش
هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه:
رِابه‌ر فاریق: یه‌كه‌مجار خوینته‌وه یان نووسیت؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
من زۆر منداڵ بووم ده‌ستم كرد به خویندنه‌وه، هه‌ر چاوم هه‌ڵهینا،
كتیبخانه‌یه‌كی گه‌وره كه هی باوكی ئازیزم بوو له ماڵه‌كه‌ماندا
بوو. پیش ئه‌وه‌ی فیری خویندنه‌وه بم، باوكم فیری كردین كه رِیزی
كتیب بگرین. كه سه‌یری ئه‌و كتیبخانه گه‌وره‌یه‌ی ماڵه‌وه‌م ده‌كرد
هه‌ندی جار موچركم پیا ده‌هات، هه‌ر له‌خۆمه‌وه حه‌زم ده‌كرد منیش
خاوه‌نی كتیبیك بم و گرنگ نه‌بوو چ كتیبی، گرنگ ئه‌وه بوو ناوی منی
به‌سه‌ره‌وه بیت و هه‌میشه خه‌ونم به‌وه‌وه ده‌بینی، به‌لاَم قه‌ت
رِووم نه‌هات لای كه‌س باسی بكه‌م.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و هۆكارانه كامانه‌ن كه په‌لكیشیان كردی بۆ نیو
فه‌زاكانی نووسین و خویندنه‌وه. له كاتیكد له نیو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
داخراودا گه‌وره
بووی؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
یه‌كیك له‌و هۆكارانه ئه‌و كتیبخانه‌یه‌ی باوكم بوو كه هه‌موو
كتیبه‌كانیم به باش و خراپیانه‌وه خویندبوه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه
داخراو بوو، ئیستاش وایه به‌لاَم ماڵی ئیمه زۆر كراوه بوو، بیرمه
من زۆر منداڵ بووم له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا باوكم به ئیواران
هه‌موومانی كۆده‌كرده‌وه و كتیبی بۆ ده‌خوینینه‌وه، من هه‌ر زۆر
منداڵ بووم به هه‌موو نووسه‌ره جیهانییه‌كان ئاشنا بووم، بیگومان
ئه‌وسا كتیبه‌كان زۆربه‌یان به كوردی نه‌بوون، باوكم یه‌كسه‌ر
وه‌ریده‌گیرِانه سه‌ر كوردی و بۆی ده‌خوینینه‌وه، ئیستا كه بیری لی
ده‌كه‌مه‌وه و ئه‌و هه‌موو باوكه ته‌ممه‌لاَنه ده‌بینم هه‌ست
ده‌كه‌م له‌و جۆره باوكانه هه‌ر زۆر ده‌گمه‌نن و منیش له‌وه‌دا
به‌ختیكی چاكم هه‌بوو كه خاوه‌نی باوكیكی وا
بووم.
رِابه‌ر فاریق: له نیوان (كۆمه‌ڵگه‌ی داخراو) و (ماڵی كراوه)دا كه
پارادۆكسی یه‌كترین و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مندالاَن به‌جی ده‌هیڵن،
ته‌نانه‌ت به شیوه‌یه‌ك له شیوه‌كان ده‌بن به كۆمه‌ككاری وه‌ها كه
منداڵه‌كه قووڵتر بیربكاته‌وه، ئه‌و سه‌روه‌خته تووشی سه‌رسوورمان
نه‌بووبووی به‌رانبه‌ر ئه‌م لیكدژه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا زۆر، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی هاورِیكانم ده‌هاتنه
ماڵه‌وه بۆ لام و ده‌یانبینی كه هه‌موومان وه‌كوو یه‌ك سه‌یر ده‌كرین
و قسه‌ی هه‌مووشمان چ گه‌وره چ بچووك سه‌نگی خۆی هه‌یه، له رِاستیدا
ماڵی ئیمه ماڵیكی زۆر دیموكراتیی و فیدراڵیی بوو، له سیستیمی ئیستای
عیراق زۆر باشتر بوو. نه لیدان له ماڵی ئیمه‌دا هه‌بوو، نه زمانی
هه‌رِه‌شه و تاوانبار كردن. بیگومان ئه‌مانه‌ش بۆ دوایی كاریئه‌گه‌ری
گه‌وره به‌جی ده‌هیڵن و ده‌بنه به‌شیك له كه‌سایه‌تیی ئه‌و
كه‌سه.
رِابه‌ر فاریق: یه‌كه‌م نووسین كه خویندته‌وه كه‌ی و چۆن
بوو؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا باوكم رِۆژنامه‌ی (ژین)ی ده‌رده‌كرد، به‌و
منداڵییه من هه‌موو ژماره‌كانیم ده‌خوینده‌وه، به‌لاَم یه‌كه‌م كتیب
وا بزانم رِۆمانی (ژانی گه‌ل)ی مامۆستا (ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) بوو كه
له چاپخانه‌كه‌ی ئیمه چاپ بوو و باوكیشم هه‌موومانی ده‌برده
چاپخانه‌كه و كه چاپی ده‌كرد ئیمه‌ش كۆمان ده‌كرده‌وه و ئه‌مه‌نده
له‌به‌رچاومدا لاپه‌رِه‌كانی دووباره ده‌بوونه‌وه، هه‌موویانم ده‌رخ
كردبوو. بیرمه كه (د. كه‌مال فوئاد) له ئه‌ڵمانیاوه (ئه‌گه‌ر به
هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم) پیشه‌كییه‌كی بۆ رِۆمانه‌كه نووسی و ناردی بۆ
باوكم.
رِابه‌ر فاریق: باوكت تا چه‌ند كۆمه‌ككارت بوو بۆ تا رِوو له
پرِۆسه‌كانی خویندنه‌وه و نووسین
بكه‌ن؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا زۆر، به تایبه‌تی بۆ خویندنه‌وه، به‌لاَم من هه‌ستم
ده‌كرد كه‌متر پیی خۆشه بۆ نووسین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی
ده‌یزانی ئه‌وه‌ی خه‌ریكی نووسین بیت قه‌ت له ژیاندا به‌خته‌وه‌ر
نابیت. خۆی له‌وسه‌ری گه‌رِابووه‌وه، بۆیه حه‌زی نه‌ده‌كرد
منداڵه‌كانی شوین پیی هه‌ڵبگرن، به‌لاَم من هه‌رچی شتیكم بنووسیبایه
یه‌كه‌مجار بۆ ئه‌وم ده‌خوینده‌وه، دواییش كه ئیواره هه‌موومان
كۆده‌بووینه‌وه بۆ دایكم و خوشك و براكانم، هه‌رچه‌نده نووسینه‌كان
خراپ بوون، به‌لاَم هه‌مووان به تامه‌زرۆییه‌وه گوییان ده‌گرت، تا
جاریكیان چیرۆكیكم نووسی به‌ناوی (تابلۆ)وه، كه وه‌ك سه‌ره‌تا زۆر
خراپ نه‌بوو، به‌لاَم ئه‌و زۆری پی باش بوو، وتی با ئه‌مه بنیرین بۆ
چیرۆكنووسیك و بزانین ئه‌و چیی ده‌ڵیت، ته‌له‌فۆنی كرد بۆ كاك
(رِه‌ئووف حه‌سه‌ن) و پیی وت كه براده‌ریك چیرۆكیكی نووسیووه و حه‌ز
ده‌كات رِای چیرۆكنووسیك له باره‌یه‌وه بزانیت، نه‌یوت هی منه، كه
بۆی نارد و خویندبوویه‌وه، به باوكمی وتبوو كه ئه‌مه ئه‌گه‌ر
یه‌كه‌م چیرۆكی ئه‌م براده‌ره بیت، ئه‌وا یان ئه‌مه دوا چیرۆكی
ده‌بیت و ئیدی واز له چیرۆك دینیت، یان ئه‌م نووسه‌ره له دوارِۆژدا
نووسه‌ریكی باشی چیرۆكی كوردی ده‌بیت. ئه‌م چیرۆكه‌م له ساڵی (1983)دا
له رِۆژنامه‌ی (هاوكاری)دا بلاَوبووه‌وه، دوایی چه‌ند چیرۆكیكی ترم
له گۆڤاری (به‌یان)دا بلاَوبوونه‌وه كه باسی ژان و ئازاره‌كانی
قووتابیانی زانكۆی ده‌كرد، من له زانكۆی موسڵ ده‌مخویند و ئه‌م
زانكۆیه‌ش به‌ندیخانه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ ئیمه، ئه‌گه‌ر ئیستا پیم
بڵین ده‌ته‌وی ته‌مه‌نت بچیته‌وه دواوه و بگه‌رِییته‌وه ئه‌و
زانكۆیه وه‌ك جاران، ده‌ڵیم نا... سوپاس، نامه‌وی بگه‌رِیمه‌وه بۆ
دۆزه‌خ، به‌لاَم ئیدی له‌و دۆزه‌خه‌دا ده‌منووسی و له‌ویش بۆ هاورِی
نزیكه‌كانم ده‌خوینده‌وه و ماتییه‌كی زۆر
دایده‌گرتین.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین باوكتان (كاكه‌ی
فه‌لاح) شاعیر بووه، به‌لاَم هه‌رچی ئیوه‌ن رِووتان وه‌رچه‌رخاندووه
به‌ره‌و چیرۆك، هۆكاری ئه‌م جووداوازییه بۆچی
ده‌گه‌رِینیته‌وه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
رِه‌نگه ویستبیتم شتیكی تر تاقی بكه‌مه‌وه! كه هی باوك نه‌بیت،
نازانم، به‌لاَم زۆر حه‌زم له شتیك بوو گیرِانه‌وه‌ی تیا بیت، له
شیعردا سیحری گیرِانه‌وه‌م نه‌ده‌بینی، شیعر پرِ بوو له وه‌سف كه
باڵیكی پی ده‌دایت بفرِیت و خۆت رِزگار بكه‌یت، به‌لاَم من ده‌مویست
له شوینی خۆمدا بمینمه‌وه و له شته‌كان رِابمینم و به شیوه‌یه‌كی
تر بیانگیرِمه‌وه، به هه‌رحاڵ، ئه‌وه رِای ئه‌وسای من بوو بۆ شیعر
(هیوادارم شاعیره‌كان لیم زوویر نه‌بن)، هه‌رچه‌نده من جار جار
شیعریشم ده‌نووسی، به‌لاَم بلاَوم نه‌ده‌كردنه‌وه، ئیستاش كه‌م كه‌م
شیعر ده‌نووسم، كاتی خۆی قه‌سیده‌یه‌كم نووسی به ناوی (قه‌سیده‌ی یار)
و له گۆڤاری (ئاینده)دا بلاَوبووه‌وه، رِه‌نگه دیوانیك شیعرم
هه‌بی، به‌لاَم ده‌ستكاری زۆری ده‌ویت تا لییان رِازی بم و چاپیان
بكه‌م. ئیستا رِام وایه ئه‌وه‌ی شیعر له ژانره‌كانی تر جیا
ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ ده‌توانی بینووسی و بلاَویشی
نه‌كاته‌وه. شیعر وه‌ك گۆرانی وتن وایه، مرۆڤ ده‌توانی ده‌نگیشی خۆش
نه‌بیت، به‌لاَم هیچ نه‌بیت له حه‌مامدا گۆرانی بڵیت، شیعریش ئه‌و
سه‌ربه‌ستییه‌ت پی ده‌دات كه رِه‌نگه شاعیریش نه‌بیت، به‌لاَم له
ژیره‌وه خاوه‌نی چه‌ند دیوانیك بیت.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و چیژه‌ی له رِۆمانی نووسه‌ریكدا وه‌ریده‌گری،
ده‌توانی تا ئه‌و ئاسته‌یش ببیت به خوینه‌ری خۆت و چیژ له
به‌رهه‌مه‌كانت وه‌ربگری؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
نووسه‌ران هه‌میشه چیژیكی زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن،
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ڵیت چیژی لی نابینم رِاست ناكات، به‌لاَم ئه‌وه‌ی جیای
ده‌كاته‌وه له نووسینی كه‌سانی تر ئه‌وه‌یه كه تۆ ده‌توانی سه‌رسام
بیت به تیكستی نووسه‌رانی تر، به‌لاَم مرۆڤ قه‌ت سه‌رسام نابیت به
نووسینی خۆی، چونكه خۆی نووسیوویه‌تی، ئه‌گه‌ر زۆر زۆر جوانیش بی
هه‌ر پیی سه‌رسام نابیت، چیژ بینینه‌كه‌ش ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌ویت كه
به‌رهه‌مه‌كه بلاَوده‌بیته‌وه و نووسه‌ر ئه‌وسا ده‌بیته خوینه‌ری
خۆی و چیژی لی ده‌بینیت. بیگومان ئه‌م قسه‌یه هه‌ندی نووسه‌ری (نه‌خۆش
و خۆبه‌زلزان) ناگریته‌وه كه به هه‌موو شتیكی خۆیان
سه‌رسامن.
رِابه‌ر فاریق: یه‌كه‌م به‌رهه‌می چاپكراوتان كۆمه‌ڵه چیرۆكی
(زیراب)ه، دواهه‌میش تا كاتی ئه‌م چاوپیكه‌وتنه (نووسینه‌وه‌ی درِك).
له رِوانگه‌ی خۆتانه‌وه جوایه‌زییه‌كان چین؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا باسكردنی ئه‌و جوایه‌زییه كاری من نییه، ئه‌وه زیاتر
كاری رِه‌خنه‌گره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌شه كه دیدار ساز ده‌كه‌ن،
به‌لاَم هه‌ر له‌به‌ر رِیزی پرسیاره‌كه‌ت ده‌ڵیم، كۆمه‌ڵه چیرۆكی
(زیراب) كه بیست ساڵیك پیش ئیستا نووسیوومه، وه‌ك هه‌موو
سه‌ره‌تایه‌كی تر ساده‌یه و به هیچ جۆریك پی نه‌گه‌یشتووه، ئه‌وسا
من وه‌ك گه‌نجیك زیاتر باسی خۆمم كردووه و دنیام ته‌نها له خۆمه‌وه
بینیوه و شمزانیوه هه‌ر ده‌بی وا بیت. له كۆمه‌ڵه چیرۆكی (زیراب)دا
ته‌واو له ژیر كاری دوو نووسه‌ری گه‌وره هه‌وڵم ده‌دا ده‌رچم و
نه‌مده‌توانی، ئه‌وانیش (كافكا) و (سادیقی هیدایه‌ت) بوون، له هه‌مان
كاتیش‌دا ده‌مویست به زمانیك بنووسم وه‌ك زمانی نووسینی (شیرزاد
حه‌سه‌ن) شیرین بیت و نه‌مده‌زانی چۆن. من خۆم نه‌دۆزیبووه‌وه و هه‌ر
له گه‌رِاندا بووم. به‌لاَم كاتیكی زۆری ده‌وی تا نووسه‌ران زمانیكی
تایبه‌ت به خۆیان دروست ده‌كه‌ن، من هه‌ست ده‌كه‌م ئیستا ئه‌و زمانه‌ی
من پیم نووسیوه له (نووسینه‌وه‌ی درِك)دا هی خۆمه. جیاوازیی نیوان
ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه چیرۆكه ئه‌زموونی بیست ساڵ نووسینه. من خۆم
هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌كانم له یه‌كتری
جیاوازبن، چیرۆكه‌كانی نووسینه‌وه‌ی درِك به ته‌كنیكیكی ته‌واو جیاواز
نووسراون، پاڵه‌وانه‌كانی چیرۆكه‌كانی من ئیستا ده‌چنه ناو چیرۆكی ترم
و ده‌بن به پاڵه‌وانی تر‌و دریژه به ژیانیان ده‌ده‌ن. زۆر ورده‌كاریی
تر هه‌ن كه من خۆم حه‌زناكه‌م باسیان بكه‌م،
رِابه‌ر فاریق: ئیوه هه‌میشه جه‌ختتان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه
نووسه‌ر زیاتر له واقیع پیویستی به فه‌نتازیا و خه‌یاڵ هه‌یه.
ئه‌مه له كاتیكدایه كه ئاگایی له پشت فه‌نتازی نووسه‌ره‌وه بیت،
كه‌سی كه خه‌یاڵی فراوان نه‌بیت ده‌توانین وه‌كوو نووسه‌ریكی شكستبار
سه‌رنج له به‌رهه‌مه‌كانی بده‌ین؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا مه‌سه‌له‌ی خه‌یاڵ و واقیع دوو چه‌مكی گرنگن و هه‌میشه
باسكردنیان دینه پیشه‌وه.خه‌یاڵ و واقیع چه‌نده دژی یه‌كن هینده
دۆستن و خزمه‌تی یه‌ك ده‌كه‌ن و بی یه‌كتریش هه‌ڵناكه‌ن.ئیمه
پیویستیمان به فه‌نتازیایه‌كی فراوان هه‌یه نه‌ك له‌به‌ر خه‌یاڵ خۆی
به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانین واقیع جوانتر بنووسینه‌وه.به‌بی
خه‌یاڵ نووسینه‌وه‌ی واقیع نابیت به ئه‌ده‌ب.ئه‌وه‌ت بیر نه‌چی كه
خه‌یاڵ له بیركردنه‌وه‌و كولتووری ئیمه‌دا شتیكی نیگه‌تیڤه و
رِسته‌كانی وه‌ك (خه‌یاڵپلاَو و لیده خه‌یاڵ و بفرِه به خه‌یاڵ و
خه‌یاڵخۆش) ده‌یه‌ها رِسته‌ی له‌م بابه‌ته سه‌یركردنی ته‌واوی ئیمه
بۆ خه‌یاڵ پیشانده‌دات و ئه‌مه‌ش به ته‌واوی كاریكی خراپی كرده سه‌ر
ئه‌ده‌بی ئیمه تا سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه. له ساڵی2000ه‌وه
سه‌یركردنی ئیمه بۆ خه‌یاڵ گۆرِانكاری به‌سه‌ردا دیت و ئه‌ده‌بی ئیمه
له‌و گۆرِانه‌دا ده‌ستپیشخه‌ری ده‌كات و تا ئیستاش به‌رده‌وامه، بۆیه
ئه‌و نووسه‌ره‌ی كه خه‌یاڵیكی فراوان له به‌رهه‌مه‌كانیدا نه‌بیت له
نووسینی تیكستیكی جوان‌دا شكست دینی و زوو بیرده‌چیته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌رنج له هه‌ر یه‌كیك له
چیرۆكه‌كانی ئیوه بده‌ین، جوایه‌زییه‌كی گه‌وره خۆی نمایش ده‌كات،
ئه‌مه‌یش له چیرۆكی (وینه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه) و (فرمیسكی شاریك)
و (نووسینه‌وه‌ی درِك) و (دره‌وشاندنه‌وه‌ی مه‌حاڵ)ه‌وه تا (باوكی ناو
ته‌له‌فۆن) به‌دی ده‌كری، له باره‌ی جوایه‌زییه‌وه لیره‌دا پرسیاریك
ده‌كه‌ین: چۆن ده‌توانین قووڵنووس و جوایه‌ز بین، له كاتیكدا ئه‌ده‌بی
ئه‌مرِۆی كوردی لیوان لیوه له دووباره‌بوونه‌وه و
ساكارنووسی؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
ده‌بی هه‌میشه تیكسته جیهانییه‌كان بخوینینه‌وه و خه‌یاڵمانی پی
فراوان بكه‌ین، ده‌بی قه‌ت له نووسیندا په‌له نه‌كه‌ین و هه‌میشه‌ش
ئه‌و شته‌ی ئیستا ده‌ینووسین جیاواز بیت له‌و تیكسته‌ی مانگیك پیش
ئیستا نووسیومانه، ده‌بی رِه‌خنه‌گریكی جددی ده‌قه‌كانی خۆمان و
ئه‌وانی تر بین، ئه‌گه‌ر رِه‌خنه‌شیان لی گرتین به دڵیكی فراوانه‌وه
وه‌ریبگرین. ده‌بی ئاماده بین ئه‌گه‌ر تیكستیك خراپ بوو فرِیی ده‌ین،
به‌لاَم ئه‌وه‌ت بیر نه‌چی كه دووباره‌بوونه‌وه و ساكارنووسی له
ئه‌ده‌بی هه‌موو گه‌لیكدا هه‌یه و هیچ میلله‌تیك له‌سه‌ر ئه‌م
ئه‌ستیره‌یه نادۆزیته‌وه، هه‌موو تیكسته‌كانی جوان و پرِ داهینان بن،
تا ده‌قیكی جوان ده‌خوینیته‌وه ده‌یه‌ها و سه‌ده‌های ناشیرینت پی
ته‌واو ناكری، له دوای هه‌موو ده‌قیكی جوانه‌وه چه‌ند ده‌قیكی كه‌م و
جوانی تر له دایك ده‌بن و له دوای هه‌موو ده‌قیكی ناشیرینیشه‌وه
سه‌ده‌ها ده‌قی ناشرینی تر. من پیم خۆشه كه تۆ ئه‌و جوایه‌زییه له
چیرۆكه‌كانی مندا به‌دی ده‌كه‌یت، چونكه لای من گرنگه خوینه‌ر ئه‌و
جیاوازییه ببینیت و ئه‌وه‌ش خه‌ونی گه‌وره‌ی منه و ده‌بی نووسه‌رانی
تریش ئه‌و خه‌ونه‌یان هه‌بی و هه‌وڵی بۆ بده‌ن. به بی كۆكردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵی خه‌ون و ئارِاسته‌كردنیان به‌ره‌و شوینی مه‌به‌ست، مه‌حاڵه
جوایه‌زیی له
نووسیندا.
رِابه‌ر فاریق: ده‌كری ئیمه‌ش لیره‌دا، هاوكات له‌گه‌ڵ (كاریته)ی كچت
بپرسین: چیرۆكه‌كانت باس له چی ده‌كه‌ن؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
كاریته ته‌مه‌نی 5 یان 6 سالاَن بوو كه هه‌میشه حه‌زی ده‌كرد بزانیت
من خه‌ریكی چیم و چی ده‌نووسم. چونكه به ئیواران كه ده‌مخه‌واند زۆر
حه‌زی له حیكایه‌ته‌كانی من بوو كه له‌و چه‌ند ساڵه‌دا هه‌میشه بۆم
ده‌كرد وپیی راهاتبوو، قه‌ت نه‌یده‌هیشت كتیبی بۆ بخوینمه‌وه چونكه
حیكایه‌ته‌كانی منی ده‌ویست و ده‌بوایه هه‌موو ئیواره‌یه‌كیش بیر له
دانه‌یه‌كی تازه بكه‌مه‌وه، بۆیه كه منی ده‌بینی شت ده‌نووسم
وایده‌زانی حیكایه‌ت ده‌نووسم و بۆ ئه‌وی ده‌گیرِمه‌وه، بۆیه
هه‌میشه ده‌یوت بابه چیرۆكه‌كانی تۆ باسی چی ده‌كه‌ن؟ ئه‌و چونكه
منداڵ بوو من حه‌زم نه‌ده‌كرد باسی ئه‌و بابه‌ته سه‌خت و دڵرِه‌قانه
بكه‌م كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه پیوه‌ی ده‌ناڵینی و له نیو چیرۆكه‌كانی
مندا هه‌ن، بۆیه خۆم له پرسیاره‌كه‌ی ده‌دزییه‌وه. بۆ زانینت ئه‌و
حیكایه‌ته‌ی كه له چیرۆكی (باوكی ناو ته‌له‌فۆن)دا هه‌یه یه‌كیكه
له‌و حیكایه‌تانه‌ی من كه بۆم گیرِاوه‌ته‌وه و زۆر حه‌زی لی بوو، من
بیست تا سی حیكایه‌تی وام بۆ گیرِاوه‌ته‌وه كه هی منن و ئیستا
خه‌فه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌خۆم كه ئه‌و حیكایه‌تانه‌م لای خۆم
نه‌نووسیونه‌ته‌وه و زۆربه‌شیانم له بیر نه‌ماوه، مه‌گه‌ر منداڵیكی
تر دروست بكه‌م تا ئه‌و حیكایه‌تانه جاریكی تر بینه‌و ه‌و ئه‌مجاره
بیاننووسمه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: چیرۆكه‌كانی ئیوه له پاڵ (گیرِانه‌وه)دا (دیالۆگـ)ـی
كارئه‌كته‌ره‌كانیشیان فه‌رامۆش نه‌كردووه، به‌لاَم هه‌رچی به‌شی
زۆرینه‌ی چیرۆكنووسه‌كانی دیكه‌ن له‌م دوو لایه‌نه، له یه‌كیكیان
قووڵتر ده‌بنه‌وه، كه‌چی ئیوه تا ئاستیكی باش هاوسه‌نگی خۆتان
پاراستووه. ته‌وزیفكردنی ئه‌م دوو لایه‌نه له چیرۆكیكی قووڵدا
ده‌كری چۆن
بیت؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له چیرۆكیكی قووڵدا هه‌موو رِه‌گه‌زه‌كان و لایه‌نه‌كان پیكه‌وه
به‌شدار ده‌بن، شتیك نییه له‌ویتر گرنگتر بیت، وه‌ك پیشكه‌شكردنی
سه‌مفۆنیایه‌ك، به‌لاَم هه‌ندی لایه‌ن هه‌یه رۆڵی كه‌میك له‌لایه‌كی
تر له‌وانه‌یه زیاتر بیت، بۆ نموونه له‌وانه‌یه چیرۆكیك دیالۆژی
كه‌متر تیا بیت، به‌لاَم هیچ چیرۆكیك ناتوانی بی گیرِانه‌وه ببی به
چیرۆك، چیرۆكیك ئه‌مرۆ بخوینیته‌وه به‌یانی بیرت ده‌چیته‌وه ئه‌گه‌ر
به زمانیك نه‌نووسرابیت كه سیحرت لی بكات، چه‌ند مرۆڤ پیویستی به
جیگا هه‌یه و له ژیانی واقعیدا بی جیگا ناژی ئه‌وه‌نده‌ش جیگا له
نیو چیرۆكدا گرنگه، جیگایه‌ك له یاده‌وه‌ری خوینه‌ردا بمینیته‌وه.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی چیرۆكنووسانی ئیمه فه‌رامۆشیان كردووه. چیرۆكیكی
بی ته‌كنیك وه‌ك ئه‌وه وایه پیت بڵی مه‌مخوینه‌وه، هه‌ندی
چیرۆكیشمان هه‌یه كه به‌ته‌واوی دیالۆژی دریژ ده‌یكوژیت ئه‌گه‌ر
وه‌ستایانه به‌كارنه‌یه‌ت، نووسه‌ری ئینگلیزی ئیلیزابیپ بۆینیس له
باره‌ی دیالۆژه‌وه ده‌ڵی (دیالۆژ ئه‌و پرده ته‌سكه‌یه كه جاروبار
هه‌موو قورساییی رِۆمان و چیرۆكی له‌سه‌ره). بۆیه ده‌بی به باشی
به‌كاری بینین. وه‌ك ده‌بینی چیرۆكیكی قووڵ ئه‌و چیرۆكه‌یه به هه‌موو
قوورسایی خۆییه‌وه لای خوینه‌ر بمینیته‌وه. (جۆن گاردنه‌ر) قسه‌یه‌كی
جوانی هه‌یه ده‌ڵی:
Show,
dont tell.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ی شی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا به‌م شیوه‌یه‌یه؛
ئه‌گه‌ر نووسه‌ریك بیه‌وی باسی بۆ نموونه دڵرِه‌قی پاڵه‌وانه‌كه‌ی
بكات، پیویست ناكات پیمان بڵی كه فلاَن كه‌س دڵی رِه‌قه، به‌ڵكوو
ده‌بی دڵرِه‌قی پاڵه‌وانه‌كه‌مان پیشان بدات. یان نموونه‌یه‌كی تر
بینمه‌وه، ئه‌گه‌ر باسی پاڵه‌وانه‌كه بكه‌یت و بڵییت كچیكی جوانه،
ئه‌مه هیچ به خوینه‌ر ناڵیت، چونكه كچان به جۆریك له جۆره‌كان
هه‌موویان جوانن، ده‌بی نووسه‌ر پیمان بڵیت جوانی ئه‌م كچه له
چیدایه و چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ جوانی كچانی تردا. ته‌نها
به‌م شیوه‌یه نووسه‌ر ده‌توانی ده‌قیكی قووڵ بنووسیت و ماوه‌یه‌كی
دریژ لای خوینه‌ر بمینیته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: له ئیسته‌دا هونه‌روئه‌ده‌ب دابه‌شكراون به‌سه‌ر
دووجۆر: (هونه‌ری بازاری) و (هونه‌ری نوخبه). ئه‌مه بۆ ئه‌ده‌بیش به
هه‌مان شیوه‌یه.تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م پۆڵینكردنه هاورِای، هاوكات
بۆچی؟ له‌و میانه‌دا نووسه‌ری راسته‌قینه چۆن ده‌توانی پردیك دروست
بكا بۆ به‌یه‌كتر گه‌یشتنی خۆی و خوینه‌رانی؟ هاوكات كه‌شیكی وتوویژی
نه‌ك (ده‌رویشایه‌تی) و (رِق به‌خشینه‌وه).؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له هه‌موو هونه‌ر و ئه‌ده‌بی گه‌لانی دنیادا بازاریی و نوخبه هه‌یه
و ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌ك نییه به كورده‌وه، وه‌ك ده‌بینی بازارِ
پرِ بووه له كتیب، رِه‌نگه نیوه‌ی خراپ بیت و نیوه‌كه‌ی تری باش،
بۆیه واش ده‌ڵیم چونكه ناكری مرۆڤ ته‌نها له چاوی خۆیه‌وه‌و زه‌وقی
خۆیه‌وه سه‌یری دنیا بكات، ره‌نگه بۆ من له‌سه‌دا 80 تا 90-ی ئه‌و
كتیبانه خراپ بن و حه‌زنه‌كه‌م ته‌نانه‌ت بفرۆشرین، به‌لاَم ئه‌گه‌ر
وا بكه‌م ئه‌وا ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی كه بمه‌ویت هه‌موو كه‌س وه‌ك من
بیربكاته‌وه و ئه‌وه‌ش بیركردنه‌وه‌یه‌كی باش نییه و حه‌ق نییه مرۆڤ
رِی به خۆی بدات وا بیربكاته‌وه. ده‌ره‌وه و بازارِ پرِیتی له
خه‌ڵكی جیاواز و زه‌وقی جیاواز، ئه‌وه‌ی من به خراپی بزانم ته‌نها
ئه‌وه‌نده رِیگه به خۆم ده‌ده‌م كه نه‌یكرِم و نه‌یخوینمه‌وه. من
له‌و برِوایه‌دام كه نووسه‌ری رِاسته‌قینه هه‌میشه خوینه‌رانی خۆی
ده‌دۆزیته‌وه‌و خوینه‌ران چاوه‌رِوانی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كه‌ن، پردی
پته‌و له نیوان نووسه‌ر و خوینه‌ردا ته‌نها به تیكستی جوان و
داهینه‌رانه دروست ده‌كریت، پرده‌كانیش جیاوازن، هه‌ندی پرد هه‌ن پان
و قایمن، هه‌ندیكی تریش وه‌همین، هه‌ندی كه‌س جنیو و ته‌علیق ده‌دات و
له سایتیكدا بلاَوی ده‌كاته‌وه‌و رِه‌نگه ده هه‌زاركه‌س
بیخوینیته‌وه، به‌لاَم ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نی كه ده هه‌زار
خوینه‌ری هه‌یه، خوینه‌ری رِاسته‌قینه ئه‌وانه‌ن كه به‌دوای
به‌رهه‌می نووسه‌ریك ده‌كه‌ون و چاوه‌رِیی چاپبوونی كتیبه‌كه‌ی
ده‌كه‌ن، یان ده‌چن گۆڤاریك ده‌كرِن چونكه ده‌زانن كه تیكستیكی
نووسه‌ری تیایه، ئه‌م جۆره پیوه‌ندییانه پیوه‌ندییه‌كی زیندوو
رِاسته‌قینه‌ن، هه‌رچی پرده‌كانی ترن خه‌یاڵیی و كه‌م ته‌مه‌نن و له
كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمه‌دا له‌م جۆره پردانه هه‌ر زۆر زۆرن.
رِابه‌ر فاریق: له ئیستادا داهینان و رِیكلام هاوئاستن له
خستنه‌رِووی ئاستی ده‌ق له كوردستاندا. به‌لاَم ئه‌و رِیكلامه‌ی
لیره‌دا مه‌به‌ستمه دابه‌شبووه به‌سه‌ر خوینه‌رو رِاگه‌یاندن و
ده‌سه‌لاَتی سیاسی حیزبه‌كان، نووسه‌ری ئیبداعكار بۆ ئه‌وه‌ی پردیك
دروست بكات بۆ به‌یه‌كترگه‌یشتنی داهینان و رِیكلام، چی ده‌بی به
كۆمه‌ككاریكی
ته‌ندروست؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
هه‌موو نووسه‌ریك پیویستی به رِیكلام هه‌یه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی،
ئه‌گه‌ر له دنیای ده‌ره‌وه به‌رهه‌مهینان رِوحی بازارِ بیت، ئه‌وا
رِیكلام پیشاندانی ئه‌و روحه‌یه، به‌لاَم لای ئیمه شته‌كان
تیكه‌ڵكراوه و به بی بایه‌خ سه‌یری هیزی رِیكلام ده‌كری له
ئاراسته‌كردنی بازارِدا. نووسه‌رانی دنیا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و رِیكلام و
ئیواره‌خوانیكیان له ئوتیلیكدا بۆ سازده‌كری و به‌رهه‌مه‌كانیانی تیا
ده‌فرۆشن، ئیدی باوی ئه‌وه نه‌ماوه ده‌سه‌لاَتی حكومی و هیزی حیزبی
ده‌ست بخه‌نه ئه‌و كارانه‌وه، ئه‌وه ته‌نها لای ئیمه و له
خۆرهه‌لاَتدا به‌و شیوه‌یه‌یه، چونكه ئیشیان پییانه و دین هه‌ندی
نووسه‌ر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندیكی تریش نزم، به‌لاَم نووسه‌ری
داهینه‌ر ناكه‌ویته ئه‌و داوانه‌وه، چونكه هیزی نووسینه‌كانی خۆی
هیزیكی له بن نه‌هاتوون، ته‌نها ئه‌و هیزه‌ی خۆشی كۆمه‌كی ده‌كات و
رِیگه‌ی بۆ رِۆشن ده‌كاته‌وه تا بگات به خوینه‌ره‌كانی.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر خودی نووسه‌ر به‌رده‌ستترین و سه‌ره‌كیترین
كه‌ره‌سه‌ی خاو بی بۆ بنیاتنانی ته‌لاریكی به‌رز به وشه له ده‌قدا،
خه‌یاڵی نووسه‌ر له كویی ئه‌و ته‌لاره به‌رزه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بی؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا رِه‌نگه ئه‌مه زیاتر بۆ ده‌قیكی شیعریی رِاست بی كه
خودی نووسه‌ر سه‌ره‌كیترین كه‌ره‌سه‌ی نووسین بیت، به‌لاَم بۆ خه‌یاڵ
من له‌و برِوایه‌دام كه له هه‌موو شوینیكی ئه‌و ته‌لاره‌دایه،
خه‌یاڵ هه‌م له ژیرزه‌مینه‌كه‌یدایه‌و هه‌م له سه‌ربانه‌كه‌ی.
ته‌نانه‌ت خه‌یاڵ پیش دروستكردنی ده‌قه‌كه‌ش بووه،چونكه پیش نووسینی
تیكسته‌كه‌ش یه‌كه‌مجار خه‌یاڵ هاتووه ئینجا تیكسته‌كه. هیچ تیكستیكی
جوان ناتوانی بی خه‌یاڵ له‌دایك بیت، هیچ خه‌یاڵیكیش شیوه وه‌رناگریت
ئه‌گه‌ر نه‌چیته ده‌قیكه‌وه.لیره‌وه تیكستیكی بی خه‌یاڵ تیكستیكی
مردووه به‌لاَم خه‌یاڵ نامری، نه‌شچیته ناو ده‌قه‌وه و فۆرِمیكیش
وه‌رنه‌گری هه‌ر نامری، به‌ڵكوو له ده‌ره‌وه ده‌ژی، نووسه‌ران ده‌بی
هه‌وڵیكی زۆر بده‌ن بۆ ده‌سته‌مۆكردنی خه‌یاڵ تا به‌شیكی كه‌می لی
بخه‌نه ناو تیكسته‌كانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه یاری به
ئاگر بكه‌یت، پشكۆیه‌ك له نیو مشتدا بیت و هه‌ست به سووتانه‌كه‌ی
نه‌كه‌یت تا له تیكسته‌كه ده‌بیته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌تا بڵیی كاریكی
زه‌حمه‌ته بۆیه زۆر كه‌س واز له‌م شه‌رِو ئه‌گه‌ران ویاری و سووتانه
دینی وتیكستیكی مردووی بی خه‌یاڵ به‌رهه‌م دینی، وه‌ك ئه‌و هه‌موو
تیكسته مردووانه‌ی لاپه‌رِه‌كانی زۆربه‌ی زۆری رۆژنامه و گۆڤار و
سایته‌كانی ئیمه‌ی پرِ
كردووه.
رِابه‌ر فاریق: كه‌سانیك هه‌ن زۆر به داخراویی و سانایی پیكهاته و
لایه‌نه‌كانی مه‌جازیی ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگینن. به واتایه‌كی تر: ته‌نها
ده‌ڵین (ئه‌م ده‌قه جوانه) و (ئه‌م ده‌قه ناشرینه). به بی ئه‌وه‌ی
جاریك بپرسن: بۆچی جوانه؟ بۆچی ناشرینه؟ لیره‌دا ده‌پرسین: جوانیی و
ناشیرینیی ده‌قی له ئه‌ده‌بدا چۆن
ده‌ناسریته‌وه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
به برِوای من هه‌ریه‌كه به جۆریك ئه‌ده‌ب ده‌خوینیته‌وه و هیچ
سه‌یركردنیكیش بۆ (جوانیی و ناشرینیی) له یه‌كیكی تر ناچی. كه‌سیش
ناتوانی پیوانه بیت بۆ جوانیی و ناشرینیی تیكستیك. به‌لاَم له لای من
تیكستی جوان خۆی هاوار ده‌كات، پیویستی به به‌رگریی نییه، هه‌ر چ
ده‌قیكت دوو جار خوینده‌وه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی كه لای تۆ جوانه،
هه‌ر چ ده‌قیك توانیی له‌گه‌ڵ خۆتدا بتدات به شه‌رِ و پرسیارت لا
دروست بكات، كه‌واته كاری قووڵی لی كردووی، هه‌ر چ تیكستیك توانیی
تیرِوانینی تۆ بۆ ژیان و شته‌كانی ده‌وروبه‌رت بگۆرِیت، ئیدی له
جوانیی و ناشرینیدا نامینیته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بیته به‌شیك له‌خۆت و
له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌یگیرِی. هه‌ر چ ده‌قیكت خوینده‌وه‌و بۆ چه‌ند ساڵیك
بیرت نه‌چووه‌وه، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی كه بووه به به‌شیك له
یاده‌وه‌ریت و سرِینه‌وه‌ی مه‌حاڵه. چیژوه‌رگرتن بابه‌تیكی گرنگه له
خویندنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ك چۆن چیژوه‌رگرتنمان له جوانیی و ده‌سه‌لاَت و
سیكس و خواردن جیاوازه، ئاواش بۆ خویندنه‌وه جیاوازه، به‌لاَم
ئه‌وه‌ی گرنگه لیره‌دا ئه‌وه‌یه كه چیژوه‌رگرتن بابه‌تیكی نه‌گۆرِ
نییه، به‌ڵكوو گۆرِانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دی، جاری وا هه‌یه چیژیكی
گه‌وره‌ت له ده‌قی نووسه‌ریك وه‌رگرتووه و به تیپه‌رِینی ده ساڵ
یان كه‌متر یان زیاتر، ئه‌و چیژه‌ی جارانی لی نابینی و به
سه‌رسورِمانه‌وه به خۆت ده‌ڵیی ئه‌وه من گۆرِاوم یان ئه‌م نووسه‌ره
وه‌ك جاران جوان نانووسی و من ته‌ماعه‌كانم گه‌وره بوون و تیكستی
له‌مه جوانتر ده‌خوینمه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: پیتوایه ئه‌و زه‌مه‌نه به‌رِیوه بی كه ئامیره
ده‌ستكرده‌كان و وینه، پاشه‌كشی به وشه بكه‌ن؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا هه‌ر له به‌رهه‌مهینانی كامیرا و سینه‌ما و دواتریش
ته‌له‌فیزیۆن ئینجا كۆمپیوته‌ر و ئینتیرنیت ئیدی هاوكیشه‌كه به
ته‌واوی گۆرِانی به‌سه‌ردا هات، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه وشه ئه‌و
نرخه‌ی جارانی نه‌ما، به‌ڵكوو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی تری
بۆ تابیركردن و سه‌یركردن دۆزییه‌وه، لیره‌وه مرۆڤ ئاڵۆزتر‌و
ده‌وڵه‌مه‌ند تر له خۆی رِوانی، به‌لاَم به بی ئه‌وه‌ی له نرخی وشه
كه‌مبكاته‌وه، من چه‌ند ساڵه له ستۆكهۆڵم ده‌ژیم، كه شاریكی
هه‌تابڵیی پیشكه‌وتووه‌و كه‌چی ساڵ به ساڵ هه‌ست ده‌كه‌م خوینه‌رانی
وشه و كتیب له زیادبووندان، رِه‌نگبی له نیو وشه‌كانیشدا شیعر
كه‌متر له جاران بخویندریته‌وه، به‌لاَم چیرۆك و رِۆمان تا ئیستا
هه‌رله‌زیادبووندان و به تیراژی كتیبه‌كاندا دیارن كه به‌ته‌ما نین
به‌م زوانه‌ش پاشه‌كشی بكه‌ن. ماوه‌یه‌ك پیش ئیستا رِۆمانه‌كه‌ی (خالید
حوسه‌ینی)م كرِی (كۆلاره فرِیوه‌كه) له‌سه‌ر به‌رگه‌كه‌ی نووسراوه
كه زیاتر له سه‌د هه‌زار نوسخه‌ی لی فرۆشراوه. تا مرۆڤ شتیكی هه‌بیت
بیگیرِیته‌وه چیرۆك و رِۆمان ده‌مینن، رِه‌نگبی له‌دوارِۆژیكی دووردا
مرۆڤ به شیوه‌یه‌كی تر بگیرِیته‌وه ئه‌وه‌یان نازانم، چونكه هه‌موو
شتیك كه له دایك ده‌بیت، مردنی خۆشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گریت،
برِوانه ئیستا نامه خه‌ریكه ده‌مریت و هه‌ر چه‌ند ساڵیكی كه‌می
ماوه، ئه‌ده‌بی نامه ده‌میكه باوی نه‌ماوه، نامه كه رۆژی له
رِۆژان پیوه‌ندییه‌كی گرنگ بوو له به‌ینی ئینسانه‌كاندا، ئیستا له‌م
شاره‌ی منی لی ده‌ژیم ساڵ به ساڵ پۆستخانه‌كان یه‌كه یه‌كه
داده‌خه‌ن و چه‌ند ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می ماونه‌ته‌وه، به‌لاَم ئه‌مه
به‌و مانایه نییه كه پیوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ لاوازتر بوون، نه‌خیر
به‌ڵكوو مرۆڤه‌كان شیوه‌ی تریان بۆ پیوه‌ندی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌لاَم
وشه تا ئیستاش ریزی خۆی هه‌یه و هه‌چ كاتیكیش مرۆڤ رِیگه‌ی تری بۆ
وشه دۆزییه‌وه و توانی به جۆریكی تر بگیرِیته‌وه ئه‌وا نه‌وه‌یه‌ك
له‌دایك ده‌بیت كه مه‌رگی وشه رِاده‌گه‌یه‌نیت.به‌لاَم ئیستا نا،
ئیستاش مرۆڤ كاتیكی زیرِینی له‌به‌رده‌مدایه تیكستی پرِ داهینان
بنووسیت و خوینه‌ریكی چاكیشی هه‌بیت و ماڵه‌كه‌شی پرِ بیت له ئامیری
ده‌ستكرد.
رِابه‌ر فاریق: زۆر له چیرۆكنووسان رِوانینیان وه‌هایه كه ژانری
چیرۆك پلیكانه‌ی یه‌كه‌مه، مه‌رجه بیبرِی، دوای ئه‌وه نۆڤیلیت دی،
دواجاریش رِۆمان، ئه‌و هاوكیشه پله‌داره چۆن ده‌بینن؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
من برِوام به‌و مۆدیله نییه، تیكست خۆی بریار ده‌دا چ فۆرمیك
وه‌رده‌گری، رِه‌نگه یه‌كه‌مجاریشت بیت و نووسینیكت دریژبیته‌وه بۆ
رِۆمان، وه‌ك وتم تیكسته‌كه خۆی برِیار ده‌دات كه‌ی ته‌واو بیت،
نووسه‌ر ناتوانی زۆری لی بكات، چونكه هه‌موو زۆر لیكردنیك به
نووسینه‌كه‌وه دیار ده‌بیت و مه‌حاڵه بشاردریته‌وه. من خۆم له ساڵی
1992 دا رِۆمانیكم به ناوی (چاوه‌رِوانی)ه‌وه نووسی و بلاَوبوه‌وه،
كه له سه‌ره‌تادا من ته‌نها ویستم چیرۆكیك بنووسم و هه‌ر ته‌واو
نه‌ده‌كرا تا بوو به رِۆمانیك، له ئه‌ده‌بی جیهانیی و كوردیدا
ئه‌زموونی وامان زۆره.دۆستۆیفسكی جگه له رِۆمانه‌كانی جار جار
چیرۆكی ده‌نووسی و به‌لاَم لای ئیمه چیرۆكه‌كانی كه‌متر
خویندراوه‌ته‌وه، من خۆم چیرۆكیكیم له رِوسییه‌وه وه‌رگیرِاوه‌ته
سه‌ر زمانی كوردی و كاتی خۆی له گۆڤاری (ده‌روازه)دا ژماره 2 ساڵی
1994 بلاَوبووه‌ته‌وه به ناوی (خه‌ونی مرۆڤی پیكه‌نیناوی). چیرۆك و
نۆڤیلیته‌كانی ماركیز لای هه‌موومان ئاشكرایه، ئه‌گه‌ر به‌و شیوه‌یه
بیت وه‌ك تۆ له پرسیاره‌كه‌دا ده‌ڵییت ئه‌وا ئه‌گه‌ر رِۆمانیشت نووسی
ئیتر قه‌ت نائه‌گه‌رییته‌وه بۆ چیرۆك، ئه‌مه‌شیان وه‌ك ده‌بینی وا
نییه و وه‌ك وتم نموونه‌ی زۆرمان له‌به‌رده‌ستدایه، ئیستا
نووسه‌رانیكی زۆرمان هه‌ن هه‌رسی جۆره‌كه ده‌نووسن و ته‌نها
به‌رهه‌مه‌كه برِیار ده‌دات كه چ فۆرمیك وه‌ربگریت. ئه‌م جۆره
قسانه زیاتر بۆ ترساندنی گه‌نجه‌كانه كه ده‌یانه‌وی بنووسن، ئه‌مه
رِیك وه‌ك ئه‌وه وایه به یه‌كی بڵییت، تۆ نابی گه‌لاَبه لی بخورِی
ده‌بی به سه‌یاره‌یه‌كی بچووك ده‌ست پی بكه‌یت، بۆیه هیوادارم
گه‌نجه‌كان گوی له‌و قسانه نه‌گرن و ته‌نها تیكستی جوان بنووسن، چ
ناویكی ده‌بیت گرنگ نییه.
رِابه‌ر فاریق: كاكه‌ی فه‌لاح له بواری نووسیندا خزمه‌تیكی به‌رچاوی
به دنیای تایبه‌تی مندالاَن كردووه، ئایا هانی نه‌داوی تا تۆش له‌پاڵ
نووسینه‌وه‌ی خۆتدا رِه‌هه‌ندیك بكه‌یته‌وه‌و به‌ره‌و ئه‌و فه‌زایه
برۆی؟ به‌تایبه‌تی بۆ مندالاَنی كورد كه تا ئه‌وپه‌رِی له ئه‌ده‌ب
دووره په‌ریز رِاگیراون؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
وه‌ك له سه‌ره‌تادا باسم كرد كه من حیكایه‌تی زۆرم بۆ كاریته‌ی كچم
كردووه كه هی خۆم بوون، به‌س به‌داخه‌وه نه‌منووسیوونه‌ته‌وه، من
كه كاریته‌م ده‌خه‌واند خه‌یاڵ دوای خه‌یاڵ بۆم ده‌هاتن، حیكایه‌تی
پرِ گیرِانه‌وه و گریچنی سه‌یرسه‌یرم لا دروست ده‌بوون كه له
حاڵه‌تیكی ئاسایی‌دا قه‌ت بۆم نه‌ده‌هاتن، ئه‌و سروته‌ی كه منداڵه‌كه‌ت
ده‌بینی و له‌گه‌ڵ حیكایه‌ته‌كه‌ی تۆدا خه‌ریكه خه‌و ده‌یباته‌وه‌و
زۆر له خۆی ده‌كات تا نه‌خه‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه دوایی چی روو
ده‌دات، هیزیكی سیحریی و له‌بن نه‌هاتووه بۆ نووسین، ئه‌و ئیوارانه‌شی
كه ده‌یزانی من هیچ هیزی حیكایه‌تم پی نه‌ماوه، رِای ده‌كرد سی چوار
كتیبی ده‌هینا و به خویندنه‌وه رِازی ده‌بوو، چونكه من زۆر خه‌ریكی
خویندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی مندالاَنم و به‌و پییه‌ش كه مامۆستای زمانی
كوردی منداڵه كورده‌كانم له هه‌ندیك له قوتابخانه‌كانی ستۆكهۆڵم
ئاگایه‌كی باشم له ئه‌ده‌بی منداڵی سویدی و ئه‌وروپی هه‌یه و
رِه‌نگه زیاده‌رِۆیم نه‌كردبی ئه‌گه‌ر بڵیم كه كاكه‌ی فه‌لاح
رِه‌نگبی هیچی له (ئاسترید لیندگرین) كه‌متر نه‌بی، ئه‌میان له‌سه‌ر
ئاستی سوید و ئه‌ویشیان له‌سه‌ر ئاستی كورد، به‌لاَم كتیبه‌كانی
ئاسترید به هه‌موو زمانه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان بلاَوبووه‌ته‌وه و
ئه‌وانه‌ی كاكه‌ی فه‌لاحیش مندالاَنی سلیمانی و هه‌ولیری لی ده‌رچی
كه‌سی تر پیی ئاشنا نییه و بۆ هیچ زمانیك وه‌نه‌گیرِدراوه،
ئه‌مه‌شیان ته‌واو بایه‌خی ئیمه به منداڵ وه‌ك نه‌ته‌وه پیشان
ده‌دات. دوو كتیب بۆ منداڵه‌كه‌ت بكرِی و بخوینیته‌وه له سه‌ده‌ها
به قوربان و به ساقه باشتره. بۆ مه‌سه‌له‌ی هاندان، نه‌خیر باوكم
قه‌ت هانی نه‌داوم خه‌ریكی ئه‌ده‌بی منداڵ بم، به‌لاَم حه‌ز ده‌كه‌م
ئه‌وه‌ت پی بڵیم كه ئه‌ده‌بی منداڵ هه‌تا بڵیی زه‌حمه‌ته و به
هه‌موو كه‌س نانووسری، رِه‌نگه حیكایه‌تیك له ده چیرۆك بۆ
گه‌وره‌كان زه‌حمه‌تتر بیت، من له چیرۆكی (باوكی ناو ته‌له‌فۆن)دا به
ته‌كنیكیكی تازه هه‌ردووكیانم تیكه‌ڵ كردووه و ئه‌و چیرۆكه یه‌كیكه
له‌و چیرۆكانه‌ی كه زۆر له منه‌وه نزیكه‌و زۆر لام خۆشه‌ویسته.
نووسه‌ری خۆشه‌ویست و هاورِیی ئازیزم به‌ختیار عه‌لی له ئیمه‌یلیكدا
بۆی نووسیبووم كه له‌گه‌ڵ خویندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌دا گریاوه، له
كۆرِیكدا له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا له ستۆكهۆڵم باسی نزیكی ئه‌و
تیكستانه‌ی كرد كه له نووسه‌ره‌كانه‌وه زۆر نزیكن و له ئه‌ده‌بی
جیهانیدا نموونه‌ی زۆر هینایه‌وه و له ئه‌ده‌بی كوردیشدا دوو
نموونه‌ی هینایه‌وه كه یه‌كیكیان ئه‌م چیرۆكه‌ی من بوو. كاتیك چیرۆكی
(ئه‌و كورِه‌ی له زۆر كه‌س ده‌چیت)م بۆ نارد، ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و
وتی ئه‌گه‌ر له نیو كوردا ده چیرۆكی جوان نووسرابیت، ئه‌م چیرۆكه
یه‌كیكه له‌وانه، هه‌روه‌ها (باوكی ناو
ته‌له‌فۆن)یش.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی باوكت خه‌ریكی ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی
(ژین) بوو، بیرت له‌وه كرده‌وه كه یه‌كیك له نووسینه‌كانت له‌م
رۆژنامه‌یه‌دا بلاَوبكه‌یته‌وه؟ به واتایه‌كی تر: جورئه‌تی ئه‌وه‌ت
هه‌بوو داواكارییه‌كی وه‌ها پیشكه‌شی باوكت بكه‌یت، به‌تایبه‌تی كه
حه‌زی نه‌كردووه ببیت به نووسه‌ر به‌ڵكوو خواستوویه‌تی ته‌نها
خوینه‌ر
بیت؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
نا ئازیزه‌كه‌م، من ئه‌وسا ته‌مه‌نم ته‌نها 7 ساڵ بوو، باوكم له دوای
11ی ئازاری ساڵی 70وه ژینی ده‌ركرد، تا 74 دریژه‌ی كیشا و وه‌ستا. من
دوایی كه گه‌وره‌تریش بووم و ده‌ستم كرد به نووسین ئه‌و قه‌ت واسته‌ی
بۆ نه‌كردووم بۆ ئه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانم بلاَوببنه‌وه، چونكه برِوای
به‌و شتانه نه‌بوو و حه‌زی نه‌ده‌كرد به‌هۆی ئه‌وه‌وه شت بۆ من
بلاَوبكه‌نه‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر بیوویستایه ده‌یكرد، به‌لاَم ئه‌و
چونكه ده‌ستوخه‌تی زۆر خۆش بوو بۆی ده‌نووسیمه‌وه ئینجا ده‌منارد و
هه‌تا جاریكیان كه چیرۆكیكم نارد بۆ (به‌یان)، یه‌كیك ده‌ستوخه‌تی
باوكمی ناسیبووه‌وه و وای زانیبوو هی باوكمه و وتبووی كه وا بزانم
كاكه‌ی فه‌لاح چیرۆكیش ده‌نووسی و قسه ناكات، ئیدی دوای ئه‌وه وازی
له‌وه‌ش هینا بۆم بنووسیته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: باست له به‌خته‌وه‌ری كرد، ئایا تۆش پیت وایه
به‌خته‌وه‌ره‌كان وه‌كوو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه غه‌مگینن نه‌توانن
بچنه نیو خه‌مه (خودی) و جڤاتیه‌كانه‌وه و له‌ویوه ئافراندن خه‌ڵق
بكه‌ن؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
نا، من برِوام به‌و شتانه نییه و ئافراندن لای من ته‌نها مافی
خه‌ڵكانیكی دیاریكراو نییه، یان مرۆڤ هه‌ر ده‌بی نه‌گبه‌ت و به‌دبه‌خت
بیت و پاره‌ی نه‌بی و به منداڵی باوكی زۆری لی دابیت بۆ ئه‌وه‌ی ببیت
به نووسه‌ر و ئه‌م جۆره شتانه، یان ده‌بی له قووتابخانه‌دا زۆر
ته‌ممه‌ڵ بیت تا ببیت به نووسه‌رو ئه‌فراندن بكه‌یت، له‌گه‌ڵ
رِیزیشمدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رِایه‌كی له‌م جۆره‌یان هه‌یه،
به‌لاَم من وا بیر ناكه‌مه‌وه، به‌لاَم برِوایه‌كی ته‌واوم به‌وه‌یه
كه خوینه‌ره‌كان له نووسه‌ره‌كان خۆیان به‌خته‌وه‌رترن، من خۆم
به‌خته‌وه‌رترم كاتی ده‌خوینمه‌وه وه‌ك له‌وه‌ی كاتیك ده‌نووسم،
نووسین كاریكی هه‌تا بڵیی ناخۆشه‌و هه‌ندی جار خۆزگه ده‌خوازم كه
منیش یه‌كیك بوومایه له‌و خه‌ڵكه‌و خه‌ریكی ژیان و پیاسه و
قه‌ره‌باڵیغی وچوونه ده‌ره‌وه بوومایه نه‌ك كورِی ته‌نیایی و
ماڵه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و رِسته‌یه‌ی (رِه‌ئووف حه‌سه‌ن)ی چیرۆكنووس به
باوكتی وتبوو تا چه‌ند كاریگه‌ریی خسته سه‌رت؟ هانیدای باشتر بنووسی و
قووڵتر له شته‌كان برِوانی یان به پیچه‌وانه‌وه؟ ئیستا چۆن
له‌هه‌مان رِسته
ده‌رِوانی؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا مامۆستا ره‌ئووف حه‌سه‌ن له‌مه زیاتری وتبوو، ئه‌و
وتبووی یان دوای نووسینی ئه‌م چیرۆكه باشه ئه‌م براده‌ره واز
دینیت، یان ئه‌مه قومبه‌له‌یه‌ك ده‌بی له چیرۆكی كوردیدا، من له
چاوپیكه‌وتنیكی ته‌له‌فیزیۆنیشدا ئه‌م پرسیاره‌م لی كرا و بیرمه
ئه‌وسا وتم وه‌ك ده‌بینی، نه من وازم هینا و نه هیچ قومبه‌له‌یه‌كیش
له چیرۆكی كوردیدا ته‌قییه‌وه، بیگومان ئه‌و رِسته‌یه‌ی ئه‌و زۆر
هانی دام كه جوانتر بنووسم، چونكه من رِیزیكی زۆرم بۆ كاك رِه‌ئوف
هه‌بوو هه‌روه‌ك ئیستاش هه‌مه، ئه‌و یه‌كی بوو له‌و چیرۆكنووسانه‌ی
كه من ده‌مخویندنه‌وه، ئه‌وانه‌ی من ده‌مخویندنه‌وه سی نووسه‌ر بوون
كه باوكی هه‌رسیكیان ناویان حه‌سه‌ن بوو، (شیرزاد حه‌سه‌ن و ره‌ئووف
حه‌سه‌ن و حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن)، له سه‌ره‌تادا وام ده‌زانی ئه‌م
سیانه هه‌رسیكیان بران و پیم سه‌یر بوو هه‌رسی براكه وه‌ها جوان
ده‌نووسن، دوو سی ساڵ پیش ئیسته كه هاتمه‌وه كاك رِه‌ئوفم بینی و
چایه‌كمان پیكه‌وه خوارده‌وه و دوایی ئه‌و سی كتیبی خۆی بۆ هینام و
منیش له‌گه‌ڵ خۆمدا هینامنه‌وه بۆ سوید.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و وه‌خته‌ی كه چیرۆكی (تابلۆ)ت نووسی هه‌ر له
زانكۆ بویت یان نا؟ ده‌مه‌وی بڵیم زانكۆ و هاورِیكانت تا چه‌ند
كاریگه‌ر و كه‌ره‌سته بوون بۆ به‌رده‌وامیت له پرۆسه‌ی نووسین و
بیركردنه‌وه‌دا؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
رِه‌نگه ئه‌وسا له شه‌شی ئاماده‌یی ده‌رچووبم بۆ یه‌كی زانكۆ،
ته‌مه‌نم هه‌ر 19 ساڵیك بوو، بۆیه ئه‌و چیرۆكه‌م باسی ژیانی زانكۆ
ناكات، به‌لاَم چیرۆكی وه‌ك (چاوه‌كانی رۆژه) و چه‌ند دانه‌یه‌كی تر
كه له زانكۆ نووسیمن باسی ژیانی بیزارو ناشرینی ئه‌وسای زانكۆ‌و
به‌شی ناوخۆیی ده‌كرد و بۆ ئه‌وه‌ش من زۆر قه‌رزاری هاورِی جوان و
پاكه‌كانم كه كه‌ڵكم زۆر لی وه‌رگرتن و زۆرم خۆش ویستن و له‌گه‌ڵ
هه‌ندیكیاندا تا ئیستاش پیوه‌ندی پته‌و و قووڵمان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه
و ئیستاش جار جاره چیرۆكیان بۆ ده‌نیرم و به تامه‌زرۆییه‌وه
ده‌یخویننه‌وه و ئاگایان له نووسینه‌كانمه. ئه‌وانیش منیان زۆر خۆش
ویست، چونكه من قه‌ت وه‌ك نووسه‌ریك مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵیاندا
نه‌كردووه، به‌ڵكوو ته‌نها وه‌ك هاورِییه‌كی نزیك كه شتیك ده‌بینی و
ده‌یه‌وی بینووسیته‌وه و بۆیان بگیرِیته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: باست له‌وه كرد كه له پاڵ چیرۆكدا شیعریشت
نووسیووه، ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ین له چیرۆكنووسانمان،
ده‌بینین له پاڵ ئه‌و ژانره‌ی كه هه‌ڵیانبژاردووه خه‌ریكی شیعر
نووسینیشن. بۆ نموونه (شیرزاد حه‌سه‌ن)یش شیعر ده‌نووسی، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی كه زمانی شیعر له گه‌لیك چیرۆكتاندا هه‌ستی پی ده‌كریت، ئه‌و
هۆكارانه كامانه‌ن كه ده‌بن به پاڵنه‌ر تا چیرۆكنووسان شیعر بنووسن،
به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌م رِووه‌وه باس له‌و ئه‌زموونه‌ی خۆتان
بكه‌یت له نیو فه‌زای شیعر نووسیندا؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
من هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو كه‌سیك شاعیره و به شاعیری له‌دایك ده‌بیت،
لای من كه‌س نییه له ژیانیدا شیعر نه‌نووسیت، ئه‌گه‌ر به دزیشه‌وه
بی هه‌ر ده‌ینووسیت، هه‌روه‌ك وتم كه شیعر نووسین وه‌ك گۆرانی وتن
وایه كه‌س نییه له ژیانیدا گۆرانی نه‌وتبیت یان نه‌یڵیت، من ئه‌و
كاتانه‌ی له چیرۆكه‌كانمدا پاڵه‌وانه‌كانم زۆر هیلاكم ده‌كه‌ن وازیان
لی دینم و له جیاتی ئه‌وه‌ی گوی له مۆسیقا بگرم شیعر ده‌نووسم، هه‌ست
ده‌كه‌م شیعر نووسین ئیسراحه‌تیك ده‌دا به رِۆحم و به هیزیكی
سه‌یره‌وه دوایی ده‌چمه‌وه سه‌ر چیرۆكه‌كه‌م، من ئه‌وه‌ی به چیرۆك
نه‌توانم تابیری لی بكه‌م زۆر به ئاسانی به شیعر دین به
ده‌ستمه‌وه، چونكه لای من مرۆڤ له شیعردا سه‌ربه‌ستتره وه‌ك له
نووسینی چیرۆكدا، له چیرۆكدا تۆ ته‌نها له سه‌ره‌تاوه سه‌ربه‌ستی
چۆن ده‌نووسی، دوایی دیر به دیر ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ت لی
ده‌سه‌نیته‌وه. تا دوایی ته‌نها قاڵبیكت بۆ ده‌هیڵیته‌وه و له
ناویدا گیر ده‌خۆی، ئه‌وه بۆیه نووسه‌ران هه‌ندی جار شیعرییه‌ت به
نووسینه‌كانیانه‌وه دیار ده‌بیت، ئه‌وه ته‌نها هه‌وڵدانیكه بۆ
ده‌رچوون له‌و قاڵبه و هیچی تر، (ژۆن ماری لی كلیزوو) كه ئه‌مساڵ
2008 خه‌لاَتی نۆبڵی وه‌رگرت قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه كه ده‌ڵیت:
(نووسین وه‌ك مۆسیقا وایه، به‌لاَم ئه‌میان به وشه‌یه). لای منیش
وایه، به‌لاَم شیعر موسیقایه‌كی ئاسانتره وه‌ك له رِۆمان و چیرۆك.
له رِۆمان و چیرۆكدا تۆ كۆمه‌ڵیك پاڵه‌وانت هه‌یه كه ده‌ستیان به
ده‌ستته‌وه‌یه و نایه‌ڵن بچی بۆ هیچ شوینیك و به‌ندیان كردووی،
به‌لاَم له شیعردا له جیاتی به‌ندیخانه، تۆ باڵت هه‌یه و بۆ كویت
ده‌وی ده‌فرِیت و دنیاش چی لی دی با لیی
بی.
رِابه‌ر فاریق: كاتیك بمانه‌وی به‌گه‌ریینه‌وه بۆ حه‌فتاكانی چیرۆكی
كوردی، ده‌بینین وه‌ك هه‌بوون، چیرۆكمان هه‌یه و دیدی بیبلۆگرافیانه‌ی
نووسه‌ره‌كانیان هه‌رده‌م هه‌وڵی سه‌لماندنه‌وه‌ی بوونی ده‌قه‌كان
ده‌ده‌ن، نه‌ك پرسیار، جا بۆئه‌وه‌ی چیرۆكیش ببی به پرسیار
له‌به‌رده‌م مرۆڤدا، له رِوانگه‌ی ئیوه‌وه رِه‌وته‌كه چۆن
وه‌ربچه‌رخینین؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
چیرۆكی كوردی هه‌ر له ناوه‌رِاستی بیسته‌كانه‌وه تا حه‌فتاكان
له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ره‌ی نه‌گۆرِ و سه‌ره‌كی كاری كردووه، یه‌كیكیان
مه‌سه‌له‌ی هه‌ژاریی، كه ئه‌مه‌ش رِه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ده‌بی
كلاسیكی ئه‌وروپییه له سه‌ده‌كانی 18 و 19وه كه به قووڵی له نیو
چیرۆك و رِۆماندا ئاماده بووه و كاری گه‌وره‌ی له ئه‌ده‌بی
دراوسیكانمان كردووه و له‌ویشه‌وه بۆ نیو ئه‌ده‌بی كوردی. ته‌وه‌ریكی
تریش بیری نه‌ته‌وایه‌تی كه نه‌بوونی ده‌وڵه‌تیك و چه‌وساندنه‌وه‌ی
مرۆڤی ئیمه و جه‌سته‌یه‌كی برینداری دوای شكسته‌كان و نه‌بوونی
ناسنامه‌یه‌كی سیاسی، وای كرد كه به ده‌گمه‌ن چیرۆكیك ده‌بینینه‌وه
به‌و خه‌ونه سیاسییه بارگاوی نه‌كرابیت. نووسه‌ره ئازیزه‌كانمان
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی خۆیانمان له نیو تیكسته‌كانیاندا بۆ
بگیرِنه‌وه، هاتن و خه‌ونه‌كانی خۆمانیان بۆ گیرِاینه‌وه كه خۆمان
پیش ئه‌وان بینیبوومان. بۆیه ئه‌و ئه‌ده‌به نه‌یتوانی پرسیار دروست
بكات. له راستیدا ئه‌مه تا رِاده‌یه‌كی زۆریش بۆ نه‌وه‌ی
چیرۆكنووسانی هه‌شتاكانیش رِاسته و له هه‌شتاكانیشدا پرسیار له نیو
چیرۆكدا زۆر لاواز بوو، به‌لاَم رِه‌وته‌كه له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه و
به تایبه‌تی له دوای رِاپه‌رِینه‌وه گۆرِا و ئه‌ده‌بی ئیمه قووڵتر
سه‌یری مرۆڤی كرد، تۆ تا قووڵ سه‌یری ئینسان نه‌كه‌یت ناتوانی پرسیاری
قووڵ له‌و بوونه‌وه‌ره بكه‌یت.
رِابه‌ر فاریق: به‌شی زۆری چیرۆك له رووی پرسیاره‌وه لاواز بوون،
به‌لاَم گروپیك له‌وانه، سه‌دره‌دین عارف، له‌تیف حامید، ئه‌حمه‌د
شاكه‌لی، محه‌مه‌د موكری، سه‌لاح شوان... تاد، بونیادی چیرۆكه‌كانیان
هه‌ڵگری پرسیار بوون، كاركردنی ئه‌م دوو ئاسته چۆنه و چون ده‌ستنیشان
ده‌كرین؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا زۆربه‌ی زۆری چیرۆكه‌كانی ئه‌م نووسه‌رانه‌ش له‌و دوو
ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌ی كه باسم كرد ده‌رنه‌چوونه، چه‌ند چیرۆكیكی
كه‌م نه‌بیت كه توانیان له‌و دوو ته‌وه‌ره خۆیان قوتار بكه‌ن،
له‌وانه بۆ نموونه: (چای شیرین و گه‌له‌گورگ)ی كاك حسین عارف، چه‌ند
چیرۆكیكی كه‌می حه‌فتاكانی كاك محه‌مه‌د موكری، چه‌ند چیرۆكیكی كه‌می
كاك سه‌لاح شوان، چیرۆكه‌كانی كاك شیرزاد حه‌سه‌ن، تۆ تا واقیع وه‌كوو
خۆی ببینیت و وه‌كوو خۆی بنووسیته‌وه بونیادیكت نابیت پرِ له پرسیاری
قووڵ. تۆ ئه‌گه‌ر به گیرِانه‌وه‌یه‌كی ساده واقیع بگیرِیته‌وه وه‌ك
زۆربه‌ی زۆری چیرۆكی كوردی، ته‌نها ده‌شتوانی پرسیاری ساده
بكه‌یت.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌گه‌ر ورد له چیرۆكنووسی حه‌فتاكان برِوانین،
ده‌بینین گه‌وره‌ترین كیشه‌یان ته‌كنیك بووه، هاوكات له
گوتاره‌كانیاندا به‌كارهینه‌ری زۆرترین وشه‌ی (داهینان) و (نویخوازی)ین
و خۆیان به كۆكه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت هاتووه‌ته پیش چاو، ئه‌مه له
كاتیكدایه كه وا نین، ئه‌و گوتارانه‌ی كه له ئیستای چیرۆكنووسانی
هاونه‌وه‌ی خۆتدا ده‌یبینی، تا چه‌ند نزیكن له
حه‌قیقه‌ت؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له راستیدا من له چاوپیكه‌وتنی تریشدا باسی ته‌كنیك و داهینان و
نویخوازیم كردووه، بۆیه نامه‌وی لیره‌دا دووباره‌ی بكه‌مه‌وه،
به‌لاَم ئه‌وه ده‌ڵیم كه گرفتی گه‌وره‌ی چیرۆكنووسانی حه‌فتاكان
ته‌نها نه‌بوونی ته‌كنیك نه‌بووه، به‌ڵكوو ته‌كنیك یه‌كیك بووه له
كیشه‌كان. كیشه‌ی تر جوینه‌وه‌ی ئه‌و دوو بابه‌ته سه‌ره‌كییه بوو كه
له سه‌ره‌وه باسم كرد، نه‌بوونی شوین و نه‌بوونی رِووداو، بی
كاراكته‌ری پاڵه‌وان، كۆپی كردنی واقیع، چیرۆكی ئیمه‌ی پرِ كرد له
مرۆڤی بی خه‌ون و بی خه‌یاڵ، توورِه‌و بی ئیراده، من نازانم چه‌ندی
ئه‌و براده‌رانه خۆیان به كۆكه‌ره‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت هاتۆته پیش چاو
(وه‌ك له پرسیاره‌كاتدا ده‌ڵیی)، به‌لاَم ئه‌و هاونه‌وه‌یه‌ی منیش
ناتوانی حه‌قیقه‌ت له خۆیدا كۆبكاته‌وه، چونكه حه‌قیقه‌ت شتی نییه
كۆبكریته‌وه، به‌ڵكوو شتیكه بلاَوده‌كریته‌وه، حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌ی
جوانه هی كه‌س نییه و ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش حه‌قیقه‌ته به‌یانی ماناكانی
ده‌گۆریت. كه‌س ناتوانی حه‌قیقه‌ت بۆ خۆی قۆرغ بكات، هه‌روه‌ك چۆن هیچ
نووسه‌ریكیش نا‌توانیت بی حه‌قیقه‌ت و ئه‌گه‌ران به شوین ماناكانیدا
تیكستی جوان بنووسیت.
رِابه‌ر فاریق: رِۆحی مرۆڤ (به تایبه‌ت نووسه‌ری چیرۆك) ته‌نها
ئاوینه‌ی خۆیه‌تی، یان له‌نیو مرۆڤدا هه‌موو ئه‌و به‌شه بچووك
بچووكانه هه‌ن كه به‌شی تایبه‌تی ئه‌و نین و هی هه‌موو مرۆڤایه‌تین؟
هاوكات ئایا مرۆڤ جگه له خۆی نیشته‌جیی هه‌زاران دیارده‌و ده‌نگی
كپكراو وبیده‌نگی تر نییه كه سه‌رچاوه‌كانیان ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی
نیو خوده‌وه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
ئه‌مه پرسیاریكی جوانه، نووسه‌ر بۆیه ده‌نووسیت تا باسی ئه‌و ترس و
دڵه‌رِاوكی و ئازارانه بكات كه گه‌مارۆی مرۆڤیان داوه، تا خه‌ون به
دنیایه‌كی جوانتر و ئینسانیتره‌وه ببینیت، كه‌ی نووسه‌ر خه‌ونه‌كانی
له نیو تیكسته‌كاندا قووڵتر‌و فراوانتر بوون، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی كه
ئیتر له رِۆحی خۆی چووه‌ته ده‌ره‌وه و هاواره‌كانی بۆ هه‌مووانه،
(دائه‌گه‌رمان) كه نووسه‌ریكی گه‌وره‌ی سویدییه ده‌ڵی: من كه
ده‌نووسم خه‌ون ده‌بینم نه‌ك كه ده‌نووم). نووسه‌ر هه‌میشه له
سه‌ره‌تاوه له خۆیه‌وه ده‌ستپی ده‌كات، سه‌یری دڵه‌رِاوكیی خۆی
ده‌كات، سه‌یر ده‌كات شتی نووقسانه، ئه‌م له سه‌ره‌تادا ده‌یه‌وی
نووقسانیكه بنووسیته‌وه، به‌بی ئه‌و نووقسانییه مه‌حاڵه قه‌ڵه‌م
به ده‌سته‌وه گرتن، یان دانیشتن له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا،
نووسینه‌وه‌ی ئه‌و نووقسانییه به‌ره‌و شوینی ترت ده‌بات، جاریك
به‌ره‌و به‌هه‌شته دۆزه‌خییه‌كانی منداڵیی و جاریك به‌ره‌و رِارِه‌وه
تاریكه‌كانی رِۆح و جاریك بۆ زیندانه شیداره‌كانی عه‌ده‌م. ئیتر
لیره‌وه تۆ ئه‌گه‌ر باسی خۆشت بكه‌یت، چه‌نده‌ها كه‌سی تر له نیو
تیكسته‌كه‌ی تۆدا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌و وه‌ها ده‌زانن باسی ئه‌وان
ده‌كه‌یت. نووسه‌ر تا پاكتر و رِاستگۆیانه‌تر باسی خۆی بكات، جوانتر
باسی ئازار‌و خه‌ون و دڵه‌رِاوكیكانی خوینه‌رانی خۆی ده‌كات. تا
ئاوینه‌كه‌ی رِۆحی خۆی پاكتر بیت، وینه‌ی دنیای ده‌ره‌وه و دنیای
خوینه‌رانی له نیو ئاوینه‌كه‌دا رِوونتر
ده‌رده‌كه‌ویت.
رِابه‌ر فاریق: ئایا مرۆڤ ئه‌و كتیبه نییه كه كۆی میژووی پیشووی
مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر نووسراوه؟ ئایا هه‌ر ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی ئیمه كه
له نیو دیواره‌كانیدا به‌ندین، بۆ خۆی ئه‌و جه‌مسه‌ری لیكچوونه نییه
كه ئیمه به هه‌موو ئه‌وانی تره‌وه گری
ده‌دات.
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
دۆستۆییفسكی له باره‌ی دۆنكیشۆتی سیرڤانتسه‌وه ده‌ڵی: (ئای كه
جوانه ئه‌م كتیبه، له‌و كتیبانه نییه كه ئیستا ده‌نووسرین، له‌م
جۆره كتیبانه چه‌ند سه‌د ساڵ جاریك بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌نیردرین.
ئه‌گه‌ر ژیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه كۆتایی هات و پرسیاریان لی كردین و
وتیان: ها ژیانتان له‌سه‌ر زه‌وی چۆن بووه، رِای گشتیتان به‌رانبه‌ری
چییه؟ ئه‌و كاته مرۆڤ ده‌توانی كتیبی دۆنكیشۆتیان بداتی و بڵی ئه‌مه
رِای ته‌واوه‌تیمه به‌رانبه‌ر به ژیان، ئایا ده‌توانن لۆمه‌م بكه‌ن؟)
له‌م قسانه‌ی دۆستۆیفسكییه‌وه ئه‌وه تیده‌گه‌ین كه كتیبیك جاری
وه‌ها هه‌یه له جیاتی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و میژووه‌كه‌ی قسه ده‌كات،
له رِاستیدا رِه‌نگه ئه‌ده‌ب و هونه‌ر تاقه هه‌ڵقه‌یه‌ك بن كه
هه‌موو مرۆڤایه‌تی به شیوه‌یه‌كی رِاستگۆیانه پیكه‌وه ببه‌ستنه‌وه،
تۆ سه‌یری دین و سیاسه‌ت و ناسیۆنالیزم چۆن مرۆڤه‌كانی سه‌ر ئه‌م
زه‌وییه لیكهه‌ڵده‌وه‌شینیته‌وه و ده‌یانكات به دوژمنی یه‌كتری،
سه‌یری ئه‌و هه‌موو خوینه بكه رِشتوویانه، ته‌نانه‌ت زانستیش بۆ
مه‌رامی خراپ به‌كاردیت و هه‌ندی جار زیانی زیاتره وه‌ك له سوودی.
بۆیه لیره‌وه ده‌بینین كتیبیك نه‌ك ته‌نها مرۆڤه‌كانی ئیستا پیكه‌وه
گری ده‌دات، به‌ڵكوو رِۆمانیك بۆ نموونه ده‌توانیت من و تۆ بباته‌وه
بۆ زه‌مه‌نیكی تر‌و كولتووریكی تر.ئه‌مه‌ش هیزیكی گه‌وره‌یه و ده‌بیت
له یادی نه‌كه‌ین.
رِابه‌ر فاریق: كه چیرۆك ده‌دوی، چی ده‌دوی؟ ئایا خودیكی ناوازه‌و
تایبه‌ت ده‌دوی، یان رِۆحیكی گشتی؟ ئه‌وه منی مرۆڤه‌كانه كه قسه
ده‌كا، یان منیكه ده‌لاله‌ت له ده‌نگیك ده‌كا له نیو خودی
چیرۆكنووسدا نیشته‌جییه‌و چیرۆكنووسی كردووه‌ته
ناخود؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا چیرۆك تیكه‌لاَویكه له هه‌موو ئه‌مانه. چیرۆكی باش
چه‌ند ده‌نگیكی تیكه‌لاَوه كه ده‌نگیكی ناخود نماینده‌یه‌تی، ئه‌م
ناخوده‌ش كه له (خود)دا جیگیره چه‌ندی ناخوده هینده خوده و
چه‌نیكیش خوده هینده گشتییگره. كه چیرۆكیك ده‌نووسم و خوینه‌ریك
پیم ده‌ڵیت كه خۆی تیدا بینیووه‌ته‌وه، ئه‌وه ناگه‌ینیت كه من و
ئه‌و له‌یه‌ك ده‌چین، به‌ڵكوو ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نیت كه ده‌نگی ناو
چیرۆكه‌كه له هه‌ردووكمان ده‌چیت، چه‌ند ده‌نگیكه و هه‌ریه‌كه و
ئاوازه‌كه‌ی به جۆریك ده‌بیستیت، هه‌ریه‌كه‌و به‌جۆریك له
ئه‌شكه‌وته تاریكه‌كانی رِۆحیدا ده‌نگ ده‌داته‌وه. كه نووسه‌ر
ده‌نووسیت، باسی خۆی ده‌كات، به‌لاَم ئه‌م (خود)دانه زۆر ده‌بن و وازی
لی ناهینن، ناچاره هه‌وڵ ده‌دات بنووسیت تا ئه‌م (خود)دانه پیكه‌وه
له پاڵه‌وانیكدا كۆبكاته‌وه، بۆیه هه‌م خودی خۆی و هه‌م تۆ‌و هه‌م
خوینه‌ری تریش خۆی تیاده‌بینیته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: چیرۆكی ئیستای كوردی به‌ده‌ر له گوتنی حه‌رام و
حه‌لاَڵه‌كان، ده‌یه‌وی چیمان پی بڵیت؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
به‌رِاستی ئه‌مه پرسیاری چاكه‌و هه‌رچه‌ند بیری لی ده‌كه‌مه‌وه
نازانم چیرۆكی ئیستای كوردی ده‌یه‌ویت چی بڵیت. من لیره‌دا نامه‌ویت
باسی خۆم بكه‌م، ئه‌وه‌یان هه‌ڵده‌گرم بۆ كه‌سانی تر، به‌لاَم ته‌نها
ئه‌وه‌نده ده‌ڵیم كه له كۆمه‌ڵه چیرۆكی (وینه‌كان دووباره
ده‌بنه‌وه) وه و (نووسینه‌وه‌ی درِك) و ئه‌م چیرۆكانه‌ی دوایشم، من
خۆم ده‌زانم ده‌ڵیم چی و خوینه‌ره‌كانیش به ئاسانی ده‌توانن ده‌ست
بخه‌نه سه‌ر زۆر لایه‌نی ناو چیرۆكه‌كانم، چونكه من شتیكم هه‌یه‌و
ده‌مه‌ویت بیگه‌ینم، خه‌ونیكی شه‌رمنانه‌ی خۆمه‌و بۆ خۆمی
ده‌نووسمه‌وه‌و دوایش له سنووره‌كانی خۆم ده‌چیته ده‌ره‌وه. له
رِاستیدا هه‌ڵه‌یه وا تیبگه‌ین كه چیرۆك ته‌نها تیكدانه‌وه‌و
دروستكردنی خوده و هیچی تر، ده‌بیت له پاڵ ئه‌مه‌شدا په‌یامیكت
هه‌بیت بیگه‌ینی، من باسی په‌یامی ئایدۆلۆژی ناكه‌م، به‌ڵكوو په‌یامیكی
ئینسانی، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه ته‌نها تیكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و
دروستكردنه‌وه بیت به وشه، جا ئه‌و گه‌مه‌یه شیعر ده‌توانی بیكات و
كه‌سیش گله‌یی لی ناكات، چونكه جوانی و په‌یامی شیعر خۆی له‌و
گه‌مه‌یه‌دایه، تۆ سه‌یری زۆربه‌ی زۆری چیرۆكی ئیستا، كۆمه‌ڵیك فیگورت
هه‌یه كه فرِی دراونه‌ته ده‌ره‌وه‌و كه‌سیش نازانیت چی‌یان ده‌ویت،
نه‌شتیكیان پییه بیده‌ن به تۆ‌و نه شتیكیان له تۆش ده‌ویت.هه‌موو
تیكستیكی مه‌زن و نه‌مر په‌یامیكی ئینسانی له پشته‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی
رِۆمان و چیرۆك له‌و په‌یامه داده‌برِی كه‌سیكه ده‌یه‌وی به‌رگری له
نووسینه خراپه‌كانی خۆی بكات.كه‌سیكه ده‌یه‌ویت هه‌ر بنووسیت و
بنووسیت و كه‌سیش پرسیاری لی نه‌كات ئه‌وه به‌راست تۆ ده‌ته‌وی بڵیی
چی؟
رِابه‌ر فاریق: خه‌ون چۆن له نیو ده‌قی داهینراودا ته‌وزیف ده‌كه‌ی؟
هاوكات بۆ پرۆسه‌ی داهینان تا چه‌ند سوودت له خه‌ون
وه‌رگرتووه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
من هه‌میشه وه‌كوو سیحریك سه‌یری خه‌ون ده‌كه‌م، هه‌موو خه‌ونیك لای
من حیكایه‌تیكه، چیرۆكیكه‌و نه‌نووسراوه‌ته‌وه، له‌رِاستیدا
پیكهاته‌ی خه‌ون زۆر له چیرۆك ده‌چیت، به‌تایبه‌تی له‌وه‌دا كه
هه‌ردووكیان له نیوان خه‌یاڵ و رِاستیدا له‌دایك ده‌بن، هه‌ردووكیان
نیوه‌یان زاده‌ی خه‌یاڵن و نیوه‌كه‌ی تریان دینه‌وه ناو واقیع و ژیانی
رِۆژانه‌وه، هیچیشیان رِاست نین و ده‌بنه‌وه به رِاست، له رِاستیدا
من سوودیكی زۆرم له خه‌ون وه‌رگرتووه نه‌ك ته‌نها بۆ گیرِانه‌وه‌و
چنینی رِوداو، به‌ڵكوو بۆ ته‌كنیكیش سوودیكی گه‌وره‌م لی بینیووه، تۆ
سه‌یری ئه‌و هه‌موو تیكه‌لاَوكردنی زه‌مه‌نانه‌ی له خه‌وندا هه‌یه
چه‌ند یارمه‌تی ده‌رن بۆ نووسه‌ران. من خویندنه‌وه‌ی چه‌ند كتیبیك
یارمه‌تییه‌كی زۆریان دام كه سوودیكی گه‌وره له خه‌ون و شیی
كردنه‌وه‌كانی ببینم.یه‌كیك له‌و كتیبانه فه‌رهه‌نگی خه‌ونی (تۆنی
كریسپ)1990، ئه‌م زانا ئینگلیزییه 22 ساڵی ته‌واوی خۆی بۆ نووسینی
ئه‌م فه‌رهه‌نگه دانا، كه 3000 خه‌ون و ماناكانیتی.بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر تۆ خه‌ونت به ئه‌دریس و ناونیشانه‌وه بینی، ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نی كه پیوه‌ندی به ژیانی ئیستای تۆوه هه‌یه، ئه‌گه‌ر
ناونیشانه كۆنه‌كه‌ت له خه‌وندا ون كرد ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی كه تۆ
ئیستا له‌و ژیانه كۆنه‌ی خۆت جیاكردۆته‌وه‌و ده‌ته‌وی ژیانیكی تر بژیت
و بیركردنه‌وه‌ت گۆرِاوه.بۆیه ده‌توانی به‌ئاسانی هه‌نگاوی تازه
بنییت.وه‌ك ده‌بینی تۆ ده‌توانیت به ئاسانی ئه‌مانه له نیو چیرۆك و
رِۆماندا ته‌وزیف بكه‌یت و بیبه‌خشیت به پاڵه‌وانه‌كانت. ئه‌و
فه‌رهه‌نگه نووسه‌ر ده‌كات به خه‌ون ناسیكی ته‌واو. یه‌كیكی تر له‌و
نووسه‌رانه ئالفرید ئادله‌ر( 1870_ 1937)ه كه له نه‌مسا له‌دایك
بووه، ده‌رمانسازی خویندووه، فرۆید كاریكی زۆری له‌سه‌ر هه‌بووه.
به‌لاَم دوایی خۆی له فرۆید جیاده‌كاته‌وه. ئه‌و ده‌ڵی كه له
خه‌وندا مرۆڤ دوو حاڵه‌تی گرنگ ده‌رك پی ده‌كات، یه‌كه‌میان ئه‌و
وینه‌یه‌یه كه خه‌ونه‌كه ده‌یبه‌خشی، ئه‌وی تریان ئه‌و مانایه‌یه
كه پیمان ده‌ڵی چ شتیك له كۆمه‌ڵگه‌دا ریگه‌ی پی دراوه، ئه‌و پیی
وایه ئه‌گه‌ر یه‌كی له خه‌ونیدا زۆر بیزار بوو له‌وانه‌یه له ژیانی
خۆیدا زۆر تووره‌و درِنده بنوینی.ئه‌و پیی وایه كه خه‌ون نه‌ك
ته‌نها به‌رانبه‌ر به خۆمان و ئه‌و شوینه‌ی كه تیا ده‌ژین هوشیارمان
ده‌كاته‌وه به‌ڵكوو واشمان لی ده‌كات له ژیاندا به‌هیز و سه‌ركه‌وتوو
بین. كتیبه
به ناوبانگه‌كه‌ی فرۆید به ناوی شییكردنه‌وه‌ی خه‌ون كه تیایدا باسی
خه‌ون و ناسنامه‌كانی ده‌كات، كتیبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی سایكۆلۆژی
به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ئیریخ فرۆم (ئه‌و زمانه له‌یادچووه)، كه خۆی
یه‌كیكه له تیۆلۆژه به‌ناوبانگه‌كان. هه‌روه‌ها كارل یونگ
(1875-1961) كه بایه‌خیكی زۆری ده‌دا به سومبوله‌كانی خه‌ون. بۆ
نموونه له‌و چیرۆكه‌ی مندا (نووسینه‌وه‌ی د‌رك) غه‌ریب ریكۆرد زۆر
فرۆیدیانه خه‌ون ده‌بینی و برِواشی به خه‌ونه‌كه‌ی خۆیه‌تی كه رِاست
ده‌رده‌چی.بۆیه ده‌ڵیم فرۆیدیانه، چونكه فرۆید برِوایه‌كی ته‌واوی
به رِاستی بوونی خه‌ون هه‌بوو.
رِابه‌ر فاریق: له نیو هه‌رده‌قیكی سه‌ركه‌وتوودا منداڵییه‌كی پرِ
خه‌م، یان به‌ختیار ئاماده‌یی هه‌یه و چاو ده‌گیرِی، ئایا تۆ تا چه‌ند
سوودت له منداڵی وه‌رگرتووه، هه‌م وه‌ك كه‌ره‌سه، هه‌م وه‌كوو
دیویكی دیكه‌ی خۆت له زه‌مه‌نی زوودا، یان تا چه‌ند وه‌كوو مه‌رجه‌ع
ئه‌گه‌راویته‌وه لای و كارت پی كردووه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
ئه‌مه یه‌كیكه له‌و پرسیارانه‌ی كه نووسه‌ران هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن
لییان نه‌كریت و شاعیرانیش به‌پیچه‌وانه‌وه هه‌میشه پییان خۆشه و
ده‌توانن ده لاپه‌رِه بنووسن. چونكه پرسیاره‌كه ته‌نها شاعیرانه
وه‌لاَم ده‌دریته‌وه، به‌لاَم به‌نسبه‌ت منه‌وه كه‌ی بمه‌ویت
ده‌توانم بگه‌ریمه‌وه‌و چیم بوی لیی هه‌ڵگرم و به‌كاری بهینم.من تا
ئیستاش زۆر ورده‌كاری منداڵیم له‌بیر ماوه‌و هه‌ندی جار ئاخ هه‌ر
ده‌ڵیی دوینییه.مرۆڤ تا به ژماره‌ی ساڵه‌كانی ته‌مه‌ن له منداڵی
دوورتر بكه‌ویته‌وه، لای نزیكترو خۆشه‌ویستره.به‌شیكی میشكی مرۆڤ
ئه‌و یاده‌وه‌رییانه‌ی تیدا پاریزراوه‌و من له‌وه‌دا به‌ختیكی چاكم
هه‌بوو كه خاوه‌نی مه‌غزه‌نیكی گه‌وره‌م له یاده‌وه‌ری، من ته‌نانه‌ت
باخچه‌ی ساوایان و ساڵه‌كانی سه‌ره‌تاییم به‌رِوونی له‌بیره‌و هه‌ندی
جار دینه‌وه ناو چیرۆكه‌كانم.من ته‌نها 4 ساڵی یه‌كه‌مم بیر نییه‌و
ئه‌و 4 ساڵه‌ش به‌هۆی گیرِانه‌وه‌ی دایك و باوكم و خوشك و برا
گه‌وره‌كانمه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌و شتیكیان بۆ گیرِاومه‌ته‌وه‌و كه وای
لی هاتووه ئه‌و 4 ساڵه‌ش زۆر پیم غه‌ریب نه‌بیت. به‌هه‌رحاڵ نووسه‌ران
هه‌میشه ئیشیكی زۆریان به منداڵیی خۆیانه‌و به نووسین ده‌یانه‌وی
بئه‌گه‌رینه‌وه، ئه‌وه‌شی هه‌وڵ و فیڵه‌كانی له ناو نووسیندا بۆ
ئه‌گه‌رانه‌وه زۆرتر‌و جوانتر بیت، تیكسته‌كه‌شی جوانتر ده‌بیت.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و دیمانه‌ی كه له كتیبی (نووسینه‌وه‌ی درِك)دا
داتناوه، له رِسته‌یه‌كدا نووسیوته: (تیكستی جوان ئه‌و تیكسته‌یه
كه ده‌ره‌وه‌ی خۆی جوان ده‌كات). له‌ویدا مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه
ئیمه پتر ده‌بی پشت به رِامان و فه‌نتازیاكانمان ببه‌ستین بۆ
نووسینی ده‌قیك كه به‌رگه‌ی زه‌مه‌ن بگریت. به‌لاَم پیت وانییه كه
چیرۆكنووسی باش بتوانی به شیوه‌یه‌كی فه‌نتازی واقیع بنووسیته‌وه؟
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه گه‌مه‌یه‌كی زۆری له‌گه‌ڵدا بكات و
هه‌ڵیبوه‌شینیته‌وه و به شیوه‌یه‌ك به كاری بهینیت كه له خزمه‌تی
ده‌قدا
بیت؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
من له‌و چاوپیكه‌وتنه‌دا كه له كتیبی (نووسینه‌وه‌ی درِك)دا
دانراوه، باسم له كۆپیكردنی واقیع كرد و هه‌ندی تیكستی باشی
نووسه‌رانی هه‌شتاكان كه دنیای واقیعی ده‌ره‌وه ئه‌و تیكستانه‌ی جوان
كرد كه ده‌بوایه به پیچه‌وانه‌وه بوایه، تۆ ئه‌گه‌ر پشت به
فه‌نتازیا و خه‌یاڵ نه‌به‌ستی، واقیع به ته‌نها كۆمه‌كت ناكات بۆ
نووسینی تیكستیك كه ته‌مه‌نی دریژ بیت و ماوه‌یه‌كی زۆر بمینیته‌وه.
تۆ ئه‌گه‌ر واقیع وه‌كوو خۆی بنووسیته‌وه، ئه‌وا دوای نه‌مانی ئه‌و
واقیعه و گۆرِانی، ئیتر ئه‌و تیكسته بیر ده‌چیته‌وه. ئه‌گه‌ر به
رِیكه‌وتیش تیكستیكی باش به بی خه‌یاڵ به‌رهه‌م هات كه ئه‌م
رِیككه‌وته له هه‌شتاكاندا زۆر رِووی دا، ئه‌وا ئه‌و تیكستانه وه‌ك
دیكۆمینتیكی میژوویی ده‌میننه‌وه و ده‌خویندرینه‌وه، نه‌ك وه‌ك
ده‌قیكی ئه‌ده‌بیی. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی واقیع و جاریكی تر
دروستكردنه‌وه‌ی گه‌مه‌یه‌كی سه‌خته و هه‌روا ئاسان نییه و به
هه‌موو كه‌سیك ناكریت. من له شوینی تریش ئه‌م قسه‌یه‌م كردووه كه
زه‌حمه‌ترین شت له نووسیندا رِاگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگییه‌یه له كه
نیوان خه‌یاڵ و واقیعدا دروست ده‌كری، ته‌نها نووسه‌ری زۆر باش
ده‌توانی به‌لاَنسی ئه‌و دووانه پیكه‌وه رِابگری و خوینه‌ر له
نیوانیاندا بهینیت و ببات و دیلانیی پی بكات. بینه به‌ر چاوی خۆت؛ تۆ
فیگوریكت هه‌یه له قورِ، ئه‌وا تیكی ده‌ده‌یته‌وه و شتیكی ته‌واو
تازه‌ی لی دروست ده‌كه‌یت، هینده جوان دروستی ده‌كه‌یت و پرِی
ده‌كه‌یت له سیحر و ئه‌فسوون كه كه‌س بیر له فیگوره كۆنه‌كه
ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بیریشی لی بكاته‌وه خه‌فه‌تی بۆ نه‌خوات كه له
ده‌ستی داوه، به‌ڵكوو هه‌ست بكات ئه‌م فیگوره تازه‌یه دنیای له لا
گۆریوه و به جۆریك له جۆره‌كان جوانتریشی كردووه.
رِابه‌ر فاریق: پیموایه دوو له ئه‌ركه‌كانی هه‌ر نووسینیكی باش
جولاَندن و گواستنه‌وه‌ن، واته ئه‌فسوونمان بكات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا
دوورمان بكاته‌وه له خۆشمان، ئه‌مانه‌ش له سه‌روه‌ختی خویندنه‌وه‌دا
به‌رجه‌سته ده‌بن. به ده‌ر له‌مانه‌ی كه تیشكم خسته سه‌ریان، یان
له‌وانیش كاریئه‌گه‌رتر، چ ئه‌ركی دیكه هه‌یه بیخه‌یته ئه‌ستۆی
نووسین، به تایبه‌تی چیرۆك كه به‌رِیژه‌یه‌كی یه‌كجار كه‌م
ده‌خوینریته‌وه له ناو خوینه‌رانی ئیمه‌دا
؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
له رِاستیدا مه‌رج نییه هه‌موو كاتیك نووسین له خۆمانمان دوور
بخاته‌وه، جاری وا هه‌یه یه‌كجار به پیچه‌وانه‌وه‌یه، مه‌به‌ستمه
بڵیم كه نووسین جاری وا هه‌یه نه‌ك له خۆتت دوور ناخاته‌وه،
به‌ڵكوو زۆر به قووڵی به خۆتت ده‌ناسینیت. هه‌ندی تیكستی باش هه‌ن
كه زیاتر ده‌تكه‌نه هاورِیی خۆت و به دنیا و نهینییه‌كانی خۆتت
ئاشنا ده‌كه‌ن، جاری وا هه‌یه دوای خویندنه‌وه‌ی تیكستیكی زۆر باش
سه‌رت له‌وه سورِده‌مینی بۆ هینده پیوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خۆتدا پیش ئه‌م
خویندنه‌وه‌یه لاوازبووه و تۆ پیت نه‌زانیووه، خوینه‌ری جیاواز
پیوه‌ندی جیاواز له‌گه‌ڵ تیكستدا ده‌دۆزیته‌وه و رِه‌نگه ئه‌مه‌ش
ئه‌ركیكی گرنگتری نووسین بیت. به ده‌ر له‌وه دوو ئه‌ركه‌ی تر كه تۆ
باست كردن، بیگومان ئه‌ركی تر زۆرن، وه‌ك گۆرِینی تیرِوانینمان
به‌رانبه‌ر به ژیان و مرۆڤ و پیوه‌ندییه‌كان، ده‌وڵه‌مه‌ندبوونمان به
ئه‌زموونی نوی و به‌هیزبوونمان به‌رانبه‌ر به ژیان و فرمیسك و
ده‌رده‌كانی. جاری وا هه‌یه چیرۆكیكی جوان، رِۆمانیكی به نرخ،
هه‌ستیكت پی ده‌به‌خشی كه ئه‌مه دووه‌م جاره ده‌ژیت. به هه‌رحاڵ،
من خۆم هه‌ستی وه‌هام هه‌بووه و هیوادارم زۆر كه‌سی تریش هه‌مان
هه‌ستیان كردبیت. یان پاڵه‌وانه‌كان هینده نزیك بن لیته‌وه كه هه‌ست
بكه‌یت ته‌مه‌نیكه ده‌یانناسیت و هه‌میشه له یاده‌وه‌ریتدا ده‌ژین.
بۆ ئه‌وه‌ش كه تۆ ده‌ڵییت كه خوینه‌ری چیرۆك لای ئیمه به
رِیژه‌یه‌كی كه‌م ده‌خویندرینه‌وه، جیگای داخه و له ئه‌وروپادا چیرۆك
خوینه‌ریكی یه‌كجار زۆری هه‌یه و له‌گه‌ڵ رِۆماندا به شیوه‌یه‌كی
زۆر فراوان ده‌خویندرینه‌وه
رِابه‌ر فاریق: ماوه‌ی دوو ساڵ هیچ چیرۆكیكت بلاَونه‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ی
هه‌ستیشم پی كردبیت خوینه‌رانی كورد پتر مه‌به‌ستیانه نووسه‌ر-
چیرۆكنووس به‌رده‌وام بیت، نه‌ك له ماهییه‌تی ده‌ق قووڵترببیته‌وه،
پیم وایه ئه‌م وه‌ستانه‌ی تۆش بۆ پتر قووڵبوونه‌وه و ئه‌گه‌ران
بووه بۆ ئه‌زموونه‌كانی دیكه‌ت، جوایه‌زیشت كردووه له به‌شداری
كردنه‌وه‌ت، لیره‌دا، پیت وایه هه‌موو نووسه‌ریكیش پیویستی به‌مه
هه‌بیت كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵیكدا یان دوای ئه‌زموونیك بوه‌ستیت، تا
ئه‌زموونی داهاتووی قووڵتر و چرِتر پیشكه‌ش بكات؟ لیكدانه‌وه‌ت چۆنه
بۆ ئه‌و شیوه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رزه خوینه‌رانه؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
به‌ڵی رِاسته، من بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ هیچ چیرۆكیكم نه‌نووسی و به
هیمنی ده‌ستم كرده‌وه به خویندنه‌وه‌یه‌كی جیاواز له جاران و به
چاویكی تر و ده‌رگایه‌كی تره‌وه چوومه‌وه ناو چیرۆكی كوردییه‌وه،
ده‌ره‌نجامه‌كه‌یم به رِوونی له‌و چاوپیكه‌وتنه‌ی له كتیبه‌كه‌دایه
باس كردووه، بۆیه به پیویستی نازانم دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، با هه‌ر
نووسه‌ریكیش خۆی برِیار بدات ئه‌گه‌ر پیویستی به ماوه‌یه‌ك هه‌بیت
تیایدا ته‌نها به قووڵی تیكسته‌كان بخوینیته‌وه، به بی ئه‌وه‌ی
پیویستی به‌وه هه‌بی بنووسی، به پیچه‌وانه‌وه من لام وایه خوینه‌ری
جدی تیكستیكی قووڵی ده‌وی چیژی لی ببینیت، نه‌ك به‌رده‌وام نووسینیكی
بی تام، به‌و جۆره‌ی وه‌ك ئیستا هه‌یه. نووسین ئه‌گه‌رانه، به‌لاَم
ئه‌گه‌رانیك نییه به پیاسه‌وه و ده‌ستیشت بخه‌یته گیرفانه‌وه،
به‌ڵكوو ئه‌گه‌رانیكی شیتانه و پشكنینیكی هه‌میشه‌یی و تیرِامانیكی
قووڵه له رِابردوو و ئیستا‌و داهاتوو، من سه‌ده‌ها پرسیارم له چیرۆكی
كوردی هه‌بوو كه‌س وه‌لاَمی نه‌ده‌دامه‌وه، ناچاربووم خۆم به دوای
وه‌لاَمه‌كاندا بئه‌گه‌ریم. دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندی له وه‌لاَمه‌كان
تیرِوانینی منیان بۆ چیرۆكی كوردی گۆرِی و ئیتر منیش ناچاربووم به
شیوه‌یه‌كی تر بنووسم و ئه‌زموونی تر تاقی بكه‌مه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: له هه‌مان دیمانه‌دا گوتووته: (گومانی تیا نییه كه
نووسین به كوردی رِۆژی له رِۆژان وه‌ك شتیكی پیرۆز سه‌یر كراوه،
وه‌ك تفه‌نگی كه‌سیك هه‌ڵی ده‌گری و پاریزگاری له مانه‌وه‌ی خۆی و
نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات و دژ به دوژمنه‌كانی ده‌جه‌نگی)، ئه‌مه بۆ
ئیستاش گونجاوه، واته ئیستا له بری ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌م دژی دوژمنی
میلله‌ت به كار بهینن، دژ به نووسینی هاونیشتمانییه‌كانیان به كار
ده‌هینن، جا بۆوه‌ی ئه‌و پیرۆزییه‌ی كه باسی ده‌كه‌یت (ئه‌ویش هیشتا
كاڵ نه‌بووه‌ته‌وه، وه‌ختی رِه‌خنه نووسین له‌سه‌ر به‌رهه‌می گه‌لیك
نووسه‌ریش ئه‌م خاڵه به ته‌واوی هه‌ستی پی ده‌كردریت). هاوكات
تفه‌نگه‌كه‌یش، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م شته لوكاڵیی و بی به‌هایه نه‌مینن و
گرنگی به خودی داهینان بدری، چی كۆمه‌كمان ده‌كات بۆ ورد‌و خاشكردنی
ئه‌و بنه‌ما ویرانانه و بیناكردنه‌وه‌یان به شیوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت
به رِه‌وتی ئه‌ده‌ب بكات؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
من برِوا ناكه‌م نووسین به كوردی لای ئیمه ئیستا پیرۆز بیت، رِه‌نگه
له پارچه‌كانی تری كوردستاندا به‌و پییه‌ی به جۆریك له جۆره‌كان
قه‌ده‌غه‌یه، به‌لاَم لای ئیمه‌ش رِۆژی له رِۆژان وه‌ها بوو، ئیستا
لای من نووسینی جوان پیرۆزه به هه‌ر چ زمانیك بیت گرنگ نییه، بۆ
به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌شت ئه‌وه‌ی كۆمه‌كمان ده‌كات
خویندنه‌وه‌یه‌كی قووڵتری تیكسته‌كانه و من له شوینی تریش باسم
كردووه و ده‌بی ئیمه كه‌سانیكمان هه‌بن كه به رِاستی رِه‌خنه‌گر بن
و خۆیان بۆ ئه‌و بواره دانابیت و به قووڵی ئه‌و قووتابخانه
رِه‌خنه‌ییانه بناسن و بتوانن ئه‌و تیكسته جوانانه‌ی ئیمه (ئه‌گه‌ر
به رِاستی هه‌بن)، شی بكه‌نه‌وه.
رِابه‌ر فاریق: گه‌لیك له نووسه‌رانی ئیمه له‌باتی ئه‌وه‌ی به
پیشكه‌شكردنی ده‌قی ئیبداعیی وتوویژ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو (ئه‌وانیدی)
بكه‌ن، به نووسینی ساكار ستاییشی خۆیان ده‌كه‌ن (تۆش له شوینیكی
هه‌مان دیمانه‌دا كه‌میك باست له‌م حاڵه‌ته كردووه). یان په‌نا
ده‌به‌ن بۆ هاورِیكانیان تا وه‌كووو كه‌سی به توانا باسیان بكه‌ن،
هه‌ست ناكه‌یت ئه‌م ته‌رزه (خۆ گه‌وره‌كردنه) زیان به (چییه‌تیی
ده‌ق) بگه‌یه‌نی و وه‌همیكی زه‌مه‌نییش هه‌ڵبره‌خسینی بۆ ئه‌وه‌ی
نووسه‌ر دیار بكه‌وی؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
بی گومان زیانی لی ده‌دات به تایبه‌تی له (ئیستا)دا، به‌لاَم ئه‌گه‌ر
بۆ ماوه‌یه‌كی دریژخایه‌ن سه‌یری بكه‌ین، ئه‌وا زۆر گرنگ نییه، ئه‌و
خۆگه‌وره كردن و نووسینه درۆیانه زۆر ناژین، كه‌س به مه‌دحی درۆ و
پیاهه‌ڵدانی نارِاست نابی به نووسه‌ر، له رِاستیدا دادگای میژووی
ئه‌ده‌ب زۆر له دادگای رِاسته‌قینه رِاستگۆتره، له دادگای
رِاسته‌قینه‌دا زۆر جار رِیی تی كه‌وتووه كه بی تاوان وه‌ك تاوانبار
خراوه‌ته زیندانه‌وه، تاوانباریش به بیتاوان له قه‌ڵه‌م دراوه و
سه‌ربه‌ست كراوه، به‌لاَم میژووی ئه‌ده‌ب رِیگه به‌و هه‌ڵه‌یه
نادات، ئه‌گه‌ر كه‌سیك ته‌نانه‌ت سه‌د ساڵیش مه‌دحی درۆینه بكریت،
ئه‌وا دوایی هه‌ر به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شكیته‌وه. ده‌توانم نموونه‌یه‌كی
زۆر ساده‌ش بهینمه‌وه كه رِه‌نگبی زۆر كه‌س برِوا نه‌كات و پیی هه‌زم
نه‌كریت، ئه‌ویش (مایكۆفسكی)ی شاعیره، ئایدیۆلۆژیا و ده‌سه‌لاَت پله
و پایه‌یه‌كی زۆریان پی به‌خشی، به‌لاَم ئیستا له رِووسیادا وه‌ك
شاعیریش باس ناكریت و هه‌ر ناشخویندریته‌وه.
رِابه‌ر فاریق: ئه‌و چه‌ند چیرۆكه‌ی كه له كتیبی (نووسینه‌وه‌ی
درِك)دا هه‌ن، ته‌واو جیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه‌كانی پیشووترت، وه‌ك
كۆمه‌ڵه چیرۆكی (وینه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه) و چه‌ند چیرۆكیكی
دیكه‌شت. با لیره‌دا بپرسین: چۆن توانیت جوایه‌ز بیت له
هاوئه‌زموونه‌كانت، له كاتیكدا زۆربه‌ی چیرۆكنووسانی ئیمه ته‌نها
له رووی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كاره‌ساته‌كاندا
-تۆزیك- له‌گه‌ڵ یه‌كتریی
جوایه‌زن؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
بۆ من هه‌موو چیرۆكیك دنیایه‌كی تایبه‌ت و رِوداویكی ناوازه‌یه كه
دووباره‌بوونه‌وه‌ی نییه، نازانم بۆ هاوئه‌زموونه‌كانم، به‌لاَم من
له‌گه‌ڵ خۆشمدا حه‌ز ده‌كه‌م جیاواز بم، ئه‌و چیرۆكانه‌ی تریش كه دوای
كۆمه‌ڵه چیرۆكی (نووسینه‌وه‌ی درِك)ه‌وه نووسیومن، هه‌ر ته‌واو
جیاوازن. چیرۆكه‌كانی وه‌ك (باوكی ناو ته‌له‌فۆن) و (ئه‌و كورِه‌ی له
زۆر كه‌س ده‌چیت) و (من به بوكیكی گه‌وره‌وه) و (دڵیك له كه‌لاوه)،
هیچیان له یه‌كتریی ناچن، ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی منه كه خوینه‌ران
له‌سه‌ر یه‌ك بابه‌ت و شیوازی نووسین رِانه‌هینم، بۆ ئه‌وه‌ی زوو بی
تاقه‌ت نه‌بن له چیرۆكه‌كانم.
رِابه‌ر فاریق: چی له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا
ناتوانن بیگۆرِن؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
ئه‌مه‌ش یه‌كیكی تره له پرسیاره جوانه‌كانی تۆ. تاقه شتیك ئیمه
بتوانین بیكه‌ین ئه‌مه‌یه كه قه‌ت پشتمان سارد نه‌بیته‌وه و قه‌ت بی
ئاوات نه‌بین له گۆرِینی. خه‌یاڵ و فه‌نتازیا خۆیان ناتوانن واقیع
به‌و شیوه‌یه‌ی ئیمه ده‌مانه‌وی بگۆرِن، ئه‌وه‌ی واقیع ده‌گۆرِیت
سیاسییه‌كانن و ئه‌وانه‌شن كه برِیاره‌كانیان به ده‌سته‌وه‌یه،
ده‌نا چیرۆكیكی جوان، رِۆمانیكی گه‌وره، پارچه مۆسیقا و شیعر و
گۆرانییه‌ك واقیعیان بۆ ناگۆردریت، به‌لاَم ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌ینیت
كه هیچیان بۆ ناكریت، ژانره ئه‌ده‌بیی و هونه‌رییه‌كان ده‌توانن
ده‌ستكاریی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بكه‌ن و ئاماده‌یان بكه‌ن بۆ
گۆرِان، به‌هیزیان بكه‌ن و وه‌هایان لی بكه‌ن جوانتر دنیا و ژیان و
پیوه‌ندییه‌كان ببینن، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر سه‌روكاریان ته‌واو له‌گه‌ڵ
رِوحی مرۆڤدایه و له ناو ئه‌و روحه‌دا كاری ته‌واو ده‌كه‌ن، كه
لیره‌وه مرۆڤه‌كه‌ت گۆرِی، به هۆی مرۆڤه‌كه‌وه واقیعیش ده‌گۆرِیت،
به‌لاَم ئه‌م گۆرِینه هینده خاوه زۆر جار تووشی نائومیدیمان ده‌كات
و هه‌ست به رِه‌شبینییه‌كی ته‌واو ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت پیمان وا
ده‌بیت كه هیچمان بۆ ناكریت، به‌لاَم وه‌ها نییه، ئه‌وه‌ی سه‌روكاری
له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب و هونه‌ردایه گه‌وره‌ترین هیزه بۆ گۆرِینی
دنیا.
رِابه‌ر فاریق: نووسه‌ران هه‌میشه له سه‌فه‌ریكدان له‌گه‌ڵ خۆیان و
له‌گه‌ڵ دنیادا، ئاخۆ تۆ له‌و سه‌فه‌ره‌تدا گه‌یشتوویته
كوی؟
ئارام كاكه‌ی فه‌لاح:
پرسیاریكی جوان و زه‌حمه‌ته. من نازانم له كویدام، به‌لاَم ئه‌وه
ده‌زانم هه‌موو به‌یانییه‌ك كه له خه‌و رِاده‌په‌رِم هه‌ست ده‌كه‌م
ئه‌مرِۆ ده‌ست به ژیان و نووسین ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا
هه‌موو رۆژی نهینیی تازه له یه‌كتریدا كه‌شف ده‌كه‌ین و قه‌تیش تیر
له یه‌كتریی ناخۆین. چه‌ند رِقم له ژیانه، هینده‌یش حه‌زم له
نووسینه و چه‌ند رِقم له نووسینه، هینده‌ش حه‌زم له ژیانه،
نازانم ژیانی من به بی نووسین چ شیوه‌یه‌كی له خۆ ده‌گرت و چ
مانا‌یه‌كی ده‌بوو، به‌لاَم دڵنیام زۆر ئاسووده‌تر و به‌خته‌وه‌رتر
ده‌ژیام وه‌ك له ئیستام.
بیۆگرافیا:
-
له ساڵی 1963دا له شاری سلیمانی له دایك بووه.
-
له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه ده‌نووسیت.
-
به‌كالۆریوسی هه‌یه له زانستی فیزیا، له زانكۆی موسڵ.
-
مانگی نۆی ساڵی (1986) ولاَت به جی ده‌هیڵیت.
-
بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ له زانكۆی خاركۆف، له ئوكراینا زمانه‌كانی: رِووسی
و لاتینی و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی و ئه‌ده‌بی رِووسی خویندووه.
-
له ساڵی 1991یشه‌وه له شاری ستۆكهۆڵم- له ولاَتی سوید نیشته‌جییه.
-
به‌رهه‌مه‌كانی له زۆربه‌ی كۆوار و رِۆژنامه‌كانی ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بلاَوده‌كاته‌وه.
خاوه‌نی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌یه:
-
زیراب، كۆمه‌ڵه چیرۆك، چاپی یه‌كه‌م، سوید، ساڵی
(1991).
-
چاوه‌رِوانی، رِۆمان، چاپی یه‌كه‌م، سوید، ساڵی
(1992).
-
به‌یازی گوڵفرۆشیك، كۆمه‌ڵه چیرۆك، چاپی یه‌كه‌م، سوید، ساڵی (1998)،
له بلاَوكراوه‌كانی نیوه‌ندی رِه‌هه‌ند بۆ لیكۆڵینه‌وه‌ی
كوردی.
-
وینه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه، كۆمه‌ڵه چیرۆك، چاپی یه‌كه‌م، سلیمانی،
ساڵی (2003).
-
نووسینه‌وه‌ی درِك، كۆمه‌ڵه چیرۆك، چاپی یه‌كه‌م، سلیمانی، ساڵی
(2007) له بلاَوكراوه‌كانی (ده‌زگای ئاوینه).