کووچه
فه‌ره‌یدون موشیری
13
Apr 2009
وه‌رگێرانی : ناسری حاسمی
تۆ نه‌بووی، مانگه شه‌وێ چوومه‌وه به‌و کووچه‌یه دا
هه‌موو گیانم بووه چاو و، له‌وێ بۆ تۆ ده‌گه‌ڕا
له حه‌ز و تاسه وه‌ها پڕ بوو دڵم ، لێی ده‌ڕژا
سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ئه‌و عیشقه که جاران
له که‌ژ و کێوی ده‌دا
له هه‌موو چۆڵی ده‌روونم گوڵی یادت ده‌ڕوا،
ده‌می سه‌د بیره‌وه‌ری پێده‌که‌نی،
عه‌تری سه‌د بیره‌وه‌ری بوو ده‌گه‌ڕا.
هاته بیرم که شه‌وێ
پێکه‌وه له‌و کووچه‌یه بووین
به په‌ڕوباڵی ئه‌وین
کوێیه که دڵگر بوو، ده‌چووین.
له‌سه‌ر ئه‌و جۆگه‌یه ساتێ به وچان دانیشتین.
تۆ هه‌موو ڕازی جیهان مه‌یبوو له نێو چاوی ڕه‌شت
من توابوومه‌وه به‌و تینی نیگای گه‌رم و گه‌شت.
شین و ساماڵ بوو شه‌و و،
هێمن و مه‌ند و ئارام،
به‌ختی گه‌ش پێده‌که‌نی و،
ده‌وری زه‌مان ئه‌سپی ڕام.
مانگه‌شه‌و هێنده نه‌وی،
هێشووه گزنگی له ده‌راو هه‌ڵدێنا
دار هه‌موو ده‌ستی لق و پۆپی به‌ره‌و
مانگی ته‌واو هه‌ڵدێنا.
شه‌و و، کۆڵان و، گوڵ و، ده‌شت و په‌رێز
هه‌موو گوێی دابووه ئاوازی مه‌لی شه‌وئاوێز.
دێته بیرم که وتت: ”واز له ئه‌وینم بێنه!
”وه‌ره بڕوانه له ئاو، تۆ له خوڕه‌ی ڕامێنه
”وه‌کوو عیشق تێده‌په‌ڕێ، سه‌یری که ئه‌م ئاوێنه!
”گه‌ر به عیشقی منه ئه‌مڕۆ دڵی تۆ دێته سوێ
”چ ده‌زانی که سبه‌ی چیده‌وێ، ده‌تباته کوێ؟
”تا فه‌رامۆشی بکه‌ی تۆ که گرفتاری منی،
”بڕۆ له‌م شاره مه‌مێنه، بڕۆ جێگایه‌کی دی!“
من وتم: ”کوانێ ده‌توانم له ئه‌وینت لاده‌م؟
”چۆن بڕۆم؟ خۆ له نه‌هاتی سه‌فه‌ری وا ناده‌م.
”ڕۆژی ئه‌ووه‌ڵ که دڵم باڵ و په‌ڕی گرت به هه‌وات
”وه‌کوو کۆتر ده‌فڕی ده‌نگی شه‌قه‌ی باڵی ده‌هات،
”هاته گوێسوانه‌یی تۆ و ئیدی نه‌ڕۆی، نیشته‌وه لات.
” نه‌ڕه‌وی لێت، نه‌فڕی ئه‌و به هه‌موو به‌ردی جه‌فات.“
ئه‌وه‌شم وت که: ”وه‌ره! جوانێ ئه‌گه‌ر ڕاوچی تۆی،
”ئه‌وه‌تا ئاسکی دڵم که‌وته هه‌واری ڕاوت
”ده‌ر و ده‌شتان ده‌گه‌ڕێ
تا بکه‌وێته داوت.
”ئه‌وه داوا مه‌که لێم، خۆ له ئه‌وینت لاده‌م
”پێم له گه‌ڵ نایه بڕۆم، قه‌ت سه‌فه‌ری وا ناکه‌م.“
له لقی داره‌که‌وه، قه‌تره‌یێ ئه‌سرین باری
مه‌لی شه‌و ناڵه‌یه‌کی کرد له دڵی زاماری
ته‌ڕ ببوو چاوه‌که‌ت و دیم که نمی تێزابوو
مانگه‌شه‌و پێده‌که‌نی هێنده سه‌ری سوڕمابوو.
دێته بیرم که خه‌مۆش بووی و چ ده‌نگت نه‌ده‌هات
دڵی من مایه‌وه بۆ حه‌سره‌ت و بۆ ده‌رد و به‌ڵات
دڵ هه‌ر ئه‌و کۆتری جاران بوو که هه‌ڵنه‌فڕی له لات.
به غه‌م و ناڵه به‌سه‌رچوو شه‌وه‌که و،
به خه‌فه‌ت زۆری تریش هاته‌وه شه‌وگاری وا؛
نه‌بوو جارێ که بپرسی له دڵێ لێت ڕه‌نجا
نه‌بوو جارێ به گوزه‌ر بێیه‌وه به‌و ژوانگه‌یه‌دا ،
من به‌ڵام ...
چۆن؟ به چ حاڵێک
به ته‌نێ چوومه‌وه به‌و کووچه‌یه دا!
وه‌ره پرسیار له‌به‌رد بکه‌ین
5 Apr
2009
له ده‌روونی ئاوێنه‌کان بۆ ده‌ڕوانی ؟ چت لێ ده‌وێن؟
وه‌ره پرسیار له به‌رد بکه‌ین،
بابزانین له چیرۆکی به‌سه‌رهاتی ئێمه‌مانان چ ده‌زانێ؟
وه‌ره پرسیار له به‌رد بکه‌ین، چونکه له‌به‌رد به‌ولاوه‌تر
که‌س نییه که‌س، که چیرۆکی به‌سه‌رهاتی مه بزانێ.
هه‌مووکاتێک، ئه‌وه‌ی لێمان له‌هه‌موو که‌س نزیکتره
ته‌نها به‌رده!
هه‌میشه له هه‌موان نزیکتر!
تۆ بڕوانه!
نیگای هه‌مووان به‌رده و دڵی هه‌مووان به‌رده و
به‌رده‌کانیش چه‌نده سه‌ختن....
چ به‌ردبارانێکه .... هاوار.
وا گریمان به درێژایی هه‌موو عومرت هه‌ر هه‌ڵاتی
په‌نا بۆ کوێ ده‌به‌ی؟
خانه‌ی خودا‌ش به‌رده!
به چیرۆکی غه‌ریبانه‌ی خۆم بمبه‌خشن
که من – که سه‌نگی سه‌بوورم–
نه به‌ردم و نه خاوه‌نی سه‌بر و تاقه‌ت.
دڵ که پڕ بوو له خه‌م ده‌شکێ
چ جێگای دڵ، له‌م ماڵه‌دا به‌ردیش ده‌شکێ.
له‌و جێگایه‌ی خوێن له‌گه‌رووی شمشاڵ ده‌تکێ
سه‌یره ئه‌گه‌ر سازێک کوڵی گریانی بێ؟
وه‌ره پرسیار له‌به‌رد بکه‌ین
بابزانین له چیرۆکی به‌سه‌رهاتی ئێمه‌مانان چ ده‌زانێ؟
چونکه ئه‌نجامی کاری جام له‌گه‌ڵ به‌رده.
وه‌ره پرسیار له‌به‌رد بکه‌ین.
دواڕۆژ چییه بێجگه له‌وه‌ی
هه‌موو ده‌چینه ژێر به‌رد و
ناومان له‌سه‌ر به‌رد ده‌نووسرێ!
له ده‌روونی ئاوێنه‌کان بۆ ده‌ڕوانی ؟ چت لێ ده‌وێن؟
|