غه‌زه‌لی نه‌توانین
16
Apr 2009
وه‌رگێرانی : ناسری حاسمی
له ده‌سته گه‌رمه‌کانی تۆ
که منداڵی ئاوه‌ڵدوانه‌ی نێو باوه‌شمن
چیها قسه‌م پێیه بیکه‌م
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ
له میهره‌بانیی بێدریغی گیانی تۆ
مه‌سیحی دایک، ئه‌ی خۆره‌تاو!
به‌سازێکی بێ‌کۆتایی که هه‌ر تۆ بی
ئه‌من نه‌غمه له‌سه‌ر نه‌غمه سروود ئه‌ڵیم
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ
له کۆلکه‌زێڕینه‌ی مانگی گوڵانی تۆ
که له‌م باخی خه‌زانه‌دا سه‌راپه‌رده‌ی خۆی هه‌ڵداوه
چه‌ندین و چه‌ند نه‌قش ونیگار ده‌کێشمه‌وه
که‌هه‌ر ڕه‌نگه‌ی له ڕه‌نگێکی تر گه‌ڕابێ
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ
کانیاوێک له نێو دڵدا و
ئاوهه‌ڵدێرێک له نێو ده‌ستدا
خۆره‌تاوێک له نیگادا و
فریشته‌یه‌ک له کراسدا،
له ئینسانێک که هه‌ر خۆتی
هه‌زار چیرۆک ده‌گێڕمه‌وه
ئه‌گه‌ر غه‌می نان لێم گه‌ڕێ.
13ی ڕێبه‌ندانی 1343ی هه‌تاوی
کۆمه‌ڵه‌شیعری ((در‌خت و خنجر و خاطره))
ئاسۆی ڕوون
15
Apr 2009
ڕۆژێک ئێمه دیسانه‌وه ده‌گه‌ینه‌وه کۆتره‌کانمان
میهره‌بانی دێت و ده‌ستی جوانی ده‌گرێ.
ڕۆژێک که که‌مترین سروود ماچکردنه و
هه‌ر ئینسانێک
بۆ هه‌ر ئینسانێکی دیکه
برایه‌که.
ڕۆژێک که ده‌رگای ماڵه‌کانیان داناخه‌ن
قفڵ ئیتر ئه‌فسانه‌یه و
به ته‌نیا دڵ
بۆ ژین به‌سه.
ڕۆژێک که هه‌موو قسه‌یه‌ک که‌لامی خۆشه‌ویستییه
هه‌تاکوو تۆ بۆ دیتنه‌وه‌ی دوایین مه‌به‌ست
سه‌ری هه‌ودای قسه نه‌گری.
ڕۆژێک که نه‌وای هه‌ر قسه‌یه‌ک ژیانه
هه‌تاکوو من بۆ دیتنه‌وه‌ی سه‌روای شیعرم
وشه ئه‌مباره‌وبار نه‌که‌م.
ڕۆژێک که هه‌ر لێویک بۆ خۆی
گۆرانییه‌که
هه‌تاکوو که‌مترین سروود،
ماچکردن بێ.
ڕۆژێک که ئه‌تۆ بێیه‌وه
بۆ هه‌تاهه‌تا بێیه‌وه و
میهره‌بانی له گه‌ڵ جوانی به‌رابه‌ر بێ و
ئێمه دیسان دان بۆ کۆتره‌کانمان ڕۆکه‌ین.
من چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌م
ته‌نانه‌ت
گه‌ر
خۆم
نه‌مابم.
ته‌نگانه
12
Apr 2009
دێن بۆن به ده‌مته‌وه ده‌که‌ن
نه‌کا ڕۆژێک وتبێتت خۆشم ده‌وێی.
دێن بۆن به دڵته‌وه ده‌که‌ن
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم.
خۆشه‌ویستی
له دارته‌لی قه‌راخ ڕێگه‌ی به‌ربه‌ستکراو شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن
ده‌یده‌نه‌به‌ر قه‌مچی و شه‌للاق
ده‌بێ ودمی خۆشه‌ویستی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
له‌کۆڵانی به‌ربه‌ستراوی ساردوسڕدا
ئاوردووه شیعر و سروود
ئاگری پێ ده‌که‌نه‌وه
باسی سه‌ره بیرکردنه‌وه
ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.
ئه‌وه‌ی شه‌وان ده‌رگا ده‌کوتێ
هاتووه چرا بخنکێنێ
ده‌بێ تیشکی ڕووناکایی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
وا قه‌سابان
سه‌ر ڕێگه‌کانیان گرتووه
تیغ و چه‌قۆی خوێناوییان به‌ده‌سته‌وه
ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم.
توێ توێ بزه له برینی لێو داده‌تاشن
گۆرانی له‌برینی گه‌روو
ده‌بێ شه‌وق و شادمانی له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
دێن قه‌ناری
به ئاگری یاس و سوێسن ده‌برژێنن
ڕۆژگارێکی سه‌یره‌گوڵم.
ئیبلیسی سه‌رکه‌وتووی سه‌رخۆش
له‌سه‌ر سفره‌ی شینی ئێمه شایی ده‌کا
ده‌بێ خودا له که‌لێن و له په‌سیوی ماڵ په‌ستێون،
بیشارنه‌وه.
ئایدا له ئاوێنه‌دا
11
Apr 2009
لێوه‌کانت شیعرى ناسک
هه‌موو گه‌رمه‌ماچێکى جێ‌ژوان
ده‌که‌نه شه‌رمێکى وه‌ها
که گیاندارى نێو ئه‌شکه‌وتان
بیچێژن پێى ده‌بنه ئینسان.
دوو خه‌ته‌که‌ى سه‌رگۆناى تۆ
غوروورى تۆی تێدا مه‌یوه و، چاره‌نووسه‌که‌ى منیش
که شه‌و کردى و ئه‌من کردم
بێ ئه‌وه‌ى که چاوه‌ڕوانیى به‌ربه‌یانێک
تینى هێنابێته دڵم و،
ڕووسووریى خۆم سه‌ربه‌رزانه
له گه‌ڕه‌کى قه‌حبه‌خانه‌ى خریدوفرۆش
سه‌ربه‌مۆر و شه‌قڵ‌نه‌شکاو
هێنایه‌وه...
چاوه‌کانت ڕ‌ازى بڵێسه‌ى ئاگر و
خۆشه‌ویستیت
سه‌رکه‌وتنى ئاده‌میزاد
کاتێک بۆ شه‌ڕى چاره‌نووس ده‌چێ.
باوه‌شی تۆ
بسته جێگایه‌ک بۆ ژیان
بسته جێگایه‌ک بۆ مردن
بۆ خۆده‌ربازکردن له شار
_ که چ بێشه‌رمانه هه‌زار په‌نجه‌ى تاوان
بۆ داوێنى پاکى ئاسمان
ڕاده‌دێرێ _.
سه‌ره‌تاى کێو یه‌که‌م به‌رده
هى ئینسانیش یه‌که‌مین ژان
من به‌ندییه‌کى سته‌مگه‌رم له ناخا بوو
که به زڕه‌ى زنجیره‌کانى ده‌ست و پێى ڕانه‌ده‌هات _
من یه‌که‌مین نیگاکه‌ى تۆ سه‌ره‌تام بوو.
تۆفان کاتێک که هه‌ڵده‌ستێ
له نێو سه‌ماى گه‌وره‌ى تۆدا
چ شکۆدار بلوێره‌کانى ده‌نگێوێ،
وه گۆرانیى ده‌مارى تۆ
خۆره‌تاوى تاهه‌تاییم لێ هه‌ڵدێنێ.
با من وه‌ها له خه‌و هه‌ستم
که گشت کۆڵانه‌کانى شار
پێم بزانن.
ده‌ستت ئاشتین
دۆستانێکن یارمه‌تیده‌ر
تا دوژمنى
ئیتر له بیر ببرێته‌وه
نێوچاوانى تۆ ئاوێنه‌یه‌کی به‌رزه
گه‌ش و بڵیند
که حه‌وت‌خوشکان لێى ده‌ڕوانن
تا له جوانیى خۆیان بگه‌ن.
جووتێک باڵنده‌ى بێقه‌رار له سنگى تۆدا ده‌خوێنن.
هاوین له کامه لاوه دێ
تا تینوێتى
فێنکایى له ده‌مارى ئاو بگه‌ڕێنێ؟
بۆ ئه‌وه‌ى تۆ له ئاوێنه‌دا ده‌رکه‌وى
ته‌مه‌نێکى دوورودرێژ من لێم ڕوانى
به قووڵایى هه‌موو گوڵاو و ده‌ریاکان
ئه‌من گریام.
ئه‌ى په‌ریساى له قالبى ئاده‌میدا
که په‌یکه‌رت هه‌ر به ته‌نها له ژیله‌مۆى ناڕاستیدا ده‌سووتێ
ئه‌تۆ، بوونت به‌هه‌شتێکه
بایى ده‌ربازبوون له دۆزه‌خ.
ده‌ریایه‌کى که له خۆتا نوقمم ده‌که‌ى
هه‌تا له تاوان و درۆ
بمشۆیه‌وه.
به‌ره‌به‌یان به ده‌ستى تۆ له خه‌وى شه‌و ڕاده‌په‌ڕێ.
ڕێبه‌ندانى 1342
سروودى شه‌شه‌م
11
Apr 2009
چ سه‌یرێکه!
ئێمه نه‌بووین
عیشقى خۆمان
له خۆماندا
به‌دى هێناین.
په‌یوه‌ندین ئێستاکه
ئاشنا
وه‌ک خه‌نده له گه‌ڵ لێو
وه‌ک فرمێسک له‌گه‌ڵ چاو
ڕووداوێک له نزیکترین ده‌مى ڕابوردوودا.
هه‌را و هاوارین ئێستاکه
نه‌ک که‌لامێک که نیشانه و ئاماژه بێ،
که ده‌نگى ده‌رخه‌رى ڕازین.
هه‌زار مه‌عبه‌د له شارێکدا...
گوێت له من بێ
ئه‌تۆ بڵێ یه‌ک په‌رستگا له به‌رینایى جیهان هه‌بێ
هه‌تا من نوێژى بۆ به‌رم
په‌رستگایه‌ک، که ئه‌تۆ بى.
هێنده په‌ڕۆى نه‌زر و نیازم لێ مه‌به‌سته
که وشکم که‌ى له شه‌رمى بێ‌توانایى خۆم
من دره‌ختى موعجیزه نیم
ته‌نها، دره‌ختێکم ئه‌من
بنچکێکم له شیوێکدا و
له‌وه زیاترم لێ نایه
که ببمه هێلانه بۆ تۆ
که ته‌خت و تابووتى تۆ بم.
ئێستا ئێمه
یادگارین و بیره‌وه‌رى
دوو باڵنده‌ین
بیره‌وه‌ریى هه‌ڵفرینێک
گه‌روویه‌کى خامۆش و کپ
یادگارى ده‌نگ هه‌ڵبڕینێک.
9ى خاکه‌لێوه‌ى 1372ی هه‌تاوی
((1993))زایینی
|