لوغزى زمان، نهێنى و په‌نهانه‌كانى، سيحر و ته‌ليسمه‌كانى، ره‌هه‌نده
جياجياكانى، كۆريدۆر و پاساژه نه‌زانراوه‌كانى، زانراوه‌كانى و
چه‌ندين شتى ديكه وامان لێده‌كات، له‌ئاست زماندا سه‌راسيمه بين.
هه‌رچه‌نده خودى مرۆڤ زمانى خوڵقاندووه، به‌لآم سه‌نتراليزمى زمان و
وه‌په‌راوێزخستنى مرۆڤ، له‌ئاست زمانێكدا كه‌خۆى داهێنه‌ريه‌تى،
توانستى كۆنترِۆڵكردن و ترازانى زمان له‌پێگه ماته‌ريالييه‌كه‌ى و
چوونى بۆ نێو قوولآييه‌كانى ميتافيزيكياو سه‌يركردنى وه‌ك موقه‌ده‌سێك،
به‌رزبوونه‌وه‌و بالآبوونى، نه‌وه‌ستانى له‌ئاستێكدا و گۆرِاني..
راگه‌ياندنى به‌رده‌وامى بۆ بوونێكى شاراوه‌و په‌نهانى خۆى، بوونێكى
نه‌زانراو و هێشتا كه‌شف نه‌كراوى، مايه‌ى هه‌ڵوێسته‌و پرسياره؟!
بۆيه سه‌ير نييه گه‌ر هه‌بن پێيان وابێت، ململانێى مێژوويى
راسته‌قينه، ململانێى ئينتيمايه بۆ تێكست ياخود زمان، به‌و پێيه‌ى
كه‌زمان سيستمى سيستمه‌كانه، گه‌رچى له‌نێو شوێن و زه‌مه‌ندا چآ
ده‌بێت، به‌لآم هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ناشوێن و نازه‌مه‌ندا نيشته‌جآ
بێت، پێويستى به‌موغامه‌ره‌ى خه‌ياڵ و ئه‌ندێشه‌يه تا په‌ى
به‌سه‌ره‌تاو نه‌زانرا و به‌رايبوونى ببات. ريزبه‌ندى زمانه يه‌ك
له‌دواى يه‌كه‌كانى هه‌مان سولاله‌ى زمان هه‌ندێك كات به‌چه‌شنێكه،
كه زمانى ئاڵته‌رناتيڤ شوێنى زمانه‌كه‌ى پێش خۆى ده‌گرێته‌وه‌و به‌م
چه‌شنه ئيدامه‌ى ده‌بێت تادواجار زمان ده‌بێته شتێكى زۆر نه‌يار
به‌به‌راييه‌كانى خۆى، هه‌ر له‌نێو خودى ئه‌و كۆمه‌ڵه ئيتنيكييه‌ى
كه‌تێيدا دروستبووه.
سيحرى زمانى به‌رايى له‌يه‌كه‌مين ساتى دروستبوون و گۆكردنيدايه،
له‌يه‌كه‌مين ساتى به‌ربه‌ره‌كانێى خه‌ياڵ و واقيعه بۆ ناونانى شتێك،
ره‌نگه زمان هه‌ڵقوولآوى يه‌كه‌مين ساتى سه‌رساميى مرۆڤ بووبێت،
ده‌رحه‌ق به‌و شتانه‌ى كه‌لاى ئه‌و پێشتر ته‌نها ره‌نگ و شێوه و بۆن و
ده‌نگ و تام و قه‌باره و بارسته بوون، داهێنانى زمان ساته‌وه‌ختێكى
سه‌يرى په‌رِينه‌وه‌ى بوونه‌وه‌رێكى ئاقڵه له‌دنياى ئاژه‌لآنه‌وه بۆ
نێو دنيايه‌كى ديكه، دنيايه‌كى سامناكتر له‌جه‌نگه‌لأ. زمان بۆ هه‌تا
هه‌تايه ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى كه‌ئێستا پێى ده‌گوترێت مرۆڤ له‌دنياى
ئاژه‌لآن ترازاند و گه‌رِانه‌وه‌شى بۆ نێو ئه‌و دنيايه‌ى پێشووترى
كرده مه‌حالأ.
ئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌ره‌تايه‌ك پێش ئه‌وه‌ى بچينه سه‌ر كورته
باسه‌كه‌مان، ده‌بێت ئاماژه‌ى پێبده‌ين.. پێوه‌ندى نێوان ئاخافتن و
نووسينه، ئاخافتن له‌مێژه‌وه به‌بنه‌مايه‌كى به‌رايى سه‌يركراوه‌و
په‌ى به‌وه براوه كه ئايدياو مه‌به‌ستى بێژه‌ر راسته‌وخۆ
ده‌گه‌يه‌نێته وه‌رگر"گوێگر"، به‌لآم نووسين كرده‌يه‌كى راسته‌وخۆ
نييه و ته‌نانه‌ت تواناى گه‌ياندنى بيركردنه‌وه‌ى خودى دانه‌ريشى
نييه له‌حاڵه‌تى خوڵقاندنى تێكستدا(
دياره له‌سه‌رجه‌مى كورته باسه‌كه‌دا ته‌نها مه‌به‌ستمان له‌و جۆره
نووسينانه‌يه كه‌جديه‌ت له‌خۆ ده‌گرن و به‌تايبه‌تيش ئه‌و نووسينه‌ى
كه‌تێكستێكى ئه‌ده‌بى ده‌هێنێته بوون ).
"
گۆران" له‌دووتوێى شيعرێكدا باسى له‌و حاڵه‌ته كردووه، كه‌چۆن
ئه‌وه‌ى بير‌ى لێده‌كاته‌وه‌و وه‌ك خه‌ياڵێك پێى مه‌سته، بۆى
ناهێنرێته نێو تێكسته‌وه‌و ده‌ستنيشانى دوورى ئه‌و دوو پرۆسه‌يه
ده‌كات كه‌يه‌كێكيان بيركردنه‌وه‌و خه‌ياڵى خۆيه‌تى و دووه‌ميشيان
كرده‌ى نووسينيه‌تى، ره‌نگه ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێك بێت له‌ئه‌ده‌بى
كوريدا بۆ جياكردنه‌وه‌ى تێكست له‌خودى بيرو هزر و تێرِوانينى دانه‌ر.
ده‌توانين بڵێين ئاخافتن زياتر نزيكه له‌وه‌ى به‌خه‌ياڵدا گوزره
ده‌كات و دانه‌ر بير‌ى لێده‌كاته‌وه، به‌و پێيه‌ش كه‌نووسين دواليزم و
پاشكۆى ئاخافتن نييه، كه‌واته هه‌ر له‌بنه‌رِه‌ته‌وه بارگاوييه
به‌جياوازى و دووركه‌وتنه‌وه له‌كۆنترِۆڵكردنێكى به‌زۆر، هه‌رچه‌نده
ئه‌وه‌ى كه لێره‌دا له‌باره‌يه‌وه ده‌دوێين ساته‌وه‌ختێكى زمانه
له‌خوڵقاندنى تێكستێكى زيندوودا.
گه‌مه‌كانى نووسين له‌كرده‌ى نووسيندا، له‌هيچ سنوورێكى دياريكراو جآ
ناكرێنه‌وه و بێكۆتا ئيدامه‌يان ده‌بێت، هه‌ر ئه‌م گه‌مه‌يه‌شه
كه‌به‌شێكى جياكردنه‌وه و ناسينه‌وه‌ى تێكسته‌كانى ده‌كه‌وێته
ئه‌ستۆ، دياره مه‌به‌ستمان له‌و گه‌مانه‌يه كه‌له‌ناوه‌وه ده‌كرێن و
له‌نێو قوولآيى كێشمانكێش و ململانێ و دژايه‌تييه‌كانه‌وه وه‌ك
ناوكۆكه‌يه‌ك له‌چه‌قه‌وه بۆ ده‌ره‌وه ته‌وژم ده‌ده‌ن و شه‌پۆله
يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانيان لێده‌كه‌وێته‌وه.
كرده‌ى نووسين كاتێك له‌ئاست خوڵقاندنى تێكستدا راده‌وه‌ستێت، به‌بآ
گه‌رِانه‌وه بۆ پانتاييه‌كانى زمانى په‌راوێزكراو و ره‌تكراو و دوور
له‌سێنته‌ر مه‌حاڵه، به‌كارهێنانى زمانى ئاڵته‌رناتيڤ تێكستێكى
ئاڵته‌رناتيڤ ده‌هێنێته كايه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه به‌شێوه‌يه‌كى گشتى
له‌دنياى ئه‌ده‌بيدا ده‌گوزه‌رێت و كه‌مجار هه‌ندێك تێكست تواناى
ته‌جاوز كردنيان هه‌يه. ده‌بينين پاش ده‌ركه‌وتنى تێكستێكى زيندوو،
ده‌يان تێكستى ئاڵته‌رناتيڤ دێنه بوون و خۆيان نمايش ده‌كه‌ن.
له‌رِوويه‌كى ديكه‌شه‌وه پێوه‌ندى هۆشمه‌ندى به تێكسته
ئاڵته‌رناتيڤه‌كانه‌وه گه‌يشتۆته ئاستێك، كه‌ته‌نها به‌شێكى زۆرى
تێكسته‌كان نابنه ئاڵته‌رناتيڤى يه‌كدى، به‌ڵكو زۆر جاران هۆشمه‌نديش
وه‌ك تێكستێك خۆى نمايش ده‌كات و له‌ميانى بوون به‌تێكستييه‌وه
دژايه‌تى تێكسته نه‌ياره‌كان به‌خۆى ده‌كات. به‌مه‌ش ئه‌و
پێوه‌ندييه‌ى له‌نێوان نووسراو و نه‌نووسراودا هه‌يه به‌چه‌شنێك
ده‌ئاڵۆزكآ و ده‌په‌شۆكآ كه‌ئيدى نه‌زانراو له‌و ناوه‌دا ده‌بێته
په‌راوێزێكى له‌بيركراو و زانراويش ده‌بێته ئه‌وه‌ى كه‌هه‌يه‌و ناشێت
و ناكرێت له‌پشت ئه‌وه‌وه بير له‌شتێكى ديكه بكرێته‌وه.
ئه‌ده‌بێكى ناته‌قه‌ليدى و ناباو وه‌ك كايه‌يه‌كى ناجێگير و شلۆق و
ناسه‌قامگير، سه‌ربارى ئه‌و گومانه‌ى كه‌هه‌يه كه‌سه‌باره‌ت به‌خۆى و
ژانره‌كانى، ئه‌گه‌ر بگه‌رِێينه‌وه سه‌ره‌تاكانى و به‌نێو زه‌مه‌نێكى
دێريندا هه‌نگاو بنێين و له‌ئاست حيكايه‌ته‌كانيدا رابوه‌ستين،
ده‌بينين ئينيمايه‌كى فيعلى بۆ كه‌سێك نييه، به‌ڵكو ئينتيماى
بنه‌رِه‌تى بۆ زمانه‌و حيكايه‌تخوانيش ته‌نها هۆكارێكى
گواستنه‌وه‌يه‌تى و له‌ويشه‌وه له‌دوو توێى ئاخافتندا له‌زارێكه‌وه
بۆ زارێكى دى، سه‌فه‌رى بێكۆتاى ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ى
كه‌هێنده‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌سه‌رچاوه يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى،
هێنده ده‌گۆرِێت و له‌شتێكه‌وه ده‌بێته شتێكى تر، ره‌نگه هه‌ر
ئه‌مه‌ش بێت هۆكارى لێكچوونى زۆرێك له‌و حيكايه‌تانه‌ى كه‌له‌لاى زۆر
له‌كۆمه‌ڵ و گروپه ئيتنيكييه‌كان بوونيان هه‌يه، سه‌ربارى دوورى
پانتايى جوگرافى مابه‌ينيان، به‌مه‌ش هاوبه‌شييه‌ك دروست ده‌بێت، به‌بآ
ئه‌وه بێژه‌رى يه‌كه‌م، يان سه‌رچاوه‌ى زێدى كه‌وتنه‌وه‌ى حيكايه‌ت
ديار و ئاشكرا بێت. دياره ئه‌وه‌ى له‌حيكايه‌ته‌كاندا ئيبراز و
به‌رجه‌سته ده‌كران كاراكته‌ره‌كان بوون، نه‌ك خوڵقێنه‌ر و بێژه‌رى
حيكايه‌ته‌كه و حيكايه‌تخوانه يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى، هه‌رده‌م
ئه‌وانه‌ى كه‌حزوريان هه‌بوو كاراكته‌ره‌كان بوون، كه‌به‌زيندوويه‌تى
له‌زه‌ين و خه‌ياڵى گوێ‌گران و گوێبيستانيدا ده‌مايه‌وه و هه‌ميشه
به‌وه‌بيرهاتنه‌وه‌و گێرِانه‌وه‌ى ماجه‌راكانيان وه‌ك خۆيان كارا
ده‌بوونه‌وه‌و ده‌هاتنه‌وه نێو ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ى كه‌له ساته‌وه‌ختى
گێرِانه‌وه‌ياندا هه‌بوو.
بێژه‌ر و راوى سه‌بارى بوونى راسته‌قينه‌يى و رۆڵى له‌گواستنه‌وه‌دا
له‌جێى نه‌بوو بوو، هه‌ميشه ئه‌وانى ديش ده‌يانتوانى بيگێرِنه‌وه،
به‌بآ ئه‌وه‌ى خودى حيكايه‌ته‌كه ببێته مه‌رجه‌عێك، قابيل
به‌له‌خۆگرتنى هه‌موو ئاڵوگۆرِ و گۆرِانێك بوو.
حيكايه‌ته‌كانى "هه‌زار و يه‌ك شه‌و" ه‌وه نمونه‌يه‌كى به‌رچاوى
ونبوونى حيكايه‌تخوانى راسته‌قينه‌ى حيكايه‌ته‌كانه، كه‌له‌جێى ئه‌و
"شه‌هره‌زاد" دێته قسه و ئه‌وه له‌دنيادا وه‌ك بێژه‌ر و راوى
حيكايه‌ته‌كان ناسراوه. ئه‌م ناو ونبوونه ئيختيارييه‌ى دانه‌رى
حيكايه‌ته‌كانى "هه‌زار و يه‌ك شه‌و " ه، به‌تايبه‌ت به‌و پێيه‌ى
نووسراوه‌ته‌وه له‌لايه‌ن كه‌سێكه‌وه كه‌ده‌كرێت كۆكه‌ره‌وه‌ى ئه‌و
حيكايه‌تانه بووبێت، يان دانه‌ريان بووبێت، يان له‌يه‌ك كه‌س زياتر
بووبێتن و ده‌يان بۆچوونى ديكه كه‌ده‌كرێت به‌خه‌ياڵماندا بێت، جێگه‌ى
سه‌رسامبوونمانه له‌مرِۆدا، كه‌دياره به‌مه‌به‌ستى بردنه پێشى
نووسراو، ئه‌وانه‌ى له‌پشت هاتنه بوونى ئه‌و حيكايه‌تانه‌وه بوون، بۆ
هه‌تا هه‌تايه خۆيان ونكردووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى و
يه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى ئه‌و په‌يوه‌ست بوونه ته‌ليسماوييه‌ى خوێنه‌ر
پێوه‌ى، چونكه مه‌ودايه‌كى والآيان جآ هێشتووه تا خوێنه‌ر بۆ خۆى
پرِى بكاته‌وه، هه‌ر ئه‌م تێكسته‌ى "هه‌زار و يه‌ك شه‌و"ه‌ش بوو،
كه‌مێژووى نووسينى ئه‌وروپاى گۆرِى، له‌كاتێكدا له‌زێدى خۆى
كه‌رِۆژهه‌لآت بوو ئه‌و ره‌واجه‌ى نه‌بوو، شوێن قسه‌و باس و بگره‌و
به‌رده نه‌بوو، وه‌ك "ئۆرهان پامووك" يش ئاماژه‌ى پێده‌دات، گوايه
گوتراوه ئه‌وه‌ى هه‌موو حيكايه‌ته‌كانى ئه‌و كتێبه بخوێنێته‌وه
ده‌مرێت، ئيدى ئه‌مه‌يه ئه‌و ريكلامه‌ى كه‌رِۆژهه‌لآت بۆ باش‌ترين
كتێبى خۆى كردووه، ئه‌مه‌يه ئه‌و ته‌وژمه ناشرينه‌ى كه‌پێى هه‌زم
ناكرێت كتێبێك خوێنه‌رى هه‌بێت و بخوێنرێته‌وه، ئه‌مه‌يه ئه‌و
ئاسته‌نگه‌ى كه‌ئێمه‌ى رۆژهه‌لآتى تا ئه‌مرِۆكه‌ش ته‌جاوزمان
نه‌كردووه‌و خوێندنه‌وه نه‌بۆته به‌شێك له‌ميرات و فه‌رهه‌نگمان،
به‌تايبه‌ت خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه
داخراوه‌كانى موقه‌ده‌ساته‌وه هه‌وڵى گوتنى شتێكى جياواز و ناباو
ده‌ده‌ن.
بوونى تێكست وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له‌ئێستادا هه‌يه‌و هه‌وڵدان بۆ كردنه
ئه‌فسانه‌ى خودى دانه‌رى تێكست، مێژوويه‌كى هێنده كۆنى نييه و
په‌يوه‌سته به‌زه‌مه‌نى به‌هادانان بۆ تاك وه‌ك خوڵقێنه‌ر و داهێنه‌ر،
شايانى باسه هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه‌ى سيستمى كاپيتاليزم به‌ها
پێشينه‌كانى پيشووترى سه‌ر و ژێر كرد و ده‌رئه‌نجامى ئه‌و ته‌نزير و
بير و بۆچوونانه‌ى كه‌هێدى هێدى له‌نێو جه‌رگه‌ى گۆرِانى سيستمى پێشوو
هاتنه ده‌رآ و له‌زه‌مينه‌ى كاپيتاليزمدا شوێنيان بۆوه، دانه‌ريش
له‌ميانه‌ى ئه‌و ته‌رحانه‌وه كه‌باسيان له‌فه‌ردانييه‌ت و توانا
شاراوه‌كانى ده‌كرد، دانه‌ريش وه‌ك "تاك" ێك بووه مايه‌ى قسه‌و باسێكى
جياوازتر له‌وه‌ى پێشتر له‌ئارادا بوو، به‌سه‌رهات و حيكايه‌تى ژيانى و
باره ده‌رونييه‌كانى، راو بۆچوونه زاتييه‌كانى بووه پێشه‌نگى هه‌موو
ئه‌و خوێندنه‌وه‌و كاره ره‌خنه‌ييانه‌ى كه‌خۆيان له‌قه‌ره‌ى
تێكسته‌كانى ده‌دا، دياره خودى دانه‌رانيش رۆڵيان هه‌بووه له‌و جۆره
تێرِوانينه‌ى كه بوون و مه‌وجوديه‌تى ئه‌وان ده‌باته پێش تێكسته‌وه،
ئيدى ده‌بووايه له‌نێو ژيانى واقيعى و هه‌ڵسوكه‌وتى رۆژانه و
ياده‌وه‌رييه‌كانى خودى نووسه‌ر و كه‌سه نزيكه‌كانى كه‌له‌باره‌يه‌وه
ده‌يانگێرِايه‌وه، وه‌ك گه‌واهيده‌رێكى ژيانى دانه‌ر ده‌بووه كليلى
كردنه‌وه‌ى ده‌ركه داخراوه‌كانى تێكست و له‌ميانى ئه‌وه‌وه
ده‌خوێنرايه‌وه، كه‌واته دانه‌ر و تێكست بوونه دوانه‌يه‌كى لێك
جيانه‌كراوه‌ى پێكه‌وه گرێ‌دراو، به‌چه‌شنێك كه‌هه‌ر ده‌بووايه له
دانه‌ر و ژيانييه‌وه تروسكايى تێگه‌يشتن و راڤه‌كارى و شيكاركارى
تێكسته‌كه‌ى بكرێت، ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێك "هۆميرۆس" ته‌نها ناوێك
بووبێت، بۆ ناسينه‌وه‌ى داستانێك، ئه‌وه دانه‌رى ئه‌مرِۆ بۆته ئه‌و
تێكسته‌ى كه‌بۆخۆى له‌تێسكته نووسراوه‌كه گرنگتر و له‌پێشتره، چ
تێكستيشه ئه‌و موڵكه‌يه كه‌دانه‌ر خاوه‌ن شه‌رعييه‌تى و هه‌ر خۆشى
به‌ته‌واوى په‌ى به‌نهێنى و په‌نهانه‌كانى ده‌بات و هه‌ربۆيه، به‌شێكى
زۆرى چاوپێكه‌وتن و ديمانه‌كان له‌گه‌لأ دانه‌رانه‌دا به‌ده‌ورى ئه‌و
ته‌وه‌ره‌يه‌دا هه‌ڵده‌سوورِێت، كه‌ئاخۆ مه‌به‌ستى له‌فلآنه ره‌مز و
هێماو، بوونى فلآنه كه‌سايه‌تى و روودا و شته‌كانى ديكه چييه،
وه‌لآمى نووسه‌ر سه‌نگى مه‌حه‌كه لاى ئه‌وانه‌ى كه‌خاوه‌نى ئه‌و
چه‌شنه تێرِوانينه‌ن، ئه‌مه به‌شێكى به‌رفراوانى ئه‌ده‌بياتى كورديشى
داگيركردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و نووسه‌رانه‌ى ئيديعاى ناته‌قليدى بوونى
نووسينه‌كانيشيان ده‌كه‌ن، يان وا دێته پێش چاوى خوێنه‌ران و
ئه‌زموونه‌كه‌ى به‌شتێكى نوآ ده‌زانن، به‌لآم كه‌قسه دێته سه‌ر
تێكسته‌كانى، يان كه‌سايه‌تييه‌كانى رۆڵى ئه‌و داكۆكييه و هێرشكردنه
بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه‌به‌چه‌شنێكى ديكه نووسينه‌كانى ئه‌و
ده‌خوێننه‌وه، كه‌واته ئه‌و جۆره نووسه‌رانه هێشتاكه له‌وه حاڵى
نه‌بوون، كه‌تێكست ئه‌وه‌يه فرِآ ده‌ردرێته ده‌ره‌وه‌و ناكرێت جارێكى
ديكه نووسه‌ر بۆى بگه‌رِێته‌وه، ئيدى ئه‌و بوونه‌وه‌رێكى دابرِاوه
له‌و و مافى ئه‌وه‌ى نييه له‌باره‌يه‌وه بدوێت، مه‌گه‌ر خۆى بخاته
ئاست خوێنه‌رێكى ده‌ره‌كى و ئاوا له‌باره‌يه‌وه بدوێت، نه‌ك ببێته
ئه‌و باوكه‌ى له‌پێناو ناونه‌زرِاندن و شكۆى منداڵه‌كانيدا ئاماده‌ى
شه‌رِه‌جه‌نگ و دژايه‌تى دنيايه. حاڵى ئه‌ده‌بياتى كوردى له‌و
رووه‌وه به‌شێوه‌يه‌كى به‌رچاو كۆڵه‌واره، هه‌ن حيكايه‌تى چۆنيه‌تى
نووسينى تێكستێكى خۆيانمان بۆ ده‌گێرِنه‌وه، ئه‌گه‌ر يه‌كێك بۆچوونێكى
نێگه‌تيڤى له‌سه‌ر تێكسته‌كانيان هه‌بێت، هه‌رهيچيان پآ نه‌كرێت ده‌ست
ده‌كه‌ن به‌گريان و داد و بێداد له‌ده‌ست ئه‌وانه‌ى ته‌قديرى ماندوو
بوون و شه‌ونخوونى ئه‌وان ناگرن، داواكارن كه‌سانێك هه‌بن و له‌سه‌ريان
بنووسن و ئه‌وه بۆ نه‌ياره‌كانيان روونبكه‌نه‌وه ئه‌وان چه‌ند
ماندوون و به‌چ حاڵێك ئه‌و تێكسته‌يان نووسيوه‌و به‌چه‌شنێك
له‌چه‌شنه‌كان هه‌وڵى په‌شيمانكردنه‌وه‌يان بده‌ن و ئه‌وانيش بێنه
ريزى موعجبين به خودى دانه‌ر و كاره‌كه‌ى، كه‌سايه‌تيه‌كانى نێو
تێكسته‌كه‌ى ئه‌وانيان خۆش بووێت و نه‌يانرِه‌نجێنن.
خۆ
جيانه‌كردنه‌وه‌ى دانه‌ر له تێكسته‌كه‌ى و مانه‌وه له‌نێو خه‌يالآت و
به‌رِاست زانين و وه‌ك راستى پيشان دانى هه‌ڵوێستى كه‌سايه‌تييه
ئيجابييه‌كانى، يان خۆ شوبهاندنيان به‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى ماكى
پاڵه‌وانيان هه‌يه‌و له‌ميانى تێرِوانينى ئه‌وانه‌وه ده‌توانن
له‌خه‌ياڵى خوێنه‌راندا به‌نه‌مرى بمێننه‌وه. "سێرڤانتيس"- ى دانه‌رى
" دۆن كيخۆته" ش لێى به‌دوور نه‌بووه‌و به‌ڵكو ئه‌وه قه‌ناعه‌تى ئه‌و
بووه له‌زه‌مه‌نه‌كه‌ى خۆي‌دا، هه‌ر بۆيه له‌نامه‌يه‌كيدا بۆ
ده‌سه‌لآتدارێك،"دۆكێك" ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى خۆى به‌مه‌به‌ستى پشتگيرى
كردنى له‌به‌چاپ گه‌ياندنى "دۆن كيخۆته" ه‌و وه‌ستانه‌وه به‌رانبه‌ر
نه‌يارانى شه‌خسى "سێرڤانتيس"، كه‌دژايه‌تييه‌كى زۆر تونديان كردووه،
زۆر به‌رِوونى ئه‌و تێرِوانينه ته‌قليدييه‌ى جيانه‌بوونه‌وه‌ى
كاراكته‌رى سه‌ره‌كى تێكست و دانه‌ره‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت.
"سێرڤانتيس" له‌نامه‌كه‌يدا سه‌ربارى مه‌دح و سه‌ناى "دۆك"،
له‌شوێنێكدا ده‌ڵێت: ( له‌رِاستيدا "دۆن كيخۆته" بۆ خۆى ده‌يويست
بێته حزورتان و ده‌ست و قاچتان ماچ بكات، به‌لآم به‌و پێيه‌ى ئه‌و
شۆرِه‌سواره خه‌ريكى ماجه‌راكانيه‌تى و كاتى نييه، وا به‌نده له‌جێى
ئه‌و ده‌ست و قاچه‌كانى ئێوه راده‌مووسێت ).
"
سێرڤانتيس " هه‌رچه‌نده به‌بآ ئه‌وه‌ى كه‌پێ بزانێت تێكستێكى
ناته‌قليدى نووسى، به‌لآم وه‌ك خۆى ته‌جاوزى تێرِوانينى زه‌مه‌نه‌كه‌ى
خۆى نه‌كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌شه گه‌واهيده‌رى ئه‌و راستيه‌ى كه‌تێكستى
ناته‌قليدى له‌دانه‌ره‌كه‌ى ده‌ترازێت و خودى خۆشى په‌ى
به‌په‌نهانه‌كانى كاره‌كه‌ى نابات، هه‌ر چۆن "كۆلۆمبۆس" تا مرديش
نه‌يزانى كيشوه‌رێكى دۆزيوه‌ته‌وه ئاواش "سێرڤانتيس" نه‌يزانى
رۆمانه‌كه‌ى ده‌بێته سه‌ره‌تاى ئه‌وه‌ى كه‌له‌مرِۆدا به‌رۆمان ناو
ده‌برێت و به‌ده‌ر له‌خوێندنه‌وه‌و ويستى خۆى دنيايه‌كى مه‌ييو و
وه‌ستاوى ئه‌ده‌بى سه‌ره و ژێر ده‌كات، نه‌يده‌زانى تێكسته‌كه‌ى
وه‌رچه‌رخانێكه له‌مێژووى نووسينى رۆمان‌دا.
زۆر شيكارى و راڤه‌كارى و خوێندنه‌وه‌ى به‌رچاو و ديار هه‌ن سه‌باره‌ت
به " دۆسته‌يێڤسكى و بلزاك و كافكا " و زۆرى ديكه له‌نووسه‌ران،
كه‌پێودانگى ناسينه‌وه‌ى تێكسته‌كانيان و پۆلێن‌كردن و راڤه‌كردنيان
په‌يوه‌ست ده‌كه‌ن به‌ژيان و به‌سه‌رهاتى شه‌خسى و باره ده‌رونييه‌كان
و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ى ئه‌و دانه‌رانه‌وه، له‌رِێى ئه‌مانه‌و نامه‌و
ژيانى شه‌خسى و باس و خواسه تايبه‌تييه‌كانى ژيانيان، رۆده‌چنه نێو
تێكسته‌كانيان و تَكسته‌كانيان به‌سايه و سێبه‌رێكى ئه‌وان ده‌زانن،
كه‌واته به‌رِا و بۆچوونى ئه‌و جۆره ره‌خنه‌گرانه ئه‌گه‌ر دانه‌رێك
هيچ له‌باره‌ى ژيانييه‌وه نه‌زانرابوو، ئه‌وه شيكار و راڤه‌كارى
تێكسته‌كانيان ده‌بێته ئاسته‌م. سه‌ير نييه هه‌موومان بزانين كه
بلزاك پياوێكى پاره خۆر و قه‌رزار و زۆر خۆر و شتى له‌و بابه‌ته
بووه، كه‌چى ئاگادارى تێكسته‌كانى نه‌بين. يان بزانين "دۆسته‌يێڤسكى"
په‌ركه‌مى هه‌بووه، به‌رێكه‌وت له‌مه‌رگ گه‌رِاوه‌ته‌وه، حه‌زى
به‌خواردنه‌وه‌و قومار بووه‌و ده‌يان شتى تريش، به‌لآم نه‌زانين خودى
تێكسته‌كانى له‌كوێدان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆربه‌ى خوێندنه‌وه
تايبه‌ته‌كانى تێكسته‌كانيشى بخوێنينه‌وه، بێجگه له‌تێكه‌ڵكردنى
ژيانى و تێكسته‌كانى هيچى ديكه‌مان نايه‌ته پێش چاو و خوێنه‌ريش له‌و
ميانه‌يه‌وه بانگهێشتى خوێندنه‌وه ده‌كرێت و پێش وه‌خت هه‌موو شتێكى
لا ده‌كرێته زانرا و تابكرێت خوێندوه‌ى لاده‌كرێته كارێكى بى مه‌ودا
و تاك ره‌هه‌ند و هيچ ده‌رفه‌تێك بۆ حه‌زى خوێنه‌ر و گه‌رِان و
كه‌شفكردنه‌كانى ناهێڵرێته‌وه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌و
نووسينانه ئيفليجى ده‌كه‌ن و ناچاره پێش خوێندنه‌وه به‌و په‌رِى
سه‌رسامى و حه‌يران بوونه‌وه برِوانێته ئه‌و تێكسته‌ى له‌به‌ر
ده‌ستيدايه‌و سلأ له‌ته‌رحكردنى بير بۆچوونێكى پێچه‌وانه‌وه
بكاته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌زانێت رووبه‌رِووى چ دژايه‌تييه‌ك
ده‌بێته‌وه، ئيدى ئه‌و كايه‌يه‌ى كه‌قه‌وله به‌ئازادى تێيدا
هه‌ڵسورێين و به‌ده‌ر له‌سانسۆر و پێودانگه پێشوه‌خت و سه‌پاوه‌كان
قسه‌ى خۆمان بكه‌ين، بۆته كايه‌يه‌كى قۆرخكراو سانسۆركراو، ئيشكردن بۆ
ئيبرازكردنى دانه‌رێكى تێكست و سه‌ركرده‌يه‌كه سياسى و سه‌ربازى و
كه‌سايه‌تييه‌كى ته‌قديسكراوى ئايينى هێنده‌ى فه‌رق نييه، كردنه
كارێزماى دانه‌رى تێكست كارێكى ترسناكه و به‌ده‌ر نييه له‌و جه‌هله‌ى
كه‌له‌نێو دنياى ئه‌مرِۆدا حزوورى هه‌يه، خۆ ناكرێت له‌مرِۆدا و
به‌تايبه‌ت له‌پانتايى ئه‌ده‌بياتى كورديدا هيچ بڵێيت، يه‌ك "كۆرس"ى
ته‌واو هاوشێوه‌ى كۆرسى دواوه‌ى گۆرانيبێژه‌كان، پێكه‌وه بۆ پاراستنى
كارێزماى دانه‌رى تێكستێكى دياريكراو ده‌ست به‌گوتنه‌وه‌ى به‌سته‌يه‌كى
پێشتر ئه‌زبه‌ره‌كراو ده‌كه‌ن.
"
فۆكنه‌ر " سه‌باره‌ت به "شكسپير " ده‌ڵێت:
(
ئه‌وه‌ى كه‌گرنگه هاملێت و خه‌ونى شه‌وێك له‌نێوه‌رِاستى هاويندا-
يه، نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌نووسيويه‌تى، دانه‌ر هيچ گرنگييه‌كى نييه،
به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌يه كه‌دايده‌هێنێت ).
"
مالارمآ " يه‌كێكه له‌وانه‌ى كه‌هه‌ستى به‌و ئيزديواجييه‌ته قووڵه‌ى
تێكست و نووسه‌ر كردووه و به‌مه‌به‌ستى تێكشكاندنى ئه‌و تێرِوانينه
سه‌قه‌ت و ته‌قليدييه‌دا گوتويه‌تى:
(
ئه‌وه‌ى كه‌ده‌دوێت زمانه نه‌ك دانه‌ر ).
بۆيه هه‌رچه‌شنه ته‌قديسكردنێكى نووسه‌ر و زاڵكردنى به‌سه‌ر تێكستدا
به‌واتاى مراندنى تێكست و كڵۆم دانى ده‌ركه‌كانى خوێندنه‌وه و
راڤه‌كارى و ته‌ئويل و پرسيار دێت، واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خوێنه‌ر
بانگهێشت ده‌كرێت بۆ خوێندنه‌وه‌ى تێكستێك كه‌پاش زانينى جفره‌كانى
ژيانى نووسه‌ر و هه‌ندێك هێما و سيمبۆل و كه‌رسته‌كانى ديكه به‌و
پێيه‌ى كه‌خوێندنه‌وه چه‌قيوه‌كان راڤه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌م
نه‌خشه‌ى جوگرافياى تێكست وه‌ك زانراوێك ده‌ده‌نه ده‌ست خوێنه‌ر و
ده‌بێت ئه‌ويش له‌و نه‌خشه‌يه لا نه‌دات بۆ رێكردنى به‌نێو
پاتاييه‌كانى تێكستدا و ئيدى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌يگه‌يه‌ننه ئه‌و
يه‌قينه‌ى كه‌هيچ مه‌جهولێك نييه خۆى پێوه سه‌رقالأ بكات و پێويسته
به‌و په‌رِى باوه‌رِه‌وه به‌وه‌ى كه‌پێش وه‌خت پێى گوتراوه، به‌نێو
تێكستدا گوزه‌ر بكات و به‌بآ هه‌ناسه‌برِكآ و شه‌كه‌ت بوون و
ماندووبوون به‌سه‌لامه‌تى بێته ده‌رآ و هي پرسيارێكى نه‌بێت و
قه‌ناعه‌تى ته‌واوى به‌وه هه‌بێت كه‌هه‌موو پرسياره‌كان پێشوه‌خت
وه‌لآم دراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆى خوێنه‌رێكى ته‌مه‌لأ و
ته‌وه‌زه‌ل دروست ده‌كات، خوێنه‌رێك كه‌ئه‌وه‌نده ده‌زانێت و ده‌ڵێت
كه‌پێى ده‌گوترێت، خوێنه‌رێك كه‌تێكستى ئه‌ده‌بى لا بۆته ماجه‌رايه‌كى
پۆليسى كه‌ئه‌و بۆى نييه، دوور و نزيك به‌لايدا بچێت و ده‌بێت
چاوه‌رِێى موحه‌قيق و موفه‌تيشى تايبه‌ت به‌دۆزينه‌وه‌ى تاوان بێت، تا
لوغزى كوشتن و هۆكاره‌كه‌ى ده‌دۆزنه‌وه‌و دواتر وه‌ك هه‌واڵێك
راده‌گه‌يه‌نرێت و ئه‌ميش وه‌ك كه‌سانى ديكه گوێبيستى ده‌بێت و بێجگه
له‌باوه‌رِهێنان به‌رِاستى ئه‌وه‌ى كه‌ده‌گوترێت هيچ رێگه چاره‌يه‌كى
ديكه‌ى نييه. موحه‌قيق و موفه‌تيشه كه‌شفكه‌ره‌كانى نهێنيه‌كانى
تێكستيش ئه‌و ره‌خنه‌كاره ته‌قليديانه‌ن كه‌خوێنه‌ر فێرى چاوه‌رِوانى
ده‌كه‌ن، تا بۆ خۆيان كه‌شفى دنيا و نهێنييه‌كانى نێو تێكستيان بۆ
ده‌كه‌ن، يان وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌كێڵگه‌يه‌كى مايين رێژكراودا بن، ئه‌مان
وه‌ك رابه‌ر و شاره‌زا و چاوساغێك له‌پێشه‌وه ده‌رِۆن و كارى
خوێنه‌ريش شوێن پآ كه‌وتنى هه‌نگاوه‌كانيانه.
له‌كاتێكدا وه‌ك "رۆلان بارت" ده‌ڵێت:
(
دانه‌ر بوونى نييه ته‌نها له‌ساته‌وه‌ختى نووسيندا نه‌بێت، منيش وه‌ك
خۆم له‌و ئه‌زموونه خاكييه‌وه كه‌هه‌مه، هه‌ستم به‌وه كردوه پاش
نووسين هيچ نامێنێت له‌باره‌يه‌وه بيڵێم، هيچ پێوه‌ندييه‌كى
موڵكايه‌تى و به‌رِێوه‌بردن و ده‌ست پێوه‌گرتن به تێكسته‌كه‌مه‌وه
نابه‌ستێته‌وه ).
خوێندنه‌وه و ره‌خنه و راڤه‌كارييه‌كانى نێو پانتايى ئه‌ده‌بياتى
كوردى، زۆر سامناكتر له‌وه‌ى كه له‌ئه‌ده‌بياتى جيهانيدا ده‌گوزره‌آ،
دانه‌ره‌ى كردۆته ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى و به‌ده‌ر له‌ويش شتێكى تر
نييه راڤه و شيكارى بۆ بكات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر واش خۆى نمايش بكات
كه گوايه له‌باره‌ى تێكسته‌وه ده‌دوێت، له‌رِاستيدا پێوه‌ندى
دۆستانه‌و هاورِێيه‌تى و ناسين و نزيكايه‌تى و خزمايه‌تى و كۆمه‌ڵێك
ئيعتيبارى ديكه رۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بينن( مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن و هه‌ندێك
خوێندنه‌وه له‌م پێودانگه بچنه ده‌ر )، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو
زۆرجارن هه‌ر به‌ته‌واوى ده‌بێته گێرِانه‌وه‌ى حيكايه‌ت و به‌سه‌رهاتى
دانه‌ر و به‌باش و خراپ به‌لاى تێكستدا ناچێت و هيچى پآ نييه
له‌باره‌يه‌وه بيڵێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش زياتر به‌عه‌ريزه و راپۆرت و
زانيارى موختاره‌كان ده‌چێت ده‌رباره‌ى دانيشتووانى گه‌رِه‌كه‌كانيان.
لێره‌دا ده‌كرێت هه‌ردوو پێشه‌كى ديوانى "نالى" و"مه‌حوى" به‌نمونه
بهێنينه‌وه. سه‌باره‌ت به‌ديوانى"نالى"( ساغكردنه‌وه‌ى"مارف
خه‌زنه‌دار" چاپى دووه‌م هه‌ولێر 2008 )، له‌به‌شى"شيعرى نالى
له‌رِۆژئاوا"دا باس له‌وه ده‌كات چۆن "نالى" له‌سه‌رده‌مى خۆي‌دا ناوى
گه‌يشتۆته ئه‌وروپا و چه‌ندين نمونه سه‌باره‌ت به‌مه ده‌هێنێته‌وه
و له‌كۆتايى ئه‌و به‌شه‌شدا ده‌نووسێت: ( ئه‌مه به‌كورتى پيشاندانى
ئه‌و هه‌ولأ و ته‌قه‌لايانه بوو كه له‌رِۆهه‌لآت و رۆژئاوادا درابوون
بۆ ناسينى نالى، دياره ئه‌مه ئه‌وه‌يه كه‌ئێمه ئاگامان لێى هه‌يه،
ئه‌مه تيشكێكى "چراى دزان"ه له‌چراخانى ژيان و به‌رهه‌مى نالى بآ
پايان و سنوور ).
بێگومان سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانى "مارف خه‌زنه‌دار" بۆ ناساندنى
تێكسته‌كانى "نالى" خودى ئه‌و زاته و به‌چاپ گه‌ياندنى تێكسته‌كانى،
هه‌ڵقولآوى خۆشه‌ويستى ئه‌و زاته‌يه بۆ نالى و ناكرێت نكووڵى لێ
بكرێت؟!.
به‌لآم داخوا سه‌رجه‌م حيكايه‌ت و به‌سه‌رهاته‌كانى ژيانى "نالى" وه‌ك
گريمانه‌يه‌ك له‌ئه‌گه‌رى راست و نارِاستيدا، له‌ميانى ئه‌و
تێرِوانينه‌وه كه‌ئاخۆ وابووه يان وانه‌بووه، به‌رِاستى ئه‌وروپا
ئه‌و پياوه‌ى وه‌ك ناوێك ناسيوه يان نه‌يناسيوه‌و ئه‌مانه‌و زۆر قسه‌و
باسى ديكه، چ ئيزافه‌يه‌ك ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه"نالى"
نووسيويه‌تى؟!.
ئاخۆ ئه‌م جۆره هێنان و بردنه حيكايه‌ت ئامێزانه بێجگه
له‌راوه‌ستاندنى تێكست له‌ئاستێكى دياريكراوى مێژووى و كۆمه‌لآيه‌تى و
سياسيدا شتێكى ديكه له‌خۆ ده‌گرن؟!. كوا ئه‌و تێرِوانين و خوێندنه‌وه
نا ته‌قليدييانه‌ى ئه‌ئويل بۆ تێكسته‌كانى "نالى" ده‌كه‌ن، "نالى" يه‌ك
كه‌بۆ خۆى وه‌ك گاڵته و گه‌پێك ده‌رِوانێته نووسين و ئه‌و
تێرِوانينه ته‌قليدييه‌ى روانينه نووسين تێكده‌شكێنێت، كه وه‌ك
موقه‌ده‌سێك ده‌يبينێت، وه‌ك ده‌ڵێت:
(
نالى حه‌ريفى كه‌س نييه ئولف و ئه‌ليفى كه‌س نييه
به‌يتى ره‌ديفى كه‌س نييه ته‌فريقه نووسه گه‌پ ده‌كا )
سه‌ربارى هه‌وڵدانى بۆ گچكه‌كردنه‌وه‌ى خۆى و تێكشكاندنى هه‌ر
پێودانگێكى ته‌قليدى و ساخته بۆ جێكردنه‌وه‌ى له‌نێو كه‌سانى ئێگۆ
ئۆرۆستۆكراتدا، وه‌ك ده‌ڵێت:
(
ئه‌ى ره‌فيقان سوحبه‌تى نالى مه‌كه‌ن
سووك ده‌بن، ريسواو هه‌م به‌د ناوم ئه‌ز )
يان:
(
هێنده‌م پێم خۆش بوو زمانى حاڵى ده‌يگوت "نالى"يا
هه‌ردوو حه‌يوانين ئه‌تۆ گوێكورت ئه‌منيش گوێدرێژ )
پێم وانييه "نالى" وه‌ك كه‌سێكى ئاسايى له‌هيچ مه‌جليسێكدا به‌زاتێكى
ديكه‌ى گوتبێت، ئێمه حه‌يوانين و بگره له‌گه‌لأ گوێدرێژێكدا
جياوازيمان نييه( به‌له‌به‌رچاو گرتنى شوێن و جێگه‌ى گوێدرێژ
له‌فه‌رهه‌نگى كورددا )، به‌لآم ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌ده‌نووسێت و وه‌ك
دانه‌رێك ده‌كه‌وێته كار هيچ سڵ له‌وه ناكاته‌وه شتێكى زۆر ناباو
ناته‌قليدى بڵێت، كه نه‌ك هه‌ر له‌وه زه‌مه‌نه‌دا به‌ڵكو له‌م
زه‌مه‌نه‌شدا لاى كورد جێگه‌ى قبوڵ نييه، به‌تايبه‌ت كه‌گوێدرێژ
به‌درێژايى مێژووى كورد زۆرترين ده‌ستدرێژى سێكسى كراوه‌ته سه‌ر و
سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سيمبۆلى بێ ئه‌قڵييه، ئه‌و شيعره‌ى "نالى" كه‌پشتگوآ
خراوه يه‌كێكه له‌شيعره گرنگه‌كان و تێكسته زيندووه‌كان، له‌و
زه‌مه‌نه‌دا له‌نێو كۆمه‌ڵى كوريدا چ پاڵپشتێكى مه‌عريفى و فه‌لسه‌فى
هه‌بوون و زانراوبوون تا رێگه به‌گوتنى شتێكى وا بدرێت، مه‌به‌ستى
"نالى" يش له‌گوتنى سه‌رپێى و راگوزه‌ر نييه، به‌تايبه‌ت ئه‌وه‌ى ئه‌م
شيعره‌و زۆر شيعرى ديكه‌ى نووسه‌رانى ديكه‌ى غه‌يره كورد سه‌باره‌ت
به‌ئاژه‌لآن جيا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌يه كه‌له شيعره‌كه‌دا باس
له‌به‌زه‌يى هاتنه‌وه به‌ئاژه‌ڵێكى وه‌ك گوێدرێژ نه‌كراوه، به‌ڵكو
به‌ته‌واويى "نالى" له‌زمانى ئه‌وه‌وه خۆى به‌و شوبهاندووه، هه‌ر
به‌مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى هيچ جياوازييه‌كيش جياوازى گوێكورتى خۆى و
گوێدرێژى ئه‌و خراوه‌ته روو، به‌مه‌ش خودى مرۆڤ ده‌بێته
فه‌سيله‌يه‌كى ئاژه‌لأ و ناچاره ئينتيماى بۆ بكات، به‌لآم چه‌ند
ئه‌مه له‌گه‌لأ تێرِوانينى ئايينى و ئايدياليستيدا ناكۆكه، به‌و
پێيه‌ى ئينسان سه‌يدو ئه‌لكائيناته‌و نزيكترين بوونه‌وه‌ره
له‌خوداوه‌نده‌و هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌وه بۆ زانينى ئه‌وه‌ى كه‌ته‌نانه‌ت
فريشته‌كانيش نايزانن و بۆيان نييه بيزانن، ئه‌ويش ناونانى شته‌كانه،
كه‌چى ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى له‌تێكسته‌كه‌دا ناوى هاتووه وه‌ك هه‌ر يه‌كێك
له‌ئێمه ده‌دوێت و باس له‌نه‌بوونى جياوازى له‌نێوان خۆى و
خاوه‌نه‌كه‌يدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌گر له‌پانتايى ئه‌ده‌بيى
كورديدا هه‌بووايه، ئه‌وه بێگومان ئه‌م شيعره به‌رِاده‌يه‌ك سه‌رنجى
راده‌كێشا، كه‌به‌ده‌يان وتار و راڤه و شيكاركارى و ئه‌ئويلى بۆ
ده‌ركرد، ئه‌و شيعره زۆر له‌وه زياتر هه‌ڵده‌گرێت كه‌منێكى خوێنه‌ر
له‌م ده‌رفه‌ته‌ته‌دا بتوانم خۆمى لێبده‌م.
به‌لآم به‌ده‌ر له‌ويستى خۆم كاتێك ئه‌و شيعره ده‌خوێنمه‌وه،
گوێدرێژه‌كه‌ى فيساگۆرس- م بيرده‌كه‌وێته‌وه، كه‌ناوبراو
به‌سه‌يركردنى به‌رده‌وامى سێبه‌رى گوێى گوێدرێژه‌كه‌ى، ئه‌و بيردۆزه‌ى
دانا، كه‌دواتر به‌بيردۆزى فيساگۆرس ناسرا.
سه‌باره‌ت به‌و شيعره‌ى كه‌پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، نازانم ماقووڵه
كه‌سێك له‌نێو قوولآييه‌كاتى ئاييندا قاڵبووبێته‌وه‌و بزانێت گوتنى
شيعرێكى وا له‌رِوانگه‌ى تێرِوانينى ئايينييه‌وه ده‌يكاته زه‌نديق و
سه‌رلێشێواو كافر، وه‌ك خۆى بێت و شيعرێكى وا بنووسێت، بێگومان ئه‌م
پرسياره له‌هه‌ر كه‌سێك بكه‌يت وه‌لآمه‌كه‌ى نه‌خێره؟!.
به‌لآم ئه‌م تێكسته له‌و ساته‌وه‌خته‌دا نووسراوه، كه‌دانه‌ر تێيدا
دێته بوون و ئه‌وه‌ى كه‌ده‌يڵێت و ده‌ينووسێت، بۆ ته‌بابوونى نييه
له‌گه‌لأ دنيا به‌ڵكو بۆ هه‌ڵگێرِانه‌وه‌و تێكدان و شێواندنى پێودانگه
ته‌قليدييه‌كانه.
سه‌باره‌ت به‌ديوانى "مه‌حوى"يش ( چاپى 1984كۆرِى زانيارى لێكدانه‌وه‌و
لێكۆڵينه‌وه‌ى –مه‌لا عه‌بدولكه‌ريمى موده‌ريس و محه‌مه‌دى مه‌لا
كه‌ريم ). پێش ئه‌وه‌ى بێمه سه‌ر باسى پێشه‌كييه‌كه‌ى "محه‌مه‌دى
مه‌لا كه‌ريم"، راوبۆچوونێكى"سيۆران" به‌نمونه ده‌هێنمه‌وه
كه‌ده‌ڵێت:
(
ده‌بێت به‌رهه‌مه‌كانى نووسه‌رى كۆچكردوو بلآوبكرێنه‌وه به‌لآم به‌بآ
ئه‌وه‌ى ئيهانات بگرێته خۆى... سه‌باره‌ت به"بارت" و
به‌رهه‌مه‌كانيشى ده‌بێت بلآوبكرێنه‌وه، به‌لآم پاش لابردنى هێرشه
شه‌خسييه‌كانى كه‌رِه‌نگه له‌باسه‌كه‌يدا هاتبێت... ده‌بێت رێگه
له‌گومانكردنيش نه‌گيرێت چونكه هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ به‌ته‌واويى
نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه ).
هه‌ر له‌هه‌وه‌ڵى پێشه‌كييه‌كه‌ى"محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ريم"دا ئاماژه
به‌وه ده‌دات:( كه‌تۆژينه‌وه‌و لێكۆڵينه‌وه‌ى به‌رهه‌مه
ئه‌ده‌بييه‌كان بۆ ئه‌وه‌يه ده‌ستى خوێنه‌واران بگرێت و په‌نجه‌يان
بخاته سه‌ر راستى ).
دواتر ده‌ڵێت: ( به‌لآم وه‌نه‌بآ ئه‌م كاره، هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ى
كه‌ئێمه خستمانه روو، ئاسان و بآ گرآ و ته‌گه‌ره بآ، تێگه‌يشتنێكى
ورد و تۆژينه‌وه‌و لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى راستى به‌رهه‌مه‌كه، شاره‌زايى
له‌بارى كۆمه‌لآيه‌تى و زۆرانبازيى بير‌ى سه‌رده‌مى خاوه‌ن به‌رهه‌مه
تۆژراوه لێكۆڵراوه‌كه، زانينى زانستى خه‌باتى كۆمه‌لآيه‌تى و قانونه
هه‌ڵسورِێنه‌ره‌كانى، ئه‌مانه هيچ كاميان شتێك نين هه‌روا به‌ئاسانى
ده‌ستگير ببن تا هه‌ر كه‌سێك بيه‌وآ ده‌ستيان بداتآ. بۆيه منيش
كه‌ده‌مه‌وآ له‌م پێشه‌كييه‌دا به‌يارمه‌تى به‌رهه‌مى مه‌حوى خۆيه‌وه
كه‌مێك له‌خۆى بكۆڵمه‌وه، به‌ترسێكى زۆره‌وه پآ هه‌ڵدێنمه‌وه‌و
به‌ته‌ماى له‌وه زياتر نيم كه‌توانيبێتم نيشانه‌يه‌ك له‌م مه‌يدانه‌دا
دانێم ئه‌وه‌نده‌ى له‌باره‌دا بآ ده‌سه‌چيڵه‌يه‌ك بدا به‌ده‌ستى
تۆژه‌ره‌وه‌و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ى دوا رۆژه‌وه تا له‌تاريكاييى رێگاى
كاريدا به‌رپێى خۆى پآ روون بكاته‌وه ).
"محه‌مه‌دى مه‌لا كه‌ريم" هه‌ر له‌پێشه‌كييه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ( ئه‌گه‌ر
وانه‌بوايه‌و ئه‌م هه‌موو متمانه‌يه‌ى به‌راستى و دروستيى و خاوێنى
ئه‌وان نه‌بوايه، نه‌ده‌هات به‌شان و باڵى سه‌ركه‌وتنى سوڵتان
عه‌بدولحه‌ميددا هه‌ڵبدا كه‌به‌سه‌ر گه‌لى خه‌باتكارى يۆناندا زالأ بوو
بوو، له‌كاتێكا كه‌كورده‌كه‌ى خۆى كه‌له‌هه‌ندآ شوێنى ديوانه‌كه‌يدا
شانازيى پێوه ده‌كا، له‌هيچ روويه‌كى ژيانه‌وه له‌سايه‌ى حوكمى
عوسمانى و سوڵتان عه‌بدولحه‌ميددا له‌يۆنانييه‌كا ن به‌خته‌وه‌رتر
نه‌بووه. يا نه‌ده‌هات چوار خشته‌كى بۆ شايه‌كى سته‌مكارى وه‌ك حه‌مه
عه‌لى شاى قاجارى بنوسآ كه‌هه‌موو مێژوونووسان ده‌ڵێن ئێران به‌درێژايى
مێژووى خۆى مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن سته‌مكارێكى له‌و كابرايه
به‌درِه‌زاتر و به‌دفه‌ساڵترى به‌خۆيه‌وه ديبآ ).
پێش ئه‌وه‌ى ئاماژه به‌وه بده‌ين كه له‌پێشه‌كييه‌كه‌ى ديوانى
"مه‌حوى" وه‌ك نمونه هێنامانه‌وه، ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌م
كه‌رِه‌نگه خوێنه‌ريش له‌و په‌ره‌گرافه‌ى پێشووتر سه‌باره‌ت به
حه‌مه عه‌لى شاى قاجارى له‌وه حاڵى بووبێت كه‌سته‌مكار بووه، به‌لآم
پێموانييه له‌و"به‌درِه‌زاتر" و"به‌دفه‌ساڵتر"ه حاڵى بووبێت،
له‌رِووى پێويستبوونى به‌كاربردنى له‌و شوێنه‌دا و هۆكارى
ته‌وزيفكردنى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بوونى ئه‌و دوو وشه‌يه ئه‌گه‌ر واز
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر بهێنين كه‌سه‌رنجمان راده‌كێشن، مايه‌ى
پرسيارن.. ده‌لاله‌ت له‌گرفتێكى گه‌وره‌ى نووسين ده‌كه‌ن، به‌كاربردنى"
به‌د+ ره‌زا+تر" له‌گه‌لأ"به‌د+فه‌سالأ+تر" و قووتكردنه‌وه‌ى له‌و
شوێنه‌دا مه‌گه‌ر له‌وتارێكى تايبه‌تدا و زياتر له‌پێشه‌كييه‌كه‌ى
"مه‌حوى" درێژتر بابه‌تێكى له‌سه‌ر بنووسم، به‌مه‌به‌ستى راڤه‌كردن و
خستنه رووى ئه‌و گرفته‌ى كه‌له‌و جۆره نووسينانه‌دا هه‌يه، ئه‌گينا
به‌په‌له‌و له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ره‌نگه ئه‌وه‌ى كه‌به‌رانبه‌ر
به‌كارهێنانى ئه‌و دوو وشه‌يه‌و هاوچه‌شنه‌كانى هه‌مانه نه‌توانين
بيخه‌ينه روو.
به‌هه‌رحالأ ئه‌و پێشه‌كييه‌ى كه بۆ "مه‌حوى" نووسراوه هيچ
ده‌رفه‌تێك بۆ خوێنه‌ر ناهێڵێته‌وه تا بۆخۆى تێكسته‌كان بخوێنێته‌وه،
له‌و پێشه‌كييه‌دا به‌شێوه‌يه‌كى شاراوه خودى "مه‌حوى" دادگايى
ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و دوو شيعره‌ى كه‌بۆ سوڵتانى عوسمانى و شاى قاجارى
نووسيوه، من نازانم هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌له‌و پێشه‌كييه‌دا هاتووه چ
پێوه‌ندييه‌كى به‌تێكسته شيعرييه‌كانى "مه‌حوى"ييه‌وه هه‌يه‌و ئاخۆ چ
ئيزافه‌يه‌ك ده‌خاته سه‌رى.
ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد دوو نمونه‌ى په‌راوێزكردنى تێكسته
له‌پێناو خستنه رووى باس و خواسى زاتى نووسه‌رانێك و گوزارشته
له‌تێكه‌يشتنێكى ته‌قليدى بۆ كرده‌ى نووسين و تێكست.
ئه‌وه‌ى كه‌پێويسته بگوترێت ئه‌وه‌يه كه‌ئه‌م جۆره نووسينانه‌ى
پێشتر ئاماژه‌مان پێدا سه‌ربارى هێنانه پێشه‌وه‌ى خودى دانه‌رى تێكست
و هه‌ڵسورِان به‌ده‌ورى گوتراوه‌كان و ماجه‌راكانى ژيانيدا، رێگه
خۆشكه‌ره بۆ خوێندنه‌وه‌يه‌كى سه‌رپێى وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له نێوه‌ندى
رۆشنفكرى كورديدا هه‌يه‌و پياده‌ده‌كرێت، كاتێك خوێندنه‌وه واتاى
خوێندنه‌وه ده‌دات، كه‌له‌ساته‌وه‌ختێكدا خوێنه‌ر بۆخۆى و به‌ده‌ر
له‌هه‌ر كاريگه‌رييه‌ك توانستى رۆچوونه نێو تێكستى هه‌بێت و ته‌وه‌رى
سه‌ره‌كى لاى ته‌نها تێكسته‌كه بێت، تێكست به‌غيابى دانه‌ر وه‌ك
تێكستێك بوونى ده‌بێت، ئه‌گينا ئه‌گه‌ر هه‌رده‌م دانه‌ره‌كه‌ى حزورى
هه‌بێت و بۆخۆى ببێته تێكست ئه‌وه تێكست واتاكانى خۆى وه‌ك
مه‌وجوديه‌ت و ترازانى ئه‌به‌دى له‌دانه‌ره‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌دا.
كۆتايى