(
له‌كاتێكدا هه‌ر خودى ئه‌و دوژمنه له‌كاتى له‌ناوبردنى كورددا،
موسڵمان و غه‌يره موسڵمانى كورديان به‌يه‌ك چاو سه‌ير كردووه،
كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و له‌ناوبردنى هه‌زاران بارزانى
نموونه‌يه‌كى به‌رچاون) يوسف عيزه‌دين
تراژيدياى كورده عه‌له‌وييه‌كانى
توركيا
نووسينى: يوسف عيزه‌دين
*به‌رايى
(
*شێوه‌زارى دملى(زازايى)و(گۆرانى)يش هه‌روه‌ك شێوه‌زارى هه‌ورامى و
له‌كى، به‌بنه‌چه ده‌چنه‌وه سه‌ر شێوه‌زمانى په‌هله‌وانى كه‌زمانێكى
كۆنى كوردييه‌و هه‌زار ساڵێك له‌مه‌و پێش و بگره زۆر له‌وه له‌مێژ
تريش ده‌قه ئه‌ده‌بييه‌كانى ئه‌و ده‌مه‌ى كوردى پێنووسراوه.
*به‌لآم هێشتاكه وه‌ك ناوه‌تۆره‌يه‌ك و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاست و رێزى
دملييه‌كان، كرمانجه‌كان له‌ناو هێنانياندا( زازا) له‌جێى(دملى)
به‌كارده‌هێنن.."ميهرداد.ر.ئيزه‌دى-كورده‌كان-"..).
كورده عه‌له‌وييه‌كان يان ئه‌و كوردانه‌ى به‌شێوه‌زارى دملى ده‌دوێن،
نه‌ك هه‌ر له‌ئێستادا به‌ڵكو به‌درێژايى مێژوو رووبه‌رِووى فراوانترين
هێرش و په‌لامار و توندترين گوشارى سياسى و سه‌ربازى بوونه‌ته‌وه،
ده‌رسيم وه‌ك شارێكى كورده عه‌له‌وييه‌كان ده‌يان جار نغرۆى خوێن
كراوه‌و باش‌ترين هه‌نجه‌تيش له‌لايه‌ن ده‌سه‌لآتدارانى كۆن و نوێى
توركه‌وه بۆ لێدانى ئه‌وان، پابه‌ندنه‌بوون و باوه‌رِنه‌بوونيان بووه
به‌ئيسلام و هه‌ر ئه‌وه‌ش وايكردووه كه‌تورك لێزانانه زۆرێك
له‌كورده شافيعييه‌كانيش به‌گژ ئه‌واندا بكات و جگه
له‌به‌كارهێنانيان له‌رِووى سه‌ربازييه‌وه توانيويه‌تى ململانآ و
ناكۆكى له‌نێوانياندا چآ بكات، كه‌له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانى كاركردن و
گوزه‌رانيشياندا ببينرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له‌ژێر په‌رده‌ى
ئيسلامه‌وه كورده شافيعييه‌كان ده‌كرێن به‌گژ ئێزيدى و
كاكه‌ييه‌كاندا و له‌هه‌مووشى سه‌يرتر بانگه‌شه‌ى به‌رِێز( شێخ
عه‌بدولرِه‌حمان نه‌قشبه‌ندي)يه بۆ دامه‌زراندنى حيزبێكى هه‌ورامى،
كه‌به‌پێى راوبۆچوونى ئه‌و هه‌ورامى كورد نييه‌و داواكاره وه‌ك
توركمان و كلدان و ئاشوورى به‌كه‌مه نه‌ته‌وه تێيان برِوانرێت،
له‌كاتێكدا له‌رِووى ئايينييه‌وه موسڵمان و هاومه‌زهه‌بى كورده
شافيعييه‌كانن و وه‌ك له‌ئاماژه پێدانه‌كه‌ى (ميهرداد.ئيزه‌دى)يشدا
وه‌ده‌رده‌كه‌وێت، شێوه‌زارى هه‌ورامى كۆنترين شێوه‌زمانيچكى كوردييه،
كه‌له‌سه‌ره‌تاى كورته باسه‌كه‌ماندا به‌نموونه هێناومانه‌ته‌وه.
(
ميهرداد) ده‌ڵێت:( كرمانجه‌كانى باكوورى كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
دملييه‌كان پيتى "ز" له‌ئاخافتندا زۆر به‌كارده‌هێنن، ناويان
لێناون"زازا"، هه‌روه‌ك چۆن سۆرانييه‌كان به‌شێوه‌زارى هه‌ورامى
ده‌ڵێن"ماچۆ ماچۆ"...تاد).
به‌رِاستى ئه‌مه تابلۆيه‌كى سه‌ير و ناشرينه‌و مايه‌ى شه‌رمه‌زارييه
كه‌كورد خۆى گاڵته به‌شێوه‌زار يان كه‌سايه‌تى و كولتوورى
هاورِه‌گه‌زه‌كانى خۆى بكات، له‌جێى ئه‌وه‌ى كولتوور و زمان و ئايين و
مێژووى دوژمنانى خۆى پآ نه‌يار و جودا بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو
ئه‌وه‌ى كه‌هيى خۆى نييه ده‌يگرێته خۆى و هه‌ر چييه‌ك هى خۆيه‌تى
فرِێيده‌داته ده‌ره‌وه‌ى خۆى و ئه‌گه‌ر كه‌سانێكيش مابێتن وه‌ك ئێزيدى
و كاكه‌يى و عه‌له‌وي و هه‌ورامى كه‌هه‌ڵگرى راسته‌قينه‌ى بوونى
كولتوورى و مێژووى ئه‌ون، ئه‌وه له‌جێى به‌پيره‌وه‌چوونيان ده‌چێته
پالأ دوژمنه‌كانيان، له‌كاتێكدا هه‌ر خودى ئه‌و دوژمنه له‌كاتى
له‌ناوبردنى كورددا، موسڵمان و غه‌يره موسڵمانى كورديان به‌يه‌ك چاو
سه‌ير كردووه، كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و له‌ناوبردنى
هه‌زاران بارزانى نموونه‌يه‌كى به‌رچاون.
ئه‌مه وێرِاى كه‌دوژمنانى كورد ممه‌گه‌ر مه‌به‌ستيان بووبێت ئه‌گينا
هيچ كاتێك عه‌له‌وى و ئێزيدى و كاكه‌يى و هه‌وراميان به‌غه‌يره كورد
نه‌زانيووه‌و به‌يه‌ك چاو سه‌يريان تێيان روانيووه.
ئه‌مرِۆ سه‌ير و سه‌مه‌ره‌ييه‌ك له‌مه‌سه‌له‌كاندا هه‌يه، ئه‌گينا بۆ
ده‌بێت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كه‌له‌شكرى ئيسلام هاتووه‌ته كوردستانه‌وه،
هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌له‌و كاته‌دا به‌شێوه‌زارى گۆرانى و دملى و
هه‌ورامى وه‌ك شێوه‌زارێكى سه‌ره‌كى ئاخافتنيان كردووه، به‌خۆيان
گوتبێت كورد و به‌شێوه‌زاره‌كه‌شيان كوردى، هه‌ر ئه‌م تێرِوانينه‌ى
كورديش بووه له‌باره‌ى كوردبوونييه‌وه، كه‌واى له‌گه‌رِيده‌يه‌كى
وه‌ك"ئيبن به‌تووته" كردووه كه‌هه‌ر شوێنيك چ نزيك شه‌نگال بێت يان
كرمانشان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى ديكه‌ش كه‌كورديان تێدا ده‌ژى،
به‌شوێنى كوردان ناوببات. ته‌نانه‌ت ناوبراو زۆر به‌رِێز و
پێزانينه‌وه باسى ميواندارێتى شێخێكى كوردى ناوچه‌ى شه‌نگال ده‌كات
كه‌خوڵقى ئه‌وى كردووه‌و لاى ماوه‌ته‌وه، به‌لآم ته‌نها به‌كورد ناوى
ده‌بات و ناڵێت ئێزيدى يان موسڵمان، له‌كاتێكدا له‌باسى شوێنه‌كانى
تردا ئايين ده‌خاته پێش ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ييه‌وه، هه‌ر خودى
سه‌لاحه‌دينى ئه‌يوبى كه‌له‌به‌ر چاوى موسڵماناندا قاره‌مانى ئيسلامه،
به‌لآم سه‌باره‌ت به‌ئێزيدييه‌كان مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌يى پێش خستووه‌و
به‌ته‌واوى رێى پێداون نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌لآتى ناوچه‌يى بگرنه ده‌ست
به‌ڵكو زۆرێك له‌كورده موسڵمان و مه‌سيحييه‌كانيش بكه‌نه‌وه
به‌ئێزيدى.
*
په‌رستگه يان ماڵى جه‌مى عه‌له‌وييه‌كان
بۆ
خۆم چه‌ند جارێك له‌سه‌ر داواى كورده عه‌له‌وييه‌كان وه‌ك ميوانێك
چوومه‌ته ماڵى جه‌م- يان و به‌چاوى خۆم ئه‌و كه‌شه ئايينييه
سيحراوييه‌ى ئه‌وانم بنيووه، كه‌ده‌بێت له‌وێدا بۆ ماوه‌ى چه‌ند
سه‌عاتێك له‌شێوه دانيشتنێكى سه‌ختدا بمێنيته‌وه‌و برِوانيته هه‌موو
ئه‌و كه‌شه‌ى كه‌ساز ده‌كرێت.
جياواز له‌زۆرێك له‌ئايينه‌كان به‌تێكه‌ڵيى ژن و پياو و گه‌وره‌و بچووك
به‌بآ جودايى له‌وێدا ئاماده‌ده‌بن.
ته‌نانه‌ت سه‌ماكردنى تێكه‌ڵى نێرينه‌و مێينه‌شيان، له‌رِووى گوێنه‌دان
و تێكه‌ڵبوونيان له‌رِه‌شبه‌ڵه‌كى سه‌رجه‌م كورد ده‌چێت كه‌سه‌ربارى
گوشارى ئايينى و باوه‌رِهێنانى زۆرێك له‌كورد به‌ئايينى ئيسلام،
هێشتاكه كورد ده‌ستبه‌ردارى ره‌شبه‌ڵه‌ك نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت له‌و
كاتانه‌دا ئاگاى له‌خودى حه‌لآلأ و حه‌رامه‌كانى ئيسلام نامێنێت و وه‌ك
نه‌ستێكى ده‌سته‌جه‌معى پابه‌ندى هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌بێت كه‌له‌پێش
ئيسلام‌دا په‌يرِه‌وى لێكردووه‌و تاته‌وابوونى ئه‌و كه‌شه‌ى كه‌دياره
پێشتر ماهييه‌تێكى تر‌ى هه‌بووه، گوآ له‌ده‌نگ و سه‌داى حه‌رام و
حه‌لآلأ ناگرێت، ئه‌گينا له‌رِوانگه‌ى ئيسلامه‌وه ره‌شبه‌ڵه‌ك
گه‌وره‌ترين گوناهو تاوانه، كه‌چى هيچ پياويچكى ئايينى و مه‌لاو
كۆلكه مه‌لامان نييه به‌شداريى ره‌شبه‌ڵه‌كى نه‌كردبێت، ئه‌مه وه‌ك
نموونه‌يه‌كى لێكچوونى سه‌ماكردنى تێكه‌ڵى كورده عه‌له‌وييه‌كان و
ره‌شبه‌ڵه‌ك، شايانى باسيشه له‌هه‌ردووكياندا ميويزك ئاماده‌گى
هه‌يه، گه‌رچى له‌سه‌ماى عه‌له‌وييه‌كاندا ته‌نيا سازه‌و زياتريش
رۆحييه.
له‌كه‌شى ئايينى كورده عه‌له‌وييه‌كاندا پاش ئه‌وه‌ى كه‌سێكى
پله‌به‌رزى ئايينى كه‌پێي ده‌گوترێت "پير" ده‌چێته سه‌رووى مه‌جليسى
ئاماده‌بووه‌كانه‌وه‌و له‌نێوه‌رِاستى سازژه‌ن و كه‌سێكى ياوه‌ريدا
داده‌نيشێت، پاش وه‌عزێكى ئايينى شيعر ئامێز له‌لايه‌ن پيره‌وه
كه‌ته‌واو ته‌سه‌وفيى و ميستيكييه، ده‌ستده‌كرێت به‌گوتنى گۆرانى
له‌لايه‌ن كه‌سانى تايبه‌ته‌وه‌و دواتر نمايشێكى شانۆيى پێشكه‌ش
ده‌كرێت كه‌خودى پير و ئاماده‌بووان تێيدا به‌شدارن و زۆرێك
له‌پرسياره‌كان له‌ديدگه‌ى ئايينييه‌وه وه‌لآم ده‌درێنه‌وه‌و موريده
نوێيه‌كان ده‌ستنيشانده‌كرێن، هه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ى كه‌له‌پێشچاوتدا
رووده‌دات به‌رِاده‌يه‌كى زۆر كارت تێده‌كات و ناكرێت نكووڵى
له‌جدييه‌تى كه‌شه ئايينييه‌كه‌يان بكه‌يت، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش بێت
كه‌تا ئێستا ئه‌وانى وه‌ك باوه‌رِدارانى ئايينێك سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو
گوشاره هێشتبێته‌وه.
ئاشكرايه كه‌رِه‌گ و ريشه‌ى عه‌له‌وييه‌ت وه‌ك ئايينێك هه‌روه‌ك
ئێزيدييه‌ت و يه‌ريسانييه‌ت ده‌چێته‌وه سه‌ر يه‌زدانييه‌ت، كه‌كۆنترين
ئايينى زانراوى كورده‌و له‌سه‌رده‌مى ماده‌كاندا په‌يرِه‌وى لێكراوه.
"پير" ى عه‌له‌وييه‌كان و ده‌يان پيرى وه‌ك "پير شاليار" و"پير
مه‌نسوور" و ئه‌وانه‌ى ترمان بيرده‌خاته‌وه، كه‌له‌سه‌رده‌مانێكدا
له‌كوردستاندا مه‌رجه‌عى ئايينى بوون.
شايانى باسه به‌درێژايى مێژوو گه‌وره‌ترين پرِوپاگه‌نده له‌لايه‌ن
نه‌يارانيانه‌وه ده‌رحه‌ق به‌وان كراوه، به‌تايبه‌تيش پرِوپاگه‌نده‌ى
توركه حه‌نه‌فييه‌كان كه‌گوايه ئه‌و تێكه‌ڵبوونه‌ى نێرينه‌و مێينه‌ى
ماڵى جه‌م- يان به‌مه‌به‌ستى سێكسكردن و رابواردنه، ته‌نانه‌ت چه‌ند
جار له‌مێژووى ئه‌و هه‌شتا ساڵه‌ى حكومه‌تى توركيادا ئه‌گه‌ر
عه‌له‌وييه‌كان به‌نهێنيشه‌وه له‌شوێنێكدا كه‌شێكى ئايينييان ساز
دابێت و پێزانرابێت، ئه‌وه توركه‌كان خه‌ڵكانێكى ئيسلاميان هانداوه
تاهێرشبكه‌نه سه‌ريان كه‌دياره زۆرتريش به‌گرِتێبه‌ردانى ماڵى جه‌م-
يان له‌لايه‌ن ئيسلامييه‌كانه‌و ته‌واو بووه، ئه‌مه جگه
له‌ده‌ستدرێژييه سه‌ر مێينه‌كانيان و زه‌وت كردنى مالأ و موڵكيان.
جێگه‌ى سه‌رسامييه گه‌ر بڵێين، له‌كاتێكدا كورده عه‌له‌وييه‌كان نه‌ك
هه‌ر توركه حه‌نه‌فييه‌كان به‌ڵكو ژماره‌يه‌كى زۆرى كورده
شافيعييه‌كانيش دژيانن و تاپێيانكرابێت زيانيان پێگه‌ياندوون و به‌چاوى
سوكايه‌تى و وه‌ك كافر تێيان روانيوون، له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا كورده
عه‌له‌وييه‌كان هيچ كاتێك حاسايان له‌كورد بوونى خۆيان نه‌كردووه‌و
به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بوونه‌ته پێشه‌نگ و رابه‌رى خه‌باتى سياسى
و چه‌كدارى كورده‌كانى توركيا، سه‌ربارى كه‌ميى ژماره‌يان له‌چاو
كورده شافيعييه‌كانى توركيادا، به‌لآم زۆرترين ژماره‌ى به‌شداربووانى
خه‌بات و به‌رخۆدان له‌وان پێكهاتووه‌و پێكدادانى سوپاى توركيا
له‌گه‌لأ كورده‌كاندا، كه‌زياتر له‌ده‌وروبه‌ر و نێو جه‌رگه‌ى ناوچه
عه‌له‌وى نشينه‌كاندا رووده‌دات، به‌تايبه‌تيش ده‌رسيم گه‌واهى ئه‌و
راستييه ده‌ده‌ن.
*
كورده عه‌له‌وييه‌كان و گه‌مه‌ى سياسى هه‌شتا ساڵه‌ى تورك
كرێس كۆچێرا ده‌ڵێت:(
به‌م جۆره شێخ سه‌عيد بێئه‌وه‌ى سڵبكاته‌وه‌و يان گومانێكى لێبكرآ
له‌سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كه‌دا كه‌وته بانگه‌شه، هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ى
پێياندا ره‌ت ده‌بوو، وه‌دووى خۆى ده‌خستن و داواى له‌جوتيار و
وه‌رزێرانى كورد ده‌كرد كه‌يه‌كبگرن و به‌شداريى جيهاد كه‌ن دژى
كافرانى ئه‌نقه‌ره‌و دڵنياى ده‌كردن كه‌چ زه‌ره‌رێكيان پآ ناگات ).
گه‌رچى ناكرێت به‌ته‌واوى ئه‌وه ساغبكرێته‌وه كه‌ئاخۆ شۆرِشى شێخ
سه‌عيد وه‌ك باسى لێوه ده‌كرێت شۆرِشێكى مه‌زهه‌بى و ئايينى بووه دژ
به‌حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌و وه‌ك له‌سه‌رچاوه توركييه‌كاندا هاتووه
مه‌به‌ست زيندووكردنه‌وه‌ى خه‌لافه‌تى عوسمانى بووه، ياخود شۆرِشێكى
نه‌ته‌وه‌يى بووه به‌مه‌به‌ستى يه‌كخستنى ريزه‌كانى كورد له‌پێناو
به‌ده‌ستهێنانى ئازاديدا، دياره ناشكرێت پشت به‌بلآوه توركييه‌كانى
ئه‌و سه‌رده‌مه ببه‌ستين كه‌ئاماژه‌يان به‌مه‌زهه‌بيبوونى ئه‌و شۆرشه
كردووه، ئه‌مه جگه له‌و باس و خواسانه‌ى كه‌گوايه شێخ سه‌عيد
دژايه‌تى كورده عه‌له‌وييه‌كانى كردووه‌و ژماره‌يه‌كى زۆريشى لێ
كوشتوون و ده‌ستى به‌سه‌ر مالأ و موڵكياندا گرتووه.
كرێس كۆچێرا ده‌ڵێت:( نه‌هيچ رۆژنامه‌نووس يان ديپلۆماسێكى ئه‌وروپى
نه‌له‌كاتى شۆرشى شێخ سه‌عيدداو نه‌تاسآ سالأ له‌وه‌و دواتريش ده‌توانآ
بچێته كوردستان تاتاقيبى حه‌قيقه‌تى رووداوه‌كان بكات، بۆيه مرۆڤ
ناچاره سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه يه‌كلايه‌نانه‌ى كه‌له‌چاپه‌مه‌نيى
توركيد بلآوبوونه‌ته‌وه په‌ناوه‌به‌ر مه‌زه‌نده‌و گومانان به‌رآ ).
به‌هه‌رحالأ به‌بآ ئه‌وه‌ى ته‌واو دڵنيابين كه شێخ سه‌عيد به‌گژ
كورده عه‌له‌وييه‌كاندا چۆته‌وه يان نا، به‌لآم تورك تائێستاش
له‌باسكردنى لايه‌نێكى ئه‌و شۆرشه‌دا وه‌ك وه‌ك دژايه‌تييكردن و كوشتنى
كورده عه‌له‌وييه‌كان ده‌يناسێنێت، جێگه‌ى پرسياريشه كه‌بۆ ده‌بێت
ئه‌تاتوورك توانيبێتى ژماره‌يه‌ك له‌كورده عه‌له‌وييه‌كان دژ به‌شۆرشى
شێخ سه‌عيد خرِبكاته‌وه و به‌لاى خۆيان‌دا رايانبكێشێت، تۆ بڵێى
به‌بێئه‌وه‌ى شێخ سه‌عيد هيچ ده‌ستدرێژييه‌كى كردبێته سه‌ر كورده
عه‌له‌وييه‌كان و ئه‌وان له‌ئه‌نجامى كۆمه‌ڵێك ته‌كتيك و
پرِوپاگه‌نده‌ى توركه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌يان وه‌رگرتبێت!؟.
له‌كاتێكدا له‌مرِۆدا كورده عه‌له‌وييه‌كان رۆڵێكى به‌رچاويان
له‌پێشرِه‌وايه‌تى خۆپيشاندان و رێپێوان و خه‌باتى سياسى و چه‌كدارى
كورده‌كانى توركيادا هه‌يه‌و سه‌رسه‌خترين نه‌ياره‌كانى ده‌سه‌لاته
شۆڤێنييه‌كانى توركن، شايانى باسيشه له‌كاتێكدا كورده عه‌له‌وييه‌كان
ده‌نگ بۆ كانديدكراوه كورده‌كان ده‌ده‌ن و پارته كوردييه‌كان
ده‌ده‌ن، زۆرترين ژماره‌ى كورده شافيعييه‌كان ده‌نگ بۆ پارته
ئيسلامييه حه‌نه‌فييه‌كان ده‌ده‌ن و له‌ناوچه‌كانى ئه‌وانيشدا(A.K.P)
زۆرترين ده‌نگى به‌ده‌ست هێنا، به‌لآم له‌دياربه‌كر كه‌زۆرينه‌ى
عه‌له‌وييه و له‌ده‌رسيم و ئه‌لاز و ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ناوچه‌ى
سه‌ره‌كى كورده عه‌له‌وييه‌كانه، پارته كوردى و غه‌يه‌ر
ئيسلامييه‌كان زۆربه‌ى ده‌نگه‌كانيان به‌ده‌ست هێنا.
ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى يه‌كه‌مينجارى(A.K.P)دا
له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ست هێنا، ئه‌ردۆوان به‌پێى
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه‌رِووبه‌رِووى كرابوونه‌وه له‌لايه‌ن دادگاى
توركييه‌وه نه‌يده‌توانى بچێته په‌رله‌مانه‌وه‌و مافى پۆست وه‌رگرتنى
نه‌بوو، بۆيه ده‌بوو له‌يه‌كێك له‌شاره‌كانى توركيادا له‌سه‌ر ئاستى
تاكه‌كه‌سى خۆى هه‌ڵبژێرێت و زۆرينه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت،
تابتوانێت له‌حكومه‌ته‌كه‌ى(A.K.P)
به‌شدار بێت، جا سه‌يريش له‌وه‌دايه له‌كاتێكدا كه‌واچاوه‌رِوان
ده‌كرا ئه‌ردۆوان له‌شار و زێدى خۆى"ريزه"ى كه‌نار ده‌رياى ره‌ش
ده‌نگى بۆ بدرێت، كه‌چى ناوبراو له‌به‌ر دڵنيانه‌بوونى له‌وه‌ى
كه‌خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ى خۆى زۆرينه‌ى ده‌نگه‌كانى پێبده‌ن، زێدى ژنه‌كه‌ى
هه‌ڵبژارد كه‌به‌رِه‌گه‌ز كورده‌و خه‌ڵكى شارى"سيرت"ه، سه‌ربارى رۆڵى
پارته ئيسلامييه‌كان له‌و ناوچه سونييه‌داو ئه‌و به‌خشش و پاره‌و
به‌رتيله‌ى دايه ده‌نگده‌ران، توانى زۆرينه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست
بهێنێت و به‌داخيشه‌وه زۆرينه‌ى كوردى ئه‌و ناوچه‌يه به‌ده‌نگدانيان
بۆ ئه‌ردۆوان، گه‌وره‌ترين خيانه‌تيان له‌بوونى خۆيان كرد‌و سه‌لمانديان
كه‌هه‌رده‌م به‌ئاسانى ده‌سه‌لآتدارانى دژه كورد تواناى به‌كارهێنانى
كورديان هه‌يه، به‌تايبه‌ت له‌كاتێكدا ئه‌ردۆوان ته‌نها چانسێكى
به‌ده‌ستهێنانى زۆرينه‌ى ده‌نگى خه‌ڵكى ئه‌و شاره بوو.
*وانه‌ى ئايين و قوتابخانه‌كانى توركيا
له‌كاتێكدا كه‌ده‌بوو توركيا به‌وپێيه‌ى سالآنێكه ئيديعاى سكوێلاريزم
ده‌كات، وانه‌ى ئايين له‌قۆناغه‌كانى خوێندندا نه‌بووايه، به‌لآم
له‌قۆناغى سه‌ره‌تاييه‌وه تائاستێكى دياريكراوى خوێندن ده‌خوێندرێت و
له‌ديدگه‌يه‌كى سوونى حه‌نه‌فييه‌وه كتێبى ئايين دارِێژراوه و
تايبه‌ته به‌و مه‌زهه‌به، له‌كاتێكدا له‌توركيادا ژماره‌يه‌كى
به‌رچاو يه‌هودى و مه‌سيحى و جه‌عفه‌رى و عه‌له‌وى و ئێزيدى و
يه‌ريسانى هه‌ن و منداڵه‌كانيان ناچارن له‌قوتابخانه‌كاندا قێره
ئايينێكى تر بن و بيخوێنن.
جا
ئه‌مه چه‌ندين جار له‌لايه‌ن رۆشنبير و رووناكبيرى ئه‌و مه‌زهه‌ب و
ئايينانه‌وه، به‌تايبه‌تيش له‌لايه‌ن عه‌له‌وييه‌كانه‌وه بۆته
جێگه‌ى مشتومرِ و ده‌يان ياداشتنامه‌و سكالآنامه‌يان بۆ يه‌كێتى
ئه‌وروپا به‌رز كردۆته‌وه و ئاماژه‌يان به‌وه داوه كه‌توركه
حه‌نه‌فييه‌كان له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ته‌واويى پشتگيريان
لێده‌كرێت و به‌هره‌مه‌ندن له‌هه‌موو ئه‌و كۆڵه‌كانه‌ى كه‌ده‌توانن
ئايينه‌كه‌ى خۆيانى پآ بپارێزن، به‌پشتگيرى ئه‌وقافى ده‌وڵه‌ت و هه‌موو
دام و ده‌زگاكانى به‌رِێوه‌چوونى كاروبارى ئايينى و ميدياو قوتابخانه
ئايينييه‌كان، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ولآته ئيسلامييه‌كاندا هه‌يه،
ئه‌مه له‌كاتێكدا كورده عه‌له‌وييه‌كان رووبه‌رِووى سه‌خترين
دژايه‌تى و سوكايه‌تى پێكردنى ئايينى ده‌بنه‌وه‌و نه‌ك هه‌ر هيچ
ده‌زگاو سه‌نته‌رێكى ئايينى تايبه‌تيان نييه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تى توركى
حه‌نه‌فى مه‌زهه‌ب دان به‌وه‌شدا نانێت كه‌عه‌له‌وييه‌ت ئايينه يان
مه‌زهه‌بێكه و به‌كه‌سانى ئاتێيست له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن. وه‌ك
نمونه‌يه‌ك له‌رِه‌مه‌زاناندا له‌هه‌موو ئه‌و شوێنى كارانه‌ى
كه‌خاوه‌نه‌كانيان ئيسلامن، ئه‌و عه‌له‌وييانه‌ى له‌و شوێنانه‌دا كار
ده‌كه‌ن رووبه‌رِووى گه‌وره‌ترين دژايه‌تى ده‌بنه‌وه‌و تا به‌ربانگ
به‌بآ پشوو و مۆڵه‌تى نانخواردن ده‌بێت وه‌ك هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه‌ى
كه‌به‌رِۆژوون ئه‌وانيش به‌برسێتى بمێننه‌وه، ره‌نگه ئه‌مه له‌زۆر
شوێنى تر‌ى ولآته ئيسلاميه‌كانيشدا هاوشێوه‌ى نه‌بێت.
پاش ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ى ئه‌وروپا هێشتاكه رآ به‌مه‌سيحييه‌كان
نه‌دراوه قوتابخانه لاهوتييه‌كانى خۆيان بكه‌نه‌وه، به‌مه‌به‌ستى
په‌روه‌رده‌كردنى پياوانى ئايينى و قه‌شه‌كانيان.
نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بير بچێت كه‌سه‌نته‌رى ئايينى و رۆشنبيرى
جوله‌كانى توركيا له‌ئيستانبول( نه‌وا شالووم) له‌سه‌رده‌مى
بالآده‌ستى(A.K.P)و
له‌ساڵى 2004-دا له‌لايه‌ن ئيسلامييه‌كانه‌وه ته‌قێنرايه‌وه،
كه‌يه‌كێك له‌پلان دارِێژه‌رانى كاره تيرۆريستيه‌كه كوردى توركيا بوو
كه‌ناوى "ئازاد ئيكينجى" بوو، ناوبراو كه‌سێكى ناسراوى نێو گروپه
ئايينييه‌كان بوو، نزيكايه‌تيشى له‌گه‌ڵ"A.K.P"
هه‌بوو، چونكه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى گوشارى نێوده‌وڵه‌تى خرايه سه‌ر
توركيا بۆ دۆزينه‌وه‌ى بكه‌رانى كاره‌كه يه‌كسه‌ر ناوى"ئازاد
ئيكينجى"دا و دواتريش زۆر زيره‌كانه‌و بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستگيرنه‌كرێت ئه‌و
و چه‌ند تيرۆريستێكى ديكه‌ى تر ره‌وانه‌ى عێراق كران و پاش كوژرانى
"ئازاد ئيكينجى"يش له‌عێراقدا وێنه‌ى به‌مردووێتى له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه
توركييه‌كاندا بلاوكرايه‌وه‌و به‌و شێوه‌يه بكه‌رانى ئه‌و كاره
كه‌له‌يه‌ك رۆژدا‌و له‌كاتێكى نزيك له‌يه‌كدا چوار شوێنى زۆر گرنگيان
ته‌قانده‌وه، دوانيان شوێنى تايبه‌ت به‌جوله‌كه‌كان بوون و دوانه‌كه‌ى
تريشيان دوو بانكى نێو ده‌وڵه‌تى به‌ريتانى بوو، هه‌موو ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدا كرا كه‌ئه‌وروپا به‌ته‌واوى ده‌ركه‌ى چوونه ناوه‌وه‌ى
توركياى بۆ نێو يه‌كێتى ئه‌وروپا داخستبوو، هه‌ر پاش ته‌قينه‌وه‌كه‌ش
يه‌كسه‌ر گفتوگۆ له‌گه‌ل توركيا ده‌ستى پێكرده‌وه‌و له‌ترسى روودانى
كارى له‌و جۆره ده‌ستيان كرد به‌نواندنى نه‌رم و نيانى له‌گه‌ڵيدا و
هه‌ركه‌سێكيش كه‌مێك ئه‌قڵى به‌گه‌مه سياسييه‌كان بشكێت له‌م
مه‌سه‌له‌يه تێده‌گات و ده‌زانێت چۆن چۆنى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره
كه‌شف بوون و دواتريش چۆن چۆنى ره‌وانه‌ى عێراق كران و بۆ پاش
ماوه‌يه‌كيش به‌كوژراوى وێنه‌كانيان بلآوكرايه‌وه‌و ئيدى كۆتايى
به‌مه‌سه‌له‌كه هات!؟.
ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌زگا ئيستيخباراتييه به‌ريتانى و
ئيسرائيلييه‌كان"ئازاد ئيكينجى"يان به‌زيندوويه‌تى ده‌ويست تاسه‌ره
هه‌ودايه‌كى كاره تيرۆريستييه‌كه بدۆزنه‌وه، به‌لآم روونه‌دانى
ئه‌مه و ده‌رچوونى له‌ده‌ستيان و دواتر كوژرانى رێكه‌وت نييه و زۆر
به‌وردى كارى بۆكراوه.
له‌برى كۆتايى
تراژيدياى كورده عه‌له‌وييه‌كان زۆر له‌وه زياتر و قووڵتره كه‌له‌م
كورته باسه‌ماندا بتوانين هه‌موو لايه‌نه‌كانى بخه‌ينه روو، چ
له‌رووى سياسى و چ له‌رووى كۆمه‌لآيه‌تييه‌وه، هه‌ر له‌زه‌واجنه‌كردنى
كورده موسڵمانه‌كان له‌گه‌ڵيان، چ كچيان ناده‌نآ و چ كچيشيان لىَ
ناخوازن، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌تێرِوانينى ئه‌وان غه‌يره
دينن، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كچانى عه‌له‌وى وه‌ك كچانى موسڵمان
خه‌ته‌نه ناكرێن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه‌پێيان وايه پێش شووكردنيان
سێكس ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا بنه‌ماو پره‌نسيپى سه‌ره‌كى عه‌له‌وييه‌كان
بريتييه له:
1-
پاراستنى شه‌ره‌ف و نامووس
2-
گرتنى زمان له‌رِووى گوتنى شتى دزێو
هه‌ر بۆيه ده‌ڵێن:(
خاوه‌نى زمان و ده‌ست و نێوقه‌دت به).
وێرِاى ئه‌وه‌ى ئه‌وان زه‌حمه‌تتر له‌چاو موسڵمانه‌كاندا كاريان چنگ
ده‌كه‌وێت و ئاسته‌مه بگه‌نه پله بالآكانى كاروبارى ده‌وڵه‌تى و
هه‌ميشه دژايه‌تى به‌رچاو و نهێنييان ده‌رحه‌ق ده‌كرێت، له‌زۆر
گه‌رِه‌ك و ئاپارتمانى موسڵمان نشيندا به‌ئاسانى جێيان ناكرێته‌وه‌و
خانوويان به‌كرآ نادرێتآ، يان ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكى موسڵمان نشيندا
نيشته‌جآ بن له‌لايه‌ن ده‌رو دراوسێوه هامووشۆ ناكرێن، خواردنى ئه‌وان
به‌پيس ده‌زانرێت و...تاد.
كه‌دياره هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆر شتى تريش له‌گه‌لأ ئه‌و هه‌موو خۆ
نمايشكردنه مه‌ده‌نييه‌ى توركيا ناگونجێت و به‌پێى ئيديعاى يه‌كێتى
ئه‌وروپاش يه‌كێك له‌مه‌سه‌له رێگره‌كانى چوونه ناوه‌وه‌ى توركيا بۆ
نێو يه‌كێتييه‌كه‌يان، ئازاد نه‌بوونى عه‌له‌وى و يه‌ريسانى و ئێزيدى و
ئه‌وانه‌ى تره له‌رووى هه‌ڵسوورِانى ئايينى و راده‌ربرِين و
به‌شداريكردن له‌سه‌رجه‌م بواره جۆراو جۆره‌كانى نێو داموده‌زگا و
فه‌رمانگه ره‌سمييه‌كانى توركيا به‌بآ جياوازى.
Yousifazaddin@yahoo.com