به‌سه‌رهاتى سه‌گێك له‌سێبه‌ره‌كه‌يدا
يوسف عيزه‌دين
-1-
به‌درێژايى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى كه‌وه‌ك په‌ناهه‌نده‌يه‌ك
له‌شارى شۆلۆ_ى كه‌نار ده‌ريادا ده‌ژيام، نه‌مويستبوو بچمه نێو ئه‌و
گه‌رِه‌كه دێرينه‌ى كه به گه‌رِه‌كى ئينگليزه‌كان ناسرابوو، سه‌يريش
له‌وه‌دا بوو نه ئينگليزه‌كان هيچ پێوه‌ندييه‌كيان به دروستكردنى
ئه‌و گه‌رِه‌كه‌وه هه‌بوو، نه‌به‌درێژايى مێژووى ئه‌و گه‌رِه‌كه‌ش
كه‌سێكى به‌رِه‌چه‌ڵه‌ك ئينگليز له‌و گه‌رِه‌كه‌دا ژيابوو، به‌و پێيه‌ى
كه له‌ته‌نها كتێبێكى تايبه‌ت به‌و گه‌رِه‌كه‌شه‌وه باسى لێوه
كرابوو، تائێستا كه‌س له‌وه حاڵينه‌بووه كه بۆده‌بێت ئه‌و ناوه‌يان
له‌و گه‌رِه‌كه نابێت؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كه‌نه‌شده‌زانرا كێيه
ئه‌و كه‌سه‌ى كه بۆ يه‌كه‌مجار ئه‌و ناوه‌ى له‌و گه‌رِه‌كه ناوه.
ده‌ماو ده‌م شتى سه‌يرو سه‌مه‌ره‌يان له‌باره‌ى ئه‌و
گه‌رِه‌كه‌وه ده‌گێرِايه‌وه‌و وه‌ك باسده‌كرا، باران پێش ئه‌وه‌ى
له‌هيچ شوێنێكى شارى شۆلۆ_دا ببارێت له‌وىَ ده‌بارێت، بارِه‌ش ته‌نها
له‌نێو كۆلاَنه‌كانى ئه‌و گه‌رِه‌كه‌دا هه‌يه‌و گڤه‌ى دێت، پشيله‌و
سه‌گى به‌ره‌ڵلآ ته‌نها له‌و گه‌رِه‌كه‌دا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه به گه‌رِه‌كه‌كه‌دا گوزه‌ريان كردبوو،
سه‌رسامى گومه‌زو قه‌يسه‌رىو كۆلاَنى ته‌سك و ترووسك و چوخم و حه‌مام و
زۆر سيماى رۆژهه‌لاَتييانه‌ى تر‌ى بووبوون، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكێكى
تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵى جۆراوجۆر له‌وێدا ده‌ژيان، هه‌ر له ماسيگرو دزو
گه‌وادو فاحيشه‌و ئه‌و هونه‌رمه‌نده توريستانه‌ى كه‌له‌به‌ر هه‌ر هۆ و
هۆكارێك بێت ئه‌و گه‌رِه‌كه‌يان ده‌كرده مه‌نزڵ.
دياره گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى گه‌يشتنم بۆ شارى شۆلۆ ئه‌و پيره
پياوه هيندييه‌م نه‌ديتبا، نه‌مهێشتبا له هێڵه تێكه‌ڵ و
پێكه‌ڵه‌كانى نێو له‌پى ده‌ستم وردبێته‌وه‌و رێم پێنه‌دابا زاره
كه‌فگرتووه‌كه‌ى لێك بترازێنێت و ئه‌وه‌ى كه پێى گوتم
نه‌يگوتبا،ئه‌وه ده‌مێكبوو ئه‌و گه‌رِه‌كه‌م ديتبوو.
هه‌ر كه‌بينيمى وه‌دووم كه‌وت، سه‌ره‌تا وامزانى ده‌رۆزه‌كه‌ره‌و
له‌وه‌دابوو ده‌ست بخه‌مه گيرفانم وشتێك پاره‌ى بده‌مىَ، ده‌ستى گرتم
وله‌چه‌قى رێگه‌كه دوورى خستمه‌وه‌و بردمييه په‌نا په‌يكه‌رى
كابرايه‌كى حه‌په‌ساو كه له‌هيچ شتێكى نه‌ده‌رِوانى، ده‌يان كۆتر
به‌ده‌ورى په‌يكه‌ره‌كه‌دا ئه‌و ده‌نكه گه‌نمانه‌يان كۆده‌كرده‌وه
كه پيرێژنێك تۆزه تۆزه بۆى رۆده‌كردن. پيره پياوه پرچ درێژه‌كه
سه‌ره‌تا ته‌نها له له‌پى ده‌ستێكمى ده‌رِوانى، دواتر ئه‌ويتريان و
جارێكى تر ئه‌ميان و ئيتر به‌و شێوه‌يه به‌رده‌وام بوو تا له‌پرِ
نيگاكانى به‌ته‌واوى له‌سه‌ر هێڵێكى چه‌ماوه‌ى نێو له‌پى يه‌كێك
له‌ده‌سته‌كانم گيرسايه‌وه‌و ئه‌وه‌نده به عاجبايه‌تييه‌وه تێى
ده‌رِوانى هێنده‌ى نه‌مابوو بۆ خۆشم وێنه‌و پيت و لوغزى تێدا
ببينمه‌وه، به‌چه‌شنێك خۆى شپرزه‌كردبوو ده‌تگوت ده‌عبايه‌كى پياوخۆر
وه‌دووى كه‌وتووه‌و ئه‌ميش له‌ترساندا چۆته نێو كۆلاَنێكى داخراو و
ئيدى نازانێت خۆى به‌كوێدا بكات و له‌كوێوه هه‌ڵبێت.
زاره كه‌فگرتووه‌كه‌ى به‌ش كرده‌وه‌و به زوبانى عه‌ره‌بى گوتى:
(تۆ جگه له ناوى خۆت هه‌موو شتێكت له‌ياد چۆته‌وه، گه‌ر ده‌ته‌وێت
به‌ئارامى و ئاسوده‌يى بژيت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك مه‌چۆره نێو گه‌رِه‌كى
دێرينى ئينگليزه‌كان، تا ياده‌وه‌رييه‌كان به‌زه‌ينتدا ختووره
نه‌كه‌ن. تۆ له‌ئێستادا جگه له‌ناوێك هيچى تر نيت و نابێت له‌وه
زياتريش بيت، ته‌نها شتێكيش كه ده‌بێته مايه‌ى وه‌بيركه‌وتنه‌وه‌ى
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه له زه‌ينتدا سرِدراونه‌ته‌وه ئه‌و
گه‌رِه‌كه دێرينه‌يه).
ئه‌وه‌ى له‌و كاته‌دا بووه مايه‌ى پرسيار و به‌درێژايى
رۆژانێكيش هه‌ر بيرم لىَ ده‌كرده‌وه، ئه‌وه بوو كه‌بۆ ده‌بێت پيره
پياوه‌كه به عه‌ره‌بى ئه‌و قسانه‌ى پێگوتبێتم.
راستييه‌كه‌ى هيچ پێوه‌ندييه‌كم له‌نێوان گه‌رِه‌كى ئينگليزه‌كان و
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌له‌بيرم كردبوو نه‌ده‌دۆزييه‌وه، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ى دواى سىَ ساڵى مانه‌وه‌م له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ى ده‌روونيى ئه‌و
شاره‌ى كه جێم هێشتبوو، گه‌يشتبوومه ئه‌و يه‌قينه‌ى كه هه‌موو ئه‌و
شتانه‌ى به‌درێژايى سالاَنێك له مێشكمدا جێى خۆى كردبۆوه
سرِدراوبوونه‌وه، چونكه گه‌ر دكتۆره‌كه‌م به‌ر له‌وه‌ى
له‌نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خه‌سم بكات هه‌ندىَ شتى پىَ نه‌گوتبام،
ئاسته‌مبوو له‌و كاته‌دا وه‌بيرم كه‌وتبايه‌ته‌وه‌و زانيبام:
(پاش چه‌ند مانگێكى مانه‌وه‌ت له نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا هه‌واڵى مه‌رگى
دايكتمان پێگه‌يشت هه‌ر له‌و رۆژه‌وه كه‌تۆيان هێنايه نێو
نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌و مردبوو، به‌لاَم پاش چه‌ند مانگێك و به‌رِێكه‌وت
كه‌سێكى نه‌ناسراو ئه‌و راستييه‌ى كه‌شفكردبوو كه به مه‌به‌ستێك
چووبووه نێو خانووه‌كه‌تان و به‌بۆنى جه‌سته‌ى گه‌نيوو و
هه‌ڵوه‌شاوه‌ى دايكت وروكاس بوو بوو، به‌په‌له چووبووه ده‌رو له
ده‌رگاى يه‌كێك له ماڵه دراوسێيه‌كانتانى دابوو، چاوه‌رِێى ئه‌وه‌ى
نه‌كردبوو ده‌رگاكه‌ى لێبكه‌نه‌وه، هه‌ر كه گوێى له نزيكبوونه‌وه‌ى
ده‌نگى پێى كه‌سێكى پشت ده‌رگاكه بووبوو گوتبووى:" پيرێژنێك له‌نێو
خانووى نێوه‌رِاستى باخچه گه‌وره‌كه‌دا مردووه".
تا
كه‌سه‌كه‌ى پشت ده‌رگاكه ده‌رگاكه‌ى كردبۆوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه
غه‌يب بووبێت، له دوورى سه‌د مه‌تريشه‌وه كه‌س به‌دى نه‌كردبوو.
هه‌ر كه‌لێره چوويته ده‌رىَ خۆت ماته‌ڵ مه‌كه‌و يه‌كسه‌ر
خانووه‌كه‌تان بفرۆشه‌و به پاره‌كه‌ى بۆ دوورترين پانتاييه‌كى دنيا
برِۆ، تا هيچ شتێك ئه‌م شاره‌ت وه‌بير نه‌خاته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ش
له‌باره‌ى خۆته‌وه بزانه كه تۆ پاش خوێندنه‌وه‌ى كتێبى –گۆرانيبێژه
ده‌نگخۆشه‌كانى شار- بارى ده‌روونيت گۆرِانى به‌سه‌ردا هات و تێكچوويت.
هه‌رچه‌نده كتێبێكى ئاساييه‌و باس له‌هه‌موو گۆرانيبێژه ده‌نگخۆشه
مردووه‌كانى شار ده‌كات كه هێشتاكه‌ش هه‌ر ده‌توانن له‌نێو
گۆرِه‌كانيانه‌وه و له شه‌وه زۆر تاريكه‌كاندا گۆرانى بچرِن.
ره‌نگه هۆكارى تێكچوونى بارى ده‌روونيشتان له بێباوه‌رِيتانه‌وه
سه‌رچاوه‌ى گرتبێت كه ره‌نگه پێتان وانه‌بێت گۆرانيبێژه
ده‌نگخۆشه‌كانى ئێمه له‌دواى مه‌رگيش ده‌توانن گۆرانى بڵێن، به‌لاَم
من بۆ خۆم هه‌ر بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى راستى و دروستى ئه‌وه‌ى كه له‌و
كتێبه‌دا هاتووه، له شه‌وێكى زۆر تاريكدا چوومه زياره‌تى
گۆرِه‌كانيان و پاش كه‌مێك له مانه‌وه‌م سه‌رسامبووم به‌و ده‌نگه
جۆراوجۆره سيحراوييه‌ى كه يه‌ك له‌دواى يه‌ك له گۆرِه‌كانيانه‌وه
ده‌هاته ده‌رىَ).
گه‌رچى ده‌بوو پاش فرۆشتنى ئه‌و خانووه‌ى كه به ميراتى بۆم مابۆوه
يه‌كسه‌ر رۆيشتبام، به‌لاَم خولياى زانينى نهێنيى ئه‌و كتێبه
وايلێكردم يه‌ك دوو هه‌فته بمێنمه‌وه و عه‌وداڵى ئه‌وه بم كه
وه‌چنگم كه‌وێت و بيخوێنمه‌وه، هه‌ر بۆيه بێجگه له‌وه‌ى هه‌موو
ئه‌رشيفى ليستى ناوى كتێبى كتێبخانه‌كانم هه‌ڵدايه‌وه و زۆر به وردى
به شوێنيدا گه‌رِام، كتێبفرۆشى ناو شاريش نه‌ما راينه‌سپێرم تا ئه‌و
كتێبه‌م بۆ په‌يدا بكات، دياره هه‌مووشيان به داواكارييه‌كه‌م
سه‌رسام ده‌بوون و ته‌نانه‌ت زۆريشيان وايانده‌زانى پێيان راده‌بوێرم و
هه‌مووشيان ته‌نها يه‌ك وه‌لاَميان ده‌دامه‌وه:
(به‌درێژايى مێژووى ئه‌م شاره نه‌ك هه‌ر ده‌نگخۆشێكى تێدا
هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو گۆرانيبێژيشى تێدا نه‌بووه‌و نه‌شمان
بيستووه كه‌سێكى خه‌ڵكى ئه‌م شاره گۆرانيى گوتبێت).
-2-
ئه‌وه‌ى كه واى لێكردم له عه‌سرى يه‌كێك له رۆژه
باراناوييه‌كاندا رووبكه‌مه نێو كۆلاَنێكى ئه‌و گه‌رِه‌كه دێرينه،
نووسراوێكى سه‌ر لافيته‌يه‌كى ره‌نگ په‌مه‌يى بوو. هه‌ر
له‌به‌ره‌به‌يانى ئه‌و رۆژه‌دا دوو كچۆڵه‌ى چاو سه‌وزى بالاَبه‌رز
به‌رامبه‌ر ئه‌و دوكانه‌ى كه كارم تێدا ده‌كرد هه‌ڵيانواسى، له‌سه‌رى
نووسرابوو:
(له‌مرِۆدا ده‌يان تابلۆى دێرينى سه‌يرو سه‌مه‌ره‌ترين هونه‌رمه‌نده
شێوه‌كاره‌كانى دنيا له يه‌كێك له كۆلاَنه‌كانى نێو گه‌رِه‌كى
ئينگليزه‌كاندا ده‌فرۆشرێت).
هێنده‌م روانييه لافيته‌كه خاوه‌نى ئه‌و دوكانه‌ى كارم تێدا
ده‌كرد كه ژنێكى ئه‌رمه‌نى بوو، ده‌مێك ساڵيش بوو ئه‌و دوكانى
ته‌يروتيوور فرۆشتنه‌ى له شوێنێكى لاچه‌په‌كى شارى شۆلۆ_دا كرِيبوو،
به‌ده‌نگێكى هێمن و له‌سه‌ره‌خۆ بانگى كردم و به‌ئينگليزييه‌كى شێوه
جياواز له ريتمى ئينگليزى گوتى:
(هه‌رچه‌نده هێشتاكه زووه به‌لاَم ده‌توانيت هه‌ر ئێستاكه برِۆيت،
ئه‌گه‌ر چاوه‌رِێش ده‌كه‌يت ئه‌وه وه‌ك هه‌موو رۆژێك له سه‌عات دوودا
كارت ته‌واو ده‌بێت).
ئيدى چونكه زۆر كه‌م ده‌يدواندم و به‌درێژايى ئه‌و ماوه‌يه‌ش كه
لاى ده‌ستبه‌كاربووبووم، بێجگه له وشه فه‌رمانئامێزه‌كانى كه‌ده‌بوو
بىَ هيچ وه‌لاَم و خۆماته‌ڵكردنێك ده‌ستبه‌جىَ به‌ئه‌نجامى بگه‌يه‌نم و
هه‌مووشى په‌يوه‌ستبوو به‌چۆنيه‌تى مامه‌ڵه‌كردنم له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌له
ده‌گمه‌نه‌نانه‌ى كه پێشتر له هيچ شوێنێكى تردا نه‌مديتبوو، گوێم له
هيچ شتێكى تر‌ى نه‌بووبوو، هه‌ر بۆيه ئه‌وه‌ى كه‌پێى گوتم هێنده سه‌ير
بوو به‌لامه‌وه كه‌به‌ده‌ر له‌ده‌سه‌لاَت و ئيراده‌ى خۆم، هه‌موو
ئه‌وه‌ى له‌بير بردمه‌وه كه‌پيره‌پياوه هيندييه‌كه پێى گوتبووم.
هه‌ر له‌عه‌سرى ئه‌و رۆژه‌شدا به‌بىَ هيچ گرفتێك و هه‌روه‌ك
كه‌سێكى به‌ڵه‌دو شاره‌زا به‌بىَ ئه‌وه‌ى به‌هيچ شوێنێكى نێو
گه‌رِه‌كه‌كه‌دا ره‌ت ببم، گه‌يشتمه نێو كۆلاَنه‌كه، به‌لاَم
هێشتاكه هيچ تابلۆيه‌كى تێدا دانه‌نرابوو، ئيدى بۆ ساته‌وه‌ختێك دوودڵ
بووم له‌وه‌ى كه تۆ بڵێى ئه‌مه ئه‌و كۆلاَنه بێت كه ده‌با
تابلۆكانى تێدا فرۆشرابا؟!
خه‌ريكبوو له ده‌رگاى كراوه‌ى يه‌كێك له ماڵه‌كانى نێو
كۆلاَنه‌كه بچمه ژوورىَ تا كه‌سێك ببينمه‌وه‌و پرسيارى لێبكه‌م،
به‌لاَم وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ناكاو سه‌رابێك ببينم، كاتێكم زانى له‌به‌شى
سه‌ره‌وه‌ى كۆلاَنه‌كه‌دا چه‌ندان كه‌س ده‌رِواننه تابلۆ
هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى هه‌ردوو به‌رى ديوارى نێو كۆلاَنه‌كه،
رووناكييه‌كى نائاسايى له‌وێرِا ده‌هات، بێجگه له من هه‌موو
ئه‌وانه‌ى له‌وێدا بوون پرچ و ردێنيان درێژ بوو،چاويان نوورى
لێده‌بارى، قامكه‌كانيان درێژ‌و بالاَ كه‌ڵه‌گه‌ت بوون. وه‌ك ئه‌وه‌ى
رۆژێكى زۆر سارد بێت كه ده‌دوان هالاَو له‌ده‌ميان ده‌هاته ده‌رىَ
كه لێيان نزيك بوومه‌وه هه‌ستم به‌وه كرد كه ده‌نگيان لێوه نايه‌ت
و ته‌نها لێويان ده‌بزوێت. پێده‌چوو به قه‌باره‌و چه‌شن و شێوه‌ى ئه‌و
هالاَوه‌ى كه له زاريانرِا ده‌هاته ده‌رىَ، له هه‌موو ئه‌وه حاڵى
ببن كه په‌يتا په‌يتا به يه‌كدييان ده‌گوت.
نه‌مده‌زانى بۆ ده‌بێت له‌ژێر باراندا و له‌م كۆلاَنه‌دا ئه‌م
بازارِه‌يان سازدابێت، پێشم وانه‌بوو مشتوومرِه‌كه‌يان ده‌رهه‌ق به
تابلۆكان بێت، چونكه نه‌ده‌يانرِوانييه تابلۆكان و نه‌لێشى
نزيكده‌بوونه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له پانتاييه‌كانى شوێن و
زه‌مه‌نێكى تردا راوه‌ستابێتن.
پاش ئه‌وه‌ى سه‌رپێيى سه‌يرى چه‌ند تابلۆيه‌كم كرد كه هه‌ر
هه‌مووى ديمه‌نى شه‌پۆله هه‌ڵكشاوه‌كانى يه‌ك ده‌ريا بوون، هه‌ر له
خۆمه‌وه چوومه به‌رده‌م گچكه تابلۆيه‌ك كه سه‌ره‌تا بێجگه له
چه‌ند ره‌نگێكى تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ هيچى ترم تێدا نه‌بينى، به‌لاَم پاش
كه‌مێك تێرِامان، هێدى هێدى وێنه‌كه له به‌رچاومدا روون بۆوه‌و
سه‌رسامى كردم.
ده‌تگوت رايه‌ڵێكى نهێنى و په‌نهان، من و وێنه‌ى تابلۆكه پێكه‌وه
گرێده‌دات، هه‌رچه‌نده تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ش هيچ ياده‌وه‌رييه‌كى
خۆمم وه‌بير نه‌هاتبۆوه، به‌لاَم پێده‌چوو من له شوێنێكى ئه‌و
تابلۆيه‌دا بم، يان ئه‌و له‌شوێنێكى ياده‌وه‌رييه سرِدراوه‌كانى مندا
شوێن جێگه‌يه‌كى هه‌بووبێت. هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره‌كه هه‌وڵى
وێنه‌كردنى سێبه‌رى سه‌گێكى شه‌كه‌ت و ماندووى دابوو كه پێده‌چوو به
مه‌به‌ستێك وێنه‌ى سه‌گه راسته‌قينه‌كه‌و سێبه‌ره‌كه‌ى لێك جيا
نه‌كردبێته‌وه.
كه‌لێى ورد ده‌بوويته‌وه پێتوابوو به قورِاوى كۆلاَنه
رۆژهه‌لاَتييه‌كان ره‌نگكراوه، بێجگه له چاوه شينه‌كانى كه
ده‌چۆوه سه‌ر سولاله‌ى سه‌گه سيبرييه‌كان سه‌رتاپاى قورِاوى بوو، له
هه‌مووشى سه‌يرتر ئه‌و په‌ڵه ژه‌نگاوييه‌ى سه‌ر جه‌سته‌ى بوو، كه
به‌پێى هه‌ڵكشانى زه‌مه‌ن شوێنجێگه‌كه‌ى ده‌گۆرِدرا.
-3-
تابلۆكه به‌و مه‌ركانه ئاوه ده‌چوو كه له رۆژگارێكى زۆر
دێريندا كچۆڵه‌يه‌ك به‌بىَ گوێدانه قسه‌ى باوانى و به ئه‌نقه‌ست
رۆيكردبووه نێو ئه‌و بيره وشكه‌وه‌بۆوه‌ى كه سالاَنێك بوو ده‌يان
عيفريتى تێدا نێژرابوو، هێنده‌ش به‌س بوو بۆ زيندووبوونه‌وه‌ى عيفريته
مردووه‌كان.
له‌به‌رده‌م تابلۆكه‌دا تێكه‌ڵه‌و پێكه‌ڵه‌ى چه‌نده‌ها ياده‌وه‌ريم
وه‌بيرده‌هاته‌وه، پێده‌چوو وه‌ك پيره‌مێردى ئه‌وانگه‌له‌كان
مه‌به‌ستى بێت سوارى كۆڵم ببێت و ده‌ربازبوونم بكاته مه‌حاڵ.. تازه
ئه‌گه‌ر له‌وێش هه‌ڵهاتبام ده‌يان ده‌ركه له‌نێوه‌وه‌ى زه‌ينمدا
ئاوه‌لاَ بووبوون.
سه‌باره‌ت به كتێبى گۆرانيبێژه ده‌نگخۆشه‌كانى شار دوا گوته‌ى
دكتۆره‌كه‌م بيركه‌وته‌وه، چه‌ندم له‌خۆم كرد ئه‌و كتێبه‌م
وه‌بيرنه‌ده‌هاته‌وه كه به‌پێى قسه‌كانى ئه‌و بووبووه مايه‌ى
تێكچوونم. نه‌ده‌كرا كتێبێكى وا سه‌باره‌ت به گۆرانيبێژه‌كانى شارێك
نووسرابێت كه نه‌ك هه‌ر به‌درێژايى مێژووى چه‌ند سه‌د ساڵه‌ى
گۆرانيبێژێكى تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵكو سه‌رجه‌م خه‌ڵكه‌كه‌شى هه‌ر
به زگماك ده‌نگيان ناخۆش بوو، ريتمى ناقۆلاَبوونى ده‌نگيشيان به‌پێى
وه‌رزه‌كانى ساڵ ده‌گۆرِدرا، گه‌رچى به‌شێوه‌يه‌كى گشتى ده‌نگيان به
ده‌نگى به‌ربوونه‌وه‌ى جامه مسێكى ده‌ست كه‌يبانوويه‌ك ده‌چوو،
به‌تايبه‌ت له‌و كاتانه‌دا كه به‌ر عه‌ردێكى كاشيكراو ده‌كه‌وێت.
خه‌ڵكه‌كه له‌نێو خۆيان‌دا كه‌پێكه‌وه ده‌دوان نه‌شازێكيان له
ده‌نگى يه‌كتردا نه‌ده‌بينييه‌وه، به‌لاَم كه ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ى
سنووره‌كانى شاره‌كه‌يان و گوێيان له ده‌نگى خه‌ڵكانى تر ده‌بوو به
خۆيان‌دا ده‌شكانه‌وه‌و مه‌گه‌ر زۆر به‌ناچارى چه‌ند وشه‌يه‌كيان
له‌ده‌م هاتبايه‌ته ده‌ر، ئه‌گينا هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌لاَڵ بن ته‌نها
به ئاماژه‌و جووڵه‌جووڵ و سه‌رله‌قاندن، گوزارشتيان له‌وه ده‌كرد كه
ده‌يانويست بيڵێن. مندالاَن ده‌نگيان وه‌ك ده‌نگى هه‌ر منداڵێكى ئاسايى
بوو، ئه‌و گۆرِانه له هه‌رزه‌كارييه‌وه روويده‌داو تا مردن له
خه‌ڵكى شاره‌كه نه‌ده‌بۆوه.
وه‌ك له‌و ساته‌وه‌خته‌دا وه‌بيرم ده‌هاته‌وه داپيره‌م چه‌ند
جارێك هۆكارى ئه‌و ده‌نگ ناخۆشبوونه‌ى خه‌ڵكى شارى له ميانى
حيكايه‌تێكه‌وه بۆ گێرِابوومه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌مه
كه‌هێشتاكه تواناى گێرِانه‌وه‌ى حيكايه‌تى هه‌بوو، من زۆر منداڵبووم و
به‌وپێيه‌ش نه‌ده‌با به‌باشى له‌حيكايه‌ته‌كه‌ى حاڵى بووبام، جا چ جاى
له‌بير نه‌چوونه‌وه‌ى. هه‌ر ئه‌و حيكايه‌ته‌ش بوو كه پاش مردنى
داپيره‌م به قه‌ڵه‌مێكى سوور له‌سه‌ر كارتۆنێكى زه‌ردو به‌خه‌تێكى
جوان نووسيمه‌وه‌و له‌پاڵ كارتۆنه هه‌ڵواسراوه‌كانى تر‌ى ديوارى
پشته‌وه‌ى ژووره‌كه‌ى به‌رِێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كه‌مان هه‌ڵمواسى.
ئيدى ئه‌و كاره‌م به‌رِێوه‌به‌رى زۆر توورِه‌كردو هێنده‌ى لێدام تا
له هۆش خۆم چووم، به‌لاَم نه‌ئه‌و كاته‌و نه ئێستاش له‌وه حاڵى
نه‌بووم، بۆ ده‌بێت نووسينه‌وه‌و هه‌ڵواسينى ئه‌و حيكايه‌ته ئاساييه‌ى
كه هه‌موو خه‌ڵك ده‌يزانى هێنده به‌رِێوه‌به‌رى توورِه كردبێت،
له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌و قوتابييانه‌ى كه حيكايه‌تيان ده‌زانى بىَ
پرسكردن له‌سه‌ر پارچه كارتۆنێك ده‌ياننووسييه‌وه‌و هه‌ڵيانده‌واسى،
چونكه به‌رِێوه‌به‌ر هه‌ر بۆ خۆى چه‌ند جارێك داواى لێكردبووين كه
هه‌ر حيكايه‌ت و به‌سه‌رهاتێك كه به‌خه‌ياڵماندا دێت يان پێشتر
بيستوومانه‌و ده‌يزانين بينووسينه‌وه‌و هه‌ڵيبواسين.
له‌و كاته‌دا كه له‌به‌رده‌م تابلۆكه‌دا راوه‌ستابووم، ده‌نگى
داپيره‌م ده‌هاته گوىَ كه ده‌يگوت:
(
له رۆژگارێكدا پيرمه‌نسوور به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانى زاتێكى موباره‌كى
ئه‌و سه‌رده‌مه باخچه فراوانه‌كه‌ى خۆى جێده‌هێڵيت كه ده‌كه‌وته
نێوه‌ندى گه‌رِه‌كى مه‌له‌كاى ئێستاوه..پاش چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك
ده‌گه‌رِێته‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ى بچێته نێو باخچه دڵگيره‌كه‌ى هه‌ر
به‌سه‌رو سيماى خه‌ڵكى گه‌رِه‌كه‌كه‌دا ده‌زانێت شتێك روويداوه، به
شپرزرييه‌وه ده‌پرسێت:
"چييه..چى روويداوه؟!".
كچۆڵه‌يه‌كى جحێل پاش ئه‌وه‌ى ده‌ستى پير ماچ ده‌كات، ده‌ڵێت:
"قوربان گه‌رچى بىَ پسانه‌وه‌و به‌درێژايى ئه‌و ماوه‌يه‌ى كه
جه‌نابتان له سه‌فه‌ربوون كورِيژگه‌كانى گه‌رِه‌كه‌كه‌مان بىَ پشوودان
و وچان پاسى باخچه‌كه‌تيان كردووه، به‌لآم پێده‌چێت له غه‌يبه‌وه
كه‌سێك هاتبێته نێو باخچه‌كه‌و سه‌رجه‌م گه‌لاَكانى دره‌خته
پيرۆزه‌كه‌ى وه‌راندبىَ".
پير ده‌زانێت ئيدى ئه‌و دره‌خته گه‌لاَ ده‌رناكاته‌وه‌و له‌بنرِا
وشك ده‌بێت و ده‌مرێت، چونكه هه‌وه‌ڵين و دواهه‌مين گه‌لاَى هه‌ر
ئه‌وه بووه كه‌پێش ئه‌م حاڵه‌ى ئێستاى پێوه‌ى بووه. سه‌ربارى
ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ده‌ستێك له غه‌يبه‌وه بگاته ئه‌و دره‌خته، ئيدى
ده‌ركه‌ى به‌لآو موسيبه‌تێكى گه‌وره‌يان لىَ والآ ده‌بێت.
پيرمه‌نسوور له حه‌ژمه‌تا نازانێت چى بكات و ده‌ڵێت:
"ئێستا چى بكه‌م؟ ده‌ترسم له‌مه‌ودوا تۆفان و لافاو بتانبات، كچانتان
ده‌رپێداكه‌ندن بكه‌نه هونه‌رو پياوانى بێگانه سوارى خۆيان بكه‌ن..
ده‌ترسم ژنانتان ره‌دوو بكه‌ون، گه‌وره پياوانى شارتان فێره خيانه‌ت
ببن و هه‌رده‌مه‌ى داگيركه‌رێك بهێننه نێو شاره‌كه‌تانه‌وه..ده‌ترسم
پياوچاكانتان پشتاوپشت سوارى گوێدرێژ بكرێن و كۆلاَن به كۆلاَن
بگێرِدرێن و خۆڵ و دۆ به‌سه‌رياندا بكرێت".
ئيدى گريانى پيره‌ژنان و پارِانه‌وه‌ى ريشسپييان و هاتوهاوارو
فوغانى بێخه‌تايان، وا له پيرمه‌نسوور ده‌كات بڵێت:
"ته‌نها يه‌ك چاره‌تان هه‌يه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه بۆخۆتان
ده‌ردو به‌لآو موسيبه‌تێك هه‌ڵبژێرن، تا هه‌موو ئه‌وه‌ى كه گوتم
پێكه‌وه روو نه‌ده‌ن".
پاش مشتوومرِو بگره‌و به‌رده‌يه‌كى زۆر له‌سه‌ر بێزيانترين ده‌ردێك
رێكده‌كه‌ون كه ئه‌ويش ناسازبوون و ناخۆشبوونى ده‌نگيانه، هه‌ر بۆيه
پيرمه‌نسوور فه‌قيانه سپييه‌كانى به‌رده‌داته‌وه‌و ده‌سته‌كانى رووه‌و
ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه‌و به‌ده‌نگێكى پرِ له پارِانه‌وه‌و ترسه‌وه
ده‌ڵێت:
"ئه‌ى شاهى شاهان، سوڵتانى سه‌ر عه‌رشى كه‌ون و كائينات".
وه‌ك ده‌گێرِنه‌وه پير له‌وه زياتر ناڵێت و ئاورِێك له
حه‌شامه‌ته‌كه‌ى پشت خۆى ده‌داته‌وه‌و به‌بىَ ئه‌وه‌ى ته‌نها يه‌ك
وشه‌شى له‌ده‌م بێته ده‌ر، خه‌ڵكه‌كه له مه‌به‌ستى حاڵى ده‌بن و
سه‌ره‌تا يه‌ك دوويه‌كيان له مابه‌ينى خۆيان‌دا ده‌دوێن، پاشان
ئه‌وانه‌ى تر‌و ده‌بينن ده‌نگيان بۆته شتێكى هێجگار ناخۆش و له‌و
كاته‌دا هه‌ر هه‌موويان پێكه‌وه بێده‌نگ ده‌بن).
-4-
نه‌مده‌زانى بۆ ده‌بێت وا به‌سانايى برِوانمه ئه‌و تابلۆيه‌ى كه
تا ده‌هات زياتر به‌ره‌و خۆى رايده‌كێشام و نغرۆى نێو ده‌ريايه‌ك له
ياده‌وه‌ريى ده‌كردم، كه‌ده‌بوو به هيچ وه‌بيرم نه‌هاتبايه‌ته‌وه.
ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ى ئه‌و پێوه‌ندييه دێرينه‌م بێت له‌گه‌ڵ دنياى
تابلۆ‌و ره‌نگ و شێوه‌كارى كه له ميانى خۆشويستنى ژينا_ى كچه
دراوسێمانه‌وه بوو بووه به‌شێكى جيانه‌كراوه‌ى خولياكانم. ئه‌و
ده‌مه‌ى له‌به‌شى شێوه‌كاريى هونه‌ره‌جوانه‌كان قوتابى بوو، شێتانه
وێنه‌ى هه‌موو شتێكى به‌و شێوه‌يه ده‌كێشا كه خۆى ده‌يبينى. هێنده‌ى
ده‌رفه‌تى بۆ ده‌رِه‌خسا له‌رِێى ده‌روازه‌يه‌كى مابه‌ينى
خانووه‌كه‌مانه‌وه، پاش ئه‌وه‌ى به‌نێو باخچه چرِوپرِه‌كه‌ماندا
تێپه‌رِده‌بوو، ده‌هاته نێو ئه‌و ژووره‌ى كه بێجگه له ده‌يان كتێبى
له‌سه‌ر عه‌رد كه‌ڵه‌كه بوو، مێزو كورسييه‌ك و سيسه‌مێكى خه‌وتن و
تابلۆكانى ئه‌و كه به‌زۆر شوێنى ديواره‌كه‌دا هه‌ڵمواسيبوون هيچى تر‌ى
تێدا نه‌بوو.
من وه‌ك خۆم تاقانه‌ى دايكێكى بێوه‌ژن بووم، كه دواى هه‌فته‌يه‌ك
له مه‌رگى باوكم له‌سه‌ر چه‌رپا به‌رزه‌كه‌ى ژووره‌كه‌ى خۆيان راكشاو
ئيدى پاش چه‌ند سه‌عاتێك به‌وه‌مزانى كه‌ده‌ست و قاچێكى
له‌كاركه‌وتووه‌و ئيفليج بووه.
ژيانم له مابه‌ينى خزمه‌تكردنى دايكێكى ئيفليج و خوێندنه‌وه‌و
ماجه‌راكانم له‌گه‌ڵ ژينا_دا، به بازنه‌يه‌كى داخراو ده‌چوو
كه‌نه‌مده‌توانى و نه‌مده‌ويست لێى بچمه ده‌ر. باوكى شۆفێرى ترِێله
بارهه‌ڵگره‌كانى رێگه‌ى دوور بوو، كه به مانگيش رێى نه‌ده‌كه‌وته
ماڵىَ و كه ده‌هاتيشه‌وه ته‌نها چه‌ند رۆژێك ده‌مايه‌وه‌و وه‌ك
هه‌ميشه رێگه‌ى دوورى سه‌فه‌رى ده‌گرته‌وه‌به‌ر.
وه‌ك بۆى ده‌گێرِامه‌وه دايكى له‌گه‌ڵ كابرايه‌كى زرته‌بۆزى
ميسريدا ده‌ستى تێكه‌ڵكردووه كه زوو زوو به‌ناوى چاككردنه‌وه‌ى
ئامێره كاره‌باييه‌كان دێته ماڵيان.
له‌رۆژێكدا، به‌بۆنه‌ى ساڵرِۆژى يه‌كێك له ياده‌وه‌رييه‌كانى حزبى
به‌عسه‌وه ئاهه‌نگێك له گۆرِه‌پانى په‌يمانگاى هونه‌ره جوانه‌كاندا
سازده‌كرێت و به فه‌رمانى به‌رِێوه‌به‌رى په‌يمانگه‌و ليژنه‌ى ئيدارى
سه‌رجه‌م قوتابيان له‌گۆرِه‌پانه‌كاندا كۆده‌بنه‌وه.پاش وتارێكى
دوورودرێژى به‌رِێوه‌به‌رو پێداهه‌ڵدانێكى ئێكستراى به حزبى به‌عسدا،
وه‌ك هه‌ميشه مامۆستا كه‌مانچه‌ژه‌نه ناسراوه‌كه دێته به‌رده‌م
مايكرۆفۆنه‌كه‌و پاش مه‌دح و سه‌ناى سه‌يدولره‌ئيس و حزبه‌كه‌ى به‌جۆش
و خرۆشه‌وه ئاوازى گۆرانيى زێرِه ده‌ژه‌نێت و چه‌ند گۆرانيبێژێكى
مێينه‌ش كه له‌شارێكى تره‌وه هێناويانن له دوويه‌وه ده‌نگى لىَ
به‌رزده‌كه‌نه‌وه. له‌و كاته‌دا بايه‌كى نه‌يار هه‌ڵده‌كات و قژه ماش
و برنجييه‌كه‌ى مامۆستاى كه‌مانچه‌ژه‌ن ده‌ژاكێنێت و لاپه‌رِه‌كانى
به‌رده‌مى كه له‌سه‌ر ستاندێك راگيركراوه به‌حه‌وادا ده‌بات.له‌م
كه‌ين و به‌ينه‌دا ژينا خۆى ده‌دزێته‌وه‌و رێگه‌ى ماڵه‌وه ده‌گرێته
به‌ر..به‌ده‌نگى هه‌موو ئه‌و بڵندگۆيانه‌ى كه په‌يتا په‌يتا گۆرانيى
زێرِه‌و پۆلآرێزه دووباره ده‌كه‌نه‌وه‌و له هه‌موو سوچ و په‌نايه‌كى
كۆلاَنه‌كانه‌وه ده‌نگيان دێت، ورِوكاس ده‌بێت. له‌نێو ئه‌و
ژاوه‌ژاوه‌دا ده‌گاته به‌رده‌م ده‌ركه‌ى ماڵه‌وه‌يان و پاش ئيستێك
يه‌ك له‌دواى يه‌ك هه‌موو ده‌رگا داخراوه‌كانى ماڵه‌وه‌يان
ده‌كاته‌وه‌و تا ژوورى خه‌وتنى دايك و باوكى راناوه‌ستێت..له‌وێدا
كابرا ميسرييه‌كه به‌رووت و قووتى به‌سه‌ر دايكييه‌وه ده‌بينىَ
كه‌له‌گه‌رمه‌ى ته‌كانداندايه.. به‌لاَم ئاخ و ئۆف و وه‌يش وه‌يشى
دايكى له‌نێو ده‌نگ و سه‌داى به‌رزى بڵندگۆكاندا به‌حاڵ ده‌بيستىَ.
له‌و رۆژه‌دا كه هاته لام فرمێسك به چاوه سه‌وزه‌كانيدا
ده‌هاته خوارىَ و پاش گێرِانه‌وه‌ى چه‌ند جاره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌بينيبووى،
له‌پرِ به‌چۆكدا هات و به ريتمێك كه پارِانه‌وه‌م تێدا
ده‌بينييه‌وه، داواى ئه‌وه‌ى لێكردم ئه‌و شته‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌م كه
له دايكى كراوه. زۆرم به‌لاوه سه‌ير بوو، چونكه تا ئه‌و كاته‌ش
گه‌رچى زۆر جاران به‌رووتيش له‌باوه‌شى يه‌كتردا خه‌وتبووين، به‌لاَم
بيرمان له شتێكى وا نه‌كردبۆوه، زياتر چێژمان له ماچ و مووچ و
ده‌سته‌ملانىَ و ته‌پاوتلى نێو جێگا ده‌بينى.. هه‌ندىَ جاريش
ده‌يكردمه مۆدێل و پاش ئه‌وه‌ى رووتى ده‌كرمه‌وه، له‌سه‌ر تاكه
كورسييه‌كى نێو ژووره‌كه‌م داده‌نيشت و جيا جيا سكێچى بۆ هه‌ر به‌شێكى
له‌شم ده‌كرد، به تايبه‌تيش ئه‌و به‌شانه‌ى كه ده‌مارى
هه‌ڵئه‌وساويان تێدا بوو، له‌هه‌مووشى سه‌يرتر ئه‌و چه‌ند سكێچه بوو
كه بۆ ئه‌ندامى نێرينه‌مى كردبوو، به چه‌شنێك شێواندبووى كه بۆ
خۆشم باوه‌رِم نه‌ده‌كرد كه ئه‌وه ئه‌و بێت.
هێنده‌ى نه‌برد دوگمه‌ى كراسه‌كه‌ى ترازاندو سوتيانه‌كه‌ى زۆر به
هێمنى له‌دواوه‌رِا كرده‌وه، مه‌مكه‌كانى له چاو جاره‌كانى تردا،
كه‌مێك گه‌وره‌تر هاته پێش چاوم، كه هێشتاكه شوێن مۆربوونه‌وه‌ى ماچ
و مژينى جارى پێشوومى پێوه دياربوو.
دواتر زريزه‌ى ته‌نووره كورته‌كه‌ى به‌رى كرده‌وه‌و پاش كه‌مێك
ده‌رپىَ گوڵگوڵينه ته‌نكه په‌مه‌ييه‌كه‌ى هێنايه خوارىَ و به‌په‌له
هاته ژێر ئه‌و په‌تۆ ته‌نكه ره‌نگ قرمزييه‌ى كه له ژێريدا
راكشابووم.
نه‌مده‌زانى بۆ له ئێستادا ئه‌وه‌م وه‌بيرنايه‌ته‌وه كه ئاخۆ
ئه‌وه‌ى بۆ خۆى لێى داواكردم، كردم يان نا؟!
-5-
دره‌خت و گوڵ و رووه‌كه سه‌يرو عه‌جايبه‌كانى نێو باخچه‌كه‌ى
چوارده‌ورى خانووه‌كه‌مان، باوكم پێش مردنى پاش ئه‌وه‌ى كه له
دوورترين سه‌فه‌رێكى گه‌رِايه‌وه له‌گه‌ڵ خۆى هێنابوونى.
سه‌ره‌تا هه‌موو ئه‌وانه‌ى باوكميان ده‌ناسى قه‌ناعه‌تيان به‌وه
نه‌بوو هيچ كام له نه‌مامى ئه‌و دره‌خته سه‌يرانه له گڵه‌سووردا
ره‌گدابكوتن و سه‌وز ببن، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى كه سوێنديان بۆ
ده‌خواردو ده‌يانگوت:
(
مادامه‌كى ئه‌مانه هه‌موويان دارودره‌ختى ولآتى گه‌رمن،
مه‌حاڵه‌له‌به‌رده‌م ساردوسرِيى زستانى ئه‌م شاره‌و ره‌شه‌باكه‌يدا
خۆيان رابگرن).
ئيدى موعجيزه‌كه له‌وه‌دا بوو، ئه‌و دره‌ختانه‌ى كه‌ساڵێك بوو
روێنرابوون و سه‌وز نه‌بووبوون. پاش مه‌رگى باوكم له‌و پاييزه‌دا هه‌ر
له خۆيانه‌وه گه‌لآيان كرد، ته‌نانه‌ت دواى ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌يه‌كى
سه‌رسورِهێنه‌ر گه‌شه‌يان كرد‌و هێنده‌يان لك و پۆپ ده‌ركردو په‌ل و
پۆيان هاويشت، هه‌موو رێگه‌يه‌كى هاتنه ناوه‌وه‌ى خۆره‌تاويان بۆ نێو
ماڵه‌كه‌مان برِى و كرديانه كڵێسه‌يه‌كى شێدارى نێو حيكايه‌ته‌كان.
ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى كه رووه‌كه به چنگه سه‌رسه‌خته‌كان هه‌موو
ديوارو سه‌ربان و هه‌وره‌بان و سوچ و په‌نايه‌كى ماڵه‌كه‌يان ته‌نى
بوو..ئيدى دنيايه‌كى جوداو جياواز له هه‌موو ئه‌و دار و دره‌خت و
رووه‌كه سه‌يرو سه‌مه‌رانه دروست بوو بوو.
شه‌وگه‌ردى قه‌باره گه‌وره‌ى نا ئاسايى له‌نێو رووه‌كه به‌چنگه‌كاندا
خۆيان مه‌لآسده‌دا، مێش و مێشووله‌و هه‌موو چه‌شنه مێرووه‌كانى تريش
سه‌ر به دنياى نێو دره‌ختانى شار نه‌بوون، پێده‌چوو له‌گه‌ڵ
دره‌خته‌كانى باوكم له‌و كيشوه‌ره دووره‌وه هاتبێتن.
هه‌ر كاتێك كه ژينا ده‌هاته لام سه‌ره‌تا بۆنى گوڵه سووره‌كانى
ئه‌و رووه‌كه هه‌ميشه سه‌وزه‌ى ده‌كرد كه هه‌رده‌م به‌ده‌ر له
كاريگه‌ريى كه‌شوهه‌وا و وه‌رزه‌كان ژماره‌يه‌كى نه‌گۆرِ له گوڵ و
خونچه‌ى پێوه بوو، هه‌ر كه پرِ سييه‌كانى بۆنى به گوڵه‌كانه‌وه
ده‌كرد مه‌ست و گێژ ده‌بوو، ماوه‌يه‌ك به چيچكانه‌وه بۆى داده‌نيشت و
نه‌يده‌وێرا هه‌ڵسێته سه‌رپىَ نه‌بادا لاقه‌كانى تێكبئاڵقێن و
بكه‌وێت.
زه‌مه‌ن له‌ژێر ئه‌و هه‌موو دار‌و دره‌خته‌دا به زه‌مه‌نى ئاسايى
نه‌ده‌چوو، زۆر به هێواشى ده‌چووه پێش و له‌وێدا هه‌موو شتێكت
له‌بيرده‌كردو به‌رِاستى پێت وابوو له كيشوه‌رێكى تردا ده‌ژيت و ده‌نگ
و سه‌داى دنيايه‌كى ترت ده‌هاته گوىَ، چاوت له ره‌نگ و تارماييه‌كانى
پانتاييه‌كى جوگرافيى تر ده‌بوو. هه‌ر بۆيه من و ئه‌و له ژێر قورسايى
سێبه‌رى ئه‌و هه‌موو دره‌خته‌دا ده‌بووينه دوو بوونه‌وه‌رى تر، دوو
بوونه‌وه‌رى ره‌نگ و شێوه جياواز..ره‌نگه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و
پانتاييه‌دا هه‌ردووكمان دوو مه‌خلوقى تر بووينايه، بۆنێكى
جياوازترمان لىَ بهاتايه له‌كاتێكدا له‌وێدا بۆنمان به بۆنى هه‌موو
شتێكى نێو ئه‌و باخچه‌يه ده‌چوو كه زۆرجار ده‌گه‌يشتمه ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ى كه ره‌نگه له‌راستيدا نه‌بێت و ته‌نها خه‌ياڵ و
ته‌سه‌ورى هه‌ردووكمان چێى كردبێت. له‌وێدا شێتانه حه‌زمان له‌يه‌كتر
ده‌كرد، شێتانه له يه‌كترمان ده‌رِوانى، شێتانه بيرمان له ده‌نگى
ناقۆلاَى خۆمان و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه نه‌فره‌تلێكراوه‌ى ئه‌و شاره
ده‌كرده‌وه.
-6-
هێشتاكه له تابلۆكه‌م ده‌رِوانى و چاوم بۆ يه‌كێك ده‌گێرِا
كه له‌و نزيكانه‌وه وه‌ستابێت و شتێكى لىَ بپرسم، هه‌ر چييه‌كم كرد
زاتى ئه‌وه‌م نه‌كرد له هيچ كامێك له‌وانه نزيك ببمه‌وه كه ته‌نها
به هالآوى ده‌ميان له يه‌كتر حاڵى ده‌بوون.
نوشتامه‌وه‌و له‌وه‌دابوو ده‌ست بده‌مه تابلۆكه، كاتێكم زانى قاچ و
قوولێكى سفت و سپى و بىَ موو له نزيكمه‌وه راوه‌ستا، كه سه‌رم
هه‌ڵبرِى سه‌ره‌تا ته‌نووره ره‌شه كورته‌كه‌ى سه‌رنجى راكێشام كه
بستێك له نێو قه‌دييه‌وه هاتبووه خوارىَ، تيشۆرته په‌مه‌ييه‌كه‌ى
به‌رى هێنده ته‌نك بوو گۆى مه‌مكه قووته به‌ره‌لآكانى به‌ئاسانى
ده‌بيندران، به‌چه‌شنێك كه سه‌رسامى ده‌كرديت.. ملوانكه‌يه‌كى له
هێلكه شه‌يتانۆكه دروستكراوى له‌مل كردبوو، خاچێك له
نێوه‌رِاستييه‌وه هاتبووه خوارىَ، گه‌ردنه به‌رزو رووكاره ئاڵه
مه‌يله‌و زه‌رده‌كه‌ى دره‌وشانه‌وه‌يه‌كى سيحراوييانه‌ى هه‌بوو..ره‌نگى
چاوه‌سه‌وزه كه‌مێك ته‌ڵخه‌كانى به ره‌نگى ئه‌و ده‌ريايه ده‌چوو كه
له‌ساته‌وه‌ختێكدا په‌ڵه هه‌ورێك ده‌يه‌وێت شتێك ره‌نگه ئاساييه‌كه‌ى
تێكبدات.
نه‌ده‌كرا له‌و كاته‌دا ژينا_م وه‌بير نه‌كه‌وێته‌وه، كه
به‌شێوه شتێكى ئه‌وتۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و كچۆڵه‌يه‌دا فه‌رق
نه‌بوو..ئه‌وه‌ى به‌لاشمه‌وه سه‌يربوو، تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ش
هێشتاكه ياده‌وه‌رييه‌كانى پاش ئه‌و ده‌مه‌ى كه هه‌ردووكمان له‌ژێر
په‌تۆ قرمزييه‌كه‌دا راكشابووين، وه‌بير نه‌ده‌هاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستى دايه تابلۆكه‌و هه‌ڵيگرت، چه‌ند هه‌نگاوێك
دووركه‌وته‌وه‌و له‌پرِ له‌شوێن خۆي‌دا راوه‌ستاو ئاورِێكى لێدامه‌وه‌و
به ئاماژه‌يه‌ك تێيگه‌ياندم كه ده‌بێت وه‌دووى بكه‌وم.
بارانه‌كه بىَ كه‌م و زياد هه‌روه‌ك خۆى ده‌بارى..سه‌رنجى
پێلاَوه پاژنه به‌رزه‌كانيمدا له رۆيشتندا ده‌نگێكى زۆر دڵگيريان
هه‌بوو، ده‌نگى ريتمى رۆيشتنى و بارينى بارانه‌كه زۆر به‌يه‌ك
ده‌چوون، له‌و كاته‌دا خۆم وه‌ك گۆڵه سه‌گێك ده‌هاته پێش چاو كه‌دواى
دێڵه سه‌گێك كه‌وتبێت..بۆنى هه‌موو شوێنێكى جه‌سته‌يم ده‌كرد، له
هه‌مووشى خۆشتر ئه‌و بۆنه بوو كه له مه‌مكۆلآنييه‌وه ده‌هات، بۆن و
نمه‌ى باران و ده‌نگى پێى كه‌شێكى سه‌يريان بۆ خوڵقاندبووم كه‌ده‌مێك
بوو لێى بێبه‌ش بووم..بيرم له‌وه ده‌كرده‌وه ئاخۆ ده‌بێت په‌نجه‌كانم
چييان لىَ به‌سه‌ر بێت ئه‌گه‌ر بگه‌نه ژێر تيشۆرته ته‌نكه‌كه‌ى به‌رى
و به‌ر گۆى مه‌مكه‌كانى بكه‌ون؟! ده‌بێت لێوه‌كانم چه‌ند ره‌نگ بگۆرِن
ئه‌و ده‌مه‌ى ده‌گه‌نه گه‌ردن و روومه‌ت و لێوه‌كانى؟..سمت و كه‌فه‌ڵى
هێنده تورت و هه‌ڵئاوساو بوون حه‌زو ئاره‌زوويه‌كى هه‌رزه‌كارانه
به‌نێو ده‌ماره‌كانمدا ده‌گوزه‌راو ده‌تگوت له دنيايه‌كى تردام، يان
له خه‌ونێكى قوڵدام و شه‌يتان خۆى لێكردوومه‌ته شيرينترين مێينه‌و تا
شه‌يتانى نه‌بم ده‌ستبه‌ردارم نه‌بێت و ئێخه‌م به‌رنه‌دات.
به‌نێو باريكه كۆلاَنێكى دوورودرێژى پاك و خاوێندا رۆيشتين و
هێنده‌ى نه‌برد له ده‌ركه‌ى كراوه‌ى خانوويه‌كه‌وه چووه ژوورىَ، كه
پانيى حه‌وشه‌كه‌ى پێنج مه‌ترێك ده‌بوو، وه‌دووى كه‌وتم تا ئه‌و
ده‌مه‌ى ده‌رگايه‌كى تريشى كرده‌وه‌و چووه ژوورىَ..ئيدى له ئاستانه‌ى
ده‌رگاكه‌دا قه‌ده‌رێك راوه‌ستام، به‌لآم پاش ئه‌وه‌ى هيچ ده‌نگى
نه‌بوو به‌كاوه‌خۆ چوومه ژوورىَ و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌يه‌كى پان و پۆرِى
ره‌نگ قاوه‌يى دانيشتم كه هه‌ر به‌جێگه‌ى خه‌وتن ده‌چوو. ژووره‌كه
رێكخراو و پوخت بوو، ده‌يان شتى ئه‌نتيكاو تابلۆى به‌نرخ به
ديواره‌كانييه‌وه هه‌ڵواسرابوو، ئه‌و تابلۆيه‌ى كه‌يه‌كسه‌ر سه‌رنجى
راكێشام وێنه‌ى راوچييه‌ك بوو كه به رمه‌كه‌ى كارمامزێكى پێكابوو،
به‌لاَم هێشتاكه له‌سه‌ر لاقان راوه‌ستابوو..به منداڵيش كه‌له‌گه‌ڵ
باوكمدا چووبوومه دوكانى بله‌ى عه‌لاف، تابلۆيه‌كى له‌و چه‌شنه‌م
به‌رچاوكه‌وتبوو، به‌لاَم له‌جێى كارمامزه‌كه پڵنگێك بوو كه
له‌حاڵه‌تى شالاَوبردندا راوچييه‌كه رمه‌كه‌ى له‌سه‌ر سنگى
چه‌قاندبوو..بۆ رۆژى دوايش زۆرم له باوكم كرد تا بمباته‌وه بۆ
دوكانه‌كه‌ى بله‌ى عه‌لاف، وامده‌زانى ديمه‌نێكى ترم دێته پێش چاو و
هه‌ر له‌خۆمه‌وه لايه‌نگرى پڵنگه‌كه بووم و له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌مگوت:
(پڵنگ ئازايه..به‌نووكه رمێك هيچى لىَ نايه‌ت..هه‌ر ده‌بێت تۆڵه‌ى
خۆى له راوچييه‌كه بكاته‌وه‌و بيكوژێت).
زۆر به‌وردى سه‌يرى چه‌ند تابلۆيه‌كى تر‌ى ژووره‌كه‌م كرد‌و هيچم
تێدا نه‌بينييه‌وه..له‌ناكاو تابلۆيه‌كى لێكچووى هه‌مان تابلۆى
سێبه‌رى سه‌گه‌كه‌م بينى، به‌لاَم كه زياتر لێى وردبوومه‌وه
په‌يكه‌رى تێكشكاوى كه‌شتييه‌كى كه‌نار ده‌ريايه‌كم كه‌وته به‌رچاو
كه له باكگراوندى نێو قوولاَيى تابلۆكه جێهێڵرِابوو، سێبه‌رى
سه‌گه‌كه‌ش له سێبه‌رى سه‌گى تابلۆكه‌ى تر زياتر په‌شۆكاو و شپرزه
بوو، له‌وه‌ش نه‌ده‌چوو چاوه شينه‌كانى تين و گورِى تێرِوانينيان تێدا
مابێت.
-7-
گچكه باڵنده‌يه‌كى ده‌نووك بچكۆله‌ى مه‌يله‌و زه‌رد له ده‌رگاكه‌وه
هاته نێو ژووره‌كه‌و پاش كه‌مێك باڵه‌فرِه له‌سه‌ر رووه‌كێكى نێو
ئينجانه‌يه‌كى سووچێكى ژووره‌كه هه‌ڵنيشت.. دوو كچ له‌و ده‌رگايه‌وه
هاتنه ده‌رىَ كه پێشتر كچه‌كه‌ى تر‌ى پێدا چووبووه ژوورىَ.
پرچ زه‌رده‌كه‌يان به سه‌رسامييه‌وه سه‌رنجى دام و پاش
هه‌ڵوێسته‌كردنێكى كه‌مخايه‌ن، ئاگام لێ‌بوو به‌وه‌ى تريانى گوت:
(خۆ نامناسێته‌وه).
نه‌مزانى چۆن له ژووره‌كه هاتمه ده‌رىَ و وه‌دوويانكه‌وتم،
هێشتاكه له هه‌مان ساته‌وه‌ختى عه‌سرى ئه‌و رۆژه‌دا بووين و پێده‌چوو
زه‌مه‌ن له‌و ئاسته‌دا راوه‌ستابێت. له‌رێگا كچه پرچ زه‌رده‌كه‌يان
چووه لاى كابرايه‌كى زرته‌زه‌لامى ره‌شتاڵه كه‌له‌سه‌ر كورسييه‌كى
ته‌خته دانيشتبوو، بێباكانه و زۆر به قووڵى مژى له ئاغزى
نێرگه‌له‌كه‌ى نێو له‌پى ده‌ستى ده‌داو دووكه‌ڵه‌كه‌ى به‌با ده‌كرد.
كچه‌كه‌ى تريان كه ئه‌سمه‌رێكى پرچ ره‌ش بوو، لێم نزيك بۆوه‌و
به‌گوێمدا چرپاندى:
(مه‌هێڵه له‌و زرته زه‌لامه نزيك بێته‌وه، تا بڵێى كابرايه‌كى
به‌دو بێنامووسه، لێره هه‌مووان باش ده‌يناسن و ده‌زانن ته‌نها
ئيشێكى گه‌وادييه).
گوێم نه‌دايه قسه‌كانى و پاش كه‌مێك هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى گه‌مان بكه‌ين،
من كه‌وتمه پێشيان و ئه‌وان وه‌دووم كه‌وتن. دواتر ئاگام له چوونه
پێش و چه‌شن و چۆنيه‌تى هه‌نگاوه‌كانم نه‌ما، نغرۆى داڵغه‌يه‌كى قووڵ
بووم و له‌زه‌ينمدا بۆ سه‌ره هه‌ودايه‌ك ده‌گه‌رِام تا له‌وێوه بچمه
نێو ئه‌و زه‌مه‌نه‌ى كه‌ئه‌و كچه‌م تێدا ناسيبوو..كاتێك ويستم
هه‌ڵوێسته‌يه‌ك بكه‌م و له‌شوێن خۆمدا رابوه‌ستم، دركم به‌وه‌كرد كه
توومه‌زه هه‌ر له‌هه‌وه‌ڵه‌وه له‌شوێن خۆمدا راوه‌ستاوم و ئه‌ويش
له‌به‌رده‌ممدا راوه‌ستاوه‌و تيمده‌رِوانێت.
كه‌چاوم هه‌ڵهێنا ته‌نها گلێنه سه‌وزه‌كانى چاوى سه‌رنجى راكێشام،
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌ست بۆ وێنه‌يه‌ك به‌رم، ئاوا ده‌ستم به
گلێنه‌كانى چاويدا هێناو هه‌ر له‌خۆمه‌وه به نينۆك هه‌ڵمكرِاند،
سه‌يرم كرد ره‌نگه‌كه‌ى لىَ نابێته‌وه.
گوتى:
(من ژينام نامناسيته‌وه؟!)
نه‌ده‌كرا ئه‌و بێت، گه‌رچى هه‌ستم ده‌كرد ئاشنايه‌تييه‌كم
له‌گه‌ڵى هه‌يه‌و شتێك پێكه‌وه‌مان گرىَ ده‌دات، به‌لاَم بێجگه له
چاوه سه‌وزه‌كانى هيچ شوێنێكى تر‌ى له ژينا نه‌ده‌چوو، دوا وێنه‌ى
ژينا له زه‌ينمدا په‌يوه‌ستبوو به‌و ساته‌وه‌خته‌ى كه بۆ دواجار
هاته ژێر په‌تۆ قرمزييه‌كه‌مه‌وه، له‌و رۆژه‌دا كه پياوه
ميسرييه‌كه خه‌ريكى دايكى بوو. له‌ناكاو ئه‌و كچه‌ى كه‌ده‌يگوت من
ژينا_م دايه پرِمه‌ى گريان و باوه‌شى پێداكردم، نه‌ده‌كرا باوه‌رِ
به‌وه بهێنم كه‌ئه‌م ئه‌و بێت..ئه‌سته‌مبوو گه‌يشتبێته شارى
شۆلۆ..ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هيچ لۆژيكێكم له‌وه‌دا نه‌ده‌بينييه‌وه
كه‌له ئێستادا له‌هه‌مان ته‌مه‌نى ئه‌و ده‌مه‌ى ژينا_دا بێت.
گوتى:
(ناكرێت منت له‌يادكردبێت، وه‌بيرت دێت له‌سه‌ر داواى خۆت تابلۆى
سێبه‌رى سه‌گێكم بۆ كرديت؟ هه‌رده‌م پێت ده‌گوتم سێبه‌رى ئه‌و سه‌گه
ژيانى لىَ هه‌راسان كردووم و له‌هه‌ر كاتێكدا بمه‌وێت به‌خته‌وه‌ر بم
ئه‌و له سووچ و په‌ناو شوێنێكه‌وه خۆيم پيشان ده‌دات و به‌ده‌نم
ئيفليج ده‌كات و رۆژى رووناكم لىَ ده‌كاته شه‌وى تار.. به‌بيرت دێت
ئه‌و كاته‌ى كه‌هێشتاكه منداڵ بوويت دايكت زوو زوو ده‌يبرديته سه‌ر
پياوچاكان و موشايه‌خان تاچاك ببيته‌وه.. باشه هه‌ر سێبه‌رى ئه‌و
سه‌گه نه‌بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى كه نه‌چيته نێو تاقيكردنه‌وه‌كانى
دواهه‌مين ساڵت له‌به‌شى شانۆ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌ويش نه‌بوو منت له‌ژێر
په‌تۆ قرمزييه‌كه‌دا به‌ته‌نىَ جێهێشت؟).
-8-
پاش قسه‌كانى ئه‌و كچه‌ى كه ده‌يگوت من ژينا_م، ته‌نها چه‌ند
شوێنێكى سێبه‌رى سه‌گه‌كه‌م ده‌بينى كه له‌نێو كۆلاَنێكى گه‌رِه‌كه
دێرينه‌كه‌دا شوێنگۆرِكێى ده‌كرد. كه‌به‌ته‌واوى هاته پێش چاوم و له
پێشمه‌وه كه‌وته رىَ به‌كاوه‌خۆ وه‌دووى كه‌وتم و بردميه نێو
حه‌مامێكى رۆژه‌هه‌لاَتييانه..دواى ئه‌وه‌ى چووينه نێو
گه‌رمخانه‌كه‌ى، بينيم سه‌دان پيره‌مێردى به‌سالاَچوو به رووت و قووتى
له‌سه‌ر سه‌كۆ جياجياكان دانيشتوون، ده‌نگى به‌رده‌وام و يه‌ك له‌دواى
يه‌كى به‌ربوونه‌وه‌ى جامه‌كانى ده‌ستيان ئيقاعێكى ترسناكى هه‌بوو..
له‌و ساته‌وه‌خته‌دا ئاگام له سێبه‌رى سه‌گه‌كه نه‌ماو روانيمه ئه‌و
پيره‌مێرده جه‌سته ره‌ق و ته‌قانه‌ى كه ددانێك چييه له‌ده‌مياندا
نه‌مابوو.. پاش كه‌مێك له‌وه حاڵى بووم كه هه‌موو پيره‌مێرده‌كان
به‌شێوه له‌يه‌كتر ده‌چن و هه‌ر هه‌مووشيان به‌يه‌ك شێوه‌ى سامناك و
سه‌ير تێم ده‌رِوانن و ده‌تگوت ده‌يانه‌وێت شتێكم پىَ بڵێن.
خه‌ريكبوو بچمه ده‌رىَ، كاتێك يه‌كێكيان گوتى:
(ئێستا حيكايه‌تخوانه‌كه دێت و وه‌ك هه‌موو رۆژێك هه‌مان
حيكايه‌تمان بۆ ده‌گێرِێته‌وه، حه‌ز ده‌كه‌ين تۆش گوێرِادێرى بيت).
ئه‌وه‌نده‌ى نه‌خاياند زرته‌بۆزێكى ره‌ش ئه‌سمه‌ر به رووت و قووتى
هاته نێو گه‌رمخانه‌كه‌ى حه‌مامه‌كه‌وه، هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه زامه
قووڵه‌كانى زۆر شوێنى جياجياى جه‌سته‌ى سه‌رنجيان راكێشام.. به‌لاَم
سه‌ير له‌وه‌دا بوو چه‌قۆ زۆر درێژه نووك تيژه‌كه‌ى ده‌ستى، هێنده‌ى
زامه‌كانى سه‌رنجى رانه‌كێشام.
له‌سه‌ر سه‌كۆيه‌كى نزيك حه‌وزه گه‌وره‌كه‌ى نێوه‌رِاستى
گه‌رمخانه‌كه كه‌هالآوى لىَ هه‌ڵده‌ستا دانيشت وگوتى:
(
وه‌ك هه‌موو جارێك كه بۆتان ده‌گێرِمه‌وه و پێتان ده‌ڵێم من
به‌رِه‌چه‌ڵه‌ك ده‌چمه‌وه سه‌ر نه‌وه‌ى يه‌كێك له فيرعه‌ونه
ده‌نگخۆشه‌كان كه ته‌نها فيرعه‌ونێكى گۆرانيبێژى نێو نه‌سلى
فيرعه‌ونه‌كان بووه.
له‌رۆژگارێكدا و پاش بينينى خه‌ونێك كه تا ئێستاش هيچى لىَ حاڵى
نه‌بووم، برِيارمدا بچمه شارى مه‌خلوقه ده‌نگناخۆشه‌كان، به‌سه‌رهاتى
مه‌خلوقه‌كانى ئه‌و شاره‌شم له كتێبێكى كۆندا به‌رچاوكه‌وتبوو.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى گه‌يشتمه شاره‌كه‌و پاش چه‌ند رۆژێك له‌به‌رده‌م
قه‌سابێكدا ناره‌نارێكم له‌زار هاته ده‌رىَ و پێم وابوو ره‌نگه
خۆشحاڵ بێت و له‌وێدا بتوانم گۆرانييه‌ك بڵيم..به‌لاَم توورِه‌بوونى
گه‌يشته راده‌يه‌ك، ئه‌گه‌ر پياوه‌كانى سه‌يدولره‌ئيس فريام
نه‌كه‌وتبان ئه‌و رێك و راست له‌پاڵ ئه‌و ئاژه‌لاَنه‌ى
كه‌سه‌ربه‌ره‌وخوار به قولاپه‌كاندا هه‌ڵيواسيبوون هه‌ڵيده‌واسيم.
دواتر له‌وه حاڵيبووم كه‌خه‌ڵكى شاره‌كه، به‌هه‌موو ده‌نگێكى خۆش
هستريا ده‌يانگرێت و حاڵيان لىَ دێت، ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانيشيان هه‌ر
له منداڵييه‌وه فێرى ئه‌وه ده‌كرد كه هه‌موو چه‌شنه باڵنده‌يه‌كى
ده‌نگخۆش بكوژن و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌شنى جۆراوجۆرى داره‌لاستيك له‌و
شاره‌دا دروست ده‌كرا، خرِكه به‌ردى نووك تيژيشيان له‌قه‌راغ چه‌مێكى
دووره‌وه بۆ كوشتنى باڵنده‌كان ده‌هێنا و له بازارِدا ده‌يانفرۆشت.
له‌و شاره‌دا ده‌ستم كرد به‌چاككردنى هه‌موو كه‌لوپه‌لێكى كاره‌بايى
نێو مالاَن.. هێدى هێدى له‌وه حاڵيبووم كه ده‌توانم له‌ژێر زه‌مينى
ماڵه‌كاندا گۆرانى بۆ مێينه شه‌هوه‌تبازه‌كانيان بڵێم، ئه‌و
مێينانه‌ى به بيستنى ده‌نگم سه‌رسام ده‌بوون و بێجگه له‌ماجه‌راى
حيكايه‌ته‌كانى نێو گه‌ڵى پياوان هيچ شتێكى تريان نه‌ده‌زانى و له هيچ
كه‌شوهه‌واو وه‌رزێكيشدا ده‌رپێيان له‌پىَ نه‌ده‌كرد و هه‌ميشه رێيان
به‌هه‌موو چه‌شنه بايه‌كى سارد‌و گه‌رم ده‌دا، به‌نێو گه‌ڵه
هه‌ڵئاوساوه‌كانياندا گوزه‌ر بكات. له‌و سه‌رده‌مى شه‌رِو شۆرِو
تۆپبارانه‌دا، به‌تايبه‌ت ئه‌و ده‌مانه‌ى سه‌رجه‌م خه‌ڵكى شار شپرزه‌ى
رووداو و كاره‌ساته‌كان ده‌بوون، من له‌يه‌كێك له ژێر زه‌مينه‌كاندا
گۆرانيم بۆ مێينه‌يه‌ك يان چه‌ند مێينه‌يه‌كى هاوچه‌شنى ئه‌و شاره
ده‌گوت.
له‌و كاتانه‌دا زۆر به‌خته‌وه‌ر بووم، چونكه توانيبووم تۆرِێكى
نهێنى بۆ خۆم بچنم و له پشت دنياى شارى ده‌نگناخۆشه‌كانه‌وه شارێكى
تر بنيات بنێم كه پرِبوو له ده‌نگى سيحراوى خۆم. مێينه‌كانى ئه‌و
شاره لێويان به زه‌رده توێژاڵێكى ته‌نكى هه‌نگوين ده‌چوو..
نيگاكانيشيان به پانتايى ئه‌و بيابانه ده‌چوو كه مو‌سا له‌تاو
فيرعه‌ون رووى تێكردبوو. ئيدى رێكه‌وتێك ئه‌و دنيايه‌ى پىَ جێهێشتم و
منى نارده نێو ئه‌م دنيايه‌ى كه نه‌ده‌كرێت گۆرانيى تێدا بڵێم و نه
لێره‌شه‌وه ده‌نگم به كه‌س ده‌گات، رێكه‌وتێك بوو كه نه‌ده‌بوو
رووبدات!.
ژنه شۆفێرێكم ناسى و پاش ماوه‌يه‌ك له يه‌كێك له‌و رۆژانه‌ى
كه‌خه‌ڵكى شار يادى خۆشترين رۆژێكيان ده‌كرده‌وه، چوومه لاى و
له‌وه‌دابوو وه‌ك هه‌موو جارێك بچمه ژێرزه‌مينه‌كه‌يان تا له‌وێدا
گۆرانى بۆ بڵێم، به‌لاَم گوتى:" له‌م ژاوه‌ژاو و هه‌راو زه‌نايه‌دا
دنيا لێمان بێخه‌به‌ره‌و كه‌سيش گوێى له ده‌نگت نابێت، با ئه‌مرِۆ
بچينه ژوورى خه‌وتن و له‌وێدا گۆرانييه‌كانم بۆ بڵىَ ".
به‌شادمانييه‌وه له‌گه‌ڵيدا چوومه ئه‌وىَ و وه‌ك هه‌ميشه چۆن
له‌كاتى گۆرانيگوتندا له‌گه‌ڵ مێينه‌كاندا لێى راده‌كشام، به‌و چه‌شنه
لێى راكشام و ئه‌ويش له‌پاڵمدا راكشاو ره‌نگه زووربه‌ى ئاوازه
سيحراوييه‌كانى سه‌رده‌مى فيرعه‌ونييه‌كانم بۆ يه‌كه‌مجار له‌وێدا بۆ
ئه‌و گوتبێت.
پاشان نازانم چى روويدا، ره‌نگه له‌تاو گۆرانيگوتن، له هۆش خۆم
چووبێتم و ئاگام له‌خۆم نه‌مابێت.. به‌لاَم كه له‌م حه‌مامه‌ى ئێوه‌دا
به‌ئاگا هاتمه‌وه، هێشتاكه هه‌موو زامه‌كانى جه‌سته‌م خوێنيان لىَ
ده‌چۆرِا).
-9-
كه‌له حه‌مامه‌كه چوومه ده‌رىَ سێبه‌رى سه‌گه‌كه
له‌په‌نايه‌كدا چاوه‌رِێم بوو.. نه‌مده‌زانى ده‌مباته چ شوێنێكى تريش،
ده‌بوو سه‌رجه‌م ياده‌وه‌رييه‌كانم وه‌بيربێته‌وه، به‌لآم
وه‌بيرهاتنه‌وه‌ى ياده‌وه‌رييه‌كان تا ژێر په‌تۆ قرمزييه‌كه برِى
ده‌كرد..ده‌مزانى له پاش ئه‌وه‌شه‌وه ده‌يان ياده‌وه‌ريى تر هه‌يه و
هێشتاكه له زه‌ينمدا شاردراوه‌يه، هه‌ستم ده‌كرد سێبه‌رى سه‌گه‌كه
له زۆرشت ئاگاداره‌و شايه‌تێكى زيندووى رووداوه‌كانه.
هه‌وڵمدا نه‌خۆشخانه ده‌روونييه‌كانى شاره‌كه بێنمه‌وه پێش
چاوم، به‌لاَم سه‌ير له‌وه‌دا بوو بينايه‌كى سه‌ربان و سه‌رديوار
ته‌لبه‌ندكراوم له‌به‌ر چاودا به‌رجه‌سته ده‌بوو، كه‌ئالآيه‌ك
به‌سه‌رييه‌وه ده‌شه‌كايه‌وه.. چه‌ندم كرد نه‌متوانى دكتۆره‌كه به
جلى پزيشكييه‌وه ببينم، وه‌ك ئه‌فسه‌رێك ده‌هاته پێش چاوم،
له‌كاتێكدا بريق و باقى ئه‌ستێره‌كانى سه‌رشانى ئاوى چاويان ده‌برد.
لێدان و تێهه‌ڵدانى نێو ئه‌و شوێنه‌م وه‌بير ده‌كه‌وته‌وه، هه‌ستم
به ئازارى زۆر شوێنى جه‌سته‌م ده‌كرد..قولاپى بنميچه‌كه‌م
بيركه‌وته‌وه كه پاش ئه‌وه‌ى هه‌ردوو ده‌ستميان له‌پشترِا كه‌له‌پچه
ده‌كردو قايشێكيشيان تێده‌پێچا به‌وێدا هه‌ڵيانده‌واسيم و وايه‌رێكى
نه‌رميان له‌سه‌رى زه‌كه‌رم ده‌به‌ست و پاش هه‌ڵسورِانێكى خێراى ده‌سكى
ئه‌و ئامێره‌ى جه‌مالى مفه‌وه‌زى ئه‌من له ئامێزى خۆى داده‌نا،
ته‌زوويه‌كى پرِ ئازارى بێزاركه‌ر له‌و شوێنه هه‌ستياره‌وه ده‌چووه
نێو هه‌ناوم و زۆر جار خۆم پىَ رانه‌ده‌گيراو چۆرِه چۆرِ ميزى خوێناوى
له‌كونى چووكمه‌وه فيچقه‌ى ده‌كرد.ده‌نگى خۆم وه‌بيرده‌هاته‌وه، كه
پرِ به‌ده‌م هاوارم ده‌كرد..وامده‌زانى له‌نێو ئه‌و كۆلاَنه‌ى كه له‌و
كاته‌دا پێيدا تێپه‌رِده‌بووم، سه‌داى ده‌نگى ئه‌و هاواره‌ى خۆم
ده‌بيستم. ده‌مويست بگه‌رِێمه‌وه ژێر په‌تۆ قرمزييه‌كه‌و له‌وێوه
ده‌ستپێبكه‌م، له‌وێوه سه‌ره‌هه‌وداى هه‌موو ئه‌و به‌سه‌رهاته
بدۆزمه‌وه كه‌ده‌بوو له قولاَييه‌كانى زه‌ينمدا خۆى حه‌شاردابێت.
هێشتاكه له‌هه‌مان ساته‌وه‌ختى ئه‌و عه‌سره‌دا بووم، نه‌مده‌زانى
ئه‌و كۆلآنه‌ى كه تابلۆكانى تێدا دانرابوو، ده‌كه‌وێته چ لايه‌كى
ئه‌و كۆلآنه فراوانه‌ى كه له‌و ده‌مه‌دا پێيدا ره‌تده‌بووم.
گه‌رِه‌كه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو كه من ته‌سه‌ورم كردبوو،
پێده‌چوو بێكۆتا بتوانيت له نێويدا هه‌نگاو بنێيت.
سێبه‌رى سه‌گه‌كه له‌چه‌قى كۆلآنه‌كه‌دا راوه‌ستاو به
كووچه‌يه‌كى كه‌مێك هه‌ورازدا هه‌ڵگه‌رِا، وه‌دووى كه‌وتم.. هه‌ر كه
گه‌يشتينه به‌رده‌م باخچه‌يه‌كى گه‌وره بازێكى به‌سه‌ر
په‌رژينه‌كه‌دا دا‌و چووه ژوورىَ، منيش هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سه‌گێك بم
زۆر به‌ئاسانى و به‌هه‌مان شێوه بازم به‌سه‌ر په‌رژينه‌كه‌دا دا‌و
چوومه نێو باخچه چرِوپرِه‌كه. رووه‌كه به‌چنگه‌كان ديوارو سه‌ربان
و هه‌وره‌بانى خانووه‌كه‌ى داپۆشيبوو، شه‌وگه‌ردێك له سه‌روو ده‌رگاى
سه‌ره‌كيى خانووه‌كه هه‌ستى راگرتبوو، زووربه‌ى ژووره‌كانى نێو
خانووه‌كه چۆڵ و هۆڵ بوون، ته‌نها له ژوورێكى لاچه‌په‌كدا كه‌لوپه‌لت
ده‌بينى كه‌كورسى و مێزێك و ده‌يان تابلۆى هه‌ڵواسراو و بارێك كتێبى
كه‌ڵه‌كه‌بووى تێدا بوو. له‌هه‌مووشى سه‌يرتر ئه‌و سيسه‌مه بوو كه
په‌تۆيه‌كى قرمزيى به‌سه‌ردا درابوو كه هه‌ر ده‌تگوت سيسه‌مه‌كه‌ى
خۆمه.
يه‌كێك له تابلۆ هه‌ڵواسراوه‌كان وێنه‌ى سێبه‌رى سه‌گێك بوو كه
له ده‌رگاى ژوورێكه‌وه ده‌يرِوانييه دوو جه‌سته‌ى راكشاوى ژێر
په‌تۆيه‌كى قرمزى.
چوومه ژێر په‌تۆ قرمزييه‌كه‌و بۆ تاوێك به راكشانه‌وه له‌بنميچى
ژووره‌كه‌م روانى، كه‌شىَ و دڵۆپه‌كردنى سالاَنێكى دوورودرێژ زۆر شوێنى
په‌ڵه‌په‌ڵه‌كردبوو، تێكه‌ڵه‌يه‌ك بوو له هارمۆنييه‌تى ره‌نگ كه
ده‌كرا به ره‌نگه جياوازه‌كانياندا ژماره‌ى ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى ئه‌و
ژووره‌ى پىَ بزانيت.
بۆ تاوێك پێڵووه‌كانم لێكناو هه‌وڵمدا بير له هيچ نه‌كه‌مه‌وه.
كه‌چاوم هه‌ڵهێنا هه‌ر ده‌تگوت له‌و ساته‌وه‌خته‌ى ئه‌و رۆژه‌دام كه
ژينا بۆ دواجار هاته‌لام، هێنده‌ى نه‌برد هه‌ر به‌رِاستى به‌هه‌مان
جلوبه‌رگ و شێوه‌و ئاكارى ئه‌و رۆژه‌وه هاته ژوورىَ.. هه‌مان ئه‌و
شتانه‌ى دووباره ده‌كرده‌وه كه له‌و رۆژه‌دا كردبوونى، دواتر هاته
ژێر په‌تۆ قرمزييه‌كه‌و گوتى:
(
ده‌ئێستا ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا بكه كه پێم گوتى).
نه‌ده‌هاته بيرم ئاخۆ له‌و رۆژه‌دا ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا كردووه كه
لێى ويستووم، ياخود..!
هه‌ستامه سه‌رپىَ و تا نه‌گه‌يشتمه به‌ر ده‌روازه‌ى مابه‌ينى
خانووه‌كه‌ى خۆمان و ئه‌وان رانه‌وه‌ستام، سه‌يرێكى هه‌موو ئه‌و
دره‌ختانه‌م كرد كه جياواز له‌و كاتانه‌ى كه‌به‌رِاستى له‌نێويدا
ده‌ژيام، هيچ سيحرو ته‌ليسمێكى باخچه‌كه‌ى جارانيان نه‌بوو.. گوڵه
سووره‌كان بۆنيان نه‌بوو، هه‌ر به‌وه ده‌چوو كه‌هه‌موو شتێكى ئه‌و
باخچه‌يه‌ت له‌ماده‌يه‌كى بىَ گيان دروستكردبێت. چوومه ئه‌وديوى
ده‌روازه‌كه‌و تا ژوورى خه‌وتنى دايك و باوكى ژينا رانه‌وه‌ستام، زرته
بۆزه ميسرييه‌كه به‌سه‌ر دايكى ژيناوه بوو، له‌كاتێكدا هه‌ردووكيان
خوێن له زۆر شوێنى جه‌سته‌يانه‌وه داده‌چۆرِا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى
ده‌يان ده‌ست و به ده‌يان چه‌قۆى نووك تيژى زۆر درێژ سه‌راپاى
جه‌سته‌ى ئه‌و دوانه‌ى به‌و حاڵه گه‌ياندبێت، نه‌ده‌چووه ئه‌قڵمه‌وه
ده‌سته ناسكه‌كانى ژينا بووبێته ده‌يان ده‌ست و ئه‌و دوو
بوونه‌وه‌ره‌ى ئاوا لێكردبێت.
كه به‌شپرزه‌يى گه‌رِامه‌وه ژينا له‌ژێر په‌تۆ قرمزييه‌كه‌دا
ده‌گريا.. كه‌هه‌ستى پێ‌كردم سه‌رى به‌رزكرده‌وه‌و گوتى:
(
من نه‌مكوشتون و ناشزانم كىَ كوشتونى!).
نازانم بۆ له‌و كاته‌دا گوتم:
(
بچۆره مه‌خفه‌رى پۆليسى ده‌سته‌راستى كۆلاَنه‌كه‌مان و بڵىَ كورِه
شێته‌كه‌ى دراوسێمان دايكم و كابرايه‌كى پێكه‌وه كوشتووه..بڵىَ هه‌ر
ئێستا له په‌يمانگه گه‌رِامه‌وه‌و كه‌چوومه ژوورىَ ئه‌و
به‌چه‌قۆيه‌كى زۆر درێژى نووك تيژه‌وه هه‌ڵده‌هات).
ئيدى پاش ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سىَ ساڵ ئاگام له هيچ هه‌واڵێكى ژينا
نه‌ما.. كه له‌نه‌خۆشخانه‌ش هاتمه ده‌رىَ، هێشتاكه نه‌چووبوومه
ماڵىَ كه پيره‌ژنێكى خزمى دايكمم له‌نێوه‌رِاستى راسته‌رێيه‌كدا بوو
به‌تووشه‌وه كه هه‌ميشه به‌پێى په‌تى ده‌گه‌رِا.. به‌بىَ هيچ
هه‌واڵپرسين و چه‌ندو چوونێك گوتى:
(
پاش ئه‌وه‌ى تۆ ده‌ستگيركرايت.. ژينا به‌وه‌ى زانيبوو كه‌دووگيانه،
هه‌ر بۆيه به‌بێده‌نگى خۆى سووتاند..ياخوا ده‌ستت خۆش بێت، به‌خوا
ئه‌گه‌ر ئه‌و ميسرييه‌ت نه‌كوشتايه تائێستا نيوه‌ى كچ و ژنى ئه‌م
شاره‌ى خراپكردبوو!).
پێش ئه‌وه‌ى پيره‌ژنه‌كه جێبهێڵم، به‌ده‌نگێكى پرِ سۆز و
به‌زه‌ييه‌وه گوتى:
(
كورِى خۆم باشه بۆ خۆت كابرا ميسرييه‌كه‌ت به‌سه‌ر ژيناوه بينى، يان
بۆ خۆى بۆى باسكرديت، وه‌ك ده‌ڵێن پاش رابواردنى له‌گه‌ڵ دايكى..
ئه‌ويشى سه‌قه‌تكردووه!؟).
له‌و ساته‌وه‌خته كرچ و كاڵه‌دا سێبه‌رى سه‌گه‌كه وه‌ك عيفريتێك
به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه راوه‌ستابوو، هێنده گه‌وره‌و زه‌به‌للاح بوو
كه‌پێده‌چوو هه‌موو ژووره‌كه سێبه‌رێكى ئه‌وبێت.
پێش ئه‌وه‌ى چاوه‌كانم لێك بنێم و بۆ دواجار به په‌تۆ قرمزييه‌كه
سه‌رى خۆم دابپۆشم، سێبه‌رى سه‌گه‌كه وه‌ك خۆى لێهاته‌وه و هێدى هێدى
خزايه ژێر په‌تۆكه‌و به‌ته‌واوى خۆى پێوه نووساندم.. هه‌رگيز بيرم
له‌وه نه‌كردبۆوه كه رۆژێك دادێت من له‌گه‌ڵ سێبه‌رى سه‌گێكدا
ده‌خه‌وم..هه‌ستم به‌هانكه هانك و هه‌ناسه‌ى گه‌رمى ده‌كرد.. گوێم له
خيزه خيزى سنگى بوو.. پێده‌چوو ببێته به‌شێك له‌من و بێته
ناومه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌بنه‌رِه‌ته‌وه به‌شێكى من نه‌بووبێت و له
زه‌مه‌نێكدا وه‌ده‌رم نه‌نابێت!.پاش قه‌يرێك له‌بێده‌نگى، بێجگه له
خۆم هيچ كه‌سێكى تر له‌ژێر په‌تۆ قرمزييه‌كه‌دا نه‌بوو!.
گوێم له‌ده‌نگى لێدانى دڵم بوو به ده‌نگى لێدانى دڵى سه‌گێك ده‌چوو..
سه‌گێك كه چه‌ند ساتێك له‌مه‌وپێش ته‌نها سێبه‌رێك بوو، به‌لاَم
پێده‌چێت منيش له‌مه‌ودوا وه‌ك ئه‌و سه‌گه ته‌نها سێبه‌رێك بم.