نووسين و خوێندنه‌وه‌و راڤه‌كارييه‌كانى ئيكۆ ئاسايى نين، هه‌روه‌ك چۆن
سه‌تحى و راگوزه‌ريش نين، رۆچوونه نێو قوولآييه‌كانى ئه‌وه‌ى كه‌ئيكۆ
ده‌يه‌وێت بيڵێت، چه‌ند ئاسان بێته پێش چاو ئه‌وه‌نده‌ش ئاسته‌م و
قورسه، واپێده‌چێت ئه‌و پياوه حيكايه‌تخوانى زه‌مه‌نێكى ديكه بێت و
پاش هه‌ڵسانه‌وه‌ى له‌مه‌رگ به‌چه‌شنى تارمايى گه‌رِابێته‌وه‌و
مه‌به‌ستى بێت له‌مرِۆدا گاڵته‌جارِى دنيامان به‌و په‌رِى جدييه‌ته‌وه
بۆ باس بكات، عه‌به‌سێكى سه‌ير له‌قوولآيى نووسينه‌كانى ئه‌و زاته‌دا
هه‌يه، ره‌نگه به‌خوێندنه‌وه‌يان بگه‌ينه ئه‌وه‌ى كه‌ئيدى ئێمه
هه‌موو شتێكمان دۆرِاندووه‌و ئه‌وه‌ى كه‌ده‌شيكه‌ين ئيدامه‌دانه
به‌ژيان و گوزه‌رانێكى ساخته، كه‌خودى كه‌سانى ده‌سه‌لآتدار و سياسى
تێدا بوونه‌ته حيكايه‌تخوان و حيكايه‌ته بآ پێزه‌كانى خۆيانمان بۆ
ده‌گێرِنه‌وه، ئيكۆ پێى وايه "بوش" له‌مرِۆدا خۆى كردۆته
شه‌هره‌زادو هه‌ر له‌داگيركردنى ئه‌فغانيستانه‌وه هه‌ر رۆژه‌ى
حيكايه‌تێكمان بۆ ده‌گێرِێته‌وه‌و وه‌ك شه‌هره‌زاديش به‌مه‌به‌ستى
دوورخسته‌نه‌وه‌ى رۆژى له‌ناوچوونى ده‌بێت ئيدامه به‌حيكايه‌ته‌كانى
بدات.
ئيكۆ به‌مه‌به‌ستى خستنه‌رِووى ئه‌و شكست و كه‌وتنه مه‌عريفى و
فه‌رهه‌نگييه‌ى كه‌له‌م چاخه‌دا ده‌بينرێت رۆده‌چێته نێو
قوولآييه‌كانى مێژوو، هێزى مێژوو لاى ئه‌و هێزيكى ساخته‌يه‌و هێنده‌ى
مه‌به‌ست له‌نووسينه‌وه‌ى مێژوو تێكشكاندنى تاك و حيساب بۆنه‌كردن و
راگوزه‌ركردنى به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا به‌بآ هيچ راڤه‌كارييه‌ك، هيچ
مه‌به‌ستێكى ديكه‌ى تێدا نابينرێته‌وه، مێژوو لاى ئه‌و ديزانێكى
ئينتليجينسياى چاخه‌كانه هه‌ر له ئۆگستينه‌وه تا ئێستا.
ساته‌وه‌ختى رۆچوونى ئيكۆ بۆ مێژوو ساته‌وه‌ختێكى جياوازه له‌گه‌لأ
خودى مێژوو خۆى، گومانكردنى ئيكۆ له‌سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ى كه‌له‌باره‌ى
مێژووه‌وه هه‌يه، گومانێكى بارگاوييه به‌ئه‌رگۆمێنت، گومانكردنى
له‌ئۆلۆمپياتێك كه‌له‌سه‌رده‌مانێكى پێشوودا هه‌بووبێت، مايه‌ى
پرسياره.. گومانكردنى له‌و سه‌رچاوانه‌ى به‌ناوى خستنه‌رِووى
راستيه‌كانه‌وه شته‌كانمان بۆ ده‌گێرِنه‌وه، تا ئه‌و راده‌يه‌ى
كه‌له‌مرِۆدا له‌رِێى دنياى ميدياتيكه‌وه مێژووى راسته‌قينه‌و خه‌يالأ
به‌چه‌شنێك تێكه‌لأ بووه كه‌لێك جياكردنه‌وه‌ى له‌يه‌كدى بۆته
ئاسته‌م، ئيكۆ باس له‌وه ده‌كات چۆن خوێنه‌رانى به‌ريتانيا به‌پێى
راپرسييه‌ك كه‌له‌ئێستادا كراوه "رۆبن هود" يان پآ كه‌سايه‌تييه‌كى
رياليستييه نه‌ك"ريچارد- ى شێر دلأ" كه‌له‌جه‌نگى مه‌سيح-ئيسلامى
سه‌رده‌مى سه‌لاحه‌دين- دا گه‌وره‌ترين رۆڵى هه‌بوو، ئه‌مه‌و زۆر
نمونه‌ى تر كه‌سه‌رنجى نوسه‌رێكى وردبينى وه‌ك ئيكۆ به‌لاى خۆي‌دا
راده‌كێشێت و هه‌موو ئه‌مانه‌ش لاى ئه‌و پرسياره‌و تێكه‌لأ به‌دنياى
بيركردنه‌وه‌و نووسينى ده‌بێت، له‌زۆربه‌ى وتاره‌كانيدا ئاماژه
به‌كێشه‌كانى ئه‌مرِۆى دنيا ده‌دات، بۆ نمونه له‌وتارێكيدا سه‌باره‌ت
به‌ئايين كه‌ئاخۆ يه‌كمان ده‌خات يان لێكمان جودا ده‌كاته‌وه،
بۆچوونێكى نووسه‌ري پۆرتوگالى "خۆسآ ساراماگۆ" به‌نموونه
ده‌هێنێته‌وه كه‌ده‌ڵێت:" هيچ ئايينێك رۆژێك له‌رۆژان سه‌ركه‌وتوو
نابێت له‌يه‌كخستنى خه‌ڵكدا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه تائێستا هۆكارى
سه‌ره‌كى هه‌موو كێشه‌و كاره‌ساته‌كانه، به‌و هه‌موو سه‌ربرِين و
ئه‌شكه‌نجه‌دانه رۆحى و جه‌سته‌ييه درِندانه‌يه‌ى كه وشه
له‌ئاستيدا ده‌سته‌وسانه‌و تاتوانێت گوزارشتى لێبكات... ئه‌گه‌ر
هه‌موومان مولحيد بووينايه له‌دنيايه‌كى زۆر ئاشتيخوازانه‌دا
ده‌ژياين".
ته‌نانه‌ت ئيكۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات كه كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى
نازييه‌كان له‌تێفيكريندا ده‌سته‌واژه‌ى" خوا له‌گه‌ڵمانه" ده‌گرێته
خۆى، هه‌روه‌ك چۆن فاشييه‌كانيش له‌لايه‌ن سوپايه‌ك له‌راهيب و
قه‌شه‌وه دروشمه‌كانيان پيرۆزكرا.
ئيكۆ كه‌سێكى بيرمه‌نده‌و پرسياره‌كانى سه‌باره‌ت به‌رِه‌هه‌نده
جوداكان هێجگار گرنگن و جياناكرێنه‌وه له‌دنياى ئه‌ده‌بى ئه‌و،
به‌تايبه‌تيش رۆمان كه‌توانى پاش سێرڤانتيس به‌موجازه‌فه‌يه‌ك
له‌دنياى نووسينى رۆمان‌دا بێته نێو دنياى رۆمان نووسين، ئه‌و پياوه
له ته‌مه‌نى چل و شه‌ش ساڵيدا ده‌ستى دايه نووسينى يه‌كه‌مين رۆمانى
خۆى، ئه‌وه‌ى كه‌تايبه‌ته به‌سه‌رگوزشته‌ى ئه‌و ده‌سته دانه نووسينى
رۆمانه‌ى هه‌رچه‌نده وه‌ك رێكه‌وتێك دێته پێش چاو، به‌لآم
له‌رِاستيدا ئه‌و ده‌مه‌ى له‌دنيادا وه‌ك لێتۆژه‌رێكى سيميۆلۆژى
ناسرابوو، ئه‌و به‌بێده‌نگى يه‌كێك بوو له‌شه‌يداكانى دنياى ئه‌ده‌ب و
به‌تايبه‌تيش شه‌يداى دنياى نووسينى بۆرخيس و ماركيز.
كاتێك ده‌زگايه‌كى بلآوكردنه‌وه‌ى ئيتالى ئه‌و و چه‌ند نووسه‌رێكى
ديكه‌يان بانگهێشت كرد بۆ نووسينى رۆمانى پۆليسى به‌بێگوێدانه ئه‌وه‌ى
نووسه‌ر رۆماننووسسه يان نا، چونكه له‌و ده‌مه‌دا رۆمانى پۆليسى
خوێنه‌رێكى زۆرى هه‌بوو.
ئيكۆ له‌ساڵى 1978دا له‌بيرۆكه‌يه‌كى ساناوه ده‌ستيكرد به‌نووسينى
يه‌كه‌مين رۆمانى، ئه‌و بيرۆكه‌يه‌ش وه‌ك خۆى ده‌ڵێت:" ئاره‌زوويه‌كم
هه‌بوو بۆ ژه‌هراوى كردنى راهيبێك"، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى وه‌ك خۆى
ئاماژه‌ى پێده‌دات شاره‌زايى ئه‌و له‌چاخه‌كانى ناوه‌رِاستدا و
نه‌شاره‌زايى له‌چاخه‌كه‌ى خۆى واى لێده‌كات، زه‌مه‌نى رووداوه‌كان
بگوێزێته‌وه بۆ ئه‌و زه‌مه‌نه‌و له‌وێوه ده‌ست پێبكات، سه‌باره‌ت
به‌ناونانى رۆمانه‌كه‌شى به"ناوى گولأ" ده‌ڵێت:" ناونيشان ده‌بێت
بيروهزر بشێوێنيت نه‌ك له‌قاڵبى بدات".
نووسينى ئه‌و رۆمانه له‌لايه‌ن ئيكۆ- وه به‌گه‌رِانێكى نائاسايى
ده‌ست پێده‌كات به‌شوێن وێنه‌و ديمه‌نه له‌بيركراوه‌كان، يان
له‌نه‌بيرنه‌كراوه‌كان.. گه‌رِان به‌نێو كۆريدۆر و پاساژه‌كانى
مێژوويه‌كى ئه‌ندێشه‌كراو، يان مێژوويه‌كى واقيعى سه‌ده‌كانى
ناوه‌رِاست.. هه‌ڵدانه‌وه‌ى سه‌دان كتێب و گه‌رِان به‌شوێن ناوى شوێن و
كه‌سايه‌تى و ژه‌هر و شته‌كانى دى.. گه‌رِان به‌نێو دنياى گومان و
نايه‌قين.. ورده‌كارى ئيكۆ له‌كاركردندا له‌ورده‌كارى كاركردنى
وه‌ستاكانى سيراميكى شارى ئه‌ليساندرياى زێدى نووسه‌ر ده‌چێت، ئه‌مه
جگه له‌وه‌ى رۆمانه‌كه به‌چه‌شنێك له‌سينه‌ماگرافيا له‌لايه‌ن زۆر
كه‌سه‌وه ده‌ناسێنرێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ى رۆمانه‌كه‌يان خۆێندبۆوه،
كاتێك رۆمانه‌كه‌يان به‌فيلم بينى به‌و چه‌شنه‌ى له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى
رۆمانه‌كه‌دا چێژيان بينيبوو، چێژيان له‌فيلمه‌كه نه‌بينى و پێيان
وابوو خودى رۆمانه‌كه زۆر زياتر ته‌سوويرى بووه له‌فيلمه‌كه‌و باشتر
و جوانتر ماجه‌راو وێنه‌و ديمه‌نه‌كانى پيشانداوه.
ئيكۆ- ى ياخى له‌هه‌موو پێودانگه ته‌قليدييه‌كان، له" شكست" دا باس
له‌ده‌سه‌لآتى ئيدمانى زمان ده‌كات، وه‌ك كرده‌يه‌ك كه‌به‌رانبه‌ر بۆ
خه‌لآتاندنى ئه‌ويتر ده‌يكات و به‌مه‌به‌ستى سرِكردنى به‌كاريده‌هێنێت،
بۆيه ده‌ڵێت:
" ره‌نگه زمان كرده‌يه‌كى خودى گرنگ بێت، به‌لآم له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا
مرۆڤ له‌هه‌موو كه‌وتنێكدا پێويستى پێيه‌تى".