تێڕامان له نوێترین پیشانگای (ڕێبوار سه‌عید)ی
شێوه‌کار له کویبنهاون
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
ده
ساڵ ده‌بێت (ڕێبوار سه‌عید) له نزیکه‌وه ده‌ناسم. پێشتر
به‌رهه‌مه‌کانیم دیبوو و ده‌مزانی یه‌کێکه له هونه‌رمه‌نده
جیاوازه‌کانی ئێمه. ساڵی (2001) له کویبنهاون یه‌کترمان بینی، که
ئه‌وسا پیشانگایه‌کی بۆ به‌رهه‌مه‌کانی کردبووه‌وه. له‌وێ له‌باره‌ی
هونه‌ر و ئه‌ده‌به‌وه زۆر گفتوگۆمان کرد. (ڕێبوار سه‌عید) له‌و
هونه‌رمه‌ندانه‌یه، که چ له هونه‌ره‌که‌ی خۆیان و چ له
هونه‌ره‌کانی دیکه ئاگادارن. هه‌میشه له‌گه‌ڵ (ڕێبوار سه‌عید)دا
ده‌توانم به‌بێ ترس ڕاوبۆچوونه‌کانی خۆم ده‌ربڕم. ئه‌و هێمنییه‌ی وام
لێ ده‌کات، به‌ئاسانی سه‌رنجه‌کانمی پێ بڵێم، به‌تایبه‌تی کاتێک ئه‌و
سه‌رنجانه پێوه‌ندییان به به‌رهه‌مه‌کانی خۆیه‌وه هه‌یه. زیاتر گوێ
ده‌گرێت، له‌وه‌ی بدوێت، مه‌گه‌ر جار جار له‌باره‌ی سه‌رنجه‌کانمه‌وه
شتێک ڕوون بکاته‌وه. وه‌ک بڵێی به‌چاکی له‌وه تێگه‌یشتبێت، که ئه‌و
له ڕێگای ڕه‌نگ و هێڵه‌وه قسه‌ی خۆی کردووه و ئینجا نۆره‌ی منه
له‌باره‌یانه‌وه بدوێم. من له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌دا
هیچ شتێک نابینم، جیاواز نه‌بێت. هیچ خاڵێک نابینم، هی ئه‌وه بێت
به‌ئاسانی لێی تێپه‌ڕی و به‌قووڵی بیری لێ نه‌که‌یته‌وه. ئه‌م
جیاوازییه گه‌وره‌یه جۆرێک پارادۆکسی لای هه‌ندێک بینه‌ر دروست
کردووه، که وا بزانن به‌رهه‌مه‌کانی به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له
یه‌کتر ده‌چن. لای (ڕێبوار سه‌عید) ته‌کنیکێک هه‌یه، که ده‌توانم
ناوی بنێم زۆربوون (Reproduction).
من ئه‌گه‌ر (تیۆری داروین) کۆمه‌کی نه‌کردبام، له‌و پرۆسێسه
تێنه‌ده‌گه‌یشتم و وام ده‌زانی جۆرێک له‌یه‌کچوون له کاره‌کانیدا
هه‌یه. له (تیۆری داروین)دا ئه‌وه تێده‌گه‌ین، که هه‌ر گیاندارێک
له گیاندارێکی دیکه جیاوازه، با ئێمه له شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌دا ئه‌و
جیاوازییه به‌ڕوونییش هه‌ست پێ نه‌که‌ین. هه‌موو زۆربوونێکیش
شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازه‌یی هه‌یه، واته دوو ده‌بێته چوار و چوار
ده‌بێته هه‌شت و هه‌شت ده‌بێته شانزده و شانزده ده‌بێته سی و
دوو... هتد. مه‌به‌ستمان لێره‌دا ئه‌وه نییه، که (ڕێبوار سه‌عید)
له کاتی به‌رهه‌مهێناندا پشتی به‌و تیۆرییه به‌ستووه، به‌ڵکو
ده‌مانه‌وێت بڵێین هونه‌ر ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پرۆسیسێکی رواری
(Spontaneous)یانه‌یه،
به‌لآم ئه‌وه‌ی کار ده‌کاته سه‌ر قووڵیی ئه‌و هونه‌ره، بوونی دیدگای
فه‌لسه‌فییه. کاتێک به قووڵی سه‌رنج له دنیا ده‌ده‌ین،
سه‌رنجه‌کانمان له‌گه‌ڵ سه‌رنجی هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ر یه‌ک ده‌که‌ون،
که به قووڵی له هه‌مان دنیایان روانیوه. لێره‌وه‌یه سه‌یر نییه،
کاتێک ده‌بینین شێوه‌کارێک و شاعیرێک و ڕۆماننوسێک و فه‌یله‌سووفێک
به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له یه‌کتر بێت، سه‌رنجیان له بابه‌تێکی
هاوبه‌ش داوه، به‌لآم هه‌ر یه‌که‌یان بۆ گه‌یشتن به قوولآییی ئه‌و
بابه‌ته، که‌ره‌سه‌ی خۆی به‌کار هێناوه. وه‌کو چۆن له‌یه‌کچوون له
ساده‌ییدا هه‌یه، له قووڵییشدا چ له‌یه‌کچوون و چ جیاوازی هه‌یه،
به‌لآم ئه‌وه‌ی قووڵی له ساده‌یی جیا ده‌کاته‌وه، بوونی جیاوازییه
له‌نێوان قووڵییه‌ک و قووڵیه‌کی دیکه‌دا، له کاتێکدا ئاسان نییه تۆ
جیاوازی له‌نێوان ساده‌ییه‌ک و ساده‌ییه‌کی دیکه‌دا بدۆزیته‌وه.
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ساده‌یی له جووڵه و ئاڕاسته
بێبه‌شه. ساده‌یی له ئاستی خۆیدا ده‌مێنێته‌وه و کارلێک له‌گه‌ڵ
شته‌کانی دیکه‌دا دروست ناکات، به‌لآم قووڵی له ڕێگای ئاڕاسته و
جووڵه‌کانیه‌وه کارلێک له‌گه‌ڵ شته جیاوازه‌کاندا ده‌هێنێته
کایه‌وه، بۆیه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو قووڵییه‌کیش، هه‌ر ساده‌ییه. به
مانایه‌کی دیکه ساده‌یی له ڕێگای کۆمه‌ڵێک پڕۆسه‌ی گۆرانه‌وه
ده‌بێته قووڵی. ئه‌گه‌ر داهێنه‌ر ده‌توانێت له ساده‌ییه‌وه به‌ره‌و
قووڵی هه‌نگاو بنێت، به‌لآم هیچ ڕێگایه‌ک له قووڵییه‌وه
نامانباته‌وه ناو ساده‌یی. کاتێک له ڕێگای هونه‌ری (ڕێبوار
سه‌عید)ه‌وه (تیۆری داروین)مان بیر ده‌که‌وێته‌وه، به تایبه‌تی له
مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ گیانله‌به‌ر و چه‌مکی زۆربووندا، ئه‌وه
ئه‌نجامی ڕوانینی قووڵی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه بۆ ئه‌م دنیایه، ئه‌گینا
له به‌رهه‌مه‌کانیدا جه‌سته له‌ژێر ده‌سه‌لآتی بایۆلۆجیادا نه‌ماوه
و وه‌کو بوونه‌وه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵده‌سووڕێت. (داروین) ئه‌و
زۆربوونه ده‌به‌ستێته‌وه به (هه‌ڵبژاردنی سرووشتی
Natural Selection)ه‌وه،
به‌وه‌ی هه‌ر گیاندارێک له‌پێناو مانه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ (ئه‌ویدیکه)دا
ده‌که‌وێته شه‌ڕه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی شوێن و خۆراک. ئه‌نجام
ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری جۆره سیفه‌تێکن، که له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا
گونجاون، ده‌مێننه‌وه. لای (ڕێبوار سه‌عید) مانه‌وه بۆ ئه‌وانه‌یه،
که زیاترین ڕه‌گه‌زی هونه‌ری له خۆیان ده‌گرن. له‌م تێگه‌یشتنه‌وه
زیاتر له گیانله‌به‌ره هونه‌رییه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه نزیک
ده‌بینه‌وه و جیاوازیی نێوان هه‌ر یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیکه‌یاندا
هه‌ست پێ ده‌که‌ین. ده‌توانین ئه‌وه بێنینه به‌رچاومان، که (ڕێبوار
سه‌عید) خۆی زۆر خۆڕسکانه پرۆسێسی (هه‌ڵبژاردنی سرووشتی
Natural Selection)ی
گرتۆته ئه‌ستۆ و هه‌ر خۆی ویستویه‌تی چ جۆرێک له گیانداره‌کانی
بهێڵێته‌وه و چ جۆرێکی له‌ناو به‌رێت. به مانایه‌کی دیکه چی پیشانی
ئێمه بدات و چییمان لێ بشارێته‌وه. لای (داروین) گۆڕان خاوه.
گیانداره‌کان نه‌وه دوای نه‌وه ده‌گۆڕێن. که‌واته له‌پاڵ شوێندا،
کاتیش ڕۆڵێکی گه‌وره له‌م گۆڕانه‌دا ده‌بینێت. هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی کات و
شوێن له به‌رهه‌مه‌کانی (ڕێبوار سه‌عید)دا کاریگه‌ریی گه‌وره‌یان
له‌سه‌ر پرۆسێسی ئه‌و گۆڕانه‌دا هه‌یه. ئه‌گه‌ر له شوێنێک خاڵێک
نیشان بکه‌ین و له شوێنێکی دوورتر خاڵێکی دیکه، ئه‌وه بێگومان
جیاوازیی ئه‌و دوو خاڵه به‌ئاشکرا هه‌ست پێ ده‌که‌ین، له کاتێکدا
ئه‌و جیاوازییه له‌نێوان خاڵێک و خاڵه‌که‌ی ته‌نیشتی، یان به
مانایه‌کی دیکه گیاندارێک و گیانداره‌که‌ی ته‌نیشتیه‌وه، که‌متر
ده‌دۆزینه‌وه. بۆیه‌ش ده‌ڵێین خاڵێک له شوێنێکه‌وه دیاری بکه‌ین و
خاڵێکی دیکه له شوێنێکی دوورتر و ناڵێین سه‌ره‌تا و کۆتایی، چونکه
لای ئه‌و هونه‌رمه‌نده سیسته‌می کرۆنۆلۆژیی مێژوو تێکشکاوه و له
شوێنی‌دا کاتی بازنه‌یی دامه‌زراوه، که دواتر بۆی ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
له (تیۆری داروین)دا شه‌ڕی گیانله‌به‌ر له‌گه‌ڵ سرووشت له‌لایه‌ک و
له‌گه‌ڵ جۆره‌که‌ی خۆی له‌لایه‌کی دیکه‌دا، به‌نده به‌وه‌ی ئه‌و
گیانداره چ سیفه‌تێکی تایبه‌تی له خۆیدا هه‌ڵگرتووه، تا بتوانێت
له‌م شه‌ڕه‌دا به‌هۆیه‌وه سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنیت. لێره‌دا
هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ده‌که‌ین، به‌وه‌ی له‌م پڕۆسێسی سه‌رکه‌وتنه‌دا سیفه‌تی
جیاواز جیاوازی وه‌کو هێز، خێرایی، زیره‌کی، ئازایه‌تی، ڕه‌قیی ئێسقان،
نه‌رمیی جه‌سته، جوانی و زۆری دیکه ڕۆڵ ده‌بینن، که ده‌شێت یه‌کێک
له‌و سیفه‌تانه له ده‌وروبه‌رێکی دیارکراودا سه‌رکه‌وتن به ده‌ست
بهێنێت و مانه‌وه مسۆگه‌ر بکات. لای (ڕێبوار سه‌عید)دا ئه‌گه‌رچی
وه‌کو پێشوو ئاماژه‌مان پێ دا، زۆربوون هه‌یه و به‌نده به سیفه‌تی
هونه‌ره‌وه، به‌لآم شه‌ڕ له‌پێناو مانه‌وه‌دا نییه، بگره هه‌وڵێک
هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی هه‌موو جۆر و ڕه‌گه‌زه‌کان. دیسان مه‌به‌ستمان
ئه‌و جۆر و ڕه‌گه‌زانه‌یه، که هه‌ڵگری توخمی ئیستاتیکان، چونکه
ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و توخمه نه‌بن، له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هونه‌رمه‌نددا
ده‌رناچن و ناگه‌نه لای ئێمه. ئه‌گه‌ر لای (پلاتۆن) جه‌سته له‌ناو
ده‌چێت و ڕۆح ده‌مێنێته‌وه، ده‌مێنێته‌وه و دوای گه‌یشتنی به دنیای
ئایدیاڵ بۆ جه‌سته‌یه‌کی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا له دنیای
(ڕێبوار سه‌عید)دا جه‌سته له‌ناو ناچێت، کاتێک هه‌ڵگری توخمی
ئیستاتیکایه. که‌واته (جه‌سته گۆڕستانی ڕۆح) نییه وه‌کو (پلاتۆن)
به گۆڕستانی ڕۆحی ده‌زانێت، به‌ڵکو جه‌سته خۆی زمانی ڕۆحه و
له‌گه‌ڵماندا ده‌دوێت. یان وه‌کو (مێرلۆپۆنتی) پێی وایه جه‌سته نه‌ک
شتێک نییه له خۆمان جیاواز بێت، بگره هه‌ر خۆمانین و ئه‌و
ڕێگایه‌مانه، که ته‌عبیری پێ له خۆمان ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر جیاوازی
له‌نێوان ئێمه و جه‌سته‌ماندا نییه، به‌هه‌مان شێوه له‌نێوان
جه‌سته و شته‌کانیشدا نزیکی و له‌یه‌کچوون هه‌یه و یه‌کتر ته‌واو
ده‌که‌ن. له ڕێگای تێگه‌یشتن له جه‌سته‌ی خۆمانه‌وه، له
ده‌وربه‌رمان تێده‌گه‌ین. هه‌ر ته‌عبیرێک له جه‌سته هاوکاته له
ته‌عبیر له ده‌وروبه‌ر، بۆیه هونه‌ر وه‌کو شێوازێکی ده‌ربڕین،
به‌رهه‌می ئه‌و کۆنتاکت و ئه‌زموونه‌یه. ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین
جه‌سته لای (ڕێبوار سه‌عید) ڕێگایه‌ک نییه بۆ ته‌عبیرکردن له خود،
به‌ڵکو هه‌ر خۆی خوده. له یه‌ک کاتدا (من) و (ئه‌ویدیکه)شه.
که‌واته جه‌سته مانایه، به‌وه‌ی ڕووبه‌رێکه بۆ به‌رهه‌مهێنانی
زیاترین وێنه. جووڵه‌ی جه‌سته ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه
جیاوازییه‌کانی خۆی نمایش بکات و له بوونی خۆیمان ئاگادار بکاته‌وه،
به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌شه ڕووبه‌رێکی نه‌زانراو له ده‌وروبه‌ر ئاشکرا بکات.
سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده زۆربه‌ی کات جه‌سته
به‌رووتی، یاخود با بڵێین له دۆخی سرووشتیی خۆیدا نیشان ده‌دات، به‌و
مه‌به‌سته‌ی ڕاسته‌وخۆ جه‌سته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ جه‌سته‌یه‌کی دیکه‌دا
بدوێنێت، به‌بێ په‌نابردنه به‌ر هیچ ئامڕازێکی پۆشینی وه‌کو قوماش،
چونکه به‌پێی تێڕوانینی (مێرلۆپۆنتی) ئه‌زموونی جه‌سته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هی
جه‌سته‌یه‌کی دیکه‌دا هه‌مان شته و بۆئه‌وه‌یه، که بڵێن هه‌ردووکیان
بوونیان هه‌یه. به مانایه‌کی دیکه کۆنتاکتی ئێمه له‌گه‌ڵ
(ئه‌ویدیکه)دا، کۆنتاکته له‌گه‌ڵ خۆماندا. تێڕوانینی (ڕێبوار
سه‌عید) بۆ جه‌سته زیاتر له تێڕوانینی فینۆمینۆلۆجییانه‌ی
(میرلۆپۆنتی)یه‌وه نزیکه، به‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی جه‌سته له‌ناو
گه‌ردووندا به‌رده‌وامبوونێکی سه‌بژێکتیڤه، نه‌وه‌ک ئۆبژێکتیڤ وه‌کو
ئه‌وسا له‌گه‌ڵ (تیۆری داروین)دا به‌راوردمان کرد، به‌تایبه‌تی له
چه‌مکی (زۆربوون)دا. ئه‌گه‌ر ئێمه لای (ڕێبوار سه‌عید)دا زۆربه‌ی
کات جه‌سته‌مان هه‌یه و پۆشینمان نییه، ئه‌وا ڕێک له به‌رامبه‌ر
ئه‌و کۆنسێپته‌دا خۆمان ده‌بینیه‌وه، که ده‌ڵێت جه‌سته هه‌ر خۆی
زمانه. به‌کارهێنانی گه‌لآ به مه‌به‌ستی پۆشین له‌جیاتی قوماش و هه‌ر
ماتریالێکی دیکه‌ی کیماوی، له‌سه‌ر ئاستی سیمبۆلدا نیشاندانی
جه‌سته‌یه له دۆخی سرووشتیی خۆیدا، وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان پێ دا.
له‌و دۆخه‌ی، که جه‌سته هێشتا له سرووشت جیا نه‌بووبووه‌وه و
به‌شێکی دانه‌بڕاو بوو لێیه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی لای (داروین)دا
ده‌یبینین. وه‌ک ده‌بینین ناکرێت باس له به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌نده
بکه‌یت و باز به‌سه‌ر جه‌سته‌دا هه‌ڵبده‌یت. نیشاندانی جیاوازیی سه‌ر،
یاخود ده‌موچاو له‌گه‌ڵ باقیی جه‌سته‌دا، یه‌کێکه له
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، که ده‌توانم بڵێم له‌پشت
ئه‌م پرۆسێسه‌وه ئاگاییه‌کی فه‌لسه‌فی هه‌یه. ئه‌مه پرۆسێسی
گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لآته له بایۆلۆژییاوه بۆ وێنه. چیی‌تر جه‌سته
به‌پێی یاساکانی بایۆلۆجیا به‌ڕێوه ناچێت، به‌ڵکو ده‌که‌وێته ژێر
ده‌سه‌لآتی وێنه‌وه. له ڕێگای ئه‌و پارادۆکسه‌ی نێوان ده‌موچاو و
باقیی جه‌سته‌وه خۆمان له به‌رده‌م ڕاچه‌نین و تێڕامانێکی قووڵدا
ده‌بینیه‌وه. ئه‌گه‌ر ناو له ده‌موچاو بنێین (به‌شی سه‌ره‌وه)، به‌و
مه‌به‌سته‌ی له (به‌شی خواره‌وه)ی جیا بکه‌ینه‌وه، که له مله‌وه
ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌وا ده‌ڵێین کاتێک هه‌وڵ بده‌ین له ڕێگای به‌شی
خواره‌وه‌وه به‌شی سه‌ره‌وه بهێنینه به‌رچاو، بێگومان به لاڕێدا
ده‌چین، به‌وه‌ی له به‌شی خواره‌وه‌دا هێز و چالاکی به‌دی ده‌که‌ین،
له کاتێکدا له به‌شی سه‌ره‌وه‌دا بێهێزی و خه‌مناکی هه‌ست پێ
ده‌که‌ین، هه‌ر ده‌ڵێی له‌گه‌ڵ ده‌موچاوێکی دیکه‌دا جێگۆڕکێی پێ کراوه
و وه‌کو حاڵه‌تێکی میتامۆرفۆزی ده‌رخراوه. ئه‌و که‌ره‌سه‌یه‌ی له‌م
پرۆسێسه‌دا به‌کار هاتووه، ڕةنگ و
هێڵن، که جیاوازییه‌کانیان له‌سه‌ر جه‌سته‌دا نیشان داوه. له به‌شی
خواره‌وه‌ی جه‌سته‌شدا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک ده‌که‌ین، که (ڕێبوار سه‌عید)
زۆربه‌ی کات سنووره‌کانی جه‌سته ده‌سڕێته‌وه، به‌وه‌ی شته‌کان له
ئاستی بینی فیزیکییه‌وه بۆ ئاستی خه‌یاڵ ده‌گوازێته‌وه. به
مانایه‌کی دیکه ڕێگا نادات جه‌سته بخه‌ینه ناو چوارچێوه‌ی
بینینمانه‌وه، له کاتێکدا خۆی نه‌یخستۆته ناو هیچ
چوارچێوه‌یه‌که‌وه. ئه‌مه هه‌ر تایبه‌ت نییه به جه‌سته‌ی
گیانله‌به‌ر، به‌ڵکو جه‌سته‌ی شته‌کانیش ده‌گرێته‌وه، وه‌کو پێشتر
گوتمان له ڕوانگه‌ی (مێرلۆپۆنتی)ه‌وه جیاوازی له‌نێوان جه‌سته و
شته‌کاندا نییه. لێره‌وه‌یه مێژوو لای ئه‌و هونه‌رمه‌نده
پێکهاته‌یه‌کی هه‌مه‌ئاڕاسته‌ی هه‌یه. واته ئه‌و سیسته‌می
کرۆنۆلۆژییه‌ی، که مێژووی فه‌رمی له‌سه‌ری وه‌ستاوه، له‌ژێر زه‌بری
هێڵ و ڕه‌نگدا تێکده‌شکێت و بێ‌ژمار ئاڕاسته‌ی دیکه به‌رهه‌م دێت. به
مانایه‌کی دیکه ناکرێت خاڵێک بۆ سه‌ره‌تا و یه‌کێک بۆ کۆتایی
ده‌ستنیشان بکه‌ین، به‌ڵکو وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان پێ دا، له‌ناو ئه‌و
کاته بازنه‌ییه‌دا شتێک نامێنێت به مانای گه‌ڕانه‌وه. ئه‌وه‌ی
هه‌یه ئاڕاسته‌یه له وێنه‌یه‌که‌وه بۆ یه‌کێکی دیکه، به‌بێ
ئه‌وه‌ی بتوانین له ڕووی کرۆنۆلۆژیاوه یه‌کێکیان بخه‌ینه پێش
ئه‌وه‌ی دیکه‌یانه‌وه. ئه‌و ته‌کنیکی (زۆربوون)ه، واته بوونی
ئاڕاسته له وێنه‌یه‌که‌وه بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ک له وێنه‌کانی ناو ئه‌و
بازنه‌یه، ده‌مانخاته ناو سیسته‌می گێڕانه‌وه‌وه، وه‌کو ئه‌وه‌ی
له چیرۆک و ڕۆماندا ده‌یبینین. جیاوازییه‌که له ئایکۆن دایه، که
له نووسیندا پیتته‌کان و له هونه‌ری
شێوه‌کارییدا هێڵ و ڕه‌نگ و فیگه‌ره‌کانن. سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر یه‌کێک
له کاره‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دوانزده تابلۆی له شێوه‌ی لووله‌ی
وه‌کو قوماش بێت، که به مانای یاده‌وریی ساڵێک کێشاویه‌تی. هه‌ر ئه‌م
شێوه لووله‌ییه خۆی ده‌لاله‌تی بێسنووریی کاته، به‌وه‌ی له‌سه‌ر
ڕووی لووله‌کدا ناتوانین شوێنێک بۆ سه‌ره‌تا و یه‌کێک بۆ کۆتایی
ده‌ستنیشان بکه‌ین. لێره‌دا ئێمه له به‌رده‌م شێوازی گێڕانه‌وه‌ی
فره‌ده‌نگی (پۆلی‌فۆنی
Polyphony)
داین، به‌وه‌ی هه‌ر کاره‌کته‌رێک ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر له (تیۆری داروین)دا هیچ نه‌وه‌یه‌ک له نه‌وه‌ی پێش خۆی و
هیچ لقێک له سه‌رچاوه‌که‌ی ناچێت، ئه‌وا ئه‌و چه‌مکه لای (ڕێبوار
سه‌عید) له شێوه‌ی عیشقدا ده‌رده‌که‌وێت، که به مانا پلاتۆنییه‌که‌ی
ئه‌و عیشقه به جارێ هه‌ڵگری دژایه‌تی (Contradiction)
و ململانێ (Conflict)یه.
وه‌ک سه‌رنج ده‌ده‌ین له هه‌ر زۆربوونێکدا دوو توخم له‌ناو یه‌کدا
دروست ده‌کات، که له لایه‌ک له یه‌کتر ده‌چن و له لایه‌کی دیکه
جیاوازن. ئه‌و دوانه باوه‌ش به یه‌کدا ده‌که‌ن و له ڕێگای
ئاماژه‌کانی جه‌سته‌وه دیاڵۆگمان له‌گه‌ڵدا داده‌مه‌زرێنن، که ئه‌م
دیاڵۆگه وه‌کو (میکایل باختین) ده‌ڵێت مه‌رجی بوونی فره‌ده‌نگییه.
ئه‌گه‌ر له ئه‌ده‌ب و هونه‌ری ئێمه‌دا هه‌میشه جه‌سته‌ی مێینه له
ڕێگای خه‌یاڵی نێرینه‌وه ئاماده کراوه، ئه‌وه لای (ڕێبوار سه‌عید)
هه‌ردوو ئاڕاسته‌که له‌ناو ئه‌و سیسته‌می فره‌ده‌نگی و
فره‌ڕه‌نگییه‌دا پێکه‌وه هه‌ن، به‌ڕاده‌یه‌ک ئاسان نییه سنووری
جه‌سته‌ی مێینه و نێرینه له یه‌کتر جیا بکه‌یه‌ته‌وه، که وه‌کو
گوتمان له‌ناو گوتاری عیشقدا بوونه‌ته یه‌ک.