![]() |
|
07/07/09 جه‌لال به‌رزنجی: ئه‌وه ده‌قه شاعیر بینا ده‌كا، نه‌ك رِه‌خنه‌گر. ده‌قی جوانیش به رِه‌خنه نارِوخێ:سازدانی: رِابه‌ر فاریق |
|
جه‌لال به‌رزنجی: ئه‌وه ده‌قه شاعیر بینا ده‌كا، نه‌ك رِه‌خنه‌گر. ده‌قی جوانیش به رِه‌خنه نارِوخێ سازدانی: رِابه‌ر فاریق
بیۆگرافیا: له ساڵی (1953)، له شاری هه‌ولێر له دایك بووه, له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه ده‌نووسێ, تا ئێسته پێنج كۆمه‌ڵه شیعری بلآوكردووه‌نه‌ته‌وه, ده‌یان وتار و ستوونی رِۆشنبیریی له كۆوار و رِۆژنامه و ماڵپه‌رِه ئه‌لیكترۆنییه كوردییه‌كان، بلآو كردووه‌ته‌وه. له ساڵی (1986) له لایه‌ن دائیره‌ی (ئه‌من)ی رِژێمی به‌عسی رِووخاو، زیندانی كراوه, له كۆنگره‌ی رِاپه‌رِینی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد، له ساڵی (1991)، له شه‌قلآوه به ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی گشتی هه‌ڵبژێردرا, له ساڵی (1998)ه‌وه له تاراوگه، له كه‌ندادا ده‌ژیێ. تا ئێسته چه‌نده‌ها شیعری به زمانی ئینگلیزی، له كۆوار و رِۆژنامه‌كانی كه‌نه‌دا، بلآو كردووه‌ته‌وه. له چه‌نده‌ها كۆرِ و كۆنفرانسی ئه‌ده‌بی و رِۆشنبیری دا به‌شداریی كردووه و شیعری به ئینگلیزی و كوردی خوێندووه‌ته‌وه. له ساڵی (2002)دا كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردی- كه‌نه‌دیی له كه‌نه‌دا دامه‌زراندووه و چه‌نده‌ها جاریش خه‌لآت كراوه. به‌رچاوترینیان (رِایز ئه‌وارد) له ساڵی (2004)، كه له لایه‌ن سه‌نته‌ر ئیدمنتۆن بۆ كۆچبه‌ره‌كان, خه‌لآتی (یه‌كه‌مین نووسه‌ری تاراوگه له ئیدمنتۆن) له ساڵی (2007- 2008)دا، له لایه‌ن نووسه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌ییی كه‌نه‌دا (پێن)، هاوكاتیش شاره‌وانیی ئیدمنتۆن، وه‌رگرتووه. (نووسه‌ر ئین رِزدنسی) له زستانی ساڵی (2009)دا له ماڵی (برتن) له (داسن)، له لایه‌ن (رِایته‌رس ترێست ئۆف كه‌نه‌دا)، ئێسته‌یش (یاده‌وره‌ی زیندان)ی كه له لایه‌ن نووسه‌ر و پرۆفیسۆر (سه‌باح ساڵح) وه‌رگێرِدراوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی، له چاپخانه‌ی (زانكۆی ئه‌لبیرتا) له ژێر چاپدایه. - ناكرێ هه‌مان گه‌رمی و خرۆشانی رِوح و ترپه‌دڵی زمانێك به ته‌واوی وه‌ربگێرِدرێته سه‌ر زمانێكی تر. - سوودوه‌رگرتن له ته‌كنیك و ستایلی نووسین و ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كانی تر، شتێكی تازه نییه، له ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كانی باشوور و خۆرهه‌لآتی زه‌وی، به‌لآم زۆرجار به هه‌ڵه ئه‌و ئه‌زموون و ستایلانه ده‌گوازرێنه‌وه. - شیعر و په‌خشان له كتێبخانه‌ی كورد ببه‌یته ده‌ره‌وه، كتێبخانه‌یه‌كی هه‌ژارمان بۆ ده‌مینێته‌وه، چونكه ته‌نها به شیعر ناتوانین كولتوورێكی شارستانیی پێكه‌وه بنێین.
*: كه‌سانێك هه‌ن زۆر به داخراویی و سانایی پێكهاته و لایه‌نه‌كانی مه‌جازیی ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به واته‌یه‌كی تر: ته‌نها ده‌ڵێن (ئه‌م ده‌قه جوانه)، (ئه‌م ده‌قه ناشیرینه)، به بی ئه‌وه‌ی جارێك بپرسن: بۆچی جوانه؟ بۆچی ناشیرینه؟ هۆكاریی ئه‌م جۆره هه‌ڵسه‌نگانانه بۆ چیی ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟ جه‌لال به‌رزنجی: ده‌بێ بزانین كێ ئه‌و قسه‌یه ده‌كات, رِه‌خنه‌گری پرۆفیشنه‌ڵ ناكرێ به‌م جۆره ده‌ق هه‌ڵبسه‌نگێنێ, ده‌بێ به نووسین و وێنه به خوێنه‌ر بڵێ ئه‌م ده‌قه جوانه و نووسه‌ر داهێنانی كردووه, یان بۆجوان نییه و نووسه‌ر له نووسینی ده‌قه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. رِه‌خنه‌گر ده‌بێ به بیرۆكه و هزر و كه‌ره‌سته‌ی هونه‌ری هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ی له شته په‌نهان دراوه‌كانی ناو ده‌ق بدا, له ساته‌كانی نووسین و مه‌به‌ستی ده‌ق نزیك بكه‌وێته‌وه و رِێگا بۆ زه‌وق وه‌رگرتنی خوێنه‌ر له ده‌ق خۆش بكا, تا وه‌های لێ بكا بڵێ ئه‌م ده‌قه جوانه, یان بۆ جوان نییه. به‌لآم ئێمه جارێ ئه‌و رِه‌خنه‌گرانه‌مان نییه، به‌لآم زۆر له شاعێران, زۆرجار بۆخۆشم كه ده‌ڵێن: (ئه‌وده‌قه جوانه) ئه‌وه رِایه‌كی سه‌رپێیی نییه، وشه‌ی (جوانه) لێره‌دا مانای خۆی هه‌یه. له پشته‌وه‌ی زه‌وقێكی گه‌وره‌وه هاتووه. *: كه‌نگی ده‌توانین بڵێین ئه‌م ئه‌ده‌به (زاره‌كییه) و ئه‌ویدیكه به (نووسراوكراو)ه؟ هاوكات ئه‌و رِه‌خنه‌یه (بنیاتنه‌ر)ه و ئه‌ویدیكه (رِوخێنه‌ر)ه؟ ئه‌م دابه‌شكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنانه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌یان كرتووه و كه‌نگی و بۆچی ده‌توانیین ئه‌م پرسیار و پێودانگانه ده‌رببرِین؟ ئه‌گه‌ر پێویستیش نییه باسیان لێوه بكه‌ین هۆكاره‌كان كامانه‌ن؟ جه‌لال به‌رزنجی: نازانم به‌ته‌واوی مه‌به‌ستت له ئه‌ده‌بی زاره‌كی كامه ئه‌ده‌به, ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت په‌ندی پێشینان و شیعری فۆلكلۆری و قسه‌ی نه‌سته‌ق بێ, كه له رِێگه‌ی زار ده‌گواسترێنه‌وه, ئه‌وانه به‌شێكن له كولتوور, به‌لآم من ته‌نها ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی به وشه‌ی و هه‌ستی ئێستێتیكیی ته‌لار دروست ده‌كا و ده‌بێ به ده‌قی تۆكمه، به ئه‌ده‌ب ده‌زانم. رِه‌خنه‌ی دروستكار و رِوخێنه‌ر زۆرتر له نێو ئه‌ده‌بی كوردی هه‌یه, به بۆچونی من؛ ئه‌و دابه‌شكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنه پێشینه‌كی سیاسی‌یان هه‌یه. ئه‌وه ده‌قه شاعیر بینا ده‌كا، نه‌ك رِه‌خنه‌گر. ده‌قی جوانیش به رِه‌خنه نارِوخێ. *: رِه‌خنه‌گرانمان به ده‌ر له كاری خۆیان (رِه‌خنه‌گر)یی، هاوكات (به‌دیل دۆزه‌ره‌وه)یشن، پێتوایه ئه‌م دووانه گه‌ره‌كیان به كه‌سی تایبه‌تمه‌ند و ئه‌كادیمیستی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت؟ كه‌نگی ده‌قی ئه‌ده‌بیی(ئه‌ڵته‌رناتیظ) ده‌خوازێ؟ جه‌لال به‌رزنجی: زۆرجار رِه‌خنگرانی به توانا، جگه له كاركردن له سه‌ر ده‌ق، هه‌ندێك تیوری رِه‌خنه‌یی و بنه‌مای هزریش ده‌دۆزنه‌وه. ئه‌و كاره ته‌نها به (ئه‌كادیمی)بوون ناكرێ. دۆزینه‌وه‌ی رِه‌هه‌نده‌كانی هزر و بنه‌مای و فه‌لسه‌فی تیوریه‌كان و چوونه نێو دیدی كارێكته‌ره‌كانی نێو ده‌قه. شتێكه له پاڵ ئه‌كادیمیه‌ت به‌هره و چێژوه‌رگرتن و كه‌رسته (تول)ی هونه‌ری خۆتی گه‌ره‌كه، بۆ چوونه نێو قوولآییی ده‌ق و به كارهێنانی كڵێشه‌ی ئاماده‌كراو ئه‌و وشه و بیرۆكانه‌ی له نێو كتێبان پێیان سه‌رسام بووه، ناكرێ. بۆبه‌شی دوه‌می پرسیاره‌كه‌ت, وه‌ك چۆن هیچ شتێك ناتوانێ ببێ به (ئه‌لته‌ناتیظ)ی ژیان، وه‌هایش هیچ نووسین و رِه‌خنه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ناتوانێ ببێ به (ئه‌لته‌ناتیظ)ی ده‌قی جوان. له شوێنكی تر و كاتێكی تریش گوتوومه: (ده‌ق پێش رِه‌خنه له دایك ده‌بێ, رِه‌خنه له په‌راوێزی له‌شی ده‌ق دا ده‌نووسرێ). زۆر له فه‌یله‌سوفه‌كان سوودیان له وێنه‌ی شیعری و رِامانی شاعیران وه‌رگرتووه، بۆ نووسینه‌وه‌ی بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌كانیان. زۆر له شاعیرانیش دیدی فه‌یله‌سوفانه‌یان هه‌یه، به‌لآم به رێگه‌یه‌كی كورت (شۆرت كه‌ت). *: ئه‌و رِێگایانه كامانه‌ن كه ده‌بن به پردی په‌یوه‌ندیی قووڵی نێوان (نووسه‌ر - وه‌رگر)؟ بۆ ئه‌وه‌ی سیحرێكی ئاگاییانه بچه‌سپێنین له فیكری خوێنه‌ردا تا تێكه‌ڵبوون و هاومه‌ستییه‌كی رِه‌گئاژۆیی بخوڵقێ، ئه‌و خاڵه سه‌ره‌كییانه چین كه له‌وه‌ها كاتێكدا كۆمه‌كمان ده‌كه‌ن؟ جه‌لال به‌رزنجی: شاپردی نێوان وه‌رگێرِ و نووسه‌ر زمانه، تێگه‌ییشتنی رِوحی نووسه‌ره. دووه‌میان كاریگه‌ری زیاتری هه‌یه, چونكه مه‌رج نییه هه‌موو زمانزانێك وه‌رِگێری باشی هه‌بێ. وه‌ك ده‌ڵێن: (وه‌رگێرِ نووسه‌ری دووهه‌می ده‌قه)، كه‌واته وه‌رگێر ده‌بێ هه‌ندێك به‌هره و زه‌قی تێدابێ و شاره‌زای دنیا و باكگراوند و رِوحی نووسه‌ربێ, بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی، هاوكاتیش نزیككردنه‌وه‌ی له زمانی یه‌كه‌می. وه‌رگێرِانی ده‌قی شیعری زه‌حمه‌ته، ناكرێ هه‌مان گه‌رمی و خرۆشانی رِوح و ترپه‌دڵی زمانێك به ته‌واوی وه‌ربگێردرێته سه‌ر زمانێكی تر. تا ئێسته برِوام به‌و وته‌یه‌ی شاعیری داغستانی (رِه‌سول حه‌مزاتۆفه)كه له هه‌شتاكان خوێندمه‌ته‌وه، ده‌ڵێ: (شیعری وه‌رگێرِدراو، وه‌كوو گوڵی دیوی ژووره‌وه‌ی مافوره). *: له ئه‌مرِۆدا شیعر و قسه‌ی ئاسایی تێكچرِژانێكی رِیشه‌یییان به خۆوه گرتووه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م جۆره‌ی ده‌قنووسین له ئه‌وروپادا ئه‌زموونكراوه، به‌لاَم شاعیرانی ئێمه‌یش سوودیان لێی وه‌رگرتووه، ئه‌م تێكه‌لاَوبوون و سوود وه‌رگرتنه تا چ ئاستێك له خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كورد دا بووه؟ جه‌لال به‌رزنجی: پێكهێنانی ده‌قی جوان و هونه‌ری رِوون و ئاسان، به مه‌رجێك نه‌گاته رِووكه‌شی و لاساییكردنه‌وه و (موحاكات)ی شته‌كان, له شته ئاڵۆزه‌كان به توانایی داهێنه‌ر ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و ستایله‌ش یه‌كێكه له‌و ستایلانه‌ی ئه‌مرِۆ له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دادا شیعری پێ ده‌نووسرێ, به‌لآم ئه‌وه تاكه ستایلێك نییه، رِه‌نگه ئه‌ویان زیاتر كاریگه‌ریی ستایلی ژیانی (لایظ ستایێلی) ئه‌و ولآتانه‌ی پێوه دیاره بێ، به‌لآم وازیشیان له ستایله‌كانی تر نه‌هێناوه. شاعیری ناسراوی كه‌نه‌دی (ئالیس میچجه‌ر) یه‌ك شیعری درێژی به فۆرمێكی قورس له دووتوێی كتێبێكی (252) لاپه‌ره‌دا له ژێر تایتلی (حیكایه‌تی تاوه‌ری نووسینگه) له سالًی 2008 بلآوكرده‌وه, زۆر سوودی له میتۆلۆژیای گریك وه‌رگرتووه, ماوه‌یه‌ك پرِ فرۆشترین دیوانی شیعری بوو له كه‌نه‌دا... باشتره له رِاكانمان په‌له نه‌كه‌ین، بۆیه ده‌بێ ئاگاداری سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی شیعری جیهانی بین، ئینجا رِای وه‌ها بده‌ین. سوودوه‌رگرتن له ته‌كنیك و ستایلی نووسین و ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كانی تر، شتێكی تازه نییه له ئه‌ده‌بی كوردی و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كانی باشوور و خۆرهه‌لآتی زه‌وی. به‌لآم زۆرجار به هه‌ڵه ئه‌و ئه‌زموون و ستایلانه ده‌گوازرێنه‌وه, بۆ نموونه ئێسته هه‌ندێك شاعیر به شیعری كورت ده‌ڵێن: (مۆبایله شیعر)، نازانم ئه‌وه‌یان له كوێ هێناوه؟ بۆ خۆی وشه‌ی (مۆبایل) واته (گه‌رۆك)، بۆ ته‌له‌فۆنی ده‌ستی به‌كاردێ له كه‌نه‌دا و ئه‌مریكا (سێل فۆن)یش به‌كارده‌هێنن, خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و شاعیرانه بیانگوتبا (مه‌سیجه شیعر) یان (نوكه شیعر)، ئه‌وا ده‌سته‌واژه‌یه‌كی په‌راوێزی گلۆبالیزمه، دواجار كه له كوردستان بووم زۆرم گوێ له‌و وشه‌یه ده‌بوو. به هه‌رحاڵ، ده‌بوو مه‌به‌سته‌كه‌یان زیاتر بپێكابا. یان (هایكۆ), هایكۆ فۆرمێكی (ترادشنه‌لی) جاپانیه و په‌دابوونی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ساڵی (1892) و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌م, شاعیره جاپانیه‌كان له هایكۆ مه‌به‌ستیان بوو (ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵك پێی ئاشنا نین و تێی ناگه‌ن، له رِێگه‌ی شیعره‌وه بۆیان ئاسان بكه‌ن تا تێی بگه‌ن)، ئه‌و ستایله‌ش پرنسپلی خۆی هه‌یه، ئه‌وه نییه هه‌ر یه‌كێك شیعرێكی كورتی نووسیبێ گوتبێتی هایكۆم نووسیوه. لای خۆمان به هه‌ڵه لاسایی ده‌كه‌نه‌وه, ئه‌وه ئیشی رِه‌خنه‌گره كه ئه‌و شتانه بۆ خوێنه‌ر رِوون بكاته‌وه, به شاعیره‌كانیش بڵێ: (ئێوه به هه‌ڵه له ئیشه‌كه گه‌ییشتوون، ئه‌وه هایكۆ نییه، بوه‌ستن). به‌لآم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه رِه‌خنه‌گری شاره‌زامان نییه, ئیشه‌كه بووه به فشه. به رِای من، ئه‌وه‌یش به‌شێكه له گه‌نده‌ڵی ناو رۆشنبیری, ئێسته‌یش ئه‌و شاعیرانه‌ی لاسایی ئه‌و ستایله‌ی له پێشه‌وه‌ی باست كرد، ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌مان ژیانی ئه‌و شاعیرانه نه‌ژیاون و به شێوه‌یه‌كی نۆرمه‌ڵ نه‌گه‌ییشتوونه‌ته ئه‌و ستایله، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌ی زۆرجار خۆیان نین. ئه‌و ماوه‌یه‌ش هه‌ست ده‌كه‌م بووه به جۆرێك چاولێكاری له نێوان شاعیرانی كورد. ئه‌زمونێكی خۆم به نموونه ده‌هێنمه‌وه؛ له كۆمه‌ڵه شیعری (سه‌مای به‌فری ئێوان)دا كه له (1979) چاپ بوو, ئه‌و كات هێشتا هیچم له سه‌ر شیعری (هایكۆ) نه‌خوێندبووه‌وه، له شیعری كوردیش جگه له پۆسته‌ره شیعرییه‌كانی شاعیری ناسراو (شێركۆ بێكه‌س) كه ئه‌وانیش له پێنج- شه‌ش دێر زیاتربوون، چیترم نه‌بینی بوو، به‌لآم له سكتان و گوندێكی بێ كاره‌بای ناوچه شاخاویه‌كان دا مامۆستابووم, شیعری دوودێریشم نووسیوه: "گه‌وره‌تر نیت له خه‌می ناو جانتای شاعیرێك داماوتر نیت, له رِێگایه‌كی چۆل و هۆل". 1976 سكتان خۆشتربوو رِه‌خنه‌گرێكی كورد باسی ئه‌و شتانه‌ی كربا، به‌لآم كه نه‌بێ ناچارم بۆ خۆم به نموونه بیانهێنمه‌وه. دوایی له ئه‌زموونی دیوانی (ناوم بنێن ماڵه‌وه)دا كه ساڵی (2005- 2006) گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی شیعری نیو دێریش بنووسم. مامۆستا (كه‌مال غه‌مبار) له گۆظاری (رِامان)دا له‌سه‌ری نووسیبوو، یه‌كێك له شیعره كورته‌كانی منی به كورتترین شیعر نه‌ك له ئه‌ده‌بی كوردی، له ئه‌ده‌بی جیهانیش دانابوو, دواییش ره‌خنه‌گری خاوه‌ن به‌هره (شێروان ئیبراهیم حه‌یده‌ری)یش رِه‌خنه‌یه‌كی جوانی له سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌ی من نووسیبوو. تا ئێسته ناوم له‌و ئه‌زموونانه ناوه, ئێسته‌یش باسه‌كه په‌وه‌ندیی پێوه هه‌بوو، بۆیه هاتمه‌وه سه‌ریان. .سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌بی جیهانی، گرفتێك نییه، به‌لآم ئه‌ده‌ب پێویست به هه‌ڵپه ناكا، خوێنه‌ری رِۆژئاوایش حه‌ز له‌و ئه‌ده‌به ناكه‌ن و به فاشیلی لاسایی وان ده‌كاته‌وه, حه‌زیان لێیه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له سه‌ر عاردی (گراوند) خۆی به دیدێكی فراوان و مرۆظدۆستانه شته‌كانی خۆی بنووسێته‌وه. له هه‌شتاكان هه‌ر چه‌نده شیعر له ژێر ئه‌تمۆسفیری ترس ده‌نووسراو بۆ بلاَوكردنه‌وه‌یش ده‌بوایه به ژێر مه‌قه‌ستی (سه‌نسۆر)دا برِوا، به‌لآم له نووسینی شیعری فره‌ستایل هه‌بوو، هه‌ر هه‌ر یه‌كه و خه‌ریكی ئه‌زموونی خۆی بوو, به‌لآم ئه‌گه‌ر ته‌ماشای شیعری كوردی ئه‌مرۆ بكه‌ی، هه‌ست ده‌كه‌ی زۆربه‌ی شاعیره‌كان به یه‌ك ستایل شیعری كورت ده‌نووسن، هه‌ست به جۆرێك له لاساییكردنه‌وه و یه‌كتامیی ده‌كه‌ی، واتا: جیاوازیی كه‌م ده‌بینی. زاڵبوونی ته‌نها یه‌ك ستایلی شیعرنووسین رِه‌وشێكی ته‌ندروست نییه له بزوتنه‌وه‌ی شیعری نوێی كوردیدا. *: شیعری ئێسته، به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان رِووی له خه‌مه بچووكه خودییه‌كان، یاخود شاعیر كردووه، به پێچه‌وانه‌ی شیعری پێشوو كه گرنگیی ده‌دا به خه‌مه كۆ-كان، ئه‌م گۆرِانكارییه‌ی كه ئێسته له بوونیادی ده‌قه (هاوچه‌رخ)ه‌كانه‌وه هه‌ستی پی ده‌كررێ، تا چه‌ند خزمه‌ت به ده‌قی ئیبداعیی ده‌كا؟ جه‌لال به‌رزنجی: پێشتریش زۆر شاعیر خه‌می خۆیان و ئه‌وخه‌مه‌یش كه له نێو ژیان كه‌ڵه‌كه‌بووه، له ناخیاندا هه‌ڵیانگرتووه و دێمی داوه و بووه به شیعری جوان. هه‌موومان له سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه گه‌رِانه‌وه بۆ خود و ئه‌زموونی كه‌سیه‌تی ورده‌واڵه‌كانی ژیان، رِه‌نگه ببێ به هۆی له دایكبوونی ده‌قی جوان, به‌لآم نموونه‌یشمان هه‌یه، زۆر جار شاعیری به توانا هه‌بوون كه له ئه‌نجامی موعاناتكردنی خه‌می ئه‌وانی تر، یان وه‌ك تۆ ناوتناوه خه‌مه‌كۆ-كان داهێنانیان كردووه, ئه‌وه وابه‌سته‌ییه به توانای شاعیر, له هه‌ردوو حاڵه‌ت شاعیر پێویستی به دیدی جوان و هونه‌ری و وه‌ستایانه هه‌یه، به‌لآم هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین شیعری بۆنه‌كان رِاسته‌و خۆیه و دوورده‌كه‌وێته‌وه له خود و زۆرناژیێ. *: پێتوایه هۆی داته‌پینی بناغه‌ی هه‌ر ده‌قێك، به‌شێكی بۆ ئه‌وه بگه‌رِێته‌وه كه بوونیادی ده‌ق له مانا داخراوه‌كانه‌وه سه‌رچاوه بگرێ؟ به واته‌یه‌كی تر: بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ده‌ق بپارێزین له كاڵگه‌رایی و بوونی كاتیی، چی بكه‌ین باشه؟ جه‌لال به‌رزنجی: ده‌قی باش له پشته‌وه‌ی یاسا و ده‌ستوره‌كان ده‌نووسرێ. زۆر توخم (ئه‌لمنت) به‌شداریی ده‌كه‌ن له له‌دایكبوونی ده‌قی سه‌ركه‌وتوودا, وه‌ك: به‌هره, رِۆشنبیریی, زمان, ئه‌زموون, زانیاری و بیناسازی, خود ژیان و خه‌یاڵ و هتد، به‌لآم زۆرجارله كاتی ده‌قنووسین دا، لای هه‌ندێك نووسه‌ر یه‌ك- دووك له‌و توخمانه ونن، ئه‌مه‌یش كارده‌كاته سه‌رچۆنایه‌تی (كواڵه‌تی)ده‌ق, به‌لآم له هه‌مووان خراپتر و ته‌مه‌ن كورتتر، ئه‌و ده‌قانه‌ن كه رِاسته‌وخۆی بێ كولآندنی كه‌ره‌سته‌كان واقیع كۆپیی ده‌كه‌ن. *: بۆچی رِه‌خنه‌ی به‌راوردكاریی كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رچاوه‌مان له‌مباره‌یه‌وه هه‌بێ، له كاتێكدا ده‌بوو ئێسته زیاتر له جاران بایه‌خی پێدرابا، چونكه نا ئاماده‌ییی له رِۆژگارێكی وه‌كوو ئه‌مرِۆدا هه‌م (بۆشایی) و هه‌م (قه‌یران) و هه‌م ده‌رگه‌ی (داخستنی سه‌رده‌مێك)یشمان به رِوودا ده‌كاته‌وه؟ جه‌لال به‌رزنجی: بۆخۆشت وه‌لآمی پرسیاره‌كه‌ت داوه‌ته‌وه. منیش له گه‌ڵ تۆدام, رِه‌خنه‌ی به‌راوردكاری به‌شێكی زیندووی ئه‌ده‌به و له زانكۆكانی ولآتانی تر نازانم, ئه‌گه‌ر له زانكۆكانی كوردستان ده‌خوێنرێن؟ نه‌بوونی ئه‌و زانسته به‌شێكه له قه‌یرانی نه‌بوونی زانیاریی جیددیی له ولآتی ئێمه‌دا, شیعر و په‌خشان له كتێبخانه‌ی كورد ببه‌یته ده‌ره‌وه، كتێبخانه‌یه‌كی هه‌ژارمان بۆ ده‌مینێته‌وه، چونكه ته‌نها به شیعر ناتوانین كولتوورێكی شارستانی پێكه‌وه بنێین. *: له ئێسته‌دا، داهێنان و رِێكلام هاوئاستن له خستنه‌رِووی ئاستی ده‌ق له كوردستاندا، به‌لاَم ئه‌و رِێكلامه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه دابه‌شبووه به سه‌ر خوێنه‌ر و رِاگه‌یاندن و ده‌سه‌لاَتی سیاسیی حیزبه‌كان. نووسه‌ری ئیبداعكار بۆ ئه‌وه‌ی پردێك دروست بكا بۆ به یه‌كتر گه‌یشتنی داهێنان - رِێكلام، چیی ده‌بێ به كۆمه‌ككارێكی ته‌ندروست؟ جه‌لال به‌رزنجی: رِێكلامی حیزبه‌كان و ده‌هۆڵ لێدان و خستنه خزمه‌تی ده‌زگای په‌خش و بلآوكردنه‌وه و رِاگه‌یاندن، بۆ هه‌ندێك نووسه‌ر ده‌رفه‌تێكی باش بووه بۆئه‌وه‌ی ده‌قه‌كانیان به ئاسانی بگاته خه‌ڵك, به پێچه‌وانه‌ش زۆرجار ده‌قی جوان هه‌بووه ئه‌و رِێكلامه‌ی بۆ نه‌كراوه، ته‌نها له هزری چه‌ند خوێنه‌رێكی جیددی و مۆرانه‌ی نێو كتێب به نه‌مریی ماوه‌نه‌ته‌وه. داهێنه‌ری گه‌وره و نووسه‌ری جیددی، برِوا ناكه‌م تاقه‌تی ئه‌و یارییه‌ی هه‌بێ. كۆمه‌ككاری ته‌ندروست گه‌شه‌پێدان و په‌سه‌پۆرتی ئازادیی رِاده‌ربرِین (فریده‌م ئۆف ئێكسپرێشن) و دووركه‌وتنه‌وه‌ی حیزب له ناونده رِوشنبیره‌كان و كرِین و گه‌نده‌ڵكردنی نووسه‌ر و رِۆشنبران، رِێزگرتنی ده‌وڵه‌ت و حزب له داهێنه‌ر، له به‌ر داهێناكانی، نه‌ك له به‌ر رِێژه‌ی دوور و نزیكی ئه‌و كه‌سه له حزب و ده‌وڵه‌ت. *: ئه‌گه‌ر خودی نووسه‌ر به‌رده‌ستترین و سه‌ره‌كیترین كه‌ره‌سته‌ی خاو بێ بۆ بونیادنانی ته‌لارێكی به‌رز به وشه، خه‌یاڵی نووسه‌ر له كوێوه‌ی ته‌لاره به‌رزه‌كه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێ؟ جه‌لال به‌رزنجی: له وه‌لآمی پرسیارێكی پێشتردا خه‌یاڵم به توخمێكی (ئه‌لمنت) دانابوو بۆ نووسینی ده‌ق, به بێ خودێكی خه‌یالآوی ناتوانین ئه‌وته‌لاره به‌رزه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی، به وشه بونیادی بنێین. تونای خه‌یاڵكردنیش له چۆنیه‌تی به‌هره‌ی نووسه‌ر سه‌رچاوه ده‌گرێ. *: دیكارت رِوانینێكی وه‌هایه: "من بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته هه‌م"، به‌لاَم ئه‌وه‌ی شاراوه ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یه: كام (بیر كردنه‌وه) ده‌توانێ (بوون)ێكی پرِ جووڵه و ئیبداعكاریی به‌رده‌وام به‌رهه‌م بهێنێ، هاوكات بیركردنه‌وه له كن تاكی هۆشیار تا چه‌ند په‌یوه‌سته به (ئاگایی) و (ئه‌وانیدیكه)وه؟ جه‌لال به‌رزنجی: ئه‌و وته‌یه كلیلی چوونه نێو دنیای وجودییه‌ته، كه دیكارت ئه‌ندازیاره‌كه‌یه‌تی و دوایش (سارتر) ئه‌و تێرامانه‌ی بۆ ژیان هێنا نێو ئه‌ده‌ب و له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و ده‌ق فه‌لسه‌فییه‌كانیدا بره‌وی به‌و هزر و خود و ئه‌و ساتانه‌ی تێیدا ده‌ژیت، دا. قووڵبوونه‌وه له خود و ساته‌كانی بوون و نه‌بوونن وه‌های لێ كرد بڵێ: (ئه‌وانی تر دۆزه‌خن)، به‌لآم نووسین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لۆژیك نییه، چیتریش به ته‌نها هه‌ڵوه‌سته و ورِێنه نییه. نووسه‌ر ده‌بێ ئاگاداربێ كه چی ده‌نووسێ. كه مرۆظ هۆشیار بوو، هه‌ڵبه‌ته به ئاگاشه. مه‌رج نییه به ئاگایی نووسه‌ر په‌یوه‌ندی به به ئاگایی ئه‌وانی تره‌وه هه‌بێ, زۆرجار وه‌ها هه‌ست ده‌كه‌ی خه‌ره‌ندێك له نێوانیاندا هه‌یه. *: چی له‌و واقیعه تاڵه بكه‌ین كه خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ناتوانن بیگۆرِن؟ جه‌لال به‌رزنجی: خه‌یاڵ و فه‌نتازیا دوو توخمی سه‌ركین له پرۆسیسی نووسینی ده‌ق كه له نێو ده‌قدا به‌رجه‌سته ده‌بن, ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن واقیعی تاڵ بگۆرِن و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی بهێنن, توانایان هه‌یه جوانی بهێنه نێو ژیان، بۆئه‌وه‌ی دنیا جوانتر بكه‌ن و له كۆتاییدا رِوحیه‌ت و دیدی هه‌ندێك مرۆظ به‌ره‌و شته جوانه‌كان ببه‌ن و له مێگه‌ل دایانببرِێنن, بۆیه هێشتا ده‌سه‌لآت و رِژیمه‌كان له نووسین و ئازادی رِاده‌ربرِین ده‌ترسن، نووسه‌ران و رِۆژنامه‌نووسانی ئازاد تیرۆر ده‌كه‌ن، ته‌نها ساڵی پار 50 رۆژنامه‌نووس له‌سیرلانكا تیرۆر‌كراون وله زۆر ولآتی تر رێگه له سه‌ربه‌ستی راده‌ربرَین ده‌گرن و نووسه‌رانی ئازاد, یان زیندانی ده‌كه‌ن,یان ده‌كوژن.یان ده‌یان كرِن و ماڵیان ده‌كه‌ن, یان ناچاریان ده‌كه‌ن ماڵه‌وه‌یان به جێبێلن. *: (دۆریس لێسینگ) رِوانینی وه‌هایه: (هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رِه‌خنه رِه‌سه‌نایه‌تیی له مرۆظدا كاڵده‌كاته‌وه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر من رِه‌سه‌نایه‌تی و داهێنانم هه‌بن، ئه‌وا له رِێگه‌ی رِه‌خنه‌وه به ده‌ستم هێناون). ئه‌م رِسته‌یه‌ی لیسینگ له كوێوه ناكۆك و ته‌با ده‌كه‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ (داهێنه‌ر) و (داهێنان)ی ئه‌ده‌بیی؟ جه‌لال به‌رزنجی: پرسیاره‌كانت زۆر له سه‌ر رِه‌خنه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بی كوردیش دا جارێ به ده‌گمه‌ن رِه‌خنه‌ی زانستیمان هه‌یه، بۆیه قسه‌كردنمان زیاتر شتی تیوری ده‌بن، منیش زۆرم حه‌ز له شتی تیوری نییه, رِه‌نگه رِه‌خنه‌ی جوان كاریگه‌ریی هه‌بێ له سه‌ر گه‌شه‌كرنی ئه‌زموونی نووسه‌ر، به‌لآم به گومانم له‌وه‌ی بتوانێ نووسه‌ر دروست بكا. نازانم ئه‌گه‌ر (دۆرێس لیسینگ) بۆ خۆی داهێنه‌ر نه‌بێ، چۆن ره‌خنه كردوویه‌تی به داهێنه‌ر, چونكه وه‌كوو پێشتریش گوتم: (رِه‌خنه پاشكۆی ده‌قه). رِه‌نگه (لیسینگ) مه‌به‌ستی تێبنی و ئاراسته‌كردن و رِاوێژكردن بێ بۆ نووسینی ده‌قی ئه‌ده‌بیی، ئه‌مه‌یش بۆ رِێكخستنی ستایلی نووسین كاریگه‌ریی هه‌یه, به‌لآم نووسین شتێكه له ناوه‌وه‌ماندا چه‌كه‌ره ده‌كا و گه‌وره ده‌بێ و ده‌بێ به وشه. *: یه‌كێك له رِوانینه‌كانی (دێرك واڵكۆت) وه‌هایه: (ئه‌ده‌ب ده‌می زامێك هه‌ڵده‌داته‌وه، قووڵتر له‌و زامه‌ی مێژوو هه‌ڵیده‌داته‌وه). ئێمه ده‌توانین به‌م شێوه‌یه‌یش بڵێین: لێكۆڵه‌ر و رِه‌خنه‌گری كوردیی قووڵتر ده‌چنه نێو پێكهاته‌ی ده‌قه‌كان؟ جه‌لال به‌رزنجی: من له گه‌ڵ قسه‌كه‌ی (دێریك والكۆت)م، به‌لآم بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت, نازانم له به‌ر دووری و ئاگادارنه‌بوونم له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ده‌نووسرێن, ئه‌وانه‌ی له سایته كوردیه‌كان ده‌یانبینم ناگه‌نه ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست, هه‌ندێكیان په‌خشان و پیاهه‌ڵدان و بۆنی ماستاوساردكرنه‌وه‌یان لێ دێ، یان له به‌ر وشكی و به رِوشنبیری خوازراو و به قسه‌ی ئه‌م باركراو, له ئاڵۆزی و وشكییان، زۆر به زه‌حمه‌ت بۆت ده‌كرێ بگه‌ی به سه‌ره داوێك. درۆم له‌گه‌ڵت نه‌كردبی، زۆریانم پێ ته‌واو ناكرێن. *: په‌یوه‌ندیی نێوان (ده‌ق) و (چێژ) له نێو ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا تا دێ كاڵ و كاڵتر ده‌بێته‌وه، تا ئێسته‌یش ئێستگه‌لێك بۆ ئه‌م دوو زاراوانه نه‌كراون له لایه‌ن رِه‌خنه‌گرانمان - ئه‌گه‌ر برِیاره رِه‌خنه‌گرمان هه‌بێ-، بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌لاَوبوونێكی رِه‌گئاژۆیی بخوڵقێنین پێویسته له كوێوه ده‌ست پی بكه‌ین؟ جه‌لال به‌رزنجی: رِه‌خنه‌گری وشیار و به سه‌لیقه و رِۆشبیری خاوه‌ن تێرِامانی رِوونمان نییه, رِۆڵ ببینن له تۆخكردنی چێژ بینین، له ده‌قی جوان‌دا. ده‌یان ده‌قی جوان و گران هه‌ن كه كاریگه‌ریی جوانیان له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی شیعری كوردی به‌جێ هێشتووه، به‌لآم له به‌ر پێ نه‌وێرانی زۆربه‌ی رِه‌خنه‌گران، هاوكاتیش له به‌ر بێ زه‌قی و بێ رِوشنبیریه‌كی ئه‌ستوونی، یان له‌به‌رچاوگرتنی گه‌نده‌ڵیی نێو ئه‌ده‌ب، فه‌رامۆش كراون. ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی رِه‌خنه ده‌نووسن، وه‌كوو ئه‌وه‌ی ناوی هه‌ندێك نووسه‌ریان بۆ دانرابێ، به هه‌ندێك ناویان گرتووه، هه‌ر ئه‌وانه‌شن به زۆری له‌و فێستظالآنه‌ی به پاره‌ی حیزبیه‌كان رِێكده‌خرێن, پێیان هه‌ڵده‌درێ وخه‌لآت ده‌كرێن. *: ده‌ق ده‌توانێ ببێ ئه‌ڵته‌رناتیظ له به‌رانبه‌ر نامۆیی و بێزاری كه ده‌قنووس له سه‌روه‌ختی ته‌نگانه‌دا ده‌ستی بۆ ببا؟ جه‌لال به‌رزنجی: هه‌ر له كۆنه‌وه یه‌ك له وه‌زیفه گرنگه‌كانی ده‌ق، كوشتنی بێزاری و دواخستنی مه‌رگه. له رِۆژهه‌لآت دا چامه‌ی (گلگامێش)مان هه‌یه, له ئه‌ده‌بی رِۆژئاواش ده‌یان ده‌ق بۆ شه‌رِكردن له‌گه‌ڵ بێزاری و مردن‌دا نووسراون. ده‌قی نه‌مر جۆرێك له ده‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی مردن و سرِكردن و بێزاریی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێ. خۆشی و چێژوه‌رگرتن له ده‌ق، زۆر جار خوێنه‌ر ده‌گه‌ینێ به (رِه‌حه‌تبوونی رِوحی). وه‌زیفه‌ی ئه‌ده‌ب له نووسه‌رێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دی ده‌گۆرِێ, هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنی ژیان وه‌زیفه‌ی نوێی بۆ دروستكردووه. زۆربه‌ی نووسه‌ران له ده‌قدا باسی ئه‌و ژیانه ده‌كه‌ن كه له واقعدا ونیان كردووه و له نێو ده‌قدا دروستی ده‌كه‌نه‌وه, هه‌ندێك جاریش ده‌ق ده‌بێ به ئه‌ڵته‌رناتیظێكی كاتیی، له به‌رانبه‌ر نامۆیدا. *: رِۆشنبیرانی كورد توانیویانه به كه‌ره‌سته مۆدێرن و چه‌مكه جیهانییه‌كان دۆخی گشتیی ئێسته‌ی كوردستان بخوێننه‌وه و قه‌یرانه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر په‌لكێش بكه‌ن؟ جه‌لال به‌رزنجی: نه‌خێر. زۆربه‌ی رِۆشنبیران له ده‌ره‌ی كێشه‌كانه‌وه‌ن، هاوكات ئه‌و وه‌ختانه‌ی له كێشه‌كان ده‌ده‌وێن، بۆ پێكانی ئه‌و مه‌به‌سته دروستبوونی (لوبی كوردی) گه‌ره‌كه. ده‌بێ رِۆشنبران خۆیان له گوتاری حیزبی و عاتیفیی و په‌خشان ئامێز رزگار بكه‌ن و به كه‌رسته (تول)ی نوێ خۆیان په‌روه‌رده بكه‌ن و بچنه نێو جیهان، چونكه به ده‌ستی به‌تاڵ یان پانكراوه وه دنیا هه‌رئه‌وه‌نده‌ت بۆ ده‌كا كه سكی پێت ده‌سووتێ و ده‌تخاته سه‌ر (پرۆگرامی یارمه‌تیی سۆسیال). هه‌مان پرۆگرام له باكووری ئه‌مریكاش پێی ده‌ڵێن (ولفر). *: رِۆشنبیرانی كورد ده‌زانن بیر له چیی ده‌كه‌نه‌وه و له پشت بیركردنه‌وه‌كانیاندا چ مه‌به‌ستێك خۆی نواندووه؟ جه‌لال به‌رزنجی: رِه‌نگه ئه‌مه بۆ شاعیر زه‌حمه‌ت بێ و شیعر دوای له دایكبوونی فره‌مانایه و گه‌لێك رِه‌هه‌ند له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێ، به‌لآم ئه‌گه‌ر رِۆشنبیر رِامان و دیدی رِوونی نه‌بێ بۆ دنیا و شته‌كان، هاوكات نه‌زانێ چۆن بیرده‌كاته‌وه و مه‌به‌ستی له نووسینه‌كانی چییه, ئه‌وه رِۆشنبَیرێكی ته‌واو نییه. *: له نێو (رِۆشنبیر)انی ئێسته‌ی كوردستاندا كۆمه‌ڵێك گرووپ ئاماده‌ییان هه‌یه، ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه بنه‌مایه‌كی ته‌ندروستیان هه‌یه بۆ درێژه دان به كاره‌كانیان؟ بۆچی ئه‌م گرووپانه هه‌ر ده‌مێك و كه‌سێك وه‌كوو (رِۆشنبیری گه‌وره‌ی كورد) ده‌ناسێنن؟ جه‌لال به‌رزنجی: ئاسایییه وردبوونه‌وه و گه‌ییشتن به رِاستی و زانیاریی، هه‌روه‌ها رِات له سه‌ر ده‌قێك یان كه‌سێك، له قۆناغێك بۆ قۆناغێكی دی بگۆرێ, به‌لآم گۆرِان به پێی میزاج (مود) و هۆی گه‌نده‌ڵی و كه‌وتنه ژێر ئه‌تمۆسفێری سیاسی و ده‌سته‌گه‌ری، رِاست نییه، چونكه رِه‌نگه زیاترحاڵه‌تی په‌شێویی و دروستنه‌بوونی بالآنسی ده‌روونی و هزریی بن. له دنیادا سیاست به‌رژه‌ندی وه‌های كردووه، ئه‌و سیاسه‌ته باو بێ، به‌لآم له دنیای ئه‌ده‌بدا كه تاكه به‌رژه‌وه‌ندیی وه‌رگرتنی زه‌وق و هێنانی جوانی بێ بۆ نێو ژیان, نازانم بۆ ئه‌وه هه‌بێ؟ ئه‌و پرسیاره‌ت شتێكی بیرهێنامه‌وه - داوای لێبوردن ده‌كه‌م، چونكه دیسان نموونه‌یه‌ك له سه‌ر خۆم ده‌هێنمه‌وه - پار ساڵ براده‌رێكی ماموستای زمان و ئه‌ده‌بی كوردی ئاماده‌ییی له هه‌ولێر ته‌له‌فۆنه‌كه‌می له براكه‌م وه‌رگرتبوو، ته‌له‌فۆنی بۆ كردم، دوای چاك و چۆنی، گوتی: ((له كتێبی وێژه و ئه‌ده‌بی كوردیی ئاماده‌یی، باسی شیعری پێشرِه‌و (ته‌لیعی) له هه‌ولێر كراوه, ناوی تۆیان پشتگوێ خستووه, چونكه ئاگاداربووم (عه‌باس عه‌بدوڵلآ و تۆ و دڵشاد عه‌بدوڵلآ) له نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاكان دا ئه‌و به‌زمه‌تان نایه‌وه. له بیرم دێ كه نووسه‌ری ناسراو (مه‌حمود زامدار) پێی ده‌گوتن: "سێكوچكه‌ی شیعری كوریی له هه‌ولێر". دوای له هه‌شتاكان شاعیری دیكه په‌یدابوون, ئه‌وانیش ئه‌زموونه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، بۆیه زۆرم پێ غه‌دره ناوی تۆیان په‌رِاندووه))، منیش گوتم: ((هیوادارم بێ ئاگایی و نه‌زانی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بێ كه ئه‌و كتێبه‌یان داناوه, نه‌ك پشتگوێ خستن و (موود) و دڵرِه‌شیی)). هه‌موومان له سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه مێژوو سه‌ركه‌توو ده‌ینووسنه‌وه و بێ لایه‌ن نییه, به‌لآم كه دێینه سه‌ر گێرانه‌وه‌ی مێژووی داهێنان، ئه‌گه‌ر سیاسییانه و ده‌روون نه‌خۆشانه باسی مێژووی ئه‌ده‌ب بكه‌ین، ئه‌و جاره‌یش ده‌یڵێمه‌وه "گه‌نده‌ڵییه". *: نووسه‌ران هه‌میشه له سه‌فه‌رێكدان له‌گه‌ڵ خۆیان و له‌گه‌ڵ دنیادا، ئاخۆ تۆ له‌و سه‌فه‌ره‌تدا به كوێ گه‌یشتووی؟ جه‌لال به‌رزنجی: سه‌فه‌ر له‌گه‌ڵ نووسین كۆتاییی نییه. هه‌ر كتێبێك كه چاپی ده‌كه‌ی، یان ده‌قێك كه ده‌ینووسی، وێستگه‌یه‌كه بۆ په‌رِینه‌وه بۆ هه‌رێمێكی دیكه‌ی ژیان و دنیایه‌كی جیاوازی نووسین. فیزیكی به‌وزستان له شاری (دۆستن) و ته‌مپریچه‌ردا، په‌نجا له ژێر سفره له ماڵی نووسه‌ری ناوداری كه‌نه‌دی (برتن)م، له نزیك بازنه‌ی به‌سته‌له‌می باكوور، پێش ئه‌وه‌ی بمرێ ماڵه‌كه‌ی به هه‌موو شتێكه‌وه پێشكه‌ش كردووه به نووسه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌ی كه‌نه‌دا، ئه‌وانیش هه‌ر سێ مانگ جارێك وه‌ك رِێز لێنان ده‌یده‌ن به نووسه‌رێكی ناسراوی كه‌نه‌دیی و مووچه‌ی مانگانه‌ی ده‌ده‌نێ، بۆئه‌وه‌ی بچێته ئه‌و شاره و ئه‌زموونێكی تازه‌ی نووسینی هه‌بێ. ئه‌و پرۆگرامه چه‌ند ساڵێكه به به‌رده‌وامیی سه‌رپه‌رشتی (رِایته‌رس ترێست ئۆف كه‌نه‌دا) به‌رێوه‌ده‌چێ. من یه‌كه‌مین نووسه‌ری نێونه‌ته‌وه‌ییم كه بچمه ئه‌و شوێنه و ئه‌زموونی نووسینیشم هه‌روا به‌رِێوه‌ن و له گه‌شتی ئه‌زه‌لی و رِه‌هادان, ده‌زانم ناگه‌نه جێ, به‌لآم ئێسته زیاتر به دڵنیاوه ده‌نووسم و له‌و شتانه‌ی ده‌یاننووسم، وه‌كوو جاران زوو له به‌رچاوم ناكه‌ون.
|
Copyright (2008) Roshenbiry.com