هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌گه‌ڵ په‌سار
په‌سار: شیعر
تیكه‌ڵكردنی فه‌نتازیا و واقیعه له پێناو تێگه‌یشتنێكی جوانتر
له ژیان
په‌سار به‌دوای هێڵى ناسكه‌كانی جوانی ژیان ده‌گه‌رِێت و ته‌نیایی
فێری عه‌شقێكی جوانتری كرد، وردبوونه‌وه له تابلۆكانی جوانی ژیان
و چه‌ند شتێكی دیكه وای كرد په‌سارێك به ساده‌یی و به
ئه‌زمونێكی نوێ شیعر بنوسێت و به‌ر له نووسینی شیعریش، شاعیر بێت.
سه‌ره‌تا به خوێندنه‌وه‌ی شیعری نزار قه‌بانی ده‌ستی پێكرد و به
عه‌ره‌بی چه‌ند شیعرێكی له‌ژێر كاریگه‌ری شیعره‌كانی ئه‌ودا نووسی،
دواتر به‌ر له‌وه‌ی شیعری كوردی بخوێنته‌وه ده‌ستی كرد به
نووسینی شیعر به زمانی كوردی، یه‌كه‌م شیعریش كه نووسیی به‌ناوی
"كچێك له پاییز هه‌ر نه‌هات" بوو، ئه‌م شیعره‌ی به هه‌ندێك له
شاعیره‌كان پیشان دا هه‌ندێكیان پێیان گوت ئه‌مه شیعره و
شاعیرێكیش پێ گوت كه كورد تا ئێستا شیعری وای نه‌نووسیوه!!؟ كه
شیعری به زمانی كوردی نووسی كاریگه‌ری هیچ یه‌كێك له شاعیره
به‌رِێزه‌كانی كوردی له‌سه‌ر نه‌بووه، هه‌روه‌ك خۆی باسی لێوه
ده‌كات و ده‌ڵێت "یه‌كێك له شاعیره به‌رِێزه‌كان به‌م دواییه
له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له
دوای ئه‌و شیعریان نووسیووه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه
هه‌یه، ئه‌ی چی ئه‌گه‌ر من پێت بڵێم من شیعری تۆم
نه‌خوێندۆته‌وه، به هه‌ر حاڵ رێزم بۆ هه‌موو شاعیره‌كانمان كه
خاوه‌ن ئه‌زموون و توانیویانه داهێنان بكه‌ن، چونكه من پێم وایه
كورد ته‌نها له نووسینی شیعری داهێنانی هه‌بووه".
*شیعره‌كانی تۆ زیاتر رۆمانسی و لیریكین، باشه تا چه‌ند له
مه‌سه‌له‌كانی دیكه‌ی ژیان وه‌كو كوژرانی تاكی مرۆظ و كۆمه‌ڵگا
كارت كردووه؟
-من شیعر بۆ جوانی و عه‌شق ده‌نووسم، پیم وایه ئه‌م دوو شته‌ش
هه‌موو دیارده‌یه‌كی ناشرینی ناو ژیان و كۆمه‌ڵگا ره‌تده‌كاته‌وه،
من له شیعرێكمدا هاتوومه به دیوێكی دیكه باس له خودا بكه‌م،
ئاماژه‌م به‌وه كردووه كه خودا چ شێوه‌كارێكی گه‌وره‌یه،
رۆژانه ئێمه یه‌ك دنیا تابلۆی جوانی خودا ده‌بینین كه چی ده‌چین
باس له تابلۆی شێوه‌كارێك ده‌كه‌ین كه تا ئێستا هه‌ر هه‌موو
شێوه‌كاره‌كانی دنیا نه‌یانتوانیووه تابلۆیه‌كی وه‌كو خودا بكێشن
كه رۆژانه ده‌یانبینین، كه‌مجاریش هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین. من بۆ بێم
به راسته‌وخۆ باسی نه‌هێشتنی توندوتیژی بكه‌م، تۆ كه باس له
جوانی ئاسمان و ساته‌كانی عه‌شق ده‌كه‌یت، ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ
ئه‌وه‌ی تۆ به خوێنه‌ر بڵیت بیر له شته جوانه‌كانی ژیان بكه‌وه
و له شته ناشرینه‌كانیش دوور بكه‌وه.
*ئایا شتێك هه‌یه به‌ناوی ئه‌ده‌بی لاوان یان شیعری لاوان؟
-ده‌زانی شتێك هه‌یه كه من باوه‌رِم پێیه‌تی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
گرنگ نییه شتێك هه‌بێت ناوی "ئه‌ده‌بی لاوان" بێت یان نه، گرنگ
ئه‌وه‌یه لاوێك بتوانێت شتێكی جوان بنووسێت و خۆی بسه‌لمێنێت،
گرنگ نییه ئه‌ده‌بێك هه‌بێت به‌ناوی لاوان گرنگ ئه‌وه‌یه كه
به‌رهه‌م هه‌بێت، شیعر ئه‌وه‌یه كه ده‌نووسرێت بۆیه زۆر گرنگ
نییه كێ ده‌ینووسێت، لاوه‌كان كاتێك كه ده‌ست به نووسینی شیعر
ده‌كه‌ن زۆر شتی جوان و ناسك ده‌نووسن و دواتر خۆیان ده‌خه‌نه نێو
بیركردنه‌وه‌ی زۆر قوڵ و وشه‌ی ئاڵۆز یان سوود وه‌رگرتن له
ئه‌فسانه و ئه‌زمونی دیكه‌ی نووسه‌ران، دواجار وا ده‌كات
شیعره‌كانیان چێژ به‌خش نه‌بن.
*تۆ پێت وایه ئه‌م جۆره پۆڵین به‌ندییه بۆ نه‌وه و قۆناغه
شیعرییه‌كان راسته؟
-ئه‌م جۆره پۆلین كردنه هه‌بووه و پێم واییه ده‌بێت هه‌بێتیش،
بۆ جیاكردنه‌وه‌ی شیعری نه‌وه‌كان كه هه‌ریه‌كه له‌و نه‌وانه
ئه‌زمونێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بووه و توانیویانه شتێك بخه‌نه
سه‌ر شیعری كوردی، بۆ دیاركردنی قۆناغی هه‌ر شاعیرێك كارێكی
پێویسته، هه‌ر شاعیرێك بیه‌وێت گۆرِان و داهێنان له شیعری خۆیدا
دروست بكات ده‌بَیت له نێوان هه‌ر چه‌ند ساڵیك ئه‌زمونێكی نوێی
هه‌بێت (ئه‌مه رای منه)، من سه‌ره‌تا له‌ژێر كاریگه‌ری نزار
قه‌بانی شیعرم ده‌نووسی وه‌ك باسم كرد، دواتر ده‌ستم كرد
به‌نووسینی شیعر به ئه‌زمونێكی ژماره‌یی كه كارم له‌سه‌ر كردووه
و هیودارم توانیبێتم تێیدا سه‌ركه‌توو بم، ئه‌مه سێ ساڵی خایاند و
دوای ئه‌و ئه‌زموونه ژماره‌ییه ئێستا خه‌ریكم ئه‌زمونێكی دیكه‌ی
نوێ دێنمه ناو شیعره‌كانم و هه‌وڵ ده‌ده‌م تێیدا سه‌ركه‌توو بم.
*چۆنه هه‌وڵت نه‌داوه سه‌رجه‌م شیعره‌كانت به چاپ بگه‌یێنی؟
-تا ئه‌مساڵیش بیرم له چاپكردنی شیعره‌كانم نه‌كردبووه، پشتر جار
جاره شیعره‌كانم بلآو ده‌كرده‌وه، یان پیشانی هاورِێكانم ده‌دا و
زۆرجار له ناو مۆبایله‌كه‌م ده‌منووسی و له رێگه‌ی كورته
نامه‌یێكه‌وه بۆ خۆشه‌ویست و هاورِێیانم ناردوومه، هه‌ر له‌سه‌ر
دوای هه‌ندێك له‌و هاورِێیانه كه پاڵپشتی مه‌عنه‌ویم ده‌كه‌ن،
به‌نیازم شیعره‌كانم له كتێبێكدا به چاپ بگه‌یێنم، ئه‌مه‌ش
ده‌بێته یه‌كه‌م ئه‌زمونی شیعریم، كه ئه‌زمونێكی ژماره‌ییه.
*دوا وته‌ت له‌مه‌رِ شیعر، ئایا شیعر چۆن پێناسه ده‌كه‌یت؟
-
شیعر تیكه‌ڵكردنی فه‌نتازیا و واقیعه به‌یه‌ك له پێناو
تێگه‌یشتنێكی جوانتر له ژیان، شیعر فرِینێكی به‌رده‌وامه له
ئاسمانێكی شین به بێ ئاوردانه‌وه‌ی له دواوه، شیعر كۆكردنه‌وه‌ی
خۆته له‌نێو قه‌سیده‌یه‌كدا و دواتر پیشان دانیه‌تی به
خوێنه‌ر........ شتێكم پێشتر گوتووه و هه‌ر ده‌یڵێمه‌وه ساده
نووسین له شیعر پێویسته و به كارهێنانی وشه‌ی ئاڵۆز له نووسینی
شیعر له شیعره‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌ڤپه‌یڤین: ئاكۆ